نەخۆشخانەی ئازادی منداڵانی تایبەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشخانەی ئازادی منداڵانی تایبەت یەکێکە لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری سلێمانی کە دەکەوێتە گەڕەکی مامۆستایان تەلاری ئازادی مۆڵ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی ١٩٩٨ دروستکراوە لەلایەن کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕی منداڵان یەکێک لەوانە دکتۆر محەمەد امین بارام کە پزیشکی پسپۆری منداڵانە. ئەم نەخۆشانەیە لە ساڵی ٢٠١٠ نۆژەنکراوەتەوە تاوەکو خزمەتی زیاتری منداڵان بکات لە شاری سلێمانی. ئەم نەخۆشخانەیە ڕۆژانە ٥٠ بۆ ٦٠ نەخۆش (منداڵ) سەردانی دەکەن تاوەکو دایکان و باوکان ئاگاداری تەندروستی منداڵەکانیان بن. لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەری زۆر نەخۆشی باو لە منداڵاندا کراوە لەوانە (زەردووی، وشکبوونەوەی لەشی منداڵ، لەرزینی توند لە منداڵدا، هەوکردنی پەردەکان).

ستافی نەخۆشخانەی ئازادی منداڵانی تایبەت[دەستکاری]

نەخۆشخانەی ئازادی منداڵانی تایبەت پێک هاتووە لە کۆمەڵێک ستافی بە ئەزموون و شارەزا لە بواری منداڵاندا.

  • پزیشکی پسپۆری منداڵان ( د. محمد امین بارام، د. جلا احمد، د. پەری مجید، د. ژیان تۆفیق، د. ئاری ممتاز)
  • پزیشکی پایە بڵندی منداڵان ( د. حمزە علی، د. اطیاف محمد، د. غازی عزیز)
  • دەرمانساز
  • یاریدەدەری پزیشکی ڕێگەپێدراو ( تریفە احمد، حمە عزیز حمەڕەشید، شۆخان علی)
  • پەرستاری ڕێگەپێدراو
  • ستافی تاقیگە
  • کارگوزار

ئامێرەکان[دەستکاری]

ئەو ئامێرانەی کە بەردەستن لە نەخۆشخانەکەدا بریتین لە:

phototherapy, ئامێری بەرهەم هێنەری ئۆکسجین، ئامێری چاودێری زیندە چالاکیەکانی لەش (Vital signs).

phototherapy کە منداڵەکە دەخرێتە ژێر ئەم ئامێرەوە کە وەکو چارەسەرێکی زەردووی بەکاریەت.

١- phototherapy[١]: ئامێرێکە کە تیشکێکی تایبەت بەکاردێنێت (تیشکی خۆر نیە).

هەندێک کات بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی زەردووی لە منداڵی تازە لە دایکبوودا بە کەمکردنەوەی ئاستی بیلیروبین لە خوێنی منداڵەکەدا لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی ئەڵین (photo-oxidation) کە ئۆکسجین زیاد دەکات بۆ بیلیروبین (bilirubin) کە ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە لە ئاودا بە ئاسانی بتوێتەوە. ئەمەش وا دەکات جگەری منداڵەکە ئاسانتر بیلیروبین (bilirubin) تێکبشکێنێت و دەری بکات لە خوێنیدا. دوو جۆری phototherapy هەیە کە بریتین لە:

١. conventional phototherapy: کە منداڵەکە پاڵدەخرێت لە ژێر هالۆجین یاخود لایتێکی فلۆرێسێنتدا لە کاتێکدا چاوی منداڵەکە داپۆشرابێت.

٢. fibreoptic phototherapy : کە منداڵەکە لەژێر بەتانیەک کە یەکدەگرێت لەگەڵ کێبڵی فایبەرۆپتیکدا، کە تیشک بەناو ئەم کێبڵەدا دەڕوات و ڕەونەق دەداتە پشتی منداڵەکە.

لە هەردوو شێوازەکەدا، ئامانجەکە ئەوەیە زۆرترین ڕێژەی تیشک بگات بە پێستی منداڵەکە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، conventional phototherapy بەکاردێت یەکەم جار، لەگەڵ ئەوەشدا fibreoptic phototherapy لەوانەیە بەکاربێت ئەگەر منداڵەکە پێشوەختی خۆی لەدایک بوبێت. ئەم جۆرانەی phototherapy زۆربەی کاتەکان ئەوەستێنرێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دوای هەموو ٣ بۆ ٤ کاتژمێرێک تاوەکو خۆراک بدرێت بە منداڵەکە.


٢- ئامێری چاودێری زیندە چالاکیەکانی لەش (Vital signs)[٢]: ئامێری چاودێری زیندە چالاکیەکانی لەش: ئامێرێکە کە پێوانەی زیندە چالاکییە بنچینییەکانی لەش ئەکات. چوار گرنگترین ئامێرەکە بە شێوەیەکی رۆتینی چاودێری دەکرێت لەلایەن دکتۆرەکان و پەرستارەکانەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

  • پلەی گەرمی لەش
  • تێکڕای لێدانی دڵ
  • تێکڕای هەناسەدان
  • پەستانی خوێن ( پەستانی خوێن بە (Vital signs) دانانرێت، بەڵام زۆربەی کاتەکان پێوانە دەکرێت لەگەڵ (Vital signs) ی کە.)

ئامێری چاودێری زیندە چالاکیەکانی لەش سودێکی زۆری هەیە لە دیاریکردن و چاودێری کردنی کێشە پزیشکیەکان. (Vital signs) ئەتوانرێت دیاری بکرێت لە ماڵەوە، لە نەخۆشخانەدا هەروەها لە چەند شوێنێکی کە.

