وتووێژی داڕێژە:بەکارھێنەر فەیسبووک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشنیاری ناوەڕۆک[دەستکاری]

پێشنیار دەکەم ناوەڕۆکی ئەم قاڵبە گۆڕانێکی بەسەردا بێنین. لەبەر ئەوەی وشەی فەیسبووک بێ پاشگر بنووسین و ساکار بێت دەقەکە. بۆ نموونە: ئەندامی فەیسبووک یا بەکارھێنەری فەیسبووک یا ھۆگری فەیسبووک. پێموایە ٢جار نووسینەوە وشەی بەکارھێنەر وەک ئەم بەکارھێنەرە بەکارھێنەری فەیسبووکە جوان نەبێت. ئەمەش باشە: ئەم بەکارھێنەرە لە فەیسبووک ئەندامە. --MarMzok لێدوان-- ١٠:٣٨, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قسەکەت تەواوە کاک مارمزۆک (ئەم بەکارهێنەرە ئەندامی فەیسبووکە). :) --barham ١٠:٥٧, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ھەڵبەت ئەوە: فەیسبووکە، دەبێ چاک کەین--MarMzok لێدوان-- ١١:١٤, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
مەبەستت لەسەردێرە یان ئەوەی کە نووسراوە (ئەم بەکارهێنەرە، بەکاربەری فەیسبووکە)؟

گەر مەبەستتان سەردێری قاڵبەکەیە، ئەوا منیش لەگەڵتانم، بەڵام گەر مەبەست ناوەڕۆکەکەیە، ئەوا بەکاربەر != (یەکسان نییە بە) بەکارهێنەر. ئەم ڕستەیە بەئینگلیزی بەمشێوەیەیە:

This User is using Facebook

نەک:

This User Facebook's User.

بەکاربردن = Using. بژین.--برووسک ١٩:١٢, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

خاڵی یەکەم ئەوەی کە مەرج نییە سەدان سەد ھەروەک ئینگلیزییەکی بێت، لەبەر ئەوەی شێوەی نووسین و گەیاندنی واتاکان لە زمانەکاندا جیاوازن. خاڵی دووھەم ئەوەی کە بەکاربەر ڕێک ھەر ئەو بەکارھێنەرەیە، ھەڵبەت ھەروات نووسیەوە خۆشت! ئەو کەسەی شتێک بەکاردەبات دەبێتە بەکارھێنەری ئەوە. باس ناوەڕۆکە کاک برووسک. ئەم ڕستەیە پێشنیار دەکەم: «ئەم بەکارھێنەرە فەیسبووک بەکاردەھێنێت»--MarMzok لێدوان-- ٢٠:٢٧, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
سڵاو کاک مارمزۆک، بەڕاستیی من ئەم قاڵبەم بەمێشکی خۆم درووستکرد، لەهیچ شوێنێک/ویکیپدیایەکی تر نەمدیبوو و وەرگێراو نییە. ئەو ڕستەیەی کە پێشنیاریشت کردووە، لام جوانە، و دەتوانیت بیگۆڕیت. بژیت --برووسک ٢٣:١٦, ٢٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)