وتووێژ:ژواو فێلیکس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرسیارکردن؟[دەستکاری]

@Kurd2021 من پرسیارێکم هەیە دەربارەی ئەو ئاگاداریانەی سەرەوەی وتارەکە کە دەڵێ ئەم وتارە ناگونجێت لەگەڵ پێوەرەکانی ویکیپیدیا؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ari Qasm مەبەستی ئەوەیە کە شێوازی نوسین و ڕێکخستنی لەگەڵ پێورەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت.دەستکاریم تێدا کرد . Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس Ari Qasm (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆ هەڵقوڕتاندن[دەستکاری]

@Kurd2021 سڵاو! ئەرێ کاکە تۆ دڵت داناکەوێ هەر شتێک بی دەبێ خۆتی لێ هەڵبقوڕتێنی بەشی منداڵیەتی جواو فیلێکس نیوەیت سڕیوەتەوە جواو فیلێکس یەکەمین منداڵ بوو لە دایک و باوکی کارلا داپیرەو باپیرەی؟؟؟؟ دەزانم خۆ نەم وتوە دەستکاری هیچ شتێ مەکە بەس نەک تێکی بدەیت!؟ Ari Qasm (لێدوان) ‏٠٨:٤١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Ari Qasm سڵاو، جارێ پێش هەموو شتێک، جەنابت پێویستە ئەوە بزانی کە نابێت ئەوە بلێیت بۆچی خۆت هەڵدەقوڕتێنی چونکە ئەو مافەت نییە وابلێیت، هەموو کەس مافی دەستکاری کردنی وتارەکانی لە ویکیپیدیا هەیە، واتا وتاری کەسییمان نییە،بەکارهێنەرێک وتارەکە دروستدەکات و ئیتر هەموو کەس دەتوانێت دەستکاری سود بەخش بکات بە تایبەت لەو وتارانەی کە بەکارهێنەرێکی نوێ دروستیان دەکات .دووەم دیارە هۆکارەکەی بۆ ئەوەیە کە کێشەی زۆری تێدا بوو . ئەمەی خوارەوە ئەو دەقەیەیە کە داتناوە! ئەمە لەگەڵ پێوەرەکان ناگونجێت، وەک پۆستی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە.جگە لەوە هەر حسابت بۆ خاڵبەندی نەکردووە. نووسرابوو هەر دەستی بەڕۆیشتن کردووە دەستی کردووە بەیاری کردن؟ئەمە پێویستی بەسەرچاوەیە و ئەم قسەیەت لە کوێ هێناوە؟.بۆیە باشترە بەراوردێکی دەستکارییەکە بکەیت و بزانی کە چی لابراوە و چی لانەبراوە.ئەم بەشەی وتارەکەت پێویستی بە سەرچاوەیە .

جواو فیلێکس یەکەمین منداڵ بوو لە دایک و باوکی کارلا فیلیکس و کارلۆس فیلیکس کە دایک و باوکی پیشەیان مامۆستایەتی بوو دایک و باوکی فیلێکس هەر دووکیان تاکێکی پورتاگالین کە لە شاری ڤیسیوی پورتوگال دەژیان فیلێکس هەر لەوێ لەگەڵ برا بچووکەکەی گەورە بوون بە ناوی هوگۆ فیلێکس،جواو فیلێکس هەر کە دەستی بە ڕۆیشتن کرد دەستی بە وەرزشی تۆپی پێ کرد و پەرەی بەو شتە دەدا لە تۆپی پێی ناوماڵەوە جواوی گەنج و تازە پێگەیشتوو گەشە سەندنی بە ژیانی وەرزشی خۆی کرد زۆری نەخایان جواو داوای کرد ناوی خۆی لە تیپی تۆپی پێی قوتابخانەکەی خۆی پێستینهاس تۆمار بکات لەو ماوەدا بۆ ماوەی ساڵێک مەشقی کرد لە ساڵی ٢٠٠٧ دا وەک منداڵێکی ٨ ساڵانی پەیوەندی بە یانەی ئێف سی پۆرتۆ کرد وە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ئەکامیدیای ئێف سی پۆڕتۆ مەشقی کرد وە لە یانەی پۆڕتۆ بوو بە کاپتنی ڕیزەکە، وە لەساڵی ٢٠١٥ دا چوو بۆ یانەی بەنفیکا و لە ساڵی ٢٠١٨ پلەی یەکەمی بە دەست هێناو لە ١٧ ساڵیدا یەکەم یاری خۆی کرد.

Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:١٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باش Ari Qasm (لێدوان) ‏٠٨:٣١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]