وتووێژی پۆل:گوندەکانی کوردستان
"ژینگه پارێزی له گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان"
- ناساندنی ژیان و ژینگه‌ی گوندی ئه‌ڵمانه*
ئه‌ڵمانه، یه‌کێ له گونده ناوداره‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوانه و که‌وتووه‌ته km20ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌ریوان و ته‌نیا 5 km له جاده‌ی سه‌رکی سنه- مه‌ریوان دووره. ئه‌م گونده زۆرتر له دووسه‌د بنه‌ماڵه‌یه و دانیشتووانی ده‌گاته یه‌ک هه‌زار که‌س. له ئه‌ڵمانه دیارده‌ی کۆچ کردن، زۆر که‌م به‌ر چاو ده‌که‌وێت. به‌ڵام ده‌یان ساڵه، لاو‌و مێرمنداڵانی بۆ کار کردن، روو ده‌که‌نه شاره دووره‌کانی تری ئێران. ئه‌ڵمانه له باری پێداویستیه‌کانی ژیان، تا راده‌یه‌ک ڕه‌وتێکی به‌ره‌و پێشی به خۆوه دیوه. سه‌ره‌کی ترین کێشه‌ی ئه‌ڵمانه، ئاوی خواردنه‌وه‌یه. سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی، کانیاوه‌کانی ده‌وروو به‌روو چه‌ند ئه‌ستێرێک و چه‌ند چا(بیر)ێکه، که به لووله کیشی و رێگای دیکه، ئاوی خواردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و ئاژه‌ڵه‌کانیان و کاروو باری پاک و پوخته‌ییان دابین ده‌کرێت. چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ئه‌ڵمانه له بواری پاک و خاوێنی ژینگه‌وه، یه‌کێ له گونده پیس و دواکه‌وتووه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان بوو. زۆربه‌ی دانیشتووانی ژیانێکی دوور له شانی ئینسانییان هه‌بوو، په‌یین و شیاکه‌ی گه‌وڕو ته‌ویڵه‌کان تا سه‌ر سفره‌ی نان و پێخۆر و جێ خه‌وه‌کانیان هاتبوو. له ماڵان نه شوێنی ئاوده‌ست هه‌بوو، نه شوێنی خۆشتن و حه‌مام کردن. خانووبه‌ره‌کانی به شێوه‌ی سه‌دان ساڵ له‌وه‌و پێش، زۆر نزم و ناخۆش و بێبه‌ری له هه‌موو پێداویستیه‌کی ژیانی سه‌رده‌م بوو. جگه له چه‌ند خانوویه‌ک؛ له ماڵی که‌س؛ حه‌مام، ئاوده‌ست، چێشتخانه و که‌ل و په‌لی پاک و خاوێنی لێ نه‌بوو. پیاوان بۆ ئاوده‌ست و خۆشتن(حه‌مام) ده‌رۆشتن بۆ ئاوده‌ست و حه‌وزی مزگه‌وتی گونده‌که و ژنانیش بۆ کانیه‌کانی ده‌ورووبه‌ری گوند. ئاوه‌ڕۆی ئاوایی له دۆڵێکه‌وه که به ناوه‌ڕاستی گونددا تێده‌په‌ڕێ، تێکه‌ڵی چه‌مه‌کانی خوارووی دێکه ده‌بێت. دیاره ئه‌و ئاوه‌ڕۆ گه‌وره، که سه‌ری ئاوه‌ڵایه، سه‌ره کی ترین سه‌رچاوه‌ی پیس بوونی ژینگه‌ی ئه‌و گونده‌یه و گه‌لێک نه‌خۆشی و گرفتی ژینگه‌یی لێ ده‌وه‌شێته‌وه. به‌ڵام به خۆشییه‌وه، ئه‌ڵمانه، له بڕێک له بوواره‌کانی پاک و پوخته‌یی ژینگه‌دا، تا راده‌یه‌ک