وتووێژ:سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ rebellion وشەی سەربزێویمان داناوە. جوانترە و کوردیە. یاخی (یاغی) تورکیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١١، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێ زۆر باشە. منیش لەگەڵتانم. بەڵام بەو یادەوە، ویستم ئەو ڕۆژە پێنشیاری دانانی پەڕەیەکی ویکیپیدیا بکەم کە تێیدا هاوکۆکیمان لەسەر وشە ستانداردەکان بنووسین. من پێم باشە ئەو پەڕەیە هەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەران وەک سەرچاوەیەک بۆ وەرگێڕان و بەکارهێنانی وشەکان بەکاری بەرن. بۆ نموونە بۆ وشەی State بنووسن وڵات یان دەوڵەت یان کۆمار یان چی؟ بەگشتی بنووسین موحەممەد یان محەممەد. پێم وایە پەڕەیەکی وەهامان پێویستە. وتت چی؟ --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:١٦، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکەت زۆر جوانە. @Aminijian و Aza: بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٢، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سووپاس، بزانین هاوڕێیانیش چی دەڵێن. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وشەی یاخی ئەگەرچی بنوشەکەی کوردی نییە و گوایە تورکییە، بەڵام لە کەس شاراوە نییە کە هەموو کوردێک بە زمانی خۆی دەزانێ، من لەگەڵ ئاوڕووت کردنی زمانی کوردیدا نیم، پێم وایە چۆن ئەم وشەیە لە زمانی کوردیدا جێگیر بووە، لەگەڵ پێوەرەکانی زمانەوانی کوردیدا دەخوێنێ، پێویستمان بە گۆڕینی نییە، گەرچی دەتوانین لە ناوەرۆکی پەڕەکەدا وشەی سەربزێوی وەک بەرامبەرێک بەکار بهێنین. ئێمە لە زمانی کوردیدا پێویستمان بە گۆڕانکاری لە زۆر شتی بنەڕەتی تردا هەیە کە دەبێ دەرفەت بۆ ئەوان بڕەخسێنین.
لەگەڵ دانانی پەڕەی زاراوە پەسنکراوەکاندام. سپاس Aminijian (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەس ناڵێ یاخی بە کاری مەھێنن. دەتوانین وەک بەرامبەری insurgent بەکاربچێ (یاخیگەری = insurrection). بەڵام بۆ rebellion کە لە عەرەبیدا (و فارسیدا) دەڵێن تمرد و بە فارسی دەڵێن شورش یان سرکشی لە کوردیشدا سەرکێشی یان سەربزێوی وتراوە. پێم وایە ھەتا وشەی کوردی ھەبێ دروست نییە وشەی بیانی بە کار بھێنین. من دژ بە داتاشینی وشە بۆ بەکارنەھێنانی وشەی بیانیم (وەک ھۆنراوەنووسی لە جیات شاعیر) بەڵام ئەگەر وشەی کۆن و ڕەسەنی کوردی ھەبێ ئیتر گوناحە وشەی بیانی بەکاربھێنی (وەک بنووسی میللەت لە جیات نەتەوە).
بە ھەر حال باس لەسەر ئەمەیە دەبێ شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی وشە پەسندکراوەکان دابین بکەین و گرنگ ئەمەیە. تکایە ڕا و پێشنیاری خۆتان لەسەر ئەمە بنووسن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]