بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشخانەی بەخشین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخشین نەخۆشخانەیەکی ناحکوومییە لە شاری سلێمانی. نەخۆشخانەی بەخشین یەکێکە لە پرۆژەکانی دەزگای خێرخوازیی بەخشین.

مێژوو

[دەستکاری]

ساڵی ٢٠١٣ کرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٧دا لە پرۆژەیەکدا فراوانتر کرا.

بەشەکان

[دەستکاری]

نەخۆشخانەی بەخشین پێکھاتووە لە زیاتر لە ٣٢ بەش.

بەخشین پێکھاتووە لە سێ سەنتەر سەنتەر و ١٧ پسپۆڕی جیاواز و ٣٠ کلینیک و حەوت ھۆڵی پێشکەوتووی نەشتەرگەری و تاقێگەی پسپۆڕی و دەرمانخانە.

سەنتەرەکان

[دەستکاری]
  • سەنتەری تیشک
  • سەنتەری ددان
  • سەنتەری پێست و جەوانکاری بە لەیزەر

ھۆڵی نەشتەرگەری

[دەستکاری]

حەوت ھۆڵی تایبەت و جیاواز بۆ نەشتەرگەری بوونی ھەیە، کە نەشتەرگەرییە سانا و ئاڵۆزەکانی تیدا ئەنجام دەدرێت.

ڕەخنە و مشتومڕ

[دەستکاری]

ساڵی ٢٠٢٦ دوای برینداربوونی کچەپێشمەرگەیەک بە ناوی غەزال مەولان ستافی نەخۆشخانەکە ڕێگرییان کرد لەوەی غەزال ببرێتە ژوورەوە و دەگوترێ ئەمە بوو بە ھۆکاری گیان لەدەستدانی.[١] ئەم بابەتە ھەرایەکی زۆری لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە و ڕەخنەی زۆری لێ کەوتەوە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا بەدواداچوونی بۆ بکا.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Who was Ghazal Molan? NDTV».
  2. «وەزیری تەندروستی: دۆسیەی غەزال مەولان بەبێ سزادانی کەمتەرخەمان تێناپەڕێت».