ویکیپیدیا:لەبەر ئەوەی دەتوانم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حاڵەتی "لەبەر ئەوەی دەتوانم" لە بەکارھێنەرێک ھەیە کە تێنەگەیشتووە لە زانستنامەکە و سوود گەیاندن پێی. شانۆگەرییەکە بەم شێوەیە دەبێت: بەکارھێنەری یەکەم دەبینێت بەکارھێنەری دووەم خەریکی شتێکە کە سوودی بۆ بارودۆخەکە و بۆ زانستنامەکە نییە و کێشە بۆ بارودۆخەکە درووست دەکات و بەکارھێنەری یەکەم دەڵێت "بەکارھێنەری فلان تکایە ئەو شتە مەکە و سوود بە زانستنامەکە ناگەیەنێت" و دواتر بەکارھێنەری دووەم چەن یاسایەک دەھێنێتەوە و سوور دەبێت لەسەر جێبەجێ کردنی گۆڕانکارییەکەی و بەکارھێنەری یەکەم ڕوونی دەکاتەوە بۆچی گۆڕانکاری بەکارھێنەری دووەم زیانبەخشە و بەکارھێنەری دووەم بیانوو دەھێنێتەوە و سوور دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی، لەبەر ئەوەی دەتوانێت

بەکارھێنەری دووەم ڕێچکەیەکی گرتۆتە بەر کە سوود بە پڕۆژەکە ناگەیەنێت و ھاوکاری ویکیپیدیا ناکات، ئەم بەکارھێنەرە یان دەبێت رێچکەکەی بگۆڕێت و سوودی زانستنامەکەی بوێت، یان دەبێت دوورکەوێتەوە لە بەشداریکردن لە پڕۆژەکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]