ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢١ی ئاب
ڕواڵەت

ئەمڕۆ: ڕۆژی نینۆی ئاکوینۆیە لە فلیپین.
ڕووداوەکان
- ١٧١٧ – ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا بەدەستی جەیمز کووک داگیرکرا.
- ١٩١٥ – لە نێوانی جەنگی جیھانی یەکەمدا، ئیتالیا جەنگی لەدژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاند و بەشێوەیەکی ڕەسمی چووە ناو جەنگەکەوە.
- ۱۳۱۳ - ئیجباری بوونی نازناوە لە ئێرانێ.
- ١٩٥٩ – دوورگەکانی هاوایی لەلایەن دوایت د. ئایزێنھاوەر بوونە پەنجاهوومین ئەیالەتی ئامریکای.
- ١٩٦٨ – چێکۆسلۆڤاکیا لەلایەن ئەرتەشی یەکێتی سۆڤیەت داگیرکرا.
- ١٩٩١ – ھەرێمی لاتیڤیا لە یەکێتی سۆڤیەت جیابووەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند، کە دواتر بووە کۆماری لاتیڤیا.
- ١٩٩٥ – لە ئورشەلیمی ئیسرائیل بە بۆمبڕێژ کردنی ئوتوبووسێک لەلایەن گرووپی مقاومەی ئیسلامی حەماس، ٤ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
لەدایکبووەکان
- ١١٦٥ – ڕۆژی لەدایکبوونی فیلیپی دووەم پادشای فەڕەنسا
- ١٧٦٥ – ڕۆژی لەدایکبوونی ویلیامی چوارەم پادشای شانشینی یەکگرتوو لە ۱۸۳۰ی ڕا هەتا ۱۸۳۷.
- ١٧٨٩ – ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆگوستین-لوی کۆشی ماتماتیکزانی فەڕەنسی و لە دامەزر ێنەرانی شیکاریی ماتماتیکی.
- ١٩٣٨ – ڕۆژی لەدایکبوونی کێنی ڕۆجەرز گۆرانیبێژی ئامریکایی.
- ١٩٧٣ – ڕۆژی لەدایکبوونی سێرگی برین دامەزرێنەری گووگڵ لەگەڵ لاری پەیج.
- ١٩٨٦ – ڕۆژی لەدایکبوونی ئوساین بۆڵت یاریزانی خێرای جامایکایی و خاوەنی میدالی یارییەکانی ئۆڵمپیک.
مردنەکان
- ١٦١٤ – کۆچی دوایی ئیلیزابێت باتۆری کۆنتسی هەنگاری و تۆمەتباری بکووژی زەنجیرەیی.
- ١٩٤٠ – کۆچی دوایی لیۆن ترۆتسکی شۆڕشگێڕی ڕووس (وێنە)، لە مەکسیک.
- ١٩٤٣ – کۆچی دوایی هێنری پۆنتۆپیدان نووسەری دانماڕکی، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە لە ساڵی ۱۹۱۷ لەگەڵ کارل ئەدۆلف گیلروپ.
- ١٩٩٥ – کۆچی دوایی سوبرامانیان چاندراسێخار ستێرفیزیکزانی ئامریکایی لەدایکبوویی هیندستان، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک لە ساڵی ۱۹۸۳ لەگەڵ ویلیام ئەلفڕێد فاولەر.