وتووێژی پۆل:ئەولیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم پۆلەم دروست کرد بە ناوی ئەولیا. ئەولیا خۆی کۆی ولیی عەرەبییە. بەڵام لە ناو خەڵکی کورددا ئەولیاکانیش دەوترێت. وەک دەبینن لە ویکیی تورکیی و ئازەریشدا نووسراوە Evliyalar و Övliyalar کە وابزانم کۆی ئەولیا بێت. بە ڕای ئێوە لە کوردییەکەدا چی بکەین؟ سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٨:٣٥، ٣ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کوردیدا بە هەر دوو شێواز بیستوومە؛ بۆ وێنە دەڵێن فڵان کەس ئەولیایە. هەروەها زۆر جار دەبێژن ئەولیا و پیاوچاکان. وا دیارە لە زاری خەڵکیدا ئەولیا هەم کۆ و هەم تاکە. کە وابوو با هەر ئەولیا بمێنێتەوە. مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٤) ‏١٠:١٢، ٤ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]