وتووێژ:٣١ی ئاب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لابردن[دەستکاری]

پێم باشە ئەو بابەتەی 31ی ئاب لاببرێت. چونکە هیچ سودێکی نیە بۆ ویکی .لەگەڵ ڕێزم ‍‍‍‍‍‍جوتیار ١٨:٤٣, ٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

کاک جوتیار ئەم جارەش شتێکت لابرد، من دامنابوو. نازانم بۆچی؟ ئەوە ڕووداوێکە ئەبێت بنووسێت، وەک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی نووسراوە:

1944 - world war II: bla bla bla

ئەبێت لە پێش دێڕەکەوە بنووسرێت. جا ڕووداوی ٣١ی ئاب بێت خیانەتی ٣١ی ئاب بێت کارەساتی ٣١ی ئاب بێت. ئێرە شوێنێکی سەربەخۆییە و ئەبێت باسی ئەو ڕووداوە بکرێت. حاشاش لەوە ناکرێت کە خیانەتە و ناوزڕاندن نییە. ئیتر نازانم بۆ لابرا!--Ara Qadir ١٠:٣٦, ١٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
بەرێزان پێموایە ھاتنی وشەی "خەیانەت"، لایەنگرانە بێت. ھەروەھا بەکارھێنانی "شەھیدکران" لەم ڕستەدا. بەڵام بەھەرشێوە باشتر وابوو پیش سڕینەوەی ئەو ڕستە لێدوانێکی لەسەر بکرێت. دەستکارییەکی دەکەم، ئەگەر بەڕای بەڕێزان ھەر دیسانەوە کێشەی ھەبوو، پێش دەستکاریی دووبارە، لێرەدا لەسەری دەدوێین.--MarMzok لـێدوان-- ١٠:٥٠, ١٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
  • دەست خۆش کاک ئارا نازانم شتی تۆ چیم لا بردووە پێشتر وا ئەڵێی ئەم جارەش؟ ئەگەر هەڵەبوومە پێم بڵێ تکایە.!، بەڵام من پیم وابوو ئەم پەڕەیە زۆر لایەنگرانەیە ، بۆیە لام برد هەر لە خۆشمەوە لام نەبرد کاک مارمزۆک سێری لێدووان بکە من 8 ی شووبات لێدوانم نووسیوە کەس وەڵامی نەداوەتەوە بۆیەش لام برد ، کاک ئارا وشەی خیانەت نابێ بەکار ببرێت چونکە ئێستا هەموویان بوونەتە برا وەک ئەوەی خۆیان باسی دەکەن ئیتر پێویست بەوە ناکات ئەو کارەساتە قێزەونە بە شێوەیەک بنووسرێت کە کێشەی بە دووا دا بێت ، ئەو دەربڕینانەی تر دەیڵێیت زۆر مەعقولە بۆ بەکارهێنانی لە جیاتی خیانەت . جوتیار ١٢:١٧, ١٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
من بە لایەنگرانە نایبینم. ئەم دوو حیزبە ئەوەنە ڕووی خۆیان ڕەش کردووە کە جگە لە ئەندامەکانی خۆیان تاکە لایەنگرێکیان نەمابێتەوە. هەر ئەوەنە کە لەبەردەم کامێرا بوونەتە برا، ئەوە ناگەیەنێت پەڵە ڕەشەکانی ناوچەوانیان لەبیر بکەین.
هەرچەندە ئەو ڕووداوە لە خیانەت کەمتر نییە، بەڵام با بکرێتە کارەسات یان ڕووداو لەسەر قسەی ئێوە.--Ara Qadir ١٩:١٦, ١٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
  • زۆر باشە دەست خۆش سوپاس ، کاکە خەڵکەکە فێر بووە لە کات دەنگدان ئەیان داتێ پێشتر هەر چۆن بوو بێتن لایەنگریشیان زۆرە لە خوا بەزیاد بێت .جوتیار ٢١:٣٦, ١٦ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
  • لە دوایین دەسکارى وشەى خیانەتم لابرد چونکە بێلایەنانە نییە و دژایەتى پارتی پێوە دیارە و لە جیاتى خیانەت وشەى "رووداو"م داناوە ، هەروەها وشەى حیزبى بەعسم لادا و وشەى رژێمى عیراقم دانا چونکە بە شێوەیەکى فەرمى ئەو سوپایەى لە شەڕەکەوە تێوەگلا سوپاى عیراق بوو ، هەروەها بەشى تایبەت بە سوپاى پاسدارانم زیادکرد بە پشت بەستن بە رۆژنامەى الحیاة و ماڵپەڕى المقاتل .

سەرچاوە : حزبا طالباني وبارزاني يستعيدان الخلافات في ذكرى الحرب الأهلية بين الأكراد الأكراد عقب تحرير الكويت عام 1991