وتووێژ:سوقرات

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

من سوکراتم دیوە نەک سۆکرات! باسێکی تر: کەوانە پێویست نیە. سوکرات هەر فەیلەسووف بووە، من کە سوکراتێکی تر ناناسم. ئەگەریش هەبێت دەبێ کەوانە بۆ ئەو دانرێت. لە نێوان چەن وتاری یەکناودا ئەوەی کە لە هەموویان ناودارترە باشتر وایە بەبێ کەوانە بێت و لە سەرەتای هەموویاندا "نامەی روونکردنەوە" دابنرێت. سپاس --Aza ١٢:٢٤, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من پێموایە سوکرات خوێندنەوەیەکی هەڵەیە، بۆخۆی عەرەبییەکەی سقراط ـە، سەقەتکراوە دوور لەڕووی ئێوە و کراوە بە سوکرات، بەئینگلیزی Socrates ـە، کەسێکی تر هەیە بەناوی سکۆرات، یاریزانێکی بەرازیلییە.

بژی --برووسک ١٦:٣٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


لابردنی کەوانە[دەستکاری]

بەڕێزان کەوانە وا لە وتارەکان ئەکا کە زۆر بە گرانی بدۆزرێنەوە هیوادارم ئەو کەوانەیە لابەرن چونکە هیچ پێویست نییە ئەگەر کەسێکی تریش هەبێ بە م ناوەوە ئەوە هەر وەکو ئەم فەیلەسووفە ناوبانگی نییە بێگومان. نازانم هۆی ئەم کەوانە چییە؟. ڕێز بۆ هەمووان --barham ٢١:٠٧, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە بڕوای منیش ئەم کەوانەیە شتێکی زیادییە.--Calak ٢١:١٢, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC) لای دەبەین --برووسک ٢١:٢٧, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

برادەران ئەبێ بزانین کە ویکیپیدیا خۆی لە خۆیدا سەرچاوە نییە و قەت نابێتە سەرچاوەی لە بەر ئەوە نابێ لە بەشی سەرچاوەکاندا بنووسین (ویکپیدیای عەرەبی یا ئینگلیزی ئەوە زۆر هەڵەیە)--barham ١١:٣٥, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرهەم، گران نییە گەر بیرێک لە وشەی سەرچاوە بکەینەوە! سەرچاوە = ئەو شوێنەی زانیارییەکت لێوەرگرتووە، ئیدی هەموو شوێنێک کە زانیاریی لێوەربگیرێت، پێی دەوترێت سەرچاوە، هیچ کەسێک ناتوانێت بڕیار لەوە بدات کوێ سەرچاوەیە و کوێ سەرچاوە نییە، دەتوانرێت بڕیار لەوە بدرێت کە کوێ سەرچاوەیەکی باشە و کوێ باشترە. --برووسک ١٤:٣٢, ١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک برووسک وەکو وتم ویکیپیدیا نە سەرچاوەیە نە قەت ئەبێتە سەرچاوە بۆ وتارەکانی ناو ویکیپیدیا ئەگەر عەرەبی ئەزانی ئەمە بخوێنەوە و بەباشی لەمە بکۆڵێرەوە (ويكيبيديا مصدر معلومات ثانوي وليس رئيسي حيث يجب أن تكون المعلومات موجودة من قبل، أي أنه لايوجد مجال لكتابة أبحاث لم تنشر بعد) دوای وەڵامم بدەوە. سوپاس --barham ٠٠:١٤, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

دەستخۆش کاک برووسک بۆ دانانی سەرچاوەکان هیوادارم بەردەوامبیت وهەموو سەرچاوەکانی بۆ دابنێی. جارێکی تریش دەستخۆش --barham ٢٣:٤٣, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئەو دەقە ـەم نەدیبوو کە داتناوە خاڵە بەرهەم. ببورە و دەستخۆش. سووپاس بۆ دەستخۆشییەکەت، بەردەوام دەبین. بۆ پێشەوە >>> --!برووسک ٢٣:٤٧, ٢ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

باشە ئەم بابەتە خۆ تەواو نەبووە بۆ ئەکرێ بە هەڵبژێردراو؟جوتیار

کاک جوتیار پێش هەموو شتێک هیوادارم ئیمزاکەت لە بیر نەچێت لە کاتی نووسینی هەر لێکدانەوەیەکدا. وئەم وتارەش لەبەر ئەوە دانراوە کە پەڕەی دەستپێک بگۆڕدری (ئەم هەڵبژێردراوە جیایە لەوەی کە لە داهاتوودا ئەنجام ئەدرێ ئەمە تەنها گۆڕانکارییەکە). لەگەڵ ڕێزم بۆ جەنابت --barham ٠٠:١٣, ٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بیرم نەچووە لە جیاتی ٤ ٣ـیانم کرد بۆیە بەس ناوەکەیە ، یەکەم :ئێمە وتمان بگۆڕدرێ نەک بابەتێ نیوە دابنرێ هەزار بابەت هەیە لە ویکی یەکێ تر ،دووەم : بۆ هەر ژیاننامە با بابەتێ گرنگ بێت ، یان کە ژیاننامە هەڵدەبژێردرێت با ژیاننامەی کەسێکی کورد بێت یان باسی شارێکی کورد بێت . سوپاس ئەونەم هەبوو جوتیار ٠١:٠٥, ٣ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی سوقراتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:١٣، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]