بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:خراپکاری دەکەیت، فەرموو بیکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خراپکاری لەوانەیە وەک گاڵتەجاری دەربکەوێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە ھیچ کەسێک بە کارێکی جوانی نازانێت.

چێژ لە خراپکاری دەبینیت؟

  • ئایا بێزاریت یان توڕەیت؟
  • ئایا دەتەوێ بە ئەنقەست ئەوانی تر تووڕە بکەیت چونکە شتێکی خۆشە؟ یان تەنھا بۆ چێژبینین دەتەوێ بیکەیت؟

کەوایە بەردەوام بە و ھەر پەڕەیەکت دەوێ، خراپکاریی لەسەر بکە. لەوانەیە وتارەکانی ویکیپیدیات بوێت، یان پەڕەی بەکارھێنەریی کەسێک، و بۆ ئەو کارەش تەنانەت پێویستیشت پێ نییە لە ژوورەوەش بیت یان ھەژمارێکت ھەبێت بەڵکوو، تەنھا کرتە لە «دەستکاری» یان «دەستکاریی سەرچاوە» بکە و دواتر گۆڕانکارییەکەت بکە، بەم شێوەیە ئاسان بوو و کارەکەت ئەنجام دا!

لەوانەیە پەڵوێنەی کەڵکاوەژوو کارەکەت بوەستێنێت و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تەنھا دەقەکەت بگۆرە و دووبارە کرتە لە دوگمەی «پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان» بکە.

تاکە یاسای ئەم یارییە ئەوەیە تەنھا ناتوانی دەستکاریی ئەو پەڕانە بکەی کە لەلای چەپ یان ڕاستی پەڕەکانیان قفڵێکی ڕەش، شین، پەمەیی یان ئاڵتوونی ھەیە.

کەواتە توانیت خراپکاری بکەیت، ڕاستە؟ ئەمەش ئەنجامەکەی دەبێت:

  • خراپکارییەکەت دەگەڕێندرێتەوە. لەوانەیە بە چەند خولەکێک، ئەگەر چرکەش نەبێت، زۆربەی خراپکارییەکان بە شێوەیەکی خۆگەر دەگەڕێندرێنەوە، یان چاودێرێکی سەرانسەری دێت و پووچەڵی دەکاتەوە.
  • نامەیەکی ناشیرین لە پەڕەی وتووێژت جێ دەھێڵدرێت و، تەنانەت ئەگەر نامەکەش بسڕیتەوە، ئەوا لە بەشی مێژووی وتووێژی پەڕەکەت دەمێنێتەوە و ھەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت سەیری بکات.
  • بەشدارییە خراپەکانت کە لە پەڕەکان کردووتن تەنانەت ئەگەر پووچەڵیش بکرێنەوە، لە مێژووی پەڕەکان دەمێننەوە و لەسەریشی ناوی بەکارھێنەریت دەنووسرێت. ئەگەر لە ژوورەوە نەبیت ئەوا ئایپی ئەدرەسەکەت دەنووسرێت و لەسەر بەشدارییە خراپەکانیشت تاگی وەک «ئەگەری سووکایەتیپێکردن یان خراپکاری» یان ھەر تاگێکی تر دادەنرێت مەگەر کەسێک داوا لە بەرێوەبەرێک بکات بەشدارییەکەت لە مێژووی پەڕەکە بسڕێتەوە.
  • ئەگەر بەردەوام بی لە خراپکاریی زیاتر، و بەلێ تۆ دەتوانیت، بەڵام بەردەوام نامەی ناشیرین بۆ پەڕەی وتووێژەکەت دەنێردرێت، و بە ماوەیەکی کەم نامەیەکی قەبەی ناشیرین لە پەڕەکەت دادەنرێت و پێت دەڵێت کە چیتر ناتوانی دەستکاریی ویکیپیدیا بکەیت. ئەگەر ئەمەش ڕووی داوە و گەر دەستکاری ھەر پەڕەیەکی تری ویکیپدیا (جگە لە پەڕەی وتووێژەکەت) بکەی، ئەوا دەزانیت ئەوە شتێکی ڕاستییە.
  • ئەی ئێستا پێویستە چی بکەیت؟ لەوانەیە بتەوێ داواکاری بەرز بکەیتەوە بۆ بەرێوەبەران، کە بە دڵنیایشەوە دەتوانیت بە سادەیی داواکارییەک لە پەڕەی وتووێژەکەت بکەیتەوە و، زوو بێت یان درەنگ بەڕێوەبەرێک دەیبینێت و لەکاتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکەت دەتوانێت پەسەندی بکات یان ڕەتی بکاتەوە. لەوانەیە بتەوێ دووبارە داواکاری بەرز بکەیتەوە و ئەگەریش داواکاریی ھەڵەی زۆر بەرز بکەیتەوە، ئەوا بەھۆی خراپ بەکارھێنانی پەڕەکەی وتووێژەکەت، چیتر ناشتوانی دەستکاری پەڕەی وتووێژەکەشت بکەیت.
  • ئەگەر بەربەستنەکەت کۆتایی ھات، یان بەڕێوەبەرێک ڕەزامەند بوو بە داواکارییەکەت، ئەوا دووبارە دەتوانی دەستکاریی ویکیپیدیا بکەیتەوە! بەڵام ئەگەر بەبەردەوامی خراپکاری بکەیت (یان ھەژمارێک تەنھا بۆ خراپکاری دروست بکەیت)، ئەوا دەکرێت بە نیمچە یان بە تەواوی و بە ھەمیشەیی لە ویکیپیدیا بەربەست بکرێیت و، ناشتوانی چیتر ھەژماری تر دروست بکەیت. ھەر ھەژمارێک بە ئایپییەکەت دروست کرابێت، ئەوانیش بەربەست دەبن و خۆ ئەگەر بەردەوامیش بیت لە گۆڕینی ناونیشانی ئای پییەکەت و خراپکاری بکەیت، ئەوا لەوانەیە پەیوەندی بە کۆمپانیای دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێتەکەت بکەین، و ھەر کەسێکیش بیەوێت، دەتوانێت لەلایەن کۆمپانیای دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێت سکاڵات لەسەر تۆمار بکات.
  • ئەگەریش ناونیشانی ئای پییەکەت بەربەست بێت و ھەر کەسێک لەسەر ئەو ناونیشانی ئای پییە بێت و بەکاری بێنێت، ئەوانیش ناتوانن دەستکاریی ویکیپیدیا بکەن و سوودی لێ وەرگرن. ئێمە ئامرازمان ھەیە کە دەتوانین بزانین ھێڵی ئینتەرنێتەکەت ھی ماڵەوەیە یان کۆمپانیا، یان کار یانیش ھەر شوێنێک لەم دنیایە.
  • ھەر پەڕەیەکیش کە خراپکاری بەردەوامی لەسەر بکەیت، لەوانەیە بە ماوەیەکی کەم بپارێزرێت و، ئاستی پارستنەکەشی بەرزتر دەکرێتەوە گەر خەریکی دەستکاریکردنی زیاتری بە شێوەیەکی خراپ بیت.
  • ئەگەر بووکەڵەکاری بکەیت و زیاتر لە ھەژمارێک بەکاربێنی لە ویکیپیدیا، ئەوا پشکنەرێکی ھەژمارەکان، ھەژمارەکانت و دەپشکنێت و ئاشکرایان دەکات و گشت ھەژمارەکانت بەربەست دەبن لە ویکیپیدیا.
  • ئەگەر خراپکاری لە پڕۆژەکانی تری وەک ویکیوتە، ویکیفەرھەنگ، ویکیکتێب و ئەوانی تر بکەی، ئەوا ستیواردێک لە مێتاویکی دێت و لە تەواوی پڕۆژەکان بەربەستت دەکات. لە ھەندێک حاڵەت بەشێوەیەکی سەرانسەری بەربەست دەکرێیت و توانای بەشداریکردن لە ھیچ پڕۆژەیەکی پەیوەندیدار بە ویکیمیدیات نامێنێت.