وتووێژ:چاوگ (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داوای گواستنەوەی ناوی وتاری چاوگ(ڕێزمان) بۆ چاوگ[دەستکاری]

هەڵەیە کاک برووسک گیان ئەبێ بەکارهێنەر کە ئەنووسێ چاوگ ڕاستەوخۆ بگاتە پەڕەی چاوگ(ڕیزمان). ئەبێ بەبێ کەوانە دایبنێی، دوای قاڵبێکی تر هەیە لە داهاتوودا درووستی دەکەین لەوێوە ئاماژە بۆ ناوەکانی تر دەکرێ، ئەو قاڵبە لە هەموو وتارەکان کە پەڕەی ڕوونکردنەوەیان هەیە دادەنێین بۆ ئەوەی هەمووی بە یەکەوە ببەستێتەوە. ئێستاش ئەم قاڵبە لە بەردەستدایە کەئەتوانی سوودی لێ وەرگری لە پەڕەکانی ڕوونکردنەوە قاڵب:ڕوونکردنەوە لە گوتایی پەڕەی ڕوونکردنەوە دادەنرێ وەکو ئەمە کورد (ڕوونکردنەوە).قاڵبەکەی دیکەش کە لە ناوی وتارەکەدا بەکاردێت ماوەیەکی کە درووست دەکرێت. ڕێز وسڵاو.--barham ٢٠:٠٥, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

سووپاس کاکە بەرهەم گیان بۆ روونکردنەوەکەت، بەڵام بەڕای من بەوشێوەیە سوود ناگەیەنێت و پەڕەی روونکردنەوەکە دەبێتە پەڕەیەکی زیادە، سوودی چییە گەر کەسێک بنووسێت چاوگ و خێرا بیباتە سەر چاوگ (زمان)؟ رەنگە مەبەستی بەکارهێنەر ئەو چاوگە نەبووبێت. لەسەر شەقام و جادەکان، دووڕیان یان سێڕییان، هتد... هەیە، ئەمانە رێرەوێکت بۆ دیاریدەکەن (بەلای راست بۆ فڵان شوێن و بەلای چەپ بۆ فڵان شوێن)، کاری پەڕەی روونکردنەوەش وەک کاری ئەو چەندڕێیانانە وایە، کاتێك چاوگ بنووسیت، بتباتە سەر رێرەوەکە، کە پێت بڵێت ئەم وتارانە هەن لەسەر چاوگ، هەڵبژێرە :)، هەربژی --برووسک ٢٢:٠٤, ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)