مۆدیوول:Quran/tafsir/asan

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەڵگەدارکردنی مۆدیوول[دروست بکە]
--[[
	Quran Translation
	Name: تەفسیری ئاسان
	Translator: Burhan Muhammad-Amin
	Language: Kurdish
	ID: ku.asan
	Last Update: September 14, 2010
	Source: https://tanzil.net/trans/
	JSON: https://cdn.jsdelivr.net/gh/fawazahmed0/quran-api@1/editions/kur-burhanmuhammada.json
]]

return {
	-- 1 = الفاتحة
	{
		"به ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان (به ناوی ئەو خوایەی كانگای ڕەحمەت و سۆزو بەزەییە).",
		"‌سوپاس و ستایش هەر شایستەی خوایه و بۆ خوایە، که خاوەن و پەروەردگاری هەموو جیهانیان و هەموو بوونەوەره.",
		"بەخشندەی میهرەبان‌، کانگای ڕەحمەت و میهرەبانیه (ڕەحمەتی له دنیادا هەموو شتێکی گرتۆتەوە، بەڵام له قیامەتدا تەنها بۆ ئیماندارانە).",
		"خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامەته که دادپەروەری ڕەهاو بێ سنووری تێدا بەرپا دەکات).",
		"خوایە، تەنها هەر تۆ دەپەرستین و هەر لەتۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەکەین (له کاروباری دین و دنیاماندا، بەکەسی تر له بەدەکانت ناکرێت).",
		"خوایه بەردەوام ڕێنمووییمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامە.",
		"که بەرنامه و ڕێبازی ئەوانەیه له نازو نیعمەتی خۆت بەهرەوەرت کردوون، نەمانخەیته سەر ڕێبازی ئەوانەی خەشم و قینیان لێگیراوه (بەهۆی ئەوەوه دەیزانن و لایانداوە)، هەروەها نەمانخاته سەر ڕێبازی ئەوانەش، که سەرگەردان و گومڕان (بەهۆی لاساری و یاخی بوون و نەزانینیانەوە)",
	},
	-- 2 = البقرة
	{
		"‌چەند پیتێك له سەرەتای هەندێ له سوورەتەكانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14) پیتە، نیوەی كۆی پیتەكانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كەسدا نیه بەو پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، بەرادەیەك هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری كۆببنەوه بۆ ئەو مەبەسته بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناكان له هەندێكی دواون، هەندێكیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئەو پیتانە.",
		"‌ئەو قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیە، (كه له لایەن خوای پەروەردگارەوه ڕەوانه كراوه به جبرەئیلدا بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) كه مایەی ڕێنمووی و سەرچاوەی هیدایەته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئەوانەن فەرزەكان جێبەجێ دەكەن و له حەرام خۆیان دەپارێزن، له ڕووی بیروباوەڕو كردارو گوفترەوە).",
		"ئەوانەی باوەڕ به نەبینراوەكان دەهێنن (وەك خوا و فریشته و ئەوانەی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هەروەها نوێژەكانیان بەچاكی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزییه (حەڵاڵەی) پێمان بەخشیوون، دەبەخشن.",
		"(له هەمان كاتدا) ئەوانه باوەڕ دەهێنن بەو (پەیامەی) كه بۆ تۆ (ئەی محمد (‎‎‎‎صلی الله علیه وسلم) دابەزێنراوه و بەو پەیامانەش كه بۆ (پێغەمبەرانی‎ (سەلامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابەزێنراوە، دڵنیاش دەبن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامەت هەر بەرپا دەبێت.",
		"ئەوانه له سەر شا ڕێگەی هیدایەتی پەروەردگاریانن و هەر ئەوانیش سەرفراز و سەرکەوتوو (ئەمانه بنەما سەرەکیەکانی ئیمان و ئیسلامن).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون ئاگاداریان بکەیت یان ئاگاداریان نەکەیت یەکسانه بۆیان، باوەڕ و ئیمان ناهێنن...",
		"(چونکە) خوا مۆری ناوه بەسەر دڵ و گوێیاندا و پەردەی بەسەر چاویاندا هێناوە، (نه بیردەکەنەوە، نه ئامادەن حەق ببیستن و ڕاستییەکان نابینن)، هەر بۆیه سزایەکی سەخت چاوەڕێیانه ‎‎‎ (ئەمانەش دەستەیەکن له بێ باوەڕان که هەر خوا خۆی دەیانناسێت).",
		"له ناو خەڵکیدا کەسانێک هەن که دەڵێن: ئیمان و باوەڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامەت هێناوه (لەڕاستیدا ئەوانه درۆ دەکەن) ئەوانه هەمیشه باوەڕدار نین).",
		"ئەوانه (بەخەیاڵی خۆیان وا دەزانن) خوا و ئەو کەسانه دەخەڵەتێنن که باوەڕداری ڕاستەقینەن!! کەچی جگه له خۆیان کەسیان پێ ناخەڵەتێنرێ، بەڵام هەست ناکەن و تێناگەن و بیرناکەنەوە.",
		"ئەوانه له دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی بێ باوەڕی و حەسوودی و کینه هەیە، خوایش دەردیان گران و کاریگەر دەکات و سزایەکی سەختیش (له دینا و قیامەتدا) چاوەڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایەتییان بۆ ئیسلام).",
		"ئەوانه کاتێک پێیان دەوترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپەکاری مەچێنن له زەویدا، دەڵێن: بەڕاستی ئێمه تەنها چاکسازی دەکەین!!",
		"ئاگادار بن، که ڕاستی هەر ئەوانه تۆوی خراپه دەچێنن، بەڵام (بەهۆی لووت بەرزی و دەردەدارییانەوە) هەستی پێ ناکەن و (خۆیانی لێ گێل دەکەن).",
		"کاتێک پێیان دەوترێت ئیمان و باوەڕ بهێنن وەکو ئەوه هەموو خەڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانە) که باوەڕیان هێناوە، دەڵێن: چۆن ئێمه وەکو ئەو خەڵکه عەقڵ و گێلانه باوەڕ دەهێنین، (خەڵکینە) چاک بزانن و ئاگاداربن که هەر ئەوانه خۆیان کەم عەقڵ و گێل و نەفامن، بەڵام بۆ خۆیان نازانن.",
		"كاتێكیش (دووڕووەكان) دەگەن بەوانەی باوەڕیان هێناوه دەڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوەڕمان هێناوە!!، كەچی كاتێك به تەنها دەمێننەوه له لای شەیتانه گەوره و فێڵبازەكانیان دەڵێن: بەڕاستی ئێمه لەگەڵ ئێوەین، بێگومان ئێمه تەنها گاڵتەیان پێدەكەین و پێیان ڕادەبوێرین!!",
		"(بەڵام خەیاڵیان خاوه چونكە) خوا سزای گاڵتەجارییەكەیان لێدەستێنێت و (دەیانكاته پەندو گاڵتەجاڕ)، ئەوه جارێ بەرەڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه بەگومڕایی خۆیان بدەن.",
		"ئەوانه گومڕاییان كڕی بەڕێنموویی و هیدایەت، بازرگانیەكەیان قازانجی نەكرد، سەرمایەكەشیان كه هیدایەته له دەستیانداو مایەپووچ بوون و وەرگری ڕێبازی هیدایەت نەبوون...",
		"نموونه و وێنەی ئەوانه وەك كەسێك وایە: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كەچی كاتێك هەڵگیرساو دەوروبەری خۆی ڕووناك كردەوە، خوا ڕووناكیەكەیان لێ بكوژێنێتەوه و له چەندەها تاریكیدا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییەك نابینین و ڕێ دەرناكەن.",
		"ئەوانه كەڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حەق و ڕاستیداو)، ناشگەڕێنەوه (بۆ سەر هیدایەت).",
		"یاخود وێنەیان وەك كەسانێك وایه به دەست بارانێكی لێزمەوه گیریان خواردبێت، كه پەڵه هەوری تاریك و هەوره تریشقه و بروسكەی هەبێت، له تاو دەنگی بروسكەكه پەنجەیان دەئاخنن بەگوێچكەیاندا له ترسی مردن، خوایش گەمارۆی كافرانی داوه (بارانەكه قورئانه و بروسكەكان، ترساندنی دووڕووەكانه كه حەز بەبیستنی ناكەن).",
		"خەریكه تیشكی بروسكەكه بینایی چاویان بەرێت، هەر كاتێك بەر پێیان ڕۆشن دەكاتەوە، دەڕۆن، هەر كه تیشكەكه نەماو تاریك بوو لێیان، (دەسڵەمێنەوه و) هەڵوێسته دەكەن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی لەناو دەبرد، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.",
		"ئەی خەڵكینه پەروەردگاری خۆتان بپەرستن، ئەو زاتەی كه ئێوه و پێشینانی ئێوەشی بەدی هێناوە، بۆ ئەوەی ڕێبازی خواناسی و تەقوا و پارێزكاری بگرنه بەر.",
		"هەر ئەوزاته زەوی كردووه به فەرش و جێگای نیشتەجێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وەكو سەقفێك بەسەرتانەوه ڕاگیر كردووە، له ئاسمانەوه ئاوی بۆ باراندوون، جا بەهۆیەوه جۆرەها بەرهەمی (درەخت و گژوگیای) بەدەرهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كەواته شەریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مەدەن، كه خۆشتان دەزانن پەرستراو دەبێت بەدیهێنەر بێت.",
		"جا ئەگەر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان لەم (قورئانه پیرۆزە) هەیه كه دامانبەزاندووه بۆ بەندەی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەگەر بۆتان دەكرێت ئێوەش هەوڵ بدەن سوورەتێكی وەك ئەو بهێنن، هاوپەیمان و هاوكارەكانیشتان جگه له خوا (بۆ ئەو مەبەستە) بانگ بكەن ئەگەر ئێوه ڕاست دەكەن.",
		"خۆ ئەگەر نەتانتوانی و هەرگیز نایشتوانن (كەواته باوەڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی: سووتەمەنیەكەی خڵكی و بەردە، كه بۆ بێ باوەڕ و خوانەناسان ئاماده كراوە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده بەوانەی كه باوەڕیان هێناوه و كارو كردەوه چاكەكانیان ئەنجامداوه بەوەی باخەكانی بەهەشت كه چەندەها ڕوبار بەژێردرەخت و بەناو باخەكانیدا دەڕوات، بەڕاستی بۆیان ئامادەیە، هەركاتێك له میوەو بەرهەمێكی ئەو باخانەیان بۆ دەهێنن، دەڵێن: ئێستا لەوەتان هێنا، تاوێك لەمەو پێش خواردمان، هەر دەیهێنین و لەیەكتریش دەچن، (له ڕەنگ و ڕواڵەتدا، بەڵام لەتام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هەروەها لەوێدا هاوسەرانی پاك و بێ گەردیان بۆ ئامادەكراوه (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه لەو بەهەشتەدا دەبەنه سەر.",
		"بەڕاستی خوا باكی نیەو نەنگ نیه بەلایەوه هەر نموونەیەك بهێنێتەوه به مێشولەیەك، لەویش بچووكتر بێت یان گەورەتر، جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە، ئەوه چاك دەزانن ئەم نمونەیه ڕاسته و له لایەن پەروەردگاریانەوەیە، ئەوانەش كافرو بێ باوەڕن دەڵێن: خوا مەبەستی چی بوو لەم نموونەیەدا؟ (خوای گەورەش دەفەرموێت) زۆرێكی پێ گومڕا دەكات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایەت و ڕێنمووی دەكات، بەڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران كەسی تر گومڕا ناكات...",
		"ئەوانەی پەیمانی خوا (كه له ڕووی فیترەت و سروشت و پەیامەكانی خواوە) هەیانە، (كه دەبێت خواناس بن) هەڵدەوەشێننەوه و پەیڕەوی ناكەن لەدوای بەهێزو پتەو بوونی، ئەو پەیوەندییانەش دەپسێنن كه خوا فەرمانی گەیاندنی داوە، لەزەویشدا تاوان و خراپه دەچێنن، ئا ئەوانه خۆیان زەرەرمەند و خەسارەتمەندن.",
		"(خەڵكینە)، چۆن بێ بڕوا دەبن به خوا لەكاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی بەبەردا كردن، پاشان دەتانمرێنێت و دوایی زیندووتان دەكاتەوە، ئەوسا هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
		"هەر ئەوزاته هەموو شتێكی له زەویدا بۆ ئێوه دروست كردووە، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حەوت چین بەدی هێناو ڕێكی خستن، هەر خۆیشی به هەموو شتێك زاناو ئاگادارە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئەوه بكه له دێرین زەماندا) پەروەردگارت به فریشتەكانی وت: بەڕاستی من دەمەوێت له زەویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوەدانی و دینداری)، فریشتەكان وتیان: ئایا كەسێكی تیادا دەكەیته جێنشین كه خراپەو تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئەنجام بدات؟! لەكاتێكدا ئێمه تەسبیحات و سوپاس و ستایشت دەكەین و قەدرو ڕێزی تۆ چاك دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆ نین، (لەوەڵامیاندا) خوا فەرمووی: بێگومان ئەوەی ئێوه نایزانن من دەیزانم.",
		"(ئینجا ئادەمی درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشتەكان ڕوون بكاتەوە) ناوی هەرچی پێویستی دەوروبەر هەیه فێری كرد، لەوەودوا به فریشتەكانی ڕانواند و پێی فەرموون: ئادەی ئێوه ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەكەن و (توانای ئاوەدانكردنەوەی زەویتان هەیە؟).",
		"فریشتەكان وتیان: پاكی و بێگەردی و ستایش هەر شایستەی تۆیە، ئێمه هیچ زانستێكمان نیە، تەنها ئەوه دەزانین كه تۆ فێرت كردووین، بەڕاستی تۆ پەروەردگارێكی زاناو دانایت.",
		"ئەوسا خوا فەرمووی ئەی ئادەم ئادەی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوەكانیان، جا كاتێك ئادەم هەواڵی ناوەكانی پێدان.. خوا فەرمووی: ئەی پێم نەوتن بەڕاستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانەكان و زەوی، دەشزانم ئێوه چی دەردەخەن و چی دەشارنەوە؟!",
		"كاتێكیش بەفریشتەكانمان وت: سوژده بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا، وەكو ڕووگەیەك) سوژدەیان برد، جگه ئیبلیس نەبێت كه سەرپێچی كردو خۆی به گەورەزانی و خۆی خسته ڕیزی كافرەكانەوە.",
		"ئینجا وتمان: ئەی ئادەم خۆت و هاوسەرت لەم بەهەشتەدا ژیان بەرنەسەرو نیشتەجێ بن لەهەر كوێ حەزدەكەن بخۆن و بخۆنەوه بەتێرو تەسەلی، بەڵام نزیكی ئەم درەخته مەكەون (درەختێكی دیاری كراو بۆ تاقی كردنەوه لێیان قەدەغه كرا) ئەگینا دەچنه ڕیزی ستەمكارانەوە.",
		"شەیتان (فرسەتی لێهێنان) و له خشتەی بردن (وای لێكردن له بەرو بوومی درەخته قەدەغه كراوەكه بخۆن) و لەو شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمەتە) بەدەركردنی دان، ئەوسا پێمان وتن: (مادەم سەرپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێتەوە)، دەبێت دابەزنه خوارەوه بۆ سەر زەوی، جا (لەوێ) هەنێدكتان دوژمنی هەندێكتانن (شەیتان دوژمنی ئێوەیه و بەردەوام هەوڵ دەدات دوژمنایەتی له نێوانتاندا بەرپا بكات)، تاماوەیەكی دیاری كراو نیشتەجێ دەبن لەزەویداو له نازو نیعمەتەكان سوود وەردەگرن و بەهرەوەر دەبن.",
		"پاشان ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه چەند وشەو نزایەكی وەرگرت (بەدڵ و بەكوڵ پاڕایەوه خوای میهرەبانیش) نزاكەی وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونكه بەڕاستی تەنها ئەو، زاتێكی ئێجگار میهرەبان و تۆبه وەرگرە. (نزاكەش له ئایەتی 23 ی سوورەتی ئەعراف دا هاتووە).",
		"ئنجا وتمان: هەمووتان دەبێ دابەزن (بۆ سەر زەوی) جا ئەگەر هەركاتێك له لایەن منەوه ڕێنوماییتان بۆهات، هەركەس شوێن ڕێنوومایی من بكەوێت، ئەوه نه ترس و بیمیان لەسەر دەبێت، نه غەمگین و دڵتەنگ دەبن.",
		"ئەوانەش بێ باوەڕ بوون و باوەڕیان به ئایەتەكانی ئێمه نەبوو، ئەوانه نیشتەجێی دۆزەخن و بۆ هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە.",
		"ئەی نەوەی ئیسرائیل (نەوەی حەزرەتی یەعقوب (سەلامی خوای لەسەر بێت) یادی نازو نیعمەتی من بكەنەوه كه بەسەرتاندا ڕژاندومەو بەوەفاو بەئەمەك بن و پەیمانەكەم جێبەجێ بكەن (كه ئیمان و كردەوەی چاك و باوەڕكردنه بەهەموو پێغەمبەران بەبێ جیاوازی) ئەوسا منیش پەیمانی خۆم بەجێ دەهێنم (كه جێنشین كردنتانه له دنیاداو، بەهەشتی بەرینه له قیامەتدا) باترس و بیمتان تەنها له من هەبێت (تا ئاسوودەیی ڕەهاتان پێ ببەخشم)...",
		"هەروەها ئیمان بهێنن بەو قورئانەی كه ناردومەته خواره كه پاڵپشتی پەیامەكەی لای ئێوەیه (تەورات و ئینجیلی دەستكاری نەكراو) مەبنه یەكەم بێ بڕوا پێی (له جیاتی یەكەم باوەڕدار) و ئایەتەكانم به نرخێكی كەم مەگۆڕنەوه (له پێناوی بەدەستهێنانی هەندێ مەرامی كەم نرخی دنیادا)، تەنها له من بترسن و خۆتان له خەشمی من بپارێزن.",
		"نەكەن ڕاستی و بەتاڵ، حەق و ناحەق بەیەكەوه بئاڵێنن و حەق مەشارنەوە، درۆ دامەپۆشن بەڕاست لەكاتێكدا خۆشتان حەق و ڕاستی دەزانن كامەیە.",
		"نوێژەكانتان بەچاكی ئەنجام بدەن به دروشمەكانیەوەو زەكاتیش بدەن، لەگەڵ كڕنووش بەراندا كڕنووش ببەن (بۆ پەروەردگارتان).",
		"(كەی ئەوه ڕاستە) فەرمانی چاكه بەخەڵكی بدەن و خۆتان فەرامۆش بكەن؟! لەكاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ تەورات ـ دەخوێننەوە، (دەزانن سزای گوفتاری بێ ڕەفتار چۆنە) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت لەو هەڵوێسته ناشرینە؟!",
		"(ئێوه هەوڵ بدەن) پشت ببەستن بەئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گەیشتن به ئامانج) بەڕاستی نوێژ ئەركێكی گەورەو گرانە، مەگەر لەسەر ئەو كەسانەی كه به خۆشەویستی و سۆزەوه خواپەرستی ئەنجام دەدەن و (باوەڕی دامەزراویان هەیە)...",
		"ئەوانەی دەزانن بێگومان به دیداری پەروەردگاریان شاد دەبن و باوەڕی پتەویان هەیه و كه بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.",
		"ئەی نەوەی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمەتەكانم بكەنەوه كه ڕشتومه بەسەرتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمەتی زۆرم پێبەخشیوون (لەخواردن و خواردنەوه له موعجیزەی جۆراوجۆر، لەچارەسەركردنی كێشەكانیان،... هتد) من زیاده ڕێزی ئێوەم داوه بەسەر هەموو خەڵكیدا (ئەڵبەته لەسەردەمی خۆیاندا و ئەوانەی كه پابەندی ئاینی خوا بوون، به تایبەتی پێغەمبەران و پیاوچاكان)...",
		"خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كەس فریای كەس ناكەوێت و كەس هیچی لەدەست نایەت و تكاكاری كەسیش وەرناگیرێت و بارمتەو گۆڕانكاری تیادا ئەنجام نادرێت و ئەو كەسانەی خوانەناسن یارمەتی نادرێن و سەرناخرێن.",
		"بیری نیعمەتی ڕزگاربونیشتان بكەنەوه كاتێك ڕزگارمان كردن و لەدەست دارو دەستەی فیرعەون كه خراپترین سزاو ئازاریان دەدان، كوڕەكانتانیان سەردەبڕین و ئافرەتەكانتانیان دەهێشتنەوه (بۆ كارەكەری و خزمەت) ئەوەش بۆ ئێوه توشهات و تاقیكردنەوەیەكی گەوره بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه (تا پشت بەو زاته ببەستن و بڕوای تەواوتان پێی هەبێت).",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كه لەبەر خاتری ئێوه دەریاكەمان لەت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دارو دەستەی فیرعەونمان نغرۆ كرد، لەكاتێكدا ئێوه بەچاوی خۆتان بینیتان و تەماشاتان دەكردن.",
		"یادی ئەو (نیعمەتە) بكەنەوه كاتێك چل شەو وادەمان دانا بۆ موسا (بۆ پاڕانەوەو نزا) پاشان گوێرەكەكەتان كرده خواتان، بێگومان ئێوه ستەمكار بوون.",
		"پاشان (لەو هەموو هەڵانەتان) خۆشبووین بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریی بكەن.",
		"یادی ئەونیعمەته بكەنەوه كاتێك كتێبی (تەورات) و جیاكەرەوەی (رەواو، ناڕەوامان) بەخشی به موسا بۆ ئەوەی ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك موسا به قەوم و هۆزی خۆی وت: ئەی قەوم و هۆزەكەم بەڕاستی ئێوه بەو گوێرەكه پەرستی یه ستەمتان له خۆتان كردووە، دەی بگەڕێنەوه بۆ لای بەدیهێنەرتان و تەوبه بكەن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئەوه باشتره بۆتان (چونكه تاوانەكەتان زۆر گەورەیە) پاشان ئەویش (واته خوا دوای لەناوبردنی هەندێك له تاوانباران) تۆبەی وەرگرت (لەوانەی مابوون)، له ڕاستیدا تەنها ئەو زاته هێجگار تەوبه وەرگرو به ڕەحم و دلۆڤانە.",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كه وتتان: ئەی موسا هەرگیز باوەڕت پێناهێنین تاوەكو به ئاشكراو به چاوی خۆمان خوا نەبینین، ئیتر یەكسەر هەورەبروسكەكه لێی دان، له كاتێكدا كه تەماشاتان دەكرد و بەدەورو بەری خۆتاندا دەتانڕوانی (بەسەرسامیەوه بیرتان دەكردەوە).",
		"پاشان زیندوومان كردنەوەو ژیانمان پێبەخشینەوه لەدوای ئەو مەرگەتان بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریی بكەن.",
		"(هەروەها) له نازو نیعمەتەكانی خوا بۆتان ئەوەیە: ئێمه هەورمان بۆ كردن به سێبەرو گەزۆمان بۆ باراندن و پەلەوەری شەلاقەمان بۆ ناردن، ده بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزییه چاكانەی كه پێمان بەخشیوون (بەڵام لەبەر بێ دینی و ستەمیان تۆڵەمان لێسەندن)، جا وەنەبێت ئەوانه ستەمیان له ئێمه كرد بێت بەڵكو هەر ستەمیان له خۆیان دەكرد.",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك وتمان: بچنه ئەم شارەوه (كه قودسە)، جا هەرچی حەزی لێدەكەن لەوێ له هەر جێییەكی بەفراوانی و خۆشی بیخۆن، له دەروازەی شارەكه بەرێزو كڕنووشی (پێزانینیەوە) بچەنه ژورەوه و بڵێن: خوایه له تاوانەكانمان ببوورە، ئەو كاته ئێمەش له هەڵه و تاوانەكانتان دەبوورین، ئێمه پاداشتی چاكەكاران له ئایندەدا زۆر به زیادەوه دەدەینەوە.",
		"كەچی ئەوانەی ستەمیان كردبوو یەكسەر گوفتارەكەیان گۆڕی بەشتێك بێجگه لەوەی پێیان وترا بوو (واته به لووت بەرزیەوه چوونه ژوورەوە)، جا ئێمەش له ئاسمانەوه سزایەكمان دابەزانده سەر ئەوانەی ستەمیان كرد بەهۆی ئەوەی له فەرمانی خوا دەردەچوون.",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك موسا بۆ قەوم و گەلەكەی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمەش پێمان وت: به گۆچانەكەت بده به (تاشە) بەردەكەدا (جا هەر ئەو كارەی ئەنجامدا) بەردەكه دوانزه كانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر هۆزێك چاوگەی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنەوه له ڕزق و ڕۆزی و بەخششی خواو تاوان و خراپه مەكەن لەسەر زەویدا له كاتێكدا كه بەچاندنی تۆوی خراپەوه خەریكن.",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هەرگیز لەسەر یەك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و بەتەنها جۆرێك خواردەمەنی ڕازی نین، لەبەرئەوه داوا له پەروەردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و بەرو بوومی زەویمان بۆ بەرهەم بهێنێت له ڕوەكی پاقلەیی وخەیارو سیرو نیسك و پیاز، موسا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كەم و ئایەخ و ناتەواو وەردەگرن لەجیاتی شتی لەو چاكترو باشتر؟ ده دابەزن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بەجێبهێڵن) ئینجا بەڕاستی ئەوەی داوای دەكەن دەستتان دەكەوێت. (جا بەهۆی ئەو بیروباوەڕو بیانوو گرتن و لاسارییەیانەوە) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زەبوونی درا بەسەریاندا و شایانی خەشم و قینی خوایش بوون، چونكه ئەوان بەڕاستی باوەڕیان نەدەكرد بەئایەتەكانی خواو، پێغەمبەرەكانیان بەناحەق دەكوشت، ئەوەش بەهۆی ڕۆچوونیانەوه لەیاخی بوون و نافەرمانیدا، هەمیشه دەستدرێژیان دەكرد (ئێستەش بەردەوامن لەسەر بەرنامەی باوو باپیرانی خوانەناسیان).",
		"بێگومان ئەوانەی باوەڕیان هێناوه (له ئوممەتی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەوانەش كه بوونه جوولەكه (شوێنكەوتەی ڕاستەقینەی موسان)، گاورەكانیش (كه شوێنكەوتەی ڕاستەقینەی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكەوتەی ڕاستەقینەی داودن)، ئەوانه هەر دەستەیەكیان باوەڕی دامەزراوی هێنا بێت به خواو ڕۆژی دوایی و كارو كردەوەی چاكەی ئەنجام دابێت، جا ئەوانه پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، نه ترس و بیمیان دەبێت، نه غەم و پەژارەش ڕوویان تێدەكات.",
		"یادی ئەو نیعمەتەش بكەنەوه كاتێك پەیمانمان لێوەرگرتن (كه پەیڕەوی تەورات بكەن) و كێوی گورمان بەڕاسەرتانەوه ڕاگرت و پێمان وتن: ئەو بەرنامەیەی پێمانداون به توندی بیگرن (ئەگینا ئەم چیایه دەدەین بەسەرتاندا)، هەمیشەش با له بیرتان بێت چی تێدایەو چیتان لێدەخوازێت، بۆ ئەوەی له خوا ترس و پارێزكاربن",
		"كەچی پاش ئەوانه هەمووی ڕووتان وەرچەرخاند له ڕێبازی خوا، (پەیمانەكەتان شكاند)، ئەوكاته ئەگەر بەزەیی و یارمەتی و فەزڵی خوا نەبوایه له سەرتان، ئەوه دەچوونه ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.",
		"سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان بەسەر ئەوانەتاندا هێنا ڕۆژانی شەممه دەستدرێژییان دەكردو له سنوور دەردەچوون، (لەبەر ئەوه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مەیموونی دوورخراوه له ڕەحمەتی خوا (بڕیار بوو جوولەكەكانی شارەكەی قەراغ دەریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شەممه تەرخان بكەن بۆ خواپەرستی و ڕاوەماسی تیادانەكەن، دیاره ماسییەكانیش هەستیان بەوه كردووە، بۆیه لەو ڕۆژەدا خۆیان نواندووە، جولەكەش بەسروشت زۆر بەتەماعن، بیریان كردەوه له تەگبیرو فێڵێك، ئەویش بەوەی كه له ڕۆژی هەینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنەوه تا له شەممەدا تێی بكەون، ڕۆژی یەك شەممه چی كەوتۆته داوو تۆڕەكانەوه دەری بهێنن (له تەفسیری ئایەتی ١٦٣ تا ١٦٦، له سوورەتی ـ الأعراف ـ دا ئەم ڕووداوه باسكراوە).",
		"ئینجا ئەو به مەیموون كردنەمان گێڕا به پەندو عیبرەت بۆ ئەوانەی كە: هاوچەرخی ڕووداوەكه بوون و بۆ ئەوانەش له دوای ئەوان دێن، هەروەها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك موسا به قەومەكەی وت: بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات كه مانگایەك سەر ببڕن (كاتێك یەكێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژەكەش لای زۆربەیان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا دەمانكەیته گاڵته جاڕی خۆت؟ موسا وتی: پەنا دەگرم بەخوا بچمه ڕیزی نەفامانەوه (گاڵته به خەڵكی بكەم).",
		"ئینجا وتیان: (جا كەوایە) له پەروەردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاتەوه ئەو مانگایه كامەیە؟ موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایه نه پیرەو نه پارێنه بەڵكو میانه ساڵە، (ئیتر ئەوەنده قووڵی مەكەنەوەو لەسەری مەرۆن) چ فەرمانێكتان پێدراوه جێ بەجێی بكەن.",
		"كەچی وتیان: له پەروەردگارت داوا بكه بزانین ڕەنگی چۆنە؟ موسا وتی: بێگومان خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایه مانگایەكی ڕەنگ زەردی تۆخە، تەماشاكارانی دڵخۆش دەكات.",
		"كەچی هەر وتیان: له پەروەردگارت داوا بكه تا بەتەواوی بۆمان ڕوون بكاتەوه بزانین كامەیە؟! چونكه بەڕاستی ئەم گا گەله سەری لێ تێك داوین و ڕەنگی زۆربەیان له یەك دەچێت، ئەو مانگایەمان بۆ نادۆزیرێتەوە، بەڕاستی ئێمه ـ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت ـ ڕێنموویی وەردەگرین.",
		"موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەوه مانگایەكه هێشتا ڕانەهێنراوه زەوی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عەیبەو یەك ڕەنگەو هیچ پەڵەیەكی تێدانی یە، ئەوسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هەواڵی ڕاستەقینەت پێداین (ئیتر دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر بەدەستیان هێنا) و سەریان بڕی، هەرچەنده خەریك بوو ئەو كارەش نەكەن.",
		"(یادی نیعمەتی ئاشكرا بوونی بكوژەكه بكەنەوە) چۆن كاتێك كەسێكتان كوشت و یەكسەر ئاژاوه له نێوانتاندا بەرپابوو، خوایش ئەوەی دەتانشاردەوه دەریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیە).",
		"ئینجا وتمان: به پارچەیەك لەو مانگا سەربڕاوه بدەن به لاشەی كوژراوەكەدا (دیاره بەویستی خوا وەك موعجیزەیەك كوژراوەكه زیندوو بۆتەوەو ڕاستی بكوژەكەی خۆی وتووە)، جا ئا بەو شێوەیەو به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو دەكاتەوەو دەسەڵاتی خۆیتان نیشان دەدات بۆ ئەوەی تێبگەن و ژیر بن.",
		"پاشان لەوەودوا دڵەكانتان ڕەق بوو، (ئەی جولەكەكان) هەر وەك بەرد، بەلچكو ڕەقتریش (چونكە) بەڕاستی بەرد هەیه ڕووباری لێ هەڵدەقوڵێت، هەشیانه لەت لەت دەبێت و ئاوی لێ دێته دەرەوە، هەشیانه له ترسی خوا له لوطكەی شاخەكان بەر دەبێتەوە، خوایش بێئاگا نیه لەو كارو كردەوانەی ئەنجامی دەدەن.",
		"ئایا ئێوه (ئەی گرۆی ئیمانداران) به تەمان و ئومێدەوارن كه جولەكه ئیمان و باوەڕ بهێنن به ئاینەكەی ئێوە، له كاتێكدا بێگومان دەستەیەك له شارەزاكانیان گوفتاری خوایان دەبیست له (تەورات)دا، لەوەودوا دەستكاریان دەكرد دوای ئەوەی كه تێی گەیشتبوون و دەیانزانی ڕاستیەكەی كامەیە.",
		"(له مەدینەدا جووەكان) هەر كاتێك تووشی ئیمانداران دەهاتن دەیانوت: ئێمەش ئیمانمان هێناوەو (موسوڵمان بووین)، بەڵام كاتێك پێكەوه كۆ دەبوونەوه لەگەڵ (بەناو زاناو دڵرەقەكانیان) به یەكتریان دەوت: ئەوه بۆ ئێوه ئەو شتانەیان بۆ باس دەكەن كه خوا بۆ ئێوەی له (تەورات)دا باسكردووه (دەربارەی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) تاوەكو بیكەنه بەڵگه بەسەرتانەوه لای پەروەردگارتان!! ئایا ئێوه عەقڵتان بەو شتانه ناشكێت و ژیریتان ناخەنەكار؟!",
		"ئایا ئەوانه نازانن كه بەڕاستی خوا دەزانێت چی پەنهان دەكەن و چیش ئاشكرا دەكەن؟ (له گوفتارو كردارو نیەتیان).",
		"هەندێ لەو جوولەكانه نەشارەزا و نەخوێندەوارن، وادەزانن كتێبی (تەورات) بێجگه له چەند ئاوات و هیوایەك هیچی تر نیە، ئەوانه هەر گومانیان كردۆته پیشەی خۆیان (وا دەزانن بەهەشتیان بۆ خۆیان مسۆگەر كردووە).",
		"سا واوەیلا بۆ ئەو كەسانەی كتێب دەنووسن بەدەستی خۆیان و پاشان دەڵێن: ئا ئەمه لەلایەن خواوەیە، تا كەمێك له ماڵی دنیا بەدەست بهێنن، جا وەیل بۆ ئەو دەست و (قەڵەمانەی) كه شتی وا دەنووسن و وەیل بۆ ئەو كەسانەی كه كەسابەتی ئاوا ئەنجام دەدەن.",
		"جوولەكەكان دەڵێن: (چەنده گوناهباربین) تەنها چەند ڕۆژیكی كەم له دۆزەخدا دەمێنینەوە!! پێیان بڵێ: باشە، ئێوه پەیمانتان له خوا وەرگرتووە، تا هەرگیز خوای گەوره پەیمان شكێنی نەكات؟! یان هەر دەتانەوێت شتێك بڵێن بەدەم خواوه كه هیچ بناغەیەكی نیەو هەر نازانن (چی دەڵێن)!!",
		"نەخێر وانییە، ئەو كەسەی گوناهو تاوان ئەنجام بدات و تاوانەكانی هەموولایەكی دابگرێت (ئاشكراو نادیاری) ئەو جۆره كەسانه نیشتەجێی ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوه (له هەر نەتەوەو هۆزو تیرەو تایەفەیەك بن).",
		"ئەو كەسانەش باوەڕیان هێناوەو كردەوه چاكەكان ئەنجام دەدەن، هەر ئەوانن نیشتەجێی بەهەشتن و تیایدا ژیانی هەتا هەتایی دەبەنه سەر (له هەر چین و توێژو ڕەگەزێك بن).",
		"یادی ئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك پەیمانمان وەرگرت لەنەوەی ئیسرائیل كەجگه لەخوا كەسی تر نەپەرستن و لەگەڵ دایك و باوكدا چاكەكار بن، هەروەها لەگەڵ خزمان و هەتیوان و هەژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خەڵكی بڵێن، هەروەها نوێژەكانتان بەچاكی ئەنجام بدەن و زەكاتیش بدەن، پاشان ئێوه (لەجیاتی گوێڕایەڵی) پشتتان تێكرد، جگه لەكەمێكتان نەبێت، لەكاتێكدا زۆربەتان (لەو هەموو ئامۆژگارییه بەسوودانە) ڕوو وەردەچەرخێنن و پشتی تێدەكەن.",
		"یادیئەو نیعمەته بكەنەوه كاتێك پەیمانمان له ئێوه وەرگرت كه ئیتر خوێنی یەكتر (به ناحەق) نەڕێژن و یەكتر له ماڵ و حاڵی خۆتان دەربەدەر نەكەن، پاشان بڕیاریشتان لەسەر ئەوەداو لەكاتێكدا خۆیشتان شایەتی لەسەر ئەمه دەدەن.",
		"لەوەودوا ئێوه هەر ئەوانەن (ئاماژەیه بۆ جوولەكەكانی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)خەریكی یەكتركوشتنن، دەستەیەك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان دەربەدەر دەكەن پشتی یەكتر دەگرن دژ به دەستەیەكتان به تاوان و دوژمنایەتی، كەچی ئەگەر بەدیلی دەستی دوژمن بكەوتنایه ئەوا ئێوه فیدیەتان بۆ دەدان و ئازادتان دەكردن، له حاڵێكدا دەربەدەركردنەكەیان لەسەرتان حەرامە، كەوابوو چۆن دەبێت باوەڕتان به بەشێكی (تەورات) هەبێت و بەشێكی تری باوەڕتان نەبێت؟ ئایا پاداشتی ئەوەتان كه ئەوكاره دەكات جگه لەسەر شۆڕیی و سووكی نەبێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هەیە؟ له ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنرێنەوه بۆ ناو سەختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه لەو كارانەی كه ئێوه ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەوانە، ئەوانەن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانەتەوه به ژیانی (بەهەشت)و دوارۆژ، لەبەر ئەوه سزایان لەسەر كەم ناكرێتەوەو ئەوانه هەرگیز یارمەتی نادرێن و سەرناخرێن.",
		"سوێند بێت بێگومان ئێمه تەوراتمان بەخشی به موساو بەردەوام دوای ئەویش پێغەمبەرانمان ڕەوانه كردو به عیسای كوری مەریەم بەڵگەو نیشانەو موعجیزەی جۆراو جۆرمان بەخشی هەروەها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن دەبێت هەر كاتێك پێغەمبەرێكمان ڕەوانه كردبێت، بەڵام لەگەڵ ئارەزووەكانی ئێوەدا نەگونجا بێت، خۆتان بەزل زانیوەو لووتتان بەرز كردۆتەوەو بڕواتان نەهێناوە، ئەوسا دەستەیەكتان (بەرنامەی خواتان) به درۆ زانیووەو هەندێكیشتان پێغەمبەرانتان دەكوشت.",
		"هەروەها (جولەكەكانی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵەكانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگەین) نەخێر وانی یە، ئەوانه خوا نفرینی لێكردوون بەهۆی كوفرو خوانەناسیانەوە، كەوابوو به كەم شت بڕوا دەكەن.",
		"كاتێك له لایەن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كە: ئەو كتێبانەی ئەوانیش پەسەند دەكات و بەڕاستی دەزانێت، ئەوان پێشتر داوای سەركەوتن و زاڵ بونیان بەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون له خوا دەكرد به هۆی شوێنكەوتنیان بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، كەچی كاتێك ئەو پێغەمبەرەیان بۆ هات كه دەیانناسی، بڕوایان پێ نەكرد، كەواته با نەفرین و لەعنەتی خوا لەسەر كافران بێت.",
		"(ئەو جوولەكانە) خۆیان بەشتێكی ناپەسەند فرۆشت (هەڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون بەو قورئانەی خوا ناردوویەتی، (له حەسوودی)و سەركەشیدا (رەخنەیان گرت و وتیان): بۆچی خوای گەوره دەرگای فەزڵ و لای ڕەحمەت دەكاتەوه له هەركەسێك بیەوێت له بەندەكانی!! ئەوسا ئیتر دووچاری یەك له دوای یەكی ڕق و خەشمی خوا بوون (چونكه وەنەبێت تەنها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و بەقورئان، بەڵكو كافربوون به موساو تەوراتیش كه داوای شوێنكەوتنی محمدیان لێدەكات)و بۆ كافرو خوانەناسان سزایەكی ڕیسواكەر ئامادەیە.",
		"كاتێك پێیان دەوترێت باوەڕ بهێنن بەوەی كه له لایەن خواوه ڕەوانەكراوە، دەڵێن: ئێمه تەنها باوەڕمان بەوه هەیه كه بۆ ئێمه ڕەوانەكراوه و باوەڕ ناهێنن به هەموو ئەوانەی كه دوای (تەورات) هاتووه وەكو (ئینجیل و قورئان) لەكاتێكدا كه هەر ئەو قورئانه حەق و ڕاستی یەو بەڕاست دانەری (تەورات)ی ئەوانیشە، پێیان بڵێ: ئەی كەواته بۆچی پێشتر پێغەمبەرەكانی خواتان دەكوشت ئەگەر ئێوه ئیماندارن به تەورات؟!",
		"سوێند به خوا بەڕاستی موسا نیشانەی فرەو موعجیزەی بۆ هێنان، كەچی (كاتێ كەچوو بۆ نزای پەروەردگار، له كێوی گور) ئێوه گوێرەكەكەتان پەرست، بەڕاستی ئێوه ستەمكارن.",
		"(یادیان بێنەرەوه ئەو سەردەمەی) كه پەیمانمان لێ وەرگرتن و كێوی گورمان بەسەردا بەرزكردنەوه و (فەرمانمان پێدان): ئەوەی پێمان بەخشیوون (له تەورات) به توندی بیگرن و لێی لامەدەن و گوێ بیستبن، (بەدەم) وتیان: گوێڕایەڵین، (بەڵام بەكردەوە) پێچەوانەیان كردو یاخی بوون و گوێرەكه پەرستی له دڵ و دەروونیاندا ڕوابوو به هۆی بێ باوەڕییانەوە، پێیان بڵێ: ئیمانەكەتان شتی ناڕەواتان پێ دەكات ئەگەر ئێوه ئیماندارن؟! (باوو باپیرانتان گوێرەكه پەرست و پێغەمبەر كوژ، ئێوەش سەرسەخت و بێ باوەڕ).",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئەگەر ڕاست دەكەن و باوەڕتان وایه كه ماڵی ئەو دنیا (بەهەشت) لای خوا تایبەتمەنده به ئێوه نەك خەڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئەگەر ڕاست دەكەن (تا زوو بچنه ناو بەهەشت)!!",
		"(بەڵام ئەوانە) هەرگیز بەهۆی ڕەفتاری نادروست و دەست پێشخەری ناپەسەندیانەوه ئاواتی مەرگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی ستەمكاران.",
		"سوێند بێت ئەو جوولەكانه دەبینیت كه له هەموو خەڵك به پەرۆشترن لەسەر دنیاو ژیانی دنیا بەهەر جۆرێك بێت، هەتا بگره له هاوەڵپەرست و موشریكەكانیش، هەریەك لەوانه ئاوات دەخوازێت كە: هەزار ساڵ تەمەنی ببێت، هەر چەنده وەنەبێت تەمەنی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه بەو كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هەر كەسێك دوژمنی جوبرەئیلە، (با بزانێت) كه هەر ئەو جوبرەئیله به فەرمانی خوا ئەو قورئانەی دابەزاندۆته سەر دڵت كه كتێبه پێشووەكان بەڕاست دادەنێت و ڕێنموویی (بۆ چاكە) دەكات و مژده بەخشیشه به ئیمانداران.",
		"ئەو كەسەی دوژمن بێت به خواو فریشتەكانی و پێغەمبەرەكانی، بەتایبەت جوبرەئیل و میكائیل، ئەوه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گەوره دوژمنی كافرو بێباوەڕانە.",
		"سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانەو ئایەتی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) كەس باوەڕی پێی لەق نابێت، جگه له دەروون نەخۆش و یاخی بووەكان.",
		"ئەوه بۆ هەر جارێك پەیمانێكیان بەستبێت (لەگەڵ خواو پێغەمبەرو موسوڵماناندا) خێرا دەستەیەكیان پەیمانەكەیان شكاندووە، بەڵكو زۆربەی زۆریان باوەڕ ناهێنن (ڕێزو قەدری پەیمان و ئیمان ناگرن).",
		"كاتێكیش كه پێغەمبەرێكیان له لایەن خواوه بۆ هات (مەبەست حەزرەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) لەگەڵ ئەوەشدا كه پشتگیری له ڕاستی تەورات دەكات، دەستەیەك له خاوەن كتێبەكان (جووەكان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هەروەك هەواڵی وا نەزانن و (نەیان بیستبێت).",
		"جا جووەكان (وازیان له كتێبی خوا ـ تەورات ـ هێناو) شوێنی ئەوه كەوتن، كه شەیتانەكان دەیانخوێندەوه دەربارەی دەسەڵات و حكومەتی سولەیمان، (ئاشكرایه كە) هەرگیز سولەیمان كافر نەبووە، بەڵكو شەیتانەكان كافربوون و خەڵكیان فێری سیحرو جادوو دەكرد، هەروەها مەردومیان فێری ئەوه دەكرد كه بۆ هاروت و ماروت دابەزی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مەبەستیشیان تێگەیاندنی خەڵكی بوو له سیحرو جادوو). ئەوانیش كەسیان فێری هیچ شتێك نەدەكرد تا پێیان نەوتایە: ئەم كارەی ئێمه بۆ تاقی كردنەوەیەو خۆت كافر مەكه (كەچی هەندێك هەر كۆڵیان نەداو) لەو فریشتانەوه شتی وافێر دەبوون كه ژن و مێردی پێ له یەك جوودا بكەن، (هەر چەندە) ئەو جادووگەرانه ناتوانن هیچ زیانێك به كەس بگەیەنن، مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، ئەو خەڵكه سەرگەردانه هەمیشه فێری شتێك دەبن كه زیانیان لێدەداو سوودی نیه بۆیان، بێگومان دەشزانن ئەوەی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت لەو دونیا هیچ بەهرەیەكی دەست ناكەوێت، (بەڕاستی) ئەو شتەی ئەوان خۆیان پێ فرۆشتووه و كەوتونەته داوییەوه شتێكی زۆر ناپەسەنده ئەگەر بزانن و تێبگەن (چونكه سیحرو جادوو چەواشه كاریه و كارێكی نادروستە).",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو جوولەكانه ئیمان و باوەڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئەمەش نایەته دی) ئەوا پاداشتێكیان له لایەن خوای گەورەوه كه چاكترو بەفەڕتر بوو دەست دەكەوت، ئەگەر بیانزانیایه (بیرو هۆشیان بەكار بهێنایە).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه مەڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكەی ناشرینه بۆ توانج و پلار بەكار دێت، بەڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوەڕێ و سەیرمان بكه و به چاكی ئەو فەرمانه لەگوێ بگرن، (چونكە) بۆ كافرو بێباوەران سزایەكی به ئێشمان ئاماده كردووه (بەتایبەت ئەوانەی گاڵته بەدین و ئیمان و موقەددەسات دەكەن).",
		"چ ئەوانەی كه كافرن له خاوەن كتێبه ئاسمانیەكان، چ موشریك و هاوەڵگەران حەز ناكەن لەلایەن پەروەردگارتانەوه هیچ خێرو بەرەكەتێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، لەگەڵ ئەوەشدا خوا ڕەحمەتی خۆی تایبەت دەكات به هەر كەسێك (بیەوێت و شایسته بێت) هەر خوایش خاوەنی فەزڵ و بەخششی گەورەیە.",
		"هەر ئایەتێكبسڕینەوە، یان بیخەینه بارودۆخی فەرامۆشییەوه و پشتگوێی بخەین، چاكتر لەو، یان وێنەی ئەو دەخەینه ڕوو، مەگەر نەتزانیوه كه خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە؟",
		"ئایا نەتزانیوه (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) كه بەڕاستی هەر خوا خاوەنی هەموو ئاسمانەكان و زەوییە، جگه لەو خوایه هیچ پشتیوان و یاریدەدەرێكتان نیە؟",
		"(ئەی هاوەڵان) ئاخۆ ئێوەش دەتانەوێت داخوازی (گەورەو ناقۆڵا) له پێغەمبەرەكەتان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكەن، هەر وەك كاتی خۆی داخوازی له موسا كرا، جا هەر كەسێك ئیمان و باوەڕ بگۆرێتەوه به كوفر، ئەوه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووە.",
		"زۆرێك له خاوەن كتێبەكان ئاواته خوازن لەبەر حەسوودی و ناپاكی خۆیان ئەگەر بۆیان بكرێت بتانگێڕنەوه ڕیزی بێ باوەڕان ئەمەش دوای ئەوەی كه حەق و ڕاستییان به تەواوی بۆ ڕوون بۆتەوە، بەڵام ئێوه هەر لێیان ببورن و لێیان مەگرن و چاوپۆشییان لێ بكەن، تا خوا كاری خۆی ئەنجام دەدات و ویستی خۆی جێبەجێ دەكات، بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.",
		"(كەواته ئەی ئیمانداران) نوێژەكانتان بەچاكی ئەنجام بدەن و زەكاتیش بدەن (به خاوەن مافەكان) و دڵنیا بن كه هەر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی دەكەن، لای خوا بزر نابێت و دەستتان دەكەوێتەوه چونكه بەڕاستی خوا بیناو به ئاگایه بەو كارو كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.",
		"(جوولەكه و گاورەكان) دەڵێن: هەرگیز كەس ناچێته بەهەشتەوه بێجگه له جوولەكه یان گاور، جا ئەوه ئاوات و خەیاڵی خۆیانه (تۆش ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئەی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاستگۆن، بەڵگەتان لەسەر ئەم قسەیه بهێننه مەیدانەوه (ئەگەر ئێوه بەهەشتی بن، ئەوا موسوڵمانانیش بەهەشتیه چونكه باوەڕیان به موسا و عیسا هەیە).",
		"نەخێر وانی یە، هەركەس بەڕاستی خۆی بداته دەست خواو لەهەمان كاتدا چاكەكارو موسوڵمان بێت، ئەوه پاداشتی خۆی لای پەروەردگاری دەست دەكەوێت و نەترسیان دەبێت و نەغەم و پەژاره دایان دەگرێت.",
		"جولەكه دەڵێن: گاورەكان لەسەر هیچ بنەماو ڕاستییەك نین، گاورەكانیش دەڵێن جوولەكه لەسەر هیچ بنەماو ڕاستییەك نین، له كاتێكدا ئەوانه كتێبی (تەورات و ئینجیلیش دەخوێننەوە) هەروەها ئەوانەش كه هیچ نازانن (له بتپەرستانی عەرەب) هەروا دەڵێن (بڕوایان بەئایینی ئیسلام و ئەوانەش نیە) خوایش له ڕۆژی قیامەتدا دادگایی نێوانیان دەكات لەوەی كه ناكۆكن تیایدا.",
		"جا كێ لەوه تاوانبارترو ستەمكارتره مزگەوتەكانی خوا قەدەغه دەكات لەوەی ناوی پیرۆزی ئەوی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئەوی تێدا بكرێت و هەوڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئەوانه بۆیان نیه بچنه مزگەوتەكانەوه مەگەر ترسی خوایان لەدڵدا بێت، ئەوانه تەنها سوكی و ڕیسوایی بەشیانه له دنیاداو له قیامەتیشدا سزای گەورەیان بۆ هەیە.",
		"ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو (هەموولایەك) هەر خوا خاوەنیەتی، جا ڕوو بكەنه هەر لایەك خوا لەو جێ یه ئاگای لێتانە، بەڕاستی خوا فراوانگیرو زانایە.",
		"(جوولەكەو گاورو بت پەرستان) دەڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوەو فەراهەمی هێناوه (لەكاتێكدا خوا پێویستی بەكەس نیە) نەخێر وانی یە، بێگومان هەرچی له ئاسمانەكان و زەویدا هەیه هەر خۆی خاوەنیەتی و هەر هەمووشیان ملكەچ و فەرمانبەرداری ئەوزاتەن.",
		"(هەر ئەو زاتە) بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەویه بەجوانترین شێوە، جا هەر كاتێك بڕیاری هەر شتێك بدات، تەنها ئەوەندەی بەسه كه فەرمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئەو شتە، یان ئەو كارە، دەبێت و ئەنجام دەدرێت.",
		"جا ئەوانەی نەفام و نەزانن دەیانگوت: بۆ خوا لەگەڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزەو نیشانەیەكمان بۆ نایەت؟!! (شایانی باسە) كەسانی تریش پێش ئەمان هەمان شتیان دەوت، ئەمانه دڵەكانیان چوونیەكەو لەیەك دەچێت (شێوازی دەربڕینیان جیاوازە)، بێگومان ئێمه چەنندەها بەڵگەو نیشانەی ئاشكراو ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئەو كەسانەی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حەقیقەتدا دەگەڕێن.",
		"بەڕاستی (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ لەگەڵ حەق و ڕاستەقینەكاندا ڕەوانه كردووه تا مژدەدەر بیت به ئیمانداران و ترسێنەر بیت بۆ بێ باوەران، بێگومان تۆ هەرگیز بەرپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزەخ.",
		"هەرگیز جولەكه و گاورەكان له تۆ (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) ڕازی نابن، هەتا به تەواوی شوێن ئاین و بەرنامەیان نەكەویت، پێیان بڵێ: بەڕاستی هەر بەرنامەی خوا (ئاینی ئیسلام، شایستەی ئەوەیه كه هەموولایەكمان شوێنی بكەوین) هیدایەتی ڕاست و دروست هەر لای ئەوە، خۆ ئەگەر شوێن ئارەزووەكانی ئەوان بكەویت پاش ئەوەی زانیاری و زانستیت پێگەیشتووە، ئەوه بزانه كه له لایەن خواوه هیچ سەرپەرشتیاری و یارمەتییەكت دەست ناكەوێت.",
		"دەستەیەك لەوانەی كتێبمان پێبەخشیون (قورئان) بەچاكی و بەوردی دەوری دەكەنەوە، ئەوانه باوەڕیان پێی هەیەو باوەڕی پێ دەهێنن بەڵام ئەوەی بڕوای پێی نەبێت، ئا ئەو جۆره كەسانه له خەسارەتمەندو زەرەرمەندەكانن.",
		"ئەی نەوەی ئیسرائیل یادی ئەو نازو نیعمەتانه بكەن كه بەسەرتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوەم دابوو بەسەر هەموو دانیشتوانی ئەم جیهانەدا.",
		"خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كەس له جیاتی كەس تۆڵەو پاداشت ناداتەوە، به هیچ شێوەیەك كەس فریای كەس ناكەوێت، كەس بارمتەی لێوەرناگیرێت و، تكاو پاڕانەوەی كەس بۆ كەسانی تر سوودی نابێت (یاخی و ستەمكارانیش) سەركەوتوونابن و سەرناخرێن...",
		"(یادی ئەوه بكەنەوە) پەروەردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكردەوه به چەند فەرمان و بڕیارێك، ئەویش زۆر به جوانی ئەنجامیدان، دوایی (كه له هەموو تاقیكردنەوەكاندا سەركەوت) خوا فەرمووی: من بڕیارمداوه بتكەمه پێشەوای خەڵكی، ئیبراهیم وتی: حەز دەكەم نەوەكانیشم لەوكاره پیرۆزه بێ بەهره نەبن، خوا فەرمووی: پەیام و پەیمانی من بۆ ستەمكاران نابێت (با نەوەی تۆش بن)",
		"(یادی ئەوەش بكەنەوە) چۆن ئەم ماڵەمان (كەعبە) كرده جێگای كۆبوونەوەی خەڵكی، كه بەوپەڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسوودەییەوه لەوێ بەیەك بگەن (ده ئێوەش، خەڵكینە) مەقامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبەتی خواپەرستی ئەو بوو، بیكەنه جێگای خواپەرستی و نوێژ، ئینجا فەرمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئەو ماڵەم خاوێن بكەنەوه (له چەپەڵی ماددی و مەعنەوی) بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوەو (طواف) دەكەن و تیایدا دەمێننەوەو (اعتكاف) دەكەن هەروەها بۆ كڕنووشبەران و سووژدەبەران.",
		"(یادی ئەوه بكەنەوە) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كردو وتی: پەروەردگارا دەوروبەری ئەم ماڵەت بگێڕه بەشارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی هەمەجۆر ببەخشه بەدانیشتوانی، (بەتایبەت) بەوانەی باوەڕیان بەخواو ڕۆژیی دوایی هێناوە. (خوای گەوره وەڵامی دایەوه كه دۆعات گیرایەو) فەرمووی: بەڵام ئەوەش كافره بێ بەشی ناكەم له بەرهەم و نازو نیعمەتی كەم تەمەنی ئەم دنیایە، بەڵام لەوەودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری دەكەم كه سەرئەنجام و چارەنووسێكی خراپە.",
		"به یاد بهێنن ئەو كاتەی ئیبراهیم پایەكانی كەعبەی بەرز دەكردەوه لەگەڵ ئیسماعیلدا و (دەیانوت): پەروەردگارا ئەم كارەمان لێ وەربگرەو له ڕیزی چاكەكانماندا تۆماری بكە، چونكه بەڕاستی تۆ خوایەكی زۆر بیسەرو زانایت.",
		"پەروەردگارا، هەردووكمان وا لێ بكه تەنها فەرمانبەردارو ملكەچی تۆبین و له نەوەكانیشمان ئوممەتێكی موسوڵمان و فەرمانبەردار بۆ خۆت فەراهەم بهێنه و چۆنیەتی ڕێبازی بەندایەتیمان فێربكه و نیشانمان بدەو تەوبه و پەشیمانیمان لێ وەربگرە، بێگومان تۆ خوایەكی زۆر تەوبه وەرگرو میهرەبان و دلۆڤانیت.",
		"پەروەردگارا، بۆ ئەو خەڵكەی كه له ئایندەدا دێن پێغەمبەرێك له خۆیان ڕەوانه بكە، تا ئایەتەكانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوەو فێری كتێبه پیرۆزەكەی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و دەروونیان له ژەنگ و كردەوەیان له ڕەوشتی ناپەسەند پاك بكاتەوە، بەڕاستی هەر تۆ خوایەكی باڵادەست و دانایت.",
		"ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هەڵ دەكات، جگه لەو كەسەی كەخۆی گێل و نەفام بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان لەم دنیایەدا هەڵبژاردوەو (كردوومانه بەپێشەوا) بەڕاستی لەو دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایە.",
		"كاتێك پەروەردگاری پێی وت: ملكەچ و فەرمانبەردار بە، (ئەویش خێرا) وتی: تەسلیمی پەروەردگاری هەموو جیهان بووم (باوەڕی پتەوم پێی هەیە).",
		"جا ئیبراهیم و یەعقوب ئەم وەسێتەیان كرد بۆ كوڕەكان و نەوەكانیان، (هەریەك لەوان فەرموویەتی): ڕۆڵەكانم؛ بەڕاستی خوا هەر ئەم ئاینەی بۆ ئێوه بڕیارداوەو هەڵی بژاردووە، ئیتر ئێوەش هەوڵ بدەن به موسوڵمانی نەبێت مەمرن (تا دوا هەناسەتان پەیڕەوی بكەن).",
		"ئایا ئێوه (ئەی جوولەكەو گاورانێك كه باوەڕ بەمحمد ناكەن و خۆشتان بەشوێنكەوتەی ئیبراهیم و یەعقوب دەزانن) ئامادەی سەرەمەرگی یەعقوب بوون؟ ئەو كاتەی بەكوڕەكانی وت: دوای مردنی من چی دەپەرستن؟! هەموو وتیان: خوای تۆ و باوو باپیرانت دەپەرستین، كه ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایەكی تاك و تەنهایەو ئێمه هەموو تەسلیم و فەرمانبەرداری ئەوین.",
		"ئەوانه ئوممەتێك بوون ڕۆشتن بەخۆیان و كردەوەی چاكیانەوە، ئێوەش هەرچی دەیكەن له چاكه بۆ خۆتانه و بەرپرس نابن له كارو كردەوەی ئەوان.",
		"(كەچی هێشتا ئەوان به موسوڵمانان) دەڵێن: وەرن ببنه جولەكه یان گاور تا بكەونه سەر ڕێگەی ڕاست!! (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (نەخێر وانابین) بەڵكو شوێن ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم دەكەوین كه پاك و دروستەو هەرگیز له ڕیزی بت پەرستان و هاوەڵگەراندا نەبووە.",
		"(ئەی پەیڕەوانی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێوە) بڵێن: ئێمه باوەڕمان به خوا هێناوەو بەو قورئانەش كه دابەزیوه بۆمان و بەوەش كه دابەزیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەكانی یەعقوب، هەروەها بەو پەیامەی كه بۆ موساو عیسا هاتووه و بەو پەیامانەی كه بۆ پێغەمبەران بەگشتی ڕەوانه كراوه له لایەن پەروەردگاریانەوه و ئێمه جیاوازی ناكەین له نێوان هیچ كام لەو پێغەمبەرانەدا، ئێمه هەموومان تەنها تەسلیمی فەرمانی پەروەردگارین.",
		"جا ئەگەر ئەوان (جولەكەو گاورەكان) باوەڕیان هێنا، وەك ئەوەی ئێوه باوەڕتان پێ هێناوە، ئەوه بەڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایەتیان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەگەر پشتیان تێكرد، ئەوه بێگومان دەكەونه دژایەتی و دوبەرەكی یەوه (بەڵام دڵنیابه ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) خوا تۆ دەپارێزێت له پیلان و تەڵەكەیان چونكه ئەو خوایه زۆر بیسەرو زانایە.",
		"(ئەم ئاین و بەرنامەیە) ئەو ڕەنگ و نەخشەیەیه كه خوا دایڕشتووە، كێ هەیه له خوا چاكتر ڕەنگ و نەخشەی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هەموو بارو دۆخێكدا ئێمەی ئیماندار هەر ئەو دەپەرستین.",
		"(بەو جوولەكانە) بڵێ: ئایا ڕەوایه ئێوه دەربارەی ئاینی خوا قڕەو گاڵەو كێشەمان لەگەڵ دەكەن (دەتانەوێت پێغەمبەرایەتی هەر لەناو ئێوەدا بێت! لەكاتێكدا كه قەدری خوایش نازانن و كوڕو هاوسەری بۆ بڕیار دەدەن!!)، خۆ خۆتان چاك دەزانن كه ئەو خوایه پەروەردگاری ئێمه و ئێوەشە، كاروكردەوەی خۆمان بۆ خۆمان و كارو كردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكردەوەتان بەرین)، ئێمه تەنها دڵسۆزو ملكەچی ئەو پەروەردگارەین.",
		"چۆن دەڵێن كە: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و كوڕەكانی، جولەكه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه دەزانن یان خوا؟ جا كێ لەوه ستەمكارتره كه شایەتیەكی خوایی لەلابێت و شاردبێتیەوە، بێگومان خوا بێ ئاگانیه لەو كاروكردەوانەی ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەوانه ئوممەتێك بوون ڕۆشتن بەخۆیان و كردەوەی چاكیانەوە، ئێوەش هەرچی دەیكەن له چاكه بۆ خۆتانه و بەپرس نابن له كاروكردەوەی ئەوان.",
		"نەفام و دەم بەتاڵەكان له خەڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسەوه بۆ كەعبە) دەڵێن: باشه چی وای لێكردن كه واز له ڕووگه پێشوەكه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێدەكرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و (هەموولایەك) خوا خاوەنیەتی، هەر كەسێكی بوێت ڕێنموویی دەكات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوان.",
		"بەو شێوەیەش ئێوەمان بەگەلێكی میانەڕەو گێڕاوه (له هەموو ڕوویەكەوە، له ڕووی عیبادەت و خواپەرستیەوە، له ڕووی دنیاو قیامەتەوە، له ڕووی داخوازیەكانی ڕۆح و نەفسەوە.. هتد) تا ببنه شایەت بەسەر خەڵكیەوه (تا بزانن ئەم ئاین و بەرنامەیه هەمووی مایەی خێرو سەربەرزیه بۆ تاك و كۆمەڵ له هەموو سەردەمێكدا و له هەموو بوارەكانی ژیاندا) و بۆ ئەوەی پێغەمبەریش (له هەموو ئەو بوارانەدا مامۆستاو ڕابەری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامەتدا) شایەتی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممەتی لەسەر ئەوەی بەئەركی سەرشانی خۆیان هەستاون) و ئەو قیبلەو ڕووگەیەش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقدس بوو) گۆڕانكاریشمان بەسەردا هێنا تەنها بۆ ئەوه بوو بزانین و دەربكەوێت، كێ شوێنكەوتەی پێغەمبەر دەبێت و كێش پاشەو پاش هەڵدەگەڕێتەوە، هەرچەنده (گۆڕینی قیبلە) بوو بەهۆی ناڕەحەتییەكی گەورە، مەگەر لەسەر ئەوانەی خوا دڵیانی دامەزراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوەڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه بەڕاستی خوا بۆ خەڵكی، زۆر بەسۆزو به بەزەیی یە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)) بەڕاستی چاوگێڕان و هەڵسورانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین (كه به هیوای ڕووگەیەكی تایبەتیت، ئێمەش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند بەخوا ئێمەش ڕووت وەردەچەرخێنین بۆ ڕووگەیەك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وەربچەرخێنه بەرەو لای كەعبه (المسجد الحرام) و ئێوەش ئەی موسوڵمانان له هەر كوێ بوون، بەرەو لای ئەوێ ڕووتان وەربچەرخێنن، بەڕاستی ئەوانەش كتێبیان پێ گەیشتووه (له گاورو جوو) چاك دەزانن كه (ئەم گۆڕانی ڕووگەیە) حەقیقەت و ڕاستیه و فەرمانی پەروەردگاریانه (له تەورات و ئینجیلدا ئاماژەی بۆ كراوە) و خوا هەرگیز بێ ئاگا نیه لەو كارو كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.",
		"سوێند بەخوا ئەگەر بچیت بۆ لای ئەوانەی كتێبیان بۆ هاتووە، به هەر بەڵگەیەك بتەوێت شوێنی ڕاستی بكەون و ڕووبكەنه ڕووگەی تۆ، ڕووی تێناكەن و بەقسەت ناكەن، تۆش هەرگیز شوێنكەوتەی ڕووگەی ئەوان نابیت، ئەوانیش هەندێكیان شوێنكەوتەی ڕووگەی هەندێكی تریان نین، سوێند بەخوا ئەگەر تۆ شوێن هەواو ئارەزووی ئەوان بكەویت، دوای ئەوەی زانیاری تەواوت پێڕاگەیەنرا لەم بارەیەوە، بێگومان تۆ دەچیته ڕیزی ستەمكارانەوه (ئەستەمه تۆ وابیت، ئەی فرستادەی خوا).",
		"ئەوانەیكتێبمان پێ بەخشیوون پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەناسن هەروەك چۆن نەوەكانی خۆیان دەناسن، بێگومان دەستەیەك لەوان ئەو ڕاستییه دەشارنەوە، لەكاتێكدا دەشزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستادەی خوایە.",
		"حەق و ڕاستی هەر ئەوەیه لەلایەن پەروەردگارتەوه پێت ڕاگەیەنراوە، نەكەی له ڕیزی ئەو كەسانەدا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خەڵكی) دروست دەكەن.",
		"بۆ هەر گەل و میللەتێك ڕوگەو قیبلەیەك هەیە، خوا ڕوویان وەردەچەرخێنێت بۆ لای، (ده ئێوەی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكەن له چاكەكاندا، ڕوو له هەركوێ بن خوا هەمووتان كۆ دەكاتەوه چونكه بەڕاستی ئەو خوایه بەتوانایه بەسەر هەموو شتێكدا.",
		"له هەر شوێنێكەوه دەرچویته دەرەوه (له هەركوێ بوویت له ماڵ یان سەفەر، لەكاتی نوێژەكاندا) ڕوو بكەره كەعبەی پیرۆز، بێگومان ئەو فەرمانه حەق و ڕاستیه و لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، خوا غافل و بێ ئاگا نیه لەو كارو كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.",
		"له هەر لایەكەوه ڕۆیشتیته دەرەوه و له هەركوێ بوویت (لەكاتی نوێژەكاندا) ڕوو بكەره كەعبەی پیرۆز و ئێوەش (ئەی موسوڵمانان) له هەر كوێ بوون و هەن ڕووتان وەرچەرخێنن بەلای ئەودا، تا خەڵكی و میللەتانی تر هیچ بەڵگەیەكیان نەبێت بەسەرتانەوە، مەگەر ستەمكارانیان (كه بەهیچ بەڵگەیەك قایل نابن و هەر ئاشووب و پیلان دەگێڕن)، جا لەو تاوانبارو پیلانگێڕانه مەترسن، بەڵكو تەنها له من بترسن، تا نازو نیعمەتی خۆمتان بەتەواوی بەسەردا بڕێژم (كه مانەوەیه لەسەر ڕێگەی ڕاست له دنیادا و بەهەشتی بەرین و ڕەزامەندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بەردەوام ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر.",
		"هەر وەكو (بۆ تەواو كردنی نازو نیعمەتم) له نێوتاندا پێغەمبەرێكم له خۆتان بۆ ڕەوانه كردوون كه ئایەتەكانی منتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ئاشكراتان خاوێن دەكاتەوە، فێری قورئان و حیكمەت و داناییتان دەكات، ئەو شتانەتان فێر دەكات كه هەرگیز خۆتان نەتاندەزانی.",
		"(دەی كەواتە) ئەی ئیمانداران ئەگەر یادی من بكەن، منیش یادی ئێوه دەكەم و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپەزێرو سپڵەیی بەرامبەرم مەكەن.",
		"ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه داوای كۆمەك و یارمەتی له خوا بكەن بەهۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنەوو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.",
		"جا هەرگیز بەو كەسانەی له ڕێگەی خوادا دەكوژرێن و شەهید دەبن، مەڵێن: مردوون، نەخێر ئەوانه زیندوون و بەڵام ئێوه هەست به زیندوویەتی ئەوان ناكەن.",
		"سوێند بەخوا تاقیتان دەكەینەوه به كەمێك له ترس و بیم و برسێتی و كەم بوونی ماڵ و سامان و مردنی كەس و كارو تیاچوونی بەرو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده بەو كەسانەی خۆگرو ئارامگرن...",
		"كه ئەوانەن هەر كاتێك تووشی بەڵاو ناخۆشیەك دەبن دەڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هەرچی هەمانه بەخششی خوایە، سەر ئەنجامیش تەنها هەر بۆ لای ئەو زاتەیه گەڕانەوەمان.",
		"ئا ئەوانه چەندەها ستایش و ڕەحمەت و میهرەبانی هەر بەسەر ئەواندا دەبارێت لەلایەن پەروەردگاریانەوه و ئەوانه ئەو كەسانەن ڕێبازی هیدایەتیان وەرگرتووە.",
		"بەڕاستی سەفا و مەروه (كه دوو جێگەن له پاڵ كەعبەدا) له دروشمەكانی خوای پەروەردگارن، جا ئەوەی حەجی ماڵی خوا دەكات، یاخود عەمره ئەنجام دەدات (كه له هەموو كاتێكی ساڵدا دەكرێت) ئەوه هیچ گوناهێكی لەسەر نییه ئەگەر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئەوەش خۆبەخشی دەكات و (عەمره و تەواف)ی زیاتر دەكات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی كه بەرنامه و ڕێنمووییەكانی ئاشكرای ڕەوانه كراوی ئێمه دەشارنەوه كه ناردوومانە، دوای ئەوەی بۆ خەڵكیمان ڕوون كردۆتەوه له كتێبەكاندا، ئا ئەوانه خوا نەفرینیان لێدەكات و نەفرین كارانیش نەفرەتیان لێدەكەن...",
		"جگه لەوانەی كه تەوبەیان كردووه و چاكسازیان ئەنجامداوەو ئەو حەقیقەت و ڕاستیان ڕوون كردۆتەوه كه جاران شاردبوویانەوە، ئا ئەوانه گەڕانەوەكەیان لێ وەردەگرم و تەنها منیشم زۆر تەوبه وەرگرو دلۆڤان و میهرەبانم.",
		"بەڕاستی ئەوانەی كه بێ باوەڕ بوون و به بێ باوەڕی مردوون، ئا ئەوانه لەعنەت و نەفرینی خواو فریشتەكان و هەموو خەڵكیان بەگشتی بەسەردا دادەبارێت...",
		"ئەوانه بەو نەفرینەوه له ئاگری دۆزەخدا بۆ هەمیشه دەمێننەوه و ئەو سزایەیان لەسەر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزەوه تەماشا ناكرێن.",
		"خوای ئێوه خوایەكی تاك و تەنهایە، جگه لەو زاته خوایەكی تر نیە، هەر ئەو خوایەش بەخشندەو میهرەبان و بەبەزەییە.",
		"بەڕاستی له دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوی و ئاڵو گۆڕی شەوو ڕۆژدا و لەو كەشتیانەدا كه دەگەڕێن به دەریادا و بەهۆیەوه سوود به خەڵكی دەگەیەنن و لەو ئاوەی كه خوا له ئاسمانەوه دەیبارێنێت و ئینجا بەهۆیەوه زەوی پێ زیندوو دەكاتەوه دوای وشك بوون و مردنی، هەروەها جۆرەها زیندەوەر و گیانلەبەر و مارو مێرووی لەسەر ڕووكاری زەویدا بڵاو كردۆتەوه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شەماڵ و ڕاگیر كردنی هەورەكان له نێوان ئاسمان و زەویدا، ئەمانه هەموو بەڵگەو نیشانەی بەهێزن بۆ ئەوانەی كه عەقڵ و بیروهۆشیان دەخەنەكارو بیر له دەسەڵاتی بێ سنووری خوا دەكەنەوە.",
		"(لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگه ئاشكرایانەدا) هەندێك كەس هەیه لەجیاتی ئەوەی خواپەرست بێت، شتانی تر دادەتاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییەكانی خوا ناكەوێت و) خۆشەویستی و سۆزی دەدات بەو بت و بەرنامۆلكەو تووله ڕێگەیانه و خۆشی دەوێن، وەك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش دەوێت، بەڵام ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت (هەر بەراورد ناكرێت) جا ئەوانەی كه ستەمیان كردووه گەر دەیانزانی له كاتێكدا كه بەچاوی خۆیان ڕووبەڕووی ئەو سزایه دەبنەوە، كه بەڕاستی بۆیان دەردەكەوێت كه هێزو تواناو دەسەڵات هەر هەمووی به دەست خوایه و دڵنیا دەبوون كه ئەو خوایه سزاكەی زۆر به ئازاره (بۆ ستەمكاران).",
		"لەو كاتەدا سزای ڕۆژی دوایی دەبینن، ئەوانەی كه خەڵكی شوێنیان كەوتبوون خۆیان بەریی دەكەن و له شوێنكەوتەكانیان حاشا دەكەن، بەتایبەت كاتێك ئەو سزا توندو تیژه دەبینن، هەموو پەیوەندیەكان دەبچڕێت كه له نێوانیاندا هەبوو و هیچ بەڵگەو بیانویەكیان بەدەستەوه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكەن.",
		"ئەوانەی كه شوێنكەوته بوون دەڵێن: خۆزگه نۆرەیەكمان بۆ بلوایه ئێمەش ئاوا خۆمان بەری دەكرد لەوان، هەروەك ئەوان خۆیان بەریی كرد له ئێمە، ئا بەو شێوەیه خوا سەرئەنجامی كارو كردەوەكانیان نیشان دەدات و بۆیان دەكاته ئاخ و حەسرەت لەسەریان، بەڕاستی ئەوانه هەرگیز له دۆزەخ دەرچوونیان نییە.",
		"ئەی خەڵكینە! له ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ و پاكی زەوی بخۆن (توخنی قەدەغه كراوەكان مەكەون) و شوێن هەنگاوەكانی شەیتان مەكەون، چونكه بێگومان ئەو دوژمنێكی ئاشكراتانە.",
		"بێگومان ئەو شەیتانه هەر فەرمان به خراپەو گوناهو تاوان دەكات و هەروەها هانتان دەدات بۆ وتنی هەندێك شت یان هەڵبەستنی هەندێك گوفتار بەدەم خواوه بێ ئەوەی بزانن (كه سەرئەنجامی ئەو كارەتان چەنده مەترسیدارە).",
		"ئەگەر بەو خەڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئەو بەرنامەیه بكەون كه لەلایەن خواوه ڕەوانه كراوە، دەڵێن: نەخێر، هەر شوێنی ئەوه دەكەوین كه باوو باپیرانمان پێوەی ئالووده بوون و لەسەری ڕاهاتوون، ئایا ئەگەر باوو باپیرانیشیان تێ نەگەیشتوو هیچ نەزان و ناشارەزاو ڕێنمووییش وەرنەگرن (هەر شوێنیان دەكەون؟!).",
		"نموونەی بێ باوەڕان (لەگەڵ پێغەمبەردا لەوەی كه سوود وەرناگرن لەم قورئانە) وەكو ئەو شوانه وایە: كه هاوار دەكات بەسەر ئاژەڵەكەیدا، بەڵام تێی ناگەن، تەنها ئەوەیه كه گوێیان له هات و هاوارێكە، ئەوانه كەڕو لاڵ و كوێرن و ژیری و هۆشمەندیان له دەستداوە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانەی كه پێمان بەخشیوون و بەردەوام سوپاسگوزاری خوا بكەن ئەگەر ئێوه تەنها ئەو دەپەرستن.",
		"(خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوه بوو و خوێن و گۆشتی بەراز و ئەو ماڵاتانەی كه ناوی غەیری خوایان لەكاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی كردووه لێتان، جا ئەگەر كەسێك پێویستی ناچاری كرد بەخواردنیان بێ زیادەڕەوی و له سنوور دەرچوون، ئەوه هیچ گوناهێكی لەسەرنی یە، بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو به بەزەیی و دلۆڤانە.",
		"بێگومان ئەوانەی نیگای خوا دەشارنەوه كه له كتێبەكانیاندا ڕەوانەی كردوون (تەورات و ئینجیل و قورئان) و بەو شاردنەوەیه نرخێكی كەم بەدەست دەهێنن (ئەگەر هەموو دنیاشیان دەستكەوێت له بەرامبەریەوه هەركەمە)، ئا ئەوانه تەنها ئاگر دەخۆن و سكیانی لێ پڕ دەكەن و له ڕۆژی قیامەتدا خوای گەوره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاتەوه (له چڵك و چەپەڵی گوناهیان) و هەر سزای بەئێشیان بۆ هەیە...",
		"ئا ئەوانه كەسانێكن كه گومڕاییان وەرگرتووه له باتی هیدایەت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چەنده خۆگرن لەسەر ئاگری دۆزەخ!!",
		"(ئەو هەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیه بەڕاستی خوا كتێبه پیرۆزەكانی بەحەق و ڕاستی دابەزاندووە، بێگومان ئەوانەش كه ناكۆكیان لەسەری هەیەو هەر ڕایان جیاوازه له بەرامبەر كتێبه ئاسمانیەكانەوە، ئەوانه هەر له كێشمه كێش و بەربەرەكانیەكی دوور له ڕاستیدان.",
		"كرداری چاك و كاری باش تەنها بریتی نیه له ڕووكردنتان بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جولەكه زۆر لەسەر گۆڕانی قیبله دووان و پڕو پاگەندەی زۆریان كرد)، بەڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه لەوەی كه ئادەمیزاد باوەڕی هێنابێت به خواو به ڕۆژی دوایی و به فریشتەكان و بەكتێبەكان و به پێغەمبەران، هەروەها ماڵ و سامانی بەخشی بێت ـ لەگەڵ خۆشەویستیدا بۆی ـ بەخزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی بەندەكاندا؛ هەروەها نوێژی بەچاكی ئەنجام دابێت و زەكاتیشی له ماڵ و سامانی دەركردبێت و ئەوانەی وەفاداربن بەپەیمانەكانیان كاتێك پەیمانیان دابێت، ئەوانەش كه له كاتی نەداری و هەژاری و نەخۆشی و ناخۆشی و كاتی جەنگ و شەڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئەوانه كەسانێكن ڕاستیان كردووه و هەر ئەوانەشن پارێزكارو خواناس و دیندارن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پێویست كراوه لەسەرتان: تۆڵەسەندنەوه بۆ كوژراوەكان، كەسێكی ئازاد بەكەسێكی ئازاد و بەندەش له جیاتی بەنده و ئافرەت له جیاتی ئافرەت (واته هەر كەسێك به تاوانی كوشتنی ناحەق هەستا دەبێت بكوژرێتەوە)، جا ئەوەی چاوپۆشی شتێكی لێكرا لەلایەن براكەیەوە، با حەقداری كوژراوەكه چاك ڕەفتاربێت لەگەڵ بكوژەكەداو بكوژەكه بەجوانی خوێن بەهای كوژراوەكه بدات و ئەوه كار ئاسانكردن و سۆزو میهرەبانیەكه لەلایەن پەروەردگارتانەوه (كه لەجیاتی كوشتنەوه خوێنبایی وەربگیرێت) ئەوسا ئیتر ئەوەی لەوەودوا دەستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای بەئێشی بۆ ئامادەكراوە.",
		"ئەی هۆشمەندەكان ژیانتان تەنها له تۆڵەسەندنەوەدایه (لەو كەسانەی خەڵكی بەناحەق دەكوژن)، بۆ ئەوەی تەقواو له خوا ترسان ببێته پیشەتان و خۆ له دەستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.",
		"پێویستكراوه لەسەرتان كاتێك یەكێكتان مەرگی نزیك بوەوەو سامان و ماڵ و داراییەكی بەجێ دەهێشت، با وەسیەت بكات كه هەندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی بەشێوەیەكی جوان و لەبارو ئەمه پێویست و ئەركه لەسەر خواناس و پارێزكاران.",
		"جا ئەوەی ئەو وەسیەته دەگۆڕێت دوای ئەوەی بیستی و بەباشی وەری گرت، گوناهی تەنها لەسەر ئەوانەیه كه دەیگۆڕن، بەڕاستی خوای پەروەردگار بیسەرو زانایه (به گوفتار و نیەتیان).",
		"جا هەر كەس دەترسا له وەسیەت كارەكه هەڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییەكی ئەنجام بدات (گیروگرفت بۆ وەرەسه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئەوه هیچ گوناهی لەسەرنیه (بەڵكو بەخێرخواز له قەڵەم دەدرێت) بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست كراوه هەر وەكو لەسەر گەلانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزكاری بكەن.",
		"چەند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕەمەزانە) خۆ ئەگەر كەسێك له ئێوه نەخۆش بوو یان له سەفەردا بوو با به ئەندازەی ئەو ڕۆژانەی بۆی نەگیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێتەوەو ئەوانەش كه به زەحمەت دەتوانن بەڕۆژوو بن (وەكو پیرەمێردو نەخۆشه بەردەوامەكان) ئەوه با ژەمێك خواردن ببەخشن به هەژارێك، ئەوەی زیاتر ببەخشێت ئەوه باشتره بۆی، بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن چاكترەو پاداشتی زۆرتره ئەگەر بزانن و (بتوانن).",
		"مانگی ڕەمەزان (ئەو مانگەیە) كه قورئانی تیادا هاتۆته خوارەوە، لەكاتێكدا ئەم قورئانه ڕێنموویی بەخشه به خەڵكی و بەڵگەی زۆری تیادایە، له ڕێنموویی و جیاكردنەوەی ڕاست و ناڕاست و حەق و ناحەق، جا كەسێك له ئێوه مانگی ڕەمەزانی بینی (یان هەواڵی بینینی پێدرا)، دەبا ئەو مانگه بەڕۆژوو بێت، ئەوەش كه نەخۆش بێت یان له سەفەردا بێت با لەڕۆژانی تردا بەو ئەندازه بیگرێتەوە، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه دەوێت و نایەوێت (پەرستن و فەرزەكانتان) لەسەر قورس و گران بكات و بۆ ئەوەی ئەو ماوه دیاریكراوه تەواو بكەن و خوا بەگەوره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكەن لەسەر ئەوەی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جەژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، بەجێهێنانی ئەم فەرمانه خواییەیە).",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەگەر بەندەكانم پرسیارت لێبكەن دەربارەم، ئەوه من نزیكم لێیانەوە، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانەوه دەچم هەر كاتێك لێم بپاڕێنەوەو نزا بكەن، دەبا ئەوانیش بەدەم بانگەوازی منەوه بێن و باوەڕی دامەزراو به من بهێنن، بۆ ئەوەی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنەبەر (بۆ بەدەستهێنانی سەربەرزی و سەرفرازی هەردوو جیهان).",
		"له شەوگاری ڕەمەزاندا تێكەڵ بوونتان لەگەڵ هاوسەرانتاندا حەڵاڵكراوە، ئەوان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوەش پۆشاكن بۆ ئەوان، خوای گەوره دەیزانی كه ئێوه خۆتان دەخەڵەتاند (له نزیك بوونەوەتان له هاوسەرەكانتانەوە، چونكه دوودڵ بوون و نەتاندەزانی حەڵاڵه یان نا)، بەڵام خوای میهرەبان تۆبەی لێ وەرگرتن و لێتان خۆشبوو، كەوابوو له ئێسته بەدواوه (له شەوگاردا) نزیكییان بكەن و ئەوه داوابكەن خوا بۆی بڕیار داون (له نەوەی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنەوه هەتا به ڕوونی بەرەبەیان و سپێدەتان بۆ دەردەكەوێت و له ڕۆژهەڵاتەوه دیاردەدات و تاریكی شەو لادەبات، لەوەودوا ڕۆژووەكەتان ببەنه سەر تا شەو دادێت و (خۆرئاوا دەبێت) و نزیكیی لەگەڵ هاوسەرەكانتاندا مەكەن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانەوەتان (بۆ خوا پەرستی) له مزگەوتەكاندا داوە، جا ئەوانەی كه باسكران چەند سنوورێكی خوان و مەیانبەزێنن و نزیكیان مەكەون، ئا بەوشێوەیه خوا ئایەت و ڕێنمووییەكانی خۆی ڕوون دەكاتەوه بۆ خەڵكی بۆ ئەوەی پارێزكاری بكەن.",
		"نەكەن ماڵ و دارایی یەكتر له نێوانتاندا به ناحەق بخۆن (وەك بەرتیل و سوو، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نەكەن هەندێكی بدەن بەكاربەدەستان بۆ ئەوەی هەندێك ماڵی خەڵكی بخۆن له ڕێگەی ناحەق و گوناهەوە، له كاتێكدا خۆشتان دەزانن كه ئەو كاره ڕەوا نیە.",
		"پرسیارت لێدەكەن دەربارەی نوێ بوونەوەی مانگەكان، پێیان بڵێ ئەوه بۆ دیاریكردنی كاتەكانه بۆ خەڵكی و بۆ زانینی كاتی حەج (خوای گەوره ڕێكی خستووە)، چاكه و چاكەكاریش ئەوه نیه كه له پشتەوه خۆتان بكەن به ماڵاندا (كه ئەمه كارێك بوو له سەردەمی نەفامیدا ئەنجام دەدرا دوای گەڕانەوه له حەج) بەڵكو چاكه ئەوەیه كه ئەو كەسه له خواترس و پارێزكار بێت، له دەرگای ماڵەكانەوه بچنه ژورەوە، له خوا بترسن بۆ ئەوەی سەرفراز بن.",
		"بجەنگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئەوانەی كه دژتان دەجەنگن، نەكەن دەستدرێژی بكەن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه بەڕاستی خوا ئەو دەستدرێژكەرانەی خۆش ناوێت.",
		"(دەستدرێژكەران) بكوژن له هەر كوێدا دەستان كەوتن و دەستان بەسەریاندا ڕۆیشت و دەریان بكەن لەو شوێنەی كه دەریان كردوون (كه شاری مەككه بوو)، بێگومان هاوەڵگەری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگەز ببێتەوه له ئاینەكەی له كوشتن خراپترە، مەجەنگن دژی كافران له سنووری مزگەوتی حەرام و (كەعبە)دا هەتا ئەوان شەڕتان پێ نەفرۆشن و نه جەنگن دژتان، خۆ ئەگەر شەڕیان پێ فرۆشتن و جەنگان دژتان ئێوەش بجەنگن دژیان، چونكه هەر ئاوایه پاداشتی ئەو بێباوەڕانە.",
		"خۆ ئەگەر ئەوانه كۆڵیانداو شەڕیان وەستان، ئەوه خوا زۆر لێبورده و میهرەبانە.",
		"(خۆ ئەگەر كافران كۆڵیان نەداو هەر جەنگان و پیلانیان گێڕا) ئێوەش بجەنگن دژیان تا وەكو هاوەڵگەری و ئاشوب و ناخۆشی نەمێنێت، هەروەها تا دین و ئاین و بەرنامەو فەرمانڕەوایی هەر بۆ خوای گەوره بێت، خۆ ئەگەر كۆڵیانداو وازیان هێنا، ئەوا هیچ جۆره دژایەتیەكیان نامێنێت تەنها دژ به ستەمكارەكانیان نەبێت.",
		"ڕێزی مانگی حەرام پەیوەسته به ڕێز گرتنی ئەوان بۆ مانگی حەرام (واتە: ئەگەر لەو مانگانەدا جەنگان دژتان كه جەنگ تیایدا حەرامه ئێوه حەقی بەرگریتان هەیە) و دەستدرێژی بۆ سەر هەر شتێكی حورمەتدار دەبێت تۆڵەی بسەنرێت بەبێ زیادەڕەوی، جا ئەوەی كه دەستدرێژی دەكاته سەرتان، ئێوەش مافتان هەیه بەقەدەر دەست درێژییەكەی ئەو، تۆڵەی خۆتان بكەنەوه و له خوا بترسن و، چاك بزانن كه بەڕاستی خوا یارو یاوەری پارێزكارانە.",
		"له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕەزامەندی ئەو، ماڵ و سامانتان ببەخشن، بەدەستی خۆتان، خۆتان بەرەو تیاچوون مەبەن (چونكه ڕەزیلی و دەست نوقاوی مایەی تیاچوونە)، هەمیشه خێرو چاكه ئەنجام بدەن و چاكەخواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببەخشن) چونكه بەڕاستی خوا ئەو چاكه كارانەی خۆشدەوێت.",
		"حەج و عەمره بەچاكی و تەواوی بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ڕێتان لێگیراو ئەركەكانتان بۆ ئەنجام نەدرا (بەهۆی نەخۆشی یان هەر هۆیەكی تر) ئەوه دەتوانن ماڵاتێك بكەن بەقوربانی بەگوێرەی توانا، سەرتان مەتاشن و (ئیحرام مەشكێنن) تا قوربانییەكه ئەنجام نەدرێت و بەجێی خۆی نەگات، جا هەر كەسێكتان نەخۆش بوو یان برین و ئازارێك له سەریدا هەبوو (پێویست بوو مووی سەری یان هەندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه لەوەی) بەڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیەك بكات، جا هەر كاتێك كه له ئاسوودەیی و ئاسایدا بوون، ئەوەی كه دەیەوێت نێوان حەج و عەمره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی لەبەر بكات) دەبێت به گوێرەی توانای خۆی قوربانییەك بكات، ئەوەش كه نەیبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حەج بەرۆژوو بێت و حەوت ڕۆژیش كه گەڕانەوه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئەوه دەكاتە، دە، ڕۆژی تەواو، جا ئەمه بۆ ئەو كەسانەیه كه خەڵكی مەككەو دەورو بەری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه بەڕاستی خوا سزاو تۆڵەی زۆر سەخته (لەوانەی كه سەرپێچی دەكەن).",
		"حەج له چەند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده دەکرێت و نیەتی لێدەهێنرێت) جا ئەوەی که لەو مانگانەدا دەستبەکار بوو و بڕیاریدا حەج بکات، ئەوه دەبێت نزیکی هاوسەری نەکەوێت و شەڕه چەپۆک و گوناهو موجادەله و گوفتاری نادروست ئەنجام نەدات، بێگومان هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا پێی دەزانێت و ئاگاداره لێی، بەردەوام هەوڵ بدەن که زەخیرەو توێشوو بخەن، بێگومان چاکترین زەخیرەش تەقواو پارێزکاریە، بەردەوامیش له من بترسن ئەی خاوەن بیرو هۆشەکان.",
		"هیچ گوناهبار نابن ئەگەر له کاتی حەجدا له فەزڵی پەروەردگارتان، خۆتان بەهرەوەر بکەن (وەک بازرگانی و شت کڕین) هەر کاتێک له عەرەفات دابەزین و گەڕانەوە، یادی خوا بکەن لەلای (مشعر الحرام کە: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکەن وەک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایەتی داوون، چونکه بەڕاستی ئێوه پێش ئەم ئاین و ڕێنووماییه سەرگەردان و گومڕا بوون.",
		"لەوەودوا (روو به قوڕەیش و سەرکرده و دەوڵەمەندان دەفەرموێت): خەڵکی له کوێوه دابەزین و گەڕانەوه ئێوەش لەوێوه دابەزن و بگەڕێنەوەو (خۆتان جیامەکەنەوه) و داوای لێخۆشبوون له خوا بکەن، چونکه بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"جا هەر کاتێک ئەرک و مەناسیکەکانتان بەجێ هێنا، ئەوکاته یادی خوا بکەن هەروەکو چۆن یادی باو وباپیرانتان دەکەن (کاتی خۆی عەرەب زۆر خۆیان هەڵکێشاوه به باوو باپیریانەوەو باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش لەوان، جا هەندێک له خەڵکی هەیه که دەڵێت: پەروەردگارا هەرچیمان پێ دەبەخشیت له دنیادا پێمان ببەخشە، بێگومان ئەو جۆره کەسه له قیامەتدا بێ بەهرەو بێ بەش و بێ ڕێزە.",
		"هەشیانه که دەڵێت: پەروەردگارا له دنیادا خێرو چاکەو نازو نیعمەتمان پێ ببەخشەو، له قیامەتیشدا له نازو نیعمەتەکانی بەهەشت بەهرەمەندمان بکەو، له سزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.",
		"ئا ئەوانه له هەندێک لەو کارو کردەوانەی که ئەنجامیانداوه بەهرەوەر دەبن له دنیاو قیامەتدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینەوه ئەنجام دەدات (هەرکەسه بەو شوێنه دەگەیەنێت که له دنیادا دەست پێشخەری بۆ کردووە).",
		"له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جەژنی قوربانە) یادی خوا بکەن ئەوەی که پەله بکات و له دوو ڕۆژدا شەیتان ڕەجم بکات ئەوه هیچ گوناهی لەسەرنییە، ئەوەش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئەنجامی بدات) هەرگوناهی لەسەر نییە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی که خۆیان له نافەرمانی خوا دەپارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سەرئەنجام ئێوه بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، (لەبەردەم دادگای ئەودا) کۆ دەکرێنەوە.",
		"هەندێ کەس هەن قسەو گوفتارو دەم پاراوییان له بارەی ژیانی ئەم دنیایەوه سەرسامت دەکات، خوایش به شایەت دەگرێت و دەڵێت: دڵ و زمانم یەکسانن، له کاتێکدا ئەو سەرسەختترین کەسه له هەموو جۆره دوژمنایەتیەکدا.",
		"هەر کاتێک ئەو جۆره کەسه پشتی هەڵکردو دەسەڵاتی پەیدا کرد؛ هەوڵ و کۆشش دەدات له زەویدا تا ئاشوب بەرپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ لەناو ببات و پاکتاو کردنی ڕەگەزی ئەنجام بدات، بێگومان خوا فەسادو خراپه و تاوانی ناوێت.",
		"خۆ ئەگەر پێی بوترێت: له خوا بترسە، (هەروا بۆت نالوێت)، غەڕڕایی دەیگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانەوه دەکات و سوور دەبێت لەسەری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزەکه دەسێنێت و تاوانباریشی دەکات، جا ئەو خوانەناسه دۆزەخی بەسە، سوێند بەخوا ئەو دۆزەخه شوێن و جێگەو لانکەیەکی نالەبارە.",
		"هەندێ خەڵکیش هەن (پێچەوانەی ئەوانەی باسکران) خۆیان دەفرۆشن بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بەخوا، خوای گەورەش بەسۆزو میهرەبانه بەرامبەر بەرامبەر ئەو جۆره بەندانەی.",
		"ئەی ئەوانەی ئیمان و باواڕتان هێناوه هەر هەمووتان خۆتان بخەنه ژێر سایەی ئیسلامەوه و به تەواوی پەیڕەوی بکەن و شوێنی هەنگاوەکانی شەیتان مەکەون، چونکه بەڕاستی ئەو دوژمنی ئاشکراتانه (هەمیشه دەیەوێت شەڕو جەنگ له نێوان خەڵکیدا بەرپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاتەوە).",
		"خۆ ئەگەر لاتانداو هەڵەو گوناهتان کرد دوای ئەوەی که هەموو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوە، ئەوه چاک بزانن که خوا بەدەسە‌ڵاته (تۆڵەتان لێ بسێنێت)و دانایه (پەله ناکات بەڵکو بگەڕێنەوه بۆ سەر ڕاسته شەقام).",
		"ئایا ئەوانەی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوەڕێی چی دەکەن؟ جگه له هاتنی خوای گەوره بۆ لایان له نێو سێبەری پەڵه هەوری سپی لەگەڵ فریشتەکاندا، ئەوکاته هەموو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (دەرگای تەوبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئەوسا هەموو کارو فرمانێک هەر بۆ لای خوای پەروەردگار دەگەڕێتەوە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نەوەی ئیسرائیل بپرسە: چەنده بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان پێ بەخشیوون؟ جا ئەوەی نیعمەتی خوا بگۆڕێت، (له یەکخواناسی لابدات) دوای ئەوەی بۆی هاتووە، ئەوه بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر سەخت و به ئازاره (لەو جۆره کەسانە).",
		"ژیانی دنیا ڕازێنراوەتەوه بۆ بێ باوەڕان (بەڵام لەباتی سوپاسگوزاری) گاڵته دەکەن به باوەڕداران (لەبەر هەژاری و نەداری و کەم دەسەڵاتی)، بێگومان ئەوانەی که خاوەنی تەقواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامەتدا له سەرویانەوەن (له بەهەشتی بەرزو بەریندا، ئەوانیش له ناخی دۆزەخدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت به هەموو کەس بێ ئەوەی گوێ بداته بیرو باوەڕیان.",
		"(له سەرەتای پەیدابونی خەڵکیدا، پێش تۆفانەکەی نوح) خەڵکی یەک ئوممەت بوون و خاوەنی تەنها بیروباوەڕی یەکتاناسین بون، (بەڵام بەرەبەره لایاندا) خوایش وێڵی نەکردن و پێغەمبەرانی ڕەوانەکرد، تا مژدەدەرو ترسێنەربن هاوڕێ لەگەڵ کتێبی ئاسمانیدا، بۆ ڕوون کردنەوەی حەق و ڕاستی، تا لەنێوان خەڵکیدا فەرمانڕەوایی و دادوەری ئەنجام بدات لەسەر ئەو شتانەی که بۆته کێشەیان و ڕاو بۆچوونیان لەسەری جیاوازە، کەسیش جیاوازی و کێشەی لەسەر بەرپا نەکرد جگه لەوانەی که ئەو کتێبانەیان پێ بەخشراوه (که گاورو جولەکەن) دوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانە، ئینجا کێشه و دووبەرەکیان تێدا دروست بوو)، ئەمەش بەهۆی حەسادەت و ستەم کردنیانەوه (بۆیه پەیڕەوی حەق و ڕاستیان نەکرد)، ئەوسا خوا هیدایەت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینەوەی حەق و پەیڕەوی کردنی له نێوان ئەو مەسەلانەی که ئەوان کێشەیان له سەری هەبوو و خوا ڕێنموویی هەرکەسێک دەکات که بیەوێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"ئایا لاتان وایه هەروا به ئاسانی دەچنه بەهەشتەوه (بێ تەنگانه و ناخۆشی)؟! مەگەر نموونەی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نەکراوە، که تووشی شەڕو ناخۆشی و تەنگانەو گرانی و نەداری بوون و تەکانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه بەڕادایەک، هەتا پیغەمبەرەکەیان و ئەوانەی باوەڕیان هێناوه لەگەڵیدا، دەیانوت: کەی پەروەردگار سەرکەوتن دەبەخشێت؟! ئیتر کەی خوا یارمەتی دەنێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن بەڕاستی یارمەتی خوایی زۆر نزیکە. له تۆ دەپرسن (ئەی پێغەمبەر‎‎ (صلی الله علیه وسلم)کەچی ببەخشن و بەکێی ببەخشن؟ پێیان بڵێ: هەر خێرێک دەکەن سەرەتا دایک و باوکتان فەرامۆش مەکەن، هەروەها خزمان و هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانی نەداریش، هەر خێرو چاکەیەکیش ئەنجام دەدەن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.",
		"جەنگ لەسەرتان بڕیار دراوه کەشتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جەسته لای گرانه بەڵام ڕۆحی پێی ئاسوودەیه بۆ بەرگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپەکان) بەڵام لەوانەیه شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیه شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر له چیدایە)، ئێوه نایزانن. (جەنگ له ئیسلامدا بۆ بەرهەڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکەرو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەیه که نایەڵن خەڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئەو ڕێبازه هەڵبژێرن که خۆیان قەناعەتیان پێیەتی، هەرگیز بۆ ئەوه نیه که به زۆر خەڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایەتی حاڵەو ئەگەر کارێکی وا ڕووی دابێت ئەوه ئاینی ئیسلام لێی بەرییە).",
		"جەنگ لەسەرتان بڕیار دراوه کەشتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جەسته لای گرانه بەڵام ڕۆحی پێی ئاسوودەیه بۆ بەرگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپەکان) بەڵام لەوانەیه شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیه شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر له چیدایە)، ئێوه نایزانن. (جەنگ له ئیسلامدا بۆ بەرهەڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکەرو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئەو کۆسپانەیه که نایەڵن خەڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئەو ڕێبازه هەڵبژێرن که خۆیان قەناعەتیان پێیەتی، هەرگیز بۆ ئەوه نیه که به زۆر خەڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایەتی حاڵەو ئەگەر کارێکی وا ڕووی دابێت ئەوه ئاینی ئیسلام لێی بەرییە).",
		"پرسیارت لێدەکەن دەربارەی جەنگ له مانگی حەرامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جەنگ لەو جۆره مانگا‌نەدا کارەسات و هەڵەیەکی گەورەیە، بەرهەڵستی ڕێبازی خواو بێ باوەڕی پێی، جەنگ لەمزگەوتی حەرامدا و دەربەدەر کردنی خەڵکەکەی زۆر گەورەتره لای خوا (له کوشتنی کەسێک یان چەند کەسێک له مانگی حەرامدا) هەروەها ئازاردانی ئیماندار تا هاوەڵگەر بێت پاشگەز بێتەوه تاوانێکه له کوشتن گەورەترە، (بێگومان بێ باوەڕان) بەردەوام دژتان دەجەنگن هەتا واتان لێبکەن له دین و ئاینتان پاشگەز ببنەوە، ئەگەر بۆیان بکرێت، جا هەر کەس له ئێوه پاشگەز بێتەوه له ئاینەکەی و به کافریش بمرێت، ئا ئەو جۆره کەسانه کارەکانیان پووچەڵ دەبێت له دنیاو قیامەتدا و ئەوانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزەخن و ژیانی هەمیشەیی تیایدا دەبەنه سەر.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان هێناوەو ئەوانەی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئەوانه بەهیوا و بەتەمای ڕەحمەت و میهرەبانی خوای پەروەردگارن، بەڕاستی خوایش زۆر لێخۆشبوو و دلۆڤانە.",
		"پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی عەرەق و قومار، پێیان بڵێ: لەو دووانەدا تاوان و گوناهێکی گەوره هەیە، هەر چەنده چەند سوودێکیشان تێدایه بۆ خەڵکانێک، بێگومان گوناهەکەیان گەورەتره له کەڵک و سوودیان، پرسیارت لێدەکەن که چی ببەخشن؟ پێیان بڵێ: هەرچیتان لێ زیاده دەتوانن بیبەخشن، ئا بەو شێوەیه خوای گەوره ئەم بەڵگەو فەرمانانەتان بۆ ڕوون و ئاشکرا دەکات بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (واز لەو شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وەچی بۆ هەردوو جیهانتان چاکه ئەوه بکەن)...",
		"(ئەوەی بەرژەوەندی ئێوەی تێدایە) له دنیاو قیامەتدا (خوا ڕوونی کردۆتەوە)، هەروەها پرسیارت لێدەکەن دەربارەی هەتیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و پەروەردەکردنیان له هەمووشت چاکترو پەسەندترە، خۆ ئەگەر تێکەڵاویان بکەن و بیانهێننه ماڵتان ئەوانه براتانن (دەبێت بەچاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکەن) خوایش کەسانی خراپساز (ئەوانەی تۆوی خراپه دەچێنن) و چاکسازتان دەزانێ و جیای دەکاتەوە، ئەگەر خوا بیویستایه باری گران دەکردن و مەرجی سەختی دادەنا (دەربارەی چاودێری هەتیوان)، چونکه بەڕاستی خوا باڵادەست و داناو کاربەجێ یە.",
		"ئافرەتانی موشریک و خواناس ماره مەکەن هەتا ئیمان و باوەڕ دەهێنن، بێگومان کەنیزەکێکی ئیماندار چاکتره له ئافرەتێکی موشریک و خوانەناس، هەرچەنده (جوانییەکەی، یان سامانەکەی، یان پلەو پایەکەی) سەرسامی کردبن و ژن ماره مەبڕن له پیاوانی موشریک و خوانەناس هەتا ئیمان و باوەڕ دەهێنن و بەڕاستی بەندەیەکی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانەناسێک، هەرچەنده سەرسامی کردبن (قەدو قیافەو پلەوپایەو سامانەکەی)، ئائەو خوانەناسانه بانگەوازی مەردوم دەکەن بەرەو دۆزەخ، خوایش بانگهێشتی مەردومان دەکات بەرەو بەهەشت و لێخۆشبوون به فەرمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایەڵی ڕێبازەکەیەتی) و خوا ئایەتەکانی (قورئانەکەی) بەروونی دەخاته بەرچاو بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێبگەن.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی (عادەتی مانگانەی ئافرەت) پێیان بڵێ: ئەوه ئازارو زەرەرە، کەوابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسەرەکانتان که لەو حاڵەتەدا بن و نزیکیان مەکەون تا پاک دەبنەوە، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونە‌وەو خۆیان شت بچنه لایان، بەو شێوەیەی که خوا فەرمانی داوە، بەڕاستی خوا تەوبەکاران و پاکانی خۆشدەوێت (ئەوانەی ڕواڵەت و ناوەڕۆکیان پاکە).",
		"ژنانی هاوسەرتان کێڵگەن بۆتان و شوێنی چاندنی وەچەن، جا به هەر شێوەیەک دەتانەوێت تۆو بوەشێننه ناو کێڵگەکەتانەوه (به هیوای بەرهەم) و بۆ خۆتان دەست پێشکەری بکەن (سەرەتا هاوسەری خواناس و چاک هەڵبژێرن، لەوەودواش دوعاو نزاو خواپەرستی بەردەوام فەرامۆش مەکەن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد دەبن و ئەم مژدەیەش بده به ئیمانداران.",
		"نەکەن سوێند خواردن بەخوا بکەنه کۆسپ لەبەرامبەر چاکەکاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خەڵکیدا (واته کەفارەتی سوێندەکانتان بدەن و له چاکەو چاکەکاری درێغی مەکەن) چونکه خوا زۆر بیسەرو زانایە.",
		"خوای گەوره ئەو سوێندانەتان لێناگرێت که له دەمتان دەردەچێت و لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو لەسەرئەوه لێتان دەگرێت و موحاسەبەتان دەکات که نیەتی دڵتانی لەسەره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهەکەتان) و ئارامگرو خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).",
		"بۆ ئەوانەی که سوێند دەخۆن نزیکی هاوسەریان نەکەون، بۆیان هەیه تا چوار مانگ چاوەروانی بکەن (دەبێت لەو ماوەیەدا بڕیاری یەکجاری بدەن)، خۆ ئەگەر ئاشت بوونەوه و ڕێککەوتن، ئەوه خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"خۆ ئەگەر سوور بوون لەسەر تەڵاق دانیان، ئەوه بەڕاستی خوا بیسەری (بڕیاریانە)و زانایه (به نیەتیان).",
		"ژنانی تەڵاقدراو، دەبێت تا سێ جار عادەتی مانگانه چاوەڕێ بکەن و (شوونەکەنەوە) و حەڵاڵ نیه بۆیان ئەوەی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حەیز) بیشارنەوە، ئەگەر باوەڕیان به خواو بەرۆژی دوایی دامەزراوە، (لەو ماوەیەدا) هاوسەرەکانیان شایستەن بەگێڕانەوەیان له ماوەی چاوەروانی و عیدەدا، ئەگەر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکەن (ئەمەش بۆ تەڵاقی ڕەجعی یە)، ژنان مافیان هەیه بەسەر پیاوانەوه بەوێنەی ئەو مافانەی که بۆ پیاوانه لەسەر ژنان بەگوێرەی باو و نەریتێک که پەسەنده له ئیسلامدا و پیاوان بەسەر ئافرەتانەوه یەک پلەیان هەیه (ئەویش دەسەڵاتی گێڕانەوەی ژنەکانیانه لەکاتی تەڵاقی ڕەجعیدا)و خوا باڵادەست و دانایه (باڵادەسته بەسەر هەموواندا و دانایه له دابەشکردنی ماف و ئەرکەکاندا).",
		"تەڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسەرەکەی تێدا بگێڕێتەوە) دووجارە، دووکەڕەته (پیاو بۆی هەیه تەڵاقی هاوسەرەکەی بدات و چاکترین شێوازی ئەوەیه که له سوننەتی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوەتەوە)، لەوەودوا واته بۆ سێهەم جار ئیتر ئەگەر دەیەوێت ژیانی هاوسەریی بباته سەر (نابێت تەڵاق بێت بەدەمیداو ئەگەر هات) دەبێت بەچاکی و بەڕێک و پێکی دەست بەرداری ببێت و بۆتان حەڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننەوه له مارەیی و ئەو شتانەی پێتان بەخشیوون، مەگەر بترسن لەوەی که نەتوانن سنوورەکانی خوا چاودێری بکەن و (ستەم له یەک بکەن)، خۆ ئەگەر (ئەی قازییەکان، ئەی خێرخوازان) ترسان لەوەی که ژن ومێردەکه سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار دەکەن) ئەوه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافرەتەکه دەیەوێت (به هەندێک سامان، یان دەست هەڵگرتن له هەندێک مارەیی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئەو شتانەی که باسکران سنوورەکانی خوای پەروەردگارن، لێی مەترازێن و سنوورشکێنی مەکەن، ئەوەی دەستدرێژی بکاته سەر سنوورەکانی خوا، ئا ئەو جۆره کەسانه ستەمکارن.",
		"خۆ ئەگەر (بۆ جاری سێهەم، پیاو ژنەکەی خۆی) تەڵاقدا، ئەوه ئیتر جارێکی تر بۆی حەڵاڵ نابێت مەگەر دوای ئەوەی شوویەکی تر بکات و (هاوسەری دووهەمی بەشێوەیەکی ئاسایی تەڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئەوه بۆیان هەیه بگەڕێنەوه بۆ لای یەکترو (ژیانی ژن و مێردایەتی دەست پێبکەنەوە)، ئەگەر گومان و ڕایان وابوو دەتوانن سنوورەکانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسودەیی ببەنه سەر)، جا ئەوەی که باسکرا سنوورەکانی خوای گەورەن، ڕوونیان دەکاتەوه بۆ گەلێک که بزانن و تێبگەن.",
		"کاتێک ژنانی هاوسەرتان تەڵاقداو ئەوانیش گەیشتنه کۆتایی (عیددەیان) ئەوسا یان بیانهێڵنەوه لای خۆتان بەچاکه و ڕێزەوە، یان دەست بەرداریان ببن به چاکه و ڕێزەوە، مەیان هێڵنەوه به ئێش و ئازارەوه بۆ ئەوەی دەست درێژی و ستەمیان لێبکەن، هەرکەس ئەوه بکات ئەوه ستەمی له خۆی کردووە، نەکەن ئایەت و ڕێنمووییەکانی خوا بەگاڵته بگرن، یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوه لەسەرتان، هەروەها یادی ئەو شتانه بکەنەوه که له قورئاندا بۆتان ڕەوانه کراوه که پڕه له دانایی، لەکاتێکدا ئامۆژگاریتان دەکات بەوانه و هەوڵ بدەن خواناس و ئاین پەروەر بن و چاک بزانن کە: بەڕاستی، خوا به هەموو شتێک زانایە.",
		"هەروەها ئەگەر ژنانتان تەڵاقداو گەیشتنه کۆتایی عادەی مانگانەیان، ئێوه (ئەی کەسوکاری ژن) مەبنه کۆسپ له ڕێگەیاندا ئەگەر ویستیان شوو بکەنەوه به هاوسەرەکانیان، (یاخود ویستیان شوویەکی تر بکەن)، کاتێک ئەوان له نێوان خۆیاندا ڕەزامەندییان نواند به شێوەیەکی جوان، ئەم (فەرمان و ڕێنمووییانە) ئامۆژگاری ئەو کەسانەی پێ دەکرێت له ئێوه که باوەڕی به خواو ڕۆژی قیامەت هەبێت، ئەو جۆره ڕەفتار و کردەوانەتان جوانترو پەسەندترو خاوێنترە، خوای پەروەردگاریش چاک دەزانێرت (چی خێره بۆتان) و ئێوه نایزانن و دەرکی ناکەن.",
		"دایکان (تەڵاقدراو بن یان نەء) دوو ساڵی تەواو با شیر به منداڵەکانیان بدەن بۆ هەر کەس که دەیەوێت شیری تەواو بدات و پێویسته لەسەر ئەو کەسەی خاوەنی منداڵەکەیه (واته باوکی یان بەخێوکەری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوەیەکی جوان و پەسەندی ئایین ئاماده بکات، ئەرک لەسەر هیچ کەس دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆی منداڵەکەیەوە، هەروەها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگەیەنرێت بەهۆیمنداڵەکەیەوه و لەسەر میراتگری منداڵەکەشه وێنەی ئەو مافانەی که باسکران، خۆ ئەگەر دایک و باوک هەر کاتێک به ڕەزامەندی و پرس و ڕای هەردوولایان ویستیان منداڵەکەیان له شیر ببڕنەوە، ئەوه قەیناکات و هیچ گوناهیان لەسەر نی یه لەو بارەیەوە، خۆ ئەگەر ویستتان دایەن بۆ شیر پێدانی منداڵەکانتان بگرن، ئەوەش قەیناکات و هیچ گوناهتان لەسەر نی یە، بەمەرجێک ماف و کرێیان بەجوانی و شایسته پێ بدەن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن بەڕاستی خوا زۆر بینایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەو پیاوانەتان که دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، پێویسته ئەو هاوسەرانه چوارمانگ و ده شەو خۆیان بگرن و چاوەڕێ بکەن (شوو نەکەنەوە)، جا که گەیشتنه کۆتایی ماوەی عیددەکەیان، ئەوه ئیتر هیچ گوناهتان لەسەر نی یه ئەی کەس و کاری ژن که ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانه بچنەوه دۆخی جارانیان لەوەی که شەرع حەڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیددە، خوای پەروەردگاریش زۆر ئاگاداره بەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن.",
		"هیچ گوناهێکیشتان لەسەر نی یه لەوەی به ناڕاستەوخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکەن (که هێشتا ماوەی دیاریکراویان تەواو نەبووه و دروست نیه شوو بکەنەوە)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گەوره بەڕاستی زانیویەتی که ئێوه لەمەودوا ناویان دەبەن و باسیان دەکەن، بەڵام نەکەن به نهێنی بەڵێنیان لێ واربگرن، مەگەر بەشێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نەبێت، نەکەن بڕیاری تەواوی مارەبڕینیان بدەن هەتا ماوەی دیاری کراو تەواو نەبێت و چاکیش بزانن بەڕاستی خوا دەزانێت بەوەی که له دڵ و دەروونتاندایە، کەواته خۆتان بپارێزن (له قەدەغه کراوەکانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆشبوو و خۆڕاگرو لەسەرخۆیە.",
		"هیچ گوناهتان لەسەرنی یه ئەگەر ژنانێک تەڵاق بدەن که هێشتا نەچووبنه لایان، یاخود مارەیتان بۆ دیاری نەکرد بوون، پێویسته لەسەرتان هەندێک سامانیان بدەنێ، جا ئەوەی دەوڵەمەندەو زۆری هەیه و ئەوەی که هەژارو کەم دەسته (هەرکەس) بەپێی توانای خۆی، ئەم دیاری و یارمەتییانه بەشێوەیەک بێت که باوو پەسەندی شەرع بێت، ئەمەش ئەرکێکی پێویسته لەسەر چاکەکاران.",
		"خۆ ئەگەر ژنانتان تەڵاقدا پێش ئەوەی بچنه لایان، له هەمان کاتیشدا مارەییتان بۆ دیاری کردبوون، ئەوه دەبێت نیوەی مارەییه دیاری کراوەکەیان بدەنێ، مەگەر خۆیان نەیانەوێت و چاوپۆشی لێبکەن، یان ئەو کەسه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینەکەی بەدەستە، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریەوه نزیکترەو چاکەو پیاوەتی نێوان یەکتر فەرامۆش مەکەن، بەڕاستی خوا بینایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"کەمتەرخەمی مەکەن و پارێزگاری له ئەنجامدانی نوێژەکاندا بکەن بەتایبەتی نوێژی ناوەند (که نوێژی عەسرە) هەمیشەو بەردەوامیش هەستن به ئەنجامدانی فەرمانەکان بۆ خوا بەگەردن کەچیەوە.",
		"ئینجا ئەگەر ترسان (که نوێژەکەتان وەکو پێویست ئەنجام نەدەن بەهۆی جەنگ یان مەترسیەکەوە) دەتوانن بەدەم ڕۆیشتنەوه یان به سواری ئەنجامی بدەن، هەرکاتێک ئەمین بوونەوه و هەستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکەن و (نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن) بەو شێوەیەی که فێری کردوون پێشتر نەتاندەزانی.",
		"ئەو پیاوانەتان که دەمرن و هاوسەران بەجێ دەهێڵن، (دەبێت بەفەرمانی خوا) وەسیەت بکەن بۆ هاوسەرانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسەریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و بەخێو بکرێن و دەرنەکرێن، خۆ ئەگەر بەویستی خۆیان دەرچوون ئەوه ئیتر هیچ گوناهتان لەسەرنی یه ئەی کەس و کاری ژن که ڕێ بدەن ئەو ئافرەتانه بچنەوه دۆخی جارانیان لەوەی که شەرع حەڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیددە، دڵنیاش بن که خوا باڵادەسته (ئەگەر ستەمیان لێبکەن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنوورەکانیدا).",
		"بۆ ژنانی تەڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته لەسەر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.",
		"ئا بەو شێوەیه خوا فەرمانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوه (دەربارەی مافی ژنان) بۆ ئەوەی ژیربن و بیرو هۆشتان بخەنەکار.",
		"ئایا نەتبیستووه و نەتڕوانیوەته ئەوانەی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنەواریان دەرچوون، لەکاتێکدا که هەزارەها کەسیش بوون، (ترسان له بەرەنگار بوونەوەی دوژمن)، خوایش فەرمووی پێیان: بمرن! (دوای ئەوەی مردن) پاشان زیندووی کردنەوه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنەوه له جیهادو بەرەنگار بوونەوەی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیە)، بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو بەخشش و فەزڵی زۆره بەسەر خەڵکییەوه (چاوپۆشی له کەم تەرخەمییان دەکات و مۆڵەتیان دەدات)، هەرچەنده زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن و سپڵەن.",
		"کەواته ئیتر مەترسن و) له ڕێگەی خوادا بجەنگن، چاک بزانن و دڵنیابن بەڕاستی خوا بیسەرو زانایه (به هەموو گفتوگۆو هەوڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خەباتتان).",
		"کێیه ئەو کەسه قەرز دەدات بەخوای پەروەردگار به قەرزێکی چاک (بەخشراوەکه له ماڵی حەڵاڵ و بێ منەت و نازدار بێت)، خوایش بەو هۆیەوه بۆی چەند بەرامبەر دەکات و پاداشتی بێ سنووری پێ دەبەخشێت، (بەڕاستی خوایەکی بەڕێزو دلۆڤانمان هەیە، جێگەی سەرسوڕمان و سەرنجه ئەو شێوازەی که هانی ئیماندارانی پێ دەدات، بۆ بەخشین به یەکترو بۆ بەخشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئادەمیزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و دەرامەت دەگرێتەوه و فراوانی دەکات (به حیکمەت و ویستی خۆی) هەر بۆ لای ئەو زاتەش دەگەڕێنەوە.",
		"ئایا نەتبیستووه و نەتڕوانیوەته بەسەرهاتی دەستەیەک له گەوره پیاوانی نەوەی ئیسرائیل له دوای موسا لەکاتێکدا به پێغەمبەرەکەی خۆیانیان وت: پاشایەک، سەرکردەیەکمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجەنگین، پێغەمبەرەکه وتی: باشە؛ ئەی ئەگەر جەنگتان لەسەر بڕیاردراو خەریک بوو یەخەتان بگرێت و پەشیمان بوونەوه و نەجەنگان؟ (له وەڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نەجەنگین، له کاتێکیشدا ئەوەته دەربەدەرکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر بڕیاردا، تەنها کەمێکیان نەبێت ئەوانی تر هەموویان پشتیان هەڵکردو پەشیمان بوونەوە، خوایش زاناو بەئاگایه به ستەمکاران.",
		"ئینجا پێغەمبەرەکەیان (بەوانەی که ئامادەی جەنگ بوون) وتی: ئەوه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوەو طالوطی ڕەوانه کردووه که پاشا و سەرکردەتان بێت، کەچی (هەندێکیان) وتیان: چۆن ئەو ببێته سەرکرده بەسەرمانەو، ئێمه شایستەترین به سەرکردەیی لەو، ئەو ماڵ و سامانێکی زۆری نیە! (جوولەکه هەمیشه ماڵ و سامان دەکەنه پێوەر له هەموو شتێکدا)، (پێغەمبەرەکه له وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی خوا (طالوط)ی هەڵبژاردووه و پەسەندی کردووه بەسەرتانداو زانست و زانیاری زۆرو لاشەیەکی بەهێزو گەورەشی داوەتێ، خوای گەورەش پاشایەتی دەبەخشێت به هەر کەس که بیەوێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایە.",
		"ئەوسا پێغەمبەرەکەیان پێی وتن: بەڕاستی نیشانەی پاشایەتی طالوط ئەوەیە: سندووقەکەتان بۆ دێتەوەو، ئاسوودەیی و ئارامی تێدایه له لایەن پەروەردگارتانەوەیە، هەروەها هەندێک پاشماوەی بەنرخ و کەلپوری تێدایه لەوەی که بنەماڵەی موسا و بنەماڵەی هاروون بەجێیان هێشتووەو لەکاتێکدا که فریشته هەڵیدەگرن و دەیهێننەوه بۆتان، بەڕاستی هەر لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیه بۆتان ئەگەر باوەڕدارن.",
		"ئینجا لەکاتێکدا طالوط سەربازانی جیاکردەوەو پێی وتن (وا ئێمه دەڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزەرماندا) تاقیتان دەکاتەوه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویەتی)، جا ئەوەی لێی بخواتەوه (ئەوه سەربازی) من نیه و (بگەڕێتەوە) و ئەوەی ئەیچێژێت یان تەنها لوێچێک بەدەستی خۆی بخواتەوه ئەوه بەڕاستی سەربازی منه و (دەپەڕێتەوەو دەڕۆین، جا لەگەڵ ئەو ڕوون کردنەوەیەشدا) زۆربەیان (له ئاوی ڕووبارەکەیان) خواردەوە، کەمێکیان نەبێت، جا کاتێک لێی پەڕینەوه خۆی و ئەوانەی باوەڕیان هێنابوو لەگەڵیدا (هەندێکیان) وتیان: ئەمڕۆ (زەحمەته بەم ژماره کەمەوە) دەرەقەتی جالوط و سەربازانی بێین، (بەڵام) ئەوانەی دڵنیا بوون به خزمەتی پەروەردگاریان دەگەن وتیان: (مەترسن) چونکه چەندەها جار دەستەی کەم، زاڵ بوون بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خواو خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.",
		"کاتێک له بەرامبەر جالوط و سەربازانیەوه وەستان (نزایان کردو) وتیان: پەروەردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببەخشە، (دڵ و دەروون و) پێکانمان دامەزراو بکه و سەرمان بخه بەسەر قەوم و هۆزی بێباوەڕاندا.",
		"ئەوسا ئیتر به فەرمانی خوا لەشکری جالوطیان بەزاند و داود (که یەکێک بوو له سەربازانی طالوط) جالوطی کوشت، لەوەودوا خوای گەوره پاشایەتی و دانایی پێبەخشی و هەرچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئەگەر خوا هەندێک له خەڵکانی به هەندێکی تری لەناو نەبات، هەر هەموو سەر زەوی پڕ دەبێت له تاوان و خراپە، بەڵام خوا فەزڵ و ڕێزی زۆره بۆ هەموو گرۆی ئادامیزاد (بەشێوەیەکی گشتی).",
		"ئا ئەوانەی که باسکران ئایات و بەڵگەو موعجیزەی خوای گەورەن بەڕاستی و دروستی بەسەر تۆدا دەیخوێنینەوه و بەڕاستی تۆ (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) یەکێکیت له پێغەمبەرانی خاوەن پەیام.",
		"ئەو پێغەمبەرانەی (باسکران) ڕێزی هەندێکیانمان داوه بەسەر هاندێکی تریاندا، هەیانه خوا گفتوگۆی (یەکسەری) لەگەڵدا کردووه (وەک موسا) و پلەوپایەی هەندێکیانی بەرز کردۆتەوه به چەندەها پله (وەک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان بەخشیووه بەعیسای کوڕی مەریەم، (وەک زیندووکردنەوەی مردوو، چاکردنەوەی نەخۆشی زگماک،.. هتد بەویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشتەی سرووش که (جوبرەئیل)ە، خۆ ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایه (ئەو خەڵکه هەمووی باوەڕدار دەبوون)، دوای هاتنی پێغەمبەرەکانیان جەنگیان دژبەیەک نەدەکرد، پاش ئەوەی چەندەها بەڵگەی ئاشکرایان (لەسەردەستی پێغەمبەران) بۆ هاتبوو، بەڵام دووبەرەکی کەوته نێوانیانەوە، هەندێکیان ئیمان و باوەڕی هێناو، هەندێکیشیان بێ باوەڕ بوو، ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایه جەنگیان دژ بەیەک نەدەکردو یەکتریان نەدەکوشت، بەڵام خوا هەرچیەکی بوێت هەر ئەوه ئەنجام دەدات هەر ئەوه پێش دەهێنێت.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه لەوماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییە)ی که پێمان بەخشیوون؛ ببەخشن، پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایەتی و تکاکاری تیادانیە، (ئەو ڕۆژە) بێ باوەڕان هەر خۆیان له ڕیزی ستەمکاراندان.",
		"خوا زاتێکه جگه ئەو هیچ خوایەکی ترنیه که شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشه زیندووه و ڕاگرو سەرپەرشتیاری (هەموو دروست کراوەکانیەتی)، نه وەنەوز دەیگرێت و نه خەو (چونکه ڕاگرو سەرپەرشتیاری بوونەوەرە)، هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه هەر ئەوزاته خاوەنیانە، کێ یه ئەوەی (دەتوانێت) تکا بکات له لای ئەو، بەبێ مۆڵەتی خۆی، دەشزانێت چی له ئێستاو داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوەو ڕوودەدات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری تەواویان نیه دەربارەی زانیاری و زانستەکانی ئەو، مەگەر بەوەی که خۆی بیەوێت فێریان بکات (ئەم پێشکەوتن و زانستەی سەردەم بەشێکی کەمن له بەخششەکانی خوا)، فەرمانڕەوایی و دەسەڵات و زانینی ئەوزاته هەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوه و پارێزگاریان بەلای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هەر ئەو خوایەکی بەرزو بڵند و گەورەیە.",
		"بەهیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وەرگرتنی بیروباوەڕی ئیسلامدا (دینداری بەزۆر نابێت بکرێت و دین بەزۆر نادرێت بەسەر کەسدا)، چونکه بەڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆتەوه له گومڕایی و سەرکەشی، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه لە: هەموو ڕێگەو ڕێبازو هێزو بەرنامەو لادان و بتێک)و باوەڕی دامەزراو بهێنێت بەخوا، جا بێگومان ئەوکەسه دەستی گرتووه به بەهێزترین هۆکاری ڕزگارییەوە، شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ کەوتووە، که هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەکی بۆ نی یه و هەمیشه پتەو و دامەزراوە، خوای گەورەش بیسەرو زانایە.",
		"خوا پشت و پەنا و خاوەنی ئەو کەسانەیه باوەڕیان هێناوە، له تاریکاییەکانی (گومان و ستەم) دەریان دەهێنێت و دەیانبات بەرەو نوورو ڕووناکی، ئەوانەش که ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەر، یارمەتی دەرەکانیان تەنها ـ تاغوتەکانە، له نوورو ڕووناکی دەریان دەهێنن و بەرەو تاریکاییەکان دەیانبەن، ئا ئەوانه نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشه تیایدا دەمێننەوە.",
		"ئایا نەتبیستووه و نەتڕوانیوەته ئەو کەسەی دەمەقاڵەی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیمدا له بارەی پەروەردگاریەوه لەبەر ئەوەی خوا پاشایەتی پێبەخشی بوو، (له جیاتی باوەڕهێنان و سوپاسگوزاری کەچی دەمه دەمێی دەکرد لەگەڵ ئیبراهیمدا)، (ئەم لووت بەرزیەشی کاتێک بوو به هەواو فیزاوه پرسیوویەتی له ئیبراهیم که پەروەردگاری تۆ کێیە؟ ئەویش له وەڵامدا وتی: پەروەردگاری من ئەوزاتەیه که ژیان دەبەخشێت و مردنیشی بەدەستە، (نەمروود له وەڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان دەبەخشم و مردنیشم بەدەستە، (ئینجا فەرمانیدا هەندێک له نەیارانی بکوژن گوایه ئەوه دەیانمرێنێت، هەندێکیشی نەکوشت گوایه ئەوه ژیانی پێبەخشین!!)، ئەوسا ئیبراهیم وتی: بەڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهەڵاتەوه دەهێنێت جا (ئەگەر تۆ دەتوانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنە، ئینجا ئەو بێ باوەڕه ڕەنگی پەڕی و دەمکوت کراو وەڵامی نەما، بێگومان خوا هیدایەتی قەومی زاڵم و ستەمکار نادات.",
		"یاخود وەک ئەو کەسەی تێپەڕی بەلای شارۆچکەیەکدا که هەموو خانووەکانی بەسەر سەقفەکانیدا تەپی بوون، لەبەر خۆیەوه وتی: ئاخۆ خوای گەوره چۆن خەڵکی ئەم شارۆچکەیه دوای مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟! (ئەو کەسه عوزەیر پێغەمبەر بوو (صلی الله علیه وسلم) یەکسەر خوای گەوره سەد ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوه و پێی فەرموو: چەند مایتەوە؟ (عوزەیر) وتی: ڕۆژێک یان کەمتر له ڕۆژێک ماومەتەوە، (خوا) فەرمووی: نەخێر ئەوه سەد ساڵت پێچووە، جا تەماشای خواردن و خواردنەوەکەت بکه (لەو ماوه درێژەدا) نەگۆڕاوه و تێک نەچووە، تەماشای گوێدرێژەکەشت بکە، (بۆیه ئەمەمانکرد) تا بەم بەسەرهاته بتکەینه موعجیزه بۆ خەڵکی، جا سەیری ئێسکەکانی (گوێدرێژەکەت بکە) چۆن بەرزیان دەکەینەوه و بەیەکەوەیان دەبەستین و پاشان بەگۆشت دایاندەپۆشین، کاتێک بینی و بۆی دەرکەوت وتی: چاک دەزانم و دڵنیام بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"به یاد بهێنە، کاتێک ئیبراهیم وتی: پەروەردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟ خوا فەرمووی: ئایا باوەڕت نەهێناوە؟ ئیبراهیم وتی: بەڵێ (باوەڕم هەیە) بەڵام حەزدەکەم (بەچاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فەرمووی: جا کەواته چوار باڵنده بهێنەو جوان سەرنجیان بدەو دوایی هەر چواریان سەربڕەو گۆشت و پەڕ و خوێنیان تێکەڵ بکە، ئەوسا لەسەر لوطکەی هەر شاخێک هەندێک لەو تێکەڵەیه دابنێ، پاشان بانگیان بکە، بەگورجی و بەپەله هەموویان دێنەوه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه بەڕاستی خوا باڵاداست و کار بەجێ یە.",
		"نمونەی ئەوانەی که ماڵ و سامانیان دەبەخشن له پێناوی خوادا، وەکو تۆوێک وایه که بڕوێت و حەوت گوڵی گرتبێت، له هەر گوڵێکدا سەد دانەی تیادا بێت، خوایش بۆ هەر کەس که بیەوێت (به گوێرەی نیەتی و جێگرتنی خێرەکەی) پاداشت چەند بەرامبەر دەکات و خوا فراوانگیر و زانایە.",
		"ئەوانەی ماڵ و داراییان دەبەخشن له ڕێگەی خوادا، بەدوای ئەوەی بەخشیوویانه هیچ جۆره منەتێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگەیەنن، (ئەوانە) تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، هیچ ترس و بیمیان لەسەرنیه (له کەم و کووڕیی پاداشت و تەنگانەی قیامەت)، غەم و پەژارەش ڕوویان تێ ناکات.",
		"قسەو گوفتاری جوان و چاوپۆشیەک (له هەڵە)، چاکتره له بەخشینێک که ئازاری بەدوادا بێت و منەت بکرێت، خوایش دەوڵەمەندو بێ نیازه (له بەخشینی بەمنەت) و خۆڕاگرو لەسەرخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سەرکەش و یاخییەکان).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، نەکەن خێرو پاداشتی چاکەکانتان پووچ بکەنەوه به منەت نان و دڵ ئازاردانی (هەژاران)، وەکو ئەو کەسەی ماڵ و سامانی خۆی لەبەر چاوی خەڵکی ببەخشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوەڕی بەخواو ڕۆژی دوایی نەبێت، جا نموونەی ئەو جۆره کەسانه وەک بەردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سەرەوه بێت، لەوەودوا بارانێکی لێزمه ببارێت بەسەریداو هیچی بەسەرەوه نەهێڵێت و بەرەق و تەقی بەجێی بهێڵێت و حەقیقەتی دەربکەوێت، (ئینجا ئەو جۆره ڕیابازو بێ باوەڕ منەتنەرانە) هیچ جۆره بەهرەیەک لەو بەخشینەیان بەدەست ناهێنن، بێگومان خوای گەوره ڕێنموویی قەومی بێ باوەڕو کافران ناکات.",
		"نموونەی ئەوانەی ماڵ و سامانیان دەبەخشن له پێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا و بۆ دامەزراندن و ڕاهێنانی خۆیان لەسەر چاکەکاری، وەکو باخچەیەک وایه: له بەرزاییەکدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گەوره بیگرێتەوه و ببێته هۆی ئەوەی که دوو بەرامبەر بەرهەمی هەبێت، خۆ ئەگەر بارانی دڵۆپ گەورەش نەیگرێتەوە، ئەوه نمه باران پاراوی دەکات، خوای گەورەش بینایه بەو کارو کردەوانەی دەیکەن.",
		"ئایا هیچ کەس له ئێوه حەز دەکات باخێکی هەبێت له دارخورماو چەندەها جۆر ڕەزه ترێ پێک هاتبێت و چەند جۆگەو ڕووبارێک بەژێر درەختەکانیدا بڕوات و هەموو جۆره بەروبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوەنەکەی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چەند نەوەو منداڵێکی لاوازی هەبێت، کەچی لەناکاو گەردەلولێک گڕوگەرمیەکی بەهێزی تێدابێت و هەڵکاتەسەری و یەکسەربسووتێت؟! (ئەمه زۆر جێی داخ و نیگەرانیه چونکه نەخۆی لەبەر پیری، نەمنداڵی، لەبەر بێ هێزی، ناتوانن باخەکه ئاوەدان بکەنەوە)، ئا بەو شێوەیه خوا ئایەت و بەڵگەو نیشانەکان دەخاته بەرچاوتان بۆ ئەوەی تێفکرن و بیربکەنەوه (خۆتان مایەپووچ و ڕەنج بەخەسار نەکەن).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: ببەخشن له باشترین بەروبووم و بەرهەمێک که بەدەستان هێناوه و لەو بەروبوومانەی که له زەویدا بۆمان دەرهێناون و ڕواندوومانە، نەکەن نیازی بەخشینی شتی ناپوخت و بێ کەڵک بکەن و لەو ببەخشن، لەکاتێکدا خۆتان ئەو جۆره شتانه وەرناگرن و پێی ڕازی نابن (ئەگەر بتاندرێتێ) مەگەر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا دەوڵەمەندو بێ نیازه و شایستەی سوپاسه (پێویستی بەبەخشینی بێ نرخ نیە).",
		"(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان دەبەخشن) شەیتان بەڵێنی هەژاری و نەداریتان پێ دەدات (دەتانترسێنێت به هەژاری) و فەرمانتان پێ دەدات بەگوناهو تاوان و خراپه و نەبەخشین، خوای گەورەش بەڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبەتی خۆیتان پێدەدات لەگەڵ زۆری ڕۆزی و بەهرەی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایە.",
		"ئەوزاته بەهەر کەس بیەوێت و (شایسته بێت) حیکمەت و دانایی پێ دەبەخشێت و هەر کەس حیکمەتی پێ ببەخشرێت، ئەوه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوە، جا بێجگه له ژیر و هۆشمەندەکان کەسانی تر لەو بەهرەیه تێناگەن و پەند وەرناگرن.",
		"هەرشتێکتان بەخشی بێت یان هەر نەزرو بڕیارێکتان دابێت، ئەوه خوا پێی دەزانێت و بۆ ستەمکاران هیچ جۆره پشتیوانیەک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵەی خوا).",
		"ئەگەر خێرو چاکه و بەخشینەکانتان به ئاشکرا ئەنجام بدەن ئەوه شتێکی چاکە، خۆ ئەگەر بیشارنەوه و بیدەن به هەژاران به نهێنی ئەوه چاکتره بۆتان، جا (بەو بەخشینە) خوا هەندێک له گوناهەکانتان دەسڕێتەوه و خوا ئاگایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هیدایەت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئەو خەڵکه لەسەر تۆ نیه (چونکه تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە) بەڵام خوا هیدایەت و ڕێنموویی هەر کەسێکی بوێت دەکات، (به مەرجێک ئەو کەسەش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هەر خێرێکیش ئەنجام بدەن، ئەوه قازانجەکەی بۆ خۆتانە، ئێوه (ئەی بڕواداران) هیچ شتێک نابەخشن مەگەر بۆ ڕەزامەندی خوا نەبێت و هەر خێرو چاکەیەکیش ئەنجام بدەن پاداشتەکەیتان دەستتان دەکەوێتەوە، ئەوسا ئێوه بەهیچ شێوەیەک ستەمتان لێناکرێت.",
		"(ئەو جۆره بەخشینانه پێشکەش بکەن) بەو هەژارانەی له پێناوی خوادا لێبڕاون و ناتوانن بگەڕێن به زەویدا و بازرگانی و کاسبی بکەن (بەهۆی خەریک بوونیان بەگەیاندنی پەیامی خوا)، ئەوەی نەیانناسێت، (ئەو هەژارانه ئەوەنده کەسایەتی خۆیان ڕادەگرن و نەفس بەرزن)، وادەزانێت دەوڵەمەندن، تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئەی ئیماندار) به ڕەنگ و ڕوخسارو سیمایاندا دەیانناسیت، داواناکەن له خەڵکی بەزۆر شتی لێبسەنن و ڕووگیریان بکەن، هەر خێرێک ئەنجام بدەن ئەوه بێگومان خوا زانایه پێی.",
		"ئەوانەی ماڵ و سامانیان دەبەخشن، بەشەو و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئەوانه هەر پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ترس و بیمیان لەسەر نییه و ئەوان خەفەتبار نابن (له ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا).",
		"ئەوانەی سوو دەخۆن، هەڵسوکەوت ناکەن و ڕاست نابنەوه (له گۆڕدا) مەگەر وەک ئەو کەسەی که شەیتان دەستی لێوەشاندبێت (هەر له دنیادا سروشتی نین، له قیامەتیشدا وەک شێت دەبن) چونکه ئەوانه دەڵێن: کڕین و فرۆشتن وەک سوو وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حەڵال کردوەو سووی حەرام کردووە، جا ئەوەی ئامۆژگاری پەروەردگاری پێگەیشت و وازی هێنا، ئەوەی دەستی کەوتووە، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینەوەشی) دەکەوێتەلای خوا، بەڵام ئەوەی دەست بکاتەوەبەسوو خۆریی، ئا ئەوانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزەخن و ژیانی هەمیشەیی تیادا دەبەنەسەر.",
		"خوا، سوو، تەفروتونا دەکات و بەرەکەتی لێ هەڵدەگرێت، بەڵام پاداشتی خێر و سامان بەخشین برەو پێ دەدات و بەرەکەتی تێ دەخات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه و نوێژەکانیان بەچاکی بەجێهێناوه و زەکاتیان داوە، تەنها پاداشتیان لای پەروەردگاریانە، ئەوسا نه ترس و بیمیان لەسەرە، نەغەم و پەژاره دەیان گرێتەوە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوەی سوو بهێنن ئەگەر ئیماندارن.",
		"خۆ ئەگەر وانەکەن، ئەوه جەنگ لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا ڕابگەیەنن (که سەرئەنجامەکەی زۆر سامناکە)، خۆ ئەگەر تەوبه بکەن و (له سوو خۆری واز بهێنن) ئەوه تەنها سەرمایەکانتان بۆ هەیه وەری بگرنەوە، نه ستەم دەکەن (له قەرزارەکان) نه ستەمتان لێ دەکرێت.",
		"خۆ ئەگەر قەرزارەکه نەدار بوو، ئەوه مۆڵەتی بدرێ تا دەرووی لێ دەکرێتەوه و دەیبێت، خێر کردنتان به قەرزارەکه و ئازاد کردنی و بەخشینی، چاکتره بۆتان ئەگەر ئێوه بزانن (چەنده پاداشتی خوایی بێ سنوورە).",
		"(خەڵکینە) له سزاو تۆڵەی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە، لەوەودوا هەموو کەس پاداشتی کاروکردەوەی خۆی وەردەگرێت و ستەمیان لێ ناکرێت.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه ئەگەر قەرزێکتان کرد له یەکتر تا ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوه بینوسن و با نووسەرێک که دادپەروەربێت بەڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسەرێک سەرپێچی نەکات له نوسین، هەر وەک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئەگەر کەسێک خوێندەوار نەبێت) ئەوەی که حەقەکەی بەسەرەوەیه و قەرزەکەی لایه با بەدەمی خۆی (ئەندازەی قەرزەکەی) به کاتبەکه بڵێت و له خوای پەروەردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نەکات و لێی کەم نەکاتەوە، خۆ ئەگەر ئەوەی قەرزەکەی لەسەره هەڵەشه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان بەساڵاچوو بوو) یا نەیدەتوانی دان به حەقەکەدا بنێت (کەڕوڵاڵ بوو) با بەخێوکەر، یا سەرپەرشتیارەکەی دادگەرانه حەقیقەت و ڕاستی قەرزەکەی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایەتی لەسەر (قەرزو مامەڵە)بگرن، ئەگەر دووپیاو دەستنەکەوتن بۆ شایەتی، با پیاوێک و دوو ئافرەت شایەتییەکه بدەن لەو کەسانەی که ڕازین به شایەتیدانیان، نەوەکو یەکێک له (ئافرەتەکان) بیری بچێت، با ئەوی تریان بیری بهێنێتەوه و شایەتەکان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکەن و ئاماده نەبن، بێزار مەبن لەوەی که (قەرز) بنووسن، کەم بێت یان زۆر و تا ماوەی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئەنجامدانی مەسەلەی قەرزتان بەو شێوه دادپەروەرانەیه و پەسەندتره لای خوا (له نەنووسین)، ئەوسا چاکتر دەتوانن شایەتی ڕاگرن و نزیکترن لەوەی گومان و دوودڵی به یەکتر نەبەن (مافی کەس تیا نەچێت)، مەگەر بازرگانیەک بێت لەبەر دەستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن، ئەوه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیەو مامەڵه دوادەخات، هەتا بۆتان دەکرێت) شایەت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئەنجامدا و نابێت نووسەرو شایەت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئەگەر شتی وابکەن ئەوه بەڕاستی مانای وایه ئێوه له چەندەها فەرمانبەرداری دەرچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئەو شتانەتان دەکات (که خێری تیایه بۆ دنیاو پاداشتی قیامەتی له دوایە) و خوا به هەموو شتێک زانایە.",
		"خۆ ئەگەر له سەفەردا بوون و نووسەرێکتان دەست نەکەوت، ئەوه بارمتەکان وەردەگیرێن (لەباتی قەباڵه و سەنەدەکە)، خۆ ئەگەر له یەکتری دڵنیا بوون با ئەوەی به ئەمین و دەستپاک دادەنرێت ئەمانەتەکەی (قەرزەکە) بداتەوه و با له خوای پەروەردگاری بترسێت، نەکەن شایەتی بشارنەوە، ئەوەی شایەتی بشارێتەوه ئەوه بەڕاستی دڵی ژەنگاوی و ناپوخت گوناهبارە، خوایش به هەموو ئەو کردەوانەی که دەیکەن زانایە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانه و ئەگەر ئەوەی له دڵ و دەرونتاندا جێگیر بووە، دەری بخەن، یان بیشارنەوه خوا دەربارەی لێتان دەپرسێتەوە، ئەوسا له هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و هەرکەس بیەوێت سزای دەدات و خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتی هەیه (ئەوەی چرپەی دەروونیه دێت و دەڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینەوەی لەسەر نیە).",
		"پێغەمبەرو ئیمانداران باوەڕیان هەیه بەوەی له لایەن پەروەردگاریانەوه هاتۆته خوارەوە، هەموویان باوەڕیان هەیه به خواو فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی (دەڵێن) هیچ جۆره جیاوازیەک ناکەین له نێوان هیچ پێغەمبەرێ له پێغەمبەرەکانی خوادا (له باوەڕدا)، هەروەها وتیان: گوێڕایەڵ و ملکەچین (بۆ بەدیهێنەرمان) پەروەردگارا لێخۆش بوونی تۆمان دەوێت و سەرئەنجام هەر بۆ لای تۆیه گەڕانەوە.",
		"خوای گەوره ئەرک ناخاته سەر هیچ کەسێک مەگەر به قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیه ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگره ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان له دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەده بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوته بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەده بەسەرماندا له تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکه تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوه و چاوپۆشی بکه له هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوه پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیه داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیه پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێده که لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووه هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەوره ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان). خوای گەوره ئەرک ناخاته سەر هیچ کەسێک مەگەر به قەدەر توانایی خۆی نەبێت، هەر کارێکی چاک ئەنجام بدات قازانجی تەنها بۆ خۆیەتی و هەر خراپەیەکی کردبێت تەنها یەخەی خۆی دەگرێت و لەسەر خۆیەتی (هەر بۆیه ئیمانداران دەڵێن): پەروەردگارا؛ لێمان مەگره ئەگەر فەرامۆشیمان بەسەردا هات یان گوناهو هەڵەیەکمان له دەست قەوما، پەروەردگارا؛ ئەرکی سەخت و کاری گران مەده بەسەرماندا وەکو ئەوەی داوته بەسەر ئەوانەی پێش ئێمەدا، پەروەردگارا؛ ئەرکێک مەده بەسەرماندا له تواناماندا نەبێت، تووشی بەڵاو ناخۆشیەکمان مەکه تواناو هێزو هەناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕەوه و چاوپۆشی بکه له هەڵەو تاوانەکانمان و دای پۆشە، (داواکارین) بەزەییت بێتەوه پیاماندا، ڕەحممان پێ بکە، هەر تۆ پشت و پەناو یاریدادەری ئێمەیت، جا بۆیه داوا دەکەین سەرمان بخەیت بەسەر قەومی کافرو خوانەناساندا، (ئا بەو شێوەیه پەروەردگاری مەزن فێری نزای ڕێک و پێکمان دەکات، ئومێده که لێشمان وەربگرێت..) کاتێک ئایەتی (٢٨٤) دابەزیووه هاوەڵانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سەغڵەت بوون و چوون بۆ خزمەتی.. ئەویش فەرموویەتی: بڵێن گوێڕایەڵ و ملکەچین.. ئینجا خوای گەوره ئایەتی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابەزاند بۆ دڵدانەوەیان).",
	},
	-- 3 = آل عمران
	{
		"‌چەند پیتێك له سەرەتای هەندێ له سوورەتەكانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەی كۆی پیتەكانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كەسدا نیه بەو پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، بەرادەیەك هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری كۆببنەوه بۆ ئەو مەبەسته بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناكان له هەندێكی دواون، هەندێكیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئەو پیتانە.",
		"خوا زاتێکه جگه ئەو هیچ خوایەکی تر نی یه شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشه زیندووه و ڕاگرو سەرپەرشتیاری هەموو دروستکراوەکانیەتی.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ بەڕاست و دروست (به چەند قۆناغێک) دابەزاندووە، بەڕاست دانەری سەرجەم کتێبه پێشووەکانی پیش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان)، هەروەها تەوراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕەوانه کردووه له پێش قورئاندا...",
		"لەکاتێکدا هیدایەت و ڕێنموویی بەخشی خەڵکی بوون، هەروەها جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵی نارده خوارەوه (که قورئانە)، بێگومان ئەوانەی بڕوایان نەهێنا به ئایاتەکانی خوا، بۆ ئەوان سزایەکی سەخت (له دواڕۆژدا) هەیە، بێگومان خوای گەوره باڵادەستەو خاوەنی تۆڵەو سزایه (له بێ باوەڕان).",
		"بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زەوی و نه له ئاسماندا.",
		"ئەو خوایه زاتێکه نەخشەی ڕووخسارتان له منداڵدانەکاندا دەکێشێت چۆن بیەوێت، هیچ پەرستراوێکی بەڕاست نی یه جگه لەو خوایه و ئەو زاته باڵادەست و دانا و کاربەجێ یە.",
		"ئەو خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سەر تۆ (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خوارەوە، بەشێک له ئایەتەکانی دامەزراو و پایەدارو ڕوون و ئاشکران، ئەوانه بنچینەو بناغەی قورئانەکەن و هەندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هەڵدەگرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئەوانەی که له دڵیاندا لاری و لادان هەیە، حەز له حەق و ڕاستی ناکەن، ئەوانه شوێنی ئەو ئایەتانه دەکەون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هەیە، بۆ ئەوەی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بکەن، یان بۆ ئەوەی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ هەڵبەستن، له حاڵێکدا که لێکدانەوەی ئەو جۆره ئایەتانه هەر خوا خۆی به تەواوی دەیزانێت، جا ئەو کەسانەی کەله زانستدا ڕۆچوون دەڵێن: ئێمه باوەڕی دامەزراومان بەهەر هەموو (ئەو ئایەتانە)هەیه که لەلایەن پەروەردگارمانەوەیه و فەرمایشی ئەوە، (لەڕاستیدا) بێجگه له خاوەن بیر و ژیرەکان یاداوەری وەرناگرن و بیرناکەنەوه (لەم قورئانە).",
		"(ئەوانه دەڵێن) پەروەردگارا.. دوای ئەوەی که هیدایەت و ڕێنمووییت کردین، دڵەکانمان لامەده له ڕێگەی ڕاست و له ڕەحمەت و بەخششی تایبەتی خۆت بەهرەوەرمان بکە، چونکه بەڕاستی تۆ بەخشنده و بەخشێنەری.",
		"پەروەردگارا بەڕاستی تۆ کۆکەرەوەی هەموو خەڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیە، بێگومان خوا (زاتێک نیە) که بەڵێنی خۆی نەباته سەر....",
		"(لەو ڕۆژەدا) بەڕاستی ئەوانەی که بێ باوەڕن هەرگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره بەرگریەکیان لێ ناکەن له سزای خوا، ئا ئەوانه سووتەمەنی ئاگری دۆزەخن.",
		"ئەوانه داب و نەریتیان وەکو داب و نەریتی دارودەستەی فیرعەون و ئەوانەی که پێشیان هاتوون وایە، ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، خوایش ئەوانی بەهۆی گوناهو تاوانیانەوه بەتوندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵەسێنەرێکی بەهێز و بەزەبرە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ بەوانەی که بڕوایان نەهێناوە: سەرئەنجام تێکدەشکێن و ژێردەست دەخرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ دەکرێنەوه و ڕاپێچ دەکرێن بۆ ناو دۆزەخ که ناخۆشترین جێگەیە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەو خەڵکه بڵێ) بێگومان لەو دوو دەستەیەی که له (جەنگی بەدردا) ڕوو به ڕووی یەکتر وەستان نیشانەو پەندێکی گەوره بوو بۆتان، دەستەیەکیان له پێناوی خوادا دەجەنگان، دەستەکەی تریان بێ باوەڕ بوون، ئیمانداران لەبەر چاوی ئەواندا دوو ئەوەندەیان دەنواند (له مەیدانی جەنگدا بەچاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشتەیشی دابەزاند بۆ یارمەتی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هەر دەستەیەک)و هەرکەسێک بیەوێت دەیکات، بەڕاستی ئا لەو یارمەتیەدا پەند و ئامۆژگاری هەیه بۆ ئەوانەی که بینایی خۆیان بەکاردەهێنن و بەوردیی بیردەکەنەوه (که چۆن کۆمەڵێکی کەم زاڵ بوون بەسەر کۆمەڵێکی زۆردا).",
		"ئارەزووی ئافرەت و بوونی نەوەی نێرینه و خاوەنێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زەبەنده و ئەسپی چاک و ڕەسەن و (هۆکارهی هاتووچۆ) هەروەها ماڵات و زەوی و زاری کشتوکاڵ بۆ خەڵکی ڕازێنراوەتەوە، ئەوانه هەمووی نازو نیعمەتی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گەڕانەوەی ڕازاوەو خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که بەهەشتە).",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەو خەڵکە) بڵێ: ئایا هەواڵی چاکتر لەو نازو نیعمەتانەتان پێ ڕابگەیەنم؟! (ئەویش ئەمەیه کە): بۆ ئەوانەی پارێزکارو خواناسن، لای پەروەردگاریان باخەکانی بەهەشت ئامادەیه بۆیان کە: چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوه لەگەڵ هاوسەرانی پاکیزەدا و بەدەم هەست کردنی بەردەوام بەڕەزامەندیی پەروەردگاری ئازیز، بێگومان ئەو خوایه بینایه بەبەندەکانی.",
		"ئەوانەی که دەڵێن: پەروەردگارا، بەڕاستی ئێمه ئیمان و باوەڕمان هێناوە، ده له گوناهەکانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.",
		"(جا ئەو ئیماندارانە، ئەمه سیفەتیانە) خۆگرو ئارامگرن (له بەرامبەر ناسۆر و ناخۆشیەکانی ژیانەوە)، ڕاستگۆو خواپەرستن، ماڵ و سامان دەبەخشن و، له بەرەبەیانەکاندا داوای لێخۆشبوون (له پەروەردگاریان دەکەن چونکه واهەست دەکەن که وەک پێویست خواپەرستیان نەکردووە).",
		"خوای گەوره (له ڕێگەی دروست کراوانیەوە، که هەمووی نیشانەی دەسەڵاتی دەنوێنێت) خۆی شایەتی داوه و دەریخستووه و سەلماندویەتی که بەڕاستی جگه لەو هیچ خوایەکی تر نی یه که شایانی پەرستن بێت، هەروەها فریشتەکان و خاوەن زانستەکانیش (له پێغەمبەران و زانایان) که بەڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەیسەلمێنن خوا هەمیشه داد پەروەری ڕەهایه و جگه لەوزاته خوایەکی تر نیه و ئەو خوایەکی باڵادەست و دانایە.",
		"بەڕاستی دین و ئاینی پەسەند لای خوا تەنها ئاینی ئیسلامە، ئەوانەش که کتێبه (ئاسمانیەکانیان) دراوەتێ، جیاوازیان له نێواندا پەیدا نەبووه مەگەر له دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواویان بۆ هاتووه (دەربارەی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئەمەش بەهۆی دنیاپەرستی و حەسوودی و ستەم کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نەبوون به پێغەمبەرێک له غەیری خۆیان)، جا ئەوەی باوەڕی به فەرمان و ئایەتەکانی خوا نەبێت، ئەوه بێگومان خوا بەخێرایی حسابی خۆی دەکات لەگەڵیاندا (هەر زوو بەدۆزەخیان دەگەیەنێت).",
		"خۆ ئەگەر موجادەله و گفتوگۆی سەختیان لەگەڵدا کردیت، ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئەوانەی که شوێنم کەوتوون ڕوومان کردۆته خواو تەنها ملکەچی ئەوین، بەوانەی که کتێبیان پێدراوه و ئەوانەش نەخوێندەوارن له (موشریکانی عەرەب) بڵێ: ئایا ئێوه تەسلیم بوون بەخواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئەگەر تەسلیم بوون، ئەوه مانای وایه بەڕاستی ئەوه هیدایەتیان وەرگرتووە، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و باوەڕنەهێنن، ئەوه تەنها گەیاندنی پەیامەکه لەسەرتۆیە، خوای گەورەش بینایه بەبەندەکانی.",
		"بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناهێنن بەئایەت و فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرانیش بەبێ هیچ حەقێک دەکوژن و ئەو خەڵکانەش دەکوژن که فەرمان به دادپەروەری دەدەن، کەواته مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان پێ بدە!!",
		"ئا ئەوانه کەسانێکن کردەوەکانیان پووچ بۆتەوه له دنیاو قیامەتدا، کەسیش نیه پشتیوانی لەوان بکات.",
		"ئایا نابینی ئەو کەسانەی بەشێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات) تا فەرمانڕەوایی بکات له نێوانیاندا، پاشان دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و له کاتێکدا ئەوان سەرپێچیکەرن.",
		"بۆیەش (وادەکەن) چونکه بەڕاستی ئەوان دەیانووت: هەرگیز ئاگری دۆزەخ چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بەر لەشمان ناکەوێت و ئەوەی له ئاینەکانیاندا بۆ خۆیان هەڵبەستبوو، سەری لێ شێواندن و تەفرەی دان.",
		"ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ لەو ڕۆژەدا کۆیان دەکەینەوه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی پێدەدرێت، لەکاتێکدا ئەوان ستەمیان لێناکرێت.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیت بەهەر کەسێک بتەوێت و دەسەڵات وەردەگرێتەوه له هەر کەسێک بتەوێت هەر کەس بتەوێت باڵادەستی دەکەیت، هەرکەسێکیش بتەوێت زەلیل و بێ دەسەڵات و ژێربەدەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیه هەر به دەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵاتداری بەسەر هەموو شتێکدا.",
		"شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکەیت، ڕۆژ تێکهەڵکێشی شەو دەکەیت، زیندوو له مردوو دەردێنیت، مردوو له زیندوو دەردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار دەبەخشیت به هەر کەس بتەوێت (کارەکانت هەر هەمووی پڕه له حیکمەت و دانایی، بەندەکانت سەرسام و سەر سووڕماوون له کەماڵی تۆ).",
		"نابێت ئیمانداران، کافران بکەنه پشت و پەناو یارو یاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئەوەی کاری وا بکات، ئەوکارەی دەبێته هۆی ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی ئیمانیی بەخواوه نەمێنێت، مەگەر لەبەر ئەوەی خۆتان به بێگومان له شەڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئەویش بەوەی بەدەم ڕازییان بکەن، نەک بەدڵ و کردەوە)، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوه بەسیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (تا کاری ناڕەوای وانەکەن)، سەرئەنجام و گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە.",
		"پێیان بڵێ: ئەگەر ئەوەی له سینەتاندا جێگیره بیشارنەوه یاخود ئاشکرای بکەن، ئەوه خوا پێی دەزانێت، هەرچیش له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر پێی دەزانێت و خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"ڕۆژێک دێت هەمووکەس، کاروکردەوەکانی خۆی دەبینێت ئاماده کراون بە‌خێرو شەڕیەوە، تاوانبار ئاوات دەخوازێت که له نێوان خۆی و کردەوه خراپەکانیدا مەودایەکی دوورو درێژ هەبوایە، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوه به سیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (لەوەی که کاری ناڕەوا بکەن) و خوا بەسۆز و به بەزەییه بۆ ئەو بەندانەی (که بەم ئاگاداریانه دڵیان ڕادەچڵەکێت پێش هاتنی ئەو ڕۆژە).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئەگەر ئێوه خواتان خۆش دەوێت ده شوێنی من بکەون و له فەرمانی من دەرمەچن، ئەوکاته خوایش ئێوەی خۆش دەوێت و له گوناهو هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت، ئەو خوایه لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"(دووبارە) پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر سەپێچی بکەن و پشتی تێبکەن ئەوه دڵنیابن خوا بێ باوەڕانی خۆش ناوێت.",
		"بەڕاستی خوا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووەو ڕێزی داوون بەسەر خەڵکی هەموو جیهاندا.",
		"ئەوانه نەوەیەکن یەک ڕەچەڵن، هەندێکیان له هەندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسەرو زانایه (چاک دەیزانی که شایستەن بۆ ئەو کاره پیرۆزە).",
		"(بەیاد بێنە) کاتێک هاوسەری عیمران وتی: پەروەردگارا؛ بەڕاستی من بڕیارم داوەو نەزرم کردووه ئەو منداڵەی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هەموو ئەرک و ئیش و کارێک (تا هەر له خزماتی بیت المقدس دا بێت) ده تۆش لێم وەربگرە، چونکه بەڕاستی تۆ خوایەکی بیسەرو زانایت.",
		"بەڵام کاتێک منداڵەکەی بوو (به دڵشکاویەوە) وتی: پەروەردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک دەزانێت که چی بووە، (خۆ ئاشکرایە) کوڕیش وەکو نی یه (لەگەلێ ڕووەوه و هەریەکه ئەرک و فرمانی خۆی هەیە، ئەوەی به ئافرەت دەکرێت بەپیاو ناکرێت، بەپێچەوانەشەوە، ژن و پیاو تەواوکاری یەکترن و هیچیان لای خوا کەم ڕێزنین ئەرکی خزمەتکاری بیت المقدسیش بەو ناکرێت)، منیش بەڕاستی ناوم نا مەریەم و من ئەیپارێزم بەتۆ خۆی و وەچەکەی له شەیتانی ڕەجم کراو.",
		"ئینجا پەروەردگاری بەشێوەیەکی جوان و پەسەند مەریەمی وەرگرت، زۆر بەجوانی پێی گەیاند، زەکەریای کرده مامۆستاو سەرپەرشتی (که هەم خزم و هەم پێغەمبەر بوو، تا بەچاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مەریەم گەوره بوو) هەر کاتێک زەکەریا دەچوو بۆ سەردانی له شوێنی خواپەرستیەکەیدا دەیبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەتی جۆراوجۆری لایە، زەکەریا: وتی ئەی مەریەم ئەم هەموو ڕزق و ڕۆزییەت لەکوێ بوو؟!، مەریەم له وەڵامیدا وتی: ئەوه له لایەن خواوەیە، ئەو بۆم دەنێرێت، بەڕاستی خوا به هەر کەس بیەوێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار دەبەخشێت.",
		"ئا لەو کات و شوێنەدا، زەکەریا هانا و نزای بۆ پەروەردگاری لێ بەرز بۆوه و وتی: پەروەردگارا نەوەی چاک و پاکم پێ ببەخشە، بەڕاستی تۆ بیسەری دوعا و نزایت.",
		"جا یەکسەر فریشته جبرئیل بانگی کرد لەکاتێکدا زەکەریا له میحرابەکەدا وەستا بوو، نوێژی دەکرد، (وتی) بەڕاستی خوای گەوره مژدەت دەداتێ به بەخشینی کوڕێک ناوی یەحیایە، بەڕاستدانەری فەرمانی تایبەتی خوایه و گەوره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغەمبەرێکه له چاکان.",
		"زاکەریا وتی: پەروەردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ دەبەخشیت خۆ من پیری تەنگی پێ هەڵچنیووم، هاوسەرەکەشم سک ناکات، خوای گەورەش فەرمووی: کاری خوا هەر ئاوایه و هەر چیەکی بوێت، دەیکات.",
		"ئینجا زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم بۆ دیاری بکه تا دڵنیابم که خێزانم سکی بووە، خوای گەوره فەرمووی: نیشانەکەت ئەوەیەکه توانای قسه کردنت تا سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا نابێت (زمانت دەبەسترێت) مەگەر به ئیشارەت و ئاماژه نەبێت، تۆش زۆر یادی پەروەردگارت و تەسبیحات و ستایشی بکه بەتایبەتی له دەمه و ئێواره و بەرەبەیاندا.",
		"(هەروەها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا تۆی هەڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزەی کردویت، هەڵی بژاردویت و ڕێزی داویت بەسەر هەموو ئافرەتانی جیهاندا.",
		"ئەی مەریەم ملکەچ و فەرمانبەرداری پەروەردگارت بە، سوژده و کڕنووشی بۆ ببه لەگەڵ کڕنووشبەراندا.",
		"ئەوشتانەی باسکران چەند هەواڵێک بوون له غەیبەوە، ئێمه لەڕێگەی (وەحی) و سروشەوه بەتۆی دەگەیەنین، خۆ تۆ (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) لەوێ نەبوویت کاتێک پێنوسەکانیان هەڵئەدا‌یه (ئاوەوە، پێنوسی کێ سەرکەوت و ئاو نەیبرد) ئەوەیان مەریەم پەروەرده بکات، تۆ لەوێش نەبوویت کاتێک کێشەیان هەبوو (لەسەر ئەوەی کێ بەخێوی بکات).",
		"(هەروەها یادیان بهێنە) کاتێک فریشەکه به مەریەمی وت: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا مژدەت دەداتێ: به وشەیەکی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ە، ڕۆڵەیەکت پێ ببەخشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مەریەمە، که پیاو ماقووڵ و پایه بەرزه لەم دنیادا، له قیامەتیشدا له دەستەی نزیکانه (له ئێمەوە).",
		"جا عیسا له بێشکەداو بەگەورەییش قسه دەکات بۆ خەڵکی، له پیاو چاکانیشە.",
		"ئەوسا مەریەم وتی: پەروەردگارا، جا چۆن من منداڵم دەبێت: خۆ کەس توخنم نەکەوتووە، (جوبرەئیل فەرمووی): ویست و فەرمانی خوا هەروایه و چی بوێت، دروستی دەکات، هەر کاتێک شتێکی بوێت تەنها پێی بڵێ ببە، دەستبەجێ دەبێت.",
		"هەروەها خوای گەوره فێری کتێب و نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلی دەکات.",
		"(له ئایندەدا ڕایدەگەیەنێت) بەنەوەی ئیسرائیل که من پێغەمبەرێکم، بۆ لای ئێوه ڕەوانەکراوم، بەڵگه و نیشانەیەکیشم پێ یه له لایەن پەروەردگارتانەوە، (ئەویش ئەمەیه کە): من له قوڕ شێوەی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، ئینجا فووی پێدا دەکەم، بەفرمانی خوا یەکسەر، دەبێته باڵندەیەکی زیندوو و کوێری زکماک و نەخۆشی بەڵەکیی چاک دەکەمەوه بەویستی خوا و مردووانیش زیندوو دەکەمەوه بەفرمانی خوا و هەواڵی ئەو شتانەی که دەیخۆن و هەڵی دەگرن له ماڵەکانتاندا پێتان ڕادەگەیەنم، بەڕاستی لەو شتانەدا بەڵگەو نیشانه هەیه بۆتان ئەگەر ئیماندارن.",
		"هەروەها بەڕاستدانەری ئەو تەوراتەم که لەبەر دەستمدایە، هاتووم بۆ ئەوەی هەندێک لەو شتانەی لەسەرتان حەرامکراوه (بەفەرمانی خوا) حەڵاڵی بکەم و بەڵگەشم بۆ هێناون لەلایەن پەروەردگارتانەوه (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتیم) کەواته له خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بن و به قسەم بکەن.",
		"بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و ئێوەشە، کەواته تەنها ئەو بپەرستن و ملکەچی ئەو بن، ئەمەیه ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"جا کاتێک عیسا هەستی به کوفرو بێ دینی ئەوانه کرد وتی: کێ پشتیوانمه بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکەوه بەرنامەی خوا بگەیەنین)، حەوارییەکان وتیان: ئێمەین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوەڕی تەواومان بەو خوایه هێناوە، تۆش شایەتی بده که بەڕاستی ئێمه موسڵمان و ملکەچ و فەرمانبەردارین.",
		"(ئەوسا وتیان): پەروەردگارا ئێمه باوەڕمان هێناوە، بەوەی داتبەزاندووه و ڕەوانەت کردووە، شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەشتین، ده تۆیش له ڕیزی شایەتەکانی (گەیاندنی بەرنامەکەتدا) تۆمارمان بکە.",
		"(بەڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانەکانی پووچ کردنەوە، چونکه خوا چاکترین و بەدەسەڵاترین زاتێکەله هەڵوەشاندنی نەخشه و پیلانی دوژمنانیدا.",
		"(بەیادیان بهێنە) کاتێک خوا فەرمووی: ئەی عیسا من (بەشێوەیەکی ئاسایی) تۆ دەمرێنم پاشان تۆ پایەدارو بڵند دەکەمەوه لای خۆم، له دەستی ناپاکی ئەوانەی کەبێ باوەرن ڕزگارت دەکەم و پاک ڕاتدەگرم و بەرزیی و بڵندیی دەبەخشم بەوانەی که شوێنکەوتەی تۆن بەسەر کافراندا هەتا ڕۆژی قیامەت، لەوەودواش گەڕانەوەتان هەر بۆلای منە، ئەوسا دادوەریی و فەرمانڕەوایی دادپەروەرانه دەکەم له نێوانتاندا لەو شتانەدا که کێشەتان لەسەری هەبووه و ڕاتان دەربارەی جیاواز بووە.",
		"جا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای توند و تیژیان دەدەم له دنیادا (به شکستی و سەرشۆڕیان)، له قیامەتیشدا (به ژیانی سەختی ناو دۆزەخ)، جا لەوێ کەسیان دەست ناکەوێت که یاریدەدەرو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).",
		"ئەوانەش که باوەڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوه خوا به تەواوی پاداشتیان دەداتەوە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆشناوێت.",
		"ئەو هەواڵ و بەسەرهاتانەی که بەسەرتدا دەیخوێنینەوه (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایەتە‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییەکانە.",
		"بەڕاستی نموونەی دروست بوونی عیسا لەلایەن خواوە؛ وەک نموونەی ئادەم وایه که له خاک دروستی کرد و لەوەودوا فەرمانی داو پێی وت: ببه (به ئینسان) ئەویش بوو، (عیسا دایکی هەبوو، ئادەم دایک و باوکیشی نەبوو).",
		"حەقیقەت و ڕاستی هەر ئەوەیه لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، کاواته نەکەیت بچیته ڕیزی ئەوانەی که گومان کارکردی هەیه لەسەریان.",
		"(دوای ئەوەی که هەموو ئەو ڕاستیانەت پێگەیشت دەربارەی عیسا)، جا ئەگەر کەسانێک هەر موجادەلەیان کردوو لەسەری ڕۆیشتن و شتی ناڕەوایان دەربارەی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وەرن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوە، ئافرەتانی ئێمه و ئافرەتانی ئێوە، خۆمان و خۆشتان بانگ بکەین و ئامادەبین (له شوێنێکی تایبەتدا)، پاشان له خوا بپاڕێنەوه و ئینجا داوا بکەین نەفرین و لەعنەتی خوا داببارێته سەر درۆزنەکان.",
		"بەڕاستی هەر ئەمەیه بەسەرهاتی ڕاست و دروست (دەربارەی عیسا و دایکی)، هیچ خوایەک نیه جگه له (اللە)، بێگومان ئەو (اللە) یه هەر خۆی باڵادەست و دانایە.",
		"(لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگه و ڕاستیانەدا) ئەگەر هەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان تێکرد (ئەوه بزانه ئەوانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زاناو ئاگایه بەوانەی که تۆوی تاوان و خراپه دەچێنن.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی ئەوانەی کتێبتان بۆ ڕەوانەکراوه وەرن بەدەم بانگەواز و بەرنامەیەکەوه که هاوبەش و هاوسەنگه له نێوان ئێمەش و ئێوەشدا (ئەویش ئەمەیە): جگه له (اللە) کەسی تر نەپەرستین، هیچ جۆره هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەین، هیچ لایەکمان لاکەی ترمان (بەپیرۆز و فەرمانڕەوا دانەنێین) لەجیاتی ئەو زاته و نەیپەرستین (خۆ ئەگەر لەم بانگەوازدا) سەرپێچیان کردو گوێیان پێنەدا، ئەوه پێیان بڵێ: که ئێوه بەشایەت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکەچی فەرمانی پەروەردگارین.",
		"ئەی خاوەن کتێبەکان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم دەدوێن و (هەریەکەتان وادادەنێت که لەسەر ئاینی ئەوە) خۆ تەورات و ئینجیل دوای ئەو ڕەوانه کراون، ئەوه بۆ عەقڵ و ژیرتان ناخەنەکارو تاکەی ژیرنابن؟!",
		"ئەوه ئێوەن موجادەلەو باس و خواستان لەسەر ئەو شتانه دەکرد که زانیاریتان دەربارەی هەبوو.. کەوابوو بۆچی دەم لەو شتانەشەوه دەدەن که هیچ زانیاریتان دەربارەی نی یە؟ دیاره هەر خوا ئەو شتانه دەزانێت، ئێوه نایزانن.",
		"(ئاشکرایە) که ئیبراهیم نه جوولەکه بووه و نەگاور، بەڵکو ملکەچ و فەرمانبەردارو موسڵمان بووه و له دەستەی موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.",
		"نزیکترین کەس له ئیبراهیمەوە: ئەو کەسانەن که له سەردەمی خۆیدا شوێنی کەوتبوون، هەروەها ئەم پێغەمبەرەش (صلی الله علیه وسلم) و ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه (به پێغەمبەرایەتی ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد و هەموو پێغەمبەران بەگشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوەرو پشتگیری ئیماندارانە.",
		"دەستەیەک لەخاوەن کتێبەکان ئاواتەخوازن و (له هەوڵدان) که گومڕاتان بکەن، لەکاتێکدا ئەوانه هەر خۆیان گومڕا دەکەن و هەستیشی پێناکەن و (خۆیان دەخەڵەتێنن).",
		"ئەی خاوەن کتێبەکان بۆ بڕواتان نی یه بەئایەتەکانی خوا (که هەمووی بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) لەکاتێکدا ئێوه بەئاشکرا (نیشانەی پێغەمبەرایەتی ئەو) دەبینن (له کتێبەکانتاندا).",
		"ئەی خاوەن کتێبەکان بۆچی بەرگی بەتاڵ و ناحەقی دەکەن بەبەری حەق و ڕاستیداو حەق و ڕاستی دەشارنەوە، لەکاتێکدا خۆتان چاک دەزانن (کەحەق و ڕاستی کامەیە).",
		"دەستەیەک له خاوەن کتێبەکان (جووەکان) وتیان بەتاقمێکیان: ئێوه له سەرەتای ڕۆژدا (بەدرۆوە) ئیمان و باوەڕ بهێنن بەو (قورئانەی) بۆ ئیمانداران ڕەوانه کراوە، بەڵام لەکۆتایی ڕۆژداو دەمەو ئێواره پەشیمان ببنەوه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئەوەی پاشگەز ببنەوە.",
		"(هەروەها دەڵێن): بڕوا مەکەن و متمانه مەکەن بەکەس جگه بەوکەسانەی که شوێنی ئاینی ئێوه کەوتوون! (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که بەڕاستی هەر هیدایەت و ڕێنموویی خوایی هیدایەت و ڕێنمویی یە، (کەچی جووەکان بەیەکتر دەڵێن): دان بەوەدا مەنێن کەکەس وەکو ئێوەی پێبەخشراوە، باسی (تەورات و دواهەمین پێغەمبەریش مەکەن)!! تا لای پەروەردگارتان (سبەی له قیامەتدا) قسەیان زاڵ نەبێت بەسەرتاندا!! (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: بەڕاستی هەرچی ڕێزو بەخشش و فەزڵ هەیه بەدەست خوایەو دەیبەخشێت بەو کەسانەی که دەیەوێت و (شایستەن) و خوا فراوانگیرو زانایە.",
		"ئەو خوایه ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ هەر کەسێک بیەوێت و (شایسته بێت) و خوا خاوەنی ڕێزو بەخشش و فەزڵی زۆر گەوره و بێ ئەندازەیە.",
		"له شوێنکەوتووانی کتێبه ئاسمانیەکان کەسانێک هەن ئەگەر ماڵ و داراییەکی زۆری بەئەمانەت لەلا دابنێیت (هەر کاتێک داوای بکەیت) بۆت دەگێڕێتەوه بەتەواویی، هەشیانه ئەگەر دینارێکی بەئەمانەت لادابنێیت بۆت نایگێڕێتەوه مەگەر به سەریەوه ڕاوەستابیت و کۆڵی لێنەدەیت، ئەوانه بۆیه وادەکەن چونکه دەڵێن: له بەرامبەر دەستەی نەخوێندەواراندا (مەبەستیان موسڵمانانە) لێپرسراو نابین (ئەگەر فێڵیان لێبکەین و ماڵیان بخۆین)، ئەوانه بەدەم خواوه درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن که درۆ دەکەن...",
		"نەخێر وانیە؛ هەر کەس ئەو پەیمانەی که داویەتی بەخوا جێبەیێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حەرام، ئەوه بەڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشدەوێت.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که پەیمانی خواو سوێندەکانیان بەنرخێکی کەم دەفرۆشن (له پلەو پایەی دنیایی، پارەوپول و سامان، ئەڵبەته هەرچەنده بێت هەرکەمە) ئەوانه له دواڕۆژدا هیچ بەشێکیان نابێت (له سۆزو میهرەبانی خوا)، هەروەها له ڕۆژی قیامەتدا خوا نایاندوێنێت و تەماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئامادەیە.",
		"بەڕاستی دەستەیەکیش لەوانەی (که له چەند ئایەتی پێشوودا باسکران واته جووەکان) زمانیان بادەدەن و بەجۆرێک شت دەڵێن، گوایه (تەورات) دەخوێننەوە، بۆ ئەوەی (ئێوه چەواشه بکەن و) وا بنوێنن که ئەو کتێبه دەور دەکەنەوە، لەحاڵێکدا ئەوەی دەیخوێننەوه لەو کتێبه نیه (زۆر جار) دەڵێن: ئەوەی که دەیخوێنین هەر ئەوەیه خوا ڕەوانەی کردووە، له ڕاستیدا هەرگیز ئەوه لەلایەن خواوه نیه و بەدەم خواوه درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن که درۆ و بوختان دەکەن.",
		"بۆ هیچ ئادەمیزاد و کەسێک نەگونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرایەتی پێببەخشێت، لەوەودوا بەخەڵکی بڵێت: وەرن ببنه عەبد و بەندەی من له جیاتی ئەوەی بەنده و عەبدی خوا بن، بەڵکو (بەخەڵکیان وتووە) هەوڵ بدەن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕەزامەندی پەروەردگار هەوڵ بدەن، بەوەش دەبنه خواناس و ڕەبانی که بەرنامەی خوا فێری خەڵکی بکەن و خۆشتان بەردەوام هەوڵ بدەن فێری ببن.",
		"(هیچ پێغەمبەرێک) فرمانی ئەوەی نەداوه که فریشتەکان و پێغەمبەران بکەن به پەروەردگار (هەرگیز کاری لەو جۆره لەوان ناوەشێتەوە) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوەڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئەوەی که ئێوه موسڵمانن و ملکەچی پەروەردگارن؟!",
		"(یادیان بێنە) کاتێک خوا پەیمانی له یەکه یەکەی پێغەمبەران وەرگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبەخشین بەوەی که ئەگەر: له ئایندەدا پێغەمبەرێکم بۆ ڕەوانه کردن و بەڕاستدانەری ئەوەی ئێوەش بوو، ئەوه دەبێت باوەڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکەن، ئینجا خوا فەرمووی: ئایا بڕیارتانداو پەیمانی منتان بەو جۆره وەرگرت که پێم ڕاگەیاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هەروا دەکەین) ئەوسا خوا پێی فەرموون: ده بەشایەت بن و منیش لەگەڵتان یەکێکم له شایەتەکان.",
		"جا ئەوەی پشتی هەڵکردو سەرپێچی کرد دوای ئەو پەیمانە، ئەوه ئیتر هەر ئەوانەن فاسق و گوناهکار.",
		"ئایا ئەوانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان دەوێت؟! لەکاتێکدا که هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایه به ڕەزامەندی بێت یان بەناچاریی تەسلیم و ملکەچی پەروەردگارن، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: باوەڕمان هێناوەبەخواو بەوەی بۆمان نێرراوەته خوارەوه و بەوەش که نێرراوەته خوارەوه بۆ سەر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی و بەوەش که دراوه به موساو عیساو پێغەمبەران لەلایەن پەروەردگاریانەوه و ئێمه جیاوازیی ناکەین لەنێوان هیچ کامیانداو هەموومان تەسلیم و ملکەچی ئەو پەروەردگارەین.",
		"جائەوەی بێجگه له ئاینی ئیسلام پەیڕەوی هەر ئاینێکی تر بکات لێی وەرناگیرێت، لەقیامەتیشدا له خەسارەتمەندو زەرەرمەندانە.",
		"چۆن خوا گەلێک هیدایەت دەدات که دوای ئەوەی باوەڕیان هێنا، هەڵگەڕانەوه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایەتییان دابوو کەئەم پێغەمبەره حەقەو چەندەها بەڵگەو نیشانەشیان بۆ هاتبوو (لەسەر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی ئەو دەستەو تاقمه ستەمکاره نادات.",
		"ئا ئەو ستەمکارانه پاداشت و تۆڵەیان ئەوەیە: نەفرینی خواو فریشته و هەموو خەڵکییان لەسەره بەگشتی..",
		"لەناو ئەو خەشم و نەفرینەدا دەمێننەوه و سزا لەسەریان سووک ناکرێت و موڵەتیش نادرێن.",
		"مەگەر کەسانێک که فریای خۆیان کەوتبن و تەوبەیان کردبێت له دوای ئەو لادان و یاخیی بوونەیان و چاکسازیشیان کردبێت، ئەوه بەڕاستی خوا بۆ ئەوانه لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی دوای باوەڕ هێنانیان کافر بوون و لەوەودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفرو بێ دینیدا، ئەوانه پەشیمانی و تەوبەیان هەرگیز لێ وەرناگیرێت، ئا ئەوانه دەستەی گومڕاو سەر لێشێواوەکانن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون و بەبێ باوەڕیی مردوون، (ئەگەر) هەر‌یەکەیان بتوانێت پڕ بەپڕی زەوی ئاڵتون بهێنێت و بیکات بەفیدیەی خۆی هەرگیز لێی وەرناگیرێت، ئەوانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیه و کەسیش نی یه پشتیوانییان لێ بکات و فریایان بکەوێت.",
		"ئێوه هەرگیز ناگەنه پلەی چاکیی و چاکەکاری هەتا لەو شتانەی که خۆشتان دەوێت نەبەخشن، هەر شتێکیش ببەخشن ئەوه خوا ئاگاو زانایه پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت).",
		"هەرچی خۆراک هەیه بۆ نەوەی ئیسرائیل حەڵاڵ بوو مەگەر ئەوەی که یەعقوب خۆی لەسەر خۆی حەرام کردبوو پێش ناردنی تەورات، پێیان بڵێ: ده ئێوه تەورات بهێنن و بیخوێننەوه ئەگەر ڕاستگۆن (دیارەکه جولەکه هەر له خۆیانەوه دەمبازی دەکەن و قسه ڕێکدەخەن و شت حەرامدەکەن).",
		"جائیتر دوای ئەو هەموو ڕوونکردنەوانه ئەوەی بەدەم خواوه درۆ هەڵدەبەستێت، ئائەوانه هەر ستەمکارن.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گەوره له هەموو فەرمایشتەکانیدا ڕاستی فەرمووە، کەواته شوێنی ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم بکەون که پاکو دروست و فەرمانبەرداره و ئەو هەرگیز له موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.",
		"بەڕاستی یەکەم خانه و ماڵ و مەنزڵگەیەک که بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیه له مەککەدایە، که پیرۆزه و هیدایەت و ڕێنموویی بەخشه بۆ هەموو خەڵکی جیهان.",
		"لەو ماڵەدا (کەعبە) نیشانەو بەڵگەی زۆر و ئاشکرا هەیە، که یەکێکیان شوێنی تایبەتی خواپەرستیی ئیبراهیمە، هەروەها ئەوەی بچێته ناوی پێویسته ئەمین و ئاسودەبێت، له هەموو دەستدرێژیەک، جا خوای گەورەش بڕیاریداوه لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن به تەنها ئەوانەی که توانای (دارایی و تەندروستیان) هەیە، جا ئەوەی که باوەڕی نەهێناوە، ئەوه با بزانێت بەڕاستی خوا بێ نیازه له هەموو خەڵکان (پێویستی به چاکه و پەرستنی کەس نیە).",
		"ئەی پیغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) به خاوەنانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوەڕ ناکەن به ئایەتەکانی خوا، خۆ خوا شایەته لەسەر هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"(هەروەها) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب بۆ ڕێدەگرن له بڵاو بوونەوەی ئایینی خواو دەتانەوێت ئەوەی باوەڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چەوتی بگرێت؟ لەکاتێکدا خۆتان شایەتن و چاک دەزانن (ئەوه ڕاست نی یه و چەوتە) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه لەو شتانەی که دەیکەن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه ئەگەر گوێڕایەڵی هەندێک لەوانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوە، دوای ئەوەی که ئێوه باوەڕتان هێناوە، دەتانگێڕنەوه سەر ڕێبازی کوفرو بێ باوەڕی.",
		"جا ئێوه چۆن کافر دەبن له کاتێکدا که ئایەتەکانی خواتان بەسەردا دەخوێنرێتەوه و پێغەمبەرەکەی لەناوتاندایه (دوای وەفاتیشی (صلی الله علیه وسلم) بەسیرەتی پاک و بێگەردی هەر لەناوماندایە) جا ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت و پیڕەوی له بەرنامەکەی بکات، ئەوه بەڕاستی بۆ ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایەت دراوە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، له خوا بترسن و پارێزکاربن بەشێوەیەکی وا که شایستەی ئەو زاتەیه و هەمیشه پابەند و دامەزراو بن لەسەر ئیسلامەتی، بۆ ئەوەی هەر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامەتی نەبێت نەمرن.",
		"(هەوڵ بدەن) هەر هەموتان به توندی دەست بگرن به ئاینی خواوەو پەرت و بڵاو مەب، یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوه لەسەرتان، (چونکە) کاتی خۆی دوژمنی یەکتر بوون، ئەوه بوو دڵەکانتانی بەهۆی نیعمەتی (ئیسلامەوە) پەیوەست کرد بەیەکەوه و هەموو بوونه برای یەکتر (هەروەها ئەو کاتە) ئێوه لەسەر لێواری چاڵێکی ئاگر وەستا بوون و (خەریک بوو بکەونه ناوی)، باڵام خوا (بەڕەحم و میهرەبانی خۆی) لەو ئاگره ڕزگاری کردن، ئابەو شێوەیه خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هیدایەت وەربگرن.",
		"پێویسته له ئێوه ئومەتێک پێک بێت، یاخود با هەمووتان ئومەتێک بن که بانگەواز بکەن بۆ خێرو چاکە، فەرمان بدەن بەهەموو کارێکی باوو دروست، قەدەغەی هەموو نادروستیەک بکەن، ئا ئەوانه هەر سەرفرازن.",
		"نەکەن وەکو ئەوکەسانه بن که ناکۆکی و دووبەرەکیان لەناودا بەرپابوو، لەیەکتر دابڕان، دوای ئەوەی ئەو هەموو بەڵگەو نیشانه ڕوونەیان بۆ هاتبوو (که سەرکەوتن له یەک ڕیزیدایە)، ئا ئەوانه سزایەکی گەوره و سەخت چاوەڕێیانە.",
		"ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی دەبن و ڕووخسارانێک ڕەش هەڵدەگەڕێن، جا ئەوانەی که ڕووخساریان ڕەش هەڵگەڕاوه (پێیان دەوترێت): باشە، ئەوه ئێوه پاش ئیمانداریی، پەشیمان بوونەوه و ڕێبازی کوفرتان گرتەبەر؟! ده بچێژن سزاو ئازار بەهۆی کافر بوونتانەوە.",
		"بەڵام ئەوانەی ڕووخساریان سپی و گەش و جوانه لەناو ڕەحمەت و میهرەبانی خوادا ژیان دەبەنه سەر بۆ هەمیشه و بۆ هەتا هەتایی.",
		"ئەوانه ئایەتەکانی خوای گەورەن که بەڕاست و دروستی بەسەرتا دەیخوێنینەوه ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ ستەمی ناوێت و لای پەسەند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خەڵکێک بکرێت.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیە، هەر خوا خاوەنیانه و گەڕانەوەی هەموو شتێک هەر بۆ لای خوایە.",
		"(بەڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممەتێکن که (بۆ سوودی) خەڵکی هێنراونەته مەیدانەوە، چونکه فەرمان بەچاکه دەدەن و قەدەغەی خراپه دەکەن و باوەڕی دامەزراوتان بخوا دەهێنن، خۆ ئەگەر خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئەوه چاکتر بوو بۆیان هەیانه ئیماندارن، بەڵام زۆربەیان گوناهبارو تاوانکارن.",
		"هەرگیز ناتوانن زیان (له بیرو باوەڕتان) بدەن مەگەر ئازارێکی کەم و ئەگەر بجەنگن دژتان پشتتان لێهەڵدەکەن و هەڵدێن، لەوەودواش سەرکەوتوو نابن.",
		"(جوولەکە) زەلیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هەر کوێ جێگیر بن مەگەر له سایەی ئاینی خوادا بحەوێنەوه و (زوڵمیان لێنەکرێت کاتێک ئیسلام فەرمانڕەوا بێت) یان بەخۆ هەڵواسین بەخەڵکیدا بۆ یارمەتیدانیان، یان پشتگرتنیان (لەو سەردەمانەدا که ئیسلام فەرمانڕەوا بووه بەئاسوودەیی ژیاون، هەرچەند له ژێرەوه هەر خەریکی پیلانگێڕان بوون، له سەدەی بیستەمیشدا توانییان ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هەندێ وڵاتی تریش، بکەنه پشتیوان و داردەستی خۆیان). ئەوانه شایستەی خەشم و قینەی خوا بوون و زەلیلی و خەجاڵەتی بەشیانە، چونکه ئەوانه بڕوایان نیه بەئایەتەکانی خواو پێغەمبەرانیش به ناحەق دەکوژن، ئەم یاخی بوون و سەرشۆڕیەیان، بەهۆی سەرپێچی و گوناهباریانەوەیە، ئەوانه هەمیشه له سنوور دەردەچوون و دەردەچن.",
		"(گاور و جوو) هەموویان یەکسان و چوونیەک نین، بەڵکو له خاوەنانی کتێب دەستەیەک له ئیماندارانیان هەن، ئایەتەکانی خوا لەکاتەکانی شەودا دەخوێننەوەو نوێژدەکەن و سوژده دەبەن (موسڵمانن بەهەموو واتایەک).",
		"ئەوانه ئیمان و باوەڕیان بەخواو به ڕۆژی دوایی هەیه و فەرمان دەدەن به چاکه و قەدەغەی خراپه دەکەن و به پەله و تاڵوکەن بۆ ئەنجامدانی هەموو خێرو چاکەیەک، بێگومان ئەوانه له ڕیزی چاکەکار و چاکەخوازاندان.",
		"(ئەو ئیماندارانە) هەر چاکەیەک ئەنجام بدەن بەفیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کافرن هەرگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکەوێت و له دەست خەشم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئەوان نیشتەجێی ناو دۆزەخن و تیایدا ژیانی هەمیشەیی دەبەنەسەر.",
		"نمونەی (ئەو ماڵ و داراییەی کە) دەیبەخشن لەم ژیانی دنیایەدا وەک ڕەشەبایەکی زۆر سارد وایه بدات بەسەر کێڵگەی کەسانێکدا که ستەمیان له خۆیان کردبێت (بەهۆی گوناهو تاوانەوە)، هەمووی تیا بەرێت، جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان له خۆیان کردووە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، به کەسانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مەکەن و نهێنی خۆتان لایان مەدرکێنن، چونکه ئەوان کۆڵنادەن له دروستکردنی تەنگانەو گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئەوەیه دووچاری ئازارو کێشه ببن، بەئاشکرا ڕق و کینه له دەم و دویاندا دیارە، ئەوەی له سینەیاندا شاردویانەتەوه زۆر گەورەتره لەوەی که دەریدەخەن، بێگومان ئێمه نیشانەو بەڵگەمان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکەنەوە)، ئەگەر عەقڵ و ژیریتان بخەنەکار.",
		"ئاگاداربن! ئێوه ئەوانتان خۆش دەوێت، بەڵام ئەوان ئێوەیان خۆش ناوێت و باوەڕتان بەهەموو کتێبه ئاسمانیەکانیش هەیه (بەڵام ئەوان باوەڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیە)، کاتێکیش پێتان دەگەن دەڵێن: ئێمه ئیماندارین بەڵام کاتێک به تەنها دەبن، پەنجەی خۆیان دەگەزن ئەوەنده ڕق ئەستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: دەک بمرن له داخا، بەڕاستی خوا خۆی زانایه بەوەی که له دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشاردراوه و (چاکتان دەناسێت).",
		"ئەگەر چاکەیەکتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئەوان پێی غەمبار دەبن و پێیان ناخۆشە، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشییەکتان بۆ پێش بێت، ئەوان پێی دڵخۆش دەبن، جا ئەگەر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و تەڵەکەی ئەوانه هیچ زیانێکتان پێناگەیەنێت، چونکه بەڕاستی خوا دەوری پیلان و پلانیانی داوەو ئاگایه به هەموو کارو کردەوەو نەخشەیەکیان.",
		"(لێرەوه قورئان له غەزای ئوحود دەدوێت: یادی ئیمانداران بخەرەوە) کاتێک بەیانی زوو له ماڵ دەرچوویت، شوێنی جەنگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئەندازانی لەسەر گردەکه دامەزراندو فەرمووی پێیان: ئێمه سەرکەوتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان بەجێ مەهێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئەوانی تر دیاری کرد، خوای گەورەش بیسەرە، (بەگوفتارتان) زانایه (به بیرو بۆچوونتان)...",
		"ئەوسا خەریکبوو دوو دەسته له ئێوه پەشیمان بنەوەو (له نیوەی ڕێ بگەڕێنەوە)، بەڵام خوا یارو یاوەریان بوو (دڵیانی دەمەزراند لەسەر فەرمانبەرداری) دەبا ئیمانداران هەر پشت به خوا ببەستن.",
		"بێگومان خوا له غەزای بەدردا سەرکەوتوی کردن، هەرچەنده ئێوه (له ژماره و چەکدا) لاوازو کەم بوون، دەی کەواته له خوا بترسن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.",
		"(یادیان بهێنە) کاتێک به ئیماندارانت دەوت: ئایا ئەوەنده بەس نیه که پەروەردگارتان به سێ هەزار فریشته کۆمەکتان بکات و دایانبەزێنێت؟!",
		"بەڵێ ئەگەر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هەر ئێستا دێن بۆ لاتان و پەروەردگارتان پێنج هەزار فریشتەی نیشانەدارتان بۆ ڕەوانه دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەکیتان بکەن.",
		"جا ئەو (هاوکاری) فریشتانه لەلایەن خواوه تەنها مژدەیەک بوو بۆ ئێوە، تادڵەکانتان پێی دامەزراوتر بێت، ئەگینا سەرکەوتن تەنها لەلایەن خوای باڵادەست و داناوەیەو هەر ئەو دەیبەخشێت.",
		"(ئەو یاریدەی فریشتانە) لەبەرئەوه بوو کە: لایەک له هێزی کافرەکان دابڕێت، تا سەرکوت و نابووتیان بکات و ئەوسا به نائومێدیی و خەجاڵەتییەوه بگەڕێنەوە.",
		"بێگومان تۆ هیچ شتێکت له کاروباری بەندەکان بەدەست نیه (بەڵکو هەمووشت بەدەست خوا خۆیەتی) ئەگەر تەوبەو پەشیمانیان لێ وەربگرێت، یان سزاو ئازاریان بدات، (سەربەستە)، چونکه ئەوانه ستەمکارن.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه خوای گەوره خاوەنیانە، له هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و (چاو پۆشی زۆرە)، هەرکەسیش (شایستەی سزابێت) سزای دەدات، خوای گەورەش لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"(ئەم ئایەته تێکهەڵکێشی باسی غەزای ئوحود کراوه بۆ ئەوەی بسەلمێت که ئەم ئاینه هەموو چەمکەکانی ژیان دەگرێتەوە، بۆیه ڕوو بەئیمانداران دەفەرموێت): ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه سوو بەچەند قات وچەند بەرامبەر مەخۆن (ئەمەش قۆناغێک بوو له حەرامکردنی یەکجاریی)، له خوا بترسن، بۆ ئەوەی سەرفراز بن.",
		"(هەوڵبدەن) خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی که ئاماده کراوه بۆ کافرو بێ باوەڕان.",
		"گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت.",
		"بەپەله بن و پێشبڕکێ بکەن تا دەگەنه لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بەهەشتێک که پاناییەکەی ئاسمان و زەوی گرتۆتەوەو ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: مەنزڵگای هەندێ دەبینن وەکو چۆن ئەستێرەی گەش دەبینن له دوورەوە، فەرموویانه ئەی پێغەمبەری خوا: ڕەنگه ئەوانه مەنزڵگای پێغەمبەران بن، فەرمویەتی: نەخێر، بەڵکو مەنزڵگای کەسانێکن که باوەڕیان به خواو پێغەمبەرەکەی هێناوە، جا لەم سەردەمانەی دوایدا زانراوه ئەستێرەی چەنده گەوره گەوره هەیه که خۆر لەئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زەوی!!)",
		"ئەوانەی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوەو خۆگرن، له خەڵکی خۆش دەبن و لێبووهردەن، خوای میهرەبانیش چاکەکارو چاکەخوازانی خۆش دەوێت.",
		"ئەوانەش که تاوان یان گوناهێک ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم له خۆیان دەکەن (دوایی به خۆیاندا دێنەوەو سزای) خوا دێتەوه یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەکەن، جا کێ هەیه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هەروەها لەسەر گوناهو تاوانیان بەردەوام نابن، له کاتێکدا دەزانن (ئەوه تاوانە).",
		"ئا ئەوانه پاداشتیان لێخۆشبوون و لێبووردنه له لایەن پەروەردگاریانەوه لەگەڵ باخەکانی بەهەشتدا که چەندان ڕووبار بەژێر درەخت و به بەردەم کۆشکەکانیاندا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی تیایدا دەبەنەسەر، ئەم بەهرەیه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای تەوبەکەیان له هەوڵ و کۆششی بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی خوادا دەبن).",
		"بەڕاستی پێش ئێوه چەندان یاساو بەرنامه تێپەڕیوه (لەلایەن خواوه که سەرئەنجام ئیماندارانی سەرخستووه و کافرانی لەناو بردووە) ده ئێوەش به زەویدا بگەڕێن و تەماشا بکەن و ئینجا سەرنج بدەن و وردببنەوە: بزانن سەرئەنجامی ئەوانه چۆن بووه که بەرنامەی پێغەمبەرانی خوایان به درۆ زانیوە.",
		"ئا ئەمەی که باسکرا بەیاننامەو ڕوونکردنەوەیه بۆ خەڵکی به گشتی و ڕێنمووبەخش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبەتی.",
		"(ئەی ئیمانداران) کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوه و خەفەت مەخۆن، چونکه هەر ئێوه سەربەرزو سەرفرازو سەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.",
		"ئەگەر زام و سەختی و ناخۆشیەک (له جەنگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووە، ئەو خەڵکەش (لەجەنگی بەدردا) تووشی هەمان زام و سەختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئەو ڕۆژگارانه دەستاو دەست پێ دەکەین لەناو خەڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوه خوا دەریان بخات و هەندێکتان بکات به شایەت و به پلەی شەهیدی بگەن، بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت.",
		"بێگومان خوای پەروەردگار (تاقی کردنەوه پێش دەهێنێت) تا ئەوانەی ئیماندارن پاک و بێگەردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.",
		"یان واگومانتان دەبرد (هەروا بەئاسانی) دەچنه بەهەشتەوە؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) دەریشی نەخستووه کامتان هەوڵ و کۆشش و جیهادی کردووەو کامتان خۆڕاگرو ئارامگر بووە...",
		"لەڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان دەخواست پێش ئەوەی پێی بگەن (دەتانوت: کەی جەنگ دەبێت تا شەهید ببین) خۆ له ڕاستیدا مەرگتان بەچاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوەڕوانی مەرگ بوون.",
		"(محمد (صلی الله علیه وسلم) تەنها پێغەمبەرێک نەبووه وەفات بکات، بێگومان پێغەمبەرانی پێش ئەمیش (وەفاتیان کردووە)، ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژراو شەهید بوو، ئێوه پاشگەز دەبنەوه و هەڵدەگەڕێنەوە؟! (لەو دین و ئاینەی که پێی ڕاگەیاندوون) خۆ ئەوەی هەڵگەڕێتەوه و پاشگەزبێتەوە، ئەوه هەرگیز زیان بەخوا ناگەیەنێت، له داهاتویەکی نزیکدا خوای گەوره پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە.",
		"هیچ کەسێکیش نامرێت مەگەر بەویستی خوا نەبێت، له کات و وەختی دیاری کراودا (ئەمەش خۆی هاندەرێکه بۆ ئیماندار که له مەرگ نەترسێت) جا ئەوەی پاداشتی دنیای دەوێت هەندێکی پێدەبەخشین، ئەوەش قیامەتی دەوێت هەندێکی پێدەبەخشین، له داهاتویەکی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە.",
		"چەندەها پێغەمبەر هەبوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر لەگەڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جەنگاون، جا ئەوانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقەتی ڕووی تێنەکردوون بەهۆی ئەوەی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاوازو بێ هێزو سەرشۆریش نەبوون بۆ دوژمنان، خوای گەورەش ئەو ئارامگرو خۆڕاگرانەی خۆشدەوێت.",
		"ئەوکاته گوفتاریان تەنها ئەمه بووه که وتویانە: پەروەردگارا له گوناهو هەڵەکانمان ببورەو له زیادەڕەوی کاروبارمان خۆش ببە، دامەزراومان بکە، سەرمان بخه بەسەر ئەم گەله بێباوەڕەدا.",
		"ئەوسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبەخشین (بەسەرکەوتن و پایەداریی) پاداشتی چاکی قیامەتیشی بۆ مسۆگەر کردن و خوا ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه ئەگەر ملکەچ و گوێڕایەڵی ئەوانه بن که کافر و بێ دینن، ئەوه بەرەودوا دەتانگێڕنەوه و پاشگەزتان دەکەنەوه و له دین وەرتاندەگێڕن، ئەوسا ئیتر به دۆڕاوی دەگەڕێنەوە.",
