ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-بایەخداری-ژیاننامەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
٣. بایەخداری
٤. سەرچاوەکان
٥. ناوەڕۆک
٦. کۆتایی

بە پێی ڕاژە، ژامارەی ئەو کەسایەتیانەی بەقەد پێویست بایەخدارن تا بێنەناو ویکیپیدیاوە زۆر کەمن. وەک ھەموو زانستنامەکانی دیکە ویکیپیدیاش ژیاننامەی کەسایەتییە مێژوویەکان و یا مرۆڤ بەناوباگەکانی ئەم سەردەمەی تێدایە.

یاسایەکی گشتی و گرینگ بۆ ژیاننامەکان ئەوەیە کە دەبێ بەقەد پێویست جێی متمانە بن، زانیاریی بەشی سێھەم بێت (کەسێک سەبارەت بە خۆی یا کەسایەتییەکی نزیک بە خۆی ژیاننامە نابێ بنووسێت، دەبێ کەسێک سێھەم ئەوە بکات) تاکوو بەخواستی جەماوەر دابنرێت.

کەسایەتییەک کە لانیکەم خاوەنی یەکێک لەو مەرجانەی خوارەوە بێت، ژیاننامەکەی جێگەی خواستی گشتی دەبێت و ئەگرچی ئەم لستەی خوارەوە تەواو نییە بەڵام پێوەری باشە تاکوو ئاستی بایەخداری بۆ ویکیپیدیا ڕوون بێتەوە:

  • کەسایەتییەک کە گۆڕانکارییەکی گەورە یان بەشدارییەکی بەرچاوی ھەبووبێ کە بە مێژوویی بزانرێت لە بواری خۆیدا.
  • کەسایەتییە سیاسییەکان بەو مەرجەی لە کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی بێت یان لە وڵاتێکدا بە تەواوی ناسراو بێت.
  • کەسایەتییەکی ناسراوی ھونەری جیھانی بێت (بۆ نموونە ھەریەک لە ئەندامانی شەقامی ناودارانی ھاڵیڤوود)
  • کەسایەتییەکی وەرزشی، کە لە ئاستی یەکەمی وەرزشی وڵاتێک ئەندام بێت یا لە ئاستە بەرزەکانی ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان وەک ئۆڵەمپیک بەشدار بووبێت.
  • نووسەران و فۆتۆگرافێرەکانی وا تائێستا لە وڵاتێک یا لە جیھاندا بوبێتنە خاوەن خەڵات یا لەسەریان شتێک نووسرابێت.
  • وێنەکێش، پەیکەرتاش، ئەرچیتێکت، ئەندازیار یا ئەوانەی لە ئاستی بەرزدا خەریک بەڕێوەبردنی پیشەیەکن، بەو مەرجی ناوبانگی نێودەوڵەتیان ھەبێ یا گۆڕانێکی مێژوویان دابێت لە بواری خۆیاندا.
  • ئەو کەسانەی لە بابەتێکی گرینگدا و لە میدیایەکی گشتی (تی-ڤی یان ڕۆژنامە) دەبنە ھۆی ناوداری یان ڕیسوایی کەسێک یا ڕێکخراوێک.
  • کەسێک کە بووبێتە بابەتی نووسران و باس و لێدوان لە شوێنەکانی راگەیاندنی سەرەکی.

سەرنج: سەبارەت بەو کەسایەتییانەی کە تەنھا بەھۆی دەوریان لە یەک ڕووداودا بەیەخدارن، باشتر وایە کە لە وتاریک سەبارەت بە ڕووداوەکە باسیان بکرێت تا وتارێکی ژیاننامەییان ھەبێت.

تکایە زانیاری ھەڵە یان گومان-لێکراو زیاد مەکە سەر ژیاننامەکان (بە تایبەت ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان) چون دەبێتە ھۆی کێشەی یاسایی (ھەردوو دونیای ویکیپیدیا و ڕاستی).



ئایا وتاری پێشنیارکراوت لەگەڵ پێوەرەکانی بایەخداری ڕێکدەکەوێت؟