پڕۆگرامی ئۆریجن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەیەک لە هێڵکاری دروست کراو بە بەرنامەی ئۆریجن
Origin
پەڕگە:Origin icon.png
پەڕگە:Origin graphing screenshot.png
پەرەپێدەر(ان)OriginLab Corporation
وەشانی جێگیر2020 / ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩؛ ٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٩-١٠-25)
سیستەمی بەکارخەریMicrosoft Windows
زمانەکانEnglish, German, Chinese and Japanese.
جۆرData analysis
مۆڵەتنامەProprietary
وێبگەoriginlab.com

ئۆریجن (Oringin) پڕۆگرامێکی کۆمپیوتەریە کە بۆ کێشانی هێڵکاری و شی کردنەوەی داتاکان سودی لێ دەبینرێت. ئەم پڕۆگرامە بۆ سیستەمی ویندۆز دروست کراوەو.[١]

هێڵکاریەکان لە بەرنامەی ئۆریجن دەشێ لە شێوە دوو دوری (2D) یا سێ دووری (3D) بکێشرێن.


چەند جۆرێک لە فایلی جیاواز وەک ئەگسڵ و وێنە دەشێ داخڵ بەم بەرنامەیە بکرێت.

تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]

چەند تاوانامەندیەکی ئەم بەرنامەیە بریتین لە:

  • وێنە کردنی هێڵکاری بە شێوە 2D و 3D و باڕچات و پای چارت و ...هتد.
  • لوسکردنی داتاکان
  • لەبردنی بەرزی داتاکان. بۆ نمونە کاتێک داتایەکی XRD وێنە بکەین، بۆی هەیە بنچینەکەی هەندێ بەرز بێت و بەتەواوی ئاسۆیی نەبێت کە دەشێ بەم بەرنامەیە چاکسازی بۆبکرێت.
  • دۆزینەوەی ڕوبەری ژێر قوچەک. بۆ نمونە بۆ دۆزینەوەی قایمی لە هێڵکاری فشار-جێفشار، پێویستە لە ڕێی دۆزینەوەی ڕووبەر ژێر هێڵکاریەکە ئەم بڕە بۆزرێتەوە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Origin (data analysis software)", Wikipedia, 2020-12-23, retrieved 2021-01-15