		"(دڵنیابن که خوانەناسان یارو یاوەری ئێوه نین) بەڵکو خوا یارو یاوەرتانە، بێگومان ئەو زاته چاکترین پشتیوان و یاریدەەرتانە.",
		"(ئەی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که لەمەودوا ئێمە: ترس و بیم فڕێ دەدەینه دڵی ئەوانەی که بێ باوەڕن، بەهۆی ئەوەی شەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئەوەی خوا هیچ دەسەڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوەڵگەری)، ئەوانه سەرەنجامی گەڕانەوەیان ئاگری دۆزەخه که چەند ناخۆش و خراپه جێگەی ستەمکاران.",
		"سوێند بێت، خوا بەڵێنی خۆی بۆ ئێوه بەڕاستی بردەسەر (لەسەرەتای جەنگی ئوحود)دا، هەر بەمۆڵەت و یارمەتی ئەو، (دوژمنانتان) بەگیر هێناو تێکتان شکاندن، هەتا ئەوکاتەی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشەتان لەسەر هەندێک شت و یاخی بوون (له فەرمانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) سەنگەرتان چۆڵ کرد) دوای ئەوەی هەندێک شتی نیشاندان که حەزتان لێدەکرد، هەتانه دنیای دەوێت و هەتانه قیامەتی مەبەستە، لەوەودوا دەستی ئێوەی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاتەوە، سوێند بێت، بەڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و خوا فەزڵ و ڕێزی هەیه بۆ ئیمانداران.",
		"ئیتر ئەوەبوو که (بەگیرهاتن و کشانەوه و شپرزه و پەرت و بڵاوبوون) خۆتان هەڵدەگێڕا بەکێوی ئوحود و دەورو بەریداو ئاوڕتان له کەس نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەریش بەدواتاندا بانگی دەکردن له لاکەی ترەوە: (ئەی بەندەکانی خوا بگەڕێنەوه و ڕامەکەن)، جا ئەوەبوو ئێوه خەم و خەفەتتان کرده دڵی پێغەمبەرەوه (به نافەرمانیتان خوای گەورەش) خەم و پەژارەی کرده دڵی ئێوەوه (بەدەنگو باسی بریندار بوونی پێغەمبەرو شەهید بوونی) تاوەکو خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی له دەستتان چووه و ئەوەش که خوا تووشی کردوون و بەسەری هێنان (دیاره هاوەڵان پێغەمبەریان لەخۆیان و له هەموو شت لاخۆشەویستتر بووە) خواش ئاگاداره لەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"پاشان، دوای ئەو غەم و پەژارایه ئارامیی و هێمنیی بەسەردا دابەزاندن که وەنەوزێک بوو دەستەیەکتانی داگرتبوو، دەستەیەکی تریش بەڕاستی خەمی خۆیان بوو، گومانی ناڕەوایان دەبرد بەخوای گەوره به گومانی نەفامانە، دەیانوت: ئایا ئێمه لەم کارەدا (له بەدەستهێنانی سەرکەوتن) هیچ شتێکمان هەیە؟! (ئەوپشتیوانەی کەخوا بەڵێنی پێدابووین بۆ نەهات؟!) ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هەموو شتێک بەدەست خوایە، ئەوانه هەندێک شت دەشارنەوه له دەروونی خۆیاندا و بۆ تۆی دەرناخەن، هەروەها دەڵێن: ئەگەر (بەڵێنی سەرکەوتن ڕاست بوایە) ئێمه شتێکمان بەدەست بوایه ئالێرەدا نەدەکوژراین!! پێیان بڵێ: ئەگەر لەماڵی خۆشتاندا بوونایە، ئەوانەی که بڕیاره بکوژرانایە، دەبوا هەروایان بەسەر بهاتایەو له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئەم شتانەتان بەسەر دەهێنێت تا ئەوەی له دەروونتاندا هەیه تاقی بکاتەوه و چی لەدڵەکانتاندا هەیه خاوێنی بکاتەوه و حەقیقەتی دەربخات، ئەو خوایەش زانایه بەوەی که له ناخی سینەکاندا حەشار دراوە.",
		"بێگومان ئەوانەی پشتیان هەڵکرد (له جەنگی ئوحود) له ڕۆژی بەیەکگەیشتنی هەردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوەڕان)، ئەوانه تەنها شەیتان تووشی هەڵەی کردن له خشتەی بردن بەهۆی هەندێک گوناهەوه که ئەنجامیان دابوو، بەڕاستی خوا لێیان خۆشبوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهەکەتان) و ئارامگرو خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه وەکو ئەوانه مەبن که بێ باوەڕ بوون، لەکاتی سەفەر بەسەر زەویدا، یاخود کاتی جەنگ، بەبرایانی (هاوبیریان) دەوت: ئەگەر لای ئێمه بوونایه نه دەمردن، نه دەکوژران!! بۆ ئەوەی خوا ئەوه بکاته خەفەت و ناخۆشی له دڵیاندا، خۆ هەر خوا ژیان بەخشه و مرێنەرە، خوا بینایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"خۆ ئەگەر بکوژرێن له پێناوی خوادا یاخود بمرن، لێخۆش بوون لەلایەن خواوه هاوڕێ لەگەڵ ڕەحمەت، چاکتره لەوەی که خەڵکی کۆی دەکەنەوە.",
		"سوێند بێت ئەگەر بمرن یان بکوژرێن هەر بۆ لای خوا کۆ دەکرێنەوە.",
		"کەوابوو (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بە‌هۆی ڕەحمەتی خواوەیه تۆ نەرم و هێمن بویت لەگەڵیاندا، خۆ ئەگەر توڕەو قسه ڕەق و بێ بەزەیی بوویتایە، ئەوه هەموو له دەورت بڵاوەیان دەکرد، کەواته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببورەو داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکە، له کارو پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکە، (دوای مەشورەت و پرس و ڕا) ئەگەر بڕیارتدا (کارێک ئەنجام بدەیت، ئەنجامی بدەو) پشت بەخوا ببەستە، چونکه بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆشدەوێت که پشتی پێدەبەستن.",
		"ئەگەر خوا سەرکەوتنتان پێ ببەخشێت ئەوه هیچ کەس ناتوانێت سەرکەوێت بەسەرتاندا، خۆ ئەگەر پشتتان بەربدات، ئەوه کێ هەیه دوای ئەو کۆمەکتان بکات و سەرتان بخات، ده با ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەخوا ببەستن.",
		"(هەندێک گومانیان برد که پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) له دا‌بەشکردنی دەسکەوتدا نادادیی دەکات) بێگومان بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووه که نادادی و خیانەت بکات، هەر کەس ناحەقی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامەتدا نادادیەکەی (یەخەی پێ دەگرێت و) بەکۆڵیەوەیەتی، لەوەودوا پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی کردەوەکانی دەدرێتەوه و ئەوانه ستەمیان لێناکرێت.",
		"ئایا ئەو کەسەی (به پەرستن و چاکەکاری) شوێنی ڕەزامەندیی خوا کەوتبێت، وەکو ئەو کەسه وایه (که بەهۆی گوناهو تاوانەوە) شایستەی خەشم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئەو جۆره کەسانه دۆزەخه که سەرنجامێکی ناخۆشە.",
		"هەریەک لەو (دوو دەستەیە) پلەو پایەی خۆی هەیه لای خوا (له بەهەشتی بەریندا یاخود له ناخی دۆزەخدا)، بەڕاستی خوا بینایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"سوێند بێت بێگومان خوا منەتی ناوەته سەر ئیمانداران کاتێک پێغەمبەرێکی بۆ ڕەوانه کردوون له خۆیان ئایەتەکانی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوە، دڵ و دەروونیان پاک و پوخت دەکاتەوە، هەروەها فێری قورئان و داناییان دەکات، بەڕاستی پێشتر له گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.",
		"ئایا کاتێک بەڵاو ناخۆشیەکتان تووشهات (له جەنگی ئوحود)دا بۆ دەڵێن: ئەمه چی بوو؟ بۆ وامان بەسەر هات؟ لەکوێوه ئەمەمان بۆهات؟ (ئەی بۆ لەیادیان چوو، خۆ لەجەنگی بەدردا) بەڕاستی ئێوه دووئەوەندەتان بەوان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئەو بەڵایه لەلایەن خۆتانەوه توشتان هات (کاتێک نافەرمانی پێغەمبەرتان کردو تەماعی دنیا له دەروونتاندا جووڵا) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، (بەنده چاکەکانیشی کاتێک هەڵه بکەن تووشی بەڵایان دەکات)...",
		"ئەوەش که تووشتان بوو له ڕۆژی بەیەک گەیشتنی هەردوو ئۆردووەکه (له جەنگی ئوحود)دا ئەوه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوەڕداران دەربخات...",
		"دووڕوویی و نالەباریی دووڕووەکانیش دەربخات، کاتێک پێیان وترا: وەرن بجەنگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نەبێت) بەرگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکەن، وتیان: ئەگەر بمانزانیایه شەڕو جەنگ بەرپا دەبێت ئەوه شوێنتان دەکەوتین و دەجەنگاین، ئەوانه ئەو ڕۆژه له کوفرەوه نزیکترن تا له ئیمان، بەدەمیان شتێک دەڵێن که له دڵ و دەروونیاندا نییە، خوایش زانایه بەوەی که دەیشار‌نەوە...",
		"ئەوانەی بۆی دانیشتن و (نەچوون بۆ جەنگ) بەبراکانی خۆیانیان وت: ئەگەر ئەوانه (واته شەهیدەکان) بەقسەی ئێمەیان بکردایه نه دەکوژران، ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: دەی کەواته مردن له خۆتان دووربخەنەوه ئەگەر ڕاست دەکەن؟! هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و کوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوانه زیندوون، لای پەروەردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هەمه جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن.",
		"هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و کوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوانه زیندوون، لای پەروەردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هەمه جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن.",
		"زۆر دڵخۆش و شادمانن بەو بەخشش و زیاده فەزڵەی که خوا پێی بەخشیوون، مژدەش دەدەن بەوانەی هێشتا بەوان نەگەیشتوون و (شەهید نەبوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان لەسەر نییە، هیچ غەم و پەژارەیەکتان بۆ پێش نایەت (له بەجێ هێشتنی دنیا).",
		"مژده دەدەن بەنازو نیعمەتانی تایبەتی و فەزڵ و ڕێزی بێ سنوور لەلایەن خوای میهرەبانەوە، بەڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (رەنج بەخەسار نابن)...",
		"ئەوانەی که بەدەم بانگەوازی خواو پێغەمبەرەوه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئەوەی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئەوانەیان که چاکەیان کردو پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گەوره و بێ سنوور ئامادەیە...",
		"ئەوانەی که خەڵکی (باوەڕ لاواز) پێیان دەڵێن: بەڕاستی خەڵکی بێ باوەڕو خوانەناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆتەوه و خۆیان بۆ ئێوه مەڵاس داوە، لێیان بترسن (خۆتان تووشی بەڵا مەکەن) بەڵام ئەوان (واته ئیمانداران بەو پڕوپاگەندەیە) باوەڕیان زیاتر دامەزراو، وتیان: خوامان بەسه که یاریدەدەرو یارمەتیدەرێکی چاکە.",
		"ئەوسا ئیتر موسوڵمانان گەڕانەوه هاوڕێ لەگەڵ فەزڵ و نازو نیعمەتی خوایی دا، هیچ ناخۆشیەکیشیان بۆ پێش نەهات، چونکه شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتبوون و (هەر ئەوەشیان مەبەست بوو)، خوای گەورەش هەر خۆی خاوەنی فەزڵ و ڕێزێکی زۆر گەورەیە.",
		"ئەوه بەڕاستی تەنها شەیتانه یاوەرەکانی خۆی دەترسێنێت، ئێوەی (ئیماندار) لێیان مەترسن، بەڵکو هەر له من بترسن ئەگەر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسوودەیی و ئارامیی دەبەخشێت به ئیماندار).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەوانەی که پێشبڕکێ دەکەن له بێ باوەڕیدا خەمبارت نەکەن، چونکه بەڕاستی ئەوانه هەرگیز هیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن، خوا دەیەوێت هیچ بەشێکیان له قیامەتدا پێ نەبەخشێت، سزای سەخت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئامادەیە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕییان هەڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوەڕییان کڕی لەجیاتی باوەڕ، بەهیچ جۆرێک زیان بەخوا ناگەیەنن بەڵکو سزای بەئێش چاوەڕێیانە.",
		"ئەوانه ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەر، وا گومان نەبەن که مۆڵەتمان داون و (نازو نیعمەتی دنیامان پێبەخشیوون) ئەوه خێره بۆیان، ئێمه تەنها بۆیه مۆڵەتیان دەدەین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایەکی ڕیسواکەر چاوەڕێیانە.",
		"خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هەر وەکو ئەوەی که ئێستا ئێوه لەسەری هەن (دڵسۆزو نادڵسۆز، خەمخۆرو بێ باک تێکەڵن)، هەتا پیس و پاک لەیەک جیانەکاتەوه (بەهۆی جۆرەها تاقی کردنەوه و پێشهاتەوە)، بێگومان خوا جیهانی شاراوەتان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، بەڵکو خوا له پێغەمبەرەکانی کەسانێک هەڵدەبژێرێت که بیەوێت (تا له هەندێک نهێنی ئاگاداربن بەو ڕادەیەی که پێویستە)، جا باوەڕ بەخواو پێغەمبەرانی بهێنن، خۆ ئەگەر باوەڕی دامەزراو بهێنن و پارێزکاری بکەن و له خوا ترس بن، ئەوه پاداشتی بێ سنوور و نەبڕاوه چاوەڕێتانە.",
		"واگومان نەبەن ئەوانەی که بەخیلی و ڕەزیلی دەکەن، لەو نازو نیعمەتانەی خوا پێی بەخشیوون، نابەخشن، کارێکی چاکه بۆیان، نەخێر ئەوه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئەو شتانەی که نەیاندەبەخشی له ڕۆژی قیامەتدا دەست دەنێته بینیان و دەبنه کۆت له گەردنیاندا، (بێگومان) هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانەو خوا ئاگایه به هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئێوه ئەنجامی دەدەن.",
		"سوێند بێت بێگومان خوای پەروەردگار گوفتاری (نابەجێی) ئەو (جولەکانەی) بیست که وتیان: خوا هەژاره و ئێمه دەوڵەمەندین!! ئێمه ئەو گوفتارانه یاداشت و تۆمار دەکەین لەسەریان، هەروەها کوشتنی پێغەمبەران به دەستی ئەوان به ناحەق، (له دۆزەخیشدا) پێیان دەڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنەر...",
		"ئەو سزایه له دەرەنجامی دەست پێشخەری خۆتاندایە، چونکه بەڕاستی خوا هیچ جۆره ستەمێک له بەندەکان ناکات.",
		"(ئەو جوولەکانەی) دەڵێن: خوا پەیمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغەمبەرێک باوەڕ نەکەین تاقوربانیەکمان بۆ نەهێنێت و (نەیبینین) ئاگر دەیخوات و دەیسوتێنێت و له ناوی دەبات، (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژمارەیەک پێغەمبەر له پێش منەوه ڕەوانەکران بۆتان بەچەندەها بەڵگەو نیشانەی ئاشکراوه و بەو داخوازیەشەوه کەوتتان، جا بۆ کوشتانن و (شەهیدتان کردن) ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن؟!",
		"خۆ ئەگەر بڕوایان پێنەکردیت، ئەوه بەڕاستی زۆرێک له پێغەمبەرانی پێش تۆ بروایان پێ نەکراوه هەرچەنده جۆرەها موعجیزه و نامەی پڕ له ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککەرەوەیان هێنابوو.",
		"هەموو کەسێک دەبێت بمرێت و مردن بچێژێت، تەنها له ڕۆژی قیامەتدا کرێ و پاداشتان بەتەواوی پێ دەدرێت (دەرئەنجامی کردەوەکانتان دێتەوه ڕێتان) ئەوسا ئەوەی دوور خرایەوه له ئاگری دۆزەخ و خرایه بەهەشتەوە، ئەوه بەڕاستی سەرفراز بووە، ژیانی دنیاش بێجگه لەوەی که ڕابواردنێکی خەڵەتێنەره شتێکی تر نیە.",
		"سوێند بێت بێگومان تاقی دەکرێنەوه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا دەکەن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار دەبن) هەروەها سوێند بێت له خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوەڵگەرانەوه ئازارێکی زۆر دەبیسن (ئەوەنده بوختان و قسەی نابەجێتان بۆ هەڵدەبەستن، وەک ئازار بەرگوێتان بکەوێت وایە)، بەڵام ئەگەر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور دەرنەچن)، بەڕاستی ئەو هەڵوێسته لەکاره پەسەندو کردەوه پایەدارەکانە.",
		"(یاد بێنەرەوە) کاتێک خوا پەیمانی وەرگرت لەوانەی کتێبیان پێ بەخشراوه که ڕوونی بکەنەوه بۆ خەڵکی و مەرامەکانی باس بکەن و نەیشارنەوە، کەچی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هەرزان فرۆشتیان (ئەگەر هەموو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هەرزان فرۆشراوه و زەرەرێکی بێ سنوورە) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و دەستیان کەوتووە.",
		"وا گومان مەبه بەوانەی دڵخۆشن بەوەی که هەیانەو حەزدەکەن باس بکرێن و خەڵکی سوپاسیان بکات لەسەر کارو چاکەیەک که نەیانکردووە، ئەوه هەرگیز وامەزانه ئەوانه له دەست سزا ڕزگاریان دەبێت، بەڵکو سزایەکی به ئێش چاوەڕێیانە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانه و ئەو خوایه دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"بەڕاستی له دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا و له ئاڵو گۆڕی شەو و ڕۆژدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانی ژیر و هۆشمەند...",
		"ئەوانەی یادی خوا دەکەن لەکاتێکدا که بەپێوەن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵەتێکدا یادی ئەوزاته فەرامۆش ناکەن)، هەمیشه بیردەکەنەوه له دروست بوونی ئاسمانەکان و زەوی (بیردەکەنەوه له هەموو وردەکاریەک، سەرنجی هەموو دیاردەیەک دەدەن، سەرئەنجام دەڵێن): پەروەردگارا تۆ ئەم هەموو دروست کراوانەت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نەکردووە، پاکیی و بێگەردیی شایستەی تۆیە، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزەخ.",
		"پەروەردگارا بەڕاستی تۆ هەرکەس بخەیته ناو ئاگری دۆزەخەوە، ئەوه ئیتر شەرمەزارو ڕیسواو خەجاڵەتت کردووە، (جا بێگومان لەوێ) ستەمکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیە.",
		"پەروەردگارا؛ بەڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (دەیفەرموو): ئیمان بهێنن به پەروەردگارتان جا ئێمەش (بێ دوودڵی)، خێرا باوەڕمان هێناو (وتمان): پەروەدگارا؛ دەتۆش لەگوناهو هەڵەکانمان خۆش ببە، چاوپۆشی بکه لەکرداره ناپەسەندەکانمان و (لەسەر ڕێبازی) چاکان و (بەختەوەران) بمانمرێنه و لەگەڵ ئەواندا کۆمان بکەرەوە.",
		"پەروەردگارا؛ ئەو بەڵێنانەشمان بۆ ئەنجام بده که لەسەر زاری پێغەمبەرانتدا بەئێمەت داوه (که سەرکەوتنه له دنیاداو بەهەشتی بەرینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامەتیشدا خەجاڵەت و ڕوو زەردمان مەکە، بێگومان تۆ بەڵێن شکێن نیت و بەڵێنی خۆت دەبەیته سەر.",
		"(کاتێک ئیمانداران بەم شێوەیه نزایان کرد، که پەروەردگاری ئازیزیان فێریان دەکات) بێگومان ئەو زاته دوعاکانیان لێوەردەگرێت (به هاناو هاواریانەوه دەچێت بۆیه دەفەرموێت): بەڕاستی من هەوڵ و کۆشش و کارو کردەوەی هیچ کام له ئێوه بەزایه نادەم، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافرەتتان (چونکە)هاوکاری یەکتر بوون (له چاکەو چاکەکاریدا)، جا ئەوانەی کۆچیان کردو له شوێنەواری خۆیان دەربەدەرکران و ئازارو ئەشکەنجەدران له پێناوی مندا و جەنگان و شەهیدکران، بەڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی دەکەم له هەڵەو گوناهەکانیان و دەیانخەمه باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، ئەمەش پاداشتێکه له لایەن خواوه (پێشکەشیان دەکرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشەران).",
		"(ئەی ئیماندار) هەرگیز هێزو دەسەڵاتی ئەوانەی بێ باوەڕن له وڵاتاندا تۆ لەخشته نەبات.",
		"(ئەوه هەرهەمووی) ڕابواردنێکی کەمه (چونکە) لەوەودوا شوێن و جێگەیان دۆزەخە، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگەیە.",
		"بەڵام ئەوانه که پارێزکارن و له سزای پەروەردگاریان دەترسن (جێگه و ڕێگەیان) باخەکانی بەهەشته که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەل ژیانی هەمشەیی لەوێدا، ئەو شوێنانەش لەلایەن خواوه ئامادەکراوە، بۆ میوانداری هەمیشەیی بەختەوەران، ئەڵبەته ئەوبەشەی که لای خوایه چاکترو بەنرختره بۆ چاکەکاران و خواناسان.",
		"بەڕاستی هەندێ کەس هەن له خاوەنانی کتێب که باوەڕی بەخوا پتەو و دامەزراوە، هەروەها بەو (قورئانەش) که بۆ ئێوه ڕەوانەکراوه و بەو کتێبانەش بۆ خۆیان پێشتر ڕەوانه کراوە، لەکاتێکدا ئەوانه ترسی خوایان له دڵدایه و مەبەستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایەتەکانی خوا بەنرخێکی کەم (یاخود بەهیچ نرخێک) نافرۆشن، ئەوانه پاداشتی (ئیمان و باوەڕی) خۆیان لای پەروەردگاریان وەردەگرن، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوه ئەنجام دەدات (تا بەزوویی بەختەوەران بخاته بەهەشتەوه و ناپوختەکانیش له دۆزەخ توند بکات).",
		"ئەی ئەوانەی که باوەڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و بەسەر خۆتاندا بهێنن، نەبەزن له خۆگری مانەوەتان له سەنگەردا، هەوڵ بدەن هەمیشه له سەنگەری خەبات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئەوەی سەرفرازیی (هەمیشەیی) بەدەست بهێنن.",
	},
	-- 4 = النساء
	{
		"ئەی خەڵکینه له خەشم و ناڕەزایی ئەو پەروەردگارەتان خۆ بپارێزن که ئێوەی له تاکه نەفسێک دروست کردووە، هەر لەو نەفسەش هاوسەرەکەی بەدی هێناو لەو دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆتەوه و بڵاوکردەوە، هەروەها لەو خوایه بترسن که له یەکتر داوا دەکەن بەناوهێنانی ئەوەوە، هەوڵ بدەن پەیوەندی خزمایەتیش بپارێزن و (پتەوی بکەن)چونکه بەڕاستی خوا (هەمیشه و بەردەوام) چاودێره بەسەرتانەوە.",
		"(خەڵکینە) ماڵ و سامانی هەتیوان بدەنەوه دەست خۆیان (کاتێک گەوره بوون و فامیان کردەوە)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مەگۆڕنەوه بەماڵی چاک و پاکی ئەوان، ماڵ و سامانیان مەخۆن لەگەڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مەیفەوتێنن) بەڕاستی ئەو کاره ستەم و گوناهێکی گەورەیە.",
		"ئەگەر ترسان له ئەنجام نەدانی دادپەروەری لەگەڵ کچه بێ باوکەکاندا (ئەگەر بیانکەنه هاوسەرتان، ئەوه واز لەوان بهێنن)، ئەوه له ئافرەتانی تر که حەڵاڵن بۆتان ژن ماره بکەن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئەڵبەته له یەک هاوسەر زیاتر مەرج و بارودۆخی تایبەتی خۆی هەیە) خۆ ئەگەر ترسان لەوەی که نەتوانن دادپەروەر بن (لەنێوان هاوسەرەکانتاندا) ئەوه با یەک ژن ماره بکەن، یان ئەو کەنیزەکانەی که هەتانن (که دیاردەیەکی کاتی بوو، ئیسلام بنەبڕی کرد)، ئەوەی که باسکرا نزیکتره لەوەی ستەم نەکەن (ئەگەر پەیڕەوی بکەن).",
		"مارەیی ئافرەتان بدەن بەوپەڕی دڵفراوانی و ئاسوودەییەوە، خۆ ئەگەر بەئارەزوو ویستی خۆیان دەستیان هەڵگرت له هەندێک مارەیی و بەخشییان بەئێوە، ئێوه بۆتان هەیه بیخۆن و بەکاری بهێنن و بەبێ دوودڵی نۆشی بکەن (سوودی لێ وەربگرن).",
		"ماڵ و سامانتان مەدەن بەکەم عەقڵ و پیاو خراپان (که ئێوه بەرپرسن له ماڵیان)، لەکاتێکدا خوا کردوویەتی بەهۆی ژیان و پایەداری و هەستانەوەتان، بەڵکو تەنها بەشیان بدەن بۆ خۆراک و پۆشاک، بەجوانی قسەی ڕاست و دروستیان بۆ بکەن (تەرەیان مەکەن).",
		"هەتیوان تاقی بکەنەوه (بەوەی که هەندێک پارەیان بدەنێ و خۆتان سەرپەرشتییان بکەن) هەتا ئەوکاتەی که وەختی ئەوەیان دێت هاوسەر بگرن، ئەوسا ئەگەر هەستتان کرد ژیرو سەلارن، پاره و سامانەکەیان پێ بدەنەوە، نەکەن ماڵ و سامانیان بخۆن بەزیادەڕەوی لەخەرج کردنیدا له ترسی ئەوەی نەوەکو گەوره بن و زوو له دەستتان بسێننەوە، جا ئەوەی دەوڵەمەنده بادەستی بپارێزێت و ئەوەش که هەژاره بالێی بخوات و له سنوور دەرنەچێت و زیادەڕەوی نەکات، جاکاتێک ماڵ و سامانەکانیان تەسلیم دەکەنەوه ئەوه شایەتیان لەسەر بگرن (هەرچەندە) تەنها خوا بەسه بۆ لێپرسینەوه و چاودێری.",
		"پیاوان بەشیان هەیه لەو شتانەدا کەباوک و دایک و خزمان به میراتی لەدوایان بەجێ دەمێنێت، هەروەها ژنانیش بەشیان هەیه لەو شتانەدا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان بەجێ دەمێنێت، له کەم و زۆری بەشی هەرکەسێک دیاری کراوه و، دەبێت بیدرێتێ.",
		"خۆ ئەگەر کاتێک له دابەش کردنی میراتیدا خزمان و هەتیوان و هەژاران ئاماده بوون، ئەوه لەو میراتیه بەشیان بدەن و بەجوانی قسەیان بۆ بکەن (پیایاندا هەڵمەشاخێن).",
		"دەبا ئەوانەش که (دوورنیه بەم نزیکانه بمرن) و نەوەی لاواز و ساوایان لەدوا بەجێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکەنه پیشەیان و گوفتاری چاک و بەجێ بڵێن (وەسیەت بکەن، بێگومان خوا دەمێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئەگەر خواناس و گوفتار جوان و بەخشنده بن).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که ماڵی هەتیووان به ناحەق و ستەم دەخۆن، بێگومان ئەوانه تەنها ئاگر دەخۆن و ئەو ماڵه دەبێته ئاگر له سکیاندا، له قیامەتیشدا دەچنه ناو ئاگری دۆزەخەوە.",
		"خوا ڕێنموویتان دەکات و فەرمانتان پێ دەدا دەربارەی نەوەکانتان له بواری میراتی گرتندا (ئەویش ئەوەیە) که بەشی نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینەیانە، خۆ ئەگەر مناڵەکان تەنها ئافرەت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئەوه دووبەش له سێ بەشی میراتیەکه لەوان بەش دەکرێت، خۆ ئەگەر مردووەکه تەنها کچێکی هەبوو ئەوه نیوەی داراییەکەی دەدرێتێ، شەشیەکیش دەدرێت بەهەریەک له دایک و باوکی ئەگەر مردووەکه منداڵی هەبوو، خۆ ئەگەر مردووەکه منداڵی نەبوو، تەنها دایک و باوکی هەبوو ئەوه دایکی سێیەکی دەبات و ئەوی تریشی بۆ باوکی دەبێت، خۆ ئەگەر باوکی نەبوو دایک و براو خوشکی هەبوو شەشیەکی میرات بۆ دایکی دەبێت، ئەمانه هەمووی دوای وەسیەتێک که مردووەکه کردوویەتی و دانەوەی قەرزو قەرزاری دەبێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نەوەکانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (لەبەرئەوه بەگوێرەی فەرمانی خوا میراتی دابەش بکەن، ئابەم شێوەیه میراتی دابەش کردن) فەرزه لەسەرتان که پەیڕەوی بکەن چونکه لەلایەن خواوه دیاریکراوە، بەڕاستی خوایش هەمیشه و بەردەوام زاناو دانایە.",
		"هەروەها نیوەی میراتی ژنەکانتان دەدرێت به ئێوه ئەگەر منداڵیان نەبوو، خۆ ئەگەر منداڵیان هەبوو ئەوه چواریەکی میراتی ژنەکانتان بۆ هەیە، ئەمانه هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتی ژنان و دانەوەی قەرزیان بۆ ژنان چواریەکی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئەگەر ئێوه منداڵتان لەدوا بەجێ نەمابێت، خۆ ئەگەر منداڵتان هەبوو ئەوه هەشتیەک بۆ ژنەکه دەبێت لەوەی که به میراتی لێتان بەجێ ماوە، ئەمانه هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتتان و دانەوەی قەرزەکانتان، خۆ ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نەبوو، بەڵکو تەنها خوشکێک یان برایەکی دایکی هەبوو، ئەوه شەشیەک بەشی هەر یەکێک لەوان دەبێت، خۆ ئەگەر براو خوشکی دایکی له یەک زیاتر بوون ئەوه هەموویان هاوبەشن له سێیەکی میراتیەکەدا (بەیەکسانی ژن و پیاو) ئەمانه هەمووی دوای وەسیەتێک که دەکرێت، دانەوەی قەرز، لەکاتێکدا ئەو وەسیەته زیانبەخش نەبێت بەمیراتگران، ئەمانه هەر هەمووی بڕیار و فرمانن لەلایەن خوای گەورەوه و ئەو خوایه زانا و به حیلم و حەوسەڵەیە.",
		"ئەوانەی باسکران (دەربارەی هەتیووان و چۆنیەتی دابەشکردنی میراتی) ئەو سنوورانەن خوا دیاری کردوون، جا ئەو کەسەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات (لەم بوارەداو له هەموو بوارەکانی تردا)، ئەوه خوا دەیخاته ناو باخەکانی بەهەشتەوە: که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوه تیایدا، بێگومان هەر ئەوەشه سەرفرازیی گەوره و دەستکەوتی بێ سنوور.",
		"(بەڵام) ئەوەی یاخی بێت له خواو پێغەمبەرەکەی و دەرچێت له سنوورەکانی، ئەوه خوا دەیخاته ناو ئاگرێکەوه که بۆ هەمیشه تیایدا دەمێنێتەوه و سزایەکی سەر شۆڕکەر و ڕیسواکەری بۆ هەیە.",
		"ئەو ئافرەتانەی که زینا دەکەن له ژنانتان ئەوه چوار شایەتیان له خۆتان لەسەر بگرن، جا ئەگەر شایەتیاندا، ئێوه له ماڵدا بەندیان بکەن، تا مردن یەخەیان پێدەگرێت یان خوا دەروویەکیان لێ دەکاتەوە.",
		"ئەو ژن و پیاوەتان، یان ئەو کوڕ و کچەتان که زینایان له دەست دەقەومێت، ئەوه ئێوه لێیان بدەن و ئازاریان بدەن، خۆ ئەگەر تەوبەیان کردو خۆیان پەروەرده و چاککرد، ئەوه ئێوه وازیان لێ بهێنن (تەعنەیان لێ مەدەن، بەچاوی سوک تەماشایان مەکەن) چونکه بەڕاستی خوا هەمیشه تەوبه وەرگره و بەڕەحم و میهرەبانیشە.",
		"خوای گەوره تەنها ئەو تەوبەو پەشیمانیه قبوڵ دەکات و ئەو کەسانه دەگرێتەوه که گوناهـ و نادروستی بەنەفامی و نەزانی ئەنجام دەدەن و پاشان بەزوویی تەوبه دەکەن و پەشیمانی دەردەبڕن، ئا ئەو جۆره کەسانه خوا تەوبەیان لێ وەردەگرێت و هەمیشه و بەردەوام خوا زانایه (بەوەی بەنەزانیی و نەفامی هەڵه و گوناهـ ئەنجام دەدات) و دانایه و (دەزانێت که ئادەمیزاد هەندێک جار لاوازیی ڕووی تێدەکات و بەهەڵەدا دەچێت، لەبەرئەوه نائومێدی ناکات).",
		"تەوبەو پەشیمانی بۆ ئەو کەسانه نیه که بەردەوامن لەسەر گوناهـو تاوان، ئەوکاتەی مردن یەخەی بەیەکێکیان گرت ئەوسا بڵێت: ئەوه ئیتر من بەڕاستی له ئێستەوه تەوبەم کرد، تەوبه لەوانەش وەرناگیرێت که بەکافری دەمرن، بۆ ئەو جۆره تاوانبارانه هەموویان سزایەکی بەئێشمان ئاماده کردووە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکەنه میراتی خۆتان و دەستیان بەسەردا بگرن، (وەکو کەلوپەلی تری ناوماڵ)، ناچاریان مەکەن تا هەندێک مارەییتان بۆ بگەڕێننەوە، مەگەر ئەوان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئەنجام بدەن، هاوژینییان بەجوانی لەگەڵدا بەرنەسەر، خۆ ئەگەر خۆشتان نەویستن و لێیان بێزار بوون، ئەوه دوور نیه و دەشێت حەزتان له شتێک نەبێت و خوا بیکات بەمایەی خێرو بێری زۆرو بێ سنوور.",
		"خۆ ئەگەر ویستتان هاوسەرێک بخەنه جێگەی هاوسەرێکی ترو مارەییەکەی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئەوه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنەوه و لێی کەم بکەنەوە، ئایا ئەو مارەییەی که پێتانداوه وەریدەگرنەوه لێیان بەدروست کردنی بوختانێکی ناڕەواو گوناهو ستەمێکی ئاشکرا؟!",
		"جا چۆن دروسته مارەییان لێوەربگرنەوە، لەکاتێکدا ئێوه چوونەته لای یەکترو ژنانیش پەیمان و بەڵێنێکی گەورەو گرنگیان لێ وەرگرتوون (لەکاتی مارەکردنیاندا).",
		"نەکەن ئەو ئافرەتانه ماره بکەن که پێشتر باوکتان مارەی کردبوو، مەگەر ئەوەی که ڕابوورد (لەسەردەمی نەفامیدا پێش حەرام کردنی) بەڕاستی ئەو کاره گوناهێکی گەوره و ناشرین و ناپەسەنده و ڕێبازێکی خراپە.",
		"(ئیمانداران، ئەم ئافرەتانە) مارەکردنیان حەرامکراوه لەسەرتان: دایکانتان، کچەکانتان، خوشکەکانتان، پورەکانتان (خوشکی باوک)، پورەکانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکەزاتان، ئەو دایکانەی که شیریان داونەتێ، خوشکه شیریەکانتان، دایکی هاوسەرتان (خەسوو)، ئەو کچانەی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه دەژین و پەروەرده دەبن و لەو ژنانەتانن که چوونەته لایان (واته زڕ کچەکانتان)، خۆ ئەگەر نەچووبنه لای دایکی ئەو جۆره کچانه ئەوه هیچ گوناهتان لەسەر نی یه (مارەیان بکەن)، (هەروەها حەرامە) هاوسەری ئەو کوڕانەتان ماره بکەن که لەپشتی خۆتانن (واته بوکەکانتان)، (هەروەها حەرامە) دوو خوشکیش پێکەوه بکەنه هاوسەری خۆتان له یەک کاتدا، جگه لەوانەی که ڕابوورد، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"(هەروەها حەرامە) لێتان ئەو ئافرەتانەی که مێردیان هەیه جگه له کەنیزەکتان (لەو زەمانەدا باو بووە، جا ئەم سنوورانە) خوا بڕیاریداوه لەسەرتان، جگه لەوانەی که باسکران، حەڵاڵه بۆتان بەهۆی ماڵ و دارایتانەوه هاوسەر بگرن (تا چوار ئافرەت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕەوشتی بەرز دەرنەچن، جا لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا هاوسەریتان گرت ئەوه فەرزه که مارەییەکەیان بدەنێ و هیچ گوناهیش نیه له سەرتان له کەم کردنەوەی ئەو مارەییەی لەسەری ڕێککەوتبوون له دوای دیاریکردنی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.",
		"ئەوەش که نەیتوانی له ئێوه لەبەر دەست کورتی، ئافرەتانی سەربەستی باوەڕدا ماره بکات، ئەوه با له کچەکەنیزەکه ئیماندارەکانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕادەی ئیمانتان چەنده و چۆنە، ئێوه هەندێکتان له هەندێکتانن (هەمووتان له ئادەم و حەوان و ئەم جیاوازیه چینایەتیه شتێکی کاتی یە)، لەبەرئەوه ئەو کەنیزەکانه ماره بکەن لەسەر ڕەزامەندی کەس و کارو خاوەنەکانیان و مارەییان بەچاکی پێ بدەن، لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانەش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنەوە، خۆ ئەگەر شوویان کردو لەوەودوا داوێن پیسیەکانیان ئەنجامدا ئەوه نیوەی سزای ئافرەتانی سەربەست دەدرێن (چونکه ئازادیی تەواویان نەبووه لەو سەردەمەدا)، لەبەر ئەوه مارەکردنیان بۆ ئەوانەتانه که دەترسێت تووشی هەڵەو گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا دەرووتان لێدەکاتەوە) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"بێگومان خوا دەیەوێت (بەم شێوەیە) هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئەو یاساو بەرنامانەی پێش خۆتان (که پێغەمبەران هێناویانه له جیهانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکان و... هتد) و تەوبه و پەشیمانیشتان لێ وەربگرێت، خوا زاناو دانایە.",
		"بێگومان خوا دەیەوێت تەوبه و پەشیمانیتان لێ وەربگرێت و له هەڵەکانتان خۆش بێت، (بەڵام) ئەوانەی شوێن ئارەزەووات و هەوەسبازی کەوتوون دەیانەوێت ئێوه لابدەن به لادانێکی گەورە.",
		"خوا دەیەوێت (بەم بەرنامه و ڕێبازانە) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکە) ئادەمیزاد به لاوازی دروست کراوه (له بەرامبەر ئارەزووەکانیەوه خۆڕاگرنیە).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یەکتر بەناحەق و بەبێ بەرامبەر مەخۆن لەنێوان خۆتاندا، مەگەر بازرگانیەک بێت و لەسەر ڕەزامەندی هەموولایەکتان بێت، خۆتان مەکوژن و (یەکتر بەناحەق مەکوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقەتی ڕووتان تێدەکات یان تووشی زیانێک دەبن)، بەڕاستی خوا میهرەبانه پێتان.",
		"هەر کەسێکیش کاری وابکات (سامانی خەڵکی بەناحەق بخوات یان خۆی یان خەڵک بکوژێت) بەدوژمنایەتی و ستەمکردن، ئەوه له ئایندەدا دەیخەینه دۆزەخەوه و بەئاگر دەیسووتێنین، ئەو کارەش بۆ خوا هەمیشه و بەردەوام ئاسانە.",
		"ئەگەر خۆتان بپارێزن لەو تاوانه گەورانەی قەدەغه کراوه لێتان، ئەوه له گوناهەکانی ترتان چاوپۆشی دەکەین و دەتانخەینه جێیەکی خۆش و سازگارو ڕێزدارەوه (که بەهەشتی بەرینە‌).",
		"ئاواتەخوازی شتێک مەکەن که خوا بەخشیوویەتی بەهەندێکتان و (نەیبەخشیووه بەهەندێکتان، چونکه خوا دادپەروەره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمەتەوەیە، کاتێک مافی داوه بەپیاوان، له هەندێک ڕووی تریشەوه مافی داوه بەئافرەتان... هتد) پیاوان، بەشێکیان هەیه لەوەی که بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئافرەتانیش بەشێکیان هەیه لەوەی که بەدەستیان هێناوە، هەمیشه و بەردەوامیش داوای زیاده بەخشش و بەهرەی خوا بکەن، چونکه بەڕاستی خوا بەهەموو شتێک زانایە.",
		"بۆ هەموو کەسێک و هەموو سامانێک چەند میراتبەرێکمان داناوه لەوەی که له دایک و باوک و خزمان بەجێ ماوه (تا بەدادپەروەریی وەکو دیاریکراوه دابەشی بکەن) و بۆ ئەوانەش که پەیمانتان لەگەڵ بەستوون کەوا میرات لەیەکتر بگرن، مافی ئەوانیش بدەن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام شایەتێکی ئاگاداره بەسەر هەموو شتێکدا.",
		"پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر هاوسەرەکانیانەوە، ئەمەش بەهۆی ڕێزو زیاده ئەرکێکەوه که خوا داویەتی بەهەندێک بەسەر هەندێکی تردا (سەرەڕای ئەوەی کە)پیاوان لەماڵ و سامانیان خەرج دەکەن (له پێناوی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ئافرەتاندا)، لەولاشەوه ئافرەتانی ژیرو دیندارو گونجاو هەمیشه گوێڕایەڵی مێردەکانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێردەکانیان دەپارێزن (بەتایبەت ئەو نهێنیانەی خوا دەیەوێت پارێزراو بن) بەهۆی ئەوەی که خوا مافەکانی ئەوانی پاڕاستووە، ئەو ئافرەتانەش ئێوه دەترسن سەرکەشی وسەرپێچی بکەن سەرەتا ئامۆژگاریان بکەن، (ئەگەر سوودی نەبوو) لەناو جێدا پشتیان تێبکەن، (ئەگەر ئەوەش سوودی نەبوو) لێیان بدەن (بەمەرجێک لێدانەکه له دەم و چاو نەبێت و ئاسەوار بەجێنەهێڵێت)، ئەگەر بەم هۆیانەوه له لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئەوه ئیتر ستەمیان لێمەکەن و ڕێگەی تر مەگرنەبەر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا بەرزو بڵندو گەورەیە، (ئەگەر ستەمیان لێبکەن تۆڵەتان لێدەسێنێت).",
		"خۆ ئەگەر ترسان لەوەی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشەیان چارەسەر نەکرێت)، دادوەرێک له خزمی پیاوەکه و دادوەرێک له خزمی ژنەکه بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئەگەر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئەوه خوا پێکهاتن فەراهەم دەهێنێت له نێوان ژن و مێردەکەدا، بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو ئاگایە.",
		"(ئەی خەڵکینە) تەنها خوا بپەرستن و هیچ جۆره شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن و چاکەکار بن لەگەڵ دایک و باوکتان و خزمان و هەتیووان و هەژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانەداو هاوەڵی کارو سەفەرو ڕێبوارو ژێر دەستەکانتاندا، بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ناوێت که خۆدەنوێنن و فیزدەکەن و فەخر دەفرۆشن بەسەر خەڵکیدا.",
		"ئەوانەی ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەدەن بەخەڵکی که ڕەزیل بن و ئەو شتانەی خوا له زیاده فەزڵی خۆی پێی بەخشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) دەیشارنەوه و (نایەڵن کەس سوودی لێوەربگرێت، با ئەوه بزانن) که ئێمه بۆ خوانەناسان سزایەکی سەرشۆڕکەرمان ئاماده کردووە.",
		"ئەوانەش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشن، باوەڕناهێنن نه به خوا، نه بەرۆژی دوایی (دیاره که شەیتان ئەوانی له خشته بردووه و کردوونی بەهاوەڵی خۆی) جا ئەوەی شەیتان بکاته هاوەڵ و هاودەمی خۆی (مەگەر خوا بزانێت) چ ناپوخت و نالەبارێکی کردۆته هاوەڵی خۆی.",
		"چ زیانێکیان لێدەکەوت؟ چیان بەسەر دەهات؟ (ئەو خەڵکە) ئەگەر باوەڕیان به خواو ڕۆژی دوایی بهێنایه و لەو ڕزق و ڕۆزیەی که خوا پێی بەخشیوون بیانبەخشیایه (جگه له سوود و قازانجی بێ سنوور له هەردوو دنیادا) خۆ خوا هەمیشەو بەردەوام ئاگای لێیانەو زانیاری هیه دەربارەیان.",
		"بەڕاستی خوا بەقەدەر تۆزقاڵێک ستەم (له ئادەمیزاد) ناکات، خۆ ئەگەر چاکەیەک هەبێت (بەرەکەتی بەسەردا دەڕژێت و) چەند بەرابەری دەکات و لەلایەن خۆیەوه پاداشتی گەورەو بێ سنوور دەبەخشێت (به چاکه خوازان).",
		"ئینجا دەبێت حاڵی ئەو خەڵکه چۆن بێت کاتێک له هەر میللەتێک شایەتێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەشایەت بەسەر ئەو خەڵکەوه (که پەیامی خوات پێڕاگەیاندوون).",
		"ئەو ڕۆژه ئەوانەی بێ باوەڕ بوون و له پێغەمبەر یاخی بوون، ئاواتەخوازن که زەوییان پێ تەخت بکرایەو (هەر لەتوێی خاکدا ون بوونایەو زیندوو نەکرانایەتەوە) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی پەنهانیان له خوا بشارنەوە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مەکەون لەکاتێکدا ئێوه سەرخۆشن ـ ئەمه کاتێک بوو هێشتا عەرەق و شەراب حەرام نەکرابوو ـ هەتا ئاسەواری سەرخۆشیی نامێنێت و دەزانن چی دەڵێن (له نوێژەکەدا) و به لەشی بێ نوێژیشەوه نوێژ مەکەن مەگەر ڕێبوار بن و له سەفەردا بن، هەتا خۆتان دەشۆن، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون یان له سەفەردا بوون یان لەسەرئاو گەڕانەوە، یان لەگەڵ ئافرەتانی نامەحرەم له یەککەون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن و دەست نوێژ گرتن) ئەوا تەیەموم بکەن بەخاکێکی پاک و (بەو خاکە) دەست بهێنن بەسەر دەم و چاوو دەستاندا، بێگومان خوا هەمیشه و بەردەوام لێ خۆشبووەو گوزەشت و چاوپۆشی هەیە.",
		"ئایا نەتڕوانیوەته ئەوانەی که شارەزایی هەندێک له کتێبه ئاسمانیەکانیان دراوەتێ، ئەوانه گومڕایی دەکڕن و دەیانەوێت ئێوەش گومڕاو سەرلێشێواو بن.",
		"خوای گەورەش چاک دوژمنەکانتان دەناسێت، جا تەنها خوا بەسه که یارو یاوەر بێت و تەنها خوا بەسه پشتیوان بێت.",
		"هەندێک لەوانەی که بوونەته جوو قسه لەجێی خۆیدا دەسکاریی دەکەن و جێ گۆرکێی پێدەکەن و بەئارەزووی خۆیان لێکی دەدەنەوه (به کینەوگاڵتەوه) دەڵێن: بیستمان و بەقسەشمان نەکردیت!! گوێ بگره دەک گوێت لێ نەبێت!! (هەروەها دەیان وت:) (راعنا) و دەمیان بۆ خوار دەکردەوه تا مانایەکی هەڵه ببەخشێت و ببێته تەعنه و ڕەخنه له دین، خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەوان بیانوتایە: بیستمان و گوێڕایەڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگرەو مۆڵەتمان بده (تا تێبگەین) چاکترو ڕاستترو بەنرختر بوو بۆیان، بەڵام (چونکه پاک نین و دەروون نەخۆشن) خوا نەفرەتی لێ کردوون بەهۆی کوفریانەوە، بۆیه باوەڕناهێنن کەمێک نەبێت.",
		"ئەی ئەوانەی کتێبتان پێ بەخشراوه باوەڕ بهێنن بەو (قورئانەی) که ناردوومانەو بەڕاست دانەری ئەوەی ئێوەیە، پێش ئەوەی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکەینەوه و ئاسەواری دەم و چاو نەیەڵین و بەرەو پشتی بکەین و وەکو پشتی سەری لێبکەین، یاخود نەفرینیان لێبکەین وەکو چۆن نەفرینمان له خەڵکانی شەمووان کرد (ئەوانەی که بەفێڵ ڕاوه ماسیان کردو فەرمانی خوایان شکاند)، بێگومان هەر فەرمانی خوایه که هەمیشەو بەردەوام ئەنجام دراوە.",
		"بەڕاستی خوا خۆش نابێت ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه لەوه له هەر گوناهێکی تر بیەوێت خۆش دەبێت، بۆ ئەو کەسەی که دەیەوێت، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوه ئیتر بەڕاستی تاوانێکی گەورەی هەڵبەستووە.",
		"ئایا نەتڕوانیووەته ئەو کەسانەی خۆیان خۆیان به چاک دەدەنه قەڵەم (دەڵێن ئێمه هەڵبژاردەی خواین) ئەوه وا نیە، بەڵکو خوا (بەندەکانی دەناسێت)و هەرکەس (شایسته بێت، پەسەندی دەکات)و دڵ و دەروونی خاوێن دەکات و ئەوانه به قەدەر تاڵی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت.",
		"سەرنج بدەو تەماشا بکه چۆن (خاوەنانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به دەم خواوه دەکەن (بێباکانه دەڵێن: عوزەیر یان مەسیح کوڕی خوان) ئەو تاوان و گوناهەیان بەسه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گەورە)ی ئاشکرایە.",
		"ئایا نەتڕوانیوەته ئەوانەی که بەشێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (کەچی لەگەڵ ئەوەشدا) باوەڕیان بەفاڵچی و جادووگەرو بت و پەیکەرو شەیتان و... هەیه و دەربارەی ئەوانەی که بێ باوەڕن دەڵێن: ئەوانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووە، تا ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان (بەئاینی ئیسلام هێناوە).",
		"ئەو (جوولەکانە) کەسانێکن خوا نەفرینی لێکردوون، کەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات، ئەوه هەرگیز هیچ کەست دەست ناکەوێت بیکەیته پشتیوانی.",
		"مەگەر ئەوانه هەندێک دەسەڵاتیان بەدەستە، تا ئەوکاته بەقەدەر تۆزقاڵێک له ناوکی خورما بەخەڵکی نەدەن؟!",
		"یان هەر ئەوەیه که حەسادەت و بەخیلی بەخەڵکی (ئیماندار) دەبەن لەسەر ئەوەی خوا له فەزڵ و بەخششی خۆی بەشی داون (پێغەمبەری لەناویاندا هەڵبژاردووە) خۆ بێگومان ئێمه بەنەوەی ئیبراهیم کتێبمان بەخشیووه (به موسا تەورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هەروەها لەجۆرەها دانایی بەهرەوەرمان کردوون و (به هەندێکیان) وەک (یوسف و داود و سولەیمان) دەسەڵات و پاشایەتیەکی گەورەمان بەخشیووە.",
		"جا لەو خەڵکه هەیه باوەڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوەو شوێنی کەوتوون، هەشیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووە، دۆزەخیش بەسه (بۆ ئەو یاخییانە) که ئامادەیه و کڵپەی سەندووە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان نەهێناوه به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، له ئایندەدا دەیانسوتێنین بەئاگری دۆزەخ، هەموو جارێک پێستیان داوەشاو سووتاو هەڵقرچا، پێستی تر دەکەین بەبەریاندا، بۆ ئەوەی به چاکی سزاو ئازار بچەژن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەسته و (دەتوانێت تۆڵه له خوانەناسان بسەنێت)، دانایه (که مۆڵەتیان دەدات بەڵکو بگەرێنەوه بۆ ڕێبازی دینداری).",
		"ئەوانەش که باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوەی چاکه ئەنجام دەدەن لەئایندەیەکی نزیکدا دەیانخەینه ناو باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕووبار (بەژێر درەختەکانیداو به بەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات و لەوێدا ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام دەبەنه سەر، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها هاوسەری پاک و بێگەردو خاوێن و پاکیزەدا، هەروەها دەیانخەینه ژێر سایەی سێبەری جوان و ڕازاوەی هەمیشەیی یەوه (نه گەرمایان دەبێت، نه سەرما).",
		"بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات که هەموو ئەمانەتەکان (سپاردەکان) بگەڕێننەوه دەست خاوەنەکانیان و هەر کاتێکیش داوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا، دادپەروەرانه فەرمانڕەوایی بکەن، چونکه بەڕاستی خوا بەجوانی و چاکی و تەواوی ئامۆژگاری و فەرمانتان پێدەدات، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەر و بینایە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرو فەرمانڕەواکان بکەن که له خودی خۆتانن (له بیروباوەڕو پابەندیدا)، خۆ ئەگەر له شتێکدا بوو بەکێشەتان دەربارەی حوکمی خوایی، ئەوه ئەو کێشەیه بگێڕنەوه بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننەت دەگەیەنێت)، ئەگەر ئێوه باوەڕتان بەخواو به ڕۆژی قیامەت هەیە، (ڕەفتارکردنتان) بەو شێوەیه چاکترین و جوانترین سەرچاوەیه بۆ چارەسەری کێشەکانتان.",
		"ئایا نەتڕوانیووەته ئەو (دوورووانەی) لافی ئەوه لێ دەدەن گوایه بەڕاستی باوەڕیان هێناوه بەوەی که بۆ تۆ ڕەوانەکراوه و بەوەش که پێش تۆ ڕەوانەکراوه (بۆ پێغەمبەران)! کەچی دەیانەوێت ڕووبکەنه زۆردارو جادووگەرو خوانەناسان تا دادوەریان له نێواندا بکەن و چارەسەری کێشەکانیان بکەن، لەکاتێکدا به ڕاستی فەرمانیان پێدراوه که باوەڕیان به (تاغوت) نەبێت، شەیتانیش دەیەوێت گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوورو بێ سنوور.",
		"کاتێکیش پێیان بوترێ: وەرن بۆ لای ئەو (قورئانەی) که خوا ناردوویەتی یه خوارەوه و بۆ لای پێغەمبەرەکەی (بۆ چارەسەری کێشەکانتان) کەچی دەبینی دووڕووەکان پشتت تێدەکەن و ڕووت لێ وەردەگێڕن بەتەواوی.",
		"ئاخۆ ئەوانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک بەهۆی ڕەفتاری نادروستیانەوه بەڵایەک دووچاریان دەبێت، کەچی لەوەودوا (که پەنایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ دەهێنێن و سوێند بەخوا دەخۆن: لەو کارەماندا مەبەستمان تەنها چاکەکاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.",
		"ئا ئەوانه کەسانێکن خوا دەزانێت چی له دڵ و دەروونیاندا حەشاردراوە، کەواته ڕەفتاری ئەوانه پشتگوێ بخە، ئامۆژگاریان بکه و قسەی بەپێزو بەتوێکڵی وایان پێ بڵێ که بەقوڵایی دەروونیاندا بچێته خوارەوه و بیانهەژێنێت.",
		"هیچ فرستادەیەکمان نەناردوه مەگەر تەنها بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا، خۆ ئەگەر ئەو خەڵکه بەڕاستی کاتێک ستەمیان له خۆیان کرد (به لادان له شەریعەت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان له خوای گەوره بکردایە، پێغەمبەریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایە، ئەوه بێگومان ئەو کاته دەیانزانی که خوا تەوبه و پەشیمانی وەرگرەو میهرەبان و دلۆڤانه (ئەگەر بەڕاستیان بوایە).",
		"نەخێر، سوێند به پەروەردگارت ئەوانەی (لافی بڕوا لێدەدەن) بڕوا ناهێنن هەتا له هەموو کێشەیەکدا که ڕوودەدا له نێوانیاندا تۆ نەکەن به دادوەرو گوێڕایەڵی تۆ نەکەن، دوای ئەوەش نابێت له دڵ و دەروونیاندا هیچ ناڕەزاییەک دروست ببێت بەرامبەر ئەوەی که داوەریت لەسەر کردووه و دەبێت بەتەواویی تەسلیم بن و ڕازیی بن.",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه لەسەریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان دەرچن ئەوەیان نەدەکرد، مەگەر کەمێکیان نەبێت (چونکه بەجێ هێنانی فرمانی خوا بەبێ چەن و چوون پیشەی بەنده ڕاستەقینەکانە، ئێمەش ئەو داخوازیەمان لێ نەکردوون) جا ئەگەر بەڕاستی ئەوانه بەگوێرەی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕەفتاریان بکردایە، ئەوه چاکتر بوو بۆیان و دامەزراوترو چەسپاوتر دەبوون لەسەر حەق و ڕاستی.",
		"جا ئەوکاته بێگومان لەلایەن ئێمەوه پاداشتی گەورەو بێ سنوورمان پێدەبەخشین...",
		"بەتەواویش هیدایەت و ڕێنموویمان دەکردن بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بکات، جا ئەوانه لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبن (له بەهەشتی بەریندا) کەخوا نازونیعمەتی ڕژاندووه بەسەریاندا لەپێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان، ئای که ئەوانه هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی چاک و بێ وێنەن!",
		"ئەو ڕێزو بەهره گەورەیه هەر لەلایەن خواوەیه (بۆ بەختەوەرانە)، خوا خۆی بەسه که زانایه بەهەموو شتێک.",
		"ئەی ئەوانەی که باوەڕتان هێناوه ئەوەی خۆتانی پێدەپارێزن بیگرنه دەست و ئاماده باش بن، ئینجا دەسته دەسته یان هەمووتان یەک پارچه (بەرەو بەرەکانی جەنگ) هەڵمەت بەرن و هێرش ببەن. (هەرکاتێک لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانه پێکراوەوه داواتان لێکرا).",
		"سوێند بێت (دەستەیەک دووڕوو هەن) لەناوتاندا بەڕاستی خۆیان دەخڵافێنن و سستی دەکەن، جا ئەگەر بەڵایەکتان تووش بێت (هەریەک لەوانە) دەڵێت: بەڕاستی خوا چاکی بۆ کردم که لەگەڵ ئەواندا ئامادەی (ئەو جەنگە) نەبووم.",
		"سوێند بێت ئەگەر فەزڵ و دەستکەوتێکتان لەخواوه دەستکەوت بەڕاشکاوی دەڵێت ـ هەر وەک لەنێوان ئێوه و ئەو جۆره کەسانەدا دۆستایەتی و ئاشنایەتی نەبوو بێت ـ خۆزگه لەگەڵ ئەواندا بوومایه و بۆ ئەوەی دەستکەوتێکی چاک و زۆر و زەبەندەم بەدەست بهێنایە.",
		"دەبا بجگێت له پێناوی خوادا، ئەوانەی ژیانی دنیا دەفرۆشن بەرۆژی دوایی، جا هەر کەس بجەنگێت لەپێناوی خوادا ئەوه ئەگەر بکوژرێت و شەهید ببێت، یان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوه لەئایندەدا پاداشتی گەوره و بێ سنووری پێدەبەخشین.",
		"(ئەی ئیماندارن) ئەوه چیتانەو بۆچی ناجەنگن لەپێناوی ڕەزا‌مەندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چەوساوەکان، لەو پیاوان و ئافرەتان و منداڵانەی که دەڵێن: پەروەردگارا تۆ ڕزگارمان بکه لەم شارەی که خەڵکەکەی ستەمکارن و لەلایەن خۆتەوه پشتیوان و یارمەتیدەرێکمان بۆ ساز بکە.",
		"ئەوانەی ئیماندارن (تەنها) له پێناوی خوادا دەجەنگن (بەڵام) ئەوانەی بێ باوەڕن له پێناوی ستەمکارو زۆردار و (تاغوت)دا دەجەنگن، ده بجەنگن دژی یاوەرانی شەیتان (چونکە) بەڕاستی پیلان و تەڵەکەی شەیتان پووچ و لاوازە.",
		"ئایا نەتڕوانیووەته ئەوانەی که پێیان وترا: دەست بپارێزن کاتی جەنگ نیە! بەڵکو هەر نوێژ بکەن و زەکات بدەن، کەچی کاتێک جەنگیان بۆ بڕیاردرا، دەستەیەکیان له خەڵکی دەترسان بەقەدەر ئەوەی که له خوا دەترسن، یاخود زیاتریش و دەیانوت: خوایه تۆ بۆچی جەنگت لەسەر فەرزکردین، خۆزگه بۆ ماوەیەک دوات دەخستین، بەوانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر کەم و کورتە، ژیانی قیامەت چاکترو خۆشترو نەبڕاوەیه بۆ ئەو کەسەی له خوا دەترسێت و پارێزکارە، لەوێ بەقەدەر تاڵی ناوکی خورمایەک ستەمتان لێناکرێت.",
		"(دڵنیا بن) له هەر کوێ بن مردن یەخەتان پێ دەگرێت، با لەناو چەندەها قەڵاو شوێنی سەخت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووەکان) ئەگەر خێریان بێته ڕێ دەڵێن: ئەمه له لایەن خواوەیه و ئەگەر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (به پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەڵێن: ئەمەیان بەهۆی تۆوەیە، پێیان بڵێ: هەر هەمووی (هەرچی پێش دێت) لەلایەن خواوەیه و (بۆ تاقی کردنەوەیە) ئەوه بۆچی ئەو خەڵکه (باوەڕ لاوازە) هیچ شتێک تێناگەن و له ڕاستیەکان حاڵیی نابن.",
		"(ڕاستە) که هەرچی بۆ تۆ (بۆ هەرکەسێک) پێش دێت له خێرو چاکه له خواوەیه و هەرچی ناخۆشیەکیشت بۆ پێش دێت دەستی خۆتی تیایه (هەرچەنده بەبێ ویستی خوا ڕوو نادات، بەڵام پاداشتت هەیه ئەگەر خۆگر بێت) و ئێمه تۆمان ناردووه (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆسەر خەڵی بەپێغەمبەرایەتی (تا بیرو بۆچوونیان ڕاست بکەیتەوە)، خوایش بەسه که شایەته بۆ ئەو مەبەستە.",
		"ئەوەی فەرمانبەرداری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئەوه بەڕاستی فەرمانبەرداری خوای کردووە، ئەوەش پشتی هەڵکردووه (ئەوه خۆی زەرەرمەند دەبێت) خۆ ئێمه تۆمان نەناردوه تا ببیته چاودێر بەسەر ئەوانەوە.",
		"(دووڕووەکان کاتێک لای تۆن) دەڵێن: ملکەچ و فەرمانبەردارین، بەڵام کاتێک لای تۆ هەستان و دوورکەوتنەوە، دەستەیەکیان قسەکانی تۆ له شەودا دەگۆڕن و ئەوه ناڵێن که تۆ وتوتە، جا ئەوەی شەو هەڵی دەبەستن و (پیلانی بۆ دەکێشن) خوا تۆماری دەکات، کەواته گوێ بەوانه مەده و پشت به خوا ببەسته تەنها خوات بەسه که یارو یاوەرت بێت.",
		"ئەوه بۆ ئەوانه سەرنجی قورئان نادەن و لێکی نادەنەوەو لێی وردنابنەوە؟ خۆ ئەگەر له لایەن کەسێکی ترەوه بوایه جگەله خوا بێگومان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە.",
		"(لێرەدا خوا ڕەخنه دەگرێت له هەندێک ئیمانداران): هەرکاتێک هەواڵێکیان بۆ بێت دەربارەی ئاسایش و هێمنایەتی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی دەکەنەوه (بیر له سەرئەنجام ناکەنەوە)، خۆ ئەگەر ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردایەتەوه و بیانگێڕایەتەوه بۆلای پێغەمبەرو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربەدەستانێک که له خۆیانن، ئەوه ئەوانەی کەله نهێنی هەواڵەکان تێدەگەن و دەکۆڵنەوە، نهێنی و ڕازەکانیان لێ دەردەهێنا، جا ئەگەر فەزڵ و چاودێری خواو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی نەبوایه شوێنی شەیتان دەکەوتن، جگه له کەمێکتان.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بجەنگه له پێناوی خوادا، چونکه ئەو ئەرکه هەر لەسەرشانی خۆتە، (واتە: هەتا ئەگەر تەنها خۆیشت بیت)، هەروەها هانی ئیماندارانیش بده (بۆ بەشداری له شەڕ‌ەکاندا) ئومێده خوای گەوره هێز له بێ باوەڕان بسەنێتەوه و بەریان بگرێت و زاڵتان بکات بەسەریاندا، چونکه خوا هێزو دەسەڵاتی زۆرتره (بەڵکو بەراورد ناکرێت) و بەتوندی و سەختی تۆڵەیان لێدەسێنێت.",
		"ئەوەی تکایەکی باش بکات، خەڵک هان بدات بۆ چاکەخوازی، (له نێوان خەڵکدا هەوڵی تەبایی بدات)، ئەوه بەشێک لەو پاداشتی چاکەیەی بۆ هەیەو لەو خێرەدا بەشداره (که ڕۆڵی تیادا هەیە) هەروەها ئەوەش که تکایەکی خراپ دەکات و ڕۆڵێکی خراپ دەبینێت و هەوڵی فیتنه بەرپا کردن دەدات و هاندەرێتی، ئەوه ئەویش بەشێکی مسۆگەری هەیه له سزاو لێپرسینەوە، خوایش هەمیشەو بەردەوام ئاگاو چاودێره بەسەر هەموو شتێکدا.",
		"هەرکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیەکتان لەگەڵدا کرا ئەوه بەجوانتر له سڵاوەکەی ئەو یاخود (هیچ نەبێت) وەکو خۆی وەڵام بدەنەوە، بێگومان خوا له هەموو شتێک دەپرسێتەوە.",
		"(اللە) خوایەکه بێجگه لەو هیج خوایەکی تر نیه (شایستەی پەرستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامەتدا کۆتاندەکاتەوه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یە، جا کێ هەیه قسه و گوفتاری له فەرمایش و فەرموودەی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟",
		"جا ئەوه چیتانه (ئەی ئیمانداران) دەربارەی دووڕووەکان بوون به دوو دەستەوە؟! له کاتێکدا خوا (سەر شۆڕی کردوون) و وەری گێڕاونەتەوه بۆ بێ باوەڕی بەهۆی ئەو کردەوانەی که کردوویانە، ئایا دەتانەوێت (دڵی) کەسێک هیدایەت و ڕێنموویی بکەن که خوا گومڕای کردووە؟! (بەهۆی باوەڕی دانەمەزراو و دڵ و دەروونی نەخۆشیەوە)، بێگومان ئەوەی خوا گومڕای بکات (بەهۆی کارو کردەوەی ناپەسەندیەوە) ئەوه هەرگیز ڕێگەیەکت دەست ناکەوێت بۆ ڕێنموویی کردنی.",
		"(ئەو دووڕووانە) ئاواتەخوازن که ئێوەش بێ باوەڕ بن وەک خۆیان بێ باوەڕ بوون، ئەو کاته (هەردوولاتان) یەکسان دەبن له بێ باوەڕیدا، کەواته لەوانه پشتیوان و یاوەر مەگرن هەتا کۆچ دەکەن لەپێناوی خوادا، خۆ ئەگەر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هەر کوێدا ئەوانەتان دەستکەوت، هەرگیز نەکەن ئەوانه بکەنه یاوەرو هاوکار...",
		"جگه لەوانەی که پەنا دەبەنه بەر تیره و هۆزێک پەیمان لەنێوان ئێوه و ئەواندا بەستراوە، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه لەکاتێکدا دڵیان تەنگ و بێزار بێت لەوەی جەنگتان لەگەڵ بکەن یان دژی تیره و هۆزەکەی خۆیان بجەنگن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایه ئەوانی زاڵ دەکرد بەسەرتانداو دژتان دەجەنگان، جا ئەگەر ئەوانه دووره پەرێزو کەنارگیر بوون له ئێوه و جەنگیان لەگەڵ نەکردن و ڕێبازی ئاشتیان گرتەبەرو ملکەچ بوون، ئەوه خوا هیچ ڕێگەیەکی دانەناوه بۆ ئێوه بەسەر ئەوانەوه (که شەڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان بەدیل بیانگرن).",
		"(هەروەها) چەند کەسانێکی ترتان دەستدەکەوێت که دەیانەوێت له ئێوەش و له هۆز و قەومی خۆشیان ئەمین بن، هەر کاتێک بانگ کرابنەوه بۆ ئاشووبنانەوه درێغیان نەکردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهەڵچوونەتەوە، جا ئەگەر ئەوانه دووره پەرێزیان نەگرت لێتان و کەنارگیر نەبوون و ڕێبازی ئاشتیان نەگرتەبەرو دەستیان نەکێشایەوه له جەنگ کردن لەگەڵتان، ئەو کاته بیانگرن و بیانکوژن له هەر کوێ دەستان ڕۆیی بەسەریاندا، ئا ئەوانه گێڕاومانه بۆتان بەسەریانەوه بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەسەر (ڕاست و ڕەوایی کوشتن و بەدیل کردنیان).",
		"بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مەگەر به هەڵە، خۆ ئەگەر کەسێکی ئیماندار به هەڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئەوه دەبێت بەندەیەکی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییەکەی بدات به کەسوکاری کوژراوەکه (وەک میراتی دابەشی بکەن) مەگەر لێی ببوورن و له خوێنەکەی خۆش ببن، خۆ ئەگەر کوژراوەکه له ناو قەوم و دەستەیەکدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، بەڵام ئەو (کوژراوە) ئیماندار بوو، با (بکوژەکە) بەندەیەکی ئیماندار ئازادبکات و ئەگەر ئیمانداره کوژراوەکه لەناو قەوم و دەستەیەک بوو که پەیمان لەنێوانتاندا هەبوو، دەبێت خوێنبایی بدرێت بەکەسوکاری و بەندەیەکی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئەگەر بکوژەکە) ئەوەی بۆ نەلواو دەستی نەکەوت (بەنده ئازاد بکات و بەندایەتی باوی نەمابوو ماڵ و سامانیشی نەبوو) ئەوه دەبێت دوومانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت، ئەمه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی تەوبه و گەڕانەوەکەی، ئەمەش لەلایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەوره هەمیشه و بەردەوام زاناو دانایە.",
		"هەر کەسێک بەدەستی ئەنقەست ئیماندارێک بکوژێت (بەحەلالی بزانێت)، ئەوه تۆڵەی ئەو کەسه دۆزەخە، نەمره تیایدا، هەروەها خوا لێی توڕه بووه و نەفرینی لێکردووه و سزایەکی گەوره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، کاتێک دەرئەچن بۆ گەیاندنی ئیسلام و جیهاد لەپێناوی خوادا، وردبین بن و هەموو شتێک ڕوون بکەنەوه (دووره پەرێزبن له پەلەو هەڵەشەیی) و بەوکەسانه مەڵێن که سەلامتان لێدەکەن: (ڕاست ناکەیت) تۆ ئیماندار نیت!! (بەو هەڵوێستە) مەبەستتان دەسکەوتی ژیانی دنیابێت، لای خوا دەستکەوتی زۆر هەیە، خۆ کاتی خۆی ئێوەش وابوون (باوەڕتان شاراوه بوو) تا خوا منەتی نایه سەرتان (سەرکەوتنی پێبەخشین و دەرووی لێکردنەوە) کەواتە، وردو دووربین بن، چونکه بەڕاستی خوا ئاگاداره بەهەموو ئەوکاروکردەوانەی که دەیکەن. (پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەستەیەک له هاوەڵانی نارد بۆ گەیاندنی ئیسلام، ئوسامەی کوڕی زەیدی کرده لێپرسراویان، کابرایەک که ناوی (مەرداس) بوو مەڕو وشتری دەلەوەڕان، ئوسامەو هاوەڵانی بینی، ترساو بەپەله دوور کەوتەوەو خۆی کرد به ئەشکەوتێکدا، ئەمانیش شوێنی کەوتن، کاتێک چوونه بەردەم ئەشکەوتەکه کابرا هات بەپیریانەوەو سەلامی لێکردن و شایەتمانی هێنا، بەڵام ئوسامه هێرشی کرده سەری و کوشتی.. دوایی که پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فەرمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینەتان هەڵدڕی بوو بزانن بەڕاستێتی یان نا!!)...",
		"ئەوانەی دانیشتوون له ئیمانداران و (جەنگ ناکەن) ـ مەگەر ئەوانەی که ناتەواون ـ (کوێر، شەل، نەخۆش،... هتد) لەگەڵ ئەوانەدا که جیهادو کۆشش دەکەن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیەک نین، بێگومان خوا فەزڵ و ڕێزو پلەیەکی تایبەتی بڕیارداوه بۆ تێکۆشەران به ماڵیان و خۆیان، بەسەر ئەوانەدا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکەن و گیان بەخت ناکەن)، خوای گەوره بەهەر دەستەیەکیان بەڵێنی چاک و بەنرخی داوە، (بێگومان) خوا فەزڵ و ڕێزو پاداشتی گەورەو بێ سنووری ئەو تێکۆشەر و موجاهیدانەی داوه بەسەر ئەو دانیشتوانەدا...",
		"ئەویش چەندەها پلەو پایەن (بەگوێرەی هەوڵ و کۆشش) لەلایەن خواوه پێشکەش دەکرێن (بەگوێرەی ڕادەی نیەت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ لەگەڵ لێخۆشبوون و ڕەحمەتدا، چونکه خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبووەو به ڕەحم و دلۆڤانە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی له سەره مەرگدا فریشته گیانیان دەکێشن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشه ستەمیان له خۆیان دەکرد (ئیمان و باوەڕیان له مەترسیدا بوو کەچی کۆچیان نەدەکرد بۆ نیشتمانی ئیمان، بەتوندیی پیایاندا هەڵدەشاخێن)و دەڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و لەکوێ ژیانتان دەبرده سەر؟! له وەڵامدا دەڵێن: ئێمه بێ دەسەڵات و لاواز کراو بووین له زەویدا، فریشتەکان دەڵێن: باشه ئایا زەوی خوا فراوان و پان و پۆر نەبوو تا کۆچی تێدا بکەن و (کۆچ بکەن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فەرمانڕەوان یاخود سەربەستن)؟ ئا ئەوانه شوێنەواریان دۆزەخە، که جێگه و ڕێگه و سەرئەنجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپە.",
		"مەگەر ئەوانەیان که بەڕاستی بێ دەسەڵات و ناتەوان و لاوازکراون لەو پیاوانەی ژن و منداڵیان لەگەڵدایەو ناتوانن تەگبیرو گۆڕانکاریەک بۆ خۆیان بکەن و هیچ ڕێگەیەکیش شارەزانین بۆ چارەسەرو دەربازکردنی خۆیان.",
		"ئا ئەوانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هەمیشەو بەردەوام زۆر لێخۆشبووەو زۆریش چاوپۆشی دەکات (مەبەست له وشەی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی بەڵێنه خواییەکەیە).",
		"جا ئەوەی کۆچ بکات له پێناوی خوادا لەو زەوییەی که کۆچی بۆ دەکات، سەربەرزییەک بۆ خۆی و ڕیسواییەکی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست دەکات، بەرەکەت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێدەکات، هەر کەسێکیش ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ بهێڵێت وله پێناو خواو پێغەمبەرەکەیدا دەرچێت (واته بەرەو وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یەخەی پێبگرێت، ئەوه ئیتر ئەو کەسه پاداشتەکەی کەوتۆته سەر خوا (هەر خۆی دەزانێت چۆن پاداشتی دەداتەوە)، خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانه (بەتایبەت بۆ ئەو جۆره کەسانە).",
		"هەر کاتێک بەسەفەر بەلایەکی زەویدا ڕۆیشتن، ئەوه گوناهبار نابن بەکورت کردنەوەی نوێژ، (بەتایبەت) ئەگەر ترسان ئەوانەی خوانەناسن پیلان و بەڵایەکتان بەسەربهێنن وئازارتان بدەن، چونکه بەڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوەن.",
		"کاتێکیش تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەناو هاوەڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ دەکردن (له کاتی جەنگدا)، ئەوه با دەستەیەکیان لەگەڵ تۆدا بوەستن بۆ نوێژ و چەکەکانیان پێ بێت، جا کاتێک ئەم دەستەیەی که نوێژ دەکات چوونه سووژده بائەوانی تر له پشتانەوه بن (ئینجا که لێبوونەوه لەو ڕکاتە) ئەو دەستەیەی تر که پاسەوانییان دەکردو نوێژیان نەکردووه بابێن لەگەڵ تۆدا نوێژەکەیان بکەن، با هوشیارو چەکداریش بن، چونکه بێ باوەڕان ئاواتەخوازن که ئێوه غافڵ بن له چەکەکانتان و له کەل و پەلتان، تایەک هێرش بکەنه سەرتان وتەفرو توناتان بکەن، بەڵام بۆتان هەیه و قەیناکات چەکەکانتان دانێن ئەگەر ناڕەحەت بوون بەهۆی بارانەوە، یان هەندێکتان نەخۆشکەوتن، هەمیشه وریابن، بەڕاستی خوا سزای ڕیسواکەرو شەرمەزاری بۆ خوانەناسان ئاماده کردووە.",
		"جا کاتێک له نوێژ بوونەوه ئەوه یادی خوا بکەن بەپێوەبن یان بەدانیشتنەوه یان به ڕاکشانەوه (بەهەرجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا بەسەرتانداو نیشتەجێ بوون، ئەوه نوێژ بەچاکی و تەواوی ئەنجام بدەن، چونکه بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزه لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت.",
		"له بەرامبەر (لەشکری بێ باوەڕانەوه که شەڕتان پێ دەفرۆشن یان بەربەستن له ڕێگەی پێگەیاندنی بانگەوازی خوادا) سستی و کەمتەرخەمی مەکەن و بکەونه دوایان، چونکه ئەگەر ئێوه ئێش و ئازارو ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئەوانیش هەرپێش دێت، بەڵام ئەوەی ئێوه بەئومێدو بەتەمان لەلایەن خواوه دەستان بکەوێت (له بەهەشتدا) ئەوان به تەمای نین، خوا هەمیشه و بەردەوام زاناو دانایە.",
		"ئێمه بەڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابەزاندوەته خوارەوە، سەرتاپای حەق و ڕاستی بەردەوامە، بۆ ئەوەی دادوەری بکەیت له نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و بەگونجاوی دەزانیت (بۆ چارەسەری کێشەکان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و قازانجی خەڵکی)، نەکەیت بەرگری له ناپاکان بکەیت... (دەگێڕنەوه جولەکەیەک لای (طعمة) ناوێک قەڵغانێک بەئەمانەت دادەنێت، بەڵام (طعمة) حاشای لێدەکات، که دێن ماڵەکەی بگەڕێن فڕێی دەداته ماڵه دراوسێکەیەوە، جاکه کێشەکه دەگاته لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خەریکه لایەنی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر بەدەم و پل بووە، بەڵام خوای گەوره ئەم چەند ئایەته دادەبەزێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەردەوام) داوای لێخۆش بوون له خوا بکە، چونکه بەڕاستی ئەو خوایه هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"بەرگری لەو کەسانەش مەکه که ناپاکن و خیانەت له خۆیان دەکەن، چونکه بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت هەمیشه خیانەتکارو تاوانبارن.",
		"ئەوانه دەیانەوێت خیانەت و تاوانەکانیان لەخەڵکی بشارنەوە، لەکاتێکدا ناتوانن له خوای بشارنەوه که لەگەڵیاندایەو چاودێریانە، بەشەودا قسەی واهەڵدەبەستن خوا پێی ڕازی نیه و خوا بەردەوام گەمارۆدەری ئەو کارو کردەوانەیه که ئەنجامی دەدەن.",
		"باشه ئەوەته ئێوه بەرگریان لێدەکەن له ژیانی ئەم دنیایەدا، ئەی ڕۆژی قیامەت، لای خوا کێ بەرگریان لێدەکات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریدەدەریان دەبێت (تا له سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکات)؟",
		"ئەوەی خراپەیەک بکات (دژ بەخەڵکی) یان ستەم له خۆی بکات لەوەودوا (بەخۆیدا بچێتەوە) و داوای لێخۆشبوون له خوا بکات، ئەوه خوایەکی لێخۆشبوو و میهرەبانی دەستدەکەوێت.",
		"ئەوەش که گوناهو تاوانێک ئەنجام دەدات، ئەوه بەزیانی خۆی تەواو دەبێت، زیان بەخۆی دەگات (له قیامەتدا)، بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.",
		"جا ئەوەی هەڵەیەک یان تاوانێک ئەنجام بدات و لەوەودوا بیسەپێنێت بەسەر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ لەکەدار بکات، بێگومان ئەو کەسه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئەنجامداوه و تاوانێکی گەورەی کردووه (زیاد له گوناهەکەی خۆی).",
		"خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتی خوا نەبوایه بەسەرتەوه خەریک بوو هەندێکیان سەرت لێ بشێوێنن، بێگومان ئەوان بەو کارەیان هەر سەر له خۆیان دەشێوێنن، دڵنیابه که ناتوانن له هیچ شتێکدا زیانت پێبگەیەنن، خوای گەورەش قورئان و دانایی بۆ دابەزاندوویت و فێری ئەو شتانەی کردوویت که جاران نەتدەزانی، بەردەوامیش فەزڵ و ڕێزی خوا لەسەر تۆ (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) زۆرو فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایەڵێت تووشی هەڵه ببیت).",
		"له زۆربەی چپه و سرته و قسه نهێنیەکانیاندا هیچ خێرێک بەدی ناکرێت و تیایدا نیە، مەگەر چپەی ئەو کەسەی که فەرمان بدات بەبەخششێک، یان چاکەیەک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونەوەیەکی نێوان خەڵکی، جا ئەوەی (ئەو شێوازه چاکەیە) ئەنجام بدات و مەبەستی تەنها دەستکەوتنی ڕەزامەندی خوا بێت، ئەوه له ئایندەدا پاداشتی زۆرو بێ سنوور و گەورەی پێدەبەخشین.",
		"ئەوەش دوژمنایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بکات و لێی جیابێتەوه له دوای ئەوەی ڕێگەی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆتەوه و ڕێبازێک بگرێتەبەر که جیابێت له ڕێگەو ڕێبازی ئیمانداران، ئەوه ڕووی وەردەچەرخێنین بۆ ئەو ڕووگەو بەرنامەیەی هەڵی بژاردووەو ڕووی تێکردووە، (له قیامەتیشدا) دەیخاته ناو دۆزەخەوه و دەیسوتێنین که ئەویش سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکە.",
		"بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوه هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه لەو (هاوبەش دانانە) له گوناهانی تر بۆ هەر کەس بیەوێت و شایسته بێت و (پەشیمان بێت) خۆش دەبێت، جا ئەوەی شەریک و هاوەڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوه بەڕاستی گومڕا بووه بەگومڕاییەکی زۆر دوور.",
		"(ئەو هاوەڵگەرانە) ئەوەی هاناو هاواری بۆ دەبەن و دەیپەرستن ـ جگه لەخوا ـ چەند پەرستراوێکی کار تێکراون (پەرستراو دەبێت کارتێکەر بێت نەک کارتێکراو، بۆیه بتەکانیان بەمێینه ناوناوه وەک: لات و عوززا)، تەنها هاناو هاواریشیان هەر بۆ شەیتانی سەرکەش و یاخی یه که له هەموو خێرێک داماڵراوە.",
		"ئەو شەیتانەی که خوا نەفرینی لێکردووه وتوویەتی: سوێند بێت به تۆ ئەی خوا بەشێکی دیاریکراو له بەندەکانت دائەبڕم له ئیمان و خواناسی.",
		"سوێند بێت به تۆ گومڕایان دەکەم و به ئاوات و خەیاڵی پووچەوه سەرگەرمیان دەکەم و خۆم فرمانیان پێدەدەم و هانیان دەدەم و ئەوجا ئەوانیش بێگومان گوێی ئاژەڵەکانیان دەبڕن، هەروەها فرمانیان پێ دەدەم ئەوانیش دروست کراوانی خوا دەستکاری بکەن و بیگۆڕن (لەم سەردەمەدا ئەڵقه لەگوێکانی بەناو زانا دەستکاریی جینات و سیفاتی ڕەچەڵەکیی دەکەن و بەگوێی شەیتان دەکەن، ئادەمیزادو زیندەوەران تێکدەدەن، جگه لەهەندێکیان نەبێت که مەبەستیان خزمەتی ئادەمیزادە)، جا ئەوەی له جیاتی خوا شەیتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئەوه بەڕاستی دووچاری زیان و خەسارەتمەندیەکی ئاشکرا بووە.",
		"(شەیتان) بەڵێنیان دەداتێ و ئاوات و ئارەزوو دەڕازێنێتەوه بۆیان، دیاره که شەیتانیش هیچ بەڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خەڵەتاندن نەبێت.",
		"ئائەوانه جێگەو سەرەنجامیان دۆزەخه و کەلێنی لێ دەرچوونیان دەست ناکەوێت.",
		"ئەوانەش باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوه لەمەودوا دەیانخەینه ناو باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه و بەردەوام تیایدا دەبەنەسەر، ئەوه بەڵێنێکی نەگۆڕاوی خوایی یە، جاکێ هەیه ڕاستترو دروستتر له خوا بەڵێنی خۆی بباتەسەر؟",
		"(پاداشت و ڕێزو نرخ) نه به ئارەزووی ئێوەیە، نه به ئارەزووی خاوەنانی کتێبە، ئەوەی خراپەو گوناهێک بکات، ئەوه بەهۆیەوه سزا دەدرێت و هیچ کەس و هیچ هێزێکی تری دەست ناکەوێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمەتی بدات.",
		"ئەوەش کردەوه چاکەکان ئەنجام بدات نێر بێت یان مێ لەکاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئەوانه دەچنه بەهەشتەوەو بەقەدەر پەردەی ناوکی خورما ستەمیان لێناکرێت.",
		"کێ هەیه ئاینی چاکتره پەسەندترو جوانتر بێت لەو کەسەی ڕووی کردۆته خوا و خۆی تەسلیمی ئەوزاته کردووەو لەکاتێکدا کارجوان و کار پەسەندەو شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکەچ و فەرمانبەردار کەوتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشەویستی خۆی ڕێزداری کردووە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانەو دەسەڵاتی ئەو خوایه دەوری هەموو شتێکی داوه (بەوردیی و بەتەواویی له هەموو شتێک ئاگادارە).",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئەوەی که پێویسته پیاوان ئەنجامی بدەن بەرامبەر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گەوره دەربارەیان وەڵامتان دەداتەوە؛ جائەوەی بەسەرتاندا دەخوێندرێتەوه له قورئاندا (روونی کردۆتەوه لەمەوپێش له سەرەتای ئەم سوورەتەوە) دەربارەی ئەو کچه بێ باوکانەی ئەوەی خوا بۆی داناون نایاندەنێ و ناشتانەوێت مارەیان بکەن و (رێگەش له شووکردنیان دەگرن) و دەربارەی میراتی ئەو منداڵه بێ دەسەڵاتانەی ناتانەوێت بەدادپەروەری هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بەرپاکردنی دادگەریی لەنێوان بێ باوکاندا (ئەرکی سەرشانی ئیماندارانە)، ئەوەی که ئەنجامی دەدەن له چاکه ئەوه بێگومان خوای گەوره پێی ئاگاداره بەچاکەکاریی لەگەڵ منداڵانی بێ باوکدا (که مافیان بدەن و ستەمیان لێنەکەن)، جا هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا زانایه پێی.",
		"ئەگەر ئافرەتێک له لووت بەرزی یان پشت هەڵکردنی مێردەکەی ترسا، ئەوه هیچ گوناهیان لەسەر نیه و کارێکی چاکە: ئەگەر نێوان خۆیان چاک بکەن و لەسەر شێوازێک ڕێک بکەون (وەک ئەوەی ئافرەتەکه دەست هەڵگرێت لەهەندێ مافی خۆی تابەڕێزو سەربەرزیەوه بمێنێتەوه لەگەڵ مێردەکەیدا) هەمیشه ڕێکەوتن و تەبایی شتێکی چاک و پەسەندە، هەرچەنده خەڵکی به سروشت حەز بەرەزیلی دەکەن و تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، (ئەگەر قیامەت و بەهەشت و دۆزەخ لەبەرچاو نەگیرێت) جا ئەگەر چاکەکارو ڕەفتارجوان بن (لەگەڵ هاوسەرانتاندا)و خاوەن تەقواو پارێزکار بن و ستەمیان لێ نەکەن، ئەوه دڵنیابن بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام ئاگایه به کارو کردەوەتان.",
		"هەرگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسەرەکانتاندا دادپەروەرانه ڕەفتار بکەن، له کاتێکدا ئەگەر زۆریش سوور بن لەسەری، جا کەوابوو نەکەن هەر ڕوو له یەکێکیان بکەن به تەواوی ئەوی تر واز لێبهێنن وەک هەڵپەسێرراو، نه ئەوەیه مێردار بێت، نه ئەوەشه بێ مێرد بێت، خۆ ئەگەر چاکسازی بکەن و ڕێک بکەون و خۆتان بپارێزن له ستەم، ئەوه بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"خۆ ئەگەر ژن و مێرد لێک جیاببنەوه (بەگوێرەی شەرع و بەرنامەی خوا) ئەوه خوا هەریەکەیان شادو بێ نیازو بەختەوەر دەکات، له بەخشینی فراوانی خۆی (بەهاوسەرێکی گونجاو) چونکه خوا هەمیشەو بەردەوام فراوانگیرو دانایە.",
		"هەر بۆ خوایه ئەوەی له ئاسمانەکان و ئەوەی له زەویدایە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه ئامۆژگاری و فەرمانمانداوه بەسەر ئەوانەی بەرنامەی خوایان بۆ هاتبوو له پێش ئێوە، هەروەها ئامۆژگاری ئێوەشمان کردووه له خوا بترسن و به تەقواو پارێزکاربن، خۆ ئەگەر بێ باوەڕو یاخی بن (ئەوه خۆتان زیان دەکەن)، چونکه بەڕاستی هەر بۆ خوایه ئەوەی له ئاسمانەکان و ئەوەی له زەویدایە، خوایش هەمیشەو بەردەوام بێ نیازەو شایستەی سوپاسە.",
		"هەر بۆ خوایه ئەوەی له ئاسمانەکان و ئەوەی له زەویدایه و هەر ئەو خوایه بەسه بۆ ئەوەی چاودێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانەکان هەر خوا خۆی فراوانییان دەزانێت و نهێنیەکانی زەویش کەمێکی زانراوە).",
		"خەڵکینە، ئەگەر خوا بیەوێت، ئێوه لەناو دەبات و کەسانی تر دەهێنێته مەیدانەوه و خوا هەمیشه و بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر ئەوکارەدا هەیە.",
		"ئەو کەسەی تەنها پاداشتی دنیای دەوێت (ئەوه بابزانێت) که لای خوا پاداشتی دنیاو پاداشتی قیامەتیش هەیە، خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەرو بینایە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه هەمیشه ڕاگری دادوەری بن و شایەتیی بۆ خوا بدەن، با شایەتیەکەشتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هەبێت، ئەگەر کەسانێک لەوانه دەوڵەمەندبێت یان هەژار خوا بەرژەوەندی ئەوان چاکتر دەزانێت له ئێوه (واته بەتەماعی دەوڵەمەندی له دادپەروەری لامەدەن و بەهۆی نەداریی و بەزەیی بێ جێ له حەق لامەدەن) نەکەن شوێن ئارەزووی نەفس بکەون له دادپەروەری لابدەن، جا ئەگەر ئێوه پێچ لێ بدەن (زمان بگۆرن) و شایەتی ناحەق بدەن، یان پشت هەڵکەن، ئەوه چاک بزانن خوا ئاگاداره به کارو کردەوەتان.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەردەوام و دامەزراو بن لەسەر ئیمان به خوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەش که له ماوەی چەند ساڵێکدا دایبەزاندووه بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش که پێشتر ڕەوانەی کردوون، جا ئەوەی باوەڕی نەبێت بەخواو فریشتەکانی و به کتێبەکانی و بەپێغەمبەرانی و بەرۆژی دوایی، ئەوه بەڕاستی گومڕابووه بەئەوپەڕی گومڕایی.",
		"بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان هێناوه و دوایی پاشگەز بوونەتەوە، دووباره ئیمانیان هێنایەوه و دوایی پاشگەز بوونەوە، لەوەودوا زیاتر له بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا لەوانه خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود بەخش.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مژده به دووڕووەکان بده که بەڕاستی سزایەکی بەئێشیان بۆ ئاماده کراوە!!",
		"ئەو دووڕووانەی که بێ باوەڕەکان دەکەنه پشتیوان و یارویاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەیانەوێت عیززەت و دەسەڵات و سەربەرزیان لای ئەوان دەست بکەوێت؟ (ئەوانه بەهەڵەدا چوون) چونکه بەڕاستی عیزەت و باڵاداستی و سەربەرزیی هەر هەمووی بۆ خوایە.",
		"بەڕاستی (خوای گەورە) له قورئاندا ئەم بڕیارەی ناردووه بۆ سەرتان کە: هەر کاتێک له جێیەکدا گوێتان لێ بوو کوفرو گاڵته بەئایەتەکانی خوا دەکرا، ئەوه دامەنیشن لەگەڵ ئەوانەدا هەتا قسەو باسەکەیان بەگۆڕن (ئەگەر دابنیشن و گوێ نەدەنێ) ئەوه بەڕاستی ئێوەش لەو کاتەدا وەک ئەوانن و (حسابی ئەوانتان بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا دووڕووەکان و بێ باوەڕەکان هەموویان له دۆزەخدا کۆدەکاتەوە.",
		"ئەوانەی که خۆیان بۆ ئێوه مەڵاسداوه چاوەڕوانی بەسەرهاتتان دەکەن، ئەگەر سەرکەوتنێکتان لەلایەن خواوه دەست بکەوێت دەڵێن: ئەی ئێمه لەگەڵتاندا نەبووین؟! خۆ ئەگەر کافرەکان بەشێکیان ببێت له سەرکەوتن، دووڕوەکان دەڵێن: ئایا ئێمه لەسەر ئێوەمان نەدەکردەوه و، نەمانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگەیەنن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامەتدا دادوەریی دەکات له نێوانتاندا (ئەی بێ باوەڕ و دووڕووەکان) دڵنیابن هەرگیز خوا نایەڵێت بێ باوەڕان بەسەر ئیمانداراندا دەست ڕۆیشتوو بن و ڕیشەکەنیان بکەن.",
		"بەڕاستی دووڕووەکان (وا دەزانن) فێڵ له خوا دەکەن (لەکاتێکدا) ئەو زاته فێڵەکانیان پووچ دەکاتەوه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایە)، هەر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هەڵدەستن بۆ نوێژ، زۆر بەلەش گرانیی و تەمەڵیی هەڵدەستن، ئەوانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خەڵکی دەکەن، زۆر کەم یادی خوا دەکەن.",
		"ئەوانه گیریان خواردووه لەو نێوانەدا، نەئەوەیه پاڵ بدەن بەئیماندارانەوە، نەئەوەشه پاڵ بدەن بەکافرانەوە، هەر کەس خوا (بەهۆی نالەباریی خۆیەوە) گومڕای بکات، ئەوه هەرگیز ناتوانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێتەوە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه بێ باوەڕان مەکەنه یارو یاوەری خۆتان لەجیاتی ئیمانداران، ئایا دەتانەوێت به دەستی خۆتان بەڵگەیەکی ئاشکرا بدەنه دەست خوا لەسەر خۆتان.",
		"بەڕاستی دووڕووەکان له چینی هەره خواری ناو دۆزەخدان و هەرگیز بۆ ئەوان پشتیوانێکت دەست ناکەوێت.",
		"جگه لەوانەیان تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووه و کارونیەتیان چاک کردووه و دەستیان بەئاینی خواوه گرتووه و پەیڕەوی بەرنامەکەی دەکەن و بەتەواویی دین و ئاینیان ساغ کردۆتەوه بۆ خوا، جا ئەوانه لەگەڵ ئیمانداراندا دەبن و (لەگەڵ ئەواندا حەشر دەکرێن)، بێگومان لەئایندەدا خوا پاداشتی زۆرو بێ سنوور دەبەخشێت بەئیمانداران.",
		"خوا چ پێویستیەکی بەسزادانی ئێوه هەیە؟ ئەگەر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوەڕی دامەزراوتان هەبێت، خوایش هەمیشەو بەردەوام سوپاسگوزاری بەنده چاکەکانیەتی و زاناو ئاگایه پێیان.",
		"بێگومان خوا حەز ناکات له قسەی ناشیرین و نابەجێ و ناو ناتۆره وتن و جنێودان، مەگەر کەسێک ستەم لێکراو بێت، خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەرو زانایە.",
		"ئەگەر کردارو گوفتارو بەخششی خۆتان ئاشکرا بکەن یان بیشارنەوە، یاخود چاوپۆشی له هەڵەو گوناهێک بکەن، ئەوه بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبووه بەدەسەڵاتیشە.",
		"بێگومان ئەوانەی باوەڕ به خواو پێغەمبەران ناهێنن و دەیانەوێت جیاوازی بکەن له نێوان خواو پێغەمبەرەکانیدا (گوایه باوەڕیان بەخوا هەیه بەڵام باوەڕیان بەپێغەمبەران نیە)، (یاخود) دەڵێن: باوەڕ دەهێنین بەهەندێک له پێغەمبەران و باوەڕ بەهەندێکیان ناهێنین و دەیانەوێت لەو نێوانەدا ڕێگه و بەرنامەیەک بۆ خۆیان بەدەست بهێنن...",
		"ئا ئەو کەسانه بەڕاستی هەر بێ باوەڕن و بۆ بێ باوەڕان سزایەکی سەر شۆڕکەرمان ئامادەکردوە.",
		"ئەوانەی باوەڕیان به خوا و پێغەمبەرەکانی هێناوه و هیچ جۆره جیاوازیەکیان نەکردووه له نێوان هیچ کامیانداو باوەڕیان به هەموویان هەیە، ئا ئەوانه لەئایندەدا خوای گەوره پاداشتی خۆیان دەداتێ، خوای گەورەش هەمیشه و بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانه (بۆ باوەڕداران).",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوەنانی کتێب داوای ئەوەت لێدەکەن که له ئاسمانەوه کتێبێکیان بۆ دابەزێنیت، جا ئەوانه بەڕاستی داوای لەوه گەورەتریان له موسا کرد، وتیان: دەمانەوێت خوامان بەئاشکرا نیشان بدەیت، ئەسا هەوره بروسکەیەک لێیدان له سەرئەنجامی ئەو ستەمه ناڕەوایەو (ئەو داخوازیه نادروسەیاندا) کەچی لەوەودوا گوێرەکه پەرستیانکرد له دوای ئەو هەموو بەڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا لەوەشیان خۆش بووین و بەڵگەو موعجیزه و بەرنامەی ئاشکرامان بەخشی به موسا (تا ڕێنمووییان بکات).",
		"بۆ چەسپاندن و وەرگرتنی پەیمانەکه کێوی (طور) مان بەرز کردەوه بەسەریانداو پێمان وتن: که له دەروازەی شاری (قدس)ەوه بەسوژدەوه بچنه ژورەوه (هەروەها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شەموواندا دەستدرێژی مەکەن و (ڕاوه ماسی مەکەن، بۆ ئەو مەبەستە) پەیمانێکی توندو بەهێزمان لێوەرگرتن.",
		"ئینجا بەهۆی پەیمان شکاندنیان و بێ باوەڕیان بەئایەتەکانی خواو کوشتنی بەناحەقی پێغەمبەران لەلایەن ئەوانەوه و ئەو قسەیەشیان که دەڵێن دڵی ئێمه داخراوه و بەرگی پێوەیه (مەبەستیان ئەوەیه که ئامادەنین گوێ بۆ هیچ ڕاستیەک بگرن، خوا خەشمی لێگرتن و نەفرینی لێکردن) نەخێر بەو جۆره نیه که ئەوانه دەیڵێن، بەڵکو خوا مۆری ناوه بەسەر دڵ و دەروونیاندا بەهۆی بێ باوەڕ بوونیانەوە، جا هەر بۆیه کەمێکیان نەبێت باوەڕناهێنن.",
		"(هەروەها خوا ڕقی لێیانە) بەهۆی بێ باوەڕ بوون و ئەو بوختانه گەورەیەی که بۆ مەریەم هەڵیانبەست...",
		"بەهۆی ئەو قسەیەشیان که دەیانوت به ڕاستی ئێمه مەسیح پێغەمبەری خوا عیسای کوڕی مەریەممان کوشتووە، کەچی لەڕاستیدا نەکوشتوویانەو نه له قەنارەو خاچیانداو، بەڵکو لێیان تێکچووه و (کەسێکی تریان کوشتووه له بری ئەو)، بەڕاستی ئەوانەی که بیرو بۆچوونی جیاوازیان لەو کێشەیەدا هەیە، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئەوانه هیچ زانستیەکی ڕاستیان نیه لەو بارەیەوە، جگه له شوێنکەوتنی گومان نەبێت و بەدڵنیاییەوه (دەڵێین) که نەیانکوشتووەو بۆیان نەکوژراوە.",
		"نەخێر، بەڵکو خوا بەرزی کردەوه بۆ لای خۆی، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەست و دانایە.",
		"هیچ کەسێک نیه له خاوەنانی کتێب، که باوەڕ نەهێنێت به عیسا پێش ئەوەی گیانی دەربچێت، بەڵکو سوێند بەخوا هەر باوەڕ دەهێنێت پێی له پێش مردنیدا (له سەرەمەرگدا پەرده لەسەر چاویان لادەدرێت و گەلێک ڕاستی دەردەکەوێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا دادەبەزێت گاورو جووەکانی ئەو کاته باوەڕی دروستی پێدەهێنن) و له ڕۆژی قیامەتیشدا شایەته بەسەریانەوه (که ئەوانەی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئەم کاتی خۆی هەر ڕێگەی ڕاستی نیشانداون).",
		"بەهۆی زوڵم و ستەمێک لەلایەن ئەوانەی که بوونەته جوو و بەهۆی ئەوەی که زۆر کۆسپیان دەخسته بەر ڕێبازی خوا، ئێمه هەندێک نازو نیعمەتمان لێ حەرام کردن که پێشتر بۆیان حەڵاڵ بوو...",
		"هەروەها بەهۆی سوو خۆریانەوه که بەڕاستی لێیان حەرام کرابوو و بەهۆی ئەوەشەوه که ماڵی خەڵکی بەناڕەوا دەخۆن (هەندێک شتی تری حەڵاڵمان لێ حەرام کردن)، بێگومان بۆ ئەوانەیان که بێ باوەڕن سزایەکی بەئێشمان ئاماده کردووە.",
		"بەڵام ئەوانەیان که له زانستی و زانیاریدا ڕۆچوون، هەروەها ئیمانداران (لەوانیش و لەئێمەیش)، باوەڕ دەهێنن بەوەی بۆ تۆ ڕەوانەکراوه و بەوەش پێش تۆ ڕەوانه کراوە، بەتایبەت ئەوانەی که بەچاکی نوێژەکانیان بەدروشمەکانەوه ئەنجام دەدەن و زەکاتیش دەدەن، باوەڕیشیان بەخواو بەرۆژی دوایی هەیە، ئا ئەوانه له ئایندەیەکی نزیکدا پاداشتی گەورەو بێ سنووریان دەدەینەوە.",
		"بەڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هەر وەکو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغەمبەرانی دوای ئەو ناردووە، هەروەها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و (هەندێک) له کوڕانی یەعقوب و عیسا و ئەیوب و یونس و هاروون و سولەیمان، زەبوریشمان به داود بەخشیووه (کتێبێک بووه زۆربەی تەسبیحات و ستایشی پەروەردگار بووە).",
		"بێگومان بەسەرهاتی هەندێک له پێغەمبەرانمان بۆ گێڕاویتەوە، بەسەرهاتی هەندێکی تریشمان بۆ نەگێڕاویتەوە، بەڕاستی خوای گەوره خۆی لەگەڵ موسادا گفتوگۆی یەکسەری و ڕاستەوخۆی ئەنجامداوە.",
		"پێغەمبەرانمان (ڕەوانه کردووە) که مژدەدەرن (به ئیمانداران) و ترسێنەرن بۆ (یاخیەکان)، تا خەڵکی هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوه نەمێنێت (لەسەر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئەوەی خوا پێغەمبەرانی بۆ ڕەوانه کردوون، بێگومان هەمیشەو بەردەوام خوا باڵادەست و دانایە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، هەرچەنده ئەو خەڵکه باوەڕت پێناکەن) بەڵام خوا خۆی شایەته لەسەر ئەو قورئانەی که ڕەوانەی کردووه بۆت، بەئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕەوانەی کردووە، فریشتەکانیش شایەتی دەدەن (لەسەر ئەوە، هەرچەندە) خوا خۆی بەسه بۆ ئەو شایەتییە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون و ڕێبازی بێ باوەڕیان گرتۆتەبەر و بەربەستیشیان دانا لەبەردەم ڕێبازی خوادا (بەشێنەیی و نەرم و نیانی)، بێگومان ئەوانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور کەوتوونەتەوە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون و ستەمیان کردووه خوا نەیویستووه لێیان خۆش بێت، هیدایەت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوەربگرن)...",
		"جگه له ڕێگەی دۆزەخ که دەیانگەیەنێته ناوی و ژیانی نەمریی بەناچاریی دەبێت تیایدا بەرنەسەر، ئەو سزادانەشیان لای خوا زۆر ئاسانه (چونکه ئەوانه شایستەن).",
		"ئەی خەڵکینه بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوه پێغەمبەرێکتان بۆ هاتووه بەحەق و ڕاستی، ده ئێوەش ئیمان و باوەڕی پێ بهێنن، ئەوه چاکتره بۆتان، خۆ ئەگەر باوەڕ نەهێنن، ئەوه دڵنیابن که هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیە)، چونکه خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.",
		"ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن له ئاینەکەتاندا، جگه له حەق و ڕاستی هیچی تر به دەم خواوه مەڵێن، بەڕاستی مەسیح، عیسای کوڕی مەریەم جگه لەوەی که فرستادەی خوایه (شتێکی تر نەبووە)، له دایک بوونەکەی بەفەرمانی خوا بووه کەله مەریەمدا (بەرجەسته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبەتیە) لەلایەن خواوه بەخشراوە، ده ئیتر باوەڕی دامەزراو به خوایەتی خواو به پێغەمبەرانی بهێنن، هەرگیز مەڵێن خوا سیانه (لەو گوفتاره نابەجێ یە) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانە، چونکه بەڕاستی خوا تەنها یەک تاکه خوایە، پاک و بێگەردو دووره لەوەی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن دەکەن)؟! هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه هەر هەمووی ئەو خاوەنیانە، بێگومان خوا بەسه که بەدیهێنەرو سەرپەرشتیاری (دروستکراوانی بێت).",
		"هەرگیز مەسیح لاری لەوه نیه که بەندەی خوا بێت، هەروەها فریشته نزیکەکانیش، جا ئەوەی لاری و سەرپێچی بکات له پەرستنی خواو خۆی بەزل بزانێت، ئەوه (با دڵنیابێت) هەمووان له ئایندەدا لای ئەو زاته دەبێت کۆببنەوه (بۆ لێپرسینەوە).",
		"(جا ئەو کاتە) ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوه خوا به تەواوی و بەچاکی پاداشتەکانیان دەداتەوه و له فەزڵ و بەخششی تایبەتی خۆی بۆیان زیادیش دەکات، بەڵام ئەوانەی سەرپێچی و لاریان کردووه و خۆیان بەزل زانیووە، ئەوه خوا سزای زۆر بەئێشیان دەدات، ئەوسا بێجگه له خوا کەسێکیان دەست ناکەوێت که پشتیوانیان لێ بکات و سەریان بخات (ئەڵبەته ئەو زاتەش بەزەیی پیایاندا نایەتەوە).",
		"ئەی خەڵکینه بەڕاستی له لایەن پەروەردگارتانەوه بەڵگەو نیشانەی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغەمبەوه (صلی الله علیه وسلم)و نوورو ڕووناکیەکی ئاشکراشمان بۆ دابەزاندوون (که قورئان)ە.",
		"جا ئەوانەی باوەڕیان بەخوا هێناوه و شوێنی بەرنامەکەی کەوتوون، ئەوه له ئایندەیەکی نزیکدا خوا دەیانخاته ژێر سایەی فەزڵ و ڕەحمەتی تایبەتی خۆیەوه و هیدایەت و ڕێنمووییان دەکات بۆ لای خۆی له ڕێگەی ڕێبازێکی ڕاست و دروستەوە.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) داوای فتوات لێدەکەن دەربارەی (کلالە) که بریتی یە: له کەسێک باوک و نەوەی نەبێت، تۆش بڵێ: خوا وەڵامتان دەداتەوه لەو بارەیەوە، ئەگەر کەسێک (پیاوێک) وەفاتی کردو منداڵی نەبوو، هەر تەنها خوشکێکی هەبوو، ئەوه نیوەی سامانەکەی بۆ ئەوه (نیوەکەی تریشی دەخرێته دارایی گشتی یەوه ئەگەر هەبێت و ئەگەر نەبوو له بەرژەوەندیەکی گشتیدا بەکار دەهێنرێت)، (بەڵام ئەگەر مردووەکه ئافرەت بوو) ئەوا براکەی هەموو میراتیەکەی دەبات، ئەگەر ئافرەتەکه منداڵی لەدوا بەجێ نەمابوو، (خۆ ئەگەر پیاوه مردووەکە) دوو خوشکی له دوا بەجێ مابوو ئەوه دووبەش له سێ بەشی ئەوەی بەجێی هێشتووه بۆ ئەوان دەبێت، خۆ ئەگەر میراتگران پیاوان و ئافرەتان بوون هەموویشیان له خوشک و برا پێکهاتبوون ئەوه بۆ نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینه هەیە، خوای گەوره ئەم شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوه نەوەکو سرگەردان ببن، خوای گەورەش به هەموو شتێک زانایە.",
	},
	-- 5 = المائدة
	{
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەئەمەک و بەوەفا بن بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەکانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مەڕو بزن و گاو وشتر) بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێجگه لەوانەی که بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوه (لەم سوورەتەدا)، لەکاتێکدا ڕاوتان بۆ حەڵاڵ نیه که له ئیحرامدان، (ئەم سنوورانه فەرمانی خوایە) بەڕاستی خوای گەوره فەرمان دەدات به هەر شتێک که بیەوێت.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه دەستکاری دروشمەکانی خوا مەکەن و هەڵی مەوەشێننەوه (بەتایبەت دروشمەکانی حەج و عەمرە) هەروەها مانگەکانی حەرام (کە: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مەدەن و ئەو قوربانیەش که دەکرێت (مەرجەکانی مەشێوێنن) و ئەو ملوانکانەی (دەکرێته ملی ئاژەڵ، که نیشانەیه بۆ ئەوەی خاوەنیان بڕیاریداوه بکرێن بەقوربانی) لێی مەکەنەوه و ڕێگه لەوانه مەگرن که دێن بۆ (طواف)ی کەعبەو لەکاتێکدا بەئومێدی فەزڵ و ڕەزامەندی خوان، کاتێک ئیحرام دەشکێنن، ئەوه بۆتان هەیه ڕاو بکەن، هەروەها دوژمنایەتی و ڕقەبەرایەتی کەسانێک که نەیانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی کەعبه بکەن، مەکەنه هۆی دەستدرێژی و بەرپاکردنی ناخۆشی، یارمەتی و کۆمەکیی یەکتر بکەن لەسەر چاکەو خواناسی، نەکەن یارمەتی وکۆمەکی یەکتر بکەن لەسەر گوناهو دەستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه بەڕاستی خوا زۆر بەتوندی تۆڵه دەسێنێت.",
		"لەسەرتان حەرام کراوه خواردنی گۆشتی مردارەوه بوو، خوێن، گۆشتی بەراز، هەروەها ئەو ماڵاتەش که سەر دەبڕدرێن و ناوی غەیری خوای لەسەر دەبرێت و ماڵاتی خنکاویش، ئەوەش که به ئازارو لێدان مردار بۆتەوە، ئەوەش که دەکەوێته خوارەوە، ئەوەش که بەلێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێتەوە، ئەوانەش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مەگەر فریای چەقۆ کەوتبن، (هەر حا‌ڵەتێک لەوانەی باسکرا ئەگەر به چەقۆدا بگات حەڵاڵە)، هەروەها حەرام کراوه خواردنی گۆشتی ئەو ماڵاتانەی لەو شوێنانەدا سەر دەبڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غەیری خوا تێدا دەبرێت، هەروەها حەرامه لەسەرتان داوا کردنی چارەنووستان بەهۆی (الأ‌‌زلام) وە، وەکو ئەو شتانەی که له ڕێگەی هەڵدانی زارەوه دەست بکەوێت و فاڵگرتنەوە، بورجەکان، قاوه گرتنەوە،... هتد) ئەو جۆره کردارو ڕەفتارانەتان سەرپێچی و دەرچوونه له (فەرمانی خوا)، جا ئەمڕۆ (که ڕۆژی عەرەفەیە) کافران نائومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن بەسەرتانداو هەرگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێتەوە) کەواته لەوانه مەترسن، بەڵکو هەر له من بترسن، ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی که ئیسلام ببێته بەرنامەو دین و ئاینتان (جا لەگەڵ بڕیاردانی ئەو شتانەدا که حەراممان کردووە) هەر کەس ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مەترسی ئەوەی هەبوو بمرێت) دەتوانێت لەو شتانه بخوات که حەراممان کردووه (بەمەرجێک دەست درێژکار نەبێت و بەئارەزوو ژەمی زۆری لێ نەخوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نەکات، ئەوه بەڕاستی خوا لێخۆشبووەو میهرەبانه (بۆ ئەو جۆره حاڵەتانە).",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هەرچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حەڵاڵ کراوە، ئەوەش باڵندەو تانجی شکاری بۆتان ڕاو دەکەن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای بەخشیووه به مرۆڤ بتوانێت مەشق بکات بەگیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکەن بەتایبەتی تانجی)، ده بخۆن لەوەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک بەڕەڵای دەکەن و کاتێک لێی دەخۆن، هەر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئەی ڕاوچیەکان)، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوه ئەنجام دەدات (ووردو درشتی کردارو ڕەفتار فەرامۆش ناکات).",
		"لەمڕۆوه هەرچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حەڵاڵ کراوه و خواردنی ئەوانەی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حەڵاڵە، خواردەمەنی ئێوەش حەڵاڵه بۆ ئەوان، ئافرەتانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافرەتانی داوێن پاک لەوانەی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حەڵاڵە) کاتێک مارەییان پێبدەن، بەمەرجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نەبن بەئاشکراو دووره پەرێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئەوەی بێ باوەڕ بێت بەشەرعی خواو لەم حەرامانه خۆی نەپارێزێت، ئەوه ئیتر کارو کردەوه چاکەکانیشی پووچ دەبێتەوه و ئەو جۆره کەسانه له قیامەتدا له ڕیزی خەسارەتمەندو زەرەرمەندو دۆڕاوەکاندان.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک ویستتان هەستن بۆ نوێژ (پێش ئەوه دەست نوێژ بگرن، بەم شێوەیە): ئەوه سەرەتا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا دەستەکانتان لەگەڵ ئەنیشکتاندا، پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەر سەرتاندا، قاچەکانیشتان بشۆن لەگەڵ قوله پێتاندا، ئەگەر لەشتان گران بوو، ئەوه خۆتان خاوێن بکەن و خۆتان بشۆن، ئەگەر نەخۆش بوون یان له سەفەردا بوون یان دەستان بەئاو گەیاندبوو (تارەتتان گرتبوو) یان له ئافرەتی (نامەحرەم) کەوتبوون و ئاوتان دەست نەدەکەوت (بۆ خۆشتن یان بۆ دەستنوێژ، ئەوکاته دەتوانن) به خاکێکی پاک تەیەموم بکەن (واته لەپی دەستان بەئاستەم بماڵن بەخاکدا)و بیهێنن به ڕووخسارو دەستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایەوێت له ئایندا تووشی سەغڵەتی و ناڕەحەتیتان بکات بەڵکو دەیەوێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵەت و ناوەڕۆکدا) و دەیەوێت نازو نیعمەتی خۆیتان بەسەردا تەواوبکات بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.",
		"یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوه لەسەرتان، هەروەها ئەو پەیمانەش که پێویسته ئێوه پابەندی بن، له بیرتان نەچێت که وتوتانە: گوێرایەڵ و ملکەچ و فەرمانبەردارین (کەواته ئیتر هەمیشه و بەردەوام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه بەنهێنی دڵ و دەروونەکان.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، زۆر بەچاکی هەستن بەئەنجامدانی شایەتی دادپەروەرانه لەبەر خوا، ڕق و دوژمنایەتی هیچ کەس و هیج لایەک هەڵتان نەنێت کەله دادپەروەریی لابدەن، دادپەروەربن، ئەوه نزیکتره له تەقواو خواناسیەوە، دەی کەواته لەخوا ترس و پارێزکاربن، چونکه بەڕاستی خوا ئاگاداره بەو کارو کردەوەیەی که دەیکەن.",
		"خوا بەڵێنی داوه بەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه به لێخۆشبوون و چاوبۆشی (له هەڵەو گوناهەکانیان) و پاداشتی گەورەو بێ سنوور بۆ ئەوانە.",
		"ئەوانەش که ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەرو بڕوایان بەئایەتەکانی ئێمه نەهێناوە، ئا ئەوانه نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوه لەسەرتان کاتێک هەندێک ویستیان دەستدرێژی بکەنه سەرتان، خوایش دەستدرێژیەکەی ڕاگرتن و (ئێوەی پاڕاست)، دەی کەواته له خوا بترسن و پارێزکار بن، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەخوا ببەستن (تا هەمیشه فریایان بکەوێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).",
		"سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا پەیمانی له نەوەی ئیسرائیل وەرگرت و دوانزه ڕابەرمان تێدا هەڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فەرموون کە: من بەڕاستی لەگەڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئەگەر نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن و باوەڕبهێنن به هەموو پێغەمبەرانی من و پشتیوانییان لێبکەن، قەرزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بدەن بەخەڵکی لەبەر خوا (لەبەر ڕەزامەندی ئەوزاته هەموو چاکەیەک ئەنجام بدەن و چاوەڕێی پاداشت لەوبن) ئەوه بێگومان له گوناهو هەڵەکانتان خۆشدەبم و چاوپۆشیتان لێدەکەم و دەتانخەمه باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، جا ئەوەی لەوەودوا بێ باوەڕ بێت له ئێوە، ئەوه مانای وایه که بەڕاستی ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و ڕەوانی لێ تێکچووە.",
		"جا بەهۆی ئەوەوه که نەوەی ئیسرائیل بەردەوام پەیمان و بەڵێنەکانیان دەشکاند، نەفرەتمان لێکردن و دڵەکانیانمان ڕەق و سەخت و ڕەش کرد (چونکه یەکێک له سیفەتیان ئەوەیە) کە: قسه له جێی خۆیدا ناکەن و جێی دەگۆڕن (به ئارەزووی خۆیان دەستکاریی تەوراتیشیان کردووە) هەروەها بەشێک لەو شتانەی که یاداوەری بوو بۆیان فەرامۆشیان کردو، بەردەوام دەبینیت و بۆت دەردەکەوێت که زۆربەیان خیانەتکارو دوژمنکارن، مەگەر کەمێکیان نەبێت، (لەگەڵ ئەوەشدا قەیناکات) هەر لێیان خۆش ببەو چاوپۆشیان لێ بکە، چونکه بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆشدەوێت.",
		"هەروەها پەیمانمان لەوانەش وەرگرتووه که دەیانوت: ئێمه گاورین کەچی بەشێک لەو شتانەیان فەرامۆشکرد کەپێی یاداوەری کرابوون، (بەتایبەتی دەربارەی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان پێوەلکاندن، له ئایندەشدا خوا هەموو ئەو کارو کردەوانەیان دەخاتەوه بەرچاوو پێیان ڕادەگەیەنێت.",
		"ئەی خاوەنانی کتێب: دڵنیابن که پێغەمبەری ئێمه بۆ ئێوەش هاتووه تا زۆربەی ئەو شتانەی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و دەیشارنەوە، له کتێبی (تەورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هەروەها له زۆرێک لەو شتانەی که شاردوتانەتەوه چاوپۆشی دەکات، چونکه بەڕاستی لەلایەن خواوه ڕووناکیەکی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغەمبەرمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ لەگەڵ کتێبێکی ڕوونکەرەوەدا (که قورئانە).",
		"(بێگومان) خوا بەو قورئانه پیرۆزه هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانه دەکات کە: شوێن ڕەزامەندی خوا کەوتوون، بەرەو ڕێبازەکانی ئاشتی و ئاسودەیی و له تاریکایی یەکان دەریاندەهێنێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانخاته ناو ڕوناکیەوه بەفەرمانی خۆی و ڕێنمووییان دەکات بۆ سەر ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکە).",
		"سوێند بێت بێگومان ئەوانه بێ باوەڕ بوون که وتیان: بەڕاستی خوا، هەر مەسیحی کوڕی مەریەمە، (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئەگەر خوا بیەوێت مەسیحی کوڕی مەریەم و دایکی و هەرچی لەسەر زەویدا هەیه لەناوی بەرێت، ئەوه کێ یه له بەرامبەر خواوه دەسەڵاتی شتێکی هەیە؟ (کەواته ئەویش و دایکیشی و ئەو خەڵکەش بەدیهێنراوی خوان و له دەسەڵاتی دەرناچن، ئیتر به چ بەڵگەیەک قسەی وا نابەجێ دەکەن؟!، بەمەرجێک) خوا زاتێکه هەرچی له ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیه هەر ئەو خاوەنیانە، هەرچی بیەوێت دروستی دەکات (شتێکی ئاساییه ئەو زاته مەسیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا دەسەڵاتی هەیه بەسەر هەموو شتێکدا (هەموو شت لای ئەو ئاسانە).",
		"جوولەکەو گاور دەیانوت: ئێمه ڕۆڵەی خواو خۆشەویست و نزیکی ئەوین، پێیان بڵێ: کەواته بۆچی لەسەر گوناهو تاوانتان سزاتان دەدات (له دنیادا بەئاشکرا بەڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش دەهێنێت، سزای قیامەتیش با لەولاوه بوەستێت، ئێوه خۆتان ئاوا بەگەورەو نازدار دامەنێن و خۆتان جیا مەکەنەوە) نەخێر وانیە، چونکه ئێوەش بەشەر و ئادەمیزادێکن لەو خەڵکەی که دروستی کردووە، ئەوەی خوا بیەوێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشدەبێت، ئەوەش که بیەوێت سزای بدات سزای دەدات (ئەڵبەته له چوارچێوەی دادپەروەریدا) هەرچیش له ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیاندا هەیه هەر خوا خاوەنیانە، گەڕانەوه و سەرئەنجامیش بۆ لای ئەو زاتەیە.",
		"ئەی خاوەنانی کتێب: بێگومان پێغەمبەرمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە، دوای ئەوەی که ماوەیەک بوو هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانه نەکردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سەلامی خوایان لەسەر بێت، زیاتر له شەش سەدەیە) نەوەکو بڵێن کەسمان بۆ ڕەوانه نەکرا تا مژدەدەر بێت (بەچاکان) و ترسێنەربێت بۆ (یاخیەکان)، ئەوەته بەڕاستی مژدەدەرو ترسێنەرتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویەکتان نەماوە)، خوایش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیه (ئەگەر یاخی بن سزاتان دەدات).",
		"یادیان بێنەوه کاتێک موسا بەقەومەکەی وت: ئەی قەوم و عەشیرەتم یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوه له سەرتان که پێغەمبەرانی لەناو ئێوەدا فەراهەم هێناوە، هەروەها پاشای زۆری لەناوتاندا هەڵخستووە، ئەوەی به ئێوەی بەخشیووه بەکەسی تری نەبەخشیووه لەو خەڵکه بێ شومارەی (ئەو سەردەمە).",
		"ئەی قەوم و عەشیرەتم بچنه ناو ئەو زەویه پیرۆزەی (القدس)، که خوا پێویستی کرد لەبەر سوودی خۆتان بچنه ناوی، پاشگەز مەبنەوەو پاشەکشێ مەکەن تا خەسارەتمەندو زەرەرمەند نەبن.",
		"(کەچی) وتیان: ئەی موسا بەڕاستی خەڵکێکی ئازاو بەرزو دلێری تێدایە، بێگومان ئێمه هەرگیز ناچینه ناوی تا ئەوانی لێدەرنەچن، جا ئەگەر ئەوان دەرچوون لێی، ئەوه بێگومان ئێمه دەچینه ناوی و لەوێ دەبین!!",
		"(بەڵام) دوو کەس لەوانەی که ترسی خوایان لەدڵدا بوو و خوا نازو نیعمەتی ئیمان و دڵنیایی تەواوی پێ بەخشیبوون وتیان: له دەروازەی شارەوه بچنه سەریان و (یەک هێرشی گەوره بەرن) هەر که چوونه ئەو دیوەوە، ئەوه بێگومان ئیتر ئێوه سەرکەوتوون (دوژمنتان شکست دەهێنێت، جا بۆ بەدەستهێنانی ئەو سەرکەوتنە) دەبێت: به تەواویی پشت به خوا ببەستن ئەگەر ئێوه ئیماندارن.",
		"کەچی وتیان: ئەی موسا دڵنیابه ئێمه هەرگیز ناچینه ئەو شارەوه و ڕووی تێناکەین مادەم ئەو جەنگاوەرانەی تێدا بێت، (ئیتر تۆ کەیفی خۆته حەز دەکەیت) بچۆ خۆت و پەروەردگارت جەنگ بکەن دژیان، ئێمه بەڕاستی ئا لێرەدا دانیشتووین (چاوەڕێی سەرئەنجامین)!!",
		"ئینجا موسا وتی: پەروەردگارا بەڕاستی من دەسەڵاتم نیه جگه بەسەر خۆم و براکەمدا نەبێت (ئێمه ئامادەی هەموو فەرمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین که ئێمه جیا بکەیتەوه لەو خەڵکه تاوانکار و ستەم پیشەیە...",
		"خوا فەرمووی: بەڕاستی ئەوه ئیتر شاری قدس لەسەریان حەرامە، دەبێت چل ساڵیش وێڵ و سەرگەردان بن لەسەر زەویدا (تا ئەو نەوه ترسنۆکه تیا بچێت و نەوەی تازه پێبگات)، ئیتر خەفەت مەخۆ بۆ گەل و هۆزی تاوانبار و ستەم پیشە.",
		"بەسەرهات و هەواڵی دوو کوڕەکەی ئادەم بۆ ئەو خەڵکه بخوێنەرەوه کە: بەڕاستی ڕوویداوە، ئەوه بوو کاتێک هەردووکیان قوربانییان کرد، له یەکێکیان وەرگیرا (که لەسەر حەق بوو، له خوا ترس بوو) و لەوی تریان وەرنەگیرا (چونکه ڕق ئەستوورو حەسوودو خوانەناس بوو) بەبراکەی وت: هەر دەتکوژم ئەویش له وەڵامی هەڕەشەکەیدا وتی: خوای گەوره تەنها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وەردەگرێت.",
		"سوێند به خوا ئەگەر تۆ دەست درێژ بکەیت بۆ من بۆ ئەوەی بمکوژیت، من دەستدرێژ ناکەم بۆ تۆ بۆ ئەوەی بتکوژم، چونکه بەڕاستی من لەسزاو تۆڵەی خوا، پەروەردگاری جیهانەکان دەترسم.",
		"(من بەو دەست درێژ نەکردنەم) بەڕاستی دەمەوێت بەگوناهی من و گوناهی خۆیشتەوه بگەڕێیتەوە، ئەوجا دەبیته نیشتەجێی ناو ئاگر، هەر ئەوەشه پاداشتی ستەمکاران.",
		"سەرئەنجام نەفسی سەرکەشی هانیداو کوشتنی براکەی لاساده و ئاسان کردو کوشتی، ئیتر خۆی خسته ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.",
		"لەوەودوا گیری خوارد بەدەست تەرمەکەیەوە، چونکه وادیاره یەکەم کەسه کوژرا بێت و شەهید بوو بێت)، ئەوسا خوای میهرەبان قەلەڕەشێکی ناردو چاڵێکی له زەویدا هەڵکەند (بۆ قەلەرەشێکی تری مردارەوه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە، (هەرکه ئەوەی دی) وتی: هاوار له من، ئایا ئەوه من نەمتوانی وەکو ئەو قەلەڕەشه بکەم و بەقەدەر ئەوم لێنەهات تا لاشه و عەیب و عاری براکەم بشارمەوە، ئیتر بۆ هەمیشه چووه ڕیزی پەشیمانانەوە.",
		"لەبەر ئەوەی کارەساتی کوشتنی ناڕەوای ئاوا ڕوو نەدات ئێمه پێویستمان کرد لەسەر نەوەی ئیسرائیل ئەوەی کەسێک بەناحەق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نەبێت، یان گوناهو تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت لەزەویدا (وەکوجەردەیی و دەستدرێژی و... هتد)، ئەوه وەک ئەوه وایه هەر هەموو خەڵکی کوشتبێت، ئەوەش کەسێک له مەرگ ڕزگار بکات، هەروەک ئەوه وایه هەموو خەڵکی لەمەرگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ بەخشی بن، سوێند بێت بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان به بەڵگەو موعجیزەی ئاشکراو دیارەوه هاتووه بۆ لایان (تا پابەندی حەق و داد بن) کەچی زۆربەیان دوای ئەو ڕێنمووییانە، هەر زیادەڕه و بوون لەم سەر زەمینەدا له ستەم و کوشتنی ناحەقدا.",
		"بێگومان پاداشتی ئەوانەی که دەنجێگن و دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و به گەرمی هەوڵ دەدەن بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو بەد ڕەوشتی له زەویدا هەر ئەوەیە: (ئەوانەیان که خەڵکیان کوشتووە) دەبێت بکوژرێن، (ئەوانەش کەخەڵکیان کوشتووه و جەردەییشیان کردووە) دەبێت له خاچ بدرێن، (ئەوانەیان تەنها جەردەیی دەکەن) دەست و قاچێکیان بەپێچەوانەوه ببڕدرێت، (ئەوانەیان که مەترسیان لێدەکرێت) ئەوه دوور بخرێنەوه له وڵات، ئەوسزایه خەجاڵەتی و سەرشۆڕیه بۆیان لەدنیادا، لەقیامەتیشدا سزای سەخت و گەورەیان بۆهەیە.",
		"جگه لەوانەیان که تەوبەیان کردووە، پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ، ئەوه بزانن که بەڕاستی خوا لێخۆشبوو و میهرەبانه (ئەڵبەته ئەگەر مافی خەڵکیان بەسەرەوه نەبێت).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگەی هەموو هۆکارو کردەوەیەکی چاکەوه هەوڵ بدەن ڕەزامەندیی ئەو زاته بەدەست بهێنن، هەمیشه هەوڵ و کۆشش و جیهادو خەبات بکەن له پێناوی ڕێباز و بەرنامەی ئەو زاتەدا، بۆ ئەوەی سەرفراز بن (له هەردوو جیهاندا).",
		"بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون، ئەگەر هەرچی سامانی زەوی هەیه هەیان بێت و ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت و بیانەوێت خۆیانی پێ ڕزگار بکەن له سزای ڕۆژی قیامەت، لێیان وەرناگیرێت، ئەوانه سزایەکی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (دەبێت تیایدا گیر بخۆن).",
		"ئەوانه دەیانەوێت له دۆزەخ دەرچن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) لەکاتێکدا دەرچوونیان لێی نییە، ئەوانه سزایەکی بەردەوامیان بۆ ئامادەیە.",
		"دەستی پیاوی دزو ئافرەتی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕەوایاندا ئەمەش تۆڵەیەکه له لایەن خواوە، خوا باڵادەست و دانایه (له بڕیاردانی ئەو سزایەدا، ئەڵبەته ئەم سزایه له کۆمەڵگەی ئیسلامیدا جێبەجێ دەکرێت، کە: هەموو کەسێک ژیانی مسۆگەره و هەمووان دەستی یارمەتی بۆ یەکتر درێژ دەکەن، هەروەها له ساڵانی گرانیدا دەست نابڕدرێت).",
		"جا ئەوەی دوای ستەم و تاوانەکەی تەوبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و دەروونی خاوێن بکاتەوە، ماڵی خەڵکی بداتەوه و چاوی له دزێتی نەمێنێت)، ئەوه بێگومان خوا تەوبەکەی لێوەردەگرێت، چونکه بەڕاستی خوای گەوره لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) ئایا نەتزانیووه هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، بەڕاستی تەنها هەر خوا خاوەنیانە، سزای هەر کەسێک که بیەوێت دەیدات (ئەڵبەته هەڕەمەکی نیە، بەڵکو له ڕووی دادپەروەری تەواوەوە)، هەروەها خۆش دەبێت لەو کەسەی که دەیەوێت و مەبەستێتی لێی خۆش ببێت، ئەو خوایه دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیه (شوێنی پاداشت و سزای جێگەی هەمووانی تێدا دەبێتەوە).",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) با غەمبارت نەکات ئەوانەی که بەپەله بەدەم بێ باوەڕی و بێ دینیەوه دەچن، لەوانەی که بەدەم و زار دەڵێن: باوەڕمان هێناوە، بەڵام دڵیان باوەڕی نەهێناوە، هەروەها لەوانەش که بوونەته جولەکه و زۆر گوێگرن بۆ درۆو دەلەسە، زۆر گوێبیستن بۆ خەڵکی تریش (که خوانەناسن و) نەهاتوون بۆ لات، قسه دەگۆڕن و قسه وەکو خۆی ناگێڕنەوە، یاخود ئاوەژووی دەکەن، دوای ئەوەی جێی خۆی گرتبوو (ئەوانەی که خەڵک دەنێرن بۆ لای پێغەمبەرو پێی) دەڵێن: ئەگەر ئاوا بڕیاریدا لێی وەربگرن، ئەگەر وانەبوو هوشیار بن، جا ئەوەی خوای گەوره بیەوێت تووشی تاقیکردنەوه و سزای بکات، ئەوه هەرگیز تۆ خاوەنی هیچ شتێک نابیت لەلایەن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئەو، ئائەوانه ئەو کەسانەن خوا نەیویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاتەوه (چونکه خۆشیان مەبەستیان نەبووە) ئەوانه له دنیادا سەرشۆڕیی و شەرمەزاریی بەشیانە، له قیامەتیشدا سزای سەخت و گەوره چاوەڕێیانە.",
		"ئەو (جولەکانە) زۆر به دڵ گەرمی گوێ بۆ درۆ دەگرن و کەسایەتیان ناپوختەو زۆر حەرام خۆر و سوو خۆرن، جا ئەگەر کێشەیەکیان هەبوو، هاتن بۆ لات (تۆ سەربەستی) داوەری بکەیت لەنێوانیاندا یان گوێیان پێنەدەیت، خۆ ئەگەر گوێیان نەدەیتێ، ئەوه هەرگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێبگەیەنن، خۆ ئەگەر دادوەریت کرد له نێوانیاندا دادپەروەرانه ئەنجامی بدە، چونکه بەڕاستی خوا دا‌دپەروەرو ماف پەروەرانی خۆش دەوێت.",
		"(سەیرە)! ئەوانه چۆن دێن و تۆ دەکەن به دادوەر، لەکاتێکدا خۆیان تەوراتیان لایەو فەرمانی خوا بەروونی تیادایە، پاشان پشتی تێدەکەن دوای ئەوەی که (حوکم و فەرمانی خوایان بۆ دەردەکەوێت) دیاره ئەوانه هەر ئیماندار نین (له مەدینەدا یەکێک له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکەرێک هاوسەری هەبێت له تەوراتدا بەرد باران کردنە، هاتن بۆ خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، تا بەڵکو حوکمەکەی لەقورئاندا ئاسانتر بێت، بەمەرجێک باوەڕیان به پێغەمبەرو به قورئان نەبوو، کاتێک پێغەمبەر گێڕانیەوه بۆ لای حوکمی تەورات پشتیان هەڵکرد و بەدڵیان نەبوو...)",
		"بەڕاستی ئێمه کاتێک تەوراتمان نارده خوارەوه ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هەموو خێرو چاکەیەک)، نوور و ڕووناکیش بوو (لەناو تاریکایی یەکاندا)، ئەو پێغەمبەرانەی که هەمیشه ملکەچ و فەرمانبەردار بوون حوکمی ئەوانەیان پێدەکرد که ببونه جولەکە، هەروەها زانا پەروەردگار ناسەکانیان و زانا شەرع ناسەکانیشیان، حوکمیان دەکرد بەوەی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئەویش کتێبی خوا (تەوراتە)، هەروەها شایەتیش بوون لەسەری (کەواته ئەی زانایانی جولەکە، ئەی ئیمانداران) له خەڵکی مەترسن بەڵکو تەنها له من بترسن، ئایەت و فەرمانەکانی من بەنرخێکی کەم مەفرۆشن (ئەگەر نرخەکه هەموو دنیاش بێت هەر کەمە) جا ئەوەی حوکم و داوەری بەو بەرنامەیه نەکات که خوا دایبەزاندووە، ئائەوانه بێ باوەڕن.",
		"له تەوراتدا پێویستمان کردووه لەسەریان که بەڕاستی هەر کەسێک کەسێک بکوژێت دەبێت بکوژرێتەوه و چاوی یەکێک کوێر بکات، دەبێت چاوی کوێر بکرێتەوه و لووتی یەکێک عەیبدار بکات دەبێت لووتی عەیبدار بکرێتەوه و گوێی یەکێک ببڕێت دەبێت گوێی ببڕدرێتەوه و ددانی یەکێک بشکێنێت دەبێت ددانی بشکێنرێتەوەو برین و زامەکانیش هەروەها تۆڵەیان بەگوێرەی خۆی بۆ دەسەنرێتەوە، جائەوەی له تاوانبار خۆش ببێت، ئەو چاوپۆشی و لێخۆشبوونه دەبێته کەفارەتی گوناهانی، بێگومان ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی که خوا دایبەزاندوە، ئائەوانه هەر ستەمکارن.",
		"ئینجا بەشوێن ئاسەواری هەموو پێغەمبەرانی (نەوەی ئیسرائیلدا) عیسای کوڕی مەریەممان هێنا، که ڕاستی تەوراتی دەردەخست و پشتیوانی لێدەکردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایەت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی تەوراتی پێش خۆیەتی، هیدایەت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئەو کەسانەی که له خوا دەترسن و پارێزکارن.",
		"دەبا شوێنکەوتووانی ئینجیل بەو ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هەڵسوکەوت بکەن که خوا له ئینجیلدا دایبەزاندوه (گرنگترینیان شوێنکەوتنی ئاینی ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلامە) ئەوەی حوکم و داوەری نەکات بەو بەرنامەیەی که خوا دایبەزاندوە، جا ئا ئەوانه ناپاک و تاوانبارو له سنوور دەرچوون.",
		"ئێمه قورئانمان هاوڕێ لەگەڵ هەموو حەقیقەت و ڕاستیەکدا بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕاستی و دروستی کتێبەکانی پێش خۆیشی دیاری دەکات و چاودێره بەسەر هەموویاندا (کاتێک خاوەنانی کتێب له گاورو جوو گیروگرفتیان دەهێنن بۆ لای تۆ) بەو بەرنامەیەی خوا ناردوویەتی داوەریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوەو لەو حەقه لامەده که بۆت ڕەوانه کراوە، بۆ هەرلایەکتان (موسڵمانان و خاوەنانی کتێب) بەرنامه و پڕۆگرامی تایبەتمان بڕیارداوه خۆ ئەگەر خوا بیویستایه هەر هەمووتانی دەکرده یەک ئوممەت و گەلێکی یەک پارچە، بەڵام (ویستی وایه بەو جیاوازیە) تاقیتان بکاتەوه لەوەی پێی بەخشیوون (تا بەهۆی عەقڵ و ژیریتانەوه شوێنی پێغەمبەری ئیسلام بکەون)، دەی کەواته زۆر بەپەلەبن و پێشبڕکێ بکەن بۆ هەموو خێرو چاکەیەک، دڵنیاش بن که هەمووتان دەگەڕێنەوه بۆ لای خوا، ئەو کاته هەواڵی تەواوتان دەداتێ دەربارەی ئەو شتانەی که کێشەتان لەسەری هەبوو.",
		"(کاتێک هەندێک له زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوەریی بکەی له نێوانیاندا)، داوەری بکه بەو بەرنامەیه (قورئانە)ی که لەلایەن خواوه بۆت دابەزیووە، شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان مەکەوە، وریابه نەوەکو ئەوان ڕێت لێ هەڵه بکەن له هەندێک لەو ڕێنمووییانەی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئەگەر ئەو جولەکانه ڕازیی نەبوون) و پشتیان هەڵکرد، ئەوه بزانه بەڕاستی خوا دەیەوێت گیرۆدەی سەرئەنجامی هەندێک له گوناهەکانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربەی خەڵکی یاخی و سەرکەش و تاوانبارن.",
		"ئایا ئەوانه حوکم و فەرمانڕەوایی جاهیلیەت و نەفامیان دەوێت و ئەویان لاپەسەندە؟! (ئاخر بۆ بیرناکەنەوە) کێ هەیه بەقەدەر خوا حوکمی جوان و چاک و بەجێ بێت، (بەتایبەت) لای ئەو کەسانەی که بەوردیی سەرنج دەدەن و ویژدان و هەستی زیندوویان هەیە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه جولەکەو گاور مەکەنه یارو یاوەرو پشتیوانی خۆتان ئەوانه هەندێکیان پشتیوان و پشتگیری یەکترن، ئەو کەسەی پشت بەوان ببەستێت، ئەوه هەر لەوانه و (حسابی ئەوانی بۆ دەکرێت) بەڕاستی خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات...",
		"به ڕوونی دەبینی ئەوانەی دڵیان نەخۆشه و (ئیمان لاوازن) بەپەله دەچن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) دەڵێن: دەترسین بەڵایەکمان تووش بێت یان کارەساتێکمان بەسەر بێت، جا دوور نیه و لەوانەیه بەم نزیکانه خوا سەرکەوتن ببەخشێت (به ئیمانداران) یاخود بەشێوەیە‌کی یەکسەریی به موعجیزەیەک لەلایەن خۆیەوه (سەرکەوتنیان پێببەخشێت) ئەوکاته باوەڕلاوازان پەشیمان دەبنەوه لەسەر ئەو نهێنی و خەتەره و خەیاڵەی له دڵ و دەروونیاندا شاردبوویانەوە.",
		"ئەوسا ئەوانەی ئیمانیان هێناوه (لەناو خۆیاندا بەسەرسامیەوە) دەڵێن: ئایا ئەو دووڕووانه ئەوانەن که سوێندیان به خوا دەخوارد و جەختیان لەسەر دەکرد که گوایه بەڕاستی لەگەڵتانداین؟! کەچی کارەکانیان پووچەڵ بوەوەو خەسارەتمەند و زەرەرمەند و مایه پووچ بوون.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، هەر کەس له ئێوه له ئاین و بەرنامەکەی وەرگەڕێت و پاشگەز ببێتەوە، ئەوه (هەر خۆی زەرەر دەکات) ئەوه له ئایندەدا خوا کەسانێک دەهێنێته کایەوه (ئەوەنده ڕێک و پێک و باوەڕ دامەزراون) پەروەردگاری مەزن خۆشی دەوێن، ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت، هەروەها ملکەچ و فەرمانبەردارو بەسۆزن بۆ ئیمانداران و سەربڵندو نەخۆرو دەروون بەرزن بەسەر بێ باوەڕاندا، له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو هەوڵ دەدەن و خەبات دەکەن و تێدەکۆشن، له لۆمەی لۆمەکەرانیش ناترسن (ئەم خۆشەویستی و هەڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانە) فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایه که دەیبەخشێت به هەر کەس که بیەوێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه (بەنهێنی و ئاشکرا، بەشایستەیی و ناشایستەیی هەر کەس و هەر لایەنێک).",
		"بەڕاستی تەنها خۆشەویست و پشتیوانی ئێوە، هەر خواو پێغەمبەرەکەی و ئەوانەن باوەڕیان هێناوە، که نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکات له ماڵ و سامانیان دەردەکەن و هەمیشه دیاردەی کڕنوش و ملکەچییان بۆ پەروەردگار پێوه دیارە.",
		"جا ئەوەی خواو پێغەمبەرو ئەوانەی بڕوایان هێناوه بەپشتیوان و خۆشەویستی خۆی قەبوڵ بکات، ئەوه با دڵنیا بێت که هەر کۆمەڵ و دەستەو تاقمی خوا، زاڵ و سەرکەوتوون.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: نەکەن ئەوانه بکەنه پشتیوان و جێگەی متمانەی خۆتان که گاڵتەو گەمەیان به ئاینەکەتان کردووە، چ له خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوەڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئەگەر ئێوه باوەڕدارن.",
		"کاتێک ئێوه بانگ دەدەن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژەکەتان دەکەنه گەمەوگاڵتە، چونکه ئەوانه کەسانێکن بەڕاستی ژیر نابن و نافامن.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب ئەوه به چی عەیبدار و لەکەدارمان دەکەن و لێمان توڕه دەبن، جگه لەبەر ئەوه نەبێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پتەومان هێناوه بەخواو بەو قورئانەی که دابەزیووەته خوارەوه بۆ سەر ئێمه و بەوەی که پێشتر دابەزیووە؟ یان ئەوەیه که زۆربەتان یاخی و سەرەڕۆ و تاوانبارن.",
		"پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ به کردارێک که تۆڵەکەی لای خوا خراپتره له تۆڵەی لەکەدارکردنی موسڵمانان، ئەوەش کرداری ئەو کەسەیه که خوا نەفرینی لێکردوه و جامی خەشم و ڕقی خۆی ڕژاندووه بەسەریداو هەندێکیشی کردن به مەیمون و هەندێکیشیان به بەراز و هەندێکیانیشی کرده تاغوت پەرست و بت پەرست؟! ئا ئەوانه خراپترین جێگه و ڕێگەیان هەیه و گومڕاترین کەسن له ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"ئەوانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه دەڵێن) ئێمەش موسوڵمانین و باوەڕمان هێناوە، له کاتێکدا بەڕاستی ئەوانه به بێ باوەڕیەوه هاتبوونه ژوورەوه و بێگومان هەر بەبێ باوەڕیشەوه چوونه دەرەوە، جا خوا خۆی چاک دەزانێت که چیان حەشارداوه له دڵ و دەروونیاندا.",
		"زۆرێکیش لەوانه دەبینیت بەپەلەو بەهەڵپەن له زەلکاوی تاوانی درۆو عەیبدارکردنی موسوڵمانان و دەستدرێژیی ناحەق و خواردنی حەرامیان، سوێند بێت بەخوا ئەوەی که دەیکەن زۆر خراپ و نادروستە.",
		"ئایا ئەوه تاکەی خواناس و زاناکانیان قەدەغەی گوفتاری گوناهو حەرام خۆرییان لێناکەن؟ سوێند بێت ئەو کردەوەو هەڵس و کەوتەی که دەیکەن بۆ ڕازی کردنی خەڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپەسەندە.",
		"ئەو جولەکه (نەفام و خوانەناسانە) دەیانوت: خوا دەستی دەستی بەستراوه و خێری لەدەست نابێتەوە!! دەک دەستیان بەستراو و بێ خێرو کەلەپچه و تووشی شەلەل بێت، دەک نەفرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسەیان، نەخێر، وانیه بەڵکو دوو دەستەی (پڕ له بەرەکەتی پەروەردگار) هەمیشه و بەردەوام کراوەیە، چۆنی بوێت و چەندی بوێت دەیبەخشێت! سوێند بێت زۆربەیان ئەوەی نێردراوەته خوارەوه بۆت که قورئانه لەلایەن پەروەردگارتەوه یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات له کوفردا، ئێمەش هەتا ڕۆژی قیامەت دوژمنایەتی و ڕق و کینەمان لەنێوانیاندا بەرپاکردووە، هەر کاتێک دەیانەوێت جەنگ بەرپا بکەن و ئاگری شەڕ هەڵبگیرسێنن خوا دەیکوژێنێتەوه و نایەڵێت تەشەنه بکات، ئەوانه زۆر بەپەله و بەگەرمی هەوڵی بڵاو بوونەوەی فەسادو تاوان دەدەن له زەویدا، خوایش ئەو کەسانەی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه دەچێنن.",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایەو پارێزکار بوونایە، ئەوه چاوپۆشیمان له خراپەکانیان دەکردو لێیان خۆش دەبووین و دەمانخستنه ناو بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەتەوە.",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی هەستانایه بەپەیڕەو و پیاده کردنی تەورات و ئینجیل (که مژدەی زۆری تیایه دەربارەی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئەو قورئانەش که لەلایەن پەروەردگاریانەوه بۆیان هاتووەته خوارەوه (ئەو کاته بەرووبوومی درەختەکان زۆر و زەبەنده دەکەین و بەرەکەت دەخەینه جیهانی دانەوێڵەو سەوزه و خۆراکەکانی ترەوە)، ئەو کاته خۆراکیان دەخوارد له ڕا سەرو لەبەر پێیانەوە، دەستەیەک لەوانه کەسانێکی ژیرو دادپەروەر و میانەڕەو به ویژدانن، کەچی زۆربەشیان ئەو کاروکردەوەی که دەیکەن زۆر نادروست و نابەجێ یە.",
		"ئەی پێغەمبەرو فرستادە، هەرچی فەرمان و پەیامێکت بۆ دابەزیووه لەلایەن پەروەردگارتەوه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگەیەنە، خۆ ئەگەر بەو کاره هەڵنەسایت، ئەوه مانای وایه پەیامەکەیت (بەتەواویی) نەگەیاندووه (دڵنیاش به کە) خوا دەتپارێزێت له شەڕ و خراپەی خەڵکی، چونکه بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی قەوم و هۆزی بێ باوەڕان نادات.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب، ئێوه لەسەر هیچ بەرنامەو پەیڕەوو پڕۆگرامێک نین، هەتا بەچاکی پەیڕەو و پیادەی تەورات و ئینجیل و ئەوەی (لەم دواییەدا، که قورئانە) نەکەن که لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆتان دابەزیووە، سوێند بێت بەخوا زۆربەیان ئەوەی نێردراوەته خوارەوه بۆت له لایەن پەروەردگارتەوه یاخی بوون و ستەمیان زیاد دەکات و نغرۆیان دەکات له بێ باوەڕیدا (کەچی لەجیاتی گوێڕایەڵی و ملکەچیی زۆربەیان هەوڵ دەدەن شت هەڵبەستن بۆ ئەو قورئانەی که بۆمان ڕەوانه کردوویت)، جا ئیتر خەفەت و پەژاره دات نەگرێت بۆ ئەو گەله بێ باوەڕە، (کاتێک: باوەڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵەیان لێ دەکەینەوه له دنیادا پێش قیامەت).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه (له ئوممەتی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئەوانەی که بوون به جوو و ئەوانەی صابئەن (فریشته پەرست و ئەستێره پەرستن) و گاورەکان، هەر یەک لەو دەستەو تاقمانه ئەگەر باوەڕی دامەزراو بەخواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کارو کردەوەی چاک و دروست و بەسوود ئەنجام بدات، ئەوانه نەترس و بیم یەخەیان دەگرێت، نەخەم و پەژاره ڕوویان تێدەکات (کاتێک لەبەر ڕۆشنایی قورئانەوه ئەو باوەڕه دەهێنن).",
		"سوێند بێت بەخوا بێگومان ئێمه پەیمانمان له نەوەی ئیسرائیل وەرگرتووه (که له ڕێبازی یەکتاناسی و چاکەکاریی لانەدەن)، چەند پێغەمبەرێکیشمان بۆ ڕەوانه کردوون، هەرکاتێک یەکێک لەو پێغەمبەرانەیان بەدڵ نەبوو بێت (بەهۆی لاساریی و دەروون ئاڵۆزیی خۆیانەوه یاخود بەئارەزووی ئەوانی نەکردبێت) دەستەیەکیان (بەرنامەی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانیووە، دەستەیەکی تریشیان پەلاماریان داون و (شەهیدیان کردوون).",
		"(لەولاشەوه چونکه خۆیان بەخۆشەویستی خوا دادەنا) بەتەما بوون که تووشی بەڵاو ناخۆشی و سزا نەبن (له سەرنجامی لادان و یاخی بوونیان) هەر بۆیه کوێرو کەڕ بوون له ئاستی حەق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زەرەریانە) تەوبەیان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، لەوەودوا (تێهەڵچوونەوه له تاوان و لادان) و زۆربەیان کوێرو کەڕ بوونەوه لەئاستی حەق و ڕاستیدا، خوای گەورەش بینایه بەهەموو ئەو کارانەی که ئەنجامی دەدەن و (بەسەریاندا تێناپەڕێت).",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی، ئەوانه بێ باوەڕ بوون که وتیان: خوا هەر مەسیحی کوڕی مەریەمه (بەمەرجێک) مەسیح وتوویەتی: ئەی نەوەی ئیسرائیل، ئەو خوایه بپەرستن که پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشه و دڵنیابن ئەوەی شەریک و هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوه بێگومان خوا بەهەشتی لەسەر حەرامکردووه و شوێن و جێگاو سەرەنجامی ئاگرە، ئەوسا ئەوستەمکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت).",
		"سوێند بێت بەخوا بێگومان ئەوانەش بێ باوەڕ بوون که وتیان: خوا یەکێکه له سێ دانه خوا (له حاڵەتێکدا): هیچ خوایەک، هیچ پەروەردگارێک نیه جگه له خوایەکی تاکو تەنها، خۆ ئەگەر لەو گوفتاره نابەجێ و ناقۆڵایەیان کۆڵ نەدەن، سوێند بەخوا ئەوانەیان که بێ باوەڕ بوون سزایەکی بەئێشیان تووش دەبێت.",
		"ئایا (خاوەنانی ئەو بیرو بڕوا پووچانە) حەق نیه تەوبه بکەن و بگەڕێنەوه بۆ لای خواو داوای لێخۆشبوونی لێ بکەن؟ لەکاتێکدا: خوا لێخۆشبووه و میهرەبانیشە!!",
		"مەسیحی کوڕی مەریەم هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایە) جگه پێغەمبەرێکی خوا نەبێت، به ڕاستی پێش ئەو چەندەها پێغەمبەری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافرەتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیە، هەردووکیان خواردنیان دەخوارد (وەکو هەموو ئینسانێک) سەیر بکه و سەرنج بده (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) چۆن هەموو فەرمان و بەڵگەیەکیان بۆ ڕوون دەکەینەوە، لەوەودوا تەماشاکا چۆن ڕوویان له حەق وەردەچەرخێنرێت و لەڕاستی لادەدرێن!",
		"پێیان بڵێ: ئایا (ئەوه ڕاسته) له جیاتی خوا شتێک دەپەرستن که نه زەرەرتانی بەدەسته نه قازانج، (بەڵکو) هەر خوا خۆی بیسەرو زانایه (ئەو شتانەی ئێوه بەدەوریدا دێن هیچیان له دەست نایەت).",
		"هەروەها بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب زیادەڕەوی مەکەن له ئاینەکەتاندا بەزیادەڕەوی نابەجێ و له سنووری حەق و ڕاستی دەرمەچن، شوێنی ئارەزووی ئەو کەسانه مەکەون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر کەسیشیان گومڕا کردو ئەوانیش لەو ڕێگەو ڕێبازه ڕاسته لایاندا.",
		"نەفرین کراوه لەوانەی: بێ باوەڕ بوون له نەوەی ئیسرائیل لەسەر زاری داودو عیسای کوڕی مەریەم، ئەمەش لەبەر ئەوەی که ئەوان یاخی و سەرکەش بوون و دەستدرێژیان دەکرد.",
		"ئەوانه قەدەغەی یەکتریان نەدەکرد له خراپەو تاوانێک که دەیانکرد، سوێند بێت بەخوا ئەوەی که دەیکەن زۆر خراپ و ناپەسەندە!",
		"زۆربەیان دەبینیت ڕازین بەخۆشەویستی و پشتیوانی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، سوێند به خوا دەست پێشکەرییەکی خراپیان بۆ خۆیان ئەنجامداوه که خوایان له خۆیان تووڕه کردووه (بەو کارەیان)، (له قیامەتیشدا) لەناو سزای دۆزەخدا دەبێت بۆ هەمیشه بمێننەوە.",
		"خۆ ئەگەر ئەوانه باوەڕیان بەخواو بەم پێغەمبەرەو ئەو قورئانه ببوایه که بۆی دابەزیوە، ئەوه ئەوانەیان نەدەکرد بەخۆشەویست و سەرپەرشتیاری خۆیان، پشتیان بەوان نەدەبەست، بەڵام زۆربەیان تاوانبارو لادەرو یاخین و (حەق و ڕاستی مەبەستیان نیە، بەڵکو بەردەوام دژایەتی ئاینی ئیسلام دەکەن).",
		"سوێند بەخوا دەبینیت و دەستت دەکەوێت سەر سەخترینی خەڵک له دوژمنایەتیدا بەرامبەر بەوانەی که باوەڕیان هێناوە، جولەکەن و ئەوانەی که هاوەڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت دەبینیت و دەستت دەکەوێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشەویستی بۆ ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه ئەوانەن که دەیانوت: بەڕاستی ئێمه نەصرانین، ئەوەش لەبەر ئەوەیه بەڕاستی هەندێک لەوان قەشەی دیندارن و هەندێکیشیان گۆشەگیرو کەسانی خواپەرستن و بێگومان ئەوان خۆ بەگەوره دانانێن.",
		"(ئەوانەیان که بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن) هەر کاتێک گوێیان له قورئان دەبوو که بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دابەزیووە، دەبینیت چاوەکانیان ئەسرینی خۆشی هەڵدەڕێژێت، بەهۆی ئەو حەق و ڕاستیەی که دەیانناسی، لەکاتێکدا دەڵێن: پەروەردگارا ئێمه ئیمان و باوەڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (پەیڕەوان) و شایەتەکاندا تۆمارمان بکە.",
		"چی ڕێمان لێدەگرێت باوەڕ نەهێنین به خواو بەوەی بۆمان هاتووه له حەق و ڕاستی، هیواداریشین که پەروەردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپەرستی.",
		"جا بەهۆی ئەوگوفتاره بەجێیەیان پاداشتی دانەوە، بەوەی باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، هەر بەو شێوەیەشه پاداشتی چاکەکاران.",
		"ئەوانەش باوەڕیان نەهێناوه و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان به درۆزانی، ئا ئەوانه نیشتەجێی ناو دۆزەخن.",
		"ئەی ئەوانەی که باوەڕتان هێناوە، ئەو نازو نیعمەته چاکانەی که خوا بۆی حەڵاڵ کردوون له خۆتانی حەرام مەکەن و له سنوور دەرمەچن و دەستدرێژیی مەکەن، چونکه بەڕاستی خوا دەست درێژکارانی خۆشناوێت.",
		"لەو ڕزق و ڕۆزییه حەڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی بەخشیوون، لەو خوایه بترسن که ئێوه هەمیشه باوەڕی دامەزراوتان پێیەتی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حەرام بپارێزن).",
		"خوا لێتان ناگرێت کاتێک بەسادەیی سوێند بەدەمتاندا دێت و (لەسەری ڕاهاتوون) بەڵکو لەو سوێندانەتان دەپرسێتەوه که بیرو هۆشتان لای هەبووه و بۆ مەبەستێک وتووتانە، جا کەفارەتی ئەو جۆره سوێندانە: نان و خۆراک دانه به ده کەسی هەژار بەشێوەیەکی مامناوەندی که بۆ خاو و خێزانتان سەرفی دەکەن، یاخود پۆشته کردنەوەیان یاخود ئازاد کردنی بەندەیەک (ئەگەر بووی) ئەوەی (توانای ئەو شتانەی نەبوو) با سێ ڕۆژ بەرۆژوو بێت، ئەوه کەفارەتی سوێندەکانتانه کاتێک سوێند دەخۆن و نایبەنه سەر، جا تادەتوانن سوێندەکانتان بپارێزن و مەیانشکێنن، ئا بەو شێوەیه خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوه بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه دڵنیابن که عەرەق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سەربڕاو بۆ غەیری خوا لەو شوێنانەی که خەڵک بەپیرۆزی داناوه نەک ئیسلام، بورج حەرام و حەڵاڵ زانین بەهۆی هەڵدانی زارەوه ئەمانه هەرپیسن و لەکاروکردەوەی شەیتانن، کەواته ئێوەش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئەوەی سەرفرازیی و بەختەوەریی بەدەست بهێنن (له هەردوو جیهاندا).",
		"بەڕاستی شەیتان هەر دەیەوێت له ڕێگەی عەرەق و قومارەوه دوژمنایەتی و بوغزو کینه بخاته نێوانتانەوه و لەیادکردنی خوا و ناوه پیرۆزەکانی وێڵتان بکات، هەروەها سست و تەمەڵتان بکات له ئەنجامدانی نوێژەکان به شێنەیی، ئایا ئیتر بەس نیە؟ ئایا کۆڵ نادەن؟! (جا هەر که ئەم ئایەته پیرۆزه هاته خوارەوە، جاڕ درا به ناو شاری مەدینەدا که عەرەق حەرام کراوە، ئەوسا ئیمانداران قەڕابه و گۆزه و دیزه و هەرچی عەرەقی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).",
		"(ئەی ئیمانداران) فەرمانبەرداری خوا بن، فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نەکەن سەرپێچی له فەرمان و ڕێنمووییەکانیان بکەن) جا ئەگەر پشت هەڵکەن و یاخی ببن ئەوه بزانن بەڕاستی کاری پێغەمبەری ئێمه تەنها ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی پەیامەکەیە.",
		"هیچ گوناهێک نیه لەسەر ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کرداره چاکەکانیان ئەنجامداوه لەوەی که خواردویانه و خواردویانەتەوه (پێش حەرامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حەرامی ئەو سەردەمه و بڕوایان هەبوو بێت و کرداره چاکەکانیان ئەنجام دابێت و پاشان له تازه حەرام کراوەکانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوەڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و بەردەوامیش بووبن لەسەر چاکەکردن، خوایش چاکەکارانی خۆش دەوێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان دەکات).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گەوره تاقیتان دەکاتەوه بەشتی کەم هەندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشەوه لێتان و دەتوانن بەدەست بیانگرن و به ڕمەکانتان ڕاویان بکەن (لەکاتی ئیحرامدا بۆ حەج و عەمرە) تا به تەواوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له پەنهانیدا دەترسێت له خوا، جا ئەوەی دەستدرێژی و نافەرمانی کردبێت له دوای ئەو تاقی کردنەوەیه (لەکاتی ئیحرامدا) ئەوه سزای بەئێشی بۆ هیە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه لەکاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیەتی حەج یا عەمرەتان هێناوە) نێچیر ڕاو مەکەن، ئەوەی بەئارەزوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵەیدا دەبێت قوربانیەکی وەک ئەو نێچیره پێشکەش بکات و ئەو بڕیارەش دەبێت دووکەسی شارەزای دادپەروەر له خۆتان بیدەن و قوربانیەکەش دەبێت پێشکەش بکرێت له دەوروبەری کەعبەدا، یاخود بەقەدەر نرخی قۆچەکه خۆراک پێشکەش بەهەژاران بکات، یاخود بەقەدەر ژمارەی هەژاران (که خۆراکیان بەردەکەوێت) بەڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سەرپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هەرچی لەو بابەتانه ڕوویداوه خوا قەڵەمی چاوپۆشی بەسەردا هێناوە، جا ئەوەی ئەم هەڵانه دووباره بکاتەوه خوا تۆڵەی لێدەسێنێت، چونکه خوا باڵادەست و تۆڵه سێنەرێکی (به زەبرە).",
		"ڕاوکردن و خواردنی زیندەوەرانی دەریایی بۆتان حەڵاڵ کراوە، لەبەر سوودی ئێوه و ئەو کەسانەش که له سەفەردان و ڕاوی زیندەوەرانی دەشتی و کێوی لێتان حەرامه هەتا له ئیحرامدا بن، لەو خوایه بترسن که هەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوه (بۆ لێپرسینەوە).",
		"خوا، کەعبه که (البیت الحرام)ه کردوویەتی بەهۆی هەستانەوه و بوژانەوەی خەڵکی (له هەردوو دنیادا)، هەروەها مانگه حەرامەکانیش و دیاریی و قوربانیه دیاری کراوەکان، ئەوەش بۆ ئەوەیه چاک بزانن و دڵنیا بن که خوا ئاگاداره بەهەرچی له ئاسمانەکاندایه و بەهەرچی له زەویدا هەیە، بەڕاستی خوا به هەموو شتێک زانایە.",
		"چاک بزانن بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی توند و تیژه (له یاخیەکان) هەروەها بێگومان لێخۆشبوو و میهرەبانه (بۆ ئیمانداران).",
		"پێغەمبەر هیچی لەسەر نی یه جگه له ڕاگەیاندنی پەیامی خوا، هەر خوا خۆیشی دەزانێت بەوەی دەریدەخەن، بەوەش دەیشارنەوه (له کردارو نیەتتان).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یەکسان نین، هەرچەنده زۆریەتی ئەو پیسه سەرنجی ڕاکێشا بیت، کەواته ئەی هۆشمەندان له خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی سەرفراز و سەرکەوتووبن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه پرسیار مەکەن له هەندێک شت، که ئەگەر ئاشکرا بکرێت بۆتان سەغڵەتتان دەکات، خۆ ئەگەر پرسیار بکەن دەربارەیان لەکاتی دابەزاندنی قورئاندا ئەوه بۆتان ئاشکرا دەکرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نەکردوون) خواش لێخۆشبوو و بەحیلم و حەوسەڵەیە.",
		"بێگومان کەسانێک پێش ئێوه پرسیاریان دەربارەیان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون دەبۆوه بڕوایان پێ نەدەکرد و پێی بێ باوەڕ بوون (کەواته ئێوه وامەبن).",
		"خوا بڕیاری ئەوەی نەداوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان بەڕەڵا بکرێت، یان بەرخۆلەی مەڕەکان بۆ بتەکان سەر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕ بوون درۆیان بەدەم خواوه هەڵدەبەست، زۆربەشیان ژیر نابن (هەر له خۆیانەوه بڕیاری نابەجێ دەدەن و کرداری ناپەسەند دەکەن).",
		"هەر کاتێک پێیان بوترێت: وەرن بۆ لای ئەوەی خوا دایبەزاندووه و وەن بۆ لای پێغەمبەریش (بۆ ئەوەی داوەری بکات له نێوانتاندا) ئەوه دەڵێن: هەر ئەو بەرنامەیەمان بەسه که باوو باپیرانمان لەسەری بوون و له مامۆستاو ڕابەرانمانەوه فێری بوین و بۆمان ماوەتەوە، ئایا ئەگەر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک له حەرام و حەڵاڵ نەزانن و ڕێنموویش وەرنەگرن، ئەوه هەرشوێنیان دەکەون؟!",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه هەمیشەو بەردەوام سەرگەرمی پەروەردەی خۆتان بن و (مەترسن)، چونکه ئەوانەی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبدەن ئەگەر ئێوه بەچاکی ڕێبازی هیدایەت و خواناسیتان گرتبێته بەر، دڵنیابن گەڕانەوەی هەموو شتێک بۆلای خوایە، سەرەنجام هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەتان دەداتێ که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: کاتێک نیشانەی مەرگ و مردن له کەسێکتان دەرکەوت، شایەتی نێوانتان با دووکەس بن لەکاتی وەسیەتەکەدا، دووکەسی دادپەروەر بن له خۆتان یان دوو کەسی تر جگه له خۆتان، ئەگەر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سەفەرتان کرد له وڵاتداو جا مردن یەخەی گرتن، ئەگەر دوودڵ بوون له دوو شایەتەکه ئەوا ڕایانگرن له دوای نوێژی عەسر سوێند بخۆن بەخواو (بڵێن) ئێمه سوێندەکەمان بەهیچ نرخێک ناگۆڕینەوه با سوێند بۆ خوراوەکه نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا نادەین)، ئێمه شایەتیەک که بۆ خوا ئەنجاممانداوه نایشارینەوه و ونی ناکەین، چونکه بەڕاستی ئەگەر وابکەین ئەوه کەوابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.",
		"خۆ ئەگەر دەرکەوت ئەو دوو شایەتەی پێشوو (درۆیان کردووەو) خۆیان گوناهبار کردووه ئەوه دووکەسی تر له خزمی نزیکی ستەم لێکراوی مردووەکه له جیاتی ئەوان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند بەخوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایەتی ئێمه له شایەتی ئەوان ڕاستترو دروستترە، ئێمه هیچ ستەم و دەستدرێژیەکمان نەکردووه و (تەماعمان له ماڵیاندا نیە)، خۆ ئەگەر نیەتمان وابێت، ئەوه بەڕاستی کەوابوو ئێمەش له ڕیزی ستەمکارانداین.",
		"ئەوەی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایەتی جێبەجێ کردن بۆ ئەوەی سوێند و شایەتیەکان به ڕاستی بدرێن لەبەر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی بەدرۆ خستنەوەی سوێندەکانیان (تا مافی کەس نەفەوتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هەموو ڕێنموییەکی خێر) خوایش هیدایەت و ڕێنموویی هۆزو قەومی تاوانبارو گوناهکارو له سنوور دەرچوو نادات.",
		"رۆژێک دێت، خوا هەموو پێغەمبەران کۆدەکاتەوە، ئیجا پێیان دەفەرموێت: چۆن وەڵامتان درایەوەو خەڵکی هەڵوێستیان چۆن بوو بەرامبەرتان؟ تا چ ڕادەیەک هاتن بەدەمتانەوە؟ (له سامناکی ئەو ڕۆژه و بەهۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شارەزاییەکمان نیە، بەڕاستی خوایه تۆ هەر خۆت ئاگات له هەموو نهێنی و شاراوەکانه و به هەموو پەنهانێک دەزانیت.",
		"ئەوسا (لەناو هەموو پێغەمبەراندا ڕوو به عیسای کوڕی مەریەم) خوا فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو نازو نیعمەتەی من بکەرەوه که ڕژاندم بەسەر خۆت و دایکتدا، کاتێک من بەهۆی فریشته جوبرەئیلی پیرۆزەوه پشتیوانیم لێکردیت، ئەوکاتەی له بێشکەداو بەپیریش بەڕەوانی قسەت بۆ خەڵکی دەکرد، هەروەها کاتێک فێری نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وەک شێوەی باڵندەت دروست دەکرد بەفەرمانی من، ئەمجا فووت پیادەکرد، جا دەبوو بەباڵده بەفەرمانی من و کوێری زگماک و بەڵەکت چاک دەکردەوه بەفەرمانی من، کاتێکیش مردووەکانت بەزیندوویی بەفەرمانی من له گۆڕ دەردەهێنایەوە، هەروەها یادی ئەوه بکەرەوه که شەڕی نەوەی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک بەبەڵگه ئاشکراکانەوه هاتی بۆ لایان، جا ئەوانەشیان که بێ باوەڕ بوون وتیان: ئەمه جگه لەوەی جادوویەکی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیە.",
		"هەروەها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوەڵه دڵسۆزو تایبەتیەکانی عیسا (حەواریەکان) که ئیمان و باوەڕ بهێنن به من و به پێغەمبەرەکەم، ئەوانیش وتیان: ئیمان و باوەڕی تەواومان هەیە، خوایه تۆش بەشایەت به که بەڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکەچ و دڵسۆزین).",
		"کاتێک حەواریەکانیش وتیان: ئەی عیسای کوڕی مەریەم، ئایا پەروەردگاری تۆ دەتوانێت له ئاسمانەوه سفره و خوانێکمان بۆ دابەزێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئەگەر ئێوه ئیماندارن، (ئەمه چ داخوازیەکه دەیکەن؟!).",
		"(حەوارییەکان بۆ پاساوی داواکەیان) وتیان: دەمانەوێت (بۆ پیرۆزی و بەرەکەت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت لەگەڵدا کردووین و لەسەریشی ببینه شایەت (تا ئەوەی باوەڕی هەیه باوەڕی دامەزراوتر بێت).",
		"ئەوسا عیسای کوڕی مەریەم وتی: ئەی خوای پەروەردگار له ئاسمانەوه سفره و خوانێکمان بۆ دابەزێنه تا ببێته جەژن بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوومان و بەڵگەیەک بێت لەلایەن تۆوه بۆ پێغەمبەرایەتی من و دەسەڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی بەهرەوەرمان بکە، هەر تۆی چاکترین ڕۆزی بەخش.",
		"(ئینجا) خوا فەرمووی: بەڕاستی من ئەو سفره و خوانەتان بۆ دادەبەزێنم، جا ئەوەتان (دوای دابەزاندنی سفرەوخوانەکە) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپەزێربێت، ئەوه بەڕاستی من سزایەکی دەدەم که سزای هیچ کەسێکم له جیهاندا ئاوانەدا بێت.",
		"کاتێکیش خوا (هەر له قیامەتدا) فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم، ئایا ئەوەتۆ بەخەڵکیت وتوە: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای پەروەردگارەوە؟ عیسا له وەڵامدا وتی: پاکی و بێگەردی و بێ هاوەڵی شایستەی تۆیە، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نەبێت؟! (چۆن حەق بەخۆم دەدەم شتی وا بێت به زارمدا؟!) خۆ ئەگەر شتی وام وتبێت ئەوه بەڕاستی تۆ دەیزانیت و لێت شاراوه نیە، چونکه تۆ دەزانیت بەهەرچی له دڵ و دەروونمدا هەیە، بەڵام من نازانم بەوەی که له دەریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هەیە، چونکه بەڕاستی هەر تۆ زانا و شارەزای نهێنی و پەنهانی.",
		"(بێگومان تۆ چاک دەزانیت): من هیچ شتێکم پێ نەوتوون جگه لەوەی که تۆ فەرمانت پێداوم، ئەویش ئەوەیە: تەنها خوا بپەرستن که پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشه و من شایەت بووم بەسەریانەوه هەتا لەناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئەوه هەر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هەر تۆش شایەتیت بەسەر هەموو شتێکەوە.",
		"جا ئەگەر ئەشکەنجەیان بدەیت (لەسەر لادان و تاوانیان)، ئەوه بەڕاستی بەندەی خۆتن و ئەگەر لێشیان خۆش ببیت، ئەوه بەڕاستی تۆ خۆت خوایەکی باڵادەست و دانایت (دەزانیت کێ شایستەی لێخۆشبوونە).",
		"(ئینجا) خوای گەوره فەرمووی: ئەمه ئەو ڕۆژەیه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییەکەیان سوودیان پێدەگەیەنێت، باخەکانی بەهەشت بۆیان ئامادەیه که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و بۆ هەمیشەو هەتاهەتایی لەو بەهەشتەدا دەمێننەوه و خوای پەروەردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئەوانیش له خوا ڕازی بوون، ئەوەیه سەرفرازیی گەوره و بێ سنوور.",
		"ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، هەروەها ئەوەش که تیایاندایه و ئەو زاته هەمیشه دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
	},
	-- 6 = الأنعام
	{
		"سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، تاریکی و ڕوناکی فەراهەم هێناوه (کەچی لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگه بەهێزو سەرسام ئاوەرانەدا) پاشان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەپەروەردگاریان یەکێک له دروستکراوەکانی خوا دەکەنه هاوتای خوا.",
		"خوا ئەو زاتەیه که ئێوەی له قوڕێک دروست کردووه لەوەودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خەوتنه وەک نیوه مەرگێک، بەشێک لەئەندامه هەستیارەکان لەکار دەکەون بۆ ماوەیەک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هەموو کەسێک که کاتی تەواو بوونی تەمەنیەتی، (کەچی پاش ئەو هەموو بەڵگانه بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونەوه دەکەن و هەر له گوماندان!!",
		"ئەوه هەر الله یه پەرستراوه له ئاسمانەکان و زەویدا و نهێنی و ئاشکراتان دەزانێت، به هەموو کارو کردەوەیەکیش که دەیکەن ئاگادارە.",
		"(بێ باوەڕان) هیچ بەڵگەو موعجیزەیەکی پەروەردگاریان بۆ نایەت پشتی تێنەکەن و ڕووی لێ وەرنەگێڕن.",
		"کەوابوو بێگومان ئەوانه کاتێک ئەو حەق و ڕاستیەیان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنەکرد، جا له ئایندەدابۆیان دێت و پێیان دەگات هەواڵی ئەوەی که ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد.",
		"ئایا نەیانبینیووه و نەیانزانیووه (بەهۆی شوێنەوارەوە) چەندەها نەوەمان پێش ئەمان لەناو بردووه که پایەدارمان کردبوون له زەویدا، بەشێوەیەک ئێوەمان ئاوا پایەدار نەکردووه و بارانی زۆرمان بەردەوام بۆ دەباراندن (که دەبووه هۆی پێگەیشتنی جۆرەها ڕوەک و بەروبووم)، چەندەها جۆگەو ڕووباریشمان لەناو کێڵگەو باخ و شارەکانیاندا بۆ ڕەخساندبوون خوڕەمی دەکرد بەنێو درەخت و کۆشک و تەلاریاندا، بەڵام بەهۆی لادان و گوناهو تاوانیانەوه لەناومان بردن و نەوەی ترمان له دوای ئەوان هێنایه کایەوە.",
		"خۆ ئەگەر نووسراوێکمان بۆ تۆ لەناو کاغەزێکدا داببەزاندایە، ئەوجا دەستیشیان لێ بدایە، ئەوه ئەوانەی که بێ بڕوا بوون دەیانوت: ئەمه جگه له جادوویەکی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیە!! (هەر باوەڕ ناهێنن).",
		"هەروەها دەیانوت: چی دەبوو ئەگەر فریشتەیەک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابەزییایه و بەچاوی خۆمان بمانبینیایە! جا ئەگەر فریشتەمان بناردایه ئەوه کۆتایی بەهەموو شتێک دەهات و پاشان مۆڵەت نادرێن تا تەوبه بکەن.",
		"خۆ ئەگەر فریشتەمان بکردایه به فرستادە، ئەوه له شێوەی پیاوێکدا دەماننارد و هەمان گومان که ئێستا هەیانه بۆیان دروست دەبوو.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) دڵت لەخۆت دانەمێنێت) سوێندبێت بەخوا بەڕاستی گاڵتەکراوه به پێغەمبەرانی پێش تۆ، سەرنجا‌م ئەوەی ئەوان بڕوایان پێی نەبوو، گاڵتەیان پێدەکرد، یەخەی پێگرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵەی لێسەندن).",
		"پێیان بڵێ: بڕۆن بگەڕێن بەسەر زەویدا و پاشان تەماشا بکەن و سەرنج بدەن، بزانن سەر ئەنجامی ئەوانەی بەرنامەی خوایان بەدرۆزانی چۆن بووه (چیمان بەسەرهێنان).",
		"(لێیان بپرسه ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئەوەی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هی کێ یە؟ (هەر خۆت وەڵام بدەرەوه و) بڵێ: هەر هی خوایە، که ڕەحم و میهرەبانی لەسەر خۆی فەرز کردووە، سوێند بێت بەخوا بەرەو ڕۆژی قیامەت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان دەکاتەوە، (هەرچەندە) ئەوانەی که خۆیان دۆڕاندو بیریان له قیامەت نەکردەوە، ئەوه هەر باوەڕ ناهێنن.",
		"هەرچی کش و مات بووه له شەودا و دەجوڵێت له ڕۆژدا هەر هی خوایە، بێگومان ئەو پەروەردگاره خوایەکی بیسەرو زانایە.",
		"هەروها پێیان بڵێ: ئایا (بەعەقڵ و ژیریی ئێوه ڕەوایە) که جگه له خوا کەسێکی تر بکەمه پشت و پەنای خۆم؟ که بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویه و هەر ئەویش ڕۆزی بەخشه و بێ نیازه له هەموو ڕزق و ڕۆزیەک، دووباره بڵێ: من بەڕاستی فەرمانم پێدراوه یەکەم کەس بم که تەسلیمی ئەو زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕادەگەیەنم) کە: هەرگیز نەکەیت له موشریک و هاوەڵگەران بیت.",
		"(هەروەها ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: بەڕاستی من زۆر له سزای ڕۆژێکی گەوره دەترسم که سزای ڕۆژی قیامەته ئەگەر یاخی بم له فەرمانی پەروەردگارم.",
		"ئەوەی لەو سزایه دەرباز بکرێت لەو ڕۆژەدا، ئەوه بەڕاستی ئیتر دیاره که خوا ڕەحمی پێکردووه و شایستەی میهرەبانی ئەو بووە، ئەو دەرباز بوونه سەرفرازیەکی ئاشکرایە.",
		"(دڵنیابه لەوەی) ئەگەر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئەوه هەرگیز لابەری نیه جگه خۆی نەبێت، خۆ ئەگەر بیەوێت تووشی خێرو خۆشیەکت بکات، ئەوه ئەو خوایه دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"هەر ئەو خوایەش زاڵ و باڵادەسته بەسەر هەموو بەندەکانیدا و هەر ئەویشه زاتێکی دانا و ئاگایه (بەنهێنی و ئاشکرای بەندەکانی).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەوانه بڵێ که شایەتیان دەوێت لەسەر پێغەمبەرایەتی تۆ) چ شتێک گەورەترو ڕاستتره له شایەتیدا؟! هەر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایەتە، که شایەتی نێوان من و ئێوەیە، من ئەم قورئانەشم بەوەحی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوەو هەموو ئەوانەی پێیان گەیشتووه ئاگادارو بێدار بکەم، (لەگەڵ ئەم هەموو ڕوون کردنەوانەدا) ئایا ئێوه ئیتر شایەتی دەدەن که بەڕاستی لەگەڵ خوادا چەند خوایەکی تر هەبێت؟! بڵێ: (من بەش بەحاڵی خۆم) شایەتی ناحەق و ناڕەوای وا نادەم و بڵێ: بەڕاستی ئەو خوایه زاتێکی تاک و تەنهایه و من بەڕاستی بەریم له هەموو ئەو شتانەی که ئێوه دەیانکەنه هاوەڵ و هاوتای ئەو زاتە).",
		"ئەوانەی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون له گاورو جوو) پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەناسنەوه هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە، (بەڵام) ئەوانەی که خۆیان دۆڕاندو بڕوایان بەمحمد (صلى الله عليه وسلم) نەهێناوە، ئەوه هەر باوەڕ ناهێنن.",
		"جا کێ هەیه لەوه ستەمکارتر بێت، که شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟ یان ئایەت و فەرمانەکانی خوا بەدرۆ دەزانێت؟! چونکه بەڕاستی ئەو ستەمکارانه سەرفراز نابن.",
		"له ڕۆژێکدا که هەموو (خوانەناس و) هاوەڵگەران کۆ دەکەینەوه بەگشتی و پاشان دەڵێین بەوانەی که هاوبەشیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئەو شتانەی دەتانپەرستن و دەتانوت هاوتای خوان بەخەیاڵی خۆتان؟!",
		"پاشان سەرئەنجامی بێ باوەڕیان هیچ نەبوو بێجگه لەوەی که وتیان: سوێند بەخوای پەروەردگارمان ئێمه هەرگیز موشریک و هاوەڵگەر نەبووین!!",
		"سەیرکه چۆن درۆ لەگەڵ خۆشیان دەکەن، چۆن بیروبڕوای پووچیان لێ ون بووه و ئاسەواری نەماوە.",
		"هەندێکیش لەو (بێ باوەڕانە) گوێت بۆ دەگرن (لەکاتی خوێندنی قورئاندا، بەڵام چونکه مەبەستیان نیه شوێن حەقیقەت بکەون) ئێمه پەردەمان هێنا بەسەر دڵیاندا له تێگەیشتنیان بۆ قورئانەکه و گوێمان سەنگین و گران کردوون (وەک ئەوه وایه که نەبیستن) ئەگەر هەرچی نیشانەو بەڵگەیەکیش هەیه بیبینن ئەوان بڕوای پێناکەن، هەتا کاتێکیش که دێن بۆ لات دەیکەنه موجادەلەو دەمەدەمێ، سەرئەنجام خوانەناسان دەڵێن: ئەم قورئانه هیچ نیه بێجگه له داستانی پێشینان نەبێت!!",
		"ئەوانه نایەڵن کەس گوێ بۆ قورئان بگرێت و خۆیشیانی لێ دوور دەخەنەوە، (جا بەو کارەیان) جگه خودی خۆیان کەس لەناو نابەن و هەستیشی پێناکەن.",
		"جا ئەگەر ئەوانه ببینی (له قیامەتدا) لەسەر لێواری دۆزەخ ڕاوەستێنراون (بەدەم حەسرەت و ئاهوناڵەوە) جا دەڵێن: خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایەتەوه بۆ دنیاو (لەم سەرئەنجامه شوومه ڕزگارمان دەبوو) ئەوسا هەرگیز نیشانەو بەڵگەو ئایەتەکانی خوامان بەدرۆ نەدەزانی و، باوەڕی بەتینمان پێی دەبوو...",
		"نەخێر ڕاست ناکەن و بڕواناهێنن، بێگومان ئەوه ئاواتێکی ئەستەمە، هەموو ئەو کاروکردەوه و پیلانانەی که پێشتر دەیانشاردەوە، ئێستا وائاشکرا بووه بۆیان، خۆ ئەگەر بگێڕدرێنەوه بۆ (دنیا) ئەوه هەر دەست دەکەنەوه بەو کارو کردەوانەی که جاران دەیانکرد، بەڕاستی ئەوانه هەر درۆ دەکەن و درۆزنن.",
		"ئەوانه وتیان: ژیان هەر ئەم ژیانەی دنیایەو هیچی تر نیە، ئێمه زیندوو ناکرێینەوه (بۆ لێپرسینەوە).",
		"جائەگەر کاتێک ئەوانه دەبینیت (لەبەردەم دادگای پڕ لەدادی) پەروەردگاریاندا وەستێنراون، (خوای گەوره پێیان) دەفەرموێت: ئایا ئەمەی (که بۆتان پێشهاتووەو دەیبینن) ڕاست و حەقیقەت نیە؟ (بەکەساسی و خەجاڵەتیەوە) دەڵێن: بەڵێ ڕاستە، سوێند به پەروەردگارمان (ئینجا) خوا دەفەرموێت: (مادەم وایە) سزاو تاڵاو بچێژن بەهۆی بێ باوەڕی و یاخی بوونتانەوە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بڕوایان بەئاماده بوونی بەردەم (دادگای) خوایی نەبوو زەرەریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامەت کتوپڕ یەخەیان پێدەگرێت، دەڵێن: ئاخ و داخ وپەشیمانی بۆ ئەو ڕۆژگارەی بەکەمتەرخەمی و (بەبەرەڵایی و سەرکەشی و تاوان) بردمانەسەر، لەکاتێکدا ئەوانه هەموو گوناهو تاوانیان داوه بەکۆڵیاندا، ئاگاداربن که چەنده خراپە، کۆڵ و باری وا، که هەڵی دەگرن.",
		"ژیانی دنیا جگه له یاری و گەمەو گاڵتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نیە، بێگومان ماڵی دوایی (بەهەشتی بەرین) چاکتره بۆ ئەوانەی که پارێزکاری و خواناسی دەکەن، ئایا ئەوه عەقڵ و ژیریتان بۆ ناخەنەکار و ژیر نابن؟",
		"بەڕاستی چاک دەزانین که گوفتاری نادروستی خوانەناسان غەم و پەژارەت بۆ پێش دەهێنێت، چونکه بەڕاستی ئەوانه وەنەبێت تۆ بەدرۆزن بزانن، بەڵکو ستەمکاران هەر داننانێن و ئینکاری ئایەت و فەرمانەکانی خوا دەکەن.",
		"سوێند بێت بێگومان پێغەمبەرانی پێش تۆش بڕوایان پێنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان دانیان بەخۆدا گرت لەسەر ئەو بڕوا پێ نەبوونەیان، ئازارو ئەشکەنجەش دران، هەتا سەرئەنجام سەرکەوتنی ئێمەیان بۆهات و بەهرەوەر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فەرمانەکانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت بەخوا بێگومان هەواڵ و دەنگوباسی هەندێک له پێغەمبەرانت بۆ هاتووە.",
		"خۆ ئەگەر پشت هەڵکردن و سەرپێچی خوانەناسانت زۆر لاسەختە، جا ئەگەر دەتوانیت تونێلێک له زەویدا هەڵبکەنیت یان پەیژەیەک بەئاسماندا هەڵپەسێریت تا موعجیزەیەکیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئەوانه هەر باوەڕت پێناکەن) ئەگەر خواش بیویستایه لەسەر هیدایەت و ڕێبازی دروست، ئەوه کۆی دەکردنەوه (بەمەرجێک خۆیان مەبەستیان بێت)، کەواته لەو کەسانه مەبه که شارەزانین.",
		"بەڕاستی تەنها ئەوانه بەدەم بانگەوازی خواوه دەچن که دەبیستن، (دڵ) مردووەکانیش (له ڕۆژی قیامەتدا) خوا زیندوویان دەکاتەوە، لەوەودواش بەناچاریی هەر دەبێت بۆ لای ئەو بگەڕێنەوه (تا بەسزای بێ باوەڕیی خۆیانیان بگەیەنێت).",
		"(ئەو خوانەناسانە) وتیان: ئەوه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزەیەکی لەلایەن پەروەردگاریەوه بۆ نایەته خوارەوە؟ بڵێ: بەڕاستی خوا دەسەڵاتی هەیه که موعجیزه بنێرێت، بەڵام زۆربەی ئەوانه نافامن و نازانن.",
		"هیچ زیندەوەرو گیانلەبەرێک نیه بەسەر زەویدا بڕوات و هیچ باڵندەیەک بەباڵەکانی بفڕێت و ئەوانیش ئوممەت و گەلێک نەبن وەک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبەتیەکەی لوح المحفوظ) دا لەوەودوا هەرهەموو ئەوانه کۆدەکرێنەوه بۆلای پەروەردگاریان (بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن و هەموو کەس مافی خۆی وەربگرێت، یان تۆڵەی ڕەوای لێ بسەنرێت).",
		"ئەوانەی که بڕوایان نەکردووه بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، کەڕن حەق نابیستن و لاڵن حەق ناڵێن لەناو تاریکیەکاندا ژیان دەبەنەسەر، بێگومان ئەوەی خوا بیەوێت گومڕای دەکات (چونکه خۆیشی دەستپێشخەره لەو بوارەدا) و ئەوەش که بیەوێت (هیدایەتی بداو هیدایەت وەربگرێت) دەیخاته سەر ڕێبازی ڕاست و ڕەوان.",
		"(به خوانەناسان) بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا یەخەتان پێبگرێت، یان قیامەت یەخەتان پێ بگرێت، (ئا لەو کاتانەدا) هاناو هاوار بۆ کەسێک دەبەن جگه له خوا؟ ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن که غەیری خوا فریاتان دەکەوێت؟!",
		"(نەخێر لەوکاته سامناکانەدا) هەر هاناو هاوار بۆ ئەو زاته دەبەن (ئەویش خوایەکی میهرەبانە) بەڵاو ناخۆشیەکانتان لەسەر لادەبات ئەگەر بیەوێت، جا لەوکاتەدا هەر شتێک که به هاوەڵ شەریکی ئەو زاتەی دادەنێن، فەرامۆشی دەکەن.",
		"سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغەمبەرانی زۆرمان ڕەوانه کردووه بۆ سەر قەوم و گەلانی تر (جا کاتێک سەرکەش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جەنگ و بەڵاو تەنگانەمان کردن بۆ ئەوەی لێمان بپاڕینەوەو بلاڵێنەوە.",
		"ئەوانه کاتێک تۆڵەو سزای ئێمەیان بۆ هات، بۆ نزاو پارانەوەی بەکوڵیان نەکرد، بەڵام دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، شەیتانیش ئەو کاروکردەوه ناپەسەندانەی بۆ ڕازاندبوونەوه که دەیانکرد.",
		"ئینجا کاتێک ئەو بەرنامه و ڕێبازەی که یادیان خرابۆوه فەرامۆشیان کرد، ئێمەش دەروازەکانی هەموو شتێکمان بۆ واڵا کردنەوه و (نازو نیعمەتمان بەسەردا ڕژاندن) هەتا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون بەوەی که پێیان درا، ئیتر لەناکاو گرتمانن و هەموویانمان سەرگەردان و ڕیسواکرد ئینجا ئەوان بێ ئومێد بوون و به غەم و پەژارەیەکی زۆرەوه تیاچوون.",
		"ئینجا ئیتر ئەو گەلەی ستەمیان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئەوکاته بوونەوەر هاوڕێ لەگەڵ ئیمانداران و فریشتەکاندا دەڵێن: الحمد لله ڕب العالمین).",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) بەو بێ باوەڕانە) بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا دەزگای بیستن و بینینتان لێ وەربگرێتەوه و مۆر بنێت بەسەر دڵەکانتاندا، ئایا خوایەک هەیه جگه الله ئەو دەزگایانەتان بۆ بهێنێتەوە؟ سەیر بکه و سەرنج بده چۆن چەندەها نموونه و بەڵگەیان بۆ دەهێنینەوە، پاشان ئەوان هەر ملەجەڕێ دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.",
		"پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا کتوپڕ بێ پێشەکی یەخەی پێگرتن، یان به ئاشکرا نیشانەکانی دەرکەوت و بەرەو ڕووتان هات، ئایا ئەو کاته هەر قەوم و دەستەی ستەمکاران نیه که تیادەچن؟",
		"ئێمه پێغەمبەران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژدەدان نەبێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نەبێت (بۆ بێ باوەڕان)، جا ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئەوه نەترس و بیمیان لەسەرە، نه غەمبار دەبن.",
		"ئەوانەش که بڕوایان نەهێنا به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت و پێیاندا دەچزێت بەهۆی ئەوەی دەردەچوون له فەرمانی خوا.",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)  پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منە، هەرەها لەنهێنی و شاراوەکانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم بەڕاستی من فریشتەم، بەڵکو تەنها شوێنی ئەوه دەکەوم که بەوەحی و نیگا پێم دەگات، (هەروەها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وەک یەکن؟ (له ڕاستیدا بێ باوەڕ وەک کوێروایه کەله تاریکایدا گیری خواردبێت و له هەموو تاوێکی ژیانیداو له هەموو هەنگاوێکیدا بەتەمای کۆسپ و تەگەرەیە، لەو لاشەوه ئیماندار بیینایە، چاو ساغە، هەموو شتێکی لاروونە، دەزانێت بۆچی هاتووە، بۆچی دەژی، بەرەوکوێ دەچێت) ئایا بۆ بیرناکەنەوه و تێنافکرن (لەو ڕاستیانە).",
		"کەواتە، به قورئان ئەوانه ئاگادارو هۆشیار بکه که دەترسن کۆبکرێنەوه بۆ لای پەروەردگاریان، ئەوکاته کەس نیه جگه لەو پەروەردگاره پشتیوانییان لێبکات، کەسیش نیه تکاکاریان بێت، (ئەو ئاگادار کردنەوەیە) بۆ ئەوەیه ئەوان تەقواو پارێزکاری بکەن و (له هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی خوادا بن).",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) نەکەیت ئەوانه دەربکەیت (له مزگەوت و کۆڕی خواناسین) که له بەیانیان و ئێواراندا له پەروەردگاریان دەپاڕێنەوه و (دەیپەرستن) مەبەستیشیان تەنها ڕەزامەندی ئەوە، حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی ئەوان لەسەر تۆ نیه و حساب و لێپرسینەوەی هیچ شتێکی تۆیش لەسەر ئەوان نیە، دەرکردنی تۆ بۆ ئەو موسڵمانانه دەبێته هۆی ئەوەی تۆ بچیته ڕیزی ستەمکارانەوە.",
		"ئێمه هەر بەو شێوەیه هەندێکیان به هەندێکیان تاقیدەکەینەوه (کێشه بۆ یەکتر دروست دەکەن، دەبنه بەڵا بۆ یەکتر، یاخود هەندێک هەژار دەکەین و هەندێک دەوڵەمەند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائەوانه خوا ڕێزی لێناون لەناوماندا؟! (ئەو هەژارو داماوانه کەی شایستەی ئەوەن خوا هەڵیانبژێرێت و هیدایەتیان بدات) ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران؟",
		"کاتێک ئەو کەسانه هاتن بۆ لات که ئیمان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمه دەهێنن (تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئەم مژدەیەشیان بدەرێ) کە: پەروەردگارتان فەرزی کردووه لەسەر خۆی (که له ئاقاری ئێوەدا) بەرەحم ومیهرەبان و دلۆڤان بێت، ئەگەر کەسێکتان بەنەفامیی، بەنەزانیی گوناهێکی کردو لەوەودوا تەوبەی کردو پەشیمان بۆوه و پاش ئەنجامدانی خراپەکه و چاکسازی کرد، ئەوه با دڵنیابێت که پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"هەر بەو شێوەیه کەباسکرا بەدرێژیی (بەڵگەو نیشانەکان) ڕوون دەکەینەوه تا بەجوانی و ئاشکرا، حەق ڕوون بێتەوه و ڕێبازی تاوانبار و خوانەناسان دەربکەوێت و بناسرێت.",
		"(بەبێ باوەڕان) بڵێ: بەڕاستی من قەدەغه کراوم له پەرستنی ئەوانەی ئێوه دەیانپەرستن له غەیری خوا (هەروەها) بڵێ: من شوێن ئارەزووەکانی ئێوه ناکەوم (ئەگەر وابکەم)، ئەوه ئیتر بێگومان ئەو کاته من سەر لێشێواو دەبم و هەرگیز له هیدایەت دراوان نیم.",
		"پێیان بڵێ: چونکه من زۆر دڵنیام و به بەڵگەوه پەروەردگارم (دەناسم و دەیپەرستم) کەچی (پێم سەیرە) ئێوه باوەڕتان پێی نیە، ئەوەی ئێوه پەلەتانه بۆتان پێش بێت (له تۆڵەو سزای خوایی) بەدەست من نیەو لای من نیە، حوکم و فەرمانڕەوایی (هەمووشت) هەر بەدەست خوایە، ئەو زاته ڕاستی و حەقیقەتەکان دەخاته ڕوو، چاکترین جیاکەرەوەشه (له نێوان حەق و بەتاڵدا).",
		"پێیان بڵێ: ئەگەر بەڕاستی ئەوەی ئێوه پەلەتانه له پێشهاتنی (سزای خوایی) لای من بوایه و بەدەست من بوایە، ئەو کاته هەموو شت له نێوانماندا کۆتایی دەهات (ئێوه لەناو دەچوون)، خوایش هەمیشه زانایه به ستەمکاران.",
		"کلیلی هەموو شاراوەکان و زانینی هەموو نهێنیەکان بەدەست خوایه و هەر لای ئەوە، کەس نایانزانێت جگه لەو زاته هەرچی لەسەر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیاو دارو زیندەوەرانی وردو درشت لەسەر زەوی و له توێی خاکدا) خوا پێی دەزانێت، هەروەها هەرچی له دەریاکانیشدا هەیه (له زیندەوەری هەمەجۆرو ماسی سەیرو سەمەرە) ئاگای لێیەتی و هیچ گەڵایەک ناکەوێته خوارەوه خوا پێی نەزانێت، هەروەها دەنکێک یان تۆوێک له تاریکایەکانی زەویدا نیە، ئەو دەنکه چ شێدار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیه له خوا پەنهان بێت و له (لوح المحفوظ) دا، یاخود له دۆسیه و دەزگای تایبەتیدا تۆمار نەکرابێت.",
		"هەر ئەو زاتەیه بەشەو خەوتان لێ دەخات و دەتانمرێنێت (لەم ساڵانەی دوایدا زاناکان بۆیان دەرکەوتووه که خەو جۆره مردنێکە)، هەروەها دەزانێت له ڕۆژیشدا چ کارو کردەوەیەک ئەنجام دەدەن، (هەموو ڕۆژێک ژیانتان پێدەبەخشێت) و پاشان زیندووتان دەکاتەوه بۆ ئەوەی وادەی دیاری کراو که (ڕۆژانی تەمەنتانە) تەواو بکرێت و (خەوێکی گەورەتان لێدەکەوێت) لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئەو زاتەیە، پاشان هەواڵی ئەو کارو کردەوانەتان پێڕادەگەیەنێت کەکاتی خۆی ئەنجامتان دەدا.",
		"ئەو زاته دەسەڵاتداری بێ سنووره بەسەر بەندەکانیدا، چەندەها (فریشتەی) چاودێرو تۆمارکەر دەنێرێت بۆ سەرتان هەتا ئەو کاتەی مەرگ دێت و یەخه بەکەسێکتان دەگرێت، ئەو کاته ئیتر (فریشتە) ڕەوانه کراوەکانمان گیانی دەکێشن و له کاتێکدا ئەوان له کارو کردەوەی خۆیان کەمتەرخەمی ناکەن.",
		"پاشان خەڵکی هەموویان گەڕێنرانەوه بۆ لای خوا که سەروەریی ڕاستەقینەیانە، ئاگاداربن که حوکم و فەرمانڕەوایی هەر بەدەست ئەوەو ئەو زاته خێراو لەماوەیەکی کەمدا له هەمووان دەپرسێتەوە.",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان دەکەوێت و ڕزگارتان دەکات له تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا، (کاتێک گیردەخۆن) و به کەساسی لێی دەپاڕێنەوە، بەنهێنی هانای بۆ دەبەن، (پەیمان دەدەن و دەڵێن) سوێند بێت به خوا ئەگەر لەم تەنگانەیه ڕزگارمان بکەیت، ئەوه بەدڵنیاییەوه دەچینه ڕیزی سوپاسگوزارانەوە.",
		"جا له وەڵامیاندا بڵێ: خوا لەو تاریکیانه و له هەموو کۆسپێک ڕزگارتان دەکات، کەچی پاشان (زۆربەتان) هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار دەدەن.",
		"پێیان بڵێ: هەر ئەو زاته بەتوانەیه و دەتوانێت سزای سەختتان لەسەروتانەوه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانەوه یاخود بتانکاته دەسته دەسته و پارچه پارچه و تاڵاوی توندو تیژی هەندێکتان بکات بەگەرووی هەندێکی ترتاندا، تەماشا بکه چۆن چەندەها بەڵگەی جۆراو جۆریان بۆ دەهێنینەوە، بۆ ئەوەی ئەوان تێبگەن.",
		"(لەگەڵ ئەوەشدا) قەومەکەی تۆ ئەم بەرنامه و قورئانەیان بەدرۆزانی، لەکاتێکدا هەر ئەوەیه حەقیقەت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئەوه ئیتر من دەسەڵاتی ڕزگار کردنی ئێوەم نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئەگەر خوا بەڵایەکتان بەسەر بهێنێت).",
		"بۆ هەموو هەواڵێک (که له قورئاندا هاتووە) کات و شوێنی بەدی هاتنی خۆی هەیە، له ئایندەشدا دەیزانن.",
		"کاتێکیش ئەوانەت بینی که دەم له ئایەتەکانی ئێمەوه دەدەن و (دەیکەنه گاڵتەجاڕی خۆیان) ئەوه تۆ پشتیان تێ بکەو کۆڕو کۆبوونەوەیان بەجێ بهێڵه هەتا ئەو کاتەی دەچنه ناو باسێکی ترەوە، کاتێکیش ئەگەر شەیتان له بیری بردیتەوه (که دوور بکەویتەوه لێیان) جا دوای ئەوەی که بیرت هاتەوه لەگەڵ قەومی ستەمکاران دامەنیشە.",
		"(هەرچەندە) تاوانی نەفامان هیچ کار ناکاته سەر پاداشتی ئەوانەی خواناس و دیندارن، بەڵام (ئەو هەڵوێستەی پێشوو) یادخستنەوەیە، بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن (لەو کۆڕو کۆمەڵانه و یاخیەکانیش دابچڵەکێن).",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) وازلەوانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه بەگاڵتەوگاڵتەجار و ژیانی دنیا فریوی داون و سەر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنەرەوه بەقورئان تا کەس تیا نەچێت بەهۆی کارو کردەوەی نالەباریەوە، ئەو کاته جگه له خوا کەس نەبێت پشتیوانی بێت، کەسیش نەبێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانەناس هەرچیەکی ببێت و بیەوێت بیکاته بارمتەو فیدیەی خۆی، لێی وەرناگرێت، ئا ئەوانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به دەست کارو کردەوەی نالەباری خۆیانەوە، بۆ ئەوانه خواردنەوه و ئاوی لەکوڵ و سزای بەئێش ئامادەیە، بەهۆی بێ باوەڕ بوونیانەوە.",
		"پێیان بڵێ: (ئایا ڕەوایە) پەرستن و هاناو هاوار بۆ کەسێک یان بۆ شتێک بەرین، که نه دەتوانێت قازانجمان پێبگەیەنێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگەز بکرێینەوه دوای ئەوەی خوا هیدایەتی داین، ئێمه وەکو ئەو کەسه بین که شەیتانەکان دەستیان لێوەشاند بێت و شێتیان کردبێت، بەسەر زەویدا سەرگەردان بسوڕێتەوه و چەند هاوەڵێکی (دڵسۆز)ی هەبێت، بانگی بکەن بۆ ڕێبازی هیدایەت و (بەسۆزەوه پێی بڵێن): وەره بۆ لای ئێمە، (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) تۆ بڵێ: بەڕاستی من دڵنیام که هەر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی تەواوە، ئێمه فەرمانمان پێدراوه که تەسلیم و فەرمانبەرداری پەروەردگاری جیهانیان ببین، (بەقسەی شەیتانەکان نەکەین).",
		"هەروەها (فەرمانمان پێدراوە): نوێژو دروشمەکانی بەچاکی ئەنجام بدەن و له خەشم و قینی خوا خۆتان بپارێزن، ئەو پەروەردگاره ئەوەیه که هەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێینەوە.",
		"هەر ئەو زاته ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەو بناغەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، هەر ڕۆژێک هەر کاتێک فەرمان (به نەمان و لەناوچوونی بدات) بێ دواکەوتن پێش دێت، فەرمان و گوفتاری ئەوزاته هەمیشه ڕاست و بەجێیه و ئەنجامدراوە، لەو ڕۆژەی فوو دەکرێت به (صور)دا دەسەڵات تەنها بۆ خوایە، هەر ئەو زانای نهێنی و ئاشکرایە، هەر ئەویش خوایەکی دانا و ئاگایه (به هەموو بەدیهێنراوەکانی).",
		"(بەسەرهاتی سەدەکانی ڕابوردوو بێنەوه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازەری باوکی وت: ئایا ڕاسته چەند بتێک بکەیته خوا؟! بەڕاستی من دەبینم تۆش و قەومەکەشت لەناو گومڕاییەکی ئاشکرادان.",
		"بەو شێوەیەش دەسەڵاتی تۆکمەمان له ئاسمانەکان و زەویدا نیشانی ئیبراهیم دەدەین بۆ ئەوەی بەڵگه بەدەست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.",
		"ئینجا کاتێک شەو باڵی کێشا بەسەر ئیبراهیمدا ئەستێرەیەکی (گەشی گەورەی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمه پەروەردگارمە، کاتێک ئەستێرەکەی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی لەبەرچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپەرستم.",
		"ئینجا کاتێک مانگی بینی هەڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، کاتێک ئەویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئەگەر پەروەردگارم هیدایەتی نەدامایە، ئەوه بێگومان له ڕیزی دەستەی گومڕاکاندا دەبووم.",
		"ئینجا کاتێک خۆری بینی هەڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئەمەیان پەروەردگارمە، ئەمه گەورەتریشه کاتێک ئەویش ئاوابوو وتی: ئەی خەڵکینە، ئەی خزمینە، بەڕاستی من بەریم لەو شتانەی ئێوه کردووتانه بەهاوەڵ و شەریک (بۆ پەروەردگار).",
		"بەڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له پەرستندا کردۆته ئەو زاتەی ئاسمانەکان و زەوی فەراهەم هێناوە، لەکاتێکدا ڕووم لەهیچ شتێکی ترناکەم، بەدڵئارامی تەواویشەوه (دەڵیم کە): هەرگیز من له ڕیزی موشریک و هاوەڵگەراندانیم.",
