وتووێژی پەڕگە:Qalemerre.mp3

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پڕکردنەوەی داڕێژە[دەستکاری]

کاک @Calak: داڕێژەی بەشی کورتەت پڕ نەکردووەتەوە! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٣، ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئە ئێستا زوو زانیم یەکێک لە براکان دێت و ئەمەم پێ دەڵێت! ویستم تاقی کەمەوە بزانم وایە یا نا. سیاسەت جێگای خۆی ھەیە بەڵام وا دیارە ئەم بەینە کە چالاکیم کەم بووە سیاسەت و سیاسەتبازی جێگای ھەوڵ بۆ بەرەو پێشخستنی ویکی گرتۆتەوە، بۆیە دانەبەدانە بەکارھێنەرەکانمان دەڕۆن و قەت نایەنەوە. جا مەبەستم جنابت نییە کاک ئارام گشتی دەڵێم ڕەنگە دڵێشەیش ساز. بۆ منێک کە چەند ساڵە بەڕێوەبەرم ھۆشدار دادەنرێ بۆ بەستەزمانێک کە تازە ھاتۆتە ئێرە دوو شتی وا دابنرێ شێت دەبێ دەڕوا نایەتەوە. بۆ ئەم پەڕگەیەش کە دەنگە تا ھێشتا داڕێژە و مۆڵەتنامەی گونجاو لە ویکییەکەماندا دروست نەکراوە بەداخەوە بۆیە دەستم ڕاگرت (en:Template:Non-free_audio_sample). ھیوادارم کات و وزەیەک کە لێرە دایدەنێین زیاتر تەرخان بکرێتە ناوەرۆک و بەرەوە پێشخستنی ویکی؛ بۆ بەڕێوەبردنی ئەم سیاسەتە وشک و برینگانە کات زۆرە و ئەم سەختگرتنانە ئێستا پێویست نییە. لەگەڵ ڕێزم بۆ گشت لایەک.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٣، ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک خۆ ناشکرێ لەژێر ئەم بیانووە ھەموو سیاسەتەکان ژێرپێ بنرێن ئیتر! پڕکردنەوەی ئەمە پراکتزێکی ستانداردە. بۆچی بەکارھێنەر بەمە شێت دەبێ؟ ئەو داڕێژەیەی کە لێرە ھەیە دەتوانی مانوالی ھەموو بەشەکان پڕ بکەیتەوە. بارکردنی پەڕگە بەم شێوەیە پێشمان ناخا دەمانگەڕێنێتەوە دواوە. لەو ماوەیەی تۆ ناچالاک بووی ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئاسانکردنی ویکی بۆ بەکارھێنەران و زیادکردنی وپ:تو بە نموونە یەکێکە لەوان.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٠، ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: پێش ھەموو شتێک دەتوانین لە ڕوانگەیەکی ترەوە سەیری بکەین. بۆچی نەڵێین بەکارھێنەرێکمان ھەیە ئاگای لە ناوخۆی ویکییەکەمان ھەیە؟! شکور ئەتوانین بێخەم ماوەیەک ویکی جێبێڵین یان ھەرچتێکی تر... کاک چالاک من بۆ بەڕێوەبەرێک ئەوە بە تاقیکردنەوە نابینم و پێم سەیر ئەبێت کە ئەوە لەلایەن بەڕێوەبەرێکەوە یان ھەر بەکارھێنەرێکی تری شارەزاوە ڕوو بدات، بەڵام ئاگام لە خۆمەوە و دەزانم چۆن لەگەڵ تازەکاران ڕەفتار بکەم و چۆن بدوێم؛ ئەسڵەن لە زۆر دۆخدا خۆم داوای لێبووردنم کردووە تا کێشەیەک چارەسەر ببێت. من جگە لە سیاسەتەکانی خۆمان ئەوەنە ئاگام لە ویکییەکانی تر نییە و زۆر جاران منیش مەیلی ھەڵەکردنم ئەبێت. بۆ ئەم تاقیکردنەوەیەشت تۆ یەکەم بەڕێوەبەر نیت کە ئەمەت کردبێت و لە بەڕێوەبەری تریش بینیومە، بەڵام ھی ئەو تاقیکردنەوە نەبوو و تا ئێستاش پەڕگەکان ھەر وا ماونەتەوە. بۆ پەڕگەش ئەمە وەڵامی بەڕێزتانە بۆ کاک ئاسۆ لە داواکاری بۆ بوون بەڕێوەبەر:

