وتووێژ:ڕووباری نیاگارا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Min.neel:، مادی گیان بۆچی ناوی ئەم وتارەت لە چەمەوە گواستەوە بۆ ڕووبار؟ لە شوێنێکدا وتووێژی لە سەر کراوە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٢٣، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پیرەهەڵۆی ئازیز، ڕووبار لە هەرێمی کوردستان باوە. پێم وایە چەم وشەیێکی ناوچەییە. بەڵام سپاست ئەکەم بۆ وەبیرهێنانەوەکەت. تکا ئەکەم لە دیکەی بەڕێزان ڕای خۆیان بنووسن کە بەرانبەر بە (River) چی دابنین. مادیوتووێژ (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١١:٠٨، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە باشووری کوردستان لە هەموو کتێب و بڵاوکراوە و میدیا و هەموو شوێنەکانی تردا وشەی (ڕووبار) بەکاردێت بۆ (River) ئیتر با هاوڕێیانیش قسەی لەسەر بکەن. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١١:١٤، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من زیاتر گوێم لە ووشەی ڕووبار بووە لەوەی چەم وە پێم وابێ گشتگیرترە لە چەم وە هەروەها لە زۆربەی فەرهەنگەکانی کوردی - ئینگلیزی لە بەرامبەر ووشەی River ڕووبار بەکارهاتووە، سپاس. (کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏١١:١٩، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ڕووبار زۆر باوترە، چەمیش بەکەمی بەکاردێت >Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٤، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەزانم ڕووبار باوە لە باشوور. بەڵام بۆچی؟ لە ناو خەڵکیشدا باوە ئایا؟ بڕوا ناکەم بەقەد چەم و چۆم! ناڵێم ئەم وشەیە کوردی نیە. بەڵام لەمێژە لە فارسیشدا ھەیە و لە تیکستی فارسیشدا دەبینرێت. ئیستە لە فارسیدا بووە بە ڕوود و زۆر کەم لە وتووێژی ڕۆژانەدا ڕوودبار دەوترێت. بەڵام چەم بە کوردیتر دەزانم لە ڕووبار. لە دەمەتەقێی خەڵکی ئاساییشدا چەم و چۆم لە ڕووبار زیاترن. لە شێعری کوردیشدا کەم نیە. شێعری کلاسیک و بەدەمارانەی مەحوی تا شێعری سادەی گۆران: ئاشووبە ئەم بەھارە بووە سەیری چەم حەرام (مەحوی)، چۆته‌ چەم سەروی چەمان ئەشکم چەمان (مەحوی)، ڕۆژ ئاوا ئەبێت، چەم تاریک دایەت (گۆران)، لە شارێکدا لە کە شاخ سەر و درەخت لەش و چەم قاچی بوو (شێرکۆ) و ھتد. لە فەرھەنگی عامەی کوردیشدا ھەیە. حەتمەن بیستووتانە مەسەلێکی کوردی ئەڵێت چەم بێ چەقەڵ نابێت. یان چوومە چەمی چەقەڵانتان بیستووە. لە شێعری کوردیدا لە نالییەوە ڕووباریشم کەم نەدیوە، بەڵام ئەڵێم چەم لەو ڕەسەنترە. بۆیە ئەڵێم وشەی ڕووبار بە ھیچ جۆرێک ناتوانێت خۆی داسەپێنێت بە سەر وشەی چەمدا یان بڵێ من ڕەسەنترم یان شتی وا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٣، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]