بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ژێرپێست

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەستکاری نابەجێ

[دەستکاری]

@-Haryad دەتوانن ئەو “ناوی هەڵە”ی نووسیوتانە بە سەرچاوەیەک بیسەلمێنن کە بە وتارەکەمتانەوە نووساند؟

AhmadDM (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ، فەرموو. دووەمیش وتارەکە لە ویکیی ئینگلیزیی ھەیە ئەوەی خۆی سەرچاوەیە باسی چینەکانی پێست ئەکات. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ١٩:٤٣، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکەبرا تۆ بوار بەخۆت بدە هەندێ لە فەرهەنگان بگەڕێی نەک بەس لە شوێنێک بگەڕێی نەتدۆزییەوە یەکسەر بیسڕیتەوە!
شارەزاییت هیچ هەیە لەسەر زاراوەی پزیشکی؟ “cutis dermis skin” هەرسێکی لە بنەڕەتدا واتا پێست! بەڕێزت یەکسەر ژێرپێست’ت داناوە، ئەرک بکێشە و تۆزی بکۆشە لە فەرهەنگاندا بگەڕێی ئێمە بەو توێیە دەڵێین چی لە کوردیدا!
پێست، چەرم : cutis, skin, dermis ( بە واتا بنەڕەتییەکانیان هاوواتان)
کاش: توێی هەرەناسکی پێستە، کە بەشی سەرەوەی پێست دەکات، کەمێک بگەڕێ بزانە کامە توێ هەرەناسکە لە پێستدا، بزانە “epidermis”ت ناداتێ![١]؛ ئەم چینە توێخ و توێژ’یشیان پێ وتووە.
پوک پُک) لە هەنبانە هاتووە، بنپێست نووسراوە کە ئەوەش هەر “dermis” بە واتای ئەو توێیەی ژێر “epidermis”ە نەک واتا بنەڕەتییەکەی واژەکە کە لە لاتینی بە “derma” واتای چەرم، پێستی هەبووە، وەک لە سەرێ ئاماژەم پێ داوە.
تکایە بێگەڕان و بێ هەبوونی هیچ شارەزاییەک لە زانستەکە سەربەخۆ کۆششی ئەوانی دی مەسڕەوە. من ئاماژەم بە وەرگێڕانەکەی کوردستانیکاش دابوو. AhmadDM (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جگەلە دروستیی ناوەکە، کام ناوەی لای خەڵکی ئێمە باوە ئەوەم داناوە. ژێرپێست و پووک جیاوازن بۆیە گۆڕیم. ئەگەر ئەتەوێ فەرموو ناوی وتارەکە بگۆڕە. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ١٤:٤١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک هەریاد، پوک بە یەک “و” لەگەڵ پووک بە دوو “و” جیاوازن، یەکیان ئەو واتایەی هەیە لە هەنبانەدا ئاماژەی پێدراوە، ئەوی تریان منیش وەک بەڕێزت بیستوومە و باوە، ئەو بەشە نەرم و سوورباوەی ناو دەممانە کە ددانەکانی پێوە لکاون. هەڵبەتە لێکچوونێکی زۆر هەیە، بەس ئەم جیاوازییە لە وشەی دی وەک (کوڕ و کووڕ) و هاوشێوەکانی بەدی دەکرێ، یەکەم جار نییە لە کوردی شتی وا دەبێت AhmadDM (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خاڵێکی تر پێویستە بیزانین، ئەوەی “باوە” ئەوە ناگەیەنێت “دروستترینە” چونکە زۆر واژەی بیانی هەن باون لەمڕۆدا، کە کوردی ڕەسەن و پاراو، واژەی خۆی بۆی هەیە. AhmadDM (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر ڕاستە ھاوڕام لەگەڵ قسەکانت. چۆن پێت باشە ناوی وتارەکە وای لێ ئەکەین. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ١٤:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاستان دەکەم.
گەر دەکرێ سەروتار بکەین بە پوک و لە ژێرەوە گشت ئەو واژانەی لە فەرهەنگاندا ئاماژەی پێدراوە دای بنێین، شتێکی ناوێزە دەبێت، پێت چۆنە؟
هەرچەندە لە گیهانەکی داهاتوودا، پێویستی بە فراوانکردنی وتارەکەیە، چونکە بابەتێکی سەرەکی بواری پێستزانییە
AhmadDM (لێدوان) ‏١٥:١١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]