		"(کەچی قەومه نالەبارەکەشی) کەوتنه موجادەلەو دەمەدەمێ دژی (له وەڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه دەربارەی خوای (تاکو تەنها) لەگەڵ مندا دەمەدەمێ و موجادەله دەکەن؟ لەکاتێکدا ئەو بەڕاستی هیدایەتی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم لەو شتانەی که ئێوه دەیکەن بەشەریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگەیەنن) مەگەر ویستی پەروەردگارمی لەسەربێت و بیەوێت شتێکم بەسەردا بهێنێت، پەروەردگارم بەزانست و زانیاری هەموو شتێکی گرتۆتەوە، ئایا ئەوه بیرناکەنەوه و یاداوەری وەرناگرن؟",
		"من چۆن لەو شتانه دەترسم که ئێوه له جیاتی خوا دەیانپەرستن و چۆن ئێوه ناترسن لەوەی که شەریک و هاوەڵتان بۆ خوا بڕیارداوه بەبێ هیچ بەڵگەیەک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا کەواته کام دەسته شایستەی ئەوەیه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسوودەیی بژی؟ ئەگەر ئێوه دەزانن ئەوه پێم بڵێن؟...",
		"ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه و ستەم و هاوەڵگەریان تێکەڵ به ئیمانەکەیان نەکردووە، ئاسوودەیی و هێمنی هەر بۆ ئەوانەیە، هەر ئەوانەش ڕێنموومایی کراون.",
		"ئەو وتو وێژو لێکۆڵینەوانه بەڵگه و نیشانەی ئێمه بوو، کاتێک بەخشیمانن به ئیبراهیم لەسەر گەلەکەی و زاڵ بوو بەسەریاندا، قسەو بیروباوەری بەسەر قەومەکەیدا سەرکەوت، جا هەر کەسێک بمانەوێت و (خۆیشی شایسته بێت) چەندەها پلەوپایەی بەرز دەکەینەوە، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دانا و کار بەجێ یه و زانایه بەهەموو شتێک.",
		"(لەوەودوا) ئیسحاق و یەعقوبمان پێبەخشی، هەریەک لەوانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نەوەکانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئەیوب و یوسف و موسا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابەرو چاوساغ بۆ خەڵکی) ئا بەو شێوەیه پاداشتی چاکەخوازان دەدەینەوه (نەوەی چاکو پاک و خواناسیان پێدەبەخشین).",
		"(هەروەها) زەکەریا و یەحیا و عیسا و ئیلیاس هەر هەموویان له پاک و چاکان بوون.",
		"ئیسماعیل و یەسەع و یونس و لوطیش (لەهیدایەت دراوو پێغەمبەران بوون) هەریەکه لەوانیشمان ڕێزدارکرد بەسەر هەموو خەڵکی جیهانی (سەردەمی خۆیاندا).",
		"هەروەها هەندێک له باوانیان و نەوەکانیان و براکانیانمان هەڵبژاردو هیدایەت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"ئەوەیه هیدایەت و ڕێنموویی خوایی که هیدایەت و ڕێنموویی هەر کەسێکی پێ دەدات له بەندەکانی (که شایسته بێت) خۆ ئەگەر شەریک و هاوبەش بڕیار بدەن، ئەوه هەرچی کارو کردەوەیەکی (چاکیشیان) هەیه هەمووی پووچ و بێ نرخ دەبێت.",
		"ئا ئەوانەی (که ناوبران) ئەوانەن کتێبی (ئاسمانی) و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرایەتیمان پێ بەخشیوون، جا ئەگەر ئەوانه بڕوایان پێی نەبێت (له نەفامان)، ئەوه بەڕاستی بەکەسانێکی ترمان (له ژیرو هۆشمەندەکان) سپارد و بڕوایان پێیەتی و پشتیوانیی لێدەکەن و پێی بێ باوەڕ نین.",
		"ئەو (ناوبراوانە) ئەو کەسانەن که خوا (بەتایبەت) هیدایەت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) شوێنی هیدایەت و ڕێنموویی ئەوانه بکەوه (هەروەها بەو خەڵکە) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان لەسەر ڕێنموویی لێ داوا ناکەم، ئەم قورئان و بەرنامەیەش (که به مندا ڕەوانەکراوە) تەنها یادخەرەوەیه بۆ هەموو خەڵکی سەر ئەم زەویە.",
		"(جولەکە) وەکو پێویست قەدری خوایان نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ کەس دانەبەزاندوە، پێیان بڵێ: باشه ئەی کێ ئەو کتێبەی دابەزاند که موسا هێنای (بۆتان)، لەکاتێکدا نوورو هیدایەتیش بوو بۆ خەڵکی، کەچی ئێوه بەش بەش و پارچه پارچەی دەکەن و ئەوەی بەدڵتان بێت نیشانی خەڵکی دەدەن و زۆریشی دەشارنەوه (بەتایبەت دەربارەی پێغەمبەر و قورئان) هەروەها بڵێ هەندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان دەتانزانی، پێیان بڵێ: هەر خوا خۆی دایبەزاندوه و فێریشی کردوون، لەوەودوا وازیان لێ بهێنه با له بەتاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گەمەو یاری بکەن!!",
		"ئەم (قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە، دامان بەزاندوە، ڕاستی کتێبەکانی پێشوو دەسەلمێنێت (به تایبەت تەورات و ئینجیل، که ئەوانیش له لایەن خواوه ڕەوانه کراون) هەروەها ناردوومانه تا شاره دێرینەکه (مەککەی پیرۆز) و هەموو دەوروبەری داچڵەکێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هەموو گۆی زەوی دەگرێتەوە) جا ئەوانەی که باوەڕ بەرۆژی دوایی دەهێنن، بڕوا به قورئانیش دەهێنن و لەسەر نوێژەکانیان بەردەوامن و هەمیشه لەکاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.",
		"کێ لەوه ستەمکارتره که درۆ بۆ خوا هەڵبەستێت و یاخود بڵێت: منیش وەحی و نیگام بۆ هاتووە، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نەهاتبێت، هەروەها ئەو کەسەش که وتویەتی: منیش وەک قورئان کتێبێک دادەبەزێنم وەک خوا دایبەزاندوە، خۆ ئەگەر ئەو ستەمکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سەرەمەرگدا (گیرێکیان خواردووە) فریشتەکانیش دەستیان لێدەکەنەوه و لێیان دەدەن و (پێیان دەڵێن): ئادەی گیانتان بدەن بەدەستەوە، دەی ڕۆحتان دەرکەن، ئەمڕۆ له تۆڵەی (خوا نەناسیتاندا) سزاو ئەشکەنجەی ڕیسوایی و شەرمەزاری دەدرێن، چونکه شتی ناحەقتان بەدەم خواوه هەڵدەبەست و خۆتان بەگەوره دەزانی له بەرامبەر ئایەت و فەرمانەکانی خوادا و لووت بەرزیتان نەیدەهێشت باوەڕی پێ بهێنن.",
		"(له ڕۆژی قیامەتدا خوای گەوره ڕوو به خوانەناسان دەفەرموێت) سوێند بەخوا بێگومان ئێوه به تەنها و تاک تاک هاتوونەته لامان هەروەکو یەکەم جار دروستمان کردن و هەرچی پێمان بەخشی بوون و بەکارتان دەهێنا بەجێتان هێشتووه له دوایی خۆتانەوه و ناشبینین لەگەڵتان ئەو کەس و شتانەی که ئێوه دەتانوت تکاکارن بۆمان و فریامان دەکەون، سوێند بەخوا بەڕاستی هەرچی پەیوەندیەک هەبوو له نێوانتاندا بچڕاوەو هەرچی ئومێدتان پێی هەبوو لافتان پێوه لێدەدا لێتان ون بوو.",
		"بەڕاستی خوا لەتکەری دەنک و دانەوێڵەیه بۆ ئەوەی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو دەردەهێنێت، دەرهێنەری مردووشه له زیندوو، ئا ئەوەیه خوای پەروەردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لادەدرێن و بۆ کوێ وێڵ دەکرێن.",
		"(هەرئەو زاتەیە) بەیانیان فەراهەم دەهێنێت و ئاسۆ ڕوناک دەکاتەوه و شەوی کردووه بەهۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه بەهۆی ڕاگرتنی حساب، ئەو شتانه هەمووی بەنەخشەی خوای باڵادەست و زانا کێشراوە.",
		"هەر ئەو زاتە، ئەستێرەی بۆ فەراهەم هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان لەناو تاریکیەکانی سەر ڕووکاری وشکانی و دەریاکاندا، بەڕاستی ئێمه نیشانه و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆتەوه بۆ کەسانێک که پێی بزانن و لێی تێبگەن.",
		"هەر ئەو زاته ئێوەی بەدیهێناوه له تاکه کەسێک، سەردەمێک (بەشێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشتەجێ کردبوو (که گوێزرانەوه بۆ ناو سکی دایکتان) ئەو شوێنه ئێوەی گرته خۆ (تا تیایدا نەش و نما بکەن، یاخود بۆ ماوەیەک ئێوەی لەسەر ڕووکاری زەوی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیەوه تا ڕۆژی قیامەت) بەڕاستی ئێمه نیشانه و بەڵگەی زۆرمان (لەسەر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوەتەوە) بۆ کەسانێک که تێفکرن و وردبین بن.",
		"ئەو خوایه زاتێکه که له ئاسمانەوه باران دەبارێنێت (دەفەرموێت): جا بەهۆیەوه چرۆو چەکەرەی هەموو شتێکی پێ دەردەهێنین و شینی دەکەین، ئینجا لاسکی سەوزی لێ پەیدا دەکەین، زنجیره دانەی سەفتەکراوی لێ دروست دەکەین (وەک گوڵەگەنم و چوڵتوک و گەنمەشامی.. هتد) له دارخورماش له هەندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ دەبێتەوە، هەروەها باخی هەمەجۆری ڕەزو ترێ، زەیتون و هەناریش، هەیانه له ڕواڵەتدا لەیەک دەچێت، هەشیانه لەیەک ناچێت، جا تەماشای بەرەکەی بکەن کاتێک بەر دەگرێت، پێ دەگات، (سەرەتا هەندێکی گوڵه و دوایی خۆی هەڵدەپێچێت، ڕەنگ و قەبارەیەک دەگرێته خۆی، دوای چەند مانگێک قەبارەشی گەورەتر دەبێت، ڕەنگیشی دەگۆڕێت، ئەوسا پێ دەگات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست دەبێت) بەڕاستی ئا لەو شتانەدا (که ئاماژەی تێداکرا بۆتان) چەندەها بەڵگەو نیشانەی تەواون بۆ کەسانێک که ئیمان و باوەڕیان دەهێنن (بەو بەدی هێنەرەی که ئاسەواری دەستی قودرەت و به دەسەڵاتی له هەموو شتێکدا بەدی دەکرێت).",
		"(لەگەڵ ئەو هەموو نیشانەی دەسەڵاتداریەدا نەفامان) پەری و جنۆکەیان کردۆته هاوبەش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هەر خوا دروستکاری پەری و جنۆکەکانه و بەناحەق کوڕو کچ دەدەنه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریەک (گاور دەڵێ: عیسا کوڕی خوایە، جوو دەڵێ: عوزەیر، هاوەڵگەران دەڵێن: فریشتەکان کچی خوان!!) پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیه که دووره لەو سیفەته ناقۆڵاو نادروستانەوه که ئەوانه خوای پێی پێناسه دەکەن.",
		"بێگومان ئەو زاته بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوەدا، چۆن ڕۆڵەی دەبێت؟! خۆ ئەوزاته هاوسەری نەگرتووە؟! بەڵکو هەموو شتێکی دروست کردوە، بەڕاستی ئەو زاته بەهەموو شتێک زانایە.",
		"ئا ئەو خوایه پەروەردگارتانە، جگه لەویش هیچ خوایەکی تر نیە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، کەواته هەر ئەو زاته بپەرستن و بەندایەتی تەنها ئەو بکەن، ئەو خوایه ئاگادارو چاودێری هەموو شتێکە.",
		"دەزگای بینایی و (بۆچوونی ئادەمیزاد) ناتوانێت ئەو زاته ببینێت، زانیاری ئەو خوایه هەموو شتێکی گرتۆتەوە، ئاگاداریشه بەهەموو دەزگاکانی بینایی، هەر ئەوه وردبین و ئاگایە.",
		"بێگومان چەندەها بەڵگەی ڕووناکبیرتان له لایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووە، جا ئەوەی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیەکان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیرو هۆش و ژیانیدا ئەنجام بدات، ئەوه هەرخۆی قازانج دەکات، ئەو کەسەی چاو دەنوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییەکاندا و لەڕاستی لادەدات، ئەویش هەر لەسەر خۆی دەکەوێت و خۆی زەرەر دەکات و من (واته پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەهیچ شێوەیەک چاودێر نیم بەسەرتانەوە.",
		"هەر بەو شێوەیه (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایەتی جۆراو جۆرت بۆ ڕەوانه دەکەین له هەموو بارەیەکەوە، ده با هەر بڵێن خوێندووته و بەدەرس پێت وتراوه (ئێمه دەمانەوێت) بەڕاستی ڕوونی بکەینەوه بۆ کەسانێک که بزانن و تێبگەن.",
		"(تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئەو بەرنامەیه بکەوه که لەلایەن پەروەردگارتەوه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگەیەنراوە، جگه لەو هیچ خوایەکی تر نیە، گوێ مەدەرێ و پشت هەڵکه له موشریک و هاوەڵگەران.",
		"خۆ ئەگەر پەروەردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایەتی دەدان) هاوەڵگەر نەدەبوون، خۆ ئێمه تۆمان نەکردووەته چاودێری بەسەر ئەوانەوه و تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیه (تا بەزۆر هیدایەتیان بەسەردا بسەپێنیت).",
		"(ئەی ئیمانداران) نەکەن جوێن بدەن بەو بت و شتانەی که (نەفامان) هاواری لێدەکەن و دەیپەرستن بێجگه لەخوا، نەوەکو ئەوانیش بەناحەق و بەنەفامی جوێن بدەن بەخوا، (چونکه ئەوانە) نایناسن و قەدری نازانن، ئا بەو شێوەیه ئێمه بۆ هەر گەل و ئوممەتێک کردەوەکەیانمان ڕازاندۆتەوە، لەوەودوا گەڕانەوەیان هەر بۆ لای پەروەردگاریانە، ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوه بەو کاروکردەوانەی که دەیانکرد.",
		"موشریک و هاوەڵگەران سوێندی گەورەیان بەخوا دەخوارد: که سوێند بێت ئەگەر موعجیزەیەکیان بۆ بێت ئەوه بێگومان باوەڕی پێ دەهێنن، پێیان بڵێ: بەڕاستی هەموو بەڵگەو موعجیزەکان تەنها لای خوایه و بەدەست ئەوە، جا ئێوه چووزانن، چونکه لەوانەیه ئەو داخوازی و موعجیزه و بەڵگانەشیان بۆ پێش بهێنین هەر باوەڕ ناهێنن.",
		"ئەو کاته دڵ و چاوەکانیان هەڵدەگێڕینەوه (لەنێوان جۆرەها لێکدانەوه و ئەگەردا) هەروەکو چۆن یەکەمجار له سەرەتاوه باوەڕیان نەهێنابوو (بەدەسەڵاتی بێ سنووری خواو ئەم هەموو موعجیزه بێ شوماره که دەوری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ دەهێنین تا له ستەم و سەرکەشی خۆیاندا سەرگەردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ دەچن له دەستمان دەرناچن).",
		"خۆ ئەگەر (داخوازی هاوەڵگەرانمان جێبەجێ بکردایە) و بەڕاستی ئێمه فریشتەمان دابەزاندانایه بۆ لایان و مردووەکان قسەیان لەگەڵدا بکردنایە، هەموو شتێکیشمان لەبەر دەمیاندا کۆ بکردایەتەوە، نەدەبوون بەبڕوادار و بڕوایان نەدەهێنا، مەگەر خوا بیەوێت، بەڵام زۆربەیان نافامن و نازانن (بیر ناکەنەوه و تێنافکرن، هەتا ئەمڕۆش گا پەرست، شەیتان پەرست و، بت پەرستان هەر ماون، هەیانه خاوەنی بڕوانامەی بەرزیشن، بەڵام له ڕووی ئاینداریەوه لەوپەڕی دواکەوتن و کۆنەپەرستیدان).",
		"هەر بەو شێوەیه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانەناسان بەردەوامە) جا بۆ هەموو پێغەمبەرێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شەیتانەکانی ئادەمیزاد و پەری سازاندوە، که بەردەوام قسەی زل و ڕازاوه دەدەن بەگوێی یەکداو (خۆیان و خەڵکی) پێ سەرگەردان و گومڕا دەکەن، خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایه (نەیاندەتوانی) شتی وابکەن، ده وازیان لێ بهێنه لەگەڵ ئەو درۆو دەلەسەیەی که هەڵی دەبەستن (بۆ کوێ دەچن، له دەست سزای خوایی ڕزگار نابن).",
		"(هەروەها بەو قسه جوان و بریقەدارانه ئەیاندا بەگوێی یەکدا) بۆئەوەی ئەوانەی باوەڕیان بەقیامەت نیه دڵی بدەنێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئەوەی ئەوتاوانانه بکەن که ئەوان بەردەوام دەیکەن.",
		"ئایا ڕەوایه (بۆ منی پێغەمبەر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا کەسێکی تر بکەمه حەکەم و دادوەر، لەکاتێکدا ئەو زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانە) بۆ دابەزاندوون که هەموو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆتەوە، ئەوانەش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاورو جوو) چاک دەزانن بەڕاستی ئەو قورئانه لەلایەن پەروەردگارتەوه بەڕاست و ڕەوا دابەزێنراوە، کەوابوو ئیتر تۆ هەرگیز مەچۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانەوە.",
		"فەرمان و فەرموودەکانی پەروەردگارت (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) لەوپەڕی ڕاستی و دادپەروەریدا بەئەنجام گەیشتووە، هەرگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هەر ئەویش بیسەره بەگوفتاری هەمووان، زانایه بەهەموو نهێنی و ئاشکرایەک.",
		"خۆ ئەگەر فەرمانبەردارو ملکەچی زۆربەی خەڵکی سەرزەوی بیت ئەوه له ڕێبازی خوا وێڵت دەکەن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکەون جگه له گومان و تەنها گۆترەکاری دەکەن.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری تۆ چاک زانایه بەوەی کە: کێ له ئاین و ڕێبازی ئەو وێڵ و گومڕا دەبێت و هەر خوایش زانایه بەوانەی که هیدایەت و ڕێنموویی وەرگرن.",
		"جا بخۆن لەو زیندەوەره سەر بڕاوانەی که ناوی خوا لەکاتی سەربڕینیاندا براوە، ئەگەر ئێوه باوەڕتان بەرێنموونی و ئایەتەکانی خوا هەیه (بسم اللە، الله اکبر، پێویسته لەکاتی سەربڕینی ماڵاتدا بوترێت).",
		"بەڵگەتان چیه که (له گۆشتی ئەو ئاژەڵانە) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سەریان (لەکاتی سەر بڕینیاندا) لەکاتێکدا بەڕاستی ئەوەی حەرام کراوه له سەرتان خوا بۆی جیا کردونەتەوه مەگەر ناچار بکرێن بۆی، بەڕاستی زۆربەیان خەڵکی سەرگەردان و گومڕا دەکەن بەهۆی ئارەزووەکانیانەوه نەک بەهۆی زانستەوه (هەر لەخۆیانەوه شت حەرام دەکەن) بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک ئەو کەسانه دەناسێت که دەست درێژکارن و خۆشیان و خەڵکیش له سنوور دەترازێنن.",
		"(ئەی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن له هەموو گوناهو هەڵەیەکی ئاشکراو نادیار (لەو گوناهانه به دووربن که بەدڵ و دەروون دەکرێت، هەروەها لەوانەش که بەدەم و دەست و ئەندامەکان دەکرێت) بەڕاستی ئەوانەی گوناهو تاوان ئەنجام دەدەن لەئایندەدا سزاو تۆڵەی گوناهو تاوانەکانیان یەخەیان پێ دەگرێت.",
		"لەو ئاژەڵه سەر بڕاوانەش مەخۆن که ناوی خوا لەکاتی سەر بڕینیاندا نەبراوه و بەڕاستی ئەوه لادان و گوناهە، دڵنیابن که شەیتانەکان شت دەخەنه دڵی لایەنگرەکانیانەوه تا موجادەلەتان لەگەڵ بکەن و (بەرگری له بەتاڵیان بکەن) جا ئەگەر ئێوه فەرمانبەرداری ئەو هاوەڵگەرو شەیتانانه بن، ئەوه بێگومان مانای وایه ئێوەش موشریک و هاوەڵگەرن.",
		"ئایا ئەو کەسەی که مردوو بوو (بەهۆی بێ باوەڕیەوە)، ئینجا (بەهۆی ئیمانەوە) زیندوومان کردەوه و نوورو ڕوناکیەکمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانە) لەناو خەڵکیدا پێی دەڕوات و هەڵس و کەوتی پێدەکات (هاندەرێتی بۆ هەموو چاکەیەک و دەیگێڕێتەوه له هەموو خراپەیەک، ئایا ئەو کەسە) وەکو ئەوه وایه که لەناو تاریکیەکاندا گیری خواردوه و لێی دەرناچێت، هەروەها ئا بەو شێوەیه که دەبینرێت ئەو کارو کردەوەی که دەیکەن بۆیان ڕازێنراوەتەوە.",
		"ئا بەو شێوەیە، لەناو هەموو شارو شارۆچکەیەکدا گەورەترینی تاوانباریانمان باڵادەست کردوه تا پیلان و تەڵەکه بگێڕن تیایدا، (بێ ئەوەی بزانن) کە: هیچ فێڵ و تەڵەکەیەکیش ناکەن بەزیانی خۆیان تەواو نەبێت، لەکاتێکدا هەست بەوه ناکەن، پیلان دژی خۆیان دەگێڕن و بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوه (بەڵام) هەستی پێناکەن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که بەرەو لێواری مەرگ هەنگاو هەڵدەگرن و له سزای پەروەردگار دەرباز نابن).",
		"(بێ باوەڕان) کاتێک ئایەتێکی قورئانیان بۆ بێت دەڵێن: ئێمه هەرگیز باوەڕ ناهێنین هەتا وێنەی ئەوەی که بۆ پێغەمبەران هاتووه به ئێمه نەبەخشرێت، خوا زانایه بەو شوێن و دڵ و دەروونەی که شایستەیه پەیامی خۆی تێدا دابنێت، لەئایندەیەکی نزیکیشدا ئەوانەی که تاوانیان کردووه لەلایەن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یەخەیان پێدەگرێت، هاوڕێ لەگەڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئەو پیلان و تەڵەکەیەدا که دەیانگێڕا.",
		"جا ئەو کەسەی (خێری تێدا بێت) و خوا بیەوێت هیدایەتی بدات، ئەوه سینەی ساف و پاک و ئاماده دەکات بۆ ئاینی ئیسلام، ئەو کەسەش خوا بیەوێت گومڕای بکات، ئەوه دڵی دەگوشێت و سنگی توند دەکات و هەناسەی سوار دەبێت، هەر وەک ئەوەی بەرەو ئاسمان بەرز بێتەوه (چۆن تووشی تەنگه نەفەسی و دڵه تەپێ و خوێن بەر بوون دەبێت)، ئا بەو شێوەیه خوا گومڕایی و پیسی هاوەڵگەری لەسەر دڵی ئەوانه دادەنێت که باوەڕ ناهێنن.",
		"ئا ئەم قورئانه ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی پەروەردگاری تۆیه که ڕاست و دروستە، بێگومان ئێمه هەموو بەڵگه و فەرمانەکانمان ڕوون کردۆتەوه بۆ کەسانێک که یاداوەری وەردەگرن.",
		"ئەوانه بەهەشتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئامادەیه لای پەروەردگاریان، هەر ئەو زاتەش پشتیوان و خۆشەویستیانه بەهۆی ئەو کارو کردەوه چاکانەی که ئەنجامیان دەدا.",
		"ڕۆژێک دێت خوا هەمووانیان کۆ دەکاتەوه و (بەخەشم و قینەوه دەفەرموێت): ئەی دەستەی پەریەکان بەڕاستی ئێوه زۆر کەستان له ئینسانەکان گومڕاکرد، لەولاشەوه گوێ له مشتەکانیان، (له خەڵکی نەگبەت و ڕەنجەڕۆ) دەڵێن: پەروەردگارا هەندێکمان سوودمان له هەندێکیان وەرگرت (سوودی ئینسانەکان ڕابواردن سامان کۆکردنەوه بوو، سوودی پەریەکانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد بەگومڕاکردنی خەڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئەوەته گەیشتووینەته ئەوکات و ساتەی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فەرمووی: (مادەم وایە) ئەم ئاگره جێگەتانه نەمرن تیادا، مەگەر خوا ویستی لەسەر بێت (به سزایەکی تر سزایان بدات)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئەی ئیماندار) داناو زانایە.",
		"هەر بەو شێوەیەش ستەمکاران دەکەینه پشتیوان و خۆشەویست و هاوکاری یەکتر، بەهۆی ئەو کارو کردەوانەی که دەیانکرد.",
		"(له ڕۆژی قیامەتدا خوا دەفەرموێت): ئەی دەستەی پەری و ئینسان، ئایا پێغەمبەرانتان له خۆتان بۆ نەهات، که ئایەتەکانی من و ڕووداوەکان بەسەرتاندا بخوێننەوه و ئاگادارتان بکەن و بتانترسێنن لەوەی که ئەم ڕۆژەتان بۆ پێش دێت؟! (هەموو بەیەکدەنگ) دەڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایەتی لەسەر خۆمان دەدەین (بەڵام ئەوانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سەری لێشێواندن و هەڵی خەڵەتاندن و شایەتیان لەسەر خۆیاندا که بەڕاستی کاتی خۆی بێ باوەڕ بوون.",
		"ئەو ناردنی پێغەمبەرانه بۆ ئەوەیه چونکه پەروەردگاری تۆ (نەیکردووه بەعادەت) که لەناوبەری شارو شوێنەکان بێت به ناحەق، لەکاتێکدا خەڵکەکەی غافڵ و بێ ئاگا بن و پەیامی خوایان پێ ڕانەگەیەنرابێت.",
		"بۆ هەر یەکێک له بێ باوەڕ و موسڵمان چەندەها پلەوپایه هەیه له پاداشتی کردەوەکانی، پەروەردگاریشت بێئاگا نیه لەو کاروکردەوەی که دەیکەن.",
		"پەروەردگاری تۆ زۆر دەوڵەمەندو بێ نیازە، هەروەها خاوەنی سۆزو میهرەبانیشە، ئەگەر بیەوێت ئەوه ئێوه لادەبات و لەناوتان دەبات، هەرچی و هەر کەسیشی مەبەست بێت دوای ئێوه جێنشینی دەکات، هەر وەکو ئێوەی له نەوەی کەسانێکی تر هێنایه کایەوە.",
		"بەڕاستی ئەو بەڵێنانەی که دەتاندرێتێ (دەربارەی قیامەت و لێپرسینەوە) بەڕێوەیه و بێگومان هەر دێت و ئێوه دەسەوسانکەرنین.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئەی قەوم و هۆزم چیتان بۆ دەکرێت ئەنجامی بدەن لەسەر شێوازی خۆتان، ئەوه بەڕاستی منیش بەردەوامم لەسەر کاری خۆم (له هەوڵ و تێکۆشان بۆ هیدایەت و ئیمان)، چونکه لەئایندەدا دەزانن که سەئەنجامی ماڵی قیامەت بۆ کێ دەبێت، دڵنیاش بن که ستەمکاران سەرفراز نابن.",
		"(ئەو هاوەڵگەرو نەفامانە) هەندێک لەوەی که خوا دروستی کردووه له بەرو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به بەشی خواو وتویانە: ئەمه بەشی خوایه بەخەیاڵی خۆیان! (هەندێکی تریشیان جیا کردۆتەوه و وتویانە) ئەمەش بۆ بتەکانمانە! جا ئەوەی بۆ بتەکانیان بڕیاریان داوه ئەوه بەخوا ناگات، (واته قبوڵ و پەسەند نیە، ئەوەش که بەخەیاڵی ئەوان) بۆ خوا بڕیاریانداوە، ئەوه دەگەیشته لای بتەکان و بۆ ئەوان بوو، ئای که دادوەریەکی خراپ و نادروست دەکەن.",
		"وەک ئەو دابەشکردنه دوور له دادوەریە، بت و پەرستراوەکانیان کوشتنی منداڵەکانیان بۆ زۆربەی هاوەڵگەران جوان و ڕازاوه کردبوو (نەفامانی عەرەب کچانیان زینده بەچاڵ دەکرد)، بۆ ئەوەی لەناویان بەرن و ئاینی یەکتاپەرستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئەگەر خوا بیویستایه ئەوه نەیاندەتوانی کاری وابکەن (ئازادی لێ دەسەندنەوە)، کەوابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئەو درۆو دەلەسەیەی که دەیکەن.",
		"هاوەڵگەران به بڕیاری نادروستی خۆیان دەیانوت: ئەمانه چەند ماڵات و کێڵگەیەکن قەدەغه کراون، کەس لێیان ناخوات مەگەر ئێمه بمانەوێت و ڕازی بین، هەندێک ماڵاتی تریش حەرام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار بەکار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هەن ناوی خوای لەسەر نابەن (ناوی بتەکان دەبەن لەکاتی سەر بڕینیاندا) ئەم کارەیان درۆ هەڵبەستن بوو به دەم خواوه (گوایه بەو کارەیان ڕازیە)، بێگومان خوا له ئایندەدا تۆڵەی هەموو ئەو شتانەیان لێ دەستێنێت که بەناحەق هەڵیاندەبەست.",
		"(نەفامیەکی تر که پەیڕەوی دەکەن ئەوەیە) دەیانوت: هەرچی له سکی ئەم ماڵاتانەدا بێت (له بەچکه و کۆرپەلە) تایبەتیه بۆ نێرینەکانمان و حەرامکراوه له هاوسەرانمان، خۆ ئەگەر به مردارەوه بووی (بەچکەیەک یان کۆرپرلەیەک بوو) ئەوا هەمووان تیایدا هاوبەشن و (پیاوان و ئافرەتان لێی دەخۆن) له ئایندەدا خوا پاداشتی ئەم هەموو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانەیان دەداتەوە، چونکه بەڕاستی خوا حەکیم و داناو کاربەجێیه و زانا و ئاگاداره بەهەموو شتێک (دەیەوێت هەموو هەڵسوکەوتی خەڵکی ڕێک و پێک بێت).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که منداڵەکانی خۆیان بەناحەق و ناڕەواو نەزانی و نەفامی کوشت زەرەریان کرد، هەروەها زەرەریان کرد ئەوانەی ئەوەی خوا پێی بەخشیبوون خۆیانیان لێ بێ بەش کردو لەناویان برد، هەمووشی بەهۆی درۆ هەڵبەستنەوه بەدەم خواوە، بەڕاستی ئەوانه گومڕا بوون و هیدایەت دراو نەبوون.",
		"خوا هەر ئەو زاتەیه که باخاتی بەرزی لق و پۆپداری بەرپا کردوه و باخاتی نزمی پەرش و بڵاویشی بەدی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوەو قەبارەو ڕەنگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایە، له زەیتوون و هەناری لەیەک چوو، هەروەها لەیەک نەچوو، بخۆن له بەرو بوومەکەی کاتێک دەیگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هەژارانی) لێبدەن و زیادەڕەوی مەکەن، چونکه خوا له سنوور دەرچوان و زیادەڕەوانی خۆش ناوێت.",
		"(هەر خوا) هەندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن بەکاریان دەهێنن (له خوری و مووی هەندێکی تریان) فەرش و ڕایەخ دروست دەکەن و بۆ سواریش هەندێکی تریان بەکار دەهێنن، ده بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزییەی که خوا پێی بەخشیوون، نەکەن شوێن هەنگاو و (نەخشه و پیلانەکانی) شەیتان بکەون، چونکه بەڕاستی ئەو دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە.",
		"(خوای گەورە) هەشت جووت ماڵاتی (بۆ خزمەتی ئادەمیزاد دروستکردووە) لەمەڕ جوتێک و لەبزنیش جوتێک (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) بەو نەفامانه بڵێ که هەر له خۆیانەوه شت حەرام دەکەن) ئایا خواردنی گۆشتی نێرەکانی حەرام کردووه یان مێیەکان یان ئەوەی کەله سکی مێیەکاندا هەیە؟! ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن و بەڵگەیەکی زانستیتان هەیە، بۆمان ڕوون بکەنەوە؟!",
		"هەروەها له وشتر جووتێک و له ڕەشه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێرەکانی حەرام کردووه یان مێیەکان، یان ئەوەی کەله سکی مێیەکاندا هەیە؟! یاخود ئێوه (وا دیارە) شایەت بوون و لەوێ بوون کاتێک خوا بڕیاری بەو جۆرەی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ لەوه ستەمکارتره که درۆی به دەم خواوه هەڵبەستووه تا بەبێ زانستی، خەڵکی سەرلێشێواو بکات، بەڕاستی خوا هیدایەتی دەستەی ستەمکاران نادات.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و دەستم ناکەوێت لەوەی که وەحی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حەرامکراو لەسەر ئەو کەسەی که بیخوات، مەگەر خواردنی مردارەوه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی بەراز، بەڕاستی ئەو قەدەغه کراوه هەر پیسە، یاخود (ماڵاتێک) کەله سنووری شەرع دەرچووبێت له سەر بڕینەکەیدا بەوەی که ناوی غەیری خوای لەسەر برابێت، جا کەسێک ئەگەر ناچارکرا (بەهۆی گرانی یان زۆر لێکردن) لەکاتێکدا داواکارو دەرچوو نەبێت و بەردەوام نەبێت و دووبارەی نەکاتەوە، ئەوه بەڕاستی پەروەردگاری تۆ لێخۆشبوو میهرەبانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار).",
		"لەسەر ئەوانەش که بوونەته جولەکه هەرچی زیندەوەری چڕنوکداره حەراممان کردو له (گۆشتی) ڕەشه وڵاخ و له بزن و مەڕیش پیوەکەمان لێ حەرام کردن مەگەر ئەوەی که بەبڕبڕاگەی پشتیانەوه بێت، یاخود ئەوەی دەوری ڕیخۆڵەیانی دابێت، یان ئەوەی تێکەڵی ئێسقان بووبێت، ئەو (حەرام کردنانە) بەهۆی لادان و ستەمیانەوە، تۆڵەیەک بوو لێمانسەندن، بەڕاستی هەر ئێمه ڕاستگۆین (تا جولەکه خۆیان بناسن و بزانن که ئەم قورئانه فەرموودەی خوایه و ئاگاداره بەهەموو شتێکیان).",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت ئەوه بڵێ: که پەروەردگارتان خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانی فراوان و بێ سنووره (ئەگەر باوەڕ بهێنن و لەپیلان و تەڵەکه به دوور بن، لێتان خۆش دەبێت) هێزی خەشمی خوا له دەستەی ستەمکاران بەرگری ناکرێت (له دەرئەنجامی بێ باوەڕیان).",
		"لەمەودوا موشریک و هاوەڵگەران دەڵێن: ئەگەر خوا بیویستایه هاوەڵمان بۆ بڕیار نەدەدا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نەدەبوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حەرام نەدەکرد!! (ئەمانه هەمووی قسەی بەتاڵه و هەرگیز خوای گەوره زۆر له کەس ناکات بۆ باوەڕ هێنان یان بێ باوەڕی) هەر بەو شێوەیه ئەوانەی پێش ئەمانیش درۆ و بوختانیان هەڵدەبەست، هەتا تووشی بەڵای ئێمه بوون و سزای ئێمەیان چەشت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیەکی خوایتان لەلایە، تا نیشانمان بدەن و بۆمان دەربخەن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکەون جگه لەگومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکەن مەگەر ئەوه نەبێت که درۆ دەکەن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کەوابوو هەر بۆ خوایه خۆی بەڵگه تێرو تەواوەکان، جا ئەگەر بیویستایه ئەوه هەمووتانی بەتەواوی هیدایەت دەداو به ناچاریی هەمووان بڕوادار دەبوون (بەڵام ڕێزی لێگرتوون و سەرپشکی کردوون).",
		"پێیان بڵێ: ئادەی ئەو شایەتانەتان بهێنن که شایەتی دەدەن بەڕاستی خوا ئەم شتانەی حەرام کردووە، خۆ ئەگەر ویستیان شایەتی بدەن، ئەوه تۆ لەگەڵ ئەواندا مەبه و شوێنی ئارەزووی ئەوانه مەکەوه که باوەڕیان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەکردووه و شوێن ئارەزووی ئەوانەش مەکەوه که باوەڕ بەرۆژی دوایی ناهێنن و ئەوانەش که هاوتا بۆ پەروەردگاریان دادەنێن.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خەڵکینە) وەرن با ئەو شتانەتان بۆ بخوێنمەوه که پەروەردگارتان حەرامی کردووه لەسەرتان، (یەکەمیان ئەوەیە) که هیچ شتێک نەکەن بەشەریک و هاوەڵ بۆی، (دووهەمیان ئەوەیە) که چاک ڕەفتار بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، (سێهەمیان) منداڵانی خۆتان لەبەر برسێتی و نەداری مەکوژن، چونکه ئێمه (پەکتان ناخەین) ڕزق و ڕۆزی ئێوەش و ئەوانیش دەدەین، (چوارهەمیان) نزیکی گوناهو تاوانەکان مەکەون، چ ئەوەی که ئاشکراو بووه و چ ئەوەی که شاراوه و پەنهانه بووە، (پێنجەمیان) هیچ کەسیش مەکوژن که خوا حەرامی کردووه مەگەر بەحەق نەبێت، ئەوەی که خوێندمەوه بۆتان خوا فەرمانی پێکردوون بۆ ئەوەی ژیرو هۆشمەند بن.",
		"(شەشەمیان) نزیک ماڵ و سامانی هەتیو مەکەون مەگەر بەچاکی و له قازانجی نەبێت، هەتا ئەو کاتەی گەوره دەبێت و بەتەواوی پێ دەگات، (حەوتەمیان) کێشان و پێوان بەڕێک و پێکی بەکار بهێنن بەدادگەری ئەنجامی بدەن و (فێڵی تێدا مەکەن)، جا ئێمه داخوازی له کەس ناکەین مەگەر بەگوێرەی توانای خۆی نەبێت (هەشتەمیان) کاتێکیش قسەو گوفتارتان کرد ئەوه دادوەر بن و (لایەنی ناحەق مەگرن) ئەگەر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهەمیان) وەفابکەن بەو پەیمانەی که دەیبەستن لەگەڵ خوادا بەو بەڵێنەی که به پەروەردگاری دەدەن، ئەو شتانەش پەروەردگارتان فەرمانی پێداون، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن.",
		"بێگومان ئەمەی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوەش شوێنی بکەون (دەهەم) شوێنی ڕێچکەکانی تر مەکەون چونکه جیاتان دەکاتەوه له ڕێبازی خوا، ئەوەش پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردوون، بۆ ئەوەی خواناس و پارێزکار بن.",
		"(دوای ئەو (١٠) ئامۆژگاریە، یادتان دەهێنمەوە): پاشان کتێبی تەوراتمان به موسا بەخشی بۆ ئەوەی نازو نیعمەتی تەواو بڕژین بەسەر ئەو کەسەدا که بەچاکی پیادەی دەکات و جیاکەرەوه و ڕوون کەرەوەی هەموو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهرەبانیش بێت، بۆ ئەوەی ئەوانه باوەڕی دامەزراو بهێنن بەگەیشتنەوەیان به پەروەردگاریان (بۆ لێپرسینەوه و پاداشتی کارو کردەوەیان).",
		"ئەم قورئانەش کتێبێکی پیرۆزه دامانبەزاند (بۆ سەرجەم خەڵکی، له هەموو کات و شوێنێکدا) دەئێوەش شوێنی بکەون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێبکرێت...",
		"نەک بڵێن: بەڕاستی کتێبی ئاسمانی هەر بۆ دوو دەستەی (گاورو جوو) پێش ئێمه دابەزێنراوە، لەکاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنەوه و لێکۆڵینەوەی کتێبەکانیان بێ ئاگاین و نەخوێندەوارین...",
		"یان نەک بڵێن: ئەگەر بەڕاستی ئەو کتێبه بۆ ئێمه داببەزێنرایه ئەوه ئێمه لەوان چاکتر پەیڕەویمان دەکرد، جا بێگومان خۆ ئەوەته ئێوەش بەڵگەی ئاشکراو (قورئانی ڕەوانتان) لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووه هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕەحمەت و ڕێنموویدا (کەچی باوەڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ لەوه ستەمکارتره که بڕوای بەئایەت و فەرمانەکانی خوا نەهێناوه و بەفێڵ و پیلان ڕووی خەڵکیان لێ وەردەگێڕێت، لەئایندەیەکی نزیکدا تۆڵه لەوانه دەسێنین که ڕووی خۆیان و خەڵکیش وەردەگێڕن له ئایەتەکانی ئێمه و بەسزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان دەکەین، بەهۆی ئەوەی ڕووی خۆیان و خەڵکیان وەردەچەرخاند له ئایینی خوا.",
		"ئایا ئەوانه چاوەڕێی هیچ شتێک دەکەن جگه لەوەی که فریشتەی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان پەروەردگارت خۆی یەکسەر بێت بێ چەند و چوون؟ یان هەندێک له نیشانەکانی پەروەردگارت دەربکەوێت (که بەڵگەیه لەسەر بەرپا بوونی قیامەت)؟ له ڕۆژی هاتنی هەندێک له نیشانەکانی پەروەردگارت (وەکو هەڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئەو کەسەی ئەو ڕۆژه ئیمان و باوەڕ دەهێنێت، ئەو ئیمان و باوەڕەی سوودی بۆی نابێت ئەگەر پێشتر ئیمانی نەهێنابێت، یان کردەوەی چاکی هاوڕێ لەگەڵ ئیمانەکەیدا ئەنجام نەدابێت، پێیان بڵێ: چاوەڕێ بکەن (بزانین خوا چیتان بەسەر دەهێنێت) ئێمەش چاوەڕوانین.",
		"بەڕاستی ئەوانەی ئاینەکەیان بەش بەش کردو بوونه دەسته دەسته و پارچه پارچه (بڕوایان بەهەندێکی قورئان هەیه و هەندێکی تری پشت گوێ دەخەن)، ئەوه له هیچ شتێکدا تۆ لەوان نیت، بەڵکو تۆ لەوان بەریت، بەڕاستی ئەوانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵەی لادانیان لێدەسێنێتەوە، لەوەودوا هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەیان پێ دەدات که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەوەی بەیەک خێرو چاکەوه هاتبێت ئەوه ده چەندانەی چاکەکه پاداشتی بۆ هەیە، ئەوەش به گوناهو هەڵەیەکەوه هاتبێت، ئەوه پاداشت نادرێتەوه جگه بەئەندازەی تاوانەکەی نەبێت و ئەوانه ستەمیان لێناکرێت.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من پەروەردگارم هیدایەت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خەڵکە، ئەویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هەموو لادان و ناڕێکیەکەوه و ئەو هەرگیز له ڕیزی موشریک و هاوەڵگەراندا نەبووە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: بەڕاستی نوێژو حەج و دروشمەکانی و (سەرجەم چاکه و بەندایەتیم) هەروەها ژیان و مردنم تایبەته بۆ خوای پەروەردگاری جیهانیانەوە.",
		"ئەو زاته هیچ هاوەڵ و هاوبەش و شەریکێکی نیه و من بەوه فەرمانم پێدراوه و من یەکەم کەسی موسوڵمانانم.",
		"هەروەها بڵێ: ئایا ڕەوایه من جگه له خوا بگەڕێم پەروەردگارێکی تر بکەمه پەروەردگاری خۆم لەکاتێکدا که ئەو زاته خاوەن و پەروەردگاری هەموو شتێکە؟ هیچ کەسێک هیچ گوناهێک ناکات لەسەر خۆی نەکەوێت، هیچ کەسێک باری گرانی تاوانی کەسی تر هەڵناگرێت، لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای پەروەردگارتانە، ئینجا هەواڵی هەموو ئەو شتانەتان پێ دەدات که جیاوازی و کێشەتان تێدا هەیە.",
		"خوا هەر ئەو زاتەیە، که ئێوەی کردووه بەجێنشینی (گەلانی ڕابووردوو) لەم زەویەدا، چەندەها پلەوپایەی هەندێکتانی بەسەر هەندێکی ترتاندا بەرز کردۆتەوه (له ڕووی زانستی یان سامان یان هێز... هید)، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوه بەوەی که پێی بەخشیوون، دڵنیاش به که پەروەردگاری تۆ له تۆڵەسەندنەوەدا خێرایه (لەوانەی کەله تاقی کردنەوەکەدا دەرناچن) بێگومان ئەو زاته لێخۆش بووه و میهرەبانیشه (بۆ سەرفرازان).",
	},
	-- 7 = الأعراف
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"(ئەم قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوەته خوارەوە، کەوابوو با سەغڵەتیی له دڵ و دەروونتدا نەببێت (لەگەیاندنیدا) بۆ ئەوەی خەڵکی پێ بێدار بکەیتەوە، هەروەها یادەوەریشه بۆ ئیمانداران.",
		"(خەڵکینە) شوێنی ئەو (بەرنامەیه) بکەون که لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆتان هێنراوەته خوارەوە، جگه لەو زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشەویستێکی تر مەکەون، کەم یاداوەری و پەند وەردەگرن و بیردەکەنەوە!",
		"چەندەها شارو دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شەودا خەوتبوون، یان لەکاتی ئیسراحەتی نیوەڕۆدا بوون کتوپڕ سزاو تۆڵەی ئێمه یەخەی پێگرتن.",
		"ئەو کاته که سزای ئێمه یەخەی پێگرتن ئینجا قسەو گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نەبوو تەنها ئەوه نەبێت دەیانوت: بەڕاستی ئێمه ستەمکار بووین، بەڕاستی ئێمه یاخی بوین.",
		"ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار دەکەین لەوانەی که پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانه کراوە، سوێند بێت به خوا له پێغەمبەرانیش دەپرسینەوه (دەربارەی هەڵوێستی ئەو خەڵکه بەرامبەریان).",
		"ئینجا سوێند بێت به خوا بەڕاستی هەموو بەسەرهاتەکان لەسەر بنچینەی زانیاری و ئاگاداری تەواو دەخەینه ڕوو و دەیڵێینەوه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نەبووین له هەڵس و کەوتیان.",
		"تەرازوو پێوەری ڕاست و دروست لەو ڕۆژەدایە، ئینجا ئەوەی تای تەرازووی (خێر و چاکەکانی) سەنگین بێت، ئەوه ئیتر ئەو جۆره کەسانه سەرکەوتوو سەرفرازن.",
		"(بەڵام) ئەوەی تای تەرازوی (خێرو چاکەکانی سوک بێت) ئەو جۆره کەسانه ئەوانەن که خۆیان دۆڕان و خۆیان لەدەستدا بەهۆی ئەوەی که بڕوایان بەبەڵگه و ئایەتەکانی ئێمه نیه و ستەم دەکەن.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه ئێوەمان نیشتەجێ کرد لەم زەویەدا و دەسەڵاتمان پێبەخشین و جۆرەها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنەوەو هۆکانی گواستنەوەو پۆشاک و ناوماڵ و ئاوو هەواو... هتد، کەچی لەبەرامبەر ئەو هەموو نازو نیعمەته بێ شومارە) سوپاسی کەمی نیعمەتەکان دەکەن یان کەمتان سوپاسگوزارن.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه (باوه گەورەی) ئێوەمان دروست کردو نەخش و نیگاری ڕواڵەت و ڕوخساری ئێوەمان کێشا، پاشان وتمان به فریشتەکان: ئادەی سوژده بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا) جا هەموو فریشتەکان سوژدەیان برد جگه له ئیبلیس (که فەرمانی خوای شکاندو) له سوژدەبەران نەبوو.",
		"خوا فەرمووی: با‌شە، چی بەرگری کردیت ئەی ئیبلیس که سوژده نەبەیت کاتێک فەرمانم پێدایت؟ شەیتان وتی: من لەو چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئەوت له قوڕ دروستکردووە.",
		"خوا فەرمووی: دەی کەواته دابەزه و له بەهەشت یان له ئاسماندا یان له پلەو پایەی بەندایەتی، چونکه تۆ بۆت نیه لەوێدا فیز بکەیت و خۆت بەگەوره دابنێیت، جا تا زووه دەرچۆ، چونکه بەڕاستی تۆ له ڕیسواو بچوک و بێ نرخەکانیت.",
		"شەیتان وتی: داواکارم که مۆڵەتم بدەیت تا ئەو ڕۆژەی که هەموو نەوەی ئادەم زیندوو دەکرێنەوە.",
		"خوا فەرمووی: بەڕاستی تۆ له مۆڵەت دراوانیت.",
		"شەیتان وتی: بەهۆی ئەوەی که تۆ منت گومڕاو سەرگەردان کرد، ئەوه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاستەکەتدا بۆیان دادەنیشم (لایان بدەم).",
		"پاشان سوێند بەخوا له بەردەمیانەوە، له پشتیانەوە، له لای ڕاستیانەوە، له لای چەپیانەوە، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشەویست دەکەم و گومانیان دەربارەی قیامەت لادروست دەکەم) و دەستت ناکەوێت زۆربەیان سوپاسگوزار بن.",
		"خوا فەرمووی: له بەهەشت دەرچۆره دەرەوه بەسەرشۆڕی و ڕیسوایی و دەرکراوی، سوێند به خوا ئەو کەسەی شوێنت کەوت لەوان، ئەوه بێگومان دۆزەخ پڕ دەکەم له ئێوه هەموو.",
		"(تۆش) ئەی ئادەم، خۆت و هاوسەرەکەت لەبەهەشتدا نیشتەجێ بن، جا له هەر کوێ ئارەزووتان لێ بوو (خواردەمەنی و میوەیە) بخۆن، (بەڵام) نزیکی ئەم درەخته مەکەون (درەختێکی تایبەتی بەرداربوو، بۆ تاقی کردنەوەیان خوای گەوره بڕیاریدا که هەر نزیکی نەکەون، چ جای له بەرو بوومی بخۆن) ئەو کاته دەچنه ڕیزی ستەمکارانەوە.",
		"شەیتان (ئەو سنوورەی بۆ ئادەم و حەوا بەفرسەت زانی) و ئینجا کەوته فڕێدانی وەسوەسەو خەتەره و خەیاڵ بۆ ناو دڵ و دەروونیان تا ئەو عەیب و عارەیان دەربخات که شاراوەبوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: پەروەردگارتان ئەم درەختەی لێ قەدەغه نەکردوون تەنها لەبەر ئەوەیه نەوەکو ببنه فریشتە، یاخود بۆ ئەوەیه نەوەکو له نەمران بن!!",
		"(ئەوسا شەیتان زانی دەترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من بەڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوەو دڵسۆزتانم!!",
		"ئیتر شەیتان بەفێڵ و پیلان فریوی دان (بەرەولای درەختەکەی بردن) جاکاتێک تامی بەرو بوومی درەختەکەیان چەشت، هەرچی عەیب و عاریان هەیه کەوته دەرەوە، (ناچار بەپەلە) دەستیاندایه گەڵای درەختەکانی بەهەشت عەیب و عاری خۆیان پێ دائەپۆشی و پەروەردگاریان بانگی کردن و فەرمووی: ئایا من قەدەغەی ئەو درەختەم لێنەکردن و پێم نەوتن، که بەڕاستی شەیتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایە؟!",
		"(ئەوسا ئیتر هەردووکیان هەستیان بەهەڵەی خۆیان کردو) وتیان: پەروەردگارا ئێمه ستەممان له خۆمان کرد، خۆ ئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە، ئەوه بەڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خەسارەتمەند و زەرەرمەندانین.",
		"خوای گەوره فەرمووی: ئیتر دابەزن هەندێکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان و دارو دەستەی دوژمنی ئێوەن و نەوەی ئادەمیش بەهۆی پیلانی شەیتانەوه دوژمنایەتی یەکتر دەکەن)، بۆتان هەیه له زەویدا نیشتەجێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوەیەک.",
		"خوا فەرمووی (پێیان): هەر له زەویدا دەژین و لەوێش دەمرن و (تێکەڵ بەخاکی دەبن، له کاتی دیاری کراویشدا) هەر له ناخیەوه دەهێنرێنه دەرەوه ( بۆ لێپرسینەوە).",
		"ئەی نەوەی ئادەم، ئێمه بەڕاستی پۆشاکی لەبارمان بۆ فەراهەم هێناون، عەورەت و ئەوەی پێتان ناخۆشه دەربکەوێت دای ئەپۆشێت، هەروەها جل و بەرگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننەوه (بەڵام بیرتان نەچێت) که پۆشاکی تەقواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و بەفەڕترە، ئەو پۆشاکه (ماددی و مەعنەویانە) له نیشانه و بەڵگەکانی خوای گەورەن بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و (یادی بەهەشت بکەن).",
		"ئەی نەوەی ئادەم: شەیتان، ئێوەش له خشته نەبات، هەروەک باوک و دایکتانی له خشته بردو له بەهەشتدا به دەرکردنی دان، لەکاتێکدا دەستی کرد بەداماڵینی پۆشاکەکانیان تا عەورەتیان پیشانی یەکتربدات، بێگومان شەیتان و دارو دەستەی ئێوه دەبینن، له شوێنێکدا که (دنیایە) ئێوه ئەوان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شەیتانەکانمان کردووه به یارو یاوەری ئەوانەی باوەڕ ناهێنن.",
		"کاتێکیش (بێ باوەڕان) تاوان و گوناهێک ئەنجام بدەن دەڵێن: باوو باپیرانیشمان دیوه ئەم کارەیان کردوەو خوای گەوره خۆی فەرمانی پێداوین بیکەین!! پێیان بڵێ: (نەخێر وانییە) چونکه بەڕاستی خوا فەرمان بەگوناهو تاوان و کاری نابەجێ نادات، چۆن (جەسارەت دەکەن) و شتێک هەڵدەبەستن بۆ خوا که نازانن وتویەتی یان نا.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: پەروەردگارم فەرمانی به دادپەروەری داوە، لەکاتی هەرپەرستن و نوێژێکدا، له هەموو مزگەوتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان بەڕاستی له پەروەردگارتان بکەن و بیپەرستن و لێی بپاڕێنەوە، لەکاتێکدا دینداری بێگەردو دڵسۆزانه هەر بۆ ئەو زاتەیە، چونکه هەر چۆن دروستی کردوون له سەرەتاوە، له ئایندەشدا هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە...",
		"(جا ئەو کاته دەبنه دوو دەستە) دەستەیەک هیدایەت و ڕێنمووی وەرگرتووە، دەستەیەکیش بڕیاری گومڕای و سەر لێشێواوی بەسەردا چەسپاوە، چونکه بەڕاستی ئەوانه بێجگه له خوا شەیتانەکانیشیان کرده پشتیوان و خۆشەویستی خۆیان، واش دەزانن که ڕێگەی ڕاست و دروستیان گرتۆتەبەر.",
		"ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوه به پۆشاک لەبەر کردن، لەکاتی هەموو نوێژو چوونه ناو مزگەوتێکدا، بخۆن و بخۆنەوه (له نازو نیعمەتەکان) بەڵام زیادەڕەوی مەکەن، چونکه بەڕاستی خوا له سنوور دەرچووان و زیادەڕەوانی خۆش ناوێت.",
		"(ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئەوه کێیه پۆشاک و زینەت و جوانیه خواییەکانی له بەندەکانی حەرام کردوه که له بنەڕەتدا خۆی بۆی بەدیهێناون؟ هەروەها ئەوه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکەکانی حەرام کردوە؟! بەو خەڵکه بڵێ: هەموو ئەو شتانه بۆ ئیماندارانه له ژیانی دنیاداو له کاتێکدا پاڵفتەن له ڕۆژی قیامەتدا، ئا بەو شێوەیه ئایەت و فەرمانەکان ڕوون دەکەینەوه بۆ کەسانێک که بزانن و هوشیار بن.",
		"پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم هەرچی گوناهو خراپەیه حەرامی کردووه چ ئەوانەی ئاشکران، چ ئەوانەی پەنهانن، هەروەها هەموو گوناهو داخوازی و دەستدرێژیەکی بەناحەقی حەرام کردووە، شتێک بکەن بەشەریک و هاوەڵ بۆ خوا که هیچ دەسەڵاتی پێنەداوە، هەروەها حەرامی کردووه له خۆتانەوه بەناوی خواوە، دوور له هەموو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.",
		"بۆ هەموو نەتەوەیەک تەمەنێکی سنووردار هەیە، (لەکاتی دیاریکراودا کۆتایی بەدەوری دەهێنرێت)، جا کاتێک کۆتایی تەمەنیان هات، ئەوه نه تاوێک دوا دەکەون نه تاوێکیش پێش دەکەون.",
		"ئەی نەوەی ئادەم، ئەگەر پێغەمبەرانتان له خۆتان بۆ هات که ئایەت و فەرمانەکانی منیان بەسەردا دەخوێننەوە، جا ئەو کەسەی به تەقواو له خوا ترس بێت ئەوه ترسیان لەسەر نیه و دڵگران و غەمبار نابن.",
		"(بەڵام) ئەوانەش بڕوایان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبووە، لووت بەرز بوون بەرامبەریان ئا ئەوانه نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بەهەمیشەیی تیایدان.",
		"جا کێ لەوه ستەمکارتره که بەدەم خواوه درۆ هەڵدەبەستێت، یان بڕوای بەئایەتەکانی نەهێناوە، ئا ئەوانه ئەوەی که بۆیان بڕیار دراوه له دنیادا دەستیان دەکەوێت، هەتا ئەو کاتەی فریشته نێردراوەکانمان بۆیان دێن گیانیان دەکێشن، ئەوسا پێیان دەڵێن: کوان ئەوانەی جگەله خوا هانا و هاوارتان بۆ دەبردن و دەتانپەرستن؟! (بەسەرسامیەوە) دەڵێن: (نازانین) لێمان ون بوون، (ئەوسا بەناچاریی) شایەتی له خۆیان دەدەن که بەڕاستی ئەوان هەر بێ باوەڕ بوون.",
		"(ئەوسا خوا فەرمانیدا) و فەرمووی: ده بچنه ڕیزی ئەو کۆمەڵانەوه که پێش ئێوه هەبوون (لەگومڕاکان) لەدەستەی پەری و ئادەمیزادەکان لەناو دۆزەخدا، هەر کاتێک هەر کۆمەڵ و دەستەیەک دەچنه ناوی نەفرین دەکەن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هەتا ئەو کاتەی هەموویان کۆ دەکرێنەوه و بەسەریەکدا دەدرێن له ناویدا، شوێنکەوتەکان ڕوو بەگەورەکانیان دەڵێن: پەروەردگارا ئا ئەوانه ئێمەیان گومڕاکرد، ده تۆش لەناو دۆزەخدا سزای دوو بەرامبەریان بدە!! (خوای گەورەش فەرمووی): بۆ هەموو لایەک (سزاو تۆڵە) دوو بەرامبەره بەڵام ئێوه پێی نازانن.",
		"(پاشان) دەسته پێشوەکان به دوایینەکان دەڵێن: وەنەبێت ئێوه هیچ ڕێزو فەزڵێکتان هەبێت بەسەر ئێمەدا، ده ئێوەش بچێژن سزاو ئازار بەهۆی ئەو کارو کردەوه نالەبارانەوه که ئەنجامتان دەدا.",
		"بێگومان ئەوانەی بڕوایان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەهێناوه و خۆیان له ئاستیدا بەگەوره داناوە، ئەوانه دەروازەکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوه و ناچنه بەهەشتەوه هەتا وشتر ئەچێت بەناو کونی دەرزیدا، ئا بەو شێوەیه ئێمه پاداشتی تاوانباران دەدەینەوه و تۆڵەیان لێدەسێنین.",
		"ئەوانه (لەناو دۆزەخدا) ڕایەخی ئاگرینیان هەیە، له سەروشیانەوە(سەقف و بەتانی و لێفەی) ئاگرین داپۆشەریانە، (سەرو خواریان ئاگرە) بێگومان هەر بەو شێوەیه پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوه و تۆڵەیان لێ دەسێنین.",
		"(له لایەکی ترەوە) ئەوانەی که باوەڕیان هێناوەو کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه (بەمەرجێک) ئێمه له توانای هەرکەس زیاتر داخوازی ناکەین، ئەوانه خاوەن و نیشتەجێی بەهەشتن و ژیانیان بەردەوام و هەمیشەییه تیایدا.",
		"(هەر له دەروازەی بەهەشتدا) هەرچی بوغزو کینەیەک له دڵ و دەروون و سینەیاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینەیەکی ساف و دڵ و دەروونێکی بێگەردەوه بچنه ناو بەهەشتەوە) کەچەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو به بەردەم کۆشکەکانیدا ڕەوان و جاری دەبێت، (ئەوسا ئیتر هەمووان بەیەک دەنگ و یەک ئاواز) دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که هیدایەت و ڕێنموویی کردین بۆ ئەم جێگەو ڕێگه خۆشە، ئەگەر ئەو خوایه هیدایەت و ڕێنموویی نەکردینایه هەرگیز ڕێگای هیدایەتمان نەدەزانی و ئەم پاداشتەمان وەرنەدەگرت، سوێند بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان به حەق و ڕاستیەوه هاتن، ئەوسا بانگیان لێکرا: ئەوه ئەو بەهەشتەیه که پێتان دراوه بەهۆی ئەو کارو کردەوانه که ئەنجامتان دەدا.",
		"(پاشان) نیشتەجێیانی بەهەشت بانگی نیشتەجێکانی دۆزەخیان کرد: بەڕاستی ئەو بەڵێنەی که پەروەردگارمان پێی دابووین دەستمانکەوت و پێی بەخشین، ئایا ئێوەش ئەو بەڵێنەی که پەروەدگارتان دابووی بەڕاستی دەستانکەوت؟! (له وەڵامدا بەدڵ شکاوی و غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە) وتیان: بەڵێ.. ئەوسا جاڕچیەک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نەفرەتی خوا له ستەمکاران بێت...",
		"ئەوانەی که به نەرمه بڕی بەرهەڵستی ڕێبازی خوا دەکەن و کۆسپ و تەگەره دەخەنه ڕێگەی و ڕێبازی خوایان به خوارو خێچی دەوێت، لەکاتێکدا هەمیشه ئەوان بێ بڕوان به زیندوو بوونەوه و لێپرسینەوە.",
		"لەنێوان بەهەشتی و دۆزەخیەکاندا دیوارو پەردەیەک هەیە، بەسەر شوێنه بەرزەکانیشەوه کەسانێکی مەرد هەن هەردوولا بەچاکی دەناسن بەهۆی ناونیشانەکانیانەوه (کاتێک ڕوو دەکەنه بەهەشت) بانگ دەکەن له نیشتەجێکانی و دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئەوانه هێشتا نەچوونەته ناوی باڵام بەهیوان و ئومێدیان هەیە.",
		"کاتێکیش ڕوویان بەرەو ڕووی دۆزەخیان وەردەچەرخێنرێت دەڵێن: پەروەدگارا مەمانگێڕه لەگەڵ دەستەی ستەمکاراندا.",
		"ئەوانەی که لەسەر شوێنه بەرزەکانن بانگی کەسانێک دەکەن (له دۆزەخیان) که بەڕواڵەت و سیمایاندا دەیانناسن و پێیان دەڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونە) که دارو دەستەو هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نەکەوت؟! هەروەها فیز و لووت بەرزی و خۆ فش کردنەوەتان بەهاناتانەوه نەهات!!",
		"ئایا ئەوانه ئەو کەسانەن کەکاتی خۆی سوێندتان دەخوارد ڕەحمەتی خوا نایانگرێتەوە! (ئەوەته خوا پێیان دەفەرموێت): ده بچنه بەهەشتەوە، نه ترس و بیمتان لەسەره نەغەم و پەژارەش دەخۆن.",
		"(دۆزەخیان بەدەم ئاهو ناڵەو غەم و پەژارەوە) هاواریان له بەهەشتیان کردو لێیان پاڕانەوەو وتیان: نەختێک ئاومان بەسەردا بڕێژن، یان بەشمان بدەن لەو ڕزق و ڕۆزیانەی که خوا پێی بەخشیوون (بەهەشتیەکان له وەڵامیاندا) وتیان: بەڕاستی خوا خواردن و خواردنەوەی بەهەشتی لەسەر بێ باوەڕان حەرام کردووە...",
		"ئەوانەی کەکاتی خۆی ئاینەکەیان بەگەمەو گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غەڕاو سەرگەردانی کردبوون و خەڵەتاندنی، جا ئێمه ئەمڕۆ ئەوانه فەرامۆش دەکەین، هەروەکو ئەوان ئەم ڕۆژەیان فەرامۆش کرد و لەبیر خۆیان بردبۆوە، هەروەها بەهۆی ئەوەشەوه که دژی ئایەتەکانی ئێمه دەوەستان و ئینکاری و بەربەرەکانیان دەکرد.",
		"سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هەموو شتێکمان لەسەر بنچینەی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆتەوە، هیدایەت و ڕەحمەت و ڕێنموویشه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕی پێدەهێنن.",
		"ئایا (بێ باوەڕان) چاوەڕێی چی دەکەن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هەڕەشه قورئانیەکان نەبێت؟ جا ئەو ڕۆژەی که (بەڵێن و هەڕەشەکان) دێته دی، ئەوانەی پێشتر فەرامۆشیان کردبوو دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان حەقیقەت و ڕاستەقینەیان هێنابوو (کەچی ئێمه بڕوامان پێنەکردن و بەکەساسیەوه دەڵێن): ئایا ئەوه کەسێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (بەڵکو خوا بمانبەخشێت)، یاخود بگەڕێینەوه بۆ دنیاو کارو کردەوەی چاک بکەین نەک ئەوەی که ئەوسا دەمانکرد، بەڕاستی ئەوانه خۆیان دۆڕاندو هەرچیان هەڵبەستبوو و باوەڕیان پێی هەبوو، لێیان ون بوو.",
		"بێگومان پەروەردگارتان (اللە)یه که دروستکاری ئاسمانەکان و زەویه له ماوەی شەش ڕۆژدا (مەگەر هەر خۆیشی بزانێت ئەو ڕۆژانه ماوەیان چەندە)، پاشان لەسەر عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەته چۆنیەتیی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانه لەرادەی بۆچوونی ئێمه بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان له پێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیووە، له وەڵامدا وتوویانە: وەستانەکه حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیار کردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، بەشەو، ڕۆژ دادەپۆشێت؛ لەکاتێکدا بەشێنەیی عەوداڵه بەدوایدا، خۆرو مانگ و ئەستێرەکان (هەر هەموویان) به فەرمانی خوا کەوتوونەته گەڕو له فەرمانی دەرناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن کە: هەرچی دروستکردن و بڕیاردانه هەر بۆ ئەوە، (کەواته دەبا هەمووان فەرمانبەرداری ئەو بین و له فەرمانی دەرنەچین)، موبارەک و پیرۆزو گەورەیه زاتی (اللە) پەروەردگاری جیهانیان.",
		"هاناو هاوار بکەن له پەروەردگارتان بەپاڕانەوەی بەکوڵ، بەنهێنی (لەکات و شوێنی لەباردا) چونکه بەڕاستی ئەو زاته دەست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مەبەست ئەوانەن که هاناو هاوار بۆ غەیری خوا دەبەن).",
		"(خەڵکینە) فەساد و گوناه و تاوان ئەنجام مەدەن له زەویدا دوای ئەوەی چاکەکاریی ڕەنگی گرتووەو (خەڵکی خەریکن خووی پێوه دەگرن)، بەردەوام هاناو هاوار بۆ خوا بەرن له ترسی سزای دۆزەخ و بەئومێدی بەدەستهێنانی بەهەشت، بەڕاستی ڕەحمەتی خوا نزیکه له چاکەکاران و چاکەخوازانەوە.",
		"هەر ئەو خوایەیه که بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت لەکاتێکدا مژدەیه (بۆ خەڵک) لەنێوان دوودەستی ڕەحمەتی پەروەردگاردا، هەتا وای لێدێت که ئەو بایه هەوری سەنگین هەڵدەگرێت، ئەوسا دەینێرین بۆ ناوچەو وڵاتێکی مردوو، جا بەهۆی ئەو ئاوەوه هەرچی بەروبوومه دەری دەهێنین، جا هەر ئابەو شێوەیه مردووانیش لەناخی زەوی دەردەهێنین و زیندوو دەکەینەوە، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن.",
		"وڵاتی بەپیت و چاک و ئاوەدان، دارو درەخت و ڕووەکی تێدا دەڕوێت بەفەرمانی پەروەردگاری، ئەوەش که زۆنگ و پیس و بێ کەڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فەڕ نەبێت، هیچی لێ پەیدا نابێت، ئا بەو شێوەیه بەڵگەو نیشانەی جۆراوجۆر دەهێنینەوه بۆ کەسانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا دەکەن.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕەوانه کرد بۆ سەر قەومەکەی، جا ئەویش پێی وتن: ئەی گەل و هۆزم ئێوه هەر خوا بپەرستن، چونکه جگه لەو زاته خوایەکی ترتان نیە، بەڕاستی من دەترسم لەرۆژێکی گەورەدا تووشی بەڵاو سزایەکی زۆر سەخت ببن.",
		"دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی وتیان: بەڕاستی ئێمه تۆ لەنێو گومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین!!",
		"نوح وتی: ئەی قەوم و هۆزم من هیچ گومڕاییەکم نیه بەڵکو من پێغەمبەرێکم و له لایەن پەروەردگاری جیهانیانەوه ڕەوانەکراوم...",
		"پەیامەکانی پەروەردگارمتان پێ ڕادەگەیەنم، من دڵسۆزیتان لەگەڵ دەکەم، ئەوەی من دەیزانم دەربارەی گەورەیی و باڵادەستی خوا، ئێوه نایزانن...",
		"ئایا ئێوه سەرسام بوون لەهاتنی بەرنامه و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاتەوەو دینداری و خواناسی بکەن، بۆ ئەوەی سەرئەنجام ڕەحمتان پێ بکرێت.",
		"(دوای ٩٥٠ ساڵ هەوڵ و کۆشش) هەر بەرنامەکەیان به درۆزانی و بڕوایان پێ نەکرد، جا ئێمەش خۆی و ئەو ئیماندارانەی لەگەڵیدا بوون له کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن و ئەوانەی بڕوایان نەهێنا بەئایەت و فەرمانەکانمان نوقمی زریانەکەمان کردن، چونکه بەڕاستی ئەوان گەلێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیەکاندا).",
		"بۆ قەومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هەروەکو نوح) وتی: ئەی گەل و عەشیرەتم هەر خوا بپەرستن چونکه جگه لەو زاته خوایەکی ترتان نیە، ئایا ئەوه له خوا ناترسن؟!",
		"ئەو دەسەڵاتدارانەی که بێ بڕوا بوون له قەومەکەی وتیان: بەڕاستی ئێمه تۆ له نێو نەفامیدا دەبینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکەویت) و بەڕاستی ئێمه وادەزانین تۆ یەکێکیت له درۆزنەکان.",
		"(هود) فەرمووی: ئەی قەوم و عەشیرەتم من هیچ گێلی و نەفامیەکم پێوه نیە، بەڵکو من فرستادەیەکم لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانیانەوە...",
		"پەیامەکانی پەروەردگاری خۆمتان پێ ڕادەگەیەنم و من بۆ ئێوه دڵسۆزو ئەمینم.",
		"ئایا ئێوه سەرسام بوون له هاتنی بەرنامه و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ سەر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاتەوە، جا یادی ئەو کاته بکەنەوه که خوا ئێوەی کرده جێنشین له دوای قەومی نوح، له ڕووی جەستەوه زیاد لەوان گەوره و تێرو تەواو بەدیهێنان کەواته یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەن بۆ ئەوەی سەرفراز بن.",
		"(کەچی قەومی نالەبار له وەڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئەوەی تەنها خوا بپەرستین و واز لەو پەرستراوانه بهێنین (که ساڵەهایە) باو و باپیرانمان دەیانپەرستن؟! (به گاڵته و بێ باوەڕیەوه وتیان): کەوابوو ئەگەر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئەو بەڵێنانەی که پێمان دەدەیت بۆمان پێش بهێنە!!",
		"هود فەرمووی: ئیتر ئەوه بەڵاو ناخۆشی و خەشمی خوا کەوته سەرتان، ئایا ئەوه ڕاسته ئێوه موجادەلەو دەمه دەمێم لەگەڵ دەکەن لەسەر کۆمەڵێک بت و پەیکەر که خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ پەیوەندیەکیان به خواوه نیە، هیچ بەڵگەیەک لەلایەن خواوه دانەبەزیوه که ئەوانه بچوکترین کاریان بەدەست بێت، ئێوه چاوەڕێی بن، منیش لەگەڵتاندا له چاوەڕوانانم.",
		"ئینجا (دوای دابەزینی خەشمی خوایی) هودو ئەو ئیماندارانەی لەگەڵی بوون، بەرەحمەتێکی تایبەتی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئەوانەش که ئایەت و هەڕەشەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی دوابڕاومان کردن و ئەوانەش باوەڕدار نەبوون به مژدەکانمان.",
		"بۆ سەر قەومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئەویش پێی وتن): ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن چونکه جگه لەو خوایەکی ترتان نیە، ئەوەتا بەڕاستی موعجیزەی ئاشکراتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووە، ئەمه وشترێکه لەلایەن خواوه بەتایبەت بۆ ئێوەی بەدیهێناوه (لەسەر داخوازیی خۆتان) که موعجیزەیەکی ئاشکرایە، وازی لێ بهێنن با بلەوەڕێت له زەوی خواداو دەست درێژی مەکەنه سەرو ئازاری مەدەن (چونکه هەر ئازارتاندا) سزاو بەڵایەکی بەئێش و ئازار داوێن گیرتان دەبێت.",
		"یادی ئەو کاتەش بکەنەوه که خوا ئێوەی کرده جێنشین له دوای قەومی عاد، ژیانی لەسەر زەویدا بۆ ئاسان کردن، له دەشتەکاندا کۆشک و تەلار دروست دەکەن، له شاخ و کێوەکانیشدا ژوور دادەتاشن، کەواته یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەن و تۆوی خراپه و فەسادو گوناه لەسەر زەویدا مەچێنن.",
		"(دوای ئەو یادخستنەوانەی صاڵح پێغەمبەر) دەستەی دەسەڵاتداران، ئەوانەی لووت بەرزیان کرد له قەومەکەی وتیان بەوانەی که چەوسێنراونەتەوە، لەوانەیان که باوەڕیان هێناوە: باشه ئێوه دەزانن که صاڵح لەلایەن پەروەردگاریەوه ڕەوانه کراوە؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییەوه ئێمه باوەڕدارین بەو پەیامەی که بەودا ڕەوانه کراوە.",
		"(بەڵام) ئەوانەی که خۆیان بەزل و گەوره دەزانی وتیان: بەڕاستی ئێمه بێ بڕواین بەوەی ئێوه بڕواتان پێ هێناوە!",
		"یەکسەر (چوون) وشترەکەیان سەربڕی و له فەرمانی پەروەردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئەی صاڵح ئەگەر تۆ له پێغەمبەرانیت ئادەی ئەو هەڕەشانەی که لێمان دەیکەیت بۆمان پێش بهێنە.",
		"ئینجا یەکسەر (دوای سەربڕینی وشترەکە) بوومەلەرزەیەک و دەنگێکی سامناک گرتنی و پێچانیەوه و دوا به دوای ئەو هەموو له ماڵەکانیاندا بەچۆکدا هاتن و هێزی ئەژنۆیان شکاو تیاچوون.",
		"(جا صاڵح پێغەمبەر، پشتی لێهەڵکردن) و وتی: ئەی قەوم و عەشیرەتم سوێند به خوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم بەچاکی پێڕاگەیاندن و دڵسۆزیم لەگەڵ کردن، بەڵام (بەداخەوە) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.",
		"یادی (لوت پێغەمبەریش) بکه کاتێک به قەومەکەی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا دەکەن که تا ئێستا هیچ کەس پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نەکردوە؟!",
		"چونکه بەڕاستی ئێوه ئارەزووی (جنسی) خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام دەدەن لەبا‌تی ژنانی هاوسەرتان، نەخێر ئێوه قەومێکی ناپوخت و سنوور بەزێن و زیادەڕەون.",
		"وەڵامی قەومه نالەبارەکەی تەنها ئەوەبوو که وتیان: ئەوانه شار بەدەرکەن چونکه ئەوانه کەسانێکن خۆیان پاک ڕادەگرن (داوێن پاکن و وەک ئێمه ناکەن)!!",
		"ئێمەش لوت و خانەوادەکەیمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسەرەکەی، چونکه ئەویش لەو کەسانه بوو که تیاچوون (لەبەر ئەوەی باوەڕی به لوت پێغەمبەر نەبوو).",
		"ئەوسا (بەردمان) بەسەرداباراندن، جا تەماشا بکەو سەرنج بدەو پەند وەرگرەو بزانە، سەرئەنجامی تاوانباران وبێ ڕەوشتان چۆن بوو.",
		"بۆ هۆزی مەدیەنیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئەویش پێی وتن: ئەی قەوم و هۆزو گەلم تەنها خوا بپەرستن، چونکه جگه لەو زاته خوایەکی ترتان نیە، ئەوەته بەڕاستی بەڵگەو نیشانەی ڕوونتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووە، کەوابوو له کێشانه و پێوانەدا (فێڵ و تەڵەکه مەکەن) و مافی خۆی بدەنێ، شتی خەڵکی سووک مەکەن و بێ نرخ تەماشای مەکەن، تۆوی فەساد و تاوانباری و گوناه له زەویدا مەچێنن دوای چاکساز بوونی، ئەوانه چاکتره بۆتان ئەگەر ئێوه باوەڕدارن.",
		"هەروەها لەسەر هیچ ڕێگەیەک دامەنیشن هەڕەشه له خەڵکی بکەن و ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه بەخوا قەدەغەیان بکەن لەگرتنی ڕێبازی خواو بتانەوێت ڕێبازی خوا بەلاری و لەوێری پیشان بدرێت و پیاده بکەن، یادی ئەو کاتەش بکەن که کەم و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆرو بەهێزی کردن، تەماشا بکەن و سەرنج بدەن و بزانن چۆن بوو سەرەئەنجامی ئەوانەی چێنەری تۆوی خراپەن.",
		"خۆ ئەگەر دەستەیەک له ئێوه باوەڕی هێنابێت بەو بەرنامەیەی که پێی ڕەوانه کراوم و ئەگەر دەستەیەکیش باوەڕیان نەهێنا بوو، ئەوه خۆتان بگرن و چاوەڕێ بن هەتا خوا خۆی داوەری دەکات له نێوانمانداو هەر ئەو زاته خۆی چاکترینی دادوەرانە.",
		"دەستەی دەسەڵاتداران، ئەوانەی لووت بەرزیان کرد له قەومەکەی وتیان: ئەی شوعەیب سوێند به خوا خۆت و ئەوانەی باوەڕیان هێناوه له گەڵتدا له شارەکەماندا دەرتان دەکەین، یان به ئارەزووی خۆتان بگەڕێنەوه نێو ئاینەکەمان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئەگەر حەزیشی لێ نەکەین بەدڵیشمان نەبێت؟!",
		"بەڕاستی ئێمه درۆمان بەناوی خواوه هەڵبەستووە، ئەگەر پەشیمان ببینەوه و بگەڕێینەوه ناو ئاینەکەی ئێوە، دوای ئەوەی که خوا له دەست (ئەو خورافاتە) ڕزگاری کردین، ئێمه بۆمان نیه بگەڕێینەوه بۆ ناو ئاینی ئێوه مەگەر ویستی خوای پەروەردگارمانی لەسەر بێت، زانست و زانیاری پەروەردگارمان فراوانەو هەموو شتێکی گرتۆتەوە، هەر بەخوا پشت و پەنامان بەستووە، پەروەردگارا خۆت داوەری بکه لەسەر بنچینەی حەق وڕاستی لەنێوان ئێمه و قەوم و گەلماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوەرانی.",
		"دەستەی دەسەڵاتداران له گەلی شوعەیب ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئەگەر ئێوه شوێنی شوعەیب بکەون، بەڕاستی ئەو کاته ئێوه له زەرەرمەندانن.",
		"ئینجا یەکسەر بوومەلەرزەیەک و دەنگێکی سامناک گرتنی و پێچانیەوه و دوابەدوای ئەوه هەموو له ماڵەکانیاندا به چۆکدا هاتن و هێزی ئەژنۆیان شکاو تیاچوون.",
		"ئەوانەی که بەرنامەی شوعەیبیان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێی نەبوو (لەناو بران) هەروەک لەو ناوەدا نەبووبن و نەژیابن وابوو، ئەوانەی که شوعەیبیان بەدرۆزانی و باوەڕیان پێی نەبوو تەنها ئەوان زەرەرمەند و ماڵوێران بوون.",
		"جا شوعەیب پێغەمبەر، پشتی لێهەڵکردن و وتی: ئەی قەوم و عەشیرەتم سوێند به خوا بەڕاستی پەیامەکانی پەروەردگارم بەچاکی پێڕاگەیاندن و دڵسۆزیم لەگەڵ کردن، ئیتر من چۆن خەم بخۆم بۆ قەومێک که بێ باوەڕن.",
		"له هیچ شارو وڵاتێکدا هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردوه ( که خەڵکەکەی بدرۆیان زانی بێت و بەگوێیان نەکردبێت) مەگەر خەڵکی ئەو شوێنەمان بەتەنگانه و نەخۆشی گیرۆده کردوە، بۆ ئەوەی (دابچڵەکێن و تێفکرن) و دەست بکەن بەنزاو پاڕانەوەو لاڵانەوە.",
		"پاشان شوێنی تەنگانەو ناخۆشیەکەمان گۆڕی بەشوێنی خۆشی و کامەرانی، هەتا بەتەواوی له هەموو ڕویەکەوه زیادیان کردو کەوتنه خۆشیەوه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی بەتاقیکردنەوه دانەنێن) جا وتیان: بەڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئەمه شتێکی ئاساییە!!) ئێمەش کتوپڕ گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان هەستیان به خۆیان نەکرد لەناومان بردن و تەخت و تاراجیانمان تێکدا.",
		"خۆ ئەگەر خەڵکی شارەکان بەڕاستی باوەڕیان بهێنایەو خۆیان بپاڕاستایە، ئەوا بێگومان ئێمه دەرگای فەڕو بەرەکەتی ئاسمان و زەوییان لەسەر دەکردنەوە، بەڵام ئەوان که پەیام و پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆزانی، جا ئێمەش بەهۆی ئەو کاروکردەوانەی که دەیانکرد گرتمانن و لەناومان بردن.",
		"جا ئایا خەڵکی شارەکان لەوه دڵنیان و ناترسن که تۆڵەی ئێمه بێت بۆیان له شەودا له کاتێکدا که ئەوان نوستوون؟!",
		"ئایا خەڵکی شارەکان دڵنیاشن و ناترسن لەوەی که تۆڵەی ئێمه بێت بۆیان له چێشتەنگاودا، لەکاتێکدا ئەوان سەرگەرمی یاری و گەمەن.",
		"جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نەخشەو پلانی خوا (لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵ یان لەسەر ئاستی حوکمەت و گەلان)؟! جا کەس بێباک نابێت له نەخشه و پلانی خوا جگه له قەومی خەسارەتمەندان نەبێت.",
		"ئایا دەریشنەکەوت بۆ ئەوانەی دێن بەدوای دەستەو چینەکانی پێش خۆیان پاش لەناوچوونی ئەوانەی که تیایدا نیشتەجێ بوون که ئەگەر بمانویستایە، ئەوه بەهۆی گوناهەکانیانەوه تووشمان دەکردن (وەک چۆن خەڵکانی پێش خۆیانمان لەناو برد)و مۆرمان دەنا بەسەر دڵەکانیاندا، جا ئەوان نابیستن.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئەو شارو ناوچانه هەندێک له هەواڵ و بەسەرهاتەکانیان بۆ دەگێڕینەوە، سوێند بەخوا بێگومان پێغەمبەرانیان بۆ هات، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها موعجیزەدا، ئیتر وەنەبێت ئەوانه باوەڕیان هێنابێت بەوەی که پێشتر بڕوایان پێی نەبوو، ئا بەو شێوەیه خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا.",
		"بەشی زۆری ئەو خەڵکه سەرگەردانەمان دەست نەکەوت که پەیمان شکێن نەبن و بەڕاستی زۆربەی ئەوانەمان بەدەرچوو له ئاینی خوا دەستکەوت.",
		"پاشان له دوای ئەو (پێغەمبەرانەی که باسکران) موسامان هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەی جۆراو جۆردا بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەکەی ڕەوانەکرد، کەچی ستەمیان لەخۆیان کردو پێی بێ باوەڕ بوون، جا تەماشا بکه و ببینه بزانه چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی که چێنەری تۆوی خراپه بوون.",
		"موسا وتی: ئەی فیرعەون چاک بزانه و دڵنیابه که من ڕەوانه کراوو فرستادەم لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە...",
		"هەمیشه سوورم لەسەر ئەوەی هیچ شتێک نەڵێم بەناوی خواوه جگه لەوەی حەق و ڕاست نەبێت، بەڕاستی بەبەڵگەیەکی ڕوونەوه لەلایەن پەروەردگارەوه هاتووم بۆ لاتان: کەواته (ئەی فیرعەون) داواکارم نەوەی ئیسرائیل ئازاد بکەیت، با لەگەڵ مندا بن و (دەست مەهێنه ڕێگەیان).",
		"(فیرعەون بڕوای نەکرد) و وتی: ئەگەر بەڵگەیەکت هێناوە، ده بیخەره ڕوو، ئەگەر تۆ له ڕاستگۆیانیت.",
		"ئینجا موسا دارعەساکەی فڕێداو دەستبەجێ بوو بەمارێکی گەوره و ئاشکرا.",
		"دەستیشی (خسته بن باڵی)ودەری هێنایەوه خێرابوو به (کافوری) سپی و بریقەی دەدایەوه بۆ تەماشاکەران.",
		"هەندێک له دەسەڵاتدارانی دارو دەستەی فیرعەون وتیان: بەڕاستی ئەمه جادووگەرێکی زۆر زانایە!!",
		"(بەم شتانە) دەیەوێت لەوڵات و نیشتمانتان دەرتانپەڕێنێت، جا چ فەرمانێک دەدەن؟!",
		"وتیان: جارێ وازی لێبهێنه لەگەڵ براکەیدا و چەند پیاوێک بنێره له شارەکاندا تا هەموو جادووگەران کۆ بکەنەوە...",
		"هەوڵ بدەن هەموو جادووگەرێکی زاناو شارەزات بۆ پەیدا بکەن.",
		"(دوای چەند ڕۆژێک) جادووگەران هاتن بۆ لای فیرعەون وتیان: پاداشتێک، شاباشێکمان دەست دەکەوێت ئەگەر ئێمه (لەم ململانێیەدا) بردمانەوە؟!",
		"(فیرعەون) وتی: بەڵێ (ئەی چۆن) ئێوه له نزیکان و بەڕێزان دەبن.",
		"ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی موسا، یان ئەوەیه تۆ دەست بەکار دەبیت و دایدەبەزێنیت یان ئێمه دەستبەکار دەبین هەمیشه دایدەبەزێنین.",
		"موسا وتی: ده ئێوه دەست بەکاربن و دایبەزێنن، جا کاتێک دایانبەزاند، جادوویان له چاوی خەڵکی کردو ویستیان بیانترسێن و جادوویەکی زۆر گەورەیان پێش هێناو بەرپاکرد.",
		"ئێمەش نیگامان نارد بۆ موسا که دارعەساکەت فڕێ بدە، جا دەستبەجێ (هەر که فڕێیدا) ئەو فڕو فێڵەی که دەیانکرد هەمووی هەڵلووشی.",
		"ئەوسا ئیتر حەق چەسپاو دەرکەوت و پووچەڵیش بوەوه ئەوەی ئەوان دەیانکرد.",
		"ئیتر لەو گۆڕەپانەدا (فیرعەون و دارودەستەکەی) شکستیان پێهێنراو بەسەر شۆڕیی و شەرمەزاری گەڕانەوە.",
		"(کاتێک دڵنیابوون ئەوه موعجیزەیەو لەدەسەڵاتی ئادەمیزادا نیە) جادووگەران خران بەروودا سوژدەبەر بوون بۆ خوا.",
		"جادووگەران وتیان: ئێمه باوەڕێکی پتەومان هێناوه به پەروەردگاری جیهانیان...",
		"که پەروەردگاری موسا و هاروونە.",
		"فیرعەون وتی: ئایا باوەڕتان هێنا به پەروەردگاری موسا و هاروون، پێش ئەوەی من مۆڵەت و ڕووخسەتتان بدەم؟! بەڕاستی دیاره که ئەمه پیلانێکه سازتانداوه و گێڕاوتانه له شارەکەدا تا خەڵکەکەی لێ دەربەدەر بکەن، جا لەمەولا دەزانن (چیتان بەسەر دەهێنم)...",
		"سوێند بێت دەست و قاچەکانتان ڕاست و چەپ دەبڕم، پاشان سوێند بێت هەمووتان هەڵدەواسم و له خاچتان دەدەم.",
		"(جادووگەرانی ئەوسا که ئیماندارانی ئێستەن) وتیان: (ئێمه باکمان نیە) بەڕاستی ئێمه هەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە...",
		"تۆ هیچ بێزاریەکت له ئێمه نیه جگه لەوه که باوەڕمان بەبەڵگه و موعجیزەکانی پەروەردگارمان هێناوە، کاتێک بۆمان هات، (پاشان دەستی نزاو پاڕانەوەیان بەرز کردەوه و وتیان) پەروەردگارا خۆگری و ئارامیمان بەسەردا بڕێژەو به موسوڵمانێتی بمانمرێنە.",
		"هەندێک له دەسەڵاتدارانی دارو دەستەی فیرعەون وتیان: ئایا (هەروا بەئاسانی) واز له موساو قەومەکەی دەهێنیت بۆ ئەوەی خراپه و تاوان بچێنن لەم زەویەداو واز له خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعەون وتی: (چۆن وازیان لێ دەهێنین) لەمەودوا بەزۆریی کوڕەکانیان دەکوژین، ئافرەتانیشیان بەزیندوویی دەهێڵینەوه (بۆ کەنیزەکی) و بەڕاستی ئێمه بەسەریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکەین.",
		"موسا بەقەومەکەی وت: داوای کۆمەکی و پشتیوانی له خوا بکەن و دان بەخۆدا بگرن و ئارامگر بن، بەڕاستی زەوی موڵکی خوایەو دەیسپێرێت بەهەرکەس که بیەوێت له بەندەکانی، سەرئەنجامیش هەر بۆ پارێزکارانە.",
		"(قەومەکەی موسا دیاره زۆر له ناخۆشیدا بوون) بۆیه وتیان: پێش ئەوەی تۆ بێیته ناومان و دوای ئەوەش که هاتوویت (بارودۆخی ئێمه نەگۆڕاوە) هەر ئازاردراو بووین، موسا وتی: ئومێد وایه پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو ببات و بتانکاته جێنشین له زەویدا، ئەوسا سەیرتان دەکات که ئێوه چۆن کاردەکەن!!",
		"سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمه شوێنکەوتوەکان و گەلی فیرعەونمان گیرۆدەی چەند ساڵێکی گرانی و نەهاتی و کەم بو‌نەوەی ڕزق و ڕۆزیی و بەروبوومەکان کرد، بۆ ئەوەی ئەوان دابچڵەکێن و پەند وەرگرن و بیربکەنەوە.",
		"جا ئەوانه کاتێک خێرو چاکەیەکیان بۆ بێت ئەوه دەڵێن: ئەمه حەقی خۆمانه و ئێمه شایستەین، خۆ ئەگەر ناخۆشیەکیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان دەدەنه پاڵ موساو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون، ئاگاداربن بەڕاستی هەرچی ڕەشبینی و گەشبینیان هەیه هەمووی لەلایەن خواوەیە، بەڵام زۆربەیان ئەم ڕاستیانه تێ ناگەن و نایزانن.",
		"(فیرعەون و دارو دەستەی) وتیان: هەر چیمان بۆ بهێنیت له بەڵگەو موعجیزه تا چاوبەستمان لێبکەی پێی، ئەوه ئێمه هەر بڕوادارنین به تۆ!!",
		"جا ئێمەش بەڵای لافاوو کولله و ئەسپێ و بۆقی جۆراو جۆرو خوێنمان نارده سەریان له کاتێکدا ئەوانه چەندەها بەڵگەی ڕوون بوون (لەسەر تاوانباریان)، کەچی ئەوان هەر لووت بەرزیان کردو خۆیان بەزل و گەورەزانی، بەڕاستی قەومێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.",
		"جا کاتێکیش هەر بەڵایەک لەو بەڵایانه بەسەریاندا هات (پەنایان دەبرد بۆ موسا) و دەیانوت: ئەی موسا (فریامان بکەوە) له پەروەردگارت بپاڕێرەوه بۆمان، بەو پەیمانەی که خوا لای داناویت، سوێند بەخوا ئەگەر ئەم بەڵایانەمان لەسەر هەڵگری ئەوسا بێگومان باوەڕت پێ دەکەین و نەوەی ئیسرائیلیش ئازاد دەکەین و لەگەڵتا دەنێرین.",
		"جاکاتێک بەڵاکانمان لەسەر لادەبردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئەوان پێی دەگەیشتن، ئەوه خێرا پەیمانەکانیان دەشکاندو له سنوور دەترازان و (دەچوونەوه دۆخی جاران).",
		"جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن و نوقمی دەریامان کردن، چونکه ئەوان بڕوایان به بەڵگه و موعجیزەکانی ئێمه نەبوو به درۆیان دادەنا و، ئەوان لێی بێئاگا بوون.",
		"ئەوسا ئەو قەوم و گەلەی لاواز دەکران و دەچەوسێنرانەوه له هەموو خۆرهەڵات و خۆرئاوای ئەو وڵاتەی که فەڕو بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاند بوو کرده جێنشین و بەڵێنی ڕاست و جوانی پەروەردگارت (ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبەجێ بوو بۆ نەوەی ئیسرائیل بەهۆی ئەوەی که ئارامیان لەسەرگرت، (کەواته ئەگەر ئوممەتی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنن)، هەرچیش فیرعەون و قەومەکەی دروستیان دەکردو ئەو کۆشک و تەلارسازیەی که دەیانکرد، هەر هەموویمان کاول و وێران کرد.",
		"لەوەودوا نەوەی ئیسرائیلمان له دەریاکه پەڕاندەوە، دوای تاوێک ڕێیان کەوت له خەڵکێک که بەدەوری بتەکانیاندا دەخولانەوەو دەیانپەرستن، (دەستەیەکیان) وتیان: ئەی موسا خوایەکیش بۆ ئێمه ساز بکه وەکو ئەوانه چەند خوایەکیان هەیە!! موسا پێی وتن: بەڕاستی ئێوه قەومێکن نەدەزانن و نەدەفامن...",
		"بێگومان ئائەوانه ئەوەی تێدا دەژین لەناوچووه و، پووچەڵه ئەوەی ئەوان دەیانکرد.",
		"موسا وتی: ئایا کەی ڕەوایه بێجگه له خوا خوایەکی ترتان بۆ بخوازم، لەکاتێکدا که ئەو زاته لەناو خەڵکی ئەم جیهانەدا هەڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.",
		"یادی ئەو کاتەش بکەن که ڕزگارمان کردن له دارو دەستەی فیرعەون کاتێک که ناسۆرترین ئەشکەنجەیان دەدان، بەشێوەیەکی دڕندانه زۆرینەی کوڕەکانی ئێوەیان دەکوشت وئافرەتەکانی ئێوەشیان دەهێشتەوه (بۆ کەنیزەکی)، لەوەشدا بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی گەوره هەیه بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه (بۆچی زوو فەرامۆشتان کرد).",
		"بەڵێنی سی شەومان به موسادا (که خواپەرستی تێدا بکات، تا ئاماده بێت بۆ وەرگرتنی تەورات) و به ده شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی موسا لەگەڵ پەروەردگاریدا تەواو بوو که گەیشته چل شەو، موسا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت: ئیتر تۆ له جیاتی من به لەناو قەوم و عەشرەتمدا دەوری چاکسازی ببینه و نەکەیت شوێن ڕێبازی ئەوانه بکەویت که چێنەری تۆوی خراپەن.",
		"جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و پەروەردگاریشی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا ئەنجامدا (دیاره له حاڵەتێکی ڕۆحی و دەروونی زۆر بەرزدا بووە، کەوتۆته جیهانێکی زۆر سەیرو خۆشەوه که قەڵەم ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وەسفی بکات، ئاخر ناحەقی نیە، پەروەردگاری ئەم بوونەوەره گفتوگۆ لەگەڵ بەندەیەکی خۆیدا ئەنجام بدات، با پێغەمبەریش بێت، بۆیه له خۆشیدا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئەی پەروەردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر تەماشات بکەم، خوای گەورەش فەرمووی: هەرگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی لەوەی که بەرگەی تەجەلای زاتی پەروەردگار ناگرێت) پێی فەرموو: بەڵام (ئەگەر هەر حەز دەکەیت) سەیری ئەو چیایه بکە، جا ئەگەر مایەوه له جێگەی خۆیدا ئەوا لەوەودوا تۆش من دەبینیت، جا کاتێک پەروەردگاری خۆی نیشانی کێوەکەداو تەجەلای کرد، کێوەکەی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش کەوت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاتەوه هۆش خۆی (زانی داخوازیەکەی زۆر گەوره بووە) وتی: ستایش و بێگەردی و کەماڵ هەر سایشتەی تۆیە، من پەشیمانم له داخوازیەکەم و گەڕامەوه بۆ لای تۆ و من یەکەم کەسم له ئیمانداران.",
		"(خوای گەورە) فەرمووی: ئەی موسا بەڕاستی من تۆم هەڵبژاردوه لەناو خەڵکیدا بەهۆی پەیامەکانمەوه و گفتوگۆکردنیشم لەگەڵ تۆدا، جا هەرچیەکم پێبەخشیوویت به توندو تۆڵی بیگرەو پەیڕەوی بکەو ڕای بگەیەنه و هەمیشه و بەردەوام له سوپاسگوزاران بە.",
		"له تابلۆکانی (تەوراتیشدا) له هەموو بابەتێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێرو تەواو (بۆ هەموو چالاکیەکانی ژیان)، هەروەها ڕوون کردنەوه بۆ هەموو شتێک و هەموو بابەتێک، کەوابوو ئەی موسا: بەتوندی بیانگره و پەیڕەویان بکەو فەرمان به قەومەکەشت بدە: که بەجوانترین شێوه وەریان بگرن و پەیڕەویان بکەن، له ئایندەدا خانووبەره و شوێنی تاوانبارو له سنوور دەرچوانتان نیشان دەدەم (چۆن وێرانی دەکەین).",
		"ئەو کەسانەی که بەناحەق فیز دەکەن له زەویداو خۆیان بەگەورەتر دەنوێنن (له خەڵکی)، لەمەودوا ڕووی دڵیان وەردەچەرخێنم له تێگەیشتنی ئایەت و فەرمانەکانم، خۆ ئەوانه ئەگەر هەر بەڵگه و نیشانەیەک ببینن ئەوه باوەڕی پێناکەن، ئەگەر ڕێبازی بەرژەوەندی دنیاو قیامەت ببینن ئەوه نایگرنەبەر، خۆ ئەگەر ڕێبازی ئارەزوو پەرستی و گومڕایی ببینن، ئەوه دەیگرنه بەرو پەیڕەوی دەکەن، ئەوه لەبەر ئەوەیه چونکه بەڕاستی ئەوان بڕوایان بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبوو لێیان بێئاگا بوون.",
		"جا ئەوانەی که ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه و به یەکگەیشنەوەیان له دوارۆژدا بەدرۆزانی، ئەوانه هەموو کاروکردەوەکانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان دەدرێتەوه جگه لەوەی که دەیانکرد؟!",
		"جا له دوای چوونی موسا (بۆ کێوی طور) قەومەکەی پەیکەری گوێرەکەیەکیان له خشڵەکانیان دروست کرد، که بۆڕەیەکی هەبوو!! ئایا ئەوان نەیانزانی که ئەوه بەڕاستی قسەیان لەگەڵدا ناکات و ڕێنمووییان ناکات بۆ هیچ ڕێیەک، (سەیره لەگەڵ ئەو هەموو کەم و کووڕیانەشدا) کردیان بەخوای خۆیان، ئەوانه ستەمکار بوون.",
		"کاتێکیش که له دەستیان چوو و پەشیمان بوونەوه و (ڕاستییان بۆ دەرکەوت و گوێرەکه بوو به پەند لەبەر چاویان) زانیان و دڵنیا بوون که بەڕاستی گومڕا بوون و وتیان: سوێند به خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پیاماندا نەیەتەوه و لێمان خۆش نەبێت، ئەوه بەڕاستی له زەرەرمەندانین.",
		"جا کاتێک موسا گەڕایەوه بۆ لای قەومەکەی (زانی بووی خەریکی گوێرەکه پەرستین) زۆر بەتوڕەیی و پەستی و غەمباریەوه وتی: بەڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیەکی خراپی منتان کرد، ئەوه پەلەتان کرد له وادەی پەروەردگارتاندا؟ (ئیتر لەداخی ئەو لادان و سەرگەردانیە) تابلۆکانی (تەورات)ی فڕێداو پەلاماری قژی (هاروون)ی برای داو ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خەتای من نەبوو، من زۆر هەوڵمدا بەڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئەو خەڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسەندم، خەریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) کەوابوو دوژمنانم پێ شاد مەکه و لەگەڵ قەومی ستەمکاردا حسابم بۆ مەکە.",
		"(ئەوسا ئیتر موسا بەخۆیدا هاتەوه و) وتی: پەروەردگارا له خۆم و براکەشم خۆش ببه و هەردووکمان بخەره نێو ڕەحمەت و میهرەبانی خۆتەوه و تۆ له هەموو کەس بەسۆزتر و میهرەبانتریت.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که گوێرەکەکەیان پەرست، لەئایندەدا لەلایەن پەروەردگاریانەوه خەشم و قینیان دەگاتێ و زەلیلی و خەجاڵەتییش بەشیان دەبێت له ژیانی دنیادا، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی ئەوانه دەدەینەوه که درۆ بەدەم خواوه هەڵدەبەستن.",
		"ئەوانەش که کرداره خراپەکانیان ئەنجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپەکان تەوبەیان کردو پەشیمان بوونەوه و باوەڕێکی دامەزراویان هێنا، ئەوه بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئەنجامدانی ئەوکارانه لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"کاتێک تووڕەیی موسا هێور بۆوە، تابلۆکانی (تەورات)ی هەڵگرتەوە، کەله توێیدا ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی تیادا دەدرەوشایەوه بۆ ئەوانەی که له پەروەردگاریان دەترسن و مەبەستیانه لێیان نەڕەنجێت.",
		"(دوای ماوەیەک) موسا حەفتا پیاوی له قەومەکەی هەڵبژارد (تا پەشیمانی تەواو دەربڕن لەگوێرەکه پەرستی، لەکاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومەلەرزەکه بوون و گرتنی، موسا وتی: پەروەردگارا خۆ ئەگەر بتویستایه پێشتر منیش و ئەوانیشت لەناو دەبرد، ئایا ئێمه لەناو دەبەیت بەهۆی ئەوەی که ئەو نەفامانەمان کردویانە، ئەمه هیچ شتێک نیه تەنها تاقیکردنەوەیەکی زاتی تۆ نەبێت که ئەوەی بتەوێت پێگومڕا دەکەیت، ئەوەش بتەوێت هیدایەتی دەدەیت، هەر تۆ پشت و پەنای ئێمەی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و بەزەییت پیاماندا بێتەوە، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکەرانی.",
		"داواکارین که له دنیادا چاکەمان بۆ پێش بهێنیت و له قیامەتیشدا، ئێمه بەڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گەوره له وەڵامیاندا) فەرمووی: سزاو تۆڵەم تووشی کەسێک دەکەم که بمەوێت و (شایسته بێت)، ڕەحمەت و میهرەبانیم هەموو شتێکی گرتۆتەوە، جا لەمەودوا ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەم تۆمار دەکەم و بڕیار دەدەم بۆ ئەو کەسانەی که تەقواو پارێزکاری دەکەن و زەکات دەدەن و ئەوانیش که باوەڕی تەواو بەئایەت و فەرمانەکانی ئێمه دەهێنن...",
		"ئەوانەی که شوێنی ئەم (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغەمبەره هەواڵدەره نەخوێندەواره دەکەون ئەوەی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) دەستیان دەکەوێت نووسراوه لای ئەوان له تەورات و ئینجیلدا، فەرمانیان پێدەدات بەچاکەو قەدەغەی گوناهو خراپەیان لێدەکات و هەرچیەک پاکو چاکه بۆیان حەڵاڵ دەکات و هەرچی پیس و ناپوخته لێیان حەرام دەکات و ئەرکه قورس و سەنگینەکان لەسەرشانیان لادەبات، ئەو کۆت و زنجیرانەش که لەسەریان بوو لای دەبات (وەک خۆ کۆشتن لەکاتی تەوبەدا... هتد)، جا ئەوانەی باوەڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئەو نووره کەوتوون (که قورئانە) و هاوڕێ لەگەڵیدا ڕەوانه کراوە، هەر ئەوانه سەرفرازو ڕزگارن.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم)  بڵێ: ئەی خەڵکینه بەڕاستی من پێغەمبەرو فرستادەی خوام بۆ ئێوه بەگشتی، ئەو خوایەی که هەر بۆئەوه خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی‌، هیچ خوایەک نیه جگه لەو زاتە، دەژێنێت و دەمرێنێت، جا کەوابوو باوەڕی پتەو بهێنن بەو خوایەو بەپێغەمبەرەکەی، که هەواڵدەرێکی نەخوێندەوارە، (تاهیچ کەس نەڵێت پیاوێکی خوێندەوار بووه و خۆی قورئانی داناوە) ئەو پێغەمبەرەی که خۆی باوەڕ دەهێنێت به خواو به فەرموودەکانی، ده ئێوەش شوێنی بکەون، بۆ ئەوەی ئێوه ڕێنموویی وەرگرن.",
		"له قەومی موسا کەسانێک هەن (ژیرو هۆشمەندن و شوێنی حەق دەکەون و) ڕێنموویی خەڵک دەکەن و شارەزایان دەکەن بەحەق و ڕاستی، هەر بەو حەقه خەڵکی ڕاست دەکەنەوه (له لادان و سەرکەشی).",
		"ئێمه نەوەی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیرەو تایەفه (دوای ئەوەی بەبیابانی سینادا کۆچیان دەکرد تووشی تینویەتیەکی زۆر بوون) و وەحی و نیگامان بۆ موسا نارد کاتیک قەومەکەی داوای ئاویان لێکرد کە: به دار عاساکەت بماڵه بەبەردەکەدا ( هەر که ئەو کارەی کرد) بەردەکه دوانزه کانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر تیرەو تایەفەیەک کانیاوی خۆی زانی و هەوریشمان کرد به سێبەر بەسەریانەوه (تا گەرما زۆریان بۆ نەهێنێت)و گەزۆ و باڵندەی شەلاقەشمان بەسەردا باراندن، ده بخۆن لەو هەموو ڕزق و ڕۆزیه پاکانەی که پێمان بەخشیوون، جا وەنەبێت ئەوانه ستەمیان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری دەربڕین) بەڵکو ستەمیان هەر له خۆیان دەکرد.",
		"یادی ئەو کاته بکەرەوه که پێیان وترا: لەم شارەدا که (قودسە) نیشتەجێ ببن و لەو بەروبوومانەی که به دەورو پشتیدا هەیه له هەر شوێنێک ویستان به ئارەزووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکەن و بڵێن پەروەردگارا؛ لێمان خۆش ببەو گوناهەکانمان لێ هەڵوەرێنە، جا له دەروازەی شارەوه به کڕنووشەوه بچنه ژوورەوە، ئەوه ئیتر ئێمه له هەڵه و گوناهەکانتان خۆش دەبین، لەئایندەدا چاکەکاران پاداشتی زیاتریان دەدەینەوه (له هەردوو جیهاندا).",
		"جا ئەوانەیان که ستەمیان کردبوو فەرموودەکەیان گۆڕی بەشتێک ئەوه نەبوو که پێیان وترا بوو، جائێمەش سزاو بەڵایەکمان له ئاسمانەوه بەسەردا ناردن بەهۆی ئەو ستەمەوه که دەیانکرد.",
		"پرسیار له جووەکان بکه دەربارەی ئەو شارەی که لەسەر قەراغی دەریا بوو، لەکاتێکدا ئەوان له ڕۆژی شەممەدا سنووریان دەشکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شەممه تەرخان بێت تەنها بۆ خواپەرستی) کاتێک له ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیه گەورەکانیان بەسەر ئاوەوه بۆ دەهاتن، ئەو ڕۆژەش که شەممەیان نەدەبوو ماسیەکانیان بۆ نه دەهات، ئا بەو شێوەیه بەهۆی یاخی بوون و لادانیانەوه تاقیمان کردنەوە.",
		"(دیاره که هەندێک لەو جولەکانه فەرمانی خوایان شکاندووە، بەهەر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوە، بۆیه دەستەیەک له پیاو چاکانیان کەوتوونەته ئامۆژگاری کردنی دەست درێژکاران) کەچی کاتێکیش دەستەیەک لەوان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری کەسانێک دەکەن که خوا هەر لەناوبەریانە، یان سزادەریانه بەسزایەکی توند ( له وەڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابەڵگەیەکی دڵسۆزی و غەمخۆری بێت بۆ لای پەروەردگارتان و بەو هیوایه ئەوان له خوا بترسن.",
		"جا کاتێک فەرامۆشیان کرد ئەوەی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمەش ئەوانەی که قەدەغەی خراپەیان دەکرد ڕزگارمان کردن و ئەوانەش که ستەمیان کردو هەوڵیاندا بۆ کردنی ئەوکاره ناڕەوایە، بەسزایەکی سەخت گیرۆدەمان کردن، بەهۆی ئەوەی له سنوور دەرچوو بوون.",
		"جا کاتێک هەر سەرکەشییان کرد لەوەی که قەدەغه کرابوو لێیان، ئێمەش پێمان وتن: ببنه کۆمەڵه مەیمونێکی سووک و ڕیسواو دوور له ڕەحمی خوا.",
		"یادی ئەو کاتەش بکه پەروەردگارت (ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگەیاند بەڕاستی کەسانێک دەنێرێته سەریان تا ڕۆژی قیامەت، ئەشکەنجەو ئازاری سەختیان بدات، چونکه بەڕاستی پەروەردگارت زۆر بەخێرایی تۆڵه دەسێنێت ( له ستەمکاران)، هەروەها بێگومان لێخۆشبوو میهرەبانیشه ( بۆ تەوبەکاران و ئیمانداران).",
		"سەرئەنجامیش نەوەی ئیسرائیلمان کرد بەچەند بەشەوه لەسەر زەویدا، هەیانه چاک و له خواترسە، هەشیانه وا نیه و لەپلەیەکی نزمدایەو بەچەندەها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنەوه بۆ ئەوەی ئەوان بگەڕێنەوه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).",
		"جا له دوای ئەوان نەوەیەکی نوێ جێگەی ئەوانی گرتەوه تەوراتیان بەمیراتی وەرگرت، ئەوانه (به پەرۆشەوە) پەلاماری کەلوپەلی (حەرامی) ئەم دنیایه دەدەن و دەشڵێن چاوپۆشیمان لێدەکرێت، خۆ ئەگەر کەلوپەلێکی تریان بۆ بێت وەک ئەو، ئەوه وەریدەگرن و دەیماشنەوه (چاویان تێرنابێت)، باشە، ئایا ئەوانه لەڕێگەی تەوراتەوه پەیمانیان لێ وەرنەگیراوه که بەناوی خواوه شتێک نەڵێن جگەله حەق و ڕاستی؟ خۆ هەرچی له تەوراتدا هەیە، ئەوانه خوێندویانەو دەیزانن!!، بێگومان ماڵی قیامەت، بەهەشتی بەرین، چاکتره بۆ ئەوانەی که خواناسی و دینداری دەکەنه کاڵای باڵایان، باشه ئەوه تاکەی ژیرنابن؟! (بۆ ئەوەنده دنیا پەرستن)؟!",
		"ئەوانەش که به تەوراتەوه پابەندی دەکەن (که هانیان دەدات بۆ باوەڕهێنان بەمحمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان بەزایه نادەین.",
		"یادی ئەو کاتەش بکەرەوه که کێوی طورمان له جێی خۆی هەڵکەندو له شوێنی خۆی بەرزمان کردەوه بەسەریاندا وەکو پەڵەهەورێک، جا ئەوکاته (بەتەواوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که دەکەوێت بەسەریاندا، (ئەوسا پێمان وتن) ده ئیتر ئەوەی پێمان بەخشیوون بەتوندی بیگرن و له سنوور دەرمەچن و ئەو فەرمانانەی که پێمانداون هەمیشه له یادتان بێت، بۆ ئەوەی ئێوه خۆتان بپارێزن.",
		"یادی ئەوکاتەش بکەرەوه که پەروەردگارت پشتاو پشتی نەوەی ئادەمی کۆ کردەوه (له جیهانی پەنهان و شاراوەدا پەیمانی لێ وەرگرتن) و کردنی به شایەت بەسەر خۆیانەوه و (پێی فەرموون): ئایا من پەروەردگاری ئێوه نیم؟! هەموو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نەبیت، بەڵێ شایەتیمان داوه (که تۆ پەروەردگارمانیت)، ئەمەش بۆ ئەوەی نەوەکو له ڕۆژی قیامەتدا بڵێن: بەڕاستی ئێمه لەمه بێئاگا بوین!!",
		"یاخود نەوەک بڵێن: جا ئێمه چی بکەین، بەڕاستی باوو باپیرانمان له پێشدا هاوەڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمەش نەوەیەک بووین دوای ئەوان هاتین و شوێنیان کەوتین، جا ئایا تۆ لەناومان دەبەیت بەهۆی ئەوەی که پێشێلکەرانی حەق کردوویانە؟",
		"ئا بەوشێوەیه ئایەت و فەرمانەکان ڕووندەکەینەوه (تالێی ورد ببنەوە) و بۆ ئەوەی بگەڕێنەوه (بۆ سەر ڕاسته شەقامی ئیمان و خواناسین).",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) هەواڵی ئەو کەسەیان بەسەردا بخوێنەرەوه که فەرمانەکانی خۆمانمان پێبەخشی بوو، کەچی ئەویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره پەرێز گرت، ئەوسا ئیتر شەیتان شوێنی کەوت و دایەپێش و چووه ڕیزی سەر لێشێواوانەوە.",
		"خۆ ئەگەر بمانویستایه ئەوه بەو ئایەت و فەرمانانه بەرزمان دەکردەوە، بەڵام ئەو خۆی چەسپان بەزەویەوه و (دەستی کرد بەدنیا پەرستی و) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوت، جا نموونەی (ئەو جۆره کەسانە) وەکو نموونەی سەگ وایه ئەگەر دەری بکەیت و پیایدا هەڵبشاخێیت هەناسه بڕکێیەتی (زمان دەردەکێشێت)، یاخود ئەگەر وازی لێ بهێنیت ئەوه هەر هەناسه بڕکێیەتی، ئەوه نموونەی ئەو کەسانەیه که ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوه و بڕوایان پێی نەبووە، کەوابوو ئەم جۆره بەسەرهاتانه بگێڕەرەوه بۆ ئەوەی (دابچڵەکێن و) بیربکەنەوە.",
		"ئای که چەنده نموونەیەکی ناشرینە، نموونەی ئەو کەسانەی که بەڵگەو فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوە، ئەوانه هەر ستەمیان له خۆیان دەکرد.",
		"ئەوەی خوا ڕێنموویی بکات ئەوه هەر ئەو ڕێنموویی وەرگرە، ئەوەش کەگومڕای بکات ئەوه هەر ئەوانه زەرەرمەندن.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له پەری و ئادەمیزادمان بۆ دۆزەخ دروست کردوە، ئەوانه دەزگای دڵیان هەیه و کەچی حەقی پێ تێناگەن، چاویشیان هەیه کەچی حەقی پێ نابینن، گوێیان هەیه کەچی حەقی پێ نابیستن، ئا ئەوانه وەکو ئاژەڵ وان ( له شوێنکەوتنی ئارەزوودا) بەڵکو ئەوانه وێڵ تریشن، ئا ئەوانه هەر غافڵ و بێ ئاگان له حەق.",
		"هەر بۆ خوایه هەموو ناوه جوان و پیرۆزەکان، جا (ئەی ئیمانداران) بەو ناوانه دۆعا و نزا بکەن و هاناو هاوار بۆ ئەو زاته بەرن، واز بهێنن لەوانەی که له ناوه پیرۆزەکانی خوادا لادان دەکەن و (سیفەت و ناوەکانی خوا بەکاردەهێنن بۆ غەیری خوا)، له ئایندەدا پاداشتی ئەو کارو کردەوانەیان وەردەگرن که ئەنجامیان دەدا.",
		"لەو خەڵکەش که دروستمان کردوون کەسانێک هەن که (ژیرو هۆشمەندن و شوێنی حەق دەکەون و) ڕێنموویی خەڵک دەکەن و شارەزایان دەکەن به حەق و ڕاستی، هەر بەوحەقه خەڵکی ڕاست دەکەنەوه (له لادان و سەرکەشی).",
		"ئەوانەش که بەڵگه و نیشانه و بەرنامەی ئێمه بەدرۆ دەزانن، لەئایندەدا ورده ورده بەرەو تیاچوون دەیانبەین له کات و شوێنێکدا که ئەوان هەستی پێناکەن و نایزانن.",
		"من مۆڵەتیشیان دەدەم، بەڵام که تۆڵەم لێسەندن بەڕاستی نەخشەو پلانی من توندو بەهێزە.",
		"باشە، ئەوه (ئەو خەڵکە) بیریان نەکردۆتەوه (له گوفتارو ڕەفتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئەو هاوەڵەیان هیچ نیشانەیەکی شێتی پێوه نیە، بەڵکو ئەو (بەڕێزە) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرا نەبێت.",
		"ئایا بۆ سەرنجیان نەداوه لەو هەموو دەسەڵاته گەورەیەی خوا له ئاسمانەکان و زەویداو ئەو هەموو شتانەی که خوا بەدی هێناون؟ (بۆ ئەوەنده بێئاگان؟) خۆ بەڕاستی نزیک بۆتەوه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوەڕ دەهێنن؟",
		"ئەو کەسەی خوا گومڕای بکات (بەهۆی لاساری و بێ دینی خۆیەوە) ئەوه هیچ ڕێنموویکەرێکی نیه و خوایش لێیان دەگەڕێ له ناو سەرگەردانی و سەرکەشی خۆیاندا بسوڕێنەوە.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی قیامەت: کەی بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی کاتی بەرپا بوونی هەر لای پەروەردگارمە، لەکاتێکدا کەس له سات و کاتی خۆیدا دەری ناخات و بەرپای ناکات زاتی پەروەردگار نەبێت، بەرپا بوونی قیامەت زۆر گرانه و زۆر دەکەوێت لەسەر دانیشتوانی ئاسمانەکان و زەوی (چونکه شیرازەی هەمووی تێکدەچێت و لێکهەڵدەوەشێت) ڕۆژی قیامەت بەرپا نابێت کوتوپڕ نەبێت، له پڕ یەخەتان پێدەگرێت، وا پرسیارت لێدەکەن هەر وەک تۆ زۆر عەوداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامەت بیت و پرسیاری زۆرت له بارەیەوه کردبێت!! پێیان بڵێ: بەڕاستی زانینی بەرپا بوونی قیامەت تەنها لای خوایە، بەڵام زۆربەی خەڵکیش (ئەمە) نازانن.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زەرەرێک بەخۆم بگەیەنم مەگەر ویستی خوای لەسەربێت، خۆ ئەگەر غەیب و شاراوەکانم بزانیایه ئەوه چاکەی زۆرم کۆدەکردەوه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیەکیشم تووش نەدەبوو، من هیچ شتێک نیم تەنیا ترسێنەرێک (بۆ یاخیەکان) و مژدەدەریشم بۆ کەسانێک که باوەڕ دەهێنن.",
		"خوا ئەو زاتەیه که ئێوەی لەیەک نەفس و لەیەک شت دروست کردوەو هەر لەویش جووتەکەی بەدی هێنا، بۆئەوەی ئارامی لەلا بگرێت، جا کاتێک پیاوەکه چووه لای هاوسەرەکەی، ئەویش سکی پڕبوو بەکۆرپەلەیەکی سووک، (تا ماوەی ١٢٠ ڕۆژ) ئافرەتەکەش تێپەڕی کرد بەو ماوەیەدا، ئینجا کاتێک که باری بەرەو سەنگینی دەچێت ئەو ژن و مێرده له خوا دەپاڕێنەوەو دەڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئەگەر منداڵێکی باش و بێ عەیبمان پێببەخشیت، ئەوه بەڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ دەبین.",
		"کەچی کاتێک نەوەی پاک و بێ عەیبی پێ بەخشین ئەوان هاوەڵیان بۆ خوا دانا لەوەی که خوا پێی دابوون (بەخشینی منداڵ دەدەنه پاڵ هۆکارەکان، نەک دەسەڵاتی خوا)، خوا بەرزتره لەوەی که ئەوان هاوبەشی بۆ بڕیار دەدەن.",
		"ئایا کەسێک یان شتێک دەکەنه شەریک و هاوبەش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، لەکاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان بەدەست نیە)...",
		"ئەوانه ناتوانن سەرکەوتن بەوان ببەخشن و ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن و بەرگریی له خۆیشیان بکەن.",
		"ئەگەر بانگیشیان بکەن بۆ ڕێبازی هیدایەت، ئەوه شوێنتان ناکەون، چوونیەکیشه بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوه بێ دەنگ بن (ناتوانن بیانهەژێنن ئەگەر خوا ویستی لەسەر نەبێت).",
		"بەڕاستی ئەوانەی ئێوه هاواریان لێدەکەن جگەله خواو لێیان دەپاڕێنەوە، چەند بەندەیەکی وەک ئێوەن (هیچیان بەدەست نیە) ده هاواریان لێ بکەن، بابێن بەدەمتانەوە، ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن (لەو داوایەتاندا).",
		"ئایا ئەو پەرستراوانه قاچیان هەیه پێی بڕۆن بەڕێوە؟ یان دەستیان هەیه ڕای بوەشێنن و ئازاری نەیارەکانی پێ بدەن؟ یاخود چاویان هەیه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هەیه پێی ببیستن؟ ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له پەرستراوەکانتان بکەن و چیتان له دەست دێت له پیلان گێڕان بیکەن و مۆڵەتم مەدەن...",
		"(هەروەها بڵێ): بەڕاستی پشت و پەنای من ئەو خوایەیه که قورئانی دابەزاندوەو لەکاتێکدا ئەو زاته سەرپەرشتی چاکان و پاکان دەکات.",
		"ئەوانەی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ دەبەن ناتوانن سەرکەوتوتان بکەن، (تەنانەت) ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن.",
		"خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت، ئەوه (بانگەوازت) نابیستن (چ جای ئەوەی یارمەتیشت بدەن)، تۆ دەیانبینیت ئەوان سەیرت دەکەن، لەکاتێکدا که نابینن.",
		"کاری ئاسان لەخەڵکی داوا بکەو چاوپۆشی له هەڵەو کەموکوڕیەکانیان بکەو، فەرمان بده به چاکەو کردەوەیەک که پەسەندی شەرعە، ڕووش وەرگێڕەو پشت بکه له نەفام و تێ نەگەیشتوان.",
		"ئەگەر وەسوەسەیەکت لەلایەن شەیتانەوه بۆ پێشهات و ویستی له خشتەت بەرێت و تووشی هەڵەت بکات، جا ئەوه تۆ پەنا بگره بەخواو پشت بەو ببەستە، چونکه بەڕاستی ئەو زاته بیسەر و زانایە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که پارێزکار و تەقوادار بوون، کاتێک خەتەرەو خەیاڵێک لەلایەن شەیتانەوه تووشیان بێت، ئەوه خێرا بێدار دەبنەوه و خوای خۆیان بیر دەکەوێتەوه و هۆشیار دەبنەوە، ئیتر دەستبەجێ بینا دەبن و بەرچاویان ڕوون دەبێت (رێبازی ڕاست بەدی دەکەن و لێیان ناشێوێت).",
		"برا شەیتانەکانیشیان کۆمەکیان دەکەن له گومڕایی کردنیان بەڕازاندنەوه و جوانکردنی گوناهو تاوانەکان، پاشان کۆڵ نادەن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).",
		"کاتێکیش تۆ (لەسەر داخوازیان)، بەڵگەو موعجیزەیەکیان بۆ نەهێنیت، ئەوه خوانەناسان (بەگاڵته پێکردنەوە) دەڵێن: دەی بۆ هەڵت نەبەست و داتنەهێنا؟! بڵێ (ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) من لەو کەسانه نیم که خۆم شت هەڵبەستم) بەڕاستی من تەنها شوێنکەوتەی ئەو نیگایەم که لەلایەن پەروەردگارمەوه بۆم دێت، ئەم قورئانەی (که ئێوه باوەڕتان پێی نیە) چەندەها بەڵگەو بەرچاو ڕوونیه بۆ دڵەکان له لایەن پەروەردگارتانەوە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتیشه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕ دەهێنن.",
		"کاتێکیش که قورئان دەخوێندرێت، ئەوه گوێی بۆ بگرن و دڵی بدەنێ و بێ دەنگ بن، بۆ ئەوەی ئێوه ڕەحمتان پێ بکرێت و پەروەردگار بەزەیی پێتاندا بێتەوه (گوێ گرتن بەدڵ و بێدەنگی کار کردی خۆی هەیه لەسەر بیسەر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).",
		"یادی پەروەردگارت له دڵ و دەروونی خۆتدا به لاڵانەوەو ترسەوه بکەو، بێ دەنگ بەرز کردنەوه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له بەیانیان و دەمه و ئێواراندا، لەبێئاگایان مەبه (ئەوانەی دڵیان غافڵە).",
		"بەڕاستی ئەوانەی لای پەروەردگارتن خۆیان بەگەوره ناگرن له پەرستنی ئەو زاتەداو بەردەوام تەسبیحات و ستایشی دەکەن و سوژده و کڕنووشی بۆ دەبەن (حەق وایه سەرجەم ئادەمیزادەکانیش چاو لەوان بکەن).",
	},
	-- 8 = الأنفال
	{
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی دەسکەوتەکان، تۆ بڵێ: هەموو دەسکەوتەکان هی خواو پێغەمبەرن (هەر ئەوان بۆیان هەیه بڕیاری چۆنیەتی دابەش کردنی بدەن)، کەواته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکەن (مەیەڵن لەسەر تەماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فەرمانبەرداری خوا و پێغەمبەرەکەی بن، ئەگەر ئێوه ئیماندارن.",
		"بێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینه تەنها ئەوانەن: (یەکەم) که کاتێک ناوی خوا برا، ئەوه دڵەکانیان دەترسێت و دەهەژێت، (دووهەم) کاتێکیش ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، ئەوه ئیمان و باوەڕیان زیاد دەکات، (سێهەم) (له هەموو کارو بارێکیشیاندا) هەر پشت به پەروەردگاری خۆیان دەبەستن...",
		"(چوارەم) ئەوانەن که نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن، (پێنجەم) هەندێک لەو ڕزق و ڕۆزیەی پێمانداون، دەبەخشن و سەرفی دەکەن...",
		"ئا ئەوانه هەر خۆیان ئیماندارانی ڕاستەقینەن، چەندەها پلەوپایەی بەرزیان بۆ هەیه لای پەروەردگاریان و لێخۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هەمیشەیی لەگەڵ ڕێزدا.",
		"(شێوەی دابەش کردنی دەسکەوتەکانی غەزای بەدر هەندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وەک چۆن پەروەردگارت به حەق و ڕاستی له نێو ماڵەکەت دەری هێنایت لەکاتێکدا بەڕاستی کۆمەڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.",
		"ئەو کۆمەڵه ئیمانداره موجادەلەت لەگەڵ دەکەن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونەوەی (جەنگیان پێ ناخۆشە) وەک بدرێنه بەر بۆ مردن لەکاتێکدا بەچاوی خۆیان هۆکاری مەرگ ببینن.",
		"یادی ئەو کاته بکەنەوه خوا بەڵێنی پێدابوون که یەکێک لەو دوو دەستەیه بەڕاستی بۆ ئێوه دەبێت (یان کاروانەکه یان سەرکەوتن بەسەر لەشکرەکەدا) ئێوەش بەڕاستی ئاواته خوازن و حەز دەکەن کاروانه بێ چەک و ئاسانەکه بۆ ئێوه بێت، خوایش دەیەوێت حەق و ڕاستی بەفەرمانەکانی خۆی بچەسپێنێت و کافرانیش بنەبڕ بکات و ڕیشەکەنیان بکات...",
		"بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بچەسپێنێت و بەتاڵ و ناحەقیش پووچ بکاتەوه و لەناوی ببات، هەرچەنده تاوانبارو تاوانکاران پێیان ناخۆشە.",
		"یادی ئەوکاته بکەنەوه کەله پەروەردگارتان دەپاڕانەوه و داوای یارمەتیتان لێ دەکرد، خوایش خێرا هات به هاناتانەوه و فەرمووی بەڕاستی من بەهەزار فریشتەی تر یارمەتی و کۆمەکیتان دەکەم بەشوێن ئەوانی تردا.",
		"ئەم یارمەتیەش جگەله مژدەیەکی خوایی شتێکی تر نەبوو، تا دڵەکانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن بەو یارمەتیە، ئەگینا سەرکەوتن تەنها له لایەن خواوه نەبێت نیە، چونکه بەڕاستی هەر خوا خۆی باڵادەست و دانایە.",
		"ئەو مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گەوره بەوەنەوز دایگرتن، بۆ ئەوەی هێمنیەک بێت بۆتان لەلایەن خۆیەوه و ئاوێکیشی له ئاسمانەوه بەسەرتاندا باراند بۆ ئەوەی خاوێنتان بکاتەوه پێی و پۆخڵی شەیتانتان لێ دوور بخاتەوه (تا له ڕووی جەسته و دڵ و دەروونەوه خاوێن بن)و دڵەکانتان بەهێزو دامەزراو بکات و بیانبەستێت به خواوه و بەو ئاوه پێیەکانیشتان جێگیرو قایم بکات.",
		"ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئەوه بکەرەوه کاتێک پەروەردگارت وەحی و نیگای دەکرد بۆ فریشتەکان کە: بەڕاستی من یارو یاوەرتانم، کەوابوو ئێوەش دڵی ئیمانداران پابەندو دامەزراو بکەن، لەمەودوا منیش ترس و بیم دەخەمه دڵی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، ده ئێوەش له سەرووی گەردنی ناپاکان بدەن و دەست بوەشێنن له هەموو سەرپەنجەکانیان (تا کافرەکان شمشێریان پێ نەگیرێت).",
		"ئەوه لەبەر ئەوه بوو چونکه بەڕاستی ئەوان دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، هەر کەسیش دژایەتی و سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوه بەڕاستی خوا تۆڵەسێنەرێکی بەزەبرە.",
		"ئەوەته (تۆڵەی خواتان) جا ئێوەش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزەخ هەمیشه هەر بۆ بێ باوەڕانە.",
		"ئەی ئەوانەی که باوەڕتان هێناوه کاتێک بەرەنگاری ئەوانه بوونەوه که بێ باوەڕ بوون لەکاتی لەشکرکێشیدا ئەوه پشتیان تێمەکەن و ڕامەکەن...",
		"هەرکەس لەو ڕۆژەدا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئەوه بەڕاستی لەگەڵ خەشم و قینی خوادا گەڕاوەتەوه و سەرئەنجام جێ و ڕێگەی دۆزەخه که ناخۆشترین جێگه و سەرئەنجامه مەگەر مەبەستی بەکارهێنانی هونەری جەنگ بێت یاخود مەبەستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای دەستەیەکی تر.",
		"کەوابوو ئەی ئیمانداران: وەنەبێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، بەڵکو خوا کوشتنی و لەناوی بردوون، تۆش ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو بەکافران فڕێدا ئەو کاره تەنها تۆ نەتکرد، بەڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانەوە)، تا ئیمانداران تاقی بکاتەوه به تاقی کردنەوەیەکی چاک، چونکه بەڕاستی خوا بیسەری (دوعاو نزایانە)، زاناشه (بەنیەتی دڵیان).",
		"ئەو سەرکەوتن و پشتیوانیه بۆ ئێوەی ئیماندارە، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکەری پیلانی بێ باوەڕانە.",
		"ئیمانداران ئەگەر ئێوه داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوه بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ هات و ئەگەر وازبهێنن له سەرپێچی فەرمانەکانی پێغەمبەر ئەوه چاکتره بۆتان، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوه بۆ سەرپێچی کردن، ئێمەش دەگەڕێینەوه بۆ شکست پێتانداتان، ئەوکاته دەستەو تاقمتان هەرگیز هیچ سوودێکتان پێناگەیەنێت هەرچەند زۆریش بێت (ژمارەتان) چونکه له ڕاستیشدا هەمیشه خوا لەگەڵ ئیماندارانی دامەزراو و لێبڕاودایە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بن و له بەرنامەی ئەوزاته پشت هەڵمەکەن، لەکاتێکدا ئێوه تێدەگەن و دەبیسن.",
		"وەک ئەو کەسانەش مەبن (بەسەر زارەکی) دەیانوت: تێگەیشتین و بیستمان، گوێڕایەڵین، لەکاتێکدا ئەوان نابیستن و تێناگەن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووە).",
		"بەڕاستی خراپترین زیندەوەران لای خوا ئەو کەسانەن که کەڕن (حەق نابیستن) و لاڵن (حەق بێژ نین)، ئەوانەی که ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخەنەکارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوە).",
		"خۆ ئەگەر خوا خێری تیادا بەدی بکردنایە، ئەوه وای لێدەکردن که حەق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئەگەر حەقیشیان پێ ببیستنایه (که ئامادەنین بۆ وەرگرتنی) ئەوه هەر پشت له بەرنامەی خوا دەکەن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشه نەیارن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بەدەم بانگەوازی خواو پێغەمبەرەوه بچن کاتێک بانگتان دەکات بۆ بەرنامه و ڕێبازێک که دەتانژێنێتەوه و ژیان بەخشە، چاک بزانن بەڕاستی خوا (زۆر بەئاسانی) دەتوانێت دەسەڵاتی بکەوێته نێوان ئادەمیزاد و (ئاواتەکانی) دڵیەوه (بەگۆڕینیان)، (بیرتان نەچێت) بەڕاستی هەر بۆ لای ئەویش کۆدەکرێنەوە.",
		"هەروەها خۆتان بپارێزن له بەڵایەک تووشی ئەوانەتان نابێت بەتایبەت که ستەمیان کردوه (بەڵکو هەمووان دەگرێتەوە)، بشزانن که بەڕاستی خوا تۆڵەی زۆر به زەبرە.",
		"یادی ئەوکاته بکەنەوه که ئێوه زۆر کەم و لاوازکراوو بێ هێزبوون لەزەویدا، دەترسان که خەڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بدەن) جا خوای باڵادەست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و بەهێزی کردن بەسەرکەوتن و یارمەتی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەته پاکەکان بەهرەوەری کردن بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن. (ئەمەش مژدەیەکی بەردەوامه و پشت بەخوا بەم زووانه دێتەوه دی).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە: خیانەت مەکەن له خواو له پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) (بەوەی کەم تەرخەمیتان له فەرمانبەرداریاندا)، هەروەها خیانەتیش مەکەن له ئەمانەت و سپاردەکانتان که پێتان دەسپێردرێت، لەکاتێکدا که ئێوه دەزانن (ئەو کارەتان خیانەتە).",
		"هەروەها بزانن بەڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنەوەیە، بەڕاستی خوای میهرەبانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری له لایه (بۆ ئەو کەسانەی که نایەڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگەی جیهاد و هەوڵ و خەبات و کۆششیاندا).",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە: ئەگەر تەقوای خوا بکەن و پارێزکاری بکەن، ئەوه خوا بەرچاو ڕۆشنییەکی تەواوتان بۆ فەراهەم دەهێنێت (که بتوانن حەق و ناحەقی بەئاسانی لەیەک پێ جیابکەنەوە) هەروەها هەڵەو گوناهەکانیشتان دادەپۆشێت و لێتان خۆش دەبێت، (چونکە)خوا خاوەنی فەزڵ و ڕێزی گەورەو بێ سنوورە.",
		"(ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئەو کاته بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان دەگێڕا دژی تۆ بۆ ئەوەی بەندت بکەن، یان بتکوژن، یان دەرت بکەن، ئەوان پیلانی خۆیان دەگێڕن و خوایش پیلانی خۆی دەخاتەکار (بەپووچ کردنەوەی کارەکانیان)، دڵنیابن خوای گەوره چاکترینی هەموو پیلانسازو نەخشه سازانه (نایەڵێ پیلانیان سەربگرێ).",
		"کاتێکیش ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه بەسەر بێ باوەڕاندا دەخوێنرێتەوە، ئەوه دەڵێن: بەڕاستی ئێمه بیستمان و ئەگەر بمانویستایه ئەوه وێنەی ئەوەمان دەگوت!!، ئەم بابەتانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیە!!",
		"یادی ئەو کاته بکەرەوه که بێ باوەڕان وتیان: خوایه ئەگەر ئەم دین و بەرنامه و قورئانه ڕاستە، لەلایەن تۆیشەوه ڕەوانه کراوە، ئەوه بەرد له ئاسمانەوه ببارێنه بەسەرماندا، یان بەڵاو سزایەکی بەئێشمان بۆ بهێنە!!.",
		"بێگومان خوای گەوره (بەقسەی ئەوان ناکات) بەڵاو سزا نادات بەسەریاندا، لەکاتێکدا تۆ لەناویاندا بیت (به ئومێدی ئەوەی که هەندێکیان باوەڕ بهێنن)، هەروەها خوایش سزادەر نیه لەکاتێکدا ئەوان داوای لێخۆشبوون بکەن.",
		"ئایا چی هەیه بۆ ئەوان که خوا سزایان نەدات؟! لەکاتێکدا که ئەوان ڕێگری دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاته مزگەوتی حەرام (کەعبە)، ئەوانه هەر شایستەی ئەوه نین که سەرپەرشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایستەی سەرپەرشتیاری کەعبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، بەڵام زۆربەشیان (لەو ڕاستیانە) بێئاگان.",
		"ئەوانه نزا و پاڕانەوەشیان لەلای ماڵی خوادا (کەعبەی پیرۆز) جگه له فیکەکێشان و چەپڵه لێدان شتێکی تر نەبووە، کەوابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غەزای بەدردا) بەوەی که ئێوه بێ باوەڕو له خوا یاخی دەبوون.",
		"بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕن، ماڵ و سامانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ئەوەی بەشێنەیی بەربەست دانێن و ڕێگری بکەن له بەردەم ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئایندەدا بۆ ئەو مەبەسته خەرج دەکەن! پاشان دەبێته پەشیمانی و داخ و حەسرەت لەسەریان، لەدوایدا شکست دەهێنن، بێگومان ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون بۆ دۆزەخ کۆ دەکرێنەوه و ڕاپێچ دەکرێن.",
		"(بەسەرهات و ڕووداوەکان) بۆ ئەوەیه که: خوا کەسانی دەروون پیس و ناپاک لەکەسانی دەروون خاوێن و پاک جیا بکاتەوه و پیس و ناپاکەکانیش لەسەریەک کەڵەکه بکات و هەموویان بدات به مل یەکدا بۆ ئەوەی کۆیان بکاتەوه بەگشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزەخەوە، ئا ئەوانه هەر خۆیان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.",
		"ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم) بەکافران بڵێ: ئەگەر کۆڵ بدەن و واز بهێنن و(باوەڕبهێنن)، ئەوه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان دەکرێت، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوەو بەبەردەوامی دژایەتی (ئاینی خوا) بکەن، جا ئەوه بەڕاستی یاسای نەتەوه یاخی بووه پێشینەکانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.",
		"(ئەی ئیمانداران) ئێوەش بجەنگن دژ بەکافرو خوانەناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نەمێنێت و (ئەو خەڵکه سەربەست بن له هەڵبژاردنی بەرنامه و ئایندا)، تا دین و فەرمانبەرداری هەر هەمووی بۆ خوا بێت، جا ئەگەر بێ باوەڕان کۆڵ بدەن، ئەوه بابزانن بەڕاستی خوا بینایه بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"خۆ ئەگەر ئەو خوانەناسانه هەر پشتهەڵکەن و واز نەهێنن، ئەوه بزانن که خوا پشتیوان و سەرپەرشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمەتی دەرێکی چاکە.",
		"(ئەی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن کە: بەڕاستی هەرچیەکتان دەستکەوت (له جەنگی بێ باوەڕاندا) ئەوه بێگومان پێنج یەکی بۆ خواو پێغەمبەرو خزمانی نزیکی پێغەمبەرو هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانە، (چوار بەشەکەی تریشی بۆ موجاهیدانه که لەو غەزایەدا بەشدارییان کردووە) ئەگەر ئێوه باوەڕتان هەیه به خواو بەوەی که دامانبەزاندوه بۆ سەر بەندەمان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنەوەکەدا (که غەزای بەدرە) ئەو ڕۆژەی که هەردوو لەشکر بەرەنگاری یەک بوون، خوایش بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە...",
		"کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوەکه و نزیکتر بوون به مەدینه و ئەوانیش له سەرەوەی شیوەکەوه بوون و دوورتر له مەدینە، کاروانەکەش لەخوارترتانەوه بوو، خۆ ئەگەر بڕیارو بەڵێنتان بدایه بەیەکتر بگەن لەوکات و شوێنەدا ئەوه دوو بەرەکی لەنێوانتاندا دروست دەبوو، بەڵام خوا دەیەوێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری لەسەردراوه (که سەرکەوتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوەڕانە)، بۆ ئەوەی لەناو بچێت و بەهانەی نەمێنێت ئەوەی که له زانستی خوادا لەناوچووه و بۆ ئەوەی بژی لەسەر بەرچاو ڕوونی و بەڵگە، ئەوەی له زانستی خوادا دەژی لەسەر دینداری (سەرئەنجامی شەڕی بەدر بۆ ئەوه بوو تا باوەڕو بێ باوەڕی بۆ هەردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسەرو زانایە.",
		"کاتێک خوا ئەوانی له خەونتدا بەکەم نیشان ئەدایت، خۆ ئەگەر ئەوانی بەژمارەیەکی زۆر نیشانی بدایتایه ئەوه ئێوه لاواز دەبوون و تووشی نەهامەتی و کێشه دەبوون له بارەی جەنگ کردنەوە، بەڵام خوا به سەلامەتی و سەرکەوتوویی لەو ترس و کێشەیه ڕزگاری کردن، چونکه بەڕاستی ئەو زاته زانایه بەهەرچی لەناو دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.",
		"کاتێکیش بەیەکگەیشتن له گۆڕەپانی جەنگدا لەبەرچاوی ئێوە، خوا ئەوانی بەکەم نیشان دەدان و ژمارەی ئێوەشی لەبەرچاوی ئەوان به کەم دەنواند، بۆ ئەوەی هەر ئەوه پێش بێت که خوا بڕیاری لەسەرداوە، هەر بۆ لای خوا سەرەنجامی هەموو کارو کردەوەیەک دەگێردرێتەوە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: کاتێک دەگەنه دەستەیەک و ڕوو به ڕووتان دەبنەوە، ئەوه دەبێت خۆڕاگربن و سەنگەر چۆڵ نەکەن و زۆر یادی خوا بکەن و لێی بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی ئێوه سەرفرازو سەرکەوتوو بن...",
		"گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن له هەموو کردارو گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مەگێڕن و مەچن بەگژ یەکدا، خۆ ئەگەر بچن بەگژ یەکداو یەکتر بشکێنن، ئەوه شکست و لاوازی ڕووتان تێدەکات و هەیبەت و شکۆداری و دەسەڵاتتان لەبەین دەچێت و دەبێت خۆگرو نەفس درێژ بن (هەم له مەیدانی جەنگدا، هەم لەناو یەکتردا) چونکه بەڕاستی خوا یارو یاوەری خۆگرو ئارامگرانە.",
		"نەکەن وەک ئەو جۆره کەسانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان دەرچوون لەبەر کەش و فش کردن و خۆ نواندن لەبەر چاوی خەڵک و دەیانەوێت کۆسپ بخەنه بەردەم ڕێبازو ئاینی خوا، لەکاتێکدا که خوای گەورەش بەئاگایه به سەرەتاو سەرەنجامی هەموو ئەو کاروکردەوانەی که دەیکەن.",
		"کاتێکیش شەیتان (بەوەسوەسه و خەیاڵ) هەموو کردەوه ناپەسەندو ناڕەواکانی بۆ ڕازاندنەوە، وتی: ئەمڕۆ هیچ کەس دەرەقەتی ئێوه نایەت و دڵنیابن منیش پشت و پەنام بۆ ئێوە، جا کاتێک ئەو دوو لەشکره یەکتریان بینی، دەستبەجێ شەیتان پاشەو پاش گەڕایەوەو وتی: بەڕاستی من بەریم له ئێوە! چونکه بەڕاستی ئەوەی من دەیبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شەیتان بینیوویەتی چۆن فریشته دەسته دەسته دادەبەزن بۆ یارمەتی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا دەترسم، خوایش زۆر سەخت و به زەبره له تۆڵەدا.",
		"کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی له دڵیاندا نەخۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) دەوت: ئا ئەوانه ئاینەکەیان له خۆبایی کردوون (ئەگینا بەو ژماره کەمەوه چۆن خۆیان دەگرن)، (خوایش دەفەرمووێت) ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت، ئەوه بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.",
		"ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی ئەوانەیان دەکێشا که بێ باوەڕ بوون! که دەیانکێشا بەدەم و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان دەکردن بۆ دۆزەخ و، پێیان دەوتن): ده بچێژن سزایەکی سوتێنەر...",
		"(هەروەها پێیان دەوتن) ئەو لێدان و سزایه هەر بەهۆی ئەوەوەیه که خۆتان به دەستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه بەڕاستی خوا بەهیچ شێوەیەک ستەمکار نیه له بەندەکانی.",
		"کارو کردەوەی (خوانەناسان له هەموو سەردەمێکدا) وەکو داب و نەریتی فیرعەون و ئەو کەسانه وایه که له (سەردەمە) پێشووەکاندا هاتوون پێش ئەمان، ئەوانه بڕوایان نەبوو بەئایەت و فەرمانەکانی خوا، جا خوایش خەشمی لێ گرتن و لەناوی بردن بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە، بەڕاستی خوا به تواناو بەزەبره له تۆڵەدا.",
		"ئەو سزاو لەناو بردنه لەبەر ئەوەیه که (بڕیاری خوا وایە) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمەتێکی نەگۆڕیوه که بەخشیبێتی بەهەر قەوم و گەلێک، هەتا ئەوان ئەوەی بەخۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، چونکه بەڕاستیش خوای گەوره بیسەری (گوفتارەکانە) زانایه بەکردارەکان.",
		"(رەوشتی ئەمانە) هەر وەکو داب و نەریتی دارو دەستەی فیرعەون و ئەوانەی پێشیان وایە، که بەڵگەو فەرمانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆ دەزانی و باوەڕیان پێی نەبوو، له ئەنجامدا ئێمەش بەهۆی گوناهو تاوانیانەوه لەناومان بردن و دارو دەستەی فیرعەونیشمان نوقمی دەریا کرد، هەمووشیان ستەمکار بوون.",
		"بەڕاستی خراپترینی زیندەوەران لای خوا ئەوانەن که بێ باوەڕ بوون، چونکه ئەوان باوەڕ ناهێنن...",
		"ئەوانەی که پەیمانت لەگەڵدا بەستن (که خیانەتت لێ ناکەن) کەچی پاشان له هەموو جارێکدا هەر پەیمانەکەیان دەشکاند و ئەوان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکەن.",
		"جا هەرکاتێک ڕووبەڕووی (خوانەناسان) بویتەوه له جەنگدا، ئەوه وایان لێ بکه ئەوانەی له دوایانەوەن و یارمەتیان دەدەن پەرش و بڵاو ببن، بەو هیوایەی ئەوان پەندو عیبرەت و ئامۆژگاریی وەربگرن.",
		"خۆ ئەگەر بێگومان ترسایت له دەستەیەک (که پەیمانت لەگەڵدا بەستوون) پەیمانەکه هەڵوەشێننەوەو خیانەتت لێ بکەن ئەوه تۆیش لەم کاتەدا پەیمانەکه بدەرەوه بەروویاندا بەشێوەیەکی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ کە) پەیمانەکەیان نرخی نەماوە، چونکه بەڕاستی خوا کەسانی پەیمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.",
		"با ئەوانەی که بێ بڕوا بوون وا نەزانن که له دەستمان دەرچوون، بەڕاستی ئەوانه ناتوانن دەسەوسانمان بکەن و له دەستمان دەرناچن.",
		"(خوا فەرمان دەدات بەکار بەدەستانی دەوڵەتی ئیسلام): هەرچی له تواناتاندا هەیه بۆ بەهێزکردنی سوپای ئیسلام بیخەنه گەڕو ئامادەیی بکەن (هێزی ئاسمانی و دەریایی و وشکانی... هتد) و له ئامادەکردنی هەموو جۆره ئەسپ و (هۆکانی تری گواستنەوە) کەمتەرخەمی مەکەن تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکەن، با کەسانی تریش جگه لەم دوژمنانەی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، بەڵکو هەر خوا خۆی دەیانناسێت و هەر شتێک ببەخشن له پێناوی خوادا (بۆ بەهێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئەوه بەزایه ناچێت و دەستان دەکەوێتەوەو ئێوه ستەمتان لێناکرێت.",
		"جا ئەگەر (دوژمنان) بەلای ئاشتیدا دایانشکاند و حەزیان پێکرد تۆش (ئەی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئەی پێشەوا) ئامادەیی خۆت دەربڕه و پشت بەخوا ببەسته چونکه بەڕاستی ئەو زاته بیسەرو زانایه (له پیلان و نەخشەی دوژمنان ئاگادارە).",
		"خۆ ئەگەر خوانەناسان (به داخوازی ڕێکەوتن و ئاشتی) ویستیان بتخەڵەتێنن، ئەوه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا بەسه (که نەیەڵێت بکەویته ناو پیلان و نەخشەیانەوە) چونکه هەر ئەو زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سەری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیەک بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن...",
		"دڵەکانیشیانی بەست بەیەکەوە، ئەگەر هەرچی دارایی زەوی هەیە، هەر هەموویت خەرج بکردایه تا دڵەکانیانت پەیوەند بکردایه به یەکەوە، ئەوه نەتدەتوانی ئەو دڵانه پەیوەست بکەیت بەیەکەوە، بەڵام خوا (بەهۆی ئاینی ئیسلامەوە) خۆشی و یەکێتی و برایەتی له نێوانیاندا بەرپاکرد، چونکه بەڕاستی ئەو زاته باڵادەست و دانایە.",
		"ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم): تەنها خوا بەسه بۆ خۆت و ئەوانەی شوێنت کەوتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریدەدەرتان بێت.",
		"ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده لەسەر جەنگ (دژی ئەوانەی که کۆسپن له ڕێبازی گەیاندنی پەیامی خوادا) ئەگەر بیست کەسی خۆڕاگر هەبێت له ئێوە، ئەوه زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسدا، خۆ ئەگەر سەد کەس له ئێوه هەبن، ئەوه بەسەر هەزار کەس لەوانەی که بێ باوەڕن زاڵ دەبن، چونکه بەڕاستی ئەوانه کەسانێکن که تێناگەن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه دەکات).",
		"(ئەی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئەرکی لەسەر کەمکردنەوه و دەیزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مەعنەویەوە، لەبەرئەوە): جا ئەگەر سەد کەسی خۆڕاگر هەبێت له ئێوە، ئەوه زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسداو ئەگەر هەزار کەستان هەبێت، ئەوه زاڵ دەبن بەسەر دوو هەزاردا، ئەویش بەویست و یارمەتی خوا، خوایش یارو یاوەری خۆڕاگرانە.",
		"بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووه که دیلی هەبێت، هەتا کاتێک چاک پایەدارو جێگیر دەبێت له زەویدا، (مەگەر) کەلوپەل و شتومەکی دنیاتان دەوێت؟! لەکاتێکدا خوا (سەرفرازیی) ئەو جیهانی دەوێت و قیامەتی مەبەسته و خوا باڵادەست و دانایه (سەرکەوتن بەئیمانداران دەبەخشێت و دانایه له تاقی کردنەوەیاندا).",
		"خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن خواوه پێش نەکەوتایه (که مرۆڤ هەتا پەیامی خوای پێنەگات خوا سزای نادات) لەسەر ئەو شتانەی که وەرتان گرت (له بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانەوە) ئەوه سزایەکی زۆر گەورەتان تووش دەبوو.",
		"کەوابوو بخۆن لەو شتانەی که دەستتان کەوتووە، بەحەڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه بەڕاستی ئەو خوایه لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم): بەو دیلانه بڵێ که لەبەر دەستاندان، ئەگەر خوا خێر له دڵەکانتاندا بەدی بکات، ئەوه زۆر لەوه باشترتان پێ دەبەخشێت که لێتان وەرگیراوە، (ئەگەر باوەڕ بهێنن) لێتان خۆش دەبێت، خوایش لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"خۆ ئەگەر بیانەوێت خیانەت و پیلان دژ به تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئەوه بەڕاستی ئەوانه پێشتر خیانەتیان له خوا کردووه (بەوەی که شەریک و هاوەڵیان بۆ بڕیارداوە)، ئینجا خوا دەسەڵاتی لێسەندن و ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیەتی سنوور دانان بۆیان).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کۆچیان کردووەو تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانەوە، ئەوانەش که پێشوازیان له کۆچبەران کردو لەماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنەوه و پشتگیریان کردن، ئا ئەوانه هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن، ئەوانەش که باوەڕیان هێناوەو کۆچیان نەکردووە، ئەوه بۆتان نیه پشتگیریان بکەن لەهیچ شتێکدا هەتا ئەوانیش کۆچ دەکەن (بۆ بەهێزکردنی دەوڵەتی ئیسلام)، خۆ ئەگەر ئەو ئیماندارانەی (که کۆچیان نەکردووە) داوای یارمەتی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام، ئەوه پێویسته لەسەرتان بکەن، جگه لەسەر ئەو عەشرەت و لایەنەی کەله نێوان ئێوه و ئەواندا پەیمانێک هەبێت (ئەو پەیمانه مەشکێنن)، خوای گەورەش بینایه بەو کارو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون، هەندێکیان پشتیوانی هەندێکی تریانن و پشتیوانی له یەکتر دەکەن، خۆ ئەگەر ئێوەی ئیماندار کۆمەک بەیەکتر نەکەن و پشتی یەکتر نەگرن ئەوه لەسەر زەویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گەوره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوەی ئیماندار پێش دێت).",
		"ئەوانەش باوەڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئەوانەش جێگەی کۆچبەرانیان کردەوه و (پێشوازیان کردن) و یارمەتیان دان، هەر ئا ئەوانه بڕواداری ڕاستەقینەن، (له بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیه لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەپێزو پڕ بەرەکەت و جوان و ڕازاوە.",
		"ئەوانەش که باوەڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یەکەم و کۆچیان کردو هەوڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گەیاندنی بەرنامەی خوا) لەگەڵ ئێوەدا، ئا ئەوانەش له ئێوەن (پلەی ئێوەیان هەیە)، ئەوانەش که (سەرەڕای پەیوەندی ئیمانی) پەیوەندی خزمایەتیشیان هەیە، هەندێکیان شایستەترن بەهەندێکی تریانەوه له بەرنامەی خوادا (واته ئەوان شایستەترن له میرات بەریدا بۆ یەکتری)، بەڕاستی خوا به هەموو شتێک زاناو ئاگایە.",
	},
	-- 9 = التوبة
	{
		"ئەمه بەری بوونێکی گەوره و گرنگه لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوه بۆ ئەوانەی که پەیمانتان لەگەڵدا بەستبوون له هاوەڵگەران (واته پسان و نەمانی ئەو پەیمانانەیه که لەگەڵ هاوەڵگەراندا بەستراوە، چونکه ئەوان دەست پێشخەر بوون له شکاندنی پەیمانەکەدا).",
		"جا کەواته ئەی هاوەڵگەران بۆتان هەیه چوار مانگ بەسەر زەویدا بگەڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشتەجێ بوونی خۆتان دەدۆزنەوە)، بشزانن بەڕاستی ئێوه دەسەوسانکەری خوا نین و له دەست ئەو دەرناچن، بەڕاستیش خوای گەوره ڕیسواکەری بێ باوەڕانە.",
		"ئەمەش بانگەوازو ڕاگەیاندنێکه لەلایەن خواو پێغەمبەرەکەیەوه بۆ هەموو خەڵکی، له ڕۆژی حەجی گەورەدا کە: بەڕاستی خواو پێغەمبەرەکەی بەرین له موشریک و هاوەڵگەران، جا ئەگەر ئێوه تەوبه بکەن و بگەڕێنەوه له بێ باوەڕی ئەوه چاکتره بۆتان، خۆ ئەگەر هەر یاخی بن و پشت هەڵکەن، ئەوه چاک بزانن بەڕاستی ئێوه دەسەوسانکەری خوا نین و له دەسەڵاتی دەرناچن و مژده بده بەوانەی که بێ باوەڕ بوون، بەسزایەکی پڕ ئێش و ئازار!!...",
		"بەڵام ئەو هاوەڵگەرانەی که پەیمانتان لەگەڵیاندا بەستووە، پاشان پابەندی پەیمانەکه بوون و هیچیان لێ کەم نەکردووه و یارمەتی کەسیشیان نەداوه دژتان، ئەوه ئێوه پەیمانەکەیان بۆ بەرنه سەرو تەواوی بکەن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکه بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.",
		"جا کاتێک مانگه حەرامەکان بەسەرچوون (که بریتیه لە: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئەوه هاوەڵگەرانی پەیمان شکێن بکوژن لەهەر کوێ دەستان لێیان گیر بوو، یاخود بەدیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هەروەها کەمین و بۆسەیان له هەموو شوێنێکی لەباردا بۆ دانێن، جا ئەگەر (پێش ئەوەی دەستی ئێوەیان بگاتێ) تەوبەیان کردو وازیان هێنا لەو کارەیان و نوێژیان کردو زەکاتیاندا، ئەوه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکەن، چونکه بەڕاستی خوا لێخۆشبوو دلۆڤانه (ئەگەر ڕاست بکەن، خۆ ئەگەر به ڕاستیشیان نەبێت ئێوه حسابی ڕواڵەت بکەن).",
		"خۆ ئەگەر کەسێک له هاوەڵگەران داوای پەنای لێ کردیت (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەی ئیماندار)، ئەوه تۆیش پەنای بده هەتا گوێی له فەرموودەکەی خوا (قورئان) دەبێت، پاشان بیگەیەنه بەو شوێنەی دەیەوێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوە، ئەم میهرەبانیه لەبەر ئەوەیه ئەوانه کەسانێکن نازانن (خواناسی چیە).",
		"چۆن پەیمان دەبێت بۆ هاوەڵگەران (ئەوانەی که چەندەها جار پەیمان دەشکێنن)، لای خواو لای پێغەمبەرەکەی (پەیمان نابێت)؟! جگه لەوانەی که له پاڵ مزگەوتی حەرام و (کەعبەدا) پەیمانتان (لەگەڵیاندا مۆرکرد) هەتا ئەوان پابەند و ڕاست و دروست بن لەسەر پەیمانەکەیان بەرامبەر ئێوەوە، ئەوه ئێوەش پابەندو ڕاست و ڕەوان بن بۆیان، چونکه بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت.",
		"چۆن (پابەندی پەیمان دەبن لەگەڵ ئێوەدا، کاری چاک لەوانه ناوەشێتەوە) خۆ ئەگەر له کاتێکدا دەستیان بەسەرتاندا بڕوات ئەوه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نەخزمایەتی دەفامن، نەپەیمان، بەدەم و زاریان ڕازیتان دەکەن، دڵەکانیشیان دژو بێزارن لەوەی که بەدەم دەیڵێن (دژی ڕاگرتنی پەیمانەکانیانن) زۆربەشیان له سنوور دەرچوون و پەیمان شکێنن.",
		"(هاوەڵگەران نرخیان بۆ ئایەتەکانی خوای گەوره دانەناوە) ئەوانه به ئایەتەکانی خوا پارەو دەستمایەیەکی کەمی دنیایان کڕی و گۆڕیانەوه (ئایەتەکانی خوایان گۆڕیەوه بەنرخێکی کەم و هەرزان) و ئینجا پشتیان هەڵکرد له ڕێگەی خوا، ڕێگری خەڵکیشیان لێ دەکرد، بەڕاستی ئەو (خوا نەناسانە) ناپەسەند بوو ئەو کارو کردەوەیەی که دەیانکردو ئەنجامیان دەدا.",
		"ئەوانه دەربارەی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایەتی و پەیمان ڕەچاو ناکەن و ناپارێزن، هەر ئا ئەوانەشن دەستدرێژکاران.",
		"جا ئەگەر تەوبه بکەن و پەشیمانی دەربڕن و نوێژەکانیان ئەنجام بدەن و زەکات له ماڵ و سامانیان دەرکەن، ئەوه برای دینی ئێوەن، ئێمەیش ئایەت و فەرمانەکان ڕوون دەکەینەوه بۆ کەسانێک که دەیزانن.",
		"خۆ ئەگەر ئەوانه پەیمانەکانیان بشکێنن لەدوای بەستنی و گاڵتەو تانەوتەشەریان له ئاین و بەرنامەکەتان دەدا، ئەوه بجەنگن دژی سەرانی کوفر، بەڕاستی ئەوان هیچ پەیمانێکیان نیە، بۆ ئەوەی کۆڵ بدەن و واز له بێ باوەڕی خۆیان بهێنن.",
		"باشە، ئایا ئێوه ناجەنگن دژی کەسانێک که بەڵێن و پەیمانەکانیان هەڵوەشاندوه و هەوڵیشیاندا که پێغەمبەر دەرکەن له شاری (مەککە) و هەر ئەوانیش یەکەمجار دەستیان کرد به دژایەتیتان، ئایا لەوان دەترسن؟ جا خۆ هەر خوا شایستەیه که لێی بترسن ئەگەر ئێوه ئیماندارن.",
		"(ئەی ئیمانداران) بجەنگن دژی بێ باوەڕان، ئەوه خوایه که بەدەستی ئێوه سزایان دەدات و سەرشۆڕو خەجاڵەتیان دەکات و ئێوه بەسەریاندا سەر دەخات سینەی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسووده دەکات و دڵ و دەروونیان ساڕێژ دەکات (چونکه کاتی خۆی کافرەکانی مەککه زۆر ئازارو ئەشکەنجەی ئیماندارانیان دەداو بێ بەزەییانه هەندێکیان لێ شەهید کردن).",
		"هەرچی ئازارو کینەش هەیه لەدڵی ئیمانداراندا لای ببات و نەیهێڵێت، خوای گەورەش تەوبەو پەشیمانی لەو کەسه وەردەگرێت که خۆی دەیەوێت و (شایستەیە)، خوای گەوره زاناو دانایە.",
		"(ئەی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان دەزانی هەروا وازتان لێدەهێنرێت (بێ تاقیکردنەوە) لەکاتێکدا هێشتا خوا دەری نەخستووه ئەوانەی جیهادیان کردووەو تێکۆشاون له ئێوەو جگەله خواو پێغەمبەرەکەی و ئیمانداران کەسانی تریان نەکردووه بەجێی متمانەو ڕازو نهێنی خۆیان، خوایش هەمیشه ئاگاداره به هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن (بەڵام دەیەوێت هەموو ڕاستیەکان دەرکەون و بێنەروو).",
		"شیاو وشایسته نەبووه بۆ موشریک و هاوەڵگەران که مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە، لەکاتێکدا خۆیان شایەتن لەسەر خۆیان که بێ باوەڕن، ئەوانه هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخه و پووچەڵ بۆتەوە، ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا (له ژیانی کوله مەرگیدا) بەردەوامن.",
		"بەڕاستی تەنها ئەو کەسه (بەدڵ و بەگیان) مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان دەکاتەوه (به خواپەرستی و نوێکردنەوەی) که باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوه و نوێژەکانی بەچاکی ئەنجام داوەو زەکاتیشی (له ماڵ و سامانی) دەرکردووه و له کەسیش نەترساوه جگه له خوای باڵادەست، جا ئومێده ئەو جۆره کەسانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.",
		"ئایا ئێوه بەڕەواو دروستان دانا ئاوبەخشین بەحاجیان و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام (کەعبە)، وەک ئەو کەسه وابێت که باوەڕی پتەوی بەخواو بەرۆژی دوایی هێناوەو تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئەو دوو دەستەیه وەک یەکنین و لەیەک ئاستدا نین لای خوا، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی ستەمکار نادات.",
		"ئەوانەی باوەڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هەوڵ و کۆششیان ئەنجامداوه له پێناوی ڕێبازو ڕەزامەندیی خوادا به ماڵیان و بەگیانیان، پلەپایەو پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گەورەترە، ئا ئەوانەش که باسکران هەر ئەوانه سەرفرازو بەختەوەرن...",
		"(جا ئەوانە) پەروەردگاریان مژدەیان دەداتێ به ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی له لایەن خۆیەوە، هاوڕێ لەگەڵ ڕەزامەندی و خۆشنوودی و بەهەشت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئەوان هەیه لەو بەهەشتەدا نازو نیعمەتی نەبڕاوه که پێشکەشیان دەکرێت.",
		"لەهەمان کاتدا لەو بەهەشتەدا بۆ هەمیشه و بەردەوام ژیان دەبەنه سەر، بەڕاستی خوای بەخشنده پاداشتی گەوره و بێ سنووری لەلایە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، باو و باپیران و براکانتان مەکەنه پشتیوان و خۆشەویستی خۆتان، ئەگەر ئەوان بێ باوەڕیان خۆش ویست و هەڵیانبژارد بەسەر ئیمان و باوەڕدا، هەرکەس له ئێوه پشت بەوان ببەستێت و خۆشی بوێن، ئائەوانه هەر ستەمکارن.",
		"(ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئەگەر باوو باپیرانتان و براکانتان و هاوسەرانتان و عەشرەت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که بەدەستان هێناوە، یاخود بازرگانیەک دەترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبەره و کۆشک و تەلارێک که حەز دەکەن لێتان تێک نەچێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشەویستترو نازدارتر بێت له خواو پێغەمبەرەکەی و جیهادو تێکۆشان لەپێناو ڕێبازی ئەو زاتەدا، ده ئەوه چاوەڕوان بن، هەتا خوای گەوره دێت به فەرمانەکانیەوه و (تۆڵەتان لێ دەسێنێت)، خوای پەروەردگاریش هیدایەت و ڕێنموویی قەومی یاخی و له سنوور دەرچوو نادات.",
		"سوێند بێت بێگومان خوای گەوره له زۆر شوێندا سەری خستن (بەسەر بێ باوەڕاندا)، له ڕۆژی حونەینیش کاتێک که زۆریی ژمارەی خۆتان سەرسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئەو زۆریه هیچ فریاتان نەکەوت و بێ نیازی نەکردن، زەویش چەنده فراوانه لێتان هاتەوه یەک و تەنگ بوەوە، لەوەودوا هەموو پشتان هەڵکردو ڕاتانکرد.",
		"پاشان خوای گەوره ئارامی و ئاسوودەیی دابەزانده سەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران و سەربازانێکی دابەزان که نەتاندیووە، سزای ئەوانەشیدا که بێ باوەڕان بوون، ئەوەش سزای و پاداشتی بێ باوەڕانە.",
		"ئینجا دوای ئەوه خوای گەوره له هەر کەسێک که بیەوێت و شایسته بێت تەوبه و پەشیمانی وەردەگرێت، خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوەڵگەران ناپوخت و پیسن، ئیتر لەم ساڵەیان بەدواوه نابێت نزیکی مزگەوتی حەرام (کەعبەی پیرۆز) بکەون، خۆ ئەگەر دەترسن له هەژاری و نەداری و بێ بازاڕی ئەوه بزانن کەله ئایندەدا خوای گەوره له فەزڵ و بەخشندەیی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات هەر کاتێک بیەوێت (بێگومان سامانی نەوت و کانزاکان بەشێکن لەو مژدەیە) بەڕاستی خوا زاناو دانایە.",
		"(ئەی ئیمانداران) دژی ئەوانەی که باوەڕی (ڕاست و دروستیان) بەخواو بەرۆژی قیامەت نیه و ئەو شتانەی خواو پێغەمبەرەکەی بەحەرامیان داناوه بەحەرامی نازانن و پەیڕەوی دینی حەق نابن، لەوانەی که کتێبیان پێدراوه له (گاورو جوو) بجەنگن، هەتا ئەو کاتەی بەناچاری باج پێشکەش بەدەوڵەتی ئیسلام دەکەن، (لەجیاتی ئەوەی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و بەشداری جەنگ ناکەن).",
		"جولەکه وتیان: عوزەیر کوڕی خوایە، گاورەکانیش وتیان: مەسیح کوڕی خوایە!! ئا ئەو بوختانه (نابەجێیانە) قسەی ئەوانه و بەدەم دەیڵێن و لێی تێناگەن (بیرێک ناکەنەوە، تیافکرن) ئەو گوفتارەیان لاسایی کردنەوەی ئەوانەیه که پێشتر بێ باوەڕ بوون (لەوەدا که دەیانوت فریشتەکان کچی خوان)، دەک بەکوشت چن و خوا لەناویان بەرێت، ئاخر ئەم بوختانه ناڕەوایانه چۆن هەڵدەبەستن.",
		"(گاورو جوو) حاخام و قەشەکانی خۆیان کردۆته پەروەردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکەچ و فەرمانبەرداریانن، ئەوانیش بەئارەزووی خۆیان شتیان بۆ حەڵاڵ یان حەرام دەکەن) هەروەها مەسیحی کوڕی مەریەمیش (بەکوڕی خوا دەزانن) لەکاتێکدا که فەرمانیان پێنەدراوه جگه له پەرستنی تاکه خوایەک، بێگومان جگه لەوزاته خوایەکی تر نیە، پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەیە، که (ئەو نەفامانە) هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن.",
		"(ئەوانه بەو بیروباوەڕه پووچانەیانەوە) دەیانەوێت نوورو ئاینی خوا بەقاڵەی دەمیان بکوژێننەوه و خامۆشی بکەن (بەڵام خەیاڵیان خاوە) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه لەوه نەبێت ئاین و نووری خۆی سەربخات و نووری خۆی تەواو بکات و دەری بخات، هەرچەنده کافرو بێ باوەڕان پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.",
		"هەر ئەو زاته بۆیه پێغەمبەرەکەی هاوڕێ لەگەڵ هیدایەت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕەوانه کردووه تا سەری بخات بەسەر هەموو بەرنامه و ئاینەکانی تردا، هەرچەنده موشریک و هاوەڵگەران پێی سەغڵەت و دڵتەنگ بن.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، چاک بزانن که زۆربەی حاخام و مالومەکانی جوو و قەشەی گاوران، ماڵ و سامانی خەڵکی بەناحەق دەخۆن، بەرهەڵستی ڕێباز و ئاینی خوا دەکەن، جا ئەوانەی که ئاڵتون و زیو کۆ دەکەنەوه و قایمی دەکەن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕەزامەندی ئەو، نایبەخشن، ئەوه مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان بدەرێ!!",
		"(ئەو سزا سەختە) له ڕۆژێکدا دەبێت ئەو پاره و سامانەی کۆیان کردۆتەوە، له دۆزەخدا سوور دەکرێتەوە، ناوچاو و لاتەنیشت و پشتیانی پێ داخ دەکرێت، ئینجا پێیان دەوترێت: ئەمه ئەو سامانەیه که کۆتان دەکردەوه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئەوەی که بۆ خۆتان کۆدەکردەوە.",
		"بێگومان ژمارەی مانگەکان لای خوا دوانزه مانگە، لەکتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوە، هەر لەو ڕۆژەوه که ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، چوار مانگی به حەرام داناوه (واته جەنگ تیایدا نابێت بەرپا ببێت)، هەر ئەوەیه ئایین و بەرنامەی ڕاست و دروست، کەوابوو لەو مانگانەدا ستەم له خۆتان مەکەن و جەنگ بەرپا مەکەن، بەڵکو تەنها دژی موشریکانی (شەڕەنگێز) هەمووتان بجەنگن به گشتی هەروەکو ئەوان دژی ئێوه دەجەنگن بەگشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوەری ئەو کەسانەیه که لێی دەترسن و پارێزکارن.",
		"بەڕاستی دواخستن و دەستکاری کردنی ئەو مانگانەی که جەنگ تیایاندا حەرامە، بۆ کاتێکی تر؛ سەرکەشی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفرو خوانەناسیدا، ئەوانەی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا دەکرێن، ساڵێک ئەو دەستکاریه بەحەڵاڵ دادەنێن و ساڵێکیش بەحەرام، بۆ ئەوەی ئەو مانگانه ڕێک بکەون لەگەڵ ژمارەی ئەو مانگانەی که خوا حەرامی کردوون، بەم جۆره ئەوەی خوا حەرامی کردبوو حەڵاڵیان دەکرد، ئەوانه کرداره ناپەسەندەکانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوەڕان ناکات.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە: ئەوه بۆچی کاتێک پێتان دەوترێت ڕاپەڕن و ئامادەبن و هێرش بەرن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئەو خوانەناسانەی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنەوەی نووری خوا) ئێوه لەشتان دادەهێزرێت و دەلکێن بەزەویداو زەمین گیردەبن (ئەڵبەته ئەم بانگەوازه هەرکاتێک لەلایەن سەرکردایەتی حەکیم و داناو بڕوا پێ کراوەوه بڕیار درا، که هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگەی ئیماندارانه و ئەزموونی ساڵەها جیهادو خەباتی ژێر زەمینی هەیە، دەبێت لەلایەن هەموو ئیماندارانەوه پەیڕەوی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیاو بەگرنگتری دەزانن له ژیانی نەبڕاوەی قیامەت له بەهەشتی بەرین، بێگومان ژیانی دنیا به بەراورد لەگەڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامەتدا زۆر زۆر کەم تەمەن و کەم خۆشی یە.",
		"ئەگەر (بۆ جیهاد) ڕانەپەڕن و دەستبەکار نەبن، ئەوه سزایەکی زۆر بەئێشتان دەدات و کەسانێکی تر دەهێنێته کایەوه له ئێوه نەبن، وەنەبێت ئێوه بتوانن هیچ زەرەر و زیانێک به خوا بگەیەنن، (بەنەچوونتان بەدەم بانگەوازی خواوە، بەڵکو نافەرمانی و دنیاپەرستی هەر زیان له خۆتان دەدات)، خوایش هەمیشه بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە.",
		"ئەگەر ئێوه پشتگیری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نەکەن و یارمەتی نەدەن، ئەوه بەڕاستی خوا پشتگیری کردو سەری خست، کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەریان کرد له شاری مەککه و یەکێک بوو لەو دوو کەسه کاتێک هەردووکیان لەناو ئەشکەوتەکەدا بوون (کاتێک بێ باوەڕەکان گەشتبوونه دەوروبەری ئەشکەوتەکه ئەبوبەکری هاوەڵی خەمی لێهات) پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایەوه و پێی وت: خەفەت مەخۆ، دڵنیابه خوامان لەگەڵە، ئەوسا ئیتر خوا ئاسوودەی و ئارامی خۆی دابەزانده سەری و پشتگیری و بەهێزی کرد به سەربازانێک که ئێوه نەتاندەبینین و بەرنامەو ئاینی بێ باوەڕانی دانەواند و ڕیسواتری کرد، بەرنامەو ئاینی خوایش هەمیشه بەرزو بڵندترە، خوایش هەمیشه باڵادەست و دانایە.",
		"(ئەی ئیمانداران هەر کاتێک داواکران بۆ غەزا لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانه پێکراوەوە): ئێوه بەچەکی سووک و سەنگین و بەسواره و پیادەتانەوه ڕاپەڕن و ئامادەبن و جیهاد و تێکۆشان بکەن بەماڵ و سامان و گیانتان له پێناوی خوادا، ئەوه چاکتره بۆتان ئەگەر ئێوه بزانن و تێبگەن.",
		"ئەگەر (غەزای تەبووک) دەستکەوتێکی ئاسان و نزیک بوایە، یا سەفەرێکی مامناوەندی بوایە، ئەوه دووڕووەکان شوێنت دەکەوتن، بەڵام ڕێگەی دوورو پڕ مەینەت بۆ ئەوان زەحمەتە، (جا لەوەودوا دێن) و سوێند بەزاتی خوا دەخۆن و دەڵێن: ئەگەر بمانتوانیایه ئەوه لەگەڵ ئێوەدا دەردەچووین و دەهاتین بۆ غەزا، ئەوانه بەو ڕەفتارو درۆیانەیان، خۆیان تیادەبەن، خوایش دەزانێت بەڕاستی ئەوانه درۆزنن.",
		"خوا لێت خۆش بێت (ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)! بۆ مۆڵەتت دانێ (نەدەبوایه مۆڵەتیان بدەیتێ) هەتا بەچاکی بۆت دەربکەوێت، کێ ڕاسته و باوەڕ دامەزراوە، کێش درۆزن و دوورووە.",
		"(بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان بەخواو به ڕۆژی دوایی هەیه مۆڵەتت لێ ناخوازن (خۆ نادزنەوه له جیهادو له غەزا)، چونکه ئامادەن ماڵ و سامان و گیانیان بەخت بکەن له پێناوی خوادا، خوایش زانایه به خاوەن تەقواو پارێزکاران.",
		"(بەڵکو) بەڕاستی تەنها ئەوانه مۆڵەتت لێ دەخوازن که باوەڕ بەخواو به ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئەوانه هەمیشه دوودڵن و دڵه ڕاوکێیانە، بەردەوام له گومانی خۆیاندا سەرگەردان و وێڵن و دێن و دەڕۆن.",
		"ئەگەر ئەو دووڕووانه بیانویستایه دەرچن (بۆ غەزا) ئەوه خۆیان بۆ ئاماده دەکرد، بەڵام خوا چالاکی نواندن و دەرچوونی ئەوانی نەویست (چونکه دڵ و دەروون نەخۆش بوون)، لەبەر ئەوه سستی کردن و لەشی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان لەگەڵ پیرو مناڵ و پەککەوتەکاندا.",
		"ئەوانه ئەگەر دەرچوونایه و لەناوتاندا بوونایه هیچیان بۆ ئێوه زیاد نەدەکرد بێجگه له سستی نەبێت (له ئاشووب و گێره شێوێنی زیاتریان له دەست نەدەهات) و دەستیان دەکرد به چرپ و چاپ لەناوتاندا و دەگەران بۆ دۆزینەوەی کەلێنێک، بەئاواتی ئاشووب هەڵگیرساندن له نێوانتاندا، کەسانێکیش هەن لەنێو ئێوەدا، گوێیان بۆ دەگرن، خوایش چاک ئاگاداره به کاروکردەوەی ستەمکاران.",
		"سوێند به خوا (ئەو دووڕووانە) پێشتریش هەوڵیان داوه فیتنه و ئاشووب (له نێوان ئیمانداراندا) بەرپا بکەن و چەندەها فەرمان و نەخشەیان گۆڕی بۆ ئەوەی فێڵت لێ بکەن و ورەت بڕوخێنن، هەتا خوا کردی حەق هات و سەرکەوت و دینی خوا پایەدار بوو، لەکاتێکدا ئەوان هەمیشه سەغڵەتن (به پایەداری ئیسلام).",
		"(لەو دووڕووه بێ چاوو ڕووانە) کەسانێک هەن که دەڵێن: مۆڵەتم بدەو تووشی گوناهو سەرپێچیم مەکە!! (بەبیانووی ئەوەی له غەزادا، لەوانەیه تووشی گوناهو هەڵه ببێت!!) له حاڵێکدا ئەو جۆره کەسانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزەخیش گەمارۆی بێ باوەڕانی داوه و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەگەر خێرو چاکەیەکت تووش بێت، ئەوه ئەوان پێی دڵتەنگ و سەغڵەت دەبن، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکت تووش بێت ئەوه دەڵێن: ئێمه پێشتر دەستی خۆمانمان وەشاند (باشمان کرد نەچووین بۆ جەنگ، پێشبینی ئەمەمان دەکرد)، ئەوسا پشت هەڵدەکەن له کاتێکدا ئەوان دڵخۆش و شادمانن!...",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هەرگیز لەوه زیاترمان بۆ پێش نایەت جگەلەوەی که خوا بۆی نوسیووین (هەرچیش بۆمان پێش دێت هەر خێره بۆمان)، ئەوزاته هەمیشه یارو پشتیوانمانە، دەبا ئیمانداران هەر پشت بەو خوایه ببەستن.",
		"(به دووڕووەکان و بێ باوەڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یەکێک لەو دوو سەرئەنجامه چاکه زیاتر چاوەڕوانی چیمان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا هەردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ دەخوازین (کە: یان سەرکەوتنە، یان شەهید بوون) ئێمەش هەمیشه چاوەڕێی ئەوه دەکەین خوای گەوره بەڵاو سزایەکی تایبەتی خۆیتان بەسەردا ببارێنێت، یان بەدەستی ئێمه تووشی شکستی و نەهامەتی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مەڵاس بدەن و چاوەڕێ بن، بەڕاستی ئێمەش لەگەڵتاندا چاوەڕێین.",
		"به دووڕووەکان (که دەیانەوێت له ماڵ بەخشین خۆیان بشارنەوە) بڵێ: هەرچی دەبەخشن به ڕەزامەندیی یان بەناچاریی هەرگیز لێتان وەرناگیرێت، چونکه بەڕاستی ئێوه کەسانێکی گوناهبارو باوەڕ دانەمەزراون.",
		"هەر بۆیەش ئەوەی که دەیبەخشن لێیان وەرناگیرێت، چونکه ئەوانه باوەڕیان بەخواو بەپێغەمبەرەکەی (صلى الله عليه وسلم) نیه و نایەن بۆ نوێژ، مەگەر بەلەش بەباری تەمەڵی نەبێت، ماڵ و سامانیش نابەخشن مەگەر لەکاتێکدا که ئەوان نابەدڵ و سەخڵەتن.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەی ئیماندار) نەماڵ و سامان و نه نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکه بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت له ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات له ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوه و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا که ئەوان بێ باوەڕن.",
		"ئەوانه سوێندیش به خوا دەخۆن که بەڕاستی له ئێوەن، (بەڵام درۆ دەکەن) ئەوانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، بەڵکو ئەوانه کەسانێکن که له ترسا خەریکن زیڕه بکەن و ترسنۆکن.",
		"خۆئەگەر پەنایەک یان چەند ئەشکەوتێک یان ژێر زەمینێکیان دەست بکەوێت ئەوه بەپەله ڕووی تێدەکەن و لەکاتێکدا که ئەوان هیچ شتێک جڵەویان ناگرێت (ئەوەنده له بەشداربوونی غەزا دەترسن).",
		"هەیانه تانەو تەشەر له تۆ دەدات له دابەشکردنی زەکات و دەستکەوتدا (پڕوپاگەنده دەکات که گوایه عەدالەت و دادی تێدا نیە)، جا ئەوانه ئەگەر بەشیان بدرێت ڕازین، ئەگەر بێ بەش بکرێن لێی ئەوه خێرا ئەوان ڕق هەڵدەگرن و کینه له سینه دەگرن.",
		"خۆ ئەگەر ئەوانه ڕازی بوونایه بەو بەشەی خوا به نسیبی کردوون و پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی بەخشیوون و بەدڵ بیانوتایە: خوامان بەسه (که لێمان ڕازی بێت)، ئێمه فەرامۆش ناکات لەئایندەدا هەر پێمان دەبەخشێت له فەزڵ و زیاده ڕێزی خۆی، پێغەمبەرەکەشی لەوەی دەستی دەکەوێت پێمان دەبەخشێت، بەڕاستی ئێمه ئاوات و مەبەستمان گەڕانەوەیه بۆ لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەوه (ئەو کاته پاداشتی هەردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگەر دەکرد).",
		"بێگومان زەکات تەنها بۆ هەژارو نەداران و ئەو کەسانەی کەکارمەندن بەسەریەوه و بەو موسڵمانه نوێیانەی که هێشتا ئیمان جێگیر نەبووه لەدڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیلەکان و بۆ (یارمەتیدانی) قەرزدارەکان و بۆ گەیاندنی ئاینی خوا (هەر بوارێک که خزمەت بەبانگەوازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا بەرەو پێش و سەرکەوتن ببات) هەروەها بۆ ئەو ڕێبوارانەش که پارەیان لێ دەبڕێت و نەدار دەکەون، (دابەشکردنی زەکات بەو شێوەیە) فەرزه له لایەن خواوه لەگەردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایه (له سامان بەخشین و فەرزکردنی زەکاتدا).",
		"هەندێکی تر (له دووڕووەکان) ئەوەنده نەفامن، ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەدەن، بەوەی که دەڵێن: (محمد) گوێ بۆ هەموو کەس دەگرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوەڕی پتەوی بەخوا هەیە، باوەڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هەیە، ڕەحمەتیشه بۆ ئەوانەتان که باوەڕیان هێناوە، (بەڵام) ئەوانەی ئازاری پێغەمبەری خوا دەدەن سزایەکی بەئێش بۆیان ئامادەیە.",
		"دووڕووەکان، سوێندتان به خوا بۆ دەخۆن تا بڕواتان پێبکەن و ڕازیتان بکەن، لەکاتێکدا که حەق وایه خواو پێغەمبەرەکەی ڕازی بکەن ئەگەر ئەوانه باوەڕدارن...",
		"مەگەر ئەوانه نازانن ئەو کەسەی که دژایەتی خواو پێغەمبەرەکەی بکات، ئەوه به ڕاستی ئاگری دۆزەخ بەشیەتی و بۆی ئامادەیه هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەشدا، ئا ئەوه ڕیسوایی و خەجاڵەتیەکی زۆر گەورەیە.",
		"دووڕووەکان دەترسن لەوەی سوورەتێک دابەزێنرێته سەریان، هەواڵیان بداتێ بەوەی له دڵ و دەروونیاندایە، پێیان بڵێ: گاڵته بکەن! بێگومان ئەوەی لێی دەترسن خوا هەر ئاشکرای دەکات (بۆ خۆتان و بۆ خەڵکیش).",
		"(کاتێک تۆ ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگوفتاری نابەجێیان ئاگادار دەبیت) و لێیان دەپرسیت (ئەوه خەریکی چین؟!) ئەوه بێگومان دەڵێن: بەڕاستی ئێمه تەنها دەمەتەقێ و گەمەو گاڵتەمان دەکرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خواو ئایەت و فەرمانەکانی و پێغەمبەرەکەی گاڵتەتان دەکرد؟!",
		"(ئیتر بێ سوودە) پاکانه مەکەن، چونکه بەڕاستی ئێوه بێ باوەڕ بوون دوای ئەوەی له ڕواڵەتدا باوەڕتان هێنابوو ئەگەر له دەستەیەکتان خۆش ببین (دوای تەوبەی ڕاستەقینە) دەستەیەکتان هەر ئازار دەدەین (بەهۆی کاری نابەجێیەوە) چونکه بەڕاستی ئەوان تاوانبارو تاوانکار بوون.",
		"دووڕووەکان له پیاوان و له ژنان سەر بەیەکترن و وەک یەکن لەم ڕەفتارانەدا: فەرمان بەگوناهو خراپه و تاوان دەدەن و قەدەغەی خێرو چاکه دەکەن و دەستیان دەنوقێنن (ماڵ و سامان بەشی کەس نادەن)، ئەوانه خوایان فەرامۆش کردووە، خوایش ئەوانی پشت گوێ خستووە، بەڕاستی دووڕووەکان هەرخۆیان یاخی و له ئایین دەرچوون.",
		"خوا (هەڕەشەی کردوه و) بەڵێنی ئاگری دۆزەخی به دووڕووەکان له پیاوان و ژنان و بەبێ باوەڕانیش داوە، که بەردەوام و نەمرن تیایدا، ئەو دۆزەخەیان بەسه و کاڵا بەقەد باڵایەو خوا نەفرەتی لێکردوون و سزای بەردەوامیش بەشیانه و بۆیان ئامادەیە.",
		"(ئێوەش ئەی بێ باوەڕان) وەک ئەو بێ باوەڕانەن له پێش ئێوەدا بوون، که ئەوان له ئێوه بەهێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوەیەک بەو بەشەی که هەیانبوو ڕایانبوارد، ئێوەش ماوەیەک ڕاتانبوارد به بەشەکەی خۆتان، هەروەک چۆن ئەوانەی پێش ئێوه ڕایانبوارد به بەشەکانی خۆیان!! ئێوەش ڕۆچوون له ئارەزووبازیدا وەک چۆن ئەوان ڕۆچوون له ئارەزووبازیدا، ئا ئەوانه هەموو کارو کردەوەیەکیان پووچەڵ بۆتەوه و بەکەڵکیان نەهات له دنیاوقیامەتدا ئا ئەوانه هەر خۆیان ڕەنج بەخەسارن.",
		"ئایا ئەوانه هەواڵی گرنگی قەومەکانی پێش خۆیان پێ نەگەیشتووه (بەتایبەتی) قەومی نوح و عادو ثمود، قەومی ئیبراهیم و نیشتەجێکانی مەدیەن (قەومی شوعەیب)، هەروەها ڕەفتار نزم و بێ ڕەوشتەکان (قەومی لوط)، جا هەموو ئەو نەتەوانه پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگەو نیشانەی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا بەڕاستی وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن، بەڵکو ئەوان ستەمیان له خۆیان کرد.",
		"(لەو لاشەوە) ئیمانداران له پیاوان و له ئافرەتان هەندێکیان خۆشەویست و پشتگیرو هاوکاری یەکترن (که ئەمەش سیفەتیانە): فەرمان بەچاکه دەدەن و قەدەغه له خراپه دەکەن و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵیشیان دەبەخشن و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن، ئا ئەوانه له ئایندەدا خوا ڕەحمیان پێ دەکات و سۆزی دەبێت بۆیان، بەڕاستی خوا باڵادەست و دانایە.",
		"خوای گەوره بەڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافرەتان، بەوەی که باخەکانی بەهەشتیان پێ دەبەخشێت که چەندەها ڕوبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات و جاریه به بەردەم کۆشکەکانیاندا، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه تیایدا، هەروەها چەندەها جێگه و ڕێگه و کۆشک و تەلاری خۆش و ڕازاوەی تایبەتی له بەهەشتداو لەناو باخی چڕوپڕی (عەدن) دا، لەگەڵ ڕەزامەندی خوای گەورەدا، که له هەموو نازو نیعمەتەکان بەنرخترو گرنگترە، ئەوه خۆی سەرفرازیەکی زۆر گەوره و بێ ئەندازەیە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافرو دووڕووەکان بجەنگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه لەسەریان، ئەوانه سەرئەنجام و مەنزڵگەیان دۆزەخە، ئای که سەرئەنجامێکی خراپ و ناشرینە.",
		"(دووڕووەکان) سوێند بەخوا دەخۆن که قسەیەکی نابەجێیان نەکردووە، کەچی سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانه درۆ دەکەن، بەڵکو گوفتاری کوفرو بێ باوەڕی هات بەدەمیاندا، ئەوانه دوای موسڵمانبوونیان بێ باوەڕ بوونەوە، خەریکی (پیلان)و نەخشەیەک بوون بەڵام بۆیان نەلواو پێی نەگەیشتن (که شەهید کردنی پێغەمبەر بوو (صلى الله عليه وسلم)، هیچ شتێک ئەوانی تووڕه نەکردووە، تەنها ئەوه نەبێت: خواو پێغەمبەرەکەی (صلى الله عليه وسلم) ئیماندارانیان دەوڵەمەند و بەهرەوەر کرد له فەزڵ و زیاده ڕێزی خۆی، جا ئەو دووڕووانه ئەگەر تەوبه بکەن و له ڕەفتاری نادروستیان پاشگەز ببنەوه ئەوه چاکتره بۆیان، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و (هەر خەریکی نەخشەو پیلان بن) ئەوه بێگومان خوا سزای به ئازاریان دەدات له دنیاو قیامەتدا، کەسیش یارو یاوەرو پشتیوانیان نابێت له زەویدا.",
		"(له دووڕووەکان) کەسانێک هەن که پەیمان و بەڵێنی بەخوا داوە: سوێند بەخوا ئەگەر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببەخشێت، بەڕاستی زەکات و خێری لێدەکەین و بێگومان له ڕیزی کەسانی چاک و خواناسیشدا دەبین.",
		"جا کاتێک خوا له فەزڵ و بەرەکەتی خۆی پێیدان و بەهرەوەری کردن، ئەوان ڕەزیلیان تێدا کردو پشتیان له بەڵێنەکەیان کرد لەکاتێکدا که ئەوان هەمیشه له بەڵێن و پەیمان پشت هەڵکەرن.",
		"ئەوسا ئیتر بەهۆی ئەو بەڵێن شکاندنەیانەوە، خوا نەخۆشی دووڕوویی له دڵ و دەروونیاندا چەسپاندو دامەزراند تا ئەو ڕۆژەی ئاماده دەبن (لەبەردەم دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینەوە، چونکه نافەرمانی و سەرپێچیان کردووه لەو بەڵێنەی که دایان به خواو و بەهۆی ئەوەشەوه که درۆیان دەکرد.",
		"مەگەر ئایا ئەوانه نەیاندەزانی بەڕاستی خوای گەوره ئاگاداره بەنهێنی و چپەو سرتەیان؟ ئایا نەشیاندەزانی که بەڕاستی خوا بەتەواوی زاناو ئاگایه بەهەموو نهێنی و شاراوەکان؟",
		"ئەو بێ باوەڕانەی که پلار دەگرنه ئەو ئیماندارانەی که زیاده بەخشن له خێر کردندا بەویستی خۆیان له ڕێگەی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هەژار دەگرن که بێجگه له ڕەنجی شانی خۆیان هیچی تریان دەست ناکەوێت، ئینجا هەر گاڵتەشیان پێدەکەن، ئەوانه خوا تۆڵەیان لێ دەسێنێت و ڕیسوایان دەکات، بەهۆی ئەو گاڵته کردنەیانەوه و سزای به ئێش و ئازاریش بەشیانە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داوای لێخۆش بوون بۆ ئەو دووڕووانه بکەیت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نەکەیت چوونیەکە، تەنانەت ئەگەر حەفتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت، ئەوه خوا هەرگیز لێیان خۆش نابێت، ئەوه چونکه به ڕاستی ئەوان باوەڕیان به خواو پێغەمبەرەکەی نەبوو، خوایش هیدایەت و ڕێنموویی کەسانی گوناهکارو له سنوور دەرچوو ناکات.",
		"(دووڕووەکان)، ئەوانەی که بەجێهێڵران لەناو مەدینەدا شادمان بوون بەدانیشتنیان و دواکەوتنیان له پێغەمبەرو نەچوونیان بۆ غەزا، حەزیان نەکرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکەن و به ئیماندارانیان وت: لەم گەرمایەدا دەرمەچن بۆ جیهاد، ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزەخ بەتینتر و بەهێزتره لەگەرمیدا ئەگەر تێ بگەن و بیرو هۆشیان بخەنەکار.",
		"جا (وازیان لێ بهێنە) باکەمێک پێبکەنن (له دنیادا) و دەبێت زۆر بگرین (له قیامەتدا) له پاداشتی ئەو کارو کردەوەیەی دەیکەن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جا ئەگەر خوا (له غەزای تەبووک) تۆی گەڕاندەوه بۆ مەدینە، پاشان دەستەیەک لەو (دووڕوو دنیا پەرستانە) مۆڵەتیان لێ خواستیت تا له ئایندەدا بەشداری غەزا بکەن و دەربچن لەگەڵ ئێوەدا، ئەوه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هەرگیز لەگەڵ مندا دەرناچن و هەرگیز نابێت لەگەڵ مندا بجەنگن دژ به دوژمن، چونکه بەڕاستی ئێوه له سەرەتاوه ڕازی بوون بەدانیشتن و نەهاتن، ده ئیتر هەر دانیشن لەگەڵ ئەوانەدا که مانەوەو دواکەوتن و نەهاتن.",
		"هیچ کات لەسەر هیچ کەس لەو دووڕووانه نوێژ نەکەی که مرد، لەسەر گۆڕەکەشی مەوەستە، چونکه بەڕاستی ئەوانه باوەڕیان به خواو به پێغەمبەرەکەی نەبوو و مردیشن لەکاتێکدا له دین دەرچوو بوون.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەی ئیماندار) ماڵ و سامان و نەوەیان سەرسامت نەکات بەباشیان بزانیت، چونکه بەڕاستی خوا هەر دەیەوێت له ژیانی دنیادا تووشی بەڵاو سزایان بکات له ڕێگەی ماڵ و سامان و نەوەیانەوه و گیانیان دەربێت، لەکاتێکدا که ئەوان بێ باوەڕن.",
		"کاتێکیش سوورەتێک له قورئان دابەزێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوەڕ بەخوا بهێنن و لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا جیهاد بکەن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غەزا، ئەوه دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەکانیان (دووڕووەکان) مۆڵەتت لێ دەخوازن و دەڵێن: وازمان لێ بێنه تا لەگەڵ پەککەوته و دانیشتووەکاندا بین.",
		"(سەیرە) ئەو ـ بەناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که لەگەڵ پیره ژناندا بن و بمێننەوەو دڵیان مۆری بەسەردا نرابوو، ئەوانه (له حەقیقەتی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگەن.",
		"بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و ئەوانەی که لەگەڵیدا باوەڕیان هێناوە، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چەسپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانەوە، ئا ئەوانه هەرچی خێرو خۆشی هەیه بەشیانه و ئەوانه سەرفرازو سەربەرز و ڕزگارن.",
		"(ئەو بەختەوەرانە) خوا چەندەها باخی بەهەشتی بۆ ئاماده کردوون که چەندەها ڕوبار بەژێر (درەختەکانی و بەبەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه تیایدا، ئەو سەرئەنجامه سەرکەوتن و سەرفرازیەکی زۆر گەورەیە.",
		"(لەکاتی غەزای تەبووکدا) پاکانەکەران له بیابان نشینانی عەرەب هاتنه (خزمەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدرێت که نەچن بۆ جیهاد، هەروەها ئەوانیش که درۆیان لەگەڵ خواو پێغەمبەرەکەیدا دەکرد دانیشتن و بەشداری غەزاکەیان نەکرد، ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون لەناو ئەوانەدا لەئایندەدا سزایەکی پڕ ئێش و ئازاریان تووش دەبێت.",
		"لاوازو نەخۆش و ئەوانەش که خەرجییان دەست ناکەوێت، هیچ گوناهو گلەییەکیان لەسەر نیه (له بەشداری نەکردنی غەزادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خواو پێغەمبەرەکەی، لەسەر ئەو چاکەخواز و پاکانه هیچ جۆره گلەیی و ڕەخنەیەک نیە، خوای گەوره لێخۆش بووه و میهرەبانیشە.",
		"هەروەها گلەیی و ڕەخنه نیه لەسەر ئەو کەسانەی که دێن بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی وڵاخی سواریان بۆ پەیدا بکەیت و بێن بۆ جیهاد، تۆش دەڵێیت: هیچ شک نابەم تا بتاندەمێ بۆ سواری (ئیتر به نائومێدی) گەڕانەوەو چاویان فرمێسکی لێ دەڕژا له خەفەتدا ئەسرینی لێ دەباری چونکه هیچ شک نابەن بیبەخشن و خەرجی بکەن (له پێناوی خوادا، چۆن له غەزا دواکەوتن)!!.",
		"بەڵکو تەنها گلەیی و ڕەخنه لەسەر ئەوانەیه که مۆڵەتت لێ دەخوازن و خۆ دەدزنەوە، له کاتێکدا که دەوڵەمەند و دەست ڕۆیشتوویشن، ڕازین لەگەڵ پیره ژنان و پەککەوتواندابن و بمێننەوە، خوایش مۆری ناوه بەسەر دڵیاندا، بۆیه ئەوانه نازانن (خێر له چیدایە).",
		"کاتێک ئێوه له غەزا دەگەڕێنەوه دووڕووەکان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ دەکەن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مەکەن، هەرگیز باوەڕتان پێناکەین، خوایش ئاگاداری کردووین له هەموو هەواڵ و هەڵس و کەوت و گوفتار و نیەتێکتان، له ئایندەدا خوا و پێغەمبەرەکەی کارو کردەوەتان دەبینن (لەسەر کوفر دەمێننەوه یاخود پەشیمان دەبنەوە؟)، پاشان دەبرێنەوه بۆ لای ئەو زاتەی که زانا و ئاگای پەنهان و ئاشکرایە، ئینجا ئاگادارتان دەکاتەوه بەو کارو کردەوەیەی که دەیکەن.",
		"که ئێوه گەڕانەوه (له غەزا) بۆ لایان سوێندتان بۆ دەخۆن به خوا بۆ ئەوەی وازیان لێ بهێنن و سەرزەنشتیان نەکەن، جا ئێوەش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکەن، چونکه بەڕاستی ئەوانه (دڵ و دەروون) پیسن، شوێن و جێگەیان دۆزەخه له پاداشتی ئەو کارو کردەوەی که دەیانکرد.",
		"هەر سوێندتان بۆ دەخۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان لێبکەن، خۆ ئەگەر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئەوه بێگومان خوا له کەسانی له ئایین دەرچوو ڕازی نابێت.",
		"زۆربەی عەرەبه کۆچەری و دێهاتی و بیابان نشینەکان (له عەرەبه شارنشینەکان) دڵ ڕەقترن له بارەی کوفرو دووڕووییەوه (چونکه دوورن له سەرچاوەکانی زانست و مەدەنیەتەوە)، شایستەترن ئەو سنوورانه نەزانن کە: خوا ناردوویەتیه خوارەوه بۆ پێغەمبەرەکەی (دەربارەی حەڵاڵ و حەرام) خوای گەورەش زانا و دانایه (به بەندەکانی).",
		"هەر لەو عەرەبه بیابان نشینانە، کەسانێک هەیه که ئەوەی دەیبەخشێت بەسەرانه و غەرامەی دەزانێت چاوەڕێی ئەوه دەکەن چەندەها بەڵاو ناخۆشی بێته سەرتان، یاخوا مەینەتی خراپ بەسەر ئەواندا بێت، خوایش هەمیشه بیسەره (به گوفتاریان)، زانایه (به نیەتیان).",
		"لەو عەرەبه بیابان نشینانه کەسانی تریان هەیەکه ئیمان و باوەڕ بەخواو بەڕۆژی دوایی ئەهێنن و ئەوەی خەرجی دەکەن و دەیبەخشن بەچەندەها هەنگاوی نزیک بوونەوەی لای خوای دادەنێن و بۆ ئەوەی بەهرەمەند بن له چەندەها دۆعای خێری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، - ئاگاداربن- بەڕاستی ئەو بەخشینەیان مایەی سەرفرازی و نزیک بوونەوەیانه له خواوە، سەرئەنجام خوا دەیانخاته ژێر سایەی ڕەحمەتیەوە، بەڕاستی لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"خوای میهرەبان لەوانەی که پێشکەوتن و یەکەم کەس بوون له ئیسلام بوون و خزمەت کردنی ئیسلامدا لەکاروانی کۆچبەران و پشتیوانان و ئەوانەی که به ڕێکوپێکی شوێنیان کەوتوون، ڕازی بووەو ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەکانی بەهەشتی بۆ ئاماده کردوون که چەندەها ڕووبار به بەردەم کۆشکەکانی و بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیش تیایدا دەمێننەوە، ئەو سەرئەنجامه سەر کەوتنێکی زۆر گەورەیە.",
		"لەو ناوچانەی دەوورو‌بەرتان هەندێ عەرەبی بیابان نشینی دووڕوو هەن و هەندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون لەسەر دووڕووی و زرنگن لەو بارەیەوە، تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، بەڵکو ئێمه دەیانناسین، لەمەودوا ئەوانه هەر له دنیادا دوو جار ئازاریان دەدەین، پاشان دەبرێنەوه بەرەو سزاو ئازارێکی زۆر سەخت و دژوار.",
		"(بێجگه لەوانە) کەسانێکی تریش هەن که دان بەگوناهو هەڵەکانیاندا دەنێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکەڵ کردووە، ئەمانه نزیکه خوا تەوبەیان لێ وەربگرێت، چونکه بەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"له هەندێ ماڵ و سامانی ئەو (ئیماندارانە) زەکات و خێر وەربگرە، چونکه دەبێته هۆی خاوێن کردنەوەی ماڵەکانیان و پاککردنەوەی دڵ و دەروونیان و دۆعای دابارینی ڕەحمەت بکه بەسەریاندا و ئەگەر مردیشن نوێژیان لەسەر بکە، چونکه بەڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایەی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هەمیشه بیسەر و زانایە.",
		"ئایا نەیانزانیووه که بەڕاستی خوا خۆی تەوبه قبوڵ دەکات له بەندەکانی و هەموو خێر و سەدەقەیەکیشیان لێ وەردەگرێت و بەڕاستی خوا خۆی تەوبه وەرگرو میهرەبانە.",
		"بەو خەڵکه بڵێ: ئێوه هەرچی دەتوانن له کارو کردەوه ئەنجامی بدەن، چونکه خوا کارو کردەوەتان دەبینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هەروەها پێغەمبەرەکەشی (ئاگادار دەکات کاتێک له ژیاندایه، دوای وەفاتیشی بۆ خوای گەوره ئاسانه که نیشانی بدات)، هەروەها ئیماندارانیش (ئاسەوارو دەرئەنجامی دەبینن)، پاشان دەگەڕێنرێنەوه بۆ لای ئەو خوایەی که زانایه بەنهێنی و ئاشکرا، ئەوسا ئاگادارتان دەکات له هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"کەسانێکی تریش هەن (له بەجێ ماوەکان) ئەنجامی کردەوەیان دواخراوه بۆ فەرمانی خوا، یان سزایان دەدات (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر دووڕووی) یاخود تەوبەیان لێ وەردەگرێت (ئەگەر پەشیمان بن)، خوای گەورەش هەمیشه زاناو دانایە.",
		"ئەو (دووڕووانەی) که مزگەوتێکیان دروستکرد لەبەر زەرەردان و بڵاوکردنەوەی بێ باوەڕی و دووبەرەکی بەرپاکردن لەنێوان ئیمانداراو بۆ چاوەڕوان کردنی هاتنی ئەو کەسانەی که پێشتر دووژمنایەتی و جەنگیان دژی خواو پێغەمبەرەکەی دەکرد و بێگومان سوێند دەخۆن کە: ئێمه تەنها مەبەستمان چاکه بووە، (له کاتێکدا) خوایش شایەتی دەدات که بەڕاستی ئەوانه درۆزنن.",
		"هەرگیز لەو مزگەوتەدا ڕامەوەسته بۆ نوێژ کردن (چونکە) بەڕاستی مزگەوتێک شایستەیه که تۆ تیایدا بوەستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هەر له یەکەم ڕۆژەوه لەسەر بنچینەی تەقواو خواناسی دروست کراوە، (چونکە) لەو مزگەوتەدا چەند کەسانێکی مەردی تیادایه که زۆر حەز دەکەن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له دەروون و ڕواڵەتدا)، خوایش بەردەوام ئەوانەی خۆش دەوێت که خۆیان پاک ڕادەگرن.",
		"جا ئایا ئەو کەسەی که مزگەوت و کارو شوێنی لەسەر بنچینەی تەقواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕەزامەندی خوای مەبەست بێت چاکترە؟! یاخود ئەو کەسەی که بینای مزگەوت شوێن و بەرنامه و کاری لەسەر لێواری کەندەڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامەزراند بێت، ئینجا لەگەڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش ڕێنموویی ئەو دەسته ستەمکاره ناکات.",
		"ئەو بینایەی دووڕووەکان دروستیان کرد بەردەوام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیاندا، هەتا ئەو کاتەی که دڵیان دەپچڕێت و دەمرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووەکان) دانایه (له هەڵوەشاندنەوه و پووچ کردنەوەیاندا).",
		"بەڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه بەوەی که بەهەشت بۆ ئەوانەو بەشیانه (بەڕاستی پەروەردگارێکی بەخشندەیە، هەر خۆی بەخشێنەری گیان و ماڵ و سامانە، کەچی ئاوا مامەڵه دەکات لەگەڵ ئیماندارانداو نرخێکی نەبڕاوە، نرخێکی زۆر گەورەی بۆ بڕیارداوە، کاتێک له پێناوی ئەودا دەیبەخشن) ئەوانه دەجەنگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا دەکوژن (له گۆڕەپانی جەنگدا)، یان دەکوژرێن و (شەهید دەکرێن)، ئەو پاداشت و بەڵێنه بەڕاستی لەسەر خوایه و باس کراوه له تەورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هەیه به قەدەر خوا بەوەفاو بەئەمەک بێت بۆ جێ بەجێکردنی بەڵێنەکانی، کەواته زۆر دڵخۆش و کامەران بن بەو مامەڵەیەی که ئەنجامتانداوه و بەو فرۆشتن و کڕینەی که لەسەری ڕێککەوتوون، بێگومان هەر ئەوەشه سەرفرازی و سەرکەوتنی نەبڕاوه و بێ سنوور.",
		"(جا ئەوانەی ئەو مامەڵەیه دەکەن پێشتر بەم سیفەته پیرۆزانه خۆیان ڕازاندۆتەوە): تەوبەکارن و لەهەڵەکانیان پەشیمانن، خواپەرستن (له هەموو هەڵس و کەوتیاندا)، سوپاسگوزارن (لەسەر هە‌موو نازو نیعمەتێک)، گەڕۆکن (لەسەر زەویدا، ئەندێشەو بیرو هۆش بەکاردەهێنن بۆ بیر کردنەوه له بونەوەرو دەوروبەر)، سوژدەبەرو کڕنوشبەرو نوێژ خوێنن، فەرماندەرن بەهەموو چاکەیەک، قەدەغەی خراپەو هەموو نادروستیەک دەکەن و پارێزەرن بۆ سنوورەکانی خواو قەدەغەکراوەکانی، ئینجا مژده بده بەئیمانداران (ئەوانەی ئەو سیفاتانه له خۆیاندا دەهێننه دی).",
		"بۆ پێغەمبەرو ئەوانەی که باوەڕیان هێناوە، ڕەوا نیه داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوەڵگەڕان بکەن هەر چەنده ئەوانه خزمی نزیکیش بن، دوای ئەوەی که بۆیان ڕوون بۆتەوه که بەڕاستی ئەوانه نیشتەجێی دۆزەخن (بەهۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانەوە).",
		"جا دوای لێخۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی لەبەر بەڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی دەر‌کەوت بەڕاستی باوکی دووژمنی خوایە، ئیتر خۆی لێ بەری کرد، بەڕاستی ئیبراهیم زۆر بەسۆزو دڵ نەرم بوو و زۆر خاوەن حیلم بوو.",
