ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/قەبارەی فۆنتی ماڵپەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە ھەڵسەنگاندن لەگەڵ پڕۆژەکانی دیکەی ویکیپیدیا دەبینین کە قەبارەی فۆنتی بەکارھاتوو لە پرۆژەی خۆماندا نەختێ وردە و خوێندنەوەی دژوار دەکاتەوە. ھەڵبەت دەبێ ئاگاداری ئەو خاڵە بین کە ھەڵسەنگاندن لە نێوان پڕۆژەی خۆمان و ئەو پڕۆژانە بێت کەوا ئەم جۆرە نووسانە بەکاردێنن(ئەو نووسانەی دەلكین پێکەوە؛ وەک فارسی و عەربی - نەوەک ئینگلیزی ab کە پیتەکان جودان). لە تاقیکردنەوەیەکدا، بە یەک دەقی ھاوتا، پڕۆژەی خۆمان، ٢وشە لە عەرەبی و ٤وشە لە فارسی زیاتر نیشان دەدات؛ کە ئەوە دەگەیێنێت کە قەبارەکە وردە. ھەر بەم ھۆیە، قەبارەی فۆنتەکە گۆڕانێکی بەسەر دێت بە شێوەی کاتی، و تەنھا بۆ تاقیکردنەوە. ئەگەر گونجاو بوو، کە دەمێنێتەوە و ئەگەر نا لادەبرێت. تکادەکرێ ڕای خۆتان دەربڕن.


بۆچوونەکان

دەستتان خۆش بێت، بە رای من قەبارەی فۆنتەکە هیج موشکیلەی نیە

  • ماندو نه بن؛ هه م وردن هه م ئه و هه وتانه ی سه ر پیته کان زور له پیته که خوی نزیکن و ئه وه نده وردن بری به حه سته م ده خویندریته وه. هه ر بژی (٠٠:١٣, ٢٩ ئاب ٢٠١٠ user:Armansijanivandi)واژۆ نەکراو
  • ئێستا ئەوەننە گەورەیە شایەد کوێریش بیبینێ! :) من چوار جار Ctrl و - لێ داوە، ھێشتا نەبووە بە قەد جاران. مۆنیتۆرەکەشم گەورەیە و LCDیە. بە ڕای من ئەوەی جاران باشتر بوو تەنانەت ھیچ عەیبیشی نەبوو. ئەوەی ویکیپیدیای فارسی زۆر ناشیرینە بە لای منەوە و نابێ لەگەڵ فارسی بەراوردی بکەین. بەتایبەت سەردێڕەکانیان ڕێك نییە. H2 لە H1 قەڵەوترە لەوێدا! ھیی خۆمان باشە. واتە باش بوو. سپاس--Aza ٠٦:٢٥, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
ببوورن! من لەم ڕووکارە نوێیە نەمدیبوو. ئێستا ھاتم و بێتام تاقی کردەوە. لەو کۆنەکەدا یەکجار زۆر گەورە دبێتەوە. نازانم کەسێ بۆ جارییەکەم سەردانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بکا کام ڕووکار دەبینێ؟ ئەم بێتایە یا کۆنەکە؟ ئەگەر کۆنەکە، ئەوا دڵی ئەتۆقێ!
بە ھەر حاڵ، ئێستا بە ڕای من باشە تەنیا تۆزێک سەردێڕی h1 (ناوی پەڕە لە سەرەوە) گەورە و قەڵەوە قەڵەوە، ڕەنگە 110% زۆر بێ، تۆزێ کەمی کەینەوە باشتر ئەبێ. دەکرێ ستایلی h1 یان ئەوانی تر بەجیا دەستکاری بێ. سپاس --Aza ٠٨:٣٢, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
ئێستاکە بە ڕای من تەواوە. نە وردە و نە درشتە. ڕێک و جوان ئەخوێنرێتەوە. ئینگلیزییەکان ئەڵێن: small is beautiful! سپاس.--Aza ١١:٢٦, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
دیسان گەورە بووەوە! :( --Aza ١١:٣٠, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سەیری ئەم دوانە بکەن: [١] و [٢]. لۆگۆکە بخەنە پاڵ ناوی پەڕەکەوە (Recent changes یا أحدث التغييرات). ئێستا سەیری ئەمەی خۆمان بکەن: [٣]. لە ڕواڵەتی ڤێکتۆرا ناوی پەڕەکە زۆر گەورەترە لە ناوی وێبسایتەکە! بەڵام لە ئینگلیزی و عەرەبیا وا نییە. ئەمەیە کە بە ڕای من تۆزێ ناڕێکی ئەکا. سەردێڕی وتارەکان زۆر گەورە و بەرچاوترن (چونکە ڕەشتریشن) لە لۆگۆکەمان. بەڵام لە سایزە پێشووکا ھاوڕێژە بوون پێکەوە. سپاس--Aza ١٢:٤٨, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

