نەخۆشی ئەنۆرکسیا نێرڤۆسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشی ئەنۆرکسیا نێرڤۆسا) نەخۆشی دەروونی کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن( نەخۆشی ئەنۆرکسی ا نەخۆشییەکی دەروونیی خۆراکییە، توشبووان کێ شیان لە ڕادەبەدە ڕ نزم ە و ھەمیش ە ترسی زیادبوونی کێشییان ھەیە و وا ھەست دەکەن قەڵەوترن لەوەی دەردەکەون. بۆ ڕێگریکردن ل ە زیادبوونی کێشییان خواردن ی ڕۆژانەیا ن زیا د ل ە پێویست کە م دەکەنەو ە و وازدەە ێنن ل ە چەن دین ژەم ی ڕۆژانە. توشبووان کێشەی سۆزداری و ڕەفتارییا ن دەبێت. ئەو کارو چالاکیانەی کە ئەنجامی دەدەن بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان زۆر جار مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات. تووشبووانی بەم نەخۆشییە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەشیان خواردنی ڕۆژانەیان زیاد ل ە پێ ویست کەم دەک ەنەو ە و وازدەھێنن ل ە چەند ژەمێکی خواردنیان. ئەگەر ە ەستییانکرد کالۆری زیاتریان خواردووە، خۆیان دەڕشێننەوە پاش خواردن یان حەپ و دەرمان بەکارد ێنن بۆ میزپێکردن و پیس اییکرن؛ و بەردەوام وەرزش دەکەن ھەرچەند ە لاوازبن بە ڵ م ھەر وا ھەستدەکەن ک ە قەڵەون. گرنگ نییە بۆیان کە چەندە لاواز بن ھەر بەردەوام دەبن لەسەر دابەزاندنی کێشی لەشیان. نەخۆشی ئەنۆرکسیا پەیوەندی بە خۆراکەوە نییە، بەڵکو کێشەیەکی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی دروست بوونی کێشە ی سۆزداری و ڕەفتاری ی و دەبێتە ھۆی کەمبوونەوە ی متمانە بەخۆ بوون. کە زۆرجار دەبێتە تەھدیدێکی گەورە لەسەر ژیانی تووشبووەکە. بە جۆرێک کە کەمکردنەوەی کێش بە چارەسەر و ڕێگایەک بۆ زیاد کردنی متمانە بە خۆبوون دەزانن. نەخۆشی ئەنۆرکسیاش وەکو جۆرەکانی تری نەخۆشی کەمبوونەوە و لەدەست دانی ئارەزووی خواردن، دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ژیانی کەسەکە بە جۆرێک کە کۆنترۆڵکردنی کارێکی سەخت ە. بەڵم بە وەرگرتنی چارەسەری پێویست، کەم کەم ھەست بە بەرەو باشتر چوونی بارودۆخی ژیان و تەندروستیا ن دەکەن. وردە وردە دەگەڕێینەوە سەر خواردنی خۆراکە سوودبەخشەکان و دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکە.

نیشانەکانی[دەستکاری]

نیشانە جەستەیییەکان و نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە پەیوەست دەبێت بە ھەستکردن بە برسییەتی. نیشانەکانی تری نەخۆشییەکە ھەستی پێدەکرێت کاتێک کەوا تووشی چەند ڕەفتارێکی نامۆ و ناسەقامگیری دەروونی دەبێتەوە لەگەڵ دەرکەوتنی لەش و لار بە کێشێکی نا ئاسایی و ھەروەھا ھەست کردن بە ترسێکی زۆر لەبارەی زیاد بوونی کێشی لەش و ترسان لە قەڵەو بوون.

