وتووێژ:حوورییەکان
ناوی وتار[دەستکاری]
ڕه‌نگبێت له کوردی‌دا خووریه‌کان له حووریه‌کان ڕاستربێت، چونکه ناوی حوری بریتیه له‌و شێوه‌یه‌ی له ته‌وراتدا ئاماژه‌ی پێدراوه به‌ڵام له نووسینه مێخیه‌کاندا بریتیه له خوری "وڵاتی خوری Kur Ḫuri". دووباره نووسینه‌وه‌ی ناوی شوێن و گه‌لانی کۆن له کوردی‌دا پێویستی به چاوپێدا خشاندنه‌وه‌یه‌ک هه‌بێت، چونکه له گه‌لێک باردا ناولێنانه‌که که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و زمانه‌ی کاریگه‌ری به‌سه‌ری کوردیه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه عه‌ره‌بی له کوردستانی باشور و ڕۆژئاوادا و فارسی له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و تورکی له کوردستانی باکوردا.(١٤:١١, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ Asoss muhammed qader )
- بەڕێز بەداخەوە لە بواری مێژوودا بە زمانی کوردی لێکۆڵینەوەمان نییە یان زۆر کەمن و بە دەگمەن لەبەر دەستدان. ھەر بۆیە سەبارەت بە بابەتی وەک ئەمە ئایا چۆن دەبێ بزانین بە کوردی چی پێ دەوترێ؟ لە لایەکی دیکەوە ھەموو ئەو سەرچاوانەی لەبەردەستدان (بە داخەوە ئینگلیزی و فارسی و عەربی) لە ھەموودا بە ھوری یان حوری ئاماژەی پێکراوە.--MarMzok لـێدوان-- ١٥:٥١, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
کاک مارمزۆکی به‌ڕێز ئه‌و پێشنیاره‌ی کردوومه وه‌نه‌بێت له خۆمه‌وه کردبێتم، به‌ڵکو بواری توێژینه‌وه‌ی من بریتیه له توێژینه‌وه‌ی چاند و مێژوو و زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆن. دواجار ئه‌و بابه‌ت و توێژینه‌وانه‌ی له باره‌ی خووریه‌کانه‌وه به ئینگلیزی و به ئه‌ڵمانی و یان زمانه زیندوه‌کانی دیکه‌ن، بریتی نین له سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م به‌ڵکو بریتین له‌سه‌رچاوه‌ی دووه‌م. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی له‌باره‌ی هه‌ریه‌ک له‌و گه‌لانه بریتین له‌سه‌رچاوه مێخیه‌کان، ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌گی گشتی ده‌بنه دوو به‌ش. یه‌که‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤانه له‌سه‌ر خۆیان نووسیویانه. دووه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه مرڤێکی دیکه‌وه له‌باره‌ی کۆمه‌ڵه مرڤێکی دیکه‌وه نووسراون. ده‌بێت لێره‌دا بپرسین ئایا خووریه‌کان چیان به‌خۆیان گووتووه، ئایا کۆنترین ئاماژه پێدانی ناوی خوری له چ سه‌رده‌مێکدا بووه؟ دواتر ده‌بێت ورده ورده فێری ئه‌وه‌بین، که ڕه‌چاوی ڕێساکانی زمانی کوردیش بکه‌ین، نه‌ک هه‌ر به گوێره‌ی پێوه‌ره‌کانی زمانانی دیکه بڕیار له‌سه‌ر کوردی بده‌ین. له ڕاستیدا ئێمه وه‌ک نه‌ریتێک کێشه‌یه‌کی مه‌زنمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر توێژه‌رێکی بیانی بابه‌تێک بنووسێت، یه‌کسه‌ر وه‌ک پێوانه‌یه‌کی زانستی و نه‌گۆڕ ده‌یپه‌ژیرێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردێک بێت ئه‌مه بکات پشت گوێی ده‌خه‌ین. پێویسته وا بیربکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ک زانستی بوو ئه‌وا ده‌بێت ڕێزی لیبگرین ئینجا هه‌ر که‌سێک بینووسێت گرنگ نیه، ئه‌گه‌ر نازانستیش بوو پشت گوێبخرێت ئینجا کوردێک کردبێتی یان بیانیه‌ک. هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه ناوی خوری له نووسینه مێخیه‌کاندا به‌شێوه‌ی KUR Ḫuri ده‌رده‌که‌وێت، که به‌گوێره‌ی چۆنیه‌تی ڕێنووسی ده‌قه‌که‌ش ژماره‌ی بڕگه‌کان و شێوه‌ی ناوه‌که‌ش ده‌گۆڕێت. که‌وابوو هه‌روه‌ک به‌ڕێزت ده‌یبینی بڕگه‌ێ خو- به ده‌نگی خ نووسراوه نه‌ک هـ و حـ. کور بریتیه له وشه‌یه‌کی سۆمه‌ری و به واتای وڵات دێت.