وتووێژ:ھاوڕێیە چاکەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێز @Rebin galaly: دوو شت:

یەکەم تکایە بۆ ناوی فیلمەکان ئەگەر دڵنیایت کە وتارێکی تر بەو ناوە بوونی نیە، پاشگری (فیلم) لە ناوی وتارەکەدا مەھێنە. بۆ نموونەھاوڕێیە :چاکەکان (فیلم) بکرێت بە ھاوڕێیە چاکەکان

دووھەم؛ شتێک کە زۆر گرنگە و تکایە حەتمەن سەرنجی بدە، ویکیپیدیا پیتی ھ ی پەسەند کردووە نەک ه. بۆیە ئێستە یەکەم پیتی ناوی ئەم فیلمە بە ھەڵە نووسراوە و نووسەی ناستانداردی تیایە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزێک لە فەیسبووک ئەمەی نووسیوە:

ئایا goodfellas یانی هاوڕێ باشەکان؟

ئامانج عەلی

ئەمجارە با واز لە زمانزانە کوردەکان بهێنین و ڕەخنە لە عەرەب بگرین کە ڕێژەیان ٣٧٠ ملیۆن زیادترە بزانین زمانزانێکی بە سەلیقەیان هەیە؟

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، بەڕێزێک کە لە ماڵپەڕی کورد سینەما کار دەکات ئەم پرسیارەی لێکردم. ئایا goodfellas یانی چی بە کوردیی؟ منیش لە وەلامدا بۆ ئەوم نووسی واتە چەتەکان، مافیاکان، یان گانستەرەکان، بۆ کوردییەکەی وابزانم "چەتەکان" گونجاوە.

ئەو لە وەڵامدا وتی: مامۆستا گیان عەرەبەکان بە هاوڕێ باشەکان وەریانگێڕاوە! چوونکە good یانی باش و fellas واتا هاوڕێکان! دیار بوو ئەو بەڕێزە بڕوای تەواوی بە وەڵامەکەی من نەبوو.

بەڵێ good یانی چاک، باش fellas یانی هاوڕێکان کە تەنها بۆ نێر بەکار دێت؛ فێڵەس ناستاندەردە و ستانداردەکەی fellows، بەڵام goodfella کاتێک پێکەوە بلکێندرێن وشەیەکی ئینفۆڕمەڵە واتە چەتە. بەڵام عەرەبەکان goodfellas یان بە "الأصدقاء الطيبون" وەرگێڕاوە! ئینجا ئەگەر کەسێکی زمانزانی بە سەلیقە سەرنجێکی ئەم فلمە بدات دەزانێت زۆربەی باسی گانستەر و گوودفێڵەیە واتە چەتە، بەڵام لەنێو نەتەوەی عەرەبدا کەسێکی بە سەلیقە نەبووە هەست بەو هەڵەیە بکات، بۆیە فلمەکە بە "الأصدقاء الطيبون" وەریانگێڕاوە و لە ویکیپیدیا و گووگڵ تڕانسلەیتیش بەهەمان شێوە.

ئەگەر ئێمەی کوردیش لە عەرەبەکانەوە سوودمان لە وەرگێڕانی ئەو فلمە وەرگرتایە ئەوا دەبوو وشەی goodfellas کە واتای چەتەکان دەدات بە هاوڕێ باشەکان وەرگێڕایە.

ماوەتەوە بلێم وەرگێڕانی فلم، پەرتووک یان هەر وشەیەک لە زمانی عەرەبییەوە ئەگەر سەرچاوەکەی ئینگلیزیی بێت وەک ئەوە وایە سەرچاوەی رووبارێکی پاک لە بەردەمتدا بێت، کەچی بڕۆیت لە کیلۆمەترێک خوارترەوە ئاوی رووبارەکە بخۆیتەوە کە قوڕاو و خڵتەیە.

| --سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:١٠، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم کۆمێنتەش هەبێت خراپ نییە:

وا تێده‌گه‌م که‌ جۆره‌ تێکه‌ڵیه‌ک له‌ نێوان "واتا"ی وشه‌ لێکدراوه‌که‌ و، "مه‌به‌ست"ی وشه‌ لێکدراوه‌که‌ دروست بووه‌. بێگومان ( goodfellas ) مه‌به‌ستی له‌ ده‌سته‌ی مافیا و چه‌تانه‌، به‌ڵام واتای وشه‌که‌ ده‌بێته‌ (دۆستانی باش). جا لێره‌دا، ئیدیۆم بوونه‌، که‌ مه‌به‌سته‌که‌ت پێ ده‌ڵێت. سه‌رده‌مانێک له‌ زمانی کوردی (کوڕی باش) به‌ مه‌به‌ستێکی خراپ به‌کار ده‌هات. لێره‌شدا ئه‌م وشه‌یه‌، بێگومان به‌ مه‌به‌ستێکی خراپ به‌کارهاتووه‌، به‌ڵام واتاکه‌ی هاوڕێیانی باشه‌. ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌مه‌ش بده‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕانه‌کان له‌ (گووگل) وه‌رگیرابن، ئه‌وا گوگل، له‌ ڕێگای مێشکی ئه‌له‌کترۆنیه‌وه‌، وشه‌کان بۆ وه‌رگێڕان هه‌ڵده‌بژێرێت. هه‌موو جاریش ئه‌و وشانه‌ به‌ دروست ده‌زانێت که‌ زۆرترین جار به‌کار هاتوون، بۆیه‌ هه‌روا لێکی ده‌داته‌وه‌.

- شاسوار هەرشامی

|--سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:١٨، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]