پارکی ئیزمایلۆڤسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارکی ئیزمایلۆڤسکی
ناونراوە لەدوایIzmaylovo
وڵاتڕووسیا
دابەشکاریی کارگێڕیIzmaylovo District
پۆتانی شوێن٥٥°٤٦′٤٨″N ٣٧°٤٦′٤٨″E
Appears in the heritage monument listQ27602000
باری کەلەپووریregional cultural heritage site in Russia
ڕووبەر١٬٦٠٨٫١ ھەکتار
Map

پارکی ئیزمایلۆڤسکی یان پارکی ئیزمایلۆڤۆ یەکێکە لە گەورەترین پارکەکانی شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا. پارکەکە لە دوو ناوچە پێکھاتووە کە بریتین لە دارستانی ئیزمایلۆڤسکی و پارکەکەی ئیزمایلۆڤسکی بۆ کات بەسەربردن. دەکەوێتە ناوچەی ئیزمایلۆڤۆ لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەکە.[١]

مێژووی پارک[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٥٧١–١٥٨٥ پارکەکە ئیستێتێکی لادێیی بۆیارێکی مۆسکۆیی زاخاریین-یوریڤ بوو. لە دوای ساڵی ١٥٨٥ خاوەندارێتی بۆ بنەماڵەی ڕۆمانۆڤ گوازرایەوە.[٢] لە ساڵی ١٦٦٣ەوە بووە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی لادێی تزار ئەلێکسی میخایلۆڤیچ. ھەر لە ھەمان کاتدا دەستکرا بە دروستکردن و دیزاینکردنەوەی ئیستێتەکە.[٣]

لە ساڵی ١٩٣٠ ئیزمایلۆڤۆ پێگەی فەرمی پارکەکەی پێدرا و لە ساڵی ١٩٣٩ ناوی پارکەکەی گۆڕدرا بە ناوی جۆزێف ستالین.[٤] یەکێک بوو لە باشترین پارکەکانی یەکێتی سۆڤیەت، کە ئاسانکاری زۆری تێدابوو، لەوانە شانۆ و سینەما. خاکە زەبەلاحەکەی پارکەکە ڕێگەی دا کە شتومەکی زیاتر دابنرێت، بەم شێوەیە دەبوو گۆمێک لە ناوەڕاستی پارکەکەدا دروست بکرێت، و باخچەیەکی ئاژەڵان لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەو پارکەدا دروست بکرێت. یاریگایەکی زەبەلاحی ناوەندی کە ھەروەھا ناوی ستالین بووە، بڕیار بوو ببێتە جێگەی سەرنجی ژێرخانی پارکەکە و گەورەترین یاریگا لە وڵاتەکەدا. دروستکردنەکە ھەرچەندە دەستیپێکرد، بەڵام بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە وەستا و ھەرگیز تەواو نەبوو.[٥]

لە ساڵی ١٩٤٤ وێستگەیەکی ژێرزەمینیی «پارکی ئیزمایلۆڤسکی» دروست کرا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی باشی گواستنەوە لەگەڵ بەشەکانی دیکەی شارەکەدا ھەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ ناوی پارکەکە گۆڕدرا بۆ پارکەکەی ئیزمایلۆڤسکی، ئەمەش لەگەڵ ئاراستەی گشتی حزبەکەی دژی کولتوری کەسایەتی ستالین دەگونجێت. وێستگەی ژێرزەمین لە ساڵی ٢٠٠٥ ناوی گۆڕدرا بۆ پارتیزانسکایا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Измайловский парк. История (in Russian)". Retrieved 4 September 2015. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "ООПТ Исторический парк Измайлово". Retrieved 4 September 2015.
  3. ^ "Измайловский природно-исторический парк в Измайлово - история". Retrieved 4 September 2015.
  4. ^ "Official website. History of the park (in Russian)". Retrieved 4 September 2015.
  5. ^ "Official web page of the park in vkontakte". Retrieved 4 September 2015.