ئەم ھەموو وێنە نائازادەمان ھەیە، ھەموویان دەسڕمەوە و بەستەری بارکردنی پەڕگە یەکسەر دەبەستمەوە بۆ کۆمنز وەکوو ویکی پێشکەوتووەکان.

ئەوەی تۆش ھەر وایە. بە ناشکوریش نەبێت ئێرە تەواو چۆڵ بووە (جگە لە دوو-سێ کەس کە لێرەین). ئەوە کاری منە وەک بەڕێوەبەرێک. من نەیکەم کێ بیکات؟
نایکەم بە منەت، بەڵام وەختی خۆی قسەم لەگەڵ Épine کرد و وتی ئەو تەنیایییەی من لە ویکی بینیم ئەستەمە کەس بینیبێتی تا تۆ (مەبەستی من بوو) ھاتی. زۆر جاران بیر لە جێھێشتنی ویکی دەکەمەوە، بەڵام ناتوانم دەستبەرداری بم تا وەک من و Épine کەسێک شوێنی من نەگرێتەوە و دڵنیاش بە ئەگەر خوا تەمەن و توانا بدات، بەردەوام ئەبم ھەتا کەسانێک پێ نەگەیەنم و ئەو کاتە بەئاسوودەیی دەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئەکێشمەوە. ھیوادارم سەرتم نەئێشاندبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەەبەست پەڕگە بارکردنی من نییە. من ناڵێم چۆن بەڕێوەبەرم دەتوانم کارێک بکەم دژ بە سیاسەتەکانی ویکی. نا وا نییە. ئەوە من بووم دەستەڵاتی بارکەرم دروست کرد و پێش بارکردنی سەدان وێنەی نائازادم گرت. ئێستا ئەم دەنکەش کە بارم کردووە بەپێی سیاسەتەکان بووە. منیش لێزانم لە سیاسەت بەڵام قسەی من ئەمەیە ئێرە وای لێھاتووە کەس یارمەتی ویکیپیدیا نادات. من خەمخۆری بۆ ویکی لەمەدا نابینم تاگێکی سڕینەوە لەم پەڕگەیە بدەم یان تاگێکی سڕینەوەی کاتدار لە فڵان وتار یان تاگێکی خاوێنکردنەوە یان بێسەرچاوە. خەمخۆری بەمە دەزانم بێی و ناوەرۆکی ئەم خشتەیە پڕ بکەیتەوە یان لە بڕی تاگی خاوێنکردنەوە وتارەکە خاوێن کەیەوە یان سەرچاوەیەک بە وتارەکە ئەگەر توانیت زیاد بکەی. چون ئێمە بەڕێوەبەرین ھەر چی بکەین لێمان فێر دەبن. بیگومان ئەم گشتە تاگە ھیچ یارمەتییەکی ویکیپیدیایان نەداوە و ناشی دەن. بەکارھێنەرێک کە تازە دێتە ئێرە دیارە توێنکلی ناوێ من ئێستاش چالاکم نەکردووە. زۆر شتی تر ھەیە کە دەبێتە ھۆی مانەوەی نەم ئەم شتانە کە بێگومان نەک بەکارھێنەرە نوێکە بەڵکوو کۆنەکانیش دەردەپەڕێنێ. مەبەستی من ئەمانەیە نەک پێشێلکردنی سیاسەت. جا نازانم لێم تێ دەگەن یا نا. درێژە بەم باسە نادەم ئیتر و ئەوی بۆ بەرژەوەندی ویکیپیدیا بە پێویستم زانی وتم. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٥، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]