ویکیپیدیا:لێشاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لێشاو (ھەروەھا بە وتووێژی ڕێکخراو ناسراوە) پێکھاتووە لە سیستمێکی بێتا کە بۆ باشترکردنی پەڕەکانی وتووێژ دروست کراوە. لێشاو چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە کە وتووێژ ئاسانتر دەکات و پێویست ناکات بەکارھێنەران خۆیان ئەنجامی بدەن، ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی پێکھاتووە لە واژووکردنی خۆگەڕ، جیاکردنەوەی وتووێژەکان بە شێوەیەکی ئاسانتر، ئاگادارکردنەوە بەپێی بەش (واتا ئیتر پێویست ناکات ھەموو پەڕەی وتووێژەکە بخەیتە پێڕستی چاودێرییەکەت، تەنیا بەشێکی نەبێ) لەگەڵ چەند لایەنێکی باشی تر.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئەوە کە پەڕەکانی وتووێژ و لێدوان ئاسان بکات بۆ بەکارھێنەران، بەتایبەتی بەکارھێنەرە نوێکان و بەھەمان شێوە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرە شارەزاکانیش بکات تاکوو چیتر پێویست نەکات بەکارھێنەرە نوێکان ئاگادار بکەنەوە. جگە لەمانەش، لێشاو ھانی بەردەوامی وتووێژ دەدات و کارئاسانی لە دانانی وتووێژ و لێدوان کردووە و چەند چاکسازییەکی لە پەڕەی لێدوان کردووە.

لێشاو ھەندێک لەو تایبەتمەندییانەی لە سیستمی کۆنی وتووێژ ھەن لادەبات، بە نموونە بەشی مێژووی پەڕە لادەبات. لێشاو دوو حاڵەتی دەستکاریکردنی ھەیە: دیداری و ویکیدەق. لێشاو لەسەر ھەندێک لە پرۆژەکانی ویکیمیدیا کارا کراوە، MediaWiki.org، وێبگەی فەرمی ویکیمیدیا، ئەم سیستمە بەکار دەبات.