		"هەرگیز خوا کەسانێک گومڕا ناکات دوای ئەوەی که هیدایەتی داون، هەتا بۆیان ڕوون نەکاتەوه که دەبێت لەچی خۆیان بپارێزن، بەڕاستی خوا به هەموو شتێک زانایە.",
		"بەڕاستی هەر بۆ خوایه خاوەنداریەتی ئاسمانەکان و زەوی، ئەو خوایه ژیان دەبەخشێت و مردنیش پێش دەهێنێت، هەرگیز جگه له خوا کەستان دەست ناکەوێت که یارو یاوەرتان بێت و پشتیوانیتان لێ بکات.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ کرد له پێغەمبەرو کۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی که شوێنی پێغەمبەر کەوتن لەکاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (له غەزای تەبووکدا)، دوای ئەوەی که خەریک بوو دڵی دەستەیەکیان له خشته بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبەو پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ کرد، چونکه بەڕاستی ئەو پەروەردگاره بەسۆزو میهرەبانه لەگەڵیاندا.",
		"هەروەها تەوبەی ئەو سێ کەسەشی وەرگرت که (له غەزای تەبووک) دواخران دوای ئەوەی که زەوی چەنده فراوانه لێیان تەنگ بۆوە، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج پەنایەک نیه (لەخەشم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه لەوەی خۆیان بدەنه پەنای ئەو زاتە، پاشان تەوبەی لێ‌وەرگرتن، تا تەوبه بکەن، بەڕاستی هەر خوا تەوبه وەرگرو میهرەبانە. (له غەزای تەبووکدا سیان له هاوەڵان بێ هیچ بیانوویەک خۆیان دواخست که بریتی بوون له {کەعبی کوڕی مالیک} و {مەرارەی کوڕی ڕەبیع} و {هیلالی کوڕی ئومەییە}، کاتێک پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم گەڕایەوە، دووڕووەکان دەهاتن و هەریەک به بیانویەک پاکانەیان دەکرد، بەڵام ئەو سێ ئیمانداره هیچ بیانویەکیان نەبوو، دانیان بەهەڵەی خۆیاندا نا، پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم فەرمانیدا کەکەس قسەیان لەگەڵدا نەکات و دەبێت نەچن بەلای خێزانەکانیاندا، ئەم تەمێ کردنەش، پەنجا شەو‌ی خایاند.",
		"ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه لەخوا بترسن و پارێزکار بن، هەوڵ بدەن هەمیشه لەگەك ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.",
		"ڕەوا نەبوو بۆ دانیشتوانی مەدینه و بیابان نشینانی دەوروبەری دوا بکەون (له جیهاد و غەزا) له خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت لەو، چونکه ئەوه بەڕاستی هیچ تینوویەتی و ماندوو بوون و برسێتیەکیان تووش نەدەهات لەپێناوی خوادا (بەزایه بچێت) و نەدەچوونه هیچ شوێنێک و پێیان نەدەخسته هیچ جێیەک بێ باوەڕان پێی سەغڵەت بن و دەستیان له هیچ دوژمنێک نەدەوەشان، که نەبێته هۆی ئەوەی بەکارو کردەوەیەکی چاک بۆیان تۆمار نەکرێت، بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران به زایه نادات.",
		"هەروەها هیچ بەخششێکیان پێشکەش نەدەکرد بچوک یان گەوره و بەهیچ دۆل و شیوێکدا تێ نەدەپەڕین، به چاکه بۆیان تۆمار نەکرێت، تا خوا بەچاکترین شێوه پاداشتی ئەو کردەوانەیان بداتەوه که دەیانکرد.",
		"جا ڕەوا نیه هەرچی ئیمانداران هەیه بەجارێک بچن بۆ غەزا (یان بۆ هەرکارێکی پێویست)، دەی بۆچی له هەر هۆزو دەستەیەک، کەسانێک نەچوون بۆ خوێندن تا شارەزابن له ئایین تێبگەن و فێر ببن و قەومەکەشیان تێبگەیەنن و فێریان بکەن کاتێک که گەڕانەوه بۆ لایان، بۆ ئەوەی ئەوان هوشیار ببنەوه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نەڕەنجێنن.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه بجەنگن دژی ئەو بێ باوەڕانەی کەلێتان نزیک دەبنەوه بەدەوروبەرتاندا (نیازی شەڕ فرۆشتنیان هەیە) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا بەدی بکەن، بشزانن بەڕاستی خوا یارو یاوەری پارێزکارانە.",
		"کاتێکیش سورەتێک له قورئان دابەزێنرا، هەندێک له (دووڕووەکان بەگاڵته پێ‌کردنەوە) دەڵێن: کێتان ئەم سورەته باوەڕی زیاد کردووە؟! جا ئەوانەی که باوەڕیان هێنا بوو ئەوەندەی تر ئیمان و باوەڕی پتەو تر کردن، ئەوانیش مژده بەیەکتر دەدەن (دەربارەی سەرکەوتن و خۆشی هەردوو جیهان).",
		"ئەوانەش که نەخۆشی بێ دینی و دووڕوویی له دڵیاندایە، ئەوه سەرباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئەوەندەی تر سورەتەکه پیسی و ناپوختیان زیاد دەکات، دەشمرن لەکاتێکدا که بێ باوەڕن.",
		"ئایا (دووڕووەکان) نابینن و نازانن بەڕاستی ئەوان له هەموو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی دەکرێنەوە، پیلان و نەخشەیان دەردەکەوێت و (سووک و ڕیسوا دەبن)، پاشان تەوبه ناکەن و پەشیمان نابنەوەو یاداوەریش وەرناگرن و ئەوان بیرناکەنەوە.",
		"کاتێکیش سورەتێک له قورئان دابەزێنرا (ئەوان سەغڵەتن)، ئەوه هەندێکیان تەماشای هەندێکی تریان دەکەن (حەز دەکەن زوو ئەو شوێنه جێ بهێڵن، بەچپه یان بەئیشارەت) دەڵێن: ئایا هیچ کەس دەتانبینێت (له ئیمانداران)، پاشان بەنهێنی خۆیان دزیەوەو ڕۆیشتن، لەکاتێکدا خوای باڵادەستیش دڵی ئەوانی وەرچەرخاندووە، چونکه بەڕاستی ئەوانه کەسانێکن که تێ‌ناگەن وحاڵی نین (ناشیانەوێت تێبگەن).",
		"(ئەی خەڵکینە) سوێند به خوا بێگومان پێغەمبەرێکتان بۆ ڕەوانه کراوه که هەر یەکێکه له خۆتان، زۆر سەخته بەلایەوه تووش بوونتان بەبەڵاو ناخۆشی، زۆر بەتەنگیشتانەوەیه و پەرۆشه لەسەرتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه و میهرەبان و دلۆڤانه بۆیان.",
		"جا ئەگەر ئەوانه (لەگەڵ ئەو هەموو دڵسۆزیی و میهرەبانیەی تۆدا) هەر پشت هەڵکەن و گوێت بۆ نەگرن، ئەوه ئیتر تۆ بڵێ: من خوام بەسه یارو یاوەرم بێت، که پشتگیرو یاریدەدەرم بێت، هیچ خوایەک نیه جگه لەو، هەر پشت بەو دەبەستم، ئەو زاتەش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە.",
	},
	-- 10 = يونس
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة‌) بدە، ئەو ئایەت و فەرمانانەی (لەم سوورەتەدا هەیە) چەند ئایەت و فەرمانێکی ئەو قورئانەپڕ لەدانایی یەیە.",
		"ئایا چ سەر سوڕمانێکی بۆ خەڵکی تێدایەکەوەحی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک لەخۆیان که: خەڵکی‌بێدار بکەرەوەو دایان بچڵەکێنه (تا خواناس و خواپەرەست بن) و مژدەبدەبەوانەی باوەڕیان هێناوەکەبێگومان پلەو پایەی بەرزو بڵندیان بۆ هەیەلای پەروەردگاریان وتیان: بەڕاستی ئەم (محمد ناوە) جادووگەرێکی ئاشکرایە.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری ئێوه (اللە) یە، ئەو زاتەیه کەئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستا (ئەڵبەتەچۆنێتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانه لەڕادەی بۆچوونی ئێمه بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالیک و ئەحمەد پرسیووە، لەوەڵامدا وتوویانە: وەستانەکه حەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیار کردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆیشی پلانی هەموو شتێک دائەنێت و هەموو شتێک ڕێک ئەخات، هیچ کەس نیه شەفاعەتخواز و تکا کار بێت، مەگەر دوای مۆڵەتی ئەو زاتە، ئەو خوایه پەروەردگارتانە، کەوابوو بیپەرستن، جا ئایا بۆچی یادەوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوه؟!.",
		"گەڕانەوەی هەر هەمووتان بۆ لای ئەو زاتەیە، بەڵێنی خوا هەمیشه ڕاستەو دروستەو نەگۆڕە، بەڕاستی خۆی سەرەتا دروست کراوان بەدی دەهێنێت و دوایش وەک خۆیان لێدەکاتەوه (تا لەقیامەتدا) ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوەبەدادپەروەری پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەش کەبێ باوەڕ بوون خواردنەوەی لەکوڵ و سزای بەئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیه بەهۆی ئەوەی کەباوەڕیان پێ نەئەکرد.",
		"خوا ئەو زاتەیەکەخۆری کردووەبەسەرچاوەی تیشک و ڕووناکیەکی پرشنگدار، مانگیشی کردووه بەسەرچاوەی ڕووناکی، چەندەها جێگەی هەڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه لەوەی هەرشەوه بەشێوەیەک خۆی دەنوێنێت) تا بزانن و بیکەنه بنەمای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گەوره ئەوەی بەبێ مەبەست دروست نەکردووە، بەڵکو هەمووی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدیهێناوە، بەو شێوەیەئەو زاته ئایەت و بەڵگەو موعجیزەکانی ڕوون دەکاتەوه بۆ کەسانێک کەبیانزانن و تێی بگەن.",
		"بەڕاستی لەجیاوازی شەوو ڕۆژو ئەو شتانەدا کەخوا لەئاسمانەکان و زەویدا دروستی کردوون، بەڵگەو نیشانەی زۆرن بۆ کەسانێک کەلەخوا بترسن و دینداری بکەن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەبەتەمای ئامادەبوونی بەر بارەگای ئێمەنین و (باوەڕیان پێی نیە) و ڕازی بوون بەژیانی ئەم دنیایەو دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو و ئەوانەش کەخۆیان غافڵ و بێ ئاگان لەئایەت و نهێنی دروست کراوەکانی ئێمە، (سەرنجی نادەن و بیری لێناکەنەوە)...",
		"ئا ئەوانەشوێن و جێگەیان ئاگره به هۆی ئەو کار و کردەوانەی که دەیانکرد.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوەو کارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەهۆی ئیمان و باوەڕی (ڕێک و پێک و دامەزراویانەوە) هیدایەت و ڕێنموییان دەکات (بۆ ئەنجامدانی هەموو کارو کردەوەیەکی چاک، لەو جیهانیشدا) لەناو بەهەشته جۆراو جۆرەپڕ لەنازو نیعمەتەکاندا چەندەها ڕوبار بەبەردەمیاندا دەڕوات.",
		"دوعاو پاڕانەوەیان (لەبەهەشدا ئەمەیە: پەروەردگارا، پاکی و بێگەردی و ستایش شایستەی تۆیه ئەی خوای میهرەبان، چاک و چۆنیشیان لەوێ سەلامکردنە، دواهەمین گوفتاریشیان دوای هەموو نازو نیعمەتێک، دوای هەموو بەخششێک ئەوەیەکە: پڕ بەدڵ، لەناخی دەروونیانەوه بەڕاستی دەڵێن: الحمد لله رب العالمین.",
		"ئەگەر خوا خەڵکی تووشی شەڕو ناخۆشی بەزوویی بکردایه (لەسەر داخوازی خۆیان کاتێک تەنگەتاو دەبن) هەروەکو چۆن بۆ داخوازی خێر پەلەیانە، ئەوه هەر هەموویان کۆتایی بەژیانیان دەهێنرا (بەڵام خوای گەوره واناکات، بەڵکو دەفەرموێت) جا ئەوانەی بەتەمانین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمەببنەوه (باوەڕیان پێی نیە)، ماوەیەک وازیان لێدەهێنین تا لەستەمیاندا ڕۆبچن و سەرگەردان بن.",
		"کاتێکیش ئادەمیزاد (ئەوانەیان کەباوەڕ لەدەروونیاندا بەچاکی دانەمەزراوە) زیان و ناخۆشیەکی تووش بێت، ئەوه هاناو هاوار بۆ ئێمه دەهێنێت بۆ لابردنی، لەکاتی ڕاکشاندا، یان بەدانیشتنەوە، یان بەپێوەبێت، جا کاتێک زەرەر و زیانەکەی لێ دوور دەخەینەوەو دەکەوێتەوه باری ئاسایی، هەروا دەڕوات بەڕێدا و بارودۆخی ئەوسای فەرامۆش دەکات، هەروەک ڕۆژێ لەڕۆژان هاواری له ئێمه نەکردبێت و ل ەئێمه نەپاڕابێتەوه تا ناخۆشی و زیانێک کەتووشیبووه لێی دوور بخەینەوە، ئا بەو شێوەیه بۆ لەسنوور دەرچووان ئەو کارو کردەوانەی کەدەیانکرد ڕازێنراوەتەوە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەسەدەکانی پێش ئێوەدا خەڵکێکی زۆرمان لەناو بردووه کاتێک ستەمیان کردووەو ڕۆچوون تیایدا، لەکاتێکیشدا پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگەی زۆرەوه بۆ هات و (پەیامی خوایان پێ ڕاگەیاندن) وەنەبوو باوەڕیشیان پێبهێنن، (ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن) ئا بەو شێوەیه تۆڵه لەقەوم و گەلانی تاوانبار دەکەینەوه.",
		"پاشان ئێمه ئێوەمان کرده جێنشین لەزەویدا لەدوای لەناوبردنی ئەوان، تا ببینین ئێوه چی دەکەن و چۆن دەکەن!",
		"کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوه ئەوانەی که بەتەمانین ئامادەی بەردەم بارەگای ئێمه ببن دەڵێن: قورئانێکی جگه لەمه بهێنەو بیخوێنەرەوە، یان بیگۆڕه (بەشێوەیەکی تر)، تۆیش ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه لەخۆمەوه ئەوه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکەوم جگه ئەوه نەبێت که بەوەحی پێم دەگات، بەڕاستی من دەترسم ئەگەر یاخی بم له پەروەردگارم و نا فەرمانی بکەم گیرۆدەی سزایەکی سەختی ڕۆژێکی زۆر گەورەببم.",
		"پێیان بڵێ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) ئەگەر خوا بیویستایه ئەوه قورئانم بەسەردا نەدەخوێندەوە، خوایش ئاگاداری نەدەکردن پێی، چونکه بەڕاستی ئاشکرایه کەمن تەمەنێکی دوورو درێژم لەناوتاندا بەسەر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئەوەی وشەیەک لەم قورئانه بزانم) کەواته بۆچی عەقڵ وبیرو هۆشتان ناخەنەکار (کەسێکی نەخوێندەوار تا تەمەنی چل ساڵی هیچ نەڵێت، بەمەرجێک ناو بانگی دەرکرد بێت بەڕاستگۆیی و ئەمینداری، کەچی لەو تەمەنه بەدواوه ئەم قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگەیەنێت، ئایا ڕەوا نیه هەر کەس دەیبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت بەنێرەری قورئان و ئەو کەسەش کەبۆی ڕەوانەکراوە؟)",
		"جا کێ لەوه ستەمکارتره که درۆ به دەم خواوه هەڵدەبەستێت، یاخود ئایاتەکانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نەبێت، بەڕاستی تاوانباران سەرفراز نابن.",
		"(بێ باوەڕان وخوانەناسان) شتێک دەپەرستن لەجیاتی خوا نه زیانیان پێدەگەیەنێت نه قازانج، دەشڵێن: ئا ئەو بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار دەکەنەوه بەشتێک که لەئاسمانەکان و لەزەویدا هەبێت و خوا نەیزانێت؟! پاک و بێگەردەو بەرزو بڵندەو دووره لەوەی کەنەفامان دەیکەن بەهاوەڵی.",
		"خەڵکی لەسەرەتای پەیدا بوونیاندا بەش بەش نەبوون بەڵکو تەنها یەک پارچەبوون، یەک ئاین بوون، یەک بیرو باوەڕ بوون، جا که (زەمان تێپەڕی و زۆر بوون و لەسەرچاوەی نووری پێغەمبەرایەتی دوورکەوتنەوە) ناکۆکی و جیاوازی لەنێوانیاندا پەیدا بوو بەش بەش بوون، خۆ ئەگەر بڕیاردادەی پێشتر لەلایەن پەروەردگارتەوه نەبوایە، ئەوه دادپەروەری هەر لەدنیادا لەنێوانیاندا ئەنجامدەدرا، (حەق و ڕاستی ڕوون دەکرایەوە) لەو شتانەدا کەکێشەو جیاوازی تێدا دەکەن.",
		"(هەروەها بێ باوەڕان) دەڵێن: بۆ موعجیزەو بەڵگەیەک دانەبەزێنرایه سەری لەلایەن پەروەردگاریەوه، ئەوه لەوەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی موعجیزەو نهێنی و شاراوەکان تەنها بەدەست خوایە، جا ئێوه چاوەڕوانی بکەن، بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم.",
		"کاتێکیش خەڵکی لەدوای ناخۆشیەک که بۆیان پێش دێت لەڕەحمەت و بەخششی خۆمان بەهرەوریان دەکەین، ئەوه یەکسەر پیلانگێڕی کاریانه دژ بەئاین و فەرمانەکانی ئێمە، ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره لەوان له نەخشەو پلاندا، بەڕاستی فریشتەکانمان هەموو پیلان و فێڵێک کەدەیکەن تۆماری دەکەن.",
		"(ئەی هاوەڵگەڕان) خوا ئەو زاتەیه که لەوشکانی و دەریادا هاتو چۆتان پێدەکات، هەتا ئەو کاتەی که لەکەشتیەکاندا دەبن و دەیانگوێزنەوه بەهۆی باو شەماڵێکی پاک و ئارامەوەو هەمووان دڵخۆشن پێی، ئەوه بایەکی توندو بەهێز و سەخت بەرەو کەشتیەکه بێت و هەڵبکات، لەهەموو لایەکەوه شەپۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که دەورەدراون و (ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئا لەو کاتەدا خەڵکەکه بەسۆزەوە) هاناو هاوار بۆ خوا دەبەن، دڵنیان خوا نەبێت کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت، لەکاتێکدا بیرو باوەڕو ئاینیان بەتەواویی پاک و پوخت و یەکلایی دەکەنەوه بۆ خوا، بۆیه بەسۆزەوه دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر لەم بەڵایە، لەم تەنگانەیە، ڕزگارمان بکەیت، ئەوه بەڕاستی دەچینه ڕیزی سوپاسگوزارانتەوە.",
		"جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئەوان بەناحەق دەست دەکەنەوه بەستەمکاری لەزەویدا، ئەی خەڵکینە: بەڕاستی ستەم کردنتان تەنها لەسەر خۆتان دەکەوێت و بەزیانی خۆتان تەواو دەبێت، ئێوه بەو ستەمکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان دەوێت، لەوەودوا گەڕانەوەتان هەر بۆ لای ئێمەیەو ئەوسا ئاگادارتان دەکەینەوه بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کەدەتانکرد.",
		"بێگومان نموونەی ژیانی ئەم دنیایە، هەر لەو بارانه دەچێت لەئاسمانەوه دامانباراندووه جا بەهۆیەوه ڕووەکی زەوی گەشەدەکات و بەیەکدا چوون (بەرو بوومی خۆی پێشکەش دەکات) لەو‌خۆراکانەی کەهەم خەڵکی و هەم ئاژەڵیش لێی دەخۆن، هەتا کاتێک وای لێ دێت زەوی، بەجوانی نەخش و نیگاری خۆی دەردەخات و خۆی دەڕازێنێتەوە، خەڵکەکەی وا گومان دەبەن بەڕاستی هەمیشه دەسەڵاتداری تەواون بەسەریدا (ئا لەوکاتەدا کەخەڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان بەدنیا خۆشەو هەرچی گوناهو تاوانه دەیکەن) ئەوه فەرمانی ئێمەیان بۆ دەردەچێت لەشەودا یان لەڕۆژدا، ئەو‌سا وەک کشتوکاڵی دروێنەکراوی لێ دەکەین، هەروەکو دوێنێ نەبووبێت، ئابەو شێوەیه ئایەتەکانی خۆمان ڕوون دەکەینەوه بۆ کەسانێک بیر بکەنەوەو تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکەوتنی زانستی دەگاته ئاستێکی زۆر باڵا، خەڵکی ئەو سەردەمه زۆر غەڕا دەبن، بەڵام لەپڕێکدا خوا کۆتایی بەهەموو شتێک دەهێنێت).",
		"خوای گەورەش بانگەواز دەکات بۆ بەهەشتی پڕ لەشادی و ئاشتی و ئاسایش، هەر کەسێک ئەو زاته بیەوێت (خۆیشی هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی) ڕێنموویی دەکات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"بۆ ئەوانەی چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکترو بەهەشتی بەرین و زیاتریش ئامادەیه بەچەندەها قات، (لەڕیوایەتێکدا کەپێشەویان ئەحمەد و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە، ئەو زیادەیە، تەماشا کردنی ڕوخساری پڕ لەنوورو قەشەنگی زاتی پەروەردگارە) ڕووخساریشیان ڕەشی و تاڵی و ڕیسوایی و زەلیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئەوانه نیشتەجێی بەهەشتن و بۆ هەمیشه ژیانی تیادا دەبەنەسەر.",
		"ئەوانەش گوناهو تاوانەکا‌نیان ئەنجامداوە، هەرچەنده پاداشتی هەر گوناهو تاوانێک بەقەدەر خۆی دەدرێتەوه (بەڵام هەندێک ئەوەنده تاوانبارن) خەجاڵەتی و سەرشۆڕی و ڕوو ڕەشی ماندووی کردوون، کەس نیه پەنایان بدات و بیانپارێزێت له (خەشم و قینی) خوا، ئەوەنده ڕوو ڕەشن هەر دەڵێی پارچەیەک لەشەوی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائەوانه نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و بۆ هەمیشه ژیان لەناویدا دەبەنەسەر.",
		"ئەمانەش لەڕۆژێکدا دەبێت کەهەر هەموو خەڵکی کۆدەکەینەوه بۆ لێپرسینەوە، پاشان بەوانه دەڵێین: کەشەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە: خۆتان و ئەو شتانەی کەدەتانپەرست، لەجێی خۆتان بوەستن و مەجوڵێن، ئەوسا موشریکەکان لەپەرستراوەکانیان جیا دەکەینەوه، خوا بت و پەرستراوەکان، دەهێنێته قسەو ئەوانیش به یەک دەنگ دەڵێن: ئێوه ئێمەتان نەئەپەرست!!",
		"ئینجا خوا بەسه کەشایەت بێت لەنێوان ئێمه و ئێوەدا، بەڕاستی ئێمه ئاگاداری پەرستن و پاڕانەوەی ئێوه نەبووین.",
		"ئا لەوێدا (لەگۆڕەپانی مەحشەرو لێپرسینەوەدا) هەموو کەس دەرئەنجامی کاروکردەوەی ڕابووردووی هەست پێ دەکات کەپێش خۆی ڕەوانەی کردووە، ئەوسا هەمووان دەگەڕێنرێنەوه بۆ لای خوا، خاوەنی ڕاستەقینەو پەروەردگاری حەق، هەر چیەکیش بەناحەق دەیانپەرست و هەڵیاندەبەست و پێی هەڵخەڵەتاو بوون، ون دەبێت و لەناو دەچێت..",
		"(ئەی پێعەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هەیه لەئاسمانەوه (بەهۆی تیشکی خۆرو بارانەوە) و لەزەویەوه (بەهۆی خاک و ئاوو هەواوە) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فەراهەم بهێنێت و پێتان ببەخشێت، ئەی کێ هەیەخاوەنی دەزگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببەخشێت) ئەی کێ زیندوو لەمردوو دەردەهێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەهێنێت، هەرواها کێ‌یه کەهەموو کارو فرمانەکان جێبەجێ دەکات و گۆڕانکاریان بەسەردا دەهێنێت (لەبەرامبەر هەموو ئەو پرسیارانەوە) خەڵکی دەڵێن: اللە، خوا (هەموو ئەو کارانەو زیاتریش زۆر بەئاسانی ئەنجام دەدات لەڕێگەی یاساو بەرنامەیەکەوەکەهەر خۆی دایڕشتووە)، کەواتەپێیان بڵێ: ئایا ناترسن لەسەرەنجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن لەخەشم و قینی خوا؟!",
		"جا هەر ئەو زاتەیه پەروەردگاری ڕاست و دروستتان، (باشە) دوای حەق و ڕاستی چی هەیه جگه لەگومڕایی و سەر گەردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکەنەوە) چۆن لادەدرێن (لەڕێبازی حەقەوه بۆ ڕێبازی بەتاڵ)؟!",
		"ئا بەو شێوەیه (چونکه لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگەیەدا هەر تاوانبارن و سەر کەشی دەکەن) بڕیاری پەروەردگارت لەسەر ئەوانەی که لەسنوور دەرچوون بڕاوەتەوە، که ئەوانه بەڕاستی هەر ئیمان و باوەڕناهێنن.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا لەو شتانەی که ئێوه لەجیاتی خوا (دەیپەرستن) کەسێک هەیه که بتوانێت شتێک دروست بکات لەسەرەتاوە، یان ئەگەر دروستی کردوو دوایی نەما، ئایا دەتوانێت سەر لەنوێ بیهێنێتەوه کایە؟! ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هەر خوا، اللە، هەر ئەو دەتوانێت لەسەرەتاو نەبوونەوه خەڵکی و هەموو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نەمان دووبارەی بکاتەەوە، کەوابوو چۆن لائەدرێن لەحەق بەهۆی درۆو پڕوپاگەندەوە؟!",
		"هەروەها پێیان بڵێ: ئایا کەسێک یان شتێک هەیه له پەرستراوەکانتان، هیدایەت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حەق و ڕاستی (بێگومان نەخێر) دەی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حەق و ڕاستی دەکات، جا ئایا کەسێک ڕێنموویی بکات بۆ حەق و ڕاستی شایستەتره کەپەیڕەوی بکرێ یان کەسێک ڕێنمووی وەرناگرێت مەگەر ڕێنموویی بکرێ؟ ئەوه چیتانه چۆن بڕیاری وا دەدەن؟ فەرمانی وا دەردەکەن.؟",
		"زۆر بەیان شوێنی هیچ شتێک ناکەون تەنها گومان نەبێت، بەڕاستی گومانیش هیچ سوودێک بەخاوەنەکەی ناگەیەنێت لەبارەی حەق و ڕاستیەوە، بەڕاستی خوا زانایه بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کەئەنجامی دەدەن.",
		"وەنەبێت ئەم قورئانه لەلایەن کەسێکەوه داڕێژرا بێت و هەڵبەسترا بێت جگه لەخوا، بەڵکو ڕاستی و ڕەوانی کتێبه ئاسمانیەکانی پێش خۆشی دووپات دەکاتەوە، هەروەها ڕوونکەرەوەی بیرو باوەڕو ئەرکەکانە، بەڕاستی هیچ گومان لەوەدا نیه که ئەم قورئانەلەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوه ڕەوانەکراوە.",
		"بەڵکو (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا) ئەوانه دەڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هەڵبەستووە، بڵێ: دەئێوەش سوورەتێک وەک سوورەتەکانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکەن لەهەر کەسێکی تر که دەتوانن جگه لەخوا (کەیارمەتیتان بدات) درێغی مەکەن ئەگەر ڕاستگۆن.",
		"بەڵکو سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگانه ئەوانه بڕوایان بەقورئان نەکردووه کەهیچ شتێکیان نەزانیووه دەربارەی، هێشتا بۆیان نەهاتووه سەرئەنجامی ئەو بەڵێنانەی که بەڵێنی پێداون، هەر بەو شێوەیه ئەوانەی پێش ئەمان بەرنامەی خوایان بەدرۆزانی و بڕوایان پێی نەبوو، دەتەماشا بکەو سەرنج بده بزانه سەرئەنجامی ستەمکاران چۆن بووە.",
		"لەو خەڵکەدا کەسانێک هەن ئیمان و باوەڕ بەقورئان ئەهێنن و هەشیانه ئیمان و باوەڕی پێناهێنێت، پەروەردگاری تۆیش هەمیشه ئاگاداره بەوانەی کەتۆوی خراپه دەچێنن.",
		"ئەگەر بڕواشیان پێنەکردیت و بەرنامەکەی تۆیان بەدرۆزانی، ئەوه تۆش بڵێ: کارو کردەوەی خۆم هەر بۆ خۆمەو کارو کردەوەی خۆتان هەر بۆ خۆتانە، ئێوه بەرین و لێپرسراو نین لەهەرچی من دەیکەم، منیش بەریم و لێپرسراو نیم لەهەرچی که ئێوه دەیکەن.",
		"(لەو بێ باوەڕانە) کەسانێک هەیه گوێت بۆ هەڵدەخات (کاتێک قورئان دەخوێنیت)، جا ئایا تۆ دەزانیت قسەو گوفتاری خۆت بدەی بەگوێی کەسانێکدا که کەڕەواڵەن نایبیستن و ئەگەر چی تێ نەئەگەیشتن و عەقڵ و ژیریان نەدەخستەکار.",
		"هەشیانه سەرنجی تۆ دەدات و له هەڵس و کەوت و گوفتارو ڕەفتاری تۆ ورد دەبێتەوە، جا ئایا تۆ هیدایەتی کوێرو نابینایان دەدەیت؟! ئەگەر کوێراییان داهات بێت و نەبینن؟! (دیاره که ئەوانه دڵیان کوێرەو دەروونیان تاریکه و نایانەوێت نووری ئیسلام دڵ و دەروونیان ڕووناک بکاتەوە).",
		"بەڕاستی خوا هیچ جۆره ستەمێک ناکات له خەڵکی، بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن.",
		"ڕۆژێک دێت خوا هەر هەمووانیان کۆدەکاتەوە، وا هەست دەکەن تەنها سەعاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هەمووان یەکتر دەناسنەوە، بێگومان ئەوانەی که بڕوایان نەبوو به ئاماده بوونی بەردەم دادگای خوا، خەسارەت مەندی و زەرەرمەندیەکی زۆر ڕویان تێدەکات، بەڕاستی ئەوانه هیدایەت وەرگر نەبوون.",
		"خۆ ئەگەر هەندێک له هەڕەشەکانی خۆمان (بۆ خوا نەناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بدەین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نەبینیت، ئەوه گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیه (لەدەستمان دەرباز نابن)، لەوەو دواش خوا خۆی شایەته لەسەر هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"بۆ هەموو قەوم و گەلێک پێغەمبەرێک هەبووە، جا کاتێک (لەگۆڕەپانی مەحشەردا) ئەو پێغەمبەرەیان ئاماده دەبێت، لەسەر بنچینەی دادپەروەری داوەری دەکرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره ستەمێکیان لێناکرێت.",
		"(بێباوەڕان) دەڵێن: کوا، کەی ئەو بەڵێنه پێش دێت؟ کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن!",
		"پێیان بڵێ (من تەنها پێغەمبەرم) توانای ئەوەشم بەر دەست نیه که زەرەرێک یان قازانجێک به خۆم بگەیەنم مەگەر ئەوەی که ویستی خوای لەسەر بێت، هەموو قەومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هەیه بۆ کۆتایی هاتنی، هەر کاتێک ئەو ساته گەیشت، ئەوا نەتاوێک دوادەکەون، نەساتێکیش پێش دەکەون.",
		"بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشه ئەگەر سزاو تۆڵەی خوا لەشەوگاردا یان له ڕۆژگاردا یەخەی پێگرتن، تاوانباران (بەتەمای چین!) ئاخۆ بۆچی پەله دەکەن؟!",
		"دوای ئەوه ئایا که (قیامەت) ڕوویداو بەرپا بوو باوەڕی پێ دەهێنن؟!. ئەوسا پێیان دەوترێت: ئا ئێستا باوەڕی پێ دەهێنن؟! خۆ بەڕاستی کاتی خۆی (بەگاڵته پێ کردنەوە) پەلەتان دەکرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نەبوو)!",
		"ئەوسا بەوانەی که ستەمیان له خۆیان کرد دەوترێت: دەبچێژن سزاو ئازاری نەبڕاوە، مەگەر پاداشتان لەبەرامبەری کارو کردەوه و هەوڵەکانی خۆتانەوه نادرێتەوه که دەتانکرد؟!",
		"(بێباوەڕان بەگاڵتەوه لێت دەپرسن): ئایا بەرپا بوونی قیامەت ڕاستە؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: بەڵێ، ڕاستە، سوێند بەپەروەردگارم بەڕاستی ئەوه حەقیقەتێکی و (هەر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا دەستەوسان بکەن.",
		"ئەگەر هەرچی لەزەویدا هەیه کەسێک که ستەمی کردووه خاوەنی بێت (له قیامەتدا) ئامادەیه هەر هەمووی بکاته قوربانی خۆی و بیبەخشێت، ئەوانه له دەروونەوه زۆر پەشیمانن کاتێک سزاو ئازاری چاوەڕوان نەکراو دەبینن، ئەوسا داوەری له نێوانیاندا لەسەر بنچینەی دادپەروەری ئەنجام دەدرێت و ئەوانه هیچ جۆره ستەمێکیان لێناکرێت.",
		"(خەڵکینە) ئاگاداربن و بیرتان نەچێت که بەڕاستی هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر هەمووی بۆ خوایە، ئاگاداربن که بەڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامەت بەرپا دەکات و پاداشت و سزا لەسەر بنچینەی ئیمان و کردەوه دیاری دەکات) بەڵام زۆربەی خەڵکی لەم ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.",
		"هەر خوا ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
		"ئەی خەڵکینە، بەڕاستی ئێوه ئامۆژگاریەکی گەوره و گرنگتان له لایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووه که (قورئانە) شیفا و چارەسەریشه بۆ نەخۆشی دڵ و دەروونەکان و ڕێ نیشاندەرو ڕەحمەتیشه بۆ ئیمانداران.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن بەفەزڵ و بەخشش و ڕەحمەتی خوایی (که قورئان و بەرنابەی خوایە)، کەوا بوو با هەر بەوه دڵ خۆش بن، هەر ئەوەش چاکتره بۆیان له هەموو ئەو شتانەی که خەڵکی خەریکن کۆی دەکەنەوەو کەڵەکەی دەکەن.",
		"بڵێ پێیان: هەواڵم بدەنێ، ئێوه چۆن له خۆتانەوه ئەو ڕزق و ڕۆزیەی که خوا پێی بەخشیوون دابەشی دەکەن و هەندێکی به حەرام دادەنێن و هەندێکی به حەڵاڵ (که چی باوەڕتان به بەرنامەی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵەتی ئەو کارەی پێداون؟! یا خود له خۆتانەوه شت بەدەم خواوه هەڵدەبەستن؟!",
		"باشە، ئاخۆ له ڕۆژی قیامەتدا گومان و بۆچوونی ئەو کەسانه چۆن بێت که درۆ بەدەم خواوه هەڵدەبەستن؟ (ئایا وادەزانن لێ پرسینەوه نیە؟) بەڕاستی (لەگەڵ لاری زۆربەی خەڵکیدا) خوا هەر خاوەنی فەزڵه بەسەریانەوە، هەر چەنده زۆربەیان سوپاس ناپەزێرو بێ ئەمەکن.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) تۆ بەهیچ کارێک هەڵناسی، هیچ بەشێک له قورئان ناخوێنیتەوه (که ئێمه ئاگادار نەبین، ئێوەش ئەی خەڵکینە) به هیچ هەڵسوکەوتێک هەڵناسن که ئێمه شایەت نەبین بەسەریەوه لەکاتێکدا ئەنجامی دەدەن و تیایدا ڕۆدەچن، هیچ شتێکیش له پەروەردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئەتۆمێکەوه بگره له زەوی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گەوره تر، که له دۆسیەیەکی تایبەتی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نەکرا بێت.",
		"ئاگادار بن که بەڕاستی چاکان و خۆ شەویستانی خوای میهرەبان نەترس و بیم ڕوویان تێدەکات (له سەره مەرگ و له ڕۆژی لێ پرسینەوەدا)، نەغەم و پەژاره و دڵتەنگی دایان دەگرێت (بەڵکو فریشتوەکان بەڕوو خۆشیەوه مژدەی سەرفرازی و خۆشنوودیان دەدەنێ)...",
		"(ئەو بەختەوەرانە) ئەو کەسانەن باوەڕی بەتین و دامەزراوو پڕ سۆزیان هێناوه به پەروەوردگاریان و خۆشیان دەپارێزن له خەشم و قینی خوا (به هۆی ئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا و تەرێز کردنیان له حەرام)...",
		"هەر بۆ ئەوانه مژدەی (کامەرانی و بەختەوەری) لەژیانی دنیادا (که مژدەی قورئان و فەرموودەیە) له قیامەتیشدا (مژدەکان هەموو دەبنه واقع و، هەموو مژده قورئانیەکان به زیادەوه دینه دی)، بێگومان ئەو بەڵێنانەی خوا هەر دێنەدی و هیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نایەت، ئا ئەوەیه سەرفرازی و کامەرانی گەورەو مەزن.",
		"گوفتاری نابەجێ و نادروستی خوانەناسان خەفەت بارو غەمگینت نەکات، چونکه بەڕاستی عیزەت و بەرزی و بڵندی هەر هەمووی هی خوایە، ئەو زاته هەمیشه بیسەر و زانایە.",
		"ئاگادار بن که بەڕاستی هەر کەس له ئاسمانەکان و له زەویدا هەیه خوا خاوەنیانە، ئەوانەی جگه له خوا شتی تر دەپەرستن و پەیڕەوی ڕێبازی تر دەکەن (وەنەبێت شوێن ڕێبازێکی چاک کەوت بن) ئەوانه تەنها شوێنی گومان کەوتوون، ئەوانه جگه له درۆ کردن و گۆترەکاری هیچی تر ناکەن.",
		"هەر زاتی خوایه که شەوی بۆ بەدیهێناون تاوەکو تیایدا بحەوێنەوە، ڕۆژیشی کردووه بەڕووناککەرەوە، (تا کاره کاسپی تیادا ئەنجام بدەن)، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەن (لەسەر دەسەڵات و توانایی پەرووەردگار) بۆ کەسانێک که ببیستن وتێبگەن.",
		"(خوانەناسان) دەڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە! پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو خوایەیە، ئەو زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕو کچ نیە)، هەرچی له ئاسمانەکان و له زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیانە، بێگومان هیچ بەڵگه و نیشانەیەکتان نیه بۆ ئەم بوختانه ناڕەوایە، ئایا شتێک هەڵدەبەستن بۆ خواو (بێ باکانە) دەیڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنەمایەکی نیە؟!",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی ئەوانەی درۆو بوختان بەدەم خواوه هەڵدەبەستن، ئەوه سەرفرازو ڕزگار نابن.",
		"(بەڵکو هەموو دەسکەوتەکەیان) ژیانی دنیاو ڕابواردنی دنیایە، لەوەو دوا گەڕانەوەیان بۆ لای ئێمەیە، ئەوسا سزای به ئێشیان دەدەین و تاڵاو دەکەین بەگەروویاندا بەهۆی ئەوەی که بێباوەڕ ئەبوون پێی.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) بەسەرهات و هەواڵی نوح بەسەر ئەو خەڵکەدا بخوێنەرەوە، کاتێک به قەومەکەی خۆی وت: ئەی قەوم و کەسم، ئەگەر ئێوه سەغڵەتن، بەمانەوەی من لەناوتاندا و یادخستنەوەی ئایەتەکانی خواتان لاکرانه ئەوه دڵنیابن که من کۆڵ نادەم، پشتم به خوا بەستووه لەو کارەمدا، (ئیتر ئێوه چیتان لەدەست دێت درێغی مەکەن) خۆتان و بتەکانتان و هاوبیرو باوەڕەکانتان بکەونه خۆو ڕای خۆتان کۆبکەنەوە، پاشان بەئاشکرا چی دەکەن بیکەن، هەرچیان له دەست دێت دژ به من ئەنجامی بدەن (منەتتان نەبێت)، مۆڵەتم مەدەن.",
		"جا ئەگەر پشتم تێبکەن و باوەڕم پێنەکەن (پێم سەیره چونکە): ئەوه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نەکردووە، بەڵکو پاداشتم تەنها لەسەر خوایه و من فەرمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.",
		"کەچی بانگەوازەکەیان بەدرۆ زانی، ئینجا ئێمەش نوح و هەموو ئەوانەی که لەگەڵیدا بوون له کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێنشین و هەموو ئەوانەمان نوقمی ڕەهێڵ و زریانەکه کرد که بڕوایان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبوو، ئینجا تەماشاکەو سەرنج بدەو بزانه سەرئەنجامی ئەو کەسانه چۆن بوو که بێدار کرابوونەوه و هۆشیاریان پێدرابوو.",
		"پاشان دوای نوح، پێغەبەرانی ترمان نارد بۆ سەر قەومەکەیان، جا ئەوانیش به چەندەها بەڵگەو نیشانەو موعجیزەی زۆرەوه هاتن، کەچی ئەو خەڵکه باوەڕیان نەدەهێنا بەوەی که پێشتر باوەڕیسن پێی نەبوو، ئابەو شێوەیه ئێمه مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەستدرێژکاراندا.",
		"جا دوای ئەوان موسا و هاروونمان ڕەوانه کرد بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی، هاوڕێ لەگەل موعجیزەی زۆردا که چی ئەوان خۆیان به گەوره زانی و بڕوایان پێ نەکردن، ئەوانه کەسانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.",
		"جا کاتێک حەقیقەتیان لەلایەن ئێمەوه (لەڕێگەی موساوە) بۆ هات وتیان: بەڕاستی ئەمه جادوویەکی ئاشکرایە!!",
		"موسا پێی وتن: باشه ئێوه بەم حەقیقەت و ڕاستیەی که بۆم هێناون دەڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئەم موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگەران سەرفراز نابن؟!",
		"(فیرعەون و دارو دەستە‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئەوه هاتوویت که وێڵمان بکەیت لەو بیروباوەڕو بەرنامەیەی که باوو باپیرانمان لەسەری بوون و لەوانەوه بۆ ئێمه ماوەتەوە؟ (ئایا بەم ڕێبازە) دەتانەوێت دەسەڵاتداری و گەورەیی بۆ خۆتان لەسەر زەویدا بەدەست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکەین!!",
		"(ئینجا فیرعەون فەرمانیدا) وتی: ئادەی هەرچی جادووگەری زاناو شارەزا هەیه بهێنن و بۆم کۆبکەنەوە.",
		"جا کاتێک جادووگەران هاتن و (بڕیاردرا جادووگەریی خۆیان بنوێنن و موعجیزەی موسا بەتاڵ بکەنەوە) موسا پێی وتن: دەی چیتان هەیه فڕێی بدەن و بیخەنه ڕوو!!",
		"ئەوسا (جادووگەران، جادووی خۆیان نواند) موسا وتی: هەرچی کردووتانه و نیشانی ئەو خەڵکەتانداوەهەمووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی دەکاتەوە، بەڕاستی خوا کردەوەی ئەوانەی که تۆوی خراپه دەچێنن چاک و سەرکەوتوو ناکات.",
		"بەڵکو خوا حەق و ڕاستی دەچەسپێنێت بەفەرمان و ویستەکانی خۆی ئەگەر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.",
		"سەرئەنجام کەس باوەڕی به موسا نەهێنا جگه له چەند لاوێک (چونکه زۆربەی خەڵکەکە) دەترسان له فیرعەن و دارودەستەکەی که بەڵایان بەسەربهێنن و تووشی ئازارو ئەشکەنجەیان بکەن، بەڕاستی فیرعەون خۆی بەگەورەو بڵند دەزانی له زەویدا، بەڕاستی ئەو له سنوور ترازاوان بوو.",
		"موساش به قەومەکەی وت: ئەی قەوم و عەشرەتم، ئەگەر ئێوه بەڕاستی باوەڕتان بەخوا هێناوە، ئەوه ئیتر پشت بەو ببەستن ئەگەر موسڵمان و ملکەچن.",
		"ئەوسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هەر پشتمان بەخوا بەوستووە، پەروەردگارا مەمانگێڕه بەهۆکاری سەرگەردانی بۆ قەومی ستەمکاران (که هەم ئێمه ئازار بدەن هەم خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکەونەوه له ئیمان).",
		"هەروەها بەڕەحمەت و میهرەبانی خۆت (دەرووی خێرمان لێ بکەرەوە) ڕزگارمان بکه له دەست هۆزو دەستەی بێ‌باوەڕان.",
		"ئێمه وەحیشمان نارد بۆ موسا (علیه السلام) و براکەی تا له میسردا چەند ژوورێک ئاماده بکەن و ئەو ژوورانەش بکەنه شوێنی خواپەرستی و ڕووی تێبکەن و پێمان وتن نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن، مژدەش بده به ئیمانداران.",
		"(جا کاتێک ستەمی فیرعەون له سنوور دەرچوو) موسا نزای کردوو وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمەت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەت بەخشیووه بەفیرعەون و دارودەستەکەی، پەروەردگارا، ئەو شتانه بووەته هۆی ئەوەی که (خەڵکی) له ڕێبازو بەرنامەی تۆ وێڵ و گومڕابن، پەوەردگارا: ماڵ و سامانیان تەفرو تونا بکەو کوێری بکەرەوە، دڵیان بگوشە، (تا هەست بەخۆشی نەکەن)، ئەمانه باوەڕ ناهێنن هەتا سزاو ئازاری بەئێش ئەبینن.",
		"پەوەردگار فەرمووی: بێگومان دوعای هەردووکتان وەرگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) بەکوڵ ئامینی کردوە)، بەڵام ئێوه هەر بەردەوام بن لەسەر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایەت و شوێن ڕێبازی ئەوانه مەکەون که حەق نازانن و نافامن.",
		"ئەوسا نەوەی ئیسرائیلمان بەدەریادا پەڕاندەوە، فیرعەون و سەربازانی بۆ ستەم و دەستدرێژی شوێنیان کەوتن، تا ئەو کاتەی (که ئاوەکه چوەوه باری ئاسایی خۆی) فیرعەون خەریک بوو دەخنکا ئا لەو کاتەدا وتی: وا ئیتر باوەڕم هێنا بەوەی که هیچ خوایەک نیه جگه لەو خوایەی که نەوەی ئیسرائیل باوەڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکەچانم.",
		"(ئەوسا پێی وترا) ئایا ئێستە، (باوەڕ دەهێنیت!) لەکاتێکدا بەڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئەوانەدا بوویت که تۆوی خراپەیان دەچاند؟!",
		"ئەمڕۆ ئیتر لاشەی تۆ ڕزگار دەکەین تا ببێته موعجیزه و پەند و ئامۆژگاری بۆ ئەوانەی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گەوره پاڕاستویەتی لەوەی که ماسی بیخوات، شەپۆلی دەریا گەیاندیه کەنار، تا ئەوانەی که بەخوایان دەزانی بەچاوی خۆیان ببینن که فیرعەون ئادەمیزادێکه وەک ئەو خەڵکه و ببێته پەند، بۆ هەموو پاشاو زۆردارەکانی سەر زەوی که ئەوه سەرئەنجامی مسۆگەری هەموویانە)، بەڵام بەڕاستی زۆربەی خەڵکی له ئایەت و موعجیزەکانی ئێمه غافڵ و بێئاگان.",
		"(لەوەودوا) ئێمه دەروومان له نەوەی ئیسرائیل کردەوه و شوێن و جێگەو ڕێگەی خۆشمان پێبەخشین و له چەندەها ڕزق و ڕۆزی چاک بەهرەوەرمان کردن، جا ئەوان جیاوازی و ناکۆکیان نەبوو هەتا زانست و زانیاری تەواویان بۆ هات (کەچی ئەوان دینی خوا که هۆی یەکبوون و یەکگرتووییه کردیانه هۆی دووبەرەکی و جیاوازی هەرچەنده زانست و زانیاریشیان لەو بارەیەوه هەبوو)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی اله علیه وسلم) داوەی دەکات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامەتدا لەوکێشەو شتانەدا که ئەوان جیاوازی و ناکۆکی تێدا دەکەن.",
		"جا ئەگەر تۆ (دەربارەی ئەو شتانەی که بۆمان دابەزاندوویت لەبارەی نەوەی ئیسرائیلەوه له شک و گوماندایت، ئەوه پرسیار بکه لەو کەسانەی که پێش تۆ له تەورات شارەزان و دەیخوێننەوە، سوێند بەخوا بەڕاستی حەق و ڕاستیت لەلایەن پەروەردگارتەوه بۆ هاتووە، کەوابوو بەهیچ شێوەیەک گومانت نەبێت و مەچۆره ڕیزی گوماندارانەوە.",
		"(هەروەها) نەکەیت بچیته ڕیزی کەسانێکەوه که باوەڕیان به موعجیزه و نیشانەکانی (دەسەڵاتدارێتی) خوا نی‌یە، چونکه ئەگەر وابیت، دەچیته ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که وەک فیرعەون و دارو دەستەی ستەمکارو تاوانبارو گوناهکارن، بڕیاردادەی پەروەردگارت لەسەریان چەسپا، ئەوانە: باوەڕ ناهێنن.",
		"ئەگەر چی هەرچی بەڵگەو موعجیزه هەیه بۆیان پێش بێت، ئەوانه هەر باوەڕ ناهێنن هەتا سزای بەئێش و ئازار دەبینن.",
		"جا دەبوایه خەڵکی ئەو شارو شارۆچکانەی هەڕەشەیان لێکرابوو باوەڕیان بهێنایه و باوەڕەکەیان سوود بەخش بوایه بۆیان، بەڵام باوەڕی هیچ کامیان سوودی پێنەگەیاندن جگه له قەومی یونس (علیه السلام) نەبێت کاتێک که باوەڕیان هێنا سزای سەرشۆڕیمان له ژیانی دنیادا لەسەر هەڵگرتن و تا ماوەیەک له نازو نیعمەت بەهرەوەرمان کردن.",
		"خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایه (دەیتوانی بەزۆرو بەناچاری) هەر هەموو دانیشتوانی سەر زەوی باوەڕ بهێنن (بەڵام پەروەردگاری مەزن ڕێزی بۆ ئادەمیزاد داناوه و سەرپشکی کردووە)، جا ئایا تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) ئەتەوێ زۆر لەخەڵکی بکەی بۆ ئەوەی بڕواداربن؟!",
		"هیچ کەس بۆی نیه باوەڕ بهێنێت (هەتا هەوڵ نەدات و خۆی ماندوو نەکات و بیر نەکاتەوه و) ویستی خوایشی لەسەر نەبێت و سزای (توند و ڕیسواکەر) دەخاته سەر ئەو کەسانەی که عەقڵ و ژیری بەکار ناهێنن.",
		"پێیان بڵێ: تەماشا بکەن و سەرنج بدەن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانەکان و زەویدا، کەچی بەڵگه و نیشانەو ئاگاداریەکان سوودیان نیه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنەبەر).",
		"(ئەو بێ‌باوەڕانە) چاوەڕێی چی دەکەن، مەگەر چاوەڕێی ئەوه ناکەن که ڕۆژگارێکیان بەسەر بهێنین وەک ئەوەی بەسەر ئەوانەی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوەڕێ بن، بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا له چاوەڕوانانم.",
		"لەوەودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانەناسان لەناو بەرین) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه ڕزگار دەکەین، هەر بەو شێوەیه به ئەرکی خۆمانی دەزانین که ئیمانداران ڕزگار بکەین.",
		"بڵێ: ئەی خەڵکینه ئەگەر ئێوه گومانتان هەیه له ئاین و بەرنامەی من، ئەوه چاک بزانن کە: من هەرگیز ئەو شتانه ناپەرستم که ئێوه له جیاتی خوا دەیانپەرستن، بەڵکو ئەو خوایه دەپەرستم، که مردنی ئێوەی بەدەسته و من فەرمانم پێدراوه که له دەستەی باوەڕداران بم.",
		"هەروەها فەرمانم پێدراوه که بەڕاست و ڕەوان ڕووت بکەره ئاین و دینداری بەوپەڕی ملکەچی و دڵسۆزیەوە، هەروەها فەرمانم پێدراوه کە: نەکەیت له دەستەی موشریک و هاوەڵگەڕان بیت.",
		"هاناو هاواریش نەبەیت بۆ کەسێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ دەگەیەنێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هەر بەدەست خوایە)، خۆ ئەگەر کاری وا ئەنجام بدەیت، ئەوه بەڕاستی تۆ له ستەمکارانیت.",
		"(ئەی ئینسان) ئەگەر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئەوه هیچ کەس ناتوانێت فریات بکەوێت و لەسەرتی لابەرێت جگه لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت تووشی خێر و خۆشیەکت بکات، ئەوه هیچ کەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، هەر کام که بیەوێت له بەندەکانی بەهرەوەر دەکات (له نازو نیعمەتانی بێ‌شومار) ئەو زاته هەمیشه لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی خەڵکینه بەڕاستی حەق و ڕاستیتان لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هاتووە، ئەوەی ڕێبازی هیدایەتی وەرگرتبێت ئەوه سوودی بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئەوه گومڕاییەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت و من لێپرسراوو چاودێر نیم بەسەر کارو کردەوەی ئێوەوە.",
		"تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) هەر شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەوه که له ڕێگەی وەحی و نیگاوه به تۆ دەگات و ئارامگرو خۆگربه (لەبەرامبەر هەر کێشەیەکەوه که خوانەناسان بۆت پێش دەهێنن) هەتا خوا خۆی داوەری دەکات و ئەو زاته چاکترین و دادپەروەرترینی دادوەرانە.",
	},
	-- 11 = هود
	{
		"(الر) لەسەرەتای سورەتی (البقرة) ڕاڤه کراوە. ئەمه کتێب و پەیامێکه (لەو پیتانه پێکهاتووە) که ئایەت و یاساکانی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست پێکەوه پەیوەست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژەیان پێدراوه و ڕوون کراونەتەوه لەلایەن زاتێکەوه که داناو به ئاگاو لێزانە.",
		"(گرنگترین پەیامی ئەوەیە‌) کە: جگه له خوا کەس مەپەرستن، بەڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) لەلایەن خواوه ترسێنەرو مژدەدەرم بۆتان.",
		"هەروەها (خەڵکینە)! داوای لێخۆشبوون له پەروەردگارتان بکەن، لەوەودوا بگەڕێنەوه بۆ لای، ئەوکاته بەچاکی دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هەروەها پاداشتی هەموو خاوەن چاکەیەک بەزیادەوه دەداتەوە، خۆ ئەگەر (ئێوە) پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا نەبن، ئەوه بەڕاستی من دەترسم که سزای ڕۆژێکی گەوره و سەخت یەخەتان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامەتە، یان ئەو ڕۆژەی خوای گەوره له ناوتان دەبات).",
		"گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە، هەر ئەویش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"ئاگاداربن بەڕاستی ئەو (خوانەناسانە) خۆیان دادەنەوێنن، بۆ ئەوەی (بەخەیاڵی خۆیان) بەوه خۆیان لەخوای گەوره یان له پێغەمبەر بشارنەوە، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک دەچنه ناو جێگەوه و خۆیان دادەپۆشن، هەروەها دەزانێت چی دەشارنەوه و چی ئاشکرا دەکەن (له کردارو گوفتارو نیەتیان) چونکه بەڕاستی ئەو خوایه زانایه بەوەی له دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.",
		"هیچ زیندەوەرێك نیه لەم زەویەدا ڕزق و ڕۆزیەکەی لەسەر خوا نەبێت و ئاگاداره بەشوێنی حەوانەوه و شوێنی دەرچوونیان، هەموو شتێك تۆماره له دۆسیەی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.",
		"ئەو خوایه زاتێکه ئاسمانەکان و زەوی له ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، تەختی فەرمانڕەوایەتی (که دروستکراوێکی زۆر گەوره و شکۆمەندە) لەسەر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاتەوه که کێتان کاری چاکتر ئەنجام دەدات (فەرمانبەردارێکی چاکە) و سوێند بەخوا ئەگەر بڵێت بەڕاستی ئێوه زیندوو دەکرێنەوه دوای مردن، بێگومان ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەم قسه و باسه هیچ نیە، تەنها جادوویەکی ئاشکرایە.",
		"سوێند بەخوا ئەگەر سزادانیان دوا بخەین تا چەند کاتێکی دیاریکراو، ئەوه بێگومان (به گاڵتەوە) دەڵێن: چی ئەو سزایەی بەند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایەت؟ ئاگاداربن! ئەو ڕۆژەی یەخەیان پێدەگرێت کەسیان لێی دەرباز ناکرێت و لەکۆڵیان نابێتەوە، ئەو سزایەش که ئەوان گا‌ڵتەیان پێدەکرد، دەیانگرێتەوە.",
		"سوێند بەخوا ئەگەر خێر و خۆشی و ئاسوودەییەکمان به ئادەمیزاد بچێژین، لەوەودوا (بۆ تاقیکردنەوەی) لێی بسێنینەوە، ئەوه بەڕاستی دەبینیت ئەو کەسه نائومێدو بێ هیوا و سوپاس ناپەزێره و قسەو گوفتاری بۆنی بێ باوەڕی و خوانەناسی لێ دێت.",
		"هەروەها ئەگەر دوای ئه تەنگانه و ناخۆشیەی که تووشی بوو، نازو نیعمەتی پێ بچێژین، ئەوه بێگومان دەڵێت: ئیتر هەرچی هەژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆتەوه و بەسەر چووە، چونکه بەڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی بەخۆیەوه دەکات و له خۆی بایی دەبێت (وا دەزانێت هەروا ژیانی بەردەوام دەبێت).",
		"جگه لەو کەسانەی که خۆگرو ئارامگر بوون و کارو و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئەوانه لێخۆش بوون و پاداشتی گەوره و فراوانیان بۆ هەیە.",
		"جا لەوانەیه تۆ (ئەی پێغەمبەر) واز بهێنیت له هەندێ لەو باسانەی که به (وحی) بۆت ڕەوانەکراوه و دڵتەنگ و سەغڵەت بیت نەوەکو بڵێن: ئەوه بۆ گەنجینەیەك (له زێڕو زیو) دانەبەزیوەته سەری، یان فریشتەیەك بۆ گەیاندنی پەیامەکه نەهاتووه لەگەڵیدا، (تۆ خەفەت مەخۆ) چونکه بەڕاستی تۆ تەنها ترسێنەری، خوا خۆیشی ئاگادارو چاودێره بەسەر هەموو شتێکدا (حیسابیان بۆ دەکات).",
		"بەڵکو (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا) ئەوانه دەڵێن که محمد قورئانی هەڵبەستووە، پێیان بڵێ: جا ئێوەش ده سوورەتی هەڵباستراو وێنەی ئەم قورئانه بهێنن، هەر کەسیش له خوا گەوره بەدەر، دەتوانن، بانگ بکەن (بۆ هاوکاریتان پەنای بۆ بەرن) ئەگەر ڕاست دەکەن.",
		"جا ئەگەر (خوانەناسان) نەهاتن بەدەم ئەم داوایەتانەوە، ئەوه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که بەڕاستی ئەم قورئانه هەر به ئاگاداری خوای گەوره دابەزێنراوه و بشزانن جگه لەویش خوایەکی تر نیە، ئایا ئیتر ئێوه (ئەی بێ باوەڕان) ملکەچ دەبن؟",
		"هەر کەسێك تەنها ژیانی دنیاو ڕازاوەیی و (خۆشگوزەرانی) یەکەی بوێت. ئەوه پاداشتی هەوڵ و کۆششی ئەو جۆره کەسانه دەدەینەوه له دنیادا، ئەوانیش تێیدا هیچیان لێکەم ناکرێتەوە.",
		"ئا ئەوانه ئەوانەن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزەخ هیچی تریان بۆ نیه و ئەوەی که کردیان له دنیادا پووچەڵ بۆوه و بێ نرخە، هەروەها ئەو کاروکردەوەی که دەیانکرد بەتاڵ و پووچ و بۆشە.",
		"(ئایه ئەو جۆره کەسانەی که باس کران) وەکو ئەو کەسه وایه که لەلایەن پەروەردگاریەوه هەموو شتێکی بۆ ڕوون کراوەتەوە، (ئەمیش باوەڕی پێیەتی چونکە) پێغەمبەرێك بەڵگەنامەی خوا دەخوێنێتەوه و له پێش ئەمیشەوه پەیامەکەی موسا (که تەوراتە) پێشەواو ڕەحمەت بوووە، ئەو جۆره کەسانەی (که ژیرو هۆشمەدن) باوەڕی پێ دەهێنن، جا ئەو دەسته و کۆمەڵانەی که باوەڕ بەم پەیامه ناکەن، ئەوه ئاگری دۆزەخ چاوەڕێیانە، نەکەیت تۆ لەجۆره گومانێکدا بیت لەم قورئانەو لەم پەیامە، چونکه بەڕاستی ئەوه حەقیقەته و لەلایەن پەروەردگارتەوه بۆت ڕەوانه کراوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.",
		"کێ لەوه ستەمکارتره که درۆ بەناوی خواوه هەڵببەستێت (بەوەی که بڵێ خوا هاوەڵ یان کوڕی هەیە) ئەوانه نیشانی پەروەردگاریان دەدرێن و شایەتەکانی قیامەت، که فریشته و پێغەمبەران و بانگخوازانن دەڵێن: ئا ئەوانه ئەوانەن درۆیان کرد بەدەم پەروەردگاریانەوە، ئاگاداربن! نەفرەتی خوا لەسەر ستەمکارانە...",
		"ئەوانەی بەنەرم و نیانی و لەسەرخۆ بەرهەڵستی پەیامی خوا دەکەن و بەلاری دەیانەوێت و دەیانەوێت به هەڵەو ناتەواوی بیناسێنن بەخەڵکی و ئەوانه بەرۆژی دوایی بێ بڕوان.",
		"ئا ئەوانه خۆیان دەستەوستان نەکردووه له زەویداو له دەستی خوا دەرچن، بێجگه له خوا هیچ پەناو یارمەتیدەرێکیان نیه (کەس فریایان ناکەوێت) و سزایان بۆ چەند بەرابەر دەکرێت، ئەوانه له دنیادا ئەوەنده ڕقیان له حەق و ڕێگەی خوا بوو، ئەوانه نەیاندەتوانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.",
		"ئا ئەوانه ئەوانەن که خۆیان فەوتاند و ئەو باس و درۆیانەی که له دنیادا هەڵیاندەبەست لێیان ون بوو.",
		"گومانی تێدا نیه که بەڕاستی ئەوانه له قیامەتدا زۆر خەسارەتمەند و دۆڕاوترن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان هێناوه بەخواو ڕاستی بەرنامەکەی، کردەوه چاکەکانیشیان ئەنجامداوەو گەڕاونەتەوه بۆ لای پەروەردگاریان و ملکەچ و دڵ ئارام بوون له بەرامبەر فەرمانەکانی، ئا ئەوانه خاوەن و نیشتەجێی بەهەشتن و به هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە.",
		"وێنەو ئەم دوو کۆمەڵه (کۆمەڵی ئیمانداران و کۆمەڵی بێ باوەڕان) وەك کوێرو کەڕ، چاوساغ و بیسەر وایە، ئایا ئەم دووانه وێنەیان وەك یەکە، ئەوه بۆ بیر ناکەنەوە؟!",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قەوم و خزمەکانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵەکێنەرێکی ئاشکرام (ئەگەر له فەرمانی خوا دەرچن تووشی سزا دەبن، خۆ ئێوه باش من دەناسن).",
		"که جگه له خوا (کەس و هیچی تر) نەپەرستن، چونکه من بەڕاستی دەترسم سزای ڕۆژێکی بەئێش یەخەتان پێ بگرێت (هەمووتان لەناو بچن).",
		"جا ئەو دەسته دەسەڵاتدارەی که بێ باوەڕ بوون له هۆزی نوح وتیان: ئێمه تۆ تەنها وەك یەکێك له خۆمان دەبینین و نابینین ئەوانەی شوێنی تۆ کەوتوون جگه لەوانەی که هەژارو داماوەکانمانن و دووربین نین و ژیریان کە‌مه و سادەن، هەروەها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان بەسەر ئێمەدا هەبێت، بەڵکو ئێمه وا گومان دەبەین ئێوه درۆزنن.",
		"نوح وتی: ئەی خزمەکانم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگەو بەرنامەیەکی ڕاست و دروستبم لەلایەن پەروەردگارمەوه و خێرو چاکەو بەزەیی خۆی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە، ئینجا ئەمانه له ئێوه ساراوەتەوه و نایبینن؟! ئایا بەزۆر ئیمان له دڵتاندا دروست بکەین و بتانخەینه سەر ئەم ڕێگەیە، لەکاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!",
		"ئەی خزمەکانم (خۆ من) له بری ئەم بانگەواز و ئامۆژگاریانەم داوای هیچ ماڵ و خەرجیتان لێناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لای خوایە، من هەرگیز ئەوانەی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخەمەوه و دەریان ناکەم، چونکه بێگومان ئەوان ئەگهن بەخوای خۆیان، حیسابیان لای خوایە، بەڵام بەڕاستی من ئێوه ئەبینم هۆزێکن خۆتان گێل و نەفام دەکەن (بەوەی به کەم سەیری ئیمانداوانی دەوری من دەکەن لەبەر بێ کەسی و هەژاریان).",
		"ئەی خزمەکانم کێ ئەتوانێت یارمەتیم بدات بەرامبەر خوای گەوره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئەگەر ئەو ئیماندارو دۆستانەی خوا دەربکەم و له خۆمیان دوور بخەمەوه و ئایا بیرناکەناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ کەسێك خواناس بێت)؟",
		"خۆ من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منه و من شتی نادیارو غەیبیش نازانم، ناشڵێم بەڕاستی من فریشتەم، هەروەها ناڵێم بەو ئیماندارانەی لەبەر چاوی ئێوه کەم نرخن، خوا گەوره هەرگیز خێریان بەسەردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره بەوەی له دەروونیاندا هەیە، بێگومان من ئەو کاته (ئەگەر وابکەم) له ستەمکارانم.",
		"(خەڵکەکە) وتیان: ئەی نو‌ح بەڕاستی زۆر لەسەری چوویت و زیاد له پێویست بەربەرەکانی و شەڕه قسەت لەگەڵدا کردین دەی ئەو سزایەمان بۆ بهێنه که هەڕەشەی پێدەکەیت و هەمیشه باسی دەکەیت و دەمانترسێنی پێی، ئەگەر تۆ له ڕاستگۆیانیت.",
		"نوح له وەڵامدا وتی: ئەوه به دەست خوایه و بەڕاستی تەنها ئەو بۆتان پێش دەهێنێت ئەگەر بیەوێت و ئێوه دەستەوسانکەری خوا نین ناتوانن (ئەستەمه دەرباز بوونتان).",
		"(وادیارە) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگەیەنێت ئەگەرچی بمەوێت بەردەوامیشبم لەسەر ئامۆژگاریتان، ئەگەر خوا بیەوێت سەرگەردانتان بکات ئەوه ئەو زاته پەروەردگارتانه و هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
		"بەڵکو (بێ باوەڕانی مەککە) دەڵێن: ئەم باس و بابەتانه (محمد) خۆی هەڵی بەستووە، تۆیش بڵێ: ئەگەر من هەڵیبەستم ئەوه تاوانەکەی لەسەر خۆمه و منیش دووره پەرێزو بەریم لەو تاوانەی که دەیکەم.",
		"(سەرە‌نجام) وەحی و پەیامی خوا ڕەوانەکرا بۆ نوح که چاك بزانه بەڕاستی هەرگیز کەسی تر بڕوا ناهێنێت له قەومەکەت جگه لەوەی که بەڕاستی بڕوای هێناوە، کوابوو خەفەتبار مەبه بەو کردەوه ناشیرین و ناپەسەندانەی ئەنجامیان دەدا.",
		"کەشتییەکەش دروست بکه بەچاودێری و فەرانی ئێمە، (کاتی تۆفانەکە) تکامان لێ نەکەیت بۆ ئەوانەی له سنووری ڕاستی دەرچوون و تاوانبارن، چونکه بەڕاستی ئەوانه بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوە.",
		"(نوح) یش دەستی کرد به دروستکردنی کەشتیەکە، هەر جارێك تاقمێك له هۆزەکەی بەلایدا تێدەپەرین، گاڵتەیان پێ دەکرد، (نوح) وتی ئەگەر ئێسته ئێوه گا‌ڵته به ئێمه دەکەن، ئەوه بەڕاستی ئێمەش ڕۆژێك دێت گا‌ڵته به ئێوه بکەین وەك چۆن ئێوه گا‌ڵته به ئێمه دەکەن.",
		"جا له داهاتوودا دەزانن کێ سزایەکی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامەتدا دووچاری سزایەکی بەردەوام و هەمیشه دەبێت.",
		"(ئەم کێشەیه بەردەوام بوو) هەتا ئەو کاتەی بڕیارمان هات و فەرمان دەرچوو (به لەناوبردنی بێ باوەڕەکان) و له تەنووره پڕ له ئاگرەکەوه ئاو فوارەی کرد (که ئەوه نیشانەی دەست پێکردنی تۆڵه خواییەکه بوو) ئەوسا وتمان: ئەی نوح، له هەموو نێرو و مێیەك دووان هەڵبگره له کەشتیەکەداو ماڵ و خێزانت، جگه لەوانەی که بڕیاریان لەسەر دراوه تووشی تۆڵه ببن بەهۆی بێ باوەڕیانەوە، ئەوانەش هەڵگره که باوەڕیان هێناوه (شایا‌نی باسە) کەسیش بڕوای بەنوح نەکردو لەگەڵیدا نەبوو، جگه لەکەسانێکی کەم نەبێت.",
		"نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو کەشتیەکەوە، بەناوی خواوەیه ڕۆیشتنی و وەستانی، بێگومان پەروەردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به بەزەییە.",
		"کەشتیەکەش دەیبردن بەناو شەپۆلی وەك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕەکەی (ئەوەیان که بێ باوەڕ بوو) له شوێنێکی چەپەکدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، لەگەڵ ئێمەدا سواربه و لەگەڵ بێ باوەڕاندا مەبە.",
		"کوڕەکەی وتی: پەنا ئەبەمه لای ئەو چیایەو دەمپارێزیت لەم زریان و ئاوە، (نوح) وتی: ئەمڕۆ هیچ پەنادەرێك نیه له تۆڵه و خەشمی خوا کەس بپارێزێت مەگەر کەسێك خوا خۆی ڕەحمی پێ بکات، ئەوسا (دوای ئەم وت و وێژە) شەپۆلی ئاو دای بەنێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوەکانەوە.",
		"پاشان فەرماندرا به زەوی: ئاوەکەت با ڕۆبچێت بەناختدا، ئەی ئاسمان: تۆش با بەس بێت و باران مەبارێنە، ئیتر ئاوەکه ڕۆچوو، فەرمانیش بەڕێکی و تەواوی ئەنجامدرا، کەشتیەکەش لەسەر کێوه جودی (که له کوردستانی باکوورە) وەستاو لەنگەری گرت و وترا: دەك دووری له بەزەیی خواو تیاچوون بۆ بەرەی ستەمکاران.",
		"(پاش هێور بوونەوەی زریانەکە) نوح هاواری له خوا کردو جا وتی: ئەی پەروەردگارم کوڕەکەم له خێزانی من بوو، بێگومان پەیمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فەرمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپەروەرترینی فەرمانڕەوایانیت.",
		"خوای گەورەش فەرمووی: ئەی نوح بەڕاستی ئەو له خێزانی تۆ نەبوو، چونکه بەڕاستی ئەو کرداری چاك نەبوو، کەوابوو داوای شتێکم لێ مەکه که زانیاریت دەربارەی نیە، بێگومان من ئامۆژگاریت دەکەم که کارێك نەکەیت خۆت بخەیته ڕیزی نەفامانەوە.",
		"(ئینجا نوح) وتی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی من پەنا دەگرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکەم زانیاریم پێی نەبێت، خۆ ئەگەر لێم خۆش نەبیت و بەزەییت پێمدا نەیەتەوه ئەوه دەچمه ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.",
		"(ئەوسا لەلایەن خوای گەورەوە) وترا: ئەی نوح وەره خوارەوه و دابەزه له کەشتیەکەو له چیای جودی بۆ دەشتایی بەبێوەیی و سەلامەتی لەلایەن ئێمەوە، بەرەکەتی زۆریش لەسەر تۆو ئەو کۆمەڵ و خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان، خەڵکانێکی تریش لەمەو دوا دێن و له نازو نیعمەت بەهرەوەریان دەکەین، پاشان (بەهۆی لاری و بێ برواییانەوە) سزای بەسۆیان تووش دەبێت لەلایەن ئێمەوە.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئەو باسانەی بۆمان کردیت له هەواڵه نادیارەکانه که بۆت دەنێرین، نەتۆ دەتزانی و نه هۆز و نەتەوەکەشت پێش ئەم باسەی ئێمە، جا خۆگرو به ئارام بە، چونکه بەڕاستی پا‌شەرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانە.",
		"بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئەی خزمەکانم، خوا بپەر‌ستن و فەرمانبەرداری ئەو بن، هیچ خوایەکی ترتان نیه جگه لەو، ئێوه هیچ ڕاستیەکتان نیه جگه له درۆ هەڵبەستن.",
		"(هود وتی) ئەی خزمەکانم من لەسەر ئەم کارو بانگەوازه خواییەی که بەئێوەی ڕادەگەیەنم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لەسەر ئەو زاتەیه که بەدی هێناوم، باشه ئەوه بیر ناکەنەوه و ژیرنابن؟!",
		"ئەی خزمەکانم داوای لێخۆسبوون له پەروەردگارتان بکەن، پاشان بگەرێنەوه بۆ لای ئەو، ئەوه له ئاسمانەوه بارانی زۆری پر بەرەکەتتان بۆ دەبارێنێت، هێزو دەسەڵاتتان بۆ زیاد دەکات، زیاد له هێزو دەسەڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وەرمەگێرن لەم باس و ئامۆژگاریانه لەکاتێکدا که هەمیشه تاوانبارن.",
		"وتیان ئەی هود: بەڵگەیەکی زۆر ڕۆشنت بۆ نەهێناوین تا به تەواوی ئێمه قەناعەت بکەین (که تۆ پێغەمبەری خوایت) و ئێمەش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسەی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه بەڕاستێتی تۆ.",
		"ئێمه هیچ ناڵێین ئەوه نەبێت: وا دیاره هەندێ له خواکانمان بەخراپ دەستیان لێ وەشاندوویت!! هود وتی: دەی من بەڕاستی خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش بەشایەت بن که بێگومان من بەریم لەوەی ئێوه دەیکەنه شەریك و هاوەڵ بۆ خوا...",
		"جگه له خوا خۆتان به پەرستراوەکانتانەوه فێڵ و پیلانم لێ بکەن هەر هەمووتان، کەوابوو وەرن هەمووتان کۆببنەوه و نەخشه بکێشن بۆ لەناو بردنم، پاشان مۆڵەتیشم مەدەن!...",
		"چونکه بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە، که پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە، هیچ گیانلەبەرێك نیه جڵەوی بەدەست خوای گەورەوه نەبێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر بەرنامەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستە.",
		"جا ئەگەر ئێوه گوێم بۆ نەگرن و پشت بکەنه ئەم بەرنامەیە، ئەوه بێگومان من پێم ڕاگەیاندن ئەو بەرنامه و پەیامه خواییەی به مندا نێرراوه بۆتان و پەروەردگارم (ئەگەر ملکەچ نەبن) ئێوه لەناو دەبات و هۆزێکی تر دەخاته شوێنی ئێوە، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك بەو بگەیەنن بەڕاستی پەروەردگاری من بەسەر هەموو شتێکدا چاودێرو به توانایە.",
		"کاتێکیش فەرمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئەوه هود و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵ ئەودا بوون ڕزگاریشمان کردن بەهۆی بەزەیی و لێبوردەیی خۆمانەوه له سزایەکی زۆر قورس و گران.",
		"بەڵێ! ئەوه هۆزی عاد بوو، بێ باوەڕ بوون و ئیمانیان نەهێنا به فەرمانەکانی پەروەردگاریان، لاشیاندا له بەرنامەی پێغەمبەرانی خواو شوێن فەرمانی هەموو زۆردارو سەرسەخت و خوانەناسێك کەوتن.",
		"جا هەر لەم جیهانەدا نەفرین لێکراو بوون و دوور بوون له بەزەیی خوا، له ڕۆژی قیامەتیشدا (هەر نەفرین لێکراو دەبن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوەڕ بوون و بێ وەفاییان دەربڕی بەرامبەر پەروەردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قەومی هود.",
		"بۆ هۆزی ثەمودیش، صالح ی برایانمان ڕەوانه کرد، وتی: ئەی خزمەکانم گوێڕایەڵی خوای گەوره بکەن جگه لەو زاته هیچ خوایەکی ترتان نیە، ئەو بەرپای کردوون له زەویداو داوای لێکردوون که ئاوەدانی بکەنەوە، جا کەوابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکەن پاشان بگەرێنەوه بۆ لای و فەرمانەکانی بەجێ بهێنن، چونکه بەڕاستی پەروەردگاری من زۆر نزیکه و نزا وەرگره (لەو کەسانەی لێی دەپارێنەوه و داوای لێ خۆشبوونی لێدەکەن).",
		"خەڵکەکه وتیان: ئەی صالح، بەڕاستی پێش ئەم باسانەت تۆ لەناو ئێمەدا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا بەرگری ئەوەمان لێدەکەیت که شوێنی شتێك بکەوین که باوو باپیرانمان شوێنی کەوتوون و پەرستویانن؟! ئێمه بەڕاستی له گومانداین لەوەی که تۆ بانگی ئێمه دەکەی بۆلای و بەدبینین لێی!!",
		"صالح وتی: ئەی خزمەکانم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگه و بەرنامەیەکی ڕاست و دروست بم لەلایەن پەروەردگارمەوه و خێرو چاکەو بەزەیی خۆی پێ بەخشی بم له خۆیەوه و ڕەحمەتی تایبەتیشی پێ بەخشیووم، باشه کێ یارمەتیم دەدات و له سزای خوا ڕزگارم دەکات ئەگەر له فەرمانی لابدەم و پەیامەکەیم به ڕێك و تەواوی نەگەیاند، جا ئێوه بەم هەڵوێستەتان جگه له خەسارەتمەندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگەیەنن.",
		"ئەی خزمەکانم ئەمه وشترەکەیه که لەلایەن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانەیەکی تایبەت (لەسەر دەسەڵاتی خۆی و ڕاستی پێغەمبەرێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زەوی خوادا بلەوەڕێت، بەنیازی خراپەوه دەستی بۆ نەبەن، ئەگینا سزایەکی نزیك دەتانگرێت.",
		"یەکسەرچوون سەریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مەنزڵی خۆتاندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، (دوای ئەو ماوه دیاری کراوه تیادەچن) و ئەوەش پەیمانێکه و هەرگیز بەدرۆ ناخرێتەوە.",
		"جا کاتێك فەرمانی ئێمه هات و بڕیاردرا لەکاتی دیاری کراودا و ئەوه صالح و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵیدا ڕزگارمان کردن به میهرەبانی و بەزەیی خۆمان، له سەرشۆڕیی ئەو ڕۆژەش پەناماندان، بەڕاستی پەروەردگارت هەر خۆی خاوەنی هێزه و باڵادەستە.",
		"جا ئەو دەنگه سامناکەی بووه هۆی تیاچوونیان هەموو ئەوانەی گرت که تاوان و ستەمیان کردو فەرمانبەرداری پەروەردگاریان نەبوون، سەرەنجام هەموویان له شوێنەکانی خۆیاندا کەوتن بەڕووی زەویدا و تیاچوون له بەرەبەیاندا...",
		"وەك ئەوەی که هەر لەو شوێنەدا نەبووبن و تیایدا نەژیابن، ئاگادارین، بەڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به پەروەردگاریان و بێ وەفا بوون بەرامبەری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له بەزەیی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.",
		"سوێند بەخوا بێگومان وەفدێکی ڕەوانه کراوی ئێمه (له فریشتە) هاتنه لای ئیبراهیم به مژدەوه (مژدەی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئەمیش وتی: سڵاوی خوا له ئێوەش، دوای بەخێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نەچوو گەڕایەوه بەگۆشتی گوێرەکەیەکی برژاوەوە.",
		"جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی دەستی بۆ نابەن، کارەکەیانی به نائاسایی داناو لەدڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئەوانیش هەستیان پێکردو وتیان: مەترسە، بەڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قەومەکەی لوط.",
		"لەو کاتەدا خێزانەکەی وەستابوو، یەکسەر پێکەنی، جا (خوای گەوره فەرمووی): ئێمەش مژدەمان دایه کەئیسحاقت پێدەبەخشین و له دوای ئەویش یەعقوب، له نەوەی ئیسحاق دێته دنیاوە.",
		"خێزانی ئیبراهیم وتی: وەی ڕۆ (شەرمەزار خۆم)! چۆن منداڵم دەبێت من پیرم و ئەمەش مێردەکەمە، پیر و بەساڵا چووە، بەڕاستی ئەمه شتێکی سەر سوڕهێنەرە!",
		"فریشتەکان وتیان: ئایا سەرسام دەبیت له فەرمان؟ کاری خوا؟؟ ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەربێت ئەی خێزانی ئەم ماڵه پیرۆزە، (بێگومان خوای گەوره کاری وا دەکات) و چونکه هەمیشه ئەو زاته سوپاسکراوه و خاوەنی بەرزی و دەسەڵاتیشە.",
		"جاکاتێك ترسەکه له دڵی ئیبراهیم دەرچوو (هێمن بۆوە) و مژدەکەشی بۆ هاتبوو، ئینجا دەستی کرد به باس کردن و موجادەله دەربارەی قەومی (لوط).",
		"بەڕاستی ئیبراهیم زۆر لەسەرخۆ و به ئارام و خەمخۆر و گەڕاوەیه بۆ لای خوا.",
		"(فریشتەکان وتیان): ئەی ئیبراهیم واز بهێنه لەو باس و کێشەیە، دڵنیابه بەڕاستی پەروەردگارت فەرمانی داوه و (کار تەواو بووە) و بێگومان سزایەکیان بۆ هاتووه که ناگەڕێتەوە.",
		"کاتێکیس وەفدی فریشتەکانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕەحەت بوو پێیان، زۆر دڵتەنگ بوو (چونکه له شێوەی چەند لاوێکی پێکەوتوودا هاتبوون، لەدڵی خۆیدا) وتی: ئەمه ڕۆژێکی سەخته (منی تێکەوتووم).",
		"هۆزەکەشی بەبیستنی هاتنی ئەم میوانانە، بەپەلەو بێ شەرمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپەکانیان دەکرد، (کاتێك لوط ئەم دیمەنه ناشیرینەی بینی) وتی: ئەی خزمەکانم ئائەوانه کچەکانمن و ئەوان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وەرن لەناو هۆزدا کێتان به دڵه بەشێوەیەکی شەرعی و ڕەوا لێتان ماره بکەم) جا له خوا بترسن و شەرمەزارم مەکەن لەناو میوانەکانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مەردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕەوای ئاوا جڵەوگیری بکات)؟!",
		"ئەوانیش بێ شەرمانه وتیان: سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ دەزانیت ئێمه هیچ حەقێکمان نیه بەکچەکانی تۆوە، بێگومان تۆش دەزانیت ئێمه چیمان دەوێت!",
		"لوط وتی: خۆزگه بەڕاستی هێزێکم دەبوو له خۆتان (بۆ بەرامبەری ناپاکەکانتان) یان پەنایەکی بەهێزم دەست دەکەوێت و دەڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵەتان لێ بکەمەوه و تەمێتان بکەم).",
		"میوانەکان وتیان: ئەی لوط بەڕاستی ئێمه فریشتەی نێرراوی پەروەردگاری تۆین، ئەو تاوانبارانه هەرگیز ناگەنه لات (تابتوانن دەستدرێژی بکەنه سەر ئێمە) و جا تۆ خاوو خێزانت لەبەشێکی شەودا دەربکەو کەس له ئێوه لانەکاتەوه و ئاوڕ نەداتەوە، جگه هاوسەرەکەت (که لاسارەو بەگوێت ناکات) چونکه بەڕاستی ئەو سزایەی که تاوانبارانی گرتۆتەوه ئەویش دەگرێتەوە، بەڕاستی کاتی سزاکەشیان له بەرەبەیاندایە، ئایا بەرەبەیانی ئەمشەو نزیك نیە؟!",
		"جا کاتێك فەرمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکەکەیانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سوورەوه کراوی وەك بەرد، چین لەسەر چین بەرد بارانمان کرد.",
		"هەموو ئەو بەردانه دیاری کراو بوون، له لایەن پەروەردگارتەوه (که بدات بەسەر تەوقه سەری کێدا) ئەم کارەسات و ئەم بەرد بارانەش وەنەبێت زۆر دوور بێت له ستەمکارانەوه (له هەموو سەردەمێکدا، کاتێك ڕۆدەچن له تاوانکاریدا).",
		"بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش براو کەسی خۆتان (شوعەیب) مان به پێغەمبەرێتی ڕەوانەکرد، ئەویش وتی: ئەی خزمەکانم بەندایەتی خوا بکەن، هیچ خوایەکی ترتان نیه جگه لەو، هەروەها کەم و کووڕیش مەکەن له پێوانەو کێشاندا، بەڕاستی من بەچاك دەتانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشەو له خۆشیدان، بێگومان من دەترسم ئەگەر له فەرمانی خوا دەرچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گەمارۆتان بدات و لێی ڕزگار نەبن.",
		"ئەی قەوم و خزمەکانم، با پێوان و کێشانتان تێرو تەواوبێت و به دادپەروەرانه ئەنجامی بدەن، شتومەکی خەڵکی کەم نرخ مەکەن و (فێڵیان لێ مەکەن) و خراپەکاری مەکەن له زەویدا و تۆوی خراپه مەچێنن.",
		"ئەوەی خوای گەوره بۆتان دەهێڵێتەوه له قازانج و حەڵالی کردووه بۆتان، ئەوه چاکتره له زۆرێکی حەرام، ئەگەر ئێوه ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم بەرامبەر ئێوه (بەڵکو حەق و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنم).",
		"خەڵکەکه وتیان: ئەی شوعەیب، ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێدەکات که ئێمه واز بهێنین لەوەی باوو باپیرانمان پەرستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا بەئارەزووی خۆمان چیمان بوێت بیکەین و بەڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوەن ژیریت؟! (وادیاره گا‌ڵتەیان پێکردووە، یان قەناعەتیان بەژیری و لەسەرخۆیی بووه و سەریان سوڕماوه لەوەی که دەیەوێت له داب و نەریتی باوو باپیران دەربچێت).",
		"شوعەیت وتی: ئەی قەوم و خزمەکانم هەواڵم بدەنێ ئەگەر منتان بینی و بۆتان دەرکەوت که لەسەر بەرنامەیەکی ڕێك و ڕۆشنم لەلایەن پەروەردگارمەوه و هەر لەلایەن خۆشیەوه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومەتێ، منیش نامەوێت قەدەغەی شتێکتان لێ بکەم، کەچی خۆم وەك ئێوه نەکەم (چی به ئێوه بگەیەنم خۆم له پێشدا ئەنجامی دەدەم) من هیچم ناوێت تەنها چاکسازی نەبێت، بەگوێرەی توانام، ڕێکخستنی کارم بەدەستی کەس نیه بەدەستی خوا نەبێت، پشت و پەنام هەر بەو بەستووه و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.",
		"ئەی قەوم و خزمانم ناکۆکی و دژایەتیتان لەگەڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئەو ئایین و بیرو باوەڕەی هێناومه لەلایەن خواوه بەدرۆی بزانن و) جا ئەو کاته ئەوەی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوەش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانەوه زۆر دوور نیە.",
		"داوای لێخۆشبوونیش له پەروەردگارتان بکەن و واز بهێنن له تاوان و خراپەکاری و پاشان بگەڕێنەوه بۆ لای خوا، بیگومان پەروەردگاری من زۆر بەبەزەیی و میهرەبانە، زۆر بەسۆز و دلۆڤانە.",
		"خزمانی نالەبا‌ر وتیان: ئەی شوعەیب، ئێمه تێناگەین له زۆربەی ئەو باسانەی که تۆ دەیڵێیت، ئێمەش بەڕاستی تۆ بەلاواز دەبینین لەناو خۆماندا (وادەزانین ناتوانیت بەرەنگاری ئەم هەموو خەڵکه بکەیت، ئەمەی تۆ باسی دەکەیت پێویستی بەهێزو توانایەکی زۆر هەیە) و خۆ ئەگەر خزمەکانت نەبوایه بەرد بارانمان دەکردیت، وەنەبێت تۆ هیچ تواناو دەسەڵاتێکت هەبێت بەسەرماندا.",
		"شوعەیب وتی: ئەی هۆزو خزمانم ئایا کەس و کارم بەلای ئێوەوه به تواناو دەسەڵاتدارتره له خوا؟! لەکاتێکدا ئەو زاتەتان فەرامۆش کردووه و گوێ نادەن به فەرمانەکانی، بەڕاستی پەروەردگارم ئاگاداره بەوەی ئێوه ئەنجامی دەدەن.",
		"ئەی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکەن چەنده تواناتان هەیە، منیش کاری خۆم لەسەر بەرنامەی خۆم ئەنجام دەدەم، لەمەولا دەردەکەوێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سەرشۆڕی دەکات، کێش درۆزنە، ئێوه چاوەرێ بن بەڕاستی منیش لەگەڵتاندا چاوەڕێم.",
		"کاتێکیش فەرمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعەیب و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵیدا بەهۆی بەزەیی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و دەنگ و نرکەی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرتەوه و جا هەموویان له شوێن و جێگەی خۆیاندا تیاچوون و بەچۆکدا هاتن له بەرەبەیاندا.",
		"هەروەک لەوێ نەژیابن، ئاگاداربن، دەك مەدیەن لەوەولاتر بچێت هەروەك ثمود لەوەولاتر چوو.",
		"سوێندیش بێت بێگومان موسا پێغەمبەرمان نارد بەچەندەها بەڵگه و فەرمانی دروستەوە، هاوڕێ لەگەڵ مەعجیزه و شتی سەرسوڕهێنەری ئاشکرادا...",
		"بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەی، کەچی خەڵکەکه شوێن فەرمانی فیرعەون کەوتن، لەکاتێکیشدا که کارو فەرمانی فیرعەون هەرگیز ڕاست و دروست و ژیرانه نەبوو (بەڵکو ستەمکار بوو خۆی بەخوا دەدایه قەڵەم)!...",
		"له ڕۆژی قیامەتیشدا فیرعەون پێش قەوم و شوێنکەوتووانی دەکەوێت و ئینجا دەیانباته ناو ئاگری دۆزەخ، ئای چەند خراپه ئەو چوونه ژوورەوەیه و ئەو شوێنەی دەچنه ناوی.",
		"ئەوانه لەم دنیادا نەفرین و دەنگوباسی خراپ شوێنیشیان خرا، له ڕۆژی قیامەتیشدا، (بەشیان هەر دووریه لەرەحم و بەزەیی خوا) و ئای چەند خراپه ئەو بەخشینەی پێیان بەخشراوە.",
		"ئەوەی که باسکرا هەندێك بوو له هەواڵی خەڵکی ئەو شارو شارۆچکانە، بۆت دەگێڕینەوە، هەندێك لەو شارو دێهاتانه ماون و هەندێکی تری بەتەواوی وێران بوون.",
		"ئێمه ستەممان لێنەکردن و بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان له خۆیان کرد، ئەوسا ئەو پەرستراوانەیان که لەجیاتی خوا هاواریان لێ دەکردن، فریای هیچ شتێکیان نەکەوتن کاتێك فەرمانی پەروەردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نەکردن جگه له تیاچوون نەبێت.",
		"ئا بەو شوێوەیەش تۆڵەسەندنی پەروەردگاری تۆ، کاتێك تۆڵه دەسێنێت له خەڵکی شارو دێهاتەکان لەحاڵێکدا که یاخی و ستەم پیشه بوون، بەڕاستی تۆڵەسەندنەکەی زۆر بەئێش و بەهێزو تووندە.",
		"بێگومان لەو بەسەرهاتەدا نیشان و پەندو ئامۆژگاری هەیه بۆ کەسێك له سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئەوه ڕۆژێكه خەڵکی بۆی کۆ دەکرێنەوه و ئەوه ڕۆژێکه خەڵکی هەموو ئاماده کراون و هەمووان لەبەرچاون دەبن تیایدا.",
		"ئێمه بەرپابوونی ئەو ڕۆژه دواناخەین مەگەر بۆ کاتێکی کەم و سنووردار نەبێت.",
		"ئەو ڕۆژەی که ئەو ڕووداوه پێش دێت مەگەر خوای گەوره مۆڵەت بدات، ئەگینا کەس بۆی نیه قسه بکات، ئەوسا خەڵکەکه دەبنه دوو کۆمەڵ، کۆمەڵێك بەدبەخت و چارەڕەش، کۆمەڵێکیش بەختەوەرو کامەران.",
		"جا ئەوانەی بەدبەخت و چاره ڕەش بوون، ئەوه لەناو ئاگردان، هەناسه هەڵمژین و هەناسه دانەوەیان زۆر سەخت و دژوارە.",
		"بۆ هەمیشەش تیایدا دەمیننەوه تا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (که ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوه له قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت کارایه بۆ هەرشتێك بیەوێت.",
		"ئەوانەش که کامەران و بەختیار کراون ئەوه له بەهەشتدان، بۆ هەتاهەتایی تیایدا دەمێننەوه هەتا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (که ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوه له قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆرانکاری) هەبێت، ئەمەش بەخششێکه هەرگیز کۆتایی نایەت.",
		"جا هیج له گوماندا مەبه له پووچەڵی و بێ سوودی ئەوەی ئەو بێ بڕوایانه دەیپەرستن و شوێنی کەوتوون، ئەوەی دەیپەرستن هیچ نیه جگه وێنەی ئەوه نەبێت که باوو باپیریان پێشتر دەیانپەرست، بێگومان ئێمەش بەتێرو تەواو بێ کەم و کوڕی پاداشتی کارو کردەوەیان دەدەینەوە.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه بەرنامەمان به موسا بەخشی، کەچی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا لەبەرئەوه نەبوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هەر ئێسته دادگایی دەکردن و تۆڵەی لێ دەسەندن، کەچی بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانه هەر لەگوماندان لێی و خەڵکیش تووشی گومان دەکەن.",
		"بەڕاستی هەموو ئەوانه پەروەردگارت پاداشتی کردەوەکانیان بەتەواوی دەداتەوە، بێگومان ئەو زاته زۆر ئاگاداره بەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن و دەیکەن.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) کەوابوو چۆن فەرمانت پێدراوە، هەروا بەڕاست و بەڕێکی فەرمانەکان بەجێ بهێنە، هەروەها ئەو کەسانەش لەگەڵ تۆدان و گەڕاونەتەوه بۆ لای خواو تەوبەیان کردووە، نەکەن له سنووری فەرمانی خوا دەربچن، چونکه بەڕاستی ئەو زاته زۆر بینایه بەو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"نەکەن مەیلی دڵتان لەگەڵ ئەوانەدا بێت که ستەمیان کردووه و لەخوا یاخی بوون، چونکه ئەو کاته ئاگر دەتانسوتێنێت، کەسیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، لەوەودوایش یارمەتی نادرێن.",
		"نوێژیش بەچاکی ئەنجام بده لەهەردوو سەری ڕۆژەوه (که نیوەڕۆ و عەسرە) و له سێ کاتەکەی شەویشدا که (مەغریب و عیشاو بەیانی) یە، نزیكن له (ئەمسەرو ئەوسەری ڕۆژەوە، بەڕاستی کردەوه چاکەکان کرداره خراپەکان لادەبات و گوناهەکان دەشۆنەوە، ئەوه ئامۆژگاری و بیرخەرەوەیه بۆ ئەوانەی یادی خوا دەکەن.",
		"خۆشت بگرەو به ئارامبە، چونکه بێگومان خوای گەوره پاداشتی چاکەخوازان بەزایه نادات.",
		"جا ئەوه بۆ لەناو خەڵکی زەمانی پێش ئێوەدا کەسانی ژیرو دیندار نەبوو، که بەرگریان له خراپەو تاوان بکردایه له زەویدا، مەگەر کەمێك نەبێت لەوانەی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربەیان له سنووری فەرمانی خوا دەرچوون و شوێن ڕابواردنی دنیاو ئارەزوو کەوتن، ئیتر بەو کردەوه ناشیرینەیان چوونه ڕیزی تاوانبارو خراپکارانەوە.",
		"پەروەردگارت به ستەم خەڵکی شارو دێهاتەکان لەناو نابات، لەکاتێکدا خەڵکەکەی چاکەخواز و چاکساز بن.",
		"خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایه ئەوه هەموو خەڵکی دەکرد بەیەك تاقم و کۆمەڵ، (بەڵام) بەردەوامیش ئەو خەڵکه جیاوازن لەنێوانی یەکتردا له ئایین و بەرنامه و بۆچووندا...",
		"مەگەر ئەوەی بەزەیی پەروەردگارت گرتبێتیەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خوای گەوره دروستی کردوون، (واتە: بەشێوەیەك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوەڕو بۆچوونیان هەبێت، ئینجا ڕێگەی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاتەوە) و بڕیاری پەروەردگاری تۆ دەرچووه و تەواو بووە، کە: دۆزەخ پڕ دەکەم لەگرۆی پەری و خەڵکی (ئەوانەی خۆیان شیاوی ئاگر دەکەن).",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) هەموو ئەوانەشت بۆ دەگێڕینەوه له چیرۆك و هەواڵی پێغەمبەران، ئەوەی که دڵی تۆی پێ دابمەزرێنین و دڵنیات بکەین، دڵنیاش به که لەم هەواڵانەدا حەق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایەوە، هەروەها ئامۆژگاری و بیرخستەوەی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.",
		"بڵێ بەوانەش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فەرمانبەرداری تۆ نەبن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکەن و بەڕاستی ئێمەش هەمیشه خەریك دەبین و کاری خۆمان دەکەین.",
		"بەردەوامیش چاوەرێی دەرئەنجامی کاری هەردوو لا بکەن و ئێمەش بەڕاستی چاوەڕێین.",
		"هەر بۆ خوایه نهێنی و نادیارەکانی ئاسمانەکان و زەوی، هەموو کارو فەرمانیش هەر بۆ لای ئەو زاته دەگەڕێتەوە، دەی کەوابوو ئەو بپەرەسته و تەنها پشت بەو ببەستە، هەرگیز خوای پەروەردگارت بێ ئاگا نیه لەوەی که ئێوه دەیکەن و ئەنجامی دەدەن.",
	},
	-- 12 = يوسف
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەتانەی لەم سوورەتەدا هاتووه چەند ئایەتێکی ئەو قورئانه ڕوون و ئاشکرایەیە.",
		"بەڕاستی ئێمه ئەم ئایەتانەمان دابەزاندووه له شێوەی قورئانێکی پاراودا به زمانی عەرەبی بۆ ئەوەی ئێوه لێی تێبگەن و ژیریتان بخەنەکار.",
		"ئێمه چاکترین و جوانترین چیرۆك و بەسەرهاتت بۆ دەگێرینەوه ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) بەهۆی ئەم قورئانەی که نیگامان کرد بۆ لای تۆ، لەکاتێکدا بێگومان تۆ له پێش ئەم قورئانەدا لەم بەسەرهاته بێ ئاگا بوویت.",
		"کاتێك یوسف بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم بێگومان من له خەومدا یازده ئەستێره و خۆرو مانگم بینی کڕنووشیان بۆ دەبردم.",
		"باوکی وتی: ڕۆڵه گیان خەوەکەت مەگێڕەوه بۆ براکانت، نەوەکو بەهۆی ئەوەوه فێڵێکت لێبکەن و تووشی بەڵایەکت بکەن (چونکه ئەم خەوه داهاتوویەکی بڵند بۆ تۆ دەگەیەنێت، ئەوانیش حەسوودیت پێدەبەن) بەڕاستی شەیتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئادەمیزادە.....",
		"بەو شێوەیەش خوای پەروەردگارت تۆ دیاری دەکات و هەڵتدەبژێردیت (بۆ پێغەمبەرێتی) و هەندێك لێکدانەوەی خەوت فێر دەکات ونیعمەتەکانی خۆیت بەسەردا تەواو دەکات و هەروەها بەسەر نەوەکانی یەعقوبیشدا، هەروەك چۆن پێشتر نیعمەت و پلەوپایەی بڵندی بەخشی بەباپیرانت که ئیبراهیم و ئیسحاقن، بەڕاستی پەروەردگارت زانا و دانایە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان لەم ڕووداوەی یوسف و براکانیدا نیشانەی زۆری (پێغەمبەرێتی محمدی) تێدایه بۆ کەسانێك پرسیار دەکەن لەو بارەیەوه (بەشوێن ڕاستێتی تۆدا دەگەڕێن).",
		"کاتێك براکانی یوسف وتیان: بەڕاستی یوسف و براکەی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارو خۆشەویستترن، لەکاتێکدا ئێمه کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی باوکمان له سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە.",
		"(لەنێوان خۆیاندا هەندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بدەنه شوێن و زەویەکی دوور، ئەوکاته ڕووی باوکتان یەکلایی دەبێتەوه بۆ ئێوه و خۆشەویستیەکەی هەمووی بۆ ئێوه دەبێت، ئینجا دوای نەمانی یوسف دەبنه پێڕو نەوەیەکی چاك و ڕێك و پێك.",
		"یەکێك له براکانی وتی: یوسف مەکوژن، بەڵکو بیخەینه ناو بیرێکی قووڵەوە، دوایی کاروان دێت و دەیدۆزنەوه و دەیبەن، ئەگەر بڕیار بێت هەر شتێکی لێ بکەن.",
		"(دوای ئەو بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئەی باوکه ئەوه چیته له ئێمه دڵنیانیت له بارەی یوسفەوه، بەڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئەوین و زۆر خۆشمان دەوێت.",
		"بەیانی بینێره لەگەڵمان با بای باڵی بدات گەمەو یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ دەکەین و ئاگامان لێی دەبێت.",
		"باوکیان وتی: من زۆر غەم و پەژاره دەمگرێت لەوەی ئێوه بیبەن، دەترسم گورگ بیخوات لەکاتێکدا که ئێوه لێی بێ ئاگان (لەبەر یاری و گەمەی خۆتان).",
		"کوڕەکان وتیان: سوێند بەخوا ئەگەر بێت و یوسف گورگەکه بیخوات، لەکاتێکدا ئێمەش کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی ئەوکاته ئێمه خەسارەتمەندین (زەرەرمان له خۆمانداوه و شەرمەزاری لای تۆ دەبین).",
		"جا کاتێك (سەرە‌نجام باوکیان ڕازی کردو) یوسفیان بردو هەموو هاتنه سەر ئەو بڕیارەی که بیخەینه ناو تاریکای بیرەکەوە، لەو کاتەدا نیگامان بۆ نارد کە: هەواڵی ئەم بەسەرهاته لەئایندەدا به براکانت دەدەیت، کاتێك ئەوان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆتەوه و هەستی پێناکەن.",
		"پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان دەگریان.",
		"وتیان ئەی باوکی بەڕێزمان: بەڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان دەکردو یوسفمان لای کەل و پەلەکەمان بەجێ هێشت، ئەوسا گورگەکه پەلاماری داو خواردی، بەڵام تۆ هەمیشه بڕوامان پێناکەیت ئەگەرچی ئێمه ڕاستگۆش بین....",
		"براکانیشی هاتن بەهەندێ خوێنی ساختەوه که بەسەر کراسەکەیەوه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئەویش وتی: نەخێر وانیە، بەڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئەم کارەتان سازداوە، جا چارم تەنها خۆگریی و ئارام گرتنه بەجوانترین شێوە، هەر خواش داوای کۆمەکی لێدەکرێت لەسەر ئەو باسەی ئێوه دەیکەن.",
		"ئەوسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنەرەکایان نارد ئاو بهێنێت (ئەویش چووه سەربیرەکە) و سەتڵەکەی داهێشته ناو بیرەکەوە، کاتێك هێنایه سەرەوه لەجیاتی ئاو یوسف هاته دەرەوە، کاتێك کابرا بینی، وتی: خەڵکینه مژده بێت ئەمه لاوێکه (ئەوسا هەر کەسێك بدۆزرایەتەوه دەکرا بەبەندەو دەفرۆشرا) یوسفیان شاردەوه و کردیانه کەرەسەی فرۆشتن، خوای گەورەش زاناو ئاگایه بەو کارو کردەوانەی که دەیکەن (چاودێری یوسف دەکات و کارێکی گەورەی پێیەتی).",
		"سەرئەنجام (بردیان و) فرۆشتیان له بازاڕی کۆیله فرۆشەکاندا له میسر، بەنرخێکی هەرزان، چەند درهەمێکی کەم، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنەداو کەم تەماع بوون (چونکه پشتیان پێوەی نەئێشا بوو).",
		"جا ئەو کەسەی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسەرەکەی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگەی ئەم لاوە، بەئومێدی ئەوەی سوودمان پێبگەیەنێت، یان بیکەینه کوڕی خۆمان، ئا بەو شێوەیه یوسفمان جێگیرکرد له زەویدا و پایەدارمان کرد، بۆ ئەوەش فێری بکەین چۆن خەو لێک بداتەوه و ڕووداوەکانی چوار دەوری وەك خۆی تێبگات، خوای گەوره زاڵه بەسەر کارو فەرمانەکانی خۆیدا، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەمه نازانن.",
		"کاتێکیش که یوسف پێگەیشت و گەیشته ئەوپەڕی توند و تۆڵی (له ڕووی لاشەو ژیریی یەوە) و ئێمەش پلەی فەرمانڕەوایی دانایی و زانیاری شارەزایی باشمان پێبەخشی، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.",
		"جا ئەو ئافرەتەی که یوسف له ماڵیدا بوو هەوڵیدا یوسف له خشته ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هەموو دەرگاکانیشی داخست و وتی: وەره پێشەوه و خۆت ئاماده بکە، یوسف وتی: پانا دەگرم به خوا کاری واناکەم، چونکه پەروەردگارم دەرووی لێ کردوومەتەوە، هەروەها مێردەکەشت چاك ڕەفتارر بووه لەگەڵمدا (چۆن خیانەتی لێ دەکەم) و چونکه من دڵنیام ستەمکاران سەرفراز نابن.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ژنەکه پەلاماری یوسفیداو ویستی لێی بدات، یوسفیش نیازی لێدانی هەبوو ئەگەر بەڵگەی خوایی نەزانیایه (که سەرئەنجامی لێدانەکەی بەخراپ بەسەریدا دەشکێتەوە)و ئا بەو شێوەیەمان کرد (بۆ ئەوەی هەرچی گوناهو تاوان و خراپەیه لێی دوور دەخەینەوە) و بەڕاستی ئەو له بەنده هەڵبژارده وپاکەکانی ئێمەیە.",
		"سەرئەنجام هەردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ دەرگاکه (یوسف بۆ کردنەوه و ئەویش بۆ داخستن) ژنەکه توانی دەستی له کراسەکەی گیر بکات و له پشتەوه دڕاندی، ئەوسا هەردووکیان له بەردەمی دەرگاکەدا تووشی مێردەکەی هاتن، خیرا هاته قسەو ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه وتی: باشه ئاخۆ سزای ئەو کەسه چییه که وستبیتی خراپه لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات، جگه لەوەی بەنده بکرێت یان سزایەکی بەئێش بدرێت.",
		"یوسف وتی: (نەخێر وانیە) ئەو ویستی له خشتەم بەرێت، یەکێك له خزمانی ژنەکه (کەگوێی له بەسەرهاتەکه بوو، دیار بووکه پیاوێکی زیرەك و دنیا دیده بوو) شایەتیداو وتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف له پێشە‌وه دڕابێت ئەوه ژنەکه ڕاست دەکات و ئەو کاته یوسف یەکێکه له درۆزنان.",
		"خۆ ئەگەر کراسەکەی له پشتەوه دڕابێت ژنەکه درۆ دەکات و یوسف یەکێکه له ڕاستگۆیان.",
		"کاتێك مێردەکەی بینی کراسەکەی یوسف له پشتەوه دڕاوە، به ژنەکەی وت: بەڕاستی ئەمه پیلان و نەخشەی خۆتانە، بێگومان فێڵ و تەڵەکه و نەخشه و پیلانی ئێوه زۆر گەورەیه (لەم جۆره شتانەدا).",
		"ئینجا ڕووی کرده یوسف وتی: ئەی یوسف، ئەم باسه فەرامۆش بکه و گوێی مەدەرێ، تۆش داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکه له هەڵه و تاوانەکەت چونکه بەڕاستی تۆ له گوناهباران و بەهەڵەچواندایت.",
		"پاشان ژنانێك له ئافرەتانی ناو شار ئەم دەنگ و باسەیان بیست بۆیه وتیشیان: سەیرە! ژنەکەی عەزیزی میسر دەیەوێت بەنەرم و نیانی سەرنجی لاوەکەی خۆی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، بەڕاستی ئەوینداریەکەی بۆی هەموو پەرەکانی دڵی داگیرکردووە، بێگومان ئێمه ئەو ژنه سەرگەردانێکی ئاشکرادا دەبینین.",
		"جا کاتێك ژنەکەی عەزیزی میسر توانج و پلارەکەی ئەوانی بیست، ئەویش ناردی به شوێنیانداو جێگەیەکی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چەقۆشی دایه دەستی هەریەکەیان، ئینجا فەرمانیدا به یوسف و وتی: ئادەی وەره دەرەوه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گەورەو گرنگیان زانیو (الله اکبر) یان بۆ کردو به بێئاگایی دەستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگەردی ودووری له هەموو ناتەواویەك شایستەی خوایه که ئەمەی دروست کردووە! ئەمه بەشەر نیە، تەنها فریشتەیەکی جوان و بەڕێزه و هیچی تر نیە.",
		"ئینجا ژنەکه وتی: ئەوه ئەو کەسەیه که ئێوه لۆمەو سەرزەنشتی منتان دەکرد له بارەیەوه و سوێند بەخوا بێگومان من هەوڵمدا له خشتەی بەرم، کەچی ئەو هەر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئەگەر ئەوەی من فەرمانی پێدەدەم نەیکات، ئەوه بەڕاستی بەند دەکرێت و زەلیل دەبێت و بەکەم تەماشا دەکرێت.",
		"یوسف کەئەمەی بیست وتی: پەروەردگارم من زیندانم لەلا خۆشەویستره لەوەی که ئەوان بانگم دەکەن بۆی، خۆ ئەگەر له فێڵ و تەڵەکەی ئەوانه ڕزگارم نەکەیت و پیلان و نەخشەکانیان دەربازم نەکەیت و لام نەدەیت، لەوانەیه منیش مەیلم بۆ دروست ببێت و ئارەزوویان بکەم پاشان بچمه ڕیزی نەفام و گوناهبارانەوە.",
		"جا پەروەردگاری به هانایەوه چوو نزاکەی گیرا کردو له تەڵەکه و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه بەڕاستی هەر ئەوزاته بیسەری نزاکانه و زانایه (به دڵ و دەروونەکان).",
		"پاشان، له دوای ئەوەی که بەڵگەی زۆریان بینی لەسەر یوسف، بۆیان دەرکەوت و وایان به چاك زانی تا ماوەیەك هەر بەندی بکەن.",
		"ئەوسا دوو لاوی تریش بەتاوانی جیا جیا لەگەڵ یوسفدا خرانه بەندیخانەوە، (هەریەکەیان خەوێکی بینی بوو) یەکێکیان وتی: بێگومان من خۆمم دەبینی له خەومدا ترێم دەگوشی و شەرابم لێ دروست دەکرد، ئەوی تریشیان وتی: بەڕاستی من خۆمم دەبینی له خەومدا که نانم بەسەر سەرمەوه هەڵدەگرت باڵنده لێی دەخوارد، ئاگادارمان بکه بەلێکدانەوەی ئەم خەونە، چونکه بەڕاستی ئێمه دەبینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شارەزای له لێکدانەوەی خەودا).....",
		"یوسف وتی: (من تەنها لێکدانەوەی خەون نازانم بەڵکو جگه لەوەش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایەت که دەرخواردتان بدرێت که من نەزانم چیه و چۆنه پێش ئەوەی بگاته لاتان (ئەمەش ئازایەتی خۆم نیە) بەڵکو ئەوه هەندێکه لەوەی پەروەردگارم فێری کردووم و بزانن بەڕاستی من بەرنامەی قەومێکم واز لێهێناوه که باوەڕ به خوا ناهینن و هەمیشه بڕوایان به قیامەتیش نی یە.",
		"بەڵکو شوێنی ئایین و بەرنامەی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب کەوتووم، هەرگیز ڕەوا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکەینه هاوەڵ و شەریك بۆ خوا، ئەوەش له فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایی یه لەسەر ئێمه و لەسەر خەڵکیش، بەڵام بەداخەوه زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.",
		"(ئەوسا ڕووی تێکردن وتی): ئەی هاوەڵانی زیندانم، ئایا چەند خوایەکی هەمه جۆر و جیاوازی (بپەرسترێن)چاکترن، یاخود خوایەکی تاك و تەنها و زاڵ بەسەر هەموو شتێکدا؟",
		"جا هەرچی ئێوه دەیپەرستن جگه له خوا، تەنها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (تەنها ناون و ناوەڕۆکیان نی یە)، هەرگیز خوا بەوه ڕازی نی یه و، هیچ بەڵگەیەکیشی ڕەوانه نەکردووه لەسەر پەسەند کردنیان، بەڕاستی حوکم و فەرمانڕەوایی جگه له خوا شایستەی کەسی تر نی یە، فەرمانیشی داوه جگه له خۆی کەسی تر نەپەرستن، هەر ئەوەش ئایین و بەرنامەی پەسەند و ڕاست و دروست و بەنرخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.",
		"ئەی هاوەڵانی زیندانیم، ئەوەتان له خەونیدا ترێی دەگوشی ئەوه دەبێته ساقی پاشا و ڕزگاری دەبێت و شەرابی پێشکەش دەکات، ئەوی تریشیان له خاچ دەدرێت و باڵنده لەسەرو ڕووخساری دەخوات، ئیتر ئەمەش وەڵامی لێکدانەوەی خەونەکانتانه و هەر ئەوەش بڕیار دراوە.",
		"ئەوسا یوسف بەو کەسایانی وت: کەوای دەزانی ڕزگاری دەبێت و دەبێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که بەبێ تاوان من بەند کراوم)، بەڵام شەیتان بیری کابرای بردووه که لەلای پاشا باسی بکات، ئیتر چەند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له بەندیخانەدا مایەوە.",
		"(شەوێك پاشا خەونێکی سەیری بینی و بوو به مەراقی و له کۆبوونەوەیەکدا) وتی: بەڕاستی من له خەومدا بینیم که حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مەنگای لەڕو لاوازەوه خوران، حەوت گوڵه گەنمی سەوز و جوان و حەوتی وشکیشم بینی، ئەی زاناو شارەزایان ئەم خەوەم بۆ لێك بدەنەوه ئەگەر خەون لێك دەدەنەوە...",
		"ئەوانیش وتیان: ئەم خەونه بێ سەرو بنه و هیچ نی یە، ئێمه له لێکدانەوەی خەونی بێ سەرو بن شارەزا نین.",
		"ئینجا ئەوەیان که ڕزگاری بوو بوو، بیری کەوتەوه دوای ئەو هەموو ماوەیه وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هەواڵی (لێکدانەوەی ئەو خەونەتان) پێ ڕادەگەیەنم.",
		"(ساقی چوو بۆ لای زیندانەکه بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئەی هاوەڵی ڕاستگۆم، ئەم خەونەمان بۆ لێك بدەرەوه (له خەونێکی پاشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕو لاوازەوه خوراون، هەروەها له بارەی حەوت گوڵه گەنمی سەوزو جوان و حەوتی تری وشك بۆمان لێك بدەرەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوه بۆ لای خەڵکی تا وەڵام بزانن.",
		"(یوسف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێڵه دەچێنن، ئەوەی که دروێنەتان کردوو، لێتان زیاد بوو بەگوڵەکەیەوه بیهێڵنەوە، مەگەر ئەو کەمەی که دەیخۆن (دانەوێڵه به گوڵەکەیەوه هەڵبگیرێت له کرم و ئەسپێ و زایه بوون بەدوور دەبێت).",
		"پاشان له دوای ئەوه حەوت ساڵ گرانیی و سەختی پێش دێت، ئەوەی که زەخیرەتان کردووه بۆ ئەو ساڵانه هەمووی دەخۆن، مەگەر کەمێکی نەبێت که هەڵی دەگرن (بۆ تۆو).",
		"لەوەودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ بەرەکەت دێت که خەڵکی بەرو بوومی زۆریان پێ دەبەخشرێت، میوه دەگوشن و شەربەتی لێ دروست دەکەن.",
		"(ساقی گەڕایەوه بۆ لای پاشا ولێکدانەوەکەی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری بەدڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئادەی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕەوانەکراوەکەی پاشا گەیشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات دەکات، یوسف) وتی: بگەڕێرەوه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئەو ئافرەتانه کاتی خۆی دەستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم لەوەدا هەیە؟!) بەڕاستی هەر پەروەردگارم به ئاگایه له فێڵ و تەڵەکه و پیلانیان.",
		"(پاشا ئەو ئافرەتانەی هەموو کۆکردەوە) پێی وتن: ئەوکاره گرنگەتان چی بوو کاتێك کەوا ئێوه ویستتان یوسف له خشته بەرن (ئایا ئەو هیچ تاوانێکی هەبوو؟) هەموو وتیان: پەنا بەخوا (ئێمه بوختانی بۆ بکەین) ئێمه هیچ جۆره هەڵەو ناشرینیەکمان لێ نەدیووه و نەزانیووە، (ژنەکەی عەزیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان بەڕاستیدا دەنێم)، خەتای من بوو دەمویست له خشتەی بەرم و بەڕاستی یوسف یەکێکه له ڕاستگۆیان.",
		"(ئینجا یوسف) وتی: ئەوه (بۆیه وام کرد) تا (پاشا) چاك بزانێت و دڵنیابێت بەڕاستی من له نهێنیشدا خیانەتم لێ نەکردووە، بێگومانیش خوا فێڵ و تەڵەی خیانەتکاران بەئەنجام ناگەیەنێت. (یاخود ژنەکه وتی): تا یوسف دڵنیابێت که له نهێنیداو (ئێسته ئەو لێره نی یە) خیانەتی لێ ناکەم و بوختانی بۆ هەڵنابەستم، چونکه (بۆم دەرکەوتووە) که خوا فێڵ و تەڵەکەی خیانەتکاران به ئەنجام ناگەیەنێت",
		"(دەشێت یوسف یان ژنەکەی عەزیزی میسر وتبێتی) منیش نەفسی خۆم بەری ناکەم، چونکه بەڕاستی نەفس (ئەگەر به نووری خواناسی ئاوەدان نەبێت) زۆر فەرماندەره بەگوناهو هەڵەو تاوان، مەگەر نەفسێك که پەروەردگارم میهرەبانی پێ کردبێت، بەڕاستی پەروەردگارم لێ خۆشبوو میهرەبانە.",
		"(ئەوسا پاشا که ڕاستیەکانی به تەواویی بۆ دەرکەوت ئەوەندەی تر یوسفی لا بەڕێزو بەنرخ بوو بۆیە) فەرمانیدا وتی: ئادەی بچن بۆم بهێنن، ئەو (لاوه پاکه ژیره زانایە) تایبەتی دەکەم بۆخۆم و له نزیکانی من بێت، جا کاتێك (هێنایان) و پاشا قسەی لەگەڵ کرد، وتی: ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمه خاوەنی پلەو جێگەی متمانه و باوەڕی.",
		"یوسف وتی: پێم باشه بمکەیت بەلێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەوی ئەم وڵاتە، (میسر) بەڕاستی من پارێزەرێکی زانام (لەخۆم ڕادەبینم که شت بپارێزم و زاناشم که چۆن دەیپارێزم).",
		"(خوا دەفەرموێت) ئا بەو شێوەیه دەسەڵاتمان دا به یوسف و جێگیر وپایەدارمان کرد له خاکی میسردا، هەر پلەو پایەیەکی دەویست لەو وڵاتەدا دەستی دەکەوت بۆی ساز دەبوو، هەر کەسێك، هەر دەستەیەك بمانەوێت بەهرەوەری دەکەین له ڕەحمەت و بەخششەکانمان و پاداشتی چاکەکاران بەزایه نادەین.",
		"بێگومان پاداشتی ئەو جیهان (له بەهەشتی بەریندا) چاکتره بۆ ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه و خۆیان دەپاڕاست.",
		"(ساڵانی گرانی هاته پێشەوە) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونه دیوانی، ئەو ئەوانی ناسێوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسێوه (چونکه پۆشاکی وەزیری له بەردا بوو، هەرگیز شتی وایان چاوەڕوان نەدەکرد).",
		"(ئەویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی دەرخستن که برایەکی باوکییان هەیه و نەیانهێناوه لەبەئەوە) له کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگه و بنەی بۆ پێچانەوه وتی: (من حەز دەکەم) برایەکی باوکیتان هەیه بۆم بهێنن، ئایا نابینن بەڕاستی من چۆن کێشانه و پێوانەم تێرو تەواوه و، چۆن ڕێز له میوان دەگرم (یارمەتی هەژاران دەدەم).",
		"خۆ ئەگەر ئەو برایەتانم بۆ نەهێنن، ئەوه ئیتر هیچ موعامەله و کێشانه و پێوانەی ئیوه لای من نی یه و نزیکم مەکەونەوە.",
		"(له وەڵامیدا) وتیان: ئێمه به هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەین و نەخشه دەکێشین بۆ ئەو مەبەسته (هەتا) باوکی ڕازی بکەین (ئەم جاره بیهێنین)، بێگومان ئێمه ئەو کاره دەکەین.",
		"(له فرسەتێکدا) یوسف به لاوەکانی بەردەستی وت: هەرچی شتومەك و کەلو پەلێکیان هێناوه بیخەنەوه ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی بیناسنەوه کاتێك دەگەڕێنەوه بۆ لای کەس و کاریان بۆ ئەوەی (ببێته هاندەرێك و) بێنەوە.",
		"جا کاتێك گەڕانەوه بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی بەڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قەدەغه کراوه (تا بنیامینی برامان لەگەڵ خۆماندا نەبەین)، کەواته براکەمان لەگەڵ بنێره تاپێوانه بکەین (بەدەست بەتاڵی نەگەڕێنەوە)، بەڵێن بێت پارێزەرین بۆی.",
		"یەعقوبی باوکیان وتی: (ئەمه داخوازیەکی سەیرە) ئایا هەروا متمانەتان پێ بکەم لەسەری مەگەر هەروەك پێشتر متمانەم پێکردن لەسەر یوسفی برای؟! (سەرئەنجام ڕازیان کرد و، ئەویش وتی) کەواته خوا چاکترین پارێزەره هەر ئەو میهرەبانترینی میهرەبانانە.",
		"کاتێکیش کەلوپەل و بارگه و بنەکانیان کردەوه بینیان هەرچی شتومەکیانه هەر ئەوه خراوەتەوه بارەکانیان و گەڕێنراوەتەوه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کردو) وتیان: باوکی بەڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له بەرامبەر ئەو پاشا بەڕێزەوە) ئەوەته هەرچی کەل و پەلمان هەیه گەڕێنراوەتەوه بۆمان و (تۆ ئەگەر مۆڵەتی بنیامین بدەی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەهێنین بۆ کەس و کارمان، براکەشمان دەپارێزین و باری وشترێکیش زیاتر دەهینین، ئەو بارەش شتێکی ئاسانە.",
		"یەعقوب وتی: هەرگیز لەگەڵتاندا ناینێرم هەتا پەیمانێکی خواییم پێ نەدەن (سوێند نەخۆن) که بێگومان بیهێننەوه بۆ لام، مەگەر دەوره بدرێن و هیچ دەسەڵاتتان نەمێنێت، جا کاتێك پەیمانەکەیان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یەعقوب وتی: خوا خۆی ئاگادارو چاودێره بەو پەیمانەی که بڕیارمان لەسەر داوە.",
		"هوروەها وتی: کوڕەکانم، هەمووتان له یەك دەروازەوه مەچنه ژوورەوه و له چەند دەروازەیەکی جیا جیاوه بچنه ژوورەوه (خۆتان بکەن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەڵاو پێشهاتانەی که بڕیاری خوای لەسەر بگێڕمەوه له ئێوە، هیچ فەرمان و بڕیارێک بۆ کەس نی یە، تەنها بۆ خوا نەبێت، پشتم هەر بەو بەستووه و پشت و پەنام هەر ئەوە، جا دەبا ئەوانەی که پاڵپشت و پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.",
		"کاتیك چوونه ناوەوه بەو شێوەیەی که باوکیان فەرمانی پێدابوون، جا وەنەبێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکەوێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیاردادەی خوای لەسەرە، (ئەو ڕێنمووییه) تەنها پێداویستیەکی دەروونی یەعقوب خۆی بوو، ڕایگەیاند، بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستەیەکان نازانن.",
		"کاتێکیش که کوڕەکان چونه ژورەوه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کردەوه له خۆی و (له فرسەتێکدا) وتی: بەڕاستی من یوسفی براتم، جا خەفەت مەخۆو خەمت نەبێت بەو هەڵس و کەوتەی ئەوان دەیانکرد (چونکه من نەخشەم کێشاوه تۆ لێره بهێڵمەوە، تا له لای خۆم ژیان بەسەر بەریت).",
		"جا کاتێك یوسف بارگه و بنەی بۆ پێچانەوه و سازی کردن (خۆراك و دانەوێڵەی پێویستی) پێبەخشین جامولکەی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایەوە، پاشان جارچیەك که بەدەنگی بەرز وتی: ئەی کاروانچیان ئێوه بەڕاستی دزن؟!",
		"ئەوانیش بەپەله گەڕانەوه و هاتن بەرەو ڕوویان وتیان: چی دیار نیە؟ چیتان لێ ون بووە؟",
		"پاساوانەکان وتیان: جامولکه و دەفری پاشامان لێ ون بووەو بۆی دەگەڕێن، هەر کەسێك هێنای باری وشترێکی بۆ هەیه (لێپرسراوەکەیان وتی): من دەبمه زامنی ئەو بەڵینە.",
		"کوڕەکان وتیان: سوێند به خوا، بەڕاستی ئێوه چاك دەزانن که ئێمه بۆ ئەوه نەهاتووین فەسادو خراپه له زەویدا بکەین و ئێمه دزنین.",
		"پاسەوانەکان وتیان: ئەگەر (دەرکەوت) ئێوه درۆزن بوون، کەوابوو پاداشتی ئەودزه چیە؟",
		"کوڕەکان وتیان: پاداشتەکەی ئەو کەسەی که دەفره دزراوەکه لەبارەکەیدا دەدۆزرێتەوە، ئەوه پاداشتەکەیەتی (که بریتیه لەوەی بارمته بێت لای خاوەنی شته دزراوەکە)، ئێمه ئا بەو شێوەیه تۆڵه له ستەمکاران دەسێنین.",
		"ئینجا یوسف خۆی دەستی کرد بەگەڕان بەبارەکاندا پێش ئەوەی باری بنیامینی برای بپشکنێت، لەوەودوا لەباری براکەیدا دەری هێنا، ئا بەو شێوەیه یوسفمان فێری نەخشەی گلدانەوەی براکەی کرد، نەدەبوو بەدەستووری پاشا براکەی گل بداتەوە، مەگەر ویستی خوای گەورەی لەسەر بێت، بەو شێوەیه چەندەها جار پلەو پاییەی هەر کەس که بمانەوێت بەرزو بڵند دەکەینەوه و له سەروو هەموو خاوەن زانست و زانیارێکەوه زانا و شارەزاتر هەیە.",
		"براکانی وتیان: ئەگەر ئەو دزی بکات، ئەوه براکەشی بێگومان دزی کردووه لەمەوپێش، ئینجا یوسف ئەو قسه ناڕەواو تۆمەته ناقۆڵایەی لەدڵی خۆیدا هێشتەوه و نەیخسته ڕوو بۆ ئەوان، وتی: ئێوه له کەسانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی له هەموو کەس زاناتره بەوەی که دەیڵێن و باسی دەکەن.",
		"براکانی وتیان: جەنابی پاشا، بەڕاستی ئەم کوڕه باوکێکی پیری بەساڵاچووی هەیە، کەواته یەکێك له ئێمه لەجیاتی ئەو گل بدەرەوە، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکەخواز دەزانین.",
		"یوسف وتی: پەنا بەخوا، ئەگەر هەڵەی وا بکەین تەنها ئەو کەسه گل ئەدەینەوه که شتومەکەکانمان لەلای دۆزیوەتەوە، خۆ ئەگەر وا نەکەین، ئەوه ئیتر ئێمه بەڕاستی ستەمکارین.",
		"ئینجا کاتێك که نائومێد بوون له پاشا، له کەنارێکەوه بۆ خۆیان دەستیان کرد بەچپەو ڕا گۆڕینەوه گەورەکەیان وتی: باشە، ئەی نەتان زانی که بێگومان باوکتان بەڕاستی پەیمانێکی لێ وەرگرتوون و خوایشی کردووه به شایەت بەسەرتانەوە، پێشتریش ئاشکرایه که چیتان کرد به یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هەرگیز ئەم سەر زەمین و وڵاته بەجێ ناهێڵم هەتا باوکم مۆڵەتم دەدات، یاخود خوا فەرمانێك بدات له قازانجم بێت، ئەو زاتەش چاکترینی دادوەرانه.",
		"بگەڕێنەوه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئەی باوکی بەڕێزمان، بێگومان کوڕەکەت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نەبووە، جگه لەوەی که زانیومانە، ئێمه له شاراوه و نهێنیەکان شارەزا نین (نازانین ئەو کوڕه بۆ وای کرد).",
		"(حەز دەکەیت، له خەڵکی) ئەو شارەش بپرسه که ئێمەی لێ بووین، لەو کاروانەش بپرسه که ئێمەی تێدا بووین و پیکەوه هاتینەوه ئێمه بەدڵنیایەوه ڕاست دەڵێن و ڕاستگۆشین.",
		"(کاتێك کوڕەکان گەیشتنەوه لای باوکیان و بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە) وتی: (وانیە) بەڵکو دیسانەوه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێك خستووە، جا چارم نیه خۆگریەکی جوان نەبێت، ئومێده پەروەردگار هەموویانم بۆ بهێنێتەوه و بەهەموویان شاد ببم، بەڕاستی ئەو زاته زاناو دانایە.",
		"(ئەوسا چووه کەنارێکەوە) و لێیان دوور کەوتەوەو (بەدەم هەناسەی ساردو ئەسرینەوە) وتی: ئەی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم دەرناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئەوەنده گریاو فرمێسکی هەڵوەران)، چاوەکانی سپی هەڵگەڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نەما له ئاخ و داخ و خەفەت و ئێشدا، هەر خەم و پەژارەی خۆی دەخواردەوە.",
		"(کوڕەکان بەزەییان به باوکیاندا هاتەوەو) وتیان: سوێند به خوا تۆ هەر واز ناهێنیت یادی یوسف دەکەیت و ناوی دەبەیت تا وات لێ دێت پەکت دەکەوێت یاخود تیا له تیاچوون دەبیت.",
		"(له وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی من باسی سکاڵا و غەم و پەژارەم هەر بۆ لای خوا دەبەم، ئەوەی من دەیزانم له لایەن خواوه (له نەخشه و حیکمەتەکانی، له پێشهات و ڕووداوەکاندا) ئێوه نایزانن.",
		"(دوای چەند ڕۆژێك یەعقوب فەرمانیدا بەکوڕەکانی) و وتی: کوڕەکانم بچنەوه و گوێ هەڵخەن بۆ یوسف و براکەی، له سۆزو میهرەبانی خوایش نائومێد مەبن، چونکه بەڕاستی کەس نائومێد نابێت له سۆزو میهرەبانی خوا جگه له کەسانی خوانەناس و بێ باوەڕ.",
		"کاتێك (گەشتنه میسر) و چوونه بارەگای یوسف وتیان: جەنابی پاشا ئێمه و کەس و کارمان نەهاتی و گرانی و کوێرەوەریی زۆرمان تووش هاتووه وکەل و پەلێکی تێکەڵ و پێکەڵ و بێ نرخیشمان هێناوە، کەواته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکە، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان دەداتەوە.",
		"(ئینجا یوسف زانی کاتی ئەوه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیە) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و بەبراکەی کاتێك ئێوه نەفام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نەبوو؟",
		"(هەموو بەسەرسوڕمانەوه چاویان ئەبڵەق بوو سەرنجیان داو) وتیان: ئایا بەڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: بەڵێ، من یوسفم و ئەمەش (بنیامین) ی برامه، بەڕاستی خوای میهرەبان ڕێزی لێناوین و بەهرەمەندی کردووین، بێگومان ئەوەی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له بەرامبەر پێشهاتەکانەوە، خوای گەوره دەرووی لێ دەکاتەوە) ئەوه بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان بەزایه نادات.",
		"ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان بەخوا بەڕاستی خوای گەوره ڕێزی تۆی داوه بەسەر ئێمەدا، ئێمه بەڕاستی کاتی خۆی بەهەڵەدا چووین و گوناهبارین.",
		"یوسف وتی: خەمتان نەبێت ئەمڕۆ ئیتر هیچ سەر زەنشتێکتان لەسەر نی یە، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئەو زاته له هەموو میهرەبانان میهرەبانترە.",
		"(یوسف هەواڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئەم کراسەم بەرن و بیدەن بەسەرو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ دەگەڕێتەوه و چاوی چاك دەبێتەوە، پاشان هەموو کەس و کارتانم بۆ بهێنن بەگشتی.",
		"کاتێك کاروان ئاوەدانی بەجێهێشت و کەوته ڕێ، باوکیان وتی: بەڕاستی من هەست به بۆنی یوسف دەکەم ئەگەر بەبێ هۆش و خەڵەفاوم نەزانن و (بڕوام پێبکەن).",
		"ئەو کەسانەی که له لای بوون وتیان: سوێند بەخوا بێگومان تۆ هەر له ناو سەرگەردانی و خەیاڵه کۆنەکەی خۆتدایت!!",
		"ئینجا که مژده هێنەرەکه گەیشت و کراسەکەیدا بەسەر دەم و چاویدا، خێرا بینای بۆ گەڕایەوە، چاوەکانی گەشایەوە، وتی: ئایا من پێم نەوتن، بەڕاستی ئەوەی من دەیزانم له لایەن خواوە، ئێوه نایزانن؟!",
		"(دوای ماوەیەك کوڕەکان گەیشتن وهەموو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئەی باوکی بەڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهەکانمان بۆ بکه (له خوای میهرەبان) بەڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و بەهەڵەدا چوو بووین.",
		"باوکیان وتی: له ئایندەدا داوای لێ خۆشبوونتان له پەروەردگارم بۆ دەکەم، بەڕاستی ئەو زاته لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئینجا (که هەموویان گەیشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ دەڕبڕین، ئاخۆ چەنده دڵخۆش و کامەران بووبن، دوای ئەو ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسرە) و پێی وتن: انشاءالله، ئەگەر خوا ویستی بێت بەیەکجاریی وەرن بۆ میسر، بەوپەڕی شادی و ئارامی و کامەرانی نیشتەجێ ببن.",
		"ئەوسا دایك وباوکی بەرز کردەوه بۆ سەر تەختی پاشایەتی و حوکمڕانی خۆی، هەمووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئەوسا دروست بووه و نیشانەی ڕێزو پێزانین بووە)، یوسف که ئەمەی دی وتی: باوکی بەڕێزم ئەمه لێکدانەوەی خەونەکەی ئەوسامه که بەمنداڵی بینیم، ئەوەته بێگومان پەروەردگارم هێنایەدی و بەڕاست دەرچوو، بەڕاستی ئەو زاته چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئەوەته ئێوەی له بیابانەوه هێنایەوەو (بەیەك شادی کردینەوە) دوای ئەوەی شەیتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، بەڕاستی پەروەردگارم بەسۆزو بەلوطفه بۆ هەرشتێك که دەیەوێت (پەلەی نیەو ڕێگەی بەشێنەیی بۆخۆش دەکات)، بێگومان ئەو زاته زانایه (بەنهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (بەنەخشەی ورد، هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات).",
		"(ئینجا یوسف پێغەمبەر چووه کەنارەوه و دەستەکانی هەڵبڕی و نزای کردو وتی): پەروەردگارا بەڕاستی تۆ پاشایەتیت پێ بەخشیم و له لێکدانەوەی خەو شارەزات کردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، تۆ پشت و پەنا و یارو یاوەری منیت له دنیاو قیامەتدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخەیته ڕیزی پاکانەوه و بمگەیەنیت بەکاروانی چاکان.",
		"ئەی محمد ئەم بەسەر هات و سەرگوزشتەیەی یوسف که بۆت نیگا دەکەین له هەواڵ و بەسەرهاته شاراوەکانە، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نەبوویت کاتێك که هەموویان بڕیاریاندا و پیلانیان دەگێڕا....",
		"(دڵنیاش بە) که زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین، هەرچەنده تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بدەیت و تێ بکۆشیت.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و بەخششێكت لێیان ناوێت لەسەر گەیاندنی پەیامەکە، ئەم قورئانه هیچی تر نی یه جگه لەوەی که یادخەرەوەیه بۆ هەموو خەڵکی جیهان.",
		"چەندەها بەڵگەو نیشانه له ئاسمانەکان و زەویدا هەن (لەسەر دەسەڵاتدارێتی و جوانکاری خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەی خەڵکی بەلایدا تێدەپەڕن و تێنافکرن و پشتی تێدەکەن.",
		"جا زۆربەی زۆری خەڵکی باوەڕناهێنن به خوای تاك و تەنها، بێ ئەوەی هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن (بێگومان ئیمان و باوەڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گەوره لەو تاوانه خۆش نابێت).",
		"ئایا ئەوانه لەوه ئەمینن و ناترسن که سزایەکی خوایی هەموویان بگرێتەوه و (لەناویان بەرێت)، یاخود کوتوپڕ قیامەت بەرپا ببێت له کاتێکدا ئەوان هەست بەنزیکی بەرپابوونی نەکەن.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئەمه ڕێگەو ڕێبازمە: من و شوێنکەوتوانم بانگ دەکەین بۆ لای خوای پەروەردگار لەسەر بنچینەو بناغەیەکی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگەردیش بۆ زاتی پەروەردگارە، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوەڵگەران نیم.",
		"ئێمه کەسمان نەناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هەڵمان بژاردوون له خەڵکی شارو شوێنەکان و نیگایان بۆ دەنێرین (تا پەیامی ئێمه بەڕوونی بگەیەنن)، ئایا نەگەڕاون له زەویدا، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن کە: چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگەو ڕێگەو خانووبەرەی بەهەشت له قیامەتدا چاکتره بۆ ئەوانەی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووە، ئایا ئەوه عەقڵ و ژیریتان نا‌خەنەکار؟!.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی اللله علیه وسلم وا مەزانه که ئەم ڕێگەیه بەگوڵ و گوڵزار چێنراوە، بەڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازارو گەیشتووەته ڕادەیەك کە): هەتا بگره کاتێك پێغەمبەران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی دەبن و گومان وادەبەن که به ڕاستی ئەوان (بەرنامەکەیان) به درۆ زانراوە، ئەوه ئا لەو کاتی بێ هیواییەدا، سەرکەوتنی تایبەتی ئێمەیان بۆ دێت، ئەوسا ئەوەی بمانەوێت و شایستەبێت ڕزگاری دەکەین، جا کەس نیه بتوانێت تۆڵەی توندو تیژی ئێمه له کەسانی تاوانبارو تاوانکار بگێڕێتەوه و بەرپەرچی بداتەوە.",
		"سوێند بێت بەخوا بەڕاستی له سەرگوزەشته و بەسەرهاتی پێغەمبەران پەندو ئامۆژگاری هەیه بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند، وەنەبێت ئەم قورئانه قسەو باسێك بێت هەڵبەسترابێت، بەڵکو بەڕاست دانەری ئەوەیه که له پێش خۆیەوه هاتووه (تەورات و ئینجیل) و ڕوونکەرەوه و جیاکردنەوەی هەموو شتێکی پێویسته لەئایندا، ڕێنمومیی و ڕەحمەتیشه بۆ کەسانێك باوەڕ دەهێنن.",
	},
	-- 13 = الرعد
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەوەی لەم کتێبەدا هەیه ئایاتەکانی قورئانی پیرۆزه و ئەوەی که له سەرانسەری ئەم قورئانەدا بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللەعلیه وسلم دابەزێنراوه له لایەن پەروەردگارتەوە، ڕاستی و حەقیقەتە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.",
		"خوا ئەو زاتەیه که بەچاوی خۆتان دەبینن چۆن ئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکه و ستوون بەرز کردۆتەوه و ڕایگرتووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوه (ئەڵبەته چونیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایی و گەلێ شتی لەو بابەتانه له ڕادەی بۆچوونی ئێمه بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان له پێشەوا مەلیك پرسیووە، له وەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکه حەقیقەتی هەیە، چونیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، خۆرو مانگیشی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان له چەرخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسوڕێنەوە، هەر ئەو زاته کاروباری جیهان هەر هەمووی بەڕێ دەکات و ڕێکی دەخات، هەروەها ئایەتەکانی قورئان بەوردی و دوورو درێژی دەخاته بەرچاو بۆ ئەوەی دڵنیابن له به خزمەت گەیشتن و ئاماده بوونی بەردەم دادگای پەروەردگارتان (بۆ لێپرسینەوە).",
		"هەر ئەو زاتەشه که زەوی پان و بەرین کردوه و (هەرچەنده له شێوەی گۆدایە)، کەژو چیاو ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووە، له هەموو بەرو بوومێك جووتی فەراهەم هێناوه له هەردوو جۆرە، شەوی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك بیربکەنەوە.",
		"لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیه له پاڵ یەکدا (که کارکردیان هەیه لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەك، جگه لەوەی جیاوازیان نیشانەن بۆ کانزا جۆراو جۆرەکان)، هەرەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمه جۆر له دانەوێڵه و بێستانەکاندا، دارخورمای یەك قەدو دوو قەد، هەموو ئەمانه بەیەك ئاو ئاودێر دەکرێن و له یەك جۆر ئاو دەخۆنەوه (بەڵام سەوئەنجام ئەو هەموو بەروبومه جیاوازه له قەبارەو تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا، پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان له هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك عەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.",
		"خۆ ئەگەر تۆ بەشتێك سەرسام بیت و پێت سەیربێت، ئەوه قسەی بێ باوەڕان جێگەی سەرسامییه که دەڵێن: ئایا کاتێك بووینەوه به خاك و خۆڵ، سەرلەنوێ ئایا زیندوو دەکرێینەوەو دروست دەبینەوە؟ ئا ئەوانه (که ئەو قسەیه دەکەن) ئەوانەن که بێ باوەڕ بوون به پەروەردگاریان، ئا ئەوانه زنجیرەکان له گەردنیاندان و ئەوانه نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و هەمیشه دەبێ تیایدا بمێنەوە.",
		"(لارو وێری خوانەناسان گەیشتۆته ڕادەیەك کە): پەلەت لێدەکەن له پێشهاتنی بەڵاو ناخۆشی پێش ئەوەی داوای چاکه و خۆشی بکەن، لەکاتێکدا بێگومان له پێشینانەوه نموونەی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانەناسان تێپەڕ بووە، بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم)خاوەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خەڵکی، سەرەڕای ستەمیان (ئەگەر بگەڕێنەوه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنەرێکی بەهێزه (لەو کەسانەی که دژایەتی بەرنامه به نرخەکەی دەکەن.",
		"ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەوه بۆ بەڵگەو نیشانەیەك لەلایەن پەروەردگاریەوه دانەبەزێنرایه سەری (که پێغەمبەری خوایە) بێگومان، ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ تەنها ترسێنەرو بێدارکەرەوەی ئەو خەڵکەیت، بۆ هەر میللەتێك پێغەمبەرو چاوساغ و ڕێپیشاندەرێك هەیە.",
		"خوا چاك دەزانێت بەوەی هەموو مێینەیەك چی له سکیدا هەڵگرتووه (نێره یان مێ، تەواوە، یان ناتەواو، ڕەنگی ڕووخساری، قەبارەی.... تد) هەروەها دەزانێت بەوەش که دەپوکێتەوەو لەبار دەچێت و بەوەش که زیاد دەکات و گەوره دەبێت، هەموو شتێك لای ئەو زاته بەئەندازه و پێوانەیە.",
		"ئەو زاته زانای نهێنی و شاراوەکانه هەروەها زانای ئاشکراو بینراوەکانیشە، زاتێکی زۆر گەورەو بەشکۆو بڵندو پایەداره.",
		"چونیەکه لای ئەو زاتە، ئەگەر کەسێکتان قسه بشارێتەوە، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هەروەها ئاگاداری ئەو کەسەیه که له تاریکی شەودا خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش که بەڕۆژدا دەڕواو ئاشکراو دیارە.",
		"بۆ خوا هەیه فریشتەی بێ شومار که به نۆره بەدوای یەکدا دێن تا چاودێری ئادەمیزاد بکەن له بەرو پشت و له هەموو لایەکەوه بیپارێزن به فەرمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێك ناگۆڕێت (له خۆشیەوه بۆ ناخۆشی، یان له زەلیلیەوه بۆ سەربەرزی، یان له گرانیەوه بۆ هەرزانی)هەتا ئەوان ئەوەی به خۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، کاتێکیش خوا بیەوێت بەڵایەك بەسەر هەر میللەتێکدا بهێنێت (له دەرئەنجامی سەرکەشی و یاخی بوونیان)، ئەوه هیچ هێزێك ناتوانێت بەری بگرێت، هیچ کەسیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکەوێت و ڕزگاریان بکات.",
		"خوا ئەو زاتەیه که هەوره بروسکەتان نیشان دەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسدا (بەهۆی ڕووناکی بەهێزو دەنگی سامناکی، که دەوریان هەیه له بەپێز کردنی خاکی زەوی و تەقاندنەوەی تۆوەکاندا) هەروەها ئومێد و هیوا بەخشیشه (به ساڵێکی پڕ بەرەکەت)، هەر ئەو زاته هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەدی دەهێنێت.",
		"هەوره تریشقه (بەدەنگی گەوره و سامناكی) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی (بەدیهێنەری دەکات) و فریشتەکانیش له ترسی ئەو زاته (سەر گەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هەروەها (جاری وا هەیە) هەوره بروسکه دەنێرێت و دەیماڵێت بەکەسێکدا که خوا ویستی لەسەره و ڕۆژی تەواو بووه (جا لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگەو نیشانه بەهێزەدا) ئەوانه هەر له دەمەدەمێ و مشتومڕدان دەربارەی خوا (دوور له بنەمای زانستی) لەکاتێکدا ئەو زاته دەسەڵاتی زۆر بەهیزەو تۆڵەسەندنی (له خوانەناسان) توندو تیژە.",
		"هەر بۆ خوایه بانگەوازی حەق و ڕاستی، (بەڵام) ئەوانەی هاناو هاوار بۆ کەسێکی تر دەبەن جگه لەو زاتە، هاوار لێکراوان به هیچ شێوەیەك بەهانایانەوه نایەن و وەڵامیان نادەنەوە، مەگەر وەکو کەسێك (تینووی بێت له دوورەوە) دەستەکانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگەیەنێته دەمی، کەچی بێسوودەو ناگاته دەمی، بێگومان دوعا نزای بێ باوەڕان تەنها لەناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، لەسەر ڕەزامەندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای بەدیهێنەر دەبەن هاوڕێ لەگەڵ سێبەرەکانیاندا له بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانەناسان) بڵێ: کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە؟ (ئەگەر ئەوان بێ دەنگ بوون) تۆ بڵێ: الله پەروەردگاریانە، (چونکه ئەوانه کەڕ کوێرو ڵاڵن لەوانەیه دان بەو ڕاستیەدا نەنێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕەوایه جگه لەو خوایه پشت به شتانی تر ببەستن و بیانکەنه پشتیوان و خۆشەویست، که ئەوانه تەنانەت بۆ خۆشییان قازانج و زەرەریان بەدەست نیە؟! هەروەها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وەك یەکن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیەکن؟! (دیاره خوانەناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیە، ئیمان و باوەڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیە)، بەڵکو چەند هاوبەشێکیان داناوه بۆ خوا، کەشتیان دروستکردووه وەك دروستکراوەکانی خواو جا دروستکراوەکەیان لێ شێواوە، پێیان بڵێ: الله بەدیهێنەرو دروستکاری هەموو شتێکه و ئەوزاته تاکوتەنهاو بەدەسەڵات و بەهێزو به توانایە.",
		"هەر ئەو زاته له ئاسمانەوه بارانی باراندووە، بەئەندازەی ئەو دۆڵ و نشێوه بەهۆی ئەو بارانه پڕ دەبن (ئینجا لافاوێك دروست دەبێت)، ئەو لافاوه کەف و کوڵی بەرز هەڵگرتووە، (ئەمه نموونەی یەکەمی حەق و ناحەقە، بۆ نمونەی دووەم دەفەرمووێت) هەروەها لەسەر ڕووی ئەو کانزایانەی که ئاگری تێبەردەدەن و دەیتوێننەوه بەئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وەکو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وەکو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کەف و کوڵ دروست دەبێت وەك کەف و کوڵی سەر ئاوەکە، ئا بەو شێوەیه خوا نموونه دەهێنێتەوه بۆ حەق و ناحەق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئەوەی کەف و کوڵه وبێسوود و بێ کەڵکه دەڕوات و دەپوکێتەوە، بەڵام ئەوەی که سوود بەخش و بەکەڵکه بۆ خەڵکی لەسەر زەویدا هەر ئەوه دەمێنێتەوە، ئا بەو شێوەیه خوا نموونه جۆراوجۆرەکان دەهێنێتەوە، (دیاره که بەتاڵ و ناحەقی کەف و کوڵن و تەمەن کۆتان، حەق و ‎ڕاستیش ئاوه پاکەکەیەو و کانزا بەسوودەکانن دەمێننەوه له زەویدا).",
		"(هەڵویستی ئەو خەڵکه له بەرامبەر با‌نگەوازی پەروەردگاریانەوه دوو جۆرە) بۆ ئەوانەی که بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوه چوون، هەموو خۆشی و شادی و کامەرانی و ئاسوودەییەکان بۆ ئامادەیە، ئەوانەش که بەدەم بانگەوازەکەیەوه نەچوون، ئەگەر بەڕاستی خاوەنی هەر هەموو شتێك بن له زەویداو ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت، ئەوه دەیانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا دەیانبەخشی، (چونکە) ئا ئەو جۆره کەسانه به خراپترین شێوه حسابیان لەگەڵدا دەکرێت، سەرئەنجامیش، جێگەیان دۆزەخە، ئای که شوێنێکی خراپە.",
		"جا ئایا ئەو کەسەی که دڵنیایه و دەزانێت بێگومان ئەم قورئانەی که لەلایەن پەروەردگارتەوه بۆت دابەزێنراوه حەق و ڕاستەقینەیە، وەکو ئەو کەسه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، بەڕاستی هەر خاوەن بیرو هۆشەکان لەڕاستی تێدەگەن و تێدەفکرن.....",
		"ئەو کەسانەن وەفا دەکەن و بەئەمەکن له بەرامبەر ئەو پەیمانەوه که هەیانه لەگەڵ خوای پەروەردگارداو، ئەو پەیمانەش ناشکێن و بەڵێن هەڵناوەشێننەوە....",
		"ئەوانەشن که هەرچی خوا فەرمانی به گەیاندنی داوه دەیگەیەنن و بەدڵ له پەروەردگاریان دەترسن (نەوەکو لێیان برەنجێت) و له لێپرسینەوەو حسابی توند و تیژی قیامەتیش سڵ دەکەنەوە.",
		"ئەوانەشن که دانیان بەخۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاریان و نوێژەکەشیان به چاکی ئەنجام داوەو لەو ڕزق و ڕۆزیەش که پێمان بەخشیوون بەخشیویانە، بەنهێنی و به ئاشکراو بەچاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هەڵه و خراپکارایەوه دەنێن، ئا ئەوانه سەرئەنجامەکەیان ئەو خانووبەره (ڕازاوەیەیه له بەهەشتدا)....",
		"که باخەکانی بەهەشتی_عەدنە_ بۆیان ڕازاوەتەوە، به شادیەوه دەچنه ناوی، هاوڕێ لەگەڵ هەر کەسێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسەرانیان و نەوەکانیان، جا فریشتەکان دەچن بۆ سەردانیان له هەموو دەروازەکانەوە....",
		"دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانەوه (له بەرامبەر کێشەکانی ژیان، لەبەرامبەر گاڵتەجاڕیی خوانەناسان...) کەوابوو ئای چەنده جێگه و ڕێگەیەکی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگەر کرد.",
		"(بەڵام) ئەوانەی که پەیمانی خوا دەشکێنن دوای ئەوەی که پێشتر توندو تۆڵ بوو (له سەروو هەموویانەوه پەیمانی فیترەت و بەندایەتی)، هەرچی پەیوەندیەکیش خوا فەرمانیدا بەگەیاندنی ئەوان دەیبڕن و دەیپچڕێنن، هەروەها تۆوی فەسادو گوناهو تاوان دەچێنن له زەویدا، ئا ئەوانه نەفرەت و خەشمی خوایان لەسەرەو هەروەها جیگه و ڕێگەی ناخۆش و نا‌لەبار (لەدۆزەخدا) بۆ ئەوان هەیە.",
		"هەر خوایە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت به هەر کەس که بیەوێت و تەنگ و کەمی دەکاتەوه (بەشێوەیەك که حیکمەت و دانای تێدا بەدی دەکرێت) کەچی زۆربەی خەڵکی دڵخۆشن بەژیانی دنیا، لەکاتێکدا که ژیانی دنیا له بەرامبەر ژیانی قیامەتەوه (لەبەهەشتی بەریندا) تەنها ڕابواردنێکی کەم نەبێت هیچی تر نی یە.",
		"خوانەناسان دەڵێن: ئەوه بۆچی موعجیزەیەك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم لەلایەن پەروەردگاریەوه دانەبەزێنرایه سەری، (بەمەرجێك_موعجیزە_ هیچ کات نەبووەته هۆی ئیمان هێنانی خەڵکی، بەڵکو بیانویەکه و هەمیشه خوانەناسان وڕکیان لێ گرتووە) تۆش پێیان بڵێ: بەڕاستی خوا، هەرکەسێك کەبیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات، لەهەمان کاتدا هیدایەتی ئەو کەسانه دەدات که ڕوو له پەیامەکەی دەکەن و بەندایەتی دەکەن و گەڕاونەتەوه بۆ لای...",
		"ئەوانەی باوەڕیان هیناوەو دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت به قورئان و پەیامەکەی خوای پەروەردگار، ئاگاداربن دڵەکان: هەر به قورئان و یادی خواو (پاپەندبوون به ئاینەکەیەوە) خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە.",
		"ئەو کەسانەی که باوەڕیان هیناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، بەهەشت و نازو نیعمەتی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگەی خۆش بۆیان ئامادەیە.",
		"ئا بەو شێوەیه تۆمان ڕەوانه کردووه بۆ سەر ئو‌ممەتێك که پێش ئەما‌ن میللەتانی تریش هەبوون، تا ئەم قورئانەی که بەوەحی بۆمان ڕەوانه کردویت بەسەریاندا بخوێنیتەوە، کەچی زۆربەیان باوەڕ بەخوای میهرەبان ناهێنن، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئەو زاته پەروەردگاری منه و بێجگه لەو خوایەکی تر نیە، من هەر پشتم بەو زاته بەستووە، گەڕانەوەشم هەر بۆ لای ئەوە.",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی له جیاتی ئەم قورئانە، خوا قورئانێکی ڕەوانه بکردایه که کێوەکان پێی بڕۆشتنایە، یان زەوی پێ هەڵکەنرایه و لەت بکرایە، یان مردووەکانی پێ بهاتایه قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکرایە، خوانەناسان هەر بڕوایان نەدەهێنا، بەڵام دڵنیابن که هەموو کارێك و هەموو شتێك بەدەست خوایە، باشە، ئایا ئەوانەی ئیمانیان هێناوه نائومێد نەبوون (له بێ دین و خوانەناسان، خۆ هیدایەت به زۆر نیە؟) جا ئەگەر خوا بیوستایه هەموو خەڵکی ناچار دەکرد که هیدایەت وەربگرن (خوانەناسان وەنەبێت ژیانی دنیا بەخۆشی بەرنه سەر، بەڵکو) بەردەوام ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون بەڵای سەخت و ناخۆشیان تووش دەبێت بەهۆی ئەو کارو پیشەیەوه که ئەنجامیان داوە، یاخود ئەو بەڵا سەختانه له نزیك ما‌ڵەکانیانەوه دادەبەزێت و سەرهەڵدەدات، هەتا بەڵێنی خوا دێته دی، بەڕاستی خوا پەیمانی ناشکێنێت و دەیهێنێته دی.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەگەر خوا نەناسان گاڵته دەکەن به تۆ یان به ئایینەکەی تۆ، خەفەت مەخۆ چونکە) سوێند بەخوا بەڕاستی گاڵتەکراوه به پێغەمبەرانی پێش تۆش، جا من ماوەیەك مۆڵەتمدا بەوانەی که بێ باوەڕ بوون پاشان خەشم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵەیەك بوو تۆڵەکەم؟ (له مێژوو بپرسه و سەرنجی ئاسەواریان بدە)!",
		"جا ئایا ئەو زاتەی که سەرپەرشتیاری کارو کردەوەی هەموو کەسێك و دەزانێت چیان کردووه (وەکو پەرستراو و بتەکانی تر وایه که خەڵکی هاناو هاواری بۆ دەبەن؟)، لەگەڵ گەورویی و باڵادەستی ئەو پەروەردگارەدا نەفامان شەریکیان بۆ خوا بڕیارداوە، تۆش بڵێ: ئادەی ئاوی ئەو بت و هاوەڵانەم بۆ بنێن که لەجیاتی خوا دەیانپەرستن؟ یاخود (بەهەموو عەقلێکیانەوە) دەتانەوێت خوا ئاگادار بکەنەوه بەشتێك که ئەو زاته نایزانێت له زەویدا؟!!، یان هەر ئەتانەوێت ئاگاداری بکەنەوه بەقسەی سەرزارەکیتان، نەخێر ڕاستی هەر ئەوەیه که فێڵ و تەڵەکه و پیلانی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون بۆیان ڕازێنراوەتەوه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هەر کەس بەهۆی کارو کردەوەی خراپیەوه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر کەس نیه هیدایەتی بدات.",
		"ئەوانه هەر له دنیادا تووشی سزایەکیان دەکەین، بێگومان سزای قیامەتیشیان سەختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و پەنایان بدات.",
		"وێنەی نمونەیی ئەو بەهەشتەی بەڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوەیە) چەندەها ڕووبار ڕەوان و جاریه (بەژێر درەختەکان و به بەردەم کۆشکەکانیدا)، خواردن و خواردنەوەی (هەمەجۆر و هەمەڕەنگی) بەردەوامه هاوڕێ لەگەڵ سێبەری خۆش و (هەوای سازگارو شنەی شەماڵدا) ئەوەیه سەر ئەنجامی ئەوانەی لەتوڕەیی خوا خۆیان پاڕاست، سەر ئەنجامی بێ باوەڕو خوانەناسانیش ئاگری دۆزەخە.",
		"دەستەیەك لەوانەی که کتێبی ئاسمانیان پێ بەخشیوون (شوینکەوتەی حەق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان دەبن بەو قورئانەی که بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەندێ گرۆ دەستەی تریش هەیه ئینکاری هەندێکی دەکات.. پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانی ئەوەم پێ دراوه که تەنها خوا بپەرستم و هیچ شەریك و هاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەم، هەر بۆ لای ئەو خەڵك بانگ بکەم، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.",
		"هەر بەو شێوەیه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕەوانه کردووە) قورئانمان وەکو داوەرێك بەعەرەبیەکی پاراو دابەزاندووە، سوێند بەخوا ئەگەر شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواوت (لەلایەن خواوە) بۆ هات، ئەوه هیچ پشتیوان و پارێزەرێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.",
		"سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانه کردووه و هاوسەرو نەوەشمان پێداون، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووه بەویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئەگەر ویستی خوای لەسەر نەبووبێت، بۆ هەموو کارو ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبەت هەیە.",
		"خوا ویستی نەمانی لەسەر هەرچییەك بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوە، یان دەیهێڵێتەوه و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیە، (یاخود خوا ئایینه پێشووەکان له مەیداندا ناهێڵێت و دواهەمین ئاین و بەرنامەی که ئایینی ئیسلامه دەیچەسپێنێت و پایەداری دەکات).",
		"جا ئەگەر هەندێ له هەڕەشەکانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بدەین، یاخود بتمرێنین و سەرئەنجامی ئەوان نەبینیت، خەفەت مەخۆ چونکه بەڕاستی تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە، لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە.",
		"ئایا خوا نەناسان نەیانبینیوە، ئێمه چۆن ئەم لاو ئەو لای زەوی کەم دەکەینەوه (دەسەڵاتی خوانەناسان ناهێڵین له ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا، سەرئەنجام بەرنامه و ئوممەتی میانەڕه و سەر دەخەین) خوا خۆی داوە‌ریی دەکات و (گۆڕانکاریەکان تاوتۆی دەکات)، کەس ناتوانێت موحاسەبەی بکات و کۆسپ و تەگەره بهێنێته ڕێی وئەوزاته زۆر بەخێراییهەموو شتێك تاوتۆی دەکات و له هەمووان دەپرسێتەوە.",
		"بێگومان خوا نەناسان پێش ئەمانیش پیلانیان گێڕا، بەمەرجێك پیلانەکانیان هەر هەمووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایە، دەزانێت هەر کەس چی دەکات و چی دەستپێشخەری دەکات، بێ باوەڕ خوانەناسانیش لەئایندەدا دەزانن که سەرئەنجامی ئەم جیهانه و ئەو جیهانیش بۆ کێ دەبێت.",
		"ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون دەڵێن: تۆ پێغەمبەرو ڕەوانه کراوی خوا نیت، له وەڵامیاندا بڵێ: هەر خوا بەسه که شایەت بێت له نێوان منیش و ئێوەشدا، هەروەها ئەو کەسەش که شارەزای قورئان و کتێبه ئاسمانیەکانە.",
	},
	-- 14 = إبراهيم
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە، ئەم قورئانه کتێبێکه دامانبەزاندووه بۆت ئەی محمد صلی الله علیه وسلم تا خەڵکی له تاریکیەکانی (بێ باوەڕی و نەزانی و سەرلێشێواوی) دەربهێنێت، بەرەو نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، بەویستی پەروەردگاریان، تا دەگەنه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری.",
		"ئەو خوایەی که هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه هەر ئەو خاوەنیانە، هاوار و ئاهو نا‌ڵه بۆ ئەو کەسانەی که بێ باوەڕن له سزایەکی زۆر توندو تیژ....",
		"ئەوانەی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشەویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هەمیشه بەربەست دەخەنه بەر ڕێبازی خواو دەیانەوێت له ڕێڕەوی خۆی دەربچێت و بترازێت، (یاخود پەسەنده لایان، بەڵام بەمەرجێك له خزمەت پلان و نەخشەی ئەواندا بێت) ئا ئەوانه له گومڕاییەکی قووڵ و بێ سەرو بندا سەرگەردانن و دەمێننەوە.",
		"ئێمه هیچ فرستادیەکمان ڕەوانه نەکردووه تەنها بەزمانی قەومەکەی نەبێت، (یەکێك بووه له خۆیان و به زمانی ئەوان دواوە) تا هەموو شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، ئینجا خوای گەوره ئەو کەسەی گومڕا کردووه که وستوویەتی (چونکه گوێی بۆ با‌نگەوازی حەق نەگرتووە)، ئەوەش که وستویەتی هیدایەتی داوه (پەروەردگار پاڵپشتی ژیرو هۆشمەندانە)، ئەو زاتەش باڵا دەسته (ویستی ئەو له سەروو هەموو ویستەکانەوەیە)، دانایه و (دەزانێت کێ شایستەی ئەو ڕەحمەته بەنرخەیە).",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه موسامان ڕەوانه کرد، هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەی زۆردا (فەرمانما پێدا) که قەوم و عەشیرتت له تاریکیەکان ڕزگار بکەو بەرەو نوورو ڕووناکی بیانبە، ڕۆژەکانی خوایان بهێنەرەوه یاد (ئەو ڕۆژانەی که تۆڵەی له بێ باوەڕان سەند و ئیماندارانی سەرسەخت)، بێگومان ئا لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەن، بۆ هەموو ئەو کەسانەی که زۆر خۆگرن (لەکاتی تەنگانەدا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (لەکاتی خۆشیدا).",
		"(یادیان بهێنەرەوە) کاتێك موسا به قەومەکەی وت: یادی نازو نیعمەتەکانی خوا بکەنەوه لەسەرتان، کاتێك له دارو دەستەی فیرعەون ڕزگاری کردن که بەناخۆشترین شێوه سزای دەدات، کوڕانی ئێوەیان سەر دەبڕی و ئافرەتانی ئێوەیان دەهێشتەوه (بۆ کارەکەری)، بێگومان ئا لەو پێشهاتانەدا بەڵاو تاقی کردنەوەیەکی گەوره لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆتان ساز درابوو.",
		"لەیادتان بێت کە: پەروەردگارتان بڕیاری داوە، سوێند بەخوا ئەگەر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمەتتان بەسەردا دەڕێژێنم و زیادی دەکەم، بەڵام: ئەگەر ناشوکرو سوپاس ناپەزێڕ بن، بەڕاستی ئەو کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار دەبێت.",
		"موسا وتی: خەڵکینه ئەگەر ئێوه و هەموو دانیشتوانی سەر زەوی بەگشتی خوانەناس و بێ باوەڕ بن، ئەوه بێگومان هەر خۆتان زەرەر دەکەن، چونکه خوا هەر خۆی بێ نیازه و شایستەی سوپاسە.",
		"باشە، ئایا هەواڵی قەومه پێشووەکانتان پێ نەگەشتووە، قەومی (نوح و عاد و ثمود)، ئەوانەش که له دوای ئەوان هاتوون، تەنها خوا نەبێت کەس نازانێت چەنده بوون و چیان بەسەر هاتووە، ئەوانه فرستادەکانیان به بەڵگەی زۆرەوه هاتن دووپاتیان دەکردەوه که پێغەمبەری پەروەردگارن، کەچی خوانەناسان یان بەدەستیان ئاماژەیان دەکرد بۆ پێغەمبەران که بێدەنگ بن، یاخود دەستیان دەبرد بۆ دەمی خۆیان و (دەیانکرده فیکه و هۆسه و گاڵتەجاڕی) و دەیانوت: بێگومان ئێمه باوەڕمان بەم پەیام و بەرنامەیه نیه که به ئێوەدا ڕەوانه کراوە، بەڕاستی ئێمەش له دوو دڵیەکدان که خەڵکیش دەخاته گومانەوه لەوەی که ئێوه بەنگەوازی ئێمەی بۆ دەکەن.",
		"پێغەمبەرانیان وتیان: با‌شە، ئاخر گومان له چی دەکەن؟ ئایا له خوای پەروەردگاردا گومان هەیە؟! بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی؟! ئەو زاته بانگتان دەکات بۆ ئەوەی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئەوەی هەڵەو گوناهەکانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵەتیشیتان دەدات تا کاتێکی دیاریکراو، کەچی (خوا نەناسان ڕوو بەپێغەمبەران) وتیان: ئێوه تەنها بەشەرن وەکو ئێمه هیچی تر نین (لەباتی سوپاسی خوا بکەن که ئەوەنده ئادەمیزاد ڕێزدارە، نوێنەر له خۆیان هەڵدەبژێرێت)، کەچی ڕەخنەیان گرت و وتیان: ئێوه دەتانەوێت ڕێگرو دژ بەوه بن که باو و باپیرانمان دەیانپەرست (دەی ئەگەر ڕاست دەکەن) بەڵگەیەکی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بدەن؟!",
		"پێغەمبەرانیان پییان وتن: ئێمه تەنها بەشەرێکین وەکو ئێوه و هیچی تر، بەڵام خوا ویستی هەر کەسێکی ببێت له بەندەکانی خۆی منەت دەخاتەسەری (هەڵیاندەبژێرێ بۆ گەیاندنی پەیامه پیرۆزەکەی)، ئێمه بۆمان نەبووه هیچ بەڵگه و موعجیزەیەکتان بۆ بهێنین مەگەر به ویست و مۆڵەتی خوا نەبێت، دەبا ئەوانەی که ئیماندارن هەر پشت بەخوا ببەستن.",
		"جا ئەوه چیمان هەیه ئێمه ئەگەر پشت به پەروەردگاری مەزن نەبەستین، لەکاتێکدا که بەڕاستی ئەو زاته هیدایەت و ڕێنموویی کردووین بۆ هەموو ڕێگەو ڕێبازێکی چاك و بەسوود، مەرج بێت له بەرامبەر ئەو هەموو نەخۆشی و ئازارەوه که ئێوه بۆ ئێمەتان پێش هێنە، خۆگرو بەئارام بین، دەبا ئەوانەی که پشتیوانیان پێویسته هەر پشت بەخوا ببەستن.",
		"ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون به پێغەمبەرانی خۆیانیان وت: (ئەگەر کۆڵ نەدەن) بەڕاستی له وڵاتمان دەرتان دەکەین، یان دەبێت بێنەوه ڕیزی ئاینەکەی ئێمە، ئەوسا پەروەردگاریان پەیامی بۆ ناردن کە: دڵنیابن ئێمه ستەمکاران (بەم زووانە) لەناو دەبەین و دەیانفەوتێنین...",
		"بێگومان نیشتەجێتان دەکەین لەو وڵاتەدا له دوای ئەوان، ئەوەش بۆ هەموو ئەو کەسانەیه که له وەستانیان له بەردەم دەسەڵاتی مندا دەترسن و هەڕەشەکانی من بیم و ترسیان هەیە.",
		"ئەوسا ئیتر پێغەمبەران داوای سەرکەوتنیان له پەروەردگاریان کردو هەموو زۆردارو ستەمکارو سەرسەخت و دڵ ڕەشێك نائومێد و مایەپووچ بوو.",
		"(هەریەك لەوانە) له داهاتوودا دۆزەخ چاوەڕێیەتی و تیایدا کێم و زووخاوی دەرخوارد دەدرێت....",
		"جا ئەو کێم و زووخاوه قوم قوم بەناچاری دەخواتەوه و بەئاسانی بۆی قوت نادرێت، مەرگیش له هەموو لایەکەوه هێرشی بۆ دەهێنێت، کەچی ناشمرێت، لەوەودواش سزاو ئازاری هەمەجۆرو ناخۆش و گران یەخەی بەرنادات.",
		"نموونەی ئەوانەی که باوەڕیان نەهێناوه بەپەروەردگاریان، کردەوەکانیان وەکو خۆڵەمێشێك وایه که له ڕەشەبایەکی سەخت له ڕۆژێکی گەردەلوودا بەتوندی لێی بدات، لەو هەوڵ و کۆششەی که داویانه بۆ دنیا هیچیان دەست ناکەوێت، ئا ئەوەیه گومڕایەك که له حەق و ڕاستیەوه دوورە.",
		"ئایا نەتبینیوه و نەتزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی بەدیهێناوە، ئەگەر بیەوێت ئەوه ئێوه لەناودەبات و ناتانهێڵێت و کەسانی تازه دەهێنێته کایەوە.",
		"ئەو گۆڕانکاری و ئەو جۆره شتانه لای خوای بەدەسەڵات گران نیه و زۆر ئاسانە.",
		"(ئەو ڕۆژەی که قیامەت بەرپا دەبێت) هەمووان لەبەردەم دەسەڵاتی خوادا دەردەکەون، ئینجا لاوازو بێ دەسەڵاتەکان (ئەوانەی کوێرانه شوێن ملهوڕو ستەمکاران کەوتبوون) دەڵێن: بەوانەی که خۆیان بەزل و گەوره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه کەوتبووین! (ئێمه گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئەمڕۆ ناتوانن هەوڵێك بدەن تائەندازەیەك سزای خوا لەسەرمان کەم ببێتەوە، لەوەڵامیاندا وتیان: ئەگەر خوا هیدایەتی ئێمەی بدایە، ئێمەش هیدایەتی ئێوەمان دەدا، (ئەڵبەت ڕوون و ئاشکرایه کەئەوانه به دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵاتیانەوه له دنیادا نەك هیدایەتیان نەدەویست بەڵکو دژی دەوەستان و پیلانیان دەگێڕا، ئیتر چۆن خوای گەروره هیدایەتی ئەو جۆره کەسانه دەدات، خۆ هیدایەت بەزۆر نیە) ئێستەش بۆ ئێمه چوونیەكە، هاوارو ئاهو ناڵه بکەین، یان دان بەخۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئەستەمە.",
		"(کاتێ هەمووشت تەواو دەبێت بەهەشتیەکان دەچنه بەهەشتەوه و دۆزەخیەکان دەخرێنه دۆزەخەوە) شەیتان (بەفەرمانی خوا) دێته قسەو (ڕوو به پەیڕەوانی) دەڵێت: بەڕاستی خوا بەڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگەیاندبوون منیش بەڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکەم و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکەم، وەنەبێت من هیچ زۆرو دەسەڵاتێکم بەسەر ئێوەدا هەبووبێت، جگه لەوەی (بەوەسوه سەوخەتەرەو خەیاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانەناسی و تاوان) ئێوەش بەدەممەوه هاتن و بەقسەتان کردم، ئیتر سەر‌زەنشت و لۆمەی من مەکەن، بەڵکو سەرزەنشت و لۆمەی خۆتان بکەن (که ئاوا گێلانە، بێ بیرکردنەوه بەقسەتان کردم، ئەمڕۆ) من ناتوانم بەهاناو هاواری ئێوەوه بێم، ئێوەش ناتوانن به هاناو هاواری منەوه بێن، بێگومان من باوەڕم نەبوو بەوەی که کاتی خۆی منتان کردبوو بەشەرێك و هاوبەش له پێشدا، بەڕاستی ئەمڕۆ ستەمکاران سزای زۆر بەئێش دەدرێن.",
		"(لەولاشەوە) ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێنابوو، کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجام دابوو بەرەو بەهەشت بەڕێ کران، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکان و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، لەوجێگەو ڕێگه خۆشەدا ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام دەبەنه سەر بەفەرمان و ڕەزامەندی پەروەردگاریان و چاك و چۆنیان لەو بەهەشتەدا _سڵاوکردنە_.",
		"ئایا نەتانبینیوه و نەتانزانیوه چۆن خوا نموونه دەهێنێتەوه بەگوفتاری چاك و پاك، کەوەك درەختی چاك و بەردار وایە، ڕەگی بەتوندی داکوتاوه له زەویدا، لق و پۆپەکانیشی بەئاسماندا بڵاوبونەتەوە.",
		"ئەو درەخته هەموو کات و دەمێك بەرو بوومی (پاكو جوان و بێگەردی) دەبەخشێت به ویستی پەروەردگاری، جا خوای پەروەردگار ئەم نموونانه دەهێنێتەوه بۆ خەڵکی، بەڵکو یاداوەری وەرگرن (لەڕاستیدا دین و بەرنامەی خوا درەختێکی ئاوا پیرۆزە، ڕەگ و ڕیشاڵی خێر بەخشە، چونکه خاکی زەوی له داماڵین دەپارێزێت، لق و پۆپی بەسوودە، سێبەر دەکات، گەڵاوگوڵ بۆ داوو دەرمان و ماڵات، بەروبوومی بۆ ئادەمیزاد، باڵندەکان بەئاوازی خۆش لەسەری دەخوێنن و تەسبیحات دەکەن و دڵخۆشمان دەکەن، ئۆکسجین دەبەخشێت... هتد).",
		"نموونەی قسەو گوفتاری پیس و ناپوختیش وەکو درەختی زرو پیس و بێ سوود وایە، که هەڵکێشرابێت و لەسەر ڕووکاری زەوی فڕێ درابێت، بەهیچ بارێکدا خۆی نەگرێت (بۆ سووتاندن نەبێت بۆ هیچی تر چاك نیە، ئەم نموونەیەش ئاماژەیه بۆ هەموو سەرگەردانێك که له دنیادا خێر نەداتەوە، له قیامەتیشدا شوێنکەوتوانیان له دۆزەخەوه سەریان دەردەچێت).",
		"خوای گەوره ئەوانەی باوەڕیان هێناوه پایەدار دەکات لەسەر گوفتاری بەجێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، لەسەرەمەرگ و له قیامەتیشدا، (باوەڕی دامەزراو فریایان دەکەوێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامەزراو دەبێت و بەئیمانەوه دەمرن، لەولاشەوه هەر ئەو خوایه ستەمکاران گومڕا دەکات و ئەوەی پەروەردگار بیەو‎ێت هەر ئەوه پێش دێت و دەکرێت.",
		"ئایا سەرنجی ئەوانه نادەیت که نازو نیعمەتەکانی خوایان به حەرام گێڕاوه (بۆ گوناهو خراپه باکاری دەهێنن) و بوونەته هۆی سەرگەردانی و تیاچوونی قەومەکەی خۆیان.",
		"(ئەوانە) سەرئەنجام دەچنه ناو دۆزەخ، که جێگەیەکی زۆر ناخۆشه بۆ نیشتەجێ بوون.",
		"خوانەناسان هاوەڵ و شەریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئەوەی خەڵك وێڵ بکەن له بەرنامەو ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان بەسەربەرن، چونکه سەرئەنجامتان بەرەو دۆزەخە.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) بەو بەندانەم که باوەڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژەکانیان به چاکی ئەنجام بدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی که پێمان بەخشیوون ببەخشن بەنهێنی (بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت) و بەئاشکرا (بۆ هاندانی کەسانی تر)، پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایە، نەفرۆشتن (تا بەهۆی پارەو سامانەوه خۆتان دەرباز بکەن) نه دۆستایەتیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوەڵان هەوڵێك بدەن).",
		"خوا ئەو زاتەیه که ئاسمانەکان و زەوی بەدیهێناوە، له ئاسمانەوه بارانی باراندووه بەهۆیەوه بەروبوومی لەناخی زەوی بۆ ئێوه دەرهێناوە، هەروەها کەشتی له دەریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فەرمانی ئەو زاته بڕوات (بەسەریەوە، هەر خوایه بەدیهێنەری ئەو ماده سەرەتاییانەی که کەشتی لێ دروست دەکرێت، هەر ئەوزاتەیه بەدیهێنەری وزەو ئاوو هەوا... هتد)، هەروەها ڕووبارەکانیشی بۆ ڕام کردوون (که جۆرەها سوودیان هەیه بۆتان).",
		"خۆرو مانگیشی بۆ ڕام هێناون که بەردەوام له چەرخ و خولدان، شەو و ڕۆژیشی بۆ خزمەتگوزاری ئێوه ڕام هێنا.",
		"لەهەرچی شتێك داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی بەخشیوون، خۆ ئەگەر نازو نیعمەت و بەخششەکانی خوا ئاماژه بکەن، ناتوانن بیانژمێرن (بەڵکو یەك نیعمەت ناژمێردرێت، ئەوەنده لق و پۆپی لێ دەبێتەوە)، بەڕاستی زۆربەی ئینسانەکان زۆر ستەمکارو خوانەناس و سپڵەن.",
		"(بەیاد بێنە) کاتێك ئیبراهیم نزای کردو وتی: پەروەردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه بەسەر ئەم شارو وڵاتەداو خۆم و نەوەکانیشم بپارێزه لەوەی که بتەکان بپەرەستین.",
		"پەروەردگارا، بەڕاستی ئەو بتانه زۆر کەسیان گومڕا کردو، زۆر خەڵکیان سەرلێشێواو کرد، جا ئەوەی شوێنی من بکەوێته و بەگوێی من بکات، ئەوه بێگومان له پەیڕەوانی منە، ئەوەش که لێم یاخی دەبێت، ئەوه بێگومان تۆ زۆر لێخۆش بوو میهرەبانیت.",
		"پەروەردگارا بەڕاستی من هەندێ له وەچه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێنشین کردووە، لەپاڵ ماڵه پیرۆزەکەتدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، پەروەردگارا، بۆیه لێره نیشتەجێم کردن تا بەچاکی نوێژو خواپەرستی ئەنجام بدەن، جاداواکارم دڵی هەندێك لەو خەڵکه کەمەندکێش بکەیت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر بەهرەمەندیان بکەیت، بۆئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.",
		"پەروەردگارا، بەڕاستی تۆ دەزانیت چی دەشارینەوه و چی ئاشکرا دەکەین (له کارو کردەوەمان) و هیچ شتێك له زەوی و له ئاسماندا له خوای گەوره پەنهان نابێت.",
		"سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که له تەمەنی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ بەخشیم، بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعا و نزایە.",
		"پەروەردگارا، خۆم و نەوەکانم بگێڕه لەو کەسانەی که ئەنجامدەری نوێژ بین بەچاکی، پەروەردگارا، دوعاو نزام گیرا بکە.",
		"پەروەردگارا، لەخۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببە، لەو ڕۆژەدا که لێپرسینەوه بەرپا دەبێت.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) واگومان مەبه که خوا بێ ئاگایه لەو کاروکردەوەیەی ستەمکاران دەیکەن، بەڕاستی خوا سزاکەیان دوا دەخات بۆ ڕۆژیك که چاوەکانیان تیایدا ئەبڵەق دەبن (جاری وایش هەیه هەر له دنیادا ستەمکاران ڕیسوا دەکات و تۆڵەیان لێدەسێنێت).",
		"به پەله و شپرزەییەوه دێن، سەریان بەرز کردۆتەوه و له ترس و سامناکی ئەو ڕۆژەدا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانەو دڵ و دەروونیان بەتاڵه و هیچ حاڵی نین.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم خەڵك بترسێنه و بێداریان بکەرەوه لەو ڕۆژەی که سزاو ئازار یەخەیان پێ دەگرێت، جا ئەوانەی که ستەمیان کردووه دەڵێن: پەروەردگارا بۆ ماوەیەکی کەم و نزیك مۆڵەتمان بدا (بمانگێڕەوه بۆ دنیا) تا به دەم بانگەوازەکەتەوه بچین و شوێنی پێغەمبەران بکەین، (بەڵام تازه کار لەکار ترازاوەو گەڕانەوه ئەستەمە، بۆیه پێیان دەوترێت) مەگەر کاتی خۆی سوێندتان نەدەخوارد که دنیا بەردەوامەو ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.",
		"ئێوه کاتی خۆیشی نیشتەجێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئەوانەدا که ستەمیان له خۆیان کردو (ڕێگەی ئیمان و خواناسیان نەگرت) بۆتان دەرکەوت که چیمان پێکردن و چیمان بەسەر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونەتەوه (دەربارەی سەرئەنجامیان).",
		"بێگومان (خوانەناسان) پیلان و تەڵەکەی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، بەڵام هەموو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە) هەرچەنده پیلان و فێڵیان کێوەکانیش له بن بهێنێت.",
		"کەواتە، وا حساب مەکه (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) خوای گەوره بەڵێنی خۆی بۆ پێغەمبەران ناباته سەر (به سەرخستن و مانەوەی بەرنامەیان له دنیاداو سەرفرازی هەمیشەییان له بەهەشتی بەریندا) چونکه بەڕاستی خوا باڵادەسته و خاوەنی تۆڵەیه (له ستەمکارو خوانەناسان).",
		"له ڕۆژێکدا که ئەم زەویه دەگۆڕێت به زەویەکی ترو هەروەها ئاسمانەکانیش دەگۆڕێن به شێوەو شێوازێکی ترو هەموو ئەو خەڵکه دەردەکەون و ئامادەن له بەردەم دادگای خوای تاك و تەنهاو بەدەسەڵات و خەشیمگیر له کافران.",
		"لەو ڕۆژەدا تاوانباران و گوناهکاران دەبینێت کۆت و زنجیر کراوەته دەست و پێ و گەردنیان و بەیەکەوه بەستراون.",
		"کراسەکانیان له قەترانه (که ما‌ددەیەکی ڕەشی بۆن ناخۆشه و بەخێرایش دەسووتێت) و بڵێسەی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سەغڵەتیدان).",
		"(ئەم تۆڵه سەندنه له ستەمکاران) بۆ ئەوەیه که خوا پاداشتی هەر کەسێك بەگوێرەی ئەوەی کردویەتی بداتەوە، چونکه بەڕاستی خوای گەوره بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات.",
		"ئەم (قورئانە) ڕاگەیاندنێکه بۆ خەڵکی بەگشتی تا بەهۆیەوه وریا بکرێنەوه و ئامۆژگاری پێ وەربگرن، بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو زاته خوایەکی تاك و تەنیایە، (هەروەها بۆ ئەوەیه کە) خاوەنی بیرو هۆشەکان یادا‌وەری وەربگرن و تێفکرن (له هەوڵی ئەوەدا بن خۆشیان و خەڵکیش له سزای دۆزەخ ڕزگار بکەن).",
	},
	-- 15 = الحجر
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەتانەی لەم سوورەتەدا هاتووه چەند ئایەتێکی ئەو قورئانه ڕوون و ئاشکرایەیە.",
		"ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون (له ئایندەیەکی نزیکدا) ئاواتەخواز دەبن که خۆزگه موسڵمان بوونایە، خۆزگه ئیماندار بوونایە.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سەر گەرم و بێ ئاگایان بکات، سەرەنجام خۆیان دەبیننەوه (چیان بەسەر دێت).",
		"هیچ شارو شارۆچکەیەکمان وێران نەکردووه که لەو کاتەدا نامەو کتێبێکی دیاری کراوی نەبووبێت.",
		"هیچ میللەت و گەلێك پێش کاتی دیاری کراوی لەناو بردنی خۆی ناکەوێت و (هەرگیز) دواش ناکەوێت.",
		"(خوا نەناسان به گاڵتەوه به پێغەمبەریان صلی الله علیه وسلم) دەوت: ئەی ئەو کەسەی که قورئانت دابەزێنراوەته سەر بێگومان تۆ شێتی!!",
		"ئەوه بۆچی فریشتەت بۆ نەهێناین ئەگەر تۆ له دەستەی ڕاستگۆیانیت (تا شایەتی لەسەر ڕاستی تۆ بدەن)!",
		"(خوای گەورەش بۆ پەرچدانەوەیان دەفەرموێت) ئێمه فریشته دانابەزێنین تەنها بۆ چەسپاندنی حەق و پشتگیری ڕاستی نەبێت، ئەو کاتەش (که دابەزین، خوانەناسان) مۆڵەت نادرێن و (لەناو دەبرێن).",
		"بەڕاستی هەر ئێمه قورئانمان دابەزاندووەو بێگومان هەر ئێمەش پارێزگاری دەکەین و (نایەڵین دەستی خیانەتکار هیچ جۆره دەستێکی تێ بخات و هەموو هەوڵێك بۆ دەستکاری کردنی نەزۆکە).",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه پێغەمبەرانمان پێش تۆ ڕەوانه کردووە، بۆ سەر گەل و هۆزو میللەتانی پێشوو.",
		"خوا نەناسان هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەهاتووه که گاڵتەیان پێ نەکردبێت.",
		"ئا بەو شێوەیه ئێمه قورئان دەدەین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا بەڵگه بێت لەسەریان).",
		"له کاتێکدا باوەڕی پێ ناهێنن و هەر لەسەر بەرنامەی پێشینان دەڕۆن.",
		"(ئەو بێ باوەڕانە) ئەگەر دەروازەیەکمان له ئاسمانەوه بۆ بکردنایەتەوه تا پیادا سەربکەون و تێپەر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هەر باوەڕ ناهێنن)...",
		"ئەوه دەیانوت: بێگومان چاوبەستمان لێکراوە، یاخود ئێمه کەسانێکی جادوو لێکراوین!!",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه له ئاسماندا چەند خولگەیەکی گەورەمان بەدی هێناوه بۆ ئەستێرەکان و ڕازاندوومانەتەوه بۆ ئەوانەی که به وردی تەماشای دەکەن (تا گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگاریان بۆ دەربکەوێت).",
		"هەروەها پاڕاستوومانه له (پیلان و دەست درێژی) هەموو شەیتانێکی ڕەجم کراوو نەفرین لێکراو.",
		"مەگەر شەیتانێك بەرز ببێتەوەو به هەواڵێك بزانێت و بیدزێت، ئەوسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ دەکشێت و تەفرو تونای دەکات.",
		"زەویشمان ڕاخستووە، چیاو کێوەکانمان لەسەر داناوە، له هەموو جۆره ڕووەك و بەرو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه بەشێوەیەکی ڕێك و پێك و بەئەندازەی پێویست و دیاری کراو.",
		"لەسەر زەویشدا بژێوی ڕۆژانەمان بۆ ئێوه دابین کردووە، هەروەها بۆ ئەوانەش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکەن.",
		"هیچ شتێك نی یه (له بەهرەو نازو نیعمەتەکان) که گەنجینەکانی لای ئێمه نەبێت و ئێمه نایبەخشین بەئەندازەی دیاریکراو له کاتی لەباردا نەبێت.",
		"(یەکێك له بەخششەکانی خوا ئەوەیە) ئێمه شنەبامان ناردووه که پیتێنەری ڕووەك و دارو درەختە، هەروەها بارانمان له ئاسمانەوه باراندووەو ئێوەی پێ تێراو دەکەین (سەرەڕای کشتوکاڵ و زیندوەران) بێ ئەوەی ئێوه ئەو ئاوانەتان زەخیره کردبێت (ئێمه لەژێر زەویدا بۆمان دابین کردوون، بەهۆی کانی، یاخود بیرەوه دەستتان دەکەوێت).",
		"بەڕاستی هەر ئێمه ژیان دەبەخشین و مردنیش پێش دەهێنین، سەرئەنجام هەر ئێمەش خاوەنی هەموو جیهانین.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوە، هەروەها ئاگادارین له نەوەکانی داهاتوویش.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەر خۆی هەمووان کۆ دەکاتەوەو بێگومان هەر ئەو زاته داناو زانایە.",
		"سوێند بەخوا ئێمه سەرەتا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.",
		"پەریشمان پێشتر له ئاگرێکی بەتین دروست کرد که به وردیله کونەکاندا تێدەپەڕێت.",
		"یادی ئەوه بکەرەوه کاتێك پەروەردگارت به فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دروستکاری بەشەرێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.",
		"جا کاتێك ڕێك و پێك و تەواوم کرد، لەو ڕۆحه تایبەتیەی که من (بەدیهێنەری ئەوم)، پێمبەخشی، ئەوه هەمووتان کڕنووشی بۆ بەرن (کڕنووشی ڕێزو به فەرمانی خوا).",
		"ئینجا فریشتەکان (فەرمانی پەروەردگاریان بەجێ هێناو) هەموویان بەگشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.",
		"جگه له ئیبلیس (شەیتانی گەورە) سەرپێچی کرد که لەگەڵ کڕنووش بەراندا بێت.",
		"ئەوسا خوا فەرمووی: ئەی ئیبلیس ئەوه بۆ لەگەڵ کڕنووش بەراندا نیت؟!",
		"شەیتان له وەڵامدا وتی: من ئەوەنده (نزم و بچوك) نەبووم کڕنووش بەرم بۆ بەشەرێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بووە؟!",
		"خوا فەرمووی: (چونکه له فەرمانی من سەرپێچیت کرد، دەبێت لەم شوێنه نەمێنیت، که بەهەشته یان ئاسمان) کەواته دەرچۆ لێره چونکه بەڕاستی تۆ نەفرین لێکراویت.",
		"بەڕاستی نەفرینی خوات بەردەوام لەسەره هەتا ڕۆژی دوایی.",
		"شەیتان وتی: پەروەردگارا، مۆڵەتم بده هەتا ئەو ڕۆژەی هەمووان زیندوو دەکرێنەوە.",
		"خوایش فەرمووی: دەتۆ له مۆڵەتدراوانیت.",
		"تا ڕۆژی کاته دیاریکراوو زانراوەکه (لای خوا).",
		"ئیبلیس (به بوغرو کینەو حەسادەتەوە) وتی: پەروەردگارم، مادەم بەهۆی ئەم ئینسانەوه منت سەر لێشێواو کرد، شەرت بێت له زەویدا هەموو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکەم و هەر هەموویان سەر لێشێواوو سەرگەردان بکەم.",
		"بێجگه له بەنده پوخته و دڵسۆزەکانی خۆت نەبێت (چونکه دڵیان به باوەڕ به تۆو یادی تۆ ئاوەدانە، هەوڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامە).",
		"خوای گەوره فەرمووی: ئا ئەوه ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هەر بۆ لای من دێت و هەر من چاودێری دەکەم.",
		"بەڕاستی بەنده چاك و پاکەکانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ دەسەڵاتێکت نیه بەسەریاندا، جگه لەوانەی که شوێنت کەوتوون له سەرکەش و یاخی و سەرگەردانەکان.",
		"بێگومان دۆزەخیش بەڵێنگای هەر هەموو ئەوانه بەگشتی.",
		"حەوت دەروازەی گەورەی هەیە، هەر دەروازەیەکیشی چەند دەرگاو چەند بەشێکه که دەستەی دۆزەخیان، بەگوێرەی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ دەکرێن بۆ ناوی.",
		"(لەو لاشەوە) بەڕاستی خواناس و پارێزکاران لەناو باخەکانی بەهەشت و کانیاوه سازگارەکاندان.",
		"پێیان دەوترێت: فەرموون بچنه ناوی به سەلامەتی و سەلامتان لەسەر بێت، ژیانی پر له ئاسوودەیی تیادا بەرنه سەر.",
		"له کاتێکدا هەرچی کینەو بوغزه له دڵ و دەروونیاندا دەرمان کێشاو ئەو بەختەوەرانه برای یەکترن و لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان له بەرامبەر یەکەوه دانیشتون (له بەیەکگەیشتنەوەیەکی پڕ سۆزو خۆشەویستیدا، تەماشای یەکتر دەکەن و سەلام له یەکتر دەکەن و سوپاس و ستایشی پەروەردگار دەکەن).",
		"هیچ جۆره بێ تاقەتی و بێزاری و ناخۆشی و پەستیەك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئەوان لەو بەهەشته دەرناکرێن.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم هەواڵ بده به بەندەکانم که هەر من به ڕاستی لێبووردەی میهرەبانم (بۆ باوەڕ داران).",
		"بێگومان هەر سزاو تۆڵەی منیش، سزاو ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئامادەم کردووه بۆ بێ باوەڕو سەرکەش و یاخیەکان).",
		"هەروەها هەواڵیان بدەرێ دەربارەی میوانەکانی ئیبراهیم علیه السلام",
		"کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵداو وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وەڵامدانەوەی سڵاوەکەیان) وتی: (ئێوه کێن؟) بەڕاستی ئێمه لێتان دەترسین!!.",
		"فریشتەکان وتیان: مەترسه (ئێمه له لایەن خواوه ڕەوانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژدەی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ دەدەین.",
		"ئیبراهیم وتی: ئایا مژدەم دەدەنێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یەخەی پێگرتووم!.. جا بەچی مژدەم دەدەنێ؟!",
		"فریشتەکان وتیان: بەڕاستی مژدەت دەدەینێ، کەواته نەکەیت لەو کەسانه بیت که نائومێدن (له بەخششەکانی خوا).",
		"ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نائومێد دەبێت له ڕەحمەت و بەخششەکانی پەروەردگاری، مەگەر کەسانێك که گومڕاو سەرگەردانن.",
		"(ئینجا دوای ئەوەی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئەی فریشته نێرراوەکان چ کارێکی گرنگتان به دەستەوەیە؟! (جگه لەم مژدەیە)",
		"فریشتەکان وتیان: بەڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سەر قەوم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.",
		"بەڵام خانەوادەی لوط هەموویان ڕزگار دەکەین.",
		"جگه هاوسەرەکەی، بەڕاستی بڕیارمانداوه ئەویش له ڕیزی تیاچووەکاندا بمێنێتەوه چونکه بێ باوەڕە.",
		"ئینجا (دوای ئەوەی ئیبراهیمیان بەجێ هێشت، فریشتەکان بەرەو شارەکەی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئەو فرستادانه هاتنه ناو خانەوادەی لوط...",
		"پێی وتن: (داوای لێبوردن دەکەین، جەنابتان کێن؟) بەڕاستی ئێوه کەسانێکی نەناسراون...",
		"دوای ئەوەی فریشتەکان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نەکات بەڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی ئەو هەڕەشانەی تۆ دەتکردو ئەو بێ ڕەوشتانه گومانیان لێدەکرد، بیهێنینه دی...",
		"ئەمڕۆ ئیتر بۆ بەرپاکردنی ئەو ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش دەڵێین...",
		"بەشێکی شەو بمێنێت خۆت و خانەوادەت دەرچن و تۆ دوایان بکەوە، با هیچ کامتان ئاوڕ نەداتەوە، بڕۆن بەرەو ئەو شوێنەی که فەرمانتان پێ دەدرێت.",
		"ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که بەڕاستی له کاتی بەرەبەیاندا دوای ئەوانه بڕاوەو دەیاریان نەماوە.",
		"ئەوسا خەڵکی ناپوخت و بێ ڕەوشتی ئەو شاره (زانیان به میوانه بەڕێزەکان) هاتن (بەگرمەو گاڵتەوەو) مژدەی ناپوختیان بەیەکتری دەدا!",
		"لوط وتی: بەڕاستی ئەوانه میوانی منن و حەیای من مەبەن، شەرمەزارم مەکەن و ئابڕووم مەبەن.",
		"له خوا بترسن و ڕیسوام مەکەن (له شەڕواڵ پیسی کۆڵ بدەن).",
		"(شەڕواڵ پیس و ناپوختەکان) وتیان: ئایا ڕێگری ئەوەمان لێ نەکردیت که حەقی کەست نەبێت و بەرگری له کەس نەکەیت!",
		"لوط وتی: ئا ئەوانه (ئافرەتانی شار) هەموو وەك کچی منن( ئەگەر دەتانەوێت ئەوانەتان لێ ماره دەکەم، تا ئارەزووی خۆتان له ڕێگەی دروستی خۆیەوه ئەنجام بدەن) ئەگەر ئاماده بن.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئەوانه له سەرخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه لەسەر گەردانیدا دەتلێنەوە.",
		"جا هەر له بەرەبەیاندا دەنگه سامناکەکەو بوومەلەرزەیەك یەخەی پێگرتن.",
		"ئینجا شارەکەمان ژێرەو ژوور کردو به سەنگگڵ بەرد بارانمان کردن.",
		"بێگومان ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیه بۆ کەسانێك که پەندو ئامۆژگاری وەرگرن.",
		"بێگومان ئەو شاره وێرانه دەکەوێته سەره ڕێیەکی بەردەوامی کاروانچیانەوە( نیشانەی خەشم و قینی خوایه له بێ ڕەوشتان، تا خەڵکی تێفکرن).",
		"بەڕاستی لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەردەکەوێت بۆ ئیمانداران (که هێزو دەسەڵاتی پەروەردگاریان بێ سنووره و له کاتی لەباردا دەیخاته کارو شارو دێهاتی خوانەناسان و بێ ڕەوشتان و کاول دەکات).",
		"دانیشتوانی باخچەو باخ و باخاتەکانیش (وەکو قەومی لوط) ستەمکار بوون.",
		"ئێمه تۆڵەمان لەوانیش سەند، هەردوو شوێنەوارەکه به ئاشکرا دیارن(چیمان بەسەر هێناون).",
		"سوێند بەخوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به بەرنامەی پێغەمبەران نەکرد(حجر: شوێنێکه له نێوان تەبووك و مەدینەدا، قەومی ثەمود، تیادا ژیاوە).",
		"ئێمه نیشانەو بەڵگەکانی خۆمانمان پێبەخشین کەچی ئەوان گوێیان پێنەداو پشتیان تێکرد.",
		"ئەوانه له چیاکاندا خانووبەرەیان دەتاشی و، به ئاسوودەییەوه ژیانیان تێدا دەبرده سەر.",
		"ئینجا ئەوانیش دەنگێکی سامناك و بوومەلەرزەیەکی سەخت یەخەی پێگرتن له بەرەبەیاندا.",
		"ئەو کارو کردەوەی که دەیانکرد فریایان نەکەوت و (له تۆڵەی خوایی نەیپاڕاستن).",
		"ئێمه ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی له نێوانیاندایه دروستمان نەکردووە، بۆ مەبەستی چەسپاندنی حەق و ڕاستی نەبێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مەبەست نیە، هیچ شتێك بێ ئامانج نیە..)، بەڕاستی ڕۆژی قیامەتیش بەڕێوەیەو هەر دێت و تۆ (ئەی پێغەمبەر، ئەی ئیماندار) بەشێوازێکی جوان چاوپۆشی بکەو لێبورده به (له ڕەفتاری نادروستی نەفامان).",
		"بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەر خۆی بەدیهێنەرێکی شارەزاو زاناو لێزانە.",
		"سوێند بێت ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئێمه حەوت ئایەتمان پێداویت (که بریتی یه له سوورەتی فاتحە) هەروەها قورئانی گەورەو مەزنیشمان پێ بەخشیوویت.",
		"جا تۆ نەکەیت چاوەکانت ببڕیته ئەو کەسانەی که له هەندێك نازو نیعمەتی دنیا بەهرەوەرمان کردوون، خەفەت مەخۆ لێیان (کاتێك دەبینیت شوێنی حەق ناکەون)، باڵی بەزەیی نەوی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و بەسۆز به بۆیان).",
		"بڵێ: بەڕاستی من بێدارخەرەوەیەکی ئاشکراو دیارم (ئەگەر سەرکەشی بکەن سەرئەنجامی سامناك چاوەڕێتانە).",
		"هەروەك کتێبی ئاسمانیمان دابەزانده سەر بەش بەشکەران (که مەبەست جوولەکەو گاوڕە، باوەڕ به هەندێکی دەکەن و پەیڕەوی هەندێکی ناکەن، یاخود بەشێکی زۆریان دەستکاری کردووە).",
		"ئەوانەی ڕایان دەربارەی قورئان جۆراو جۆرە، به هەندێکی باوەڕیان هەیەو، هەندێکی ناچێته مێشکیانەوە، یاخود هەندێکی پەیڕەوی دەکەن و هەندێکی پەیڕەوی ناکەن.",
		"سوێند به پەروەردگارت پرسیار له هەموویان دەکەین بەگشتی ( له بیرو باوەڕی هەموویان دەکۆڵینەوە).",
		"لەو کارو کردەوانەی که دەیانکرد.",
		"هەر فەرمانێکت پێدراوه (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئەنجامی بدەو گوێ مەده به بوختان و ڕەفتاری موشریك و هاوەڵگەران.",
		"ئێمه تۆ دەپارێزین (له شەڕو پیلانی) گاڵتەچی و گاڵتەجاڕان.",
		"ئەوانەی لەگەڵ خوای گەورەدا خوایەکی تر بڕیار دەدەن، جا له ئایندەدا هەموو ڕاستیەکان بۆ ڕوون دەبێتەوەو دەیزانن.",
		"سوێند به خوا ئێمه چاك دەزانین که بەڕاستی دڵی تۆ تەنگ دەبێت بەو گوفتاره نابەجێیەی که خوانەناسان دەیڵێن.",
		"(جا له هەموو کاتێکدا، به تایبەت له کاتی دڵ تەنگیدا) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردگارت بکەو له ڕیزی سوژده بەراندابە.",
		"بەردەوامیش پەروەردگارت بپەرسته هەتا مردن یەخەت پێدەگرێت ( ئەو کاته ئیتر بەیەك جاریی ڕزگارت دەبێت له هەموو ناخۆشیەکان).",
	},
	-- 16 = النحل
	{
		"فەرمانی خوا بەڕێوەیه و واگەیشت، پەلەی لێمەکەن و پەلەتان نەبێت، پاکی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیه لەوەی که هاوەڵگەران دەیکەنه هاوەڵ و شەریك بۆ خوا.",
		"پەروەردگار، خۆی فریشتەکان به ڕەحمەت و ژیانەوه (که وەحی ئاسمانیە) دەنێرێت بۆ هەرکەس بیەوێت له بەندەکانی (که پێغەمبەرانن)، فەرمانیان پێدەدات کە: خەڵکی بێدار بکەنەوه لەوەی که بەڕاستی جگه له من خوایەکی تر نیە، لەبەر ئەوه له خەشم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه لەو کەسانه خۆش نابم که غەیری من دەپەرستن).",
		"(ئەو زاتە) ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، بەرزو بڵنده لەوەی (نەفامان) شەریك و هاوبەشی بۆ بڕیار بدەن.",
		"ئادەمیزادیشی له تاکه نوتفەیەك بەدیهێناوە، کەچی ئەو، دوای ماوەیەك که خۆی ناسیووه بووەته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئەوەی هیچ خراپەیەکمان بۆی بووبێت جگه له چاکە).",
		"ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمەتی ئێوە، (له خوری و موو پێستیان جۆرەها پۆشاك و ڕایەخ دروست دەکەن) که گەرمیتان پێ دەبەخشێت (له سەرماو سۆڵەدا)، هەروەها جۆرەها سوودی تری لێ وەردەگرن له شیرو گۆشتەکەشی دەخۆن...",
		"کاتێك ماڵاتەکان دەهێننەوه له ئێواراندا (به تێری و شیرەوە)، له بەرەبەیانەکانیشدا که له ماڵ دەریان دەکەن، دیمەنێکی جوانتان بۆ دەنوێنن (دەروونی ئیماندار دەخرۆشێنن، بەجیاوازی شێوازو قەبارەو دەنگ و ڕەنگ و یاری و گەمەیان).",
		"هەندێك لەو ماڵاتانه بارو کەل و پەلی سەنگینتان هەڵدەگرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زەحمەت و ماندوو بوونێکی زۆر نەبێت پێی نەدەگەیشتن، بەڕاستی پەروەردگارتان زاتێکی زۆر به سۆزو میهرەبانه (بۆ نەوەکانی ئادەم).",
		"هەروەها چەندەها جۆری ئەسپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ بەدیهێناون تا بۆ سواری و گواستنەوه بەکاری بهێنن، سەرەڕای دیمەنی قەشەنگیان (بەتایبەت ئەسپ و ماین، که له سەردەمی زانستی و تەکنەلۆژیادا هەر بەکار دێن)و شتی تریش دروست دەکات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئەم ئاماژه قورئانیە، هەموو هۆیەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی و زەمینی دەگرێتەوه که ئادەمیزاد پەی پێ بردووەو پەی پێ دەبات، چونکه ئادەمیزاد خۆی و زانیاری و زانستەکەی و کەرەسته خاوەکان، هەر هەمووی بەخششی خوای بەدیهێنەری تواناو زانایە).",
		"ڕوونکردنەوەی ڕێبازی ڕاست و بەرنامەی دروست لەسەر خوایه (دەبێت وریا بن) هەندێك ڕێبازی لارو چەوت و ناڕێکیش هەیە، خۆ ئەگەر بیویستایه هیدایەتی هەر هەمووتانی دەدا بەگشتی (سەرپشکی نه دەکردن، بەڵام ڕێزی لێناون).",
		"(پەروەردگار) ئەو زاتەیه که له ئاسمانەوه بارانتان بۆ دەبارێنێت که لێی دەخۆنەوە، هەروەها تێکەڵ به جۆرەها شەربەت و شلەمەنیش دەیخۆنەوه و دەبێته هۆی ڕوان و گەشەکردنی درەخت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا دەلەوەڕێنن.",
		"هەر بەو بارانه خوای گەوره جۆرەها کشتوکاڵ دەهێنێته بەرهەم بۆتان، هاوڕێ لەگەڵ زەیتون و خورماو جۆرەها ترێ، له هەموو جۆره بەروبوومێکیش، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیه بۆ کەسانێك که بیربکەنەوە.",
		"هەروەها شەوو ڕۆژو خۆرو مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوە، ئەستێرەکانیش به فەرمانی ئەو زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا لەو دیاردەو دروست کراوانەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك که عەقڵ و ژیریان بخەنەکار.",
		"هەروەها شتی زۆرو جۆراو جۆرو هەمەڕەنگی له زەویدا بۆ بەدیهێناون، که بەڕاستی ئا لەوەشدا بەڵگه هەیه بۆ کەسانێك که یاداوەری وەردەگرن.",
		"هەر ئەو زاتەیه که دەریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی تەڕو تازەی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆرەها گەوهەرو مرواری دەربهێنن و له دەست و ملی بکەن، هەروەها کەشتیەکان دەبینیت دەریا لەت دەکەن، تا فەزڵ و بەخششی تری پەروەردگار بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریش بکەن.",