پێشکه‌وتنی به خۆوه دیوه. ئێستا زۆربه‌ی زۆری ماڵه‌کان ئاوده‌ست و حه‌مام و شوێنی ده‌ست و چاو شتن و چێشتخانه به لووله کێشی و پێداویستیه‌کانی نێو چێشتخانه و زۆرێک له که‌ل و په‌لی پێویست بۆ پاک و پوخته‌یی هه‌یه. سووته‌مه‌نی خه‌ڵکی گوند ، پێشتر له ڕێگای بڕینی دارستانه‌کانی ده‌ور و پشتی ئاوایی دابین ده‌کرا. ئێستا نه‌وت و گاز بووته سووته‌مه‌نی سه‌رکی دێ نشینه‌کان و ئه‌و زه‌خته گه‌وره له سه‌ر دارستانه‌کان نه‌ماوه. ئه‌ڵمانه به چڕ و پڕی، له ئابڵۆقه‌ی دار‌ستان و باخ و مه‌زرا و گه‌لێک کانی وچه‌م و مێرگ و له‌وه‌ڕگای سه‌ر سه‌وز و چیا سه‌رکێشه‌کان دایه. ئه‌مڕۆ به خۆشییه‌وه گوندی ئه‌ڵمانه خاوه‌ن جاده‌یه‌کی قیرتاوکراوی باشه، به‌م هۆیه‌وه هاتووچۆی دانیشتوان زۆر ئاسان بووه‌ته‌وه و ماشینێکی زۆر له به‌رده‌ست خه‌ڵک دایه، چه‌ند ساڵ له‌وه‌و پێش، هه‌زاران گرفت به هۆی نه‌بوونی جاده تووشی خه‌ڵک ده‌بوو. گوندی ئه‌ڵمانه، زۆرتر له 15 ساڵه به‌رقی بۆ کێشراوه و 8 ساڵه ته‌له‌فوونی بۆ هه‌موو ماڵه‌کان هه‌یه. ئه‌م دوو ئامێره کاری زۆری کردووته سه‌ر پێشکه‌وتوویی ژیان وپێوه‌ندیه‌کانی دانیشتوانی ئه‌و گونده. کار و پیشه‌ی خه‌ڵکی ئه‌ڵمانه، یه‌ک یا دوو بوواری نییه. به‌ڵام کشتووکاڵ و ئاژه‌ڵداری تا ئێسته‌ش ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت. دامه‌زرانی چه‌ند کارگه‌ی زیخ و به‌رد شکێن و مریشک به‌خێو کردن و.... له ده‌وروو به‌ری ئه‌ڵمانه کاریگه‌ری تایبه‌تی له سه‌ر ژیانی ئه‌و دێیه داناوه. خانه‌ی ته‌ندرووستی و پزیشکی له ئه‌ڵمانه له ئاستێکی نزمدایه. له‌وێ پزیشکی لێ نییه و دانیشتوان ناچارن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشینه‌کانیان روو بکه‌نه شاره‌کانی مه‌ریوان و سنه و... . هه‌رچه‌نده دێر زه‌مانێکه له ئه‌ڵمانه قوتابخانه دامه‌زراوه، به‌ڵام به هۆی جۆراوجۆر، ئاستی خوێنده‌واری و خوێندن له پله‌یه‌کی به‌رزدا نییه. هه‌ر به‌و پێیه شوێن و ئیمکاناتی فه‌رهه‌نگی و وه‌ررزشی زۆر که‌مه. به‌ڵام له باری ئابووری، زۆربه‌ی دانیشتوان توانیویانه پێداویستیه‌کانی ژیان و ئیمکاناتی ئاسووده‌یی، تا راده‌یه‌ک بۆ خۆیان دابین بکه‌ن. به هۆی په‌یوه‌ندی نزیک له گه‌ڵ شار و هاتووچۆی شاره گه‌وره‌کان و که‌ڵک وه‌ر گرتن له میدیاکان، شێوازی ژیانی دێ نشینه‌کانی ئه‌ڵمانه، له بواری پاک و پوخته‌یی نێو گوند و بنه‌ماڵه و تاکه که‌سی و پاراستنی له‌ش ساغی، ئاڵووگۆڕی زۆری به سه‌ر دا هاتووه. سه‌نگ فه‌رش کردنی شه‌قامی گشتی ئاوایی و بڕێک له کۆڵانه‌کان و پۆخته