بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:لەیلا زانا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

له‌یلا زانا له‌ رۆژی 3ی ئایاری ساڵی 1961 له‌ شارۆچكه‌ی سیلوانی سه‌ر به‌ شاری دیاربه‌كر له‌دایكبووه‌ له‌ ساڵی 1991بووه‌ به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركیا‌و ساڵی 1994 به‌ تۆمه‌تی سوێندخواردن به‌ زمانی كوردی له‌ په‌رله‌مان به‌ 15ساڵ زیندانیكردن سزادرا‌و به‌هۆی حه‌سانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانبوونی زیندانیكردنی بۆ سێ ساڵی تردواخرا‌و به‌ هۆی هه‌وڵه‌ ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه‌ له‌ ساڵی 2004‌و دوای ئه‌وه‌ی 10ساڵ له‌ زیندان مایه‌وه‌ ئازادكرا به‌ هۆی هه‌وڵ‌و ماندوبونه‌كانی له‌ پێناو چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌ توركیا‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی كوردان تا ئێستا له‌یلا زانا پتر له‌ 6 خه‌ڵاتی گرنگی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ساڵی 1995‌و له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ خه‌ڵاتی سه‌خارۆفی ئه‌و یه‌كێتیه‌ پێشكه‌شی له‌یلا زاناكرا به‌ڵام به‌ هۆی زیندانیبوونی تا ساڵی 2004نه‌یتوانی خه‌ڵاته‌كه‌ وه‌ربگرێت. هاوكات خه‌ڵاتی ده‌زگای رافتۆی نه‌رویجی بۆ ئاشتی له‌ ساڵی 1994‌و خه‌ڵاتی ڤاڵدۆستی ئیتاڵی بۆ مافی مرۆڤ له‌ ساڵی 1996‌و خه‌ڵاتی ئاخنی ئه‌ڵمانی بۆ ئازادی راده‌ربڕین له‌ ساڵی 1996وه‌رگرتوه‌‌و وه‌ك كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ له‌ ساڵانی 1995-1998بووه‌. دوێنی‌و له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا جارێكتر له‌ شاری رۆمای ئیتاڵیا ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری پێبه‌خشرا‌و له‌سه‌ر په‌رگه‌ی ئه‌و ره‌گه‌زنامه‌یه‌ی‌ پێی‌ به‌خشراوه‌ نوسراوه‌: به‌وه‌رگرتنی‌ ره‌گه‌زنامه‌كه‌ باوه‌رت پێبه‌خشراوه‌ كه‌ كار له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌یت. له‌یلا زانا چه‌ندرۆژێكه‌ له‌ وڵاتی ئیتاڵیایه‌‌و له‌ رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌به‌ر له‌ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراویماڵی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی رێگه‌سیمینارێكی له‌ ژێرناونیشانی مافی بوون‌و مانه‌وه‌ له‌ جیهاندا كۆڕێكی بۆ رێكخرا. له‌ كۆڕه‌كه‌دا له‌یلا زانا ئاماژه‌ی به‌ بارودۆخی ژنان‌و خه‌باتین‌و بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانی توركیا كرد‌و رایگه‌یاند:ئێمه‌ ده‌بێت شته‌ باش‌و هاوبه‌شه‌كان ببینین‌و هه‌رگیز بێهیوا نه‌بین.ئێمه‌ی كورد ناخۆشی‌و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارس نه‌بووه‌ به‌ڵكو سیستم‌و ده‌وڵه‌ته‌كان ویستویانه‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه‌. له‌ ئێستادا له‌یلا زانا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ پشتگیری پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ده‌ته‌په‌ده‌كات ‌و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی توركیا-په‌كه‌كه‌‌وهه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

ژێده‌ر: پێنووسی کورد

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر لەیلا زانا. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٢٣:٢٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]