  • پلەی گەرمی لەش: پلەی گەرمی لەشی ئاسایی کەسێک ئەگۆرێت کە ئەکەوێتەوە سەر ڕەگەز، چالاکی، چی خواردبێت و خواردبێتەوە، کات. پلەی گەرمی ئاسای لەش لە نێوان ٣٦.٥ پلە بۆ ٣٧.٢ پلەدایە بۆ کەسێکی پێگەشتووی تەندروست. چەند ڕێگەیەکیش هەیە بۆ دیاریکردنی پلەی گەرمی لەش:

١. لە ڕێگەی دەمەوە: کە لەڕێگەی بەکارهێنانی گەرمیپێو ئەتوانرێت پێوانەی پلەی گەرمی لەش بکرێت.

٢. لە ڕێگەی پێستەوە: کە لەڕێگەی گەرمیێوی تایبەتەوە ئەکرێت بە خێرایی پێوانەی گەرمی پێ بکرێت.

هەروەها چەند ڕێگەیەکی کەش هەیە....

  • تێکڕای لێدانی دڵ: بریتییە لە تێکرانی لێدانی دڵ لە یەک خولەکدا. کە ئەمەش کاتێک دڵ پاڵ بە خوێنەوە ئەنێت بۆ خوێن بەرەکان، خوێن بەرەکان گەورە ئەبن. کە ڕێژەی ئاسایی لە نێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ پرتەیە لە خولەکێکدا.
  • تێکڕای هەناسەدان: بریتییە لە ژمارەی هەناسەدان لە کەسێکدا لە ماوی خولەکێکدا. ئەمەش کاتێک پێوانە ئەکرێت کە کەسەکە  پشویەکی وەرگرتووە. ڕێژەی ئاسایی هەناسەدان لە نێوان ١٢ بۆ ١٦ یە لە خولەکێکدا.
  • پەستانی خوێن: بریتییە لەو هێزەی کە پاڵ بە خوێنەوە ئەنێت لە خوێن بەرەکاندا لە کاتی گرژبوون و خاوبونەوەی دڵدا. ڕێژەی ئاسایی پەستانی خوێن لە ش لە کاتی گرژبووندا (systole) کەمتر بێت لە ١٢٠ و لە کاتی خاوبوونەوەدا (diastole) کەمتر بێت لە ٨٠ واتە ١٢٠ بە ٨٠.

ئەو فەحسانەی کە ئەکرێت لەم نەخۆشخانەیەدا[دەستکاری]

لەم نەخۆشخانەیەدا چەند فەحسێک ئەکرێت لەوانە CBC, viral , Elecrolytes, RFT, LFT وە چەند دانەیەکی تر.

(Complete Blood Count (CBC بۆ دیاریکرنی زۆر لە نەخۆشیەکان وەکو کەمخوێنی

١. (Complete blood count (CBC[٣]: بریتییە لە پشکنینێکی خوێن کە بەکاردێت بۆ دیاریکردنی تەندروستیت بە شێوەیەکی گشتی، هەروەها چەند نەخۆشیەک وەکو کەمخوێنی و (leukemia) سپی بوونەوەی خوێن (شێرپەنجەی خوێن). ئەم پشکنینە پێوانەی پێکهاتە و نیشانەی خوێن ئەکات، وەکو:

  • خڕؤکەی سوری خوێن، کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە.
  • خڕۆکەی سپی خوێن، کە دژ بە نەخۆشیەکان ئەجەنگێت.
  • هیمۆگلۆبین، ئەو پرۆتینەیە کە ئۆکسجین ئەگوازێتەوە لە خڕۆکە سورەکاندا.
  • پەپکەی خوێن، کە یارمەتی خوێن مەیین ئەدات.


٢. Viral Test (فەحسی ڤایرۆسی)[٤]: ئەم جۆرە پشکنینە ئەنجام ئەدرێت بۆ دۆزینەوە ئە ڤایرۆسەی کە ئەبێتە هۆی نەخۆشی ڤایرۆسی. ڤایرۆسەکان ئەبنە هۆی نەخۆشی لە ڕێگەی تێکشکاند یاخود زیان گەیاندن بەو خانانەی کە توشی دەبن، زیان گەیاندن بە سیستمی بەرگری لەش، هەروەها چەند زیانێکی تریش.

٣. (Renal Functioning Test (RFT[٥]: ئەم پشکنینە یەکێکە لە گرنگترین و باوترین پشکنینەکان لە تاقیگەکاندا کە پیسایی(میز) لەگەڵ خوێن بەکاردێت، کە بەکاردێت بۆ دەرخستنی تەندروستی گورچیلەکان.

٣. (Liver function tests (LFTs[٦]: بریتین لە گروپێک لە پشکنین لە ڕێگەی خوێنەوە ئەنجام ئەدرێت، کە بەکاردێت بۆ دەرخستنی تەندروستی جگەر.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم نەخۆشخانەیە. لە ٢٨/١١/٢٠٢٠.
  1. ^ "Newborn jaundice - Treatment". nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2018-09-06. Retrieved 2020-12-04.
  2. ^ "Vital Signs (Body Temperature, Pulse Rate, Respiration Rate, Blood Pressure)". www.hopkinsmedicine.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-04.
  3. ^ "Complete blood count (CBC) - Mayo Clinic". www.mayoclinic.org. Retrieved 2020-12-04.
  4. ^ "Viral Tests | Michigan Medicine". www.uofmhealth.org. Retrieved 2020-12-04.
  5. ^ "Renal Profile/Renal Function Test (RFT/KFT)". Apollo Diagnostics (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-04.
  6. ^ "Liver function tests", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-10-27, retrieved 2020-12-04