وتووێژ:ڕێنێ دێکارت
یارمەتی
[دەستکاری]ئەم دەقە لە لایەن بەکارھێنەری نەناسراوە (84.211.116.129) زیادکرابووە شوێنێکی نەگۆنجاو، تکایە بۆ زیادکردنی بۆ سەر ئەم وتارە یارمەتی بدەن.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٢٩, ١٧ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
بۆچوونی دێکارت له بابه‌ت میتۆد. چۆنیه‌تی گه‌یشتنی وی به رسته‌ی "من بیر ده‌که‌مه‌وه، که‌واته هه‌م". به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی خودا، تیۆری دوو سوبستانس و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان رۆح و جه‌سته. روانینی وی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ست و بیر.
1) دیکارت له میتۆدی ماتماتیکی بۆ حه‌للی پرسه فه‌لسه‌فیه‌کان که‌ڵکی وه‌رده‌گرت. میتۆدی ماتماتیکی (بۆ وێنه ئه‌ندازیاری) له شته هه‌ره ساده‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کا و دواتر له رێگای سێنتێزه‌وه راستیه ئاڵۆز و دژواره‌کان بنیاد ده‌نێ. فیلسووفه‌کانیش به پرسێکه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن، واته پرسێک که ئاڵۆزه و مرۆ سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ردا ناشکێ. جا لێره‌دا له رێگای ئانالیزه کردنی پرسه‌که‌وه فیلسوف ده‌توانێ به راستیه روونه‌کان یاخود شته ساده‌کان بگات (فیلسوف دیارده ئاڵۆزه‌که به سه‌ر چه‌ند به‌شی ساده و روون‌دا دابه‌ش ده‌کا). لێره‌دا ده‌بینین که میتۆدی ماتماتیک و فه‌لسه‌فه ئاراسته‌که‌یان جیاوازه. واته ماتماتیک له ساده‌وه به‌ره‌و ئاڵۆزه‌و، فه‌لسه‌فه‌ش له ئاڵۆزه‌وه به‌ره‌و ساده. 2) دیکارت به‌م شێوه‌یه میتۆدگه‌لی ماتماتیک و فه‌لسه‌فه پێکه‌وه گرێ ده‌دات: مرۆ له A وه ده‌ست پێده‌کا که پرسێکی ئاوێته و ناریزبه‌نده. لێره‌دا فیلسووف هه‌وڵ ده‌دا له رێگای ئانالیزه‌وه بگاته B که دیارده و راستیه‌کی روون و ساده‌یه. واته لێره‌دا فیلسووف دیارده ئاڵۆزه‌که‌ی به سه‌ر هه‌ندێ به‌شی ساده و روون‌دا دابه‌ش کردووه. دواتر له رێگای سێنتێزه‌وه ئه‌م به‌شه ورد و روونانه پێکه‌وه گرێ ده‌دا و ده‌گا به C که ئاوێته‌یه‌که لێیان. به‌ڵام ئێستا ئیتر ئه‌م ئاوێته‌یه راستیه‌کی ئاڵۆز نیه و مرۆ ده‌توانێ ریزبه‌ندی بکا و توانای به سه‌ریدا بشکێ. ئه‌م میتۆده له چوار یاسا پێک هاتووه: ئه‌لف) کاتێک رووبه‌ڕووی دیارده‌یه‌ک ده‌بیته‌وه، له‌و به‌شه‌یه‌وه ده‌ست پێبکه که روون و ساده‌یه، ئاڵۆز نیه و به هیچ جۆرێک ناکرێ گومانی له سه‌ر بکرێ (لێره‌دا مه‌به‌ست قۆناغی B یه که پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا. ب) تا ده‌توانی پرسه‌که به سه‌ر به‌شی وردتردا دابه‌ش بکه، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌ست ده‌دا (ئانالیزه کردن له A وه بۆ B). پ) دواتر له ساده‌وه به‌ره‌و ئاوێته ده‌ست بده‌وه به سازدانیان (سێنتێزه له B وه بۆ C). ت) به‌راوه‌ردێکی کامڵ ئه‌نجام بده (ئه‌مه هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ره‌وته‌که ده‌گرێته‌وه). 