بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی بەرد و گەوهەرەکانی هەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆزەخانەی بەرد و گەوهەرەکانی هەولێر مۆزەخانەیەکی بچووکە و دەکەوێتە ناو قەڵای هەولێر، لە دڵی شاری هەولێر (هاولەر) پایتەختی کوردستانی عێراق.

مێژوو

[دەستکاری]

مۆزەخانەکە لەلایەن سەربەست مەجیدەوە دامەزراوە ( خاوەندارێتی دەکرێت).[١] كاك مەجید، دەرچووی کۆلێژی زانستەکانی موسڵه، بەشی جیۆلۆجی لە ساڵی ١٩٨٥، کۆمەڵە بەردی بەنرخی ٤٠ ساڵەی خۆی لە زۆر شوێنی جیهان کۆکردبووەوە و نمایشی کردبوو لە بنەڕەتدا لە خانوویەکدا لە شاری بچووکی شەقڵاوە (باکوری ڕۆژهەڵاتی (هه ولير) لە ساڵی ٢٠١٤.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٦ مۆزەخانەکە گواستراوەتەوە بۆ قەڵای هەولێر و ئێستا یەکێک لە باڵەخانە تەقلیدییە ٢ نهۆمییە نۆژەن کراوەکانی داگیرکردووە.

پێشانگاکان

[دەستکاری]

مۆزەخانەکە کۆمەڵێک بەرد و گەوهەر باو دەگمەنەکانی ناو عێراق و زۆر وڵاتی دیکە و هەروەها پارچەی نەیزەک و بەردبوو و چەندین بابەتی دیکەی تێدایە یەکەم و تاکە لە جۆری خۆی لە کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستانی خۆی .[١] لە نهۆمی یەکەم (عاردى) دوکانێک هەیە کە بەردی ئەسڵی و هەروەها کۆپی دەفرۆشێت. هاتنە ژوورەوەی مۆزەخانەکە 1500 دیناری عێراقییە (نزیکەی 1.0 دۆلار). وێنەگرتنی بێ فلاش ڕێگەپێدراوە بەڵام وێنەگرتنی هەر جۆرێک لەناو دوکانەکەدا قەدەغەیە.

گەلەری

[دەستکاری]
  • ماڵی میراتی تورکمان

ئاماژەکان

[دەستکاری]