ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ماڵدیڤ
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ماڵدیڤ | |
---|---|
بە دیڤێهی: ދިވެހިރާއްޖޭ ގައުމީ ފުޓްބޯލް ޓީމް | |
وڵاتی وەرزش | ماڵدیڤ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ماڵدیڤ |
ڕاهێنەر | Ali Suzain |
خاوەن | Football Association of Maldives |
وێبگە | https://famaldives.com/ |
کۆدی وڵات لە فیفا | MDV |
ھەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ماڵدیڤ نوێنەرایەتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ماڵدیڤ دەکات و لەلایەن کۆمەڵەی تۆپی پێی ماڵدیڤەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیایە. یەکەم یاریی نێودەولەتی خۆی لە ٢٧ی ئابی ١٩٧٩ بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی سیشێل ئەنجامدا کە بە ٩–٠ یارییەکەیان دۆڕاند.[١]بەرچاوترین سەرکەوتنی ماڵدیڤ بردنەوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی باشووری ئاسیا بوو لە ساڵی ٢٠٠٨ کاتێک لە یاریی کۆتاییی بە ئەنجامی ١–٠ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھیندستانسەرکەوتووترین ھەڵبژاردەی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.[٢] ساڵی ٢٠١٨ بە ھەمان شێوە لە یاریی کۆتاییی پاڵەوانێتی تۆپی پێی باشووری ئاسیا لە ھیندستانی بردەوە و بۆ جاری دووەم لەسەر یەک نازناوەکەی بەرزکردەوە. ھەڵبژاردەی ماڵدیڤ نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات. یەکەم بەشداری ماڵدیڤ بوو لەم پاڵەوانێتییە ناوچەیییەدا جامی زێڕی تۆپی پێی باشووری ئاسیا ١٩٩٧ بوو کە لە کاتماندووی نیپاڵ بەڕێوەچوو. ماڵدیڤ لەگەڵ ھیندستان و بەنگلادیش خرایە کۆمەڵەی دووەم و بە دوو خاڵەوە وەک دووەمی کۆمەڵەکە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی. یەکەم یاری بەرامبەر بەنگلادیش یەکسان بوون. لە یاری دووەمدا بە ئەنجامی ٢–٢ بەرامبەر ھیندستان یەکسان بوون، کە تێیدا ئیبراھیم ڕەشید و محەممەد نیزام ھاتنە گۆڵێک کاتێک یانەی سوور سناپەرز لە دۆخێکی دوو گۆڵدا بوو. ماڵدیڤس لە یاریی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢–١ بەرامبەر سریلانکا سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بەڵام لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی ٥–١ بە ھیندستان دۆڕا.[٣][٤]
ڕێزلێنان
[دەستکاری]کۆنتینێنتاڵ
[دەستکاری]- جامی چالێنجەکەی ئەی ئێف سی
- شوێنی سێیەم (1): 2014
ھەرێمی
[دەستکاری]- پاڵەوانێتی SAFF
- پاڵەوانەکان(2): 2018, 2008
- پلەی دووەم: 2009، ٢٠٠٣، ١٩٩٧
- شوێنی سێیەم (1): 1999
- یارییەکانی باشووری ئاسیا
- مەدالیای زیو (1): 1991
- مەدالیای بڕۆنزی(1): 1984
نمایش
[دەستکاری]- جامی نەھرۆ
- شوێنی سێیەم (1): 2012
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Football at the 1979 Indian Ocean Island Games - Alchetron, the free social encyclopedia». Alchetron.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی ئابی ٢٠١٧. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Maldives win SAFF Championship with 87th minute goal». Indian Team. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ «goalzz.com: Live sports scores, news and more». www.goalzz.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «South Asian Football Federation Cup». www.rsssf.org. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ماڵدیڤ تێدایە. |
- ماڵپەڕی فەرمی ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ماڵدیڤس لە یاریگای AFC
- ماڵدیڤ لە فیفا
- سایتی ھاندەرانی تۆپی پێی ماڵدیڤز