وتووێژ:کڵۆد شانن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وێنە/سەرچاوە[دەستکاری]

  • گەڕانێکم کرد بۆ وێنەی ئەم کەسایەتییە لە کامێنز، دەستکەوتی نەبوو. بەڵام وێنەکەی وا لە وتاری ئینگلیزیدا بەکارهێنراوە، دەکرێ لە کوردیشدا بەکاربێت. لێرەدایە: en:File:Claude_Elwood_Shannon_(1916-2001).jpg. ئەگەر وایە بارکردنی وێنە پێویست نییە و باشترە بۆ سڕینەوە پێشنیار بکرێت.
  • شێوەی دانانی بەشی سەرچاوەکان و پەراوێزەکان لەم وتارەدا، نەک هەڵە، بەڵکوو لەسەر شێوازی باسکراو لە ڕێنمای ویکیپیدیا بۆ دانانی سەرچاوە و پەراوێزەکان نییە. پەراوێز کاتێ بەکاردێت، کە لە وتاردا، ڕستەیەک ڕاستەوخۆ لە سەرچاوەکە بهێنیتەوە. بەڵام لە بەشی سەرچاوەدا ئاماژە دەکەی بە ژێدەری وەرگرتنی زانیاریی گشتیی بۆ نووسینی سەرانسەر یا بەشێکی زۆر لە وتارەکە. ئەگەر وایە، با چاکسازی بکەین--MarMzok لێدوان-- ١٤:٣٨, ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئۆکەی! چی باشە وا بکە.--Aza ١٥:٣٢, ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)