ویکیپیدیا:ویکیپیدیا بردنەوەی تێدا نییە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویکیپیدییا واتە پێکەوە ئیشکردن نەک بردنەوە

ویکیپیدیا لەبارەی بردنەوەوە نییە. ویکیپیدیا مەیدانی شەڕ نییە، و نایەکدەنگی و ناکۆکییەکان لەسەر ناوەڕۆک بۆ مەبەستی بردنەوەیان ئەنجام نادرێن. ھەموو ئەو بەکارھێنەرانەی لە ناکۆکیدان پێویستە بگەن بە یەکدەنگییەک. نابێت بەکارھێنەران لووتبەرز بن؛ لووتبەرزی یارمەتی وتارەکان نادات و یارمەتی گەیشتن بە یەکدەنگی و چارەسەریش نادات لەکاتی ھەبوونی کێشەیەک یان ناکۆکییەک.

ئەوانەی کە لێرەن بۆ بردنەوەی ناکۆکییەک لەجیاتی یارمەتیدانی ئینسایکڵۆپیدیایەک بۆ مەبەستێکی ھەڵە لێرەن، بە ھەمان شێوەی ئەوانەشی کە دەیانەوێت جڵەوگیر بن ھەر بۆ مەبەستێکی ھەڵە لێرەن. ئەوانەی پێیان وایە دەبێت لە گەمەی ویکیکووپدا زیاترین خاڵ بەدەست بێنن دەبێت بیر بکەنەوە کە ویکی ئامانجێکی گەورەتری لەمە ھەیە.