		"هەر خوا لەسەر ڕووکاری زەوی چیاکانی چەسپاندووه تا لەنگەری بگرێت و ئێوه ئەلەرزێنێت و لارتان ئەکاتەوەو ژێرەو ژوور نەبن، هەروەها چەم و ڕووبارو ڕێگەوبانی تیادا بەدیهێناوە، بۆ ئەوەی ڕێ دەرکه ن و به مەرامی خۆتان بگەن.",
		"هەروەها نیشانەی زۆرو زەبەندی له زەویدا دابین کردووه (وەکو کەژو کێوەکان و، چەم و ڕووبارەکان و بەرزی و نشێوەکان، تا ون نەبن، له شەوگاریشدا)و بەهۆی ئەستێرەکانەوه خەڵکی ڕێی خۆیان دەربکەن.",
		"(باشه ئەی هۆشمەندەکان) ئایا ئەو زاتەی ئەم هەموو دروستکراوه سەر سوڕهێنەرانەی بەدیهێناوە، وەکو ئەو کەسه وایه که ناتوانێت هیچ بەدی بهێنێت، ئایا ئەوه بۆ لێکی نادانەوەو یاداوەری وەرناگرن؟",
		"خۆ ئەگەر بێن و بتانەوێت نازو نیعمەتەکانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئەندامەکانی دەرەوه و ناوەوەی خۆتان و ئەو ڕزق و ڕۆزیانەی که دەیخۆن و ئەو پۆشاك و ڕایەخ و ناوماڵەی بەکاری دەهێنن... هتد، سەرەڕای هەزاران هەزار دروستکراوانی تر‌ی دیارو نادیار له جیهانی مادده و ڕووەك و گیاندارو... هتد)، سەرەڕای کەم سوپاسیتان لەو هەموو نازو نیعمەته بێ شومارە) بەڕاستی خوای پەروەردگار هەر لێخۆش بوو میهرەبانە.",
		"هەروەها ئەو خوایه دەزانێت چی دەشارنەوەو چیش دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن له (گفتوگۆو نیەت و کارو کردەوەتان).",
		"ئەو بت و کەس و شتانەی که هاواریان لێ دەکەن و دەیانپەرستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست دەکرێن.",
		"ئەوانه مردوون و زیندوو نین، هەستیش ناکەن کەی خۆیان و خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە.",
		"ئەو پەروەردگارەی ئێوه (که حەق وایه هەر ئەو بپەرستن) خوایەکی تاك و تەنهایە، جا ئەوانەی باوەڕیان به قیامەت نیه دڵەکانیان هەمیشه ئینکاری هەموو ڕاستیەك دەکات، له کاتێکدا ئەوانه خۆیان به گەوره دەزانن و فیز دەکەن.",
		"شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیه که خوای گەوره ئاگایه بەوەی پەنهانی دەکەن و دەیشارنەوە، بەوەش که دەری دەخەن و ئاشکرای دەکەن، بەڕاستی ئەو زاته ئەو کەسانەی خۆش ناوێت که لووت بەرزو خۆ به گەوره دەنوێنن.",
		"خۆ ئەگەر به (بێ باوەڕان) بوترێت: ئەوه پەروەردگارتان چی دابەزاندووە؟! ئەوه (بێ شەرمانە) دەڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خەیاڵیی پێشینانە!!",
		"ئەوانه دەبێت له ڕۆژی قیامەتدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به تەواوی هەڵگرن، هەروەها له گوناهی ئەوانەش هەڵدەگرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئەوەی له کۆڵ و باری ئەوان کەم بێتەوە)، ئاگاداربن! چەند خراپ و ناشرینه ئەوباره گرانەی که هەڵی دەگرن (چ گیرێکیان خواردوە).",
		"بێگومان پێش ئەمانیش (خوا نەناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای بەدەسەڵاتیش کۆشك و تەلارو نەخشەیانی له بن و بێخ دەرهێنا، سەقفەکەشی له سەرەوه داڕمان بەسەریانداو له شوێنێکەوه بەڵاو سزا یەخەی پێگرتن که هەستیان پێ نەدەکردو بەتەمای نەبوون (ئەڵبەته ئەم هەڕەشەیه پیلانگێڕانی هەموو سەردەمێك دەگرێتەوە).",
		"لەوەو دواش له ڕۆژی قیامەتدا خوا ئەو پیلانگێڕانه خەجاڵەت و ڕیسوا دەکات و پێیان دەڵێت: کوان و له کوێن هاوەڵەکانم؟ ئەوانەی که دژایەتی سەرسەختتان دەکرد له بارەیانەوە، (ئیمانداران) ئەوانەی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه دەڵێن: بەڕاستی ئەمڕۆ سەرشۆڕی و خەجاڵەتی و نەهامەتی و سزا لەسەر بێ باوەڕانە.",
		"ئەوانەی که فریشتەکان له سەرەمەرگدا گیانیان دەکێشن، له کاتێکدا که بەردەوامن لەسەر ستەم له خۆیان (بەهۆی بێ باوەڕی و یاخی بونیانەوە) ئینجا به ناچاری تەسلیمن و دەڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هەڵەیەکمان نەکردووە، فریشتەکان دەڵێن: نەخێر وا نی یه (ئەوه ئێوه له بیرتان کردووە) ئەگینا بەڕاستی خوا ئاگادارو زانایه بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی که دەتانکرد و ئەنجامتان دەدا.",
		"کەواته له دەروازەکانی دۆزەخەوه بچنه ژوورەوه و بۆ هەمیشەیی و نەبڕاوەش تیادا بن، ئای که جێگەو ڕێگەی خۆ بەزل زانەکان ناخۆش و نا لەبارو ناسۆرە.",
		"لەو لاشەوه بەو کەسانه دەوترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووە: پەروەردگارتان چی ڕەوانه کردووە؟ چ بەرنامەو کتێبێکی دابەزاندووە؟، هەمووان دەڵێن: خێرو بەرەکەت، (بۆ هەردوو جیهان)، بۆ ئەو کەسانەی که لەم جیهانەدا چاکەیان کردووە، چاکه دێتەوه ڕێیان، بێگومان جێگەو ڕێگەی ئەو جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمەتتره (بەراورد ناکرێت لەگەڵ دنیادا) ئای کەچەنده جێگەو ڕێگەو کۆشك و تەلاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوەیە...",
		"(ئەو جێگەو ڕێگەیە) باخەکانی بەهەشتی_عەدنە_ بەختەوەران دەچنه ناوی، چەندەها ڕووبار به بەردەم کۆشکەکان و بەژێر درەختەکاندا جاری و ڕەوانە، هەرچیەك بخوازن و هەرچی ئارەزوو بکەن و هەرچی داوا بکەن، بۆیان ئامادەیه تیایدا، ئا بەو شێوەیه خوای میهرەبان پاداشتی خواناس و پارێزکاران دەداتەوە...",
		"ئەوانەی که له سەرەمەرگدا فریشتەکان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان دەکێشن (که دووره له بێ باوەڕی)و پێیان دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نەما) ده بچنه ناو ئەو بەهەشتەوە، به هۆی ئەو کارو کردەوانەوه که کاتی خۆی دەتانکرد.",
		"ئایا خوا نەناسان چاوەڕێی چی دەکەن؟ مەگەر هەر چاوەڕێی ئەوه بن کتوپڕ فریشتەی گیانکێشان یەخەیان پێدەگرێت، یان فەرمانی پەروەردگارت دەربچێت بۆ تۆڵه سەندن، هەروەها ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر ڕەفتاری وا نالەباریان کردووە، جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەم له خۆیان دەکرد.",
		"سەرەنجام هەرچی گوناهو خراپەیەکیان ئەنجام دابوو هاتەوه ڕێیان، ئەو هەڕەشەو دۆزەخەی که گاڵتەیان پێدەکرد یەخەی پێگرتن و دەوری دان.",
		"ئەوانەی هاوەڵیان داناوه بۆ خوا دەڵێن: ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئەو نەدەپەرست، نه ئێمەو نه باوو باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حەرام نەدەکرد به بێ ئەو، خوا نەناسانی پێش ئەمانیش هەروایان دەکردو هەر وایان دەوت، مەگەر ئەرکی سەرشانی پێغەمبەران هەر ئەوه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگەیەنن؟",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه لەناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێکمان ڕەوانەکردووەو پێمان ڕاگەیاندووه که پێیان بڵێت: تەنها خوا بپەرستن، خۆتان دووره پەرێز بگرن له هەموو پەرستراوێکی تر، جا هەبوو لەو خەڵکه (که بیرو هۆش و ژیری خۆی خستەکارو بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕا) خوایش هیدایەتی دەدا، هەشیان بوو خۆی شایستەی گومڕایی دەکردو بەسەریدا دەچەسپا، کەوابوو بگەڕێن بەسەر زەویداو سەرنج بدەن، بزانن چۆن بوو سەرەنجامی ئەو کەسانەی بڕوایان به بەرنامەی ئێمه نەبوو.",
		"خۆ ئەگەر تۆ زۆر سوور بیت لەسەر هیدایەتدانی ئەوان، ئەوه تۆ ناتوانیت، چونکه بەڕاستی خوا ڕێنموونی کەسێك ناکات که خەڵك گومڕا بکات، ئەوانه (له قیامەتدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیە.",
		"بێ باوەڕان سوێندیان دەخواردو جەختیان لەسەر سوێندەکەیان دەکردو دەیانوت: ئەوەی بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە! نەخێر، زیندووی دەکاتەوە، ئەوه بەڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگەز نابێتەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکەن.",
		"بێگومان خوا هەمووان زیندوو دەکاتەوه تا بۆیان ڕوون بکاتەوه و بۆیان دەربخات، ئەوەی ئەوان کێشەیان لەسەری هەبوو، بڕوایان پێی نەبوو هاته دی، تا ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون بێگومان ئەوان درۆزن بوون.",
		"بەڕاستی کاتێك زیندوو کردنەوەو بەدیهێنانی هەر شتێکمان بوێت، تەنها ئەوەندەی دەوێت پێی بڵێین ببه! دەستبەجێ ئەویش دەبێت.",
		"ئەو کەسانەی لەبەر خواو بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانەکەیان) دوای ئەوەی که ستەمیان لێکرابوو، ئەوه هەر له دنیادا بەچاکی و ڕێزەوه نیشتەجێیان دەکەین، بێگومان پاداشتی ئەو جیهان گەورەترو فراوانتره بۆیان، ئەگەر دەیانزانی.",
		"ئەوانەش ئەوانەن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به پەروەردگاریان دەبەستن.",
		"ئێمەش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆو چاك و پاك نەبێت) کەسی ترمان ڕەوانه نەکردووه و وەحیمان بۆ نەناردووە، ئەگەر هەر بڕوا ناکەن و نایزانن ده ئێوه له شارەزایان بپرسن؟ (که ڕەوانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون لەناو قەومەکانیاندا).",
		"ئێمه ئەوانمان ڕەوانه کردووه هاوڕێ لەگەڵ بەڵگەو نیشانەو (موعجیزە) ی زۆرو کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابەزاند، تا بۆ خەڵکی ئەوه ڕوون بکەیتەوه که بۆیان هێنراوەته خوارەوە، بۆ ئەوەی بیرێك بکەنەوەو تێفکرن.",
		"جا ئایا ئەوانەی که چەندەها پیلان و نەخشەی خراپیان کێشاوه دڵنیان لەوەی که خوا نایانبات به ناخی زەویدا، یاخود له لایەکەوه سزاو تۆڵەیان بۆ بێت که هەر هەستی پێنەکەن؟!...",
		"یاخود له کاتی هاتوچۆو سەرگەرم بوونیان به کاروبارەوه له ناویان ببات، ئەوانیش دەستەوسانکەری خوانین؟!...",
		"یاخود (پەروەردگار بەتوانایە) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان بەرێت، بەڵام (مۆڵەت دەدات تا بەڵکو ڕووبکەنه ئیمان) چونکه بەڕاستی پەروەردگارتان بەسۆزو میهرەبانە.",
		"ئایا ئەوه نەیانڕوانیوەته ئەو شته بێ شومارانەی که خوا دروستی کردووە؟ که سێبەرەکەی بەلای ڕاست و بەلای چەپیانەوه دەسوڕێتەوە، له کاتێکدا هەموویان ملکەچ و فەرمانبەردان بۆ پەروەردگار، له حاڵێکیشدا خاوەن سێبەرەکان ملکەچ و زەلیلی ویستی خواین.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویدا هەیه سوژده دەبەن بۆ خوای بەدیهێنەریان، هەروەها هەموو زیندەوەران، فریشتەکانیش به تایبەت سوژده دەبەن بۆ خواو خۆ بەگەوره نازانن له هیچ فەرمانێکی خوا لانادەن.",
		"(جگه لەوەش) ئەو فریشتانه له پەروەردگاریان دەترسن که فەرمانڕەوایه بەسەریانەوە، هەرچی فەرمانێکمان پێ بدرێت بەچاکی ئەنجامی دەدەن.",
		"خوا فەرموویەتی: هەرگیز نەکەن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بدەن، چونکه ئەو خوایەی که پێویسته ئێوه بیپەرستن بێگومان خوایەکی تاك و تەنهایە، کەوابوو بیم و ترستان با هەر له من بێت.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر ئەو زاته خاوەنیانە، هەمیشەو بەردەوام هەر ئەو زاتەیه که شایستەی ئەوه بێت ئاین و بەرنامەو فەرمانڕەوایی لەو وەربگیرێت و ملکەچی هەر بۆ ئەو بکرێت، ئایا ڕەوایه بێجگه له خوا له کەسی تر بپەرستن و حسابی بۆ بکەن؟",
		"هەرچی نازو نیعمەتێکتان هەیه هەمووی بەهرەو بەخششی خوایە، پاشان کاتێك ناخۆشی و بەڵایەکتان بۆ پێشهات، ئەوه هاناو هاوارو پەنا هەر بۆ لای ئەو دەبەن و هەر لەو زاته دەپاڕێنەوە.",
		"لەوەودوا کاتێك بەڵاو ناخۆشی لەسەر لابردن، دەستبەجێ دەستەیەك له ئێوه هاوەڵ و شەریك بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن!!",
		"(وازیان لێ بهێنە) با ناشوکرو سوپاس ناپەرێز بن له بەرامبەر ئەو هەموو بەخشش و نازو نیعمەتانەوه که پێمان بەخشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئایندەدا دەزانن چیتان بەسەر دێت!!",
		"خوا نەناسان، هەندێك لەو شتانەی که ئێمه پێمان بەخشیوون، دادەنێن و بڕیار دەدەن بۆ ئەوانەی که نەزان و نەفام و بێ دەسەڵاتن (که بتەکانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی هەموو ئەو درۆو پڕو پاگەندەیەی که هەڵتان دەبەست.",
		"ئەو نەفامانه کچان دەدەنه پاڵ خوا (گوایه فریشتەکان کچی خوان)، پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو زاتەیه هیچ پێویستیەکی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حەز بەچی دەکەن ئەوه بۆ خۆیان دادەنێن!!",
		"خۆ ئەگەر مژدەی بوونی کچ بدرێت به یەکێك لەو نەفامانە، ڕووی گرژو تاڵ دەبێت و ڕەش دادەگیرسێت و سینەی پڕ دەبێت له خەم و پەژارە...",
		"له داخ و خەفەتی ئەو مژده ناخۆشە، خۆی دەشارێتەوه له خەڵکی و بەتەنها (بیر دەکاتەوە): ئایا بیهێڵێتەوه به زەلیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده بەچاڵی بکات و بیخاته توێی خاکەوە، ئاگاداربن؟! ئای که چەنده خراپه ئەو بڕیارەی که دەیدەن!! (وەچەو نەوەی خۆیان زینده بەچاڵ دەکەن).",
		"سیفەت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایستەی ئەوانەیه که باوەڕ به قیامەت ناکەن، خوای پەروەردگاریش خاوەنی هەموو سیفاتی بەرزو بڵندو پیرۆزەو ئەو زاته هەر خۆیشی باڵادەست و دانایە.",
		"خۆ ئەگەر خوا خەڵکی لەناو ببات و بیانپێچێتەوه بەهۆی ستەمیانەوه (ئەوەنده گوناهو تاوان زۆرە) زیندەوەر لەسەر زەویدا نایەڵێت (یەعنی هەر زەوی خاپوور دەکات بەهەموو گیانلەبەرانەوە، بەڵام ئەو خوایه ئارامی و خۆگریی بێ سنوورە) لەبەر ئەوه تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵەتی ئەو خەڵکه دەدات و دوایان دەخات، جا کاتێك کاته دیاری کراوەکەیان هات، نەتاوێك دوا دەکەون، نەتاوێك پێشیش دەکەون (بەڵکو له چرکەی دیاری کراوی خۆیدا لەناو دەبرێن).",
		"خوا نەناسان ئەوەی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیەو نایانەوێت بۆ خوای بڕیار دەدەن، (گوایه فریشتەکان کچن و کچی خوایشن) و له کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ دەکات که بێگومان بەنیازن لەو دنیاش بەهەشت و خۆشی بۆ ئەوان بێت، شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیه ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانه و بەڕاستی بەپەله فڕێ دەدرێنه ناوی و فەرامۆش دەکرێن.",
		"سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گەل و قەومەکانی تریش پێغەمبەرانمان ڕەوانه کردووە، بەڵام شەیتان کارو کردەوەی (نادروست و هەڵەیانی) بۆ ڕازاندوونەتەوە، ئەمڕۆ له دنیادا هەر ئەو پشتیوانیانه و سزای بەئێش بۆ ئەو جۆره قەوم و کەسه نا لەبارو ناحاڵیانه ئاماده کراوە.",
		"ئێمه ئەم قورئانەمانەمان دانەبەزاندووەته سەر تۆ تەنها بۆ ئەوه نەبێت که هەرچی ئەو خەڵکه کێشەی لەسەر هەیه (له بابەتەکانی دنیاو دین) بۆیان ڕوون بکەینەوه و بیکەینه هۆی هیدایەت و ڕەحمەتیش بۆ ئەو کەسانەی که ئیمان و باوەڕ دەهێنن.",
		"هەر خوا بارانی له ئاسمانەوه باراندووەو زەوی پێ زیندوو کردۆتەوه دوای ئەوەی که مردبوو، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەدا نیشانه و بەڵگەی تەواو هەیه بۆ کەسانێك که گوێ بۆ ڕاستی دەگرن.",
		"بەڕاستی له بوونی ماڵات و (زیندەوەرانی جۆراو جۆردا) پەندو ئامۆژگاری هەیه بۆتان و جێگەی سەرنج و تێڕامانە، له نێوان ئەو شتانەی که له سکیاندا هەیە، له گژو گیای هەرس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگەردو خۆش و بەتام و گەوارا بەرهەم دەهێنین بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.",
		"له بەروبوومەکانی دار خورما و ڕەزی ترێکانیش (هەندێ جار) شتی سەرخۆشکەر دروست دەکەن، (گەلێ جاریش) بەرهەمی چاك و بەسوود (وەکو دۆشاوو مێوژو شەربەت،.. هتد)، بەڕاستی ئالەوەشدا بەڵگەو نیشانەی ئاشکرا هەیه بۆ کەسانێك عەقڵ و ژیری خۆیان دەخەنەکار، (تا بیر بکەنەوه چۆن لەم دارو درەخته ڕەق و تەقانه ئەم بەرهەمانه دروست دەبێت، چ کارخانەیەك له ناوکی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆرەکاندا حەشاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکەوێته کارو خزمەت به ئادەمیزاد بکات... هتد).",
		"پەروەردگاری تۆ (ئەی ئینسان) نیگاو ئیلهامی کردووه بۆ هەنگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و کەلێنی چیاکاندا، هەروەها له کەلەبەری درەختەکان و لەو شوێنانەش که ئادەمیزاد بۆی ئاماده دەکات.",
		"لەوەودوا (فێرمان کردووه کە) له هەموو بەرو بووم و (شیلەی گوڵان و شتی بەسوود) بخوات و پێمان ڕاگەیاندووە: ئەو نەخشانەی که پەروەردگارت بۆی کێشاویت به ملکەچیەوه ئەنجامی بدە، (له دروست کردنی شانەو مژینی شیلەو دروستکردنی هەنگوین و پوورەدان بەدەوری شازداو بەخێوکردنی گەراکان... هتد)، جا لەناو سکی ئەو هەنگانەوه شلەیەکی ڕەنگ جیاواز دێته دەرەوه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵکی (سەرەڕای تامی شیرین و خۆشی)، بەڕاستی ئالەمەشدا بەڵگەو نیشانەی بەهێز هەیه بۆ کەسانێك بیر بکەنەوه (سەرنج بدەن له هەنگ و شانەکانی له فڕین و هاتووچۆی، له هەنگوین و تام و بۆن و ڕەنگی، لە..، لە.. هتد).",
		"(خەڵکینە) بەڕاستی هەر خوا دروستی کردوون و پاشان هەر ئەویش دەتانمرێنێت، هەتا تەمەنی درێژ دەبێت و دەبرێتەوه بۆ لاوازترین تەمەن (کەنەفەتی و کەفتەکاری) تاوەکو دەگاته ڕادەیەك که دوای ئەو هەموو زانستی و زانیاری و تێگەیشتنەی که هەی بوو، هەموو شتێکی لەبیر دەچێتەوه و هیچ نازانێت، بەڕاستی هەر خوا زاناو بەدەسەڵاتە.",
		"خوا لەبەخشینی ڕزق و ڕۆزیدا بەشی هەندێکتانی زۆرترداوه له هەندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنەوەتان)، جا ئەوانەی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئامادەنین که بەندەکانیان و بەردەستەکانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکەنه شەریك (له خانوو بەرەو ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئەوانیش یەکسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکەن و بەڕەوای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە، بەڕەوای دەزانن که بەندەکانی ببنه شەریکی و یاسادانەر) جا ئایا ئەوانه ئینکاری نازو نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟!",
		"خوا هەر له خۆتان هاوسەرانی بۆ فەراهەم هێناون، هەر له ڕێگەی هاوسەرانتانەوه کوڕو کوڕەزای پێبەخشیوون و له هەموو ڕزق و ڕۆزیەکی چاك و پاك و بەسوود بەهرەوەری کردوون، (لەگەڵ ئەو ڕاستیانەدا) ئایا ئەوانه هەر بڕوا بەشتی پووچ و ناحەقی دەکەن و له بەرامبەر نازو نیعمەتەکانی خواوه ئەوانه هەر ناشوکرو سوپاس ناپەزێری و بێ باوەڕ دەبن؟",
		"ئەو (خەڵکه سەرگەردانە) شتێك دەپەرستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوانی بەدەست نیه له ئاسمانەکان و زەویدا، ناشتوانن هیچ بەدەست بن!!",
		"کەوابوو ئێوه ئەی خوا نەناسان نموونه مەهێننەوه بۆ خواو بەراوردی هەڵه مەکەن (دەیانوت پیاوانی پاشا خزمەتکاریان هەیە، پیاوانی پاشاش خزمەتکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هەموو شتێك چاك دەزانێت، بەڵام ئێوه نەزان و نەفامن.",
		"خوا نموونەی هێناوەتەوه به کەسێکی بەنده که بێ دەسەڵاتەو هیچ شتێکی نیە، له بەرامبەر ئەو کەسەدا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر بەهرەوەرمان کردووە، به ئارەزووی خۆی لێی دەبەخشێت بەنهێنی و ئاشکرا، ئایا ئەو دوو کەسه وەك یەکن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که پەروەردگارێکی کاربەجێ یە) بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکه نازانن و لەم ڕاستیانه سەریان دەرناچێت (چونکه تەنها دنیا دەبینن).",
		"هەروەها خوا نموونەی هێناوەتەوه به دوو پیاو که یەکێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نەوترێت و هیچی بۆ نەکرێت و بووبێته بار بەسەر هاوەڵ و کەس و کاریەوە، بۆ هەرچی و بۆ هەر کوێ ڕەوانه بکرێت خێر ناداتەوە، ئایا ئەو کەسە، وەکو ئەو کەسه وایه که (بەوپەڕی ئازادیەوە)، فەرمان به دادو دادپەروەری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست دەگرێته بەر؟!",
		"هەرچی نهێنی و شاراوه هەیه له ئاسمانەکان و زەویدا هەر بۆ خوایەو بەرپا بوونی قیامەت پێش نایەت وەك چاو تر‌وکاندنێك نەبێت یان کەمتر لەوەش، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"خوا ئێوەی له سکی دایکتان دەرهێناوه بێ ئەوەی هیچ شتێك بزانن، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و تێگەیشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.",
		"ئایا باڵندەکانیان نەبینیوەو سەرنجیان نەداون چۆن له هەوای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ دەتوانێت ڕایانبگرێت بەئاسمانەوه جگه له خوای گەوره (هەوا، چرکەیەکی زۆر کەمە، کەچی ئەم هەموو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سەربەستی دەفڕێت، بێگومان ئەم ڕەحمەتەی خوا هەموو فڕۆکەو باڵه فڕێکی دەست کردی ئادەمیزادیشی گرتۆتەوە، که له بنەڕەتدا دەستکاری خوای باڵادەستن)، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك باوەڕ دەهێنن.",
		"هەر خوایه (که هەموو شتێکی بۆ ڕەخساندوون تا ماڵ و خانووبەره بۆ خۆتان دروست بکەن) ماڵەکانتانی بۆ کردوون بەهۆی ئارامگرتن و حەوانەوەو له پێست و مووی ماڵاتیش دەتوانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان بەئاسانی بیگوێزنەوه لەکاتی کۆچتاندا، بەئاسانی هەڵی بدەن لەکاتی نیشتەجێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووەکەی، دەتوانن کەل و پەل و شتومەك بۆ خۆتان دروست بکەن و تاماوەیەك سوودیان لێ وەربگرن.",
		"خوا لەو شتانەی که دروستی کردووه سێبەری بۆ ئێوه ڕەخساندووە، له کێوەکانیشدا کون و کەلێن و ئەشکەوتی سازاندووەو پۆشاکی بۆتان بەدیهێناوه تا له گەرماو (سەرما) بتانپارێزێت، هەروەها جۆرەها پۆشاکی تر بۆ بەدیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان لەکاتی جەنگ و شەڕو شۆڕدا (وەکو زرێ و شتومەکی تر)، ئا بەو شێوەیه پەروەردگارتان نازو نیعمەتی خۆیتان بەتەواوی بەسەردا دەڕژێنێت بۆ ئەوەی ملکەچ و فەرمانبەردار بن.",
		"(لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگەو نازو نیعمەتانەدا) ئەگەر ئەوانه هەر پشتیان هەڵبکەن و ڕوو وەڕبگێڕن (ئەوه خەمت نەبێت هەر خۆیان زەرەر دەکەن) چونکه بەڕاستی ئەرکی سەرشانی تۆ ئەوەیه که به جوانی و تێرو تەواوی بانگەوازەکه بگەیەنیت.",
		"(بێ سەلیقەو نەفامان) نازو نیعمەتەکانی خوا دەناسن و بەهرەی لێ دەبەن، پاشان ئینکاری دەکەن و قەدری نازانن (بەدنمەك و سپڵەن)، زۆربەیان بێ دین و بێ باوەڕن.",
		"ڕۆژێك دێت لەهەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێك بۆ شایەتی دەهێنینه مەیدان، لەوەودوا بەهیچ جۆرێك مۆڵەت بەوانه نادرێت که بێ باوەڕ بوون و پاکانەیان لێ وەرناگیرێت.",
		"کاتێك ستەمکاران سزای سەختی دۆزەخ دەبینن (داوای سووك کردنی دەکەن) ئەوه سووك ناکرێت لەسەریان، هیچ جۆره مۆڵەتێکیشیان نادرێت.",
		"(لەناو دۆزەخدا) کاتێکیش ئەوانەی که هاوەڵیان داناوە، بتەکان و ئەو کەس و شتانه دەبینن که جاران دەیانپەرست، ئەوه دەڵێن: پەروەردگارا ئا ئەوانە، ئەو شتانەن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ دەبردن لەجیاتی تۆ، ئەوانیش قسەکه دەدەنەوه بەسەریانداو دەڵێن: بەڕاستی ئێوه درۆ دەکەن و ڕاست ناکەن.",
		"ئەو ڕۆژه هەموویان خۆیان تەسلیمی خوا کرد به ملکەچی و زەلیلی، هەرچیش هەڵیاندەبەست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هەمیشه هەناسه ساردو ڕیسوان).",
		"ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون و بەربەستیان دەخسته سەر ڕێبازی خواو کۆسپیان دادەنا له بەردەم ئاینی خوادا، سزامان لەسەریەك بۆ کەڵەکه کردن، بەهۆی ئەوەوه که زۆر هەوڵ و کۆششیان دەدا بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو تاوان و خراپه (لەناو خەڵکیدا).",
		"ڕۆژێك دێت له هەموو ئوممەتێکدا شایەتێك دەنێرین له خۆیان بۆ سەریان، تۆشمان هێناوه (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایەت بیت لەسەر ئەو خەڵکە، قورئانیشمان بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتەو مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.",
		"بەڕاستی خوا فەرمان دەدات به دادپەروەری و چاکەکاری و یارمەتیدان و بەخشندەیی به خزمان و قەدەغه له گوناهو تاوان و دەستدرێژی دەکات (بۆ سەر ماڵ و نەفس و نامووس) و ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و (هەر چاکه بکەن).",
		"بەوەفاو به ئەمەك بن بۆ ئەنجامدانی پەیمانی خوا کاتێك بڕیاری دەدەن و سوێند و پەیمان و بەڵێنتان هەڵمەوەشێننەوه دوای ئەوەی که دووپات کرابۆوه و تەئکیدی لەسەر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته کەفیل و زامن بەسەر خۆتانەوە، بێگومان خوا دەزانێت بەو کارو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"(کاتێك بەڵێن و پەیمانێك دەدەن ئەمەك و وەفاتان هەبێت بۆ ئەنجامدانی) وەکو ئەو ئافرەته مەبن که ڕیسەکەی دەکردەوه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمەکردنی هەڵی دەوەشاندەوە، له کاتێکدا ئێوەش بەڵێن و سوێندو پەیمانتان بکەنه هۆی فێڵ و تەڵەکه له نێوانتاندا، نەوەکو دەستەو کۆمەڵێکی ژماره زۆرو دەسەڵاتدار پەلاماری دەستەیەکی تری کەم دەست و لاواز بدات، بێگومان خوا بەو جۆره شتانه تاقیتان دەکاتەوە، سوێند به خوا هەموو ئەو شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوه که جیاوازی و کێشەتان تێدا هەبوو.",
		"خۆ ئەگەر خوا بیویستایه دەیکردن بەیەك ئوممەت (بەڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵەتی داون و سەربەستی کردوون)، بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت گومڕای دەکات و ئەوەی بیەوێت ڕێنموویی دەکات (ئەڵبەته ویستی خوا دژایەتی ویستی ئادەمیزاد ناکات، ئەوەی بیەوێت ڕێبازی هیدایەت بگرێت ڕێنموویی دەکات، ئەوەش ڕێبازی گومڕایی بگرێته بەر مۆڵەتی دەدات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامتان دەدا.",
		"نەکەن پەیمان و سوێندەکانتان بکەنه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و تەڵەکه له نێوانتاندا، (ئەو بڕیارو پەیمانانه هەڵنەوەشێت) تا پێ هەڵنەخلیسکێت دوای ئەوەی قایم وەستابوو، تاڵاوی ناخۆش نەچێژن کاتێك بەهۆی ئەو کارەتانەوه بەربەست دەخەنه بەردەم ڕێبازی خوا، (ئەگەر وابکەن) ئەوکاته سزایەکی گەورەتان بۆ هەیە.",
		"(پەیمانی خوا مەشکێنن) و به هەڵوەشاندنەوەی بەنرخێکی کەم مەیگۆڕن، (ئەو نرخه هەرچەند بێ هەر کەمە) چونکه بێگومان ئەو بەشەی لای خوایه له بەهەشتدا هەر ئەوه چاکتره بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.",
		"ئەوەی لای ئێوەیه و به ئێوه بەخشراوە، تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەی لای خوایەو (له پێناوی ئەودا دەیبەخشن) هەر دەمێنێتەوە، (که پاداشتی بەهەشتی بەرین و نەبڕاوەیە) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئەوانەی که خۆگرو ئارامگر بوون بەجوانتر دەدەینەوه لەوەی که ئەوان دەیانکرد.",
		"ئەوەی کارو کردەوەی چاکەی کردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا بەژیانێکی کامەران و ئاسووده له دنیادا دەیژێنین، له قیامەتیشدا پاداشتیان بەجوانتر دەدەینەوه لەوەی که ئەوان دەیانکرد.",
		"ئینجا کاتێك قورئانت خوێندو دەورت کردەوە، ئەوه پەنا بگره به خوا له شەیتانی نەفرین لێکراو.",
		"بێگومان شەیتان دەسەڵاتی نیه بەسەر ئەوانەدا که باوەڕیان هێناوه و پشت به پەروەردگاریان دەبەستن...",
		"بەڕاستی تەنها دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا هەیه که پشتیان پێ بەستووەو ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەو دەبن، هەروەها ئەوانەش که هاوەڵگەرن بۆ پەروەردگار.",
		"کاتێکیش ئایەتێك دەخەینه جێی ئایەتێکی تر (بۆ ئەوەی پله به پله شتێك حەرام بکەین، یان دیاردەیەکی نەفامی لابەرین) خوایش خۆی دەزانێت چی دادەبەزێنێت و چ فەرمانێك دەدات، ئەوه نەفامان دەڵێن: (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هەر له خۆتەوه شت هەڵدەبەستیت، نەخێر وا نیە، (ئەو له خۆیەوه شت ناڵێت) بەڵکو زۆربەی ئەو نەفامانه تێناگەن و نازانن.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبرەئیل، ئەم قورئانەی) له لایەن پەروەردگارتەوه به حەق و ڕاستی دابەزاندووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی باوەڕیان هێناوه دامەزراو پایەدار بکات و ڕێنموویی و مژدەشه بۆ موسوڵمانان.",
		"سوێند به خوا ئێمه بەڕاستی دەزانین بێ باوەڕان دەڵێن: ئەم قورئانه تەنها کەسێك فێری دەکات، (بەمەر جێك) زمانی ئەو کەسەی ئەوان دەڵێن قورئان فێری محمد دەکات، عەجەمیەو عەرەبی نیەو ڕەوان نیە، لەگەڵ ئەوەدا ئەم قورئانه به زمانی عەرەبی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوە.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که بڕوایان به ئایەتەکانی خوا نیە، خوای گەوره هیدایەت و ڕێنموویان ناکات، بەڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.",
		"بێگومان هەر ئەوانه درۆ هەڵدەبەستن که باوەڕیان به ئایەتەکانی خوا نیە، هەر ئەوانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشە.",
		"ئەوەی پاشگەز بێتەوه له خوا ناسی، دوای باوەڕهێنانی، جگه لەوانەی که ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، بەڵام ئەو کەسەی دڵی به کوفرو بێ دینی خۆش کردبێت، ئەوانه خەشم و قینی خوایان لەسەرەو سزای گەورەو سەخت و دژواریان بۆ هەیە.",
		"ئەو خەشم و قینەش لەبەر ئەوەیه چونکه بەڕاستی ئەوانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایەتی قەوم و کەسانی بێ باوەڕو خوا نەناس نادات.",
		"ئەو جۆره کەسانە، ئەوانەن که خوا مۆری ناوه بەسەر دڵ و دەروون و دەزگای بیستن و بینینیانداو ئەوانه غافڵ و بێ ئاگان (له حەقیقەت و ڕاستیەکان).",
		"شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیه ئەوان له ڕۆژی قیامەتدا خەسارە‌تمەندو ڕیسواو زەرەرمەندن.",
		"پاشان بێگومان (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) پەروەردگاری تۆ بەنیسبەتی ئەوانەوه که کۆچیان کرد، دوای ئەوەی ئازارو ئەشکەنجەدران، لەوەودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان بەردەوام بوو، بەڕاستی پەروەردگارت دوای ئەو پێشهاتانه زۆر لێخۆش بوو میهرەبانه (بەرامبەر ئەو ئیماندارانە).",
		"ڕۆژێك دێت که هەموو کەس خەمی خۆیەتی، بەرگری له خۆی دەکات، پاکانه بۆ خۆی دەکات، (گوێ بەکەسی تر نادات، ئەو ڕۆژە) هەرکەس پاداشتی کردەوەکانی دەدرێتەوه و ئەو خەڵکه ستەمیان لێ ناکرێت.",
		"خوا نموونەی هێناوەتەوه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسوودەیی دەبرده سەر، له هەموو لایەکەوه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ دەهات (بەڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قەدرنەزانی نازو نیعمەتەکانی خوا بوون، ئینجا خوای گەوره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نەداریی و ترسی پێ چەشتن له سەر ئەنجامی ئەو ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانەدا) که دەیانکرده پیشەی خۆیان.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئەوانه پێغەمبەرێکیان هەر له خۆیان بۆ هات، کەچی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنەکرد، ئەوسا سزای سەختی خوایی گرتنی لەناوی بردن له کاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون.",
		"جا ئێوه ئەی ئیمانداران بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیەی حەڵاڵ و پاکەی که خوا پێی بەخشیوون، هەمیشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمەتی خوا بکەن، ئەگەر ئێوه تەنها ئەو زاته دەپەرستن.",
		"(خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوه بوو و، خوێن و، گۆشتی بەرازو، ئەو ماڵاتانەی که ناوی غەیری خوایان له کاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی کردووه لێتان، جا ئەگەر کەسێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیادەڕەوی و له سنوور دەرچوون، ئەوه بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو به بەزەیی و دلۆڤانە.",
		"نەکەن بەقاڵەی دەم و زمانتان بڵێن ئەمه حەڵاڵەو ئەمه حەرامە، بۆ ئەوەی درۆ بەناوی خواو ئاینی خواوه هەڵبەستن، (دیاری کردنی حەڵاڵ و حەرام بەدەست ئێوه نیە، چونکە) بەڕاستی ئەوانەی درۆ بۆ خواو ئاینی خوا هەڵدەبەستن سەرفرازو سەرکەوتوو نابن.",
		"(ئەوانه له دنیادا) کەمێك ڕادەبوێرن، بەڵام له قیامەتدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیە.",
		"لەسەر ئەوانەش که بوونەته جوو، هەموو ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایەتی ١٤٦ سوورەتی الانعام دا) جا وەنەبێت ئێمه ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان له خۆیان دەکرد.",
		"پاشان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ بۆ کەسانێك که گوناهو تاوانیان ئەنجامداوه به نەفامی، لەوەودوا پەشیمان بونەتەوه و تەوبەیان کردووەو چاکسازیان ئەنجامداوە، بێگومان پەروەردگاری تۆ دوای ئەو تەوبەو چاکەکاریه زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"بەڕاستی ئیبراهیم علیه السلام هەر خۆی ئومەتێك بوو، (هەر خۆی پێشەوایەك بوو) ملکەچ و فەرمانبەرداری خوا بوو و له هەموو بیرو باوەڕێکی چەوت بەدوور بوو، له موشریك و هاوەڵگەرانیش نەبوو...",
		"هەروەها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له بەرامبەر نازو نیعمەتی بێ شوماری پەروەردگاریەوە، ئەویش هەڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"ئێمه هەر له دنیادا چاکەمان پێبەخشی و پاداشتی چاکەمان دایەوه (به بەخشینی هاوسەری پاك و نەوەی خواناس) بەڕاستی ئەو له جیهانی داهاتوودا له ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو بەختەوەرو کامەرانن).",
		"لەوەودوا (دوای چەندەها سەدە) وەحی و نیگامان بۆ تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم بکەویت که به دوور بووه له هەموو بیرو باوەڕێکی چەوت، ئەو له دەستەی موشریك و هاوەڵگەران نەبووە.",
		"بەڕاستی قەدەغەکردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شەموواندا تەنها لەسەر ئەوانه بڕیار درا که کێشەیان هەبوو تیایدا، بێگومان پەروەردگاری تۆ فەرمانڕەوایی دەکات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ئەو شتانەی که ئەوان کێشەو جیاوازیان تێدا دەکرد.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) بانگەواز بکه بۆ لای بەرنامەو ڕێبازی پەروەردگارت بەحیکمەت و دانایی (بۆ هەندێك) و ئامۆژگاری جوان و بەجێ، (بۆ هەندێکی تر)و گفتو گۆو موجادەله بەجوانترین شێوه (لەگەڵ هەندێکی تردا به تایبەتی خاوەن کتێبەکان)، چونکه بەڕاستی پەروەردگارت هەر خۆی زانایە، که کێ گومڕایە، هەروەها هەر خۆیشی زانایه به هیدایەت و وەرگران.",
		"ئەگەر ویستتان تۆڵه بکەنەوە، دەبێت هەر بەقەدەر ئەو ستەمەی که لێتان کراوه تۆڵه بکەنەوە، خۆ ئەگەر ئارام گرو خۆگر بن، ئەوه چاکتره بۆ ئارامگرو خۆگران.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربەو خۆگری و ئارامگریەکەشت تەنها بەکۆمەکی و یارمەتی خوا دەبێت بەکەسی تر ناکرێت، خەفەتیش مەخۆ له خوانەناسان که باوەڕ ناهێنن و دڵتەنگ مەبه له بەرامبەر ئەو پیلان و نەخشانەی که دوژمنان دەیگێڕن.",
		"چونکه بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەو کەسانەدایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هەروەها ئەوانەش که چاکەکارو چاکەخوازن.",
	},
	-- 17 = الإسراء
	{
		"پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی که شەوڕەوی کرد له بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگەوتی (حرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی (الاقصی) له (بیت المقدس) که دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا هەندێك نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاته بیسەرو بینایە.",
		"ئێمه کتێبی (تەوراتمان) بەخشی به موساو کردمانه هۆی هیدایەت و ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل، بۆ ئەوەی کەسی تر جگه له من نەکەنه پشتیوان و یاریدەدەر بۆ خۆیان.",
		"(ئەمانەو خەڵکی تریش) نەوەی ئەو کەسانەن که (له کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوح دا هەڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قەدری نازو نیعمەت و بەخششەکان بزانن)، چونکه بەڕاستی (نوح) بەندەیەکی زۆر سوپاسگوزار بوو.",
		"له کتێبی تەوراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوەو پێمان ڕاگەیاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له بەرنامەی ئێمه لادەدەن و یاخی دەبن) و فەسادو خراپه دووجار له زەویدا بەرپا دەکەن، (له غەفڵەتی خەڵکیدا) زۆر گەشه دەکەن و دەسەڵاتێکی زۆر گەوره بەدەست دەهێنن (لەم سەردەمەدا دووباره ئەم هەواڵه قورئانیه هاتۆتەوه دی).",
		"جا کاتێك (ئەی جووەکان) بەڵێنی یەکەمیان دێت (که تۆڵەیان لێ بکەینەوە) بەنده تایبەتیەکانی خۆمان دەنێرینه سەرتان که خاوەنی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئەوان به هەموو کون و کەلێنێکی قەڵاو شارۆچکەکاندا دەسوڕێنەوەو دەگەڕێن به شوێنیانداو ئەم هەڕەشەی تۆڵەیه بەڵێنی خوایەو دەبێت بێته دی (زانایانی سەردەم دەڵێن_عبادا لنا_ مەبەست هاوەڵانی پێغەمبەره که قورئان وەسفی کردوون به توندو تیژی دژ به خوا نەناسان له کاتی جەنگدا).",
		"له دوای ئەو لاوازیەتان (ئەی جووەکان، له غەفڵەت و دواکەوتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆرەتان دەدەینەوەو دەسەڵاتمان بەسەر وڵاتی ئیامانداراندا پێدەدەین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێدەبەخشین و واتان لێدەکردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و پەلاماردان و پڕو پاگەنده کردن.",
		"ئەگەر (له کاتی دەسەڵاتدا) چاکه بکەن، ئەوه هەر بۆ خۆتان چاك و بەسوودە، ئەگەر خراپەو تاوانیش بکەن ئەوه هەر یەخەی خۆتان دەگرێتەوە، جا کاتێك که نۆرەی ئەنجامدانی بەڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ دەکەن که له ڕوخسارتاندا ڕەنگ بداتەوە، (چونکه ئەوان دڵنیان که هەموو ئەو بەڵاو ناخۆشیانەی بەسەر گەلانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی ئەوانی تیادایە)، ئەوسا دەبا ئیماندار بچنه مزگەوتەوه وەکو یەکەمجار چوونه ناوی، دەبا ئیتر ئیمانداران تۆڵەی خۆیان بکەنەوەو دەستیان بەسەر هەر چیەکدا دەڕوات درێغی نەکەن (چونکه ئەوان له ستەم و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نەکرد).",
		"ئینجا دوور نی یە، پەروەردگارتان بەزەیی پیاتاندا بێتەوەو ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر بەخۆتاندا بێنەوەو تەوبه بکەن، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمەش دەست دەکەینەوه به تۆڵه سەندن و تەمێکردنتان، جگه لەوه دۆزەخیش دەکەین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه هیدایەت بەخشه بۆ چاکترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە، مژدەیش دەدات بەو ئیماندارانەی که کارو کردەوه چاکەکان دەکەن که بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوەڕێیانە.",
		"بەڕاستی ئەوانەش که باوەڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایەکی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون.",
		"ئینسان (کاتێك تەنگەتاو دەبێت) دوعاو نزای شەڕ دەکات، هەروەك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر دەکات، ئینسان هەمیشەو بەردەوام به پەلەو هەڵەشەیە.",
		"ئێمه دیاردەی شەوو ڕۆژمان کردووه به دوو بەڵگەو نیشانه (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و بۆ حەسانەوه و ئەنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلەیەکی گەرمای لەبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان بەسەر دیاردەی شەودا هێناوەو دیاردەی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیارو بینراو سازاندووە، تا له نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بەهرەوەر ببن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هەموو شتێکی پێویستی ئێوەمان به فراوانی و بەر بڵاوی ڕوون کردۆتەوە.",
		"نامەی کردەوەی هەر کەسێکیشمان هەڵواسیووه به گەردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامەی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنین و به کراوەیی دەخەینه بەردەستی (ئاشکرایه که ئەو دەزگایانەی کارو کردەوەی ئێمەی لەسەر تۆمار دەکرێت زۆر پێشکەوتوو تره لەوەی که ئادەمیزاد تا ئێستا پەی پێ بردووە).",
		"ئەوسا پێی دەوترێت: دەی نامەی کردەوەکانت بخوێنەرەوه و تەماشای بکە، ئەمڕۆ هەر خۆت بڕیار بدەو حساب بۆ خۆت بکه (شایستەی چ جۆره پاداشتێکیت؟!)",
		"ئەوەی هەوڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئەوه بەڕاستی بەقازانجی خۆی تەواو دەبێت و هەر خۆی بەهره له هیدایەتەکەی وەردەگرێت، ئەوەش گومڕا بووەو ڕێبازی سەرلێشێواوی گرتۆتەبەر، ئەوه بێگومان هەر خۆی زەرەر دەکات و گومڕاییەکەی لەسەری دەکەوێت، کەس گوناهی کەس هەڵناگرێت، کەس بەرپرسیار نیه له هەڵەی کەسانی تر، ئێمەش سزای کەسمان نەداوه تا پیغەمبەرێکی بۆ دەنێرین.",
		"کاتێك بمانەوێت دانیشتوانی شارو شارۆچکەیەك لەناو ببەین، ئەوه سەرەتا فەرمانی گوێڕایەڵی دەدەین به دەوڵەمەندەکان (که گوێ بەحەرام و حەڵاڵ نادەن، که چاکەو چاکەکاری بکەن) کەچی ئەوان یاخی دەبن و خراپەکاری دەکەن له شارەکەدا، ئەوسا ئیتر شایستەی ئەوه دەبن که بڕیاری ئێمه بەسەریاندا بسەپێنرێت، ئینجا ئێمەش کاولی دەکەین بەسەر یەکداو داروبەردی بەسەر یەکەوه ناهێڵین.",
		"چەندەها نەوەمان له دوای نوح لەناو بردووە، ئەوەندەش بەسه بۆ پەروەردگاری تۆ که ئاگادارو بینایه به گوناهو تاوانی بەندەکانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیە.",
		"ئەوەی مەبەستی تەنها دنیابێت که بەپەلەو بەخێرایی تێدەپەڕێت، ئەوه ئێمه (به ئارەزووی کەس ناکەین بەڵکو) هەرچیمان بوێت به زوویی، بەویستی خۆمان و بەهەرکەس که بمانەوێت دەیبەخشین، پاشان (لەو جیهان) ئەو جۆره کەسانه (واته دنیا پەرستان) دەخەینه ناو دۆزەخەوە، به سەرزەنشت کراوی و ڕاونراویەوه (که بەردەوام فریشتەکان ئێش دەکەن بەدڵیانداو نایەڵن پشوو بدەن، هەر ڕاویان دەنێن بەناو تونێل و شوێنه سامناکەکاندا).",
		"(بەڵام) ئەوەش مەبەستی بەشی ئەو جیهان بێت و هەوڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هەمان کاتیشدا ئیماندار بێت، هەوڵ و کۆششی ئەو جۆره کەسانه جێگەی ڕێزو سوپاسه و سوپاسکراون.",
		"ئێمه هەردوولا (دنیا پەرستان و خوا پەرستان) له بەخششی پەروەردگارت بەهرەوەر دەکەین، بێگومان بەخششی پەروەردگارت سنووردارو قەدەغه کراو نیه له دنیادا.",
		"تەماشا بکەو سەرنج بده چۆن ڕێزو پلەو پایەی هەندێکیانمان داوه بەسەر هەندێکی تریاندا، بێگومان پلەو جیاوازیەکانی ئەو جیهان زۆر گەورەترو زۆر زیاترن.",
		"(ئەی ئینسان) هەرگیز نەکەیت خوایەکی تر بکەیته هاوتای خواو هاوەڵی بۆ بڕیار بدەیت چونکه بەو کارەت زەبوون و خەجاڵەت دەبیت.",
		"پەروەردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه لەو کەسی تر نەپەرستن، هەروەها بڕیاریداوه چاکەکاریش بن لەگەڵ دایك و باوکتاندا، هەر کاتێك یەکێکیان یان هەردووکیان به پیری کەوتنه لای تۆ (تەنانەت) ئۆفیان له دەست مەکەو (هەرگیز) پیایاندا هەڵمەشاخێ و هاواریان بەسەردا مەکە، بەردەوامیش قسەو گفتو گۆت لەگەڵیاندا با چاك و جوان و بەجێ بێت.",
		"باڵی میهرەبانی خۆتیان بۆ ڕاخەو ملکەچ به بۆیان، نزا بکەو بڵێ: پەروەردگارا ڕەحمیان پێ بکەو میهرەبان به بۆیان، هەروەکو چۆن ئەوان ڕەحمیان به من کردوو و منیان پەروەرده کردووه به بچووکی و منداڵی.",
		"پەروەردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان بەوەی که لەدڵ و دەروونتاندا هەیە، خۆ ئەگەر چاك و پاك و ڕێکو پێك بن، ئەوه بەڕاستی ئیتر ئەو زاته بۆ تەوبەکاران و پەشیمانان زۆر لێخۆشبوو بەخشندەیە.",
		"مافی خزم و خوێشان بەجێ بهێنه و پەیوەندیەکان (له چوار چێوەی شەرعدا چاودێری بکە) هەروەها مافی هەژارانیش (به یارمەتیدانیان به گوێرەی توانا) ئەنجام بده هەروەها مافی ڕێبواریش (بەدەستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبەجێ بکە، دەست بڵاویش مەبەو ماڵ و سامانت بەفیڕۆ مەدە.",
		"چونکه بەڕاستی ئەوانەی ماڵ و سامانیان بەفیڕۆ دەدەن (له ڕێگەی خراپدا سەرفی دەکەن)، ئەوانه هەمیشه وەك برای شەیتانەکان وان، شەیتانیش له بەرامبەر (نازو نیعمەتەکانی) پەروەردگاریەوه زۆر ناشوکرو بەد نمەکە.",
		"خۆ ئەگەر نەتتوانی یارمەتی ناوبراوان بدەیت و بەئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارو بەخششی ئەو بوویت ئەوه دەکرێت به گوفتاری جوان و قسەی خۆش ڕازییان بکەیت.",
		"نەکەیت ئەوەنده دەست نوقاو بیت وەك ئەوەی که دەستی بەکۆت و زنجیر بەگەردنیدا هەڵواسرابێت، هەروەها ئەوەندەش دەست بڵاو مەبه (هیچیت بەدەستەوه نەمێنێت) لەوەودوا بکەویته بەردەم لۆمەو سەزەنشتی ئەمو ئەوو هیچت به دەستەوه نەمێنێت و به هەناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.",
		"بەڕاستی پەروەردگارت به هەر کەس که بیەوێت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت، یاخود کەم و سنوورداری دەکات، بێگومان ئەو زاته ئاگادارو بینایه بەبەندەکانی، (بەخشین و نەبەخشینی هەڕەمەکی نیە).",
		"نەکەن منداڵەکانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه پەروەردگارتان ڕۆزی بەخش و میهرەبانە)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی دەبەخشین بەوانیش و به ئێوەش، چونکه بەڕاستی کوشتنی ئەوان گوناهو تاوانێکی زۆر گەورەیە.",
		"هەرگیز نەکەن توخنی زینا بکەون و لێی نزیك ببنەوە، چونکه ئەوه بەڕاستی گوناهو تاوان و هەڵه و ڕێچکەیەکی زۆر ناقۆڵایە.",
		"کەسێك نەکوژن که خوا کوشتنەکەی حەرام کردبێت مەگەر بەهۆی تاوانێکەوه شایسته بێت و کوشتنی ڕەوا بێت، ئەوەش که مەزڵومانەو بێ تاوان دەکوژێت، ئەوه ئێمه بەڕاستی ماف و دەسەڵاتمان داوه بەنزیکترین کەسی که تۆڵەی بۆ بسێنێت، ئەویش نابێت زیادەڕەویی بکات له کوشتن و تۆڵەسەندنەوەدا، (خۆ ئەگەر لەخواترس و فەرمانبەردار بوو لەو کارەیدا) ئەوه بێگومان سەرکەوتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایەن دەسەڵاتی ڕەواوە.",
		"نزیك ماڵی هەتیوو مەکەون مەگەر بەجوانترین شێوه نەبێت (وەك ئەوەی بیخەنه بازرگانیەکەوه تا گەشه بکات) هەتا ئەگاته هەڕەتی لاوی، وەفا بکەن به بەڵێن و پەیمان، چونکه بەڕاستی بەرپرسیارن له بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەوە.",
		"هەر کاتێك کێشان و پێوانتان ئەنجامدا بەڕێك و پێكی و تێرو تەواوی ئەنجامی بدەن، ئەو شێوەیه چاکترەو جوانترین ئەنجامی هەیه (له دنیادا ئاسووده دەبن و پاداشتی قیامەتیش بەدەست دەهێنن).",
		"(ئەی ئینسان) له شتێك مەدوێ و شوێنی شتێك مەکەوه که زانست و زانیاریت دەربارەی نیە، چونکه بەڕاستی دەزگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن هەر هەمووی، بەر پرسیاره له بەرامبەریەوە.",
		"هەروەها بەسەر زەویدا بەکەش و فش و له خۆبایی بوونەوه مەڕۆ، چونکه تۆ هەرگیز ناتوانیت زەوی کوناودەر بکەیت، ناشگەیته بەرزی چیاکان (ئیتر ئەم کەشخەو شانازیەت لەچی یە؟).",
		"هەموو ئەو شتانەی که له ئایەتەکانی پێشوودا باسمان کرد، خراپەکانی لای پەروەردگارت ناپەسەندو نابەجێیه (هەوڵ بده هەمیشه دووره پەرێزبیت لێیان).",
		"ئەو ڕێنموییانەی که پەروەردگارت به وەحی بۆی ڕەوانه کردیت بەشێکن له حیکمەت و دانایی، نەکەیت خوایەکی تر بەهاوتای خوای باڵادەست بزانیت، چونکه ئەگەر وابیت، فڕێ دەدرێیته ناو ئاگری دۆزەخەوه به سەرزەنشت کراوی و ڕیسوایی و شەرمەزاری و دوور خراوەی له بەزەیی خوایی.",
		"ئینجا ڕوو بەهاوەڵگەران دەفەرموێت: ئایا ڕەوایه خوا ئێوەی هەڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببەخشێت و خۆی فریشتەکانی هەڵبژاردبێت تا بیانکات بەکچی خۆی؟ (ئەم بیرو باوەڕه پووچ و بێ سەروبنانه کەی ڕەوایە، مەگەر کوڕو کچ هەر خوا نایانبەخشێت؟)، بەڕاستی ئێوه قسەو گوفتارێکی نابەجێ و گەوره و ناقۆڵا دەکەن.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه لەم قورئانەدا به چەندەها شێوه له هەموو مەبەستەکان دواوین تا بیربکەنەوەو یاداوەری وەربگرن، کەچی قورئان بۆ خوانەناسان تەنها دووره پەرێزی نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەو موشریکانە) بڵێ: ئەگەر خوای تریش هەبوایه لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەروەکو ئەوان دەڵێن.. ئەو کاته هەموان هەوڵیاندەدا بۆ ئەوەی دەسەڵات له خاوەنی عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی بسەنن و لێی زەوت بکەن.",
		"ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارەیه (که ئەو نەفامانه دەربارەی ئەو هەموو ناڕەواییه دەڵێن) و ئەو زاته زۆر بەرزو بڵندو گەورەتره (له بۆچوونی ئەوان).",
		"هەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی که تیایاندا هەن، تەسبیحات و ستایشی ئەو زاته دەکەن، هیچ شتێك نی یه لەم بوونەوەرەدا که تەسبیحات و ستایش و سوپاسی ئەو زاته نەکات، بەڵام ئێوه له تەسبیحات و ستایشی ئەو شتانه تێناگەن، بەڕاستی ئەو زاته هەمیشەو بەردەوام خۆگرو به حەوسەڵەیه (له بەرامبەر لادانی خەڵکیەوە) لێخۆشبووەو چاوپۆشی دەکات (ئەگەر ڕووی تێبکەن و باوەڕی پێ بهێنن).",
		"کاتێك که قورئان دەخوێنیت ئێمه بەربەستێکی نادیارو شاراوە، دەخەینه نێوان تۆو ئەوانەی باوەڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وەرناگرن)",
		"(چونکه مەبەستیان نیه تێبگەن) ئێمەش پەرده دەهێنین بەسەر دڵیاندا تا هەرتێی نەگەن، گوێشیان سەنگین دەکەین تا نەیبیستن، جا کاتێك له قورئاندا تەنها ناوی پەروەردگارت دەبەیت (باسی بت و بەرنامەیان ناکەیت)، ئەوه پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و بێزاری دەردەبڕن و دەڕۆن.",
		"ئێمه له هەموو کەس چاکتر دەزانین که خوانەناسان بۆ گوێت بۆ دەگرن، ئەوانه کاتێك گوێت لێ دەگرن، چپه چپ و سرته سرت دەکەن، ئەوسا ستەمکاران بەیەکتر دەڵێن: ئێوه شوێن کەس ناکەون تەنها پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت!!",
		"سەرنج بده چۆن تۆ دەکەن به نموونه (تاوێك دەڵێن: جادووگەر، دەمێك دەڵێن: شاعیر.... هتد) سەرئەنجام خۆیان گومڕا کردووەو ناتوانن ڕێگەو ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنەبەر.",
		"ئەوانه به سەرسامیەوه دەڵێن: باشه ئەگەر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئەوه سەر له نوێ زیندوو دەکرێینە‌وە؟!",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه بەرد یان ئاسن...",
		"یان هەر شتێك و هەر دروستکراوێك که زۆر سەخت و گرنگ و گەورەیه له بیرو هۆشتاندا، ئەوسا ئەوانه (به سەرسامیەوە) دەڵێن: دەی باشە، کێ زیندوومان دەکاتەوە؟ بڵێ: ئەو زاتەی که یەکەمجار بەدیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاتەوە)، ئەوسا سەریان شۆڕدەکەنەوه بۆ لات و سەر بادەدەن و دەڵێن: ئەوه کەی زیندوو دەکرێینەوە؟ کەی قیامەت بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیەو لەوانەیه بەم نزیکانه پێش بێت.",
		"ڕۆژێك دێت پەروەردگارتان بانگتان لێ دەکات، بەدەم سوپاس و ستایشیەوه (زیندوو دەبنەوەو ملکەچ و فەرمانبەردارن) واگومان دەبەن که ماوەیەکی کەم نەبێت له دنیادا نەژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوەیەکی زۆر کەم له گۆڕدا بوون).",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەبەندەکانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شەیتان بەڕاستی دەیەوێت نێوانیان تێك بدات (هەمیشه هانیان دەدات بۆ وتنی گوفتاری هەڵەو خراپ)، بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانەو (دەبێت وریابێت ئەو دوژمنه تووشی هەڵەی نەکات).",
		"پەروەردگارتان چاکتان دەناسێت خۆ ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات (کاتێك ڕێبازی چاکه دەگرنه بەر)، یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات (کاتێك ڕێبازی خراپه دەگرنه بەر)و ئێمه تۆمان بۆ ئەوه ڕەوانه نەکردووه که چاودێرو پارێزەری ئەوان بیت (تا ئەوان به ناچاریی باوەڕ بهێنن).",
		"پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی له ئاسمانەکان و زەویدایه (هەریەکەیان سەرگەرمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هەندێ له پێغەمبەرانمان لەلا زیاتره له هەندێکی تریان و (کتێبی) زەبووریشمان بە_داوود_بەخشیووە.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم به هاوەڵگەران بڵێ: ئادەی هاناو هاوار بکەن لەو بت و شتانەی که لەجیاتی خوا دەیانپەرستن (ئایا هیچیان له دەست دێت؟ دڵنیابن که ئەوانە) نه دەتوانن بەڵاو ناخۆشیەکتان لەسەر لابەرن. نەدەتوانن بارودۆخ بگۆڕن.",
		"ئا ئەوانەی که ئەوان هاناو هاواریان لێ دەکەن، کامیان له خوا نزیکترە؟! له کاتێکدا که ئەوان خۆیان هاوار له خوا دەکەن و داوای نزیك بوونەوه له پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەکەن، له سزاو تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێکراوە.",
		"هیچ شارو شارۆچکەیەك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت له ناوی بەرین، یان سزایەکی سەختی بدەین، له کتێب و دۆسیەی (تایبەتدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نەکرا بێت.",
		"هیچ شتێك نەبووە، بەهۆی ئەوەی که ئێمه موعجیزه بەرپا بکەین و نیشانی بدەین لەوەی که ئەوان داوایان کردووە، تەنها ئەوه نەبێت که (جۆرەها موعجیزەمان نیشانی پێشینەکان دا)، بەڵام ئەوان هەر بڕوایان پێ نەکرد؛ ئێمەش له ناومان بردن، حوشتره تایبەتیەکەشمان به ئاشکراو ڕوون به قەومی (ثمود) بەخشی، کەچی ستەمیان لێکردو (سەریان بڕی)، بەڕاستی ئێمه تەنها بۆ ترس و داچڵەکاندن نەبێت، هیچ جۆره موعجیزەیەك نانێرین.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئەوه بکه کاتێك پێمان وتی: که بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دەوری خەڵکی داوەو ئاگاداره بەهەموو شتێکیان و ئەو شتانەش که له خەوندا نیشانمان دایت تەنها تاقیکردنەوه بوو بۆ خەڵکی، هەروەها بەباسی درەخته نەفرین لێ کراوەکەش که لەقورئاندا ناو بڕاوه تاقیاندەکەینەوه (کافرەکان کردیانه گاڵتەجاڕو وتیان: چۆن درەخت لەناو ئاگردا دەڕوێت، عەقڵیان کول بوو لەئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، بەمەرجێك ئێمه دەمانەوێت بەم باسانه بیانترسێنین، دایانبچەڵەکێنین، کەچی ئەو باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها لادان و یاخی بوونێکی گەوره و بێ سنوور نەبێت.",
		"(بیریان بهێنەرەوە) کاتێك به فریشتەکانمان وت: ئادەی سوژده بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده دەبەم بۆ ئەو کەسەی که له قوڕ دروستت کردووە؟!",
		"(پاشان بێ شەرمانە) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئەمەیه که ڕێزت داوه بەسەر مندا؟! سوێند به خوا ئەگەر دوام بخەیت تا ڕۆژی قیامەت ئەوه بێگومان هەموو نەوەکانی گومڕاو سەرگەردان دەکەم جگه له کەمێکیان (که دەسەڵاتم بەسەریاندا نیە).",
		"خوای پەروەردگار فەرمووی: بڕۆ ئەوەی شوێنی تۆ بکەوێت لەوان، ئەوه بێگومان دۆزەخ پاداشتی هەموانتانە، که پاداشتێکی مسۆگەرەو جێگەی هەمووتانی تێدا دەبێتەوە...",
		"بڕۆ چیت له دەست دێت درێغی مەکە، هەرکەس که توانیت (لەو بەدبەختانە) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕە، بەهۆی لەشکری سوارەو پیادەی خۆتەوه هێرشیان بۆ بەرەو هاوبەشییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نەوەیاندا (بەسامانی حەرام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئەوەندەش بەڵێن و ئومێدیان پێ بدە، سەریان لێ بشێوێنە، هەرچەنده بەڵێن و هاندانی شەیتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساختە، شتێکی تر نیە.",
		"بەڕاستی بەندەکانی من (ئەی شەیتانی نەفرین لێکراو) هیچ دەسەڵاتی تۆیان لەسەر نابێت و هەوڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و پەروەردگاری تۆ (ئەی ئیماندار) بەسه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.",
		"پەروەردگارتان ئەو زاتەیه که کەشتی به دەریادا هاتوچۆ پێ دەکات بۆتان، تا له فەزڵ و بەخششی (بێشوماری) بەهرەوەر ببن، بەڕاستی ئەو زاته هەمیشه و بەردەوام بەڕەحم و میهرەبانه بۆتان.",
		"(خەڵکینه ئێوە) کاتێك له دەریادا ناخۆشی و تەنگانه تووشتان دەبێت، ئەوه هەرچی پەرستراو هەیه له بیرو هۆش و باوەڕتاندا نامێنێت و ون دەبێت جگه لەو زاته (هاناو هاوار هەر بۆ زاتی خوا دەبەن تا ڕزگارتان بکات) بەڵام کاتێك (فریاتان دەکەوێت) و ڕزگارتان دەکات و دەتانخاته وشکانیەوە، ئێوه پشت له بەرنامەکەی دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و نایناسن، بەڵکو زۆربەی ئینسانەکان ناشوکرو سپڵەن.",
		"خەڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئەمینن خوا نەتانبات بەناخی زەویداو لایەکی وشکانی نەڕوخێنێت بەسەرتاندا، یاخود بەرد بارانتان نەکات؟! لەوەودوا هیچ کەستان دەست ناکەوێت فریاتان بکەوێت و پەناتان بدات!!؟",
		"ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی که جارێکی تر له کەشتیدا ڕێتان بکەوێته ناو دەریاوە، ئەوسا بایەکی بەهێزی سەخت هەڵکاته سەرتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانەوه نوقمی دەریاتان بکات؟! لەوەودوا کەسیشتان دەست نەکەوێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمە!!",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه ڕێزمان له نەوەی ئادەم گرتووەو بەسەر وشکانی و دەریادا (به جۆرەها هۆکاری گواستنەوە) هەڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر بەهرەوەرمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) بەڕاستی ئێمه ڕێزی زیادەی ئەوانمان داوه بەسەر زۆربەی ئەو بەدی هێنراوانەدا که دروستمان کردوون (له هەموو ڕوویەکەوە، تا قەدرو ڕێزی خۆیان بزانن).",
		"یادی ئەو ڕۆژه بکه که هەموو کۆمەڵه خەڵکێك بەناوی پێشەواکەیانەوه بانگ دەکەین، جا ئەوەی نامەو دۆسیەی کردەوەکانی بدرێته دەستی ڕاستی، ئەوانه (بەخۆشیەوە) سەیری نامەی کردەوەکانی خۆیان دەکەن و دەیخوێننەوەو بەقەدەر تاڵه باریکەکەی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخە).",
		"جا ئەوەی لەم دنیایەدا (دڵ و دەروون و بیرو هۆشی) کوێر بێت، ئەوه له قیامەتدا چاوی کوێرەو زۆر سەرگەردانترو سەرلێشێواوترە، چونکه چاوی سەری بۆ بینایی و تێفکران بەکار نەهێناوه له دنیادا.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوەڵگەران خەریك بوو تۆ لابدەن لەوەی که بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هەڵببەستیت و شێوازی کارو بانگەوازت بگۆڕیت، ئیتر ئەو کاته ئەگەر بەقسەی ئەوان بکەیت ئەوان تۆ دەکەنه هاوەڵ و خۆشەویستی خۆیان (چونکه بەدڵی ئەوانت کردووە)!!.",
		"خۆ ئەگەر ئێمه تۆمان پایەدارو دامەزراو نەکردایە، ئەوه بەڕاستی نزیك بوویت (بەمەزەندەی خۆت، بۆ بەرژەوەندیی بانگەوازەکەت) کەمێك به لایاندا مەیل بکەیت و بەدڵی ئەوان بکەیت!!",
		"ئەو کاته ئیتر دوو بەرامبەری (هاوەڵگەران) له دنیاداو به دوو بەرامبەری ئەوان له دوای مردن سزاو ئازارمان پێ دەچەشتیت، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت فریات بکەوێت و لەدەستی ئێمه ڕزگارت بکات.",
		"ئەو موشریکانه خەریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازارو ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا لەسەر زەوی (مەککە) دەرت پەڕێنن و دەربەدەرت بکەن، ئەو کاته ئیتر نەدەمانەوه دوای تۆ تەنها ماوەیەکی کەم نەبێت (زوو به زوو به بەڵایەکی سەخت لەناومان دەبردن).",
		"(لەناوبردن) بڕیارو یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قەومه خوانەناسەکان) کاتێك پێغەمبەرانیان دەرکردبێت، بێگومان نابینیت سوننەت و بەرنامەی ئێمه گۆڕانی بەسەردا بێت).",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) نوێژ ئەنجام بده کاتێك خۆر نیوەی ئاسمان بەجێ دەهێڵێت (ئاماژەیه بۆ نوێژی نیوەڕۆو عەسر) له تاریکی شەویشدا نوێژی (مەغریب و عیشا) ئەنجام بدە، نوێژی بەیانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا دەخوێنرێت فەرامۆشی مەکە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی دەبینرێت (له لایەن فریشتەکانیشەوە).",
		"له بەشێکی شەوگاردا خۆت ماندوو بکه به دەورکردنەوەی قورئانەوه له شەونوێژدا که زیاده ئەرکێکه لەسەر تۆ، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئەوەی پەروەردگارت بتخاته شوێن و جێگەی بەڕێزەوه که تیایدا سوپاسکراو بیت.",
		"بڵێ: پەروەردگارا یارمەتیم بده تا هەرکاتێك دەستبەکاری (هەر خێرێك بووم) بەچاکی و ڕاستی و دروستی ئەنجامی بدەم و له هەرکارێك بوومەوەو ئەنجاممدا سەرەنجامێکی چاکی هەبێت و بەجوانی لێی دەرچم و هەمیشەو بەردەوام لەلایەن خۆتەوه دەسەڵاتێکم پێ ببەخشه که ببێته هۆی سەرکەوتنی بەردەوامم.",
		"هەروەها بڵێ: تازه حەق و ڕاستی هاتووەو بەرپا بووەو بەتاڵ و ناحەقی، پووچ و تەفرو توونا بووە، بەڕاستی ناحەق و بەتاڵ هەرتیاچووەو جێگیر نەبووەو بەزیووە.",
		"ئێمه له قورئان ئایەت و سوورەتانێك دادەبەزێنین، که ببێته هۆی شیفاو چارەسەر بۆ نەخۆشیه دەروونی و جەستەییەکان هەروەها ڕەحمەت و میهرەبانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ ستەمکارو خوانەناسانیش تەنها زیادکردنی زەرەرو زیان نەبێت هیچی تر نی یە، هیچ بەهرەو سوودێکی لێ نابەن.",
		"کاتێکیش نازو نیعمەت ببەخشین به ئینسانی (خوانەناس) ڕوو وەردەگێڕێت و فیز دەکات و هەر خەمخۆری خۆیەتی، کاتێکیش ناخۆشی و تەنگانەی تووش دێت، ئەوه نائومێدو پەست و غەمگین دەبێت.",
		"بڵێ: هەموو کەس لەسەر سروشت و فیترەتی خۆی کاردەکات، جا پەروەردگارتان چاك دەزانێت کێ ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی ڕاست و دروستی گرتۆته بەر.",
		"پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆح (که چیەو چۆنە؟) بڵێ: ڕۆح بەشێکه لەفەرمانی پەروەردگارم و بەدەست ئەوه (من نازانم چیەو چۆنە)و هیچتان پێنەبەخشراوه له عیلم و زانست تەنها شتێکی کەم نەبێت.",
		"سوێند به خوا ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو قورئانەی که به وەحی بۆمان ڕەوانه کردوویت، ئەوه له دڵ و دەروون و لاپەڕەکاندا نایهێڵین، پاشان کەسێکت دەست ناکەوێت بتپارێزێت و بەرگریت لێ بکات و هەوڵێکت بۆ بدات تا لەو بەهرەیه بێ بەهره نەبیت.",
		")بەڵام ئێمه ئەو کاره ناکەین) چونکه ئەمه ڕەحمەتێکه لەلایەن پەروەردگارتەوە، بەڕاستی فەزڵ و بەخشندەی ئەو زاته (بۆ تۆو بۆ هەموو ئیماندارێك) زۆر گەورەو فراوانە.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئەگەر هەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێکی وەکو ئەمه دانێن و بیهێننه (مەیدان) ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن له وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەکیان ببنه پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه لەم قورئانەدا له هەموو جۆره نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوه (تا تێفکرن و بیر بکەنەوە) کەچی زۆربەی خەڵکی تەنها ڕێبازی کوفرو خوانەناسی نەبێت هیچی تر وەرناگرن...",
		"(هەندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هەرگیز ئێمه باوەڕ به تۆ ناکەین تا کانی و سەرچاوەیەکمان له زەویەوه بۆ هەڵنەقوڵێنیت.",
		"یاخود دەبێت خاوەنی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕەزو چەندەها ڕووبار لەناویدا هەڵبقوڵێنیت و بەخوڕو ڕەوان بەژێریاندا بڕوات.",
		"یاخود ئاسمان پارچه پارچه بەسەرماندا، هەر وەکو خۆت پڕوپاگەنده دەکەی دابارێنە، یاخود خوای گەورەو فریشتەکانی بهێنەو ڕوو بەڕوومانی بکە!!",
		"یان کۆشك و تەلارو ماڵێکت هەبێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نەخشێنرابێت و زەخرەفه کرابێت، یان (ببینین)که بەرەو ئاسمان بڵندو بەرز دەبیتەوە، ئێمه هەرگیز بەوەش باوەڕ ناکەین هەتا کتێبێك دانەبەزێنیت و بیخوێنینەوە، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم.. (باشە، کەی ئەوانه له دەست مندایە) من تەنها پێغەمبەرێکم لەگرۆی ئادەمیزادو هیچی تر نیم (ئێوەش لەو ئاستەدا نین ئەو بیانوانەتان جێبەجێ بکەین).",
		"هیچ شتێك نەبووەته کۆسپ له ڕێگەی ئەوەدا خەڵکی باوەڕ بهێنن_ کاتێك هیدایەتیان بۆ هات_ تەنها ئەوه نەبێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووە؟! (لەباتی ئەوەی زوو بەدەم بانگەوازی خواوه بچن و ئەوه بەڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنەریان لێ هەڵدەبژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربەی خەڵکی له سەردەمەکانی عەقڵیان کول بووه له ئاستی ئەو ڕێزه تایبەتیەدا).",
		"پێیان بڵێ: ئەگەر لەسەر زەویدا فریشته هەبوونایەو بەدڵنیاییەوه هاتوچۆیان بکردایەو ژیانیان ببردایەته سەر، ئەوه ئێمه هەر له ئاسمانەوه فریشتەیەکمان دادەبەزانده سەریان که پێغەمبەرو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده دەبێت له جۆری خۆیان بێت).",
		"بڵێ: هەر خوا بەسه که شایەت بێت له نێوان من و ئێوەدا که چۆن به ڕێکوپێکی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندوون، بەڕاستی ئەو زاته هەمیشه به بەندەکانی ئاگادارو بینایە.",
		"ئەو کەسەش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئەوه ئیتر هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش که سەرگەردانی بکات، ئەوه هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت جگه لەو زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکەوێت، له ڕۆژی قیامەتیشدا (ئەو جۆره کەسانە) لەسەر ڕوو کۆدەکەینەوەو لەکاتێکدا کوێرو لاڵ و کەڕن، ئەوانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێك بڵێسەی کوژایەوە، بڵێسەی زیاد دەکەینەوه بۆیان.",
		"ئەو دۆزەخه پاداشتیانه چونکه بەڕاستی ئەوانه بڕوایان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبوو (له بوونەوەرو له قورئاندا) دەشیانوت: باشە، ئایا ئەگەر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه بەڕاستی جارێکی تر سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!",
		"ئایا ئەوانه نەیانبینیووه بەڕاستی ئەو خوایەی که ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووه بەتوانایه که وەك ئەوان دروست بکات و (وەك خۆیان بەدیان بهێنێتەوە)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبەتی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنەوەیان) که هیچ گومانی تێدا نیه (لەگەڵ ئەو بەڵگه بەهێزانەدا) کەچی ستەمکاران هەر بڕیاری یاخی بوون و سەرکەشی و کوفریانداوەو هیچی تر.",
		"پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوه خاوەنی گەنجینەکانی بەخشین و ڕەحمەتی پەروەردگارم بن، ئەوکاته دەستان دەگرتەوه له ترسی بەخشین، ئادەمیزادیش دەست نوقاوو ڕەزیله (ئەگەر پەروەردەی خوایی نەبێت).",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزەو بەڵگەو نیشانەی ئاشکرامان به موسا بەخشی، (جا ئه ی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم له نەوەی ئیسرائیلی (زەمانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعەون پێی وت: ئەی موسا بەڕاستی من واگومان دەبەم که تۆ جادووت لێکراوە.",
		"موسا وتی: سوێند به خوا (ئەی فیرعەون) تۆ چاك زانیوته که ئەو (معجزانە) کەس ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، تا بەرچاو ڕوونکەرەوه بێت و (خەڵکی بەڕۆشنی حەق و ناحەق ببینن و له یەکی جیا بکەنەوە)و من دڵنیام بەڕاستی ئەی فیرعەون که تۆ تیا دەچیت و لەناو دەبرێیت (ئەگەر هەر ئاوا بیر بکەیتەوە).",
		"جا فیرعەون ویستی لەسەر زەوی میسر بەیەکجاری و بەسوکایەتی کردنەوه دەربەدەریان بکات، ئێمەش نوقمی دەریامان کرد، خۆی و هەرچی ئەوانەی که له گەڵیدا بوون.",
		"لەدوای لەناوبردنیشی فەرمانماندا بەنەوەی ئیسرائیل و وتمان: که لەسەر زەوی (فەڵەستین) نیشتەجێ ببن (کاتێك بەتەواوی ڕێبازی خوایان گرتەبەرو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هەڵکەوت، هەندێ جار پێغەمبەرەکانیان فەرمانڕەوایەتیان دەکردن، وەك له سەردەمی حەزرەتی داودو سڵێماندا بووە، بەڵام بەداخەوه جوولەکەی ئەم سەردەمه ڕێبازی دوژمنایەتی هەموو خەڵکیان گرتۆته بەر، به تایبەتی ئوممەتی ئیسلام، بەڵام به پشتیوانی خوای گەوره کۆتایی هێنان به دەسەڵاتیان نزیکە)، کاتێك بەڵێنی دوایی هات دەسته دەستەو پۆل پۆل (لەسەر زەوی فەڵەستین) کۆتان دەکەینەوە.",
		"ئێمه قورئانمان لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دابەزاندووە، بۆ چەسپاندنی حەق و ڕاستیش دابەزیوە، ئێمه تۆمان ڕەوانه نەکردووه تەنها بۆ ئەوه نەبێت که مژده بەخش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنەر بیت (بۆ خوانەناسان).",
		"ئێمه قورئانیشمان بەش بەش کردووه تا به شێنەیی و به ئارامی بیخوێنیتەوه بەسەر خەڵکیدا، هەر ئێمەش بەو شێوەیه دامانبەزاندووه (که تۆ ڕایدەگەیەنیت).",
		"پێیان بڵێ: (ئەی خوانەناسان) باوەڕ به قورئان بهێنن یان باوەڕی پێ نەهێنن (بەدەست خۆتانه و ئەمڕۆ سەربەستن، بەڵام بزانن) بەڕاستی ئەوانەی پێشتر زانیاریان پێدراوە، (دەربارەی تەورات و ئینجیلی دەستکاری نەکراو، چاك دەزانن که ئەم قورئانه له هەمان سەرچاوەوەیە، هەر بۆیە) کاتێك بەسەریاندا دەخوێندرێتەوه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سەری ڕێزو نەوازشی بۆ دادەنەوێنن و سوژده (بۆ نێرەری قورئان دەبەن).",
		"دەشڵێن: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارمانە، بەڕاستی بەڵێنی پەروەردگارمان هەر دێته دی (بەسەر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سەرفرازیان له قیامەتدا).",
		"ئەوانه سوژده و کڕنووش دەبەن و دەگرین و ئەسرینی خۆشەویستی پەروەردگار له چاوانیان دەبارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هەڵدەوەرێنن و تا دێت زیاتر ملکەچ و فەرمانبەردار دڵ پڕ له ئیمان دەبن.",
		"پێیان بڵێ: ئێوه له نزاو دوعاتاندا هاوار له (اللە) بکەن، یان بەسیفەتی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ بەرن، بەهەر ناوو سیفەتێکی جوان و بەرز هاواری لێبکەن و نزا بکەن دروستە، چونکه ئەو خاوەنی هەموو سیفات و ناوه پیرۆزو جوانەکانە، بەهەر سیفەتێك که لەگەڵ داخوازیەکانتاندا گونجا، داوای لێ بکەن، لەکاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) لەکاتی داوای سەرکەوتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئەی ئیماندار) لەکاتی خوێندنی قورئان له نوێژەکاندا دەنگ بەرز مەکەو زۆریش نزمی مەکە، لەو نێوانەدا حاڵەتێکی لەبارو مامناوەندی ئەنجام بدە.",
		"بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که کەسی نەکردووه بەڕۆڵەی خۆی و ڕۆڵەشی هەر نی یە، هەروەها له موڵك و مەملەکەتیدا کەسی نەکردووه بەشەریك و هاوتای خۆی، هەرگیز بەهۆی بێ دەسەڵاتی و کەم توانینەوه کەسی نەکردووه به یاوەرو یاریدەدەری خۆی، (لەبەر ئەوە) هەمیشه (الله اکبر) بڵێ و ئەو زاته بەگەوره و مەزن بزانە.",
	},
	-- 18 = الكهف
	{
		"سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی ئەم کتێبه که قورئانه بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابەزاندووە، هیچ کەم و کووڕی و ناتەواویەکیشی بۆ ڕەوا نەداوە.",
		"کردوویەتی بەچاودێری هەرچی بەرژەوەندیەکانی ئادەمیزادەو ڕێك و ڕاسته له هەموو شتێکدا، بۆ ئەوەی یاخیەکان له سزایەکی سەخت بێدار بکاتەوه که لەلایەن خواوه ( له دنیاو قیامەتدا) یەخەیان پێ دەگرێت و مژدەش بدات بەو ئیماندارانەی که کارو کردەوه چاکەکان ئەنجام دەدەن بەوەی کەبەڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئامادەیە.",
		"بەردەوام و بۆ هەمیشه لەو بەهەشته سازگارەدا دەمێننەوە.",
		"هەروەها بۆ ئەوەی ئەوانه بترسێنێت و بێداریان دەکاتەوە، که دەیانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە!!",
		"جا ئەوانه نه خۆیان و نه باوو باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگەیشتنەوه ئەو گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئەو بوختانەیان قسەیەکی زۆر گەورەو ناڕێکه که له دەمیان دەردەچێت، ئەوانه جگه له درۆو گوفتاری نابەجێ هیچی تر ناڵێن.",
		"جا تۆ لەوانەیه له خەم و پەژارەدا له سەرەنجامی ڕەشی ئەوانەی که باوەڕ بەم قورئان و فەرموودەیه ناهێنن خۆت لەناو بەریت و له داخ و خەفەتدا بمریت.",
		"بێگومان ئێمه هەرچی لەسەر ڕووی زەویدا هەیه کردوومانه بەهۆی ڕازاندنەوەی، تا تاقیان بکەینەوه کامیان کارو کردەوەی چاکترو ڕێك و پێك تر ئەنجام دەدات (نازو نیعمەتەکان بۆ چاکه بەکار دەهێنێت).",
		"بێگومان ئێمه سەرئەنجام هەرچی لەسەر ئەم زەویەدا هەیه تەختی دەکەین و دەیکەینه گۆڕەپانێکی وشك و برنگ و ساف.",
		"(بەڵگەیەکی تر لەسەر زیندوو بوونەوه ئەوەیه که خوای گەوره دەپرسێت) ئایا وا دانانێییت که بەڕاستی یارانی ئەشکەوت و تابلۆ (که ناویانی لەسەر نووسراوە) له نیشانەو بەڵگه سەرسوڕهێنەرەکانی ئێمەن؟! (له سەردەمی پاشایەکی زۆرداری خوانەناسدا چەند لاوێکی ئیماندار هەست دەکەن که ئیمان و ژیانیان له مەترسیدایه بۆیه ڕوو دەکەنه ئەشکەوتێك، لەوێدا ماوەیەکی دوورو درێژ خوای گەوره خەویان لێ دەخات)...",
		"کاتێك لاوەکان پەنایان برده بەر ئەشکەوتەکەو نزایان کرد، جا وتیان: پەروەردگارا لەلایەن خۆتەوه ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتیمان پێ ببەخشه و له سۆزی خۆت بەهرەوەرمان بکەو ڕێگەی ڕزگاری و سەرفرازیمان بۆ بسازێنه لەم کارەماندا.",
		"ئینجا (ئێمەش نزامان گیراکردن) پەردەمان هێنا بەسەر گوێیاندا، (تا بەئارامی) چەندەها ساڵ له ئەشکەوتەکەدا بۆ خۆیان (به خەوتوویی) بمێننەوە.",
		"پاشان (دوای ماوەیەکی دوورو درێژ) له خەو خەبەرمان کردنەوەو له نوستن هەستان، تا بزانین کام دەستەیەیان دەزانن که چەنده خەویان لێکەوتووه (ئەوانەیان که دەڵێن ڕۆژێك یان کەمتر، یان ئەوانەیان که دەڵێن مەگەر هەر خوا بزانێت چەنده خەوتووین).",
		"ئێمه بەڕاستی و دروستی هەواڵی بەسەرهاتی ئەو لاوانەت بۆ دەگێڕینەوە، بەڕاستی ئەوانه لاوانێك بوون باوەڕی دامەزراویان هێنابوو به پەروەردگاریان، ئێمەش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایەت بەهرەوەرمان کردن.",
		"ئێمەش دڵەکانیانمان دامەزراو کردو ترسمان تێدا نەهێشت (بڕیاریاندا کۆمەڵگەی نەفامی بەجێبهێڵن) کاتێك هەستان و وتیان: پەروەردگاری ئێمه پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە، هەرگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایەکی تر نابەین جگه لەو، ئەگەر لەو ڕاستی یه لابدەین، سوێند به خوا ئەوه بێگومان ئێمه لەو کاتەدا قسەی نابەجێ و نادروستمان کردووە.",
		"ئا ئەوانه قەومەکەی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه لەجیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، دەبا بەڵگەیەکی ئاشکراش بهێنن لەسەریان، جا کێ ستەمکارتره لەوەی که درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟!",
		"(هەندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره پەرێزبگرن لەم خەڵکەو لەوشتانه که له جیاتی خوا دەیانپەرستن، تەنها خواپەرستی بکەن، ده پەنا بەرنه ئەشکەوتەکە، ئەو کاته پەروەردگارتان ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیتان بەسەردا پەخش دەکاتەوەو هۆکاری حەوانەوەتان بۆ دابین دەکات.",
		"کاتێکیش که خۆر هەڵدێت، تیشکەکەی دەبینیت له لای ڕاستی ئەشکەوتەکەوه دەدات و تێپەڕ دەبێت، کاتێکیش که ئاوا دەبێت له لای چەپی دەدات و تیشکەکەیان بەسەردا تێپەڕ دەبێت، لەو کاتەدا ئەو لاوانه لەناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدا ڕاکشاون، ئەوه هەمووی بەڵگەو نیشانەیەکه له بەڵگەو نیشانەکانی خوا، ئەوەی خوا هیدایەتی بدات هەر ئەو هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش خوا گومڕای بکات، ئەوه هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.",
		"(پاشان دیمەنیان دەهێنێته بەرچاوو دەفەرموێت): وادەزانیت بەخەبەرن لەکاتێکدا بەخەوتویی ڕاکشاون، ئێمه ئەم دیوو ئەو دیویان پێدەکەین و بەلای ڕاست و چەپیاندا هەڵیان دەگێڕینەوه (بۆ ئەوەی زەوی جەستەیان نەخوات و هەوای پاك لێیان بدات)، سەگەکەشیان چەمۆڵەی داداوه لەبەردەم کەلەبەری ئەشکەوتەکەدا، ئەگەر تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) سەرێکت بکێشایه بۆ سەر دیمەنیان، ئەوه به پەله هەڵدەهاتیت و ترسێکی زۆر له دیمەنیان دەچووه دڵتەوە.",
		"هەر بەو شێوەیەش که بەدەسەڵاتی خۆمان خەومان لێخستن، خەبەرمان کردنەوە، بۆ ئەوەی (له ماوەی خەوتنەکەیان) لەیەکتر بپرسن، یەکێکیان وتی: باشه ئەوه ئێوه وادەزانن چەنده خەوتوون، هەندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان کەمتر له ڕۆژێك خەوتووین، هەندێکی تریان وتیان: مەگەر پەروەردگارتان خۆی بزانێت چەنده خەوتوون، دیاره هەستیان بەبرسێتی کردووە، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کردو وتی: ده یەکێکتان بنێرن با ئەم پاره زیوەتان ببات بۆ شار، جا سەرنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هەیە، با لەو خۆراکەتان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریاو نەرم و نیان و لەسەر خۆش بێت، با کەسیش ئاگادار نەکات به کارو بارتان.",
		"چونکه بەڕاستی ئەو بت پەرستانه ئەگەر پێتان بزانن، ئەوه بەرد بارانتان دەکەن، یان دەتانگێڕنەوه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئەو کاته ئیتر هەرگیز سەرفراز نابن.",
		"(وادیاره که یەکێکیان ناردووه بۆ کڕینی خواردەمەنی و پاره زیوەکەی دەرهێناوە، کابرای دوکاندار خەڵکی له دەور کۆ دەکاتەوە، چونکه مێژووی سکەی پارەکه زۆر کۆن بوو، ئەوسا بۆیان دەرکەوت، ئەم لاوه یەکێکه لەوانەی که چەند سەدەیەك لەمەوبەر له دەست پاشای بت پەرست و ستەمکار هەڵاتوون، خەڵکەکه لەگەڵ لاوەکەدا بەرەو ئەشکەوتەکه بۆ سەردانی ئەوانی تر چون)، تا بەو شێوەیەش خەڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنەوه و بزانن و دڵنیابن که بەڕاستی بەڵێنی خوا له زیندوو کردنەوەی مردووەکاندا حەق و ڕاستەو بێگومان قیامەتیش هەر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (لەوێ که بەدیداریان شادبوون)، لاوەکان خەوی یەکجاریان لێکەوت) لەکاتێکدا ئەو خەڵکه کێشەیان بوو لەسەر مەسەلەی زیندوو بوونەوە، ئینجا هەندێکیان وتیان: با چەند خانوویەکیان لەسەر دروست بکەن، پەروەردگاریان زانایه پێیان، بەڵام ئەوانەی که دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوه دروست دەکەین (که ئەمەش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که لەسەر گۆڕی پیاو چاکان پەرستگایان دروست دەکرد).",
		"جا (دەربارەی ژمارەی یارانی ئەشکەوت) له ئاییندەدا دەڵێن: سیانن و چوارهەمیان سەگەکەیانە، هەندێکی تر دەڵێن: پێنجن و شەش هەمیان سەگەکەیانە، که هەموو ئەمانه قسەیەکی بێ بەڵگەن و چێو له تاریکی کوتانە، هەندێکی تر دەڵێن حەوتن و هەشتەمیان سەگەکەیانە، ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هەر پەروەردگارم خۆی دەزانێت ژمارەیان چەندە، تەنها کەمێك نەبێت کەس ژمارەیان نازانێت، لەبەر ئەوه موجادەله مەکه لەبارەی ئەوانەوه جگه له موجادەلەیەکی ئاشکراو ئاسان نەبێت، دەربارەشیان لەهیچ کەسێك له خاوەنانی کتێب مەپرسە، (چونکه ئەوەی بەوەحی بەتۆ گەییووه بەسه لەو بارەیەوە).",
		"هەرگیز دەربارەی هیچ شتێك و هیچ کارێك مەڵێ، من بەڕاستی سبەینێ ئەنجامدەری ئەو کارەم...",
		"مەگەر بڵێیت: ئەگەر خوا بیەوێت و ویستی پەروەردگاری لەسەر بێت، یادی پەروەردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شاء اللە) له ئەنجامدانی هەر کارێکدا بڵێ: ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ بەڵگەیەکی نزیکتر لەمه تا بەو شێوەیەی که پێی چاکەو لای پەسەنده جێبەجێی بکەم.",
		"ئەوسا ئیتر یارانی ئەشکەوت سێ سەد ساڵی تەواوی (هەتاوی) له ئەشکەوتەکەیاندا مانەوه (ئەگەر به ساڵی مانگی حسابی بکەیت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سەر (واته دەکاته 309 ساڵ خەویان لێکەوت).",
		"پێیان بڵێ: خوا خۆی دەزانێت بەماوەی مانەوەیان له ئەشکەوتەکەدا، هەر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، ئای که چەنده بینەرو بیسەره خوای گەورە! هیچ کەس نیه جگه لەو زاته پشت و پەنای خەڵکی بێت، بێگومان ئەو خوایه له کارو فەرمانڕەوایەتیەکەیدا هیچ کەس ناکات بەهاوتاو هاوبەشی خۆی.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) ئەوەی بەوەحی ڕەوانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی پەروەردگارت دەوری بکەرەوە، هیچ کەس نی یه فەرموودەو گوفتاری ئەو زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هەرگیز پەناگاو یاریدەدەرێکی وەکو ئەو زاتەت دەست ناکەوێت.",
		"ئارام بگرەو خۆت ڕابگره لەگەڵ ئەو کەسانەدا که خواپەرستی دەکەن و یادی پەروەردگاریان ویردی سەرزاریانه له بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا، مەبەستیانەو دەیانەوێت که ئەو زاته له خۆیان ڕازی بکەن، ڕوو لەوان وەرمەگێڕەو (ڕوو مەکه دنیاپەرستان و دەوڵەمەندان) لەکاتێکدا تۆ زینەت و ڕازاوەیی ژیانی دنیات بوێت و بەگوێی ئەوجۆره کەسه مەکه که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (بەهۆی دنیاپەرستیەوە) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوتووەو هەرچی کاروباری هەیه بێ سەرو بنەو له سنوور دەرچووە.",
		"پێیان بڵێ: حەق هەر ئەوەیه که لەلایەن پەروەردگارتانەوه بۆتان ڕەوانەکراوە، جا ئەوەی دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت و ئەوەی دەیەوێت با کافرو بێ باوەڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزەخێکمان ئاماده کردووه بۆ ستەمکاران که له هەموولایەکەوه دەورەیان دەدات و دیواری بڵێسەی ئابڵوقەی داون، خۆ ئەگەر هاوار بکەن له ئازارو تینویەتیدا، ئەوه ئاو دەدرێن به ئاوێکی گەرمی پیس و بۆن ناخۆش که وەکو خڵتەی کانزایی تواوه وایە، ئەوەندەش گەرمه دەم و چاویان هەڵدەکوڕوزێنێت و دەیبرژێنێت، ئای که چەند خواردنەوەیەکی تاڵ و ناخۆشە، چەنده جێگەو ڕێگەیەکی پڕ له ئازارە.",
		"لەولاشەوە، بۆ ئەوانەی که بەڕاستی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، با دڵنیابن ئێمه پاداشتی ئەو کەسه بەزایه نادەین که کردارو ڕەفتاری جوان و پەسەندە...",
		"ئا ئەوانه باخەکانی بەهەشتی_عەدن_بۆیان ئامادەیە، که چەندەها ڕووبار بەبەردەمیاندا جاری و ڕەوانە، بازن و دەستەبەندو (سەعاتی) ئاڵتونیان له دەست دەکرێت، پۆشاکی سەوزی جوان دەپۆشن که دووتوێیە، چینی ژێرەوه ئاوریشمی ئەستوورە، چینی سەرەوه ئاوریشمی تەنکە، (جا بەکەماڵی شادیەوە) لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان شانیان داداوە، بەڕاستی ئەو بەختەوەرانه چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان دەستکەوتووە، هاوڕێ لەگەڵ خۆشترین و سازگارترین جێگەو ڕێگەدا.",
		"(دەربارەی دۆزەخیان و بەهەشتیان) ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، نموونەیان بۆ بهێنەرەوه بەدوو پیاو که یەکێکیانمان کردووه بەخاوەنی دوو باخی ڕەزو، دەوری هەردوو باخەکەمان بەدار خورما تەنیوەو له نێوانیاندا باخ و بێستانمان فەراهەم هێناوە...",
		"هەردوو باخەکەش میوەی چاکیان بەرهەم هێناوەو هیچیان لێ خەسار نەبووەو له نێوان هەردوو باخەکەشدا ڕووبارێکمان هەڵقوڵاندووە...",
		"جا ئەو خاوەن باخە، زۆر سەروەت و سامانی تری هەبوو، (کابرای خاوەن باخ غەڕابوو بەسامانەکەی) بۆیه به هاوەڵه هەژاره ئیماندارەکەی وت کاتێك گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد: من سامانی زۆر زیاترم هەیه له تۆ، ماڵ و منداڵیشم بەهێز تره لەوانەی تۆ.",
		"ڕۆژێك چوو بۆ سەردانی یەکێك له باخەکانی (لەگەڵ هاوەڵەکەیدا) لەکاتێکدا که ستەمکار بوو له خۆی (بەهۆی له خۆبایی بوونیەوە)، بۆیه لەبەرخۆیەوه وتی: گومان نابەم که ئەم باخ و باخاته هەرگیز لەناو بچێت...",
		"واشنازانم قیامەت بەرپا دەبێت، سوێند به خوا ئەگەر بمگێڕنەوه بۆ لای پەروەردگارم دوای مردنم، ئەوه دڵنیام کەلای ئەویش جێگەو ڕێگەو چەندەها باخی ڕازاوەی لەمه باشترم بۆ ئاماده کراوە.",
		"هاوەڵه ئیماندارەکەی لەکاتێکدا که گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد پێی وت: ئایا باوەڕت نەماوه بەو زاتەی که سەرەتا تۆی له خاك دروست کردووە؟! لەوەودوا نوفتەیەك بوویت، پاشان کردیتی به پیاو؟!",
		"بەڵام من دەڵێم کە: _اللە_ (بەدیهێنەری هەموو بوونەوەر)، هەر ئەو پەروەردگارمە، هیچ جۆره هاوەڵ و شەریکێك بۆ ئەو پەروەردگارەم بڕیار نادەم.",
		"دەبوا کاتێك چوویته ناو باخەکەتەوە، بتوتایە: ما شاء اللە، هەرچی خوا ویستی لەسەر بێت هەر ئەوه پێش دێت ئەم هەموو نازو نیعمەته بەخششی خوایەو بەهەرکەس بیەوێت دەیبەخشێت، هیچ هێزو توانایەك بۆ هیچ کەس نی یه تەنها بەهۆی خواوه نەبێت، ئەگەر تۆ من دەبینیت ماڵ و سامان و نەوەم له تۆ کەمترە...",
		"ئەوه نزیکه و ئومێدەوارم پەروەردگارم لەو باخەی تۆ چاکترم پێ ببەخشێت (له دنیادا یان له قیامەتدا) بەڵایەکیش له ئاسمانەوه بۆ باخەکەت بنێرێت و، بیکاته زەویەکی ڕووت و خلیسك و وشك...",
		"یاخود (دوور نیە) ئاوی باخەکه ڕۆبچێت و هەرگیز نەتوانیت بەدەستی بهێنیت.",
		"(سەرئەنجام پێشبینی هاوەڵی خواناسی هاتەدی) سەروەت و سامانی بەبا دراو لەناو برا، ئینجا (بەدەم ئاخ و داخ و هەناسەی ساردەوە)، دەستی دەدا بەیەکداو لەسەر ئەو مەسرەفەی کەتێدا کردبوو، لەکاتێکدا باخەکه بەسەریەکدا تەپی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئەوسا دەیوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوەڵێکم بۆ خوا بڕیار نەدایه (باوەڕی دامەزراوم تەنها بەو هەبوایە).",
		"ئیتر هیچ دەستەو تاقمێك نەبوو جگه له خوا فریای بکەوێت و لەخەشمی خوا دەربازی بکات، سەرکەوتووش نەبوو.",
		"ئا لەو کاتانەداو لەو جۆره حاڵانەدا یارمەتی و کۆمەك تەنها له خوا، پەروەردگاری حەق و ڕاست و دروست وەردەگیرێت، هەر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووە، چاکترین سەرئەنجامیش چاوەڕێی بەختەوەرانە.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) نموونەیان بۆ بهێنەرەوه که ژیانی دنیا وەك ئەو ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانەوه دەیبارێنین و ڕووەکی زەوی بەهۆیەوه بەیەکدا دێن، له دوای ماوەیەکی کەم (هەموو ئەو ڕووەك و گژو گیایە) دەبێته پووش و پەڵاشێکی وردو خاش، ڕەشەبا بەم لاو لادا بڵاوی دەکاتەوە، خوای گەورەش هەمیشەو بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"ماڵ و سامان و وەچە، زینەت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، بەڵام دڵنیابن کردەوه چاکەکان که بەرهەمیان دەمێنێتەوه پاداشتیان چاکتره لای پەروەردگارت و ئومێدو هیوای چاکتریشی لێ دەکرێت بۆ خاوەنەکانیان.",
		"ڕۆژێك دێت که کێوەکان له جێگەی خۆیان هەڵدەکەنین و گۆشەو کەناری زەوی بەزەقی دەبینیت، لەکاتێکدا هەموو خەڵکیشمان کۆ کردۆتەوەو کەسیشمان لێ بەجێ نەهێشتوون.",
		"ئەو ڕۆژه سەرجەم نەوەی ئادەم، ڕیز کراون لەبەردەم پەروەردگارا، خوای گەوره ڕوو بەکافران دەفەرموێت: سوێند بێت واهاتنەوه بۆ لامان هەر وەك له سەرەتادا دروستمان کردوون (بەڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) لەحاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان دەوت که هەرگیز کاتێکمان دیاری نەکردووه بۆ لێپرسینەوەتان.",
		"نامەی کردەوەی هەر کەس دادەنرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) بەڵام تاوانباران دەبینیت دڵه لەرزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کارو کردەوەی ناپەسەندی تۆمار کراویان، بۆیه دەڵێن: هاوار له ئێمه ئەم نامەو دۆسیەیه چیە؟! هیچ گوناهێکی وردو درشت بەجێ ناهێڵێت بەڵکو هەمووی تۆمار کردوە، ئەو خەڵکه هەرچیان کردووه (بەدەنگ و ڕەنگەوە) ئامادەیە، بێگومان پەروەردگاری تۆ ستەم له هیچ کەس ناکات.",
		"ئێمه کاتێك به فریشتەکانمان وت سوژدەبەرن بۆ ئادەم، هەر هەموو سوژدەیان برد جگه له ئیبلیس که له دەستەی پەریەکان بوو بەهۆی ئەوەوه له فەرمانی پەروەردگاری یاخی بوو، ئایا ڕەوایه که ئەوو نەوەکەی بکەنه پاڵپشت و یارو یاوەری خۆتان له جیاتی من، لەحاڵێکدا ئەوان دوژمنی هەمیشەیی ئێوەن، ئای که چەنده کارێکی خراپ و ناڕەوایه بۆ ستەمکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وەك شەیتانیان داناوەو گوێڕایەڵی دەکەن.",
		"وەنەبێت من لەکاتی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا ئەوانم ئاماده کردبێت، بگره هەتا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، بەڕاستی من هەرگیز ئەوانەی خەڵك گومڕا دەکەن نەمکردووه بەیارمەتیدەری خۆم و پشتم پێ نەبەستوون.",
		"ڕۆژێك دێت که خوا له هاوەڵگەران دەپرسێت و پێیان دەڵێت: کوا ئەو شەریك و هاوەڵانەی که بۆ منتان بڕیار دەدا، جا بانگیان لێ دەکەن و هاواریان لێدەکەن، (بەڵام بێ سوودە) هەر وەڵامیشیان نادەنەوە، ئیتر بۆ هەمیشه سزای سەخت دەخەینه نێوانیانەوە.",
		"(ئا لەو گیر خواردنەدا) تاوانباران دۆزەخ دەبینن و دڵنیان بێگومان دەچنه ناوی و تێکەڵی دەبن، هیچ پەناگاو کەلێنێکیش نیه که لێی دەربازبن.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه لەم قورئانەدا له هەموو جۆره نموونەیەکمان هێناوەتەوه بۆ خەڵکی (تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هەموو شتێك زیاتر موجادەله دەکات و له شت دەکۆڵێتەوە.",
		"خەڵکی خوانەناس هیچ شتێك نەبووەته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوەڕ بهێنن کاتێك که هیدایەتیان بۆ ڕەوانه کراوەو داوای لێخۆشبوون بکەن له پەروەردگاریان، مەگەر تەنها ئەوه نەبێت که یاسای پێشینان بەسەریاندا بسەپێت (به لەناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو بەڕوویان بێتەوه (له قیامەتدا).",
		"ئێمه پێغەمبەران تەنها بەمژدەدەرو ترسێنەر نەبێت نانێرین کەچی ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون هەر موجادەلەو دەمبازی دەکەن به بەڵگەی پڕوپووچ، بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بەتاڵ بکەنەوەو بیترازێنن، هەروەها نایەت و فەرمانەکانی من و ئەوەی ئەوانی پێ هۆشیار کراوەتەوه کردویانه بەگاڵتە.",
		"کێ لەوه ستەمکارتره که یاداوەری کرابێت به ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری، کەچی ڕووی لێ وەرگێڕاون و لووتی بەرز گرتووەو ئەوەشی له یاد کردووه که چ دەستپێشکەریەکی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه بەڕاستی پەردەمان هێناوه بەسەر دڵیاندا تا له ئایەتەکانی ئێمه تێنەگەن و قورسی و کەڕیشمان کردۆته گوێیانەوە، خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت و دینداری، ئەوه هەرگیز ئەوانه ئەو هیدایەته وەرناگرن.",
		"پەروەردگاری تۆ لێخۆشبووەو خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانیە، ئەگەر بەکردەوەی ئەو خەڵکه بکات هەموویان به خێرایی دەپێچێتەوەو بەسزای سەخت دایاندەگرێت، بەڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هەیه (هەر کاتێك یەخەی پێگرتن) هەرگیز پەنایەکیان دەست ناکەوێت بێجگه له پەنای خوا.",
		"ئەوەته ئەو شارو شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووە، یاخود بەچاوی خۆتان دەیبینن) لەناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) ستەمیان کردووەو بۆ لەناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوە.",
		"(یادیان بێنە) کاتێك موسا بەهاوەڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ نادەم و دەڕۆم، ئەگەر چەندەها ڕۆژم پێ بچێت تا دەگەمه ئەو شوێنەی که دوو دەریاکه یەکدەگرن یان دەگەمه ئەنجام، یاخود ماوەیەکی زۆر دەڕۆم و دەگەڕێم (خوای گەوره ویستوویەتی موسا پێغەمبەر علیه السلام تێبگەیەنێت که بەندەی هەیه له بواری تردا شارەزان، لەبەر ئەوه ڕێنموویی کردووه تا بگەڕێت بەشوێن ئەو جۆره کەسانەدا و لەوانیش سوود وەربگرێت).",
		"کاتێك گەیشتنه ئەو شوێنەی که دوو دەریاکه بەیەك دەگەن، ماسیەکان که لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سەفەر، فەرامۆشیان کردبوو، ئەویش هەڵبەزی بۆوەو ڕێگەی ناو دەریای بۆ خۆی گرتەبەر.",
		"جا کاتێك تێپەڕین (لەو شوێنەو، له جێیەکی تر لایاندا) موسا بەهاوەڵەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بهێنە، چونکه بەڕاستی لەم سەفەرەماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین.",
		"لاوەکه وتی: ئەگەر له بیرت بێت ئەو کاتەی که چووینه سەر بەرده گەورەکه (بۆ حەوانەوە) من بیرم چوو باسی ماسیەکەت بۆ بکەم، کەسیش له بیری نەبردمەوه شەیتان نەبێت، که بۆتی باس بکەم، لەڕاستیدا ئەو ماسیه (زیندوو بۆوەو) به شێوەیەکی زۆر سەیر خۆی کرد بەناو دەریادا.",
		"موسا علیه السلام وتی: هەر ئەوەبوو که ئێمه دەمانویست (واتە: دەبوو ئا لەو شوێنەدا چاوەڕێ بوینایە) ئیتر به ناچاری گەڕانەوه بۆ ئەو شوێنەی که به جێیان هێشتبوو.",
		"لەوێ به بەندەیەك له بەندەکانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕەحمەتی تایبەتی خۆمان بەهرەوەرمان کردبووو زانست و زانیاری تایبەتی خۆمانمان پێ بەخشیبوو، موسا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵەتم دەدەیت که شوێنت بکەوم تا لەو زانست و زانیاریەی پێت بەخشراوه منیش بەهرەدار بکەیت؟",
		"موسا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم دەدەیت شوێنت بکەوم؟ تا لەو زانستەی -لەلایەن پەروەردگارتەوە- فێرکراویت، منیش فێر بکەیت و نیشانمی بدەی، بەڵکو کەڵکی لێ وەرگرم له کاروبارمدا.",
		"زاناکه وتی: بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێدەنگ بیت بەرامبەر ڕەفیتارو کردارم، چونکه من شتی سەرسوڕهێنەر دەکەم و تۆ له نهێنیەکەی تێناگەیت).",
		"جا چۆن خۆدەگریت له بەرامبەر شتێکەوه که هەواڵت لێی نیه و ئەم سەرو ئەو سەری نازانیت.",
		"موسا وتی: دەمبینیت ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت خۆڕاگر دەبم و له هیچ فەرمانێکت دەرناچم.",
		"زاناکه وتی: جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوه پرسیارم لەهیچ شتێك لێ مەکە، هەتا خۆم له نهێنیەکەی ئاگادارت نەکەم.",
		"هەتا کاتێك پێکەوه دەرچوون و سواری کەشتیەکه بوو‌ن، زاناکه دەستی کرد به کون کردن و عەیبدار کردنی، موسا (خۆی پێنەگیراو) وتی: باشە، ئاخر، ئەوه تۆ ئەم کەشتیه کون دەکەیت، دەتەوێت هەرچی سەرنشینەکانی هەیه نوقمی بکەیت، سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناشایستەی گەورەت کرد!!",
		"زاناکه وتی: نەم وت: تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.",
		"موسا وتی: لێم مەگره چونکه مەرجەکەم فەرامۆش کردو فێربوونی ئەم زانیاریەی که دەمەوێت له تۆوه فێربم لەسەرم قورس و گران مەکە.",
		"(دوایی دابەزینه سەر وشکانی) کەوتنه ڕێ، هەتا گەیشتنه منداڵێك، زاناکه گرتی و کوشتی، موسا وتی: سەیرە، ئەوه بۆچی کەسێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئەوەی ئەو تاوانێکی وای کردبێت و (شایستەی کوشتن بێت) سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناپەسەندو ناڕەوات ئەنجامدا!!",
		"زاناکه وتی: پێم نەوتیت که بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت و دان بەخۆتدا بگریت.",
		"موسا وتی: ئەگەر دوای ئەمه پرسیاری هەر شتێکی ترم لێ کردیت، ئەوه هاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی بەڕای من مافی خۆته و لەڵایەن منەوه لێ بوردراویت (چونکه من بەئاسانی له هەڵسوکەوتی تۆ تێناگەم).",
		"پاشان دەرچوون و ڕۆشتن هەتا گەیشتنه ناو خەڵکی شارۆچکەیەک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکەکه کرد، کەچی دەستیان نا به ڕوویانەوه و میوانداریان لێ نەکردن، ئەوسا لەناو شارەکەدا دیوارێکیان بەدی کرد خەریکبوو دەڕوخا، بەڵام زاناکه هەڵیچنیەوەو چاکی کردەوەو بەرزی کردەوە، موسا وتی: ئەگەر بتویستایە، ئەوه کرێیەکت بەرامبەر ئەم کاره وەردەگرت (دەماندا بەخۆراک پیی تێر دەبووین).",
		"زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونەوەی نێوانی من و تۆیە، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار دەکەم له حەقیقەت و سەرئەنجامی ئەو شتانەی که نەتتوانی ئارام بگریت له بەرامبەریانەوە.",
		"ئەو کەشتیەی (عەیبدارم کرد چەند هەژارێک خاوەنی بوون له دەریادا کاریان دەکرد، جا منیش ویستم عەیبداری بکەم، لەکاتێکدا لەو ناوەدا پاشایەک هەبوو که هەموو کەشتیەکی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر دەکرد.",
		"منداڵەکەش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هەبوو، ترساین لەوەی که بەسەرکەشی و بێ دینی و خوانەناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هەر له ئێستاوه سەرکەشی و لاساریی پێوه دیار بوو).",
		"(بەو کارەمان) ویستمان که پەروەردگاریان (لەجیاتی ئەو) پاکترو چاکتریان پێ ببەخشێت و بەمنداڵێکی خاوەن بەزەیی و میهرابانتر بەهرەوەریان بکات (منداڵەکەش بەهەشتی بێت).",
		"دیوارەکەش که چاکم کردەوە، خاوەنەکەی دوو منداڵی هەتیووی شارۆچکەکه بوون، لەژێریدا گەنجینەیەکی (زێڕو زیویان) هەبوو (که باوکیان بۆی شاردبوونەوە، ئەگەر گوێمان پێ نەدایە، باران و لافاو دەری دەخست و ئەو خه ڵکه ڕەزیلەی که میوانداریان لێ نەکردین‌، دەستیان دەکەوت)، باوکی ئه دوو منداڵەش خواناس و چاک بوو، جا پەروەردگارت ویستی کاتێک گەنجینەکەیان دەست بکەوێت که گەوره و بەهێزبن، ئەوسا دەری بهێنن، ئەمەش وەکو ڕەحمەتێکی تایبەتی لەلایەن پەروەردگارتەوه (لەبەر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هەموو ئەو کارانەم له خۆوه نەکردووە، ئیتر ئەوه بوو ڕاز و نهێنی ئەو شتانەی که خۆت بۆ نەدەگیرا کاتێک ئانجامم دەدان.",
		"دەربارەی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ دەکەن، پێیان بڵێ: گۆشەیەک له بەسەرهاتی ئەوتان بۆ باس دەکەم.",
		"ئێمه توانا و دەسەڵاتمان له زەویدا پێ بەخشی بوو، بۆ هەرشتێکی پێویستی ئەو سەردەمه هۆکارەکەیمان بۆ ڕەخساندبوو.",
		"ئەویش کەڵکی تەواوی له هۆکارەکان وەردەگرت.",
		"(خۆی و لەشکرەکەی) کەوته ڕێ هەتا کاتێک گەیشته ناوچەکانی خۆرئاوا، (کەوا دەهاته بەرچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا دەبێت، لەو ناوەدا ڕێی کەوت له قەومێکی (خوانەناس و بێ دین)، ئێمەش پێمان وت: ئەی (ذو القرنین) یان ئەوەیه به سزا لەناویان دەبەیت (ئەگەر لەسەر کوفر و تاوانیان بەردەوام بوون) یان چاکەیان لەگەڵدا دەکەیت (ئەگەر شوێنی ئیمان و چاکه نەکەوتن).",
		"(ذو القرنین) وتی: بێگومان ئەوەی ستەمکار بێت ئێمه سزای دەدەین، لەوەودوایش که گەڕایەوه بۆ لای پەروەردگاری سزایەکی زۆر سەخت و گرانی دەدات.",
		"بەڵام ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و کارو کردەوەی چاکه ئەنجام بدات، ئەوه پاداشتی چاک بۆ ئەوە، لەمەودوا قسەی خۆش و فەرمانی ئاسان و کاری سووکی دەدەین بەسەردا.",
		"لەوەودوا کەڵکی تەواوی له هۆکارەکان وەرگرت و بەشوێنیاندا گەڕا.",
		"هەتا کاتێک گەیشته ناوچەی خۆرهەڵاتی (دوور)، بینی خۆر هەڵدێت لەسەر قەومێک که پەناگایەکیان نیه تا لەتینی خۆیان بپارێزن.",
		"هەر بەو شێوەیه ڕەفتاری کرد، که لەگەڵ خەڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمه بەتەواویی ئاگاداربووین لەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدا.",
		"لەوەودوا هەر دەستبەرداری هۆکارەکان نەبوو، بەشوێنیاندا گەڕا.",
		"هەتا کاتێک گەیشته نێوان هەردوو بەربەستەکە، که له نێوانیاندا قەومێک هەبوو که له هیچ قسەیەک تێ نەدەگەیشتن (مەگەر زۆر بەدەگمەن).",
		"کاتێک دەسەڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی یەئجوج و مەئجوج تۆوی خراپه و تاوان دەچێنن له زەویدا، تا بەربەستێک له نێوان ئێمه و ئەواندا دروست بکەیت؟",
		"(ذو القرنین) وتی: ئەو دەسەڵات و زانیاری و شتانەی پەروەردگارم پێی بەخشیووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه بەهێزی بازوو یارمەتیم بدەن تا بەربەستێکی بەهێز له نێوان ئێوه و ئەواندا دروست بکەم.",
		"پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (کەڵەکەی بکەن) هەتا ئەمبەرو ئەوبەری هەردوو کێوەکەی پڕ کرد، ئەوسا فەرمانیدا، تا به (موشەدەمە) فوو بکەن لەو ئاگرەی که له ژێریدا کرابۆوە، هەتا کاتێک هەمووی کرد به ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئادەی مسی تواوەم بۆ بهێنن تا بیکەم بەسەریدا (مس لەگەڵ ئاسندا تێکەڵ بکرێت پێکهاتەیەکی بەهێزی لێ دروست دەبێت).",
		"ئەو‌سا ئیتر (یەئجوج و مەئجوج) نه توانیان سەربکەون، نه توانیان کوناو دەری بکەن.",
		"(ئەوسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئەم بەربەسته ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارمەوە، ئینجا کاتێک پەروەردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی دەکات، بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم حەقیقەت و ڕاستەقینەیە.",
		"لەو ڕۆژه بەدواوه وازمان لێهێنان تا وەک شەپۆل بەناو یەکدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئەو ڕۆژەی (که بەربەستەکه دەشکێت و به پەلە) وەکو لێشاودێنه دەرێ و شەپۆل دەدەن بەناو یەکدا (که یەکێکه له نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئەوسا فوو دەکرێت به - صور - دا، بەو هۆیەوه هەر هەموو خەڵکی به تەواوی کۆ دەکەینەوه (بۆ موحاسەبه و لێپرسینەوە).",
		"ئیتر ئەو ڕۆژه دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین و بەتەواوی دەری دەخەین (هەمووشیانی تیادا کۆ دەکەینەوە).",
		"ئەوانەی که پەرده بەسەر چاویاندا هاتبوو (نەیاندەویست نیشانەکانی دەسەڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکەن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمەیان نەبوو، حەزیان لێ نەدەکرد).",
		"ئایا ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون وا دەزانن که هەروا بۆیان دەچێته سەرو چاوپۆشییان لێ دەکەین له کاتێکدا که ئەوان بەندەکانی ئێمه دەکەنه یارو یاوەری خۆیان و پشت بەوان دەبەستن و ئێمه فەرامۆش دەکەن، ئەوانه بابزانن که بەڕاستی ئێمه دۆزەخمان ئامادەکردووه بۆ بێ باوەڕان کەلەوێ دادەبەزن و نیشتەجێ دەبن.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هەواڵی ئەو کەسانەتان بدەمێ که له کارو کردەوەیاندا زۆر زەرەرمەند و خەسارەتمەندن؟!",
		"(ئەوانە) ئەو کەسانەن که هەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا، بەزایه و بەهەدەر چووه بەمەرجێک وایان دەزانی که بەڕاستی کاری چاک دەکەن و کردەوەی ڕەوا ئەنجام دەدەن.",
		"ئەوانه کەسانێکن که باوەڕیان به بەڵگەو نیشانەکانی پەروەردگاریان نەبووەو بەنیازی ئامادەبوونی بەردەم بارەگای خوایی نەبوون، ئیتر هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخ و پووچ بووەوە، له ڕۆژی قیامەتیشدا هیچ جۆره بایەخ و نرخێکیان بۆ دانانێین.",
		"ئەوانه پاداشتیان ئاگری دۆزەخه بەهۆی ئەوەی که باوەڕیان نەبوو و گاڵتەجاڕیان بەبەڵگەو نیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمەکرد.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئێمه هەر له زووەوه به بەهەشتی فیردەوسمان بۆ ئاماده کردوون، تا لەوێ دابەزن و ژیانی کامەرانی تیایدا بەرنەسەر.",
		"ژیانیان تیایدا بەردەوام و نەبڕاوەیە، نایانەوێت بگوێزرێنەوه بۆ شوێنێکی تر (لەبەر چاویان ناکەوێت).",
		"پێیان بڵێ: ئەگەر دەریا هەمووی مرەکەب بێت و زانست و زانیاری پەروەردگارمی پێ بنووسرایە، دەریا تەواو دەبوو پێش ئەوەی زانست و زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت، ئەگەر چەندەها ئەوەندەی تر دەریاش بهێنن و بیکەنه مرەکەب، چونکه زانست و زانیاری پەروەردگار کۆتایی نایه و بێ سنوورە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئادەمیزادێکم وەک ئێوە، بەڵام ئەوەنده هەیه وەحی و نیگام بۆ دێت (ئەم ڕاستیەتان تێبگەیەنم) کە: بێگومان خوای ئێوه خوایەکی تاک و تەنهایە، جا ئەوەی دەیەوێت بەدیداری پەروەردگاری شادببێت، بەخۆ‌شنودیەوه با کارو کردەوەی چاک و دروست ئەنجام بدات و بەهیچ شێوەیەک له پەرستندا هیچ کەسێک نەکاته هاوەڵ و شەریک بۆی.",
	},
	-- 19 = مريم
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، ئەم باسە) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە، دەربارەی بەندەی خۆی زەکەریا.",
		"کاتێک له (پەرستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ پەروەردگاری بەپەنهانی.",
		"وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئێسکەکانم لاواز بوون و قژی سەرم هەر هەمووی سپێتی دایگرتووە، بەڵام من هەرگیز له دوعاو پاڕانەوەم له زاتی تۆ نائومێد نەبووم و (دەستت نەناوه بەڕوومەوە).",
		"بەڕاستی من لەوه ترساوەم که خزم و خوێشان عەشرەت دوای مردنم سەگەردان بن، (چونکه کەسێکی وایان تیادا بەدی ناکەم که شایستەی گەیاندنی پەیامەکەت بێت، خۆت دەزانیت) خێزانکەشم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له لەبەخششی خۆت بەهرەوەرم بکه و منداڵێکم پێ ببەخشیت که بتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.",
		"تا میراتی پێغەمبەرایەتی من و نەوەی یەعقوب وەرربگرێت، هەروەها پەروەردگارا بیکه بەکەسێکی وا، کەتۆش و بەنده چاکەکانیشت لێی ڕازی بن (ئەوەنده چاکەکارو چاکەخوازو دیندار بێت).",
		"خوای گەوره نزاکەی گیراکردو فەرمووی: ئەی زەکەریا بەڕاستی ئێمه مژدەت دەدەینێ بەوەی که کوڕێکت پێ دەبەخشین و ناویشی - یەحیا - یە، پێش ئەو کەسمان هاوناوی ئەو نەکردووە.",
		"زەکەریا وتی: پەروەردگارا به چ شێوەیەک کوڕم پێ دەبەخشیت، لەکاتێکدا هاوسەرەکەشم منداڵی نابێت و منیش گەیشتوومەته ئەوپەڕی پیری و پەککەوتەیی (بەڵام هەموو شت لای تۆ ئاسانە).",
		"وتی: پەروەردگاری تۆ هەر بەو شێوەیه بڕیاری داوه و فەرمووشیەتی ئەوکاره لای من زۆر ئاسانە، بەڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وەنەبێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هەبووه نه بوون)...",
		"زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم پێ ببەخشه تا‌دڵنیابم، که ئەو مژدەیه هاتۆتەدی، خوای گەوره فەرمووی: نیشانەو بەڵگەت ئەوەیه (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) که تۆ ناتوانیت سێ شەوی تەواو (به ڕۆژەکانیەوە) قسه لەگەڵ خەڵکیدا بکەیت!",
		"(ئەوسا دوای دڵنیابوون) له پەرستگاکەی هاته دەرەوه بۆ ناو قەومەکەی و ئاماژەی بۆ کردن (که له بەرامبەر نازو نیعمەت و بەخششەکانی خواوە) بەیانیان و ئێواران تەسبیحات و ستایش بکەن.",
		"(پاشان که یەحیا گەوره بوو فەرمانمان پێدا) ئەی یەحیا کتێبی (تەورات) بەتوندی بگرەو پابەندی بەو هەر له تەمەنی نەوجەوانیدا، توانای جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاستمان پێبەخشی، به دادوەرێکی ڕێک و پێک کێشەی خەڵکەکەی چارەسەر دەکرد.",
		"یەحیا دڵ و دەروونێکی پڕ له سۆزو خۆشەویستی و پاک و خاوێنی هەبوو که لەلایەن خۆمانەوه پێمان بەخشیبوو و ئەو زۆر خواناس و پارێزگار بوو.",
		"هەروەها چاک ڕەفتارو جوان ڕەفتار بوو لەگەڵ باوک و دایکیدا، وەنەبێت ئەو کەسێکی دڵرەق و یاخی و نالەبار بوو بێت.",
		"درودو سەلامی خوای لەسەر بیت له ڕۆژەدا که له دایک بوو و لەو ڕۆژەدا که وەفات دەکات، لەو ڕۆژەشدا که هەڵدەستێت و زیندوو دەبێتەوە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی بەسەرهاتی مەریەم یاد بکە، کاتێک کەنارگیری کرد له کەسوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهەڵاتی (بیت المقدس) هەڵبژارد (بۆ خواپەرستی).",
		"ئینجا لەنێوان خۆی و ئەواندا پەردەیەکی ڕایەڵ کرد (تادوور لەخەڵکی بەسۆزەوه خواپەرستی بکات) ئێمەش جو‌برەئیلی فریشتەمان نارد بۆ لای، وەکو بەشەرێکی تەواو (خۆی خسته بەرچاوی).",
		"مەریەم وتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم به خوای میهرەبان له تۆ ئەگەر کەسێکی به تەقواو لەخواترس بیت.",
		"جوبرەئیل وتی: (مەترسە) دڵنیابه من تەنها نێردراوی پەروەردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببەخشم.",
		"مەریەم وتی: جا چۆن من منداڵم دەبێت، لەکاتێکدا هیچ بەشەرێک توخنم نەکەوتووه و داوێن پیسیش نەبووم.",
		"جوبرەئیل وتی: ئەو قسانەی تۆ ڕاست و دروستن، بەڵام ئەوه بڕیاری پەروەردگاره و دەفەرموێت: ئەوکاره لای من ئاسانه (که بەبێ باوک ئەو منداڵه بهێنمه کایەوە)، بۆ ئەوەی بیکەمه نیشانەو موعجیزەیەک بۆ خەڵکی، هەروەها ڕەحمەتێکی تایبەتیش بێت لەلایەن ئێمەوە، ئیتر ئەو کارەش بڕیاری لەسەر دراوه و بڕاوەتەوە.",
		"دەستبەجێ مەریەم سکی پڕ بوو، (بەغەم و پەژارەوە) بەرەو شوێنێکی دوور ڕۆیشت.",
		"ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قەدی دارخورمایەک، (بەدەم ئاهو ناڵەوە) دەیوت: پێش ئەم حاڵته بمردمایەو وەک شتێکی بێ نرخ فەرامۆش بکرامایە.",
		"(ئەو منداڵەی که له داوێنی بەربۆوە) له ژێریەوه (بانگی کردو وتی: دایه گیان) خەفەت مەخۆ، ئەوەته پەروەردگارت به بەردەمتدا جۆگەلەیەکی جاری کردووە.",
		"ئەو دارخورمایەش (که پاڵت پێوەداوە) کەمێک ڕایوەشێنه خورمای گەییوت بەسەردا دەبارێنێت.",
		"ئینجا لەو خورمایه بخۆ، لەو ئاوەیش بخۆرەوە، خەمیشت نەبێت، ئەگەر کەسێکت له خەڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئەوه به ئیشارەت تێی بگەیەنه پێی بڵێ: بەڕاستی من بڕیارمداوه و نەزرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهرەبانم، لەبەر ئەوه ئەمڕۆ من هەرگیز قسه لەگەڵ کەسدا ناکەم.",
		"ئەوسا مەریەم منداڵی نازداری خۆی له باوەش گرت و بردی بۆ لای خزم و کەس و کاری (هەموو بەسەرسامیەوە) وتیان: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نالەبارو ئابڕووبەرت ئەنجامداوە.",
		"ئەی خوشکی هاروون (لەبەر تەقواو خواناسی ئەو ناز ناوەیان پێدابوو) تۆ نه باوکت کەسێکی خراپ و (شەرواڵ پیس بووە) نه دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس!!",
		"(مەریەمیش هیچی نەگوت) بەڵکو ئاماژەی بۆ ڕۆڵەی نازداری کرد (تا لەو بپرسن)، هەموو (به سەرسامیەوە) وتیان: چۆن قسه لەگەڵ منداڵی ناو بێشکەدا دەکرێت.",
		"(ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت و بەدەنگه ناسکەکەی) وتی: بەڕاستی من بەندەی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ بەخشیووم و کردوومی به پێغەمبەری خۆی.",
		"منی موبارەک و پیرۆزیش کردووه له هەر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژەکانم ئەنجام بدەم و له زەکاتدانیش درێغی نەکەم هەتا له ژیاندا هەم.",
		"(هەروەها فەرمانی پێداوم کە) چاک ڕەفتار بم لەگەڵ دایکم دا و نەیکردووم بەکەسێکی زۆرداو بەدرەفتار..",
		"سڵاوی پەروەردگارم لەسەره ئەو ڕۆژەی که لەدایک بووم و ئه ڕۆژەش که دەمرم، ئەو ڕۆژەش که زیندوو دەکرێمەوە.",
		"ئا ئەوەیه عیسای کوڕی مەریەم، هەر ئەوەشه قسەی ڕاست و دروست دەربارەی، که ئەوانه (واته جووەکان) گومان بەدەوریدا دروست دەکەن (گاوران، بەکوڕی خوا له قەڵەمی دەدەن).",
		"بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاته ڕۆڵەی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک هەرشتێک بڕیار بدات، ئەوه بەڕاستی تەنها ئەوەندەی دەوێت که فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.",
		"بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و پەروەردگاری ئێوەشە، کەوابوو بیپەرستن، ئەمەیه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سەرفرازی هەردوو جیهان).",
		"(لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستیانەدا) ئینجا یەکسەر گرۆو دەستەکان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ پەیدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئەوانەی که بێ باوەڕن و (بڕوا بەو ڕاستیانه ناکەن) کاتێک قیامەت بەرپا دەبێت و دیمەنی سامناک و بەسەرهاتی گەوره دەبینن (که ئێسته بەدووری دەزانن).",
		"ئەو ڕۆژەی (که ئەو خوانەناسانە) ئاماده دەکرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سەیرە!) ئای که چەنده دەزگای بیستن و بینینیان بەهێزە، بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ له گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژین.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ستەمکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و پەشیمانی کاتێک کار له کار ترازاوە، لەکاتێکدا ئەوانه له غەفڵەتدان و باواڕ ناهێنن.",
		"بەڕاستی سەرەنجام هەرئێمه دەبینەوه خاوەن و میراتگری سەر زەوی و هەموو ئەوانەی که له سەریەتی و بۆ لای ئێمەش دەگەرێنەوە.",
		"هەروەها له قورئاندا باسی (گۆشەیەک له بەسەرهاتی) ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکه بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ بوو، له پێغەمبەرانیش بوو.",
		"کا‌تێک بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم! ئەوه تۆ بۆچی شتێک دەپەرستیت که نەگوێ بیستە، نەکەس بەرچاو ڕوون و ڕۆشنبیر دەکات، نه هیچ سوودێکت پێ دەگەیەنێت.",
		"ئەی باوکی بەنرخم! بەڕاستی ئەو زانستی و زانیاریەی که بۆ من هاتووە، (دەربارەی دەسەڵات و توانای بەدیهێنەری ئەم جیهانە) بێگومان بۆ تۆ نەهاتووە، کەواته پەیڕەوی من بکه ڕێنمووییت دەکەم بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.",
		"ئەی باوکی ئازیزم! شەیتان مەپەرستە، چونکه بەڕاستی شەیتان یاخی یه له خوای میهرەبان و سەرکەشیی کردووە.",
		"ئەی باوکی بەرێزم! بەڕاستی من دەترسم سزایەک لەلایەن خوای میهرەبانەوه یەخەت پێ بگرێت‌‌، ئەوکاته ئیتر دەبیته یارو یاوەرو پشتتگیری شەیتان.",
		"(باوکی ئیبراهیم بەسەغڵەتیەوە) وتی: بۆچی ئەی ئیبراهیم تۆ (ئەوەندە) له خواکانی من بێزاری، بەڕاستی ئەگەر کۆڵ نەدەیت و واز نەهێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکەن و) بێگومان بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ، ون به لەبەرچاوم هەر نەتبینمەوە.",
		"ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من دەڕۆم) لەمەولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایەتت) له پەروەردگارم بۆ دەخوازم، چونکه ئەو زاته زۆر منی خۆش دەوێت و ڕێزی بۆ داناوم.",
		"وا من دوور دەکەومەوه و کەنارگیری دەکەم، له ئێوه و لەو شتانەی که لەجیاتی خوا دەیپەرستن، من تەنها هاناو هاوار بۆ پەروەردگارم دەبەم و هەر ئەو دەپەرستم، ئومێدەوارم که پەروەردگارم نائومێد و ڕەنجەڕۆم نەکات و دوعاو نزاو پەرستنم لێ وەربگرێت.",
		"جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور کەوتەوه لەو خەڵکه گومڕایه و لەو شتانەی که له جیاتی خوا دەیانپەرست، ئێمه ئیسحاقمان پێبەخشی و به ئیسحاقیش، یەعقوبمان بەخشی، هەریەک لەوانیشمان کرده پێغەمبەر.",
		"ئێمه له ڕەحم و بەخشندەیی خۆشمان هەموویانمان بەهرەوەر کردو ئێمه زمانی خەڵکی دیندارمان هێناوەته گۆ که (هەتا دنیا دنیایە) باسی ئەوانه بەچاکی و پاکی و بڵندی بکەن.",
		"یادی موساش باس بکه له قورئاندا، بەڕاستی ئەویش کەسێکی هەڵبژارده و دڵسۆزو پێغەمبەر فرستاده بوو.",
		"لەلای ڕاستی کێوی - طور - ەوه بانگمان لێ کرد، لەکاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خستەوە.",
		"هەروەها بەرەحمەت و بەخشندەیی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغەمبەر و (هاوکار) بۆی.",
		"ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئەو له بەڵێن و پەیمانەکانیدا ڕاستگۆ بوو، ئەو پێغەمبەرو ڕەوانه کراوی خوا بوو.",
		"(ئیسماعیل) هەمیسشەو بەردەوام، فەرمانی دەدا به خێزانی و خزمانی، که نوێژەکانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئەنجام بدەن و زەکاتیش فەرامۆش نەکەن و ئەو لای پەروەردگاری شیایستەی ڕێزو ڕەزامەندی بوو.",
		"هەروەها له قورئاندا باسی ئیدریس بکە، چونکه ئەویش پێغەمبەرێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..",
		"بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایەدارو بەرزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگەی تایبەتدا.",
		"ئا ئەوانه کەسانێکن که خوای گەوره نازو نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون له پێغەمبەران، له نەوەی ئادەم و ئەوانەش (که له کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوحدا سوارمان کردن و له نەوەی ئیبراهیم و یەعقوب و لەوانەی که هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون، ئەوانە، هەرکاتێک ئایەتەکانی خوای میهرەبانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، به پەله سوژده دەبەن و ئەسرین له دیدەیان دەبارێت، (له سۆزو خۆشەویستی پەروەردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان دەکوڵێت) و دەگرین.",
		"له دوای ئەوان کەسانێک له نەوەکانیان بوونه جێنشین، که نوێژەکانیان بەزایه داو شوێنی ئارەزووەکانی نەفسیان کەوتن، ئەوانه تووشی گومڕای و سەرگەردانی و سزا دەبن (له دنیاو قیامەتدا).",
		"جگه لەوانەی که تەوبه دەکەن و باوەڕی دامەزراو دەهێنن و کارو کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانه دەچنه بەهەشتەوه و هیچ جۆره ستەمێکیان لێ ناکرێت.",
		"ئەو بەهەشته پڕ له باخه چڕانەی که خوای میهرەبان بەڵێنی به بەندەکانی داوه له جیهانی شاراوەدا، بەڕاستی ئەو بەڵێنەی خوا، بەڕێوەیه و هەر دێته دی.",
		"ئەوسا لەوێ هیچ گوفتارێکی نابەجێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و بەجێ) نەبێت، له بەیانیان و ئێواراندا (له هەموو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنەوەی خۆش و بەتام) بۆیان ئامادەیە.",
		"ئەو بەهەشت و شوێنه خۆشە، بەو بەندانەمان دەبەخشین و دەیانکەینه خاوەنی، که خواناس و پارێزکارن.",
		"(ماوەیەک وەحی وەستا، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرەئیلی پرسی، خوای گەورەش له قورئاندا وەڵامی دایەوە): ئێمه تەنها بەفەرمانی پەروەردگارت نەبێت دانابەزین، هەرچی داهاتوو ڕابوردوومان هەیەو ئەوەش له نێوانیاندا هەیە، بۆ ئەو پەروەردگارەیە، وەنەبێت پەروەردگاری تۆ هیچ شتێک فەرامۆش بکات.",
		"ئەو زاته پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو دروستکراوانی نێوانیانە، کەواتە، هەر ئەو بپەرسته و زۆر بەردەوام و خۆگربه له پەرستنیدا، ئایا کەس شک دەبەیت هاوناوی ئەو و هاوتای ئەو بێت؟ (خاوەنی سیفەتی بەرزو بڵندو پیرۆز بێت وەک ئەو؟!).",
		"ئادەمیزادی (بێ باوەڕ) دەڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئایندەدا زیندوو دەکرێمەوە؟!.",
		"باشه ئاخر ئادەمیزاد بۆ ئەوه یاد ناکات بەڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هەر هیچ نەبوو؟",
		"سوێند به پەروەردگارت خوانەناسان و شەیتانەکان کۆ دەکەینەوە، پاشان هەموویان به دەوری دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین و (دەیانخەینه ناوی).",
		"لەوەودوا له هەر گرۆ و دەستەیەک، ئەوانه دەردەکێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهرەبان (دژایەتی دین و بەرنامەکەیان دەکرد).",
		"پاشان زۆرچاک ئاگادارین بەوەی کەکێ لەوانه لەپێشترو شایستەتره بەوەی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزەخەوه (تا ببرژێت تیایدا).",
		"ئێوه (خەڵکینە) کەستان نی یه تێپەڕ نەکات بەسەر دۆزەخدا، (ئیمانداران بۆ ئەوەی زیاتر قەدری بەهەشت و ڕەحمەتی خوا بزانن، کافران بۆ ئەوەی بکەونه ناوی) ئەم پێشهاته بڕیاردراوه هەر جێبەجێ دەکرێت.",
		"لەوەودوا ئەوانه ڕزگار دەکەین که پارێزکارو خواناس بوون، ستەمکارانیش لەناو دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین.",
		"کاتێک ئایەتەکانی ئێمه بەسەر بێ باوەڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون بەوانه دەڵێن که باوەڕیان هێناوە: باشه کام لەو دوو دەستەیه، جێگەو ڕێگەی خۆش و ژیانی پڕ عەیش و نۆشی بۆ لواوە!! (نەفامان پێوەریان ژیانی دنیای تەمەن کۆتایە).",
		"چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوداوە، کەلوپەل و ناوماڵیان لەمان چاکتر بووە، سیماو قیافەشیان لەمان ڕێکو پێکتر بووه (کوان؟... له کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تۆ) بڵێ: ئەوەی له گومڕایی دایه باهەرخوای میهرەبان تەمەنی درێژو ماڵ و سامان و دنیای پێ ببەخشێت (بەچی دەچێت، بۆ کوێی دەبات، ئەپەڕی ئەوەیە) هەتا کاتێک ئەو هەڕەشانه دەبینن کەلێیان دەکرێت، یان سزاو ئازاری دنیایە، یان بەرپابوونی قیامەتە، جا خوانەناسان لەئایندەدا دەزانن کێ جێگه و ڕێگەی ناخۆشەو کێ لەشکرو سەربازانی لاوازە.",
		"(لەولاشەوە) ئەوانەی ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتەبەر خوا زیاتر هیداتیان دەدات، بەڵام دڵنیابن کردەوه چاکەکان که بەرهەمیان دەمێنێتەوه پاداشتیان چاکتره لای پەروەردگارت باشترین سەرەنجامیشە.",
		"ئایا ئەو جۆره کەسانەت بینیووە، که باوەڕی بەئایات و فەرمانەکانی ئێمه نیەو دەڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕو نەوەم پێ دەدرێت!",
		"باشە، ئاخۆ (ئەو بەنده یاخیە) بەنهێنی و شاراوەکانی زانیووە، یاخود بەڵێنی وەرگرتووه له خوای میهرەبان (که دنیا به دڵی ئەو بێت؟!).",
		"نەخێر، وانی یه (بەدڵی ئەو نابێت) ئەوەی که دەیڵێت له ئاییندەدا تۆماری دەکەین لەسەری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز دەکەین.",
		"بێگومان ئەوەی ئەو دەیڵێت: بەمیراتی لێی دەسێنینەوە، بەتەنهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینەوە).",
		"ئەو بێ باوەڕانه لەجیاتی خوا جۆرەها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پایەداری و دەسەڵاتیان (بەخەیاڵی خۆیان) دەست بکەوێت.",
		"نەخێر، وانی یه (خەیاڵیان خاوە)، ئەو شتانەی ئەوان دەیپەرستن، (له ڕۆژی قیامەتدا) باواڕیان بەپەرستنی ئەوان نیه و ناڕەزایی دەردەبڕن، (بەڵکو به سەختی) دژایەتیان دەکەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە.",
		"ئایا نابینیت بەڕاستی ئێمه چۆن شەیتانەکان دەنێرینه سەر خوانەناسان، بەگەرمی هانیان دەدەن بۆ تاوان و گوناهو خراپە.",
		"(ئه ی پێغەمبەر ‎صلی الله علیه وسلم) پەلەیان لێ مەکە، چونکه بێگومان ئێمه بەوردی هەر هەموو کارو کردەوەیان بەژماره تۆمار دەکەین.",
		"ڕۆژێک دێت ئێمه دەسته دەسته خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهرەبان به ڕێ دەکەین (تا بەدیداری شادببن و بیانخاته بەهەشتەوە).",
		"تاوانبارو گوناهکارانیش بەپەلەو بەتینویەتی ڕابێچ دەکەین بۆ ناو دۆزەخ.",
		"ئەوانه خاوەنی تکا نین و کەس تکایان بۆ ناکات، مەگەر ئەو کەسەی که لەکاتی خۆیدا خوای میهرەبان بەڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.",
		"(جوولەکه و گاورو بت پەرستان) دەیانوت: خوای میهرەبان ڕۆڵه و نەوەی بۆ خۆی داناوە!!",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو دەکەن و گوفتارێکی ناشایسه و سەرسوڕهێنەر دەڵێن.",
		"خەریکه ئاسمانەکان له ناقۆڵایی ئەو گوفتاره نابەجێیە، لەت و پەت ببێت، زەوی خەریکه شەق بەرێت و ڕؤبچێت، کێوەکانیش خەریکه بکەون و ورد و خاش ببن.",
		"کاتێک که نەفامان بوونی ڕۆڵه و نەوەیان دایه پاڵ خوای میهرەبان.",
		"لەکاتیکدا بۆ خوای میهرەبان نەهاتووه و ڕەوا نیه که نەوه بۆ خۆی بڕیار بدات.",
		"هیچ کەسێک نی یه له ئاسمانەکان و زەویدا، که بەندەی ملکەچی خوای میهرەبان نەبێت.",
		"سوێند بەخوا بێگومان هەر هەموویانی سەرژمێر کردووه و یەک یەک ژمارەی کردوون (کەسی لێ ون نابێت)، هەر هەموویان ڕۆژی قیامەت دێنه پێشەوە، بۆ لای به تاک و تەنها (بێ پاسەوان و بێ کەس).",
		"یەکه یەکەی ئەوخەڵکه به تاک و تەنهای دێت ئاماده دەکرێت لەبەردەم دادگای پڕ له دادوەری خوادا.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، له ئایندەدا خوای میهرەبان سۆزو خۆشەویستی و ڕێزی (تایبەتیان) بۆ ئاماده دەکات، (هەروەها له لایەن فریشتەکان و ئیمانداران و نیشتەجێکانی بەهەشتەوە) خۆشەویست و ڕێزدارن.",
		"جا بێگومان ئێمه ئەم قورئانەمان ئاسان کردووه و هەر بەزمانی تۆ ڕەوانەمان کردووە، بۆ ئەوەی مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکارو خواناسەکان، هەروەها کەسانی سەرسەخت و کەللەڕەقی پێ بترسێنێت.",
		"ئێمه چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوبردووە، ئایا هەست دەکەیت که یەکێ لەوانه مابێت، یان سرتەیەک، چرپەیەک، مشەیەکیان، لێوه بێت؟!",
	},
	-- 20 = طه
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"ئه ی پێغەمبەر ‎صلی الله علیه وسلم ئێمه ئەو قورئانە‌مان دانەبەزاندووه بۆ سەر تۆ تاتووشی خەفەت و غەم و پەژاره ببیت.",
		"بەڵکو یادخەرەوەیە، بۆ ئەو کەسەی که له لێپرسینەوەی پەروەردگار دەترسێت.",
		"قورئان، لەلایەن زاتێکەوه بەش بەش دابەزیووە، که زەوی دروست کردووه و ئاسمانه بڵندەکانی بەدی هێناوە.",
		"خوای میهرەبان بەسەر تەختی فەمانڕەوایەتی خۆیەوه وەستاوه (عەرشی ئەو زاته له سەرو حەوت چین ئاسمانەوەیه و لەوێوه سەرپەرشتی هەموو به دیهێنراوەکان دەکات، سەرنجی لاپەڕه 249 ئایەتی ژماره /2 الرعد).",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و هەرچی له زەویداو هەرچی له نێوانیاندا هەیه و هەرچی له ژێر خاکدایه (هەر هەمووی) خوا خاوەنیانە.",
		"خۆ ئەگەر بەئاشکرا قسه بکەیت، ئەوه بێگومان ئەو زاته بەنهێنی و له نهێنیش پەنهانتر دەزانێت.",
		"الله زاتێکه که جگه لەو خوایەکی تر نیە، هەرچی ناوه پیرۆزو سیفاته جوانەکان هەیه هەر شایستەی ئەوە.",
		"ئه ی پێغەمبەر ‎صلی الله علیه وسلم ئایا هەواڵی بەسەرهاتی موسات پێگەیشتووە؟!",
		"کاتێک ئاگرێکی بینی (له گەڕانەوەیدا بۆ میسر، له شەوێکی ساردا، له بیابانی سینادا) بەخێزانکەی وت: ئێوه لێره بن، بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە، (با برۆم) بەڵکو سەلکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان کەسێکم دەست بکەوێت ڕێنموویم بکات.",
		"جا کاتێک نزیکی ئاگرەکه بۆوە، بانگی لێکرا: ئەی موسا..",
		"دڵنیابه من پەروەردگاری تۆم، کەواته پێڵاوەکانت دا بکەنە، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.",
		"منیش هەڵم بژاردوویت (بۆ ڕابەرایەتی و پێغەمبەرایەتی) جا گوێ بگره بۆ ئەو شتانەی له ڕێگەی وەحی و نیگاوه پێت ڕادەگەیەنرێت.",
		"بەڕاستی هەر من (اللە) م، من خوام، هیچ خوایەک نیه جگه له من، کەواته هەر من بپەر‌سته و نوێژەکانیشت بەچاکی ئەنجام بدە، تا هەمیشه منت له یاد بێت.",
		"بێگومان ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیه و هەر دێت، نزیکه بیشارمەوە، بۆ ئەوەی هەموو کەسێک به گوێرەی کارو کردەوه و هەوڵ و کۆششی پاداشت بدرێتەوە.",
		"(ئەی موسا): نەیەڵیت ئەو کەسانەی که باوەڕیان بەقیامەت نیه و شوێنی ئارەزووی خۆیان کەوتوون، (لەو ڕاستیە) وێڵت بکەن، چونکه ئەوسا تیادەچیت و زەرەر دەکەیت.",
		"(ئینجا خوای گەوره پرسی) ئەی موسا: ئەی ئەوه چیه، بەدەستی ڕاستەوه (گرتووتە).",
		"موسا وتی: ئەوه گۆچانەکەمە، خۆمی بەسەردا دەدەم و (دەیماڵم بەدرەختدا) تا گەڵا بوەرێنم بۆ مەڕەکانم، چەند مەبەستێکی تریشم تێیدا هەیە.",
		"خوا فەرمووی: ده فرێی بده ئەی موسا.",
		"جا هەر که فرێی دا، یەکسەر بوو به مارێکی زیندوو، بەخێرایی دەجوڵایەوە.",
		"خوا فەرمووی: بیگره و مەترسە، وەک ئەوسای خۆی لێدەکەینەوە.",
		"دەستیشت بخەره ژێر باڵتەوە، ئەو کاته بەڕەنگی سپی و درەوشاوەیی دێته دەرەوە، بێ ئەوەی عەیبدار ببێت، ئەوەش نیشانه و بەڵگەیەکی ترە.",
		"(ئەم شتانه بۆ ئەوەیە) تا هەندێک له موعجیزه گەورەکانی خۆمانت نیشان بدەین.",
		"ده بچۆ بۆ لای فیرعەون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور دەرچووە.",
		"(موسا کەوته نزا کردن) وتی: پەروەردگارا سینه و دڵ و دەروونم ئاسووده و گوشاد بکە.",
		"ئیش و کارو هەوڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکە.",
		"گرێی زمانم بکەرەوه و زمانم گۆیا و پاراو بکە‌",
		"تا له قسەو گوفتارو مەرامم تێنگەن.",
		"له کەس و کاریشم هاوکار و یارمەتیدەرێکم بۆ بڕیاربدە.",
		"(حەز دەکەم) هاروونی برام بێت،",
		"خوایه پشتمی پێ بەهێز بکە،",
		"بیکه هاوبەش و یاریدەدەرم، لەگەیاندنی (پەیامەکەتدا).",
		"تا تەسبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکەین،",
		"زۆر یادی تۆش بکەین و ناوی تۆ بەرین.",
		"چونکه بەڕاستی تۆ هەمیشه بینای به حاڵی ئێمە، به هەڵس و کەوتی ئێمە، به هەموو شتێکی ئێمە.",
		"(خوای گەورەش) فەرمووی: ئەی موسا هەموو داخوازیەکانت بەجێ یه و پەسەنده و هەموویانت پێدرا.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منەتمان ناوەته سەر تۆو لای ڕەحمەتمان لێکردوویتەوە..",
		"کاتێک ئێمه ئەوەی پێوست بوو بەدایکت ڕابگەیەنرێت، پێمان گەیاند..",
		"که بیخەره ناو تابوتێکی تایبەتەوە، ئینجا بیخەره دەریاوە، با دەریا بەرەو کەنار بیبات، تا سەرەنجام دوژمنەکەی من و دوژمنەکەی ئەو بیگرێتەوە، خۆشەویستیم ڕژاند بەسەرتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گەوره ببیت.",
		"(لەبیرت نەچێت) کاتێک خوشکەکەت دەڕۆیشت و چاودێری تۆی دەکرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعەونەوە، بینی گیریان خواردووه به دەستەوە) وتی: باشە، ئایا کەسێکتان پێ بڵێم تا بۆتان بەخێو بکات، ئەوسا تۆمان گەڕاندەوه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خەفەت نەخوات، (ئەوە‌بوو که گەوره بوویت بەهەڵە) کەسێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غەم و پەژارە، به جۆرەها شێوه تۆمان تاقی کردۆتەوە، ئیتر ئەوەبوو ساڵەها لەناو خەڵکی مەدینەدا مایتەوە، (بەشوانکاری ژیانی خۆتت برده سەر) ئینجا ئەی موسا لەکاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا پەیامی ئێمه وەربگریت و ڕای بگەیەنیت)...",
		"(جا چاک بزانە) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا پەیامی من ڕابگەیەنیت).",
		"دەی بڕۆ خۆت و براکەت هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەکانمدا، نەکەن لەگەیاندنی پەیامی مندا سستی و خاوی بکەن.",
		"هەردووکتان بچن بۆ لای فیرعەون، چونکه بەڕاستی ئەو له سنوور دەرچووه و له مەرزی بەندایەتی ترازاوە..",
		"هەردووکتان بەنەرمی و جوانی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمە) له دەروونیدا جێ بگرێت.",
		"موساو هاروون وتیان: پەروەردگارا؛ ئێمه بەڕاستی دەترسین پەلامارمان بدات و لەناومان بەرێت (پێش ئەوەی پەیامەکەتی پێ ڕابگەیەنین)، یان زیاتر سەرکەشیی بکات.",
		"خوای گەوره فەرمووی: مەترسن من بەڕاستی لەگەڵتاندام، دەبیسم و دەبینم (نایەڵم دەستدرێژی بکاته سەرتان).",
		"ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هەردووکامان لەلایەن پەروەردگاری تۆوه ڕەوانه کراوین، (باوەڕی پێ بهێنە) و نەوەی ئیسرائیلیش ئازاد بکە، با له گەڵماندا بن، سزاو ئازاریان مەدە، بەڕاستی ئێمە، هاورێ لەگەڵ موعجیزەی تایبەتی له لایەن پەروەردگارتەوه ڕەوانەکراوین، سڵاویش لەسەر ئەو کەسانه بێت که شوێنی هیدایەت و ڕێبازی ڕاستەقینه کەوتوون.",
		"بێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزاو ئازارو بەڵا لەسەر ئەوانەیه که ڕاستیەکان به درۆ دەزانن و پشتی تێ دەکەن لێی یاخی دەبن.",
		"فیرعەون به فیزەوه وتی: باسه ئەی موسا پەروەردگاری ئێوه کێیە؟!",
		"موسا وتی: پەروەردگارمان ئەو زاتەیه که هەموو شتێکی بەتایبەتی و ڕێکو پێکی دروست کردووە، پاشان ڕێنموویی کردووە، تا بەچاکی دەوری خۆی ببینێت و (له خزمەتی ئادەمیزادا بێت).",
		"فیرعەون وتی: ئەی ئەو هەموو خەڵکەی که لەوەو پێش تیاچوون، چیان لێهات و سەرەنجامیان چۆنە؟!",
		"موسا وتی: زانیاری ئەوانە، لای پەروەردگارمەو له دۆسیەکانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوە، پەروەردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فەرامۆش ناکات.",
		"ئەو زاتەی که زەوی بۆ ئێوه بار هێناوە، وەکو لانکه و بێشکه (لەسەری دەحەوێنەوە)، هەروەها جۆرەها ڕێگەی (زەمینی و ئاسمانی و هەوایی) تیادا بۆ فەراهەم هێناون، له ئاسمانیشەوه باران دادەبەزێنێت، که بەهۆیەوه چاندەها جووت ڕووەکی پێ ڕواندووە.",
		"خەڵکینه بخۆن (لەو بەرهەم و بەرەکەتە)، ماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگەونیشانەی زۆر هەیه بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند.",
		"ئێمه ئێوەمان هەر لەم زەویه دروست کردووە، (دوای ماوەیەک) دەتانخەینەوه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره لەو زەویه دەرتان دەهێنینەوه (بۆ لێپرسینەوه و وەرگرتنی ئەو پاداشتەی که شایستەن).",
		"سوێند به خوا بەڕاستی هەرچی بەڵگه و موعجیزه هەبوو نیشانی فیرعەونماندا کەچی هەر هەمووی بەدرۆزانی و ئاماده نەبوو باوەڕ بهێنێت، بەڵکو هەر سەری باداو یاخی بوو.",
		"فیرعەون (به ناڕەزاییەوە) وتی: ئەی موسا هاتووی بۆ لامان، تا لەسەر زەوی خۆمان به دەرکردنمان بدەیت و ئاوارەمان بکەیت، بەهۆی جادووگەریەکەتەوە؟!",
		"کەواته سوێند بێت ئێمەش جادوویەکت بۆ دەهێنین وەک ئەوەی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمەو بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سەرپێچی لێ بکەین نه تۆش، تا له یەک شوێن و کاتدا دەستبەکار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.",
		"موسا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنەوه بێت لەکاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆبکرێتەوە.",
		"فیرعەون ئەو دانیشتنەی بەجێ هێشت و هەرچی فێڵ و تەڵەکەی هەبوو خستیەکارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به لەخۆبایی بوونەوە).",
		"موسا به جادووگەرانی وت: هاوار له ئێوە، نەکەن درۆ به ناوی خواوه هەڵبەستن، (هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن، باوەڕ به پێغەمبەران نەکەن) چونکه ئەو زاته بەتوانایه بەبەڵایەک هەمووتان لەناو ببات و بتانفەوتێنێت، چونکه بەڕاستی ئەو کەسەی کەشتی ناڕەوای هەڵبەستووه و پڕوپاگەندەی درۆی کردووه نائومێد و بێ هیواو ڕەنجەڕۆ بووە.",
		"(گوفتاری موسا کاری تێکردن) کەوتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و بەنهێنی چپ و هوڕیان دەست پێ کرد.",
		"(هەندێک له دارو دەستەی فیرعەون) وتیان به (جادووگەران) بەڕاستی ئەم دوانە، دوو جادووگەرن و دەیانەوێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان دەرتانپەڕێنن بەهۆی جادووە‌کەیانەوه و ئەم ڕێگەو بەرنامه گرنگ و بەرزەی ئێوه لەناو بەرن...",
		"جا هەرچی تواناو دەسەڵات و جادوویەکتان هەیه بیخەنەکارو یەک پارچه و یەک دەست، دەستبەکار بن، بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ دەیباتەوه سەرفرازو سەرکەتوو بەهرەمەندە!!",
		"ئەوسا جادووگەران وتیان: ئەی موسا؛ یان تۆ دەستبەکاربه و (دار عەسای خۆت) فڕێ بدە، یان ئێمه سەرەتا دەست پی دەکەین و فڕێی دەدەین؟",
		"موسا وتی: نەخێر؛ ئێوه له پێشدا دەست پێ بکەن، جا هەر دەستیان پێکرد پەت و گوریس و دارو چێوەکانیان وا دەهێنرایه بەرچاوی بەهۆی جادوویانەوە، بێگومان وەک مار بەخێرایی دەڕوات.",
		"ئەوسا موسا هەستی کرد به ترسێک له دڵ و دەروونیدا.",
		"(ئێمەش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مەترسه و دڵنیابه چونکه بەڕاستی هەر تۆ بەرزو سەرکەتوویت.",
		"ئەوەش لەدەستی ڕاستتدایه (واته عساکەت)فڕێی بدە، هەرچی ئەوان کردوویانه دەیماشێتەوه و قووتی دەدات، چونکه بێگومان ئەوەی کردوویانه تەنها فێڵ و تەڵەکەی جادووگەرە، جادووگەریش بۆ هەر کوێ بچێت و هەرچی بکات سەرکەتوو نابێت.",
		"ئەوسا ئیتر جادووگەران، خران به ڕووداو سوژدەیان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ دەرکەوت) وتیان: ئیتر ئێمه باوەڕێکی بەتینمان هێناوه بەپەروەردگاری هاروون و موسا.",
		"فیرعەون وتی: ئایا ئێوه هەر ئاوا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم و ڕازی بم؟ بەڕاستی دیاره موسا گەوره و مامۆستاتانه و هەر ئەو فێری جادووگەری کردوون، شەرت بێت دەست و قاچتان به پێچەوانەوه بقرتێنم و هەڵتانواسم بەقەدی دارخورمادا ئەوسا چاک دەزانن که کاممان (من، یان خوای موسا) سزامان توندو تیژو بەردەوامە!",
		"(جادووگەرانی تاوێک لەمەوبەر، بەباوەڕێکی بەتینەوە) وتیان: هەرگیز تازه باوی تۆ نادەین بەسەر ئەم بەڵگه و نیشانانەدا که بۆمان هەتووه سوێند بەو کەسەی که دروستی کردووین، چیت لەدەست دێت ئەنجامی بده و درێغی مەکە، بەڕاستی تۆ هەر دەتوانیت ژیانی ئەم دنیایەمان لێ زەوت بکەیت.",
		"ئێمه ئیتر بەڕاستی باوەڕمان هێناوه به پەروەردگارمان، تا له گوناهەکانمان خۆش ببێت و لەو جادووگەریەش که به زۆر پێت کردین، هەمیشه خوای گەوره له هەموو کەس چاکتره و له هەموو کەس پایەدارترو بەردەوامترە.",
		"ئێمه دڵنیاین لەوەی، که ئەوەی به تاوان و گوناهەوه بگەرێتەوه بۆ لای پەروەردگاری، بێگومان ئەوه دۆزەخ بۆی ئامادەیه که نەدەمرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه دەژی (به ئارامی و ئاسوودەیی).",
		"ئەو کەسەش به ئیمانەوه بگەرێتەوه بۆ لای و بەڕاستی کردەوه چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوه بۆ ئەوانه پلەو پایەی بەرزو بڵند ئامادەیە...",
		"بەهەشتی -عەدەنە- که باخەکەنی چڕو پڕه دەچنه ناوی، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاورێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا، ئەوەش پاداشتی کەسێکه دڵ و دەروون و ڕەوشتی خۆی خاوێن کردبێت.",
		"(دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵیک) سوێند به خوا بەڕاستی نیگامان بۆ موسا کرد که شەوڕەوی بکه بەبەندەکانم و ڕێگەیەکی وشکیان له دەریادا بۆ دابین بکه و لەکاتێکدا ترسی ئەوەت نی یه که پێت بگەن و خەمی نوقم بوون تیاچوونیشت نی یە.",
		"ئەوسا فیرعەون به سەربازانیەوه شوێنیان کەوتن، کوتوپڕ لەناو ئاوەکەدا شەپۆلی دەریا دای بەسەریانداو هەموویانی داپۆشی بەچ داپۆشینێک!",
		"فیرعەونیش قەوم و گەلەکەی خۆی گومرا کردو ڕێنموویی نەکردن.",
		"(پاشان خوا؛ ڕوو به نەوەی ئیسرائیل دەفەرموێت): ئەی نەوەی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوەمان له دەست دوژمنەکەتان ڕزگار کردو بەڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (پەیمانتان لێ وەربگرین)، گەزۆ و شەلاقەشمان بۆ دابین کردن.",
		"بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانەی که پێمان بەخشیوون و زیادڕەوی و گوناهکاری و فێڵ و تەڵەکەی تێدا مەکەن، بۆ ئەوەی خەشم و قینی من داتاننەگرێتەوە، بێگومان ئەوەی خەشم و قینی من دایبگرێت، ئەوه ئیتر کەوتووه و تیاچووە.",
		"دڵنیاش بن بەڕاستی من زۆر لێخۆش بووم له کەسەی که تەوبه دەکات و باوەڕ دەهێنێت و کاروکردەوەی چاکه دەکات، لەوەودوا (تا دوا هەناسەی ژیانی) بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ڕێبازە.",
		"(لەوەودوا موسا خۆی گەیانده کێوی طور، خوای گەوره لێی پرسی:) ئەی موسا بۆچی تۆ پەلەت کردو قەومەکەت بەجێ هێشت.",
		"موسا وتی: ئەوان لەسەر ڕێبازی من دەڕۆن، (بەڵام من ئارەزوومەندی گفتوگۆت بووم) بۆیه بەپەله هاتم تا تۆ ئەی پەروەردگارم لێم ڕازی بیت (فەرمانه پیرۆزەکانت وەربگرم).",
		"پەروەرردگار فەرمووی: بێگومان ئێمه قەومەکەتمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکردەوه (کەچی سەرکەتوو نەبوون، باوەڕ دامەزراو نەبوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.",
		"پاشان موسا گەڕایەوه بۆ ناو قەومەکەی، بەتووڕەیی و داخ و خەفەتێکی زۆرەوە، وتی: ئەی قەومەکەم، مەگەر پەروەردگارتان بەڵێنی چاکی نەدابوونێ (که سەرفرازتان بکا‌ت له دنیاو قیامەتدا) ئایا ئەو بەڵێن و پەیمانه زۆری پێچووە؟ یاخود ویستتان خەشم و قین لەلایەن پەروەردگارتانەوه دابارێت بەسەرتاندا، بۆیه ئیتر ئەو بەڵێنەی دابووتان به من نەتان بردەسەر (که پابەندی یەکخواناسی بن؟!).",
		"خەڵکەکه وتیان: ئێمه سەرپێچی کردنمان له بەڵێنەکەی تۆ بەئارەزووی خۆمان نەبووە، حەزمان له سەرپێچی نەکردووه، بەڵام ئێمه زێرو زیوێکی زۆری - قبطی- یەکان درابوو بەسەرماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش بەو شێوەیه فرێیدا..",
		"بەو زێرو زیوه پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕەیەکی دەکرد، (سامیری و بێ دینەکان بێ شەرمانە) وتیان: ئەمه خوای ئێوه و خوای موسایە، ئەو له بیری چووه و (بەشوێنیدا دەگەرێت).",
		"جا ئایا ئەو نەفا‌مانه نازانن ئەو گوێرەکەیه وەڵامی هیچ قسەیەکیان ناداتەوە؛ هیچ زەرەر، یان قازانجێکی بۆتان نیە؟!",
		"بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئەی قەومی من؛ ئێوه بەم گوێرەکه زێرینه تووشی تاقیکردنەوەیەکی سەخت بوون و تیایدا دەرنەچوون، دڵنیابن که پەروەردگارتان خوایەکی میهرەبانە، شوێنی من بکەون و گوێڕایەڵی فەرمانی من بن.",
		"کەچی وتیان: هەرگیز وازی لێ ناهێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین هەتا موسا خۆی دەگەرێتەوە!!",
		"(موسا، که گەڕایەوه به توڕەییەوە) وتی: ئەی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ دەنگ بیت) و هیچ نەکەیت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟",
		"چی وای لێ کردیت پەیڕەوی من نەکەیت؟! ئایا له فەرمانی من یاخی بوویت؟!",
		"هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئەوەی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مەگره و قژم ڕامەکێشە، (من بۆیه زۆر لەسەری نەچووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نەتەوەی ئیسرائیلەوه و گوێت بەقسەی من نەدا.",
		"(ئنجا موسا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئەی سامیری، ئەوکاره خەتەرناکه چی یه که ئەنجامت داوە؟ (ئەم پیلان و تەڵەکه و فێله چی یه دروستت کردووە)؟!",
		"سامیری وتی: ئەوەی من بینیم، ئەوان نەیانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئەسپەکەی) جوبرەئیل هەڵگرت و فڕێمدایه ناو پەیکەرەکەوە، بەو شێوەیه نەفسی بەدکردارم ئەو کارەی پێکردم (یاخود دەگونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی له خەشمی حەزرەتی موسا ڕزگار بکات و جادوویەکی ئەنجام دابێت).",
		"(موسا به سامیری) وت: دەبڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هەر کەسێک نزیکت کەوتەوه دەبێت) بڵێیت: به هیچ شێوەیەک بەریەککەوتن نی یه (دیاره که دەست هەرکەسی بەربکەوتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووە)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوە، که هەرگیز ناتوانیت لێی دەرباز ببیت، سەرنجی خواکەشت بده که بەدەوریدا دەسوڕایتەوه و دەتپەرست، دەبێت بیسوتێنین و هەلا هەلای بکەین و بیخەینه ناو دەریاوە.",
		"خەڵکینە: ئێوه دڵنیابن که پەروەردگارتان تەنها زاتی (اللە) یە، جگه لەو خوایەکی تر نیە، زانیاری و زانستی ئەو زاته هەموو شتێکی گرتۆتەوە.",
		"ئەی محمد (‎‎صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا بەو شێوەیه هەندێک له بەسەرهاتی ئەوانەی ڕابروود بۆت دەگێرینەوە، دڵنیابه ئێمه لەلا‌یەن خۆمانەوه قورئانمان پێ بەخشیوویت که یاداوەری بێت له هەموو ڕوویەکەوە.",
		"ئەوەی پشتی تێ کردبێت، ئەوه بێگومان له ڕۆژی قیامەتدا کۆڵیک گوناهـ هەڵدەگرێت.",
		"(ئەو جۆره کەسانە) لەناو سزادا بۆ هەمیشه دەمێننەوە، ئای چەند خراپه ئەو کۆڵه قورسەی که له قیامەتدا بەکۆڵیانەوەیە.",
		"ڕۆژێک دێت فوو دەکرێت به - صور- دا، ئەو ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێرەو شین هەڵگەڕاوه (دیمەنێکی ناشرین و سامناکیان هەیە).",
		"بەچپەو سرته بەیەک دەڵێن: تەنها ده شەو نەبێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی بەرزەخدا) هیچی تریان پێچووە.",
		"ئێمه چاک دەزانین سەرەنجام چی دەڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان دەڵێت: تەنها ڕۆژێک نەبێت هیچی ترتان پێ نەچووە!!",
		"پرسیارت لێدەکەن دەربارەی کێوەکان (که له بەرپا بوونی قیامەتدا چیان بەسەر دێت)، ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: پەروەردگارم هەڵی دەتەکێنێت و وردو خاشی دەکات...",
		"جا پەرش و بڵاوی دەکاتەوه و دەیکاته زەویەکی پان و تەخت و بەرین وازی لێ دەهێنێت و بەجێ دەهێڵێت.",
		"هیچ خوارو خێچی و بەرزی و نزمیەک لەسەر ڕووکاری نابینیت.",
		"لەو ڕۆژەدا هەموو خەڵکی شوێنی جاڕدەری کۆکردنەوه دەکەون، هیچ سەرپێچی و لاریەک ناکرێت، هەموو دەنگەکان لەبەر پەروەردگاری میهرەبان نزمن و بەهێواشی دەدوێن، تەنها چپه و سرتەیەکی کەم نەبێت هیچی تر نابیستیت.",
		"لەو ڕۆژەدا تکاو شەفاعەت وەرناگیرێت و بێ سوودە، مەگەر له کەسێک خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و ڕازی بێت بەوەی قسەی بۆ بکرێت و قسەی لێ وەربگرێت.",
		"خوا به هەموو ئەو شتانه دەزانێت (که له قیامەتدا) چاوەڕێیانەو به هەموو ئەو شتانەی (که له دنیادا) ئەنجامیان داوه و ئەو خەڵکه هەرگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئەو زاته ببەن.",
		"هەرچی ڕووخسارەکانه (له ڕۆژو قیامەتدا) ملکەج و فەرمانبەردارن، بۆ ئەو زاتەی کەهەمیشه زیندووه و دەسەڵاتی بێ سنووری هەیە، بێگومان ئەوەی ستەمی کردووە، ڕەنج بەخەسارو نائومێدو بێ هیوایە.",
		"ئەوەش که کارو کردوەوه چاکەکان ئانجام دەدات و لەکاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئەوه ئیتر ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.",
		"ئا بەو شێوەیه ئێمه قورئانێکی عەرەبی و پاراو و ڕەوانمان دابەزاندووه و جۆرەها هەڕەشەشمان تیادا باس کردووە، بۆ ئەوەی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئەوەی که یاداوەریان تێدا بەدی بهێنێت.",
		"خوای گەوره زۆر پایه بەرزو بڵنده و پاشای به حەق و ڕاستەقینەیە، (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) نەکەیت له خوێندنی قورئاندا پەله بکەیت: له پێش ئەوەی وەحی و نیگای ئەو قورئانه تەواو ببێت بۆ لای تۆ (چونکه ئێمه نایەڵین فەرامۆشی بکەیت) نزا بکه و بشڵێ: پەروەردگارا، بەردەوام زانست و زانیاری زۆرترو زیاترم پێ ببەخشە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه پێشتر پەیمانمان له ئادەم وەرگرت (که نزیکی درەختی قەدەغه کراو نەکەوێت) کەچی بیری چوو، به مەرجێک نەمانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئەو سەرپێچییه بدات.",
		"سەردەمێک بەفریشتەکانمان وت: سوژده بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد، جگه له ئیبلیس که سەرسەخت و یاخی بوو.",
		"جا وتمان: ئەی ئادەم، بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی خۆت و هاوسەرەکەتە، وریابن له بەهەشت بەدەرکردنتان نەدات، به هۆیەوه تووشی ناخۆشی و نەگبەتی و دەربەدەری ببن.",
		"دڵنیاشبه تۆ له بەهەشتدا نەبرسیت دەبێت نەرووت و ڕەجاڵ دەبیت و...",
		"نەتینووشت دەبێت و نەگەرماش زۆرت بۆ دەهێنێت.",
		"جا شەیتان گومانی خسته دڵیەوه و پێی وت: ئەی ئادەم پێت بڵێم و نیشانت بدەم درەختی نەمری و موڵک و داراییەک که بەسەرناچێت کامەیە؟!!",
		"(شەیتان هەر کۆڵی نەدا تا فریوی دان) هەردووکیان له بەروبوومی درەختەکەیان خوارد (ئیتر جل و بەرگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عەیب و عاریان دەرکەوت، بەپەله هەوڵیاندا بەگەڵای درەختەکانی بەهەشت (خۆیان داپۆشن) ئابەو شێوەیه ئادەم یاخی بوو له پەروەردگاری و فریوی خواردو ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان پەروەردگاری هەڵی بژارد و (کردی به پێغەمبەر) تەوبەی لێ وەرگرت و هیدایەت و ڕێنموویی کرد.",
		"پاشان پەروەردگاری هەڵیبژارد بۆ پێغەمبەرێتی و لەخۆی نزیک خستەوەو تەوبەشی لێ وەرگرت و شارەزا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانەوەو داوا کردنی لێخۆشبوون.",
		"(ئەوسا خوای گەوره فەرمانیدا) وتی: ئیتر هەردووکتان له بەهەشت دابەزن بەگشتی، هەندێکتان دەبنه دوژمنی هەندێکتان، جا ئەگەر هیدایەت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئەوەی شوێنی بەرنامەکەم بکەوێت، نەگومڕا دەبێت، نه ناخۆشی و ناڕەحەتی و ناسۆر دێته ڕێی.",
		"ئەوەیش ڕوو وەربگێرێت له بەرنامه و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئەو جۆره کەسانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامەتیشدا بەکوێری حەشری دەکەین..",
		"ئەو جۆره کەسه دەڵێت: ئەی پەروەردگار بۆ بەکوێری حەشرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم.",
		"(له وەڵامدا خوا) دەفەرموێت: تۆ ئا بەو شێوەیه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایەت و بەڵگەکانی ئێمەدا کاتێک پێت ڕادەگەیەنرا، ئێمەش ئەمڕۆ ئاوا مامەڵەی کەسێکی لەبیر کراوت لەگاڵدا دەکەین (له سزاو ئازاردا دەهێڵرێیتەوە).",
		"ئا بەو شێوەیە، تۆڵه دەکەینەوه لەو کەسەی که له سنوور دەترازێت و باوەڕ بەئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامەت زۆر سەخت ترو بەردەوامتره (له سزای دنیا).",
		"ئایا بۆیان ڕوون نەبۆتەوه که چەندەها نەوەمان پێش ئەمان لەناو بردووە، بەناو شوێنەوارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ دەکەن، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه بۆ خاوەن بیرو هۆشمەندەکان.",
		"خۆ ئەگەر بڕیارێک لەلایەن پەروەردگارتەوه پێش نەکەوتایەو مۆڵەتی دیاریکراویش نەبوایە، ئەوه لەناو بردنی خوانەناسان شتێکی ئەنجامدار دەبوو.",
		"کەواته ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار خۆڕاگر به بەرامبەر ئەو گوفتاره نابەجێیانەیان که دەیڵێن و تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگارت بکە، پێش هەڵهاتنی خۆرو پێش ئاوابوونی، له هەندێک کاتەکانی شەودا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، له بەشه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هەر تەسبیحات و ستایشی بکە، بۆ ئەوەی له ڕەزامەندی پەروەردگار بەهرەماند ببیت.",
		"(ئەی ئیماندار) تۆ چاوەکانت مەبڕه ئەو نازو نیعمەتەی که هەندێک خەڵکمان لێ بەهرەوەر کردووە، که زینەت و ڕازاوەی ژیانی دنیایە، بۆ ئەوەی لەو نازو نیعمەته تاقیانبکەینەوە، بێگومان ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (له بەهەشتدا) چاکترو بەردەوامترە.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) فەرمان بده به هەموو تاکەکانی خێزانت، تا نوێژەکەیان (بەچاکی ئەنجام بدەن، چونکه خۆراکی ڕۆحە) و بەردەوام و کۆڵنەدەر و خۆڕاگربه لەسەری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکەین، بەڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ دەبەخشین، سەرەنجامی چاک هەر بۆ خواناسی و دینداریە.",
		"(کافرەکانی مەککە) وتیان: باشە، ئەوه بۆ لەلایەن پەروەردگاریەوه مەعجیزەیەکی بۆ ئێمه نەهێناو (نیشانی نەداین)، مەگەر باسی (ئەو مەعجیزانە) له کتێبه پێشووەکاندا ڕوون نەکراوەتەوە؟ (کاتی خۆی نیشانی قەومه پێشووەکانمان داوه بەڵام خۆ باوەڕیان نەهێناوە، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هەر باوەڕ نا‌هێنن).",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمەش پێش ناردنی قورئان و پێغەمبەر لەناومان ببردنایە، ئەوه دەیانوت: پەروەردگارا، بۆچی پێغەمبەرێکت بۆ ڕەوانه نەکردین، تا شوێنی بەرنامه و ئایەتەکانی تۆ بکەوین پێش ئەوەی زەلیل و ڕیسوا ببین.",
		"(ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هەموولایەک چاوەڕوانن، ده ئێوەش چاوەڕێ بن له ئایندەدا دەزانن که کێ خاوەنی بەرنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایەتی گرتۆته بەر.",
	},
	-- 21 = الأنبياء
	{
		"موحاسەبەو لێ پرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە، له کاتێکدا (زۆربەی) ئەوان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وەر‌گێرن (لەبەرنامەکەی).",
		"هیچ یاداوەریەکی تازەیان لەلایەن پەروەردگاریەنەوه بۆ نایەت که ئەوان گوێ بیستی نەبوو بن و لەوکاتەدا یاری و گەمەی پێنەکەن...",
		"دڵەکانیان بێ ئاگاو سەرگەردانە، ئەوانەش که ستەمیان کرد، قسەکانیان شاردەوه (بەنهێنی دەیانوت) ئایا ئەمه تانها بەشەرێک نیه وەک ئێوە؟! ئایا ئێوه بەدەم جادووگەریەوه دەچن؟! لەکاتێکدا ئێوه چاوتان هەیه و دەیبینن!!",
		"(خوای گەوره پێغەمبەرەکەی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیە) وتی: پەروەردگارم ئاگاداری هەموو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زەویدا و ئەو زاته بیسەرو زانایه.",
		"بەڵکو (شتی تریشیان) دەوت: (وەک ئەوەی که گوایه ئەم قورئانە): خەوو خەیاڵی بێ سەر و بنە، یاخود خۆی هەڵی بەستووە، بەڵکو ئەو کەسێکی شاعیرە، دەبا بەڵگه و موعجیزەیەک بهێنێت وەک پێغەمبەرانی پێشوو!!",
		"ئەو شارو شارۆچکه و دێهاتانەی پێش ئەمان (که داوای موعجیزەیان کردووه و دوایی باوەڕیان نەهێناوە) له ناومان بردوون، ئایا ئەمان باوەڕ دەهێنن؟! (ئایا ئەوان باوەڕ دەهێنن)؟",
		"ئێمه پێش تۆ کەسانی ترمان ڕەوانه نەکردووە، جگه له پیاوانێک (که هەڵمانبژاردوون)، وەحی و نیگایان بۆ ڕەوانه دەکەین، دەبپرسن له خاوەنی کتێبەکانی پێشوو ئەگەر ئێوه ئەم ڕاستیانه نازانن.",
		"ئێمه وه نەبێت ئەو پێغەمبەرانەمان له پەیکەر و لاشەیەک دروست کردبێت که خواردن نەخۆن و ژیانی هەمیشەیی‌شمان پێ نەبەخشیوون.",
		"لەوەودوا بەڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونەته سەر، جا ڕزگارمان کردوون لەگەڵ ئەوانەدا که دەمانەوێت و (باوەڕیان هێناوە) سەرکەش و لەسنور دەرچووەکانیشمان لەناوبردووە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕەوانه کردووه بۆتان که یاداوەریه و سەربەرزی ئێوه له شوێنکەوتنیایەتی، ئایا ئەوه بیرو هۆشتان ناخەنەکار و ژیر نابن؟",
		"چەندەها شارو شارۆچکەمان کاول کرد که خەڵکەکەی ستەمکار بوون و بەدوایاندا گەلانی ترمان هێناوەته مەیدانەوە.",
		"جا کاتێک ئەو خوا نەناسانه هەستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه بەرەو ڕوویان هاتووه و نزیکه یەخەیان بگرێت، ئەوه دەست بەجێ ڕایان کردووه لێی و سەریان لێشێواوە.",
		")ئەوسا به گاڵته پێکردنەوه پێیان وتراوە) ڕامەکەن و بگەڕێنەوه بۆ ئەو ڕابواردنه و بۆ ئەو ماڵ و حاڵەی که تیایدا دەژیان، بۆ ئەوەی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوەڕێتان بکات!!",
		"(ئەوسا به دەم ڕاکردنەوە) دەیانوت: هاوار بۆ ئێمه بەڕاستی ئێمه ستەمکار بووین.",
		"جا بەردەوام هەر ئەوه قسەیانە، هەتا هەموویانمان دروێنه و خامۆش کرد.",
		"ئێمه ئاسمان و زەوی، هەرچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مەبەست) دروستمان نەکردووە.",
		"ئەگەر بمانویستایه یاری و گەمەیەک بسازێنین، لەلایەن خۆمانەوه دەمانسازاند، ئەگەر بڕیار بێت کاری وا بکەین...",
		"(جا ئەوه له ئێمه ناوەشێتەوە) بەڵکو حەق دەماڵین بەسەر بەتاڵ و ناحەقیداو دەست بەجێ داغانی دەکەین، هاوارو واوەیلا له ئێوە، بۆ ئەو بوختان و قسه نابەجێیانەی که دەیکەن.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدایه هەر خوا خاوەنیانه و له خزمەتی ئەودان، بێگومان ئەو فریشتانەی که له خزمەتیدان، خۆیان بەگەوره نازانن له پەرستنیدا و هەرگیز ماندوو بێ تاقەت و بێزار نابن له ستایشی ئەو زاتە.",
		"(بەردەوام) بەشەو و به ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی دەکەن و لەکاتێکدا ساردبوونەوەش ڕوویان تێناکات.",
		"ئایا خەڵکی نالەبار پەرستراوی ساختەیان بڕیارداوه لەزەویدا و ئەو پەرستراوانه دەتوانن ژیان ببەخشن؟",
		"ئەگەر له هەردووکیاندا (له ئاسمان و زەویدا) چەند خوایەکی تر هەبوایه غەیری (اللە)، ئەوه کاول و وێران دەبوون و تێک دەچوون بەسەر یەکدا، پاکی و بێگەردی بۆ خوا که پەروەردگاری عەرشە، لەو باس و خواسانەدا (که خوانەناسان) دەیڵێن (هاوەڵ بۆ ئەو زاته بڕیار دەدەن).",
		"پرسیار ناکرێت لەوەی که خوا دەیکات، له کاتێکدا ئەوان پرسیاریان لێ دەکرێت و موحاسەبه دەکرێن.",
		"ئایا ئەوانه خوایەکی تریان له جیاتی پەروەردگار بۆ خۆیان ڕەخساندووە؟! (یاخود خۆیان دەخەڵەتێنن و گێلن؟!) ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بەڵگەتان بهێنن لەسەر ئەو بیروباوەڕەتان، من دڵنیام که ئەم قورئانه یادخەرەوەیە، بۆ ئەوانەی که هاوەڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆتەبەر، هەروەها له بەسەرهاتی پێغەمبەران و قەومەکانی پێش منیش دەدوێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی حەق و حەقیقەت ناناسن و دژایەتی دەکەن و ڕووی لێ وەردەچەر خێنن.",
		"ئێمه پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانه نەکردووە، که وەحیمان بۆ نەناردبێت بەوەی کە: بێگومان هیچ خوایەک نیه جگه له من و دەبێت هەر من بپەرستن.",
		"خوانەناسان دەیانوت: خوای میهرەبان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشتەکان ڕۆڵەی ئەون)، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە، بەڵکو ئەوانه بەندەی ڕێزداری ئەون.",
		"(ئەو فریشتانه ئەوەنده ڕەوشت بەرزن) هەرگیز (نافەرمانی ناکەن و) قسه لەقسەیدا ناکەن و له گوفتاردا پێشی ناکەون، ئەوانه به فەرمانی ئەو دەجوڵێنەوه و فەرمانی ئه جێبەجێ دەکەن.",
		"هەر خوا دەزانێت ئه خەڵکه له ڕابوردوودا چیان ئەنجامداوه و له داهاتووشدا چی ئەنجام دەدەن (دنیا و قیامەت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئەو زاته چوونیەکە)، فریشتەکانیش تکاکار نابن تەنها بۆ ئەو کەسانه نەبێت خوا پێی ڕازییه و ئەو فریشتانه له ترسی ئەو زاته ناوێرن هیچ سەرپێچیەک ئەنجام بدەن.",
		"خۆ ئەگەر یەکێک له فریشتەکان (له خۆی غەڕڕا بێت) بڵێت: بەڕاستی منیش خوام بێجگه لەو، ئەوه پاداشتی دەدەینەوه به دۆزەخ، هەر بەو شێوەیه پاداشتی ستەمکاران و یاخیەکان دەدەینەوە",
		"ئایا ئەوانەی بێباوەڕ بوون نەیانبینیووه و بۆیان ڕوون نەبۆتەوه بەڕاستی ئاسمانەکان و زەوی یەک پارچه بوون لەوەودوا لێکمان جیا کردنەوه (که ئەمه ئاماژەیه بۆ ئەوەی که ئەم ڕاستەقینه لەلایەن ئەوانەوه پەی پێ دەبرێت)، له ئاویش هەموو شتێکی زیندوومان فەراهەم هێناوه (ئاو زۆربەی پێکهاتەی لەشی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕووەک پێکدەهێنێت)، ئایا ئەوانه هەر باوەڕ ناهێنن (بەو ڕاستیانه و بەو دەسەڵاته بێ سنوورەی ئێمە)؟!",
		"له زەویشدا کەژو کێوەکانمان چەسپاندووە، تا لاسەنگ نەبێت و لار نەبێتەوه و هەڵیان نەگێرێتەوە، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵەکاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووە، بۆ ئەوەی خەڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکەن و هەروەها ڕێیان له گەنجینه و ناز و نیعمەته شاراوەکان بکەوێت.",
		"ئێمه ئاسمانمان کردووه به سەقفێکی پارێزراو، کەچی ئەوانه ڕوو وەردەگێڕن له هەموو نیشانه و بەڵگەکانی ئاسمان.",
		"هەر ئەو زاتەیه که شەوو ڕۆژی بەدیهێناوە، خۆر مانگیش دروست کردووە، هەریەکەیان له خولگەیەکدا دەسوڕێتەوه (زوەی به دەوری خۆردا و مانگیش بەدەوری زەویدا).",
		"ئێمه پێش تۆ ژیانی هەمیشەیی و نەمریمان به هیچ کەسێک نەبەخشیووە، جا ئایا ئەگەر تۆ بمریت، (دوای مەرگی تۆ) ئەوه ئەو خەڵکه ژیانی هەمیشەیی دەبەنەسەر و نامرن؟!",
		"هەموو کەسێک دەبێت مردن بچێژێت و شەرابی مەرگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی دەکەینەوه بەشەڕ و ناخۆشی و بەڵاو بەخێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سەرەنجام هەر بۆ لای ئێمه دەهێنرێنەوه (تا پاداشتتان بدەینەوە).",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون تۆ دەبینن، هیچ کارێکیان له دەست نایەت لەگەڵ تۆی بکەن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا بەیەکتر دەڵێن): لەکاتێکدا ئەوان هەمیشه بێ‌باوەڕن به قورئانی خوای میهرەبان.",
		"ئەوەنده ئینسان به پەله تاڵوکەیە. (هەر دەڵێیت) له پەلەو تاڵوکه دروستکراوە، له ئایینده من نیشانەی و بەڵگەکانی خۆمتان نیشان دەدەم، جا پەلەم لێ مەکەن.",
		"خوانەناسان دەڵێن: باشه، کەی ئەم بەڵێنه دێته دی ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن؟",
		"ئەگەر بێ باوەڕان هەواڵی ئەو ڕۆژەیان بزانیایه (که بەڕێوەیه و نزیکه و دەخرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوە)، کاتێک ناتوانن بڵێسەی ئاگر له دەم و چاو و ڕوخسارو له پشتیان دوور بخەنەوە، بەڕاستی ئەوانه سەرکەوتوو ڕزگار نابن (ئەوانه نەگاڵتەیان دەکردو نه بێ باوەڕ دەبوون و نەپەلەیان دەکرد).",
		"بەڵکو قیامەت کتوپڕ یەخەیان دەگرێت و سەرسام و ڕیسوایان دەکات، ئەوسا ناتوانن بەرەنگاری بوەستن و بیگێرنەوە، مۆڵەتیشیان نادرێت.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغەمبەرانی تریش، ئەوسا ئەوەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد، یەخەی پێگرتن و بەهۆی ئەوانەیانەوه گاڵتەیان کرد.",
		"پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت ئێوه بپارێزێت له شەوو ڕۆژدا له سزاو تۆڵەی خوای میهرەبان، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانه هەمیشه ڕوو وەرگێڕن له یادی پەروەردگاریان.",
		"یان ئەو بێ‌باوەڕانه چەند خوایەکیان هەیه که دەتوانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئەو کۆلکه خوایانە) نه دەتوانن خۆیان ڕزگار بکەن و خۆیان ڕزگار بکەن و خۆیان سەربخەن، نه پەنا دەدرێت لەلایەن ئێمەوه و نەکۆمەکیان دەکرێت.",
		"ئێمه (بەپەله تۆڵەناسێنین) بەڵکو ئەوانه خۆیان و باوو باپیرانیان له نازو نیعمەتی دنیا بەهرەوەر کردووە، هەتا تەمانیان درێژ بۆتەوە، جا ئایا ئەوانه نابینن و نازانن که بەڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و دەسەڵاتیان لەملاو لای وڵاتیاندا کەم دەکەینەوە، (کاتێک ئوممەتی ئیسلام شایسته دەبێت، خوای باڵا دەست دەسەڵاتی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کەم دەکاتەوە) جا ئایا ئەو بێ‌باوەڕانه هەمیشه سەرکەوتوو و زاڵن؟!",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من تەنها له ڕێگەی وەحی و نیگاوه ئێوه بێدار دەکەمەوە، کەسانێکیش هەن کەڕن له ئاستی حەقدا و سەدای پەیامی خوا نابیستن کاتێک بێدار دەکرێنەوە.",
		"سوێند بەخوا ئەگەر کەمێک له هاڵاوی سزای پەروەردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئەوه خوانەناسان به کوڵ دەڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمە، به ڕاستی ئێمه کەسانێکی ستەمکار بووین.",
		"ئێمه پێوەر و تەرازووەکانی دادپەروەری له ڕۆژی قیامەتدا دادەنێین، جا هیچ کەس به هیچ شێوەیەک ستەمی لێ ناکرێت، ئەگەر به قەدەر تۆوه خەرتەلەیەک (که زۆر بچووک و وردە، کارێکی چاک یان خراپی ئەنجام دابێت) دەیهێنینه مەیدان، جا ئەوەنده بەسه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینەوه ئەنجام دەدەین.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موساو هاروون کتێبی تەوراتمان بەخشی که جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵە، هەروەها ڕووناکی و یادخەرەوەشه بۆ پارێزکاران...",
		"ئەوانەن له پەروەردگاریان دەترسن له کاتێکدا که کەس دیار نیه و پەروەردگاریش لێیان پانهانە، هەروەها ئەوانه له قیامەت و لێپرسینەوه بیمیان هەیه (بێگومان ئەوانه له قیامەتدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).",
		"جا ئەم قورئانەش یادخەرەوەیەکی موبارەک و بەفەڕ و پیرۆزه دامان بەزاندووە، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ دەکەن و نایناسن؟!",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمەندیمان پێشتر به ئیبراهیم بەخشی، ئێمه چاک ئەومان دەناسی.",
		"کاتێک به باوک و قەومەکەی دەوت: ئەم بتانه چیە؟! ئێوه هەمیشه بەدەوریدا دێن و دەیانپەرستن!",
		"لەوەڵامدا (تەنها بەڵگەیان ئەوه بوو، کە) وتیان: ئێمه باوو باپیرانمان بینیووه ئەمانەیان پەرستووە.",
		"ئیبراهیم وتی: بەڕاستی ئێوه و باوو باپیرانی ئێوه له گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون.",
		"خەڵکەکه وتیان: بەڕاست، تۆ حەقیقەتت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته دەکەیت؟!",
		"ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکەم) بەڵکو دەمەوێت تێتان بگەیەنم که پەروەردگارتان پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویه و بەدی هێناون و من لەسەر ئەو بیروباوەڕه لەشایەت و ئاگاکانم.",
		"ئینجا ئیبراهیم لەبەر خۆیەوه سوێندی خوارد و وتی: بەخوا نەخشەیەک دەکێشم و داوێک دەنێمەوه بۆ بتەکانتان دوای ئەوەی ئێوه بەجێتان هێشتن و پشتتان هەڵکرد.",
		"ئینجا هەموو وردو خاش کرد جگه له گەورەکەیان، بەڵکو که گەڕانەوه (پرسیار بکەن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاتەوە.",
		"بت پەرستان (که هاتنەوه بینیان بتەکانیان وردوخاش کراوە) وتیان: ئەوەی ئەمەی کردووه به خواکانمان، بەڕاستی له ستەمکارانە!!",
		"هەندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم.",
		"وتیان: کەوابوو بیهێنن بەبەرچاوی خەڵکەوه (موحاسەبەی بکەین و لێی بکۆڵینەوە) بائەوانیش ئاگاداربن و بیبینن.",
		"(ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشە، ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ ئەمەت کردووه به خواکانمان؟!",
		"ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من دەپرسن، خۆ بته گەورەکه ساغ و سەلیمە) نەخێر؛ هەر کاری ئەو بته زلەیە، ده لێیان بپرسن ئەگەر قسه دەکەن و تێ دەگەن!!",
		"(کەمیک داچڵەکان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایەوە، سەرەنجام وتیان به خۆیان: بەڕاستی ئێوه هەمیشه ستەمکارن (ئیبراهیم ڕاست دەکات، ئەمانه ناتوانن بەرگری له خۆیان بکەن جۆن دەتوانن بەرگری له ئێمه بکەن).",
		"پاشان بەسەرشۆڕی پاشگەزکرانەوه بۆ بیرو باوەڕه کۆنەکەیان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئەوانه قسه ناکەن و تێ ناگەن!! (زۆرزان و کاربەدەستانیان چەواشەیان کردوونە).",
		"ئیبراهیم وتی: باشە، ئاخر، چۆن شتێک دەپەرستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگەیەنێت، (تەنانەت ئەوەتا نەیانتوانی بەرگری له خۆشیان بکەن).",
		"ئۆن له دەستان و لەو شتانەش که لەجیاتی خوا دەیپەرستن، جا ئایا ئەوه تێناگەن و بیرو هۆشتان ناخەنەکار؟!",
		"هەندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکەن، ئەگەر ئێوه شتێکتان بۆ دەکرێت.",
		"(خوای گەوره دەفەرموێت، ئێمەش فەرمانمان دەرکرد و) وتمان: ئەی ئاگر ساردو سەلامەت لەسەر ئیبراهیم (هەرچەنده ئاگر سوتێنەره باڵام به فەرمانی خوا توانای سووتاندنی نەماو ئەگەر پەروەردگار فەرمانی بەسەلامەتی نەدایه حەزرەتی ئیبراهیم لەناو ئاگرەکەدا سەرمای دەبوو).",
		"ئەوانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمەش ئەوانمان به ڕەنجەڕۆترین کەس گێڕا.",
		"ئێمه ئەویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئەو سەرزەمینەی که بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندووه بۆ هەموو خەڵکی.",
		"هەروەها ئێمه ئیسحاقمان بەخشی به ئیبراهیم و یەعقوبیش بەنەوەی (وەک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هەر یەک لەوانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.",
		"هەموو ئەوانیشمان کرده پێشەواو به فەرمانی ئێمه ڕێنموویی خەڵکیان دەکردو نیگامان بۆ کردن به ئەنجامدانی کارو کردەوه چاکەکان و ڕاگرتنی نوێژ و زەکات دان، (بەڕاستی) ئەوان هەر ئێمەیان دەپەرست و هەر بەندایەتی ئێمەیان دەکرد.",
		"به لوط پێغەمبەریش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان بەخشی و ڕزگارمان کرد لەو شارەی کردەوه پیسەکانیان تێدا ئەنجام دەدا، بێگومان ئەوانه قەومێکی نالەبار و خراپ و بەدخوو تاوانکار بوون...",
		"ئێمه ئەومان خسته ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆمانەوە، بەڕاستی ئەو له ڕیزی بەنده چاک و باشەکاندایە.",
		"یادی نوح پێغەمبەریش بکەرەوه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین لەمەو پێش، جا ئێمەش نزامان گیرا کردو خۆی ه خێزانەکەیمان له تەنگانه گەورەکه ڕزگار کرد...",
		"سەرکەوتنیشمان پێبەخشی بەسەر ئەو قەوم و هۆزەی بەڵگه و نیشانەکانی ئێمەیان به درۆ دەزانی و بڕوایان پێی نەبوو، چونکه بەڕاستی ئەوانیش قەومێکی نالەبارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانەکەمان کردن.",
		"یادی داودو سلەیمانیش بکەرەوه کاتێک بڕیاردرا دەربارەی ئەو کێلگه کشتوکاڵیە، کاتێک که مەڕو ماڵاتی خەڵکی تیایدا بڵاو بوونەوه بەشەو و زیانیان به کێلگەکه گەیاند، ئێمەیش شایەت بووین لەسەر ئەو داوەری و بڕیارەی ئەوان. (لەسەردەمی حوکمی حەزرەتی داوددا ڕانەمەڕێک زەوی و زاری کابرایەکی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گەیانده داود، ئەویش بڕیاریدا که هەموو ڕانه مەڕەکه بدرێت به خاوەن زەویەکە، بەڵام حەزرەتی سولەیمانی کوڕی ڕایەکی پەسەندتری هەبوو وتی: با بەروبومی ماڵاتەکه بدرێت به خاوەن زەویەکه تا زیانەکەی پڕ دەکاتەوە).",
		"جا ئێمه چارەسەری کێشەکەمان له سولەیمان گەیاند، بەڵام هەریەکه (لەم باوک و کوڕە) بەهرەوەرمان کردبوو له حیکمەت و دانایی وعیلم و زانستی، هەروەها باڵندەو چیاکانیشمان لەگەڵ داودا ملکەچ وفەرمانبەردار کردبوو، هەمووان پێکەوه تەسبیحات و ستایشی ئێمەیان دەکرد، ئێمەش ئەوەمان کرد.",
		"هەروەها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قەڵغان کرد، تا له توندو تیژی کاتی شەڕ بتانپارێزێت، ئایا (له بەرامبەر ئەم هەموو نازو نیعمەتانەوە) ئێوه سوپاسگوزار دەبن؟!",
		"بۆ سولەیمانیش بایەکی بەهێزو تیژمان ڕەخساند که بەرمانی ئەو، جاروبار هاتووچۆی دەکرد بۆ ئەو زەویەی که بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوو و ئێمه بەهەموو شتێک زاناو شارەزاین.",
		"له پەریەکانیش هەندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی دەریاوه (تا گەوهەر و مرواری و شتی به نرخی بۆ دەربهێنن) و جگه لەوه کاری تریشیان دەکرد (وەکو دروستکردنی کۆشک وتەلارو پەیکەرو... هتد) و ئێمەش چاودێریمان دەکردن (تا کارەکانیان به چاکی ئەنجام بدەن و زیان بەخەڵک نەگەیەنن).",
		"یادی - ئەیوب- یش بکه کاتێک هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری برد (دوای ئەوەی ماوەیەکی دوورو درێژ نەخۆش کەوتبوو، جگه لەوه پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵەکانی تیاچوو بوون) وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئازارو ناخۆشیم تووش بووە، تۆش له هەموو کەس میهرەبانترو له هەموو کەس دلۆڤانتریت.",
		"جا ئێمه نزامان گیراکردو بەهاواریەوه چووین وهەموو ناخۆشی و نەخۆشیەکمان له کۆڵ کردەوە، هەموو ماڵ و منداڵیمان پێبەخشیوه و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا (دەکرێت خوای گەوره هەر هەمان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێتەوە، یاخود نەوەی نوێی پێبەخشیبێت)، ئەوه ڕەحمەتێکی تایبەتی بوو له لایەن ئێمەوە، یادا‌وەریشه بۆ بەنده خواپەرستەکان (که ئەگەر ئەوانیش تووشی بەڵاو ناخۆشی بوون وەک ئەم، لەوەودوا نزایان کرد، خوای میهرەبان به هاناو هاواری ئەوانیشەوه دەچێت).",
		"یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکەرەوە، هەریەکه لەوان (له تاقیکردنەوه جۆراو جۆرەکاندا سەرکەوتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.",
		"ئێمه هەموویانمان خسته ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆمانەوە، چونکه بەڕاستی ئەوانه له چاک و پاکانن.",
		"یادی (ذو النون)یش بکەرەوه (که یونس پێغەمبەرە) کاتێک به توڕەیی‌یەوه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هەرگیز دنیای لێ تەنگ ناکەینەوه (بەڵام به پێچەوانەی گومانەکەیەوه خوا خستیه ناو سکی نەهەنگەوە)، جا له ناو تاریکایەکاندا، (تاریکای شەوو دەریا و ناوسکی نەهەنگەکەدا) هاوارو نزای لێ بەرز بۆوەو وتی: پەروەردگارا هیچ خوایەک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگەردی هەر بۆ تۆیە، بەڕاستی من له ستەمکاران بووم (کاتێک به بێ فەرمانی تۆ قەومەکەم بەجێهێشت).",
		"ئێمەش بەهانایەوه چووین و ڕزگارمان کرد؛ لەو غەم و پەژارەو تەنگانەیەی که تێی کەوتبوو، بەو شێوەیەش ئیمانداران ڕزگار دەکەین (کاتێک که دەکەونه تەنگانەوەو هاناو هاوار بۆ ئێمه دەهیێنن).",
		"یادی (زکریا) ش بکەرەوه کاتێک هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارا؛ من به تەنهای مەهێڵەرەوه (نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هەموو مردوویەک دەمێنیتەوە.",
		"ئینجا ئێمه نزاکەیمان گیرا کردو (یحیی)مان پێبەخشی، هاوسەرەکەشیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه بەڕاستی ئەوانه چالاک و گورجو گۆڵ بوون له ئەنجامدانی هەموو خێرو چاکەیەکدا و نزای بەکوڵیان دەکرد، به ئومێدی ڕەحمەت و بەهەشتی ئێمه و له دۆزەخ و خەشمی ئێمه دەترسانو ئەوانه هەمیشه گەردن کەچ بوون بۆ ئێمە.",
		"یادی (مریم) یش بکەرەوە، ئەو ئافرەتەی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمەش لەو ڕۆحەی خاوەنی بووین پێمان بەخشی و خۆی و کوڕەکەیمان کرد به (موعجیزە) و بەڵگه بۆ هەموو خەڵکی.",
		"خەڵکینه! بەڕاستی ئەم ئایینەی که ئەم پێغەمبەرانه هێناویانه ئایینەکەی ئێوەیە، که یەک ئایینه و منیش پەروەردگارتانم، تەنها من بپەرستن",
		"(لەگەڵ ئەوەشدا، له ڕێبازی یەکتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) بەش بەشیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆرەها دەستەو گرۆ دروست بوو، به مەرجێک هەر هەمووشیان بۆ لای ئێمه دەگەڕێنەوه (لەدەستمان دەرناچن).",
		"جا ئەوەی کارو کردەوه چاکەکان ئەنجام بدات له کاتێکدا که ئەو کەسه باوەڕدارە، جا ئەوه هەوڵ و کۆششەکەی پشتگوێ ناخرێت و بەزایه ناچێت بەڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار دەکەین.",
		"جارێکی تر حەرامه و ئەستەمه له دانیشتوانی هەر شارو شارۆچکەیەک که کاولمان کردووە، بێگومان ناگەڕێنەوە...",
		"هەتا ئەو کاتەی بەربەستەکەی (ذو القرنین) لەسەر دوو تیرەی یاجوج و ماجوج دەکرێتەوه (که ئەمەش یەکێکه له نیشانەکانی نزیک بوونەوەی کۆتای دنیا) و ئەوانه ئەو کاته له هەموو کون و کەلێنێکەوه به لێشاو پەیدا دەبن و زۆر دەبن.",
