مۆندلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆندلی ھاوبەشگایەکی فێرکاری زمانەوانیە کە بەشێوەی بێ بەرامبەر بۆ ھەندێ لەبەرنامەکانی کاردەکات، بەشێوەی نەرمەکاڵا و ماڵپەری ئەنتەرنێتی بازار بە زانیاریەکانی دەکات کە کەسی ھاوبەش دەتوانێت بەرامبەر بەپارە فێری پتر لە ٣٣زمان ببێت، زمانەکان بەشێوەی تیۆری و زارەکی ئامادەکردوون

مێژوو[دەستکاری]

بارەگای مۆندلی لەشاری براشۆڤە لە ڕۆمانیا لە ٢٠١٣دامەزراوە لەلایەن ئەلیکساندەر ئێلیسکو و تیۆدۆر ئێلیسکو کە ھەردووکیان دەرچووی زانکۆی ترانسیلڤانیان لە براشۆڤ

ھاوبەشگاکە یەکەم نەرمامێری لە ٢٠١٤ لەڕێگای ئایتۆنس خستەبازاڕەوە دواتر لە ٢٠١٥لە ڕێگای گۆگل پلەی برەوی زیاتری بەخۆی دا دواتر لە ٢٠١٦نەرمەکاڵایەکی دروستکرد کەلەھەموو جۆرە سیستەمە ئەلیکترۆنیەکان دەتوانرێت بخوێندرێتەوە

لە ساڵی ٢٠١٧خزمەتگوزاری دەنگی بۆ بەرنامەکەی زیادکرد دواتر ھەندێک تەکنیکی تری پەرە پێدا وەک خوێندنەوە بەشێوەی خێرا و لەسەرخۆ

لە مانگی مەی ٢٠١٧ نەرمەکاڵای مۆندلی زارۆکانی خستەبازارەوە، بەرنامەیەکە کە یارمەتی منداڵانی تەمەن ٥بۆ ١٢ ساڵان دەدات تاوەکو فێری زمانی خواستراو ببن، لە ٢٠١٨ خزمەتگوزاری ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی فێرخوازانی خستەسەر

زمانە فەراھەمەکان[دەستکاری]

تاوەکو ئێستا مۆندلی فێرکاری ٣٣ زمانی لەخۆگرتووە بەڵام زمانی کوردی تێدانیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]