ئەو خاڵە سەرنجی ڕاکێشام و ھێندێ بەدواچوونیم کرد. ئەگەرچی گەورەتربوونی سەردێڕ لە لۆگۆ کێشەیەک نییە، بەڵام ئێستاکە قەبارەی فۆنت ھەر ئەوەیە کەوا جاران بوو، بەڵام ھەر دیسانەوە سەردێڕ لە لۆگۆ گەورەترە. بۆیە گەورەترکردنی قەبارەی فۆنتەکە نەبوەتە ھۆی ئەو گۆڕانکارییەی باسی دەکەی. بەڵام ڕاستە، زۆر گەورەبوونی ناوی پەڕە زۆر جوان نییە، لەوانەیە بکرێ جودا لەیەک دەستکارییان بکەین--MarMzok لـێدوان-- ١٧:٤٣, ٣١ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
بەڵی ھیچ جوان نییە. من سەرنجی گشت ئەو ویکیپیدیایانەی وا ئەلفوبێی لاتینی بەکار ناھێننم داوە. وەک ژاپۆنی، چینی، عیبری، ھیندی و ئەوانەی کە ھەر نازانم چ زمانێکن! لە ھەموویاندا سەردێڕ ناسکتر و بچووکتر، یا لای زۆر، بە قەد لۆگۆکە بووە و فۆنتی پاراگرافەکانیش ھەر ئەمەی ئێستای خۆمان بووە و گەورەیان نەکردۆتەوە. تەنھا فارسی و ئوردوو سایزی فۆنتەکانیان گەورە کردۆتەوە کە ئەوەش لە چاوی منا ھیچ جوان نییە و پێویست نەبووە. ئێستا ئەمەی ئێمە ھەمانە کوێی وردە؟! جوان ئەخوێنرێتەوە. بۆ من کە مۆنیتۆرەکەم گەورەیە و ڕێزۆلۆشێنی زۆر لە سەرەوەیە (واتە دەقەکان وردتریش دەبنەوە) ھیچ کێشەیەکی نییە چ بگا بەو بەکارھێنەرەی مۆنیتۆری CRT بەکا ئەھێنێ! ئێمە ئەم ئینسایکلۆپیدیایە بۆ خەڵکی کوردستان پەرە پێ ئەدەین و داوا لەوان ئەکەین بێن و بەشداری بکەن لە نووسینی وتارا. ڕاستە؟ ئێمە ئامارێکمان لە بەردەستا نییە تا بزانین لە کوردستانا چەن لەسەدی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت مۆنیتۆری LCD بەکار ئەھێنن. من وا ئەزانم لانیکەم لەم ڕۆژھەڵاتە ئەو ڕێژەیە لە خوارەوە بێ، چونکە ھەرچی کافینێتە ئەڕۆی مۆنیتۆری نوێیان نییە. لە مۆنیتۆری CRT بە ڕێزۆلۆشێنی خواریشەوە دەقەکان گەورەترن. من پێشنیار ئەکەم ئەگەر قەرار وایە دەست لە ستایل بدرێ، تۆزێ سەردێڕەکان بچووک بکرێنەوە، ھەڵبەت ئەگەر کێشەی دیکە لەگەڵ خۆی ناھێنێ. ئەگەر نا، ھەر دەستی لێ نەدەین. سپاس.--Aza ٠٥:٣٦, ١ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)