نیشانە جەستەیییەکان) نیشانە فیزیکییەکان([دەستکاری]

  • لەدەستدانی کێشی لەش بە بڕێکی زۆر و نائاسایی
  • دەرکەوتن بە شێوەیەکی لاواز و بێ ھێ ز
  • نا ڕێکی و ئاسایی نەبوونی لێدانەکانی خوێن
  • ھەست کردن بە ماندوویی یەکی زۆر
  • بێ خەوی یاخود کەم خەوتن
  • گێژ بوون یاخود بورانەو ە
  • شین ھەڵگەڕانی ڕەنگی پەنجەکانی دەس ت
  • قژ ھەڵوەرین و ڕووتانەوە یاخود پچڕانی تاڵەکانی قژی سەر
  • داپۆشرانی جەستە بە مووی نەرم و لاواز و کە م
  • نەبوونی سوڕی مانگانە
  • قەبز بوون و ژانە سک
  • وشک بوون و زەرد ھەڵگەڕانی پێس ت
  • ناڕێکی لێدانەکانی دڵ
  • بەرگە نەگرتنی سەرما
  • کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی لە ش
  • ھەڵئاوسانی قۆڵ و ڕانەکا ن
  • بەھۆی بە زۆری خۆ ڕشاندنەوەوە برین دروست دەبێت لەسەر پێڵووەکان و ژێر ددانەکان

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەنۆرکسیایان ھەیە، وەکو ئەو کەسانە وان کە بولیمیا و گرفتی پڕخۆریان ھەیە. بەڵم ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەنۆرکسیا یان ھەیە بە گشتی لە ھەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زۆرخواردن و کەمکردنەوەی کێشی لەشیان بە شێوەیەکی نا ئاسایی، بەڵم ئەو کەسانەی کە نەخۆشی پڕخۆری بومیلیایان ھەیە زۆری کێشیان لەلا ئاسایی یە.

نیشانە سۆزداری و ڕەفتاریی یەکان[دەستکاری]

نیشانە ڕەفتارییەکانی ئەنۆرکسیا دەردەکەون ب ە ھۆی ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش لە ڕێگەی:

  • سنوردارکردنی بڕی خواردنی ژەمەکانی ڕۆژانە لە ڕێگەی ڕجیم کردن یاخود ڕۆژووگرتن
  • ئەنجام دانی وەرزش و ڕاھێنانی زۆر و چڕ.
  • پڕخۆری کردن و پاشان ھەوڵدان بۆ خۆڕشاندنەوە و ھێنانە دەرەوەی خواردن، بەکارھێنانی دەرمانی

میز پێکردن و پیسایی پێکردن ڕێگەی ڕجیمی تون د. نیشانە سۆزدار ی و ڕەفتاریی یەکانی نەخۆشییەکە بەم جۆرە دەبن:

  • دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمەکانی ڕۆژانە و خۆ بێ بەش کردن لە خواردنی خۆراکەکان.
  • قەدەغەکردنی خواردن یاخود دۆزینەوەی مەھانەیەک بۆ نەخواردنی خۆراک.
  • خواردنی بڕێکی زۆر کەم لە خۆراکە تەندروستەکان بە تایبەتی ئەوانەی کە بڕێی کالۆری و

چەورییان زۆر کەمە.

  • پەێڕەو کردنی ھەڵسوکەوتی توند لە نانخواردن دا وەکو تف کردنی خواردن و فڕەدانی دەرەوەی

خواردن پاش جوینی.

  • خۆ دوورکردن لە نانخواردن بە کۆمەڵ یان لەگەڵ کەسانی تر.
  • نە گوتنی ڕاستییەکان لەبارەی بڕی ئەو خواردنەی کە خواردوویەتی یان دەیخوا ت
  • ترسان لە بەرزبوونەوەی کێشی لەش، ئەمەش وا دەکات بەردەوام کێشی لەشی خۆی بکێشێ ت.
  • زۆر سەیرکردنی خۆی لە ئاوێنەد ا
  • بەردەوام بوونی گومان لەسەر ئەوەی کە کێشی لەشی یاخود بەشێک لە لەش ی زیاد بووە و قەڵەو

بووە.