		"ئەوسا ئیتر بەڵێنی ڕاستی نزیک دەبێتەوه و دەست پێ دەکات، ئینجا دەبینیت چاوی ئەوانەی بێ‌باوەڕن ئەبڵەق و زەق دەبێت، (بێ پەروا دەڵێن) هاوار بۆ ئێمە، چاک غافڵ بووین لەم ڕۆژە، لەم سەرەنجامە، نەک هەر ئەوە! بەڵکو ئێمه هەر ستەمکاربووین.",
		"(پاشان پێیان دەوترێت) بێگومان ئێوه و ئەو شتانەی له جیاتی خوا دەتانپەرست سووتەمەنی دۆزەخن و سەلکه بزوتی ئاگرن، دەبێت هەر بچنه ناوی و هەمیشه تێیدان.",
		"(هەروەها بەهاوەڵگەڕان دەوترێت) ئەوانەی ئێوه دەتانپەرست ئەگەر خوا بوونایه ئاوا نەدەخرانه ناو دۆزەخەوە، بێگومان هەرهەموویان (هاوەڵگەران و پەرستراوەکانیان) له دۆزەخدا بۆ هەمیشه دەمێننەوە.",
		"ئەوانە؛ بەهەناسەی قورس و لرخەلرخ ئاهو ناڵەوه (ژیانی سەختی تیایدا دەبەنەسەر) و مژده و هیواو قسەیەکی خۆش نابیستن.",
		"بەڕاستی ئەوانه که هەر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینەوه ڕێیان (بەهۆی ئیمان و باوەڕو کردەوەی چاکیانەوە) ئەوانه دووره پەرێز کراون له دۆزەخەوە.",
		"قرچه قرچ و ورشه و دەنگی بڵێسەی نابیستن، (بەڵکو ئەوان له نازو نیعمەتدا) که حەزیان لێی بوو و ئارەزوویان دەکرد بۆ هەتا هەتایی دەمێنن",
		"(ئەو بەختەوەرانە) لێقەومانی گەوره و تەنگانەی بێ سنوور (قیامەت) تووشی غەمباری و پەژارەیان ناکات، بەڵکو فریشەکان (به ڕووی خۆشەوه پێشوازیان لی دەکەن و) دەڵێن ئەمه ئەو ڕۆژەیه که کاتی خۆی بەڵێنیان پێدەدرا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له تەنگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هەمیشه کەونەته خۆشیەوە).",
		"ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان دەپێچینەوە، وەکو چۆن کتێبی کراوه دادەخرێت و دەپێچرێتەوه هەروەک چۆن له سەرەتاوه دروستمان کرد، وەک ئەوسای خۆی لێ دەکەینەوه (بۆ ئەوەی سەر لەنوێ به شێوەیەکی تر دروستی بکەینەوە) جا ئەوه پەیمان و بەڵێنی ئێمەیە، بێگومان ئێمه ئەو کاره ئەنجام دەدەین.",
		"سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زەبووردا دوای تەورات بڕیارمان داوه کە: بێگومان بەنده شیاو و چاکەکانم دەبنه خاوەنی زەوی.",
		"بەڕاستی ئا لەم باسەدا مژدەو ڕاگەیاندن بۆ کەسانی خواپەرست و بەنده ملکەچەکان.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕەوانه نەکردووه تەنها بۆ ئەوه نەبێت که ببیته ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ هەموو جیهانەکان (جیهانی ئادەمیزاد و گیاندار و ڕووەک و پەری و... هتد)",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئاگادار دەکرێم که بێگومان خوای ئێوه هەر خوایەکی تاک و تەنهایە، ئایا ئێوه تەسلیمی ئەم بڕیاره دەبن و مسوڵمان دەبن؟!",
		"خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکردو گوێیان نەگرت (بۆ گوفتارو بەرنامەی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئەوه پێیان) بڵێ: من پەیامی خوام به یەکسانی به هەمووتان گەیاندووه (هیچ شتێکم له کەس نەشاردۆتەوە) من ئیتر نازانم ئەو هەڕەشەیەی که له ئێوه دەکرێت نزیکه یان دووره (دەربارەی شکستی ئێوە، یان بەرپا بوونی قیامەت).",
		"(دڵنیا بن) به ڕاستی هەر ئەو زاته خۆی دەزانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هەر ئەویش دەزانێت و ئاگاداره لەوەی که دەیشارنەوه (له کارو کردەوەتان).",
		"من نازانم لەوانەیه ئەم دواخستنی تۆڵه و بەڵێنی پەروەردگاره بۆ تاقیکردنەوه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا تەمەندا، یاخود بەڵکو به خۆدا بچنەوه و ڕێبازی دینداری بگرنه بەر).",
		"(دوای گەیاندنی پەیامی خوا و گوێ پێنەدانی خوانەناسان) پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: پەروەردگارا دادگەرانه له نێوان من و ئەمانەدا داوەری بفەرموو لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی، پەروەردگارمان بەخشنده و میهرەبانەوه داوای یارمەتی لێکراوه بۆ ئەوەی سەرمان بخات بەسەر ئەو پێناسەیەی که ئێوه دەیکەن دەربارەی خواو پێغەمبەر و پەیامەکەی",
	},
	-- 22 = الحج
	{
		"ئەی خەڵکینه له پەروەردگارتان بترسن و خۆتان له خەشمی بپارێزن چونکه بەڕاستی زەوی لەرزەی قیامەت و کاول بوونی بوونەوەر کارەساتێکی زۆر گەورەیه و ڕووداوێکی سامناکە.",
		"لەو ڕۆژەدا که کارەساتەکه دەبینن، هەموو شیردەرێك له شیر خۆرەکەی بێئاگا دەبێت و فەرامۆشی دەکات، هەموو سك پڕو دوو گیانێکش کۆرپەلەکەی دەدانێت، خەڵکی دەبینیت، وەکو سەرخۆشن، له ڕاستیدا سەرخۆشیش نین، بەڵکو سزای خوایی زۆر سەخت و سامناکه و سەری لێ شێواندوون.",
		"هەندێ له خەڵکی دەبینیت بەبێ هیچ زانستی و زانیاریەك دەربارەی (گەورەیی و دەسەڵاتی) خوای پەروەردگار موجادەله دەکەن و باس و خواس دەکەن و شوێن هەموو شەیتانێکی یاخی و سەرکەش دەکەون.",
		"لەسەر شەیتان بڕیاردراوە، بێگومان ئەوەی شوێنی بکەوێت و بەگوێی بکات، ئەوه بەڕاستی گومڕای دەکات و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات تا بەرەو سزای دۆزەخ بیبات.",
		"ئەی خەڵکینه ئەگەر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونەوه هەیە، ئەوه چاك بزانن که ئێمه سەرەتا ئێوەمان له خاك و خۆڵ دروستکردووە، لەوەودوا (نەوەکان) له نوتفەیەك (پەیدا بوون)، پاشان نوتفەش دەبێته خۆهەڵواسەرێك لەناو منداڵداندا، لەوەودوا دەبێته گۆشتپارەیەکی تەواوو سەرو سیمادار، یان ناتەواو، (هەموو ئەم شتانه دەهێنینەوه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکەینەوه که ئێمه ئاوا ئێوەمان دروستکدووه و دووباره دروستکردنەوەشتان لامان ئاسانە، ئەوەش بمانەوێت له منداڵدانەکاندا جێگیری دەکەین، تا کاتێکی دیاریکراو، لەوەودوا بەساوایی و بەبچووکی دەرتاندەهێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئەوەی گەوره ببن و بگەنه ئەوپەڕی هێزو تواناتان، هەتانه دەمرێنرێت بەگەنجی، هەشتانه دەگەڕێنرێتەوه بۆ پەرپووتترنی تەمەنەکان، بۆ ئەوەی هیچ شتێك نەزانێت دوای ئەوەی جاران دەیزانی، (بەڵگەیەکی تریش لەسەر زیندووبوونەوه ئەوەیه که ئەی ئینسان) تۆ زەویش دەبینیت وشك و برنگە، جا کاتێك ئاوی بارانمان بەسەردا باراند، دادەچڵەکێت و دەلەرزێت و تۆوەکان چەکەره دەکەن و ڕەگ و چڵ دەردەکەن و دەڕوێن، ئەوسا له هەموو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت دەڕوێنێت.",
		"(ئەم شتانەی که باسکران) بۆ ئەوەیه که دڵنیابن هەر خوا زاتێکی حەق و ڕاستە، بێگومان هەر ئەویش بەئاسانی مردووان زیندوو دەکاتەوه و بەڕاستی ئەو پەروەردگاره دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"بێگومان قیامەتیش هەر بەرپا دەبێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و بەڕاستی ئەو خوایه هەر هەموو ئەوانەی که لەناو گۆڕدان زیندوویان دەکاتەوه و دەیانهێنێته دەرەوە.",
		"هەندێك خەڵکی هەن موجادەله دەربارەی زاتی خواو سیفاته پیرۆژەکانی دەکەن دوور له هەموو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سەرچاوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.",
		"(هەندێك لەو جۆره کەسانە) ڕوو وەردەگێرێت و شان هەڵدەتەکێنێت و فیز دەکات تا خۆی و خەڵکی له ڕێبازی خوا وەربگێرێت، ئەو جۆره کەسانه هەر له دنیادا ڕیسوایی و خەجاڵەتی و سەرشۆڕی دەیانگرێتەوە، له ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سوتێنەری پێ دەچێژین.",
		"(ئەوسا پێی دەوترێت) ئەم سەرئەنجامه دەستپێشکەری خۆته تووشت هاتۆتەوە، بێگومانیش خوا بەهیچ جۆره ستەم له بەندەکانی ناکات.",
		"هەندێك له خەڵکی هەیه تەنها له یەك حاڵەتدا خواپەرستی دەکات (ئەویش ئەو حاڵەتەیه که دنیا بەدڵی ئەو بێت)، ئەگەر تووشی خێرو خۆشی بوو دڵی پێی خۆشە، خۆ ئەگەر تووشی تاقیکردنەوەیەك هات، سواری سەری خۆی دەبێت و هەڵدەگەرێتەوە، ئا بەو حاڵەتەی دنیا و قیامەت له دەست خۆی دەدات و زەرەرمەندی هەردوو لا‌یه و هەر ئەوەشه خەسارەتمەند و زەرەرمەندی ڕوون و ئاشکرا.",
		"(ئەو جۆره کەسانە) هاناو هاوار لەکەسێك دەکەن لەجیاتی خوا، یاخود پەنا بۆ کەسێك دەبەن نه زەرەرو نه قازانجی پێدەگەیەنێت، ئەو حاڵەته گومڕایی و سەرلێشێواویەکی زۆر نابەجێ و دوورە.",
		"(نەفامان هاناو هاوار) لەکەسێك دەکەن که زەرەری زیاتر و نزیکتره له قازانجی، ئای که چەنده یارو یاوەر و هاودەمێکی ناڕەسەن و خراپیان هەیە.",
		"بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه دەخاته باخەکانی بەهەشتەوە، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، بێگومان خوای گەوره هەرشتێکی بوێت ئەنجامی دەدات.",
		"ئەو کەسەی وادەزانێت و واگومان دەبات که خوا هەرگیز سەری ناخات و پشتیوانی لێناکات، نه لەدنیادا نەله قیامەتدا، دەبا پەتێك به بەرزیەوه هەڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود کەسێك واگومان دەبات که هەرگیز خوا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و پەیامەکەی سەرناخات له دنیاو قیامەتدا، با بڕوا بهێنێت بەئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگەز بێتەوە) با تەماشا بکات و بزانێت ئەو پیلان و فێڵ و نەخشەیەی، ڕق و کینه و بوغزی لادەبات؟!",
		"ئا بەو شێوەیه قورئانمان دابەزاندووە، که ئایەتەکانی هەمووی ڕوون و ئاشکران، بەڕاستی خوا هەر کەسێکی بوێت (شایسته بێت، بەم قورئانه) هیدایەتی دەدات.",
		"بەڕاستی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه و ئەوانەش که بوونەته جوو، لەگەڵ صابئەکاندا که فریشته پەرست؛ یان ئەستێره پەرستن و گاورەکان و ئاگرپەرستەکان و ئەوانەی که هەوەڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوە، بێگومان خوای گەوره له ڕۆژی قیامەتدا جیایان دەکاتەوه لەیەکترو بڕیاری خۆی دەدات لەسەریان، بەڕاستی خوا شایەته بەسەر هەموو شتێکەوە.",
		"ئایا نەتبینیوه و نەتبیستووه که بەڕاستی هەرکەس و هەرچی هەیه له ئاسمانەکان و زەویدا سوژده بۆ خوا دەبەن، هەروەها خۆرو مانگ و ئەستێره و چیاکان و درەخت و ماڵات و زۆرێك لەخەڵکی، زۆرێکیش خۆی شایستەی سزاو تۆڵه کردووە، جا ئەوەی خوا قەدرو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئەوه هیچ ڕێز لێنەرێکی نیە، بەڕاستی خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات.",
		"ئەمانه دوودەستەی دژبەیەکن (ئیمانداران و بێ باوەڕان) کردیانه کێشه لەبارەی پەروەردگاریانەوه (له زات و سیفات و قەزاو قەدەری و... هتد): جا ئەوانەیان که بێ باوەڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه بەباڵایان، ئاوی زۆر لەکوڵ لەسەرویانەوه دەکرێت بەسەریاندا (له دەرئەنجامی سەر سەختی و سەرکەشییاندا).",
		"ئەو ئاوه لەکوڵه هەرچی لەناو سکیاندا هەیه بەپێستەکانەوه دەیتوێنێتەوە.",
		"گورزیش له ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئامادەکراوە.",
		"هەر که هەوڵ بدەن و بیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن و لەو سزایه هەڵبێن (بەقامچی و تێهەڵدان) دەگێڕدرێنەوه ناوی و پێیان دەوترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.",
		"بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه دەخاته ناو باخەکانی بەهەشتەوه که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا و بەبەردەم کۆشکەکانیدا جاری و ڕەوانە، دەستیان دەرازێنرێتەوه بەبازنی ئاڵتون و مرواری (لەشێوەی سەعاتی دەست و هەر جۆرێکدا که حەزی لێ بکەن)، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمی جوان و نایاب و هەمەڕەنگە.",
		"ئەو بەختەوەرانه ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و پەسەند، هەروەها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئەو پەروەردگارەی که شایستەی شوکرو سوپاسە.",
		"بێگومان ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون و دژایەتی ڕێبازی خوا بەجۆرەها شێوه دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاته مزگەوتی حەرام که بڕیارمانداوه بۆ هەموو خەڵکی بێت چوونیەکه بۆ ئەوانی که لەوێ دەژین، یان ئەوانەی له شوێنانی ترەوه بۆی دەچن، جا ئەوەی بیەوێت بەهۆی یاخی بوون و لادانەوه ستەم بکات، ئەوه سزایەکی به ئازاری پێ دەچێژین.",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەیاد بێنە) کاتێك شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوو‌نی، فەرمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکه به بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاك بکەرەوه بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود به پێوەن یان له کڕنووش و سوژده بردندان.",
		"جا بانگی خەڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیاده دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی که دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و له هەموو ڕێگەیەکی دوورەوه هەر دێن...",
		"بۆ ئەوەی سوود و کەڵکی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکەن و ناوی پیرۆزی بەردەوام لەسەر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عەرەفه و جەژنی قوربانە، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حەجدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جەژندا، فەرامۆش نەکەن، هەروەها ناوی خوا (بسم اللە) بکەن لەکاتی سەربڕینی ئەو ماڵاتانەدا که پێمان بەخشیوون، ئەوسا له گۆشتەکەی بخۆن و بەشی هەژارو نەدارانیشی لێ بدەن.",
		"لەوەودوا با چڵك و ئارەق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخەنەوه (ئیحرام بشکێنن)، هەروەها وەفا بکەن به نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە)دا، با (طواف) بکەن.",
		"(جەج ئەوەبوو که باسکرا) جا ئەوەی که سنوورەکانی خوا بپارێزێت و بەگەوره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئەوه چاکتره لای پەروەردگاری (بێ پاداشت نیە)... کۆشتی مەڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حەڵاله جگه لەوانەی که بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوه و قەدەغەکراوه (که له سوورەتی ألمائدة دا باسکرا)، جا لەبەرئەوه خۆتان له پەرستنی بته ناپوخت و بێ نرخەکان بپارێزن، هەروەها لەگوفتاری درۆو قسەی هەڵبەستراو خۆتان دووربگرن.",
		"هەوڵ بدەن هەمیشه شوێن ڕاستی بکەون و ملکەچ بن بۆ حەق لەبەر خاتری زاتی خوا، نەکەن هیچ شەریك و هاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریك بۆ خوا بڕیار بدات، وەکو ئەوه وایه له ئاسمانەوه بەر ببێتەوه و باڵنده پەلاماری بدات و (پارچه پارچەی بکات) یاخود ڕەشەبایەکی بەهێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.",
		"بەو شێوەیه که حەج باسکرا پێویسته ئەنجام بدرێت جا ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆدروشم و بەرنامەکانی خوا، ئەوه نیسانەی پارێزکاری و له خواترسانی دڵەکانە.",
		"بۆتان هەیه چەندەها سوود وەرگرن لەو ماڵاتەی دانراوه بۆ قوربانی، تا کاتی دیاریکرا (که ڕۆژانی جەژنی قوربانە) لەوەودوا شوێنی سەربڕینیان بەرەو ماڵه دێرینەکەی خوای گەورەیە.",
		"بۆ هەر ئوممەتێك (له ئوممەتانی پێشوو) ڕێ و شوێن و بەرنامەیەکمان بۆ داناون (بۆ خواپەرستی و قوربانی) تا ناوی خوا بەرن لەکاتی سەربڕینی مەڵاتەکاندا، خوای ئێوه خوایەکی تاك و تەنهایە، هەمووتان تەسلیم و ملکەچی ئەون، مژدەش بده بەبەنده ملکەچ و فەرمانبەردارو دڵ ئاوەدانەکان...",
		"ئەوانەی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی دەسەڵات و ڕەحمەت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان دادەچڵەکێت و تەزووی پیادا دێت، ئەوانەی خۆگرو ئارامگرن له بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەوه که تووشیان دەبێت، ئەوانەی که نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی که پێمان بەخشیوون دەبەخشن.",
		"ئێمه سەربڕینی قوربانییه دابەستەکانمان بڕیارداوه که هەندێك بن له دروشمەکانی خوا (که لەکاتی حەخ و جەژنی قورباندا ئەنجام دەدرێت) بێگومان خێرو بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن دەجولێنێت و هەژاران تێر دەبن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامەتیش مسۆگەر دەکات... هتد) ده ناوی خوا ببەن لەکاتی سەربڕینیدا (بڵێن بسم اللە... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سەربڕین، جاکاتێك که سەربڕان و گیانیان تیادا نەماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و بەشی هەژاران و سواڵکەرانی لێ بدەن، ئا بەو شێوەیه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن.",
		"دڵنیابن هەرگیز گۆشتەکەی و خوێنەکەی بەخوا ناگات، بەڵکو تەقواو پارێزکاری ئێوه بەو دەگات و (حسابی بۆ دەکات)، ئا بەو شێوەیه دەبینن بەچاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوە، تا لەکاتی سەر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قەدری پەروەردگاری گەوره بزانن که هیدایەتی داون و مژدەیش بده به چاکەکاران و خێرخوازان.",
		"بێگومان خوا پشتگیری دەکات لەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه چونکه بەڕاستی خوا هەموو خیانەتکارو کافرو بێ باوەڕێکی خۆش ناوێت.",
		"مۆڵەت دراوه بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێدەگێرن، که بجەنگن و بەرهەڵستی بکەن چونکه بەڕاستی ستەم لێکراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی هەیه که سەریان بخات و سەرکەوتنیان پێببەخشێت...",
		"ئەوانەی که بەناحەق له وڵاتیان دەربەدەر کران (تەنها تاوانیان ئەوەبوو) که دەیانوت: پەروەردگارمان (أللە) یه، خۆ ئەگەر خوا خەڵکی نەدا بەیەکداو حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەرچی شوێنی خواپەرستی جوولەکه و گاور هەیه له خەڵوەتگه و کڵێساو کەنیسە، هەروەها مزگەوتانیش کەناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی کاول دەکرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو کەسه سەردەخات که پشتگیری ئاین و بەرنامەکەی دەکات و هەواڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و باڵادەستە.",
		"ئەوانەی که ئەگەر پایەدارمان کردن له زەویدا نوێژ و دروشمەکانی بەچاکی ڕادەگرن، زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بەچاکه دەکەن، قەدەغه له خراپه دەکەن، سەرئەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەرێتەوە.",
		"ئەگەر خوانەناسان بڕوا به تۆ ناکەن و بەدرۆت دەزانن، ئەوه دڵنیابه که پێش ئەوان هۆزی نوح و عاد و ثەموود پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوون.",
		"هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان به پێغەمبەرانی خۆیان نەکردووە).",
		"هەروەها دانیشتوانی مەدیەن (بڕوایان بەشوعەیب نەکرد)، موساش بڕوای پێنەکراو بەدرۆ زانرا، منیش مۆڵەتی کافرانمدا (تا ماوەیەك) لەوەودوا هەمویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایه که تۆڵەو خەشم و قینم چۆن بوو.",
		"چەندەها شارو شارەچکەمان لەناوبرد لەکاتێکدا دانیشتوانی ستەمکار بوون، (ئەوەته دەبینیت) خانووبەرەکانیان بەسەریەکدا تەپیووە، بیری ئاوی لەکار خراو، کۆشك و تەلاری بەرزو بڵندی زۆریشمان بەچۆڵی هێشەتەوه و بێ خاوەن ماوەتەوه (که بەڵگەیه لەسەر خەشم و قینی خوا لێیان).",
		"ئایا ئەوانه بەسەر زەویدا نەڕۆشتوون بەدڵ و دەروونێکی هۆشیارەوه تا بیرێك بکەنەوە... (کوان: خەڵکانی ڕابوردوو؟ ئەو شارانه بۆ کاولکران؟ کێ ئێمەی دروست کردووە؟ ئامانج له ژیان چیە؟؟) یان خاوەنی گوێ و دەزگای بیستن نەبوون بەسەرهاتەکانیان ببستن و لێکی بدەنەوە، جا وەنەبێت چاوان کوێر بووبێت، بەڵکو ئەو دڵانه کوێر دەبن که وان له سینەکاندا (چونکه هەر ڕواڵەت دەبینن و ناوەڕۆك لێك نادەنەوە).",
		"خوانەناسان پەلەت لێدەکەن که ئەو سزایه زوو یەخەیان پێ بگرێت، بێگومان هەرگیز خوا له بەڵێنی خۆی لانادات (لەسەر داخوازی نەفامان پاش و پێشی ناخات، چونکه کات و زەمان بایەخی نیه لای خوا) بەڕاستی ڕۆژێك لەلای ئەو پەروەردگارەت وەكو هەزار ساڵ وایه لەوەی که دەیژمێرن.",
		"چەندەها شارو شارۆچکه هەبوون که من مۆڵەتمداون لەکاتێکدا دەنیشتوانی ستەمکاریش بوون، دوای ماوەیەك لەناوم بردوون، سەرئەنجام و گەڕانەوەش هەر بۆ لای منە.",
		"پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینه من تەنها ترسێنەرو بێدارخەرەوەیکی ئاشکرام بۆتان.",
		"جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه لێخۆش بوون و ڕۆزی بەنرخ و فراوان بۆیان ئامادەیە.",
		"ئەو کەسانەش هەوڵ دەدەن بەربەست دابنێن لەبەردەم ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەدا له کاتێکدا دەستەوسانن، ئەوانه نیشتەجێی ناو دۆزەخن.",
		"(ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکی پەیامدار و بێ پەیاممان ڕەوانه نەکردووه ئاواتی نەخواستبێت بەباوەڕ هێنانی قەومەکەی، بەڵام کاتێك ئاواتی خواستووه شەیتان ئەوەی به فرسەت زانیووە، شتی نابەجێی تێکەڵ بەئاواتەکەی کردووە، ئینجا خوایش فریای کەوتووه و ئەوەی شەیتان فڕێی داوەته نا ئاواتەکەیەوە، سڕیویەتیوە، لەوەودوا خوای گەوره ئایەت و فەرمانەکەی خۆی چەسپاو دامەزراو کردووە، خوا خۆی زاناو دانایە.",
		"(خوای گەوره بۆیه ئەو دەسەڵاتەی داوه بەشەیتان) تا ئەو (خەتەره و خەیاڵ و وەسوەسەیە‌ی) شەیتان فڕێ دەداته نێو ئاواتی پێغەمبەرانەوه ببێته هۆی سزاو تاقیکردنەوه بۆ ئەوانەی له دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی دووڕوویی و ناپاکی هەیه و بۆ ئەوانەش که بەرامبەر ئایینی خوا دڵ ڕەقن، بەڕاستی ستەمکاران له دژایەتی و شەڕەنگێزیەکی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.",
		"بۆ ئەوەش ئەوانەی زانست و زانیاریان پێ بەخشراوه دڵنیابن و بزانن که بێگومان ئەم قورئانه حەقیقەت و ڕاسته و لەلایەن پەروەردگاری تۆوه (ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ڕەوانه کراوە، ئینجا بڕوای پتەوی پێ دەهێنن و دڵەکانیشیان ملکەچ دەبێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایەتدەری ئەوانەیه که باوەڕیان هێناوه بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"بەردەوام ئەوانەی که بێ باوەڕن دەربارەی قورئان له شك و گوماندان، هەتا کوتوپڕ قیامەت بەرپا دەبێت، یاخود تا ئەو کاتەی که سزاو ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یەخەیان پێدەگرێت.",
		"ئەو ڕۆژه پاشایەتی و دەسەڵات تەنها به دەست خوایه و فەرمانڕەوای له نێوانیاندا دەکات، جا ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه له چەندەها باخی پڕ له نازو نیعمەتەکاندان.",
		"ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیووە، ئا ئەوانه بەهۆی بیروباوەڕی ناپەسەندیانەوه سزای پڕ له خەجاڵەتی و ڕیسواکەریان بۆ ئامادەیە.",
		"ئەوانەش که لەبەر ڕەزامەندی خواو له پێناوی سەرخستنی ڕێبازەکەی ئەودا کۆچیان کرد لەوەودوا کوژران و شەهیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك بەهرەوەریان دەکات، بەڕاستی خوا هەر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی بەخشە.",
		"سوێند بێت خوای گەوره ئەو جۆره کەسانه دەخاته شوێنێکەوه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبن، بەڕاستی خوا زانایه (بەهەوڵ و کۆشش و نیەت و چاکەیان) و خۆگره (زۆر پەله ناکات له تۆڵەسەندندا).",
		"ئەوه بڕیادادەی خوابوو، هەرکەسێك تۆڵه بسێنێت له ستەمکار بەئەندازەی ئەوەی که ستەمی لێکراوە، لەوەودوا دەستدرێژیی بکرێتەوه سەرو ستەمی لێ بکرێت، ئەوه بێگومان خوا سەری دەخات بەسەر ئەو ستەمکارەدا، بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و لێخۆش بووه (لەو کەسانەی واز له ستەم دەهێنن، یاخود توانای تۆڵەسەندیان هەیه و چاوپۆشی دەکەن).",
		"ئەو سەرکەوتنه بەهۆی ئەوەوەیه که بەڕاستی خوای گەوره زاتێکه (ئەوەنده بەتوانایە) شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایه (بەهەڵسوکەوت و قسەو گوفتاری بەندەکانی).",
		"ئەو بیستن و ببینینەش به هۆی ئەوەیه چونکه بەڕاستی خوا خۆی حەق و ڕاستە، ئەوانەش که ئەوان هاناو هاواری بۆ دەبەن له جیاتی ئەو هەر ئەوه خۆی باتاڵ و ناحەقیە. بێگومان ئەو خوایه بڵندو بەرزو مەزن و گەورەیە.",
		"ئایا نەتبینیووه که بەڕاستی خوا بارانی له ئاسمانەوه باراندووه و زەوی زۆر پێ سەوز دەبێت، بەڕاستی خوا وردبین و بەسۆزو دلۆڤان و ئاگایە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکاندایه و هەرچی له زەویدا هەیه هەمووی ئەو زاته خاوەنیانە، بەڕاستی هەر خوا خۆی دەوڵەمەند و بێ نیازه و هەر خۆی شایستەی سوپاس و ستایشە.",
		"ئایا بەچاوی خۆت نەتبینیووه چۆن خوای گەوره هەرچی له زەویدا هەیه بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، هەروە‌ها کەشتیەکانیش که له دەریاکاندا دەڕوات بەفەرمانی ئەو زاتە، ئاسمانیش ڕاگیر دەکات لەوەی که بکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەویست و فەرمانی خۆی، بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی زۆر بەسۆزو میهرەبان و لێخۆشبوو بەخشندەیە.",
		"هەر ئەو زاته ژیانی پێبەخشیوون، لەوەودوا ئەو دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، (لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا) زۆربەی خەڵکی سپڵەو بەدنمەکە.",
		"بۆ هەر میللەتێك بەرنامه و پرۆگرامێکمان دیاری کردووه پەیڕەوی دەکەن و لەسەری دەڕۆن (بەگوێرەی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئەم بەرنامەیەشمان ناردووه بۆ هەتا هەتایی) کەواته با خاوەن ئایینەکانی تر نەکەینه کێشه و ئاژاوه لەگەڵتدا لەبارەی ئەم ئایینەوە، ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەردەوام بەنگەوازی خەڵکی بکه بۆ لای پەروەردگارت چونکه بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێگه و ڕێباز و هیدایەتێکی ڕاست و دروستیت.",
		"خۆ ئەگەر موجادەلەت لەگەڵدا بکەن (ئەوه تۆ موجادەله مەکه بەڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاك زانایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"هەر خوا خۆی له ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات له نێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی که ئێوه کێشه و جیاوازیتان لەسەر دەکرد (لەوێ ڕاستیەکان بەتەواوی دەردەکەوێت).",
		"(ئەی هۆشمەند) مەگەر نەتزانیووه که بەڕاستی خوا ئاگاو زانایه بەهەرچی له ئاسمان و زەویدا هەیه و هەموو ئەو شتانەی (که دەیکەن) له کتێب و دۆسیەی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوە، بەڕاستی ئەوکاره بۆ خوا زۆر ئاسانە.",
		"(موشریك و هاوەڵگەران) له جیاتی خواپەرستی شتێك دەپەرستن که خوا هیچ بەڵگەیەکی ڕەوانه نەکردووه لەسەری (که ڕەوایه بیپەرستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، ستەمکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێكیان نیه (تا له قیامەتدا فریایان بکەوێت).",
		"کاتێك که ئایەتەکانی ئێمه بەروونی و ئاشکرایی بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، له ڕووخساری ئەوانەدا که بێ باوەڕن بێزاری و تاڵی و گرژی بەدی دەکەیت، بەجۆرێك خەریکه هێرش بەرنه سەر ئەوانەی که ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ به خراپتر لەو کینەو بوغزەتان؟! ئەویش ئاگری دۆزەخە!! که خوای گەوره بەڵێنی داوه بەوانەی که بێ باوەڕ پێی، ئای که سەرەنجام و چارەنووسێکی خراپە.",
		"ئەی خەڵکینە: نموونەیەك هێنراوەتەوه چاك گوێی بۆ بگرن؛ بەڕاستی ئەوانەی که هاناو هاواریان لێدەکەن لەجیاتی خوا، هەرگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکەن، هەرچەنده بۆ ئەو کاره کۆببنەوه و (یارمەتی یەکتریش بدەن) و ئەگەر مێشەکه شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسەننەوە، داواکارو داوالێکراو هەردووکیان لاواز و بێ دەسەڵاتن.",
		"ئەوانه (وەکو پێویست) قەدری خوایان بەچاکی نەزانی، ڕێزی پەروەردگاریان بەتەواوی نەگرت، لەکاتێکدا بەڕاستی خوا زۆر بەهێزو به توانا و باڵادەستە.",
		"هەر خوا به ویستی خۆی له فریشتەکان و لەخەڵکیش فرستاده هەڵدەبژێرێت، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایه (چاك دەزانێت کێ هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی).",
		"خوا ئاگایه بەوەی که له پێشیانەوه ڕووی داوه بەوەش که له ئاینده و داهاتوودا ڕوو دەدات و هەموو کارو هەموو شتێك بۆ لای خوا دەبرێتەوە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێنەوه كڕنووش و سو‌ژده بەرن و (نوێژەکانتان بەجوانی بکەن) و پەروەردگارتان بپەرستن له هەموو بارودۆخێکداو تا دەتوانن چاکه و چاکەکاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەرفرازو سەرکەوتووبن...",
		"هەروەها بەردەوام بن له خەبات و جیهاد و هەوڵ و کۆشش له پێناوی خوادا بەو شێوەیەی که شایستەیەتی، لەبەر خاتری ئەو بێت، ئەو زاته بۆ ئەوه هەڵی بژاردوون و له ئاین و بەرنامەکەیدا هیچ جۆره شتێكی ناڕەواو قورس و گرانی لەسەر دانەناون (که نەتوانن ئەنجامی بدەن، جا ئەم بەرنامەیە) ڕێ و شوێن و بەرنامەی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هەر خوای گەوره ناوی ناون موسڵمان و لەم قورئانەشدا بەموسڵمان ناوی بردوون، تا پێغەمبەر ببێته شایەت بەسەرتانەوه (که پەیامی خوای پێ ڕاگەیاندوون) و ئێوەش (به گەیاندنی ئەو پەیامە) ببنه شایەت بەسەر خەڵکیوە، کەواته نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) دەربکەن و پشت بەخوا ببەستن، چونکه هەر ئەو زاته یارو یاوەرتانە، جا دڵنیابن که خوا چەنده یارمەتیدەرێکی چاکه و چەنده پشت و پەنایەکی بەهێزو به نرخە.",
	},
	-- 23 = المؤمنون
	{
		"به ڕاستى ئەو بڕوادارانه سەرکەوتوو سەرفراز بوون...",
		"ئەوانەش ئەوانەن که له نوێژەکانیاندا ملکەچ و دڵ ئارام و دڵ دامەزراون و دڵیان لاى خوایە...",
		"ئەوانەش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابەجێ و بێ هووده دووره پەرێزن...",
		"هەروەها ئەوانەش که زەکاتى ماڵیان دەردەکەن...",
		"ئەوانەش که پارێزەرى داوێنى خۆیانن...",
		"جگه لەگەڵ هاوسەران و کەنیزەکەکانیاندا نەبێت، که ئەوه جێگەى لۆمەو سەر زەنشت نیە، (له بارودۆخى نائاسایدا بەهۆى جەنگەوه ئافرەتانى موسڵمان دەکەونه دەست دوژمنان و دەستدرێژى بێ سنوور دەکرێته سەریان، دوور نیه ئافرەتانى دوژمن نەکەوێته دەست ئیمانداران، ئەو کاته تەنها یەك کەس دەبێته هاوسەرىو، به ڕێزەوه ڕەفتارى لەگەڵ دەکات).",
		"جا ئەوەى جگه لەو سنووره دیارى کراوە، ڕێگەو ڕێبازى تر بگرێتەبەر، ئەو جۆره کەسانه به یاخى و له سنوور دەرچوو دەژمێردرێن.",
		"هەروەها ئەوانەى که چاودێرى ئەمانەت و پەیمانەکانیان دەکەن (خیانەت و فێڵ ناکەن).",
		"ئەوانەش که پابەندى نوێژەکانن و له کاتى خۆیدا به ڕێکو پێکى ئەنجامى دەدەن و دەیپارێزن.",
		"ئا ئەوانه میراتگران و خاوەنانى بەهەشتن.",
		"ئەوانه دەبنه خاوەنى بەهەشتى فیردەوس (که بەرزترین و به نرخترین بەهەشتە) و بۆ هەمیشه ژیانى نەبڕاوەى تیادا دەبەنه سەر (لەو پەڕى لاوێتى و تەندروستى ئاسوودەییدا).",
		"سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئادەمیزادمان له ئاوێتەیەکى پێکهاتوو له قوڕ بەدیهێناوە.",
		"لەوەو دوا له جێگەیەکى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکە) له شێوەى نوتفەیەکى زۆر بچووکدا دامان مەزراندووە.",
		"لەوەو دوا نوتفەکەمان کردووه به خۆ هەڵواسەرێك (سەره مێکوتەیەك) پاشان خۆهەڵواسەرەکەمان کردووه به گۆشتپارەیەك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپارەکەمان به پەیکەرى ئێسك گۆڕیوەو به گۆشت پەیکەرى ئێسکەکەمان داپۆشیوە، ئەوساله شێوەیەکى تردا دەرمان هێناوه (که شێوەى ئادەمیزادێکى ڕێکو پێکه و ڕۆحى پێ بەخشراوە)، به ڕاستى خواى مەزن بەرزو پیرۆزو موبارەکەو چاکترین بەدیهێنەرو چاکترین دروستکارە.",
		"بێگومان سەرەنجام ئێوه هەر دەبێت بمرن (له توێى خاکدا دەبێت مەنزڵ بگرن).",
		"پاشان دەبێت له ڕۆژى قیامەتدا زیندوو بکرێنەوه (بۆ پاداشت و لێپرسینەوە).",
		"سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسەرتانەوه حەوت چین ئاسمانمان دروستکردووەو ئێمه هەرگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخەین).",
		"هه ڕ ئێمه له ئاسمانەوه به ئەندازەو نەخشەیەکى دیاریکراو بارانمان باراندووەو ئینجا له ناخى زەویدا جێگیرمان کردووە، بێگومان ئێمه به جۆرەها شێوه دەتوانین ئەو ئاوه له ناو بەرین و ئەو سەرچاوانه وشك بکەین.",
		"ئێمه به هۆى ئەو ئاوەوه چەندەها باخ و باخاتى خورماو ڕەزمان بەدى هێناوه بۆتان، (لەو باخ و باخچانەدا) میوەهاتى جۆراو جۆرى زۆرو زەبەندمان بۆبەدیهێناون، له هه ندێکیان دەخۆن.",
		"درەختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سەوز دەبێت که ڕۆن و چەورى لێ دەردەهێنرێت و ئامادەیه بۆ کەسانێك که دەیخۆن (مەبەست درەختى زەیتونه که هەمیشه سەوزەو تەمەن درێژەو بێ ئەرکەو کالیسیۆم و ئا‌سن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆرو پڕۆتینى تێدایە، گەلێك داوو دەرمانیشى لێ دەردەهێنرێت).",
		"به ڕاستى له بەدیهاتنى ماڵاتیشدا جێگەى سەرنج و پەنده بۆتان که ورد ببنەوەو بەدیهێنەرى جوانکار بناسن) جا لەوەى که له سکیاندا بەدى دێت (مەبەست شیرە) دەرخوارتان دەدەین و چەندەها کەڵکى زۆرى ترى هەیه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هەروەها لێشیان دەخۆن (گۆشت و جگەرو سەرو پێیان بەجۆرەها شێوه ئاماده دەکەن و خواردنى خۆشیان لێ دروست دەکەن).",
		"لەسەر پشتى هەندێك لەو گیاندارانەش هەڵدەگیرێن و لەسەر کەشتیەکانیش (دەگوێزرێنەوه له شوێنێکەوه بۆ شوێنێکى تر لەگەڵ کەل و پەل و پێداویستیەکانتاندا).",
		"سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغەمبەرمان ڕەوانه کرد بۆ سەر قەومەکەى، جا پێى وتن: ئەى قەوم و گەلم هەر خوا بپەرستن، چونکه هیچ خوایەکى ترتان نیه جگه لەو، ئایا خۆتان له خەشم و قینى ناپارێزن؟!",
		"جا ئەوانەى که بێ باوەر بوون له دەستەى دەسەڵاتدارى قەومەکەى وتیان: (گوێى بۆ مەگرن)ئەم پیاوه هەر کەسێکى وەك ئێوەیە، زیاتر نیە، دەیەوێت خۆى بکاته گەورەتان!! ئەگەر خوا بیویستایه پێغەمبەرێك بنێرێت. ئەوه فریشتەى دادەبەزاند، ئێمه ئەم هەواڵەمان له باوو باپیرانى پێشووەوه نەبیستووە.",
		"ئەمه جگه لەوەى که پیاوێکه شێتى سەرى لێداوە، هیچى تر نى یە، کەواته تا ماوەیەك مۆڵەتى بدەن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ دەدات، یان دەمرێت!!).",
		"ئەوسا نوح وتى: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێ ببەخشه چونکه بڕوایان پێ نەکردم.",
		"ئینجا ئێمەش ئەگادارمان کرد که کەشتیەکه دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمەدا، جا هەر کاتێك فەرمانى ئێمه دەرچوو، تەنوورەکه فوارەى کردو ئاوى لێ دەرهات، ئەوه له هەموو جۆرێك جووتێك سوار بکە، هەروەها خاوو خێزانت جگه لەوانەى که پێشتر بڕیارى غەرق بوونیان لەسەر دراوە، جا دەربارەى ئەوانەی که ستەمیان کردو (باوەڕیان نەهێنا) لێم مەپاڕێرەوە، چونکه به ڕاستى ئەوانه هەموو نوقم کراون (له زریانەکەدا).",
		"جا کاتێك خۆت و ئەوانەى هاوڕێ و یاوەرتن لەسەر کەشتیەکه سوار بوون (ئەی نوح تۆ) ئەوه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که ڕزگاری کردین له دەست قەومی ستەمکار.",
		"هەروەها بڵێ: پەروەردگارا له شوێنێکى موبارەك و پیرۆز دامبەزێنە. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئەوەی له شوێنی موبارەك و پیرۆزدا دامانبەزێنیت (ئیتر کەشتیەکه لەسەر کێوی جودی له کوردستانی باکور لەنگەری گرت).",
		"بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا چەندەها نیشانەو بەڵگەی ئاشکرا هەیە، بێگومان ئێمه (به جۆرەها شێوەو له هەموو سەردەمێکدا) خەڵکی تاقی دەکەینەوە.",
		"لەوەودوا له دوای ئەوان قەوم و نەوەیەکی ترمان بەدیهێنا.",
		"ئینجا پێغەمبەرێکمان هەر له خۆیان بۆ ڕەوانه کردن، (پێی وتن): تەنها خوا بپەرستن، جگه لەو زاته خوایەکی ترتان نیە، جا ئەوه لێی ناترسن؟ ئەوه خۆتان له خەشم و قینی ناپارێزن؟!",
		"ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون له دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی و بڕوایان به پێشهاتی قیامەت و زیندوو بوونەوەو لێپرسینەوه نەبوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمەتی زۆر بەهرەوەرمان کردبوون وتیان، ئەم پێغەمبەره تەنها بەشەرێکه وەك ئێوە، لەو شتانه دەخوات که ئێوه لێی دەخۆن و لەو شتانه دەخواتەوه که ئێوه لێی دەخۆنەوە.",
		"جا ئەگەر ملکەچ و فەرمانبەرداری بەشەرێکی وەکو خۆتان ببن، ئەوه به ڕاستی ئیتر ئێوه خەسارەتمەندو زەرەرمەندن!!",
		"ئایا هەڕەشەتان لێدەکات بەوەی کاتێك بمرن و ببنەوه به خاك و ئێسك، ئێوه دەرئەهێنرێنەوه و زیندوو دەکرێنەوه و له خاك دەربهێنرێنەوە؟!",
		"دووره و زۆر دووره ئەو هەڕەشەیەی که لێتان دەکرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنەوە)!!",
		"ژیان تەنها ژیانی ئەم دنیایە‌مانەو هیچی تر نی یە، دەژین و دەمرین و ئێمه زیندوو ناکرێینەوە!!",
		"ئەم پیاوه (مەبەست پێغەمبەرەکەیانە) درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت، ئێمەش بڕوای پێ ناکەین!!",
		"(ئەمیش وەك نوح) وتی: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێببەخشه چونکه ئەوانه منیان بەدرۆزانی و بڕوایان پێنەکردم.",
		"خوای گەوره فەرمووی: دڵنیابه بەم زووانه پەشیمان دەبنەوە.",
		"ئەوسا دەنگێکی بەهێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی تەقاندن) کردمانن به کەف و کوڵ و چیلکەو چەوێڵی سەر ئاو، دەبا لەوەو لاترچن قەومی ستەمکار.",
		"پاشان له دوای ئەوان چەند قەومێکی ترمان هێنایه کایەوه (ساڵەها ژیان و له نازو نیعمەت بەهرەوەر بوون).",
		"هەر میللەتێك کاتێك بڕیاری لەناو بردنی دەدرێت، ئەو بڕیاره نه پێش دەکەوێت نه دوا دەخرێت بەڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕوودەدات.",
		"پاشان پێغەمبەرانی خۆمانمان یەك به دوای یەك ڕەوانه کرد، هەر ئوممەتێك کاتێك پێغەمبەری له خۆی بۆ ڕەوانه دەکرا (زۆر بەیان بەرنامەکەیان) به درۆ دەزانی. ئێمەش ئەو میللەتەمان به شوێن یەکدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خەڵکی و (پەندو عیبرەت)، دەبا ئەو کەسانەی باوەڕ ناهێنن لەوەو لاترچن.",
		"پاشان موساو هاروونی برایمان ڕەوانه کرد هاوڕێ لەگەڵ نیشانەو بەڵگەو موعجیزەکانماندا و بەڵگەی بەهێزمان پێبەخشین (لەسەر ڕاستی پەیامەکەیان)...",
		"بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەکەی، کەچی خۆیان بەگەوره زانی و قەومێکی لووت بەرز بوون",
		"(فیرعەون و دارو دەستەکەی) وتیان: ئایا ڕەوایه ئێمه باوەڕ به دوو بەشەری وەك خۆمان بکەین، له کاتێکدا که قەومەکەیان ئێمه دەپەرستن و (خزمەتکاری ئێمەن).",
		")دوای چەندەها ساڵ له هەوڵ و کۆششی ئەو دوو پێغەمبەرە) هەر باوەڕیان پێنەکردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووەکانەوە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه تەوراتمان بەخشی بەموسا بۆ ئەوەی قەومەکەی ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر.",
		"هەروەها کوڕەکەی مەریەم و دایکیمان کرده بەڵگەو نیشانه (لەسەر توانایی خۆمان) و ئێمه هەردووکیانمان حەوانەوه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.",
		"ئینجا وتمان: ئەی گرۆی پێغەمبەران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکەکان، کارو کردەوەی چاکیش ئەنجام بدەن، به ڕاستی من زانام به هەموو ئەو کارو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"هەر ئەمەشه دین و ئاین و بەرنامەی تاکو تەنهای ئێوە، (بەرنامەی یەکخواناسی)و من پەروەردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافەرمانی من بپارێزن.",
		"بەڵام زۆربەی خەڵکی بیرو بۆچوونی خۆیان بەش بەش و پارچه پارچه کرد (له بەرنامەی یەکخواناسی لایاندا)، هەموو دەستەو تاقمێك بەو بەرنامەو نەخشەیەی هەیانه دڵخۆشن.",
		"جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوەیەك له گومڕایی و سەر لێ شێواویی و سەرگەردانی خۆیاندا گیر بخۆن.",
		"ئایا ئەوانه وا دەزانن که ئەو ماڵ و سامان و نەوەیەی پێیان دەبەخشین؟! (هۆی ئەوەیه خۆشمان دەوێن)!!",
		"نەخێر، وانی یە، مەبەستمانه بەپەله له نازو نیعمەت بەهرەوەریان بکەین؟ بەڵکو ئەوانه هەستی پێ ناکەن.",
		"به ڕاستی ئەوانەی که ترسی پەروەردگاریان له دڵدایەو دەترسن لێیان بڕەنجێت...",
		"ئەوانەش بڕوا به ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان دەهێنن...",
		"ئەوانەش که هاوەڵ و هاوبەش و شەریك بۆ پەروەردگاریان بڕیار نادەن...",
		"ئەوانەش که دەبەخشن له زەکات و خێر دڵیان دەترسێت، نەوەکو لێیان وەرنەگیرێت، چونکه ئەوانه بێگومانن که بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە.",
		"ئا ئەوانه به پەلەن بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەك و پێشبڕکێش دەکەن له چاکەدا.",
		"ئێمه هیچ ئەرکێك نادەین بەسەر هیچ کەسێکدا مەگەر له چوار چێوەی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیەی تایبەتی هەموو کەسێکمان لایه که حەق گۆیه (گوفتارو کردارەکانی تێدا تۆمار کراوە، لەبەر ئەوە) ئەوانه هیچ جۆره ستەمێکیان لێ ناکرێت.",
		"بەڵام خوا نەناسان لەم نەخشەو بەرنامەو چاکەخوازیانه سەریان دەرناچێت و تێی نا‌گەن، کارو کردەوەی تریشیان هەیه (جیایه له کردەی ئیمانداران) بەردەوام ئەنجامی دەدەن.",
		"هەتا ئەو کاتەی بەڵا بەسەر خۆشگوزەران و دەوڵەمەندەکانیاندا دەهێنن، دەستبەجێ ئیتر ئاهو ناڵەو گریەو زاریان لێ بەرز دەبێتەوە.",
		"(له قیامەتیشدا پێیان دەوترێت) ئەمڕۆ ئیتر ئێوه چرکەتان لێوه نەیەت و هاوار نەکەن، چونکه بێگومان ئێوه له لایەن ئێمەوه هیچ جۆره پشتگیریەکتان لێ ناکرێت.",
		"جا ئێوه کاتی خۆی ئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا دەخوێنرایەوه که چی پشتان تێدەکردو بەرەو دوا دەگەڕانەوەو خۆتان لێ دەشاردەوه و دژایەتیتان دەکرد.",
		"له کاتێکدا خۆتان به گەوره دەزانی له ئاستیدا شەو گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایەتەکانی ئێمه دەبرده سەر.",
		"ئایا (بێ باوەڕان) ئەم گوفتارەیان لێك نەداوەتەوە، یاخود وادەزانن ئەم بەرنامەیەی که بۆ ئەوان ڕەوانه کراوه بۆ باوو باپیرانی دێرینیان ڕەوانه نەکراوە؟!",
		"یان ئەوەیه پێغەمبەرەکەیان نەناسیووەو ئەوه بۆته هۆی ئەوەی بڕوا به پەیامەکەی نەکەن و دژی بوەستن!!",
		"یاخود (بێ شەرمانە) دەڵێن: شێتی سەری لێداوە، نەخێر، وانی یە، بەڵکو ڕاستی و حەقی بۆ هێناون، بەڵام زۆربەیان ڕقیان له ڕاستی یەو حەز له حەق ناکەن و پێی سەغڵەتن.",
		"ئەگەر حەق و ڕاستی شوێنی ئارەزووی ئەوان بکەوێت، ئەوه ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی تیایاندایه دەشێواو تیا دەچوو سەر گەردان دەبوو، نەخێر (حەق وایه ڕقیان لێی نەبێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هەموو چاکەیەکیان بخاتەوە، کەچی ئەوان لەبەرامبەر ئەو یادخەرەوانەدا سەرکەش و یاخین و پشتی تێدەکەن.",
		"ئاخۆ داوای خەرجی و پاره لەوانه دەکەیت (له بەرامبەر هیدایەتیانەوه تا لایان سەنگین بێت؟ بۆیه باوەڕ ناهێنن؟) خۆ بەخششی پەروەردگارت بەسوودترو چاکترە، ئەو زاته چاکترین زاتێکه بۆ بەخشینی ڕزق و ڕۆزی.",
		"بێگومان تۆ بانگیان دەکەیت بۆ ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروست.",
		"به ڕاستی ئەوانەی بڕوا ناهێنن به قیامەت وێڵ و لادەرن له ڕێگەو ڕێبازی ڕاست.",
		"خۆ ئەگەر بەزەییمان پیایاندا بێتەوەو ڕەحمیان پێ بکەین و ناخۆشی و سەغڵەتیان لەسەر لا بەرین، ئەوه له ستەم و سەرکەشیاندا ڕۆدەچن و سەرگەردان دەبن.",
		"سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزاو ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا نه ملکەچ بوون بۆ پەروەردگاریان و نه لێی دەپاڕێنەوە.",
		"هەتا ئەو کاتەی که دەروازەی سزایەکی سەختیان لێ دەکەینەوە، ئیتر دەستبەجێ لەناویدا سەرگەردان و سەر لێشێواو نائومێد دەبن.",
		"هەر ئەو زاتەیه که (دەزگای) بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێ بەخشیوون، کەچی زۆر کەمتان سوپاسگوزارن.",
		"ئەو زاتەیه له زەویدا بەرپای کردوون و بڵاوی کردوونەتەوە، سەرەنجام (له ڕۆژی قیامەتدا) هەر بۆ لای ئەویش کۆ دەکرێنەوە.",
		"ئەو زاتەشه که ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، گۆڕینی شەوو ڕۆژیش هەر بەدەست ئەوه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عەقڵ بەکار ناهێنن؟ ژیریتان ناخەنەکار؟",
		"لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا ئەوانه هەر وەکو خەڵکی پێشین قسه کۆنەکان دەڵێنەوەو..",
		"دەڵێن: باشە، ئەگەر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو دەکرێینەوە؟!",
		"به ڕاستی ئێمه و باوو باپیرانمان لەم جۆره بەڵێنانەمان پێشتر پێدرابوو، ئەم قسەو بەڵێنانه داستانی پێشینەکانە!!",
		"تۆش پێیان بڵێ: باشه زەوی و ئەو کەسانەی که لەسەری دەژین کێ خاوەنیانە، ئەگەر زیرەك و هۆشیارن؟ ئەگەر شت دەزانن؟!",
		"سەرئەنجام هەر دان به ڕاستیدا دەنێن و دەڵێن: هەرخوا، خاوەنیانە، هەر پەروەردگار بەدیهێنەریانە. ئەوسا پێیان بڵێ: جا ئەوه بۆچی یاداوەری وەرناگرن؟",
		"پێیان بڵێ؛ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکەیەو کێ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی گەورەو فراوانە؟ (ئاسمانەکان و زەوی له بەرامبەر عەرشی پەروەردگاردا، وەکو ئەڵقەیەکی پەنجه وایه له پاڵ چیایەکی گەورەدا).",
		"سەرەنجام دەڵێن: هەر خوا پەروەردگاریانە، ئەوسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خەشم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی دەبن؟)",
		"(هەروەها پێیان) بڵێ: کێ جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، له کاتێکدا هەر ئەو پەنا بەخشەو کەس ناتوانێت له سزای ئەو زاتە، کەس پەنا بدات، ئەگەر ئێوه بزانن و شارەزابن.",
		"(سەرەنجام بۆ ئەمەش) دەڵێن: هەموو ئەوانه به دەست خوایە، تۆش بڵێ: کەواته چۆن جادووتان لێ دەکرێت؟ که ئەمه دەزانن.",
		"نەخێر وانیە، بەڵکو ئێمه حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نەفامان هەمیشه درۆزنن.",
		"هەرگیز خوا کەسی نەکردووه به ڕۆڵەی خۆی و هیچ خوایەکی لەگەڵدا نی یە، چونکه ئەو کاته هەر خوایەك دەچوو بەلای دروستکراوانی خۆیەوەو هەندێکی خۆی بڵند دەکرد بەسەر هەندێکی تردا (ئەوسا بوونەوەر تێکدەچوو)، پاکی و بێگەردی بۆ زاتی خوایه له بەرامبەر ئەو شتانەوه که (خوا نەناسان) هەڵی دەبەستن و دەیڵێن.",
		")ئەو زاتە) زانای نهێنی و شاراوەکانە، هەروەها زانای دیارو ئاشکراکانە، بەرزی و بڵندی بۆ ئەوه لەبەرامبەر ئەو شتانەوه که (نەفامان) دەیکەنه شەریك و هاوەڵی.",
		"بڵێ: پەروەردگارا: ئەگەر ئەوەت نیشاندام که له توێی هەڕەشەکانتدا پێت ڕاگەیاندوون...",
		"ئەو کاته پەروەردگارا مەمخەره ڕیزی قەومی ستەمکارەوە.",
		"بێگومان ئێمه دەسەڵاتمان هەیە، ئەو هەڕەشانەی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بدەین.",
		"هەوڵ بده بەچاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هەڵەو ناڕێکی ناحەزانەوه بنێیت و خەمت نەبێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسەی ناڕەوایان.",
		"(خۆت بسپێره بەخواو) بڵێ: پەروەردگارا من پەنا دەگرم به تۆ لەهەموو خەتەرەو خەیاڵ و وەسوەسەی شەیتانەکان.",
		"پەنا دەگرم به تۆ ئەی پەروەردگارم که شەیتانەکان بەدەورمدا کۆ ببنەوەو (سەرم لێ بشێوێنن).",
		"(خوا نەناسان بەردەوام لەسەر ڕێبازی چەوتیانن)، هەتا ئەو کاتەی مردن یەخەیان دەگرێت، ئەوسا هه ڕیەکەیان دەڵێت: پەروەردگارا بمگێڕەرەوه بۆ دنیا...",
		"بەڵکو چاکه ئەنجام بدەم و کاری باشه بکەم و ئەو هەڵانەی که له دەستم چووه لەمەودوا لەدەستی نەدەم، (بەڵام تازه کار له کار ترازاوە، شتی وا مەحاڵە، بۆیه به توندی پێی دەوترێت): نەخێر، ئەوه قسەیەکه ئەو بۆ خۆی دەیڵێت، بەڵکو دەبێت له جیهانی بەرزەخدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونەوەدا تا کاتێك زیندوو دەکرێنەوه چاوەڕێ بێت.",
		"جا کاتێك فوو دەکرێت به _صور_دا ئەوه هیچ پەیوەندیەکی خزمایەتی لەو ڕۆژەدا نی یەو کەس له کەس ناپرسێتەوە.",
		"ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی قورس بێت، ئا ئەوانه سەرفرازو سەرکەوتوون.",
		"بەڵام ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی سووك بێت، ئەوانه ئەو کەسانەن خۆیان له دەستداوەو خۆیان خەسارو ڕیسوا کردووە، دەبێت هەر له ناو دۆزەخدا ژیانی نەبڕاوه ببەنه سەر.",
		"بڵێسەی ئاگر چڕو چاویان دەبرژێنێت، هەموویان لێویان هەڵقرچاوەو دانیان ڕیچ دەبێتەوه (دیمەنیان سامناکە).",
		"(ئەوسا خوا پرسیاریان لێ دەکات) ئایا کاتی خۆی ئایەتەکانی من بەسەرتاندا نه دەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوه بڕواتان پێی نەبوو، به درۆتان دەزانی؟",
		"(سەرەنجام به کەساسیەوە) دەڵێن: پەروەردگارا نەگبەتی و نەهامەتی سەرشانی گرتین و زاڵ بوو بەسەرماندا ئێمه کەسانێکی گومڕا بووین.",
		"پەروەردگارا له ناو ئاگری دۆزەخ و سزاکەیدا دەرمان بهێنه ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوه (بۆ گومڕایی) ئەوه ئیتر دیاره که ئێمه کەسانێکی ستەمکارین.",
		"(خوای گەوره له وەڵامیاندا به تووڕەییەوه) دەفەرموێت: بێ دەنگ بن و دەمتان داخەن، قسەشم له گەڵدا مەکەن.",
		"چونکه به ڕاستی کاتی خۆی دەستەیەك له بەنده ئیماندارەکانم دەیانوت؛ پەروەردگارا ئێمه ئیمان و باوەڕی دامەزراومان به زاتی تۆ هێناوە، دە، لێمان خۆش ببەو ڕەحممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هەموو خاوەن ڕەحم و سۆزەکان میهرەبانتریت.",
		"کەچی ئێوه گاڵتەتان پێ دەکردن، هەتا گەیشته ڕادەیەك یادی منیان له بیر بردنەوەو ئێوه بەردەوام بەوان پێدەکەنین.",
		"(جا با بزانن کە) بێگومان ئەمڕۆ من پاداشتم داونەتەوه بەهۆی ئەوەوه که خۆگر بوون، به ڕاستی هەر ئەوانیش سەرکەوتوو سەرفرازن.",
		"(ئەوسا خوای گەورە) لێیان دەپرسێت: ئەوه چەند ساڵ له زەویدا ژیانتان برده سەر.",
		"(دۆزەخییان) دەڵێن: ڕۆژێك یان کەمتر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نەبڕاوه و هەمیشەیی دا زۆر کورت و کۆتاو کەم دێته بەر چاو، یاخود جیهانی بەرزەخ وەکو ڕۆژێك یان کەمتر هەستی پێ دەکرێت)، لەو کەسانه بپرسن که بیرو هۆشیان لای خۆیانەو حسابی ژمارەو کات دەکەن.",
		"(خوای گەوره پێیان) دەفەرموێت: له ڕاستیدا مانەوەتان له دنیادا هەر زۆر کەم بووە، ئەگەر بەڕاستی دەتانزانی؟",
		"ئایا گومانتان وادەبرد که به ڕاستی ئێمه ئێوەمان به بێ مەبەست دروست کردووەو ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنەوە؟!",
		"بەرزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕەوای حەق، هیچ خوایەك نیه جگه لەو زاتە، خاوەنی عەرشی شکۆدارو بەڕێزە.",
		"ئەو کەسەی خوایەکی تر بڕیار بدات و بیکاته شەریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ بەڵگەیەکی به دەستەوه نیە، ئەوه به ڕاستی حساب و لێپرسینەوەی لای پەروەردگارێتی، بێگومان بێ باوەڕو خوا نەناسان سەرفراز نابن.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار! تۆ) بڵێ: پەروەردگارا: له گوناهو هەڵەکانم خۆش ببەو ڕەحمم پێ بکه چونکه تۆ له هەموو میهرەبانان میهرەبانتریت.",
	},
	-- 24 = النور
	{
		"ئەمه سوورەتێکی گرنگه ئێمه دامانبەزاندووه هەندێك شتمان تیادا فەرز کردووە، چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکرامان لەتوێی دا دابەزاندووە، بۆ ئەوەی یاداوەریی وەربگرن و تێفکرن.",
		"سەد قامچی لەهەریەك له ئافرەت و پیاوی زیناکەر بوەشێنن، بەزەیی نەتانگرێت له بەجێهێنانی فەرمانی خوادا بۆیان، ئەگەر ئێوه باوەڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوە، با دەستەیەکیش له ئیمانداران ئامادەی سزاکەیان بن.",
		"پیاوی زیناکەر تەنها ئافرەتی زیناکەر یاخود موشریك ماره دەکات، ئافرەتی زیناکەریش تەنها پیاوی زیناکەر یاخود موشریك مارەی دەکات، (هاوسەرێتی پیاوان و ئافرەتانێك که بەردەوامن لەسەر زینا)، ئەوه لەسەر ئیمانداران حەرامکراوە.",
		"ئەوانەی که بوختان دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاك و خاوەن مێرد، پاشان ناتوانن چوار کەسیش به شایەت بهێنن، ئەوانه هەشتا قامچیان لێ بدەن و هەرگیز شایەتیان لێ وەرمەگرن، ئەوانه له ڕیزی تاوانبارو له سنوور دەرچوو و یاخیەکاندان.",
		"جگه لەوانەی که تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووه دوای تەمێ کردنەکەیان، چاکسازی خۆیشیان کردووە، ئەوه بێگومان خوا (به نیسبەت ئەو جۆره کەسانەوە) لێخۆشبوو و میهرەبانە.",
		"ئەوانەی که تۆمەتی زینا دەدەنه پاڵ هاوسەرەکانیان، هیچ شایەتێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایەتی ئەو جۆره کەسانه بەوه دەبێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانەکەی بینیووە).",
		"پێنجەم جاریش بڵێت به ڕاستی نەفرینی خوای لەسەره ئەگەر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.",
		"(له لایەکی تریشەوە) سزا لەسەر ژنەکه لا دەبرێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێردەکەی درۆ دەکات و (بوختانی بۆ هەڵدەبەستێت).",
		"پێنجەم جار ژنەکه دەڵێت که خەشم و قینی خوای لەسەره ئەگەر مێردەکەی ڕاست بکات.",
		"خۆ ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خواو ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو نەبێت لەسەرتان (تووشی کێشەی زۆر دەبن) به ڕاستی خوا تەوبه وەرگرو دانایه (ئەگەر تەوبەی ڕاستەقینه بکەن).",
		"(لێرەوه قورئان دەربارەی ئەو بوختانه دەدوێت که بۆ حەزرەتی عائیشه له لایەن دوو ڕووەکانەوه هەڵبەسترا، هەندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانەوەو تێفکران دەیانوتەوە). بێگومان ئەوانەی بوختانەکەیان هەڵبەست دەستەیەك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان دەدا که له خۆتانن) وامەزانن که ئەو بوختانه شەڕو خراپ بوو بۆتان، بەڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووەکان جیا بێتەوە، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنەوە)، بێگومان تاوانی هەرکەس لەو بوختانچیانه له گەردنی خۆیدایەتی، ئەو کەسەش سەرۆك و گەورەو هەڵبەستی بوختانەکەیە، سزایەکی سەخت و گەوره بۆی ئامادەیە.",
		"دەبوا هەر که ئەو بوختانەتان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافرەتان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایەو دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئەمه بوختانێکی ئاشکرایەو (کاری ناڕەوای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ناوەشێتەوه).",
		"دەبوا بوختانچیەکان چوار شایەتیان بۆ سەلماندنی بوختانەکەیان بهێنایە، کاتێك چوار شایەتیان نه هێنا، ئەوه ئیتر دیاره ئەوانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنەکاندان.",
		"خۆ ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خواو بەخشندەییەکەی نەبوایه له سەرتان له دنیاو قیامەتتدا، بەهۆی ئەو تاوانەتانەوه سزایەکی زۆر گەورەو سەختتان تووش دەبوو، بەهۆی ڕۆچوونتان لەو دەنگ و باسەدا.",
		"ئەوه بۆ هەر دەماو دەم قسه له زمانی یەکتر وەردەگرن (بێ لێکدانەوە)، کاتێك به زارتان شتێك دەڵێن که هیچ ئاگاییتان دەربارەی نیە، ئێوه وادەزانن ئەو بوختانه شتێکی سادەو ئاسانە؟ له کاتێکدا ئەوه لای خوا زۆر گەورەو ناقۆڵایە.",
		"دەبوا کاتێك گوێتان لەو بوختانه بوو، بتانوتایە: ئێمه بۆمان نی یه قسەی وا بکەین، پاکی و بێگەردی بۆ خوا، ئاخر ئەمه بوختانێکی زۆر گەورەو ناقۆڵایه (کەی ئەوه له دایکی ئیمانداران دەوەشێتەوە).",
		"خوا ئامۆژگاریتان دەکات که نەکەن هەرگیز شتی ئاوا دووباره بکەنەوه ئەگەر ئێوه ئیماندارن.",
		"خوا ئایەت و فەرمان و ڕێنمووییەکانی ڕوون دەکاتەوه بۆتان (تایەکتر لەکەدار نەکەن)، بێگومان خوا زاناو دانایە.",
		"به ڕاستی ئەوانەی حەز دەکەن زیناو تاوان له ناو ئەوانەدا باوەڕیان هێناوه بڵاوبێتەوە، سزای پڕ ئێش و ئازار لەم جیهان و لەو جیهان بۆیان ئامادەیەو خوا خۆی چاك دەزانێت (سەرەنجامی زیناو شەڕواڵپیسی بەرەو کوێ دەچێت) ئێوه نایزانن.",
		"ئەگەر فەزڵ و میهرەبانی خوایی نەبوایه لەسەرتان (بەو تۆمەت و بوختانەی که هەڵبەسترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی بەڵایەکی سەخت دەبوون، بەڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆزو میهرەبانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).",
		"ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه شوێنی هەنگاوو نەخشه و پیلانەکانی شەیتان مەکەون، هەرکەس شوێنی هەنگاوو نەخشەو پیلانی شەیتان بکەوێت زەرەر دەکات، چونکه بەڕاستی شەیتان هەمیشه فەرمان به کارو کردەوەی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی دەکات، ئەگەر فەزڵ و میهرەبانی خوا نەبوایه لەسەرتان ئەوه هەرگیز کەستان پاك و پوختەو ڕزگار نەدەبوون (لەدەست بوختانچیەکان، یاخود به تەوبه پاك نەدەبوونەوە) بەڵام خوا هەر کەسێکی بوێت و شایسته بێت، پاکو پوختەی دەکات و له گوناهەکانی دەبورێت، خوایش هەمیشه بیسەرو زانایه (به تەوبەو پەشیمانیتان و به نیەتی دڵ و دەروونتان).",
		"ئەوانەی که خاوەنی سامان و بەخشندەیین له ئێوه با سوێند نەخۆن که یارمەتی خزمان و هەژاران و کۆچبەران له پێناوی خوا نەدەن (لەبەر ئەوەی بەشداربوون له وتنی بوختانەکەدا)، دەبا لێبووردەبن، دەبا چاوپۆشی بکەن، مەگەر حەز ناکەن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هەمیشه لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"به ڕاستی ئەوانەی ئافرەتانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوەن مێردو بێ ئاگا له گوناه، تۆمەتبار دەکەن، ئەوانه نەفرەتیان لێکراوه له دنیاو له قیامەتداو سزایەکی گەورەو سەخت ئامادەیه بۆیان (له تۆڵەی لەکەدار کردنی پاکاندا)...",
		"له ڕۆژێکدا که زمان و دەست و قاچیان لێیان دەبێته شایەتێکی گۆیا، له بەرامبەر ئەو کردەوانه که ئەنجامیان دەداو (ئەو بوختانانەی که دایانکرد).",
		"ئەو ڕۆژه خوا به گوێرەی کارو کردەوەو ئیمان و باوەڕی حەقیقیان پاداشتیان دەداتەوە، ئەوسا چاك بۆیان دەردەکەوێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).",
		"ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافرەتانی پاکیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاکیش بۆ ئافرەتانی پاك، ئەو پاکانه بەرین لەو تۆمەتانەی که ناپاکان هەڵی دەبەستن (چونکه محمدی پاك هاوسەری عائیشەی پاکه صلی الله علیه وسلم)، بۆ ئەو چاکانه لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەنرخ ئامادەیە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه مەچنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵەکانی خۆتان هەتا کارێك نەکەن که ئەوان ئاگاداربن (وەکو زەنگ لێدان یان له دەرگادان) پاشان که مۆڵەتدران سەلام بکەن له خەڵکی ماڵەکە، ئەوه چاکتره بۆتان و بەو شێوەیه ڕەفتار بکەن، هەوڵ بدەن له یادتان بێت و ئەو شێوازه فەرامۆش نەکەن (کاتی له بارو گونجاو هەڵبژێرن بۆ سەردانەکانتان، بۆ میوان و خاوەن ماڵ دڵیان بەیەك بکرێتەوە).",
		"جا ئەگەر کەستان نەبینی تیایدا، یاخود هەستتان کرد کەس لەماڵ نیە، مەچنه ژوورەوه هەتا مۆڵەت نەدرێن، ئەگەر پێتان وترا بگەڕێنەوه (کاتمان نیە، یان کارمان هەیە...) بگەڕێنەوه (بەبێ دڵگرانی) ئەوه چاکتره بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایه به هەموو ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"گوناهبار نابن ئەگەر بچنه ماڵێکەوه کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێت و کەلو پەلی خۆتانی تێدا بێت، خواش دەزانێت و ئاگاداره بەوەی دەری دەخەن و بەوەش که دەیشارنەوە.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (لەسەرنجدانی ئافرەتانی نامەحرەم) هەروەها نامووس و عەورەتی خۆیان له حەرام بپارێزن، بێگومان ئەوه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ڕۆح و لاشەیان) بەڕاستی خوا ئاگاداره بەو هەڵس و کەوت و ڕەفتارانەی که دەیکەن.",
		"به ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له تەماشای نامەحرەم) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان دەرنەخەن جگه لەوەی که دیاره (وەك دەم و چاوو دەست) با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سینەو ملیانداو جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن به تەواوی بۆ هاوسەرەکانیان نەبێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێردەکانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێردەکانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئافرەتێك که پەیوەندیان هەیه پێکەوە، یان ئەوانەش که کەنیزەکانیان (که له بارودۆخی تایبەتدا هەبوون) یان ئەوانەی که له ماڵەکانتاندا دەژین و پێویستیان به ئافرەت نی یه (له بەر پیری، یان نەخۆشی... هتد) یاخود ئەو منداڵانەی که هێشتا شارەزاییان له ئافرەتان نیەو (ئارەزووی جنسیان بۆ دروست نەبووەو نازانن باسی عەورات بکەن) نابێت ئافرەتانی ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن به زەویدا (تا دەنگی خشڵ و پاوانەکانیان بێت) و بزانرێت که زینەتدارو خشڵدارن، کەواته هەمووتان ئەی ئیمانداران بەرەو لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بگەڕێنەوه بۆ ئەوەی ڕزگارو سەرفرازبن.",
		"ژن بدەن به پیاوانی بێ ژن و ئافرەتانی بێوەژن بدەن بەشوو، هەروەها ژن بدەن به بەنده صاڵحەکانتان و کەنیزەکه کانیشتان بدەن به شوو ئەگەر هەژاریش بن، ئەوه خوا له فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان دەکات، خوای گەورەش هەمیشه فراوانگیرو زانایە.",
		"دەبا ئەوانەی هاوسەریان دەست ناکەوێت هەوڵ بدەن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هەتا خوا له فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات، ئەو کەسانەش که دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن له بەندەکانتان و خۆیان بکڕنەوە، ئەوه ئێوه لەگەڵیاندا ڕێك بکەون و ڕێگەی ئازادییان بۆ ئاسان بکەن، ئەگەر خێرتان تێدا بەدی دەکردن و لەو ماڵ و سامانەی که خوا پێی بەخشیوون بەشیان بدەن و بەزۆر کەنیزەکەکانتان هانمەدەن بۆ داوێن پیسی، ئەگەر ئەوان پاك داوێنیان دەویست (دەبێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مەبەست بێت)، بۆ ئەوەی لەو ڕێگه چەوتەوه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا بەدەست بهێنن، جا ئەوەی بەزۆر ئەو گوناهەیان پێ بکات، ئەوه بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر بۆ هێنانەیان لێخۆش بوو میهرەبانەو چاوپۆشیان لێ دەکات.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابەزاندوون و هەروەها چەندەها نموونه و سەرگوزەشتەی ئەوانەی پێش خۆتان که تێپەڕیان کردووە، هاوڕێ لەگەڵ پەندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.",
		"خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانەکان و زەویه (نوورو ڕووناکی بەخشه پێیان)، نموونەی نوورو ڕووناکیەکەی وەك تاقێك وایه چرایەکی تێدا بێت، چراکەش لەناو شووشەیەکدا بێت شووشەکەش وەك هەسارەیەکی گەش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی درەختی موبارەك و بەفەڕی زەیتوون، ڕووی نه له ڕۆژ هەڵات و نه له ڕۆژ ئاوا بێت (له شوێنێکدا بێت بەیانی و ئێواره خۆر لێ بدات)، ڕۆنەکەشی (ئەوەنده پاك و بێگەردە) خەریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداتەوە، ئەگەر ئاگریش لێی نەدات، ئەو هیدایەت و ڕێنموویی یه که قورئانه ڕووناکی یه لەسەر ڕووناکی، خوایش هیدایەتی ئەو کەسانه دەدات که دەیەوێت و شایستەن بۆ لای نووری خۆی که قورئانە، خوا چەندەها نموونه دەهێنێتەوه بۆ خەڵکی (تا له نموونه مەعنەویی یەکان تێبگەن) خوایش بەهەموو شتێك زانایە...",
		"ئەو نوورەش دەستدەکەوێت له چەند ماڵێکدا (که مزگەوتەکانن) خوا فەرمانیداوه که دروست بکرێن و بەرز بکرێنەوه و ناوی پیرۆزی ئەوی تیادا ببرێت (نوێژو قورئان و وانەی ئاینی تیادا ئەنجام بدرێت)و ستایش و تەسبیحاتی تیادا بکرێت له بەیانیان و دەمه و ئێواراندا.",
		"پیاوانێك ستایشی خوا دەکەن و لەو مزگەوتانەدا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سەر گەرمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خواو ئەنجامدانی نوێژەکان و بەخشینی زەکات و له ڕۆژێك دەترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوەژوو دەبن (له ترس و هەیبەتی ئەو ڕۆژە).",
		"به ئومێدی ئەوەن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداتەوەو له فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور دەبەخشێت بەهەر کەس که بیەوێت و شایسته بێت.",
		"ئەوانەی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته بەر کردەوەکانیان وەك تراویلکەو سەرابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداتەوه کەسێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (بەتاڵوکه بۆی بچێت)، هەتا کاتێك گەیشته لای دەبینێت هیچ نیە، ئەوسا (کاتێك بەخۆی دەزانێت ژیانی کۆتایەو قیامەت بەرپا بووە) خوایش ئامادەیه لەلایدا به گوێرەی کردەوەی موحاسەبەی دەکات و لێی دەپرسێتەوە، خوایش به خێرایی لێ پرسینەوه ئەنجام دەدات.",
		"یاخود (کردەوەیان) وەك چەندەها تاریکایی وایه که لەناو دەریایەکی قوڵدا شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریدا، له سەروشیەوه هەورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییەکان چین چین لەسەریەك نیشتبن، کاتێك که دەستی دەربهێنێت خەریکه دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) بێگومان ئەوەی خوا نووری پێ نەبەخشێت، هەرگیز نووری دەست ناکەوێت.",
		"ئایا نەتبینیووه که به ڕاستی هەرچی و هەرکەس له ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن، هەروەها باڵندەکانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا دەفڕن) هەر هەموویان ستایش و پەرستش و تەسبیحاتی خۆیان زانیووە، خوایش هەمیشه زانایه بەوەی که دەیکەن.",
		"هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، سەرەنجام گەڕانەوەی هەمووان هەر بۆ لای خوایە",
		"ئایا نابینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنەیی هەورەکان به ئاسماندا دەبات دوایی پەیوەستیان دەکات بەیەکەوە، ئەوسا کەڵەکەیان دەکات لەسەر یەك، ئینجا دەبینیت له توێی ئەو هەورانەوه که وەکو کێو وان باران و تەرزه دەبارێنێت (کاتێك که بەفرۆکه سەروو هەورەکان دەکەوین به چاکی بۆمان دەردەکەوێت، که هەورەکان وەك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شیو له نێوانیاندا هەیە)، جا له سوودی ئەو بارانه به هەر کەس خوا بیەوێت، خێرو بەرەکەت دەبەخشێت، هەر کەسیش که بیەوێت لێی دوور دەخاتەوە، (هەوره بروسکەکان ئەوەنده بەهێزن) خەریکه بریسکەکەیان بینایی چاوان بەرێت.",
		"خوای گەوره ئاڵو گۆڕ بەشەوو ڕۆژ دەکات، به ڕاستی ئا لەو شتانەدا پەندو ئامۆژگاری هەیه بۆ خاوەن دیدو ڕۆشنبیرەکان.",
		"هەروەها خوا هەموو زیندەوەرێکی له ئاوێکی تایبەت دروست کردووە، جا هەیانه لەسەر سکی دەڕوات، هەیشه لەسەردوو قاچ دەڕوات، هەیشه لەسەر چوار پێ دەڕوات، خوا هەرچی بوێت دروستی دەکات، به ڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان دابەزاندووەو خوا هیدایەتی هەر کەسێك که ویستی لەسەر بێت و خۆیشی بیەوێت دەدات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"(دووڕووەکان) تەنها به زمان دەڵێن: ئێمەش باوەڕمان هێناوه به خواو به پێغەمبەرو فەرمانبەرداریشین، کەچی لەوەودوا دەستەیەکیان ڕوو وەردەگێڕن و درۆ دەکەن، ئا ئەوانه ئیماندارنین.",
		"ئەوانه کاتێك بانگ دەکرێن بۆ لای بەرنامەی خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوا بێت له نێوانیاندا، خێرا دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن.",
		"خۆ ئەگەر شەرع حەقەکه بەوان بدات ئەوه به ملکەچی و فەرمانبەردارییەوه دێن بۆ لای.",
		"ئایا ئەوانه له دڵەکانیاندا نەخۆشی کوفرو خوا نەناسی هەیە؟ یاخود گومانیان هەیه؟ (له دادپەروەریی پێغەمبەرو قورئان)، یاخود دەترسن لەوەی که خوا و پێغەمبەری ستەمیان لێ بکات؟! نەخێر وانی یە، ئا ئەوانه هەر خۆیان ستەمکارن (چاویان به حەقدا هەڵنایەت).",
		"بەڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ دەکرێن بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوایی بکات له نێوانیاندا تەنها ئەوەیه که دەڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین بۆ هەموو فەرمانێکی شەرع، هەر ئا ئەوانەشن سەر فرازو سەرکەوتوو.",
		"جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات و له خوا بترسێت و لەسەر پێچی و نافەرمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئەوانه سەرفرازو به ئاوات گەیشتوون.",
		"دوو ڕوەکان سوێندی گەوره به خوا دەخۆن، ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت که دەرچن بۆ خەبات و جیهاد، دەردەچن و ئامادەن، پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی ئێوه زانراوو دیارە؟! (هەموو کات کردارو گوفتاریان جیایە)، به ڕاستی خوا ئاگایه بەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکرد، ئەوه ئەو تەنها گەیاندنی پەیامی خوای لەسەر شانە، ئێوەش سەرپێچی و یاخی بوونەکەتان لەسەرتان دەکەوێت، خۆ ئەگەر فەرمانبەرداری بن و گوێڕایەڵ و ملکەچ بن به ڕاستی ئەوه هیدایەت وەردەگرن، دڵنیاش بن که ئەرکی سەرشانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تەنها گەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یە.",
		"خوا بەڵێنی دڵنیابەخش و تەواوی داوه بەوانەی باوەڕیان هێناوه له ئێوەو کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه به ڕاستی له ئایندەیەکی نزیکدا جێنشین و پایەداریان دەکات له وڵاتدا هەروەك چۆن ئیماندارانی پێش ئەمانی جێنشین کردووەو ئەو دین و ئاینەیان بۆ دەچەسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیە، هەروەها ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئەو کاته ئیتر به تەواوی هەر من دەپەرستن و هەرگیز هیچ جۆره هاوەڵ و شەریکێکم بۆ بڕیار نادەن، ئەوسا ئەوەی دوای ئەو پایەداریه بێباوەڕ بێت، ئا ئەو جۆره کەسانه تاوانبارو له سنوور دەرچوون.",
		"ئەی ئیمانداران: نوێژەکانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئەنجام بدەن و زەکاتی ماڵەکانتان بدەن و فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بکەن بەڵکو ڕەحمتان پێ بکرێت.",
		"وا مەزانه ئەوانەی که بێ باوەڕو خوا نەناس بوون له دەست سزاو تۆڵەی خوا لەسەر زەوی ڕزگاریان دەبێت، ئەوانه له قیامەتدا شوێنیان ئاگری دۆزەخە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپە.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه با بەندەو ئەو منداڵانەتان (که هێشتا نەگەیشتونەته تەمەنی هەرزەکاری) له سێ کاتدا (فێری ئەوه بکرێن) مۆڵەت بخوازن (لەسەردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی بەیانی، کاتی نیوەڕۆ که پۆشاکتان دا دەنێن (بۆ حەوانەوە)، له دوای نوێژی خەوتنان، سێ کاته که لەوانەیه عەورەتی ئێوەی تێدا دەربکەوێت (با کەسی تر؛ نەتانبینێت)، له دوای ئەو سێ کاته قەیناکات بۆ ئێوەش و ئەوانیش، که بگەڕێن به ناویەکدا و بچن بۆ لای یەکتر، ئا بەو شێوەیه خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، (تا تووشی کێشەی دەروونی نەبن) خواش هەمیشه زاناو دانایه (بەوەی که دەبێته مایەی خێرو خۆشیتان).",
		"هەر کاتێك منداڵەکانتان باڵغ بوون، با ئەوانیش مۆڵەت بخوازن، وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان خواستووه (له کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا بەو شێوەیه خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوه و خوا زاناو دانایه (به بەرژەوەندیەکانتان).",
		"ئەو ئافرەته پیرو پەککەوتانەی که به تەمای شوو کردن نین، قەیناکات ئەگەر هەندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان دەرنەخەن، خۆ ئەگەر پۆشته بن ئەوه چاکتره بۆیان، خوایش بیسەرو زانایه (به نیەت و خەتەرەو خەیاڵی دڵەکان).",
		"کوێرو نابینا گوناهو گلەییان لەسەر نییە، هەروەها شەل، نەخۆش، هەروەها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکەکانتان، یان ماڵی مامەکانتان یان ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵەکانتان یان له ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی دایك)، یان ئەو ماڵەی که کلیلی لای ئێوەیە، یان ماڵی هاوەڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمەڵ (لەسەر یەك سفرە) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هەر کاتێك چوونه هەر ماڵێك، سەلام له خۆتان بکەن و سەلام له یەکتر بکەن، سەلامێك له لایەن خوای گەورەوە، که پڕه له بەرەکەت و فەڕو جوانی و پاکی، ئا بەو شێوەیه خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوه بۆ ئەوەی بیرو هۆش بکەنەوەو لێکی بدەنەوه (که چ پەروەردگارێکی دڵسۆزو غەمخوارمان هەیە، چۆن دەیەوێت ژیانمان به شێوەیەك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکەوه بژین، دوور له گرفت و کێشەی دەروونی و ڕەوشتی و کۆمەڵەیەتی).",
		"به ڕاستی ئیمانداران ئەوانەن که باوەڕیان هێناوه به خواو به پێغەمبەرەکەی و هەر کاتێك کۆ دەبنەوه له خزمەتیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی دەوێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنەوە) هەتا مۆڵەت نەخوازن، به ڕاستی ئەوانەی که مۆڵەتت لێ دەخوازن هەر ئەو کەسانەن که باوەڕیان به خواو پێغەمبەرەکەی هەیە، هەر کاتێك بۆ کارێکی تایبەتی خۆیان داوای مۆڵەتیان لێکردیت، ئەوه مۆڵەتی ئەوانه بده که دەتەوێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکە، به ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"(ئەی یاوەران) نەکەن بانگی پێغەمبەر بکەن، وەك ئەوەی خۆتان له نێوان یەکتردا بانگی یەك دەکەن (چونکه دەبێت قەدری پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم تایبەتی بێت) بێگومان خوا دەزانێت بەوانەی که خۆیان پەنهان دەکەن و خۆ دەدزنەوه له کارو فرمان، دەبا ئەوانەی که سەرپێچی له فەرمانی دەکەن بترسن لەوەی که تووشی تاقی کردنەوەیەکی سەخت، یان تووشی سزایەکی به ئێش ببن.",
		"ئاگاداربن که هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه خوا خاوەنیانە، زۆر به چاکی دەزانێت ئێوه چی دەکەن و خەریکی چین، ئەو ڕۆژەش که دەبرێنەوه بۆ لای هەواڵی هەموو ئەو کارانەیان پێ دەڵێت که ئەنجامیان داوەو خوا هەمیشه به هەموو شتێك ئاگاو زانایە.",
	},
	-- 25 = الفرقان
	{
		"بەرزو پیرۆزو پاک و بڵنده ئەو زاتەی که قورئانی دابەزاندووه تا ببێته جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست، بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار کەرەوەو بێدارکەرەوەی دانیشتوانی جیهان له هەموو سەردەمێکدا.",
		"ئەو زاتەی که هەموو ئاسمانەکان و زەوی موڵکی ئەوەو هەر ئەو خاوەنیانه، کەسیشی نەکردووه به ڕۆڵەی خۆی و کەسی نەکردووه به شەریک و هاوبەش له مەودای موڵک و دەسەڵاتیدا، هەموو شتێکی دروستکردووه به ئەندازەو قەباره و شێوه و تام و بۆن و ڕەنگ و جیاوازی هەمه جۆر... هتد، نەخشەی ڕێک و پێکی بۆ هەموو شتێک داناوه (به شێوەیەک که پێویستیەکانی ئادەمیزاد دابین بکەن و له خزمەتیدا بن).",
		"کەچی هاوەڵگەران له جیاتی ئەو زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکەن و هیچیان پی بەدی ناهێنرێت، بەڵکو خۆیان دروست دەکرێن، (تەنانەت) ناتوانن سودێک یان زەرەرێک به خۆیان بگەیەنن، هەروەها نه مردنیان به دەسته، نه ژیان، نه زیندوو کردنەوه.",
		"ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وتویانه: ئەم قورئانه درۆیەک نەبێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هەڵیبەستووه، شتێکی تر نی‌یه، کەسانی تریش یارمەتیانداوه، به ڕاستی ئەوانه (بەو گوفتارەیان) ستەم و بوختانێکی گەوره دەکەن و قسەیەکی ناڕەوایان کردووه.",
		"هەروەها وتویانه: ئەم قورئانه داستانی پێشینەکانەو داوای نوسینەوەیانی کردووه، بەیانیان و ئێواران بەسەریدا دەیخویننەوه!!",
		"تۆ ئەی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەو زاتەی ئەم قورئانەی دابەزاندووه به هەموو نهێنیەک دەزانێت له ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانه.",
		"ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەم پێغەمبەره چییەتی، خواردن دەخوات و بەبازاڕدا دەڕوات و دەگەڕێت، دەبوایه فریشتەیەک بۆ لای دابەزییایە!! تائەویش لەگەڵیدا خەڵکی بێداربکاتەوەو (لەسەرەنجامی سەرپێچی) بیانترسێنێت!!.",
		"یاخود گەنجینەیەکی له ئاسمانەوه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبهتی ببوایه و لێی بخواردایه، بەڵکو ستەمکاران دەڵێن به ئیمانداران: ئێوه تەنها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت، شوێن کەسی تر نەکەوتوون؟!",
		"تەماشاکه و سەرنج بده (لەو نەفامانە) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایتەوه، ئەوانه گومڕا بوون و ڕێگەیەک نادۆزنەوه بۆ سەرزەنشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسوودەیی دنیاو قیامەت.",
		"(لەحاڵەتێکدا) ئەو زاته مەزن وپیرۆزه، زاتێکه که ئەگەر بیەوێت زۆر لەوەی که خوانەناسان باسی دەکەن چاکترت پێ دەبەخشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوەت هەرله دنیادا بۆ دەڕەخسێنێت) که چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هەروەها کۆشک و تەلاری بەرزو بڵندت پێ دەبەخشێت.",
		"نەخێر، (ڕەخنەکانیان بەجێ نی‌یە)، ئەگینا ئەوان بڕوایان هەر بەقیامەت نیە، ئێمەش ئاگری بڵێسەدارمان بۆ ئەو کەسانه ئامادەکردووه که بڕوایان به قیامەت نیە.",
		"کاتێک هەر له دوورەوه ئەو ئاگره بڵێسەداره خوانەناسان دەبینێت، دەنگی خەشم و قین و هەناسەی داخ له دڵی دەبیستن.",
		"هەرکاتێک ئەوانه به کۆت و زنجیرەوه فڕێ دەدرێنه ناو شوێنێکی تەنگەبەرەوه له دۆزەخدا، داوای مەرگ و تیاچوون دەکەن و مردن به ئاوات دەخوازن لەوێ.",
		"(ئەوسا پێییان دەوترێت) ئەمڕۆ داوای تەنها مردنێک مەکەن، بەڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکەن و ئاواتی بۆ بخوازن!!",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئەو حاڵه چاکترە، یان بەهەشتی هەمیشه و بەردەوام که بەڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هەر دەمێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشتەو سە‌رئەنجام.",
		"لەوبەهەشتەدا هەرچی داوای بکەن بۆیان ئامادەیه هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ئەوەش بەڵێنێکه لەلایەن پەروەردگارتەوه و خۆی بەر پرسیار کردووه لێی.",
		"ڕۆژێک دێت خوا بێ باوەڕان کۆدەکاتەوه و هەموو ئەو شتانەش که لەجیاتی خوا دەیانپەرست، ئەوسا (خوا ڕوو بەپەرستراوەکان) دەفەرموێت: ئایا ئێوه ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.",
		"له وەڵامدا دەڵێن: خوایه، پاکی و بێگەردی بۆ تۆیه، هەرگیز ڕەوا نیه ئێمه جگه له تۆ کەسێک، یان شتێکی تر بپەرستین یان بیکەینه پشتیوان و یاوەری خۆمان، بەڵام تۆ نازو نیعمەتت بەو خەڵکه گومڕاییه و باوو باپیرانیان بەخشی بوو، ئیتر هەموو یاداوەری و یاد خستنەوەکانیان فەرامۆش کرد و بوونه قەومێکی بێ خێر و تیاچوو.",
		"(ئەوسا بەسەر گەردانەکان دەوترێت) ئەوەته پەرستراوەکان گوفتاری ئێوەیان به درۆ خستەوه، ئیتر نه دەتوانن له سزای خوایی خۆتان دەرباز بکەن، نه دەتوانن پشتیوانێک به دەست بهێنن، جا هەر کەستان بیەوێت ستەمێک بکات، ئەوه ئێمه سزایەکی سەخت و گەوره وسامناکی پێ دەچێژین.",
		"ئێمه پێش تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ کەسێکمان له پێغەمبەران ڕەوانه نەکردووه که خواردنیان نەخواردبێت، یان به بازاڕدا نەگەڕابن، ئێمه هەندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنەوەی هەندێکی ترتان.. ئایا خۆدەگرن و خۆڕاگر دەبن، بێگومان پەروەردگاری تۆ هەمیشه و بەردەوام بینایه (به هەڵسوکەوتی بەندەکانی).",
		"ئەوانەی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئەوه بۆ فریشه دانەبەزێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حەقیقەتی قورئان و پێغەمبەر) یاخود پەروەردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئەوانه له دەروونی خۆیاندا خۆیان بەگەوره دەزانن، له سنوور ترازاون و سەرکەشیان بێ ئەندازەیه.",
		"ئەو ڕۆژەی که فریشته کان دەبینن هیچ جۆره مژدەیەک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خەجاڵەتی و کەساسیەوە) دەڵێن: خۆزگه بۆ پەنایەک، یان شوێنێکی داڵدەدارو پارێزراو!!",
		"کاتێک هاتین و تەماشای ئەوەمان کرد که کردوویانه (هەمووی تاوان بوو) بەربامانداو کردمانه تەپوتۆزێکی پەرش و بڵاو.",
		"بەهەشتیەکان لەو ڕۆژەدا جێگەو ڕێگەیان زۆر خۆش و ڕازاوەیه و شوێنی حەوانەوەیان چاک و لەباره.",
		"ڕۆژێک دێت ئاسمان لەت وپەت دەبێت به هۆی هەورێکی تایبەتی‌یەوە، بەڕاستی فریشتەکانیش دادەبەزێنرێن دەسته دەسته و گرۆ گرۆ به شێوەیەکی تایبەت.",
		"ئەو ڕۆژه ئیتر موڵک و دەسەڵاتداری ڕاستەقینه به دەست خوای میهرەبانه، بێگومان ئەو ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێت لەسەر بی باوەڕ و خوانەناسان (زۆر پەشیمان دەبن).",
		"ڕۆژێک دێت ستەمکار قەپ دەکات بەهەردوو دەستی خۆیدا وگاز له هەردوو دەستی خۆی دەگرێت (له پەشیمانیدا و) دەڵێت: خۆزگه لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.",
		"مەرگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان کەسم نەکردایەته هاوەڵ و دۆستی خۆم (چونکه سەری لێشێواندم).",
		"بەڕاستی گومڕاو وێلی کردم له بەرنامەی خوا دوای ئەوەی پێم ڕاگەیەنرا بوو، شەیتان هەمیشه و بەردەوام هانی مرۆڤ دەدات بۆ گوناهو تاوان، لەکاتی تەنگانەشدا پشتی بەردەدات.",
		"(دوای دوور کەوتنەوەی ئوممەت له قورئان) پیغەمبەر صلی الله علیه وسلم سکاڵا دەکات و دەفەرموێت: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم وازیان لەم قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ نادەن.",
		"هەر بەو شێوەیەی (که تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم دژایەتی دەکرێیت) بۆ هەر پێغەمبەرێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فەراهەم هێناوه، (بەڵام دلنیابه که)پەروەردگات بەسه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.",
		"کافرەکان (بیانوویەکی تریان گرت و) وتیان: ئەوه بۆ قورئان به یەک کەڕەت بۆی ڕەوانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هەر بەو شێوەیه ڕەوانەی دەکەین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکەین، بەردەوام بەجوانی دایدەڕێژین و دەیگەیەنین.",
		"خوانەناسان هیچ ڕەخنەیەکت لێ ناگرن، له بەرامبەریەوه ئێمه حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ تۆ نەهێنا بێت و بەجوانی هەموو شتێکت بۆ ڕوون نەکەینەوە.",
		"ئەو تاوانبارانەی (دژایەتی بەرنامەی خوا دەکەن)، لەسەر ڕووخساریان کێش دەکرێن بۆ دۆزەخ و تیایدا کۆدەکرێنەوه، ئا ئەوانه ناخۆشترین جێگەیان هەیە، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووه بەر.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه کاتی خۆی کتێبی تەوراتمان بەخشی به موسا و هاروونی برایشیمان کرده وەزیرو یاریدەدەری.",
		"ئەوسا پیمان وتن: هەردووکتان بچن بۆ سەر ئەو قەومەی که ئایەتەکانی ئیمه بەدرۆ دەزانن و بڕوای پێ ناکەن (ئەوسا دوای ساڵەها سەرکەشی و یاخی بوون) به توندو تیژی تێکمان شکاندن بەسەر یەکداو لەناومان بردن.",
		"قەومی_ نوح_یش کاتێک بەرنامەی پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغەمبەرێک بڕوا نەبوونه به هەموویان) ئەوسا ئێمه نوقمی زریانەکەمان کردن و کردمانن به پەندو عیبرەت بۆ خەڵکی و سزایەکی به ئێشمان بۆ ستەمکاران ئاماده کردووه.",
		"هەروەها هۆزی عاد و ثمود خاوەن چاڵ و بیرەکان، چەندەها قەومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانەناس بوون لەناومان بردن، ستەمکارانی هەموو سەردەمێک له دەستی به توانای ئێمه دەرناچن).",
		"بۆ هەمووانیان نمونەمان هێنایەوه (ساڵەهای دوورو درێژ پێغەمبەرەکەیان لەناویاندا بوو، بەڵام که هەر ڕێبازی بێ‌باوەڕیان بەرنەدا) هەمووانیانمان به سەختی له ناو برد و وردو خاشمان کردن.",
		"خۆ (قورەیشیەکان و خەڵکێکی زۆر) سەردانی ئەو شارۆچکەیان کردووه کەکاتی خۆی بەرد بارانی سەخت و دژواری بەسەردا باری، ئایا ئاسەواری ئەو کاول کاریەیان نەبینیووە؟ نەخێر هۆی نه بینین نی‌یه، بەڵکو ئەوانه بەتەمای لێپرسینەوه و زیندوو بوونەوه نین؟",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانەناسان تۆ دەبینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نەبێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن دەڵێن: ئا ئەمەیه که خوا کردوویەتی به پێغەمبەرو ڕەوانەی کردووه؟!",
		"هەروەها دەڵێن: خەریک بوو له پەرستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئەگەر ئێمه خۆڕاگر نەبووینایه له سەر پەرستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان دەردەکەوێت، کاتێک که سزاو ئازار دەبینن کێ زۆر گومڕاو سەرلێشێواوه؟!",
		"ئایا نابینیت ئەو کەسەی که ئارەزووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێن نەفسی بەدکردار کەوتووه) ئایا تۆ دەتوانیت ئەوانه بپارێزیت له لادان و سەرکەشی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خەمت نەبێ بۆ کوێ دەچن؟).",
		"ئایا وادەزانیت زۆربەی ئەوانه ڕاستیەکان دەبیستن، یان بیرو هۆشیان دەخەنه کار؟ ئەوانه ماڵات نه بێت، هیچی تر نین، بەڵکو گومڕاتریشن له ماڵات.",
		"ئایا نابینیت چۆن پەروەردگارت سێبەر درێژ دەکاتەوه، ئەگەر بیویستایه جێگیری دەکرد، پاشان خۆریشمان کردووه بەبەڵگه و نیشانه لەسەر سێبەر (به هۆیەوه دیمەنی جوانی جۆراو جۆر به دروست کراوان دەبەخشن).",
		"لەوەودوا به شێنەیی ئەو سێبەره بۆ لای خۆمان دەگێڕینەوه و دەیگرینەوه (دیاره که خوا دەیەوێت له ڕێگەی ئەو دیاردەیەوه زاتی مەزنی فەرامۆش نەکەین).",
		"هەر ئەو زاتەیه که شەوی کردووه به پۆشاک بۆتان و خەویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ دەنگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونەوه و کار و کۆشش.",
		"هەر ئەو زاتەیه که بای شەماڵ دەنێرێت که مژدەیەکه لەلایەن خوای میهرەبانەوه، (ئینجا دەفەرمووێت): ئێمەش له ئاسمانەوه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوەی باران و بەفرو تەرزە)...",
		"تا بەهۆیەوه سەرزەوی نیشتمانی مردوو زیندوو بکەینەوه، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین به ماڵات و خەڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.",
		"سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگەیاندوه و به چەندەها شێوه خستومانەته بەردەمیان تا یاداوەری وەربگرن، کەچی زۆربەی خەڵکی هەر ڕێبازی بێ باوەڕی دەگرنه بەر، هەر شوێنی بێ‌باوەڕی دەکەون و هیچی تر.",
		"خۆ ئەگەر بمانویستایه بۆ هەر شارو شارۆچکەیەک پێغەمبەرێک و یادخەرەوەیەکمان ڕەوانه دەکرد.",
		"(تۆ ئەی پێغەمبەر بەردەوام به لەسەر گەیاندنی پەیامەکەت) و به گوێی بێ باوەڕان مەکه و ملکەچیان مەبه و بەم قورئانه هەوڵ و کۆشش و خەباتێکی گەورەیان لەگەڵدا بکە.",
		"هەر ئەو زاتەیه که ئاوی دوو دەریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یەکدا (وەک خۆیان دەهێلێتەوه و تێکەڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئەمەیان شیرین و خۆش و سازگار، ئەوی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا بەربەست و کۆسپی فەراهەم هێناوه ناهێڵێت تیکەڵ ببن.",
		"هەر ئەو زاتەیه که ئاوی (مەنی) بەشەر دروست دەکات (لەوەودواش زۆربەی پێکهاتەی لەشی هەر ئاوه) و کردوویەتی به هۆی خزمایەتی (له ڕێگەی پیاوەوه کۆمەڵێک خزم دروست دەبێت هەروەها له ڕێگەی ئافرەتەوه کۆمەڵێک)، بێگومان پەروەردگاری تۆ بەردەوام دەسەڵاتی بێ سنووره (له هەموو بوارێکدا).",
		"خوانەناسان له جیاتی خوا شتیک دەپەرستن که نه سوودیان پێدەگەیەنێت نه زیان و هەمیشه و بەردەوام بێ‌باوەڕ دژ به بەرنامەی پەروەردگاری دەوەستێت.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕەوانه کردووە، مەگەر بۆ ئەوەی مژدەدەر بیت به (ئیمانداران) ترسێنەر بیت (بۆ بێ‌باوەڕان).",
		"بەو خەلکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه لەوه که ڕی نیشاندەرم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگەی بەرەو پەروەردگاری بگرێتەبەرو مەبەستی ڕەزامەندی ئەو بێت.",
		"تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببەسته بەو زاتەی که هەمیشه زیندووه و هەرگیز نامرێت، بەردەوام تەسبیحات و سوپاس و ستایشی بکە، ئەوەنده بەسه بۆ ئەو زاته که به هەموو گوناهو تاوانی بەندەکانی ئاگایه و (هیچی لێ پەنهان نیە).",
		"ئەو زاتەی که ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا له نێوانیاندایه له ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی کردووه، لەوەودوا لەسەر عەرش وتەختی فەرمانڕەوایی وەستاوه (سەرنجی ئایەتی_2_سورەتی- الرعد- بدە)، خوا پەروەردگارێکی میهرەبانه، (جا بۆ تێگەیشتن له وردەکاری و گرنگی بەدیهێنراوەکانی له جیهانی ئەستێرەکان و کۆمەڵەی خۆر و ئادەمیزاد و گیانلەبەران و ڕووەک و... هتد) له کەسێکی ئاگاو زانا بپرسە!!",
		"کاتێک به خوانەناسان بوترێت سوژده ببەن بۆ خوای میهرەبان (ئەو نەفامانه بەسەرکەشیەوە) دەڵێن: ڕەحمان کێیه؟ خوای میهرەبان کامەیه؟ ئایا سوژده بەرین بۆ کەسێک که تۆ فەرمانمان پێ دەدەیت؟! تا بێت فەرمانی خوا زیاتر ئەوانه تەرەو وێڵ دەکات.",
		"زۆر گەورەو مەزنه ئەو زاتەی له ئاسماندا چەندەها خولگەی گەورەی (بۆ هەسارەو ئەستێرەکان) بەدیهێناوە، هەروەها چرایەکی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زەوی دابین کردووه.",
		"خوا؛ ئەو زاتەیه که شەو و ڕۆژی به شوێن یەکدا ڕێکخستووه که فرسەتێکه بۆ ئەو کەسەی که دەیەوێت یاداوەری وەربگرێت و دەیەوێت سوپاسگوزاری ئەنجام بدات.",
		"بەندەکانی خوای میهرەبان ئەو کەسانەن که زۆر به هێمنی و سەلاری بەسەر زەویدا دەڕۆن، کاتێکیش نەفامان به قسه و قسەڵۆکی ناخۆش بەرەنگاریان دەبن، له وەڵامیاندا دەڵێن: سڵاو (ڕەوشت بەرزی خۆیان دەنوێنن).",
		"ئەوانەی که شەوگار بۆ پەروەردگاریان به سوژده و وەستاون و نوێژ دەبەنه سەر.",
		"ئەوانەی که دەڵێن: پەروەردگارا، لەسزای ئاگری دۆزەخ بەدوورمان بکه و پەنامان بدە، چونکه سزاو ئازاری له کۆڵ نابێتەوه و بەردەوامه (بۆ ئەوکەسەی خوانەناس و یاخیه).",
		"بەڕاستی ئەو دۆزەخه شوێن و نیشتەجێیەکی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنووره تیایدا).",
		"(هەروەها بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەن کە: کاتێک ماڵو سامانیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن، نه زیادەڕەوی تێدا دەکەن و بازایەی دەدەن، نه دەست نوقاو ڕەزیلیشن، بەڵکو لەو نێوانەدان (مام ناوەندین و له شتی بەسوود بەکاری دەهێنن).",
		"هەروەها ئەوانەی هیچ جۆره خوایەکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن که خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر به حەق و ڕەوا، هەروەها زینا ناکەن و نزیکی ناکەون، جا ئەوەی ئەو جۆره کاره خراپانه ئەنجام بدات، ئەوه توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی دەبێت.",
		"له قیامەتیشدا ئازارو سزای بۆ چەند بەرابەر دەکرێت وبه زەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوه دەبێت ژیانی تێدا بەرێته سەر.",
		"مەگەر ئەو کەسەی تەوبه بکات و باوەڕ بهێنێت وکار وکردەوەی چاکه ئەنجام بدات، ئا ئەو جۆره کەسانه خوا کار و کردەوه خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت به چاکە، چونکه هەمیشه و بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانه (بەرامبەر خەڵکی به گشتی و ئەو جۆره کەسانه به تایبەتی).",
		"جا ئەوەی که تەوبه دەکات و کارو کردەوەی چاکه ئەنجام دەدات و بەتەمایه پەروەردگار تەوبەکەی لێوەربگرێت؛ ئەوه بێگومان دەگەڕێتەوه بۆ لای خوا به تەوبەیەکی ڕاست ودروستەوه.",
		"(بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەشن که شایەتی ناحەق نادەن، هەرگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایەتی ناحەقی تێدا ئەنجام دەدرێت و یان درۆی تێدا دەکرێت، کاتێکیش به لای گەمه و گاڵه و چەپۆکانی نەفاماندا تێدەپەڕن، به هێمنی و لەسەرخۆیی و سەربەرزیەوه تێدەپەڕن.",
		"هەروەها ئەوانەش؛ کاتێک به ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان بێدار بکرێنەوە، هەروا بەکەڕی و کوێری بەلایاندا تێناپەڕن (بەڵکو تێدەفکرن و لێکی دەدەنەوەو پاشان پەیڕەوی دەکەن).",
		"ئەوانەشن که دەڵێن: پەروەردگارا له هاوسەران و نەوەکانمان کەسانێکمان پێ ببەخشه که ببنه مایەی ڕووناکی دیدەمان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشەوا بۆ پارێزکاران و خواناسان.",
		"ئەو جۆره کەسانەی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و بەرزو خۆشەکانی بەهەشتە) له بەرامبەر خۆگرتن و ئارامگرتنیانەوه، جا لەوێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێدەکرێت (بۆ هەمیشه دەحەوێنەوه تیایدا).",
		"بێگومان له ناو ژوورەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی و بەردەوام دەبەنه سەر، بەڕاستی جێگه وڕێگه و نیشتەجێییەکی خۆش و سازگار و ڕازاوەیە.",
		"تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خەڵکینە) پەروەردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئەگەر دوعاو نزاو خواپەرستیتان نەبێت، کەچی زۆربەتان هەر پێغەمبەر و قورئانتان به درۆزانی، ئەگەر بەردەوام وابن، ئەوا سزاو تۆڵەی خوایی له ئایندەدا یەخەتان پێ دەگرێت له کۆڵتان نابێتەوه.",
	},
	-- 26 = الشعراء
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقر‌ة) بده.",
		"ئەو سوورەته چەندین ئایەته له ئایەتەکانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خەریکیت له داخ و خەفەتدا خۆت دەفەوتێنیت کاتێک دەبینیت خوانەناسان باوەڕناهێنن.",
		"خۆ ئەگەر بمانەوێت موعجیزەیەکیان له ئاسمانەوه بۆ دابەزێنین ئەوسا بەردەوام گەردنیان بۆی ملکەچ و زەلیل دەبێت",
		"هیچ یاد خستنەوه و ئامۆژگاریەکی گۆیا له خوای میهرەبانەوه بۆیان نەهاتووە، پشتیان تێ نەکردبێت و سەرپێچیان لێ نەکردبێت.",
		"بێگومان ئەوانه (بەرنامەی ئێمەیان) بەدرۆ زانی، له ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی هەموو ئەو سەرەنجامەیان پێ دەگات، که گاڵتەیان پێ دەکرد.",
		"ئایا سەرنجی زەوییان نەداوه و لێی ورد نەبونەتەوه، چەندەها جووت گژوگیاو ڕووەکی به نرخی هەموو جۆرو و ڕازاوەمان تێدا ڕواندووە.",
		"به ڕاستی ئا لەوەدا بەڵگه و نیشانەی (بەهێز هەیه لەسەر دەسەڵاتی خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەیان باوەڕدار نەبوون.",
		"بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) باڵا دەسته (بەسەر بێ باوەڕاندا) بەسۆز و میهرەبانیشه (به ئیمانداران).",
		"(بیریان بخەرەوە) کاتێک پەروەردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فەرمانیدا به موسا که بچۆ بۆ لای قەومی ستەمکار و ستەم پیشە...",
		"که قەومی فیرعەونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟",
		"موسا وتی: پەروەردگارا، بێگومان من دەترسم بڕوام پێ نەکەن..",
		"تەنگه نەفەس وسینه نەنگیش ببم و زمانم پاراو نەبێت، بەڵکو پەیام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریدەدەرم بێت)...",
		"تۆڵە‌ی تاوانێکیشان وا بەسەرمەوه (کاتێک به هەڵه قبط‌یەکەم کوشت) بۆیه دەترسم بمکوژنەوە...",
		"خوا فەرمووی: نەخێر (ناتوانن بتکوژن)، کەواته بڕۆن هەردووکتان هاوڕێ لەگەڵ موعجیزەکانماندا، ئێمه بەڕاستی لەگەڵتانداین و چاودێرو گوێگرین...",
		"بچن بۆ لای فیرعەون و بڵێن: ئێمه بەڕاستی هەردووکمان نێردراوی پەروەردگاری جیهانیانین",
		"داوات لێ دەکەین که دەستبەرداری نەوەی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکەیت با لەگەڵ ئێمەدا بن...",
		"کاتێک موسا و هاروون پەیامی خوایان گەیاند، فیرعەون به موسای وت: (ئەمه پاداشتی پیاوەتی‌یه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نەکردیت؟ چەندەها ساڵی تەمەنت لەناوماندا نەبردەسەر؟...",
		"ئەوەشت کرد که کردت (مەبەست کوشتنی قبطیەکەیە) دیاره که تۆ له ڕیزی ئەو کەسانەدایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوەتی نازانن...",
		"موسا وتی: ئەو کاته ئەوەمکرد، له نەزانەکان بووم، (نەمدەزانی بەوه دەمرێت)...",
		"ئینجا ئەوه بوو له دەست ئێوه هەڵاتم کاتێک ترسام (لەسەر کوشتنی هەڵه بمکوژنەوه)، ئیتر پەروەردگارم دانایی پێبەخشیووم و کردوومی به یەکێک له پێغەمبەران.",
		"جا ئەوه نازو نیعمەته منەتم بەسەردا دەکەیت که تۆ نەوەی ئیسرائیلت کردۆته بەندەی خۆت و زەلیلت کردوون؟ (چونکه بەهۆی ستەمی تۆوه من له ماڵی ئێوەدا بەخێوکرام).",
		"ئینجا فیرعەوون وتی: باشه، پەروەردگاری جیهانەکان چی‌یه و کێ‌یه؟...",
		"موسا وتی: ئەو پەروەردگارە، بەدیهێنەری هەموو ئاسمانەکان و زەویەو هەرچیش وا له نێوانیاندایه ئەگەر ئێوه بڕوا دەکەن و دڵنیا دەبن.",
		"(فیرعەون به له خۆبایی بوونێکەوە) بەوانەی دەوروبەری وت: ئەوه گوێ ناگرن چی دەڵێت.",
		"(موسا ڕووی کرده خەڵکەکە) وتی: پەروەردگاری من پەروەردگاری ئێوەش و پەروەردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.",
		"فیرعەون (به گاڵته پێکردنەوە) وتی: به ڕاستی (وا دیارە) ئەو پێغەمبەرەی بۆ ئێوه ڕەوانه کراوه شێتە!!",
		"موسا وتی: پەروەردگاری خۆرهەڵات و خۆرئاواو هەموو ئەو شتانەشه کەوا له نێوانیاندایه ئەگەر عەقڵ و بیروهۆشتان بخەنه کار!!",
		"فیرعەون سوێندی خوارد و وتی: ئەگەر جگه له من کەسێکی تر بکەیته خوای خۆت و فەرمانبەرداری بیت، دەتخەمه ڕیزی بەندکراوەکانەوه و زیندانیت دەکەم...",
		"موسا وتی: باشە، ئەگەر بەڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بدەم (لەسەر ڕاستگۆیی خۆم هەر بەندم دەکەیت)...",
		"فیرعەون وتی: ئادەی بزانم چیت پێ دەکرێت ئەنجامی بده ئەگەر ڕاست دەکەیت!!...",
		"ئەویش گۆچانەکەی فڕێدا، دەستبەجێ بوو به هە‌ژدیهایەکی گەورەی ئاشکرا (فیرعەون و دار و دەستەی تۆقان)!!...",
		"دەستیشی (خسته بن باڵی) و دەریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و دەدرەوشایەوه له بەر چاوی تەماشاکاران!!...",
		"فیرعەون (هیچی بۆ نەمایەوە) به دانیشتوانی دەوروبەری خۆی وت: ئەم (فرستادەیە) جاودووگەرێکی زاناو شارەزایە!!...",
		"دەیەوێت لەسەر زەوی خۆتان دەرتان بکات به هۆی جادوەکەیەوە، فەرمانتان به چی‌یه؟ (چی بکەین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).",
		"دارو دەستەی فیرعەون وتیان: مۆڵەتێک بده به موساو براکەی، فەرمانیش بنێره بۆ کاربەدەستانی هەموو شارەکان تا خەڵکی کۆبکەنەوه و له پیلانەکه ئاگاداریاین بکەین!!...",
		"بۆ ئەوەی فەرمانبەران هەرچی جادووگەری شارەزا هەیه بۆت بهێنن...",
		"سەرەنجام جادوگەران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانەوە...",
		"پاشان به خەڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئەم دیمەن و شانۆیە) کۆنابنەوە؟!...",
		"بۆ ئەوەی شوێنی جادووگەران بکەوین ئەگەر ئەوان سەرکەوتن و بردیانەوە!...",
		"کاتێک جادووگەران هاتن بۆ لای فیرعەون، وتیان: ئایا پاداشتمان دەبێت ئەگەر ئێمه سەرکەوتین و بردمانەوە؟!",
		"فیرعەون وتی: بەڵێ بێگومان ئێوه لەو کاتەدا سەرەڕای ئەوه له نزیکانی من دەبن...",
		"(پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) موسا به جادووگەرانی وت: چیتان پێیه فڕێی بدەن و چیتان له دەست دێت درێغی مەکەن؟!",
		"ئەوانیش هەرچی پەت و گوریس و دارو گۆچانیان هەیه فڕێیاندا و وتیان: به یارمەتی و دەسەڵاتی فیرعەون، بێگومان هەر ئێمه سەردەکەوین و هەر ئێمه دەیبەینەوە.",
		"ئینجا موسا عەساکەی فڕێدا، هەرچی درۆ و دەلەسه و گوریس و داریان هەبوو، هەر هەمووی هەڵلووشی و له ناوی برد.",
		"ئەوسا ئیتر هەموو جادووگەران، خران به ڕووداو سوژدەیان برد بۆ خوا...",
		"وتیان: ئێمه باوەڕمان هێناوه به پەروەردگاری جیهانەکان.",
		"پەروەردگاری موساو هاروون.",
		"فیرعەون وتی: هەروا باوەڕتان پێ هێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم بێگومان ئەم جادووگەرە، گەورەکەتانە، که فێری جادووگەری کردوون، خۆتان دەبیننەوە، دەبێت دەست قاچتان به پێچەوانەوه بقرتێنم و هەمووتان له جاچ بدەم.",
		"جادووگەرانی ئەوسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زەرەرو زیانی بۆمان نابێت (له هەڕەشه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە.",
		"ئێمه به ڕاستی بەتەماین و ئومێدەوارین که پەروەردگارمان له گوناهەکانمان خۆش ببێت هەر بەوەی یەکەم دەستەین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپەسەندمان دەکات).",
		"(دوای ساڵەها) وەحیمان نارد بۆ موسا (ئیتر وڵات بەجێ بهێڵێت) شەوڕەویی بکه به بەندەکانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان دەکەون...",
		"فیرعەون (که هەواڵی زانی) ناردی بۆ شارەکان که هێز کۆبکەنەوه و (نەیەڵن نەوەی ئیسرائیل کۆچ بکەن)...",
		"(جاڕی داو وتی) بێگومان ئەوانه دەستەیەکی کەمن و زوو باڵبەستیان دەکەین...",
		"به ڕاستی ئەوانه سەرکەشییان کردووه و ئێمەیان تووڕه کردووه...",
		"(خەمتان نەبێت) بێگومان ئێمه هەموومان بێدارو ئاگادارین (له نەخشەیان)...",
		"ئینجا ئێمه (بەو شێوەیه فیرعەون ودارو دەستەیمان) دەرهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوەکان...",
		"له نێو گەنجینەی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگەی خۆش و ڕازاوەدا...",
		"نەوەی ئیسرائیلمان کرد به خاوەنی (زۆربەی) ماڵ و سامانیان...",
		"ئەوسا (فیرعەون و دارو دەستەی) شوێنیان کەوتن، لەگەڵ خۆرهەڵاتندا پێیان گەیشتن...",
		"کاتێک هەردوولا یەکتریان بەدی کرد، یارانی موسا وتیان: بەڕاستی پێمانگەیشتن و ئێمه تیا چووین.",
		"موسا وتی: نەخێر، وا نیە، من بەڕاستی پەروەردگارم لەگەڵدایەو ڕێنموویم دەکات (بۆ ڕزگاری و سەرفرازی)",
		"ئەوسا ئێمه وەحیمان نارد بۆ موسا کە: به عەساکەت بماڵه به دەریاکەدا، (هەر که ئەو کارەی کرد) دەریا شەق بوو و هەر ڕێگه و شەقامێکی دەوره درا به شەپۆلی گەورەی ئاو، که وەک کێوی گەوره و مەزن وابوو (ئاوەکه هەڵدرایەوه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایەفەکەی نەوەی ئیسرائیل دروست کردو به نێوانیاندا پەڕینەوە)...",
		"پاشان ئەوانی ترمان لەو شوێنه نزیک کردەوە...",
		"موسا و هەموو ئەوانەش لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...",
		"پاشان ئەوانی ترمان نوقمی دەریا کرد.",
		"تەماشای ئایەتی 8، 9 بکە.",
		"تەماشای ئایەتی 8، 9 بکە.",
		"هەروەها بەسەرهات وهەواڵی ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکه باس بکه.",
		"کاتێک به باوکی و به قەومەکەی وت: باشە، ئەوه ئێوه چی دەپەرستن؟!",
		"وتیان (ئاشکرایە) ئێمه کۆمەڵێ بت دەپەرستین و بەردەوام دەورو خولیان دەدەین.",
		"ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ دەبەن و دوعا و نزا دەکەن، گوێیان له ئا‌هو ناڵه و داخوازیەکانتان هەیە؟!...",
		"یاخود دەتوانن ئەوانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگەیەنن؟...",
		"بت پەرستان وتیان: (ئێمه ئەوه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمەش وا دەکەین)...",
		"ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی دەپەرستن (کەی ئەو شتانه شایستەی پەرستنن)...",
		"به ڕاستی ئێوەش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هەڵەدا چوون)...",
		"بێگومان هەموو ئەوانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان دەزانم جگه له پەروەردگاری جیهانەکان...",
		"ئەوەی دروستی کردووم هەر ئەو ڕێنموییم دەکات (بۆ بەختەوەری هەردوو جیهان)...",
		"ئەو زاتەش خۆی خۆراکم پێ دەبەخشێت و تینویەتیم دەشکێنێت...",
		"کاتێکیش که نەخۆش دەکەوم، ئەوه هەر ئەو چارەسەرم دەکات و شیفام بۆ دەنێرێت...",
		"هەر ئەویش دەممرێنێت و لەوەودواش زیندووم دەکاتەوە...",
		"هەر ئەوه ئومێدم پێیەتی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامەتدا...",
		"(ئینجا ئیبراهیم نزای کردو وتی) پەروەردگارا: زانیاری ودانایی و دەسەڵاتی تەواوم پێ ببەخشه و پەیوەستم بکه به چاکەکارانەوە.",
		"پەروەردگارا؛ یادی خێرم با لەسەر زاری نەوەکانی داهاتوودا بمێنێت.",
		"بمگێڕه له ئەو کەسەناش که بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەت بەدەست دەهێنن و دەبنه خاوەنی.",
		"له باوکیشم خۆش ببه بەڕاستی ئەو له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نەبووه)",
		"له ڕۆژی زیندوو بوونەوەی ئەو خەڵكەدا شەرمەزارو خەجاڵەتم مەکه.",
		"ئەو ڕۆژەی نه ماڵ سوود دەبەخشێت و (فریای ئادەمیزاد دەکەوێت) نه منداڵ و نەوە.",
		"مەگەر کەسێک به دڵ و دەروونی پاک و بێگەردو پڕ له ئیمان، به خزمەت پەروەردگار گەیشتبێت.",
		"ئەو کاتە، بەهەشت له چاکەکاران و خواناسان نزیک کراوەتەوه.",
		"دۆزەخیش بۆ گومڕاو سەرلێشێواوەکان دەرخراوە...",
		"پێشیان دەوترێ: له کوێن ئەوانەی دەتانپەرست؟...",
		"له جیاتی خوا، ئایا یارمەتی ئێوەیان پێ دەدرێت یان فریای خۆیان دەکەون؟",
		"ئینجا هەموویان به پاڵەپەستۆو توندو تیژی‌یەوە، بتەکان و گومڕاکان بەسەر ڕوودا فڕێ دەدرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوه...",
		"(هاوڕێ لەگەڵ) هەر هەموو سەربازان و دەست و پێوەندی شەیتاندا.",
		"(بت پەرستان: به بتەکان و پەرستراوەکانیان) دەڵێن: به ڕق و کینەوە، له کاتێکدا که ئاژاوەو کێشه دەگێڕن له دۆزەخدا...",
		"سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژیاین...",
		"کاتێک که ئێوەمان دەبرده ڕیزی پەروەردگاری جیهانیانەوه و یەکسانمان دەکردن لەگەڵیدا...",
		"ئێمه کەس گومڕای نەکردین تەنها گوناهکار و تاوانبارەکان نەبێت...",
		"کەواته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نی‌یه...",
		"یاخود هاوڕێیەکی دلسۆز هەوڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداتەوە...",
		"جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵەتمان بدرایه و (بگەڕاینەوه بۆ دنیا) و به هۆی ئەوەوه بچینه ڕیزی ئیماندارانەوە.",
		"سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"قەومی - نوح - یش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان به درۆ زانی.",
		"کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشە، ئەوه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!",
		"به ڕاستی دڵنیابن که من فرستادەیەکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان...",
		"کەوابوو له خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بکەن...",
		"من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکەم لەسەری، من تەنها پاداشتی خۆم له پەروەردگاری جیهانەکان دەخوازم.",
		"هەمیشه له خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بن...",
		"هەندێک له دەمدارانی قەوموکەی) وتیان: ئێمه چۆن باوەڕ له بەر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که کەسانی هەژارو داماو شوێنت کەوتوون.",
		"نوح وتی: جا من چوزانم، ئەوان چ کارو کردەوەیەکیان ئەنجامدەدا (من بانگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوە).",
		"حساب و پرسینەوەیان تەنها لەسەر پەروەردگاری منەو لەسەر کەسی تر نی‌یه، ئەگەر هەست و هۆشیاریتان هەیە...",
		"من هەرگیز ئیمانداران دەرناکەم و (دڵیان نائێشێنم)...",
		"بەڵکو من تەنها بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرا نەبێت هیچی تر نیم...",
		"(ئەوسا دەسەڵاتداران) وتیان: ئەی نوح ئەگەر کۆڵ نەدەیت و کۆتای بەم باسانه نەهێنیت، بەڕاستی له ڕەجم کراوان دەبیت و (بەرد بارانت دەکەین).",
		"(نوح سکاڵای کردو) وتی: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم بڕوایان پێنەکردم.",
		"کەواته داواکارم سەرکەوتنم پێببەخشیت بەسەریاندا و دەروم لێ بکەیتەوه و خۆم و ئیماندارانی یاوەریشم ڕزگار بکەیت.",
		"ئەوسا ئێمە) خۆی و هەرچی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له کەشتیه بارهەڵگرەکەدا.",
		"پاشان دوای ئەوان هەرچی مایەوه (لەخەڵکه گومڕاکە) نوقمی ئاوی زریانەکەمان کرد.",
		"سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"سەرنجی ئایەتی 8-9 بدە.",
		"قەومی عادیش بەرنامەی هەر هەموو پێغەمبەرانیان به درۆزانی.",
		"کاتێک (هود)ی پێغەمبەری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.",
		"بەڕاستی دڵنیابن که من فرستادەیەکی ئەمین و دڵسۆزم بۆتان.",
		"له خوا بترسن و فەرمانبەردارم بن...",
		"سەرنجی ئایەتی 109 بدە...",
		"ئایا ئێوه له هەموو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و تەلار دروست دەکەن و خۆتان سەرگەرمی کەیف و شادی دەکەن؟! (ئایا بۆ ئەوه دروست کراون؟)...",
		"هەر خەریکی دروستکردنی کارگەو کارخانەن و به ئومێدی ئەوەن هەمیشه بژین و نەمرن...",
		"کاتێک پەلامار دەدەن، به شێوەیەکی زۆر دڵ ڕەق و دڕندانه پەلامار دەدەن دەست دەوەشێنن!...",
		"کەواته له خوا بترسن و فەرمانبەردارم بن...",
		"لەو زاته بترسن که خۆتان دەزانن چی پێبەخشیوون...",
		"ماڵاتی زۆر و نەوەی زۆری پێبەخشیوون...",
		"هەروەها باخچه و باخات و کانی و سەرچاوەی زۆر...",
		"بەڕاستی من دەترسم له ڕۆژێکی زۆر سەختدا بەڵایەکی گەوره یەخەتان پێ بگرێت...",
		"(ستەمکاران) وتیان: چوونیە‌که بەلای ئێمەوه ئامۆژگاری کردبێت یانەتکردبێت؟!...",
		"ئەم بیر و باوەڕەی ئێمه هەمانه ڕەوشتی پێشینانمانەو هیچی تر.",
		"(ئێمه بڕوا ناکەین که وەک تۆ دەڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.",
		"ئەوان بڕوایان پێنەکرد، ئێمەش لەناومان بردن، بەڕاستی له بەسەرهاتیاندا بەڵگه و نیشانەو عیبرەت هەیە، هەرچەنده زۆربەشیان باوەڕدار نەبوون.",
		"بەڕاستی پەروەردگاری تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) باڵا دەسته (بەسەر بێ باوەڕاندا) و بەسۆزو میهرەبانه (به ئیمانداران).",
		"قەومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغەمبەرانیان نەکرد.",
		"کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئەوه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟",
		"سەرنجی ئایەتی 107 بدە.",
		"له 108 دا مانا کراوه.",
		"له 109 دا مانا کراوە.",
		"ئایا وادەزانن هەروا ئالێرەدا به خۆشی و ئاسوودەیی دەهێلرێنەوه (ژیانتان کۆتای نایەت)؟.",
		"له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!",
		"له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نەرم و ناسک و بەتام دەگرێت؟!!",
		"(هەروەها بۆتان دەلوێت) ماڵو شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکەن و بەخۆشی تیایدا کەشخه بکەن؟!",
		"له خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بکەن.",
		"به فەرمانی موسریف وله سنوور دەرچووەکان هەڵس وکەوت مەکەن...",
		"ئەوانەی که تۆوی فەسادو تاوان له زەویدا دەچێنن و هەرگیز چاکسازی ناکەن.",
		"خوانەناسان وتیان: وادیاره تۆ بەڕاستی لەوانەی که فێڵ و جادووت لێکراوە!!",
		"تۆ جگه لەوەی که هەر بەشەرێکی وەک ئێمە، هیچی تر نیت، بەڵگەیەکمان نیشان بده ئەگەر له ڕاستگۆیانیت؟!",
		"جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ بەدیهێنان، تا دەمکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغەمبەر پێی وتن: ئەمه وشترێکەو موعجیزەیەکه دەبێت ڕۆژێک ئاو تەنها بۆ ئەم بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.",
		"نەکەن دەستدرێژی بکەنه سەرو ئازاری بدەن، بەهۆی ئەوەوه سزایەکی سەخت له ڕۆژێکی سامناکدا یەخەتان نەگرێت.",
		"بەڵام گوێیان نەدا به ئامۆژگاریەکانی صالح)، جا سەریان بڕی و دەستبەجێ له بەیانیدا پەشیمان بوونەوە...",
		"ئەوسا بەهۆی ئەوەوه خێرا سزای خوایی یەخەی گرتن، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگه و نیشانه هەیه (لەسەر تۆڵەی خوایی) هەرچەنده زۆربەشیان باوەڕدار نەبوون.",
		"سەرنجی ئایەتی 9 بدە.",
		"قەومی لوطیش بڕوایان به پێغەمبەران نەکرد...",
		"کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئەوه ئێوه له خوا ناترسن.",
		"ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.",
		"ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوە",
		"ئایەتەکانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوە.",
		"ئایا له ناو ئەو هەموو خەڵکەدا ئێوه به شوێن نێرینەدا دەگەڕێن و دەتانەوێت ئارەزووی جووت بوون لەگەڵ ئەواندا جێبەجێ بکەن؟...",
		"وازیش دەهێنن له هاوسەران و هاوجووتانی خۆتان که پەروەردگارتان بۆی دروست کردوون، بەڵکو ئێوه هەر قەومێکی نالەبارو بەدڕەوشت و ناڕەسەنن.",
		"تاوانباران وتیان: ئەی لوط، ئەگەر کۆڵ نەدەیت له دەربەدەر کراوان دەبیت.",
		"لوط وتی: بەڕاستی من بێزارم له کارو کردەوەتان و نەفرەتی لێدەکەم و بێدەنگ نابم.",
		"ئەوسا که نائومێد بوو لێیان، نزای کردو وتی: پەروەردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه لەو کاروکردەوانەی ئەمانه دەیکەن.",
		"جا ئێمەش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هەمووی ڕزگار کرد...",
		"جگه له پیرەژنێک (که هاوسەری بوو) له تیا چووەکان بوو (چونکه باوەڕی به پەیامەکەی نەبوو)",
		"لەوەودوا ئەوانی ترمان ڕیشەکەن کرد.",
		"بەسەختیش بەرد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سەخت و دژواره بارانی بێدارکراوەکان.",
		"(174)، (175) سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"(175)، (174) سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"خاوەنی باخ و باخاته چڕو پڕەکانیش بەرنامەی گشت پێغەمبەرانیان بەدرۆزانی.",
		"کاتێک شوعەیب پێغەمبەر پێی وتن: باشە، ئەوه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟",
		"سەرنجی ئایەتی 107 بدە.",
		"سەرنجی ئایەتی 108 بدە.",
		"سەرنجی ئایەتی 109 بدە.",
		"له کێشان و پێواندا وەفادار بن و فێڵ مەکەن و لەو کەسانه مەبن که زەرەر به خەڵکی دەگەیەنن و شتیان بێ نرخ دەکەن و (هەر بەرژەوەندی خۆیانیان دەوێت).",
		"به تەرازوو پێوەری ڕاست و دروستیش کێشانه بکەن.",
		"نرخی کەلوپەل و شتومەکی خەڵكی مەشکێننو سووکی مەکەن و له زەویدا فەساد و تاوان ئەنجام مەدەن.",
		"هەر لەو زاته بترسن که ئێوەش و نەوەکانی پێش ئێوەشی دروست کردووە.",
		"(نەفامان) وتیان: بەڕاستی تۆ ئەی شوعەیب هەر له جادوو لێکراوانیت.",
		"تۆ تەنها مرۆڤێکی وک ئێمەیت و هیچی تر، بەڕاستی واگومان دەبەین کەله درۆزنان بیت!!",
		"ده پارچەیەک له ئاسمانەوه بەسەرماندا دابارێنه ئەگەر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!",
		"شوعەیب وتی: من دڵنیام لەوەی که پەروەردگارم ئاگاداره بەوەی که دەیکەن.",
		"سەرەنجام، قەومی نالەبار بڕوایان به شوعەیب نەکرد، ئیتر سزای هەورو سێبەر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، بەڕاستی ئەو سزایه سزای ڕۆژێکی گەورەو سەخت بوو.",
		"سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"سەرنجی ئایەتی 8 - 9 بدە.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوه ڕەوانه کراوە.",
		"جوبرەئیلی ئەمین (فریشتەی وەحی) دایبەزاندووە.",
		"بۆ سەر دڵی تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئەو کەسانەوه که خەڵکی بێداردەکەنەوه و له خەوی غەفڵەت دایاندەچڵەکێنن.",
		"به زمانی عەرەبی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.",
		"بێگومان هەواڵی ڕاستی و دروستی ئەم قورئانه له کتێبه پێشووەکاندا باسکراوە.",
		"ئایا لەوەدا بەڵگه و نیشانه نەبوو بۆ ئەو خەڵکه که زاناکانی نەوەی ئیسرائیل دەربارەی پێغەمبەر و قورئان، گەلێ شت دەزانن.",
		"خۆ ئەگەر قورئانمان دابەزاندایه بۆ سەر کەسانێکی تر جگه له عەرەبەکان...",
		"بیشخوێندایه بەسەریاندا هەر باوەڕیان پێ نەدەکرد...",
		"هەر ئابەو شێوەیە، بەردەوام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر دەکەین...",
		"که هەر باوەڕیان پێی نابێت هەتا سزایەکی به ئێش و ئازار دەبینن...",
		"که کوتوپڕ یەخەیان دەگرێت و ئەوان هەست به نزیک بوونەوەی ناکەن.",
		"ئەو کاته هاوار دەکەن و) دەڵێن: ئایا ئیتر مۆڵەتمان دەدرێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسەتمان دەدرێتێ؟!.",
		"ئایا ئەوانه پەلەیانه زوو سزای ئێمه یەخەیان بگرێت؟!",
		"باشه ئایا ئەگەر ساڵەها مۆڵەتیان بدەین و ژیانی دنیا بەخۆشی ببەنه سەر، باوەڕ دەهێنن؟!",
		"پاشان ئەگەر ئەو هەڕەشه و سزایەی که لەوان کراوه هاته دی و پێش هات، دەتوانن چی بکەن؟!",
		"ئەوسا ئیتر ئەو ڕابواردنەی دنیایان هیچ فریایان ناکەوێت و بێ سوود دەبێت.",
		"ئێمه هەر شارو شارۆچکەیەکمان کاول کردبێت بەبێ فرستاده و بێدارخەرەوه نەبووە.",
		"تا دابچڵەکێن و بیر بکەنەوە، بێگومان هەرگیز ئێمه ستەمکار نەبووین و نابین.",
		"دڵنیا بن که ئایەتەکانی ئەم قورئانه وەنەبێت له ڕێگەی شەیتانەکانەوه ڕەوانه کرابێت",
		"شتی وا بەوان ناکرێت و هەرگیز ناتوانن به کاری وا هەستن.",
		"بێگومان ئەو شەیتانانه له بیستنی وەحی و فەرمانەکانی خوا که ڕادەگەیەنرێت به فریشتەکان دوور و بەرکەنارن.",
		"کەواته ئەی ئیمانداران، لەگەڵ خوادا هانا و هاوار بۆ بەناو خوایەکی تر مەبە، چونکه بەهۆی ئەوەوه تۆش له سزا دراوان دەبیت.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) سەرەتا عەشرەت و تایەفه و کەس و کاری نزیکت بێدار بکەرەوه و بترسێنە.",
		"باڵی بەزەیی و میهرەبانی خۆت نەوی بکه بۆ ئەو ئیماندارانەی که شوێنت کەوتوون.",
		"ئەگەر خوانەناسان یاخی بوون و سەرپێچیان کرد، ئەوه پێیان بڵێ: که بەڕاستی من بەریم له هەموو ئەو کارو کردەوانەی که دەیکەن.",
		"محمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا دەست ومیهرەبانت ببەستە.",
		"ئەو زاتەی که دەتبینێت کاتێک هەڵدەستیت له شەوگاردا دەیپەرستیت.",
		"ئەو زاته تۆ دەبینێت که چۆن له ڕیزی سوژدەبەراندا هەڵس و کەوت دەکەیت.",
		"بەڕاستی ئەو خوایه زاتێکی بیسەرو زانایه (بەگوفتارو نیەتتان).",
		"ئایا پێتان بڵێم که شەیتانەکان دادەبەزنه سەر کێ؟",
		"دادەبەزنه سەر هەموو کەسێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.",
		"شەیتانەکان گوێ هەڵدەخەن بۆ هەواڵی ئاسمان و زۆربەشیان درۆزنن.",
		"سەرگەردان و سەرلێشێواوەکانیش شوێنی شاعیران دەکەون.",
		"ئایا نابینیت که ئەوانه له هەموو دۆڵێکدا سەرهەڵدەدەن و له هەموو شتێک دەدوێن.",
		"بەڕاستی ئەوانه شتێک دەڵێن و بەکردەوه نایکەن (کردارو گوفتاریان دووره له یەکەوە).",
		"جگه لەوانەیان که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووە، (بەو تواناییەی که هەیانە) پشتیوانیان کردووه لەو ئیماندارانەی که ستەمیان لێکراوە، سەرئەنجام ئەوانەی ستەمیان کردووه دەزانن که بەچۆن تێکشکاویەک دەگەڕێنەوه بۆ لای خواو چۆن ژێرەو ژوور دەبن و تیادەچن.",
	},
	-- 27 = النمل
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (1لبقرە) بدە، ئەوه ئایەتەکانی ئەم قورئانەن و فەرمانی کتێبێکی پیرۆزو ئاشکرا و ڕوونە.",
		"ڕێنمووی بەخش و مژده بەخشه به ئیمانداران (له هەموو سەردەمێکدا).",
		"ئەوانەی که نوێژەکانیان به چاکی ئەنجام دەدەن و زەکات دەبەخشن و باوەڕێکی بەتین و دامەزراویان به ڕۆژی قیامەت هەیە.",
		"بێگومان ئەوانەی باوەڕ به قیامەت ناهێنن، کارو کردەوه خراپەکانمان لەبەرچاو جوان کردوون، لەبەر ئەوه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کردارەکانیان نابینن.",
		"ئائەوانه ئەوانەن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامەدەیه و ئەوان له قیامەتدا هەموو کەس خەسارەتمەندترن.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بەڕاستی تۆ لەلایەن زاتێکی داناو زاناوه قورئان فێر دەکرێیت و پێت دەردرێت.",
		"یادیان بهێنە، کاتێک موسا (لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ میسر) به هاوسەرەکەی وت: (ئێوه لێرەدا بمێننەوە) بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووه و دڵم پێی خۆشە، لەوێوه هەواڵێکتان بۆ دەهێنم، یان سەلکه بزوتێکتان بۆ دەهێنم، بۆ ئەوەی خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.",
		"جا کاتێک گەیشته لای ئەوەی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیەکی بێ وێنەیە) بانگی لێکرا: پیرۆزه ئەو کەسەی که لەپاڵ ئاگرەکەدایه و ئەو فریشتانەش که لەجێی ئاگره تایبەتیەکەدا هەن، پاکی و بێگەردی بۆ خوایە، که پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.",
		"ئەی موسا ئەو کەسەی قسەت بۆ دەکات ئەوه بەڕاستی منم، ئەو خوایەی که باڵا دەست و دانایە.",
		"عەساکەت فڕێ بدە، جاکاتێک فڕێی‌دا بینی، وەکو تولەمار بەخێرایی دەجووڵا، موسا هەڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نەدایەوە، (ئەوسا خوای گەوره فەرمووی): ئەی موسا مەترسە، چونکه بەڕاستی پێغەمبەران له لای من ناترسن و بیمیان نیە...",
		"مەگەر کەسێک ستەمێکی کردبێت و پاشان چاکەکاری ئەنجام بدات دوای ئەوەی پێشتر هەڵەی هەبووە، ئەوه من بۆ ئەو جۆره کەسانه لێخۆشبوو میهرەبانم.",
		"جا دەستەکەت بخەره گیرفانتەوە، هەر که دەرتهێنا به سپییەکی بێ عەیب دێته دەرەوە، ئەم دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعەون و قەومەکەی، بەڕاستی ئەوانه قەومێکی له سنوور دەرچوو بوون.",
		"جا کاتێک _ موعجیزه _ کانی ئێمەیان به ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایه بەرچاویان وتیان: ئەمه جادوویەکی ئاشکرایه...",
		"جا ئەوانەی هەر ڕق ئەستوورییان کردو باوەڕیان پێی نەبوو، به زۆرداری و خۆبەزلزانی، له کاتێکدا له ناخی دەروونیانەوه هەستیان دەکرد حەقیقەتەو ڕاستە، ده تەماشا بکه و سەرنج بده بزانه سەرەنجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵەمان لێ سەندن).",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه داود و سولەیمان زانیاری و زانستیمان بەخشی، هەردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی که زیاده ڕێزی ئێمەی داوه بەسەر زۆرێک له بەنده ئیماندارەکانیدا.",
		"سولەیمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئەی خەڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هەموو شتێکمان پێدراوە، بەڕاستی ئەمه هەر فەزڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (لەلایەن خواوه پێمان بەخشراوە).",
		"هەرچی سەربازو لەشکری سولەیمان هەبوو له پەری و ئادەمیزاد و باڵنده کۆکرانەوه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هەموویان بەسەرەتاو کۆتاییان یەکیان گرت.",
		"هەتا گەیشته دۆڵی مێروولە، مێرووله مێچکەیەک (هاواری کرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنه ماڵ و کون و کەلەبەرەکانتانەوه نەوەکو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لەکاتێکدا هەستتان پێناکەن.",
		"سولەیمان (که گوێی له هاواری مێروولەکه بوو) زەردەخەنه گرتی و پێکەنی به هاوارو قسەکەی، بۆیه وتی: پەروەردگارا، یارمەتیم بده دڵ و دەروون و ڕۆح وگیانم کۆبکەرەوە، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانت بم که بەسەر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووتە، هەروەها کۆمەکیم بکه تا کاروکردەوەی چاکه ئەنجام بدەم که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕەحمەت و میهرەبانی خۆت بمخەره ڕیزی بەنده چاکەکانتەوە.",
		"(ئینجا سولەیمان) کەوته بەسەر کردنەوه و پشکنینی دەستەو تاقمی باڵندەکان و وتی: ئەوه بۆچی من پەپوو نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوەتەوه و له نادیارەکانە!!",
		"سوێند بێت ئەبێت سزایەکی زۆر سەختی بدەم یان سەری ببڕم، یان دەبێت به بەڵگەیەکی ئاشکراوه بێت بۆ لام.",
		"(سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەکرد (پەپوو پەیدابوو، یەکسەر هات و نیشتەوه و) وتی: ئەوەی من پێم زانیووه تۆ پێت نەزانیووە، من له وڵاتی سەبەئەوه هەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!",
		"بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ئافرەتێک فەرمانڕەواییان دەکات و له هەموو جۆره دەسەڵات و نازو نیعمەتێکی پێبەخشراوە، تەختێکی پاشایەتی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و قەومەکەی سوژده بۆ خۆر دەبەن له جیاتی خوا، شەیتان کارو کردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندوونەتەوە، بەو هۆیەوه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون، بۆیه ئەوان ڕێنمووی وەرناگرن.",
		"بینیم که خۆی قەومەکەی سوجەدەیان دەبرد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شەیتان) کاروکردەوەکانیانی شیرین و جوان کردبوو له بەرچاویان هەر بۆیه به هۆی ئەوه له ڕێگا لایان داوەو هیدایەتیان وەرنەگرتووە.",
		"(شەیتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئەوەی سوژده نەبەن بۆ ئەو خوایەی که نهێنی دەردەکێشێت له ئاسمانەکان و زەویداو دەزانێت ئێوه چی دەشارنەوه و چیش ئاشکرا دەکەن...",
		"خوا ئەو زاتەیه که جگه لەو خوایەکی تر نیە، خاوەنی تەختی مەزن وگەورەیە.",
		"سولەیمان وتی به پەپوو: ئێمه لەمەودوا لەو گوفتارەی تۆ دەکۆلینەوە، تابزانین ڕاست دەکەیت یان له ڕیزی درۆزنانیت.",
		"(ئەوسا سولەیمان نامەیەکی نووسی و دای به پەپوو فەرمانی پێدا کە): بڕۆ ئەم نامەیه ببه و (له شوێنێکی بەرچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له پەنایەکدا) خۆت حەشار بده و بزانه دەڵێن چی و ج باس و خواسێک دەکەن.",
		"(شاژن هات ونامەی بینی و خوێندیەوە، پاشان وەزیران و ئەنجومەنەکەی خۆی کۆکردەوه و) وتی: ئەی ڕێزداران، بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆزو بەڕێزم بۆ دانراوە.",
		"نامەکه له سولەیمانەوه و به ناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوه (دەست پێ دەکات و دەڵێت):",
		"خۆتان بەگەوره مەزانن و لێم یاخی مەبن و وەرن موسوڵمان ببن (واز له خۆر پەرستی بهێنن و بەدیهێنەری خۆر و مانگ و ئەستێرەو زەوی و... هتد بپەرستن).",
		"ئینجا بەڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئەی ڕێزداران ڕاتان چیە، چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوه هەتا ئێوه لێی ئاگادار نەبوو بن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.",
		"ئەنجومەنەکەی وتیان: خۆت دەزانیت که ئێمه خاوەنی هێزو تواناو دەسەڵاتی توندو تیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە، بیر بکەرەوه و تێفکره چ فەرمانێک دەدەیت (ئێمه ئامادەین).",
		"بەڵقیس وتی: بەڕاستی لەشکری پاشاکان کاتێک چووبنه شارو دێهاتەکانەوە، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان زەلیل و ڕیسوا کردووه و هەمیشه ئەوه پیشەیانه و بەو جۆره دەکەن و هەرواش دەبن (بێگومان من حەز له کارەساتی وا ناکەم)...",
		"بێگومان لەبەرئەوه من بڕیارمداوه کە: دیاریەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوه و (هەڵوێستی سولەیمان جۆن دەبێت).",
		"جا کاتێک (نوێنەری) نێردراوەکان گەیشته لای سولەیمان، (هەواڵی دیاریەکەی گەیاند، سولەیمان به تووڕەییەوە) پێی وت: ئێوه دەتانەوێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمەکیم بکەن؟! من دڵنیام که ئەو شتانەی خوا پێی بەخشیووم لەوه چاکتر و بەنرختره که به ئێوەی بەخشیووە، نەخێر من بەو دیاریه دڵشاد نابم، بەڵکو ئێوه به دیاریەکەتان شاد دەبن.",
		"(ئەی نوێنەری بەڵقیس) بگەڕێرەوه بۆ لایان به خۆت و دیاریەکەتەوە، سوێند به خوا دەبێت به سەربازانێکەوه بچینه سەریان که نەیان دیبێت و نەتوانن بەرگری بکەن، دەبێت دەریان بکەین له وڵاتیان له کاتێکدا ئەوان زەلیل و ڕیسواو شکاون.",
		"(سولەیمان زانی هەڕەشەکەی کاریگەر دەبێت بۆیه ڕوو بەئەندامانی حکومەتەکەی) وتی: ئەی خەڵکینه کامتان دەتوانێت تەختی شاژنه بەڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئەوەی بێن بۆ لام و تەسلیم ببن.",
		"دێوێک له پەریەکان وتی: من بۆت دەهێنم پێش ئەوەی دەوام تەواو ببێت و له جێی خۆت هەستیت، بەڕاستی من بۆ ئەو کاره خۆم به بەهێزو ئەمین دەزانم.",
		"(بەڵام یەکێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیەکانی) کتێبی تەورات هەبوو وتی: من بۆت دەهێنم به چاو تروکاندنێک (دەستی کرد به نزاو پاڕانەوه و داوای له خوا کرد)، ئەوسا کتو پڕ سولەیمان بینی تەختی پاشایەتی لەلایدا دانراوه وتی: ئەمه فەزڵ و بەخششەکانی پەروەردگارمه بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە.. کە: ئایا سوپاسگوزار دەبم یان ناشکورو بەدنمەک، جا ئەوەی سوپاسگوزار بێت ئەوه بەڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئەوەش که سپڵەیە، ئەوه بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازه و خاوەنی بەخششه به هەمووان (ڕایەکیش هەیه لەسەر ئەوەی که ئەو کەسه سولەیمان خۆی بووە).",
		"(ئینجا سولەیمان فەرمانیدا و) وتی: تەختی پاشایەتیەکەی دەستکاری بکەن (هەندێک ڕەنگ و نەخشی بگۆڕن) سەرنج دەدەین بزانین بەڵقیس دەیناسێتەوە، یان لەو کەسانه دەبێت که نایناسنەوە.",
		"جا کاتێک بەڵقیس گەیشت، پێی وترا: تەختی پاشایەتی تۆ ئاوایە؟! هەر دەڵێی ئەوەو لەو دەچێت، ئێمه پێش ئەمەش زانیاریمان هەبوو (دەربارەی تواناو دەسەڵاتی سولەیمان) ئێمه تەسلیم بووین (نیازی جەنگمان نیە).",
		"ئەو شتانەی که بەڵقیس دەیپەرست له جیاتی خوا بووبوونه بەربەست له دڵ و دەروونیدا له بەرامبەر ئاینی خوادا بەڕاستی ئەو کاتی خۆی له ڕیزی قەومێکی بێ باوەڕ و خوا نەناساندا بوو.",
		"ئەوسا پێی وترا بچۆره کۆشکەکەوە، (کاتێک بەرەو کۆشک کەوته ڕێ، ئاوێک لەبەردەم کۆشکەکەدا بوو، به شووشه سەری گیرا بوو) جا که بەڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هەڵکرد تا تەڕ نەبێت، سولەیمان وتی: ئەو پانتاییه به شووشه سەری گیراوه (بەڵقیس سەرسام بوو لەدەسەڵات و کۆشک و تەلارو نازو نیعمەتی مادی و مەعنەوی که خوای گەوره به سولەیمانی بەخشیووه بۆیە) وتی: پەروەردگارا من بەڕاستی تا ئێستا ستەمم له خۆم کردووە، ئیتر وا لەگەڵ سولەیماندا تەسلیمی خوای پەروەردگاری جیهانیان بووم.",
		"سوێند به خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فەرمانمان پێدا که پێیان بڵێ: تەنها خوا بپەرستن، کەچی دەستبەجێ خەڵکەکه بوون به دوو دەستەوه و کێشه و ناخۆشی له نێوانیاندا بەرپا بوو.",
		"صاڵح پێی وتن: ئەی قەوم و کەسم بۆچی ئێوه پەلەی خراپەتانه پێش چاکه و حەز دەکەن بەڵاو ناخۆشیتان بەسەر بێت، ئەی بۆچی داوای لێخۆشبوون له خوا ناکەن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت (خوای گەوره دەرووی زیاترتان لێ بکاتەوە).",
		"خەڵکەکه وتیان: ئێمه تووشی شووم و نەگبەتی بووین به هۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان، صاڵح وتی: نەخێر وا نی‌یه، نەگبەتی و شوومتان لەلایەن خواوه بۆ دێت (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر یاخی بوونتان)، بەڵکو ئێوه قەومێکن که تاقی دەکرێنەوە.",
		"لەو شارەدا نۆ دەسته هەبوو که گوناهو تاوانیان ئەنجام دەداو تۆوی خراپەیان له وڵاتدا دەچاندو بەلای چاکەو چاکەکاریدا نەدەچاوون.",
		"هەموویان سوێندیان به خوا بۆ یەکتر خوارد که له شەودا بدەن بەسەر صاڵح و ماڵ و منداڵیدا و لەناویان بەرن، پاشان (ئەگەر گومانیان لێکردین) سوێند دەخۆین و به کەس و کاری دەڵێین: ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئەوان نیه و دڵنیا بن ئێمه ڕاستگۆشین.",
		"(ئەو تاوانبارانە) پیلان و تەڵەکەیان گێڕا (بۆ لەناو بردنی صاڵح و شوێنکەوتوانی) ئێمەش نەخشەیەکی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و لەناوبردانی خوا نەناسان) ئەوان ئاگایان لێ نەبوو، هەستیان پێ نەدەکرد.",
		"جا ئیتر سەرنج بده و تەماشاکە، سەرەنجامی پیلانەکەیان چیان بەسەرهات، بەڕاستی ئێمه ئەوانیش و هەموو قەومەکەیانمان له ناوبرد (بەهۆی بومەلەرزەوە).",
		"ئەوەته ماڵەکانیان کاول و چۆڵه به هۆی ئەو ستەمەی که کردیان، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیه بۆ کەسانێک که لەشت تێبگەن و بزانن.",
		"ئەوسا ئێمه ئەو کەسا‌نەمان ڕزگار کرد که باوەڕیان هێنابوو و ئەوانه پارێزکار بوون و له خوا دەترسان.",
		"(لوط پێغەمبەریش) کاتی خۆی به قەومەکەی وت: باشه ئێوه ئەوکاره نابەجێ وتاوان و گوناهه ئەنجام دەدەن؟!، لەکاتێکدا ئێوه چاوتان هەیه و دەزانن (چۆن شەرمەزار و خەجاڵەت و ڕیسوا نابن).",
		"ئایا ڕەوایه که ئارەزووی خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام بدەن له جیاتی ژنان؟! نەخێر ئێوه ژیر نین، بەڵکو ئێوه گەلێکن سەرەنجامی ئەم ئیشه خراپه نازانن.",
		"کەچی وەڵامی قەومەکەی هیچ نەبوو تەنها ئەوه نەبێت که وتیان: (لوط) و شوێنکەوتووانی له شارەکەتان دەربکەن، چونکه بەڕاستی ئەوانه کەسانێکن خۆیان به پاک ڕادەگرن!!",
		"سەرەنجام ئێمه (لوط‎) و خاوو خێزانیمان ڕزگارکرد جگه له ژنەکەی که بڕیارمان دابوو له تیاچووان بێت (چونکه هەڵوێستی چاک نەبوو، باوەری به مێردی پێغەمبەری نەبوو).",
		"(له بەرەبەیاندا) بەردبارانمان کردن، ئای که بەردبارانی بێدارکراوەکان سەخت و دژوارە!",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهرەبان، سڵاو لەسەر ئەو بەندانەش که هەڵی بژاردووە، ئایا ئەو خوا میهرەبانه چاکتره (‎که بپەرسترێت و پەیڕەوی بەرنامەکەی بکرێت) یان ئەوانەی ئەوان دەیکەنه شەریک و هاوەڵ بۆی؟",
		"(ئایا شەریک و هاوەڵ چاکتره بپەرسترێت) یان ئەو زاتەی که ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووه و له ئاسمانەوه بارانی باراندووە، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوەمان پێ بەرهەم هێناوە، ئێوه نەتاندەتوانی درەختەکانی بڕوێنن، چ جای بەرو بوومەکەی، ئایا ڕەوایە، که خوایەکی تر لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکه له ڕێبازی ڕاست لادەدەن و شوێنی چەوتی و ناردوستی دەکەون.",
		"(ئایا تەنها ئەو زاته نیە) که زەوی دامەزراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕەخساندووە، هەروەها زنجیره چیای تیادا چەسپاندووە، له نێوان دوو دەریاکەشدا بەربەستی بەرپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکەڵ نابن) ئایا ڕەوایه خوایەکی تر لەگەڵ خوا پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر وا نییە، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکه (ئەم ڕاستیانە) نازانن و تێناگەن.",
		"ئایا کێیه جگه له زاتی پەروەردگار که بێت به هانا و هاواری لێقەوماو و بێ دەرەتان و بێ داڵدەوە، کاتێک نزا دەکات و لێی دەپارێتەوە، ئەوسا بەڵاو ناخۆشیەکان لادەبات و دەتانکاته نیشتەجێ و جێنشین له زەویدا، ئایا ڕەوایه لەگەڵ ئەو زاتەدا خوای تر هەبێت؟! کەمێک یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و بیربکەنەوە.",
		"ئایا کێ له تاریکستانی سەر وشکانی و دەریا ڕێنمووییتان دەکات تا ون نەبن؟! کێ بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت وەک مژدەیەک پێش گەیشتنی بارانی ڕەحمەت؟، ئایا ڕەوایه لەگەڵ خوادا خوای تر هەبێت، بەرزی و بڵندی و مەزنی بۆ خوای گەوره لەبەرامبەر ئەو شتانەوه که نەفامان دەیکەنه هاوەڵ و شەریک بۆ ئەو زاتە.",
		"ئایا کێ له سەرتاوه دروستکراوان بەدی دەهێنێت، پاشان دوای تێکدانی سەرلەنوێ دروستی دەکاتەوە، کێ لەو ئاسمانەوه (بەهۆی تیشکی خۆر و باران و هەواوە) له زەوییەوه (به هۆی خاکەوە) ڕزق و ڕۆزیتان پی دەبەخشێت؟، ئایا ڕەوایه لەگەڵ زاتی خوادا خوای تر هەبێت؟، پێیان بڵێ: ئادەی بەڵگەتان چییه بیهێننه مەیدان ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن.",
		"(ئەی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هیچیان ئاگادارینین له پەنهان و شاراوەکان، هەستیش ناکەن کەی زیندوو دەکرێنەوە...",
		"نەخێر، ئەوانه زانیاری و زانستیان دەربارەی قیامەت کۆتا و کەم و کورتە، بەڵکو ئەوان له گوماندان دەربارەی، بەڵکو هەر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایە.",
		"ئەوانەی بێ باوەڕن بوون دەیانوت: باشه ئەگەر ئێمه بوونیه خاک لەگەڵ باوو و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) دەدەهێنرێینەوە؟!",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه پێشتر لەم بەڵێنانەمان پێدراوه لەگەڵ باوو باپیرانماندا ئەمه هیچ شتێک نییە، تەنها داستان و قسەی پێشینەکانە!!",
		"پێیان بڵێ: ده بگەڕێن بەسەر زەویدا و سەرنج بدەن و بزانن چؤن بوو سەرئەنجامی تاوانبار و تاوانکاران.",
		"تۆش خەفەت مەخۆ بۆیان و غەمگین مەبه لەو پیلان و تەڵەکه و فێڵانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"خوانەناسان دەڵێن: کەی ئەم بەڵێنه پێش دێت ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن؟",
		"پێیان بڵێ: دوور نیه بەشێک لەو سازایەی که ئێوه پەلەی لێ دەکەن، بەم زووانه بۆتان پێش بێت.",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی پەروەردگاری تۆ خاوەنی فەزڵ و بەخشندەییه بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەیان سپڵەن و سوپاسی خوا ناکەن.",
		"بێگومان پەروەردگارت چاک دەزانێت چی له سینەیاندا حەشاردەدەن و چیش ئاشکرا دەکەن.",
		"هیچ شتێک له خوا پەنهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زەویدا، له دۆسیەی ئاشکرادا تۆمار نەکرابێت.",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه زۆربەی زۆری ئەو شتانەی که نەوەی ئیسرائیل جیاوازی و کێشەیان لەسەری هەیه باسی دەکات و لێی دەدوێت و ڕوونی دەکاتەوە.",
		"هەروەها بەڕاستی ئەم قورئانه هۆی هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانیه بۆ ئیمانداران.",
		"بە‎ڕاستی پەروەردگارت داوەریی دەکات له زاتێکی باڵادەست و زانایە.",
		"(ئەی محمد ‎ (صلی الله علیه وسلم)، ئەی ئیماندار) کەواته تۆ پشت بەخوا ببەستە، بەڕاستی تۆ لەسەر حەق و ڕاستیەکی ئاشكرایت.",
		"بێگومان تۆ ناتوانیت ئەم بانگەوازه بخەیته ناو دڵی دڵ مردوو و کەڕەواڵەکانەوە، بەتایبەت کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).",
		"هەورەها تۆ ناتوانیت هیدایەت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکەیت و له تاریکی ڕزگاریان بکەیت ‎ (ئەوانەی دڵیان کوێرەو سەرنجی ڕاستیەکان نادەن)، تۆ تەنها دەتوانیت (ئەم ڕاستیانە) بدەیت به گوێی ئەو کەسانەدا که باوەڕیان به نایەت و فەرمانەکانی ئێمەدەهێنن (له قورئان و بوونەوەردا) چونکه ئەوانه هەمیشه ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.",
		"کاتێک بڕیاری بەرپابوونی (قیامەت درا، یاخود نزیک بۆوە)، زیندەوەرێک له زەوی دەردەهێنین بۆیان که قسەیان بۆ دەکات کە: بەڕاستی زۆربەی خەڵکی باوەڕیان به ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه نەبووە.",
		"ڕۆژێک دێت له هەر ئوممەتێک دەستەیەک کێش دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، لەوانەی که ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانن، ئینجا بەرودوا هەموویان کۆدەکردێنەوە.",
		"هەتا ئەو کاتەی دێنه پێشەوه بۆ لێپرسینەوە، خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوه ئێوه بڕواتان به ئایەتەکانی من نەهێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریەکتان دەربارەی نەبوو؟ یاخود ئێوه خەریکی چی بوون؟ چیتان دەکرد به ئایەتەکانی ئێمە؟",
		"سەرئەنجام بڕیارو فەرمانی خوا درچوو دژیان بەهۆی ئەوستەمەی کردیان، جا قسەیان بۆ ناکرێت و ورتەیان لێنایەت.",
		"ئایا ئەو خەڵکه نەیانبینیوه که بەڕاستی ئێمه شەومان تاریک کردووە، تا تیایدا بحەسێنەوە، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆتەوە، تا هەموو شت ببینن، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه بۆ کەسانێک ئیمان و باوەر بهێنن.",
		"یادی ڕۆژێک بکه فوو دەکرێت به _صور_ دا، هەرکەس له ئاسمانەکان و هەرکەس له زەویدا هەیە، ترس و بیمێکی زۆر دایدەگرێت، جگه لەوانەی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هەمووانیش دێن بەملکەچێ و ناچاریی.",
		"تۆ کێوەکان دەبینیت وا دەزانیت که وەستاون و بێ جووڵەن، له کاتێكدا که ئەوانیش وەکو هەور له جووڵەدان (چونکه زەوی بەخێرایی هەزار کێلۆمەتر له سەعارتێكدا به دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، هەروەها لەسەرەتای بەرپابوونی قیامەتدا کێوەکان وەکو خوری شی کراوه دەبرێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زەویان پێ پڕدەکرێتەوە)، ئەمەیه دەستکردی ئەوخوایەی که هەموو شتێکی بەوپەری ڕێکوپێکی دروستکردووە، بەڕاستی ئەوزاته زۆر ئاگایه بەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"کەسێک به کارو کردەوەی چاکەوه بێت، ئەوه پاداشتی چاکتر لەوەی خۆی پێشکەش دەکرێت و ئەوانه لەو ڕۆژەدا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.",
		"ئەوەش به تاوان و گوناهو خراپەوه دێت، به ڕوودا و سەرەو خوار دەخرێته ناو ئاگری دۆزەخەوه و (پێیان دەوترێت): ئایا پاداشتان دەدرێتەوه جگه لەوەی دەتانکرد؟!",
		"(ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): بەڕاستی من تەنها فەرمانی ئەوەم پێدراوه خوای ئەم شارەو ئەم شوینه بپەرستم که حورمەتی بۆ داناوەو هەموو شت ئەو خاوەنیەتی، فەرمانیشم پێدراوه له فەرمانبەردارو موسڵمانەکان بم.",
		"(فەرمانیشـم) پێدراوه کە): قورئان دەور بکەمەوه و بەردەوام بیخوێنمەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت وەربگرێت، ئەوه بەڕاستی قازانجی وەرگرتنی ڕێنمووماییەکەی هەر بۆ خۆیەتی (له دنیاو قیامەتدا سوودی لێوەردەگرێت)، ئەوەش که گومڕا دەبێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سەرتان نیە) بێگومان من تەنها یەکێکم له بێدار کەرەوەکان.",
		"بڵێ (الحمد للە) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئایندەیەکی نزیکدا هەموو بەڵگه و نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات و دەیانناسنەوه (که هەمووی دەستکار و بەدیهێنراوی خوایە)، بێگومان پەروەردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه لەو کارو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
	},
	-- 28 = القصص
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرە) بدە.",
		"ئەوه چەند ئایەتێكه له ئایەتەكانی ئەم قورئانه ڕوون و ئاشكرایە.",
		"ئێمه هەندێك له هەواڵ و بەسەرهاتی گرنگی ڕاست و نەگۆڕی موسا و فیرعەون دەخوێنینەوه بەسەرتدا، بۆ ئەوەی سوود بگەیەنین به گەلێك كه بڕوا دەهێنن (تا ببێته پەندو ئامۆژگاری).",
		"بێگومان فیرعەون زاڵ و دڕنده بوو له وڵتەكەیدا، خەڵكەكەی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانەوە)، دەستەیەكیانی دەچەوساندەوه و لوازی دەكردن، منداڵه نێرینەكانی سەردەبڕین، كچان و ئافرەتانی (بەزەلیلی دەهێشتەوە)، بەڕاستی ئەو ستەمكاره یەكێك بوو لەوانەی تۆوی خراپی دەچاند.",
		"ئێمەش دەمانەوێت دەروو بكەینەوه له چەوساوەكان و منەتی خێر بكەین بەسەر لوازكراوەكاندا له وڵتداو دەمانەوێت بیانكەینه پێشەواو بیانكەینه میراتگری سامان و دەساڵتی ستەمكاران.",
		"هەروەها دەمانەوێت پایەداریان بكەین و دەسەڵتیان بچەسپێنین له وڵتداو، ئەوه پێش بهێنین بۆ فیرعەون و هامان و سەربازانیان كەلێی دەترسان (ئەم بەڵێنه خواییه بەویستی پەروەردگاری باڵدەست دووباره دەبێتەوه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبەتی و گونجاودا).",
		"ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مەترسیت پایدا كرد لەوەی كه پێی بزانرێت فڕێی بدەره ڕووباری (نیلەوە) نه بترسه (لەوەی تووشی بەڵ ببێت) نه خەفەتیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه بەڕاستی دەیگێڕینەوه بۆ ڵت و لەئایندەشدا دەیكەین بەیەكێك له پێغەمبەره پەیامدارەكان.",
		"ئەوسا ئیتر دارو دەستەی فیرعەون هەڵیان گرتەوە، تا سەرەنجام ببهێته دوژمن و خەفەت بۆیان، بەڕاستی فیرعەون و هامان و سەربازەكانیان گوناهكارو تاوانبار و هەڵه بوون.",
		"(كاتێك فیرعەون موسای ساوای بینی فەرمانی كوشتنی دەركرد) خێزانەكەی نەیهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایەی خۆش‌حاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مەیكوژن، بەڵكو لەئایندەدا سوودمان پێ بگەیەنێت، یان دەیكەینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئەوان هەر پێی نازانن و هەستی پێ ناكەن.",
		"ئەوسا دایكی موسا هەستی بەبێتاقەتی و به بۆشاییەكی زۆر دەكرد له دڵ و دەرونی خۆیدا، بەڕاستی خەریك بوو ڕازەكه ئاشكرا بكات، ئەگەر ئێمه دڵیمان دامەزراو نەكردایه تا لەو كەسانه بێت كه بڕوایان به بەڵێنی خوا هەیه.",
		"پاشان بەخوشكەكەی موسای وت: بڕۆ به شوێنیدا، (دوای تاوێك) له كەنارێكەوه (موسای بەباوەشی ئافرەتێكەوه) بینی، ئەوان هەستیان بەوه نەكرد (كه خوشكەكەی چاودێری دەكات).",
		"ئێمه پێشتر هەرچی ئافرەتی شیردەره لەومان حەرام كرد، خوشكەكەی (بەمەی زانی حەكیمانه له كۆشك نزیك بۆوە) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێكتان پێ بڵێم كه ئەو مناڵەتان بۆ بەخێو بكەن، دڵسۆزو میهرەبانیش بن بۆی.",
		"بەو شێوەیه گێرامانەوه بۆ لای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی بەدیتنی ئاسوده ببێت ئیتر خەفەت نەخوات و لای ڕوون بێت كه بەڵینی خوا حەق و ڕاستە، بەڵام زۆربەی (ئەو خەڵكە) نازانن و هەستی په ناكەن.",
		"(دوای چەند ساڵ) كاتێك تەمەنی گەیشته ئەوپەری هێزو توانایی، ئێمەش حیكمەت و دانایی و زانیاریمان پێبەخشی، هەر بەو شێوەیه پاداشتی چاكەكاران دەدەینەوه.",
		"(موسا) لەكاتی غەفڵەتی خەڵكی شاردا خۆی كرد به شەقام و بازاردا، بینی دوو پیاو شەڕ دەكەن، ئەمەیان له تایفەی خۆیەتی و ئەمەشیان له دەستەی دوژمنەكەیەتی (سەربازی فیرعەونە)، ئەوەی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێكرد كه فریای بكەوێت و زاڵی بكات به سەر دوژمنەكەیدا، موساش بەپەله چوو بەدەمیەوه بۆكزەكی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، موسا پەشیمان بۆوه لەبەر خۆیەوه وتی: ئەم كاره شەیتان پێی كردم (من نەمدەویست بیكوژم) به ڕاستی شەیتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.",
		"(ئینجا دەستەكانی بەرز كردەوه و) وتی: پەروەردگاره من بەڕاستی ستەمم له خۆم كرد كاتێك له دەستم دەرچوو ئەو كابرایەم كوشت، لێم ببووره و بمبەخشە، جا خوای میهرەبانیش لێی خۆشبوو، بێگومان ئەو زاتێكی لێخۆشبوو میهرەبانه.",
		"(موسا هەستی كرد پەروەردگاری نزای گیرا كردوه بۆیە) وتی: پەروەردگارا مادەم ئاوا نازو نیعمەتی لێخۆش بوونت به سەردا ڕژاندم، من ئیتر هەرگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران.",
		"بەهۆی ئەوەو ترس و بیم دایگرت و بەشاردا دەسوڕایەوه و چاودێری دەكرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كەوت، هاواری لێكرد فریام بكەوه! موسا چوو به هاواریەوەو پێی وت: بەڕاستی تۆ كابرایەكی شەرەنگێز و گێچەڵ گێڕی ئاشكرایت.",
		"كاتێك موسا ویستی هێرش بكاته سەر ئەوەی كه دوژمی هەردووكیانه (واته قبطیەكە، كابرا) وتی: ئەی موسا دەتەوێت منیش بكوژیت وەك ئەو كەسەی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هەر دەتەوێت ببیته زۆردار له زەویدا ناتەوێت بچیته ڕێزی ئەو كەسانەوه كه چاكەكارن.",
		"(دوای ماوەیەك) لەوپەڕی شارەوه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعەون بوو) به پەله هات و وتی: ئەی موسا (فریای خۆت بكەوە) بەڕاستی دارو دەستەی فیرعەون دانیشتوون و نەخشه دەكێشن تا بتكوژن، تا زووه دەرچۆ و ئێره بەجێ بهێڵە، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ.",
		"موسا له شار دەرچوو بەترس و بیمەوە، هەر سەیری ئەملاو ئەولای خۆی دەكرد، لەبەر خۆیەوه دەیوت: پەروەردگارا له دەست قەومی ستەمكار ڕزگارم بكە.",
		"كاتێك ڕووی كرده شاری مەدیەن (دووباره ڕووی كرده پەروەردگاری و) وتی: ئومێدەوارم كه پەروەردگارم ڕێنموویم بكات بۆ شوێن و جێگەیەكی ڕاست و دروست (دوور له كێشه و ناخۆشی).",
		"كاتێك گەیشته ئاوەكەی مەدیەن خەڵكێكی بینی ماڵاتەكانیان ئاودەدا، لەولاشەوه دوو ئافرەتی بینی كه بەخۆیان و مەڕەكانیانەوه دووره پەرێز وەستا بوون، بۆیەلێیان چووه پێشەوه و پرسی و وتی: ئەوه ئێوه بۆچی لێره وەستاون؟ كێشەتان چیه وادوورەپەرێزن؟ ئافرەتەكان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاتەكەمان ئاوبدەین، هەتا شوانەكان نەرۆن و چۆڵی نەكەن، باوكیشمان پیرەمێردێكی بەساڵا چووە.",
		"موسا مەردانە، شوانەكانی بڕدا و ماڵاتەكەیانی ئاودا و بەڕێی كردن، دوایی پشتی تێكردن و چووه ژێر سێبەرەكه و نزای كردو وتی: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ خێرو بێری زۆرت بەسەردا ڕژاندووم، بەڵام هێشتا هەژارم و ئاتاجی بەخششی زیاترم.",
		"دوای تاوێك یەكێك له كچەكا‌ن هات بۆ لای مو‌سا زۆر بەشەرم و حەیاوه دەرۆیشت به ڕێگەدا، كه گەیشته لای پێی وت: باوكم بانگت دەكات و حەز دەكات پاداشتی ئەو چاكەو ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمەت ئەنجامدا، بداتەوە...، كاتێك موسا گەیشته لای باوكیان، دوای حەوانەوه هەموو بەسەرهاتەكەی خۆی بۆ گێرایەوه باوكی كچەكان وتی: مەترسە، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له دەست قەومی ستەمكار.",
		"یەكێك له كچەكان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه بەڕاستی چاكترین كەسێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئەم پیاوه بەهێزو ئەمین و دەسپاك و دەروون پاكەیە.",
		"باوكیان پێشنیارەكەی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكەم به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یەكێك لەم دوو كچەت لێ ماره بكەم بەمەرجی ئەوەی هەشت ساڵ لای من كار بكەیت، خۆ ئەگەر ده ساڵیشت برده سەر ئەوەچاكەی خۆتە، منیش نامەوێت بێزارت بكەم و زۆرت بۆ بهێنم، دەمبینیت ئەگەر خوا بیەوێت له چاكان دەبم؟",
		"موسا پێشنیارەكەی لا پەسەند بوو بۆیه وتی: ئەم پەیمانه له نێوان من و تۆدایە، من پێی ڕازیم، بەڵام هەركام لەو ماوانەم بۆ تەواوكرا با ستەمم لێ نەكرێت و ئازادبم، خوای گەورەش شایەت و ئاگایه بەوەی كه دەیڵێین و بڕیاری لەسەر دەدەین.",
		"جا كاتێك موسا ماوەی دیاریكراوی بەسەر برد و (بڕیاری گەڕانەوەیدا، له شەوێكی ساردا) لەلایەكی كێوی طوردا ئاگرێكی بەدی كرد، بەخێزانەكەی وت‌: ئێوه لێره بن، من بەڕاستی تروسكایی ئاگرێك دەبینم بەڵكو بچم هەواڵێكتان بۆ بهێنمەوە، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گەرم بكەنەوە.",
		"كاتێك كه موسا له ئاگرەكه نزیك بۆوه له كەناری لای ڕاستی دۆڵەكەوه له شوێنێكی پیرۆزەوه له پاڵ درەختەكەوه بانگی لێكرا ئەی موسا: (ئەوەی گفتوگۆت لەگەڵدا دەكا‌ت) ئەوه بەڕاستی منم (اللە) كه پەروەردگاری هەموو جیهانیانم.",
		"ئینجا فەرمووی: عەساكەشت فڕێ بدە، (كاتێك فرێیدا موسا) بینی زۆر به خێرایی دەجوڵێتەوه وەكو تووله مار، هەڵهات و ئاوڕی نەدایەوە، خوا فەرمووی ئەی موسا وەره و مەترسه بەڕاستی تۆ لەو كەسانەیت كه ئەمین دەبیت و له ترس بەدووریت.",
		"ئینجا دەستت بخەره بن باخەڵتەوە، بەشێوەیەكی سپی (وەكو بلوور، دەستت خۆی دەنوێنێت)بێگەرد و بێ پەڵه و بێ عەیب، هەروەها بازووەكانت بهێنەرەوەیەك و لەسەر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئەم دوو (معجزه) یه دوو باڵگەن لەلایەن پەروەردگارتەوەبۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەی، بەڕاستی ئەوانه قەومێكی یاخی و نالەبارو تاوانبار بوون.",
		"موسا وتی: پەروەردگارا خۆت دەزانیت كه بێگومان من كەسێكم لێ كوشتوون، دەترسم بمكوژنەوە.",
		"هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئەویش لەگەڵ من ڕەوانه بكە، بۆ ئەوەی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و بەڕاستدانەرم بێت، چونكه من بەڕاستی دەترسم بروام پێنەكەن.",
		"خوا فەرمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ بەهێز دەكەین بەهۆی براكەتەوه و دەسەڵاتێكتان پێ دەبەخشین كه نەتوانن بێنه سەرتان، جا بەهۆی موعجیزەكانمانەوه هەردووكتان و هەموو شوێنكەوتوانتان سەركەوتوو و زاڵن.",
		"كاتێك موسا به موعجیزه ئاشكراكانمانەوه ڕووبەروویان بۆوە، وتیان: ئەمه هەر جادوویەكی دەست هەڵبەسته و شتێكی تر نی یە، ئێمه له باوو باپیرانی دێرینمانەوه هەواڵی یەكتاناسی و پێغەمبەران و قیامەت و لەو بابەتانەمان نەبیستووە.",
		"موسا وتی: پەروەردگارم خۆی چاك دەزانێت كه كێ لەلایەن ئەوەوه بەرنامەی هیدایەتی هێناوە، سەرەنجامیش بەهەشت بۆ كێ دەبێت، بەڕاستی ستەمكاران سەرفراز نابن.",
		"فیرعەون سەركەشانه وتی: ئەی خەڵكینه من كەسی تر شك نابەن كه شایستەبێت بەوەی خواتان بێت جگه له خۆم، ئەی هامان تۆ له گڵ خشتی سوورەوه كراوم بۆ دروست بكه و قەڵایەكی بەرزو پتەوم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سەربكەوم تا خوای موسا ببینم هەرچەنده من بەڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنەكاندایە...!!",
		"فیرعەون و سەربازان و دەست و پێوەندی به ناحەق لەسەر زەوی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گەوره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنەوە.",
		"سەرەنجام ئێمه خۆی و سەربازان و دەست و پێوەندیمان پێچایەوه و فرێمان دانه ناو دەریاكەوە، سەرنج بده و تەماشا بكه و بزانە: چۆن بوو سەرئەنجامی ستەمكاران.",
		"ئێمه ئەوانمان كرد بەچەند پێشەوایەك كه بانگی خەڵكی دەكەن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامەتیشدا سەركەوتوو نابن.",
		"هەر لەم دنیادا نەفرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن.",
		"سوێند به خوا ئێمه تەوراتمان بەخشی به موسا، دوای ئەوەی كه قەومه پێشووەكانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی بەرچاو ڕوونی و هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی بۆ خەڵكی، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێفكرن.",
		"ئەی پێغەمبەر (ص) تۆ له بەشی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نەبوویت كاتێك پەیامی خۆمان ڕاگەیاند به موساو فەرمانمان پێدا، یەكێكیش نەبوویت له ئامادەبووانی ئەو ڕووداوە.",
		"بەڵام ئێمه چەندەها نەوەمان هێنایه كایەوه و تەمەنێكی زۆر تێپەڕی بەسەریاندا، هەروەها وەنەبێت تۆ له ناو دانیشتووانی شاری مەدیەندا نیشتەجێ بوو بیت و ئایەتەكانی ئێمه بەسەریاندا بخوێنیتەوە، بەڵكو هەر ئێمەین كه پێغەمبەران ڕەوانه دەكەین، (بۆ پەندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس دەكەین)",
		"هەروەها له لای كێوی طوریشەوه نەبوویت كاتێك بانگمان له موسا كرد، باڵكو ئەوه ڕەحمەتی تایبەتی بوو لەلایەن پەروەردگارتەوه كه تۆمان كرد به پێغەمبەر، تا قەومێك بێدار بكەیتەوه كه پێش تۆ بێداركەرەوەیەكیان بۆ ڕەوانه نەكراوه بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێ بفكرن و لەو بەسەرهاتانه سوود وەربگرن.",
		"خۆ ئەگەر ئەو خاڵكه تووشی بەڵایەك ببونایه (پێش ڕەوانەكردنی تۆ ئەی محمد (ص)) بەهۆی گوناهو تاوان و دەست پێشغەری خراپیانەوە، ئەوه دەیانوت: پەروەردگارا: نەدەبوو پێغەمبەرێكمان بۆ ڕەوانه بكەیت تا شوێنی بەرنامه و ئایەتەكانی تۆ بكەوتینایەو له ڕیزی ئیمانداراندا بووینایە؟!",
		"كەچی كاتێك حەق و ڕاستیان بۆ هات لەلایەن ئێمەوە، وتیان: نەده با موعجیزەیەكی پێ بدرایه هەروەكو ئەوەی كه درابوو به موسا، مەگەر ئەو جوولەكانه كاتی خۆی بێ باوەڕ نەبوون بەوەی به موسا بەخشرابوو؟ وتیان: ئەمانه دوو جادوون پەیدا بوون كه پشتگیریی یەكتر دەكەن و دەیان وت: بەڕاستی ئێمه باوەرمان به هێچ كامیان نیە.",
		"(ئەی پێغەمبەر (ص) پێیان بڵێ: دەباشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن لەلایەن خواوه كه باشترو چاكتر بێت لەو دووانه (واته قورئان و تەورات)، ئەوه منیش شوێنی دەكەوم، ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن.",
		"خۆ ئەگەر بەدەم بانگەوازی تۆوه نەهاتن (واته نەیانتوانی كتێبی تر بهێنن)، ئەوه چاك بزانه كه ئەوانه هەر شوێنی ئارەزووی خۆیان دەكەون، كێیش هەیه لەوه گومراتره كه شوێن ئارەزووەكانی خۆی كەوتبێت، دوور له هیدایەت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایەتی قەومی ستەمكار نادات.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه پەیامی خۆمانمان بەش بەش پێگەیاندوون بۆ ئەوەی پەند و یاداوەری وەربگرن.",
		"ئەوانەی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ بەخشیوون، ئەوان بەو قورئانه باوەڕ دەهێنن.",
		"كاتێكیش قورئان دەخوێنرێتەوه بەسەریاندا دەڵێن: ئێمه باوەڕمان پێ هێناوه چونكه بەڕاستی ئەمه حەقیقەت و ڕاستەقینەیه لەلایەن پەروەردگارمانەوه پێمان ڕاگەیەنراوه بێگومان ئێمه پێشتر هەرموسڵمان و فەرمانبەردار بووین.",
		"ئەوانه دووجار پاداشتیان پێدەدرێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانەوە، به چاكەش بەرهەڵستی خراپه دەكەن، ئەوانه هەروەها لەو ڕزق و ڕۆزیەی كه پێمانداون دەبەخشن.",
		"ئەوانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپەسەند و نابەجێ دەبیستن پشتی تێ دەكەن و دەڵێن به نەفامان: كارو كردەوەی خۆمان بۆ خۆمان، كارو كردەوەی ئێوەش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شەڕ خواز نین و نامانەوێت هاوڕێیەتی نەفامان بكەین.",
		"بەڕاستی ئەی پێغەمبەر (ص) تۆ ناتوانیت ئیمان و باوەڕ ببەخشیت بەو كەسەی خۆشت دەوێت، بەڵكو خوا هەر كەسێكی بوێت دەیخاته سەر ڕێگەی ڕاست و ئیمانی پێدەبەخشێت، خوایش ئاگاداره بەوانەی كه ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆته بەر.",
		"(قوڕەیش و باوەڕلاوازان له هەموو سەردەمێكدا) دەیانوت: ئەگەر ئێمه شوێنی هیدایەت و بەرنامەی ئیسلام بكەوین لەگەڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا دەفڕێنرێین و تووشی نەهامەتی دەبین، مەگەر ئێمه شوێنێكی دوور لەستەم و پر له ئاسایشمان بۆ فەراهەم نەهێناون كەجۆرەها بەروبوومی بۆدێت و له هەموو نازو نیعمەتێك بەهرەوەر؟ هەموویشی ڕزق و بەخششن لەلایەن ئێمەوە، بەڵام زۆربەیان نازانن و هەست بەدەسەڵاتی ئێمه ناكەن.",
		"زۆر شارو شارۆچكەمان لەناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور دەرچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئەوەته خانووبەره و شوێنەكانیان چۆڵە، مەگەر كەمێك نەبێت، هەر ئێمەش خاوەنی موڵك و خانووبەره و سامانیان بووین.",
		"پەروەردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نەكردووە، تا له پایتەختەكەیدا پێغەمبەرێكی نەناردبێت كه ئایەتەكانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنێتەوە، وەنەبێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت بەبێ هۆ، مەگەر كاتێك نەبێت كه دانیشتووانی ستەمكار بوون.",
		"هەرچیتان پێبەخشراوه ئەوه نازونیعمەت و زینەت و جوانی ژیانی دنیایە، بەڵام دڵنیابن كه ئەو بەشەی لای خوایه چاكترو دەوامدارترە، ئایا ئەوه عەقڵ و ژیریتان ناخەنه كار‌؟!",
		"ئایا ئەو كەسەی بەڵێنێكی چاكمان داوەتێ و پێی دەگات، وەكو ئەو كەسه وایه هەر له ژیانی دنیادا كەمێك ڕابواردنی پێبببەخشین، پاشان له دەرئەنجامی كارو كردەوەی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینەوەو ئاگری دۆزەخ؟",
		"له ڕۆژێكدا بانگیان لێدەكرێت (بۆ لێپرسینەوە)، خوا، ڕوو بەوان دەفەرموێت: ئایا له كوێن ئەو شەریك و بتانەی كه ئێوه به هاوەڵی منتان دادەنا بەحسابی خۆتان.",
		"ئەوانەی بڕیاردادەی خوا دژیان دەرچوو (بەخەجاڵەتیەوه باسی ئەو كەسانه دەكەن كه گومڕایان كردوون) دەڵێن: پەروەردگارا، ئا ئەوانەی گومڕامان كردن، گومڕامان كردن وەك خۆمان گومڕا بووین، ئێمه بەرین لەوانەو له هەڵەیان لەبەردەم دادگای تۆدا، (چونكه دەسەڵاتمان بەسەر دڵیاندا نەبوو) ئەوانه (درۆ دەكەن) ئێمەیان هەر نەدەپەرست.",
		"ئەوسا پێیان دەوترێت: ئادەی هاوەڵانتان و خواكانتان بانگ بكەن، جا ئەوانیش بانگیان دەكەن، بەڵام وەڵام و بەدەمەوه چوون نەبوو بۆیان، ئەو كاته سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئاوات دەخوازن كه خۆزگه بەڕاستی ئەوان ڕێبازی هیدایەتیان بگرتایەته بەر.",
		"رۆژێك دێت خوا بانگیان دەكات و پێیان دەفەرموێت: ئەوه وەڵامی پێغەمبەرانتان چۆ‌ن دایەوە؟",
		"له سەختیی ئەو ڕۆژه هەموو هەواڵێك فەرامۆش دەكەن (هەموو شتێكیان له بیر دەچێت) پرسیار له یەكتریش ناكەن.",
		"جا ئەوەی تۆبەی كردووه و باوەری دامەزراوی ههێناوەو كارو كردەوەی چاكی ئەنجام داوە، ئەوه بێگومان ئەوجۆره كەسانه له سەرفرازو بەختەوەران دەبن.",
		"هەر پەروەردگاری تۆیه هەر چیەكی بوێت دروستی دەكات و هەڵی دەبژێرێت خاڵكی ئەو دەسەڵاتەیان نیەوسەرپشك نەكراون، پاكی و بێگەردی و بڵندی بۆ خوایه له بەرامبەر ئەو شتانەوه نەفامان دەیكەنه شەریك و هاوەڵ.",
		"هەروەها پەروەردگاری تۆ دەزانێت ئەو خەڵكه چیان له سینەو دەرونیاندا شاردۆتەوه وەچی دەردەخەن و ئاشكرای دەكەن.",
		"خوا زاتێكه كه جگه لەو خوایەكی تر نیە، سوپاس و ستایش له سەرەتا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامەتدا، هەر شایستەی ئەوە، حوكم و فەرمانرەوایش هەر بەدەست ئەوە، هەر بۆلای ئەویش دەبرێنەوه.",
		"ئەی محمد (ص) بڵێ: خەڵكینه هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا شەوگار بكات بەهەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت (هەر ڕۆژ نەبێتەوە) چ خوایەكی تر هەیه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فەراهەم بهێنێت، ئایه ئێوه ئەم ڕاستیانه نابیسن؟",
		"هەروەها پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا ڕۆژگاری كرده هەمیشەیی له سەرتان، تا ڕۆژی قیامەت خەیاندی، كام خوا هەیه جگه له ا لله كه شەوگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سەرنجی ئەم دیاردانه نادەن و نایانبینن؟!",
		"جا له ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو زاته ئەوەیه كە: شەوو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حەوانەوه و كارو كاسپی كردن و بەهره بردن له بەخششەكانی، بۆ ئەوەی تا دەتوانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكەن.",
		"ڕۆژێك دێت خوا بانگیان دەكات و پێیان دەفەرموێت: ئەوه كوان ئەو شتانەی به گومانی ئێوه هەوەڵ و شەریكی من بوون؟!",
		"(هەر لەو ڕۆژەدا) له هەر ئوممەتێك شایەتێك له خۆیان دەهێنینه مەیدان له پێغەمبەران، ئەوسا بەخەڵكی سەرگەردان دەڵێین: ئادەی ئێوه بەڵگەتان چییه له سەر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئەو ڕۆژه ئیتر زۆر بەچاكی دەزانن و دڵنیا دەبن كه حەق و حەقیقەت لای خوایه و هەر ئەو شاییستەی پەرستن بووە، هەرچی ئەو شتانەش كه بڕوایان پێی هەبوو، هەڵیان بەستبوو، هەمووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته بەرچاو.",
		"بێگومان قارون له قەوم و خوێشانی موسا بو كەچی (بەهۆی ماڵ و سامانیەوە) خۆی گیڤ دەكردەوه به سەریاندا و فیزی بەسەردا دەكردن، ئەوەنده ماڵ و سامان و داراییمان پێبەخشیبوو، كه بەڕاستی كلیلی گەنجینه و قاسەكانی با چەند كەسێكی بەهێز بەگرانی هەڵدەگیران، (لەكاتی لووت بەرزیەكەیدا) هەندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كەشخه مەكه و له خۆت بایی مابه بەم سامانە، چونكه بێگومان خوا ئەو كەسانەی خۆشناوێت كه كەشخه دەكەن بەسەروەت و سامانیانەوه و له خۆیان بایی دەبن.",
		"هەوڵبده بەو ماڵ و سامانەی خوا پیی بەخشیووی ماڵی قیامەت و بەهەشتی بەرین بكڕەو بەشی خۆشت له دنیادا بەحەڵاڵی فەرامۆش مەكە، چاكه لەگەڵ بەندەكانی خوادا بكه هەروەك خوا چاكەی هێناوەته ڕێت، نەكەیت هەوڵی فەساد و گوناهو تاوان بدەی له زەویدا، چونكه بەڕاستی خوا ئەو كەسانەی خۆشناوێت تۆی خراپه دەچینن.",
		"قاروون وتی: بێگومان ئەم سامان و داراییەم هەر به هۆی زانست و زانیاری نەخشەی خۆمەوه پێمدراوە، باشه مەگەر قاروون نەیدەزانی بەڕاستی خوا پێش ئەم چەندەها قەوم و هۆز و گەلانی له ناو بردووه كه لەو زیاتر بەدەسەڵاتر و سەروەتمەندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت دەربارەی گوناهەكانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایە).",
		"ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوەیی چووه دەرەوه بۆ ناو قەومەكەی بۆ كەشخەكردن و خۆ نواندن، ئەوانەی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمەش وەكو قاروون، سامان و دەسەڵاتمان ببوایە، بەڕاستی خاوەنی بەختێكی گەورەیه!",
		"(بەڵام) ئەوانەی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبەخشراوه (دەربارەی حەڵاڵ و حەرام و نرخی قیامەت دەزانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوە، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئەو كەسەی باوەڕی دامەزراوی هێناوەو كارو كردەوەی چاكی ئەنجام داوە، ئەو زانست و باوەڕو كردەوەیه به كەس نادرێت، تەنها به خۆگرو ئارامگران نەبێت.",
		"ئەوسا (كه بینیمان قاروون بەتەواوی له سنوور دەرچووە) كوتوپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد بەناخی زەویدا، هیچ دەستەو گرۆیەكی نەبوو فریای بكەوێت و له دەست خاشم و قینی خوا دەربازی بكات، بێگومان لەو كەسانەش نەبوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.",
		"ئینجا ئەوانەی دوێنێ ئاواتیان به قاروون دەخواست دەیانوت: ئەی هاوار، بەس نەبوو وەكو ئەو تیانەچووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبەخشێت به هەر كەس بیەوێت یاخود كەمی دەكاتەوه (بێ حیكمەت نیە)، ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خوایی نەبوایه له سەرمان، ئێمەش بەناخی زەویدا ڕۆچوو دەبووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایە، كافرو خوانەناسان سەرفراز نابن.",
		"(جا با خەڵكی دڵنیابن) كە: ئەو ماڵی قیامەته و ئەو بەهەشتی بەرینەمان ئامادەكردووه بۆ ئەو كەسانەی كه نەلووت بەرزی و گەورەییان دەوێت له زەویدا، نه فەسادو گوناهو خراپە، سەرەنجام و سەرفرازیش هەر بۆ پارێزكاران و خواناسەكانە.",
		"ئەوەی به كاروكردەوەی چاكەوه بێت ئەوه چاكتر دێتەوه ڕێی، ئەوەش بەگوناهو هەڵەوه بێت، ئەوه پاداشتی ئەوانەی كه گوناهو هەڵەیان كردووه نادرێتەوە، تەنها ئەوه نەبێت كه دەیانكرد.",
		"بەڕاستی ئەو زاتەی كه گەیاندنی قورئانی لەسەر تۆ پێویست كردووە، سەرەنجام دەتگێرێتەوه بۆ مەككە، یان قیامەت و بەهەشتی بەرین، ئەی پێغەمبەر (ص) پێیان بڵێ: پەروەردگارم خۆی چاك دەزانێت و له هەموو كەس زاناتره بەو كەسەی كه ڕێنموویی و هیدایەتی هێناوه و بەو كەسەش كه لەناو گومڕاییەكی ئاشكرادایە.",
		"تۆ ئەی محمد (ص) بەتەما نەبوویت قورئانت بۆ ڕەوانه بكرێت، جگەله میهرەبانیەك نەبێت له لایەن پەروەردگارتەوە، كەوابوو خۆت مەكه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوەڕ و خوانەناسان",
		"با بێ باوەڕان بەرگریت نەكەن لەگەیاندنی ئایەتەكانی خوا، دوای ئەو كاتەی بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەمیشه بانگەشه بكه بۆ لای پەروەردگارت، هەرگیز نەكەیت خۆت بخەیته ڕیزی هاوەڵگەرانەوە.",
		"لەگەڵ خوادا ها‌نا و هاوار له خوایەكی تر مەكە، چونكه جگه لەو زاته خوایەكی تر نیە، هەرچی شت هەیه تیاچووه لەناوچووه جگه لەو زاتە، فەرمانڕەوایی هەر شایستەی ئەوە، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.",
	},
	-- 29 = العنكبوت
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرە) بدە.",
		"ئایا خەڵكی وایانزانیوە، وازیان لێدەهێنرێت و پشتگوێ دەخرێن كه بڵێن ئیمان و باوەڕمان هێناوە، لەكاتێكدا ئەوان تاقی نەكرێنەوه و تووشی سزا و ئازار نەكرێن؟",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه ئەوانەی پێش ئەمانمان تاقیكردۆتەوه به جۆرەها شێوە، تا خوای گەوره (له جیهانی واقیعدا) ئەوانەی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و دەركەون، هەروەها درۆزنەكانیش دەبێت بناسێت و دەركەون.",
		"ئایا ئەوانەی خراپه و نادروستی دەكەن وادەزانن كه له دەستمان دەردەچن و دەرباز دەبن؟! ئای چەنده خراپه ئەو بڕیارەی كه دەیدەن.",
		"ئەوەی كه ئاواتەخوازه بەدیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كەكاتی دیاریكراوی خواو ساتی سەرەمەرگ هەر دێت (تا بەدیداری شاد ببێت)، ئەو خوایه زۆر بیسەرە( بەگوفتاری بەندەكانی) و زانایه بەحاڵیان.",
		"ئەوەش كه هەوڵ دەدات و كۆشش دەكات له پێناوی گەیاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هەوڵ و كۆششەكەی هەر بۆ خۆیەتی، چونكه بەڕاستی خوا بێ نیازه له هەموو خڵكی. ( بەڵام له قیامەتدا ئەو زاته زۆر سوپاسگوزاری ئەو كەسانەیه كه هەوڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینەكەیدا ).",
		"ئەوانەی كه ئیمان و باوەریان هێناوه و كار و كردەوه چاكەكانیان ئەنجام داوە، بەڕاستی هەڵه وگوناهەكانیان دەسڕینەوه و بەچاكتر لەوەی كه دەیانكرد پاداشتیان دەدەینەوه.",
		"ئێمه فەرمانمانداوه به ئادەمیزاد كه چاكرەفتار بێت لەگەڵ دایك و باوكیدا، خۆ ئەگەر زۆریان لێكردیت تا هاوەڵ و هاوبەشم بۆ بریار بدەیت، بێ ئەوەی زانست و زانیاریت هەبێت دەربارەی، ئەوه ملكەچیان مەبه و بەگوێیان مەكە، دڵنیاش بن كه گەڕانەوەتان بۆ لای منە، ئەو كاته ئاگادارتان دەكەمەوه لەو كردەوانەی كه ئەنجامتان دەدا.",
		"جا ئەوانەی كه ئیمان و باوەریان هێناوه و كار و كردەوه چاكەكانیان ئەنجام داوە، ئەوه بێگومان دەیانخەینه ڕیزی چاكەكارانەوە.",
		"هەندێك لەخاڵكی هەن كه دەڵێن: باوەڕمان بەخوا هێناوە، جا كاتێك یەكێك لەوانه له بەر خواو له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، وادەزانێت سزاو ئەشكەنجەی خەڵكی وەك سزای خوا وایه ( وەك چۆن له دۆزەخدا پەشیمانه لێرەش بەهۆی ئەشكەنجەی خەڵكیەوه له دینپەشیمان دەبێتەوه )، بەڕاستی ئەگەر پەروەردگارت سەركەوتنێكی بەخشی، دوورووەكان بەگەرمی دەڵێن خۆ ئێمەش بێگومان هاوكارتان بووین، مەگەر خوا خۆی نازانێت چی حەشاردراوه له دەروونی هەموو خەڵكیدا ( بەتایبەت له دڵی ئەو جۆره كەسانەدا )؟",
		"سوێند بێت، خوا ئاگاداره بەوانەی باوەڕیان هێناوە، هەروەها بەوانەش كه دووڕوون ( جیایان دەكاتەوه ).",
		"ئەوانەی كه بێ باوەربوون وتیان بەوانەی كه باوەڕیان هێناوه: وەرن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكەون ( ئەگەر شوێنكەوتنی ڕێبازی ئێمه هەڵه بێت ) ئەوه گوناهتان به ئەستۆی ئێمە، ئەڵبەته ئەوانه له قیامەتدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئەوان بگرنه ئەستۆ، بەڕاستی ئەوانه هەر درۆدەكەن و درۆزنن.",
		"سوێند بەخوا سەرئەنجام گوناهی سەنگینی خۆیان و ئەو كەسانەش كه گومڕایان كردوون دەبێته سەرباریان، له ڕۆژی قیامەتیشدا پرسیاریان لێدەكرێت لەو درۆو دەلەسەو تەڵەكەبازییەی كه هەڵیاندەبەست.",
		"سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕەوانه كرد بۆ سەر قەوم و هۆزەكەی، هەزار ساڵ پەنجا كەم لەناویاندا مایەوە، سەرئەنجام لافاو و زریان هەموویانی پێچایەوه له كاتێكدا ئەوان ستەمكار بوون.",
		"ئەو كاته ئیتر ئەومان ڕزگاركرد هاوڕێ لەگەڵ هەموو سەرنشینەكانی كەشتیەكەدا و ئەو ڕووداو و كەشتیەمان كرده بەڵگه و نیشانه بۆ هەموو لایەك و هەموو نەوەكان.",
		"باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قەوم و هۆزی خۆی وت: تەنها خوا بپەرستن و هەر لەو بترسن، ئەو بیروباوەڕه چاك و پەسەند و خێردارتره بۆتان، ئەگەر بزانن و تێبگەن.",
		"بەڕاستی ئەو شتانەی كه لەجیاتی خوا دەیانپەستن تەنها بت و پەیكەرن، ئێوه بوختان و شتی نابەجێ دروست دەكەن، بێگومان ئەو شتانەی كه لەجیاتی خوا دەیانپەرستن خاوەنی هیچ ڕزق و ڕۆزیەك نین بۆ ئێوە، كەواته هەر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكەن، هەر ئەویش بپەرستن، هەر سوپاسگوزاری ئەو بن، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
		"خۆ ئەگەر ئێوه ئەم پەیامه بەدرۆ دەزانن (وەنەبێت یەكەم هۆزو گەل بن كه لەبەرامبەری پەیامی خواوه هەڵوێستتان ئاوا ناڕەوا بێت) ئەوه بەڕاستی گەلانێكی پێش ئێوەش پەیامی خوایان بەدرۆ دەزانی، پێعەمبەریش تەنها گەیاندن و ڕوونكردنەوەی ئاشكرا ئەركی سەرشانێتی و هیچی تر.",
		"ئایا ئەوه سەرنجیان نەداوه چۆن خوا له سەرەتاوه دروستكراوان بەدی دەهێنێت و پاشان دووبارەی دەكاتەوە، بێگومان ئەو شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانە.",
		"(ئەی پێغەمبەر(ص) پێیان بڵێ: با بگەرێن به زەویدا، تەماشا بكەن و سەرنج بدەن چۆن ئەو زاته دروستكراوانی بەدیهێناوە، لەوەودواش هەر خوا سەر لەنوێ بەرپایان دەكاتەوه ( به شێوەو شێوازێكی تر ئاسمانەكان و زەوی و ئێمەش دەهێنێتەوه كایە) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.",
		"هەندێك جار، سزای ئەو كەسانه دەدات كه خوا بیەوێت و شایستەی سزان و سۆزو میهرەبانی خۆیشی دەنوێنێت بۆ ئەوانەی كه دەیوێت و باوەڕدارن، سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەو زاته دەبرێنەوە.",
		"(ئەی گرۆی ئادەمیزاد) ئێوه ناتوانن خوا دەسەوسان بكەن، نه له زەویدا نه له ئاسماندا، كەسیش نیەجگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكەوێت (ئەگەر ڕێگەی چەوت و نادروست بگرن).",
		"ئەوانەی كه بڕوایان نیه بەئایەت و فەرمانەكانی خواو بەدیدار ئامادەبوونی بەردەم بارەگاكەی (بۆ لێپر سینەوە) ئا ئەوانه (خوا دەفەرموێت) له میهرەبانی من نائومێدن و ئەوانه سزای زۆر بەئێش بۆیان ئامادەیە.",
		"وەڵامی قەوم و هۆزەكەی ئیبراهیم تەنها ئەوه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن بەڵام خوا له ئاگرەكه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا لەو پێشهاتەدا نیشانه و بەڵگەی زۆر هەیه بۆ ئەو كەسانەی كه ئیمان و باوەڕ دەهێنن.",
