ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٨ لە بەنگلادیش سەبارەت بە سەلامەتی ڕێگاوبانەکان
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١٨ لە بەنگلادیش سەبارەت بە سەلامەتی ڕێگاوبانەکان | |
|---|---|
خوێندکاران لە شاری ئۆتارا لە داکای پایتەخت لە ٢ی ئابی ٢٠١٨ ڕێگایەکیان داخست | |
| ڕۆژ | ٢٩ی تەمموزی ٢٠١٨ – ٨ی ئابی ٢٠١٨ |
| شوێن | |
| هۆکار | دوو خوێندکاری کۆلێژ بەھۆی شۆفێرێکی کەمتەرخەمەوە کوژران |
| ئامانج | دڵنیابوون لە ڕێگاوبانی سەلامەت، داڕشتن و جێبەجێکردنی یاسای سەلامەتی ڕێگاوبان، و سزادانی شۆفێرانی سەرپێچی یاساکانی ھاتوچۆ |
| شێواز | ڕێپێوان، گرتنی ڕێگا، دانیشتن لەسەر شەقام، پشکنینی مۆڵەتی شۆفێری، کۆنترۆڵکردنی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگا و ھتد. |
| ئەنجام | داڕشتنی یاسای نوێی سەلامەتی ڕێگاوبان لەلایەن حکومەتەوە، ڕاگەیاندنی ھەفتەی ھاتوچۆ، گۆڕانکاری لە دامەزراندنی شۆفێران و شێوازەکانی پارەدان |
| زیانە گیانییەکان | |
| بریندارەکان | ١٥٠[١] |
زنجیرەیەک ناڕەزایەتی گشتی لە بەنگلادیش کە داوای باشترکردنی سەلامەتی ڕێگاوبانەکانیان دەکرد. نارەزاییەتییەکان لە ٢٩ی تەمموز تا ٨ی ئابی ٢٠١٨ بەڕێوەچوون [١] نارەزاییەتییەکان بەھۆی مردنی دوو خوێندکاری ئامادەیی لە داکا بوون دوای ئەوەی کە پاسێک کە لەلایەن شۆفێرێکی بێ مۆڵەتەوە بوو بەھۆی کوشتنیان لەکاتێکدا لە پێشبڕکێیدا بوو ھەڵگرتنی سەرنشینان. ئەم ڕووداوە خوێندکارانی ھاندا بۆ ئەوەی داوای ڕێگاوبانی سەلامەتتر و یاسای توندتری ھاتوچۆ بکەن و خۆپیشاندانەکان بە خێرایی لە سەرانسەری بەنگلادیشدا بڵاوبوونەوە. [٢]
ناڕەزایەتییەکان تا ٢ی ئاب ھێمنانە بوون، بەڵام ئاڵۆزییان تێکەوت کاتێک پۆلیس ھەوڵیدا بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکات، ھاوشان لەگەڵ کەسانێک کە پێدەچێت لایەنگری حکومەت بن، بە ھێرش کردنە سەر خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان. [٣] [٤] حکومەت چەند خۆپیشاندەران و فۆتۆگرافەرێکی دەستگیرکرد بەھۆی ئەوەی چاوپێکەوتنێکیان سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکان لەگەڵ میدیا جیھانیەکان ئەنجامدا. [٥] [٦] ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان و کەسایەتییە باڵاکان ھاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران دەربڕی. [٧] [٨] [٩] سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی خوێندکاران ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. [١٠] [١١] [١٢]
حکومەت لە ٦ی ئابدا ڕەشنووسی یاسای ھاتووچۆی پەسەند کرد کە سزای لەسێدارەدان بۆ کوشتنی بە ئەنقەست و زۆرترین سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ کوشتنی بەڕێکەوت بە ماتۆڕ دیاری کرد. [١٣] خۆپیشاندەران ھەستیان بەوە کرد کە زۆرترین سزای پێنج ساڵ زۆر سووکە بۆ مردنی بەڕێکەوت بەھۆی لێخوڕینی بێباکانە. [١٤] لە ٨ی ئابدا دۆخی شارەکە ئاسایی بووەوە، زۆربەی خوێندکاران گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان و ھاتوچۆ وەک ئاسایی دەستیپێکردەوە، زۆرێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان ھاتووە. [١٥] [١٦] [١٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «Students end protests on road safety in Bangladesh after nine days; education ministry to hold meet tomorrow». Firstpost. ٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Scores injured in traffic protests in Bangladesh capital». The Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Student protests surge in Bangladesh capital». Associated Press. ٥ی ئابی ٢٠١٨. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Dhaka streets appear deserted». Dhaka Tribune. ٥ی ئابی ٢٠١٨.
- ↑ «11 arrested, 27 cases over violence during student protests». bdnews24.com. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Islam، Arafatul (٦ی ئابی ٢٠١٨). «Bangladesh arrests top photographer amid student protests». Deutsche Welle. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «UN concerned for students' safety as safe-road protests simmer in Bangladesh». The Daily Star. لە ٦ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Stop unlawful action against protestors: EU». The Daily Star. ٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Celebrities join students for the protests». The Daily Star. ٣ی ئابی ٢٠١٨. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Students sued, not attackers». The Daily Star. ٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ٩ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «How dare you hit my child!». The Daily Star. ٦ی ئابی ٢٠١٨.
- ↑ «Bangladesh criticised for student and media crackdown». Al Jazeera. ٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٨ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Cabinet approves Road Transport Act». Dhaka Tribune. ٦ی ئابی ٢٠١٨. لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Causing Death by Rash Driving: Maximum 5 years' jail». The Daily Star. ٧ی ئابی ٢٠١٨.
- ↑ Hasnat، Mahadi Al (٦ی ئابی ٢٠١٨). «Students' protest in Bangladesh nears end after series of violent events sees several journalists injured». Firstpost. لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Dhaka traffic chaos returns as campaign for safe roads peters out». bdnews24.com.
- ↑ «Bangladesh: Students Started an Enduring Movement Even as Street Protests End».