  • کەمی ھەست و سۆز ی
  • گۆشەگیری و خۆ دوورکردن لە خەڵ ک
  • توڕە بوون و ھەڵچوون.
  • تێکچوونی خەو و باش نە خەوتن.
  • کەم بوونەوەی ئارەزووی سێکسی.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

ھۆکارەکانی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا بە تەواوەتی نازانرێن. ھەروەکو نەخۆشییەکانی تر، ئەم نەخۆشییەش لە ئەنجامی چەند ھۆکارێکی بایۆلۆژی، دەروونی و ژینگەیی سەرھەڵدەدات.

ھۆکارە بایۆلۆژییەکان) زیندەیی یەکان(: تاکو ئێستا ڕوون نییە کامە بۆھێڵ)جینەکان (دەگرێتەوە، بەڵم لەوانەیە بەھۆی گۆڕانکاری لە ھەندێک جینەکان و بۆماوەیییەکانەوە بێت کە وا لە کەسەکان بکات کە مەترسی تووش بوون بە ئەنۆرکسیا تێدا بەرز بێتەوە. واتە لەوانەیە نەخۆشییەکا بۆماوەیی بێت یاخود بەھۆی گؤرانکارییەکان بێت کە لە سیفەتە بۆماوەیی کەسەکان سەرھەڵبدات.

ھۆکارە دەروونییەکان: ھەندێک کەسی تووش بوو بە نەخ ۆشی ئەنۆرکسیا بەھۆی نەخۆشییەکانیانەوە تووشی واسواسی یەکی زۆر دەبن کە ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەر بۆ ئاسانتر کردنی ڕجیم کردن و خۆ دوورکردن لە خواردن ھەرچەندە زۆریش ھەست بە برسێتی بکەن. ئەم جۆرە کەسانە زۆر ئارەزووی کامل بوون و بێ کەم و کورتی و بێ ھەڵەبوون دە دەن بە جۆرێک کە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی بەردەوام وا بیر بکەنەوە کە قەڵەون و لاواز نەبوونە. کە ئەمەش دەبێتە ھۆی لەدەست دانی متمانە بە خۆ بوون لای ئەم کەسانە.

ھۆکارە ژینگەیی یەکان: کولتوری مۆدێرنی ڕۆژئاوایی زۆر گرنگی بە لاواز بوون و کەم کردنەوەی کێشی لەش دە دات. بە جۆرێک پێیان وایە کە ئەو کەسەی کە کێشی لەشی دادەبەزێنێت کەسێکی مۆدێرن و سەرکەوتووە. بە تایبەتی لە نێو کچە گەنجەکان دا ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە وەکو فشارێک وایە لەسەریان کە وادەکات بەردەوام ھەوڵی دابەزاندنی کێشی لەشیان بدەن.

فاکتەرەکانی مەترسی[دەستکاری]

نەخۆشی ئەنۆرکسیا بە زۆری لە نێو کچ و ئافرەتاندا بەرزە و بەرچاو دەکەوێت بەڵم لەگەڵ ئەمەش دا لە ئێستا د ا کوڕەکان و پیاوانیش تووش ی کێشەی کەمخۆری دەبنەو ە ئەمەش بەھۆی کاریگەری و فشاری کۆمەڵییەتی نێو کۆمەڵگاوە. ھەروەھا نەخۆشی ئەنۆرکسیا لە نێو جیلی گەنجی پێنەگەیشتوو زۆر با وترە. کەسەکان لە تەمەنی بچووکەوە زۆر ھەوڵ بۆ سنوردارکردنی خواردن دەدەن و تووشی لەدەست دانی مەیلی خواردن دەبنەوە. ئەم کێشەیە بە دەگمەن دەبینرێت لە تەمەنەکانی سەرووی ٤٠ ساڵییەوە. بەشێوەیەکی گشتی مەترسی ئەم نەخۆشی یە لە نێو جیلی گەنجی پێنەگەیشتوو یان تازە پێگەیشتوو زیاترە و کاریگەرییەکانی ئەم نەخۆشییە لە جەستەیان دا دیار دەکەوێت لە تەمەنی پێگەیشتن و باڵغ بوون دا. چونکە لەم تەمەنانە دا ھەستیارییان زیاترە لەسەر ڕێک و پێکی جەستەیان بە جۆرێک کەمترین توانج دەکرێت تووشی ناڕ ەحەتییەکی گەروەیان بکات و بکەونە ژێر فشارەوە.

