وتووێژ:ئیبن سیرین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Épine: بینیم تۆ دەستکاری بابەتانە ئەکەی کە پەیوەندیان بە ئیسلامەوە ھەیە زۆر بە توندیش دەستکاریان ئەکەی وەک نوسینی شتی بێ سەرچاوە یان لادانی چەن شتێک بە تۆمەتی بێ سەرچاوەی زیرەکی و ھۆشیاری خۆت بەکاردەخەیت بۆ لێدانی ئەم جۆرە بابەتانە نازانم کێشەت لەگەل داعش یان ھەر تیرۆرستێکی تر ھەیە ئەوە کێشەی من نییە بەلام تکایە بوەستە لە دەستکاری کردنی ئەم بابەتانە بە شێوەی ھێرش توڕەیی خۆت بەسەر ئەم بابەتانە مەکە شارەزایی شەرعیت نییە من سەرچاوەی لاوازم دانەناوە،تکایە جارێکی تر پێم خۆشە گەر لە بابەتێک شارەزایت نیە دەستکاری نەکەیت بەمە دەلین Vandalism سوپاس بۆ لێک تێگەیتشن -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: جارێکی تر دەستکاری مەگەڕێنەوە بەبێ وتووێژ! ھاوڕێیان تکایە چی لەمە دەکەن؟! @Pirehelokan: @ئارام بکر: ئەمە بەپێی وپ:دسب سەرچاوە دانانێت و Compulsive undo ئەکات! ئەمە قابیلی بەربەستنە، Gyan333. من چەندین جار چانسم پێ داویت لە سیاسەتەکان شارەزا بیت، جارێکی تر بەم شێوەیە تۆمەت ببەخشیتەوە بەربەستت دەکەم. تۆ بۆت نییە خاوەندارێتی بە ناوەڕۆکەوە بکەیت، ھەر کەسێک بییەوێت ئەتوانێت دەستکاری ھەرچییەک بکات لە ویکیپیدیا. تۆ دەسەڵاتی ئەوەت نییە بە خەڵک بڵێیت چی دەستکاری بکەن و چی دەستکاری نەکەن. سەرچاوەکانت لاوازن و دژی سیاسەتی دانانی سەرچاوەن، پێشووتر ئەم جۆرە وتارانەمان ھەر دەسڕییەوە بەڵام لەسەر داواکاری کۆمەڵگە ئێستا ئەسڵەن تاگیان لەسەر دادەنێین. تکایە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بەکارھێنەران مەکە و پەنجە ڕامەکێشە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ھەڕەشەکانت من کوێر نیم مەبەستم تەنھا ئەو وتارەش نیە زۆر لە وتارانەی پەیوەندیان بە ئیسلام ھەیە تۆ لەسەریان توندی و دەستکاری روخێنەری لێدەکەیت وە ئەوەی کە ئەمگەڕاندەوە پەنجە ڕاکێشان نەبوو ئەمەش تۆمەتێکی ترە
ئاراستەی من بەڵام کێشە نییە با قسەی خۆم تەواو بکەم ئەوەی ئەمویست بلیم تکایە بە لابردنی (ھەر بە زاناو شارەزاو لێکدەروەی خەونەکان ناوبانگی کردبوو) ئەمە پێی ئەوترێ Vandalism ئەگەر بە شێوەیەکی لایەنگرانە نوسیوە ئەتوانی چاکی بکەیت چونکە ئەمەی من نوسیومە تۆ نەت خوێندۆتەوە بەپێی گەڕاندنەوەی دەستکاریەکانت بێ ئەم سەرچاوەیەی دامناوە تاکە سەرچاوە نییە وەکوو ئەوەی ئاماژەت بە وپ:دسب کرد بۆی بەلکو ھەمان شت لە ویکی عەرەبیش نوسراوە وە من ئاماژەم بە ویکی عەرەبیش
داوە وە لەسەر ئەم شتە بێ مانایانە و تۆمەتە نا دروستانە بەند دەکرێم با بەند بکرێم چونکە کەس ناتوانێ دەمم ببەستێ لە وتنی شتی راست وە ئەوەی بۆشم نوسیویت ھەمووی راستە و بە چاوی خۆم بینیومە قسەی ناراستت بۆ ھەلنابەستم. بۆیە ئەمەوێ @Pirehelokan: @ئارام بکر: @Serchia: ڕای خۆیان بڵین لەسەری -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: کامانە دەستکاری ڕووخێنەرن؟ بڕۆ بیانھێنە دایان بنێ لێرە. ئەگەر من دەستکاری ڕووخێنەرم کردبێ بڕۆ بیانھێنە دایاننێ لێرە با ئەوانیش بیبینن. ئەمانە قسەی گیرفانی خۆتە، ئەم دووچاوەکییە بۆیە ئەکەیت چوونکە لەسەر پەڕەی بەکارھێنەرم نووسراوە بێباوەڕە. ویکیپیدیا خۆی نابێتە سەرچاوە بۆ خۆی، کە ئاماژە بە ویکیپیدیا دەکەین وەک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەین کە سەرچاوەکانی لە ویکیپیدیاکانی تر ھەن، سەرچاوە بۆ ئەم دەقانە کە دەکرێ بە ئاسانی چالێنج بکرێن دەبێ سایتەیشنیان ھەبێت کە لەم کەیسەی تۆدا نییانە. ئەم وشانەی داتناون بەسەرداھەڵدانە و دەچێتە قاڵبی لایەنگرییەوە. من تاقەتی ئەم قسانەم نەماوە، ١٠٠ جار بۆم دووبارە کردیتەوە. تۆمەتەکانت لەلایەک و ئەم شەڕە دەستکارییەشت لەلایەک، من کۆتا ئاگاداریی خۆم دا. بۆچی بەم کێشانە ھەژمارەکەت بە بەربەستکردن دەدەی لەکاتێکدا ئەتوانیت بەکارھێنەرێکی سوودبەخشی ویکیپیدیا بیت. ڕوونە کە لێرەدا پێویستمان بە کەسێکی سێیەم ھەیە قسە بکات، بۆیە من درێژە بەم باسە نادەم تا یەکێکی تر قسەی تیا نەکات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من خۆم ھاوڕێی بێباوەرم ھەیە کێشەم لەگەل بێ باوەری نییە کێشەم لەگەل ئەوە ھەیە بە توندی دەستکاری بابەتە ئاینیەکان بکەیت ئەوەی ئەیکەیت وە ئەوەی وتم شتی بێ سەرچاوە ئەنووسی ئەمە یەکێکە لەوان کێشەکە ئەوە نییە تۆ بێ باوەری کێشەکە ئەوە بە توندی ھەڵوێستت ھەیە بەرامبەر بابەتانەی لەسەر ئاینی ئیسلامن نازانم چ کێشەیەکت ھەیە بەڵام توندی ھەرخۆشی یاسامان ھەیە لەسەر ئەوە ویکیپدییا یاسای توندی نییە تۆ زۆر توندی لەسەر بابەتە ئاینیەکان سڕینەوە زۆر ئەکەیت وەک ئەوەی ئەم بابەتە دەمە قاڵێی لەسەر دروست بووە ئێ سڕینەوەیشی پیویست نەبوو ھەمان ئەو شتەی من نوسی بووم بە یانووی سەرچاوەی لاواز رەشت کردەوە لە ویکیپیدیای عەرەبیش ھەبوو ئێ خۆ لەوێش سەرچاوەی لاواز قبول نییە ئەی چۆن ھەبوو ؟ ئاماژەشم بە وییکی عەرەبی داوە بۆیە دەستکاریکردنی بابەتێک بەم بیانوە لاوازنە خۆی ھێرش کردنە بۆ سەر بابەتەکە و توندو تیژیە بۆیە وتم بوەستە لەم کارانە مبەەستم لەوە بوو مەیان سڕەوە بەم بیانوە لاوازانە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: بڕێک چاکسازیم کرد لە وتارەکەدا و لێکدانەوەی خەویشم پێ زیاد کرد. ئەگەر ناکۆکییەکە لەسەر ئەو خاڵە بوو ئەوا حەل کرا. بەڵام بە گشتی ھەمیشە وریا بە کە سەرچاوە بۆ نووسراوەکانت دابنێی: سەرچاوەی بڕواپێکراو. تەنانەت ھەبوونی سەرچاوەش نابێ بە ھۆی ئەوەی کەسێک دەستکاریی نووسراوەکانت نەکات. چون زۆرجار ڕەنگە ناکۆکی لەسەر فەکتەکان ھەبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە گیان وا دابنێین دەنگی ئیسلام وەک سەرچاوە قبول ناکەن بۆیە لێکدانەوەی خەوەکە رەشکرایەوە؟ ئێ خۆ لە عەرەبیەکەش ھەر ھەمان شت وتراوە! -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333:، نەکوژاوەتەوە. من خۆم لێرە زیادم کرد. وەک وتم پێویستە سەرچاوەی پشتڕاستکراوە دابنێیت و خۆت لە شەڕەدەستکاری لابدەیت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە گوڵ من باسی تۆ ناکەم باسی ئەوە ئەکەم بۆ کاک ژیار ڕەشی کردەوە خۆ کێشەی نەبوو سوپاس بۆتۆ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:١٨، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئیبن سیرینم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٠٦، ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]