ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-ئامادەی تۆمارکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێستا ئەمادەیت بۆ تۆمارکردن!

یەکێک لەم دوو ڕێگەی خوارەوە ھەڵبژێرە:

ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر. ئەگەر شارەزا نیت لە تۆمارکردنی وتاردا یا ئەگەر دەتەوە پێش تۆمارکردنی وتار، ڕەشنووسێکی بۆ بکەی، باشترین شوێن بۆ ئەوە، تاقیکردنەوە لە شوێن-بەکارھێنەری خۆتدایە(وەک: بەکارھێنەر:نموونە/تاقیکاری). دواتر کاتێ شارەزای بوارەکە بوویت یا وتارەکە گەیشتە ئاستێکی باش، دەتوانی کۆپی بکەی یا گواستنەوەی بکەی بۆ شوێنی سەرەکیی وتارەکانی ویکیپدیا (دواتر ڕێنوێنیت دەست دەکەوێت بۆ درێژەی کارەکان).
ھەر ئێستا تۆماری بکە! وتارەکەت زیادبکە بە ویکیپیدیا. ئاگاداری: ئەگەر وتارەکەت لە ئاستێکی باشدا نەبێت بۆ بڵاوبوونەوە، لەوانەیە بسڕیتەوە. ئەگەر ئەوە ڕوویدا بەھیچ شێوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە.
ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر
ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە، دەقی "/Special:Mypage" دەبێ لە جێگەی خۆی بمێنێتەوە.

ھەر ئێستا تۆماری بکە!
ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە

لە ھەنگاوی دواتردا: لە پەڕەی پاش ئێرە، ھەر دوای ئەوەی دوکمەی پاشەکەوتکردن لێبدەی، بە پێی ئەوەی کام ڕێگە ڕوویشتووی، وتارەکەت لە ویکیپیدیا بڵاودەبێتەوە یان دەبێتە ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەرت. لە بەشی ڕەشنووسدا زانیاری زیاتر وەردەگری بۆ ئامادەکردنی وتارەکە و ئەگەر وتارەکە بڵاوکرابێتەوە، دەبێ سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت و بایەخدار بێت دەنا دەسڕێتەوە.

کاتێ وتارەکەت بڵاوکرایەوە، لەلایەن یەک یا چەن بەکارھێنەری دیکە لەگەڵ ئەو مەرجانەی لەم فێرکارییەدا باسی کرا ھەڵسەنگاندن دەکرێ و پاشان دەستکاری دەکرێ:

  • ئایا بابەتی وتارەکە بۆ ویکیپیدیا گونجاو ھەیە؟
  • ئایا بابەتی وتارەکە بایەخدارە؟ و ئایا ناوەڕۆکی وتارەکە ئەو بایەخدارییە پێشکەش دەکات؟
  • ئایا لە وتارەکەدا ئاماژەکراوە بە سەرچاوەکان؟
  • ئایا لە وتارەکەدا مافەکانی بڵاوکردنەوە پارێزراون؟
  • ئایا وتارەکە لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسراوە؟

ئەگەر وەڵامی ھەموو ئەم پرسیارانە لەلای خوێنەر "بەڵێ" بوو، ئەوە وتارەکە ھەلێکی باشی ھەیە بۆ وەرگیران لەلایەن کۆمەڵگاوە. ئەگینا لەوانەیە دەستکاری نەخوازراوت بکرێت و تەنانەت شایەد بسڕێتەوە.

ئەگەر وتارەکەت سڕاوەتەوە - سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە. بە ھیچ شێوە ئەوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و ھیوادارین ئەوە کاریگەری نەبێت لە بەشدارییەکانتدا.