ھەندێک فاکتەر و پاڵنەر ھەن کەوا مەترسی لەدەست دانی ئارەزووی خواردن زیاتر دەکەن، وەکو[دەستکاری]

بۆماوەیی: گۆڕانکاری بۆھێڵی) بۆماوەیی (کەسەکان دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی مەترسی تووش بوون بە ئەنۆرکسیا. وەکو سیفەتە بۆماوەیی یەکانی نێوان خزمەکان، دایک و باوک، منداڵ... ھتد ئەگەر بێتوو یەکێکیان کێشەی کەمی مەیلی خواردنی ھەبێت دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا. ڕجیم کردن و برسێتی: ڕجیم کردن یەکێکی ترە پاڵنەرەکانی زیادکردنی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا و کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن. زۆر بەڵگەی بە ھێز ھەن پیشان دەدەن کە ھۆکارێکی بەھێز و سەرەکی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا بریتی یە لە برسی بوون. برسێتی کاریگەری دەخاتە سەر مێشک و دەبێتە ھۆی گۆڕانی ھەڵسووکەوتوو بارودۆخی کەسێتی کەسەکان. برسێتی و ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە چالاکی و کاری مێشک دا کە لەوانەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی ھەندێک ڕەفتاری جیاواز و وا کە فشار بخاتە سەر کەسەکە بۆ سنوردارکردنی خواردن بە جۆرێک کە گەڕانەوە بۆ شێوازی ئاسای ی خواردن ئەستەم دەبێت لەم کەسانە دا.

جێگۆڕکێ و گواستنەوە: گۆڕینی قوتابخانە، خانوو یاخود ئیش و کار، نەمان و شکستی پەیوەندییەکان، نەخۆش کەوتن یاخود گیان لە دەست دانی کەسێکی ئازیز و زۆر ھۆکاری تر دەبنە ھۆی زیاد بوونی پاڵەپەستۆی دەروونی و سترێس و لە ئەنجام دا بەرزبوونەوەی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا.

خۆپاراستن و ڕێگری کردن لە نەخۆشییەکە ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بنبڕ کردنی یەکجارەکی مەترسی تووش بوون بە نەخۆشی ئەنۆرکسیا نێرڤۆسا. بە ڵم بۆ ڕێگری کردن و خۆ دوور کردن لە مەترسی تووش بوون بە نەخۆشییەکە دەکرێت دکتۆرەکانی فریاگوزاری سەرەتایی) دکتۆری مندالان، دکتۆری تایبەتی خێزانەکان و پسپۆرەکانی ھەناو و … ھتد (بە پرسینی چەند پرسیارێکی سادە یاخود بە چەند پشکنینێک دەتوانن بە زوویی ھەندێک نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە ھەست پێ بکەن و دیاری بکەن و ڕێگری لێ بکەن. بۆ نموونە لەکاتی سەردانکردنی پزیشکدا، دکتۆر دەتوانێت پرسیار لەسەر بڕی خواردن و ژەمەکان بکات لە سەردانکەرەکە و ڕاوێژی پێویستیان پێشکەش بکات لەسەر سیستەمی خۆراکیان. ئەگەر کەسێک لە ئەندامانی خێزانت یاخود یەکێک لە ھاوڕێ یەکانت متانە بەخۆبوونی کەم بێت، یاخود ڕجیمێکی تووند دەکات و ڕازی نییە لە لەش و لاری ئەوا ئامۆژگاری پێشکەش بکە و ئاگا داری بکەرەوە لە مەترسی ئەم نەخۆشی یە.

سەرچاوەكان

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/anorexia-nervosa/symptoms-causes/syc-20353591