ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ ھێنانەوەی پەڕە سڕدراوەکان/سەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پڕۆسەیەکە بۆ یارمەتیدانی بەکارھێنەران بۆ ھێنانەوەی پەڕە سڕدراوەکان لەژێر چەن پێوەرێکی دیاریکراودا وەک (گ٦: سڕینەوەی تەکنیکی)، یان وتارێکی سڕدراوە کە ھیچ گفتوگۆیەک لەسەر ھێشتنەوە و نەھێشتنەوەی نەکراوە یان بە ماوەیەکی کورت سڕدراوەتەوە و ھەلی باشترکردن نەبووبێت بۆ پەڕەکە، یاخوود ئەم پەڕەیە ئەتوانێت ھاوکار بێت بۆ گەڕاندنەوەی ناوەڕۆکی پەڕە سڕدراوەکان و گواستنەوەی بۆ ژێر پەڕەی بەکارھێنەریت بۆ باشترکردنی، یاخوود دەتوانی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبەڕێوەبەران بکەی (ئەم پێرستە ببینە)

ئەم ڕوونکردنەوەیە بەو مانایە دێت ئەو وتارانەی لەدوای گفتوگۆکردن سڕاونەتەوە، پۆلەکان، یان ھەر شتێکی تری جۆراوجۆر کە سڕابێتنەوە بۆتۆ دەستەبەر بکرێتەوە بۆ پێداچوونەوە یان ھەڵگرتنی بۆ بەرەوپێشبردنی. بەڵام ھەنێک لە پەڕەکان ناگەڕێنرێنەوە ئەوانیش ئەو پەڕانەی پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوەیان کردووە یان پەڕەی ھێرش.

ئامانجی ئەم پەڕەیە تەنھا ھێنانەوەی ئەو پەڕانەیە کە سڕدراونەتەوە، بەڵام ئەگەر پەڕەکە ھێشتا نەسڕدراوەتتەوە و تۆ دەتوانی بیبینی، و بەڵام ئاگاداری سڕینەوەی لێدراوە تکایە لێرە داوای مەکە، لەجیاتی ئەوە شوێن ئەو ڕێنمایانە بکەوە کە لە ئاگادارییەکە ڕوونکراوەتەوە و لە پەڕەی وتووێژ گفتووگۆی لەسەر بکە تکایە گەر پەڕەیەک لەژێر پێوەرەکانی: پ٩, ب٥, و٧, و٩، و١١, گ٣, گ٤, گ١٠, گ١١, گ١٢ ناتوانرێت لێرە بگەرێنرێتەوە.