وتووێژی داڕێژە:دەستپێک/پرۆژە خوشکەکانی ویکیپیدیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Épine: باشترە بۆ ئەو پڕۆژانەی ھێشتا بە کوردی نین بەستەری پڕۆژە ئینگلیزییەکان دابنێین، تەنیا بۆ ویکیفەرھەنگ نەبێت، باشترە جارێ بەستەری ویکیفەرھەنگی کورمانجی دابنێین، لەبەرەوەی فەرھەنگێکی گەورەیە و دەکرێ ھەر لەوێ بەشداربووان پەرە بە سۆرانیش بدەن. سەرچیا‏١١:٥٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من وەک خۆم دژی ئەو بڕیارەم کە کورمانجی دابنێین، بۆ ئەو پرۆژانەی کە دەستییان پێ نەکردووە ھیچ، با وا بکەین، بەڵام بۆ ئەوانەی کە دەستییان پێ کردووە و پێویستیان بە بەشدارییە بۆچی کارێکی وا بکەین؟ من پلانم ئەوەیە کە ویکیپیدیای کوردی ناوەندیی ٣٠,٠٠٠ وتاری تێپەڕاند تیشک بخەمە سەر ویکیفەرھەنگ. ویکیفەرھەنگ بۆ ئێمە زۆر گرنگە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:١٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھیچ یەکێک لەو پڕۆژانە بە تەواوی دەستیان پێ نەکراوە، و تا ڕێکخستنیان بۆ نەکەین و نەکەونە سەرپێی خۆیان، باشترە لە پێش چاوی خەڵکی نەبن. بێگومان بوونی ھەریەک لەو پڕۆژانە بایەخی ھەیە بۆ زمانی کوردی (سۆرانی)، بەتایبەت ویکیفەرھەنگ. بەڵام ئێستا بە کاتێکی گونجاو نابینم بۆ کردنەوەی ئەم پڕۆژانە و باشترە جارێ خۆمان بە ویکیپیدیایەوە خەریک بکەین. سەرچیا‏١٤:٣٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]