وتووێژ:باری خۆ نەگۆڕین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ئینێرشیاەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەنگە باشتربێت ناوێکی کوردی بۆ ئەم وتارە دابنرێت. سەرچیا‏١٥:٥٠، ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم بە کوردی چی بۆ دانراوە بەڵام دڵنیام ئەگەر بپرسم ناوێکی سەیروسەمەر دەبیسم و گرێویش دەکەم وەگێڕاوی عەرەبییە. زانست ئاوا ناکرێتە کوردی؛ بە وەرگێڕانی عەرەبی. ئینگلیزیەکە زۆر زەرەری کەمترە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەبیرم نییە لە کتێبەکانی خوێندنگە چ ناوێک بەکارھاتبوو! بەڵام لە فەرھەنگەکان ئەم ناوانە ھاتوون: سستی، سرەوتن، خاوی، بارنەگۆڕی، یەکباری و بەردەوامی. --سەرچیا‏١٥:٢٣، ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە زمانی کوردی لە کتێبی خوێندنگە و قوتابخانەکان بەرامبەری (بارنەگۆڕین) یان (باری خۆ نەگۆڕین)ی بۆ دانراوە ، بەڕای من هیچ کێشەی نییە و زۆریش لە وشە ئینگلیزیەکە باشترە هەرچەندە وەرگێڕدراوی عەرەبییە و منیش ئەوەم پێ خۆش نییە بەڵام وشەیەکە مانا دەبەخشێ و بەکاردێ و فەرمیشە کەواتە پێم وایە هیچ ڕێگرییەک نییە تا نەیکەینە کوردی ،وە ئەگەر وەرگێڕانەکە هەڵەش بێ هەڵەی ئێمە نییە و لەسەر ئێمە نییە کە وشەیەکی گونجاوتر دابتاشین بەڵکو لەسەر ئێمە پێویستە کە ئەوەی هەیە بەکاری بهێنین ،وە پێموایە هیچ پێویست نییە وشەکە پڕ بە پێستی وشە ئینگلیزیەکە بێ و بەتەواوی بێ هەڵە بێ چونکە هیچ زمانێک تەواو بێ کێشە نییە تا کوردی وا بێت بەڵکو گرینگ ئەوەیە خەڵکی لێی تێبگەن و بەکاریشبێت کەواتە ئەگەر هیچ ڕێگرییەک نەبێت من پەڕەکە دەگوازمەوە بۆ (باری خۆ نەگۆڕین) سوپاس.Diyary27 (لێدوان) ‏١١:٢٣، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]