وتووێژ:عەینەمەل

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Min.neel:، گواستمەوە بۆ عەینەمەل. بە دوو ھۆکار: یەکەم بە عەینەمەل و عەیلەمەن بیستوومە. دووھەم لە سەرچاوەکانیشدا وەھا ئاماژەی پێ کراوە. لە فەرھەنگی باڵندەی ئەحمەد بەحریدا ھەردوو تۆمار کراوە. لە ھەمانە بۆرینەدا عەینەمەل نووسراوە. مەحوی دەڵێت:

بەڵا ھەر وەک کولە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد

مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ

عەینەمەل لەگەڵ عەسەل، بێعەمەل و...دا ھاوقافیەیە لەو غەزەلەدا. بۆیە دیارە ئەویش وشەکەی وەھا تۆمار کردووە، کە ڕەنگە ھەر ئەوە دروستەکەیشی بێت، چون وشەی مەلی تێدایە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستی جنابت خۆش بێت بۆ پەرەدانی وتارەکە. مادیوتووێژ ‏١٩:٣٥، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]