راگرتنی ئاوه‌ڕۆی گشتی و دوور کردنه‌وه‌ی په‌یین و شیاکه و زبڵه‌کان له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی، تا راده‌یه‌ک پاک و پوخته‌یی به‌خشیوه‌ته گونده‌که. نه‌خۆشین که‌م بووه‌ته‌وه و به گشتی له‌ش ساغی خه‌ڵک باشتره. شێوازی ماڵکردنه‌وه‌ش له ئه‌ڵمانه گۆڕانێکی زۆری به سه‌ردا هاتووه و زۆربه‌ی ماڵه‌کان نوێژه‌ن کراونه‌ته‌وه. له‌بینای ماڵه‌کاندا، که‌ل و په‌لی بیناسازی نوێ وه‌ک ئاسن، سیمان و ئالۆمینیۆم ..... به‌کار هێنراوه. هه‌ر وه‌ها به پێچه‌وانه‌ی پێشووتر له زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا، رێگای هاتووچۆی ئاژه‌ڵه‌کان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه، جیا کراوه‌ته‌وه. ئه‌مه، نه‌خۆشینه هاوبه‌شه‌کانی ئاژه‌ڵ و مرۆڤی که‌م کردووته‌وه. هه‌ر وه‌ها پزیشکی تایبه‌تی ئاژه‌ڵ و داوو ده‌رمانی تایبه‌ت به ئاسانی له به‌رده‌ستی ئاژه‌ڵداره‌کانی ئه‌ڵمانه‌دایه. له بواری کشت و کاڵیش دا، دێ نشینانی ئه‌ڵمانه زۆرتر له پێشوو له شێوازی نوێ و مکانیکی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه؛ ئه‌وه‌ی راست بێ، دێ نشینانی ئه‌ڵمانه تا ئێستاش ئه‌و خه‌مخۆری و دڵسۆزیه پێویستیه‌یان بۆ پاراستنی دار‌ستان و له‌وه‌ڕگاو شوێنه گشتیه‌کان، و راوی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی کێوی له خۆ نیشان نه‌داوه و ئه‌توانین بڵێین؛ ره‌گ و ریشه‌ی هه‌موو په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵێکی کێوی یان ده‌ر هێناوه. پێویسته تێگه‌یشتوویی فه‌رهه‌نگی گوند نشینی ئه‌ڵمانه، بگاته ئه‌و ئاسته که، راو کردن و دار‌ستان بڕین و پیس کردنی ژینگه، به تاوان و دیارده‌ی ناحه‌ز دابنێت و خۆ له‌و ئاکاره کۆن و ناشیرینانه ببوێرێت، و راگرتنی پاک و پوخته‌یی ماڵ و بنه‌ماڵه و تاکه که‌سی و دوور کردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ و زبڵه‌کانی نه‌خۆشین هێنه‌ر له ده‌ورووبه‌ری ژینگه، به ئه‌رکی سه‌ره‌کی بۆ ژیانێکی ئینسانانه‌ی ئیمڕۆژی خۆی بزانێت. زۆرتر گوێ بداته هاوکاری نێو گوند و قازانجی گشتی ئاواییه‌که. ئه‌مین عه‌زیزی [١] ٠٠:١٢, ٢١ ئاب ٢٠١٠ 92.42.55.27
وتووێژێک لەسەر پۆل:گوندەکانی کوردستان دەست پێ بکە
پەڕەکانی وتووێژ ئەو پەڕانەن کە بەشداربووان تێیدا وتووێژی باشترکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دەکەن. دەتوانیت ئەم پەڕەیە بۆ دەستپێکردنی وتووێژ بەکاربێنیت و لەگەڵ بەشداربووانی تر باسی چاکسازیکردنی پەڕەی پۆل:گوندەکانی کوردستان بکەیت.