		"لەوەودوا پێی وتن: بەڕاستی ئەوەی ئێوه لەجیاتی خوا دەتان پەرست تەنها بت و پەیكەرن، لەبەرخاتری یەكتر و ڕێزدانانتان بۆ یەكتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامەتدا یەكتر كافردەكەن و یەخەی یەكتر دەگرن، هەندێكیشتان نەفرین له هەندێكی ترتان دەكەن، سەرەنجامیش شوێن و جێگەی دیاریكراوتان ناو ئاگرە، ڕزگار كەریشتان نی یه.",
		"ئینجا - لوط - باوەڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئەوەی كه نائومێد بوو له قەومەكەی وتی: بەڕاستی من ئیتر كۆچ دەكەم بۆلای پەروەردگارم ( بۆ ئەو شوێنەی كه ئەو بۆم دیاری دەكات ) چونكه بەڕاستی ئەو زاتێكی زۆر به دەسەڵات و دانایه.",
		"پاشان ئیسحاقمان پێبەخشی و یەعقوبیشمان به ئیسحاق بەخشی و پێغەمبەرایەتیمان كرده كاڵای باڵای نەوەكانی، كتێبه ئاسمانەكانیشمان بۆ ناردن، هەر له دنیادا پاداشتمان دایەوە، ئەو بەڕاستی لەقیامەتیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه.",
		"یادی ( لوط ) یش بكه كاتێك بەقەومەكەی وت: ئێوه بەڕاستی تاوانێكی گەوره دەكەن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئەنجام دەدەن، هیچ كەس بەر له ئێوه بەكاری وا هەڵنەساوه!!!",
		"ئایه ئێوه بەڕاستتانه نێربازی دەكەن و ڕێگا بەخەڵكی دەگرن و له یانەكەتانداكاری نا بەجێ و ناشیرین و نادروست ئەنجام دەدەن؟! كەچی وەڵامی قەومی ( بەدخوو ) تەنها ئەوەبوو كه وتیان: ئادەی كوا سزاو تۆڵەی خوا، ئەگەر تۆ ڕاست دەكەیت؟! بۆمان بیهێنەوه؟",
		"( لوط دوعای لێكردن ) وتی: پەروەردگارە، سەركەوتنم پێ ببەخشه بەسەر ئەم قەومەی كه تۆوی خراپه دەچینن.",
		"جا كاتێك كه فریشتەكانمان گەیشتنه لای ئیبراهیم و مژدەی هاتنه دنیای ئیسحاقیان پێبەخشی، وتیان: بەڕاستی ئێمه لەناو بەری خەڵكی ئەم شارەین، چونكه بێگومان خەڵكەكەی زۆر ستەمكار بوون.",
		"ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) لەوێیە، فریشتەكان وتیان: ئێمه چاكتر دەزانین كێی لێیە، دڵنیابه كه ئەوو خاوو خێزانی ڕزگار دەكەین جگه له هاوسەرەكەی كه له تیاچووان دەبێت.",
		"جا كاتێك فریشتەكان گەیشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵتەنگ و غەمبار بوو، ( نەیدەزانی كه فریشتەن ) سەری دنیای لێ هاتەوه یەك، وتیان: مەترسەو غەمت نەبێت ( ئەوانه ناتوانن دەستدرێژی بكەنه سەر ئێمە، ئێمه فریشتەین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركەری تۆو كەس و كارەكەتین جگه له هاوسەرەكەت، كه له تیاچووانه.",
		"بەڕاستی ئێمه دابەزێنەری سزاو بەڵای ئاسمانین بەسەر خەڵكی ئەم شارەدا بەهۆی ئەوەی كه دەردەچوون له فەرمانی خوا.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی سەرئەنجام ئاسەوارێكی ئاشكرامان ( لەشاری كاول و وێران ) بەجێهەشت بۆ كەسانێك كه ژیر و هۆشمەند بن ( كه تێ بگەن و سەرنج بدەن ).",
		"هەروەها شوعەیبمان ڕەوانه كرد بۆ ناو براكانی لەشاری مەدیەن، پێی وتن: ئەی قەوم و هۆزم تەنها خوا بپەرستن، به هیوای قیامەت و ئاییندەوه بژین و ترسی تەنگانەی ئەو ڕۆژەتان هەبێت، گوناهو تاوان و خراپه له سەر زەویدا ئەنجام مەدەن و مەچێنن ( چونكه زەوی بێ خاوەن نییه و ژیانتان تا سەر نیه ).",
		"له ئاكامدا خەڵكەكه بڕوایان پێنەكرد، ئیتر بومەلەرزەیەك دووچاریان بوو، هەر هەمویان لەماڵەكانیاندا بەچۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵەوه ).",
		"هەروەها ( عاد ) ی قەومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قەومی ( صالح ) یشمان لەناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنەواری كاولیانەوە، شەیتانیش كردەوەی نادروست و ناپەسندیانی بۆ ڕازاندبونەوە، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، لەكاتێكدا ئەوان خاوەنی عەقڵ و بیر و هۆشیش بوون.",
		"قاروون و فیرعەون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان موسا بەڵگەی زۆری بۆ هێنان، كەچی خۆیان زۆر بەگەوره دانا له زەویدا، سەرئەنجام نەیان توانی له سزاو تۆڵەی خوا خۆیان ڕزگار بكەن.",
		"ئێمه هەر یەكێك یان هەر دەستەیەك له وانەمان به سزای تاوانی خۆی گەیاند، جا هەیان بوو بەرد بارانمان كرد، هەیان بوو دەنگ و سەدای به هێز لەناوی برد، هەیان بوو به ناخی زەویدا بردمانه خوارەوە، هەشیان بوو نوقمی دەریامان كرد، جا وه نەبێت خوا ستەمی لێ كردبن، بەڵك و خۆیان ستەمیان له خۆیان ده كرد.",
		"نمونەی ئەوانەی جگه له خوای گەورە، كەسانێكی تر دەكەنه پشتیوانی خۆیان، وەك نمونەی جاڵجاڵۆكەیەك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت بەڕاستی لاوازترینی هەموو ماڵەكان، ماڵی جاڵجاڵۆكەیه ئەگەر سەرنجیان بدایه و تێبگەیشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هەیە، نه سەرو دەرگا و پەنجەرە، نه دەتوانێت بەرگەی با و باران و ڕوداوەكان بگرێت مێیەكەش نێرەكه له ناو دەبات دوای جووت بوون، پاشان بێچوەكانیش دایكیان له ناو دەبەن )!!!",
		"بێگومان خوا خۆی چاكدەزانێت ئەوەی ئەو خەڵكه هاناو هاواری بۆ دەبەن له جیاتی ئەو، چەنده بێ دەسەڵاتن، چونكه هەر خۆی خواوەن دەسەڵاته و زۆریش دانایه ( لەو بوارەی كه بۆ تاقیكردنەوەی خەڵكی ڕەخساندویەتی ).",
		"ئا ئەم نمونانه ئێمه دەیهێنینەوه بۆ خەڵكی، تەنها زانا و شارەزاكان تێی دەگەن و تێ دەفكرن.",
		"ئاشكرایه خوا ئاسمانەكان و زەوی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووە، بەڕاستی ئا لەو كارەدا بەڵگه و نیشانەی تەواو هەیه بۆ ئیمانداران.",
		"ئەی پێغەمبەر ( ص ) ئەوەی بۆت ڕەوانه دەكرێت له قورئان بیخوێنەرەوه و نوێژیش بەچاكی ئەنجام بدە، چونكه بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی دەكات، بێگومان یادی خوا له هەموو شت گەورەتر و بەنرختره ( كه دەبێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هەموو ئەو كار و كردەوانەی كه ئەنجامی دەدەن.",
		"گفتوگۆ و (مجادلـة) مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبه ئاسمانیەکاندا مەگەر بەجوانترین شێوه نەبێت، جگه لەوانەیان که ستەمیان کردووه (ئەوه ڕەفتارتان له بەرامبەریانەوه دەبێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوەڕمان هێناوه بەوەی بۆ ئێمه و ئێوه دابەزێنراوە، خوای ئێمه و خوای ئێوه تەنها یەکێکە، ئێمه فەرمانبەرداری ئەو زاتەین.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەر به شێوەیەی کتێبەکانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابەزاندوویت، جا ئەوانەی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانەتەوە، ئەوه باوەڕ دەهێنن به قورئان و هەندێک له و خەڵکەی تریش هەن باوەڕ دەهێنن پێی و موسڵمان دەبن، جا کەس نیه ئینکاری ئایەت و بەڵگه و نیشانەی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانەناسان.",
		"تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانه هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوە، به دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووە، (چونکه نەخوێندەوار بوویت) خۆ ئەگەر شتیکی وات ئەنجام بدایە، لەو کاتەدا نەفام و دەم به تاڵەکان دنیایان پڕ دەکرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیە).",
		"نەخێر هی تۆ نییە، بەڵکو قورئان چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکران له سێنەو دڵ و دەروونی ئەو کەسانەدا عیلم و زانستیان پێبەخشراوه و لەبەریانە، بەڕاستی جگه له ستەمکاران، کەس بەرهەڵستی و نکوڵی له ئایەتەکانی ئێمه نیە.",
		"کافران (وادیاره قورئان به بەڵگه دانانێن بۆیە) دەڵێن: باشه چی دەبوو: ئەگەر نیشانه و بەڵگەی لەلایەن پەروەردگاریەوه بۆ ڕەوانه بکرایە، تۆش ئەی پێغەمبەری له وەڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و بەڵگه ماددیەکان به دەست خوا خۆیەتی و من تەنها ئاگادارکەرەوه و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان.",
		"ئایا بەس نیه بۆیان که بەڕاستی ئێمه قورئانمان دابەزاندووه بۆت و بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، بێگومان ئا لەو قورئانه دا ڕەحمەت و یاداوەری ئاشکرا هەیه بۆ ئەو کەسانەی که ئیمان دەهێنن.",
		"(لەوەودوا ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: تەنها خوا بەسه شایەت بێت له نێوانماندا (که من پەیامەکەیم پێ ڕاگەیاندوون)، جا هەر ئەو زاته زانا و ئاگایه بەهەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، ئەوانەش باوەڕ به ناحەق و به تاڵ هێناوه و باوەڕیان بەخوای (تاک و تەنها) نەهێناوە، ئا ئەوانه هەر خۆیان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.",
		"بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێ دەکەن،، خۆ ئەگەر کاتی تایبەتیمان دیاری نەکردایه بۆ پێشهاتنی، یەکسەر سزایان بۆ دەهات، بێگومان ئەو سزاو تۆڵەیە، له ناکاو یەخەیان پێدەگرێت و لەکاتێکدا ئەوان هەست به نزیک بوونەوەشی ناکەن.",
		"بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێدەکەن، بێگومانیش دۆزەخ دەوری کافرانی داوەو هەرگیز له سزای دەرباز نابن...",
		"لەڕۆژێکدا که سزا دا‌یاندەگرێت له سەرویانەوە، له ژێر پێیانەوه خوای گەوره پێیان دەفەرموێت: بچێژن سەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەی که ئەنجامتان دەدا.",
		"(پەروەردگار بەئیماندارانی بەگیرهاتوو لەناو کافراندا ڕادەگەیەنێت): ئەی بەندەکانم زەوی من فراوانە، موڵکی من بەربڵاوه (کۆچ بکەن، خۆتان ڕزگار بکەن)، تەنها هەر من بپەرستن.",
		"(لەوانەئه ترسی مەرگ له ئارادا هەبێت بۆیه ترسیان دەڕەوێنێەوه و دەفەرموێت): هەموو کەس دەبێت مردن بچێژێت (کەی، له کوێ، بەچی، خوا نەبێت کەس نازانێت) لەوەودوا تەنها بۆ لای دەبرێنەوە.",
		"جا ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، سوێند به خوا ئەوانه له بەهەشتدا له چەندەها کۆشک و تەلارو ژووری بەرزدا دادەبەزێنین، که چەندەها ڕووبارو تاڤگه بەژێر درەختەکانیدا و به بەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی نەبڕاوه لەو (شوێنه خۆشانەدا) دەبەنه سەر، ئای چەند جوانه پاداشتی ئیشکەران بۆ خوا...",
		"ئەوانەن خۆگربوون لەبەردەم ئەشکەنجه و ئازاری بێ باوەڕاندا و هەر پشت به پەروەردگاریان دەبەستن...",
		"(هەروەها خوای گەوره دەیەوێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه دەفەرموێت): زۆر زیندەوەر هەیه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نەداوه بەکۆڵی خۆیاندا (کەچی خوا پەکیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەش دەدات، بێگومان ئەوزاته بیسەر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (بەخەیاڵی دڵ و دەروونتان).",
		"سوێند به خوا ئەگەر پرسیار له بێ باوەڕان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ڕۆژو مانگی ڕام کردووە، بەدڵنیایی و بێ دوودڵی دەڵێن: (اللە) دروستی کردوون، جا چۆن لادەدرێن له یەکتاپەرستی و فریو دەخۆن؟!",
		"هەر خوایه ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت به هەر کام بیەوێت له بەندەکانی، یان دەیگرێتەوه و کەمی دەکاتەوه (بۆ تاقی کردنەوە)، بەڕاستی خوا خۆی بەهەموو شتێک زاناو ئاگایه (دەزانێت چ حاڵەتێک چاک و لەباره بۆ هەر بەندەیەک).",
		"خۆ ئەگەر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانەوه دەبارێنێت، جا زەوی پێ دەبوژێنێتەوە، دوای ئەوەی خامۆش و مردوو بوو، ئەوه بەدڵنیاییەوه دەڵێن.. (اللە) (تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلام)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به دەسەڵاتیدا دەنێن، نەخێر بەڕاستیا نیە، بەڵکو هێشتا زۆربەیان بێ بیرو هۆشن و ژیریان نا‌خەنەکار.",
		"ژیانی ئەم دنیایه جگه له گەمه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیە... (واته بێ نرخه و ئەوه ناژی خەڵکی ئاوا پەلاماری دەدەن و ستەم له پێناویدا دەکەن) بەڕاستی ماڵی قیامەتیش و ژیانی ناو بەهەشت، هەر ئەوه ژیانه (شایستەی ئەوەیه که ئادەمیزاد هەوڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئەگەر بیانزانیایه و تێبگەیشتنایە.",
		"هەر کاتێک خەڵکی (باوەڕ لاواز) سواری کەشتی دەبن، مەترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێدەکات، زۆر بەکوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا دەبەن و به دڵسۆزی و ملکەچیەوه باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوه وشکانی دەستبەجێ له ڕێبازی یەکتاپەرستی دەترازێن و هاوەڵ و هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن.",
		"جا با ئەوانه هەر ناشوکرو بەدنمەک بن له بەرامبەر ئەو هەموو بەخششانەی ئێمەوە، با نازو نیعمەتەکانی خوا بەکار بهێنن بەو شێوازەی که پێی ڕازی نیە، سەرەنجام له داهاتوودا خۆیان دەبیننەوه و بەئاگا دێنەوە..!",
		"(باشە، خوانەناسانی مەککە) هەست ناکەن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئەمین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فەراهەم هێناون لەکاتێکدا، له دەوروبەریانەوه خەڵکی دەفڕێنرێت، ئایا هەر باوەڕ به بەتاڵ و ناحەقی دەهێنن و هەست به نازو نیعمەتەکانی خوا ناکەن و سپڵەیی دەکەن؟!",
		"جا ئیتر کێ لەوه ستەمکارتره که درۆ هەڵدەبەسێت و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدات، یان ئەو حەق و ڕاستیەی که بۆی هاتووه به درۆی دەزانێت، مەگەر هەر دۆزەخ شایسته بێت، ئایا له دۆزەخدا جێگه و ڕێگەیەکی هەمیشەیی بۆ بێ باوەڕان دابین نەکراوە؟ (بێگومان ئاماده کراوە).",
		"ئەوانەش له پێناوی ئێمەداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمە؛ هەوڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانه ڕێنموویی دەکەین بۆ هەموو ڕێگەیەکی چاک و دروستی خۆمان (که بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدوایە)، بێگومان خوای پەروەردگار هەمیشه لەگەڵ جاکەکارانە.",
	},
	-- 30 = الروم
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"ڕۆمەکان تێکشکێنران (بەدەستی فارسەکان).",
		"له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، بەڵام له ئایندەدا (نۆرەیان دێتەوە) ڕۆمەکان دوای شکستیان سەردەکەونەوە.",
		"له چەند ساڵێکدا (چەند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هەموو کارو فرمانێك تەنها بەدەست خوایە، لەوەو پێش و لەوەو دوایش (له هەموو کات و هەموو شوێنێك)، جا ئەو ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد دەبن...",
		"به سەرکەوتنی خوا، (که بەخشی به ئیمانداران و به ڕۆمەکان)، هەر کەسێك یان هەر دەستەیەك ئەو زاته بیەوێت، سەری دەخات، هەر ئەو خوایەش خاوەنی دەسەڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهرەبانه.",
		"بێگومان ئەوه بەڵێنی خوا خۆیەتی (که ئیمانداران و ڕۆمەکان سەردەخات بەسەر فارسەکاندا)، خوا سەرپێچی ناکات له بەڵێنەکەی، بەڵام زۆربەی خەڵکی تەنها ڕواڵەت له دنیا دەزانن (عەقڵیان له چاویاندایە)، ئەوانه بێ ئاگاو بێ خەبەرن له ڕۆژی دوایی و قیامەت...",
		"ئەوانه هەر ڕواڵەت له ژیانی دنیا بەدی دەکەن، له بەرامبەر قیامەتیشەوه بێ ئاگان.",
		"ئایا ئەوه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نەکردۆتەوە، که خوا ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی له نێوانیاندا هەیه تەنها به حەق و سنووردار نەبێت دروستی نەکردوون؟ له ڕاستیدا زۆربەی خەڵکی بێ باوەڕن به گەیشتنه خزمەتی پەروەردگاریان.",
		"ئایا بەسەر زەویدا نەگەڕاون، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن چیمان بەسەر ئەو نەتەوانەی پێش ئەماندا هێناوە، لەمان زۆر بەهێزترو به دەسەڵات تر بوون، زەویان ژێرەو ژوور دەکرد (واته دەیان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ دەردەهێنا)و ئاوەدانیان کردبۆوه زیاتر لەمان، پێغەمبەرەکانیشیان کاتی خۆی بەڵگەی زۆرو ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (بەڵام بێ سوود بوو، زۆربەیان بڕوایان نەکرد) جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن، بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان له خۆیان دەکرد.",
		"پاشان ئەو تیاچوونه سەرئەنجامی ئەوانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئەوانه بڕوایان به ئایەت و فەرمانەکانی خوا نەهێناو گاڵتەیان پێ دەکرد.",
		"هەر خوا خۆی دروستکراوان دەهێنێته مەیدان و دوایی وەك خۆیان لێدەکاتەوە، (سەرەتا هەر ئەو دروستی کردوون و هەر ئەویش دوای مردن دووباره زیندوویان دەکاتەوە)، سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەو زاته دەبرێنەوە.",
		"ئەو ڕۆژەی قیامەت بەرپا دەبێت، تاوانباران و تاوانکاران نائومێد و بێ هیوا دەبن (چونکه دەزانن چیان چاندووەو چیان کێڵاوه و چیان دەست پێشکەری کردوە).",
		"کەسیان دەست نەکەوت لەوانەی به شەریك و هاوەڵیان دەزانی تا تکایان بۆ بکات و فریایان بکەوێت، ئەوسا ئیتر بەناچاری، بێ باوەڕ دەبن به شەریك و هاوەڵ (که له دنیادا پشتیان پێ دەبەستن و هاناو هاواریان بۆ دەبردن).",
		"ئەو ڕۆژەی قیامەت بەرپا دەبێت، لەو ڕۆژەدا؛ ئەو خەڵکە؛ له یەك دادەبڕێن و دەبنه دوو دەستەوە.",
		"جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوەو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوانه له باخچەو باخاتی بەهەشتدا ژیانی پڕ له کامەرانی و بەختەوەری و ئاسوودەیی شاد دەکرێن.",
		"ئەوانه بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی بەڵگه و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی و بروایان بەگەیشتنی قیامەت و زیندوو بوونەوه نەبوو، ئەوانه ئامادەن لەناو سزایەکی سەخت و دۆزەخێکی پڕ ئەشکەنجەو ئازاردا.",
		"کەواته پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ خوا، کاتێك که ئێوارەو بەیانی دەکەنەوە.",
		"شوکرو سوپاسگوزاری هەر شایستەی زاتی خوایه له ئاسمانەکان و زەویدا، لەکاتی عیشاو تاریکیدا، هەروەها کاتێك که نیوەڕۆ دەکەنەوە.",
		"ئەو خوایه زیندوو له مردوو دەردەهێنێت (له مادده بێ گیانەکان زیندەواران دروست دەکات)، مردوویش له زیندو دەردەهێنێت (ژیان و مردن بەردەوامه و تێهەڵکێشی یەکن)، زەوی دوای مردنی زیندو دەکاتەوه (زەوی له وەرزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی بەسەردا دێت، له وەرزی بەهارو هاویندا جۆره زیندوو بوونەوەیەکی تێدا ئاشکرایە)، جا هەر ئا بەو شێوەیه ئێوەش له گۆڕەکان دەردەهێنرێنەوە. (لەوه دەچێت وەکو زۆربەی زانایان دەفەرموون: زیندوو بوونەوەی دووەم جار وێنەی ڕوەك لەم خاکه سەردەربهێنین).",
		"له نیشانەو بەڵگەکانی خوا ئەوەیه ئێوەی له خاك دروست کردووە، لەوەودوا دوای بڕینی چەند قۆناغێك کوتوپڕ بوونەته مرۆڤێك و بڵاو دەبنەوه به زەویدا.",
		"یەکێك له نیشانەو بەڵگەکانی تری ئەوەیە: که هەر له خۆتان هاوسەری بۆ دروست کردوون بۆ ئەوەی ئارام بگرن لەلایداو له نێوانتاندا خۆشەویستی و سۆزو میهرەبانی فەراهەم هێناوە، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا نیشانەو بەڵگه هەیه بۆ کەسانێك بیردەکەنەوەو تێدەفکرن.",
		"(یەکێکی تر) له نیشانەو بەڵگەکانی، دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویه (که زاناکانی ئەستێرەناسی له ئاستیدا سەر‌سام و سەرگەردانن) و جیاوازی زمان و ڕەنگتانه (دەنگی هیچ کەس له کەسی تر ناکات، سەرەڕای سەدەها جۆر زمان، که جۆری قسەکردن و داڕشتنی هەر گەلێك تایبەتمەندی خۆی هەیە، جگه له هەزاران شێواز که لەو زمانه سەرەکیانه دەبێتەوە)، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیه بۆ زانایان و شارەزایان.",
		"یەکێکی تر له نیشانەو بەڵگەکانی خەوتنتانه له شەوو ڕۆژدا (ئەڵبەته خەو دیاردەیەکی سەرنج ڕاکێشەو جێگەی ورد بوونەوەو تێڕامانە)، له کاتی بێداریشدا هەوڵ و کۆششتانه بۆ بەهره وەرگرتن له بەخششەکانی خوا، جا بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك که دەبیستن و تێدەگەن.",
		"هەروەها له بەڵگەو نیشانەکانی تری ئەوەیه که هەوره بروسکەتان نیشان دەدات که ترسی لێ دەکرێت و ئومێد بەخشیشه (ترس له دەنگ و ڕوناکی بەهێزی، ترس لەوەی ببێته مایەی تەرزەو لافاو، هەروەها بەئومێدی فەرو بەرەکەت) و له ئاسمانەوه باران دەبارێنێت، زەوی پێ زیندوو دەکاتەوه دوای ئەوەی که مردبوو (ڕوەك و کژو گیاکان وشك بوون) بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەشدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك ژیریان بخەنه کار.",
		"له نیشانەو بەڵگەکانی تری خوا ئەوەیه که ئاسمان و زەوی ڕاوەستاون به فەرمانی ئەو (خۆرو هەسارەو ئەستێرەکانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵەکەو بێ پاڵپشتێکی دیار)، لەوەودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، دەستبەجێ هەمووتان دەردەچن له زەویداو زیندوو دەبنەوە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەمووی ئەو بەدیهێنەریانەو خاوەنیانە، هەر هەمووشیان ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەون.",
		"هەر ئەو زاته له سەرەتاوه بەدیهێنراوەکان بەدی دەهێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان دەکاتەوە، ئەو کارەش بۆ خوا ئاسانە، نموونەی بەرزو وەسفی بڵند هەر شایستەی ئەو زاتەیه له ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش زاتێکی باڵا‌دەست و دانایە.",
		"هەر له خۆتان نموونەی بۆ هێناونەتەوه (که چەنده بڕیاردانی هاوەڵ و شەریك بۆ خوا نادروست و نابەجێیە) ئایا ئێوه ڕازین بەندەو بەردەستەکانتان ببنه هاوبەشتان و لەو ماڵ و سامانەی پێمانداون شەریك بن و وەك یەك سوودی لێوەربگرن و دەستی تێبخەن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکەن، هەروەك چۆن ئێوه له یەکتر سڵدەکەنەوەو حساب بۆ یەکتر دەکەن؟! ئا بەو شێوەیه بەڵگەو نموونەی زۆر ڕوون دەکەینەوه بۆ کەسانێك که ژیرو هۆشمەند بن...",
		"نەخێر، ئەوانه ژیر نابن، بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کردووه شوێنی ئارەزووی خۆیان دەکەون دوور له هەموو بنەمایەکی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ دەتوانێت ڕێنموویی ئەو کەسانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئەڵبەته خۆیان ڕێگەی گومڕاییان هەڵبژاردووە، خوای گەورەش به زۆر هیدایەتی کەس نادات)، کەسیش پشتیوان و یارمەتیدەریان له سزای سەخت بیانپارێزێت.",
		"(ئەی ئینسان بەدڵێکی پاك و بێگەردەوە) ڕوو بکەره بەرنامەو ئاینی خواو ئەملاولا مەکە، خەڵکینه ئێوەش پابەندی ئەو نەخشەیه بن که خوا ئێوەی لەسەر دروست کردووه (واته قورئان کەتەلۆك و نەخشەی ژیانی ئادەمیزادەکانه لێی لامەدەن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریەك له هیچ نەخشەو دروستکراوێکی خوادا نی یە، ئا ئەوەیه دینی ڕاست و دروست، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانه نازانن.",
		"خەڵکینە: ڕوو بکەنه پەروەردگارتان، بەملکەچی بگەڕێنەوه بۆلای، لەو بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن، مەبن بەو کەسانەی که شەریك و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن...",
		"لەوانەی که ئاینەکەیان بەش بەش کردووەو بوونەته چەندەها گرۆو دەسته (بڕوایان بەهەندێکی هەیەو بڕوایان بەهەندێکی نی یەو کوێرانه شوێن ڕابەرەکەیان دەکەون) هەر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به بەرنامەو نەخشەو پلانی خۆیان (وا دەزانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆتەبەر).",
		"کاتێك تەنگانەو ناخۆشی تووشی خەڵکی دەبێت، هاناو هاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و هەر لەو دەپاڕێنەوە، پاشان که ناخۆشی و تەنگانەکه نەماو خوا دەوری ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی لێکردنەوە، یەکسەر دەستەیەکیان هاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن.",
		"با ئەوانه هەر بەدنمەك بن و قەدری نازو نیعمەت و بەخششەکانمان نەزانن، با ڕابوێرن، له ئایندەدا دەزانن چ پەنێکیان داوەو چ بەڵایەکیان بەسەر خۆیان هێناوە.",
		"ئایا مەگەر بۆ سەر ئەو هاوەڵگەرانه بەڵگەمان ناردووه تا وێڵ بن له خواپەرستی و شوێنی نادروستی بکەون؟! بەڵگەکەش قسه بکات و شەریك بۆ خوا دانانەکەیان پەسەند بکات؟!",
		"کاتێکیش ڕەحمەتێك بەخەڵکی بچێژین، ئەوا له خۆیان بایی دەبن (زۆربەیان دینداری فەرامۆش دەکەن)، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکیشیان تووش بێت له سەرئەنجامی کارو کردەوەو دەست پێشخەری خۆیاندا، دەست بەجێ نائومێد دەبن له ڕەحمەتی خوا.",
		"ئایا ئەوانه سەرنجیان نەداوه که بەڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان دەکات بۆ هەر کەس که بیەوێت، یاخود دەیگرێتەوەو کەمی دەکاتەوە، بێگومان ئا لەو حاڵەتانەشدا بەڵگەی زۆر هەیه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕ دەهێنن.",
		"کەواته ئەی ئیماندار: مافی خزمان بدە، له هەر ڕوویەکەوه مافیان دەکەوێته سەرت جێبەجێی بکە، هەروەها مافی هەژاران و ڕێبوارانیش فەرامۆش مەکە، ئەو ڕەفتارانه چاکترو پەسەندتره بۆ ئەو کەسانەی که مەبەستیان ڕەزامەندی خوایە، بێگومان هەر ئەوانەش سەرفرازو سەرکەوتوون.",
		"هەر پارەو سامانێکتان به سوو دابێت به خەڵکی بۆ ئەوەی زیاد بکات لەناو سامانەکەیاندا، ئەوه بەرەکەت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (بەڵکو موحاسەبەشی له دوایە)، ئەوەش به زەکات داوتانەو مەبەستان ڕەزامەندی خوایە، ئا ئەو جۆره کەسانه پاداشتیان چەند بەرامبەر کردۆتەوه.",
		"خوا ئەو زاتەیه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبەخشیون (ئاوو هەواو خۆرو خاك و هۆکارەکانی بەدەست هێنانی سامان بەشێکن له بەخششەکانی) لەدوایدا دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، ئایا هیچ کام لەوانەی که کردوتانن به هاوبەشی خوا، شتی وایان له دەست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیه لەوەی ئەوانه دەیکەن به هاوبەشی.",
		"تاوان و خراپه دەرکەوتووەو هەموو سەر زەوی و دەریاکانیشی گرتۆتەوە، بەهۆی ئەو تاوان و گوناهانەوه که خەڵکی دەستیان داوەتێ، سەرئەنجام دەبێت تاڵاوی هەندێك له کردەوەکانیان بچێژن (که بەرپابوونی جەنگ و کارەساته سروشتیەکانە) بۆ ئەوەی بگەڕێنەوه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بگەڕێن بەسەر زەویدا و تەماشا بکەن و سەرنج بدەن و بزانن چۆن بوو سەرئەنجامی پێشینەکان، ئەوانەی زۆربەیان هاوەڵگرو بت پەرست بوون.",
		"کەواته ڕووی خۆت بکەره ئەم ئاینه پتەوو چاك و دامەزراوە، پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت هیچ کەس نەتوانێت جڵەوی بگرێت و دژایەتی بەرنامەی خوا بکات، ئەو ڕۆژه خەڵکی هەموو له یەك جیادەبنەوه (بەهەشتیان بۆ بەهەشت به ڕێ دەکرێن، دۆزەخیەکانیش بۆ دۆزەخ).",
		"ئەوەی کافر بێت ئەوه کافر بوونەکەی لەسەری دەکەوێت، ئەوانەش که کارو کردەوەی چاك ئەنجام دەدەن، ئەوه ڕێگه بۆ خۆیان خۆش دەکەن (بەرەو بەهەشت).",
		"تا خوا زۆر به زیادەوه پاداشتی ئەوانه بداتەوه که ئیمانیان هێناوەو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، بەڕاستی ئەو زاته کافرانی خۆش ناوێت.",
		"له بەڵگەو نیشانەکانی (گەورەیی پەروەردگار) ئەوەیه چەندەها جۆر با دەنێرێت وەك مژده بەخشێك (له کاتێکدا که هەڵگری هەورو هەڵمی ئاوە)، تا ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا کەشتیەکان به دەریادا به فەرمانی ئەو هاتوچۆ بکەن و تا له بەخششەکانی بەهرەوەر ببن، بۆ ئەوەش سوپاسگوزاری بکەن.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەرانێکمان ڕەوانه کردووە، بۆ سەر هۆزو گەلەکانیان، بەڵگەو نیشانەی زۆریان بۆ هێنان، بەڵام زۆریان باوەڕیان نەهێنا، بۆیه ئێمەش تۆڵەمان سەند لەوانەی که تاوانیان کرد، ئەوسا ئیتر سەر خستنی ئیمانداران به ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی و سەرکەوتنمان پێ بەخشین.",
		"خوا ئەو زاتەیه که چەندەها جۆر - با - دەنێرێت، ئەو - با - یه هەور هەڵدەگرێت و لەگەڵ خۆیدا ڕاپێچی دەکات، جا خوا پەخشی دەکاتەوه به ئاسماندا بەهەر شێوازو شێوەیەك که بیەوێت، هەورەکان پارچه پارچه دەکات، ئینجا دەبینیت باران له نێوانیاندا دەردەچێت و دادەبەزێته سەر زەوی، جا کاتێك بارانەکەی باراند بۆ هەر تاقمێك له بەندەکانی که بیەوێت، ئەوانیش یەکسەر خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبن و مژده دەدەن به یەکتری...",
		"بەڕاستی پێش ئەوەی دابارێته سەریان، زۆر نائومێدو بێ هیوا بوون.",
		"جا ئیتر سەرنج بدەو تەماشای چەندەها ئاسەواری ڕەحمەتی خوا بکە، که چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوه دوای مردنی، بێگومان ئەو زاتەی که ئەو کارانه ئەنجام دەدات، مردووان زیندوو دەکاتەوەو هەر ئەو زاته دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، (مردووانیش وەك ڕوەك له کاتی خۆیدا له زەوی دەردەهێنێتەوه بۆ لێپرسینەوە).",
		"سوێند به خوا خۆ ئەگەر ڕەشەبایەکی زەرەرمەند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخەکانیانی زەرد هەڵگەڕان، ئەوه ئەوانه ئیتر دەست دەکەن به ناشوکری و له دین وەردەگەڕێن.",
		"جا بەڕاستی تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ناتوانیت دەنگی خۆت، واتە: بانگەوازەکەت، به مردووەکان ڕابگەیەنیت، هەروەها ناتوانیت کەڕو گوێ گرانەکانی لێ تێبگەیەنیت (کافران وەك مردوو، وەك کەڕن)، کاتێك ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن و بایەخ به بانگەوازەکەت نادەن.",
		"هەروەها ناتوانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکەیت (ئەوانەی دڵیان داخستووەو نایانەوێت تێبینی بکەن) تۆ ناتوانیت له گومڕایی ڕزگاریان بکەیت، بەڵکو تۆ تەنها دەتوانیت ئایەتەکانی قورئانی ئێمه بدەی بەگوێی ئەو کەسانەدا باوەڕیان پێیەتی و هیچی تر، چونکه ئەوانه هەمیشه ملکەچی فەرمانی خوان.",
		"خوا ئەو زاتەیه ئێوەی به لاوازی دروست کردووه (سەرەتا نوتفەیەکی لاواز، دوایی وەك دیل له سکی دایکدا، پاشان هەر منداڵی لاوازیت تا دەگەیته تەمەنی لاوی)، ئەوسا خوا هێزو دەسەڵاتێکت پێ دەبەخشێت، دوای هێزو توانایی دووباره نۆرەی لاوازی و پیری دێت، بێگومان ئەو خوایه هەرچی بوێت دروستی دەکات (ئەم هێزو بێ هێزیه بەشێکه له ویستی ئەو زاته)، ئەو پەروەردگاره زاناو به توانایە.",
		"ئەو ڕۆژەی که قیامەت بەرپا دەبێت تاوانباران سوێند دەخۆن (کە: له جیهانی بەرزەخدا، یان له ژیانی دنیادا) تەنها کاژێرێك ماونەتەوە، ئا ئەوانه کاتی خۆی له ڕاستی لادەدران.",
		"(له ڕۆژی قیامەتدا که تاوانباران سەریان لێشێواوەو سوێندی درۆ دەخۆن) ئەوانەی زانیاری و ئیمانیان پێبەخشرابوو دەڵێن: سوێند بەخوا بێگومان ئێوه بەڕادەی ئەوەی خوا بڕیاری لەسەر بووه ماونەتەوه (له دنیاداو له جیهانی بەرزەخیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونەوە، جا ئەمه ڕۆژی زیندووبوونەوەکەیە، بەڵام ئێوه بەم ڕاستیەتان نەدەزانی و بڕواتان پێی نەبوو.",
		"جا لەو ڕۆژەدا تکاو پاڕانەوەو بڕو بیانووی ئەوانەی ستەمیان کردووە، هیچ سوودێکی نیه بۆیان، بەهیچ شێوەیەك خوا لێیان ڕازی نابێت و ئەوانەش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، بەهۆی تۆبەوه خۆیان ڕزگار بکەن.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه لەم قورئانەدا له هەموو بابەتێك نموونەمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، کەچی هەر ئایەتێکیشیان بۆ بهێنیت و بەسەریاندا بخوێنیتەوە، ئەوه بێگومان ئەوانەی که بێ باوەڕن دەڵێن: ئێوه تەنها پێشێلکەری حەقن و هیچی تر نین!!",
		"ئا بەو شێوەیه خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەدا که نازانن و بەشوێن حەق و ڕاستیدا ناگەڕێن، (شوێن ڕاستی و حەقیقەت ناکەون).",
		"جا (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار) دان بەخۆدا بگرەو ئارام بگرە، چونکه بێگومان وەعدو بەڵێنی خوا حەق و ڕاسته و هەر دێتەدی، ئەوانەش که باوەڕیان نیه بێ ئارامت نەکەن و ساردت نەکەنەوە.",
	},
	-- 31 = لقمان
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.",
		"ئەوه چەندەها ئایەت و فەرمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمەت و دانایی.",
		"ئەم قورئانه هیدایەت بەخش و ڕێنموویی بەخش و ڕەحمەت و میهرەبانیه بۆ چاکەکاران...",
		"ئەوانەی که نوێژەکانیان به چاکی ئەنجام دەدەن، زەکاتیش (له ماڵ و سامانیان) دەردەکەن، دڵنیاش دەبن بەهاتنه دیی ڕۆژی قیامەت (خۆیانی بۆ ئاماده دەکەن).",
		"ئا ئەوانه لەسەر ڕێنموویی و ڕێبازی پەروەردگاریانن، ئا ئەوانەشن ڕزگار و سەرفراز.",
		"هەندێک له خەڵکی هەن قسەی بێ خێر و بێ مانا دەکڕن (وەک گۆرانیه ناپوختەکان، کتێب و شریته بێ خێرەکان... هتد) تا خۆی و کەسانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئەوەی هەست بکات بەمەترسی کارەکەی و بزانێت چ کەتنێک دەکات به خۆی و خەڵکی و بۆیه ئەو شته بێ نرخو خێرانه دەکرێت تا گاڵته به پەیام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئەوانه سزا و تۆڵەیەکی ڕیسواکەرو ئابڕووبەر چاوەڕێیانە.",
		"هەر کاتێکیش ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە، فیز دەکات و فوو دەکاته خۆی و پشت هەڵدەکات، هەروەک نەیبیستبێت، هەروەک له گوێیدا قورسی و گرانیی هەبێت، کەوابوو مژده بده بەو جۆره کەسانه بەوەی سزای به ئێش چاوەڕێیانە!!",
		"بەڕاستی ئەوانه ئیمانیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، چەندەها باخچەی بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەت بۆیان ئامادەیە...",
		"هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوه و نەمریی تیایدا، ئەو بەڵێنەی خوا پیی داوون، وەعده و بەڵێنێکی حەق و ڕاسته و هەر دێته دی، بەڕاستی ئەو زاته به دەسەڵات و دانایە.",
		"ئاسمانەکانی دروست کردووه بەبێ کۆڵەکه بەچاوی خۆتان دەیانبینن، له زەویشدا کێوەکانی دامەزراندوه که لەنگەری زەویان ڕاگرتووه و (چەندەها سوودی تریان هەیە) ئەوەکو ژێره و ژوورببن و لارببنەوە، جۆرەها زیندەوەر و گیانلەبەریشی تیادا بڵاوکردۆتەوە، (هەروەها دەفەرموێت): له ئاسمانیشەوه ئاومان دابەزاند، جۆرەها وەک و گژوگیای هاو جووتی بەسوود و به کەڵک و جوان و ڕازاوەمان له زەویدا پێ ڕواند.",
		"ئا ئەمەیه دروستکراوانی خوا، وەرن نیشانم بدەن بزانم ئەوانی ترجگه لەوزاتە، چیان دروست کردووە، نەخێر هیچیان دروست نەکردووە، بەڵکو ستەمکاران هەمیشه له گومڕاییەکی ئاشکرادان.",
		"سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمەت و دانایمان به ‎_‎‎لوقمان_ بەخشی، بەم شێوەیه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریەکەی هەر بۆ خۆی دەگەڕێتەوه، ئەوەش سوپاسی خوای نەکرد، ئەوه بێگومان خوا بێ نیازەو سوپاسکراوه (پێویستی بەسوپاسی کەس نیە).",
		"جا لوقمان به کوڕەکەی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری دەکرد: کوڕه شیرینەکەم; نەکەیت شتێک یان کەسێک به هاوتاو هاوبەشی خوا بڕیار بدەیت، چونکه بەڕاستی هاوتاو هاوبەش بڕیاردان ستەمێکی زۆر گەوره و ناڕەوایە.",
		"(لێرەدا خوا ئامۆژگاریەکان له دەمی لوقمان دەفەرموێت): ئێمه فەرمانمانداوه به ئادەمیزاد به چاک ڕەفتاری لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی به ئێش و ئازارو لاوازی و بێتاقەتیەکی زۆرەوە، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هەڵی گرتووە، بڕینەوەشی له دوای دوو ساڵە، فەرمانمان پێدا که ئەی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت بە، دڵنیابن که گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە.",
		"ئەگەر دایک و باوکت کۆششیان لەگەڵتا کرد، تا بەبێ هیچ بەڵگه و زانیاریەک هاوەك بۆ من قسەیان مەکە، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوەڵ و خزمەتگوزارێکی چاک به بۆیان له هەموو بارو دۆخێکدا، شوێنی ڕێبازی ئەوانه بکەوه که بۆلای من گەڕاونەتەوە، لەوەوداو گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە، جا هەواڵتان دەدەمێ بەو کارو کردەوانەی که دەتانکرد.",
		"پاشان لەسەر زاری لوقمان دەفەرموێت: ئەی کوڕی ئازیزم: بەڕاستی ئەگەر گوناهێک به قەدەر تۆوی خەرتەلەیەک (که زۆر وردە) هەبێت و لەناو بەردێکدا له ئاسمانەکان یان لەو زەویدا حەشاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیە) و دەیهێنێته مەیدان، چونکه بەڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایە.",
		"کوڕی شیرینم نوێژەکانت به چاکی ئەنجام بدە، فەرمان به چاکه بدە، قەدەغه له گوناهو خراپه بکە، به ئارامبه له بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەی که تووشت دەبێت، بەڕاستی ئەوانەی که باسکران هەندێکن لەوانەی هەر دەبێت بکرێن.",
		"هەورەها ڕووت وەرمەگێڕه له خەڵكی و (لووت بەرز مەبه و بەچاوی سووک سەیریان مەکە)، بەسەر زەویدا بەناز و فیزەوه مەڕۆ، بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت که خۆهەڵکێش و فەخر فرۆش و فیزاوین.",
		"هەوڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوەندیانه بڕۆ، بەرەو ئامانجێکی چاک هەنگا و بنێ، بەدەنگی هێواش و لەبار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه بەڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی گوێ درێژەکانە.",
		"ئایا سەرنجتان نەداوه که بەڕاستی هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر هەمووی خوا بۆ خزمەتی ئێوەی دروست کردووه و ملکەچی کردووە، هەروەها بەفراوانی نازو نیعمەتی ئاشكراو پەنهانی بەسەردا ڕژاندون، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێک له خەڵکی موجادەله و گفتوگۆی نابەجێ دەربارەی خوا وبەرنامەکەی دەکەن، بێ هیچ بەڵگەیەکی زانستی و ڕێنموویەکی پێغەمبەران و کتێببێکی ڕوونکەرەوەی خوایی.",
		"کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئەو بەرنامەیه بکەون که خوا ناردویەتی، ئەوه هەر شوێنی ئەو شتانه دەکەوین که باو و باپیران و مامۆستایانمان پەیڕەوییان لی کردووە، ئایا ئەگەر شەیتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزەخ، هەر پەیڕەوی دەکەن؟!",
		"ئەو کەسەی ڕوو بکاته پەروەردگاری و کارەکانی هەمووی بگێڕێتەوه بۆ لای ئەو، له کاتێکدا ئادەمیزادێکی چاکەخوازە، ئەوه بەڕاستی مانای وایه که دەستی به به هێزترین کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.",
		"ئەوەش کافر بووە، ئەوه کافربوونەکەی، خەفەتبارت نەکات، گەڕانەوەیان هەر بۆ لای ئێمەیە، جا ئاگاداریان دەکەینەوه بەوەی که کردوویانە، بێگومان خوا ئاگاداره به هەموو ئەو شتانەی که له سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.",
		"کەمێک ماوەیان دەدەین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان دەکین که بچنه ناو سزای توندو سەختەوە.",
		"سوێند به خوا ئەگەر پرسیار له خوانەناسان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ئەوه به دڵنیاییەوه دەڵێن: (اللە)، دروستی کردوون، تۆش ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (لەسەر وتنی ڕاستی)، نەخێر وانییە، ئەو وەڵامه له قەناعەتەوه هەڵنەقوڵاوە، بەڵکو زۆربەیان نازانن (له خۆیانەوه قسه دەکەن).",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر خوا خاوەنیانە، بەڕاستی هەر ئەو خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هەر شایستەی ئەوه (ئەگەر خەڵكی بەوەفا و به ئەمەک بن).",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی هەرچی درەخت هەیه له زەویدا ببنه پێنووس، دەریاش چەندەیه ببێته حەوت ئەوەنده و (ببێته مرەکەف و زانستی ونهێنی دروستکاوەکانی خوا بنووسنەوە)، ئەوه هێشتا زانست و زانیاری و فەرمانەکانی خوا هەر تەواو نابێت، بەڕاستی خوای گەوره بەدەسەڵاته و دانایە.",
		"دروستکردن و به دیهێنانی هەمووتان و زیندو کردنەوەتان، تەنها وەک دروستکردن و زیندووکردنەوەی تاکەکەسێک وایە، بەڕاستی خوا بیسەره و بینایە.",
		"ئایا سەرنجت نەداوه که بەڕاستی خوا شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژیش تێهەڵکێشی شەو دەکات، خۆر و مانگی بۆ تەرخان و ملکەچ کردون. هەریەکەیان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانەوەیاندا بەردەوام دەبن، بەڕاستی خوا بەکارو کردەوەتان زۆر ئاگادارە.",
		"ئەو شتانه دەریدەخەن کە: بێگومان هەر خوا خۆی حەق و ڕاستەقینەیە، بەڕاستی هەرچی خەڵکی لەباتی و ناحەقیە، دڵنیا بن خوا هەر خۆی هەمیشه بەرز و پایه بڵندو گەورەیە.",
		"ئایا سەرنجت نەداوه که بەڕاستی کەشتیەکان به دەریادا هاتوچۆ دکەن و ناز و نیعمەتی خوا دهێنن و دەیبەن و دەسەڵاتی خوا دەخەنه ڕوو، بەڕاستی ئا لەو شتانه دا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه بۆ ئەو کەسانەی زۆر دان به خۆدا دەگرن و زۆر سوپاسگوزارن.",
		"کاتێکیش له دەریادا شەپۆلێک ئابڵوقەی هاوەڵگەرو کارەکان بدات، وەک کێوەکان گەوره بێت، ئەوه هاناو هاوار هەر بۆ خوا دەبەن زۆر به دڵسۆزانه ملکەچن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان دەکەوێت و ڕزگاریان دەکات و دەیانگەیەنێته وشکانی، جا هەیانه بەردەوام دەبێت له سەر ڕێبازی ئیمان و دەمێنێتەوه لەسەر یەکتاناسینی خوای میهرەبان، (هەشیانه ڕێگەی نادروستی خۆی دەگرێتەوە)، جا کەس له ئایات و بەڵگەکانی ئێمه نکول و پەیمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵە.",
		"ئەی خەڵکینه له پەروەردگارتان بترسن (خۆتان له خەشم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵەی خۆی ناکەوێت، ڕۆڵەیش هیچی له دەست نایەت که بۆ باوکی ئەنجامی بدات، بەڕاستی بەڵێنی خوا به بەرپابوونی قیامەت، حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، کەوابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشتەیان نەبات، (نەفسی بەدکار و شەیتانی بەدرەفتار) سەرگەردانتان نەکات و غەڕاتان نەکات له ڕێبازی خوا.",
		"بەڕاستی هەر خوا خۆی زانیاری بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت دەزانێت، بارانیش هەر ئەو دەیبارێنێت، دەزانێت چی له سکی دایکاندا هەیە، هیچ کەس نازانێت سبەی چی بەسەردێت و چی دەست دەکەوێت (لەبەرهەمی مادی دنیایی یان له زەخیره و توێشووی قیامەت)، هیچ کەسیش نازانێت لەسەر چ زەویەک دەمرێت و کۆتای بەژیانی دێت (هەروەها کاتی مردن و چۆنیەتیەکەیشی شاراوەیە) بەڕاستی خوا به هەموو شتێک زانایه و ئاگادارە.",
	},
	-- 32 = السجدة
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"دابەزاندنی ئەم قورئانه لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوه هیچ گومانی تێدانیە.",
		"ئایا خوانەناسان دەڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئەم قورئانەی هەڵبەستووە؟ نەخێر وانی یە، بەڵکو قورئان حەق و ڕاسته و لەلایەن پروەردگارتەوه نێردراوە، بۆ ئەوەی قەوم و هۆزێک بێدار بکەیتەوه که پێش تۆ بێدارخەرەوەیەکیان بۆ نەهاتووە، تاڕێگەی هیدایەت و ئیمان بگرنەبەر.",
		"خوا ئەو زاتەیه که ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی له نێوانیاندا هەیه له شەش ڕۆژدا دروستی کردووه (مەرج نیه دڕێژی ئەو ڕۆژانه بەقەدەر دڕێژی شەو و ڕۆژی زەوی بێت که به بیست و چوار سەعات جارێک بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، چونکه هەندێک ڕۆژ هەروەک قورئان خۆی ئاماژەی بۆ دەکات هەزار ساڵە، هەندێکی تری پەنجا هەزار ساڵە)، پاشان خوا لەسەر تەختی فەرمانڕەواییەوه سەرپەرشتی کارو فرمانی دروستکراوانی دەکات و ئەوەی ئەو عیلمی پێی هەیه و دەیزانێت و دەیەوێت، هەر ئەوه پێش دێت، (سەرنجی ئایەتی _2_الرعد بدە)، خەڵکینه جگه لەو خوایەکەس نیه پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوەری وەردەگرن و تێدەگەن.",
		"ئەو خوایه له ژوور ئاسمانەوه کاروباری زەوی ڕێک دەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرهاتەکان و کارو کردەوەی بەندەکان دەگەرێتەوه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که بەرامبەر هەزار ساڵه بەو حسابەی ئێوه که دەیکەن.",
		"ئا ئەو خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هەمان کاتدا خاوەن دەسەڵات و میهرەبانیشە.",
		"ئەو خوایه زاتێکه هەموو شتێکی بەچاکی و ڕێکوپێکی بەدیهێناوە، لەسەرەتاوه ئادەمیزادی له قوڕ دروست کردووە.",
		"پاشان زنجیرەی نەوەکانی له ئاوێکی ساده و بێنرخ بەدیهێناوە.",
		"پاشان ئادەمیزاده بەڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوەنیەتی فووی پێداکرد، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێبەخشیون، کەمتان سوپاسگوزارن.",
		"(لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگه بەهێزانەدا) خوانەناسان دەیانوت: ئایه ئەگەر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زەویدا، ئایا جارێکی تر سەرلەنوێ دروست دەکرێینەوە؟! نەخێر ون نابن! بەڵکو ئەوانه (هەر قسەی بەتاڵ و پڕوپوچ دەکەن ئەگینا له بنەڕەتدا به ئاماده بوونی بەردەم بارەگای پەروەردگاریان) بێ باوەڕن...",
		"جا پێیان بڵێ: فریشتەی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه دەتانمرێنێت، لەوەودوا بۆلای پەروەردگارتان دەبرێنەوە.",
		"ئەگەر دەتبینی کاتێك ئەو تاوانبارانه (که باوەڕیان بەزیندوو بوونەوه نەبوو) خەجاڵەت و سەرشۆڕن لەبەردەم دادگای خواییدا، دەڵێن: پەروەردگارا ئەوه ئیتر بەچاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئەوەی بڕوامان پێی نەبوو، ئێستەش ئێمه بگێڕەوه بۆ دنیا مەرج بێت هەر کارو کردەوەی چاکه ئەنجام بدەین، ئێمه ئێسته تەواو دڵنیاین..!!",
		"بێگومان ئەگەر بمانوویستایه هەموو کەسێکمان هیدایەت و ڕێنموویی دەکرد (بەناچاری و بەبێ ویستی خۆیان)، بەڵام بڕیاری من ئەوەیه (که ئادەمیزاد و پەریەکان سەربەست و سەرپشك و ئازاد بکەم، سەرئەنجامیش) هەر دۆزەخ پڕ دەکەم له پەریەکان و له خەڵکی تێکرا، (لەوانەی بڕوایان به خواو پێغەمبەرەکانی نەبوو).",
		"دەی کەواته بچێژن مادەم ئێوه ئەم ڕۆژەتان فەرامۆش کرد، ئێمەش بەڕاستی ئێوه پشتگوێ دەخەین، بچێژن ئێش و سزای نەبڕاوە، له سەرئەنجامی کارو کردەوەیەك که دەتانکرد.",
		"بەڕاستی تەنها ئەوانه بڕوا به ئایەتەکانی ئێمه دەهێنن، کاتێك یاداوەری دەکرێن پێی، خێرا سوژده دەبەن تەسبیحات و سوپاسگوزاری پەروەردگاریان دەکەن، له کاتێکدا ئەوانه به هیچ شێوەیەك فیزیان نیه و خۆیان بەگەوره نازانن.",
		"(ئەو ئیمانداره بەختەوەرانە) نێوانیان خۆش نیه لەگەڵ ڕاکشان له جێگەو ڕێگەو ڕێگەی گەرم و نەرما (واته بەنوێژو خواپەرستی بەشێکی شەو دەبەنه سەر)، هەمیشه نزاو پاڕانەوەیان ڕوو به پەروەردگاریانه له خەشم و قین و دۆزەخی دەترسن، ئاواتی ڕەزامەندی و بەهەشتیان هەیه و لەو ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریەی پێمەن بەخشیوون دەبەخشن.",
		"جا هیچ کەس لەو بەختەوەرانه نازانێت چی بۆهەڵگیراوه وشاراوەتەوه له نازو نیعمەتی جۆراوجۆر لای پەروەردگاری، که چاوان پێی گەش دەبنەوه و بەدیتنی شاد دەبن، له پاداشتی کارو کردەوەی چاك و پاکیاندا که ئەنجامیان دەدا.",
		"ئایا ئەو کەسەی ئیماندار بوو بێت وەك ئەو کەسەیه که تاوانبار بوو بێت؟ وەك یەك نین...",
		"بەڵکو ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، شوێنیان باخچەکانی بەهەشته (که بۆ هەمیشه جێگەی حەوانەوه و حەسانەوەیانە)، هەر لەوێ دادەبەزن، له پاداشتی کارو کردەوەیەك که دەیانکرد.",
		"ئەوانەش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێك ویستیان لێی دەرچن، دەگێڕدرێنەوه بۆ ناوی، پێیان دەوترێت: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی که بڕواتان پێی نەبوو.",
		"سوێند بەخوا ئێمه تاڵاو له دنیادا دەکەین بەگەرویاندا، بێجگه له سزای ڕیشەکەنکردنیان، بۆئەوەی هۆش و بیربکەنەوەو بیرێك بکەنەوه و بگەڕێنەوه بۆ لای ئیمان.",
		"جا کێ لەو کەسه ستەمکارتره که به فەرموودەکانی خوا یاداوەری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هەڵکربێت و گوێی پێنەدات، بەڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبارو تاوانکاران دەستێنین.",
		"سوێند به خوا بەڕاستی ئێمه تەوراتمان بەخشی به موسا، تۆ (ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نەبێت له دیداری موساو لەوەش که تەورات لەلایەن ئێمەوه بەخشراوه بەو، ئەو کاته ئێمه تەوراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل.",
		"پاشان که نەوەی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشەیان کردمانن به پێشەواو دەسەڵاتمان پێبەخشین، ئەو کاته دڵنیایی و بڕوایەکی تەواویان هەبوو به ئایەتەکانی ئێمه (شایستەی ئەو ڕێزه بوون).",
		"بەڕاستی پەروەردگارت خۆی (دوای ئەوەی که بوونه چەندەها دەسته و گرۆ) له ڕۆژی قیامەتدا لەیەك جیایان دەکاتەوە، چاك و خراپیان دیاری دەکات لەو شتانەدا کەوا ئەوان کێشەیان تێدا دەکرد و ڕووبەڕوی یەك دەبوونەوه و بەرامبەر یەك دەوەستانەوە.",
		"ئایا ئەوه پەندو ئامۆژگاری وەرناگرن لەوەی: ئێمه پێش ئەمان چەندەها جیل و نەوەمان لەناوبردوە، بەناو ماڵەکانیاندا دێن و دەچن، بەڕاستی ئا لەو دیمەنانەدا بەڵگەی زۆر بەهێز هەیه لەسەر دەسەڵاتی ئێمە، ئایا ئەوه نابیستن؟!",
		"ئایا سەرنجیان نەداوه که بەڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش دەکەین و دەیبەین بۆ زەوی وزاری وشك و بێ ڕوەك جا بەو ئاوه ڕوەك و گژوگیا دەردەهێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی دەخۆن، ئایا ئەوه نابینن و سەرنج نادەن؟!",
		"بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، ئەوه کەی ئەم جیاکردنەوه و سەرکەوتنی ئیمانداره پێش دێت، ئەگەر ڕاست دەکەن؟!",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنەوه و سەرکەوتنی ئیمان، باوەڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵەتیشیان نادرێت (پەشیمانییش سوودی نابێت).",
		"جا تۆ ڕوویان لێ وەرگێڕه و گوێیان مەدەرێ، بەڵکو چاوەڕوان بە، بەڕاستی ئەوانه چاوەڕوانن!!",
	},
	-- 33 = الأحزاب
	{
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەخوا بترسەو بەردەوام بەلەسەر تەقواو پارێزکاری، هەرگیز ملکەچی بێ باوەڕان و دوورووەکان مەبه (کەدەیانەوێت لەڕێگەی ڕاست وێڵت بکەن، چونکە‌) بەڕاستی خوا هەمیشه و بەردەوام زاناو دانایە.",
		"بەڵکو تەنها شوێنی ئەو (‌ڕێنموونییانە) بکەوه که لەلایەن پەروەردگارتەوه بەنیگا بۆت ڕەوانەدەکرێت، بەڕاستی خوا هەمیشه ئاگاداره بەو کردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"هەمیشەو بەردەوام پشت بەخوا ببەستە، تەنها خوا بەسه که پشتیوان و یاریدەدەر بێت.",
		"خوا دوو دڵی دروست نەکردووه له دەروونی هیچ کەسێکدا (دوو بیروباوەڕ جێی نابێتەوە)، کەواته هاوسەرانیشتان که بەدەم پێیان دەڵێن: (ئێوه لەجێی دایکمانن) بەو قسەیه نابنه دایکتان، ئەوانەش به کوڕی خۆتانی دەزانن (له کاتێکدا ڕاستیەکەی وا نیە)، خوا حەق وێژەو هەر ئەو ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (بەندەکانی) دەدات.",
		"ئەو کوڕانه بەناوی باوکی خۆیانەوه ناویان بەرن و بانگیان بکەن، ئەوه پەسەنده لای خوا، ئەگەر باوکیانتان نەدەناسی، خۆ برای دینیتانن، سەربه ئێوەن و له ئێوەن (ئەگەر دوور لەسووکایەتی) هەڵەیەکتان کرد ئەوه قەیناکات، بەڵام ئەگەر لەدڵتاندا، نیەتێکی ناپاک هەبێت بۆ سووکایەتی پێکردنیان ئەوه لێپرسینەوەی دەبێت، هەمیشەو بەردەوامیش خوا لێ خۆشبوو میهرەبانه (لەهەڵەکانتان دەبوورێت، ئەگەر لێی پەشیمان بنەوە).",
		"پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره بەئیمانداران لەخودی خۆیان (واتەدەبێت لەخۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فەرمانەکانی لەسەرو فەرمان و داخوازی خۆیانەوەبێت) خێزانەکانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مەعنەویانن) خزمانیش هەندێکیان لەهەندێکی تریان لەپێشترن، لەققورئانی خوادا، لەئیمانداران و کۆچبەران، مەگەر لەگەڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئەنجام بدەن، ئەو چاکەیەتان لەنامەی کردەوەکانتاندا بۆتان تۆمار کراوە.",
		"(بیریان بخەرەوه که ئێمە) پەیمانمان لەپێغەمبەران وەرگرتووه پەیمانی یەکتاپەرەستی، پەیمانی گەیاندنی بانگەوازی خوا، بەتایبەت تۆ ئەی محمد (صلی الله علیەوسلم) و لەنوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مەریەم، بێگومان پەیمانێکی بەهێز و بتەومان لێ وەرگرتن...",
		"تا لەڕۆژی قیامەتدا، خوا پرسیار بکات لەڕاستگۆیان دەربارەی ڕاستیەکەیان (واته له پێغەبەران دەربارەی گەیاندنی پەیامەکەیان)، بۆ کافرانیش سزاو تۆڵەیەکی بەئێشی ئامادەکردووە.",
		"ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه یادی نیعمەتی خوا بکەنەوه لەسەرتان (مەبەست جەنگی خەندەقه که خوای گەوره فریای ئیمانداران کەوت)، کاتێك سەربازانی کوفر هاتنه سەرتان ئێمەش ڕەشەبایەکی بەهێز و سەربازانێکمان ناردەسەریان که نەتاندەبینین، خوای گەورەبینا بوو بەهەوڵ و کۆششتان (چۆن پاسەوانیتان دەکرد، چۆن ئەو چاڵەقووڵ و درێژەتان هەڵکەند هتد).",
		"کاتێکیش دوژمنان لەسەرو خوارتانەوه هاتنه سەرتان، کاتێکیش چاوەکان ئەبلەق بوون، دڵەکان گەشتبوونه گەروو، گومانی جۆراو جۆرتان دەبرد بەبەڵێنەکانی خوای گەوره (بەسەرکەوتنی ئیمانداران).",
		"لەوێدا ئیمانداران تاقی کرانەوه و تووشی تەنگانه و سەختیەکی زۆر توندو بەهێز بوون، تووشی دڵەلەرزەیەکی زۆر سەخت کران.",
		"کاتێکیش دووڕووەکان و ئەوانەی دڵیان نەخۆشی گومانی تێدابوو دەیانوت بەڵێنی خوا و پێغەمبەرەکەی تەنها بۆ خەڵەتاندن بوو، هیچی تر نەبوو؟!",
		"کاتێكیش هەندێك له دووڕووەکان وتیان: ئەی خەڵکی یثریب، ئەمه هیچ شوێنی ئێوه نییە، بگەڕێنەوه ناوشار، دەستەیەکێش لەوان مۆڵەتیان لەپێغەمبەر دەخواست و دەیانوت: ماڵەکانمان بەدەرەوەیه (گوایه دوژمن بەئاسانی دەتوانێت هەڵکوتێته سەری)، لەڕاستیدا وانییە، ماڵەکانیان بەدەرەوەنین (دوژمن ناتوانێت زەفەریان پێبەرێت)، تەنها ڕاکردنیان مەبەستەو هیچی تر.",
		"خۆ ئەگەر لەشکری دوژمنان لەچوارلای یثریبەو ەبچونایەته سەریان، لەوەو دوا داوای جەنگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئەوەدەچوون بەدەمییەوە، تەنها کەمێك نەبێت وەڵامەکەیان دوانەدەخست.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی زووتر ئەوانه پەیمانیان بەخوای گەوره دابوو پشت هەڵنەکەنن لەکاتی بەرەنگاری دوژمندا، بێگومان بەڵێنێك بەخوا درابێت لێی دەپرسرێتەوە.",
		"پێیان بڵێ: (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) هەرگیز ڕاکردن، سوودبەخش نابێت بۆتان ئەگەر هەڵبێن له مردن، یان لەکوشتن، ئەوسا تەنها کەمێك نەبێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر کەمووکۆتایە.",
		"پێیان بڵێ: کێ هەیه پەناتان بدات لەخواو پتانپارێزێت له تۆڵه سەندنەوەی، ئەگەر بییەوێت ناخۆشییەکتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هەیه دەتوانێت بەری میهرەبانی و سۆزی بگرێت، ئەگەر بیەوێت بەزەیی و ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێت، ئەوکاته ئیتر ئەوانه جگه له خوا کەسیان دەست ناکەوێت پشتیوانیان لێ بکات و سەریان بخات.",
		"بەڕاستی خوا ئەو کەسانه دەناسێت که کۆسپ و تەگەره درووست دەکەن لەئێوە، ئەوانەی به براکانیان دەڵێن وەرن بۆ لای ئێمە، (خۆتان بدزنەوه له سوپای ئیمانداران)، ئەوانه تەنها کەم نەبێت خۆیان ناخەنه ناو تاڵوکەی جەنگەوە.",
		"بەرامبەر ئێوه دەست نوقاوو بێ هیمەتن، جا کاتێك ترس وبیمی جەنگیان بۆ دێت ئەوه دەیانبینێت، تەماشات دەکەن، چاوەکانیان دەسوڕێتەوه و ئەبڵەق دەبێت وەك کەسێك لەترسی مەرگ بێ هۆشی بەسەردا هاتبێت، جا کاتێك ئەو ترس و بیمه نەما، زمان درێژەکانیان ئازارتان دەدن بەقسەی ڕەق و ناخۆش، لەکاتێكدا ئەوان چاوبرسی و بەهەڵپەن بۆ پارە، ئائەوانه باوەڕیان نەهێناوە، بەو هۆیەوه خوا کردەوەکانیان پووچ کردنەوە، ئەوکارەش هەمیشه بۆ خوا ئاسانە.",
		"ئەوانه هێشتا وادەزانن که لەشکر و گرۆ و دەستەکان نەڕۆیشتوون، ئەگەر لەشکری گرۆکان هات، ئاوات دەخوازن بریا لەناو عەرەبه بیابان نشینەکاندا بوونایەو لەوێوەهەواڵی ئێوەیان بپرسیایە!! خۆ ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایەتەنها کەم نەبێت جەنگیان نەدەکرد.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا چاکترین نموونەی تەواو ڕێك پێك هەیەتا چوی لێ بکەن و شوێنی بکەون، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی ڕەزامەندی خوایان مەبەستە، سەرفرازی قیامەت ئاواتیانە، هەمیشه و بەردەوام یادی خوا به زۆری ئەنجام دەدەن و زمانیان پاراوه بەیادی ئەو.",
		"کاتێك ئیمانداران ئەو هەموو دەسته و گرۆهانەیان بینی وتیان: ئەمه ئەوەیه که خوا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنی پێداوین (کەئاوا دژایەتی ئایینەکەی دەکرێت و کافران ودووڕووەکان نەخشەو پیلان دەکێشن بۆ ڕیشەکەن کردنی)، دیاره که خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو لەپێش هاتنیدا، بێگومان ئەو دژایەتییه باوەڕو ملکەچی نەبێت هیچی تری بۆ زیاد نەکردن (واتەسوورتر بوون لەسەر ئیمان).",
		"مەردانێکی زۆر هەن لەئیمانداران ئەو پەیمانەی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد لەسەری ژیان و پابەند بوون پێوەی و لایان نەدا لێی، جا هەیانه پەیمانەکەی جێبەجێ کرد و مرد لەسەری، هەشیانه چاوەڕوانە، بەهیچ شێوەیەك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نەکردوون.",
		"تا خوای گەوره پاداشتی ڕاسگۆیان بەهۆی ڕاستیەکەیان بداتەوە، هەروەها سزاو تۆڵەی دووڕووەکانیش بدات ئەگەر بیەوێت، یان تۆبەو پەشیمانیان لێ وەردەگرێت، چونکه بەڕاستی خوا هەمیشه و بەردەوام لێ خۆشبوو میهرەبانە.",
		"خوا کافرانی تێكشکاند و گێڕانیەوه دواوه بەخۆیان و کینه و بوغزیانەوە، هیچ جۆره خەیرێکیان دەست نەکەوت، هەر خوا خۆی ئیماندارانی لەجەنگ پاڕاست (هەر خۆێشی به باو باران و لەشکری تایبەتی کافرانی تێكشکان)، جا هەمیشەو بەردەوام خوا بەهێزەو بەدەسەڵاتە.",
		"ئەوانەی پشتگیری قوڕەیشیەکانیان کرد لەخاوەنی کتێبه ئاسمانیەکان، لەجووەکانی (بنی قریزة) خوای گەوره له قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات، دەستەیەکتان کوشتن و دەستەیەکیشتان بەدیل گرتن.",
		"سەرەنجام هەرچی زەوی و زارو ماڵ و خانوو سامانێکیان هەبوو خوا بەخشی بەئێوە، هەروەها شوێنی تریش کەهێشتا تا ئێستا پێیدا نەڕۆشتوون، هەمیشەو بەردەوامیش خوا دەستی بەسەر هەموو شتێکدا دەڕوات. (بەپشتیوانی خوای گەوره ڕۆژێك دێت، پیلان گێڕان سەرشۆڕ و ڕیسوا دەکات وه هەرچی سامان و ماڵێك که بەخیانەت و فێڵ بەدەستیان هێناوە، دەدرێتەوه بەخاوەنەکانی... جا ئەو ڕۆژه ئەم ئایەتانەی سورەتی (أحزاب)21-27 دەڵێی ئەو ساتەهاتووەتەخوارەوە).",
		"ئەپێغەمبەر بەهاوسەرانت بڵێ: ئەگەر ئێوه تەنها ژیانی دونیا و ڕازاوەیەکەیتان دەوێت، وەرن با هەندێك شتومەك و پاره و سامانتان پێ ببەخشم، لەوەودواش به جوانترین شێوه دەست بەردارتان ببم.",
		"خۆ ئەگەر ئێوه خوا و پێغەمەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی قیامەتان دەوێت، ئەوه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکەکارانتان پاداشتی زۆر گەوره و بێ ئەندازەی ئامادەکردووه (پێغەمبەر هەموو هاوسەرانی یەك یەك تاقی کردەوه هەموانیان خواو پێغەمبەرو پاداشتی قیامەتیان هەڵبژارد).",
		"ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر: هەرکەس لەئێوه به گوناهێکی گەورەی ئاشکرا هەستێت، ئەوه بابزانێت که دووبەرابەر سزا دەدرێت، ئەوەش لەلای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قەدرو ڕێزی تایبەتیتان هەیە.",
		"ئەوەشتان فەرمانبەردارو ملکەچی خواو پێغەمبەرکەی بێت، کردەوەی چاکیش ئەنجام بدات ئەوەدوو جار پاداشتی دەدەینەوە، هەروەها ڕزق و ڕۆزیەکی بەنرخ و پیرۆزمان بۆ ئامادەکردووە.",
		"ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وەك هیچ ئافرەتێکی تر نین، ئەگەر بەتەواوی ترسی خوا لەدڵ و دەرونتاندا قسه بەناسكی و شێوەیەك مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵی نەخۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هەمیشەو بەردەوامیش قسەی چاك و بەجێ بکەن (که هیچ کەس نەتوانێت ڕخنەی لێبگرێت).",
		"ئەی هاوسەرانی پێغەمبەر (صلی الله علیەوسلم) لەماڵەکانی خۆتاندا بەسەنگینی و سەلاری بسرەون، زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخن وەکوو سەردەمی نەفامی یەکەم، نوێژەکانیشتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکات بدەن (لەماڵ و سامان)، فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەشی بکەن، چونکه بەڕاستی خوا تەنها دەیەوێت هەموو ناپاکی و ناسازی و نادروستیەك له ئێوه دوور بخاتەوه ئەی خاوخێزانی ماڵی پێغەمبەرو بەتەواوی پاکتان بکاتەوه (دوور لەهەموو ناتەواوی و قسەو قسەڵۆکێك).",
		"هەرچی لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوه لەقورئان و فەرمووده یادی بگرن و فەرامۆشی مەکەن و باسی بکەن بۆ خەڵکی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بەلوطف و وردبین و بەئاگایه (له هەڵسوکەوتی بەندەکانی).",
		"بەڕاستی پیاوان و ئافرەتانی موسوڵمان، پیاوان و ئافرەتانی ئیمان دار، پیاوان و ئافرەتانی ملکەچ و فەرمانبەردار، پیاوان و ئافرەتانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافرەتانی خۆگر، پیاوان و ئافرەتانی لەخوا ترس، پیاوان و ئافرەتانی بەخشەندە، پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاك و ئەو پیاو و ئافرەتانەی که زۆر یادی خوا دەکەن، بەخشین و لێ بوردەیی و پاداشتی زۆر مەزن و بێ سنووریان لەلایەن خوای گەورەوه بۆ ئامادەکراوه (هەر که دنیایان بەجێهێشت پێی شاد دەبن).",
		"بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری شتێک بدەن ئەوان سەرپشک بن (له ئەنجامدانی ئەو کاره، چونکه) ئە‌وەی سەرپێچی بکات له فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی ئەوه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سەرلێشێواوه.",
		"تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ بەو کەسەی که (زید) ەو خوا نیعمەتی ئیمانی پێبەخشیوە، تۆش نیعمەتی ئازادیی و پەروەردەت له نزیکی خۆتەوه پێداوه دەڵێت: هاوسەری خۆت بهێڵەرەوه لای خۆت که (زەینەب)ە، له خوا بترسەو (تەڵاقی مەدە)، وه شتێک له دڵ و دەروونی خۆتدا دەشاریتەوه که خوا دەیەوێت ئاشکرای بکات، له خەڵکی دەترسیت، (لەبەر ئەوه) کاتێ که زەید خواستی و بوو به هاوسەری (پاشان ڕێک نەکەوتن و جیابوونەوەو تەڵاق کەوەته نێوانیان)، ئێمه (زەینەب)مان له تۆ مارەکرد، بۆ ئەوەی هیچ جێپێلێژبوون و دڵتەنگییەک بۆ ئیمانداران دروست نەبێت، له هێنانی هاوسەرانی بەناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسەرو حەڵالیان بوون، فەرمانی خواش دەبێت جێبەجێ بکرێت.",
		"هیچ گوناهو هەڵەیەک له سەر پێغەمبەر نیه له بەرانبەر کارێکەوه که خوا خستوویەته سەرشانی، (وه ئەم جۆره گۆڕانکاریانە) بەرنامەی خوایەو له پێغەمبەران و قەومه پێشووەکانیشدا ڕوەیداوه (که عەقیدەو بیروباوەڕیان ڕاستکردووەتەوه هەروەها پەیوەندیه کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕامیاریەکانیشیان بەگوێرەی بەرنامەی خوا سازدراوە)، بەردەوامیش فەرمانەکانی خوا بەوردی و ڕێکوپێکی دەبێت جێبەجێ بکرێت.",
		"ئەوانەی که پەیامەکانی خوا دەگەیەنن، وه لەو دەترسن و جگه لەو له هێچ کەسی تر ناترسن، خوا خۆی بەسه که پاداشتی (چاکەکاران بداتەوەو له بێ باوەڕانیش بپرسێتەوه).",
		"محمد وەنەبی باوکی هیچ کەس له پیاوانتان بێت بەڵکو پێغەمبەری خوایەو دواهەمینی پێغەمبەرانە، هەمیشەو بەردەوامیش خوا به هەموو شتێک زانایه.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکەن (هەمیشه ناوی پیرۆزی ئەوتان لەیاد بێ له دڵ و دەروونتانا جۆش بخواو بێته سەر زارتان).",
		"وه (تەسبیحات) و ستایشی بکەن له بەیانیان و دەمەو ئێواراندا.",
		"هەر ئەو زاته خۆی (صلوات) و ڕەحمەتی خۆیتان هەمیشەو بەردەوام بەسەردا دەبارێنێت، هەروەها فریشتەکانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ دەکەن) بۆ ئەوەی له تاریکستانەکان دەرتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی (دینداریەوه له دنیادا، وه بەهەشتی بەرینی له قیامەتدا، جا ئەو پەروەردگارە) هەمیشەو بەردەوام بۆ ئیمانداران بەڕەحم و میهرەبان و دلۆڤانە.",
		"ئەو ڕۆژەش که بەدیداری شاد دەبن، به سەلام کردن پێشوازیتان لێ دەکات وه پاداشتی زۆر بەنرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕەوانه کردووه که شایەت بیت (بەسەر ئومەتی ئیسلامەوه له پەیامی خوات پێ ڕاگەیاندوون) وه مژده بەخشیت (به ئیمانداران بەوەی که ڕەزامەندی خواو بەهەشتی بەرین چاوەڕێیانە) ەو ترسێنەریشیت (بێ باوەڕان دەترسێنیت له خەشم و قینی خواو دۆزەخ).",
		"هەروەها بانگەواز دەکەی بۆلای خوا لەسەر مۆڵە‌تی ئەو، چرایەکی ڕووناکیشی (بۆ سەرجەم سەرگەردانان).",
		"(بەردەوام) مژده بده به ئیمانداران، که لەلایەن خواوه ڕێز و قەدرێکی زۆریان هەیە.",
		"ملکەچ و فەرمانداری کافرو دووڕووەکان مەبه گوێ مەده بەو یازارو ناخۆشیانەی (که پێشی دەهێنن بۆ خۆت و بانگەوازەکەت)، هەمیشه پشت بەخوا ببەسته، تەنها خواش بەسه که پشتیوان و یاریدەدەربێت.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه ئەگەرئافرەتانی ئیماندارانتان مارەکرد، لەوەودوا جیابوونەوەو تەڵاقدانتان پێش ئەوەی بچنه لایان، ئەوه هیچ (عـــدة)و ماوەیەکیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکەن و (ماوەی چاوەڕوانی ناوێ بۆ ئەوەی شوو بکات به یەکێکی تر)، (لەگەڵ ئەوەشدا) هەندێك دیاریان پێشکەش بکەن و به جوانی دەستبەرداریان ببن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه ئەو هاوسەرانەتمان بۆ حەڵاڵ کردویت که مارەییت پێ بەخشیون، ئەو ئافرەتانەش که کەنیزەکی تۆن و له جەنگدا بەدیل گیراون (لەو سەردەمەدا کەنیزەك دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سروشتی بووە، ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەجۆرەها شێوه هەو‎ڵی نە‌هێشتنی ئه دیاردەیه داوە)، هەروەها کچه مامەکانت، کچه پوورەکانت، کچه خاڵەکانت، کچی ئەو پوورانەت که کۆچیان کرد له تەک تۆدا، وه هەر ئافرەتێکی بڕوادار که ئەگەر ویستی خۆی پێشکەشی پێغەمبەر بکات، وه پێغەمبەریش ویستی مارەی بکات، که ئەمەیان تایبەتی تۆیه (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم) نەك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئەوان (واته ئیمانداران) ڕوونکردۆتەوه بەرانبەر هاوسەران و کەنیزەکانیان (ئەم ڕوونکردنەوەیه بۆ ئەوەیه کە:) هیچ دڵتەنگی و غەمبارییەك ڕووت تێ نەکات (وابزانی که تۆ له سنوور دەرچوویت بەوەی که له چوار هاوسەر زیاترت هەیە) هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو و میهرەبانه (بۆ ئیمانداران).",
		"هەرکامێکیان لابخەیت (له هاوسەرانت) یا هەرکامێکیان نزیک بکەیتەوه، یاخود ئەوەیان که بتەوێت و ئەوەیان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ ستەمکار نیت) ئا بەم شێوەیه (خوای میهرەبان ئەم بارودۆخه خێزانییەی پێغەمبەر باس دەفەرموێت) تا (خێزانەکانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئەو هەموو ئەرکەی که لەسەر شانی پێغەمبەرە، ئەوه دەخوازێت که جۆره سەربەستییەکی هەبێت)، هاوسەرانیش غەم و خەفەت نەخۆن و (وابزانن که پێغەمبەره لێیان زویرە) وه هەمووان ڕازی بن بەو بارودۆخه خێزانییەی که بۆ پێغەمبەر لەبار و گونجاوە، خا خۆی دەزانێ که چی له دڵەکاندا حەشار داوە، بێگومان هەمیشه و بەردەوام خوا زانا و دانایە.",
		"لەمەودوا هێنانی ئافرەتانی تر بۆ تۆ حەڵاڵ نیە، یان واز هێنان له هەندێکیان، تا هاوسەرانی تر بخەیته جێیان، هەرچەنده ئەو ئافرەتانەی دەتەوێ بیانخیته جێگەی هاوسەرانت سەرسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه کەنیزەك، هەمیشه و بەردەوام خوا چاودێری هەموو شتێك دەکات.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه مەچن بۆ سەردانی ماڵەکان پێغەمبەر مەگەر مۆڵەتتان بدرێت و مۆڵەت بخوازن، (ئەگەر مۆڵەت دران بۆ نانخواردنێك) چاوەڕێی پێگەیشتنی مەکەن ئەگەر پێنەگەیشتبوو (مەبەست ئەوەیه که زوو مەچن که هێشتا خواردنەکه پێنەگەیشتووە)، بەڵام بانگ کران ئەوه بچنه ژوورەوە، خۆتان به گفتوگۆوه سەرگەرم مەکەن، چونکه ئەو کارەتان پێغەمبەر ئازار دەدات (هەرچەندە) شەرمتان لێدەکات و (داوای چوونه دەرەوەتان لێناکات، بێگومان) خوا شەرم له (ڕاگەیاندنی) حەق و دروستی ناکات خۆ ئەگەر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانەکانی پێغەمبەر کرد) له پشتی پەردەوه داوای لێبکەن، ئا ئەو جۆره ڕەفتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئەوانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازارو دڵتەنگی بۆ پێغەمبەری خوا پێش بێنن، هەرگز بۆتان نیه هاوسەرانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکەن چونکه ئەو کارەتان لای خوا زۆر گەورەیەو (زۆر نابەجێیە، چونکه ئەوان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵەی حەرامە).",
		"ئەگەر شتێك دەرببڕن و ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوەو دەری نەبڕن، ئەوا بێگومان خوا به هەموو شتێك ئاگاو زانایه (نهێنی و ئاشکرا لای ئەو زاته چوون یەکە).",
		"(ئافرەتان) چاوپۆسییان لێدەکرێت و قەیناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕەکانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئەو ئافرەتانەیان (که ئیشیان بۆ دەکەن له ماڵدا)، یان ئەوکەسانەی که له ماڵەکانیاندا دەژین، له خوا بترسن (ئەو سنوورانەی که بۆی داناون مەیشکێنن)، بێگومان خوا شایەته بەسەر هەموو شتێکەوە.",
		"بەڕاستی خواو فرێشتەکانی (صلوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه ئێوەش (صلوات)ی لەسەر بدەن و (بەردەوام یادی خێری بکەن).",
		"بێگومان ئەوانەی ئازاری خواو پێغەمبەەکەی دەدەن (مەبە‌ست ئازاردانی پێغەمبەره صلی الله علیه وسلم) یان ئەوانەی که هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن و کوفر دەکەن و جوێنی پێدەدەن) خوا نەفرینی لێکردوون له دونیاو قیامەتدا سزایەکی زۆر خەجاڵەتئاوەرو سەرشۆڕکەریشی بۆ ئاماده کردوون.",
		"ئەوانەش که ئازاری پیاوانی ئیماندارو ئافرەتانی ئیماندار دەدن بێئەوەی تاوانێکیان ئەنجامدابێت، ئەوانه بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا دەگرنه ئەستۆ.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسەرانت و کچەکانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئەوه لەبارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نەدرێن و (توشی گیروگرفت نەبن)، هەمیشەو بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانه (له کەم و کووڕی ڕابوردووتان خۆش دەبێت).",
		"ئەگەر دووڕووەکان و دڵ بیمارەکان و پڕوپاگەندەچیەکان له مەدینەدا کۆڵ نەدەن، مۆڵەت و هانی تۆ دەدەین که تۆڵەیان لێ بسێنیت، (لەوەودوا زۆربەیان دەربەدەر بکەیت)و کەمێکیان نەبێت له شاردا نەمیننەوە.",
		"(ئەوانه) نەفرین لێکراون له هەرکوێ بژین، دەبیت دەستگیر بکرێن و دەبێت بکوژرێن، (چونکه له خراپەو پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نەوەشاوەتەوە).",
		"(دژایەتی ئەو دووڕووانە) لەبەرنامەی خوادایەو له ڕابوردووشدا ئەنجامدراوە، هەرگیز گۆڕانکاری نابینی له یاساو بەرنامەکانی خوادا.",
		"خەلکی پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ڕۆژی قیامەت (کەی بەرپا دەبێت) پێیان بڵێ: ئەی پێغەمبەر‎: (کاتی بەرپابوونی) هەر خوا خۆی دەزانێ، جا تۆ چووزانی لەوانەیه ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.",
		"بێگومان ئەو خوایه نەفرینی کردوه له کافرەکان (له ڕۆژه قیامەتیشدا) دۆزەخێکی زۆر گەرمی بۆ ئاماده کردوون.",
		"بۆ هەمیشه تیایدا دەبێ بژین، لەوێش نه پشتیوانێك شکدەبەن فریایان بکەو‎ێت نه کەسێك ڕزگاریان بکات.",
		"ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئەم دیودیوی پێدەکرێت لەناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (بەدەم ئاهو ناڵەوه دەڵێن): ئای خۆزگه فەرمانبەرداری خوا بووینایە، گوێڕایەڵی پێغەمبەر بووینایە.",
		"(هەروەها) دەڵێن: ئێمه ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاغاو گەورەکانمان بووین، هەر ئەوان ڕێگەو ڕێبازی (ڕاستیان) له ئێمه شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان دەکات).",
		"پەروەردگارا‌: دووبەرابەرو دوو جەندابه سزای ئەوان بدەو نەفرینێکی زۆر بێئەندازەیان لێ بکە.",
		"ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوە: وەکو ئەوانه مەبن که ئازاری موسایان دا (تۆمەتیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هەڵبەست) خوای گەورەش (لەو تۆمەت و بوختانەیان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئەو لای خوا زۆر بەڕێزو ئازیزە.",
		"ئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هەمیشه قسه و گوفتاری بەجێ و بەسوود بکەن.",
		"(ئەوسا ئیتر) کردەوەکانتان چاك و بەجێ و پەسەند دەکات، له گوناهەکانیشتان خۆش دەبێت، جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بێت، ئەوه ئیتر سەرکەوتن و سەرفەراز‌یەکی بێ ءەندازەو بێ سنووری بەدەست هێناوە.",
		"ئێمه ئەمانەتی (عەقیده و بیروباوڕ، ئەمانتی سەرپشکیمان) نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هەڵگری ئەم ئەمانەته بن)، بەڵام هەمووان دەستیان پێوەناو ترسان لێی (هەر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سەرپشك نەبن) کەچی ئادەمیزاد هە‎ڵیگرت و گرتیه ئەستۆی، بەڕاستی زۆر ستەمکار و نەفام بوو (ئەگەر زۆرینه ڕەچاو بکەین).",
		"تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافرەتانی دووڕوو، وه هاوەڵپەرستان له پیاوان و له ئافرەتان بدات، هەروەها تەوبەو پەشیمانی له پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار وەردەگرێت، بێگومان خوای گەوره (بۆ ئەوان) زۆر لێخۆشبوو و بەڕەحم و میهرەبانە.",
	},
	-- 34 = سبأ
	{
		"سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه، هەر هەمووی، ئەو خاوەنێتی، ستایش و سوپاس له قیامەتدا (له بەهەشتدا) هەر پێشکەش بەو دەکرێت، ئەو (خوایە) زۆر داناو ئاگایە.",
		"دەزانی چی دەچێ بەناخی زەویداو چیشی لێ دێته دەرەوە، چی له ئاسمان دێته خوارەوەو چیش پیایدا بەرزدەبێتەوە، ئەو زاته زۆر میهرەبان و لێخۆشبووه (بەنیسبەت ئیمانداران و تەوبەکارانەوە).",
		"ئەوهانەی کافرو حەقپۆشن دەڵێن: قیامەت هەر نایەت و نامانگاتێ، (ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیە) ئەرێ!! سوێند به پەروەردگارم هەر یەخەتان دەگرێت (چونکه ئەو زاتە) زانایه به نهێنی و شاراوەکان و (هەر خۆی دەزانێ کەی بەرپای دەکات)، بەقەدەر ئەتۆمێك له ئاسمانەکان و زەویدا ناتوانێتلەو پەنهان بێت، وه لەوەش بچووکتر بێت یان گەورەتر (چونکه هەموو شتێك) له کتێبی تایبەتیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وەك دەسگایەکی کۆمپیوتەری وایە، هەموو شتێك تۆمارە).",
		"ئەمەش بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانه بداتەوه که باوەڕیان هێناوه و کردەوەی چاك ئەنجام دەدەن، هەر بۆ ئەوانیش لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە.",
		"ئەوانەش که هەوڵ و کۆشش دەدەن تا بەربەست دروست بکەن له ڕێگەی پەیامی ئێمەداو خەڵکی وێڵ دەکەن له بەرنامەی ئێمە، ئەوانه سزاو تۆڵەیەکی زۆر بەئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئامادەیە.",
		"ئەوانەی که زانستی و زانیاریان هەیه (چ زانستییه ئایینیەکان وەك گاوڕو جوو یان ئەوانەی ڕۆدەچن لەزانستیه مادییەکانا) چاك دەزانن که ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوه بۆت ڕەوانەکراوه حەق و ڕاستەقینەیە، هیدایەتبەخشەو ڕێنمونی بەخشه بۆ ڕێبازی پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات و شایەستەی سوپاس و ستایش.",
		"بێ بڕواکان (بەگاڵتەپێکردنەوە) دەڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هەواڵتان دەداتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هەلا هەلا بوون له توێی خاکدا، ئێوه سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە!!.",
		"ئایا درۆ بەدەم خواوه هەڵدەبەستی، یا شێت بووە؟! (نەخێر..!!) ئەوانەی که باوەڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامەت نیه، له سزای سەختا دەبێ ژیان بەرنەسەر (چونکه لەدنیادا) زۆر گومڕاو سەرلێشێواوبوون.",
		"ئایا ئەوه نابینن چی دەوری داون له ئاسمانەکان و زەویدا، سەرنجی بەردەمیان نادەن؟! ئاوڕێك لو دواوه نادەنەوە؟! ئەگەر بمانەوێ له ناخی زەویدا نوقمیان دەکەین، یان پارچەیەکیان له ئاسمانەوه بەسەردا بەردەدەینەوە، ئا لەو تواناو دەسەڵاتدارییەدا نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیه بۆ هەر بەندەیەك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕەزامەندی ئەوبێت.",
		"(ئێمە) ڕێزێك و بایەخێکی زۆرمان بەخشیوه به داود (فەرمانمان داوه کە): ئەی کێوەکان و باڵندەکان (تەسبیحات و سرودی ستایشی) لەگەڵدا بڵێنەوە، هەروەها ئاسنیشمان بۆ نەرم کردووه (وەکو (معجزة)یەك تا پێداویستیەکانی به ئاسانی لێ دروست بکات).",
		"(هەروەها فەرمانمان پێدا) که قەڵغانی دەرەدامان دروست بکات، ئەڵقەکانی بەڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یەکیان تێهەڵکێش بکات، (نه زۆر تەنك بێت و بەرگه نەگرێت، نه زۆر سەنگین بێت و هەڵگری بێزار بکات)، ‎ (هەروەها فەرمانمان پێ دان‎): کارو کردەوەی چاکه ئەنجام بدەن، دڵنیاشبن که من بینام به کارو کردەوەتان.",
		"بۆ سولەیمانیش بامان خسته ژێر فەرمانیەوە، بەیانیان یەك مانگه ڕێ دەڕۆیشت و ئێواران یەك مانگه ڕێ دەهاتەوە، کانی مسیشمان بۆ تواندەوە، له پەرییانیش هەندێکمان بۆ ڕاهێنا که لەبەردەستیدا کار بکەن به مۆڵەتی پەروەردگاری، جا ئەوەی له فەرمانی ئێمه دەرچێت سزای دۆزەخی پێ دەچێژێت.",
		"سولەیمان هەرچی بویستایە، پەر‎ی‎یەکان بۆیان دروست دەکرد، له شوێنی خوا پەرستی و پەیکەرو حەوزو مەنجەڵی گەورەی بەجۆرێك که له جێگەی خۆی دامەزراوەو ناجوڵێت. ئەی نەوەو شوێنکەوتوانی داوود: ئێوه به کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هەرچەنده کەمێك له بەندەکانم سوپاسگوزارن.",
		"کاتێ که بریاری مردنی (سولەیمانماندا، پەرییەکان نەیانزانی که مردووە)، تا مۆرانه گۆچانەکەی کلۆر کرد، کاتێ که کەوت ئەوسا پەرییەکان بۆیان دەرکەوت که ئەگەر غەیب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کارو فرمانی ناخۆشدا بەردەوام نەدەبوون، (هەر که زانیان سولەیمان وەفاتی کردووه دەستیان له کار هەڵدەگرت).",
		"بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەشوێنەواریاندا بەڵگەو نیشانەی (دەسەڵاتی خوا هەیە)، باخی زۆر گەورەلەلای ڕاست و چەپی ناوجەکەیاندا خەمڵی بوو، (مۆڵەت درابوون کە): بخۆن لەڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوەدان و پەروەردگارێکی لێخۆشبوو و لێبوردەتان هەیە.",
		"(بەڵام ئەمان لەباتی شوکرانەبژێری و خواپەرەستی) پشتیان هەڵکردو (بەدەم بانگەوازی خواوەنەچوون)، ئێمەش لافاوێکی وێرانکەرمان بۆ ناردن، (کەباخ و بێستانی کاولکردن) لەجیاتی ئەو دوو باخەگەورەیەدوو باخی دڕکاوی بەروبووم تاڵ و درەختی بێبەرو کەمێك درەختی (سدر)یش کەبەروبوومێکی کەمی هەیە، پێمان بەخشین.",
		"(ئەو بارودۆخەی که بەسەریاندا هات) دەرئەنجامی بێ‎ئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مەگەر ئێمه تۆڵه هەر له کافران ناسێنین؟!).",
		"(لەوەودوا) ئێمه له نێوان ئەوان و ئەو شوێنەدا که بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوەدانی ئاشکرا هەبوون، که بەبێ ماندوبوون ئەو سەفەرانە‌یان دەکرد له نێوان شام و یەمەندا) ماوەی نێوان دێهاتەکانیان دەبڕی به ئاسانی و بێ ماندوبوون، وه (پێمان وتبوون، ده سەفەرو بازرگانی بکەن)، بڕۆن چەندەها شەو و ڕۆژ بێ ئەوەی هیچ ترس و بیمتان هەبێت.",
		"(کەچی لەو نازو نیعمەتەش بێزار بوونو) وتیان: پەروەدگارا نێوانی ڕێگەو سەفەرەکانمان لەیەك دوور بخەرەوه، (بەم داخوازییەیان) ستەمیان له خۆیان کرد ئێمەش کردمانن به داستان و باسی سەرزاری خەڵکی، وه پاجه پارچەمان کردن، بەڕاستی ئا لەو)ڕووداو حاڵەتانەدا) بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیه بۆ کەسانێك که خۆگربن لەکاتی ناخۆشی و تەنگانەدا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشیدا (وه هەوڵ بدەن وەکو ئەو قەومه نالەباره بیانووگره نەبن).",
		"له ڕاستیدا گومانی شیتان بەڕاست دەرچوو بەرامبەر ئەو جۆره کەسانه (که وتبووی: دەبینی زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ پەروا شوێنی کەوتن، جگه له دەستەیەك له بڕواداران.",
		"جا وەنەبێ (ئیبلس) هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا بێت، بەڵکو ئێمه (ویستومانە) که کێ باوەڕی بەقیامەت و ڕۆژی دوایی هەیەو کێش لەشك و گوماندایه دەربکەوێت، (دڵنیابه ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) کەپەرەردگاری تۆ ئاگادارو چاودێره بەسەر هەموو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم به هاوەڵپەرستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببەن بۆ ئەو شتانەی که لەجیاتی خوا (دەیانپەرستن)!! (ئەوانە) خاوەنی بچوکتر له ئەتۆمێك نین نه له ئاسمانەکان، نه له زەویدا، وەهیچ هاوبەشی و هاوکاریەکیشیان نیه تیایاندا، دەسەڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمە‌تیەکیشیان نیە.",
		"هیچ تکاو پاڕانەوەیەك سودی نیه لای (خوا) مەگەر خۆی مۆڵەت بدات هەتا ئەوکاتەی ئیتر (ئەوانەی تکاکارن و ئەوانەش که تکایان بۆ دەکرێت دڵیان دێتەوه جێ و هۆشیان پیادێتەوه و لەیەکتر دەپرسن): پەروەردگارتان فەرمانی بەچی داو چی فەرموو: (له وەڵامیاندا) دەڵێن: حەق و ڕاست و دروست، بەڕاستی ئەو (پەروەردگارە) زۆر بەرزو بڵندو گەورەیە.",
		"(ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم به هاوەڵپەرستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێ‎دەبەخشێت له ئاسمانەکان و زەویدا (ئەگەر بەهۆی سپڵەییانەوه وەڵامیان نەدایتەوه تۆ) بڵێ: (مەگەر هەر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبەخش)، ئەوسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمە، یا ئێوه لەسەر ڕێگەی (ڕاست و دروستی) هیدایەتین، یاخود له گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوەر).",
		"هەروەها پێیان بڵێ: ئێوه پرسیارتان لێناکرێت دەربارەی گوناگی ئێمە، ئێمەش پرسیارمان لێناکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەتان که ئەنجامی دەدەن (هەرکەس بەرپرسی کارو کردەوەو بیروباوەڕی خۆیەتی).",
		"پێیان بڵێ: (ڕۆژێك دێت) پەروەردگارمان هەموو لایەکمان کۆدەکاتەوە، لەوەودوا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی جیامان دەکاتەوە، (باوەڕداران بۆ بەهەشت و بەختەوەری، کافرو هاوەڵپەرەستان بۆ دۆزەخ و دەردی سەری)، (ئەو ڕۆژە) ئەو زاته هەر خۆی دادوەری دادپەروەرەو زانای بێسنوورە.",
		"(دووباره پێیان) بڵێ: ئادەی ئەوەانەم نیشان بدەن که دابووتانه پاڵ خواو به هاوبەشی ئەوتان دادەنا، هەرگیز کاری وا ڕەوا نیە، بەڵکو ئەو خوایە، زۆر باڵادەست و دانایه (بەهیچ شێوەیەك پێویستی به هاوەڵ نیە).",
		"ئێمه تۆمان ڕەوانه نەکردووە، مەگەر بۆ ئەوه نەبێ که بۆ هەموو خەڵکی ببیته مژدەدەرو ترسێنەر.",
		"(بێ‎بڕواکان) دەڵێن: (باشە) کەی ئەم بەڵێنه (قیامەت و زیندوبونەوە) دێته دی ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن.",
		"پێیان بڵێ: کاتێك دێت که ناتوانن نه تاوێك دوا بکەون نه تاوێك پێش بکەون (بەڵکو لەکاتی خۆیدا ئاماده دەکرێن).",
		"ئەوانەی که بێ‎بڕوان دەڵێن: هەرگیز باوەڕ بەم قورئانەو بەو (کتێبانەش) ناکەین که پێش ئەم (ڕەوانه کراوە)، خۆ ئەگەر دەبینی (له ڕۆژی قیامەتدا) چۆن ستەمکاران وەستێنراون لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسه دەڵێن به یەکترو (یەکتری تاوانبار دەکەن)، لاوازکراوەکان به زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: ئەگەر ئێوه نەبوونایه ئێمه باوەڕدار دەبووین.",
		"دەسەڵاتدارو زۆردارەکانیش بەلاوازکراوو ژێردەستەکان دەڵێن: بۆچی ئێمه ڕێگەی هیدایەتمان لێ‎بەستبوون و نەماندەهێشت دوای ئەوەی که بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیە، خۆتان تاوانبارو تاوانکارن.",
		"(دووبارە) لاوازکراو ژێردەستەکان به زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: نا، وانیە، بەڵکو پیلان و نەخشەی شەوانه ڕۆژ بوو که فەرمانتان پیادەداین که بڕوامان به خوا نەبێ و (شوێنی ڕێگەو ڕێبازی نەکەوین)، هاوەڵی بۆ بریار بدەین، (پاشان هەموان) پەشیمانی له دەرونیاندا دەشارنەوه (بەتایبەتی کاتێك کە) ئەو سزاو تۆڵەیان بینی که بۆیان ئامادەیە، (ئەوسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کرده گەردنی ئەوانەی که بێ‎بڕوا بوون، مەگەر پاداشتیان لەبری کارو کردوەکانیان نیە؟!.",
		"(ئێمە) بۆ هەر شوێنێك (پێغەمبەرێکی) بێدارخەرەوەمان نەناردووە، خۆشگوزەرانان نەیانووتبێ: ئێمه بڕوامان بەم (بیروباوەڕە) نیه که بەئێوەدا ڕەوانەکراوە!!.",
		"هەروەها وتوویانە: ئێمه سامان و نەوەی زۆرترمان هەیه (لەئیمانداران، دیاره که خوا ئێمەی خۆش دەوێت!!)، ئێمه (له قیامەتدا) سزاو ئەشکەنجه نادرێین!!.",
		"(پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر صلی‎ الله علیە‎ وسلم) بەڕاستی ئەوە، پەروەردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبەخشێت به هەرکەسێك که بیەوێ، یان کەمی دەکاتەوەو تەنگی دەکاتەوه (بێگومان هەردوو حاڵەتەکه بۆ تاقیکردنەوەیە) بەڵام زۆربەی خەڵکی به (نهێنی کارەکانمان) نازانن و پەی پێ‎ نابەن.",
		"(لەڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نەوەتان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونەوەتان له ئێمە، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، بەڵکو ئەوانەی که باوەڕیان هێناوەو کاروکردەوەی چاکه ئەنجامدەدەن (ئەوانه نزیکن له ئێمەوەو ڕێزیان لای ئێمه هەیە) ئا ئەوانه پاداشتیان چەند بەرابەره بەهۆی کردەوەی چاکیانەوە، هەر ئەوانیش له کۆشك و تەلارەکانی (بەهەشتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان دەبەنه سەر.",
		"ئەوانەس که هەوڵ و کۆشش دەدەن (تا بەربەست بخەنه ڕێی) ئایەتەکان ئێمە، ئا ئەوانه بۆ ناو سزاو ئازار ڕاپێچ دەکرێن.",
		"(ئەی پێغە‌مبەر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت به هەرکەس له بەندەکانی یا لێی دەگرێتەوە، ئێوەش هەر شتێك دەبەخشن ئەو زاته پێتان دەبەخشێتەوه (هەندێك جار له دینادا، پاداشتی قیامەتیش با بوەستێت)، چونکه ئەو خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی بەخشە.",
		"ڕۆژێك دێت که هەموان کۆدەکرێنەوه (ئەوسا خوا به فریشتەکان دەفەرموێت: (بەڕاست)، ئەوانه ئێوەیان دەپەرست؟!",
		"(له وەڵامدا) دەڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) تۆ یارو یاوەری ئێمەی نەك ئەوان، بەڵکو ئەوانه پەرییان دەپەرست، زۆربەیان باوەڕیان پێیان هەبوو (باوەڕیان به جادووگەرو دەجالەکان هەبوو).",
		"ئەوه ئیتر ئەمڕۆ کەستان دەسەڵاتی ئەوەی نیه که قازانجێك یا زەرەرێك به کەسی‎ترتان بگەیەنێت، بەوستهمکارانیش دەڵێین: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی که ئێوه به درۆتان دەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو.",
		"جا ئەگەر ئایەته ئاشکەاو ڕوونەکانی ئێمه بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، (کافران) دەڵێن: ئەمه کابرایەکەو دەیەوێت له ڕێگەو ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هەروەها دەڵێن: ئەمه شتێکی دەستهەڵبەست و هەڵبەستراوە، ئەوانەش که کافرن دەربارەی ئەو حەق و ڕاستییەی که بۆیان هاتووه دەڵێن: ئا ئەمه سیحرو جادوویەکی ئاشکرایە!!.",
		"(جا خۆ ئێمە) هیچ کتێب و نامەیەکمان بۆ نەناردوون تا بیخوێنن (تا لەڕووی ئەوەوه تۆ بەدرۆ بخەنەوەو بڕوات پێ نەکەن)، وه پێش تۆش هیچ پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانه نەکردوون (تا له سزای بێ‎ئیمانی بیانترسێنێت).",
		"ئەو خەڵکەی پێش ئەمانێش (پێغەمبەرانی خوایان) بەدرۆ خستەوه به مەرجێك بەقەدەر دەیەکی ئەوانە، ئەمانه دەسەڵاتدارو خاوەن دارایی نین، کەچی پێغەمبەرەکانی منیان بەدرۆ خستەوە، ئایا نابینن چۆن تۆڵەم لێ سەندن و چیم بەسەرهێنان؟!",
		"(پێیان) بڵێ: من ئەك ئامۆژگاری ئێوه دەکەم، کە، بۆ خواو لەبەر خوا، دوو قۆڵی و بەتەنهایی، دانیشن و بیرکەنەوه (لەم قورئانە، لەم پێغەمبەرە، لەم بەرنامەیە) ئەم هاوەڵەی ئێوه (محمد صلی الله علیه وسلم)، شێت نیە، بەڵکو ئەو تەنها ترسێنەری ئێوەیه پێش ئەوەی سزایەکی سەخت ڕووبەڕووتان ببێت..",
		"پێیان بڵێ: هەرچی پاداشت و کرێیەکم داواکردووه هەر بۆ خۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە، ئه خوایەش شایەته بەسەر هەموو شتێکەوە.",
		"(ئەی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم (سەرئەنجام) حەق دەماڵی بەسەر (بەتاڵ و ناحەقیدا) بەڕاستی ئەو زاته زۆر شارەزایه به نهێنی و شاراوەکان.",
		"هەروەها بڵێ: حەق و ڕاستی هات و بەتاڵ و ناحەقی بوی نەما.. نه دەتوانێ دەست پێ‎بکاتەوە، نه دەتوانێ بگەڕێتەوه دۆخی جارانی.",
		"بڵێ: ئەگەر من گومڕابم ئەوه گومڕاییەکەم زەرەری بۆ خۆم هەیە، خۆ ئەگەر ڕێگەی هیدایەتم گرتبێت ئەوه بەهۆی نیگاو وەحیی پەروەردگارمەوەیە، بەڕاستی ئەو زاته زۆر بیسەرو نزیکە.",
		"(ڕۆژێك دێت کافران) دەبینیت لەترسا خەریکن زیڕه دەکەن، دڵنیان که له دەست دەرناچن و ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئیتر هەر له نزیکەوه دەستگیر دەکرێن و باڵبەست دەکرێن.",
		"ئەو کاته (به ناچاریی) دەڵێن: ئیمانمان (به پەروەردگارمان) هێنا، بەڵام لەو شوێنه دوورەوه ئیمان چۆن دەستدەکەوێت (تازه کار لەکار ترازراوە).",
		"ئەوانه کاتی خۆی باوەڕیان بەخوا نەبوو، هەر لەدوورەوه باسی نهێنی و شاراوەکانیان دەکردو، دەمیان لێدەدا.",
		"(ئەوسا ئیتر) لەنێوان ئەمان و ئارەزوکانیاندا (بەربست دانرا)، هەروەکو پێشتر به هاوشێوەی ئەمان کرا، بەڕاستی ئەوانه هەمیشەو بەردەوام له گومان و دوودڵیدا بوون (بەرانبەر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یەکلایی نەدەکردەوە).",
	},
	-- 35 = فاطر
	{
		"سوپاس وستایش بۆ خوایە، که بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، فریشتەکانی کردووه به فرستادەی خۆی که خاوەنی چەندەها باڵن، هەیانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵە، له دروستکردندا هەرچی بوێت زیادی دەکات (له ژمارەی فریشتەکان، له ئەستێره و هەسارەکان، له ئادەمیزاد و پەری... هتد) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.",
		"هەر کاتێک خوا دەروازەی ڕەحمەت و بەخششی خۆی له خەڵکی بکاتەوە، ئەوه هیچ کەس و هیچ شتێک ناتوانێت بەری بگرێت، هەر کاتێکیش دەروازەی ڕەحمەتی بگرێتەوه و دای بخات، کەس ناتوانێت له دوای گرتنەوەکەی خوا بێجگه له خۆی بیکاتەوە، ئەو زاته هەر خۆیشێ باڵادەست و دانایە.",
		"ئەی خەڵکینه بیربکەنەوه له چاکەی خوا بەسەرتانەوه، ئایا دروستکارو به دیهێنەرێکی تر هەیه جگه له خوا له ئاسمان و زەویەوه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببەخشێت؟ جگه لەو زاته خوایەکی تر نیە، جا ئەوه چۆن لەو بیروباوەڕه دروسته لا دەدرێن؟ (روو دەکەنه گومڕایی).",
		"(پاشان دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەداتەوه و دەفەرموێت): خۆ ئەگەر خوانەناسان بڕوات پێنەکەن، ئەوه دڵنیایه که پێغەمبەرانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نەکراوە، بەڵام غەمت نەبێت هەر بۆ لای خوا هەموو کارێک دەبرێتەوه و ئەوانه له دەستی دەرناچن.",
		"ئەی خەڵکینە: دڵنیابن بەڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامەت بەرپا دەکات و له هەموو کەس دەپرسێتەوە) کەوابوو ژیانی ئەم دنیایه سەرتان لی نەشێوێنێت و شەتیان نەتانخەڵتێنێت به ناوی ڕەحم و بەزەیی خواوه (که گوایه هەرچی بکەن خوا بەبەزەیییه و لێتان خۆش دەبێت).",
		"چونکه بەڕاستی شەیتان دوژمنتانه ئێوەش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و دارودەستەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی ببنه نیشتەجیی دۆزەخ.",
		"ئەوانەی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوەڕێیانە، ئەوانەش باوەڕیان هێناوه و کردەوه چاکەکانیان ئەجامداوه لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوەڕێیانه بۆ بۆیان ئامادەیە.",
		"ئایا ئەو کەسەی که کردەوه ناشیرینەکانی بۆ ڕازێنراوەتەوه و به جوان و چاک دەیبینێت؟! (وەک ئەو کەسه وایه که پێوەری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپە)؟ بەڕاستی خوا بیەوێت هەر کەس گومڕا بکات دەیکات، هەر کەسێکیش هیدایەت بدات دەیدات، (ئەڵبەته نەک بەشێوەی هەڕەمەکی) کەواته تۆ به خەفەرتیانەوه خۆت مەفەوتێنە، چونکه بەڕاستی خوا ئاگاو زانایه بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.",
		"خوا ئەو زاتەیه که بای ڕەحمەت دەنێرێت و هەڵمی دەریاکانی پێ دەگوێزێتەوه و دەیکاته هەور، جا دەینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، دەفەرموێت: ئینجا ئەو زەویەمان پێ زیندوو کردوه دوای ئەوەی که مردبوو، زیندو کردنەوەی ئێوەش هەر بەو شێوەیه دەبێت.",
		"ئەوەی سەربەرزی وپایەبڵندی دەوێت، با بزانێت که هەموو سەربەرزی و پایه بڵندیەک هەر بۆ خوایە، گوفتاری چاک و جوان و بەجێ بۆ لای ئەو زاته بەرز دەبێەوە، کاروکردەوەی چاکیش گوفتاری شیرین بەرز دەکاتەوه (هەروەها پێچەوانەکەشی هەروایە)، جا ئەوانەی که پیلانی خراپ دەگێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئامادەیە، پیلانی ئەوانه هەر خۆی پووچ دەبێتەوه و بێ بەروو و ناکامە.",
		"خوا؛ ئێوەی له خاک دروستکردووە، لەوەودواش له نوتفەیەک (که بریتیه له بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک لەگەڵ هیلکۆکەیەکدا) لەوەودوا کردوونی به جووت (به نێرو مێ)، هیچ مێننەیەک ئاوس نابێت و نازێت و سکەکەی دانانێت تەنها به ئاگاداری ئەو زاته نەبێت، هیچ تەمەن درێژێک، تەمەنی درێژ نابێت و له تەمەنی کەم نابێتەوە، بێ ئەوەی له زانستی خوادا یاداشت نەکرابێت، بێگومان ئەو شته لەسەر خوا ئاسانە.",
		"هەر دوو خۆره دەریا وەکو یەک نین، یەکێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئەوی تریان سوێر و تاڵ، له هەردووکیان گۆشتی ئەڕو تازه دەخۆن، جۆرەها شتی گرانبەها (وەک گەوهەرو مرواری و یاقووت و... هتد) ەردەهێنن و لەبەری دەکەن و خۆتانی پێ دەڕازێننەوە، ئینجا کەشتییەکان دەبینیت ئاوەکه لەت دەکەن و (به ئاسانی پیایدا دەڕۆن) تا له بەخششەکانی پەروەردگار بەهرەوەر ببن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزریش بن.",
		"(هەر خوایه کە): شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات، ڕۆژیش تێهەڵکێشی شەو دەکات، خۆرو مانگی ڕامهێناوە، هەریەکەیان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانەوەدایە، ئائەو خوایه پەروەردگارتانه خاوەنی هەموو موڵک و بەدیهاتووەکانە، (بەڵام) ئەوانەی جگه لەو هاناو هاواری بۆ دەبەن ولێی دەپارێنەوه تەنانەت خاوەنی توێکڵه تەنکەکەی دەوری ناوکی خورمانیش نین.",
		"خۆ ئەگەر هاناو هاواریان بۆ بەرن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئەگەر بشبیستن به دەمتانەوه نایە، ڕۆژی قیامەتیش حاشا دەکەن لێتان و لەوەی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان کەس نییه وەک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هەواڵی ڕاست و دروست بگەیەنیت.",
		"ئەی خەڵکینه ئێوه هەژارو نەدارن و هەمیشه ئاتاجی خوان، (له هەموو کات و شوێنێکدا و بۆ هەموو شتێک) هەر تەنها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسە.",
		"ئەگەر بیەوێت ئێوه لەناو دەبات و کەسانی تر سەرلەنوێ دەهێنێته کایەوە.",
		"ئەمەش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئەنجامدانی هیچی پێ ناچێت).",
		"هیچ گوناهبارێکیش گوناهی کەسانی تر هەڵناگرێت (له قیامەتیشدا)ئەگەر بارگرانێک (گو‌ناهبارێک) هاوار له کەسێک بکات تا باری سەرشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هەتا ئەگەر خزمیشی بێت (جا تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم) تەنها ئەوانه بێدار دەکەیتەوه که له پەروەردگاریان دەترسن لەغەیب و پەنهانیدا و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن، ئەوسا ئەوەی دڵ و دەروون و گوفتارو کردەوەی خۆی پاك بکاتەوە، ئەوه بەڕاستی سوودەکەی بۆ خزمەتی، گەڕانەوه و سەرئەنجامیش بۆ لای خوای گەورەیە.",
		"ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وەك یەك نین.",
		"تاریکیەکان و ڕوناکیش چون یەك نین.",
		"سێبەرو خۆرەتاویش وەك یەك نین.",
		"زیندووان و مردووانیش هاوتای یەك نین بێگومان خوا ڕاستی دەدات بەگوێی هەر کەسێکدا بیەوێت بەڵام تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ناتوانیت پەیامەکەت بگەیەنیت بەو کەسانەی که لەناو گۆڕدان (مەبەست کافرانه که وەك مردوو نابیستن و ئەگەر بشبیستن سوودی لێ وەرناگرن).",
		"بەڵکو تۆ ئەی پێغەمبەر تەنها بێدارکەرەوه و ترسێنەریت و بەس.",
		"بێگومان ئێمه تۆمان ڕەوانەکردووه بەحەق و ڕاستیەکی تەواوەوە، تۆ مژدەدەری (ئیماندارانیت)، ترسێنەری (بێ بڕواکانیت) هیچ گەل و نەتەوەیەکیش نەبووه که فرستاده و بێدارکەرەوەیەکی بۆ ڕەوانه نەکرابێت.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئەگەر بڕوایان به تۆ نەکرد ئەوه دڵت له خۆت دانەمێنێت، بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر هەڵویستیان وابووە، بڕوایان به پێغەمبەران نەبووە، هەرچەنده ئەوان به موعجیزەو بەڵگەی بەهێزەوە، به پەیام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕەوانه کرابوون.",
		"پاشان ئەوانەی بێ باوەڕبوون خەشم و قینی خۆمم لێگرتن و لەناوم بردن، جا چۆن بوو بەڵاو تۆڵەی من.",
		"ئایا سەرنجت نەداوه که بەڕاستی خوا له ئاسمانەوه بارانی باراندووە، جا ئێمه بەو بارانه جۆرەها بەروبوومی جیاوازمان دەرهێنا که (رەنگیان، قەبارەیان، تامیان، بۆنیان، شێوەیان، شوێنیان، وەرزیان) جیاوازە... هەروەها هەندێ لەکەژو کێوەکانمان بەزنجیره کێشاوە، هەیانه چین و هێڵ و نەخشی سپی و سووره و ئەوانیش ڕەنگیان جیاوازە، هەشیانه ڕەشێکی تاریك و تۆخە...",
		"هەروەها بەو شێوەیه له خەڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆرەها ڕەنگ و شێوه و قەبارەی جیاواز هەیە. بەڕاستی هەر زاناکان پەی بەو نهێنییانه دەبەن و لەناو بەندەکانی خوادا هەر ئەوان لەخوا دەترسن (له سەردەمی علم و زانستیدا ئەم ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك وردەکاری بەدیهێنراوان پەی پێ دەبەن، زۆر هەست به گەورەیی و دەسەڵاتی خوا دەکەن)، بەڕاستی ئەو خوایه زۆر باڵادەسته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ دەکەن و باوەڕی پێ دەهێنن).",
		"بەڕاستی ئەوانەی که پەیامی خوا، قورئان دەخوێننەوه و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەو لەو ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانەی پێمان بەخشیوون، بەخشیوویانە، بەنهێنی و بەئاشکرا... (بەنهێنی بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خەڵکی) ئەوانه بەئومێدی بازرگانیەك ئەو کاره دەکەن که هەرگیز نائومێد و زەرەمەند نابن.",
		"بۆ ئەوەی خوای میهرەبانیش وەفا بکات به بەخشینی پاداشت بۆیان و لەخەڵات و بەخششی زیاتریش بەهرەمەندیان بکات، بەڕاستی ئەو خوایه لێخۆشبوو و سوپاسگوزارە...",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەوەی که بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانەکردیت لەم قورئانە، ئەوه حەق و ڕاستیەو بەڕاست دانەری کتێبه پێشەواکانیشە، بەڕاستی خوا ئاگاو بینایه به بەندەکانی.",
		"پاشان کەسانێکمان کرده خاوەن و ڕاگەیەنەری ئەم قورئانه که هەڵمانبژاردوون له بەندەکانمان، جا هەیانه ستەمی له خۆی کردووه (چاکەی کەمەو گوناهی زۆرە)، هەشیانه مام ناوەندیە، هەشیانه زۆر گەرم و گوڕه له چاکەکاریدا به ویست و یارمەتی خوا، ئا ئەو هەڵبژاردنەو ئەو گەرم و گوڕیه له چاکەکاریدا، ڕێزو خەڵاتێکی زۆر گەورەیه..",
		"ئەو بەختەوەرانه (له پاداشتی ئەو هەوڵ و کۆششانەیاندا) دەچنه باخەکانی بەهەشتی- عدن-ەوە، لەوێ دەستبەندی ئاڵتون و مرواری دەکرێته دەستیان، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمه.",
		"ئینجا هەمووان له خۆشیدا دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی که هەرچی غەم و پەژارەیه له دڵ و دەروونی دەرکردین، بەڕاستی پەروەردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزارە.",
		"ئەو خوایەی که جێنشینی کردین له ماڵی هەمیشەیدا به بەخشش و ڕێزی تایبەتی خۆی ئیتر هیچ نەخۆشی و ناخۆشیەك توخنمان ناکەوێت، هیچ ئازارو ئێشێکی دەروونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.",
		"لەو لاشەوه ئەوانەی که کافرو بێ باوەڕ بوون، دۆزەخ بۆیان ئامادەیە، بڕیاری لەناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! تەنانەت بەشێك له سزاکەش لەسەریان کەم ناکرێتەوە، ئا بەو شێوەیه هەموو کافرو بێ باوەڕه سەرسەختەکان سزا دەدرێن و تۆڵەیان لێ دەستێنین.",
		"ئەوانه گریەو زاری و هاوارو قیژەو ناڵەیان لەناو دۆزەخدا لێ بەرز دەبێتەوەو بەکەساسیەوه دەڵێن پەروەردگارا: دەرمان بهێنەو ڕزگارمان بکه لەم حاڵە، مەرج بێت کارو کردەوەی چاك ئەنجام بدەین، نەك ئەوەی که جاران دەمانکرد، له وەڵامیاندا خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوەنده تەمەنمان پێ نەبەخشین؟ ئەوەی بیەوێت بیرێك بکاتەوه تیایدا بیربکاتەوه؟! بێدارکەرەوەشتان بۆ هات، (دیاره هەموویان خەجاڵەت و سەرشۆڕدەبن و قسەیان نامێنێت)، بۆیه پێیان دەوترێت: کەواته ده بچێژن سزای دۆزەخ، چونکه ستەمکاران هیچ پشتیوانێکیان نیە.",
		"بەڕاستی خوا زاناو شارەزای نهێنیەکانی ئاسمانەکان و زەویە، بەڕاستی ئەو زاته زانایه بەوەی که له سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراوە..",
		"هەر ئەو زاته ئێوەی کرده جێنشین له زەویدا، جا ئەوەی که کافرو بێ بڕوا بێت، ئەوه کافر بوونەکەی لەسەری دەکەوێت، بێ باوەڕیی کافران، هیچیان لای پەروەردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خەشم و قینی خوا لێیان، خوانەناسی کافران هیچ دەستکەوتێکی نیه جگه له خەسارەت مەندی و زەرەرمەنی نەبڕاوە.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ دەربارەی ئەو شتانەی کردوتانه به هاوەڵ بۆ خواو هاناو هاواریان بۆ دەبەن جگه له خوا، پیشانم بدەن کام شوێنی زەویان دروست کردووە، ئایا بەشداریەکیان هەیه لەگەڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانەکاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبەخشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بتەکان!! نەخێر وانی یە، بەڵکو ئەو ستەمکارانه هیچ بەڵێنێك به یەکتری نادەن، تەنها خەڵەتاندن نەبێت.",
		"بەڕاستی هەر خوایه که ئاسمانەکان و زەوی ڕادەگرێت و نایەڵێت لەناو بچێت و لەیەك بترازێت، سوێند به خوا ئەگەر تێك بچن و لەیەك بترازێن، ئەوه هیچ کەسێك نی یه بتوانێت دوای ئەو زاته فریایان بکەوێت، بەڕاستی هەر ئەو هەمیشەو بەردەوام خۆگرو ئارامگرو لێخۆشبووە.",
		"ئەو کافرو هاوەڵگەرانەی قوڕەیش زۆر بەگەرمی بەخوا سوێندیان دەخواردو دەیانوت: ئەگەر پێغەمبەرێکی بێدارکەرەوه بۆیان بێت، بێگومان له هەموو گەلانی تر باوەڕدارتر دەبن، کەچی کاتێ که پێغەمبەرێکیان بۆ هات لەسەر کەشی و دووره پەرێزی زیاتر هیچی تریان لێ نەوەشایەوە...",
		"چونکه خۆیان بەزل و گەوره دەزانی له زەویداو پیلانی شەڕو تاوانیان کێشا، بەمەرجێك پیلانی شەڕو تاوان تەنها بەسەر ئەوانەدا دەشکێتەوه که نەخشەی بۆ دەکێشن، مەگەر ئەمانه بەدژایەتی ئیسلام تەنها چاوەڕێی ئەو کارەساتانه بکەن که بەسەر گەلانی پێش ئەماندا هاتووە، (کاتێ بڕوایان به پێغەمبەران نەهێناوە، لەناوبران) ئیتر تۆ نابینیت هەرگیز له یاساو بەرنامەکانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هەرگیز نابینیت یاساو بەرنامەکانی خوا له نەخشەی خۆیان لابدەن. (که بەشێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانە).",
		"ئایا ئەوه نەگەڕاون به زەویدا، تا سەرنج بدەن و تەماشا بکەن، چۆن بوو سەرئەنجامی گەلانی پێس ئەمان و چیمان بەسەر هێنان، ئەوانه هێزو دەسەڵاتیان لەمان زیاتر بوو، وەنەبێت خوا هیچ شتێك دەستەوسانی بکات له ئاسمانەکان، یان له زەویدا چونکه بەڕاستی ئەو زاته هەمیشەو بەردەوام زانایەو بەدەسەڵات و توانایە.",
		"خۆ ئەگەر خوا تۆڵەی له خەڵکی بسەندایه له سەرەنجامی کارو کردەوەی نادروستیاندا، هەرچی زیندەوەر هەیه لەسەر ڕووکاری زەوی نەدەما، بەڵام خوا ئەوەنده بەپەله نیه له تۆڵەسەندن، بەڵکو دوایان دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئەو کاته خوای گەوره بینایه به بەندەکانی (کارو کردەوەیانی هەموو لەبەردەست دایە).",
	},
	-- 36 = يس
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"سوێند بەو قورئانەی که هەموو فەرمانێکی له شوێنی خۆیایەتی...",
		"بەڕاستی تۆ ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغەمبەرانیت...",
		"لەسەر ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.",
		"ئەم قورئانه لەلایەن زاتێکی خاوەن دەسەڵات و میهرەبانەوه دابەزیووه و ڕەوانه کراوە...",
		"بۆ ئەوەی گەل و هۆزێکی پێ بێدار بکەیتەوه که باوو باپیرانیان بێدار نەکراونەتەوەو بێ ئاگایی و نەشارەزایی ماونەتەوە.",
		"سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی لەسەر زۆربەیان که دۆزەخ پڕ دەکەین لێیان، لەبەر ئەوه ئیمان و باوەڕ ناهێنن (بەهۆی سەرسەختی و گوێ نەگرتنیانەوە).",
		"بەڕاستی هەر دەڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گەردنیان و له ژێر چەناگەیان توندکراوه و به ناچاری سەریان بەرز ڕاگیراوه و ئەم لاولایان پێناکرێت و بەرپێی خۆیان نابینن.",
		"هەروەها بەربەستمان له بەردەمیانەوه و له پشتیانەوه داناوە، پەردەشمان هێناوه بەسەر چاویاندا (مەبەست ئەو بەربەستانەشه که له دەروونیاندا هەیه و نایەڵێت ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە) ئیتر ئەوانه حەق و ڕاستی نابینن.",
		"ئەوانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکەیتەوه یان بێداریان نەکەیتەوە، هەر باوەڕ ناهێنن.",
		"بێگومان تۆ تەنها دەتوانیت ئەوانه بێدار بکەیتەوه که شوێنی قورئان و بەرنامەی خوا کەوتوون، له پەنهانیشدا له خوا دەترسن، بەو هۆیەوه مژدەی لێخۆشبوون و پاداشتی بایەخدار و بەنرخ بده بەو جۆره کەسانە.",
		"بێگومان هەر ئێمه مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، هەرچی کردوویانه و دەیکەن تۆماری دە‌کەین لەگەڵ ئاسەوارەکانیشیاندا، هەموو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگەی تایبەتدا) بەوردی تۆمار و ئامارکردووە.",
		"نموونەیان بۆ بهێنەرەوه به خەڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک دەستەیەک پێغەمبەریان بۆ هات.",
		"سەرەتا دووانمان بۆ ڕەوانه کردن، کەچی بروایان پێنەکردن، ئێمەش سێهەمێکمان بۆ پشتگیریان ڕەوانه کرد، هەموویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه لەلایەن پەروەردگارەوه ڕەوانه کراوین.",
		"خە‌ڵکەکه وتیان: ئێوه تەنها ئادەمیزادێکن وەکو ئێمە، خوای میهرەبانیش هیچ شتێکی ڕەوانه نەکردووە، ئێوه هەر درۆ دەکەن.",
		"پێغەمبەرەکان وتیان: پەروەردگارمان خۆی چاک دەزانێت ئێمه بەڕاستی بۆ لای ئێوه ڕەوانه کراوین به پێغەمبەرایەتی.",
		"تەنها ئەوەشمان لەسەره که به ڕوون و ئاشکرا پەیمانی خواتان پێ ڕابگەیەنین.",
		"خەڵکەکه وتیان: ئێمه به ڕاستی بەهاتنتان تووشی نەگبەتی بووین، سوێند به خوا ئەگەر واز نەهێنن و کۆڵ نەدەن، بەرد بارانتان دەکەین و له لایەن ئێمەوه توشی ئازارێکی به ئێش دەبن.",
		"پێغەمبەرەکان وتیان: ئێوه نەگبەتی و شوومیتان لەگەڵ خۆتاندایه (بەهۆی بێ باوەڕیتانەوە)، ئایا ئەگەر ئامۆژگاری و یاداوەری بکرێن ئەوه دەبێته نەگبەتی و شووم بۆتان؟! نەخێر، وانییە، ئێوه هەر خۆتان قەوم و هۆزێکی سەرەڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نەگبەتی یەخەی گرتوون.",
		"ئەوسا لەوپەڕی شارەوه پیاوێکی ئیماندار بەپەلە، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەم پێغەمبەرانه ڕاست دەکەن، ئەم فرستادانه ڕاست دەڵێن شوێنیان بکەون، بڕوایان پێ بکەن، ئیمانیان پێ بهێنن...",
		"شوێنی ئەو کەسانه بکەون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکەن، ئەوانه هیدایەت دراون و لەسەر بەرنامەیەکی ڕاست و دروستن.",
		"دیاره خەڵکەکه کردویانه به گاڵە، بۆیه پیاو چاکەکه وتوویەتی: جا ئەوه بۆچی من ئەو زاته نەپەرستم که بەدی هێناوم، ئێوەش خەڵکینه هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.",
		"ئایا ڕەوایه له جیاتی خوا چەند پەرستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم که هیچیان بەدەست نیه خۆ ئەگەر خوای میهرەبان بیەوێت تووشی ناخۆشیەکەم بکات، تکاو پاڕانەوەی ئەو پەرستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگەیەنن و فریام ناکەون و ڕزگارم ناکەن.",
		"بێگومان من ئەگەر شتی وا بکەم، ئەو کاته من له گومڕاییەکی ئاشكرا دەبم.",
		"به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به پەروەردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.",
		"(دیارە، خوانەناسان پەلاماریان داوه و شەهیدیان کردووە) بۆیه پێی وتراوە: فەرموو بۆ ناو بەهەشت، لەوێشەوه هەر دڵسۆزانه وتویەتی: خۆزگه قەومەکەم بیازنانیایه سەرئەنجامی ئیمان چۆنه و کەوتومەته ناو چ ناز و نیعمەتێکەوە.",
		"بەهۆی ئەوەوه که پەروەردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانەوە.",
		"خوا دەفەرمێت: وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان له ئاسمانەوه ناردبێته خوارەوه بۆ سەر هۆزەکەی دوای شەهیدکردنی، وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان ڕەوانه کردبێت بۆ لەناو‌بردنیان.",
		"بەڵکو تەنها یەک دەنگی گەورەو شریخەیەکی بەهێز نەبێت هیچی تر نەبوو، جا ئەوان دەستبه جێ مردن خامۆش بوون.",
		"پەشیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سەر ئەو بەندانە، هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نایەت که ئەوان گاڵتەی پێنەکەن.",
		"ئائه ئەوه سەرنجیان نەداوه چەندەها هۆزی پێش ئەمانمان لەناو بردووە، خۆ هەرگیز ناگەرێنەوه نەویان و ناگەرێنەوه بۆ دنیا.",
		"کەسیان نی یه لەو لەناو براوانه که لای ئێمه به کۆمەڵ ئامادەی لێپرسینەوه نەکرێن.",
		"له بەڵگەو نیشانەی ئاشکرای خوا بۆ ئەو خەڵکە: زەوی مردووه که بەهۆی ئاوی بارانەوه زیندووی دەکەینەوە، دانەوێڵه لێ پەیدا دەکرین که لێی دەخۆن.",
		"هەروەها جۆرەها باخاتی لێ بەرهەم دەهێنین، له دارخورما و چەند جۆری ترێ، هەروەها چەندەها کانیاویشمان تیایدا هەڵقوڵاندووە....",
		"بۆ ئەوەی له بەرووبومەکەی بخۆن، لەوەش که بەدەستی خۆیان لەو بەرو بوومانه دروستی دەکەن (وەکو دۆشاو و سرکه و شەربەت و... هەروەها جێگەی تێڕامانه کە: ئادەمیزاد ورد بێتەوه له دانه دانەی ئەو بەروبوومانە، چۆن پێچراونەتەوە، قەبارەیان، ڕەنگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له بەرامبەر ئەو هەموو نازو نیعمەتانەوه سوپاسگوزاری ناکەن؟!",
		"پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی هەر هەموو بەدیهێنراوەکانی بەجووت دروست کردووه لەوەی له زەویدا دەڕۆیت، له خۆیشیان، لەو شتانەش که نایزانن (له سەردەمی عیلم و زانستیدا ڕوون بۆتەوە: که هەموو بەدیهێنراوان_مادی و مەعنەوی_جووتن).",
		"هەروەها بەڵگەو نیشانەیەکی ئاشکرای تر بۆیان، شەوە، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی لەبەر دادەماڵین، بەو هۆیەوه دنیایان لێ تاریك دەبێت.",
		"خۆریش له گەردش و سوڕانەوەی خۆیدا بەردەوامه و بەرەو سرەوت دەچێت، یاخود به دەوری چەقی خۆیدا دەسوڕێتەوە، بێگومان ئەوه توانای زاتێکی باڵادەست و زانا دەردەخات (که هەموو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووە).",
		"هەروەها کات و شوێنی هەڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هەر شەوێك لەکاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هەڵدێت، ڕادەی ئەو ڕوناکیەش که دەکەوێته سەری جیاوازە، هەتا (سەرئەنجام هەموو مانگێك له ڕواڵەتدا) وەك چیلکەیەکی وشکی باریك دەنوێنێت.",
		"نه خۆر بۆی هەیه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕەوی خۆی دەربچێت)، نه شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێت، بەڵکو هەریەکەیان له خولگەی تایبەتی خۆیاندا مەله دەکەن و به ئاسانی دەسوڕێنەوە.",
		"بەڵگه و نیشانەیەکی تر له هێزو دەسەڵاتمان بۆیان، ئەوەیه که بەڕاستی ئێمه نەوەکانیانمان له کەشتیەکەدا هەڵگرت (مەبەست کەشتی-نوح- ه که به باپیره گەورەی دووهەمی ئادەمیزاد دەدرێته قەڵەم).",
		"هەروەها کەشتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنەی ئەو بۆ سازاندوون، (که هۆکارەکانی گواستنەی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی دەگرێتەوە، چونکه هەر خوا بەدیهێنەری ئادەمیزاد و ماده خاو و سوتەمەنی و... هتد",
		"خۆ ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین، ئەو کاته کەس نی یه بێت به هاواریانەوه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....",
		"مەگەر ڕەحمەت و میهرەبانی ئێمه مۆڵەتیان بدات تا ماوەیەکی دیاریکراو بەهره له ژیان وەربگرن.",
		"کاتێکیش بەبێ باوەڕان بوترێت: خۆتان لەو سزایه بپارێزن که بەسەر گەلانی پێشوودا هات، هەروەها له سزای داهاتووتان، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت، (کەچی هەر باکیان نیە).",
		"هیچ ئایەت و بەڵگه و نیشانەیەکیان له ئایەت و بەڵگەکانی پەروەردگاریان بۆ نایەت که پشتی تێ نەکەن و ڕووی لێ وەرنەگێڕن.",
		"کاتێکیش پێیان بوترێت ببەخشن لەوەی که خوا پێی بەخشیون، ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەوانه دەڵێن که باوەڕیان هێناوە: ئایا ئێمه خواردن بدەین به کەسێك ئەگەر خوا بیوستایه خۆراکی پێ دەبەخشی؟ ئێوه هەر له گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی ئاشکرادا گیرتان خواردووە!!",
		"بێ باوەڕان: به گومانەوه ڕوو بەئیمانداران دەڵێن: باشە، ئەگەر قیامەت و لێ پرسینەوه ڕاستە، کەی ئەو کاته دێت ئەگەر ڕاست دەکەن؟!",
		"ئەوانه تەنها چاوەڕێی یەك شریخه و دەنگێکی زۆر گەورەی سامناك نەبێت چاوەڕێی هیچی تر ناکەن، که هەموویان دەپێچێتەوه (کۆتایی به ژیانیان دەهێنێت) لەکاتێکدا که سەرگەرمی کاروباری دنیای خۆیانن، سەرگەرمی کێشه و بەربەرەکانێی ناحەقن.",
		"ئەوسا ئیتر نه دەتوانن ڕاسپاردەیەك بگەیەنن، نه دەتوانن بگەڕێنەوه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هەموویان لەناوچوون، هەموویان خامۆش بوون).",
		"پاشان هەر که فوو دەکرێت بە- صور- دا، دەستبەجێ خێرا هەموویان له گۆڕەکانیان له توێی خاکەوه بەپەله دێنه دەرەوه بۆ لای پەروەردگاریان (کەس ناتوانێت سەرپێچی بکات، یان خۆی بدزێتەوە).",
		"به سەرسامیەکی زۆرەوه دەڵێن: ئەی هاوار ئەوه کێ ئێمەی زیندوو کردەوە؟ کێ ئێمەی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕەکانمان دەرهێنا؟ (ئەوسا ئیمانداران، یان فریشتەکان یان خوای گەوره خۆی دەفەرموێت): ئائەمه بەڵێنی خوای میهرەبانه و پێغەمبەرانیش له هەوڵدانی ئەو ڕۆژه ڕاستیان کردووە.",
		"لەوماوەیەدا هیچ ڕوونادات جگەله دەنگێکی گەورەی کوتوپڕ نەبێت، جادەستبەجێ هەموویان لای ئێمه ئامادەکراون.",
		"ئینجا ئەم جاره دەدرێت: ئەمڕۆ هیچ کەس ستەمی لێ ناکرێت بەهیچ شێوەیەك، خەڵکینه دڵنیابن کە: تەنها پاداشتی کارێك دەدرێنەوه که دەتانکرد.",
		"بەڕاستی ئەمڕۆ بەهەشتیەکان لەناو خۆشی و شادی و کامەرانیەکی بێ وێنەدا سەرگەرمن.",
		"خۆیان و هاوسەرانیان له ژێر سێبەری درەختی جوان و چڕو پڕدا لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان شانیان داداوە.",
		"میوەهاتی زۆرو جۆراو جۆریان لەوێدا پێشکەش دەکرێت، هەروەها هەرچی داوای بکەن و حەزی لێ بکەن دەستبەجێ ئامادەیه (له خواردن و خواردنەوە، له جل و بەرگی جوان، له جێگەو ڕێگەی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هەزاران نازو نیعمەتی بێشومار).",
		"هاوڕێ لەگەڵ سڵاو ڕێزدا لەلایەن پەروەردگاری میهرەبان و دلۆڤانەوە.",
		"لەولاشەوه یاخیەکان پێیان دەوترێت: ئادەی تاوانبارو گوناهکاران، جیاببنەوە.",
		"ئەوسا خوای گەوره گلەیی له یاخیەکانی نەوەی ئادەم دەکات و دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم، مەگەر من پێم ڕانەگەیاندن که شەیتان نەپەرستن، چونکه ئەو بەڕاستی دوژمنی ئاشکراتانە.",
		"بەڵکو تەنها من بپەرستن که هەر ئەمەیه ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"بێگومان شەیتان خەڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نەبوون.",
		"ئەمه ئەو دۆزەخەیه که جاران پێی دەترسێنران.",
		"دەبێت ئەمڕۆ بگەیەنرێنه ناوی له سەرئەنجامی بێ باوەڕیتاندا و ببرژێن تیایدا بەهۆی ئەوەی که باوەڕتان پێی نەبوو.",
		"ئەمڕۆ مۆر دەنێن به دەمیاندا و قسەیان بۆ ناکرێت، بەڵکو دەستیان قسەمان بۆ دەکات، قاچیشیان شایەتی دەدات بەو کارو کردەوانه که ئەنجامیان دەدا (دەربارەی ئەو تاوانانەی که ئەنجامیان داوە، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسەمان بۆ دەکەن باوەڕ بوون بەقسەکردنی دەست و قاچ و... هتد، ئاسانە).",
		"خوا نەناسان بۆ بیرێك ناکەنەوه خۆ ئەگەر بمانەوێت چاویان کوێر دەکەین و شوێنەواری نایەڵین، ئەو کاته ئەگەر بیانەوێت به ڕێگا‌کەدا بڕۆن، چۆن دەتوانن ڕێگەکه ببینن و پێشبڕکێ بکەن؟!",
		"یاخود ئەگەر بمانەوێت هەر له جێگەی خۆیان (لەو جێگەدا که تاوانی تێدا ئەنجام دەدەن) گۆج و ئیفلیجیان دەکەین، یان ڕووخساریان دەخەینه شێوەی ئاژەڵ و جانەوەرەوە، ئەوسا ئیتر ناتوانن نه بەرەو پێش بچن، نه بگەڕێنەوه دواوە.",
		"خۆ ئاشکرایه ئەوەی تەمەنی درێژی پێ ببەخشین. جوانی و ڕواڵەتی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخەنه کار؟!",
		"(دیاره خوا نەناسان ئایاتەکانی قورئانیان به شیعر داوەته قەڵەم و پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه دەفەرموێت): وەنەبێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش لەو قەدەغەیە، ئەوەی که فێرمان کردووه تەنها یادخەرەوەو قورئانێکی ئاشکراو ڕوونە.",
		"ئەم قورئانه بۆ ئەوەیه ئەو کەسانه بێداربکاتەوه که زیندوون (دڵ و عەقڵیان زیندوو هۆشیارە) تا بڕیاری خوا لەسەر کافران جێبەجێ بکرێت (بڕیاری سەرگەردانی دنیا و سزای قیامەت، ئەگەر باوەڕی پێ نەکەن).",
		"باشه ئەو خەڵکه سەرنجیان نەداوه که بەڕاستی به دەسەڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئەوان بوون بەخاوەنی؟",
		"ئینجا ئەو ماڵاتەمان ڕام هێناوه بۆیان، هەندێکی بۆ سواری بەکار دەهێنن، له گۆشتی هەندێکیشیان دەخۆن.",
		"هەروەها سوود و قازانجی زۆریان لێ دەبینن (جگه لەوانەی باسکرا، بۆ زەوی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیرەکەی دەخۆن (جۆرەها خۆراکی تری لێ دروست دەکەن) جا ئایا ئەوه بۆ سوپاسی خوای بەخشنده ناکەن لەسەری؟!",
		"سەرەڕای ئەم هەموو نازو نیعمەته ئاشکرایە، نەفامان: له جیاتی خواپەرستیی، بت و شتی تر دەپەرستن و بۆ ئەوەی له تەنگانەدا کۆمەکی بکرێنو سەربخرێن.",
		"بەڵام ناتوانن سەریان بخەن بەڵکو هەر ئەمان بوونەته سەرباز و پاسەوان بۆ بتەکان و هەمیشه له خزمەتیاندا ئاماده کراون.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئەوانه غەمبارت نەکات، چونکه بەڕاستی ئێمه ئاگاداری ئەوەین که دەیشارنەوه و ئەوەش ئاشکرای دەکەن.",
		"ئایا ئادەمیزاد سەرنجی نەداوه کە: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفەیەك، کەچی خێرا بووەته دوژمنێکی ئاشکراو دژایەتیمان دەکات؟!",
		"نموونەی لاوازیی وبێ دەسەڵاتی بۆ ئێمه هێناوەتەوه و بەدیهاتنی خۆی لەبیر کردووە، دەیوت: کێ ئەم ئێسکانه زیندوو دەکاتەوه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!",
		"پێیان بڵێ: ئەو زاتەی که یەکەمجار دروستی کرد، هەر ئەویش زیندووی دەکاتەوە، ئەو بەهەموو دروستکراوێک زاناو ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنەوەی هەموو شتێکی لا ئاسانە)....",
		"ئەو زاتەی که له درەختی سەوز ئاگرتان بۆ بەدی دەهێنێت، ئیتر ئێوه دایدەگرسێنن.",
		"ئایا ئەو زاتەی که ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وەک خۆیان دروستیان بکاتەوە؟! بەڵێ (زۆر چاک دەتوانێت چونکه ئەو زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایە.",
		"بێگومان هەر کاتێک فەرمانی خوا دەرچوو، ویستی شتێک جێبەجێ بکات و بیهێنێته دی، پێی دەڵێت ببە، ئەویش دەستبەجێ و بێ دواکەوتن پێش دێت و ئەنجام دەدرێت و دروست دەبێت.",
		"پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
	},
	-- 37 = الصافات
	{
		"سوێند به فریشته ڕیز بووەکان.",
		"بەو فریشتانەیش که دەخوڕن بەسەر ستەمکاراندا (لەسەره مەرگ و له قیامەت و دۆزەخدا).",
		"بەوانەش که پەیامه ئاسمانیەکان دەگەیەنن به پێغەمبەران و بەسەریاندا دەیخوێننەوە.",
		"بەڕاستی خوای ئێوه تاک و یەکێکە.",
		"پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانە، پەروەردگاری ڕۆژهەڵاتەکانیشە.",
		"بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆتەوه به جوانی و ڕۆشنی ئەستێره و هەسارەکان.",
		"ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شەڕی هەموو شەیتانێکی سەرکەش.",
		"شەیتانەکان ناتوانن هەواڵی ئەو نەخشه و بەرنامانەی که بەفریشته پایه بڵندەکان دەسپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هەموو لایەکەوه پارچه ئەستێرەیان بۆ دەهاوێژرێت.",
		"بۆ ئەوەی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سەخت و بەردەوام له قیامەتدا بۆیان ئامادەیە.",
		"مەگەر ئەوەی که هەواڵێک بفرێنێت و بیەوێت بۆی دەربچێت، ئەوه ئەستێرەیەکی ڕووناک شوێنی دەکەوێت و لەناوی دەبات.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله عیه وسلم له بێ باوەڕان بپرسە: ئایا ئەوان گرنگتر و گەورەتر و بەهێزترن یان ئەو شتانەی تر که دروستمان کردووه وەک (ئاسمان و زەوی و کێوەکان... هتد)، بێگومان ئێمه ئەوانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یەکێکه له قۆناغەکانی دروستکردنی باوکه ئادەم).",
		"نەخێر (سەیرە) تۆ سەرسامی له بێ باوەڕان کافران کەچی ئەوان گاڵته دەکەن بەو هەموو بەڵگه بەهێزانە.",
		"کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن و سەر بادەدەن.",
		"کاتێک بەڵگەو موعجیزەیەک دەبینن دەیکەنه گاڵتەجاڕ و باوەڕ ناکەن.",
		"دەشیانوت: ئەمەی ئێمه دەیبینین و دەیبیستین جگه له جادوویەکی ئاشکرا شتێکی تر نیە...!!",
		"هەروەها دەڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو دەکرێینەوە؟!",
		"ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو دەکرێتەوە؟",
		"لەوەڵامیاندا ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بڵێ: بەڵێ، لەکاتێکدا که ئێوه زەلیل و مل کەچن.",
		"جا بێگومان تەنها داچڵەکاندن و تێخوڕین و دەنگێکی بەهێزه دەستبەجێ هەموویان هەستاون و تەماشا دەکەن.",
		"ئەوسا دەڵێن: ئەی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمە، ئەمه ئیتر ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەیە.",
		"ئینجا بەهەڕەشەوه پێیان دەوترێت ئەمه ڕۆژی جیاکردنەوەیه که ئێوه بڕواتان پێی نەبوو، بەدرۆتان دەزانی.",
		"خوای گەوره فەرماندەدا به فریشتەکان هەموو ئەوانەی ستەمیان کردووه کۆیان بکەنەوە، خۆیان و هاوسەرانیان، خۆیان و هاوشێوەیان و ئەو شتانەش که دەیانپەرست.....",
		"لەجیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێگەی دۆزەخ چونکه بێ باوەڕ و تاوانبارن.",
		"لەکاتی ڕاپێچ کردنیاندا فەرمان دەدرێت: ئادەی بیانوەستێنن، بێگومان ئەوان پرسیار لێکراون.",
		"پێیان دەوترێت: ئەوه چیتانه بۆ پشتی یەکتر ناگرن، بۆ بەرگری له یەك ناکەن؟!..",
		"نەخیر، تازهکار له لار ترازاوه ئەمڕۆ هەموویان تەسلیمن و بێ دەسەڵاتن.",
		"ئا لەو کاتەدا که دەوەستێنرێن، یەخەی یەکدەگرن و ڕوو به ڕووی یەک به توندی قسه دەکەن و پرسیار له یەک دەکەن و یەکتری تاوانبار دەکەن.",
		"ژێر دەستەکان به ئاغاکانیان دەڵێن: بێگومان ئێوه هەمیشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هەوڵتان دەدا ئێمه بخەڵەتێنن بەدرۆ به زۆر).",
		"ئەوانیش لەوەڵامیاندا دەڵێن: نەخێر، وا نیە، ئێوه هەر خۆتان ئیماندار نەبوون!!",
		"خۆ ئێمه هیچ زۆر و دەسەڵاتێکمان به سەرتاندا نەبوو، دەستمان نەدەڕۆشت بەسەرتاندا، ئێوه هەر خۆتان له سنوور دەرچوو بوون.",
		"ئیتر خۆ چارەمان نیه دەبێت بڕیاردادەی پەروەردگارمان بەسەرماندا پیاده بکرێت، دەبێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.",
		"له وەڵامیاندا دەڵێن: ڕاستە، ئێمه ئێوەمان گومڕا کردبوو، بەڵام خۆیشمان هەر گومڕاو سەر لێشێواو بووین.",
		"ئەو ڕۆژه بەڕاستی هەموویان له سزاو ئازاردا هاوبەشن، هەروەک له دنیادا هاوکار بوون.",
		"ئێمه بێگومان ئاوا دەکەین به گوناهکار و تاوانباران.",
		"ئەوانه کاتی خۆی که پێیان دەوترا: هیچ خوایەک نیه جگه له (اللە) سەریان بادەدا و فوویان دەکرده خۆیان و فیزیان دەکرد...",
		"دەیانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان دەهێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!",
		"نەخێر، وانیە، بەڵکو ئەو حەق و ڕاستەقینەی هێناوە، ڕاستی پێغەمبەرانی پێش خویشی سەلماندووە.",
		"(مادەم ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنەکرد) دەبێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.",
		"تۆڵەتان لێ ناسەنرێت بەقەدەر ئەو کارو کردەوانه نەبێت کەکاتی خۆی ئەنجامتان دەدا.",
		"(ئەوەی باسکرا حاڵی خوانەناسان بوو) بەڵام بەنده دڵسۆز و هەڵبژاردەکانی خوا (ئیمانداره بەڕێزەکان).",
		"ئەوان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆرو زەبەنده و دیاری کراویان پێشکەش دەکرێت (لەسەر سینی و دەفری زێڕ و زیو).",
		"میوەهاتی هەمەجۆر و هەمەچەشن، هاوڕێ لەگەڵ قەدرو ڕێزێکی بێ وێنەدا لەلایەن پەروەردگار و فریشتەکانەوە.",
		"له بەهەشتی پڕ له نازو نیعمەتدا (بۆ هەمیشه دوور له پیری و نەخۆشی و ناخۆشی).",
		"ئەو بەختەوەرانه لەسەر کورسی و قەنەفه ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتری دادەنیشن، (دیاره خوای گەوره دەیخاته دڵی ئیماندارانەوه بەتایبەتی ئەوانەی ناسیاوی یەکن، تا بەدیداری یەکتر شاد ببن و ناو بەناو یادی ژیانی دنیاو خەباتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکەن).",
		"له پەرداخی تایبەتیدا شەرابی تایبەتیان بەسەردا دەگێڕن.",
		"شەرابەکه زۆر سپی و بەلەزەته بۆ ئەو کەسانەی که دەیخۆنەوه و نۆشی دەکەن.",
		"ئەو شەرابه نەدەبێته هۆی سەرئێشه و ئێڵنجدان، نه مەست و سەرخۆش و بێ هۆشیان دەکات (وەک شەرابه ناپوختەکانی دنیا).",
		"له تەنیشتیانەوه حۆری چاوگەش دانیشتوون، جگه له هاوسەرانیان چاو بۆ کەسی تر هەڵنابڕن.",
		"هەر دەڵێی هێلکەی کوڵاوی پاک کراو شاراوەن (کەس دەستی لێ نەداون).",
		"ئینجا ئیتر (ئەو بەختەوەرانه بەدەم عەیش و نۆشەوە) پرسیار له یەکتری دەکەن و (یادگارەکانیان له دنیادا باس دەکەن).",
		"یەکێکیان مۆڵەت دەخوازێت و دەڵێت: من بەڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوەڵێکم هەبوو...",
		"زۆرجار دەیوت: تۆ بڕوا بو شتی وا دەکەیت؟!",
		"ئایا ئەگەر بووینه خاک و ئێسک ئێمه بەڕاست پاداشت دەدرێینەوە؟!",
		"پاشان ئیماندارەکه ڕوو بەهاوەڵانی وتی: ئەرێ ئەوه ئێوه تەماشایەک ناکەن: بابزانین ئەو هاوەڵەم حاڵی چۆنە.",
		"هەر که سەیرێکی کرد بینی وا له ناوەڕاستی دۆزەخدا گیری خواردووە...",
		"ئەوسا پێی وت: بەخوا خەریکبوو منیش تیا بەریت، خەریک بوو منیش وەکو خۆت هەڵدێریت.",
		"خۆ ئەگەر نیعمەتی هیدایەتی پەروەردگارم نەبوایە، ئەوه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزەخ دەبووم.",
		"ئینجا بەختەواران له خۆشیدا دەڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان بەردەوامە....",
		"جگه له مردنەکەی یەکەم جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئەشکەنجەیەکیش ناچێژین.",
		"بەڕاستی ئا ئەمەیه سەرکەوتن و سەرفرازی و بەختەوەری گەوره و بێ سنوور.",
		"دەبا ئا بۆ ئەم بەهشتە، بۆ ئەم کامەرانیە، بۆ ئەم نازو نیعمەته بێ سنوورە، ئەوانەی که کارو کۆشش دەکەن، با بۆ ئەم دەسکەوتانه بیکەن.",
		"باشە، ئایا ئەو بەهەشت و نازو نیعمەته چاکە؟ یان درەختی ژەقنه بووت.",
		"ئێمه کردوومانه بەهۆی ناخۆشی و ئازار بۆ ستەمکاران (ئەوانەی له دنیادا گاڵتەیان دەهات و دەیانوت چۆن لەناو ئاگردا درەخت دەڕوێت؟!)",
		"بێگومان ئەوه درەختێکه له ناخی دۆزەخدایه و لەوێوه (لق و پۆپەکانی) بەهەموو بەشەکانی دۆزەخدا بڵاوکردۆتەوە.",
		"بەروبوومەکەی دەڵێی سەلکەسەری شەیتانەکانه (له ناشرینی و بێ لەزەتیدا).",
		"دۆزەخیەکان به ناچاری لێی دەخۆن، سکیانی لێ پڕ دەکەن.",
		"لەوەودوا شلەمەنیەکی زۆر گەرم دەکەن بەسەریدا (بەزۆر دەرخواردیان دەدرێت).",
		"پاسان (دوای ئەوەی که تێریان خواردو تێریان خواردەوە!! به دەم شەق و تێهەڵدان و سەرزەنیشتی فریشتەکانی دۆزەخەوە) بەزۆر دەگێڕدێنرەوه بۆ ناو دۆزەخ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبەتی خواردن و خواردنەوە!!)",
		"ئەوانه کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینی بەگومڕایی (بیریان نەکردەوه و کوێرانه شوێنیان کەوتن).",
		"(ئیتر بەبێ لێکدانەوە) ئەوانه بەشوێنیاندا بەتاڵۆکه و هەڵەداوان چوون (باوەڕیان به پێغەمبەران و ئیمانداران نەکرد).",
		"سوێند بەخوا بێگومان زۆربەی پێشینانیان هەر گومڕا بوون (چونکه دڵڕەق بوون و ئامادەی بیستنی ڕاستی نەبوون).",
		"هەرچەنده ئێمه بەڕاستی، پێغەمبەرانی بێدارکەرەوەمان بۆ ڕەوانه کردبوون (بەڵام زۆربەیان گاڵتەیان پێ دەهات).",
		"جا ئیتر تەماشابکه سەرنج بدە، سەرئەنجامی بێدارکراوەکان چی بوو (چۆن به دۆزەخ پاداشت درانەوە!)",
		"جگه له بەنده دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا (که ئەوان له دۆزەخ دوورن و به بەهەشت شاد بوون).",
		"بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمەیش چاکترین فریاد ڕەسێک بووین که بەهانا و هاواریەوه چووین.",
		"خۆی و کەسوکاری باوەڕداریمان له تەنگانه گەورەکه ڕزگار کرد...",
		"جا تەنها هەر ئەوەی ئەویشمان هێشتەوه (که ببنه هۆی ئاوەدانکردنەوەی زەوی سەر لەنوێ).",
		"هەروەها بەسەرهاتی ئەومان هێشتەوه بۆ نەوەکانی داهاتوو (تا پەندی لێوەربگرن).",
		"سڵاو لەسەر نوح له لایەن سەرجەم ئیماندارانەوه له هەموو کات و شوێنێکدا.",
		"بەڕاستی ئێمه ئا بەو شێوەیه پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوه (یادیان دەهێڵینەوە).",
		"بەڕاستی ئەو لەبەنده ئیماندارەکانی ئێمەیە.",
		"لەوەودوا ئەوانی ترمان نوقمی زریان کرد.",
		"بێگومان له شوێنکەوته و پەیڕەوانی نوح - ئیبراهیم - ه (سەلامی خوایان لێ بێت).",
		"کاتێک ڕووی کرده پەروەردگاری، به پیر بانگەوازیەوه چوو، بەدڵێکی پڕ له ئیمان و یەک خواناسیەوە.",
		"ڕۆژێک به باوکی و قەومی و هۆزەکەی وت: باشە، ئەوه ئێوه چی دەپەرستن؟!",
		"ئایا شتی دەست هەڵبەسته دەکەنه خواو له جیاتی پەروەردگار دەتانەوێت بیپەرستن؟!",
		"باشە، ئاخر ئێوە، چ گومانێکتان هەیه له پەروەردگاری جیهانیان؟!",
		"(ئەوسا چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و) تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).",
		"(دیاره که سبەی جەژنیان بووه و دەعوەتی حەزرەتی ئیبراهیمیشیان کردووە، ئەمیش حەزی نەکردووه و بێزاربووه بۆیە) وتی: من نەخۆشم.",
		"ئەوانیش بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن.",
		"ئەوسا به پەنهانی چوو بۆ لای بتەکانیان و وتی: ئەوه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بتەکان داناوە!)",
		"ئەوسا هاواری له بتەکان کردوو، به توڕەییەوه پێی وتن: ئەوه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسەیەکی ژیرانه ناکەن؟!",
		"ئینجا تێیان کەوت، بەدەستی ڕاستی پیادەماڵین و دەیشکاندن.",
		"دوایی بت پەرستان گەڕانەوه و بینیان خواکانیان تێکوپێک شکاون، بەپەله و شڵەژاوییەوه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!",
		"ئەویش پێی وتن: باشە، ئایا ئەو پەیکەرانەی خۆتان دایدەتاشن، دەیپەرستن؟!",
		"لەکاتێکدا خوا بەدیهێنەری ئێوەیش و ئەم بتانەشه که دروستتان کردوون (نەشیانتوانی بەرگری له خۆیان بکەن!!).",
		"کەچی بیریان نەکردەوه لەو بەڵگه بەهێزانەوە، وتیان: شوێنێک دروست بکەن و ئاگری تێدا بکەنەوه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بدەن (با بسوتێت و لەناو بچێت).",
		"ئەوان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکەن، ئێمه ئەوانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.",
		"ئینجا ئیبراهیم وتی: من بەڕاستی ئێوه به جێ دەهێڵم و دەڕۆم بەرەو ڕەزامەندی پەروەردگارم، له ئاییندەشدا بەردەوام ڕێنموویم دەکات.",
		"(ئەوسا کۆچی کرد)، لەو ڕێگەو بانەدا داوای لەخوا کردو وتی: پەروەردگارا نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە.",
		"ئێمەش مژدەی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبەخشی که -ئیسماعیل- ە.",
		"کاتێک ئەو کوڕه کەوته دەروماڵ لەگەڵیدا بەیانیەک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من دەمبینی له خەونمدا که تۆ سەردەبڕم، تۆ دەڵێی چی؟ ڕات چۆنە؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر بەزمانی شیرین) وتی: بابەگیان هەر فەرمانێکت پێ دراوه جێبەجێی بکە، دەمبینیت ئەگەر خوا حەز بکات، خوابیەوێت، له ئارامکاران دەبم.",
		"کاتێک هەردووکیان تەسلیمی فەرمانی پەروەردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سەر خاک بۆ ئەوەی سەری ببڕێت.",
		"ئێمەش بانگمان لێکرد: ئەی ئیبراهیم!!",
		"بەڕاستی خەوەکەت هێنایه دی، ئێمه هەر ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوه (له تاقی کردنەوەکاندا سەریان دەخەین، چونکه لێبڕاون).",
		"بەڕاستی ئەمه خۆی تاقیکردنەوەیەکی ئاشکراو ڕوونە.",
		"ئێمەش قۆچێکی گەورەمان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئەودا سەری ببڕێت.",
		"پاشان ئێمه لەناو گەلان و نەوەکانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشتەوە.",
		"سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر ئیبراهیم.",
		"ئێمه ئا بەو شێوەیه پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە...",
		"بەڕاستی ئەمیش لەبەنده ئیماندارەکانی ئێمەیە...",
		"مژدەی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبەخشی، که ئەویش پێغەمبەرێکه له چاکان.",
		"خێرو بەرەکەتمان ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و بەسەرئیسحاقدا و لەنەوەی هەردووکیان، واتە: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هەروەها ئەو کەسانەش پەیدادەبن بەروونی ستەم له خۆیان دەکەن.",
		"بەڕاستی ئێمه نازو نیعمەتی خۆمانمان ڕژاند بەسەر موسا و هاروون (هەردووکیانمان هەڵبژارد بۆ پێغەمبەرایەتی).",
		"هەردووکیان و قەومەکەشیانمان له تەنگانه گەورەکه ڕزگارکرد (له غەرق بوون و خنکان).",
		"سەرکەوتنمان پێبەخشین بەسەر دوژمنەکانیاندا، هەر ئەوانیش زاڵ بوون.",
		"پاشان تەوراتمان پێبەخشین که ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە، (تا پەیڕەویی بکەن).",
		"هەروەها ڕێنموویی هەردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قەومەکەیان سەرفراز بکەن).",
		"ناوبانگی خێریانمان له نەوەکانی داهاتوودا هێشتەوه (که هەتا دنیایه بەڕێزەوه ناویان ببرێت).",
		"سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر موسا و هاروون (له لایەن پەروەردگاری مەزن و بەڕێزەوە).",
		"بێگومان ئێمە، ئا بەو شێوەیه پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوه (له دنیاو قیامەتدا ڕێزدارن).",
		"بەڕاستی هەردووکیان له بەنده ئیماندارەکانی ئێمه بوون (ئەرکی سەرشانی خۆیان به چاکی ئەنجامدا).",
		"بێگومان - ئیلیاس - یش له دەستەی پێغەمبەران و ڕەوانه کراوانه (له لایەن ئێمەوە).",
		"ئەوکاته ئەویش به قەوم و گەلەکەی خۆی وت: ئەوه ناکرێت خواناس بن؟ ئەوه بۆ لەخوا ناترسن؟!",
		"ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - بەعل - دەبەن (بتێکی گەوره بوو دەیانپەرست) وه واز له خواپەرستی دەهێنن لەکاتێکدا ئەو زاته چاکترینی دروستکارەکانە.",
		"که - الله - یە، پەروەردگارتانە، پەروەردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئەوه بۆ بیرێک ناکەنەوە)؟!",
		"کەچی ئەوان بڕوایان پێ نەکرد، کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادەکراون بۆ دۆزەخ.",
		"جگه له بەنده دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا.",
		"ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نەوەکانی داهاتوودا هێشتەوە.",
		"سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر ئیلیاسین بێت.",
		"ئێمه بەڕاستی بەو شێوەیه پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.",
		"بێگومان ئەویش له بەنده ئیماندارەکانی ئێمەیە.",
		"بەڕاستی -ڵوط - یش له پێغەمبەرانە.",
		"کاتی خۆی ئەو و هەموو کەس و کاریمان ڕزگار کرد.",
		"بێجگه له پیرەژنێک (بێ باوەڕ بوو بەردەوام گرفتی بۆ پێش دەهێنا) لەناومان برد.",
		"پاشان هەمووانمان تەفرو تونا کرد.",
		"بێگومان ئێوه هەموو بەیانیەک دەڕۆن بەسەر شوێنەوارەکانیاندا.",
		"هەروەها له شەویشدا (هەندێک جار لەوێوه تێدەپەڕن) ئایا ئەوه ژیریتان ناخەنه کارو بیرێک ناکەنەوه (چیمان بەسەر هێنان؟!!)",
		"بەڕاستی - یونس - یش له پێغەمبەرانە.",
		"کەچی ڕای کرد بەرەو کەشتیه پڕ له کەلوپەل و خەڵکەکە...",
		"ئەوسا بەناچاری بەشداری قورعەی کرد، له ڕیزی ئەوانەدا بوو کەله قورعەکەدا سەرنەکەوتن...",
		"ئینجانەهەنگێک قووتی دا، لەکاتێکدا که شایانی سەرزەنشت و گلەیی بوو (چونکه پێش ئەوەی خوا مۆڵەتی بدات قەومەکەی بەجێهێشت).",
		"خۆ ئەگەر لەو کەسانه نەبوایه که تەسبیحات و یادی خوا دەکەن و نەیوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): پەروەردگارا هیچ خوایەک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگەردی و ستایش شایستەی تۆیه و من له ستەمکارانم.",
		"ئەوه دەمایەوه له سکی نەهەنگەکەدا تا ڕۆژێک که هەمووان زیندوو دەکرێنەوە.",
		"لەوەودوا فڕێماندایه چۆڵیەکی بێ گژوگیاو درەختەوه بێ هێز و ماندوو نەخۆش.",
		"ئینجا ڕووەکی کولەکەی گەورەمان بۆ پێگەیاندن (که گەڵاکانی پان و گەورەیه و مێش و مەگەنزێکی ناکەون).",
		"ئینجا گەڕانما‌نەوه و ڕەوانەمەن کرد به پێغەمبەرایەتی بۆ لای سەد هەزار کەس و زیاتریش دەبن (که قەومەکەیەتی).",
		"ئەوسا هەموویان ئیمان و باوەڕیان هێنا، ئێمەش ژیانێکی خۆشمان بۆ فەراهەم هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.",
		"ئەی پێغەمبەر ڕاپرسیان لێ بکە: ئایا ڕاسته! که کچان شایستەی پەروەردگارت بن و کوڕان شایستەی خۆیان بێت؟! (هەڵبەته کوڕو کچ هەردوو بەدیهێنراوی خوان، پێوەر تەنها تەقوایە، بەڵام قورئان دەیەوێت بەبیرو بۆچوونی خۆیان، پووچەڵی بەڵگەکەیان دەر بخات، کاتێ که وتویانە: فریشتەکان کچی جوانن له حاڵێکدا ئەوان کچ بەچاوی سووک تەماشا دەکەن و بەکەمی دەزانن، ئەی بۆچی بۆ خوای پەروەردگار که له هەموو ئەو بیروباوەڕه چەوتانه دووره ڕەوای دەبینن؟)",
		"ئایا مەگەر فریشتەکانمان به مێینه درووست کردووه و لەو کاتەدا ئەوان لەوێ بوون؟!",
		"ئاگادار بن!! بەڕاستی ئەوانه هەندێک له درۆ و بوختانیان ئەوەیه که دەڵێن:",
		"خوا منداڵی بووە!! بەڕاستی و بێگومان ئەوانه زۆر درۆزنن.",
		"ئایا مەگەر کچانی هەڵبژاردووه که بیکات به نەوەی خۆی وه ڕێزی داون بەسەر کوڕاندا؟!!",
		"ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ بەڵگەی وا دەدەن.",
		"ئایا بیرێک ناکەنەوە؟ (لەم قسه بێ سەروبەنانه؟! لەم تۆمەته ناماقوڵانە؟!).",
		"ئایا مەگەر بەڵگه و شتێکی بەهێز و ئاشکراتان بەدەستەوەیه (بۆ ئەم قسه حەلەق و مەلەقانە).",
		"ئادەی: کوا کتێبتان، کوا بەڵگەتان ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن بیهێننه مەیدان.",
		"(لەلایەکی ترەوه کافرەکان) خزمایەتیان بڕیار داوه لەنێوان زاتی پەروەردگار و پەریەکاندا، سوێن بەخوا پەریەکانیش چاک زانیویانه که ئاماده دەکرێن (بۆ لێپرسینەوه و محاسەبه ئەگەر ئاوا خزمایەتیەک هەبێت چۆن دادگای دەکرێن؟!).",
		"پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەوەرە، دەربارەی ئەو شتانەی که ئەوان باسی ئەکەن و ئەو قسه بێ جێیانەی دەیکەن بەرامبەر به خوا.",
		"بەڵام بەنده دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا (لەو گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).",
		"ئەی بێ باوەران بەڕاستی ئێوه و ئەوەش دەیپەرستن.",
		"ناتوانن کەسی پێ گومڕاو و سەرلێشێواو بکەن و له خوای دوور بخەنەوە.",
		"مەگەر ئەو کەسەی نیشتەجێی ناو دۆزەخە.",
		"فریشتەکان دەڵێن: کەسمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نەبێت.",
		"بەڕاستی ئێمه هەر هەمومان به ڕیز وەستاوین (ئامادەی فەرمانین).",
		"دووباره دەڵێن: ئیمه هەموو دەم سەرگەرمی تەسبیحات و ستایشی خوای میهرەبانین.",
		"هەرچەنده هاوەڵگەڕان پێش ڕەوانه کردنی پێغەمبەر دەیان وت:",
		"ئەگەر ئێمەش کتێبێکی ئاسمانیمان وەک پێشووەکان بۆ بهاتایە...",
		"ئێمەیش دەبووینه بەنده دڵسۆزو چاکەکانی خوای گەورە.",
		"کەچی که قورئانمان ڕەوانه کرد بڕوایان پێ نەکرد، سەرئەنجام خۆیان دەبیننەوه (چیان بەسەر دەهێنین).",
		"سوێن بەخوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ بەنده فرستاده و پێغەمبەرەکانمان (هەر زوو دەرچووه)...",
		"که بەدڵنیایی، هەر ئەوان سەرکەوتوو سەرفراز دەبن.",
		"سەربازه ئیماندارەکانیشمان هەر دەسەڵات دەگرنه دەست و زاڵ دەبن.",
		"جارێ تا ماوەیەک خۆت بگره و گویان پێ مەدە.",
		"تۆ سەرئەنجامی لاری و خوانەناسینیان بخەره بەرچاو، له ئایندەدا خۆیان دەبیننەوە.",
		"ئایا ئەوانه پەلەیانه که زوو سزاو تۆڵەی ئێمه ڕووبەڕوویان ببێت و یەخەیان پێ بگرێت؟!",
		"(قووڕ بەسەریان خاک بەدامانیان) کاتێک که سزاو تۆڵەی ئێمه دادەبەزێته مەیدانیان، ئای که بەربەیانیەکی سامناکه بۆ بێدار کراوەکان.",
		"تۆ تا ماوەیەک مۆڵەتیان بده و گوێیان پێ مەده.",
		"ڕاستیەکان بخەره بەرچاو، سەرئەنجام خۆیان ئەبیننەوە.",
		"پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارت، پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات، لەوەی که ئەوانه دەیدەنه پاڵ ئەو زاته بێ هاوەڵ و هاوتایە.",
		"سڵاو دروودیش لەسەر هەموو پێغەمبەران و سەرجەم فرستادەکانی خوا.",
		"سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، پەروەردگاری هەموو جیهانان هەمیشه و بەردەوام.",
	},
	-- 38 = ص
	{
		"(ص) سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرە) بدە، سوێند بەم قورئانه که خاوەنی ئامۆژگاری و شکۆمەندی و قەدر و ڕێزە.",
		"کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون (بڕوا بەم قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئەوه لەبەر ئەوه نیه کەم و کووری و ناتەواوی لەم قورئانەدا هەبیت) بەڵکو لەبەر ئەوەیه که خۆیان بەزل دەزانن و بڕیاریانداوه لووت بەرز بن له ئاستیدا و دژایەتی بکەن.",
		"چەندەها گەل و نەوەمان پێش نەمان لەناو بردووه (لەکاتی دەسپێکردنی سزای ئێمەدا)هاواریان دەکرد، شیوەن و زاریان بوو، بەڵام تازه کار لەکار ترازابوو، وەختی ڕزگاربوون بەسەرچوو.",
		"بێ باوەڕەکان سەرانسوڕما لەوەی که بیدارکەرەوەیەک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائەمه جادوگەرێکی زۆر درۆزنە.",
		"(هەروەها دەیانوت: ئایا پێتان سەیر نیە) هەموو خواکانی کردووه به یەک خوا، بەڕاستی ئەمه شتێکی زۆر سەیرو سەمەرەیە!!",
		"دەسەڵاتدار و گەورەکانیان ڕۆیشتن بۆ لای یەکتر، داوای پابەندی و خۆگریان دەکرد، له پێناو بتەکانیاندا و دەربارەی بانگەوازی یەکخواناسی دەیانوت: بەڕاستی ئەمه شتێکه مەبەستێکی تیادایه (که ببێته گەورە)...!!",
		"ئێمه ئەم دەنگوباسەمان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مەسیحیه و سێ خوا دەپەرستن) نەبیستووه! ئەمه هەر تەنها شتێکی دەست هەڵبەست و دروستکراوە!!",
		"هەروەها دەیانوت: ئایا ڕەوایه له نێوان ئێمەماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابەزێت؟! خوا دەفەرموێت: نەخێر، ئەوانه هەر له گوماندان بەرامبەر قورئانەکەی من، جا ئەگەر سزاو ئازاری من بچێژن (ئەوسا باوەڕی پێ دەهێنن)؟!!",
		"مەگەر ئەمانه گەنجینەی ڕەحمەت و بەخشندەیی پەروەردگاری تۆیان بەدەسته که زاتێکی باڵادەست و بەخشندەیه (تا دیاریکردنی پێغەمبەریش بەویستی ئەوان بێت)؟!",
		"ئایا مەگەر ئەوانه خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانن، تا خێرو بێرو بەخشینەوەش بەئارەزووی ئەوان بێت؟ ئەگەر وایه با بەهۆکارێک بەرزبنەوه بۆ ئاسمان و دەست بخەنه کاروباری خوا...!!",
		"سەربازانێکی زۆر وا لەوێن، له دەستەو گرۆ جۆر به جۆرەکان، هەمیشه تێکدەشکێن.",
		"پێش ئەمان قەومی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەنی هێزو دەسەڵات (مەبەست ئەهرامەکانە)",
		"هەروەها ثمود، قەومی صالح و قەومی لوط و خاوەن باخه چڕو پڕەکان، ئائەو دەسته و گرۆیانه (هەر هەموویان دژایەتی ئاین و بەرنامەی خوایان کرد، خوای گەورەش دوای ماوەیەکی دیاریکراو هەموویانی ڕیشەکەن کرد).",
		"هەریەک لەوانه بەرنامەی هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆزانی و بەو کارەیان، خۆیان شایستەی تۆڵەی ئیمه کرد.",
		"ئەوانه چاوەڕانی هیچ شتێک ناکەن، تەنها یەکدەنگی سامناکی گەوره نەبێت، که کتوپڕ ڕوودەدات و پێویستی به دووباره بوونەوه نیه.",
		"کەچی خەڵکی نەفام دەڵێن: پەروەردگارا هەر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینەوە، پێمان ببەخشە.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له بەرامبەر هەموو ئەو گوفتاره نادروست و هەڵانەوه که دەیڵێن، بەڵکو یادی بەندەمان داود بکه که توانایی و دەسەڵاتمان پێ بەخشیبوو، بەڕاستی ئەو هەمیشه دڵی لای ئێمه بوو، بەتەنگ ڕەزامەندی ئێمەوه بوو.",
		"بەڕاستی ئێمەش کەژ و کێوەکانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئەوانیس یاد و تەسبیحاتی خوایان دەکرد و پێکەوه دەیانوتەوه له دەمه و ئێواران و بەرەبەیانەکاندا.",
		"هەروەها بەڵندەکانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به دەوریشیدا کۆ کرابوونەوە، هەموویان پێکەوه تەسبیحاتیان دەکرد، هەموویان گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خوا بوون.",
		"ئێمه پاشایەتیەکەمان بەهێزکردو حیکمەت و دانایی وقسه و فەرمانی بەجێمان پێبەخشی.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئایا هەواڵی ئەوانەت پێنەگهیشتووه که کێشەیەکیان هەبوو، به دیوارا سەرکەوتن و خۆیان گەیانده میحرابەکەی!",
		"کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئەویش لێیان ترسا، بەڵام ئەوان وتیان: مەترسە، هەردووکمان ناکۆکیەکمان هەیه و لایەکمان ستەمی لەلایەکمان کردووە، داواکارین که به دادپەروەریی له نێوانماندا بڕیار بدەیت و لایەنی هیچ کەسێکمان نەگریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگەی ڕاست و دروست.",
		"یەکێکیان وتی: بەڕاستی ئەم برایەم نەوەد و نۆ مەڕی هەیه بەڵام من تەنها یەک مەڕم هەیە، کەچی پێم دەڵێت: ئەو مەڕەشم بدەرێ، بەقسەی زل و زۆرزانیی دەیەوێت لێم زەوت بکات.",
		"داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئەو برایەت ستەمی لێ کردوویت بەوەی دەیەوێت تاکه مەڕەکەی تۆ بخاته سەر مەڕەکانی خۆی، لەڕاستیدا زۆربەی ئەوانەی شەریک و هاوکارن ستەم له یەکتری دەکەن، جگه لەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هەیه و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوانیش زۆر کەمن، (ئینجا دووکەسەکه دیارنەما) ئەوسا ئیتر داود زانی که ئێمه تەنها تاقیمان کردۆتەوە، (لەبەر دوو هۆی سەرەکی، یەکەم: فێر ببێت بەپەله حوکم دەرنەکات... دووەهەم: لەبەر ئەوەی سوێندی خوارد لەسەر شتێک که لێکۆڵینەوەی دەربارەی نەکردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له پەروەردگاری کردو بەکڕنووش و سوژدەدا چوو، داوای لێبووردنی کرد...",
		"ئێمەش لەو هەڵەیەی خۆش بووین، بێگومان ئەو له نزیکان و خۆشەویستانی ئێمەیه و خۆشترین جێگه و ڕێگەمان بۆ ئاماده کردووە.",
		"ئەی داود: بەڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێنشین لەم وڵاتەدا، فەرمانڕەوایی له نێوان خەڵکدا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام بدە، هەرگیز شوێنی ئارەزوو مەکەوە، تا نەبێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئەوانەی له ڕێبازی خوا لادەدەن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئامادەیە، بەهۆی فەرامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینەوە.",
		"ئێمه ئاسمان و زەوی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هەڕەمەکەی دروست نەکردووە، ئەوه بیرو باوەڕی ئەوانەیه که بێ باوەڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئەوانەی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزەخ.",
		"نەخێر، ئەو باوەڕەیان هەڵەیە، بەڵکو ئایا ڕەوایه پاداشتی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجام داوە، وەک ئەوانه لێ بکەین که تۆوی خراپەیان چاندووه له زەویدا، یاخود ئایا ئەوانەی پارێزگار و لەخواترسن وەک خراپەکاران سەیریان بکەین؟!",
		"ئەم قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبەزاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی ئایەتەکانی لێک بدەنەوه و بیری لێ بکەنەوه و بۆ ئەوەی خاوەن بیرو هۆشەکان پەند و ئامۆژگاری وەربگرن و تێفکرن.",
		"ئێمه سولەیمانمان بەخشی به داود، ئای چ بەندەیەکی چاک بوو، چونکه بێگومان سولەیمان هەمیشه بەسۆزەوه داوای لێ خۆشبوونی له خوا دەکرد.",
		"کاتێک دەمەو ئێواره ئەو ئەسپه چاکانەی که ئاماده کرابوو بۆ غەزا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.",
		"ئینجا وتی: من هەمیسه حەز لەم جۆره کارانه دەکەم و گرنگی بەم ئەسپانه بەخێر دەزانم، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ببنه هۆی ئەوەی که لەیادی پەروەردگارم غەفڵم بکەن و یادی فەرامۆش بکەم، ئەسپەکان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.",
		"لەوەودوا سلێمان فەرمانیدا که بیانگێڕێتەوه و که گەڕانەوه بۆ لای دەستی دەهێنا به ڕان و ملیاندا (بەو شێوەیه خۆشەویستی خۆی دەردەبڕی بۆیان، چونکه ئەوانه هۆکارێکن بۆ غەزاو گەیاندنی ئایینی خوا).",
		"سوێن به خوا ئێمه سولەیمانمان تاقیکردەوه و ساوایەکی ناتەواومان فڕێدایه سەر تەختی فەرمانڕەوایەتیەکەی، پاشان گەڕایەوه بۆ لای خوا و پەنای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه بەبێ وتنی - ان شاء الله - به ئومێدی چەند کوڕێک بوو).",
		"وتی: پەروەردگارا لێم خۆش ببه و دەسەڵاتێکم پێببەخشه که دەست نەدات بۆ کەسی تر له دوای خۆم، چونکه بەڕاستی تەنها تۆ بەخشێنەری هەموو ناز و نیعمەتێکیت.",
		"ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فەرمانی ئەو بەنەرمی هاتووچۆ بکات، بۆهەرشوێنێک ویستی.",
		"هەروەها شەیتانەکانیشمان کرده خزمەتگوزاری، له هەموو جۆره بیناسازێک و مەلەوانێکی ژێر دەریا.",
		"هەندێکی تریش بەکۆت و زنجیر بەسترابوونەوه (تا نەتوانن خراپەکاری ئەنجام بدەن).",
		"ئەمه بەخششی ئێمەیه بۆ تۆ ئەی سولەیمان تۆش دەبەخشیت، یان نابەخشیت لێپرسینەوەت نییه و خۆت سەربەستیت.",
		"بێگومان سولەیمان له لای ئێمه پلەی زۆر نزیکی هەیه و پاشەڕۆژ و ئایندەیەکی جوانی هەیه لای ئێمە.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم سەر گوزەشتەی بەندەی ئێمه - ئەیوب- یان بۆ باس بکە، کاتێك بانگی له پەروەردگاری کردو وتی: بێگومان شەیتان توشی نەخۆشی و ئازاری کرووم.",
		"ئێمەش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هەستە، بەپێی خۆت ڕابکە، ئەوه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنەوە.",
		"ئەوسا هەموو کەس و کاریمان پێبەخشی و ئەوەندەی تریش، ئەوه ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، یاداوەریش بۆ هەموو خاوەن بیرو هۆشەکان.",
		"(ئەیوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانەکەی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئەگەر چاك بۆوه چەند دارێکی لێبدات، خوای میهرەبانیش وەك ڕێزێك بۆ ئەو ئافرەته وەفاداره فەرمانی پێدا): چەپکێ لاسکی ناسك بگرێت بەدەستە‌وه (بەقەدەر ئەو ژمارەیەی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسەرەکەیداو فەرمووی) سوێندەکەشت مەشکێنە، ئێمه بینیمان بەڕاستی خۆگر و بەئارامگر بوو، بەندەیەکی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئەو تەوبەکاره و هەمیشه دڵی لای پەروەردگارە.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم باس و یادی بەنده بەڕێزەکانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، هەمویان دەستێکی باڵایان هەبوو له گەیاندنی ئایینی خوادا، دەستێکی باڵایان هەبوو له چاکه و چاکەکاریدا، هەروەها بەرچاو ڕوونی و شارەزایی تەواویان هەبوو له هەموو ڕوویەکەوە.",
		"ئێمه بەڕاستی کردمانن بەبەندەیەکی تایبەتی خۆمان بەهۆی سیفەتی دنیانەویستی که ئەویش یادەوەری ڕۆژی قیامەتە.",
		"بەڕاستی ئەوانه لای ئێمه لەو کەسانەن که هەڵمان بژاردوون و پەسەندمان کردوون.",
		"هەروەها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هەریەکێك لەوانه له هەڵبژارده و پەسەندکراوەکانن.",
		"ئەمانه هەمووی ناوبانگی ئەو پێغەمبەره بەڕێزانەیه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووە.",
		"باخەکانی بەهەشتی عەدنە، که هەر هەمووی دەروازەکانی لەسەر پشته بۆیان.",
		"تیایدا به ئاسوودەیی شانیان داداوە، بەردەوام داوای میوەی زۆر و خواردنەوەی هەمەجۆر دەکەن.",
		"هەروەها حۆری هاوتەمەنی به حەیاو شەرم لایانە، که تەنها عاشقی هاوسەرەکانیانن و چاو بۆ کەسی تر هەڵنابڕن.",
		"جا ئا ئەم بەڵێنی نازو نیعمەتەی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئامادەیە.",
		"بەڕاستی ئەمه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ بەختەوەران، هەرگیز تەواو نابێت و کۆتایی نایەت.",
		"ئەمەی باسکرا بۆ ئیماندارانە، بەڵام بۆ ستەمکار و یاخی بووەکان، بەڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئامادەیە.",
		"دۆزەخە، که دەگەیەنرێنه ناوی، کەواته ئای چ شوێنێکی ناساز و سەخت و ناسۆرە.",
		"ئەمه و، دەبا هەر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گەرم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.",
		"شتی تریس لەو بابەتانه هەمەجۆر دەرخواردیان دەدرێت.",
		"(کاتێك ستەمکاران بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن هەندێ فریشته پێیان دەڵێن:) ئەوه تاقمێکه لەگەڵ ئێوەدا پاڵەپەستۆیانە، ئەوانیش دەڵێن: دەك بەخێر نەیەن، ئەوانیش دەبێت بگەیەنرێنه دۆزەخ و بچنه ناو ئاگرەوە.",
		"له وەڵامیاندا دەڵێن: نەخێر ئێوه بەخێر نەیەنەوە، ئێوه ئەم شوێنەتان بۆ ئێمه مسۆگەر کرد ئای که جێگەیەکی ناساز و ناخۆشە.",
		"دوایی بەدەم ئاهو ناڵەوه دەڵێن: پەروەردگارا ئەوەی بوو بەهۆی ئەوەی که ئا ئەم شوێنه بەنسیبی ئێمه ببێت، سزای چەند بەرامبەری لەناو دۆزەخدا بۆ پێش بهێنە.",
		"هەرەوەها دەڵێن: ئەوه چیمانه بۆچی ئێمه کەسانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکەوتوو کۆنەپەرست دەماندانه قەڵەم.",
		"کاتی خۆی گاڵتەمان پێ دەکردن، توانجمان تێدەگرتن کەچی ئەمڕۆ یان لێره نین، یان بەرچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن!!",
		"بەڕاستی ئەوه بەسەرهات و کێشمەکێش و دەمه دەمێی دۆزەخیەکان و حەقیقەت و ڕاستەقینەیه و بۆیان پێش دێت.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ بەڕاستی من تەنها بێدارکەرەوەم، که جگەله خوای تاکو تاکو تەنها و بەدەسەڵات و خەشمگیر له تاوانباران هیچ خوایەکی تر نیە.",
		"ئەو خوایه پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو دروستکراوانی نێوانیانە، بەڵادەسته بەسەر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی دەکات له ئیمانداران.",
		"پێیان بڵێ: ئەم هەواڵ و دەنگ و باسێکی زۆر گەوره و گرنگن.",
		"بەڵام ئێوه پشتی تێدەکەن و گوێی بۆ ناگرن.",
		"خۆ من (مەبەست پێغەمبەرە) هیچ ئاگاداری ئەوه نەبووم کەچی گوزارەوه له شوێنه بڵندەکاندا کاتێك که فریشتەکان کێشەیان هەبوو له جێنشینی ئادەمدا.",
		"وەحی و نیگام بۆ نایەت تەنها لەبەر ئەوه نەبێت که من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.",
		"کێشەی فریشتەکان کاتێك بوو که پەروەردگارت پێی وتن: من دەمەوێت بەشەرێک، له قوڕ دروست بکەم.",
		"جا کاتێك دروستم کرد و لەو گیان و ڕۆحەی که من خاوەنی ئەوم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبەخشی ئێوەی فریشته هەمووتان سووژدەی (رێزو تەقدیری بەفەرمانی من) بۆ بەرن.",
		"هەموو فریشتەکان فەرمانی خوایان بەجێ هێنا و سووژدەیان برد.",
		"جگه له ئیبلیس نەبێت که لەو کاتەدا لەناو فریشتەکاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی بەگەوره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانەوە.",
		"خوا فەرمووی: ئەی ئیبلیس ئەوه چی نەیهێشت و نایەڵێت سووژده بەریت بۆ ئەو کەسەی که به دوو دەستی قودرەتی خۆم دروستم کردووە؟! ئایا خۆتت بەگەوره زانی یان هەر له زووەوه خۆت لا بەرزو گەورەیە.",
		"شەیتان وتی: من لەو چاکترو بەنرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئەوت له قوڕ بەدیهێناوە.",
		"خوا فەرمووی: مادەم وایه دەرچۆ له بەهەشت و بەجێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕەجم کراوو دوور خراوەتەوه له ڕەحمەتی من.",
		"بەڕاستی لەعنەت و نەفرینی منت لەسەره تا ڕۆژی قیامەت (چونکه تۆ فەرمانی منت جێبەجێ نەکرد).",
		"شەیتان وتی: پەروەردگارا دەی کەواته مۆڵەتم بده تا ئەو ڕۆژەی که نەوەکانی ئادەم زیندوو دەکرێنەوە.",
		"خوا فەرمووی: باشه تۆ له مۆڵەت دراوانیت...",
		"تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.",
		"ئینجا شەیتان وتی: سوێند بەدەسەڵاتی بێ سنوورت شەرت بێت هەر هەموویان گومڕاو سەرگەردان بکەم.",
		"جگه له بەنده و عەبده دڵسۆزەکانت که هەڵبژارەدەی خۆتن (دەسەڵاتی ئەوانم نیە).",
		"پەروەردگار فەرمووی: من خۆم حەق و ڕاستیم و هەر حەق و ڕاستیش دەڵێم.",
		"سوێند بەزاتی خۆم دەبێت دۆزەخ پڕ بکەم له تۆو له هەموو ئەوانەی که شوێنی تۆ دەکەون.",
		"جا تۆش ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەو خەڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خەڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من لەو کەسانەش نیم که شت هەڵبەستم و زۆر له خۆم بکەم.",
		"ئەم قورئانه تەنها ئامۆژگاریه بۆ هەموو خەڵکی جیهان له هەموو کات و شوێنێکدا.",
		"بەڕاستی له داهاتوویەکی نزیکدا، هەر له دنیادا هەواڵی ڕاستی و دروستی ئەم ئایینه دەزانن، له قیامەتیشدا هەموو شتێك به تەواوی ئاشکراو ڕوون دەبێت.",
	},
	-- 39 = الزمر
	{
		"هاتنه خوارەوەی ئەم قورئانه له لایەن خوای باڵادەست و داناوەیە.",
		"بێگومان ئێمه ئەم قورئانەمان ڕەوانه کردووه بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تا حەق و ڕاستی ڕوون بکاتەوە، کەواته هەر خوا بپەرسته و هەر ملکەچ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و بەرنامەکەی.",
		"ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن تەنها بۆ خوایە، ئەوانەش جگه لەو زاته کەسانی ترو شتی تر دەکەنه پشتیوانی خۆیان دەڵێن: ئێمه ئەم بت و شتانه ناپەرستین تەنها لەبەر ئەوەی له خوا نزیکمان بخەنەوە، لەکاتێکدا ئەوان لەخواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوەری دەکات له نێوانیاندا، لەو شتانەدا که کێشەیان لەسەری هەیەو ڕایان دەربارەی جۆراو جۆرە، بەڕاستی خوا ئەو بیروباوەڕ چەوتەیان لێوەرناگرێت و هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانه ناکات که درۆزن و بێ باوەڕن.",
		"ئەگەر خوا بیویستایه ڕۆڵەیەک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئەوا له نێوان ئەو شتانەدا که دروستی کردووه شتێکی هەڵدەبژارد که به ویستی خۆی بوایه نەک بەویستی ئەوان، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیه که دووره له شتی نارەواو نابەجێ، ئەو زاته خوایەکی تاک و تەنهاو زۆر بەدەسەڵاته (تۆلەدەسێنێت لەوانەی دژایەتی دەکەن و نایپەرستن).",
		"ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، بەشێوەی کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژدا دەهێنێت، بەهەمان شیوەی کەوانەیی ڕۆژیش بەسەر شەودا دەهێنێت (که ئەمه خۆی بەڵگەیەکی قورئانیه لەسەر شێوازی خڕی زەوی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فەرمانی دەرناچن و لەخزمەتی ئادەمیزادان)، هەریەک لەوانه له چەرخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هەرئەو خوایه زۆر بەدەسەلاته (تۆله له کافران دەسێنێت و لەدەستی دەرناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی دەکات له هەلەو کەم و کووڕی ئیمانداران).",
		"خەڵکینه بیرتان نەچێت خوا ئێوەی له تاکه نەفسێك هێناوەته کایەوه لەوەودوا لەو تاکه نەفسه هاوسەرەکەشی فەراهەم هێناوە، له ماڵاتیشدا هەشت جۆری دروست کردووه (له ئایەتی -143، 144- لەسوورەتی- الانحام- دا ئاماژەی بۆ کردووە) لەوەودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست دەکات بەچەند قۆناغێك، لەناو سێ تاریکیدا (مەبەست سێ پێستەکەیه که کۆرپەلەی تێدا حەشارەدراوە)، جا گۆرانکاری بەردەوامه و گەوره بوون و جیابوونەوەی ئەندامەکان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو دەدات) ئا ئەوەیه خوا، ئا ئەوەیه پەروەردگارتان، خاوەنی هەموو بەدیهێنراوەکانه جگه لەو خوایەکی تر نیە، جا ئیتر بۆ کوێ لا دەدرێن له خواپەرستی؟!",
		"گەر خۆتان بێ باوەڕ بکەن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هەرچەنده ڕازی نابێت که بەندەکانی بێ باوەڕبن و ڕێبازی خوانەناسی بگرن‌، بەڵام ئەگەر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه بەر، بەو کارەتان ڕازی دەبێت، دڵنیاش بن که هیچ کەس کۆڵی گەناهی کەسی تر هەڵناگرێت، پاشان گەرانەوەتان بۆ لای پەروەردگارتانە، ئەوسا هەواڵی هەموو ئەو کاروکردەوانەتان پێدەدا که ئەنجامتان دەدا، چونکه ئەو زاته زانایه به هەموو ئەو شتانەی، له سینه و دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.",
		"ئادەمیزاد کاتێك ناخۆشی و زەرەرێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ پەروەردگاری دەبات و بەدڵشکاوی لێی دەلاڵێتەوە، پاشان کاتێك خوا دەرووی لێ کردەوه و ناز و نیعمەتی پێبەخشی، دوعا و نزا و هانا و هاوارەکانی ئەوسای فەرامۆش دەکات، چەندەها هاوەڵ و شەریك بۆ خوا بڕیار دەدات، دەیەوێت خەڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەو جۆره کەسه بڵێ: کەمێك به خوانەناسی ڕابوێرە، بەڵام دڵنیابه که تۆ نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخیت.",
		"(ئایا ئەو جۆره کەسانەی که باسکران چاکترن) یان ئەو ئیماندارەی که له دووتوێی شەوگاردا هەڵدەستێت بۆ خواپەرستی، سوژده دەبات و بەپێوه دەوەستێت، له لێپرسینەوەی قیامەت دەترسێت و ئومێد و هیوای بەمیهرەبانی پەروەردگاری هەیە، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئەو کەسانەی که دەزانن و شارەزان، وەک ئەوانەن که هیچ نازانن و شارەزاییان نیە؟، بەڕاستی تەنها خاوەن بیروهۆشەکان لەم جۆره یاداوەریانه سوود وەردەگرن و تێدەگەن (له حەقیقەتی دنیا و قیامەت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسەتێکی بەنرخه بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بەکاری دەهێنن).",
		"بەو بەندانەم بڵێ که خاوەن باوەڕن: له پەروەردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئەوانەی لەم دنیایەدا چاکه دەکەن، پاداشتی چاک هەیە، زەوی پەروەردگاریش فراوانه (ئەگەر له شوێنێك دنیاتان لێ تەنگ کرایەوه کۆچ بکەن بۆ شوێنێکی تر) بەڕاستی تەنها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئەندازەیە.",
		"هەروەها ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانم پێدراوه هەر خوا بپەرستم و لەهەموو ژیانمدا ملکەچ و فەرمانبەرداری دین و ئاین و بەرنامەی ئەو بم.",
		"فەرمانیشم پێدراوه که یەکەمین کەس بم له خواپەرستی و ئیسلامەتی و دینداریدا.",
		"هەروەها بڵێ: من زۆر دەترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مەترسی و سامناك، بەتایبەت ئەگەر سەرکەشی بکەم له فەرمانی پەروەردگارم.",
		"بڵێ: من تەنها هەر خوا دەپەرستم و ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکەی ئەو دەبم.",
		"جا ئێوەش ئەی بێ باوەڕان چی دەپەرستن جگه لەو خوایە، بیپەرستن و پێیان بڵێ: بێگومان خەسارەتمەندان ئەو کەسانەن خۆیان و خاو و خێزانیان له دەستچووه له ڕۆژی قیامەتدا، ئاگادار بن: که بەڕاستی هەر ئەوەیه خەسارەتمەندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون.",
		"ئەوانه له سەرویانەوه پەڵه هەوری دووکەڵ له ئاگری دەوری داون، له ژێریشیانەوه هەمان پەڵه هەور و دووکەڵ هەیە، ئابەو شێوەیه خوای گەوره بەندەکانی دەترسێنێت و پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.",
		"جا ئەوانەی که خۆیان دووره پەرێز گرتووه له هەموو ئەو شتانەی خەڵکی دەیپەرستن، جگه له خوای پەروەردگار و بەتەوبه و پەشیمانیەوه گەڕاونەتەوه بۆ لای خوا، مژدەی سەرکەوتن و سەرفرازی و بەختەوەری و کامەرانی بۆ ئەوانەیە، ده مژده بده بەو بەندانەم...",
		"ئەوانەی گوێ بۆ قسەو گوفتار دەگرن و پەیڕەوی چاکترینی دەکەن، ئا ئەوانه کەسانێکن که خوا هیدایەت و ڕێنموویی کردوون، ئەوانه خاوەنی عەقڵ و ژیری و بیروهۆشن.",
		"جا ئایا ئەو کەسەی که بەهۆی خراپی و خوانەناسیەوه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئەوت بەدەستە)... ئایا تۆ دەتوانیت ئەو جۆره کەسانه ڕزگار بکەیت که لەناو ئاگری دۆزەخدا گیریان خواردووە؟!",
		"بەڵام ئەوانەی که له پەروەردگاریان دەترسان و دیندار بوون کۆشک و تەلاری چەند نهۆم که ژوورەکانی لەسەریەکن بۆیان ئامادەیە، چەندەها ڕوبار بەژێر به بەردەم ئەو کۆشکانەدا جاریە، ئەوەش بەڵێنی خوایە، بێگومان خوایش بەڵێنی خۆی دەباته سەر.",
		"ئایا تۆ نەتبینیوەو سەرنجت نەداوە: بەڕاستی خوا له ئاسمانەوه بارانی باراندووە، لەوەودوا لەناو ناخی زەویدا کۆی دەکاتەوە، پاشان بەشێوەی کارێز وکانی دەریدەهێنێت، ئەوسا هەر بەو ئاوه کشتوکاڵی هەمەجۆر و هەمەڕەنگ دەروێنێت، ئینجا وشك دەبێت و زەرد هەڵدەگەڕێت، پاشان دەیخات و وردو خاشی دەکات، جا بەڕاستی ئا لەو شتانەدا یاداوەری و یادخستنەوه هەیه بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند.",
		"جا ئایا ئەو کەسەی که خوای میهرەبان سینەی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و لەسەر ڕێبازی نوورو ڕوناکی پەروەردگاریەتی، (وەك ئەو کەسه وایه که پێچەوانەیە؟) هاوار و وەیل بۆ ئەوانەی که دڵیان ڕەقه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئەوانه له گومڕاییەکی ئاشکرادا گیریان خواردووە.",
		"خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆته خوارەوه که ئەم قورئانەیە، (له جوانی داڕشتندا) بابەتەکانی له یەك دەچن، هەندێك باسیشی بەشێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆتەوە، جا کارکردی ئەم قورئانه ئەوەیه کە: تەزوو دەهێنێت به گیان و پێستی ئەوکەسانەدا که ترسی پەروەردگاریان له دڵ و دەرووندا هەیە، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم و ئاماده و چالاك دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی ئا ئەوه هیدایەت و ڕێنموویی خوایه که هەر کەس شایسته بێت هیدایەت و ڕێنموویی دەکات بۆ پلەو پایه بەرزانە، ئەوەش که ڕێبازی خوا ون بکات کەس نیه ڕێنموویی بکات.",
		"جا ئایا ئەو کەسەی به ڕوخسارو دەم و چاوی بەرگری له سزای سەختی ڕۆژی قیامەت بکات، (وەك ئەوه وایه که نەترسێت)، ئەوسا بەو ستەمکارانه دەوترێت: دەی بچێژن سزای ئەوەی که دەتانکرد.",
		"ئەوانەی پێش ئەمانیس بڕوایان به پێغەمبەران نەبوو، زۆری پێ نەچوو تۆڵه و سزا یەخەی پێگرتن له شوێنێکەوه که بەتەمای نەبوون و هەستیان پێنەدەکرد.",
		"ئەوسا خوا هەر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گەروویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامەت سەختتره بۆیان ئەگەر بیانزانیایە.",
		"سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمه لەم قورئانەدا هەموو جۆره نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، بۆ ئەوەی یادەوەری وەربگرن و بیرێك بکەنەوه له ڕاستیەکان و تێ بگەن.",
		"قورئانێکی پاراو، بەزمانی عەرەبی، هیچ کەچی ولاریەکی تێدا بەدی ناکرێت، بۆ ئەوەی پارێزکارو خواناس بن.",
		"خوای گەوره نموونەی هێناوەتەوه به پیاوێك که گیری خوارد بێت بەدەست چەند بەرپرسێکی شەڕانی و سەرکەشەوە، پیاوێکی تریش تەنها یەك بەرپرسی هەبێت، ئایا ئەو دوو جۆره نموونەیە، وەك یەکن، سوپاس و ستایش تەنها شایستەی خوایە، نەخێر یەکسان نی یە، بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکه لەم ڕاستیه تێناگەن و نایزانن و لێکی نادەنەوە.",
		"بەڕاستی تۆش دەمریت و ئەوانیش دەمرن و کەس نامێنێت.",
		"پاشان بێگومان ئێوه (واته نەگبەت و یاخیەکان) ڕۆژی قیامەت، لەلای پەروەردگارتان یەخەی یەك دەگرن، داواچی دەبن لەسەر یەکتر.",
		"جاکێ لەو کەسه ستەمکارترە، که درۆ بەدەم خواوه هەڵدەبەستێت و ئەو ڕاستیەی که پێی ڕاگەیەنراوە، بروای پێی نی یە. کاتێک بۆی هاتووە، مەگەر له دۆزەخدا شوێنی مانەوه بۆ کافران نیه؟!",
		"ئەو کەسەش ڕاستی و حەقیقتی هێناوەو باوەڕیشی پێیەتی، تەنها ئا ئەوان خواناس و دیندارن.",
		"جا ئەو به ختەوەرانه هەر چیان بوێت له لایەن پەروەردگاریانەوه بۆیان ئامادەیه و پێشکەشیان دەکرێت، ئا ئەوەیه پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان.",
		"بۆ ئەوەی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئەو گوناهانەی که ئەنجامیانداوە، بۆ ئەوەش پاداشتیان بداتەوه بەچاکتر لەوەی که دەیانکرد.",
		"مەگەر خوا بەس نیه که پشتیوان بێت بۆ بەندەی خۆی که پێغەمبەره (صلی الله علیه وسلم)، کەچی ئەوان تۆ دەترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئەوەی خوا گومڕای بکات و سەری لێبشێوێنێت، ئیتر کەس ناتوانێت دەستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.",
		"ئەوەش که خوا هیدایەتی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سەر ڕێی ڕاست، کەس ناتوانێت گومڕای بکات، مەگەر هەر خوا باڵادەست و تۆڵەسێنەر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟",
		"ئەگەر له بێ باوەران بپرسیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە؛ بێ دوودڵی و بەوپەڕی دڵنیاییەوه دەڵێن: خوا، باشە؛ پێمان بڵێن: ئەوەی هاواری لێ دە‌کەن له جیاتی خوا، ئەگەر ئەو خوایه بیەوێت تووشی بەڵاو ناخۆشیەکم بکات، ئایا ئەو بتانه دەتوانن فریام بکەون و نەهێڵن؟ یاخود ئەگەر بیەوێت ڕەحمەت و بەخششێکم پێ ببەخشێت، ئایا ئەوانه دەتوانن ئەو ڕەحمەت و بەخششه قەدەغه بکەن و نەیەڵن و بیگرنەوه؟! تۆ ئەی پێغەمبەر (‎صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام بەسه که له تەنگانەدا دەگاته فریام، دەبا ئەوانەی پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: ئەی قەوم و هۆزەکەم ئێوه لەسەر شێوازی خۆتان کاربکەن منیش بەڕاستی سەرگەرمی کاری خۆمم، جا له ئایندەدا بۆتان ڕوون دەبێتەوە...",
		"کەکێ تووشی سزایەک دەبێت که سەرشۆڕو شەرمەزارو سەرگەردانی دەکات له دنیادا، له قیامەتیشدا سزایەکی بەردەوام داوێنگری دەبێت و لەکۆڵی نەبێتەوە.",
		"بێگومان ئێمه ئەم قورئانەمان بۆ تۆ دابەزاندووه تا هەرچی ڕاستیەکانه بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت بگرێته بەر، ئەوه خۆی قازانجی کردووە، ئەوش که گومڕابووە، گومڕابوونەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت، وەنەبێت تۆ چاودێرو پاڵپێوەنەریان بیت (تا بەزۆر بیانخەیته سەر ڕێبازی هیدایەت).",
		"هەر خوایه که گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش که نەمرد له خەوەکەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو کەسەی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەکەی دەگرێتەوه و ناگەڕێتەوه بۆ لاشەی، ئەو کەسەش که ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه بۆ کەسانێک که تێفکرن و بیر بکەنەوه (لەم ساڵانەی دوایدا ئارسەر ئەلیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگرەیەکدا له قاهیره بابەتێکی دەربارەی مردن و خەو پێشکەش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکەی 25 ساڵ لێکۆڵینەوه و وردبوونەوه بۆم دەرکەوتووه که خەو جۆره مردنێکە، ئەو کاته زانایەکی موسڵمان ئاماژەی بۆ ئەم ئایەتەکرد، ئیتر ئارسەر سەری سوڕماو سەرەنجام شایەتمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشەرە).",
		"نەخێر، ئەوانه بیر ناکەنەوە، بەڵکو سەر لێشێواوەکان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر هیچیشیان بەدەست نەبێت و هەست و شعوریشیان نەبێت، (هەر دەیانکەنه تکاکار وبەتەمان شتێکتان بۆ بکەن؟).",
		"ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوەرگرتن و تکاکردن، هەر هەمووی بەدەست خوایە، هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدایە، هەر ئەو خاوەنیانە، لەوەودوایش هەر بۆلای ئەو دەبرێنەوە.",
