وتووێژ:ئامینە کچی وەھب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەم پەڕەیە نووسراوە ((یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ))) خۆی لەڕاستیدا ئامینەی کچی وەهاب دایکی پەیامبەر موحمەدە لە ئیسلامیش بەو کەسە دەوترێ هاوەڵی پەیامبەر موحمەد کە ئەوی بینی بێ و باوەڕی بە ئاینەکەی هێناوە ، وە بەپێی سەرچاوەکان و پەرتووکەکانی ئیسلامیش ئامینەی كچی وەهاب لەو کاتە کۆچی دوایی کردووە کە کوڕەکەی مەبەستم پەیامبەر تەمەنی ٦ ساڵ بووە ئەمەش لەکاتێکدا کە ئاینی ئیسلام دانەبەزیوە بۆ موحەمەدی پەیامبەر بۆیەش یەکێ لەهۆکارە گەورەکانی بوون بەهاوەڵی ئەم پەیامبەر نامێنێ کە باوەڕکردنە بە ئاینەکەی ! Kushared (وتووێژ) ١٤:٥٥, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر زۆر بە داوای لێبووردنەوە ئەمە لە کاتی پەلەکردندا ئەم هەڵەیە کراوە ، زۆر دەستخۆشیت لێدەکەم بۆ ئاگادار کردنەوە ، تکایە هەر هەڵەیەک بوو ئاگاری بنووسن تا بە زووترین کات چاک بکرێت. هەڵەکەش چاککرا. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢١:٣٠, ١١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش ، گرینگ ئەوەیە چاککراKushared (وتووێژ) ٠٦:١٣, ١٢ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک دیار پرسیارێکم هەبوو لە ناوەکە لە ویکی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی نووسراوە (بەعەرەبی:آمنة بنت وهب) وە (بەفارسی:آمنه بنت وهب) وە بە (ئینگلیزی:Aminah bint Wahb) دەپرسم وەهاب تەواوە یاخوود وەهب !بەپێێ ویکی یەکانی تر بێ دەبێ وهب بێ ، بەپێێ سەرچاوە و کتێبە کوردیەکان من سەیرم کردبێ هەر وەهاب بووە تەنانەتە پەرتووکی قوتابخانە و ئامادەییەکانیش! جا ئەمە بەڕاستی پێویستی بە ووتووێژ و شیکاری توند هەیە ! Kushared (وتووێژ) ٠٦:١٣, ١٢ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


منیش لەگەڵتم کاک محەمەد ، ئەم ناوە لە کوردیدا بە هەڵە بەکارهێنراوە و هەر ئاواش بڵاوبووەتەوە ، لە ڕاستیدا ناوی (وەهاب) لە ناوە پیرۆزەکانی خوای گەورەوە وەرگیراوە کە (الوهاب)ە ، بەڵام ناوی (وەهب) یەکێکە لەو ناوانەی کە لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) و لە ناو عەرەبەکاندا هەبووە ، بۆ نموونە (وەهبی کوڕی عەبدولمەناف) یان (وەهبی کوڕی عومەیر). منیش ڕازیم کە بیگوازینەوە بۆ (ئامینەی کچی وەهب). --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٤٦, ١٢ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا وایە مامە دیار ، گواستمەوە بۆ "ئامینەی کچی وەهب" Kushared (وتووێژ) ١٦:٣٨, ١٢ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)