3) ئه‌م میتۆده له دوو بوار‌دا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ: ئه‌لف) له بواری کێشه‌ی هه‌ستدا، واته ئه‌و نادڵنیاییه‌ی که سه‌باره‌ت به هه‌ست هه‌مانه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ناسین، به‌و مانایه که داخۆ مرۆ ده‌توانێ پێ له سه‌ر هه‌ندێک لایه‌نی هه‌ست دابگرێ و دڵنیا بێت له‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێکراوی ناسینه. ب) له بواری ئانالیزه‌دا، ئانالیزه به گوێره‌ی "گومانی میتۆدیک" ده‌چێته پێش که به‌ره به‌ره هه‌موو ئه‌و ناسینانه فڕێ ده‌دا که جێگای گومانن. هه‌ڵبه‌ت گومان به‌و مانایه نیه که ئیدی هیچ شتێک جێگای متمانه و باوه‌ر نیه. گومان فۆڕمێکی بیرکردنه‌وه‌یه و بیرکردنه‌وه پێوویستیی به بوونێکی بیرمه‌ند هه‌یه. جا ئه‌مه ده‌توانێ به رسته‌ی "کۆگیتۆ" مان Cogito بگه‌یه‌نێ که ده‌ڵێ: "من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته هه‌م!". راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که من وه‌ک بوونێکی بیرمه‌ند هه‌م، واته لێره‌دا به قۆناغی B گه‌یشتووین، ئه‌و قۆناغه‌ی که ساده‌یه و ده‌ربڕی حه‌قیقه‌تی روونه. 4) دیکارت پێی وا نیه که ته‌نیا کۆگیتۆ راستیه‌کی روون و ئاشکرایه. به‌ڵکو شتی دیکه‌ش هه‌ن. بۆ وێنه: ئه‌لف) وێنای هۆکار: ئه‌م وێنایه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که به بێ هۆکار هیچ کارتێکردنێک ناتوانێ له ئارادا بێت. کارتێکه‌ری سه‌رچاوه‌کانی خۆی له هۆکاردا ده‌بینێته‌وه. ب) وێنای خودا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که مرۆ ده‌توانێ بوونی خودا ره‌د بکاته‌وه، به‌ڵام ناتوانێ نکۆڵی له‌وه بکا که وێنای بوونێکی کامڵ و بێ عه‌یب له بیر و زه‌ینی مرۆدا هه‌یه. وێنای خودا ده‌بێ ریشه‌ی له هۆکارێکدا هه‌بێ، جا ئه‌م هۆکاره‌ش ناتوانێ من بێت ئه‌گه‌ر من بوونێکی کامڵ بم (واته بوونی کامڵ ناتوانێ بیر له بوونی کامڵ بکاته‌وه. وه‌رگێڕ). هۆکار ده‌توانێ خودا خۆی بێت وه‌ک بوونێکی کامڵ. بۆیه دیکارت له B وه به‌ره‌و C ده‌چێ واته ئه‌و قۆناغه‌ی که ئاوێته‌ی منی بیرمه‌ند و خودا ئیدی راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. 5) گه‌ر خودا بوونێکی کامڵه، ئیدی ته‌نیا ده‌توانێ به‌خشێنه‌ری وێنا روون و ئاشکراکان بێت. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا وێنایه‌کی روون و ساده و ئاشکرای دیکه‌ش له زه‌ینی مرۆڤدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که مه‌تریاڵ بوونی هه‌یه، واته ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌وری منه‌وه‌ن و خاوه‌ن بارستایی، پانتایی و درێژین. هه‌ر وه‌ها منیش بۆ خۆم خاوه‌ن مه‌تریاڵێکی له‌م چه‌شنه‌م. که‌واته گومان له‌وه‌دا نیه که له پاڵ بوونی بیرمه‌ند، جه‌سته، واته شتیش هه‌یه. 6) مرۆ یه‌که‌یه‌که پێکهاتوو له جه‌سته‌و بیر (رۆح). ئه‌مه وێنایه‌که لای مرۆ. به‌ڵام چونکه مرۆ له‌وه دڵنیایه که وه‌ک بوونێکی بیرمه‌ند جودا له جه‌سته بوونی هه‌یه، دیکارت به‌و ئاکامه ده‌گا که مرۆ وه‌ک رۆح به ته‌واوی جودا له جه‌سته بوونی هه‌یه. 7) رۆح هه‌ڵگری ئه‌و وێنایانه‌یه که له رێگای جه‌سته‌وه (هه‌سته‌کان) پێی ده‌گا، به‌ڵام ئه‌م وێنا هه‌ستیه‌کان له چاو وێنا عه‌قڵیه‌کان که راسته‌وخۆ له رێگای عه‌قڵه‌وه پێی ده‌گا، ناڕوونن. که‌واته وێنا هه‌ستیه‌کان ناتوانن وه‌ک وێنا عه‌قڵییه‌کان به‌خشێنه‌ری ناسینێکی روون و جێگای ره‌زامه‌ندی بن.