ویکیپیدیا:دانپیانان بەوەی ھەڵەیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

با ڕاشکاوبین، ھەمووکەسێ ھەڵە ئەکات. تا زۆرتر ناھاوڕا بیت زۆرتر ئەکرێ ھەڵەبووبیت. ئەگەر لەگەڵ کەسێک لەسەر شتێک ناھاوڕا بوویت، ئەگەری ئەوەی ھەیە ھەڵە بیت. ئەگەر دوو کەس بە تەواوی لەسەر ڕاستییەک ناھاوڕا بن، لانی کەم یەکێکیان ھەڵەیە. لە ڕاستیدا ئەکرێ ھەردووکیان ھەڵە بن.

داوای لێبوردن کردن[دەستکاری]

ئەکرێ چەند ڕێگایەک ھەبێ بۆ ئەوەی داوای لێبووردن بکەیت. کامیان ھەڵەبژێری، ئەوە ئەمێنێتەوە سەر دۆخەکە.

  • داوای لێبوردنی ڕووت.
  • داوای لێبوردنی مەرجدار.
  • داوای لێبوردن نەکردن، بەڵام کشانەوە.
  • گاڵتە بەخۆکردن، ئەمەیان لە ھەمووی چاکترە. ئەکرێ شتێکی گاڵتەئامێز بەخۆت بڵێیت و خۆت و کەسەکەی تریش پێ بکەنن.
  • داڕێژەیەکی ویکیپیدیای داوای لێبوردن کردن، وەک نیشانی لێبوردنخواز