وتووێژ:وێنەی ڕۆژانەی فەلەکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە @Serchia: دوو تێبینی لەسەر گۆرینی ناوی ووتارەکە. یەکەم: (وێنەی ڕۆژانەی فەلەکی) تەواوتر و گوونجاوترە لۆ ناونیشانی ووتارەکە (لەبەر ئەوەی ماڵپەرەکە رۆژانە وێنەی فەلەکی دادەنێت و هەروەها لە وەرگێرەکانیش (astronomy pictureu of the day) واتا وێنەی فەلەکی ئەورۆ، لە عەرەبیەکەش هەر ئەو ناونیشانەی هەیە بە واتای ئەوە دێت رۆژانە وێنە هەیە، ئێستا ناونیشانی وتارەکە (وێنەی ڕۆژی ئەستێرەناسی) بەو واتایەدێ کە رۆژێکی تایبەت هەبێ بە وێنەی فەلەکی و ئەوەش جیاوازە لە ناونیشانە ئینگلیزی و عەرەبیەکە هەروەها جیاوازە لەگەر خوودی کارەکە کە ماڵپەرەکە رۆژانە وێنەی فەلەکی بڵاودەکاتەوە،

دووەم: ئەستێرەناسی نیە بەڵکو فەلەکیە یاخوود فەلەکناسیە، لە ئێستادا لە ووتوێژدام لە گۆڕینی ناوی ووتاری (ئەستێرەناسی) لەبۆ (فەلەکناسی) لەبەر ئەوەی ناونیشانی ووتارەکە هەڵەیە، فەلەکناسی واتا astronomy, بەڵام ئەستێرەناسی واتا astrology دەتانی گەڕان دەربارە ئەو دوو ووشەیە بکەی(ئەگەر پێویستت بوو سەرچاوەی تایبەت دادەنێم لۆ ئەوەی ووشەکان زیاتر روونتر بن) لەبەر ئەوەی هەردووکیان لە ناورۆک ووشە و هەتاوەکوو زانستەکەش جیاوازە، لۆیە پێویست دەکا ناوی ئەو ووتارە (وێنەی ڕۆژانەی فەلەکی)بێت یاخوود دەتانین بیکەینە (وێنەی فەلەکی ئەوڕۆ) ئەو ناوەش بێ کێشەیە. سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٤:٣٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir: سەبارەت بە وشەی ئەستێرەناسی، بڕێک تێکەڵی دروست بووە. پێویستە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە ئەوەی یەکلایی بکرێتەوە. بۆ ناوی ئەم وتارەش، ھەرچەند واش کێشەیەکی نییە، بەڵام گەر پێتان وایە دەبێتە ھۆی سەرلێشێوان دەتوانن بیگوازنەوە. سەرچیا‏١٧:١٤، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سپاس هەوڵی گۆڕینی ئەدەم. شەهید (لێدوان) ‏١٤:٥٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]