ویکیپرۆژە:ژنە ڕووسوورەکان
کورتە بەستەر: https://w.wiki/38EY
|
داڕێژە:WPX member box |
بەخێرھاتن بۆ پرۆژەی ژنە ڕووسوورەکان. ئێمە کۆمەڵێک نووسەرین کە پێکھاتووین لە گشت ڕەگەزەکان لە سەرانسەری جیھانەوە. پرۆژە سەرەکییەکەمان ئەوەیە لە ویکیپیدیادا لایەنگریی سیستەمیی دژبە ژنان کەم بکەینەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ تەنھا ١٥.٥٣% وتارە ژیاننامەییەکانی ویکیی ئینگلیزی لەسەر ژنان بووە. پرۆژەی ژنە ڕووسوورەکان، کە لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزرا، ھەوڵ دەدات ئەم ژمارەیە زیاد بکات. دوای ماوەیەک کار لە ٨ ی ئازاری ٢٠٢١ ڕێژەی ژیاننامەی ژنەکان بەرز بوویەوە بۆ %١٨،٧٧. یانی تەنیا ٣٣٦،٦١٠ لە وتارەکانی ویکیی ئینگلیزی لە کۆی ١،٧٩٣،٢٦٢ سەبارەت بە ژنانە! ئامارێکی دروستمان دەربارەی ویکیی کوردی نییە، بەڵام پێویست بە وتن ناکات کە ئامارەکە خراپتر نەبێت باشتر نییە.
پێویست ناکات ببیت بە ئەندام بۆ ئەوەی بەشداری لە پرۆژەکە بکەیت.
ویکیپیدیا
[دەستکاری]پرۆژەکەمان لە ویکیپیدیا ئامانج ئەخاتە سەر دروستکردنی ناوەڕۆک لەسەر ژیاننامەی ژنان، کارەکانی ژنان، بابەتەکانی ژنان، سەرنووسەرەکانمان بابەت بە زمانی جیاواز دادەنێن، ئامانجەکەمان لە گۆرینی لینکە سوورەکان بۆ لینکە شینەکانە ئەمە لەبەر ئەوەیە پێمان ئەوترێ ژنە ڕووسوورەکان.
- ئێمە سەرەنج ناخەینە سەر ڕەگەزی سەرنووسەر ھەرکەسێک/ھەموو کەسێک پێشوازی لێدەکرێت بۆ ئەوەی ببێت بە ئەندام، بەشداری بکات، بەپەرۆش بێت بۆ بەشداری لە پرۆژەکە. ئەگەر بەشداری لە پرۆژەکە ئەکەیت ئەتوانی بە شێوەیەکی فەرمی ببیت بە ئەندام بە زیادکردنی داڕێژەیەک بۆ سندووقی زانیاری پەڕەکەت {{ژنە ڕووسوورەکان بەکارھێنەر_ویکیپرۆژەی_ژنە_ڕووسوورەکان}}
ئەم بەکارھێنەرە ئەندامە لە ویکیپرۆژەی ژنە ڕووسوورەکان (بەستەرە-سوورەکان←شین) |
زانیاری ژنان و بەشداریەکانیان لە جیھان نادیارە بە زۆر شێوە کاتێک دێتە سەر باسی ئۆنڵاین ویکیپیدیا نمونەیەکی گونجاوە بۆ ئەوەی باسی بکەین، لە ویکیپدیا کەمتر لە چارەگی بابەتەکانی تایبەت بە ژیاننامە لەسەر ژنانە بە واتایەکی تر ئەو بابەتانەی لەسەر ژیاننامەن لە ویکیپدیا کەمتر لە چارەگی لەسەر ژنانە کە زۆربەی ژنە بەناوبانگەکان و جێگای کارە باشەکانیان لە ویکیپیدیا بوونی نییە.
کارەکان
[دەستکاری]ئەم کارانە وێڕای ئەوەی بەشی زۆریان تەواوکراون، بەڵام بەشێکیانن ساڵانە پێویستیان بە نوێکردنەوە هەیە.
ژنە بەناوبانگەکان
[دەستکاری]بۆ دۆزینەوەی ئەو ژنە بەناوبانگانەی کە لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی وتاریان نییە، دەتوانیت سوود لەم کوێرییەی ویکیدراوە ببینیت (کرتە لێرە بکە)، دەبێت دوگمەی ▷ دابگریت بۆ ئەوەی کوێرییەکە کاربکات، پاشان چەند چرکەیەک بووەستە تاکوو داتاکانت پشان دەدات.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ویکی ئینگلیزی:
- پڕۆژەکانمان لە ویکییەکانی تر
- داڕێژەکانمان (ئەو داڕێژانەی لەناو وتارەکان بەکاردێن