		"کاتێکیش تەنها ناوی خوا برا، ئەوانەی که باوەڕیان بەقیامەت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان دەگیرێت و بێزاری دایان دەگرێت، (بەڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، دەستبەجێ دڵخۆش و کەیف خۆش دەبن و حەزی پێدەکەن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی ئەو خوایەی که بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویت، زانای پەنهان و ئاشکرایت، هەر تۆ دادوەری دەکەیت له نێوان بەندەکانتدا، لەو شتانەدا که کێشەیان تیادەکرد.",
		"خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەوانەی کەستەمیان کردووە، خاوەنی هەر هەموو زەوی بن، ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت، ئەوه له ڕۆژی قیامەتدا هەر هەمووی دەکەنه قوربانی خۆیان و هەمووی دەبەخشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که دەبینن سزاو ئازاری دۆزەخ زۆرسەخته و لەلایەن خواوه سزاو ئازار و ئەشکەنجەی وایان بۆ دەردەکەوێت که هەرگیز به تەمای نەبوون.",
		"ئەوسا ئیتر سەرەنجامی کاروکردوه ناشرینەکانی خۆیانیان بۆ دەرکەوت و ئەوەی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نەبوو داوێنگیریان دەبێت.",
		"جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه دەهێنێت و ئەگەر نازو نیعمەتێکمان پێبەخشی؛ دەڵێت؛ ئەمه تەنها شارەزایی خۆمە، زیرەکی خۆمە، لێهاتوویی خۆمە، نەخێر وا نیە؛ ئەو بەخشینه بۆ تاقی کردنەوەیە، بەڵام زۆربەیان بەم ڕاستیه نازانن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش شتی وایان دەوت، وەنەبێت ئەو کاروکردەوەی که دەیانکرد فریایان کەوتبێت و سوودی پێگەیاندبن.",
		"ئەوسا تۆڵەی ئەو کاروکردەوه ناشرین و نادروستانەی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئەوانەش که ستەمیان کردووه (له هاوەڵگەرانی مەککەو ئەوانەی دەبنه کۆسپ لەبەردەم ئاینی خوادا)، ئەوانیش تۆڵەی کردەوه ناشرینەکانیان داوێنگیریان دەبێت له ئاییندەدا، وەنەبێت ئەوانه له تۆڵەی خوایی دەربازببن.",
		"ئایا نەیاندەزانی که بەڕاستی هەر خوا ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت به هەر کەس که بیەوێت، یان تەنگی دەکاتەوە؟ بێگومان ئا لەو (کەم و زۆری ڕزق و ڕۆزیەدا) بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه بۆ کەسانێک که ئیمان دەهێنن و باوەریان هەیە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم.. ئەوانەی که خۆتان گوناهبار کردووه و هەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن له ڕەحمەتی خوا، چونکه بەڕاستی ئەگەر ئێوه تەوبەی ڕاست و دروست بکەن، خوا لەهەموو گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکه بێگومان ئەو خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبوردەیه و زۆر به سۆزو میهرەبانیشە.",
		"هەوڵ بدەن هەمیشه و بەردەوام دڵتان لای خوابێت و بگەڕێنەوه بۆ لای پەروەردگارتان و تەسلیمی ئەوبن، پێش ئەوەی که سزای خوا یەخەتان بگرێت لەوەودواش سەرکەتوو نابن کەس نابێت بەرگریتان لێ بکات.",
		"کۆشش بکەن؛ بەردەوام شوێنی چاکترینی ئەو فەرمانانه بکەون که لەلایەن خواوه ڕەوانەکراوه بۆتان (بێگومان له هەموو شتێکدا چاک و چاکتر هەیە، نوێژه فەرزەکان ئەنجام بدرێت چاکە، بەڵام ئەگەر سوننەتەکان و شەونوێژیش بکرێت چاکترە، زەکات بدرێت چاکە، بەڵام بەخشینی زۆرترو زیاتریش له زەکات، چاکترە، تۆڵەسەندن له کەسێک که حەقت بەسەریەوه هەیه ڕێی پێدراوە، بەڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکترە... هتد) پێش ئەوەی سزاو ئازاری کتوپڕ یەخەتان پێبگرێت ولەکاتێکدا ئێوه هەست به نزیکی سزاکه نەکەن.",
		"نەوەکو یەکێک بڵێت: ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی که کردم، له فەرمان و بەرنامەی خوادا، بێگومان لەو کەسانەش بووم که گاڵتەیان بەدین و بەرنامەی خوا دەکرد و (ئیماندارنم به دواکەوتوو کۆنەپەرست دەزانی).",
		"یاخود بڵێت: ئەگەر بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی بکردمایە، ئەوه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا دەبووم!!",
		"یاخود کاتێک که سزاو ئازار دەبینێت بڵێت: خۆ ئەگەر بێگومان مۆڵەتێک ببێت و جارێکی تر بگەڕێمەوه بۆ دنیا، ئەوه مەرج بێت له چاکەکاران بم.",
		"نەخێر وانى یە، مۆڵەت بەسەرچوو، چونکه بەڕاستی کاتی خۆی ئایەت و فەرمانی منت بۆ هات، کەچی تۆ ئەو کاته بڕوات پێ نەدەکرد و بەدرۆت دەزانی، فیزو دەمارگیریت دەکردو، لوطت هەڵدەبڕی لەئاستیدا، تۆ هەر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شەرمانه داوای گەڕانەوه بۆ دنیا دەکەیت؟!).",
		"جا ڕۆژی قیامەت دەبینیت، ئەوانەی درۆیان بەناوی خواوه دەکرد (شتی ناڕەوایان تێکەڵی دین دەکرد) ڕووخساریان ڕەش و تاریکە، مەگەر شوێن و جێگه بۆ ئەو خۆ به زل زان و لووت بەرزانه له ئاگری دۆزەخدا نی یە؟!",
		"لەولاشەوه خوای گەوره ئەوانه ڕزگار دەکات که دینداری و پارێزکارییان دەکرد: بەهۆی سەرکەوتن و دەرچوونیان له تاقیگەی دنیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیەکیان تووش نایەت و دڵگرانیش نابن.",
		"خوا بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هەر ئەویش سەرپەرشتیار و پارێزەری هەموو شتێکە.",
		"کلیک و جڵەوی ئاسمانەکان و زەویش هەر بەدەست ئەوە، ئەوانەش که بێ باوەڕ بوون به ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئا ئەوانه خۆیان ڕەنجەڕۆ و زەرەرمەندن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئەی نەفامەن، دەتانەوێت و فەرمانم پێدەکەن کەجگه له خوا شتی تر بپەرستم؟!",
		"سوێند بەخوا بادڵنیابن که وەحی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریک بۆ خوا بڕیار بدەیت کاروکردەوه چاکەکانیشت پووچه و دەچیته ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.",
		"نەخێر بەگوێیان مەکە، کەواته هەر تەنها خوا بپەرسته و له دەستەی سوپاسگوزاران بە.",
		"خوانەناسان؛ قەدری خوایان وەک پێوست نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، بەمەرجێک هەر هەموو گۆی زەوی پڕ مشتێکی قودرەتی ئەو زاتەیه له ڕۆژی قیامەتدا، ئاسمانەکانیش بەدەستی قودرەتی ڕاست و دروستی خوا پێچراوەن (ئاماژەیه بۆ دەستەڵاتی بێ سنووری ئەو زاتە)، پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگاره مەزنەی شایستەی ئەوه نی یه نەفامان هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن و قەدری نەزانن.",
		"لەو ڕۆژەدا فوو دەکرێت به - صور - دا، (مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت چ دەزگایەکە) هەر کەس له ئاسمانەکان و زەویدا مابێت خێرا دەمرێت، مەگەر کەسێک خوا ویستی لەسەر مردنی نه بێت، لەوەودوا فوویەکی تری پیادا دەکرێتەوە، جا دەستبەجێ هەرهەموو خەڵکی هەستاونەته سەرپێ و بەسەرسامیەوه چاوەڕوانن.",
		"(دیاره که خۆری دنیا نەماوە، زەوی بۆته گۆڕەپانێکی فراوان) ئەوسا بەنوورێک که خوا فەراهەمی دەهێنێت زەوی ڕوناک دەبێتەوە، کارنامەو و دۆسیەکانیش دانراون، سەرەتا پێغەمبەران و شەهیدان دەهێنرێن و دادوەری له نێوانیاندا ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەکی حەق و ڕاستی، بێگومان ئەوان هیچ جۆره ستەمێکیان لێ ناکرێت.",
		"هەر کەسه ئەنجامی کردەوەی خۆی وەردەگرێت بەتەواوی، سەرئەنجامی کۆششی خۆی دەست دەکەوێت، چونکه ئەو زاته زانایه بەو کارو کردەوانەی که خەڵکی دەیکەن.",
		"ئەوسا ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، ڕاپێچ دەکرێن بەرەو دۆزەخ دەسته دەسته و تاقم تاقم دەگوێزرێنەوە، تا کاتێک دەگەنه بەر قاپیەکانی، (هەموو مۆڵدەخۆن لەبەردەمیدا، دوای ماوەیەک) بۆیان دەکرێتەوە، فریشتەی بەرپرس و سەرپەرشتیار سەرزەنشتیان دەکات و پێیان دەڵێت: باشە، مەگەر پێغەمبەران له خۆتان ڕەوانه نەکرابوو بۆتان که ئایەتەکانی پەروەردگاری خۆتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وه یاداوەریتان بکات و داتان بچڵەکێنێت له گەیشتنی ئەم ڕۆژە؟! بەدەم ئاخوداخ و ناڵەوه دەڵێن: بەڵێ، بەڵام تازە، بەڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزاو ئازار دراوه بەسەر کافر و بێ بڕواکاندا.",
		"ئەوسا ئیتر پێیان دەوترێت: دەی ئیتر له قاپیەکانی دۆزەخەوه بۆ ژوورەوە، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سەختیش بۆتان بەردەوامە، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازە، جێگه و ڕێگەی لووت بەرزو خۆ بەزل زانەکان‌.",
		"لەولاشەوه ئەوانەی که پارێزکار و بەندەی ملکەچی پەروەردگاریان بوون، ئەوانەی حسابیان بۆ ئەو ڕۆژه دەکرد دەسته دەسته و پۆل پۆل بەوپەڕی ڕێزەوه بەڕێ دەکرێن بەرەو بەهەشت، هەتا کاتێ که دەگەنه ئەوێ دەروازەکانی له ڕوویاندا کراوەیه و له سەر پشتە، فریشتەکانی بەرپرس و سەرپەرشتیارانی بەهەشت زۆر بەگەرمی و ڕووخۆشیەوه پێشوازییان لێ دەکەن و دەڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، کەواته فەرموون بچنه ناو بەهەشتەوە، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا.",
		"ئەوسا ئیتر ئەو بەختەوەرانه دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی، که بەڵێنی خۆی بۆمان برده سەر و کردینی بەخاوەنی سەرزەمینی بەهەشت و له هەرشوێنێک و له هەر جێیەکیدا بمانەوێت سەربەستانه ژیان دەبەینه سەر، ئای چەنده پاداشتی تێکۆشەران و خەباتکاران چاک و پاک و بەنرخە.",
		"ئەوسا ئیتر فریشتەکان دەبینیت دەوری تەختی - شاهی شاهانیان - داوه و سەرگەرمی تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردگاریانن و حەق و دادوەری له نێوان هەموواند جێبەجێ کرا، ئینجا به یەکدەنگ له هەموو لایەکەوه دەوترێت: الحمد لله ڕب العالمین.",
	},
	-- 40 = غافر
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە..",
		"هاتنه خوارەوەی ئەم قورئانه لەلایەن خوای باڵادەست و شارەزا و زاناوەیە.",
		"هەمیشه ئەو زاته لێخۆش بووی گوناهە، وەرگری تەوبه و پەشیمانیه له بەنده گوناهبارەکانی تۆڵەسێنەره زۆر بەسەختی له یاخی بووان و ستەمکاران، دەستەڵاتداره و خاوەن و بەخشێنەری ناز و نیعمەتەکانە، هیچ خوایەک نیه جگه لەو، سەرەنجامیش هەر بۆ لای ئەوە.",
		"هیچ کەس له بەرامبەری ئایەت و فەرمانەکانی خواوه موجادەله و دەمەدەمێ ناکات، جگه لەوانەی که بێ بڕواو خوانەناس بوون، ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) کەواته دەسەڵات و سەرمایه و هێزیان فریوت نەدات.",
		"پێش ئەمانیش (کافرانی مەککه و ئەوانەی له دوایان دێن) قەومی نوح و گەلێ دەسته و گرۆی تریش باوەڕیان به پێغەمبەرەکانیان نەکرد، هەر گەلێک پەلاماری پێغەمبەرەکەی دەدا تا دەستگیری بکات و ئازاری بدات و له بەرنامەکەی کای بدات، هەروەها موجادەله و دەمەدەمێیان دەکرد بۆ ئەوەی حەق داپۆشن و نەیهێڵن، جا منیش پێچامنەوه و لەناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵەیەکم لێسەندن!",
		"ئا بەو شێوەیه بڕیاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی الله علیه و سلم) چەسپا بەسەر ئەوانەدا که خوانەناس و بێ باوەڕ بوون، بەڕاستی ئەوانه نیشتەجێی دۆزەخن.",
		"ئەو فریشتانەی که عەرش و تەختی پەروەردگار هەڵدەگرن، ئەوانەش که بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریان دەکەن، ئیمان و باوەڕی زۆر بەهێزو دامەزراویان پێیەتی، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئەوانەی که باوەڕیان هێناوە، دەڵێن: پەروەردگارا! ڕەحمەت و میهرەبانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هەموو شتیێکت پێ گرتۆتەوە، کەوابوو خۆش ببه لەوانەی که تەوبەیان کردووه و له گوناهەکانیان پەشیمانن و شوێن بەرنامه و ڕێبازی تۆ دەکەون، هەروەها له ئاگری دۆزەخیش بیانپارێزە.",
		"پەروەردگار بیانخەره ئەو باخ و باخاتەی بەهەشتی عەدنەوه که بەڵێنت پێداون، هاوڕێ لەگەڵ ئەو کەسانەدا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسەران و نەوەکانیان، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.",
		"له تۆڵەی هەموو گوناهەکان بیانپارێزە، خۆ هەرکەسێک له تۆڵەی گوناهەکان بپارێزیت له ڕۆژی قیامەتدا، ئەوه ئیتر تۆ ڕەحمت پێ کردووە، هەر ئەوەشه سەرفرازی و سەرکەوتنی گەوره و بێ سنوور.",
		"بێگومان ئەوانەی که بێ باوەڕن بوون له قیامەتدا بانگیان لێ دەکرێت که ڕق و خەشم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خەشم و قینیان دژ بەیەکتر، چونکه کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ ئیمان و باوەڕ کەچی ڕێبازی کوفرتان بەرنەدا و لەسەری بەردەوام دەبوون.",
		"کافران له وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا تۆ دەستەڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمەت مراندووه و دووجار ئێمەت زیندوو کردۆتەوه (مەبەست نەبوونی پێش هاتنه دنیایە، که جۆره مردنێکه و ئەو مردنەش که دەیزانن، ژیانی دنیاو زیندوو بوونەوەی قیامەتیش دوو جۆره ژیانە) ئایا چارەسەرێک، ڕێبازێک نیە، بۆ ڕزگاریمان؟",
		"ئێستاش ئەو بارودۆخەی که تێی کەوتوون بەهۆی ئەوە‌وەیە، بەڕاستی کاتێک بانگەواز بکرێت بۆ پەرستنی خوای تاک و تەنها، ئێوه باوەڕ ناهێنن، خۆ ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یەکخواناسین کەناربخرێت، ئێوه باوەڕ بەوه دەهێنن، ئێستاش فەرمان، هەر فارمانی خوای بەرزو بڵند و گەورەیه (بۆ جیاکردنەوەی ئیمانداران له بێ باوەڕان).",
		"ئەو خوایه بەردەوام بەڵگه و نیشانەی دەستەڵاتداری خۆیتان نیشان دەدات، له ئاسمانیشەوه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دادەبەزێنێت (وەک: باران، هەوا، جۆرەها تیشک، که دەبنه سەرچاوەی ڕۆزی) کەسیش یاداوەری وەرناگرێت و بیرناکاتەوه جگه لەوانەی کە: دەگەڕێنەوه بۆ لای ئەو زاتە.",
		"کەواته ئەی ئیمانداران: ئێوه هەر هانا و هاوار بۆ خوا بەرن و ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکەی ئەو بن، ئەگەر چی کافرو بێ بڕواکان پێی سەغڵەت بن و پێیان ناخۆش بێت.",
		"ئەو پەروەردگاره پلەو پایەی زۆر بڵندە، خاوەنی تەختی فەرمانڕەوایی تایبەتی خۆیەتی، ئەوزاته وەحی و نیگا به فەرمانی خۆی دەنێرێت بۆ هەرکام له بەندەکانی که بیەوێت، (قورئان ڕۆحە، چونکه ژیان بەخشه به عەقڵ و دڵ و دەروون)، بۆ ئەوەی خەڵکی بترسێنێت له ڕۆژی بەیەکگەشتنەوه (گەشتنەوەی ڕۆح بەجەستە، گەشتنەوەی ئادەمیزاد بەکردەوەکانی..).",
		"ئەو ڕۆژه هەموویان بەدەرەوەن، (ڕوت و ڕەجاڵ، نهێنی و ئاشکرا وەک یەکە)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یە، ئەوسا پەروەردگاری مەزن، دەفەرموێت: ئەمرۆ پاشایەتی و فەرمانڕەوایی شایستەی کێیه؟ کێ خاوەنی هەموو ئەم بوونەوەرەیە؟ کەس نیه وەڵام بداتەوە، خۆی دەفەرموێت، هەر هەمووی بۆ خوای تاک و تەنها و خەشمگیرە. ‌",
		"ئەمڕۆ هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی وەردەگرێت، ئەمڕۆ هیچ جۆره ستەمێک له کەس ناکرێت، بەڕاستی خوای گەوره بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات (چونکه هەموو شت ڕوونه لای).",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکەکە، ڕۆژی قیامەت، کاتێک که دڵەکان دەگەنه گەروو، غەمگینی و پەژاره و تەنگانه دڵ ودەروونی خوانەناسان بەتەواوی داگیر ئەکات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ ستەمکاران نی یە، کەس تکاکار و غەمخۆریان نی یه، تا قسەیەکی ڕەواجی هەبێت و تکای لێ وەربگیرێت.",
		"ئەو خوایه هەمیشه چاوه خیانەتکار و ناپاکەکان دەناسێت و دەزانێت چی له دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشاردراوە.",
		"هەمیشه خوا دادوەریی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام دەدات، ئەوانەی جگه لەو زاته هاواریان لێ دەکەن، هیچ دەسەڵات و داوەریەکیان له دەست نایەت، بەڕاستی هەر خوا خۆی بیسەر و زانایە.",
		"ئایا ئەوه بەسەر زەویدانەڕۆیشتوون، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن، سەرئەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان چۆن بوو؛ چیان بەسەرهات؟ ئەوانه لەمان زۆر بەهێزتر بوون و جێ دەست و شوێنەواریان زیاتر له زەویدا ئاشکرابوو، جا ئەوه بوو خوا بەهۆی گوناهەکانیانەوه له ناوی بردن، کەس نەیتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و پەنایان بدات و ڕزگاریان بکات.",
		"ئەو بارودۆخەیان بۆیه بەسەردا هات، چونکه بەڕاستی کاتی خۆی پێغەمبەرەکانیان به چەندەها بەڵگه و نیشانەی ئاشکراوه ڕاستیەکانیان پێڕادەگەیاندن، کەچی بڕوایان نەکرد و باوەڕیان نەهێنا، ئنجا خوای گەوره لەناوی بردن و پێچانیەوە، چونکه بێگومان ئەو خوایه بەهێزه و تۆڵەسەندنەوەی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوەڕان.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه موسامان ڕەوانه کرد هاوڕێ لەگەڵ چەندەها بەڵگه و نیشانەی ئاشکرادا...",
		"بۆ سەر فیرعەون و هامان و قاروون، بەڵام ئەو ستەمکارانه وتیان: جادووگەرێکی درۆزنە!!",
		"جاکاتێک هات بۆ لایان و هەموو ڕاستەکی بۆ سەلماندن به بەڵگه و معجزەی ئاشکراوه که له لایەن ئێمەوه پێی بەخشرابوو، فیرعەون و دارودەستەکەی فەرمانیاندا و وتیان: ڕۆڵەی نێرینەی هەموو ئەوانه بکوژن که باوەڕیان هێناوه و له گەڵ موسادان، ئافرەت و کچاکانیان بهێڵنەوه بۆ کارەکەری، بەڵام خەیاڵیان خاوە، له کاتێکدا پیلان و تەڵەکەی بێ باوەڕان هیچ نی یە، تەنها سەری لەسەر گەردانیەوه دەردەچێت.",
		"ئینجا فیرعەون وتی: وازم لێ بهێنن با موسا بکوژم، با هەر هاوار له پەروەردگاری بکات، چونکه بەڕاستی من دەترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبەرەکی و خراپه و شەڕ و شۆڕ له وڵات و سەرزەویدا بەرپا بکات!!",
		"موساش وتی: بێگومان من پەنا دەگرم به پەروەردگاری خۆم که پەروەردگاری ئێوەشه له هەموو لووت بەرزو خۆبەزل زانێک باوەڕی بەڕۆژی لێپرسینه نەبێت (ڕاستیەکان ئاوەژوو بکات).",
		"(دیاره سەرئەنجام فیرعەون بڕیاریداوه موسا شەهید بکات بۆیە): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعەون که باوەڕەکەی شاردبۆوه تا ئەو کاتە، وتی: ئایا ڕەوایه پیاوێک بکوژن تەنها تاوانی ئەوەیه که دەڵێت پەروەدگارم -الله- یە، لەکاتێکدا چەندەها بەڵگه و نیشانەشی له لایەن پەروەردگارتانەوه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئەگەر درۆزن بێت، ئەوه درۆزنیەکەی به زەرەری خۆی تەواو دەبێت، خۆ ئەگەر ڕاستگۆبێت هەندێک لەو بەڵایانەتان بەسەردێت که پێی ڕاگەیاندوون، بەڕاستی من دڵنیام کە: خوا هیدایەت و ڕێنموویی کەسێک ناکات زیادەڕه و درۆزن بێت (واتە: ئەگەر مووسا درۆزن بوایە، ئەو هەموو پشتیوانیەی لێ نەدەکرا لەلایەن خواوە).",
		"هەروەها وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەمڕۆ ئێوه دەسەڵاتتان هەیه بەسەر ئەم ناوچەیەدا و بەئارەزووی خۆتان فەرمانڕەوایی تیادا دەکەن، جا بیر بکەنەوه و تێفکرن کێ دەتوانێت فریامان بکەوێت، کێ دەتوانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئەگەر یەخەی پێگرتین؟ فیرعەون قسەکەی پێ بڕی وتی: من تەنها هەر ئەو ڕاو بۆچوونه بەچاک دەزانم و لام پەسەندەکه پێم ڕاگەیاندن، من تەنها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!",
		"ئەو پیاوەی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من دەترسم ڕۆژێکتان بەسەربێت وەکو ئەو ڕۆژەی بەسەر گرۆ و قەومه نالەبارەکانی پێشوودا هات...",
		"وەکو ئەوەی که بەسەر قەومی نوح و عاد و ثمود و ئەوانەی بەدوای ئەواندا هاتن، جا وەنەبێت خوا بیەوێت ستەم له بەندەکان بکات و حەز به تیاچونیان بکات.",
		"ئەی قەوم و هۆزم من بەڕاستی دەترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینەوه (قیامەت).",
		"ئەو ڕۆژەی که هەموو لەبەری هەڵدێن و پشت هەڵدەکەن و هەموو سەرگەردانن، نازانن چی بکەن و ڕوو بکەنه کوێ، کەس نیه پەناتان بدات له خەشم و قینی خوا، ئەوەش خوا گومڕای بکات بەهۆی خراپەکاری خۆیەوه، هیچ کەسی تر ناتوانێت هیدایەت و ڕێنموویی بکات.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی کاتی خۆی یوسف بەڵگه و نیشانەی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنەبەر، کەچی بەردەوام له گوماندا بوون، بەرامبەر ئەو بەرنامەو ئاینەی که بۆی هێنابوون، هەتا ئەو کاتەی وەفاتی کرد، ئەوسا وتتان: ئیتر تەواو هەرگیز خوا دوای ئەم پێغەمبەری تر نانێرێت، هەر بەو شێوەیه خوا کەسانی سەرکەش و گوناهکار و دڵ دانەمەزراو ڕاڕا گومڕا دەکات.",
		"ئەو کەسانەی که موجادەله و گفتوگۆ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان بۆ هاتبێت، ئەم مجادەله و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئەوانەش که ئیمانیان هێناوە، هەر بەو شێوەیه خوا مۆر دەنێت بەسەر هەموو خاوەن دڵێکی خۆبەزل زان و ڕق ئەستوور و ستەمکاردا.",
		"ئا لەو گەرمەی قسەی ئیماندارەدا فیرعەون به هامانی وت: ئەی هامان بورجێکی بەرزم بۆ دروست بکە، بۆ ئەوەی هەندێک هۆکارم دەست بکەوێت!!...",
		"هۆکاری بەرزبوونەوه بۆ ئاسمانەکان، تا لەوێوه سەرکەوم و نهێنیەکان شارەزا ببم تا سەردانێکی خوای موسا بکەم و بیبینم!! هەرچەنده من دڵنیام که درۆزنە!!، ئابەو شێوەیه کاروکردەوه ناشیرینەکان لای فیرعەون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نەخشەی نادروستی فیرعەون هەر له زەرەردایە.",
		"ئەو کەسەی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاتەوه قسه وتی: ئەی قەوم و هۆزەکەم شوێنی من بکەون بەقسەی من بکەن ڕێنموویتان دەکەم بۆ ڕێبازی سەرفەرازی و چاکه و چاکەکاری.",
		"ئەی قەوم و هۆز‌م بێگومان ژیانی ئەم دنیایه تەنها بریتیه له ڕابوردنێکی کەم، بەڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هەر ئەو شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حەسانەوەیه بۆ ئیمانداران.",
		"ئەوەی گوناهو هەڵەیەکی کردبێت، تەنها بەقەدەر هەڵه و گوناهەکەی خۆی تۆڵەی لێدەسێنرێت، ئەوەش که چاکەی کردووه له پیاوان و ئافرەتان، له کوڕان و له کچان لەکاتێکتدا که خاوەنی باوەڕی دامەزراون، ئا ئەوانه دەچنه بەهەشتەوه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی هەمەجۆر و هەمه چەشنیان پێدەبەخشرێت.",
		"ئەی قەوم و هۆزم ئەوه چی یە، خۆ من بانگی ئێوه دەکەم بۆ ڕزگاریی، بۆ سەرفرازی بۆ بەهەشت، کەچی ئێوه بانگی من دەکەن، بۆ خوانەناسی، بۆ سەرگەردانی بۆ دۆزەخ!",
		"بانگم دەکەن تا باوەڕم به خوا نەمێنێت و هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدەم، بێ هیچ بەڵگەو زانستی و زانیاریەک، لەکاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای زاتێک که زۆر باڵادەسته و زۆریش لێخۆشبووە...",
		"شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیه ئەوەی که ئێوه من بانگ دەکەن بۆ لای خاوەنی هیچ بانگەواز و بەرنامه و پرۆگرامێک نیە، نه له دنیادا، نه له قیامەتیشدا، ئەوەش نابێت لەیاد بکەین، که بەڕاستیش گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورەیە، ئەوانەش تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن و سەرکەش و له سنوور ترازاون، ئەوانه نیشتەجێی دۆزەخن.",
		"جا له ئایندەدا ڕۆژێک دێت، ئەم قسانەی منتان بێتەوه یاد، ئێستاکەش من خۆم وکارو بارەکانم دەدەمه دەست خواو پشت بەودەبەستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به بەندەکانی.",
		"جا خوای گەوره ئەو ئیمانداره ژیرەی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانەیان، دارو دەستەی فیرعەونیش سزایەکی زۆر سەختیان تووش بوو...",
		"ئاگری دۆزەخە، بەیانیان و ئێواران، نیشانیان دەدرێت، یاخود پیایاندا دەچزێنرێت، له (جیهانی بەرزەخدا) ڕۆژی قیامەتیش فەرمان دەدرێت: ئادەی تاقم و دەستەی فیرعەون بخەنه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشەوە.",
		"ئەو کاته ئیتر شەڕو کێشه دەست پێدەکەن لەناو ئاگری دۆزەخدا، لاواز و چەوساوەکان بەدەسەڵاتدارو لووت بەرزەکان دەڵێن: خۆ بەڕاستی ئێمه شوێنکەوتەی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان لەسەر کەم بکەنەوە؟",
		"له وەڵامیاندا لووت بەرزەکان دەڵێن: ئێمه هەموومان لەناو ئاگردا گیرمان خواردووە، بێگومان خوای گەوره داوەری کردوه له نێوان بەندەکانیدا و بڕیارەکانی بڕاوەتەوە.",
		"ئینجا ئەوانەی که لەناو ئاگری دۆزەخدان به فریشتەکانی کارگێری دۆزەخ دەڵێن: داوا له پەروەر‌دگارتان بکەن؛ تەنها ڕۆژێک سزاو ئازامان لەسەر کەم بکاتەوە.",
		"ئەوانیش له وەڵامی داخوازیەکەیاندا دەڵێن: باشە، مەگەر پێغەمبەرەکا‌نتان به بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە، ڕەوانه نەکرابوون بۆتان؟ هەمووان بەیەکدەنگ دەڵێن: بەڵێ، ڕاستە، ئینجا فریشتەکان دەڵێن: دەی کەوابوو هەر داوابکەن وبپاڕێنەوە، بێگومان داخوازی و پاڕانەوەی کافران بەهیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیەو گیرا نابێت.",
		"بەڕاستی ئێمه پێغەمبەرەکانمان و ئەوانەش که باوەڕیان هێناوه سەر دەخەین، له ژیانی دنیادا هەروەها ئەو ڕۆژەش که شایەتەکان شایەتی دەدەن (فریشتەکان شایەتی بۆ پێغەمبەران دەدەن، پێغەمبەران شایەتی بۆ بانگخوازان دەدەن بانگخوازان شایەتن لەسەر خەڵکی)",
		"لەو ڕۆژەدا ستەمکاران تکاو پاڕانەوەیان بێ سووده و کەڵکیان پێناگەیەنێت، نەفرین هەر بۆ ئەوانه و هەر بۆ ئەوانیشه جێگەی ناسازو ناخۆش. ‌",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه هیدایەت و ڕێنموویمان بەخشی به موسا و تەوراتیشمان هێشتەوه لەناو نەوەی ئیسرائیلدا تا پەیڕەوی بکەن و پابەندی بن.",
		"کردوشمانه بەهۆی ڕءنموویی و یادخستنەوه بۆ خاوەن بیر و هۆشەکان.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربە، چونکه بەڕاستی بەڵێن و وادەکانی خوا هەر دێتەدی، داوای لێخۆشبوونیش بکه بۆ گوناهەکانت، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریشت بەردەوام ئەنجام بدە، به تایبەت له دەمه و ئێواران و دەمه و بەیانیاندا.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که موجادەله و گفتوگۆی سەرکەشانه دەکەن و، به نەشارەزایی له ئایەتەکانی خوا دەدوێن بێ ئەوەی بەڵگەیەکی بەهێزیان پێ بێت، ئەوانه تەنها له سینەیاندا خۆ بەل زانین هەیە، بەمەرجێک هیچ کات ناگەنه ئەو ئامانجەی که هەیانە، کەواته تۆ پەنا بگره به خوا له شەڕی خوانەناسان چونکه بەڕاستی ئەو زاته بیسەر و بینایە.",
		"بەڕاستی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی له دروستکردنی خەڵکی زۆر گەوره و گرنگترە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانه تێناگەن و پەی پێ نابەن و نایزانن.",
		"کەسانی کوێر له بەرامبەر چاوساغەوە، وەک یەک نین، هەروەها ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه کاروکردەوەی چاکه ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوانەدا که تاوان و گوناهـ دەکەن (چوونیەک نین)، کەچی زۆر کەم خەڵکی تێدەفکرن و بیردەکەنەوه و بەراورد دەکەن.",
		"بەڕاستی ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیه و هەر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئیمان و باوەڕناهێنن و باوەڕیان پێی نیە.",
		"ئەی خەڵکینه پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئەوه من دوعاو نزاتان گیرا دەکەم، بەڕاستی ئەوانەی خۆیان بەگەوره دادەنێن ولووت بەرزی دەکەن لەئاستی پەرستنی مندا، لەئاییندەدا بەسەرشۆڕی و خەجاڵەتی یەوه دەخرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوە.",
		"خوا ئەو پەروەردگارەیه شەوی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحەوێنەوە، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونەتەوە، بەڕاستی خوای گەوره خاوەنی بەخشندەی و نازو نیعمەتی زۆره بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.",
		"ئەو زاته خوای ئێوەیه و پەروەردگارتانە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هیچ خوایەک نیه جگه لەو، ئیتر ئێوه بەرەو کوێ دەبرێن؟ چۆن لادەدرێن له لەبەرنامەکەی؟",
		"هەر بەو شێوەیه لاداربوون ئەوانەی که له پێش ئەمانەوه دژایەتی ئایات و فەرمانەکانی خوایان دەکرد و له ڕێبازەکەی لایان دەدا و دژایەتیان دەکرد (بەڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان بەسەر هات؟!).",
		"خوا ئەو زاتەیه که زەوی بۆ کردوون به شوێنی سرەوتن و ژیان و حەوانەوە، ئاسمانیشی بەسەرتانەوه ڕاگرتووە، ڕووخسارو شێوازتانی نەخشاندووە، بەجوانترین شێوەش نەخشاندویەتی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، جا ئا ئەوەیه خوای پەروەردگارتان، پاک و بێ گەرد و بڵنده ئەو خوایەی که پەروەردگاری هەموو جیهانیانه.",
		"ئەو زاته هەمیشه و بەردەوام هەر زیندووە، جگه لەو خوایەکی تر نیە، کەوابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو بەو بێت، ملکەچ و فەرمانبەرداری بەرنامه و ئاینەکەی ئەو بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که پەروەر‌دگاری هەموو جیهانیانە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوه ئەو شتانه بپەرستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ دەبەن، له کاتێکدا بەڵگه و نیشانەی زۆر ئاشکرام له لایەن پەروەردگارمەوه پێگەیشتووه و من فەرمانم پێ دراوه به ملکەچی خۆم بدەمه دەست پەروەردگاری هەموو جیهانیان.",
		"ئەو خوایه له خاک ئێوەی دروست کردووە، لەوەودوا له نوتفه (که بریتی یه له بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک که بەچاو نابینرێت به هێلکۆکەیەک که بەقەدەر خاڵێکی بچووکە) لەوەودوا دەبێته خۆ هەڵواسەرێک پاشان دەرتان دەهێنێت که منداڵێکی ساوان، بەرەبەرەگەورەتان دەکات بۆ ئەوەی بگەنه ئەوپەڕی هێزو تواناو ژیریتان، پاشان بۆ ئەوەی ببنه پیرو پەککەوتە، هەشتانە، پێش ئەوەی بگاته یەکێک لەو قۆناغانە، دەمرێت، هەتانه دەمێنێتەوه بۆ ئەوەی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گەوره ئەم هەموو ڕاستیانەتان دەخاته بەرچاو) بۆ ئەوەی عەقڵ و ژیریتان بخەنه کار.",
		"هەر ئەوزاتە، ژیان دەبەخشێت وزیندەوەران و گیانلەبەران دەمرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هەر ئەوەندەیه که پێی بفەرموێت: ببە، دەست بەجێ دەبێت.",
		"ئایا نا‌بینیت ئەوانەی که موجادەلەو گفتوگۆی نابەجێ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئەو سەرگەردانانه بەرەو کوێ لادەدرێن له حەق و ڕاستی، ڕوو له کوێ دەکەن؟",
		"ئەوانەی که باوەڕیان نی یه به قورئان و بەو بەرنامه و ڕێبازەی که به پێغەمبەرەکانماندا ڕەوانەمان کردووە، ئەوانه له ئاییندەدا دەزانن چیان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە...",
		"کاتێک کۆت و زنجیرەکان دەکرێنه گەردنیان و ڕادەکێشرێن...",
		"بۆ ناو ئاوی زۆر گەرم، پاشان ئاگریان پێ خۆش دەکرێت و دەبنه سووتەمەنی بۆی...",
		"لەوەودوا پێیان دەوترێت: کوان ئەو شتانەی که به هاوەڵتان دادەنا بۆ خوای باڵادەست؟!...",
		"له جیاتی خوا دەتانپەرست، بەکەساسی و خەجاڵەتیەوه دەڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، بەڵکو ئێمه هەر ناوی کەسی ترمان نەدەبرد (دیاره له ترسدا، یان هەر بیروباوەڕی خۆیان فەرامۆش کردووە)، ئا بەو شێوەیه خوا کافران سەرگەردان و سەرلێشێواو دەکات...",
		"ئا ئەم بارودۆخەی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سەرئەنجامی ئەو کەیف وشادی و سوڕ و سەمایەیه که لەسەر زەویدا به ناحەق ئەنجامتان دەدا و کەشخەتان دەکرد بەسەر خڵکەوه و نازتان دەکرد بەسەریاندا...",
		"دەی.. له قاپیەکانی دۆزەخەوه بۆ ژوورەوە، ئەوەش بزانن ناشمرن تیایدا و به هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئای که شوێن و جێگەی خۆبەزل زانەکان ناخۆش و ناسازە...",
		"جا ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که بەڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هەر دێتەدی، ئەوسا یان ئەوەیه که هەندێ له هەڕەشەکانمان دژیان بەچاوی خۆت دەبینیت، یاخود ئەگەر گیانمان کێشایت و وەفاتت کرد؛ ئەوانه بۆ کوێ دەچن؟!، بەناچاری هەر بۆ لای ئێمه دەبرێنەوه (ئەوسا بەتوندی تۆڵەیان لێ دەسێنین).",
		"بەڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانه کردووە، هەیانه سەرگوزەشته و بەسەرهاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، هەشیانه که سەرگوزەشته و بەسەرهاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووه موعجزەیەک پێس بهێنێت بەبێ مۆلەتی خوای بەدەستەڵات، جاکاتێک فەرمانی خوا هاتبێت، ئەوه جێبەجێ کراوه بەڕاستی، ئەوکاته ئیتر ناحەق و نادروستەکان خەسارەتمەند بوون لەوێدا.",
		"هەر خوایه که ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوە، تا هەندێکی بۆ سواری بەکاربهێنن وهەندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وەربگرن.",
		"هەروەها سوودی زۆری ترتان دەست دەکەوێت لەو ماڵاتانەدا، بۆ ئەوەی بەسواری ئەوانەوه بگەنه ئەو شوێنانەی نیازتان له دڵدایه بیگەبێ و کاروباری خۆتان ئەنجام بدەن، جا بەسواری ئەو وڵاخانه و کەشتیش هەڵدەگیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووە).",
		"ئەوزاته بەڵگەو دەستەڵاتی خۆیتان نیشان دەدات، جا به چ بەڵگەو نیشانه و موعجزەیەکی خوایی ئێوه بڕوا ناکەن و دژی دەوەستن؟!",
		"ئایا ئەوه بەزەویدا نەگەڕاون تا تەماشا بکەن که چیمان بەسەر قەوم و خەڵکانی پێش ئەماندا هێناوه و سەرئەنجامیان چۆن بووە، ئەوانه زۆر لەمان زیاتر بوون و هێزیان لەمان زۆرتر بوو، شوێنەواریان لەزەویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئەو کاروکردەوه نادروستەی که دەیانکرد هیچ فریایان نەکەوت و ڕزگاری نەکردن.",
		"جاکاتێک که پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگه و نیشانەی تەواوەوه بۆیان ڕەوانه کرا، له جیاتی ئەوەی باوەڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد بەو ڕاده کەمەی که له زانست و زانیاری هەیانبوو سەرئەنجام هەڕەشەی خوا لەسەرزاری پێغەمبەراندا یەخەی پێگرتن و ئەوەی که ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەستەو یەخەیان بوو، فەوتاندنی.",
		"جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمەیان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوەڕمان به تاک و تەنهایی خوا هێناوه (جگه لەو کەسی تر ناپەرستین)، بێ باوەڕیش بووین بەو شتانەی که دامان نابوو بەهاوەڵی خوای پەروەردگار و پەشیمانین.",
		"جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نەبوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خەشم و قینی ئێمه دەبینن و له ترساندا باوەڕ دەهێنن، چونکه ئەمه بەڕاستی بەرنامەی خوایه بۆ بەندەکانی بەدرێژایی زەمانه دەبێت له تەواوی ئازادیدا، بێ ترس و زۆر باوەڕی پێبکەن، باوەڕی تەنگانه و کاتی تیاچوون پەسەند نیه، ئا له شوێنەدا ئیتر کافرو بێ بڕواکان خەسارەتمەندی و زەرەری بێ سنووریان بۆ ماوەیە.",
	},
	-- 41 = فصلت
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.",
		"ئەم قورئانه دابەزێنراوه لەلایەن پەروەردگاری خاوەن بەزەیی و میهرەبانەوە.",
		"کتێبێکە؛ ئایەت و فەرمانەکانی بەش کراوه و جیاکراوەتەوه (ئیمان وکوفر، حەڵاڵ وحەرام چاکه وخراپە... هتد)، قورئانێکه به عەرەبیەکی ڕەوان بۆ کەسانێک که دەیزانن و شارەزاییان هەیه (له زمانەوانی و زانستەکان).",
		"هەر ئەم قورئانه مژدەبەخشه بەئیمانداران، ترسێنەری کافرانە، کەچی زۆربەی موشریکان پشتیان تێکرد و بەرهەڵستیان کردو نایبیستن.",
		"وتیشیان: ئێمه دڵەکانمان داپۆشراوه له ئاستی ئەم بەرنامەیەدا که تۆ بانگی ئێمه دەکەیت بۆ لای، گو‌ێشمان کەڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا پەرده و بەربەست هەیە، تۆ هەوڵ و کۆششی خۆت بدە، بێگومان ئێمەش هەوڵ و کۆششی خۆمان دەدەین.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هەر بەشەرێکم وەک ئێوە، (جیاوازیەکه تەنها ئەوەیە): من وەحی ونیگام بۆ دەکرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایەکی تاک و تەنهایە، کەوابوو ئێوەش ڕووی تێ بکەن، بەڕاستی بیپەرستن؛ له ڕێبازەکەی لامەدەن، داوای لێخۆشبوونی لێبکەن و چاک بزانن که وەیل و سزای سەخت بۆ موشریک و هاوەڵگەران ئامادەیە.",
		"ئەوانەی که زەکات نادەن و ئەوانەش که بێ باوەڕن به ڕۆژی قیامەت.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێناوه و کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ هەیه...",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوەڕتان بەو زاته نیه که زەوی له دوو ڕۆژدا دروست کردووە؟ (ئاڵبەته ئەو ڕۆژانه مەگەر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوەکەیان چاندە)، چەند هاوەڵێکیشی بۆ بڕیار دەدەن؟! ئەو بەدیهێنەر و دروستکاره پەروەردگاری هەر هەموو جیهانیان و بوونەوەرە.",
		"لەسەر ڕووکاری زەوی كێوەکانی دامەزراندوه (که کار دەکەنه سەر ئاوو هەوا، دیمەنی جوان دەسازێنن، لەنگەری دەگرن، ڕووبەری فراوانتر دەکەن... هتد) بەرەکەتی زۆری تێدا دابین کردووه (وەک نەوت وجۆرەها کانزا، سەرەڕای جیهانی ڕوەک و.. هتد)، هەموو ڕزق و ڕۆزیەکانی تیادا بڕیارداوه هەمووی له ماوەی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژەکەی پێشووشەوه (قەباره و ڕەنگ و تام و بۆن و وەرز و شوێنی هەر میوه و دەغڵ و دانێک، هەروەها گیانداران و باڵندەکانیش) تا نیازو داخوازیەکانی ئادەمیزاد جێبەجێ بکات.",
		"ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات لەکاتێکدا که دوکەڵ بوو، جا به ئاسمان و زەوی فەرموو: فەرمانبەردار و ملکەچ بن، بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر بتانخەمه ژێر دەسەڵاتی خۆمەوە؟! هەردوولا خێرا وتیان: ملکەچی تۆین و چۆن دەفەرمویت وا دەکەین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای بەدەسەڵات، زەوی و ئاسمان بێنێته قسە، چونکه ئادەمیزاد جۆرەها ئامێری هێناوەته قسە، دەم و زمان و لێویشیان نیه!!).",
		"له ماوەی دوو ڕۆژدا (لەو ڕۆژانەی که هەر خۆی ماوەیان دەزانێت) ئاسمانی کرده حەوت چین و فەرمانی بۆ هەر چینێکیش دەرکرد، ئینجا دەفەرموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازاندەوه به ئەستێرەوکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شەڕی شەیتانەکان)، ئا ئەو شتانه هەمووی به ویست و فەرمانی زاتێکه که باڵادەست و زانایە.",
		"جا ئەگەر لەگەڵ ئەم هەموو باسی دەسەڵات و توانایی و زانایی خوای گەورەدا پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان دەکەم لەوەی که شریخه و بروسکه و کارەساتێکتان بەسەر بێت، وەک ئەوەی که بەسەر عاد و ثمود هات...",
		"کاتێک پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانه کرا له پێشتر و دواتریشدا، بەم فەرمانه پیرۆزه کە: جگه له خوا کەسی تر مەپەرستن، کەچی وتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیوستایه ڕێنمویمان بکات ئێوەی نه دەنارد؛ بەڵکو فریشتەی دادەبەزان!! کەوابوو ئێمه بێگومان بڕوا ناکەین بەو پەیامەی که به ئێوەدا ڕەوانەکراوە.",
		"ئەوسا قەومی عاد بەناحەق خۆیان بەزل و گەورەزانی له زەویدا و وتیان: کێ هەیه به ئەندازەی ئێمه هێزو دەسەڵاتی هەبێت؟ باشه ئایا ئەوه نەیانزانی بەڕاستی ئەو خوایەی که دروستی کردوون، ئەو لەوان هێزی زۆر زیاتره (بەڵکو هەر بەراورد ناکرێت) و ئەوانه هەر ئینکاری ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان دەکرد.",
		"ئەوسا ئیتر ئێمه بایەکی توندو زۆر ساردمان هەڵکرده سەریان له چەند ڕۆژێکی شومدا، تا هەر له ژیانی دنیادا بەسزای سەرشۆڕیان بگەیەنین و تاڵاو بکەین بەگەروویاندا، بێگومان سزای قیامەت زیاتر سەرشۆڕکەرو تاڵتره و ئەوانه سەرفراز و ڕزگار نابن.",
		"هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکە؛ کەچی حەزیان بەکوێری کرد، تا چاوساغی و هیدایەت و ئیمان، هەر بۆیه ئەوانیش سزای سەرشۆڕکەر و سەرگەردانکەر یەخەی پێگرتن بەهۆی ئەو کارو کردەوانەی که دەیانکرد.",
		"ئەوسا ئەوانەی که ئیمان و باوەڕیان هێنابوو ڕزگارمان کردن، کەسانێکی به تەقواو خواناسیش بوون.",
		"ڕۆژێک دێت دوژمنانی خوا تێکرا کۆ دەکرێنەوه و کێش دەکرێن بەرەو ئاگری دۆزەخ، بەر‌و دوایان پاڵەپەستۆیانە.",
		"هەتا کاتێک دەگەنه ئاستی ئاگرەکه گوێیان و چاوەکانیان و پێستەکانیان شایەتیان لەسەر دەدات که چ کارو کردەوەیەکی نادروست و خراپیان ئەنجام دەدا.",
		"ئەوسا بەغەمباریەوه بەپێستی خۆیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان لەسەرداین خۆ زەرەرتانە؟ له وەڵامدا دەڵێن، ئەو خوایه ئێمەی هێناوەته گوفتار که دەتوانێت هەموو شتێک بهێنێته قسه و گفتوگۆ، هەر ئەو زاتەشه که یەکەمجار بەدیهێناون و هەر بۆلای ئەویش دەبرێنەوه (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆخوا چو‌نکه ئادەمیزاد جۆرەها ئامێری هێناوەته قسە، دەم و زمان و لێویشیان نیە!).",
		"ئێوه کاتی خۆی ئەونده غەڕڕا بوون، گوناهو تاوانەکانتان نەدە‌شاردەوە، چونکه مەترسیتان نەبوو که گوێتان و چاوتان و پێستتان شایەتیتان لەسەر بدات، بەڵام گومانتان وابوو که بەڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیه بەو کاروکردەوانەی که ئەنجامی دەدەن.",
		"ئا ئەوەبوو گومانی ناپەسەندتان که بووتان بەرامبەر پەروەردگارتان؛ ئێستا بوو بەهۆی داخزان وتیاچوونتان و بەوهۆیەوه چوونه ڕیزی زەرەرمەندانەوە.",
		"جا ئەگەر بەناچاری خۆگری بنوێنن، ئەوه ئاگر جێگەیانە، ئەگەر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکەن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوەرناگیرێت.",
		"ئەوانه بەهۆی تاوان و سەرکەشیانەوه کەسانێکمان کرده هاوەڵیان که کاروکردەوەی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننەوه، تا سەرئەنجام بڕیاری تۆڵه ئەمانیشی گرتەوه وەک کۆمەڵانی پێش ئەمان له پەری و ئینسانەکان، بەڕاستی هەر هەموویان زەرەرمەند و دۆڕاون.",
		"بێ باوەڕان دەیانوت: گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانه و بیکەن بەگاڵه و هەرا و هوریا (لەم سەردەمەدا ئەو ڕاگەیاندنەی بەدەست ناحەزانەوەیه ئەو ڕۆڵه دەبینێت) بۆ ئەوەی ئێوه زاڵ ببن و بیبەنەوە.",
		"(ئەو جۆره کەسانه بۆ کوێ دەچن) کەوابوو سوێند بەخوا هەر دەبێت تاڵاوی سزای سەخت بکەین بەگەرووی ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون، له ئایندەشدا به خراپتر لەو کارو کردەوانەی که دەیانکرد تۆڵەیان لێ دەستێنین.",
		"ئا ئەوەیه پاداشتی دوژمنانی خوا هەر ئاگرەکەی دۆزەخە، که ماڵ و نیشتەجێی هەمیشەییانە، له تۆڵەی ئەوەی که سەرسەختانه بەرەنگاری ئایەتەکانی ئێمەیان دەکرد.",
		"له قیامەتدا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وتیان: پەروەردگارا، ئەو دوو دەستەیەمان نیشان بده له پەری و ئادەمیزاد که گومڕایان کردین بیانخەینه ژێر پێمانەوە، تا هەر له ژێرەوه بن.",
		"ئەوانەی بەڕاستی وتیان: پەروەردگارمان (الله) یە، لەوەودوا بەردەوام پابەندی ئەو ڕێبازه ڕاسته بوون، ئەوه له سەرەمەرگدا دەسته دەسته فریشته دادەبەزن بۆلایان، پێیان دەڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نەبێت له داهاتوو، هیچ غەم و پەژارەیەکتان نەبێت بۆ ڕابردوو، مژدەتان لێ بێت بەو بەهەشتەی که له کاتی خۆی بەڵێنتان پێ دەدرا...",
		"(خوای گەوره و فریشتەکانیش دەفەرموون): ئێمه یارو یاوەرو هاوکارو پشتیوانی ئێوەین له ژیانی دنیا و قیامەتیشدا مژدەتان لێ بێت له بەهەشتدا هەرچی ئارەزووی دەکەن وداوای دەکەن بۆتان ئامادەیە...",
		"ئەو بەهرەیەش لەلایەن پەروەردگارێکەوه پێشکەشتان دەکرێت که لێبوورده و میهرەبانە.",
		"جا کێ لەو کەسه جوانگفتار ترو قسەی بەجێ تره که بانگەوازی کردووه بۆ لای خوا، کاروکردەوەی چاکیشی ئەنجام داوە، وتوشیەتی: بەڕاستی من له ڕیزی موسڵماناندام.",
		"بێگومان چاکه و خراپه وەک یەک نین، (تۆ ئەی باوەڕدار) بەجوانترین و چاکترین شێوه بەرەنگاری خراپه و نادروستی بکە، ئەو کاته ئیتر دەبینیت ئەوەی که له نێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی و ساردیەک هەیە؛ دەبێته دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی.",
		"جا کەسیش ناتوانێت بەو ڕەفتاره هەستێت جگه لەوانەی که ئارامیان گرتووە، هەروەها کەسیش ناتوانێت هەڵوێستی وا بنوێنێت جگه له کەسێک نەبێت که خاوەنی بەهرەیەکی گەوره بێت.",
		"ئەی ئیماندار؛ ئەگەر له لایەن شەیتانەوه خەتەره و خەیاڵی نادروست له دڵ و دەروونتدا دروست بوو، ئەوه تۆ داوای یارمەتی له خوا بکه و پەنای پێ بگرە، چونکه بەڕاستی ئەو زاته بیسەر و زانایە.",
		"له نیشانه و بەڵگەکانی دەسەڵاتی پەروەردگار شەو و ڕۆژ و خۆر و مانگە، هەرگیز نەکەن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببەن، بەڵکو سوژده تەنها بۆ ئەو خوایه ببەن که دروستی کردوون، ئەگەر ئێوه خۆتان به بەندەی ڕاستەقینەی ئەو دەزانن و هەر ئەو دەپەرستن.",
		"جا ئەگەر بێ بڕواکان خۆیان به زل و گەوره بزانن، (ئەوه وازیان لێ بهێنە) چونکه ئەو فریشتانەی له خزمەت پەروەردگاری تۆدان شەوو ڕۆژ سەرگەرمی تەسبیحات و ستایشن، هەرگیز بێزاری ڕوویان تێ ناکات خۆیان به گەوره نازانن.",
		"له بەڵگه و نیشانەکانی خوا ئەوەیه که دەبینیت زەوی کش وماتە، جا کەتێک باران بەسەریدا دەبارێنین دەخرۆشێت و گەشه و نەش و نما دەکات، چونکه بەڕاستی ئەو زاتەی که زەوی زیندوو کردەوه، مردووانیش زیندوو دەکاتەوە، بێگومان ئەو خوایه دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە..",
		"بەڕاستی ئەوانەی که سەرسەخت و بێ بڕوان و دژایەتی ئایەت و فەرمانەکانی ئێمه دەکەن و لێی لادەدەن. خۆیان ناشارنەوه له ئێمە، باشە، ئەوەی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزەخەوه چاکتره یان ئەو کەسەی که بەدڵنیایی و ئارامی و هێمنیەوه دێت له ڕۆژی قیامەتدا و بەرەو بەهەشت بەڕێزەوه بەڕێ دەکرێت؟! ئەی بێ باوەڕان هەرچیتان له دەست دێت بیکەن، چونکه له دەستی خوا دەرناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه بەو کردەوانەی دەیکەن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی که باوەڕیان نەبووه بەو قورئانه لەکاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئەو قورئانەش کتێبێکی زۆر بەنرخ و ناوازه و سەرکەوتووە...",
		"هیچ ناحەقی و نادروستی و ناتەواویەک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و لەهیچ لایەکەوه ڕەوانەکراو و نێردراوی زاتێکه که خاوەنی حیکمەت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشە.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) شتێک بەتۆ ناوترێت، که به پێغەمبەرانی پێش تۆ نەوترابێت، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ خاوەنی لێ بووردن و لێ خۆشبوونه بۆ باوەڕداران و تۆڵەسێنەری بەئازار و ئێشه له بێ باوەڕان.",
		"ئەگەر ئەم قورئانەمان بەزمانی گەلانی تر بناردایە، ئەوه بێ باوەڕان دەیانوت: ئایا نەدەبوو ئایەتەکانی ڕوون و ئاشکرا بوایه و زمانی خۆمان بوایە، چۆن دەبێت قورئان بەزمانی بێگانه بێت؟ لەکاتێکدا محمد (صلی الله علیه وسلم) به عەرەبی دەدوێت؟! ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئەم قورئانه بۆ ئەوانەی باوەڕیان هێناوه هیدایەت و ڕێنموویی و شیفایه و چارەسەری هەموو دەرد و نەخۆشیەکان دەکات، جا ئەوانەی که باوەڕ ناهێنن گوێچکەیان کەڕه و بەشتی تر ئاخنراوە، هەروەها کوێرن له ئاستیدا، ئەوانه هەروەک له دوورەوه بانگیان لی بکرێت وایه (نه دەنگەکه به چاکی دەبیسن، نه ڕەنگەکه به ڕوونی دەبینن)",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان بەخشی به مووسا، کەچی ناکۆکی تیادا کرا، خۆ ئەگەر بڕیارێکی پێشتر له لایەن پەروەردگارتەوه نەبوایە، (که تۆڵه له کافران بخاته قیامەت) ئەوه له ناوی دەبردن، بێگومان ئەوان هەر له شک و گومانێکی بێ سەر و بندان که خەڵکیش دەخاته گومانەوە.",
		"ئەوەی چاکه بکات پاداشتی چاکەکەی بۆ خۆیەتی، ئەوەش که خراپه و تاوان بکات هەر لەسەر خۆی دەکەوێت، دڵنیابه که پەروەردگاری تۆ بچوکترین ستەم له بەندەکانی ناکات.",
		"زانینی بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت تەنها لای خوایه و بۆ لای ئەو دەبرێتەوە، هەرچی بەرو بووم تۆوێک له خونچه و چرۆکەیەوه چەکەوه دەکات خوا ئاگاداره لێی، هیچ مێینەیەک سکی نابێت و بەچکەو بەرهەمەکەی دانانێت تەنها به ئاگاداری خوا نەبێت، (ئا بەو شێوەیه خوا دەسەڵاتەکانی خۆی دەخاته بەرچاو)، کەچی زۆربەی خەڵکی قەدری نازانن، ئەو ڕۆژەش که بانگیان دەکات و لێیان دەپرسێت: کوان هاوەڵ و هاوتاکانم؟! ئەوانەیش له وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا، ئێمه هەواڵت دەدەینێ و جاڕ دەدەین که کەسمان هەڵەی وانایەت به دەمماندا و شایەتی لەسەر شتی وانادەین.",
		"ئیتر ئەوەی که جاران دەیانپەرست و هانا و هاواریان بۆ دەبرد و جێگەی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نەما، دڵنیاش بوون که ئیتر هیچ چاره و ڕزگار بوونێکیان نیە.",
		"ئادەمیزاد هەر گیز بێزار نابێت له داخوازی چاکه و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ خۆی، خۆ ئەگەر ناخۆشیەکی تووش بێت، ئەوه نائومێد و بێ هیوایە.",
		"سوێند به خوا ئەگەر ئادەمیزاد خێرو خۆشی بەسەردا بڕێژین و پێ بچێژین، له دوای ئەو تەنگانەیەی که تووشی هاتبوو، به متمانەیەکی زۆرەوه دەڵێت: ئەمه بەرەنجی شانی خۆم پەیدام کردووه و خوا خۆشی دەوێم، وا بزانم قیامەت زۆر دووره و ڕەنگه هەر نەشبێت، خۆ ئەگەر بمگێرنەوه بۆ لای پەروەردگارم، ئەوه دڵنیام که خۆش و ناز و نیعمەتم لای ئەو: بۆ ئامادەیە، بێگومان ئەوانەی که بێ باوەڕ بوون ئەو کارو کردەوه ناشیرینانەیان دەخەینه ڕوو و هەواڵیان پێ دەدەین، هەروەها سزای سەخت و دژوارو ناخۆشیان پێ دەچەژین له ناو دۆزەخدا.",
		"زۆربەی ئادەمیزاد کاتێک ناز و نیعمەتی بەسەردا بڕێژین پشت هەڵدەکات و سەرپێچی دەکات و ملکەچی ڕاستی نابێت و خۆ بەزل و گەوره دەزانێت و بەلای خۆیدا دایدەتاشێت، کاتێکیش ناخۆشی و نەهامەتی تووشهات، ئەوه دۆعا و نزا و پاڕانەوەی زۆر بەگەرم و کوڵ و پان و پۆڕە!!",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، باشە: ئەگەر ئەم قورئانه لەلایەن خواوه بێت، پاشان ئێوەش بڕواتان پێیی نەبێت، دەزانن چ سەرئەنجامێکی سامناک چاوەڕێتانە؟. جا ئیتر کێ هەیه له ئێوه سەرسەختترو لاڕێتر لەوەی که ڕێگەی جیاو دوور له ڕاستی گرتبێتەبەر.",
		"ئێمه له ئایندەدا بەڵگه و نیشانەی سەرسوڕهێننەریان نیشان دەدەین له ئاسۆکانی بوونەوەرداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که لەسەردەمی زانستیدا چەنده نهێنیەکانی بوونەوەر ئاشكرا بووە.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئەستێرەناسی سەرگەردانن له وردەکاری و دامەزراوی و گەورەیی و فراوانی ئەم گەردوونە، هەروەها له ئاڵۆزی جەستەیی و عەقڵیی و دەروونی ئادەروونی ئادەمیزاد)، ئەمەش بۆ ئەوەی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئەو زاته حەق و ڕاست و ڕەوایە، ئایا شایەتی پەرورەردگارت بەس نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هەموو شتێک؟!",
		"(لەگەڵ هەموو بەڵگه و نیشانانەدا: ئاگاداربن بەڕاستی ئەوانه هەر گومانیان هەیه له بەیەکگەیشتن و ئامادەبوونی بەردەم پەروەرردگاریان، ئاگاداربه و دڵنیابه که ئەوزاته به هەموو شتێک زانایه و به هەموو شتێک ئاگاداره ودەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیه و هیچ شتێک لەو یاخی نابێت.",
	},
	-- 42 = الشورى
	{
		"(1) و (2) چەند پیتێك له سەرەتای هەندێ له سورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14)پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ کەسدانیه بەو پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت بەڕادەیەك هەتا ئەگەر هەمووی گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوه بۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان له هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانە: هەر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئەو پیتانە.",
		"(1)و (2) بەیەکەوەیە.",
		"ئا بەو شێوەیه که دەیزانیت خوای باڵادەست و کاربەجێ وەحی و نیگا دەنێرێت بۆ تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغەمبارانی پێش تۆیش ڕەوانه کراوە، له لایەن خوایەکی باڵادەست و داناوە.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر هەمووی ئەو زاته بەدیهێنەرو خاوەنێتی، بێگومان ئەو خوایه بەرز وبڵندو گەورەو شکۆدارە.",
		"ئاسمانەکان لای سەرویانەوه نزیکه لەبەر گەورەیی و شکۆداری ئەو زاته لەت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشتەکان سەرگەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی پەروەردگاریانن، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئیماندارانی سەرزەوی، دڵنیا و ئاگاداربن که بەڕاستی ئەو پەروەردگاره هەر ئەو لێخۆشبوو میهرەبانە.",
		"ئەوانەش له جیاتی ئەو زاته کەسانی ترو شتی تر دەکەنه پاڵپشت و پشتگیر، ئەوانه خوا چاودێره بەسەریانەوه وەنەبێت تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سەرپەرشت بەسەریانەوە.",
		"ئا بەو شێوەیەی که دەیزانیت قورئانێکی عەرەبی پاراومان به وەحی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئەوەی شاری مەککه و دەوروبەری (که هەموو زەوی دەگرێتەوە) ئاگادار بکەیت، بەتایبەت ئاگادارو هۆشیاریان بکەین له ڕۆژی کۆکردنەوه که هیچ گومانی تێدا نیە، (ئەو ڕۆژه خەڵکی دەبنه دوو بەشەوە)، دەستەیەکیان بۆ بەهەشت بەڕێ دەکرێن و دەچنه ناو بەهەشتەوە، دەستەکەی تریان بۆ ناو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێت.",
		"ئەگەر خوا ویستی ببوایه هەموویانی دەکرده میللەتێکی یەك پارچه (هەمووان بەناچاریی ئیمەندارو چاك دەبوون) بەڵام ویستی وایه هەر کەس بیەوێت و شایسته بێت، دەیخاته سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی و بەهەشتی خۆیەوە، ستەمکارانیش هیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نابێت.",
		"ئایا بێجگه له خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوە؟ کەوابوو هەر خوا خۆی پشتیوانەو هەر خوا خۆی مردووان زیندوو دەکاتەوه و هەر خۆیشی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە!",
		"لەهەر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئەوه سەرئەنجامی بڕیارەکەی بۆ خوا خۆی دەگەڕێتەوە، چونکه هەر ئەو زاتەیه خوای پەروەردگارم هەر پشت بەو دەبەستم و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.",
		"بێگومان هەر ئەو زاته بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، هەر له خۆتان هاوسەرانی بۆ سازاندوون، له ئاژەڵ و مەڕو ماڵاتیش جووت، نێرو مێ ی بۆ فەراهەم هێناون، لەو ڕێگەیەوه زاووزێ دەکەن و زۆر دەبن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنەی ئەوزاتە، هیچ شتێك لەو ناچێت (چونکه خوایه و بەدیهێنەرە، چۆن له بەدیهێنراوەکانی دەچێت) هەر ئەویش بیسەرو بینایە.",
		"جڵەوی هەموو ئاسمانەکان و زەوی به دەست ئەوزاتەیە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەس که بیەوێت، یان کەمی دەکات و سنورێکی بۆ دادەنێت (هەموویشی بۆ تاقیکردنەوەیه له لایەکەوه و بەڕێوەبردنی کاروباری ژیانه لەلایەکی ترەوە)، بەڕاستی ئەو خوایه به هەموو شتێك زانایە.",
		"ڕێبازی ئاین و بەرنامەی ژیانی بۆ داناون، ئەوەی کەفەرمانی پێکردووه به _نوح_، هەر بەوشێوەیه قورئانیشی بۆ تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم وەحی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگەیاندووەکه ڕێبازی ئاین و یەکخواناسی بەرنەدەن و لەسەری پایادار بن، ئەم بانگەوازه ڕاست و دروسته زۆر بەلای بت پەرست و خوانەناسانەوه گران و زەحمەتە، بەڵام خوای دانا خۆی کەسانی شایسته هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی ئاینەکەی ڕێنموویی خەڵکانێك دەکات که بگەڕێنەوه بۆ لای بەرنامەکەی بەپەرستن و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاك.",
		"میللەتانی پێشوو، بەتایبەت گاور وجوو جیاوازی و کێشه دووبەرەکی نەکەوته نێوانیان، مەگەر لەدوای هاتنی زانستی و زانیاری تەواو بۆیان، کەلەبەر حەسادەت و ستەمکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشووتر لەلایەن پەروەردگارتەوه نەبوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵەتی داون، ئەوه فەرمانی تیاچوونیان دەردەکرا، بێگومان ئەوانەی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گەیەنرا بەدەستیان له نەوەکانی داهاتوو، کەوتنه گومان و دوودڵیەوە، خەڵکیشیان خسته گومانەوه دەربارەی.",
		"کەواته ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم تۆ بۆ ئەوه بانگەواز بکه و پایادارو دامەزراوبه هەروەك فەرمانت پێ دراوە، شوێن ئارەزووی ئەوان مەکەوه و بەئاشکرا بڵێ: من، باوەڕم هێناوه بەو کتێب و پەیامانەی خوا بۆی نا‌ردوم و فەرمانم پێدراوه که دادپەروەری بەرپا بکەم له نێوانتاندا، (اللە) پەروەردگاری ئێمەیه و ئێوەشە، بێگومان دەرئەنجامی کردەی خۆمان بۆ خۆمانه و کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتانە، ئیتر هیچ کێشەیەك نی یه له نێوان ئێمه و ئێوەدا (چونکه حەق دەرکەوت)، ئێمه و ئێوه هەر خوا خۆی کۆمان دەکاتەوه و گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.",
		"ئەوانەی ڕەخنه دەگرن و قسەدەکەن دەربارەی ئاینی خوا، دوای ئەوەی که وەڵام دراوەتەوه و خەڵکی ڕوویان تێکردووە، ئەوانه بەڵگەو ڕەخنەکانیان پووچەڵه و بەسەریاندا دەدرێتەوه له لایەن پەروەردگاریانەوە، خەشم و تووڕەیان لەسەره و سزای سەختیان بۆ ئامادەیە.",
		"خوا ئەو زاتەیه که کتێبه پیرۆزەکانی به حەق و ڕاستی ڕەوانه کردووە، هەروەها شەریعەتێکی دابەزاندووه که وەکو تەرازوو پێوەر وایه بۆ هەڵسەنگاندنی حەق و ناحەق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی لەوانەیه ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوه نزیك بێت.",
		"ئەوانەی که باوەڕ به ڕۆژی قیامەت ناهێنن پەله دەکەن و گاڵتەیان پێی دێت و دەڵێن: کوا؟ کەی پێش دێت؟ (بەڵام) ئەوانەی باوەڕیان هێناوه له بەرپابوونی دەترسن، دەزانن دڵنیان که بەرپابوونی حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئەوانەی موجادەله لەسەر قیامەت دەکەن و بەگومانن لێی، لەبزر بوون و سەرلێشێواویەکی قووڵدا ڕۆچوون.",
		"خوای گەوره زۆر بەسۆزو دلۆڤانه لەگەڵ بەندەکانیدا، ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت به هەر کەس بیەوێت (بۆ تاقیکردنەوە)، بەڕاستی ئەو زاته بەهێز و باڵادەستە.",
		"جا ئەوەی که بەرهەمی قیامەتی دەوێت و له دنیادا کارو کردەوەی چاك دەچێنێت، ئێمه پاداشتی هەوڵ و کۆششەکەی بەزیادەوه پێدەبەخشین، ئەوەش که بەرهەمی دنیای دەوێت، هەندێك له دنیای پێ دەبەخشین، (بەڵام) له قیامەتدا هیچ جۆره بەشێکی نیە.",
		"(ئایا ئەو بێباوەڕانه ڕازین بەبەرنامەی خوا) یاخود شوێنی ئەو هاوەڵگەڕانه دەکەون که بەناوی دینەوه بەرنامەیان بۆ داناون و پەیڕەوییان دەکەن بێ ئەوەی خوا مۆڵەتی دابێت و پێی ڕازی بێت (حەرام و حەڵاڵیان بۆ دیاری دەکەن)، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشترمان نەبوایه به مانەوەیان تا کاتی دیاریکراو، ئەوه فەرمان دەدرا به لەنا‌و بردنیان، بێگومان بۆ ستەمکاران سزای به ئێش و بەسۆ ئامادەیە.",
		"(لەڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەدا) دەبینیت ستەمکاران دەترسن لەوەی که کردوویانە، لەکاتێکدا سزاکەی کەوتووه بەسەریاندا و لێی دەرباز نابن، هاوکات ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوه له باخچەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی دەبەنه سەر، چیان بوێت لەلایەن پەروەردگاریانەوه بۆیان ئامادەیە، ئا ئەوەیه خەڵات و بەخششی گەوره و بێ سنوور.",
		"ئەو خەڵات و بەخششه ئەوەیه که خوا مژده دەدات بەو بەندانەی که باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، (ئەوانەش بەدەم بانگەوازەوه نایەن)، ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: لەسەر ئەم بانگەوازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، تەنها خۆشەویستی و ڕێز نەبێت له خزمایەتیدا، جا ئەوەی چاکەیەك ئەنجام بدات، ئەوه بەچاکتر پاداشت دەدرێتەوە، چونکه بەڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزارە.",
		"بەڵکو خوانەناسان دەڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم بەدەم خواوه درۆی هەڵبەستووە!! جا ئەگەر خوا بیەوێت مۆر دەنێت بەسەر دڵت داو هیچت بۆ ناوترێت، خوایش دەیەوێت ئاسەواری بەتاڵ و ناحەقی نەهێڵێت و حەق و ڕاستی بەفەرمانی خۆی بچەسپێنێت، چونکه بەڕاستی ئەو خوایه زانایه بەوەی که له توێی دڵ و دەروون و سینەکاندا شاراوەیە.",
		"خوا ئەو زاتەیه که پەشیمانی و تەوبه له بەندەکانی وەردەگرێت، چاوپۆشیش دەکات له هەڵه و گوناهەکانیان، بەو کارو کردەوانەش که ئەنجامی دەدەن دەزانێت و بەئاگایە.",
		"خوای گەوره ئاواتی ئەوانه دەهێنێته دی که باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوه چاکەکانیان ئەنجامداوە، هەروەها له فەزڵ و زیاده خەڵات و بەخششی خۆی بەهرەمەندیان دەکات، بێ باوەڕانیش سزای سەخت و به ئێشیان بۆ ئامادەیە.",
		"خۆ ئەگەر خوا ڕزق و ڕۆزی بەفراوانی به بەندەکانی ببەخشیایە، ئەوه دەستیان دەدایه تاوان و گوناهو ستەم له زەویدا، بەڵام خوا بەحسابێکی وردو دیاریکراو ئەوەی بیەوێت پێیان دەبەخشێت، بەڕاستی ئەو زاته ئاگاو بینایه به کارو هەڵویستی بەندەکانی.",
		"خوا ئەو زاتەیه که باران دەبارێنێت و دەگەیەنێته فریایان دوای ئەوەی که نائومێد بوون، هەروەها ڕەحمەت و بەخششی خۆی پەخش دەکاتەوە، لەبەر ئەوه هەر خۆی پشتیوان و فریادڕەسه و شایستەی سوپاسە.",
		"لەنیشانەو بەڵگەکانی گەورەیی و دەسەڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی و ئەو زیندەوەرانەیه که تیایاندا بڵاوی کردۆتەوە، هەر ئەو زاته کاتێك بیەوێت تواناو دەسەڵاتی بەسەر بەسەر کۆکردنەوەیاندا هەیە.",
		"هەر بەڵاو نەهامەتیەکتان بەسەر هاتبێت، ئەوه دەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەیه که به ئارەزووی خۆتان دەتانکرد، (بەڵام ئەوەنده خوایەکی میهرەبانە) له زۆربەی زۆری گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت.",
		"ئەی گرۆی خوانەناسان ئێوه ناتوانن خوا دەسەوسان بکەن و له دەسەڵاتی خوا دەرباز ببن له زەویدا، جگه له خوای گەورەش کەس ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سەرتان بخات.",
		"لەنیشانەو بەڵگەی دەسەڵاتی خوا ئەو کەشتیانه که وەك کەژو کێو هاتووچۆ دەکەن به دەریاکاندا، (بەیاسایەکی ڕێك و پێك).",
		"خۆ ئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاکه دەوەستن و له کاردەکەون، بەڕاستی ئا لەو تواناو دەسەڵاتەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ هەر کەسێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزارە.",
		"یان جاری وا هەیه کەشتیەکان به خۆیان و سەرنشینەکانیانەوه دەشکێنێت و نوقمیان دەکات له ئەنجامی تاوان و گوناهی خەڵکەکەوە، گەلێك جاریش چاوپۆشی (له هەڵه و تاوانی) زۆر دەکات و دەیانهێڵێتەوە.",
		"ئەم ڕوونکردنەوەیەش بۆ ئەوەیه خوانەناسان بزانن، بەتایبەت ئەوانەی که موجادەلەو دەمەدەمێ دەکەن و ڕەخنەیان له ئایەتەکانی ئێمه هەیە، که له کاتی تەنگانەدا کەس پەنایان نادات و کەس فریایان ناکەوێت جگه له خوای گەوەرە.",
		"جا هەر شتێکتان پێبەخشراوە، ئەوه زینەتی ژیانی ئەم دنیایەیه (که ڕێگوزەرێکه بەرەو قیامەت) بەڵام ئەو بەشەی که لەلای خوایه چاکتر و بەردەوامتره بۆ ئەوانەی که باوەڕیان هێناوه و هەر پشت به پەروەردگاریان دەبەستن....",
		"ئەوانەی خۆیان له گوناهی گەوره و تاوانی خراپ و ناشرین دەپارێزن، کاتێك که تووڕه دەبن (لەسەر هەڵەیەك که بەرامبەریان دەکرێت) هەر ئەمان چاوپۆشی دەکەن و لێدەبورن....",
		"ئەوانەش بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوه چوون و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام داوه و کارو باریان هەردەم به مەشورەت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و لەو ڕزق و ڕۆزیەی که پێمان داون، دەبەخشن...",
		"هەروەها ئەوانەی که دەستدرێژیان کرایه سەر، دەسەوسان ناوەستن و بەرگری له خۆیان دەکەن...",
		"جا تۆڵەی هەر تاوانێك به ئەندازەی تاوانەکەیه بێ زیادو کەم، ئەو کەسەی لێخۆشبوونی هەبێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئەوه پاداشتی لای خوایە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت...",
		"لەڕاستیدا ئەوەی حەقی خۆی دەسێنێت دوای ئەوەی که ستەمی لێکراوە، ئەوانه لێپرسراو نابن، ئەگەر له سنوور لا نەدەن....",
		"بێگومان تەنها ئەوانه بەرپرس دەبن که ستەم له خەڵکی دەکەن و دەستدرێژی دەکەن به ناحەق له زەویدا، ئا ئەوانه سزاو ئازاری به ئیشیان بۆ هەیە...",
		"لەڕاستیدا ئەوەی دان بەخۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆشبوو بێت (لەکاتێکدا که دەتوانێت تۆڵەبسێنێت) بەڕاستی ئەوه کارێکی بەجێ و چاك و پەسەند ئەنجام دەدات، بەڕاستی ئەوه لەو کارانەیه که پێویسته بکرێت....",
		"ئەوەی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئەوه ئیتر کەسی تری دڵسۆزی دەست ناکەوێت (تا ڕێگەی ڕاستی نیشان بدات)، ئەوسا تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامەتدا دەبینیت ستەمکاران کاتێك سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخ دەبینن، به کەساسیەوه دەڵێن: ئایا هیچ ڕێگەیەك هەیه بۆ گەڕانەوە، تا خوا چۆن دەفەرموێت وابکەین؟!.",
		"سەرئەنجام تاوانباران دەبینیت دەبرێنه سەر دۆزەخ، هەموو پەست و زەلیل ولاره مل و خەجاڵەتن، (له شەرمەزاریی و له ترسدا) له ژێرەوه بەتیلەی چاو دەڕوانن بۆ ئاگرەکە، (ئا لەو کات و بارودۆخه ناخۆشەدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوه دەڵێن: بەڕاستی خەسارەتمەند و زەرەرمەندان ئەمڕۆ ئەوانەن که خۆیان و کەسو کارو ماڵ و منداڵیان له دەستداوه له قیامەتدا (کەس و کارو خزم و هاوەڵانیان ئەگەر له دۆزەخدان، ئەوه هیچ مایەی دڵخۆشی نین، خۆ ئەگەر له بەهەشتدان، ئەمانیان هەر له یاد نی یە)، ئینجا ڕادەگەیەنرێت کە: ئاگاداربن بێگومان ستەمکاران له ئازارو ئەشکەنجەی بەردەوامدان...",
		"ئەوانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له دەست سزاو تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئەو کەسەش خوا سەری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووە) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سەرفرازی دەستناکەوێت.",
		"خەڵکینە، بەپیر بانگەوازی پەروەردگارتانەوه بچن پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت: هیچ گەڕانەوەی لەلایەن خواوه نابێت، ئەو ڕۆژه هیچ پەناگایەکتان نابێت و کەسیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانەکانیدا نەنێت.",
		"ئەگەر خوانەناسان پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، ئەی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مەخۆ، چونکه ئێمه تۆمان نەناردووه چاودێر بیت بەسەریانەوە، بەڵکو تۆ تەنها گەیاندنی ئەم بانگەواز و قورئانەت لەسەرە، ئاشکراشه کە: بەڕاستی ئێمه کاتێك نازو نیعمەت و ڕەحمەتێك دەڕێژین بەسەر ئادەمیزادا زۆر کەشخەی پێوه دەکات، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشیەکیان تووش بێت، بەهۆی کاروکردەوه خراپەکانیانەوە، بەڕاستی ئەوکەسه زۆرسپڵه و ڕەخنه له خوا گرە.",
		"هەر بۆ خوایه خاوەندارێتی ئاسمانەکان و زەوی، هەرچی بوێت دروستی دەکات، بەهەرکەس که بیەوێت تەنها کچ دەبەخشێت و به هەرکەس که بیەوێت کوڕ دەبەخشێت...",
		"یاخود له هەردوو جۆر.، بەهەندێك خێزان دەبەخشێت له کوڕو له کچ، هەمیشه ویستی خوا وایه هیچی نەدانێ و نەزۆك بێت، بەڕاستی ئەو زاته زانا و بەدەسەڵاتە.",
		"کەس بۆی نیه هیچ کات (لەدنیادا) خوای گەوره وتو وێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکات مەگەر له ڕێگەی وەحی و نیگاوە، یان له پشتی پەردەوە، وەك موسا، یان نێردراوێکی وەك فریشتە_جوبرەئیل_دەنێرێت که به گوێرەی فەرمان و مۆڵەتی خوا چی پێ سپێردراوه دەیگەیەنێت، بەڕاستی ئەو زاته خوایەکی بڵند و داناو کاربەجێیە.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم ئا بەوشێوەیەی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕەوانه کردیت له لایەن خۆمانەوه (که ژیانبەخشه به ڕوح و گیان و عەقڵ)، تۆ نەتدەزانی قورئان چیه و ئیمان چیە، بەڵام ئێمه ئەم قورئانەمان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایەت و ڕێنمویی هەر کەس که بمانەوێت له بەندەکانمانی پێ دەکەین، (ئەوانەی دڵی بۆ دەکەنەوه و بەچاکی گوێ بۆ دەگرن)، بێگومان تۆ ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان دەریت و ڕێنموی دەکەی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...",
		"که ڕێگه و ڕێبازی ئەو خوایەیە، کەهەر بۆ ئەوه ئەوەی له ئاسمانەکان و زەویدایە، ئاگاداریش بن: هەموو شتێك و سەرئەنجامی هەموو کارێك بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە.",
	},
	-- 43 = الزخرف
	{
		"سەرنجی سەرەتای سورەتی (الشوری) بده لاپەرە_483_.",
		"سوێند بەم پەیامه ڕوون و ئاشکرایە، مەبەست قورئانە.",
		"ئێمه ئەو کتێبەمان کردوەه به قورئانێك، بەزمانی عەرەبی، بەڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخەنه کار (تالێی تێبگەن و پەیڕەوی بکەن).",
		"ئەم قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (کەسەرچاوەی قورئان و هەموو کتێبەکانی تری خوایە) پارێزراوه که زۆر بەرزو بەڕێزه لامان و پڕه له دانایی.",
		"باشە، ئایا دەکرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نەکەینەوه بەم قورئانه لەبەر ئەوەی ئێوه هۆزێکی زیادەڕه و لارو وێرن (نەخێر شتی وا له ئێمه ناوەشێتەوە).",
		"ئێمه چەندەها پێغەمبەرمان ناردووه بۆ نەوەکانی ڕابووردوو تا سەرگەردان نەبن.",
		"بێگومان هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەهاتووه که ئەوان گاڵتەیان پێ نەکردبێت.",
		"کەواته ئەبێت ئەم بێ بڕوایانه چاوەڕێی چی بکەن لەکاتێکدا ئێمه دڕندەتر و بەهەڵمەتترمان لەوان لەناو بردووە، ئیتر بەسەرهات و ڕووداوی پێشینان بەسەرچووه و تێپەڕ یووە.",
		"خۆ ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە؟ له وەڵامدا بەدڵنیایی دەڵێن: هەر زاتی باڵادەست و زانا دروستی کردوون.",
		"ئەو خوایەی که زەوی کردووه به لانکەی ژیانتان، ڕێگەوبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئەوەی بگەنه مەبەست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکەن.",
		"هەروەها ئەو خوایه له ئاسمانەوه به ئەندازەیەکی دیاریی کراو بارانی باراندووه و دەفەرموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆتەوە، هەر بەو شێوەیه ئێوەش له گۆڕەکانتان دەهێنرێنه دەرەوە.",
		"هەر ئەو زاته هەموو جووتەکانی (له جیهانی ئادەمیزاد و زیندەواران و ڕوەك و بێ گیانەکاندا) دروست کردووە، هەروەها کەشتی و جۆرەکانی ئاژەڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وەربگرن.",
		"بۆ ئەوەی لەسەر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بکەنەوه کاتێك که سەقامگیر دەبن لەسەری، (چونکه جۆرەها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و بەرزی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی که ئەمەی بۆ ڕەخساندوین (خۆ ئەگەر ئەو بەمیهرەبانی خۆی بۆی ڕام نەکردینایە) ئێمه نەماندەتوانی ڕامیان بهێنین.",
		"ئێمه بێگومان هەر بۆ لای پەروەردگارمان دەگەرێینەوە. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم هەر جارێك سواری وڵاخەکەی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی دەفەرموو، دوایی دەیفەرموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).",
		"باوەڕ چەوتەکان، هەندێ له بەندەکانی خوا، بەخوا دەزانن (مەسیحییەکان دەڵێن: عیسا کوڕی خوایە، جوو دەڵێت: عوزەیر، بتپەرستەکان دەڵێن: فریشتەکان کچی خوان)!! بەڕاستی زۆربەی خەڵکی قەدری خوا نازانن و بێ باوەڕێکی زۆر ئاشکران.",
		"ئایا ڕەواو ڕاستە، لەوەی که دروستی دەکات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و بەخشینی کوڕانیش بەڕەوا بزانێت بۆ ئێوە؟! (ئەمانه هەمووی بیروباوەڕی نەفامەکان بوون خوای گەوره دەیەوێت هەر به بۆچوونی خۆیان بیروباوەڕیان پووچەڵ بکاتەوە).",
		"کاتیکیش مژده بدرێت به یەکێکیان بەوەی که بۆ خوای میهرەبان به ڕەوای زانیووه (مەبەست ئەوەیه که کچیان بووە)، ئەوه ڕووخساری ڕەش هەڵدەگەڕێت و له دەرووندا پیش دەخواتەوە.",
		"ئایا کەسێك به منداڵی خوا ڕەوا دەبینن، (که لەباوی ئەواندا) هەردەم پەروەرده دەکرێت لەناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شەڕو شۆڕو جەنگیشدا دەرناکەوێت؟!",
		"ئەو خوانەناسانه فریشتەکان که بەندەی خوای میهرەبانن، بەکچی خوایان دەدایه قەڵەم!! ئایا ئەوان ئامادەی دروستکردنیان بوون؟! له ئاییندەدا ئەم بوختانەیان لەسەر دەنوسرێت و پرسیاریشیان لێ دەکرێت.",
		"(بۆ پینه کردنی هەڵویستی ناڕەوایان) دەیانوت: ئەگەر خوای میهرەبان بیویستایە... ئێمه ئەمانەمان نەدەپەرست، وه نەبێت لەسەر بنچینەی هیچ زانستی و زانیاریەك ئەو قسەیه بکەن، ئەمانه تەنها درۆ نەبێت هیچی تر ناڵێن.",
		"ئایا ئەو خوانەناسانه پێش ئەم قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابەندی بن و پەیڕەوی بکەن؟",
		"ئەوانه هیچی وا نیە، بەڵکو هەر تەنها ئەوەیه که دەیانوت: بەڕاستی ئێمه باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاین و بەرنامەیەکی ئاوا دیووە، بێگومان ئێمەش بەشوێن ڕێبازی ئەواندا هەنگاو هەڵدەگرین و ڕێنمووییمان وەرگرتووە!!",
		"هەر بەو شێوەیه هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزەرانەکان نەیانوتبێت: ئێمه باوو باپیرانی خۆمان بینیووه پابەندی بیروباوەڕێك بوون، بێگومان ئێمەش چاو لەوان دەکەین و پەیڕەوی ئەوان دەکەین.",
		"پێغەمبەرەکەش وتوویەتی: باشە... ئەگەر له ڕێگه و ڕێبازو بەرنامەی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هەر شوێنیان دەکەون؟! له وەڵامدا وتیان: بەڕاستی ئێمه بەو بەرنامه و پەیامەی که به ئێوەدا ڕەوانه کراوه بڕوا ناکەین.",
		"جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن، سەرنج بده و ببینه سەرئەنجامی ئەوانەی بڕوایان به پەیامی پێغەمبەران نەکرد چۆن بوو.",
		"ئەو کاته بیهێنەوه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزەکەی خۆی وت: بەڕاستی من دووره پەرێزم لەو شتانەی که ئێوه دەیپەرستن...",
		"جگه لەو زاتەی که دروستی کردووم، هەر ئەویش ڕێنموویم دەکات و دەمخاته سەر ڕێگەی ڕاست و دروست.",
		"ئەوسا ئیتر ئەو بەرنامەی یەکخواناسیەی هێشتەوه بۆ هۆزو گەلانی دوای خۆی، بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنەوه بۆ سەر ئەو بیروباوەڕه ڕاستە.",
		"خوا دەفەرموێت: جا من ئەوانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزەرانیدا هێشتەوه تا ئەو کاتەی قورئان و پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا پەیامی خوایان بۆ ڕوون بکاتەوە).",
		"کاتێکیش که حەق و ڕاستیان پێگەیشت.. وتیان: ئەمه سیحرو جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوەڕین پێی..",
		"هەروەها بیانوویان گرت وتیان: ئەوه بۆ ئەم قورئانه دانەبەزێنرا بۆ سەر پیاوێکی گەوره له پیاوه گەورەکانی دوو شارەکە؟! (مەبەستیان مەککه و طائف بووە)",
		"ئایا ئەوانه ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆ دابەش دەکەن؟! (کەسانی شایسته دەدۆزنەوه بۆ پێغەمبەرایەتی؟!) له کاتێکدا ئێمەین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابەش کردووه له ژیانی دنیادا و پلەو پایەی هەندێکیمان بەرزکردۆتەوه بەسەر هەندێکیاندا، بۆ ئەوەی هەمووان کاروباری یەکتر تەواوبکەن و کەڵك له توانایی ولێهاتوویی یەکتر وەربگرن، جا لەگەڵ ئەو هەموو بەهرەو بەخششانەدا ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگاری تۆ (کەتایبەتی ئیماندارانه له قیامەتدا) له هەموو ئەو شتانەی که خەڵکی کۆی دەکەنەوه (له ما‌ڵ و سامان و هۆکارەکانی ڕابواردن) چاکترو بەنرخترە.",
		"ئەگەر لەبەرئەوه نەبوایه خەڵکی هەموو دەبوون به یەکپارچه (له بێ باوەڕی و تاوانکاریدا)، ئەوه هەر کەس باوەڕی بەخوای میهرەبان نەبوایه سەقفی خانووەکەیمان له زیو بۆ دروست دەکرد، هەروەها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ دەکردن تا بەسەریدا سەربکەون و دەربکەون...",
		"هەروەها بۆ ماڵەکانیان قاپی و دەروازەی زیو و کورسی و قەنەفەی ڕازاوەشمان پێدەبەخشین تا پاڵ بدەنەوه و شانی لەسەر دادەن...",
		"به هەموو جۆره نەخش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دارو دیوارو سەقف و دەرگا و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیانمان دەڕازاندەوە)، جا ئەوه هەر هەمووی خۆشگوزەرانی ژیانی دنیا نەبێت هیچی تر نی یە، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و بەختەوەری نەبڕاوه لای پەروەردگارت بۆ خواناسان و دووره پەرێزانه له گوناه.",
		"کەسێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهرەبان، ئەوه ئێمه شەیتانێك دەکەینه مڵۆزمی و هەمیشه دەبێته یار و یاوەری و لەگەڵیدا دەبێت.",
		"بێگومان ئەو شەیتانانە، ڕێگەی ڕاستیان لێ دەگرن و وایان لێدەکەن که وابزانن بەدڵنیایی لەسەر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.",
		"تا ئەو کاتەی خەڵەتاوەکه دێته لامان (له قیامەتدا خۆی و شەیتانەکەی ئاماده دەکرێن بۆ لێپرسینەوە) ئەوه به شەیتانەکەی دەڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قەدەر ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەیەك دوور بوایە، ئای که هاوڕێیەکی نالەبارو خراپ بوویت.",
		"ئەمڕۆ ئەو قسه و گلەیی و بناشتانه هەرگیز سوودتان پێ ناگەیەنن، (چونکە) کاتی خۆی ئێوه ستەمتان له خۆتان و خەڵکیش کردووە، ئێسته بێگومان هەردوولاتان له سزاو ئازاردا بەشدارن.",
		"ئایا تۆ ئەی پێغەمبەر ئەو بێ باوەڕەی که وەك کەڕ وایه گوێبیست دەکەیت؟ یان ئەوەی کوێره هیدایەتی دەدەیت؟! یاخود ئەو کەسەی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی دەکەیت؟! (دیاره ئەوه حاڵیان بێت هیدایەتیان ئاسان نیە).",
		"جا ئەگەر تۆ لەناو بەرین و بتمرێنین، ئەوه ئێمه بێگومان تۆڵەیان هەر لێدەسێنین.",
		"یاخود ئەنجامی ئەوهەڕەشەیەی لێمان کردوون نیشانی تۆی دەدەین، چونکه بێگومان ئێمه توانامان بەسەریاندا هەیە.",
		"کەواته تۆ بێ خەم بەو پابەندی ئەوەبه که نیگات بۆ کراوە، چونکه تۆ بەڕاستی لەسەر ڕێگه و ڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست و دروستیت (له لایەن پەروەردگارتەوه ئاڕاسته دەکرێیت).",
		"بەڕاستی ئەم قورئانه یادخەرەوەیه بۆ خۆت و بۆ قەومەکەت، له ئایندەشدا پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی.",
		"تۆ لەو پێغەمبەرانەی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسە، ئایا جگه له خوای میهرەبان خوای ترمان دیاری کردووه که بەندایەتی بۆ بکرێت. (مەبەست ئەوەیه که سەرچاوەی هەموو پێغەمبەران یەکێکە)",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه موسا پێغەمبەرمان نارد به بەڵگه و نیشانەکانمانەوه بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەی، پێی ڕاگەیاندن کە: بەڕاستی من ڕەوانەکراوی پەروەردگاری هەموو جیهانیانم.",
		"کەچی که هاته لایان به بەڵگه و موعجیزەکانمانەوە، سەریان سوڕماو گاڵته و پێکەنینیان به موعجیزەکانی دەهات.",
		"هیچ موعجیزەیەکمان نیشان نەداون، که لەوی تر گەورەتر نەبووبێت، (جا که باوەڕیان نەهێناوە) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوه و بەخۆدا بچنەوە.",
		"کەچی به موسایان وت: ئەی جادووگەر!! له پەروەردگارت داوا بکه بۆمان، بەو پەیمانەی بەتۆی داوه بابەڵاو ناخۆشیمان لەسەر هەڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایەت دراوان دەبین!!",
		"جاهەر که بەڵاو ناخۆشیمان لەسەر لابردن خێرا بەڵێن و پەیمانەکەیان هەڵدەوەشاند.",
		"فیرعەون جاڕیدا بەناو قەوم و گەلەکەیدا وتی: ئەی قەوم و گەلم، من پاشای میصرم و فەرمانڕەوای ئەم وڵاتەم، ئەم ڕووبارانەش بەبەر کۆشکەکانمدا دەڕوات، ئایا ئەم دەسەڵاتەی من نابینن؟!..",
		"بەڵکو نابینن من چاکترم لەو کەسەی ناوبانگی نی یه و کەسایەتیەکی لاوازو نەناسراوه و زمان پاراو نی یه و لەوانه نی یه بتوانێت چاك خەڵکی تێبگەیەنێت؟!",
		"جا ئەوه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکەش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایەداری؟!)یان ئەوه بۆ فریشته لەگەڵیدا نەهاتن بۆ بانگەواز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!",
		"فیرعەون هیچ نرخی دانەنا بۆ قەوم و گەلەکەی، به سووکی سەیری دەکردن، ئەوانیش ملکەچ و فەرمانبەرداری بوون، بەڕاستی ئەوانه قەومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.",
		"خوا فەرمووی: جا کاتێك ئێمەیان تووڕه کردو ڕقی ئێمەیان هەستان، ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن، هەر هەموویانمان له دەریادا خنکاندو نوقم کرد...",
		"جا کردمانن به پێشەنگی تیاچووەکان و پەند و عیبرەت بۆ خەڵکی تری دوای ئەوان.",
		"کاتێکیش باسی کوڕەکەی مەریەم_عیسا_ بەنموونه هێنرابێتەوە، دەستبەجێ قەوم و هۆزەکەی تۆ ملەجەڕێیان کردووه و سەریان باداوه و تەسلیمی حەق نەبوون (به باسکردنی سەغڵەت بوون)....",
		"وتویانه ئایا پەرستراوەکانی ئێمه شایانی پەرستنن یان ئەو؟! واتە_عیسا_، ئەو نموونانەیان بۆ تۆ نەدەهێنایەوە، تەنها بۆ موجادەله نەبێت، (وەنەبێت بەشوێن حەق و ڕاستیدا بگەڕێن)، بەڵکو ئەوانه کەسانێکن هەمیشه حەز به دوژمنایەتی و ئاژاوه و ململانێی بێ سەروبن دەکەن.",
		"ئەو عیسایه تەنها بەندەیەکی ئێمه بوو که نازو نیعمەتی پێغەمبەرایەتیمان پێبەخشی و کردمانه نموونەیەکی چاك بۆ نەوەی ئیسرائیل تا شوێنی بکەون.",
		"ئەگەر بمانویستایه ئێوەمان دەکرده فریشته وله زەویدا نیشتەجێمان دەکردن و هەموو فەرمانبەردار دەبوون.",
		"بەڕاستی له دایکبوونی عیسا، بەبێ باوك، بەڵگەیه لەسەر قیامەت، کەواته بەگومان مەبن لێی و باوەڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هەر پەیڕەوی له زاتی من بکەن، هەر ئەوەشه ڕێگەی ڕاست و دروست.",
		"خەڵکینه هەوڵ بدەن با شەیتان ڕێتان پێ نەگرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نەدات چونکه بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە.",
		"کاتێك عیسا به موعجیزەی ئاشکراوه ڕەوانەکرا بۆ نەوەی ئیسرائیل وتی: بەڕاستی من حیکمەت و داناییم بۆ هێناون، هەروەها زانیاری ئەوەشم پێ یه که ئەو شتانەتان بۆ ڕوون بکەمەوه که کێشەتان لەسەری هەیه و ڕاو بۆچونتان لەسەری جیاوازە، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایەڵی من بکەن.",
		"بەڕاستی خوای گەوره پەروەردگاری منیش و ئێوەشە، تەنها ئەو بپەرستن، هەر ئەمەشه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.",
		"پاشان دەسته و گرۆهەکان جیاوازی کەوته نێوانیان لەسەر عیسا خۆی، وەیل و قوڕبەسەری بۆ ئەوانەی که ستەمیان کردووه و ستەم دەکەن، له سزاو ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.",
		"ئایا ئەوانه جگەله هاتنی قیامەت چاوەڕوانی چی تر دەکەن، له کاتێکدا ئەوان هەستی پێناکەن.",
		"دۆستان و برادەران هەر هەموو لەو ڕۆژەدا دوژمنی یەکترن، هەموو ڕقیان له یەك دەبێتەوە، جگه لەو کەسانەی که لەسەر بنچینەی تەقواو خواناسین کۆ بوونەتەوه و برایەتییان بەرپا کردووە.",
		"خوای گەوره پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غەم و پەژارەیەك ڕووتان تێ ناکات...",
		"ئەو بەختەوەرانه ئەو کەسانەن که کاتی خۆی باوەڕیان هێناوه به ئایەتەکانی ئێمه و نیشانەکانی دەسەڵاتداریمان له بوونەوەردا و ئیماندارو موسڵمانیش بوون.",
		"پێیان دەوترێت: فەرموون بچنه بەهەشتەوه خۆتان و هاوسەرانتان، خۆتان و ئەوانەی وەك ئێوه خواناس بوون و لەوێ ژیانی کامەرانی و شادی و بەختەوەریتان پێ دەدرێت.",
		"لەسەر سینی و کوپی ئاڵتون جۆرەها خواردن و خواردنەوەی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان بەسەردا دەگێڕن و لەو بەهەشتەدا هەرچی نەفس حەزی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حەز بەدیتنی بکات ئامادەیه و ئێوە، ئەی خواناس و پاکان، ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەشی تیادا دەبەنه سەر.",
		"(خوای میهرەبان ئەوەندەی تر دڵخۆشیان دەکات، کاتێك پێیان دەفەرموێت): ئا ئەو بەهەشتەی که ئێستا ئێوه بوونەته خاوەنی، وەك میراتیی شایستەی خۆتانە، بەهۆی ئەو کار و کردەوانەی که دەتانکرد.",
		"میوەهاتی زۆر و هەمەجۆر تیایدا بۆتان ئامادەیه و لێی دەخۆن (هەرگیز تەواو نابێت و کەم ناکات).",
		"بەڕاستی تاوانبار و تاوانکاران لەناو ئازار و سزای دۆزەخدا بەهەمیشەیی دەمێننەوە.",
		"ئازارو سزا له سەریان کەم ناکرێتەوە، له کاتێکدا هەمووشیان تیایدا نائومێد و بێ هیوان.",
		"جا وەنەبێت ئێمه ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمکار بوون.",
		"دۆزەخیەکان هاوار دەکەن، ئەی مالك (که فریشتەی سەرپەرشتیارە): دەبا پەروەردگارت بمانکوژێت، دەبا بمرین و کۆتایی بەم سەغڵەتیەمان بێت، له وەڵامدا دەڵێت: بەڕاستی ئەوه جێتانه و تیایدا بۆ هەمیشه دەبێت بمێننەوه (ئا بەو شێوەیه قورئان باسی بەختەوەران و باسی بەدبەخت و ناپوختەکان دەخاته بەرچاو، ئەوسا دێتەوه بۆ دنیا و دەیەوێت پێش ئەوەی ئەو ڕۆژه بەرپا ببێت خەڵکی فریای خۆیان بکەون):",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه پەیامی حەق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕەوانه کردون کەچی زۆربەتان حەزتان له حەق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.",
		"ئەوانه هەر کاتێك بڕیارێك بدەن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئەوه بێگومان ئێمه پیلانەکه بەسەریاندا دەشکێنینەوه و به زەرەری خۆیان تەواوی دەکەین.",
		"ئایا ئەوانه وادەزانن که ئێمه له نهێنی و چپەیان بێئاگاین و نابیستین؟! نەخێر وانی یە، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێرەکانیشمان که هەمیشه له نزیکیانەوەن، وردو درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار دەکەین.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەو خوانەناسانه بڵێ: ئەگەر خوای میهرەبان کوڕی ببوایه من یەکەم کەس دەبووم لەو کەسانەی که ملکەچ دەبووم!!",
		"پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، بۆ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی، دەربارەی ئەو گوفتاره ناقوڵاو بێ سەرو بنانەی که نەفامان بۆ پەروەردگار هەڵی دەبەستن",
		"جارێ وازیان لێ بهێنە، با هەر ڕۆبچن له قسەی هەلەق و مەلەقدا و با هەر گەمه و یاری بکەن، هەتا دەگەنه ئەو ڕۆژەی هەڕەشەیان لێکراوه دەربارەی.",
		"خوا ئەو زاتەیه که هەر ئەو، خوای ئاسمانه و هەر ئەو خوای زەویشه و هەر ئەوه که دانا و زانایە.",
		"ئەو زاتەی که خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانه زۆر موبارەك و خێربەخش و پاك و بێ گەرده و هەر ئەو دەزانێت کەی قیامەت بەرپا دەبێت، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.",
		"(ئەوەش چاك بزانن) ئەو ڕۆژە، ئەوانەی که ئەوان دەیانپەرستن له جیاتی خوا تکاو شەفاعەتیان بەدەست نیە، مەگەر کەسێك که شایەتی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایستەی تکا بۆکردنە.",
		"سوێند بەخوا ئەگەر لەو خوانەناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئەوه بەدڵنیاییەوه دەڵێن (اللە)، کەوابوو بەرەو چی و بەرەو کوێ له ڕێبازی یەکخواناسی لادەدرێن و شوێنی ناحەقی دەکەون؟!",
		"سوێند به گوفتاری پێغەمبەر که وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانه قەوم و هۆزێکن، باوەڕ ناهێنن بیرناکەنەوە.",
		"ده تۆش ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لەبەر ئەوه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببوورە، سەلامیان لێ بکه و نەرم به لەگەڵیان، له ئایندەدا دەزانن چییان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە، یاخود تێدەگەن و باوەڕ دەهێنن.",
	},
	-- 44 = الدخان
	{
		"سەرنجی سەرەتای سوورەتی (الشوری) بدە",
		"سوێند بەم قورئانه ڕوون و ئاشکرایە.",
		"بەڕاستی ئێمه له شەوێکی به فەڕو پیرۆزدا (که شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەته خوارەوە، بێگومان ئێمه هەمیشه بێدارکەرەرەی بەندەکانمانین.",
		"لەو شەوەدا هەموو کارو کردەوه و بەرنامەیەکی پڕ له حیکمەت و دانایی له یەك جیا دەکرێتەوە.",
		"ئەمەش فەرمان و بڕیارێکه لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین.",
		"ڕەوانه کردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیه بۆ ئادەمیزاد، تا له سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی هەر ئەویشه که بیسەرو زانایه به هەموو شتێك.",
		"ئەو زاته که پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەو شتانەی که له نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوه دڵنیان و باوەڕتان هەیە.",
		"هیچ خوایەك نی یه جگه لەو زاتە، دەژێنێ و دەمرێنێت، پەروەردگاری ئێوەش و باوو باپیرانی دێرینیشتانە.",
		"لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگه و نیشانه گەوره و گرنگانەدا، خوانەناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سەرگەرمی گەمەو یارین.",
		"(ئەوانه هەروا بەسەریانەوه ناچێت) چاوەڕێی ڕۆژێك بکه که دوکەڵێکی ئاشکرا بەری ئاسمان دەگرێت.",
		"هەموو خەڵکی دادەگرێتە، بۆیه به ترسەوه دەڵێن: ئەمه سزاو ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).",
		"بەناچاری دان بەدەسەڵاتی خوادا دەنێن و دەڵێن: پەروەردگارا تۆ ئەم سزاو ئازارەمان له کۆڵ بکەرەوە، بێگومان ئێمه باوەڕدارین!!",
		"(تازه بەسەرچوو!! کەی بێداربوونەوه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هەیه بۆیان)، چۆن و لەکوێ ئامۆژگاری وەردەگرن، لەکاتێکدا پێغەمبەرێکی ئاشکرایان بۆ ڕەوانه کرابوو.",
		"پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێتە!!",
		"ئێمه چاك دەتانناسین، هەر کەمێك سزاو ئازارتان لێ دوور بخەنەوه، بێگومان دەچنەوه دۆخی جاران.",
		"ڕۆژێك دێت هەڵمەتی گەورەی خۆمان بۆ تاوانباران دەبەین و ئێمه بەدڵنیایی یەوه تۆڵەسێنەرین له ستەمکاران.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه پێش ئەمان قەوم و هۆزی فیرعەونمان تاقیکردەوە، پێغەمبەرێکی بەڕێز و میهرەبانیان بۆ هات.",
		"به فیرعەون و دارودەستەکەی وت: که بەندەکانی خوا به من بسپێرن، چونکه بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین و دڵسۆزم بۆ هەمووتان.",
		"خۆشتان بەگەوره دامەنێن له بەرامبەر خوای بەرزو بەدەسەڵاتەوە، بێگومان من بەڵگه و نیشانەی گرنگ و بەهێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان.",
		"من پەنا دەگرم به پەروەردگاری خۆم، که پەروەردگاری ئێوەشه لەوەی که بەردبارانم بکەن.",
		"خۆ ئەگەر هەر باوەڕم پێ ناکەن وازم لێ بهێنن و کارتان بەمنەوه نەبێت.",
		"بەهۆی ئەوەی که وازیان لێ نەهێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ پەروەردگاری: پەروەردگارا، بەڕاستی ئەمانه کۆمەڵێکی تاوانبارن.",
		"ئەوسا ئیتر خوا فەرمانی بۆ نارد که شەو ڕەوی بکه بەبەندەکانم و شار چۆڵ بکەن، بێگومان ئەوانه به دواتاندا دێن.",
		"جاکه خۆت و ئیمانداران له دەریا پەڕینەوه دەریا بەجێ بهێڵه بەواڵا کراوی چونکه بەڕاستی ئەوانه سوپایەکی خنکێنراون تیایدا...",
		"ئەوانه چەندەها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان بەجێهێشت...",
		"چەندەها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگەی خۆشیان له دوا بەجێما...",
		"جۆرەها نازو نیعمەتی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا دەبرده سەر...",
		"ئا بەو شێوەیه لەوانمان سەندەوه و کردمانه میراتی خەڵکانێکی تر...",
		"جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زەویش، ساته وەختێکیش مۆڵەتیان نەدرا...",
		"پاشان ئێمه نەوەی ئیسرائیلمان له سزای چەوسێنەرەوەی فیرعەون ڕزگارکرد...",
		"بەڵێ، لەدەست فیرعەون که زۆر خۆی بەگەوره دەزانی و بەتەواوی لەسنووری دەرچوو بوو...",
		"ئێمه ئەو کاته نەوەی ئیسرائیلمان هەڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریەوه و ڕێزی ئەوانماندا بەسەر هەموو خەڵکی ئەو سەردەمەدا...",
		"ئێمه بەڵگه و نیشانەی ئاشکرای زۆرمان پێبەخشین و بەجۆرەها شێوەی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنەوە.",
		"بەڕاستی ئەوانه (بت پەرستان) دەڵێن....",
		"ژیانمان تەنها یەك جاره و زیندوو ناکرێینەوە.",
		"ئەگەر زیندوووبوونەوه حەقیقەتە، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننەوه ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن؟!!",
		"ئایا ئەمانه چاکترن یان قەومی _تبع_ (که قەومێکی دەسەڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕەیش دەنگوباسی ئازایەتیانی بیستبوو)، هەروەها ئەوانەی پێشیان، ئێمه هەموانیانمان لەناوبرد، بەڕاستی هەرهەموویان تاوانبار بوون.",
		"خۆ ئێمه ئاسمانەکان و زەوی و ئەو شتانەی نێوانیانمان بەگاڵته و بێ هووده دروست نەکردووە.",
		"(بەڵکو هەمووی) لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت دروستمان نەکردوون، بەڵام زۆربەیان لەم ڕاستیه نازانن.",
		"بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنەوەیە، وادەی هەمووانیانه سەرجەم.",
		"ڕۆژێکه هیچ گەورەیەك فریای بچوکی خۆی ناکەوێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن لەلایەن کەسێکەوە.",
		"مەگەر کەسێك بەزەیی خوا گرتبێتیەوه به ڕاستی تەنها ئەو خوایه باڵادەست و میهرەبانه.",
		"بەڕاستی درەختی ژەقنەبووت (درەختێکه له ناخی دۆزەخدا، لەناو ئاگردا، خوای بەدەسەڵات ڕوواندوویەتی و لق و پەلکەکانی به ناویدا بڵاو بۆتەوە).",
		"بەرو بوومەکەی خۆراکی تاوانبارانە.",
		"هەروەك کانزای تواوه لەناو ورگ و ڕیخۆڵەکاندا دەکوڵێت.",
		"وەك کوڵانی ئاوی یەکجار گەرم.",
		"فەرمان دەدرێت: ئەو تاوانباره بگرن و بەرزی بکەنەوه بەسەر ناوەڕاستی دۆزەخداو بەری بدەنەوە.",
		"لەوەودوا ئاگرو ئاوی زۆر لەکوڵ بکەن بەسەریدا.",
		"ئەوسا پێی دەوترێت: دەبچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت بەشت دەزانی و خۆشت زۆر بەماقووڵ دەخسته بەرچاو.",
		"بەڕاستی ئا ئەمه ئەو دۆزەخەیه کاتی خۆی گومانتان لێی هەبوو، مووجادەلەتان لەسەری دەکرد.",
		"(لەولاشەوه له بەهەشدا له سایەی میهرەبانی پەروەردگارا): بەڕاستی ئەوانەی که پارێزگارو دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارامدا ژیان دەبەنه سەر.",
		"له باخچه و باخەکانی بەهەشتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگەکاندا دەژین (هەمیشه له سەیران و خۆشیدان).",
		"دەپۆشن له ئاوریشمی تەنك و ئەستوور، لەو کاتەدا، خۆشەویستان بەرامبەر یەك دادەنیشن و (بەڕووی خۆشەوه بۆ یەکتر دەڕوانن و گفتوگۆی خۆش و بەتام دەکەن).",
		"هەروەها حوری چاوگەش و گوڵئەنداممان کردووه به هاوسەریان.",
		"بانگ دەکەن تیایدا بۆ هەموو جۆره میوەیەك، بێ ئەوەی بترسن له تەواو بوون و، نەخۆش کەوتن و لەبەرچاو کەوتن.",
		"له هەمووی خۆشتر ئەوەیه که هەرگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه لەو مردنەی یەکەمجار و پەروەردگاریان له سزای دۆزەخیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.",
		"جا ئەمه ڕێزو فەزڵێکی تایبەتیه لەلایەن پەروەردگاری تووه ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، ئەی ئیماندار، بەڕاستی تەنها ئەوەیه سەرکەوتنی گەورەو بێ سنوور.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم، کەواته بۆیه بەزمانی تۆ ئەم قورئانەمان بەڕوونی و ئاسانی ڕەوانەکردووە، بۆ ئەوەی یاداوەری و ئامۆژگاری وەربگرن و دابچڵەکێن.",
		"کەواته تۆ ئیتر چاوەڕێی پێش هاتنی بەڵێنەکانی ئێمه بکه له دنیا و قیامەتدا، چونکه بێگومان ئەوانیش چاوەڕێن!!",
	},
	-- 45 = الجاثية
	{
		"سەرنجی ئایەتی1 (الشوری) لاپەڕە483بدە.",
		"ئەم قورئانه لەلایەن خوای باڵادەست و داناوە، هاتووەته خوارەوە.",
		"بەڕاستی له ئاسمانەکان و زەویدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن دەربارەی گەورەیی و دەسەڵاتی پەروەردگار بۆ کەسانێك که بڕوادارن.",
		"هەروەها له دروستکردنی ئێوەدا (له ئەندامەکانی لەشتاندا، له قوناغەکانی گەوره بوونتاندا، له جیاوازی نێرو مێتاندا... هتد)، هەروەها لەو هەموو زیندەوەره جۆراو جۆرانەی که لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ناو ئاودا هەن و بڵاویان دەکاتەوە، (له چوار پێ و باڵندەکان، له خشۆك و شەش پێکان، له گیاندارانی هەمەجۆر له قەبارەو ڕەنگ و شێوازدا، له دەوریان له خزمەتکردنی ئادەمیزادا، هەموو ئەوانە) بەڵگه و نیشانەن لەسەر دەسەڵاتی خوا بۆ کەسانێك که دڵنیان و باوەڕی دامەزراویان هەیە.",
		"هەروەها له جیاوازی شەوو ڕۆژدا، لەو ڕزق و ڕۆزیەی کەله ئاسمانەوه خوا باراندوویەتی (وەك باران و تیشکی خۆرو گازەکان و... هتد، که سەرچاوەی گەشەکردن و پێگەشتنی ڕوەك و هەموو زیندەوەرانە)، بەو هۆیەوه زەوی زیندوو کردەوه دوای وشكبوون و مردنی، هەروەها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵەی هەوادا، له هەر هەموو ئەوانەدا بەڵگه ونیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێك عەقڵ و بیرو هۆشیان دەخەنه کار.",
		"ئەی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئەوانه بەڵگه و نیشانەی دەسەڵاتەکانی خوان، دەیخوێنینەوه بەسەر تۆدا سەرتاپای حەق و ڕاستەقینەیە، جا دوای خواو فەرمانەکانی به چ گوتار و باسێکی تر باوەڕ دەکەن و ئیمان دەهێنن.",
		"هاوار و قوربەسەری و ڕەنجەڕۆیی تەنها بۆ هەموو ئەو کەسانەی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن.",
		"هەیانه گوێ دەگرێت بۆ ئایەتەکانی خوا کاتێك بەسەریدا دەخوێنرێتەوە، لەوەودوا سوور دەبێت لەسەر بێ باوەڕی و خۆی بەزل دەزانێت، هەروەك نەیبیستبێت، جا مژدەی سزاو ئازارێکی بەئێش بده بەو جۆره کەسانە!!",
		"کاتێك شتێك له ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەی پێ بگات و بیزانێت، ئەوه دەیکاته هۆی گاڵتەو گەمەجاڕ، ئا ئەوانه سزای خەجاڵەت ئاوەرو شەرمەزاری چاوەڕێیانه هەر لەم دنیادا....",
		"له قیامەتیشدا، دۆزەخ بەدوایانەوەیه و لێی قوتارنابن، هەرچیەکیان کردبوو فریایان ناکەوێت (له ماڵ و هێزو دەسەڵات)، هەموو ئەوانەش کەله جیاتی خوا کردبوویان بەپاڵپشتی خۆیان، جا سزایەکی زۆر گەوره و سامناك بۆیان ئامادەیە.",
		"ئەم قورئانه ڕێنموویی بەخشە، بەرچاو ڕوونکەرەوەیە، ڕێ نیشاندەره، ئەوانەش که باوەڕیان نەبوو به ئایەت و فەرموودەکانی پەروەردگاریان سزایەکی زۆر سەخت و به ئێش چاوەڕێیانە.",
		"خوا ئەو زاتەیه که دەریای بۆ ڕام کردوون تا کەشتی به فەرمانی ئەو هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن بەدەم بەخشش و بەهرەکانیەوه و دەستان کەوێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و دەرهێنانی گەوهەر و مرواری و... هتد) بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خوا بکەن.",
		"هەرچی له ئاسمانەکان و زەویدا هەیه بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، بۆ خزمەتگوزاری ئێوه فەراهەمی هێناوە، هەموویشی تێکڕا بەخششن لەلایەن ئەو زاتەوە، بەڕاستی ئا لەو بەخشش و دیاردانەدا بەڵگه و نیشانەی زۆرهەن بۆ کەسانێك که بیربکەنەوه و تێفکرن.",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بڵێ بەوانەی که ئیمانیان هێناوە: چاوپۆشی بکەن لەوانەی بەتەمای ڕۆژه سەختەکان نین که خوا پێشی دەهێنێت بۆ لێپرسینەوەیان، تا پاداشتی قەومی نا‌لەبار بداتەوه بەگوێرەی ئەو کاروکردەوەیەی که ئەنجامی دەدەن...",
		"هەر کەسێك کاروکردەوەی چاکی ئەنجام دابێت ئەوه سوود و قازانجەکەی بۆ خۆیەتی، هەروەها ئەوەش کاروکردەوەی خراپی کردبێت ئەویش لەسەر خۆی دەکەوێت، لەوەودواش بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنەوە.",
		"سوێند به خوا بێگومان ئێمه تەوراتمان بەخشی به نەوەی ئیسرائیل هاوڕێ لەگەڵ دەسەڵاتداری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خەڵکی، لەگەڵ پێغەمبەرایەتیشدا له چەندەها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش بەهەروەرمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان بەسەر هەموو خەڵکی سەردەمی خۆیاندا.",
		"هەروەها ئێمه چارەسەری هەموو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنەوه و پێمان بەخشین (دەربارەی عەقیدەو شەریعەت و حەڵاڵ و حەرام)، جا ناکۆکی و دووبەرەکیان له نێواندا بەرپا نەبوو مەگەر دوای ئەوەی که هەموو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئەوەش بەهۆی ستەم و ناکۆکی و حەسوودی نێوان خۆیانەوە، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات له نێوانیاندا دەربارەی ئەو شتانەی که ناکۆکیان لەسەری هەیه و ڕای جیاوازیان هەیه دەربارەی.",
		"لەوەودوا ئێمه تۆمان ئەی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سەر بەرنامەیەکی ڕاست و ڕەوان له هەموو کارو بارێکی ئەم ئاینەدا، کەواته شوێنی بکەوه و لێی لامەدە، نەکەی شوێنی هەواو ئارەزووی ئەوان بکەویت که نازانن و نافامن.",
		"بێگومان ئەوانه هیچ کات فریات ناکەون و لەدەستی خوا ڕزگارت ناکەن (ئەگەر خوا لەخۆت بڕەنجێنیت و نافەرمانی بکەیت)، بەڕاستی ستەم کاران یار و یاوەری هەندێکیانن، خوایش پشت و پەنای خۆشەویستی دیندارو چاکانە.",
		"ئەم قورئان و بەرنامەیه چەندەها چاو ڕۆشنیه بۆ خەڵکی و هیدایەت و ڕێنمونی و ڕەحمەته بۆ قەوم و کەسانێك که باوەڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵئارام ببن.",
		"ئایا ئەوانەی که گوناهو تاوانەکانیان ئەنجام داوە، وایان زانیووه هەر وەك ئەوانه حسابیان بۆ دەکەین که ئیمانیان هێناوه و کاروکردەوەو چاکەکانیان ئەنجام داوە؟! ژیانی دنیاو مردن و دوای مردنیان وەك یەك دەبێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار دەدەن.",
		"خوا ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنەمای حەق و ڕاستی داناوە، بۆ ئەوەی سەرئەنجام پاداشتی هەموو کەسێك بەگوێرەی کاروکردەوەکانی بداتەوه و هیچ جۆره ستەمێکیشیان لێ ناکرێت.",
		"هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوکەسەی که ویست و ئارەزووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! بەهۆی ئەوەوه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایەنی ئەوەیە، له ئەنجامی بەد هەڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به دەزگای بیستن و دڵ و دەروونیدا و پەردەشی هێناوه بەسەر چاوو دەزگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هەیه جگه له خوا هیدایەت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانەوه و ئامۆژگاری وەرناگرن.",
		"خوانەناسان دەیانوت: ژیان تەنها ئەم ژیانی دنیایەیە، دەمرین و دەژین به نۆرە، هەر ڕۆژگارو زەمانه کایگەرن تیاماندا و دەمان مرێنن و هیچی تر! جا ئەوانه وەنەبێت لەسەر بنچینەی هیچ جۆره زانستی و زانیاریەك ئەوه بڵێن بەڵکو تەنها پشت بەگومان و دوودڵی دەبەستن.",
		"کاتێکیش ئایەتەکانی قورئانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوه (که بەڵگەی زۆر بەهێز و ڕوونی تێدایه لەسەر زیندووبوونەوە، هەموو بەڵگەیەکیان هاتۆته سەر ئەوەی) که دەڵێن: دەباشه باوو باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکەنەوه ئەگەر ڕاست دەکەن؟! (شایەنی باسه که حەزرەتی عیسا ئەو کارەی بۆ خەڵکی ئەنجام دا به ویستی خوا، کەچی وتراوە: ئەمه سحروو جادووە)؟!",
		"ئەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئەو شتانه بەدەست ئێمه نیە) ئەوه هەر خوایه ژیانتان پێ دەبەخشێت و پاشان دەتان مرێنێت و دوای ئەوه کۆتان دەکاتەوه له ڕۆژی قیامەتدا که هیچ گومانی تیادانیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمه نازانن.",
		"هەر خوا خاوەنی ئاسمانەکان و زەویە، ئەو ڕۆژەی که قیامەت پێش دێت، هەر ئەو ڕۆژه هەرچی بەتاڵپەرست و ناحەق پەرستانه له زەرەرمەندیەکی زۆر گەورەدا دەبن.",
		"ئەو ڕۆژه دەبینیت هەموو خەڵکی به چۆكدا هاتوون و لەسەر ئەژنۆو پەنجەکانیان ئامادەن (هەر کەس چاوەڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینەوە، ئامادەیه دەست بەجێ ڕاپەڕێت و ڕا بکات بۆ بەردەم دادگای پڕ له دادی پەروەردگار) هەر قەوم و هۆزێك بانگ دەکرێت بۆ لای ئەو کتێبەی که بۆی ڕەوانه کراوە، یاخود بانگ دەکرێت بۆ لای نامەی کردەوەکانی، ئەوسا پێیان دەوترێت: ئەمڕۆ ئیتر پاداشتی ئەو کاروکردەوانەی که دەتان کرد دەدرێتەوە.",
		"ئەمه ئێتر نامەی کردەوەکانتانه که تۆمارمان کردووه لەسەرتان، خۆی گوایه قسه دەکات و حەق وێژه (دیاره کردەوەکانمان تۆمار کراوه لەسەر دەزگای زۆر پێشکەوتوو) چونکه بەڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئەوەی ئێوه دەتان کرد لەبەرمان دەگرتەوە.",
		"جا ئەو کاته ئەوانەی باوەڕیان هێناوه وه کاروکردەوه چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوه پەروەردگاریان دەیانخاته ژێر سایەی ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیەوە، تەنها ئەوه سەرکەوتن و سەرفرازیەکی ئاشکرایە.",
		"بەڵام ئەوانەی که بێ بڕواو کافر بوون پێیان دەوترێت: باشە، ئێوه ئایەتەکانی منتان بەسەردا دەخوێنرایەوە؟! کەچی خۆتان بەگەورەو زل دەزانی، بەڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبارو تاوانکار بوون.",
		"کاتیکیش بوترایە: بێگومان بەڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامەت هەر دێت و گومانی تیادا نیە، ئێوه له وەڵامدا دەتانوت: ئێمه هەر نازانین ڕۆژی قیامەت چیە؟! ئێمه هەر گومان دەبەین و دڵنیا نین!!",
		"ئەو کاته له قیامەتدا ئەو کاروکردەوه ناشرینیانەی که کردوویانه بۆیان دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت، ئەوەش که گاڵتەیان پێدەکرد و بڕوایان پێی نەبوو (که سزاو ئازاری دۆزەخە) له هەموو لایەکەوه دەوریان دەدات و ڕێگەی ڕزگارییان لێ دەبڕێت.",
		"پێیان دەوترێت: لەمڕۆ بەدواوه ئیتر ئێوه فەرامۆش دەکەین و پشت گوێتان دەخەین، هەروەك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان بەم ڕۆژه فەرامۆش کرد، شوێنی نیشتەجێ و حەوانەوەشتان ناو ئاگری دۆزەخە، کەسیشتان دەست ناکەوێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات.",
		"ئەم سەرئەنجامەش بۆیه یەخەی پێگرتن چونکه بەڕاستی کاتی خۆی گاڵتەتان به ئایەت و فەرمانەکانی خوا دەهات، ژیانی دنیاش غەڕاو گومڕای کردبوون، ئەمڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئەستەمه لەو ئاگری دۆزەخه لێی دەرناهێنرێن، داوای ئەوەشیان لێناکرێت خوا لەخۆیان ڕازی بکەن.",
		"جا هەر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که پەروەردگاری ئاسمانەکانە، پەروەردگاری زەویشە، پەروەردگاری هەموو جیهانیان.",
		"هەرچی گەورەیی و شکۆمەندی هەیه له ئاسمانەکان و زەویدا هەر شایستەی ئەوە، بەڕاستی ئەو زاته باڵا دەست و دانایە.",
	},
	-- 46 = الأحقاف
	{
		"چەند پیتێک لەسەرەتای هەندێ لەسوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان ( 14 ) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کەلەتوانای هیچ کەسدانیه بەو پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت بەرادەیەک هەتا هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوەبۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان لەهەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانه: هەر خوا خۆی زانایه بەنهێنی ئەو پیتانه.",
		"ئەم قورئانه لەلایەن خوای باڵا دەست و داناوەدابەزیوە.",
		"ئێمه ئاسمانەکان و زەوی و ئەم هەموو شتانەی نێوانمان دروست نەکردووە، تەنها لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی نەبێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، کەچی بێ باوەڕان پشت هەڵدەکەن لەو ئاگاداری و بێدارکردنەوەیە",
		"ئەی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هەواڵم بدەنێ: ئایا سەرنجتان داوەلەو شتانەی کەلەجیاتی خوا دەیانپەرستن و، هاناو هاواریان بۆ دەبەن؟ باشەئاخر ئەوانەچ شتێکیان لەزەویدا بەدیهێناوە، با پێشانم بدەن!... یاخود ئەوانه لەهەڵسوڕانی ئاسمانەکاندا هیچ هاوبەشی وهاوکاریەکیان هەیە؟!.. ( ئەگەر دەڵێن: بەڵێ ) دەکەواته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بدەن کەپێش ئەم قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیاردەیەکی زانستی لەو ڕووەوه بیسەلمێنێت ئەگەر ئێوه ڕاست دەکەن!",
		"جا ئیتر کێ لەو کەسه گومڕاتره که دوعاو نزا و پاڕانەوە، ڕوو بەکەسێک یان شتێک دەکات، جگه لەخوا که ئەگەر هەتا ڕۆژی قیامەتیش لێی بپاڕێتەوه بێ سوودە، نەبەهانایەوه دەچێت، نەبەپەرستنەکەش دەزانێت، لەکاتێکدا ئەوانەلەدۆعاو پارانەوەی ئەوان بێ ئاگاو غافڵن و هەستی پێ ناکەن.",
		"کاتێکیش کەخەڵکی کۆدەکرێنەوه بۆ لێ پرسینەوە، بت و پەرستراوەکان دەبنه دوژمن بۆ ئەو کەسانەکه لەدونیادا دەیانپەرستن، بەهیچ شێوەیەک بڕوایان پێ ناکەن، بەڵکو بەدرۆیان دەخەنەوە.",
		"له کاتێکدا ئایەته ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمه بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون بەو حەق و ڕاستیەی کەبۆیان دێت دەڵێن: ئەمەجادوویەکی ئاشکرایه.",
		"یاخوا دەڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئەم قورئانەی هەڵبەستووه... پێیان بڵێ: ئەگەر خۆم هەڵم بەستبێت، ( ئەوه دڵنیابن خوا تۆڵەم لێدەستێنێت و سزام دەدات )، ئەو کاته ئێوه بەهیچ شێوەیەک ناتوانن لەخەشم و قینی خوا ڕزگارم بکەن، جا هەر خوا دەزانێت دەربارەی ئەم قورئانەئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هەڵدەبەستن وتێیدا ڕۆدەچن؟ لەبەر ئەوه خوام بەسه که شایەت بێت لەنێوان من و ئێوەدا، بەڕاستی ئەوزاته لێبووردەو بەسۆزو میهرەبانه ( بۆ ئەوانەی پەشیمان دەبنەوه لەبیروبۆچوونه چەوتەکانیان و ڕێگەی ئیمان دەگرنەبەر ).",
		"ئەی پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: کەمن یەکەم پێغەمبەرو تازەپەیدابوو نیم، ناشزانم چیم بەسەر دێت، چیش بەسەر ئێوه دێت؟ ( چونکه غەیب زان نیم و لەنهێنی و شاراوەکان ئاگادار نیم )، من تەنها شوێنی ئەو وەحی و نیگایه دەکەوم کەپێم دەگات و من تەنها بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.",
		"هەروەها پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، باشە، ئەی ئەوه چۆنه وحاڵتان چۆن دەبێت ئەگەر ئەم قورئانه لەلایەن خواوەبێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنەکەن؟! هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کەشایەتێک لەنەوەی ئیسرائیل شایەتی داوەکەچ تەورات و، چ قورئان لەیەک سەرچاوەوە، ئەوەباوەڕی هێنا بەمحمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان کەچی ئێوه خۆتان بەزل و گەورەزانی و، باوەڕتان نەهێنا... بێگومان خوا هیدایەت و ڕێنموویی دەستەی ستەمکاران ناکات.",
		"ئەوانەی کەبێ باوەرن دەربارەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوه دەڵێن: ئەگەر باوەڕهێنان بەقورئان وبەمحمد ( صلى الله عليه وسلم) چاک بوایە، ئەوانەپێش ئێمه نەدەکەوتن!! جا چونکه خۆیان هیدایەت و ڕێنموویی قورئان وەرناگرن دەڵێن: ئەمه هەڵبەستراو و ئەفسانەیەکی کۆنه!!",
		"خۆ پێش ئەم قورئانە، تەوراتی موسا ڕەوانەکراوەتا پێشەواو ڕەحمەت بێت لەکاتی خۆیدا... ئەم قورئانەش پەیامێکه سەلمێنەری پەیام و کتێبەکانی پێش خۆیەتی و، ڕێکه لەگەڵیانداو بەزمانێکی عەرەبی پاراوی ڕەوان هاتووەبۆ ئەوەی ئەوانەی ستەمیان کردووەبێداریان بکاتەوەمژدەبەخشیشه بەچاکەکاران",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەدەڵێن: پەروەردگارمان الله یەو، پاشان پابەندی ئەو ئیمانه دەبن وڕاست ورەوان پەیڕەوی دەکەن و لەسەری بەردەوامن، ئەوانەهیچ جۆره ترس و بیمێکیان لەسەر نی یه و دڵتەنگ نابن...",
		"ئەوانه بەهەشتین و ژیانی نەمریی تیایدا دەبەنەسەر، لەپاداشتی ئەو کاروکردەوانەدا کەئەنجامیان دەدا.",
		"ئێمه فەرمانمان بەئادەمیزاد داوەکه چاکەکارو چاک ڕەفتار بێت لەگەڵ دایک و باوکیدا، دایکی بەئازارەوه هەڵی گرتووەو بەدەم ئێش و ئازارەوەبوویەتی، سک پربوون و لەشیر بڕینەوەی سی دانه مانگی خایاندوون.. هەتا کاتێک ئینسان دەگاته حاڵەتی توندوتۆڵی و توانایی و تەمەنی چڵ ساڵی ( ئەوسا ئیتر حەق وایه ئەم دۆعایه بکاتەیەکێک لەوێردەکانی سەر زاری و ) بڵێت: پەروەردگار!! کۆمەکیم بکەو یارمەتیم بدەتا شوکرانەبژێر و سوپاسگوزاری ئەو نازو نیعمەتانه بم کەبەمن و دایک و باوکمت بەخشیوە، هەروەها یارمەتیم بدەلەو جۆره کاروکردەوەچاکانەئەنجام بدەم، کەتۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکەبڕوێنیت لەناو نەوەکانمدا لەبەر قازانجی خۆم ( چاکەی هەرکەس بەشی دایک و باوکی تیادایه ) بەڕاستی من گەڕاومەتەوه بۆلای تۆ، تا لەگوناهەکانم خۆش ببیت و من لەموسڵمانانی گوێڕایەڵ و فەرمانبەردارم.",
		"ئا ئەوانەئەو کەسانەن کەبەگوێرەی چاکترینی کردەوەکانیان پاداشتیان دەدەینەوە، چاوپۆشیش لەهەڵەو گو‌ناهەکانیان دەکەین لەڕیزی بەهەشتی یەکاندا، ئەمەش بەدەستهێنانی ئەوبەڵێنه ڕاست و دروستەیه کەلەکاتی خۆی پێیان درابوو.",
		"بەڵام ئەوەی کەبێزاره لەدایک و باوکی باوەڕداری و پێیان دەڵێت: ئاخ و ئۆف لەدەست ئێوە، ئایا ئێوه هەرەشەم لێ دەکەن، ئێوه چۆن بڕواتان بەوەهەیه من دوای مردن لەگۆر دەربهێنرێم و زیندوو ببمەوە!! لەکاتێکدا ئەو هەموو خەڵکەش ساڵەهایه و سەدەهایه دەمرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! لەکوێن بۆ یەکێکیان نەگەڕایەوه؟! ).. دایک و باوکەکەش زۆر بەپەرۆشەوه دۆعا و نزا دەکەن و لەخوا دەپارێنەوه... کورەهاوار بۆتۆ، داد لەدەست تۆ، ئیمان و باوەڕبهێنە، بێگومان بەڵێنی خوا حەق و ڕاستە، کەچی ( مێشکی پووچەو پەردەی هێناوه بەسەرچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەڵێت: ئەمەقسەیەکی کۆنه و داستانی پێشووەکانه!!",
		"ئا ئەو جۆره کەسانەئەوانەن کەبڕیاری خوایان لەسەر خۆیان کردووەبەماڵ و چەسپاوەلەسەریان، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها گرۆو دەستەو میللەتانی تری ڕابوردووی بێ باوەڕی پێش خۆیان، لەهەردوو بەرەی پەری و ئادەمیزاد، بەڕاستی ئەوانەهەرهەموویان خەسارەتمەند و زەرەر مەند بوون.",
		"هەر دەستەیەک، هەر کەسێک لەئیمانداران یان لەبێ بڕواکان پلەو پایەی بەرز، یان نزمیان هەیە، بەگوێرەی کردەوەکانیان کەئەنجامیانداوە، ئەمەش بۆ ئەوەیه خوای پەروەردگار بەگوێرەی کردەوەکانیان بەتەواوی پاداشتیان بداتەوە، بێ ئەوەی هیچ جۆره ستەمێکیان لێ بکرێت.",
		"ڕۆژێک دێت ئەوانەی کەبێ بڕوان بەرەو دۆزەخ دەبرێن و نیشانیان دەدرێت و پێیان دەوترێت: هەرچی خۆشی و شادیەکتان هەبوو لەژیانی دنیاتاندا بەئارەزووی خۆتان ڕاتانبوارد، کەوابوو ئەمرۆ ئیتر نۆرەی ئەوەیه کەسزای خەجاڵەتی و ڕیسوایی بدرێنەوە، بەهۆی ئەوەی کەلووت بەرزیتان دەکرد لەزەویدا بەناحەق و بەهۆی دەرچوونتان لەسنوور و فەرمانی خوا.",
		"ئەی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) یادی براکەی قەومی عاد ( هود پێغەمبەر ) بکە، کاتێک قەومەکەی بێدارکردنەوه لەدۆڵ و بیابانەکاندا ( مەبەست ناوچەی حچر موت ) ە، بێگومان بێدار خەرەوەی زۆر لەپێش ئەو و دوای ئەویش تێپەریان کرد، هەر هەموویان ئەوەیان بەخەڵکی ڕاگەیاندووه کەجگه لەخوا کەسی تر نەپەرستن... بەڕاستی من دەترسم سزایەکی زۆر گەورەو بێ سنوورتان لەرۆژێکی سامناکدا بۆ پێش بێت.",
		"خوانەناسانی قەومەکەی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئەوەهاتوویت که ئێمه لەبەنداینتی خواکانمان لابدەیت؟! کەواتەئەگەر لەڕاستگۆیانی ئەو هەڕەشانەی کەلێمان دەکەیت، پێشی بێنه بۆمان!",
		"هود وتی: ڕوودانی ئەو سزایانه و زانینی کاتەکەی بەڕاستی تەنها هەر لای خوا خۆیەتی، من ئەوەم لەسەره که ئەوەی من بۆی ڕەوانه کراوم پێتان ڕابگەیەنم، بەڵام بەداخەوه ئێوه به قەوم و هۆزێکی نەزان و نەفام دەبینم.",
		"جا کاتێک پەڵه هەورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچەکەیان، دڵیان خۆشبوو، وتیان: ئەمەبارانی پێیه بۆمان، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوەئەو کارەساتەیه پەلەتانەپێش بێت، ڕەشەبایەکی توند، کەسزایەکی بەئازارو بەئێشی پێیه.",
		"ئەوەرەشەبایە، هەموو شتێک و هەموو شوێنێک کاول دەکات بەفەرمانی پەروەردگاری، ئیتر کەسیان دیار نەمان جگەماڵه چۆڵ و هۆڵەکانیان، هەر ئا بەو شێوەیه و بەو جۆره سزایانه تۆڵه لەقەوم و هۆزو گەلانی تاوانبارو تاوانکار دەسێنین ( لەهەموو کات و شووێنێکدا، ئەگەر یاخی ببن )..",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمه دەسەڵات و تواناییەکی وامان بەخشی بەقەومی ( عاد )، کەبەئێوەمان نەبەخشیووە، هەروەها هۆکارەی بیستن و بینین و لێکدانەوەشمان پێدابوون، مەخابن هۆکارەکانی بیستن و بینین و لێکدانەوه سوودی پێنەگەیاندن! ئەمەش لەبەر ئەوەبوو چونکەبەبەڵگەو نیشانەکانی خوا بێ باوەڕ بوون و، بەرپەچیان دەدایەوه... ئەو سزایەی کەگاڵتەیان پێی دەهات، داوێن گیریان بوو، لێی دەرباز نەبوون.",
		"بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شارو دێهاتەکانی دەوروبەرتانمان لەناو برد ( کاتێک یاخی بوون لەبەرنامەی ئێمه )، بەڵگه و نیشانەی جۆراو جۆریشمان خستەبەر چاویان، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوه بۆ لای ئیمان و ڕوو بکەنەوەباوەڕ.",
		"جا ئەو بتانەی کەبەتەما بوون لەخوا نزیکیان بخەنەوەو لەکاتی تەنگانەدا فریایان بکەون!! دەبا فریایان بکەوتنایە؟! بەڵکو هەر لێیان ون بوون و ئاسەواریان نەما، ئائەوەبوو درۆکانیان و ئەوەش بوو کەهەڵیاندەبەست ( کەگوایه ئەم بتانەبۆیه دەپەرستن تا لەخوا نزیکیان بکەنەوە، فریایان بکەوە! ).",
		"یادی ئەوەش بکەکاتێک ئێمه دەستەیەک پەریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ لەقورئان بگرن، ئەوسا ئامادەبوون و بەیەکتریان وت: گوێ بگرن و بێ دەنگ بن، کاتێک قورئان خوێندنەکه تەواو بوو، پەریەکان گەڕانەوه بۆ ناو هۆزو قەومەکەیان و، دەستیان کرد بەئاگادارکردنەوەو بانگکردنیان بۆ پەیرەوی کردنی ئەم ئاینه نوێیه.",
		"وتیان: ئەی هۆز و گەلی ئێمه! باوەڕ بکەن، گوێمان لەکتێبێک بوو کەلەدوای موسا نێردراوە، سەلمێنەری پەیام و کتێبەکانی پێش خۆیەتی و ڕێکه لەگەڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایەت دەدات بۆ حەق و ڕاستەشەقامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین کەتیادەچن؟!",
		"ئەی خزمینه!! بچن بەدەم بانگەوازی خواوەو ئیمان و باوەڕی پێبهێنن، ئەو کاتەلەگوناهەکانیان خۆش دەبێت و لەسزای بەئێش و ئازار دەتانپارێزێت",
		"جا ئەوەی پێشوازی لەبانگەوازی خوا ناکات، ئەوەوەنەبێت لەدەسەڵاتی خوا لەم سەر زەویەدا دەرباز ببێت و خوا دەسەوسان بکات، کەسیش ناتوانێت جگەلەخوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئەوانەلەگومڕایی و سەرلێشێواویەکی زۆر ئاشکرادان.",
		"ئایا ئەوەسەرنجیان نەداوەبەڕاستی ئەوەخوایه کەئاسمانەکان و زەوی دروست کردووەو لەدروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نەبووە، توانای نی یه مردووەکان زیندوو بکاتەوە، بەڵێ، بێگومان ئەو زاتە، بەسەر هەموو شتێکدا دەسەڵاتی هەیه.",
		"ڕۆژێک دێت کافرو خوانەناسان دۆزەخیان نیشان دەدرێت و پێیان دەوترێت: ئێستا دەڵێن چی؟! ئا ئەمەئیتر حەق و حەقیقەت و ڕاستەقینه نیه؟! ( هەموو بەیەک دەنگ ) دەڵێن: بەڵێ... سوێند بەپەروەردیگارمان ڕاستەو حەقە، ( بەڵام ئەو سوێند خواردن و دان پێدانانە، تازەبێ سوودە) بۆیه خوا دەفەرموێت: مادەم وایه سزاو ئەشکەنجەی ناو ئاگر بچێژن لەسەر ئەنجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.",
		"کەوابوو ئەی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم) دان بەخۆدا بگرەو خۆڕاگربە، هەروەکوو پێغەمبەرانی خاوەن ویستی بەهێز خۆڕاگر بوون، پەلەشیان لێ مەکە، ئەو ڕۆژەی کەبەڵێنیان دراوەتێ هەر کاتێک پێشهات وا دەزانن تەنها ساتەوەختێکیان لەرۆژێکدا پێچووە، ئەمەبەڵێن و پەیام و ڕاگەیاندنێکی تەواوە، جا ئەو کاتەمەگەر تەنها تاوانباراو گوناهکاران نین کەتیادەچن؟!",
	},
	-- 47 = محمد
	{
		"ئەوانەی بێ بڕوا بوون و بەرهەڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئەوانەخوا کاروکردەوەکانیانی ون و پووچ کردۆتەوە، (تەنانەت چاکەکانیشیان بێ پاداشتە، چونکەمەبەستیان خوا نەبووە). ئەوانەی بێ بڕوا بوون و بەرهەڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئەوانەخوا کاروکردەوەکانیانی ون و پووچ کردۆتەوە، (تەنانەت چاکەکانیشیان بێ پاداشتە، چونکەمەبەستیان خوا نەبووە).",
		"ئەوانەش باوەڕیان هێناوه و کارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەو باوەڕیان هێناوه بەو قورئانەبوو کەبۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابەزێنراوە، هەر ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردیگارەوە، ئەوانەخوا چاوپۆشی کردووەلەهەموو گوناهەکانیان، چاکەشی ڕواندووەلەدڵ و دەروونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووە.",
		"ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیه چونکەبەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون شوێنی ناڕاستی کەوتبوون... بێگومان ئەوانەش باوەڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حەق و ڕاستیەک کەوتوون کەلەلایەن پەروەردگارەوەهاتووە، ئا بەو شێوەیه خوا نموونەی ئەو دوو کۆمەڵه ڕوون دەکاتەوەبۆ خەڵکی (تا فریای خۆیان بکەون).",
		"(ئەم فەرمانەبۆ کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لەگۆرەپانی جەنگدا) جا کاتێک گەیشتن بەوانەی بێ باوەڕ بوون، بێنه دەست لێیان و لەگەردنیان بدەن (ئەگینا ئەوان ئێوه دەکوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ دەکەن، ئینجا کەهێزیان نەما، بەدیل بیانگرن بەتوندی باڵبەستیان بکەن، ئەوسا یەکێک لەم دوو کارەیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن: یان بەپیاوەتی و منەت، یاخود بەگۆڕینەوەو فیدیه ئازادیان بکەن، تا شەر کۆتایی دێت و ئاسەواری نامێنێت و دوژمنان چەک دادەنێن، بڕیارەکه ئاوهایە، ئەگەر خوا بیویستایه خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن، بەڵام دەیەوێت بەیەکتر تاقیان بکاتەوە، ئەوانەش لەپێناوی خوادا شەهید بوون، هەرگیز پاداشتی هەوڵ و کۆششیان بەزایه نادات.",
		"ئەوانەرێنموویی دەکات بۆ جێگه و ڕێگەی خۆش و دڵ و دەرون و بیرو هۆشیان ئاسوودەدەکات.",
		"هەروەها دەیانخاته ئەو بەهەشتەوه کەبەجۆرەها شێواز بۆی باس کردوون.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە، ئەگەر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکەن و هەوڵی سەرکەوتنی بدەن، ئەوەخوایش پشتیوانی لەئێوه دەکات و سەرتان دەخات و پایەدارو جێگیرتان دەکات.",
		"ئەوانەش بێ بڕوا بوون خەجاڵەتی و سەرشۆریان بۆ هەیه کاروکردەوەشیان لەدنیادا بێ ئاکامەو لەقیامەتیشدا مایه پووچن.",
		"ئائەوەبەهۆی ئەوەوەیه بێگومان ئەوان ڕقیان لەقورئان بۆتەوه و حەزیان لەبەرنامەی خوا نەبووە، جا خوایش کارو کردەوەکانی پووچ کردنەوە.",
		"ئایا ئەوەنەگەڕاون بەسەر زەویداو سەرنج بدەن، تا بزانن سەرەنجامی ئەو خەڵکه نالەبارەی پێش ئەمان چۆن بووە؟! خوای بەدەسەڵات ماڵ و حاڵیانی بەسەردا ڕووخاندن، جا بۆ هەموو بێ باوەڕان سزای ئاوا شتێکی چاوەڕوان کراوه (درەنگ یان زوو) دووچاریان دەبێت.",
		"ئەوەبەهۆی ئەوەوەیه چونکەبەڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئەوانەیه کەئیمان و باوەڕیان هێناوە، بێگومان بێ باوەڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوه وکارو کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوە، خوا دەیانخاته باخەکانی بەهەشتەوە، کەچەندەها ڕوبار بەناویدا دەڕوات، ئەوانەش بێ بڕوا بوون لەم دنیایەدا ڕادەبوێرن و دەخۆن وەک ئاژەڵ، لەئاینەکەشدا دۆزەخ جێ و شوێنیانه!",
		"زۆر شارو شارۆچکەمان لەناو برد، لەو شارەی کەتۆیان دەرکرد بەهێزتر بوون، هیچ کەسیش نەیتوانی پشتیوانیان بێت.",
		"ئایا ئەو کەسەی کەلەلایەن پەروەردگاریەوه بەڵگەو نیشانەی ڕوونی پێگەیشتووه و، باوەڕی دامەزراوی پێیەتی و لەسەری دەڕوات، وەکو ئەو کەسەوایه کەکاروکردەوەی ناشرین و نادروستی لەبەر چاو ڕازێنرابێتەوە، ئەو جۆره کەسانەشوێنی ویست و ئارەزووی ناپوختی خۆیان کەوتوون؟!",
		"وێنەی ئەو بەهەشتەی کەبەڵێن دراوەبدرێت بەخواناس و پارێزکاران، ئەمەیە: چەندەها ڕووباری لەئاوی سازگارو تام و نەگۆڕاوی تێدایە، هەروەها چەندەها ڕووباری شیر کەتامی تێک نەچووە، هەروەها چەندەها ڕوبار لەشەرابی تام خۆش و بۆنخۆش، (کەلەخواردنەوەی بێزار نابن و لەبەر چاویان ناکەوێت) بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە، چەندەها ڕوبار لەهەنگوینی پاڵفتەو بێگەرد، هەروەها بۆیان هەیه لەو بەهەشتەدا لەهەموو جۆره بەرو و بووم و میوەیەکی جوان و بەتام و بۆنخۆش، هاوکات لەگەڵ لێخۆشبوون و خۆشەویستی پەروەردگاریاندا، ئایا ئەو بەختەوەرانەوەکو ئەو کەسانەوان کەلەناو ئاگری دۆزەخدا نەمرن و ئاوی لەکوڵ دەکرێت بەگەروویاندا، کەریخۆڵەکانیان پارچەپارچەو تۆی تۆی دەکات؟!",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) هەندێک لەو بێ باوەڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ دەگرن، هەتا کاتێک لەقسەو گوفتارت بوویتەوە، جێت دەهێڵن و بەدوودڵیەوه دەپرسن لەئیمانداران: ئەوەباسی چی دەکرد؟ ئەوەلەچی دەدوا؟ تا ئەوانەخوا مۆری ناوەبەسەر دڵیاندا و شوێنی ئارەزوو ویستی نەگونجاوی خۆیان کەوتوون.",
		"ئەوانەش ڕێبازی هیدایەت و ئیماندارییان گرتۆته بەر بەگوفتاری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هیدایەت و دیندارییان گەشەدەکات و پەرەدەسێنێت، خوایش شارەزایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبەخشین.",
		"ئایا ئەوانەچاوەڕێی چی دەکەن جگەلەقیامەت کەلەناکاو یەخەیان پێ بگرێت؟ چونکەبەڕاستی هەندێک لەنیشانەکانی دەرکەوتووه (کەیەکێک لەوانەرەوانەکردنی دواهەمین پێغەمبەرە)، جا ئەوکاتەکەبەرپا بێت بیرکردنەوه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی دەبێت؟!",
		"ئەی ئینسان!! دەی کەواتا چاک بزانەو دڵنیابه جگەلەخوا، هیچ خوایەکی ترنیە، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران لەپیاوان و ئافرەتان هەر لەو بکەو دڵنیابه کەخوا دەزانێت لەرۆژدا بەچی یەوه خەریکن و، لەشەویشدا لەکۆی دەحەوێنەوه و ئارام دەگرن، یاخود دەزانێت چی دەکەن لەدونیاداو، دەرەنجامەکەشی لەقیامەتدا چۆنه.",
		"هەندێک لەئیمانداران دەڵێن: خۆزگه سوورەتێک (جەنگ دژی کافران دەهاتەخوارەوە)، کەچی کاتێک کەسوورەتێک بەروونی دادەبەزێت و باسی جەنگی تێدایە، ئەوەدەبینیت ئەوانەی لەدڵیاندا نەخۆشی باوەڕ لاوازی ودووڕوویی هەیە، چاویان ئەبڵەق دەبێت، سەیرت دەکەن وەکو کەسێک لەسەرەمەرگدا بێ هۆشی بەسەردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....",
		"که گوێڕایەڵ بوونایه و قسەی جوان و بەجێیان بکردایە، جا کاتێک کار گەیشته قایمی و جەنگ بەرپابوو ئەگەر لەگەڵ خوادا ڕاست بوونایە، ئەوەچاکتر بوو بۆیان.",
		"ئایا ئێوه بەتەمان ئەگەر لەغەزا پشت هەڵبکەن یاخود دەسەڵاتتان کەوتەدەست، تۆوی ئاژاوەو فەساد و تاوان لەزەودا بچێنن و هەرچی پەیوەندی خزمایەتیش هەیه بیپچڕێنن و لەناوی بەرن؟!",
		"ئەو جۆره کەسانەئەوانەن کەخوا نەفرینی لێ کردوون و کەڕی کردوون کوێرایی هێناوه بەسەر چاویاندا (ڕاستیەکان نابینن)",
		"ئایا ئەوەبۆچی ئەوانەوردبینی لەقورئاندا ناکەن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئەوەیه دڵەکان لەئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوە؟!",
		"بەڕاستی ئەوانەی پاشگەز بوونەوەو بەرەودوا گەڕانەوە، دوای ئەوەی ڕێگەی هیدایەت و ئیمانیان بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانه شەیتان بەفێڵ و تەڵەکه تەماداری کرد بوون، بەهیوای تەمەن درێژی و خۆشگوزەرانیش فریوی دەبوون.",
		"ئەو زاڵ بوونی شەیتانه بەهۆی ئەوەوەبوو کەبەڕاستی دووڕووەکان دەیانوت بەوانەی کەداخ لەدڵ بوون بەرامبەر ئەوەی خوا دایبەزاندووه کەقورئانە: ئێمه لەمەودوا لەهەندێک هەڵوێستدا بەقسەتان دەکەین، خوایش خۆی چاک ئاگادارەلەو نهێنی و پیلانانەی کەدەیشارنەوه.",
		"ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کەفریشتەکان لەکاتی گیان کێشانیاندا بەدەم و چاوو بەرەو پشتیاندا دەماڵن.",
		"ئەو سووکایەتی سەرەمەرگەبۆیه بەسەریاندا دێت، چونکەئەوانەشوێنی ئەو شتانەکەوتبوون کەقین و خەشمی خوا دەبزوێنێت، ئەوانەبێزار بوون لەرەزامەندی خوا، خوایش کاروکردەوەیانی پووچ و بێ ئاکام کرد.",
		"ئایا ئەوانەی کەدڵیان نەخۆشی دووڕویی تیادایە، وایانزانیووه خوا هەرگیز کینه و بوغزی دەروونیان ئاشرا ناکات؟!",
		"خۆ ئەگەر بمانویستایه ئەوانەمان پیشان دەدات، ئەوکاتەبەرواڵەت دەتناسینەوە، سوێند بەخوا لەشێواز و ناوەرۆکی قسەو گوفتاریاندا دەیانناسیتەوە، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه بەکاردەوەکانتان.",
		"سوێند بەخوا ئێمه دەتانخەینه بەر تاقیکردنەوە، تا لەجیهانی واقعدا تێکۆشەر و خۆگرانتان دەربکەوێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئەوەش هەواڵی چالاکی ئێوەمان بێته دەست.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن و ڕێگه لەبڵاوکردنەوەی پەیامی خوا دەگرن دژایەتی ڕێبازی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەکەن، دوای ئەوەی ڕێبازی هیدایەت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆتەوە، ئا ئەوانەهەرگیز ناتوانن زیان بەخواو ئاینی خوا بگەیەنن.... خوای گەورەش لەئایندەیەکی نزیکدا هەموو کاروکردەوەو پیلانیان پووچەڵ دەکاتەوە.",
		"ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوه! گوێڕایەڵی فەرمانی خواو فەرمانی پێغەمبەر بن، کاروکردەوەچاکەکانتان پووچ و بێ نرخ مەکەن، (به ڕووپامایی و خۆ بەزل زانین و پەشیمان بونەوەلەخێر ومنەت کردن و.... هتد)",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون و بەربەست و کۆسپیان دەخستەبەردەم ڕێبازی خوا، پاشان مردن لەکاتێکدا کەکافر بوون، ئەوەهەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.",
		"ئێوه سستی مەکەن و داوای ئاشتی پێش وەخت لەدوژمنان مەکەن، چونکەهەر ئێوه سەرکەوتوو دەبن، دڵنیا بن کەخوایش لەگەڵتانە، کاروکردەوەتان بەزایه نادات و لێی کەم ناکاتەوە.",
		"بەڕاستی ژیانی دنیا تەنها بریتیه لەیاری و گەمەیەکی تەمەن کۆتا، جا ئەگەر باوەڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئەوەخوا بەچاکی پاداشتان دەداتەوە، خوایش وەنەبێت داوای بەخشینی هەموو سامانتان لێ بکات.",
		"خۆ ئەگەر داوای بەخشینی هەموو سامانتان لێ بکات و ئەرکێکی گران بخاتەسەرتان، ئەوەرەزیل و بەرچاو تەنگ دەبن، هەموو كینه و بوغزیشتان دەردەهێنێت.",
		"ئا ئەوەتەئێوه بانگ دەکرێن تا بەخشینتان هەبێت لەپێناوی خوادا، کەچی هەتانەرەزیل و بەرچاو تەنگە، خۆ ئەوەی ڕەزیل و بەرچاو تەنگی هەبێت، ئەوەبێگومان هەر ڕەزیلی لەخۆی دەکات و زەرەر لەخۆی دەدات، چونکەهەر خوا خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازە، هەر ئێوەن هەژارو نەدارو کەمدەستن.. جا ئەگەر ئێوه پشت هەڵكەن لەم دین و بەرنامەیە، خوا كەسانی چاكتر له ئێوه دەهێنێته مەیدان، كه به هیچ شێوەیەك له ئێوه ناچن و وەك ئێوه نابن.",
	},
	-- 48 = الفتح
	{
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەڕاستی ئێمه سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێبەخشیت (مەبەست ڕێکەوتنەکەی حودەیبیه یه کەلەنێوان پێغەمبەرو (صلى الله عليه وسلم) قوریشدا مۆرکرا، بەندەکانی ئەو پەیمانه لەرواڵەتدا زەرەری ئیمانداران بوو، بەڵام هەر هەمووی گەڕا بەخێرو سەربەرزی بۆیان.",
		"تا خوا لەهەموو گوناهانی ڕابوردوو ئایندەشت خۆش ببێت و بەخشینەکانی لەسەرت تەواو بکات و بتخاتەسەر ڕێگەی ڕاست و دروست.",
		"تا بەو بۆنەیەوه خوا سەرکەوتنێکی بەهێزو باڵات پێ ببەخشێت.",
		"هەر ئەو خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابەزاندۆته سەر دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی کەئیمانیان دامەزراوترو پتەوتر بکات، سەرەڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هەرچی سەربازانی ئاسمانەکان و زەوی هەیه هەر خوا خۆی خاوەنیانە، هەمیشه و بەردەوام خوای گەورەزانایه بەهەموو شتێک و دانایه لەهەموو کارێکدا.",
		"ئەمەش هەموو بۆ ئەوەی، تا ئیمانداران لەپیاوان و لەئافرەتان بخاتەناو بەهەشتێکەوه کەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەمریدا، هەروەها بۆ ئەوەی کەچاوپۆشی لەهەڵه و گوناهەکانیان بکات و ئەم بەڵێنه لەلایەن خواوەدەستکەوت و سەرفرازیەکی زۆر گەورەو بێ سنوورەبۆ ئیمانداران....",
		"لەو لاشەوەئازار و ئەشکەنجەی دووڕو و موشریکەکان، چ پیاوانیان، چ ئافرەتانیان بدات، ئەوانەی کەتێکڕا، گومانی خراپیان دەربارەی خوا هەیە، ئەو گومانەخراپەیان هەر بۆ خۆیان دەگەرێتەوە، ئەوانەخوا نەفرەتی لێکردوون و دۆزەخی بۆ ئامادەکردوون، ئای که سەرەنجامێکی یەکجار سەخت و سامناکە.",
		"هەرچی سەربازان هەیه لەئاسمانەکان و زەویدا، هەر خوا خۆی خاوەنیانه و لەژێر فەرمانی ئەودان، هەمیشه و بەردەوام ئەو خوایه باڵادەست و دانایه.",
		"ئێمه تۆمان ڕەوانەکردووەئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) کەشایەت و مژدەدەر و بەئاگاهێنەر بیت بۆ گرۆی ئادەمیزاد.",
		"بۆ ئەوەی ئێوه باوەڕ بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی و پشتیوانی لەپێغەمبەر بکەن و ڕێزی شایستەی خۆی لێ بگرن و تەسبیحات و ستایشی خوا بکەن لەبەرەبەیان و عەسراندا.",
		"بێگومان ئەوانەی پەیمان دەدەنه تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) لەڕاستیدا هەر پەیمان بەخوا دەدەن.. دەستی پیرۆزو بەتوانای خوا لەسەر دەستیانەوەیه (بەپشتگیری و یارمەتی) جا ئەوەی پەیمانەکه بشکێنێت و لێی پاشگەز ببێتەوە، ئەوەلەسەر خۆی دەکەوێت، ئەوەش کەپیمانەکه دەباتەسەر و پاشگەز نابێتەوه لێی، خوای باڵادەست ئەجرو پاداشتی گەورەی پێدەبەخشێت (لەئاییندەدا).",
		"ئەو عەرەبەکۆچەرییانەی لەرێکەوتنەکەی حودەیبیه بەجێمان و بەشداریان نەکرد کاتێک زانیان ئێوه بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن کەخوا بەڵێنی سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی جەنگی پێدابوون دێن بۆلات و دەڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمەی سەرقاڵ و خەریک کرد و کاتمان نەبوو بێین لەگەڵتان، لەبەر ئەوەداوای لێخۆش بوونمان بۆ بکەن لای خوا، ئەوەی بەزمان دەیڵێین لەدڵیاندا نی یە، پێیان بڵێ: باشە، کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی خوا بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانێکتان پێ بگەیەنێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا بەتەواوی بەئاگایه لەکاروکردەوەکانتان.",
		"نەخێر پاساوو بەهانەکەتان وانی یە، بەڵکو لەڕاستیدا ئێوه واگومانتان دەبرد ئیتر هەرگیز پێغەمبەرو باوەڕداران ناگەرێنەوه بۆ ناو کەسوکاریان و تیادەچن، ئەو گومان بردنەلەدڵ و دەروونتاندا ڕازاێنرابۆوه و چەسپی بوو، بەڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوه هەمیشه هۆزو تاقمێکی بێ کەڵک و بێ خێرن.",
		"هەرکەس باوەڕی بەخواو بەپێغەمبەری خوا نەبێت (ئایندەی سامناکە) بەڕاستی ئێمه سزای دۆزەخمان بۆ کافرو بێ باوەڕان ئامادەکردووە.",
		"هەرچی له ئاسمان و زەویدا هەیه هەر خوا خۆی خاوەنیانە، لەهەر كەسێك كه بیوێت خۆشدەبێت، وه سزای هەركەسێك بدات دەیدات، (ئەڵبەته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هەركەسێك بەگوێرەی شیاوو شایستەی خۆیەتی و لەوپەڕی دادگەریدایە)، چونكه خوا هەمیشه و بەردەوام لێ خۆش بووه و بەڕەحم و دلۆڤانە.",
		"ئەوانەی خۆیان خسته دواوەو بەشداریان نەکرد لەرێکەوتنەکەدا، کاتێک بینیان ئێوه (بەرەو غەزای خەیبەر دەڕۆن) بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتەکان، وتیان: لێمان گەرێن شوێنتان کەوین... ئەمانەدەیانەوێت، ویست و فەرمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هەرگیز شوێنمان ناکەون... چونکەخوایش هەواری فەرمووەو پێشتر هەروا بڕیاردراوە، کەچی ئەوان دەڵێن: نەخێر خوا ڕێگەی لەئێمه نەگرتووە، بەلکو ئێوه حەسوودیمان پێ دەبەن بۆیه نایەڵن بەشدار بین، (خوا دەفەرمووێت) نەخێر، حەسوودیتان پێ نابەن، بەڵکو ئەوانەکەمێک نەبێت لەفەرمانی خوا تێناگەن (تەنها چاویان بڕیوەته سامان و دەسکەوتەدنیاییەکان).",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: بەوانەی کەسەرپێچیان کردووە، لەعەرەبەبیابان نشینەکان: ئێوه لەئایندەدا بانگ دەکرێن بۆ جەنگ لەگەڵ قەوم و هۆزێکدا کەئازاو جەنگاوەرن، ئەوسا یان دژیان دەجەنگن، یان خۆیان (لەئەنجامی بیرکردنەوه و تێڕوانیندا) بەبێ جەنگ موسڵمان و تەسلیم دەبن، جا ئەگەر فەرمانبەردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێدەبەخشێت، بەڵام ئەگەر پشت هەڵکەن وەکو ئەوسا و خۆتان بشارنەوەو سەرپێچی بکەن، سزایەکی بەئێشتان بۆ پێش دەهێنێت.",
		"ئەو کەسەی کوێره یان نەخۆشە، گوناهبار نابێت (ئەگەر لەغەزادا بەشداری نەکات) ئەوەی کەفەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات، دەیخاته باخەکانی بەهەشتەوەکەچەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و کۆشکەکانیاندا دەڕوات، ئەو کەسەش کەپشت هەڵکات، خوای گەورەسزای بەئێش و ئازاری دەدات.",
		"سوێند بەخوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووەلەو باوەڕدارانەی کاتێک پەیمانیان له گەڵدا بەستیت لەژێر درەختەکەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لەدڵەکانیاندا هەیه (لەنیاز پاکی و دڵسۆزی) هەر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسودەیی دابەزاندەسەریان و پاداشتی بەمژدەی سەرکەوتنێکی نزێک دانەوە.",
		"هەروەها بەڵێنی چەندین دەستکەوتی زۆری پێدان، کەلەئایندەدا دەستیان دەکەوێت و وەری دەگرن، خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەسته بەسەر خوانەناسەکانداو دانایه و دەزانێت چ کاتێک ئیمانداران سەر دەخات.",
		"خوا بەڵێنی دەسکەوتی زۆری پێداون، لەئایندەدا دەستتان دەکەوێت و وەری دەگرن، بەڵام جارێ ئێستا هەرئەوەی پێ بەخشیوون (مەبەست دەستکەوتەکانی خەیبەرە) دەستی خەڵکیشی لێ کۆتاکردن (مەبەست قوڕەیشه کەبەهۆی ڕێکەوتنەکەی حودەیبییەوه خوای گەورەلەبەگژاچوونی موسوڵمانان دەستی بەستنەوە)، تا ئەم دەستکەوت و سەرکەوتنەببێته نیشانه و بەڵگەیەکی بەهێز بۆ ئیمانداران (کەخوا یاوەرو پشتیوانیانە) هەروەها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (لەبەرەو پێش بردنی بانگەوازدا).",
		"چەندین دەستکەوتی تریشیان هەیه کەئێستا دەستتان بەسەریدا نەڕۆیشتووە، بەڕاستی خوا خۆی چاک بەو دەسکەوتانەدەزانێت کەبەڕێوەیه بۆتان، هەمیشه و بەردەوام خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیه.",
		"خۆ ئەگەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دژی ئێوه جەنگیان بەرپا بکردایە، ئەوەدەشکان و هەڵدەهاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نەدەبوو.",
		"(شکست و هەڵاتنی کافران لەجەنگی موسوڵماناندا) هەردەم بەرنامەو یاسای خوا بەڕاستی هەروا بووەلەزوەوە، هەرگیز نابینیت بەرنامەو یاسای خوا گۆڕانی بەسەردا بێت.",
		"هەر ئەو خوایه دەستی بێ باوەڕانی لەئێوه بەستەوه (نەیهێشت جەنگ ببێت)، دوای ئەوەی ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا لەناو جەرگەی مەککەدا، خوا هەمیشەو بەردەوام بینایه بەوەی کەدەیكەن.",
		"ئەو خراپەکارانەئەوانەن کەبێ باوەڕ بوون و ڕێگەشیان لێ گرتن بگەنەکەعبەی پیرۆزو نەیانهێشت ئەو مەڕوماڵاتەی کەگل درابوونەوەبۆ قوربانی بگاتەجێی خۆی، خۆ ئەگەر لەبەر ئەو پیاوو ئافرەتانەموسوڵمانانه نەبوایه کەنەتاندەناسین پێشێلتان دەکردن (لەناو شاری مەککەدا بوون و هێشتا کۆچیان نەکردبوو)، بەهۆی ئەوەوەعەیب و عارو باری گرانتان تووش دەبوو لێیانەوه بێ ئەوەی بزانن، (ئەگەر لەبەر ئەوەنەبووایه مۆڵەتی ئێوەمان دەدا بۆ کوشتنیان)، ئەمەش بۆ ئەوەی خوای پەروەردیگار ئەو کەسانەی دەیەوێت و شایستەن بخاتەژێر سایەی سۆزو بەزەیی خۆیەوە، خۆ ئەگەر موسڵمان لەکافران جیابوونایه لەمەککەدا، بێگومان ئێمه بەدەستی ئێوه سزای بەسۆی بێ باوەڕانمان دەدا.",
		"سزای ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون لەبەر ئەوەیه دەمارگیریان خستۆته ناو دڵ و دەروونیی خۆیانەوه، کەدەمارگیریی نەفامی یە، جا خوا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاندەسەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن بەرێکەوتنەکه و دەرەنجامەکانی) خوای گەورەش پابەندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئەوان شایستەی ئەو بەهرەیەن و مەردی ئەو ڕێزەن... دڵنیابن هەمیشه و بەردەوام خوا بەهەموو شتێک زانا و ئاگایه.",
		"سوێند بەخوا بێگومان خوا خەونی پێغەمبەرەکەی بەڕاستی و وەک خۆی هێناوەته دی کەدەفەرموێت: بەم زووانەئێوه بەهەموو ئارامی و ئاسوودەییەکەوه بەویستی خوا دەچنەناو کەعبەی پیرۆزەوە، (عەمرەبەجێدەهێنن) سەرەتان دەتاشن یان کورتی دەکەنەوەبێ ئەوەی ترس و بیمتان لەکەس هەبێت، جا ئەوەی نەتانزانیووه خوا دەیزانی، کەجگەلەم سەرکەوتنەسەرکەوتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان دەبەخشێت (کەغەزای خەیبەرە)....",
		"خوا ئەو زاتەیه کەپێغەمبەری خۆی ڕەوانەکردووە، هاوڕێ لەگەڵ ڕێنموویی و پەیامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر هەموو پەیام و بەرنامەیەکی تردا، خوا خۆیشی بەسە، بۆ شایەتدان و ئاشکرا کردنی ئەو ڕاستی یه.",
		"محمد (صلى الله عليه وسلم) ڕەوانەکراوی خوایە، ئەوانەش کەلەخزمەتیدان و شوێنی کەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی و میهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، کڕنۆش و سوژدەدەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی و پایه بەرزی یه لەلای خوا، نیشانەی چاکی و پاکییان لەناوچەوانیاندا دیاریەو دەدرەوشێتەوه لەئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستییاندا، جا ئەو بەڕێزانه ئەوەنموونەو پێناسەیانه لەتەوراتدا، نموونەو پێناسەشیان لەئینجیلیشدا وەک ڕوەکێک وایه کەلەسەرەتاوەچەکەرەبکات، جا چەکەرەکەی بەهێز کردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەکەی، ئەوەندەزوو پێ بگات کشتیارەکان سەرسام بکات و پێیان سەیر بێت: چۆن وا پێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئەم پێناسەیه بۆ ئەوەیه خوا کافران داخ لەدڵ بکات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانەداوەکەباوەڕیان هێناوه و کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەلەوان: کەلێخۆشبوون و پاداشتی گەورەو بێ سنووریان پێببەخشێت.",
	},
	-- 49 = الحجرات
	{
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوه پێشی خواو پێغەمبەری خوا مەکەون لەبڕیار و پێشنیاردا لەخوا بترسن و پارێزکاربن، چونکەبەڕاستی خوا بیسەره بەگوفتار‌تان، زانایه بەنیازو نهێنیەکانتان.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، دەنگتان بەسەر دەنگی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەرز مەکەنەوەلەکاتی گفتو گۆدا، قسەبێ پەردەمەکەن لەخزمەتیدا، نەوەکو کردەوەکانتان پووچ بێتەوه و هەستیشی پێ نەکەن.",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەدەنگیان هێواش دەکەنەوەلەخزمەت پێغەمبەری خوادا، ئەوانەئەو کەسانەن کەخوای گەورەدڵەکانیانی زاخاو داوەبۆ تەقواو خواناسین، ئەوانەلێ خۆشبوون و پاداشتی گەورەو گرانبەها بۆیان ئامادەیه.",
		"بەڕاستی ئەوانەی لەدەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن، ئەوانەزۆربەیان نەفامن و ژیری وەرناگرن (چونکەرەوشتی کۆمەڵایەتی دروستیان لەو بوارەدا ڕەچاو نەکردووە).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئەگەر ئەوانەخۆگربوونایە، تا دەچویته دەرەوەبۆ لایان، ئەوەچاکتر و ڕەواتر بوو بۆیان خوا لێخۆشبوو میهرەبانە، (دەکرێت ئەم چوار ئایەته ڕێنموویی بێت بۆ سەرجەم ئیمانداران، تا ڕێزی پێشەواکانیان بگرن).",
		"خۆ ئەگەر ئەوانەخۆگربوونایە، تا دەچویته دەرەوەبۆ لایان، ئەوەچاکتر و ڕەواتر بوو بۆیان خوا لێخۆشبوو میهرەبانە، (دەکرێت ئەم چوار ئایەته ڕێنموویی بێت بۆ سەرجەم ئیمانداران، تا ڕێزی پێشەواکانیان بگرن).",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناون ئەگەر کەسێکی متمانەپێ نەکراو هەواڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مەکەن، بەڵکو سەرنج بدەن، لێی بکۆڵنەوه تا بۆتان ڕوون دەبێتەوە، نەوەکو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خەڵکی دروست بکەن بەنەزانی، جا دوای پەشیمان ببنەوەلەو کارەی کەپێی هەستاون.",
		"ئێوه دڵنیابن و بزانن کەپێغەمبەری خوا لەناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکەن) زۆر شت هەیه ئەگەر ئەو، بەڕای ئێوەی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی دەبوون... بەڵام خوا ئیمان و باوەڕی لەلا خۆشەویست کردوون و لەدڵ و دەرونتاندا ڕازاندویەتیەوه... لەو لەیشەوه کوفرو بێ باوەڕی وگوناهوو یاخی بوون لەفەرمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئەوانەهەر خۆیان ڕێگەی ژیری و سەرفرازیان گرتۆتەبەر.",
		"ئەمەش خۆی ڕێزو بەخششێکی تایبەتی و نازو نیعمەتێکه لەلایەن خواوەپێیان دراوە، خوایش زاناو داناو کاربەجێیه.",
		"ئەگەر دوو دەستە، یان دوو تاقم لەموسوڵمانان بوو بەشەڕیان، ئەوەدەستبەجێ هەوڵ بدەن ڕێکیان بخەن و ئاشتیان بکەنەوە، خۆ ئەگەر لایەکیان هەر دەستدرێژی دەکردەسەر لاکەی تر، ئەوا ئێوه بەگژ ئەوەیاندا بچن کەستەم و دەستدرێژی دەکات،، هەتا دەگەڕێتەوه بۆ فەرمانی خوا... جا گەر لایەنه سەرکەشەکەبۆ فەرمانی خوا سەری دانەواند، ئەوەئێوه ناوبژیوانێکی دادگەرانەلەنێوانیاندا بکەن و دادپەروەری ئەنجام بدەن، چونکەبەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کەدادپەروەری ئەنجام دەدەن.",
		"لەڕاستیدا هەر ئیمانداران برای یەکن، کەواتەهەرکاتێک لەنێوان دوو براتاندا ناکۆکی پەیدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکەن و ئاشتیان بكەنەوە، هەمیشه لەخوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت.",
		"ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوه! هیچ کەس و هیچ هۆزێک گاڵته بەکەس و هۆزێکی تر نەکات و زەلیلی نەکات، چونکەلەوانەیه ئەوان چاکتر بن لەمان، ژنانیش بەگاڵته بەیەک نەکەن و یەکتر زەلیل نەکەن، چونکەلەوانەیه ئەمان لەوان چاکتر بن... سووکایەتی بەخۆتان مەکەن و یەکتری عەیبدار مەکەن (چونکەسووکایەتی بەیەکتر سووکایەتی یه بەخۆتان) هەروەها ناوو ناتۆرەی ناشیرین بۆ یەکتر دامەتاشن، ئای کەچەند ناشیرینه ناوو ناتۆرەی خراپ لەدوای باوەڕهێنان و موسڵمان بوون، ئەوەش تەوبەی نەکردبێت و پەشیمان نەبووبێتەووه لەگوناهەکانی، جا ئەو جۆره کەسانەهەر ستەمکارن.",
		"ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، خۆتان زۆر بپارێزن لەگومانی خراپ، لەڕاستیدا هەندێ لەو گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حەق وایه لەهەموو گومانێک خۆپارێزبین) بەشوێن کەمو کووڕیی و عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن و سیخوڕی مەکەن و لەپاش ملەباسی یەکتری بەخراپ مەبەن، ئایا کەستان خۆشی دێت لەوەی گۆشتی برای خۆی بەمردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سەخت و ناخۆشە، دەی کەواتەلەخوا بترسن و پارێزگار بن، چونکەبەڕاستی خوا گەڕانەوەی خەڵکی وەردەگرێت و میهرەبانه بۆتان.",
		"ئەی خەڵکینه بێگومان ئێمه هەمووتانمان لەنێرو مێیەک دروستکردووه (کەباوکەئادەم و دایکه حەوایە) و کردوومانن بەچەندەها گەل و تیره و هۆزی جۆربەجۆر، تا یەکتر بناسن و پەیوەندیتان خۆش بێت بەیەکەوه... بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسانەتان کەزۆرتر لەخواترسەو فەرمانبەرداری خوایە، بێگومان خوا زاناو ئاگایه بەهەمووان.",
		"هەندێک لەبیابان نشینه عەرەبەکان وتیان: باوەڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نەخێر، باوەڕتان نەهێناوە، بەڵام بڵێن: بەناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوەڕ نەچۆته ناو دڵەکانتانەوه و تیایدا جێگیر نەبووه (چاوەڕێ دەکرێت کەباوەڕ بهێنن)، خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێوه گوێڕایەڵی فەرمانی خواو پێغەمبەری خوا بن، ئەوەخوای گەورەلەپاداشتی چاکەکانتان هیچ کەم ناکاتەوە، چونکەبەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانه.",
		"بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئەوانەن کەباوەڕیان بەخواو پێغەمبەری خوا هێناوه و پاشان نەکەوتوونەتەهیچ گومان و دوودڵیەکەوە، بەخۆیان و سەرو ماڵیشیانەوه تێکۆشاون لەپێناوی ئاینی خوادا، تەنها ئا ئەوانەڕاستن.",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گەورەلەئاینی خۆتان ئاگادار دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن، له حاڵێکدا خوا زانایه بەهەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە، خوا بەهەموو شتێک زاناو ئاگادارە؟!",
		"ئەوانەمنەت دەکەن بەسەر تۆدا کەگوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منەت مەکەن بەسەرمدا لەسەر موسڵمان بوونەکەتان، بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کەهیدایەتی داون بۆ ئیمان و باوەڕ ئەگەر ئێوه ڕاستگۆن.",
		"بێگومان خوا نهێنی و شاراوەکانی ئاسمان و زەوی دەزانێت، هەروەها خوای گەورەبینایه بەهەموو ئەو کردەوانەی کەئەنجانی دەدەن.",
	},
	-- 50 = ق
	{
		"چەند پیتێک لەسەرەتای هەندێ لەسوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کەلەتوانای هیچ کەسدانیه بەو پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت بەرادەیەک هەتا هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوەبۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان لەهەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانە: هەر خوا خۆی زانایه بەنهێنی ئەو پیتانه. سوێند بەم قورئانه کەخاوەنی ڕێز و شکۆمەندی یه (تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی لەلایه خواوە)",
		"خەڵکی، باوەڕیان نەکرد، بەڵکو سەرسام بوون لەوەی کەیەکێک لەخۆیان نێردراوه تادایان بچڵەکێنێت و بێداریان بکاتەوە، جا کافران وتیان: ئەمەشتێکی سەیرو سەرسوڕهێنەرە، بۆیه وتیان:",
		"ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو دەبینەوه؟! دوای مردن گەڕانەوه ئەستەمە! (پەروەردیگاریش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت):",
		"بەڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک کەمردن، زەوی چۆن بەرەبەرەلاشەیان دادەڕزێنێت و دەیکاتەوه بەخاک، ئێمه تۆمارگەی تایبەتیمان هەیە، کەهەموو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک لەبارنی ئەوانەوەلەئێمه شاراوەو بزر نیه.",
		"بەڵام ئەمانەدژی ڕاستین و بڕوایان پێ نەهێناوەکاتێک بۆیان هات، بەهۆی ئەوەوەئەوانەلەسەرگەردانی و سەرلێشێواوییەکی ئاڵۆزدا دەژین (هەر ڕۆژەی قسەیەک دەکەن).",
		"ئایا ورد نەبوونەتەوەلەو ئاسمانەی کەبەراسەریانەوەیە: چۆنمان دروست کردووەو ڕازاندوومانەتەوەبەجۆرێک هیچ کەم و کووڕی و کەلێنێکی تێدا نی یه؟!",
		"هەروەها زەویمان ڕاخستووەو بڵاومان کردۆتەوه و کژو کێومان لەسەری دامەزراندووەو لەهەموو جۆره ڕوەکێکی جوان و ڕازاوەمان تیادا ڕواندووە.",
		"ئەمانەهەر هەمووی بۆ ڕۆشنکردنەوەی دڵ و یادخستنەوەیه بۆ هەموو ئەو بەندانەی کەبەلای ئێمەدا دێنەوه و ڕەزامەندی ئێمەیان مەبەستە.",
		"لەئاسمانەوەئاوێکی بەپیت و بەرەکەتمان هەردەم دابەزاندووەجا بەهۆی ئەوەوەچەندەها باخ و دانەوێڵەی ئەو کشتوکاڵانەی کەدرەو دەکرێن ئەروێنین.",
		"هەروەها دارخورمای قەشەنگ و بڵند سەری هەڵدا، کەهێشووه خورمای جوان و لەسەر یەک و ڕیزکراو دەگرێت.",
		"ئەمەش بۆ ئەوەی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەکان... هەر بەو ئاوو بارانەشوێنه مردووەکان زیندوودەکەینەوە، هەر ئاوەهایش لەدوای مردن ئێوه لەخاک دێنه دەرەوه.",
		"پێش ئەمانیش، قەومی نوح، پێغەمبەرەکەیان بەدرۆزانی... هەروەها خاون بیرەکان و هۆزی تمود یش.",
		"هەروەها قەومی هود و فیرعەون و براکانی لوط، (واتە: قەومەکەی).",
		"خاوەن باخەچڕەکان و قەومەکەی تبع یش، (کەیەکێک بووەلەپاشاکانی دەوڵەتی حمیەری لم یەمەن)... هەر یەکێک لەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرەکانیان نەکرد، بەهۆی ئەوەوەشایستەی پێشهاتنی هەڕەشەی ئێمه بوون.",
		"ئایا ئێمه لەسەرەتا و یەکەم جاردا کەئەو خەڵکەمان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاتەرێمان؟! نەخێر ماندوو نەبووین، بەڵکو ئەوان لەگوماندا بەرامبەر به دروست بوونەوەیەکی تازە.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه ئادەمیزادمان دروست کردووەو دەزانین چی بەدڵ و دەروونیدا دێت... ئێمه لەشاڕەگی دڵی لێی نزیکترین.",
		"کاتێک دوو فریشته چاودێرەکەی ئادەمیزاد کەلەلای ڕاست و چەپیەوه دانیشتوون، (هەموو گوفتارو کردارێکی تۆمار دەکەن بەدەزگای زۆر پێشکەوتوو).",
		"هەر قسەیەکی لەدەم دەردەچێت خێرا چاودێرێکی ئامادە، تۆماری دەکات.",
		"ئەی ئینسان، تەنگانەی مردن و ئازارەکانی هات، هاوڕێ لەگەڵ ڕاستییەکاندا، ئەوسا پێت دەوترێت: ئا ئەوەبەسەرهات و ڕووداوەیه کەخۆتت لێ لادەداو پەنات لێ دەگرت.",
		"لەوەودوا فوو دەکرێت بەچوردا، ئیتر ئەوەرۆژی پێشهاتنی هەڕەشەوو ئاگادار کردنەوەکانە.",
		"ڕۆژی قیامەت دێت و هەموو کەسێک دوو کەسی لەگەڵدایە، یەکێکیان دەیگەیەنێت و ئەوەی تریشیان شایەته بەسەریەوه.",
		"بەیەکەیەکەی بێ باوەڕان دەوتڕێت: سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ لەم بەسەرهاتانەنا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خەواندبوو، ئێستا ئێمه پەردەمان لەسەر چاوەکانت لاداوەو هەموو شتێک وەکو خۆی دەبینیت و ئەمرۆ چاوەکانت تیژه...",
		"فریشتەی هاوەڵ و چاودێری ڕوو بەپەروەردگار دەڵێت: هەرچی کاروکردەوەی ئەم ئادەمی یه هەیه هەمووی ئەوەتەلای من و یاداشت و تۆمارم کردووە.",
		"(دوای لێپرسینەوە، خوا فەرمان دەدات بەدوو فریشتەکە) هەرچی کافرو بێ باوەڕێکی سەرکەش و بوغزن هەیه فڕێی بدەنەناو ئاگری دۆزەخەوه...",
		"ئەوەی کەهەمیشه بەتوندی قەدەغەی هەموو خێرو چاکەیەکی دەکرد، مافی خەڵکی پێشێل دەکرد، خۆی بەگومان بوو، خەڵکیشی دەخستەگومانەوە....",
		"ئەوەبوو کەهاوەڵ و شەریکی بۆ خوا بەڕەوا دەزانی... کەواتەئێوه هەردووکتان ئەو ئادەمی یه فڕێ بدەنەناو سزای سەختەوە.",
		"هاوەڵه شەیتانەکەشی پاکانەدەکات و دەڵێت: پەروەردگارا، خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من سەرکەشم نەکردووە، خۆی تاوانبارە، بەڵام خۆی لەنێو گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا نقووم بوو بوو.",
		"(جا ئەوکاتەی شەیتان و ئادەمیزاد لای خوادا دەبێته کێشەیان، خوا بێ دەنگیان دەکات) دەفەرموێت: شەڕه دەمێ لەلای مندا مەکەن، بەڕاستی من پێشتر هەڕەشەی هاتنی ئەم ڕۆژەم خستبووەبەرچاوتان و، پێم ڕاگەیاندبوون.",
		"ئیتر قسەو بڕیاری من ناگۆڕێت و هەڵناوەشێتەوه.... من هێچ کات ستەمکاریش نیم لەبەندەکانم.",
		"ڕۆژێک دێت بەدۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: ئایا کەسی تر ماوەخەڵکی زیاتر نیه؟!",
		"لەولایشەوه بەهەشت نزیک خراوەتەوەلەخواناس و پارێزکارو باوەڕداران، بێ ئەوەی دوور بێت لێیان، دەوترێت...",
		"ئەمەئەو بەڵێنه بوو پێتان درابوو، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەزۆر تەوبەکارو خۆپارێزن لەگوناهو نافەرمانی خوا.",
		"هەر کەس لەخوای میهرەبان بترسێت و لەپەنهاندا خۆی لەگوناه بپارێزێت و بەدڵێکی بەئاگا و تەوبەکارەوەبۆ بارەگای خوا بگەڕێتەوه... (جا بەو بەختەوەڕانه دەوترێت):",
		"بفەرموون بچنه ناو بەهەشتەوه لەگەڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئەوەئیتر ڕۆژی نەمریی و نەبڕاوەیه.",
		"هەرچیش داوای دەکەن و حەزی لێ دەکەن بۆیان ئامادەیه تیایدا، زۆر لەوەش زیاترمان لایه.",
		"خۆ ئێمه چەندەها هۆزو نەتەوەی پێش ئەوانمان لەناو برد، کەئەوان لەمان بەدەسەڵاتترو بەتواناتر بوون... خۆ ئەوان بەشارەکان و شوێنەوارەکاندا گەڕاوان و تێپەر بوون، ئایا هیچ دەربازبوونێک لەسزاکانیان بەدی کرد؟!",
		"بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتانەدا یادەوەری هەیه بۆ کەسێک دڵێکی زیندووی هەنێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، لەکاتێکدا ئامادەبێت بۆ فەرمانبەرداریی و کردنی هەموو کارێکی دروست.",
		"بەڕاستی ئێمه ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لەنێوانیاندا هەیه بەشەش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویەتیەکیش ڕوی تێ نەکردین.",
		"جا تۆ ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دان بەخۆتا بگرەلەبەرامبەر ئەو هەموو ناحەقی و نادروستیانەوه کەدەیڵێن و دێته ڕێت، (بۆ بەرگەگرتنی ئەو گیروگرفتانەی کەبۆت پێش دەهێنن)، پێش خۆر هەڵاتن و پێش ئاوابوونی تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردیگارت بکە.",
		"لەشەوگاریشدا تەسبیحات و ستایشی خوا بکە، هەروەها لەدوای نوێژەکانیش.",
		"گوێش بەچاکی ڕابگرە!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ دەکات لەشوێنێکی نزیکەوە...",
		"ئەو ڕۆژه دەنگێکی زۆر بەرز و سامناک بەڕاستیی دەبیستن، دیاره کەئەوەرۆژی هاتنەدەرەوەیه لەتوێی خاکدا.",
		"بەڕاستی هەر ئێمه ژیان دەبەخشین و دەشیان مرێنین، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئێمەیه.",
		"ڕۆژێک دێت زەوی لەئاستی ئەوان شەق دەبات و خەڵکی لەگۆڕەکانیان بەگورجی دێنه دەرەوە.... ئا ئەوەکۆ کردنەوەیەکه لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینەوە).",
		"ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن و چۆن دژایەتی ئەم ڕاستی یه دەکەن!... خۆ تۆ زۆردارنیت بەسەریانەوه تا باوەڕیان بەسەردا بسەپێنیت.. کەواتەتۆ تەنها ئەوەت لەسەرەکەبەقورئان یاداوەریی ئەو کەسانەبکەیت کەلەهەڕەشەکانی ئێمه دەترسن.",
	},
	-- 51 = الذاريات
	{
		"سوێند بەو ڕەشەبا و ئەو بایەی کەهەورو هەڵمی ئاو هەڵدەگرێت و پەخشی دەکاتەوە، یان تەپ و تۆز بەرز دەکاتەوه (کەڕۆڵی هەیه لەباران بارایندا).",
		"ئینجا بەهەڵگرانی باری قورس و گران (لەهەڵمی ئاو).",
		"هەروەها بەو هەورانەک ەبەئاسانی بەئاسماندا لەشوێنێکوه دەگوێزرێتەوه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند بەو کەشتیانەی بەئاسانی بەسەر ئاودا دێن و دەچن.",
		"ئینجا سوێند بەو فریشتانەی کەکاروبار دابەش دەکەن.",
		"بەڕاستی ئەو بەڵێنانەی پێتان دراوەڕاستەو هەر دێته دی.",
		"بێگومان ڕۆژی لێ پرسینەوەش هەر دێت و بەڕێوەیه.",
		"سوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگەو ڕێک و پێک و ڕازاوە.",
		"بێگومان ئەی خوانەناسان ئێوه لەگوفتارێکی بێ سەروبندان کەدووره لەڕاستی و حەقیقەتەوه.",
		"ئەو کەسەی لەزانستی خوادا لادراو ەبەهۆی تاوانیەوه لەباوەڕ هێنان لادەدرێت.",
		"دەک بەکوشتچن درۆزن و بوختانچیەکان....",
		"ئەوانەی کەلەگومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوەی سەرگەرمن.",
		"بەگاڵته و تەڵفیسیەوه دەڵێن یان دەپرسن: ڕۆژی قیامەت کەی پێش دێت؟!",
		"ئەو ڕۆژه کەبەرپا دەبێت بەئاگر دەبرژێنرێن....",
		"پێیان دەوترێت: بچێژن ئەو بەڵایەی کەبەسەر خۆتان هێنا، ئەمەئەو سزاو ئازارەیه کەبەگاڵتەوه پەلەتان لەپێشهاتنی دەکرد.",
		"بەڕاستی پارێزکارانیش لەباخەکان و کانیاوەکانی بەهەشتدا ژیانی خۆش دەبەنەسەر.",
		"ئەو شتانەی کەپەروەردگار بۆی ئامادەکردون پێیان دەبەخشێت، ئەوانەیش بەخۆشی و شادیەوه وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانەپێشتر و شادیەوه وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانه پێشتر لەدنیاداچاکەکارو چاکەخواز بوون....",
		"لەشەوگاردا زۆر کەم دەخەوتن و ڕادەکشان (چونکەسەرگەرمی شەو نوێژ و دەور کردنەوەی قورئان و یادی خوا بوون)....",
		"لەبەرەبەیانەکانیشدا داوای لێخۆشبوونیان لەپەروەردگاریان دەکرد (تا لێیان ببورێت)...",
		"لەماڵ و سامانیشیاندا بەشی هەژارو نەداریان تەرخان کردبوو.",
		"بێگومان لەسەر گۆی زەویدا بەڵگه و نیشانەی زۆر هەیه (لەسەر دەسەڵات و زانیاری خوا) بۆ کەسانێک کەبەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن.",
		"هەروەها لەخودی خۆشتاندا (لەهەموو خانەیەکی لەشدا، لەهەموو ئەندامێکداو، لەهەموو کۆئەندامێکدا، لەرۆح ونەفس و عەقڵدا... هتد بەڵگەی بێ سنوور هەیه لەسەر زانایی و بەتوانایی و جوانکاری زاتی بەدیهێنەر) ئایا ئەوەبۆ بینایتان ناخەنەکار.",
		"سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزیتان لەئاسمانەوەیه (لەخوا داوابکەن) هەروەها ئەوانیش کەبەڵێنتان پێدراوه.",
		"سوێند بەپەروەردگاری ئاسمان و زەوی، ئەو بەڵێنانه حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، هەروەک چۆن ئێوه قسەی ڕاست و دروست دەکەن.",
		"ئەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هەواڵی میوانه بەڕێزەکانی ئیبراهیمت پێنەگەیشتووه؟",
		"کاتێک چوون بۆ سەردانی و وتیان: سڵاو، ئەویش وتی، سڵاو لەئێوەش بێت، هەرچەندەناتانناسم.",
		"ئەوسا ئیتر خۆی دزیەوه چوو بەهاوکاری خێزانی گوێرەکەیەکی قەڵەوی (سەری بڕی و سووریانکردەوه و) هێنای.",
		"بردی و لێی نزیک کردنەوە،، فەرمووی لێکردن کەبینی ناخۆن، وتی: ئەوەنا فەرموون، ئەوەناخۆن؟!",
		"ئیبراهیم ترسێکی لێنیشت (چونکەوای زانی شتێکیان لەژێر سەردایە) بۆیه خچرا وتیان: مەترسەئێمه فریشتەیە، مژدەشیان پێدەبەخشێت.",
		"خێزانەکەی قریوەیەکی کرد و دەنگی لێ بەرز بۆوه و دەستی بەئاستەم دا بەروومەتی خۆیدا (وەکو داب و نـریتی ئافرەتان لەکاتی سەرسامیدا) وتی: پیریژنێکی نەزۆک، چۆن منداڵی دەبێت؟!",
		"فریشتەکان وتیان: ئەوەفەرمانی پەروەردگارتەو ئەو زاتێکی دانا و زانایه.",
		"ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه لەو مژدەیه چ کارێکی گرنگتان بەدەستەوەیه؟!",
		"فریشتەکان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕەوانەکراوین بۆ گەلێکی تاوانبار و تاوانکار.",
		"بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین بەبەردێک کەلەقوڕ دروست کراوە.",
		"هەموو ئەو بەردانەنیشانەدارن لەلایەن پەروەردگارتەوەبۆ ناپوخت و لەسنوور درچووەکان.",
		"جا هەرچی لەو ناوچەیەدا بوو لەئیمانداران دەرمانکردن و ڕزگارمان کردن....",
		"لەماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان بەدی نەکرد.",
		"(لەپاشان ئەو شوێنەمان بەشێوەیەک کاول کرد)، کردمانەپەند و بەڵگه بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەسزای بەئێشی ئێمه دەترسن.",
		"لەبەسەرهاتی موسایشدا پەند و ئامۆژگاری هەیه کەناردمان بۆ لای فیرعەون بەموعجزەیەکی ئاشکراو ڕوونەوە.",
		"ئەویش پشتی هەلکرد بەهۆی سەربازو دارو دەستەکەیەوەو وتی (ئەم فرستادەیە) جادووگەرە، یان شێته!!",
		"جا ئێمەش خۆی و سەربازەکانیمان گرفتار کرد و پێچاماننەوه و فڕێمان دانەدەریاوە، لەکاتێکدا ئەو لۆمەکراوه.",
		"هەروەها لەبەسەرهاتی عادیش‌دا پەند و ئامۆژگاری هەیە، کاتێک لەسەرەنجامی سەرکەشیان بایەکی بێ خێرمان هەڵکرده سەریان.",
		"ئەو بایه هەر شوێنێک و هەر شتێک و هەر کەسێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نەدەهێنا هەتا بێ کەڵکی دەکرد و وەک شتێکی فڕێ دراوی لێ دەکرد.",
		"هەروەها لەبەسەرهاتی پمودیشدا پەند و ئامۆژگاری هەیە، کاتێک پێیان وترا: تا ماوەیەک ڕابوێرن!!",
		"ئەوانیش لەفەرمانی پەروەردگاریان یاخی بوون، کتوپڕ بروسکەیەک پێچانیەوه وبەچاوی ئەبڵەقەوه دەیانروانی.",
		"ئیتر نەیانتوانی هەڵسنەوه و سەرکەوتووش نەبوون.",
		"پێشتریش هۆزی نوح بەڕاستی هەر تاوانبارو خوانەناس ولارو وێربوون (ئەوانیشمان بەزریانەکه لەناوبرد).",
		"ئێمه ئاسمانمان بەدەستی قودرەتی خۆمان دروست کرد، بەردەوامیش گەورەی دەکەین و فراوانی دەکەین. (ئەمەئاماژەیه بۆ ڕاستیەکی زانستی کەزاناکانی گەردوونناسی دەیسەلمێنن).",
		"زەویشمان ڕاخستووه (ژیانمان لەسەری ئاسان کردووە) بەڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربەجێیه.",
		": لەهەموو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (لەجیهانی ئادەمیزاد و گیاندار و ڕوەک و بێ گیاندا، لەهەموو شتێکی ماددی و مەعنەویدا) بۆ ئەوەی بیربکەنەوه و یادەوەری وەربگرن.",
		"بەپەلەو گورج و گۆڵ بن بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوا، بۆ هەرچی پەروەردگار پێی خۆشە، دڵنیاش بن کەمن (واتەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەلایەن خواوەترسێنەرێکی ئاشکرام ئەگەر یاخی و سەرکەش بن.....",
		"هیچ مەکەن بەهاوەڵ و هاوتای خوا، چونکه من بەڕاستی نێردراوێکی ترسێنەری ئاشکرام بۆتان لەلایەن خواوە.",
		"هەر نا بەو شێوەیه هیچ پێغەمبەرێک لەپێش ئەماندا نەهاتووە، خوانەناسان نەیانوتبێت جادووگەرە، یان شێته.",
		"سەیره! ئایا دەڵێی بەگوێی یەکدا خوێدویانه و یەکتریان ڕاسپاردووە، نەخێر، بەڵکو ئەوانەهەر قەومێکی ستەمکارو سەرکەشن.",
		"تۆ ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مەدەرێ چونکه تۆ لۆمەکراو نابیت (لەسەر باوەڕ نەهێنانیان).",
		"بەڵکو تۆ هەمیشه ئامۆژگاریان بکە، چونکەبەڕاستی ئامۆژگاری سوود بەئیمانداران دەگەیەنێت.",
		"بێگومان من پەری و ئادەمیزاد م دروست نەکردووەتەنها بۆ ئەوەنەبێت کەمن بپەرستن و فەرمانبەردارم بن.",
		"نەرۆزیم لێیان دەوێت نەخواردن و خواردنەوە.",
		"چونکەبەڕاستی هەر خوا خۆی ڕۆزی بەخشەو خاوەنی هێزو دەسەڵاتی پتەوە.",
		"بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووەتۆڵەو سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون، هەروەک چۆن بۆ هاوەڵ و هاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە، دەبا ئیتر پەلەم لێنەکەن (چونکەبەم زوانەیەخەیان دەگرێت).",
		"ئینجا وەیل و ئاهو ناڵه بۆ ئەوانەی کەرێبازی کوفرو خوانەناسیان گرتۆتەبەر لەو ڕۆژەی کەهەڕەشەیان لێ کراوەو بەم زووانەپێش دێت.",
	},
	-- 52 = الطور
	{
		"سوێند بەکێوی _ طور _ (کەخوای گەورەگفتوگۆی لەگەڵ موسادا له نزیکی ئەنجامدا).",
		"سوێند بەکتێبی نوسراو که (لوح المحفوظە).",
		"کەلەلاپەڕەی تەنگی گرنگدایە",
		": سوێند _ بەکەعبە_ کەهەمیشه ئاوەدانه به نوێژكەران، وه (ئەوانەی بۆ حەج و عەمرەدەچن) هەروەها (بیت المعمور) شوێنێکه لەئاسمانی حەوتەم کەدیاریکراوه بۆ خواپەرستی فریشتەکان هەروەک چۆن کەعبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (لەفەرمودەیەکی ڕاست و دروستدا ئاماژەی بۆ کراوە).",
		"هەروەها سوێند بەسەقفی بەرزو بڵند (کەئاسمان دەگرێتەوە، خوای گەورەدەیەوێت سەرنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).",
		"سوێند بەدەریای پڕ لەئاو یان دەریای داگیرساو (کەقیامەت دادەگرسێت و دەتەقێتەوە).",
		"(پەروەردگاری مەزن سوێند بەو هەموو شتانەدەخوات، ئینجا دەفەرموێت): بەڕاستی سزاو ئازاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) هەر پێش دێت.",
		"کەسیش ناتوانێت بەری بگرێت و دەستی پێوه بنێت و نەهێڵێت.",
		"ئەو ڕۆژه ئەستێره وهەسەرەکانی ئاسمان هەموو بەیەکدا دەدەن، (خوای گەورەتێکیان دەدات وهەڵیان دەوەشێنێت)",
		"کێوەکانیش لەجێی خۆیان دەجوڵێن و دەڕۆن، (وەک خۆری، وەک هەور، زەویان پێ تەخت دەکرێت).",
		"کەواته واوەیلا و هاوار بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان بەحەق و ڕاستی نەکرد و بەدرۆیان دەزانی لەو ڕۆژەدا.",
		"ئەوانەی کەرۆچووه و گاڵته دەکەن بەئیسلام و پێغەمبەر و قورئان.",
		"رۆژێک دێت بەتوندی پاڵیان پێوه دەنرێت بۆ ناو دۆزەخ (دەنگ لەسینەوەیانەوه دێت ئەوەندەپاڵەکه توندە).",
		"پێیان دەوترێت ئەمەئەو ئاگرو دۆزەخەیه کەکاتی خۆی بڕواتان پێی نەبوو بەگاڵتەتان گرتبوو",
		"باشە، ئەمەجادووەنیشانتان دەدرێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟!",
		"دەبێت بچنەناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕادەگرن یان خۆڕاناگرن وەک یەکه بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وەک یەکه بۆتان، بێگومان تۆڵەی ئەو کاروکردەوانەتان هەر دەدرێتەوه کەدەتانکرد.",
		"لەولاشەوەبەڕاستی ئەوانەی کەلەدنیادا خواناس و دینداربوون، لەباخەکانی بەهەشت و ناز و نیعمەتدا، ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی دەبەنەسەر.",
		"زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن بەو بەخششانەی که پەروەردگاریان پێی بەخشیون، هەر پەروەردیگاریشیان لەسزاو تاڵاوی دۆزەخ پاڕاستونی.",
		"پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوه نۆشی گیانتان بێت لەپاداشتی کردەوەی چاک و ڕێک و پێکتاندا",
		"ئەو بەختەوەرانەبەکەماڵی ئیسراحەت) پاڵیان داوەتەوەلەسەر کورسی و قەنەفەرازاوەکان، کەبەشێوەیەکی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسەرانی حۆری چاوگەشەمان لێ مارەکردوون",
		"جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوه و نەوەکانیشیان بەئیمان و باوەڕەوه شوێنیان کەوتوون، ئەوانەلەبەهەشتدا پێک شاد دەکەینەوه (تا کامەرانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وەنەبێت ئەوانەی کەپلەی بەرزیان دەستکەوتووەدایان بەزێنین بۆ پلەی نزمتر، چونکەئێمه پاداشتی کردەوەی کەس کەم ناکەینەوه (ئەگەر زیادی نەکەین) لەهەمان کاتدا هەرکەسەبارمتەی کردەوەی خۆیەتی",
		"بەردەوام حەزیان لەهەر میوه و گۆشتێک بێت پێشکەشیان دەکەین",
		"بەدڵ خۆشیەوه لەکاسی تایبەتیدا شەراب دەنۆشن، جار جار بۆ خۆشی لەیەکتری دەسێنن، دوور لەرەفتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یەکتر",
		"هەروەها منداڵانی جوان و ئێسک سووک بەدەوریاندا دێن و خزمەتیان دەکەن دەڵێی مرواری پاک و بێگەردن",
		"(جا دوای ئەو عەیش و نۆش و کەیف و ئاهەنگە) ڕوودەکەنەیەکترو دەستەدەستەلەیەک نزیک دەبنەوە، پرسیار لەرابوردوی یەکتر دەکەن (دیاره هەرکەسەلەو بەیەکگەیشتنانەدا بەشێک لەسەرگوزەشتەی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوەڵ و میوانی دەدات، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویستدا، کەبەدەزگای زۆر پێشکەوتوو تۆمارکراوە)",
		"سەرەنجام هەموو بەیەک دەنگ دەڵێن: بەڕاستی (کارێکی چاکمان دەکرد سوپاس بۆ خوا) چونکەکاتی خۆی کەلەناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەتمان هەبوو، هەروەها بەبەزەییش بووین لەناویاندا و مەبەستمان بوو ئەوانیش وەک ئێمه خواناس بن",
		"بەهۆی ئەوەوەخوای میهرەبانیش لای ڕەحمەتی لێ کردینەوه و منەتباری کردین و لەسزای دۆزەخی پڕئێش پاڕاستینی",
		"بەڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هەر بۆ ئەو دەبردو دەمانپەرست، چونکەبێگومان هەر ئەو زاتەخوایەکی چاکەخوازو میهرەبان و دلۆڤانە",
		"ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئەوخەڵکه بکە، چونکەبەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوەنەفاڵچیت، نەشێتی",
		"خوانەناس و دڵڕەقەکان دەڵێن: ئەمەشاعیرێکه و چاوەڕوانی مەرگی دەکەین!!",
		"پێیان بڵێ: چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم (بزانین سەرئەنجام کێ سەردەکەوێت، کێ سەرفرازە؟)",
		"ئایا پیاوه ژیرەکانیان پێیان دەڵێت: ئەو قسەناڕەوایانه بکەن، نەخێر ئەمانەهەر خۆیان کەسانێکی ستەمکارن؟",
		"یان دەڵێن: ئەم قورئانەخۆی هەڵیبەستووەو دایڕشتووە، نەخێر ئەوانە، هەر ئیمان و باوەڕیان نیه (ئەگینا چۆن وا دەڵێن).",
		"(دەی کەواتەخۆ ئەوانیش قسەزان و لێزانن) دەبا فەرمایشتێکی ئاوا وەک ئەم قورئانەبهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن؟!",
		"ئایا ئەوانەبەبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیەک، هاتوونەتەکایەوه؟! یان هەر خۆیان دروستکارن؟!",
		"یان ئەو بێ باوەڕانه ئاسمانەکان و زەویان دروستکردووە؟ نەخێر ئەوانەهەر دڵنیا نابن",
		"یان ئەوەیه گەنجینەی ڕزق و ڕۆزیەکانی پەروەردگاری تۆیان بەدەستە؟! یان ئەوەیه دەسەڵاتیان بێ سنوورە؟ (تا ئاوا بوێرن لەخوا یاخی بن؟)",
		"یان ئەوانەپەیژەیان هەیەو پیایدا سەردەکەون، تا گوێ لەنهێنیەکانی ئاسمان بگرن؟! دەبا گوێگرەکانیان بەڵگەیەکی ئاشکرا پەیدا بکەن (ئەوسا ملەجەڕی بکەن).",
		"ئایا ئەوەڕاستەکەکچان، نەوەی خوابن و کوڕانیش نەوەی ئێوه؟! (بەمەرجێک خۆیان لەکچان بێزاربوون، بەڵام بۆ خوا بەرەوایان بینیوه؟!).",
		"یان ئەوەیه داوای کرێ و پارەیان لێ دەکەیت، تا بارێکی گران بدەی بەکۆڵیانداو پێیان هەڵنەسوڕێت!!",
		"یان ئەوەیه کەنهێنی و شاراوەکان لای ئەوانەو، ئەوان یاداشتی خەڵکی دەنووسن، (یان ئەوان بڕیاری بەسەرهاتەکان دەدەن)؟!",
		"یان ئەوانەدەیانەوێت پیلان و تەڵەیەک ڕێک بخەن (دژی پێغەمبەر و ئیمانداران، بەڵام خەیاڵیان خاوە) ئەوانەی کەکافروخوانەناسن هەر خۆیان کەوتوونەتەناو پیلانەوه و بون بەتەڵەی خۆیانەوە، پیلانەکانیان بەسەر خۆیاندا شکاوەتەوە.",
		"یان ئەوانەوابیردەکەنەوه کەخوایەکی تریان جگەله (الله) هەیه؟! پاکی و بێگەردی بۆ خوا (لەبیروباوەڕی چەوتیان)، لەو شتانەی کەئەوان دەیکەنه هاوەڵ بۆ خوا.",
		"خۆ ئەگەر (لەئەنجامی لادان و بیروباوەڕی چەوتیان و کاری نادروستیان خوای گەورەسزایەکیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئەستێرەیەکیان) تێ بگرێت و ڕوو بەزەوی دابەزێت ئەو نەفامانەدەڵێن: هیچ نیه!! پەڵه هەورەو نیشتۆته سەریەک!!",
		"وازیان لێ بهێنه هەتا بەو ڕۆژه دەگەن کەتایدا تیادەچن و لاڵ و پاڵ دەکەون",
		"ئەو ڕۆژه ئیتر فێڵ و تەڵەکەیان بەهیچ جۆرێک فریایان ناکەوێت و سەرکەوتوو سەرفراز نابن",
		"بێگومان بۆ ئەوانەی کەستەمیان کردووەسزای تریش هەیه بێجگه لەوەی کەجار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یەکجاری، بەڵام زۆربەیان نافامن و نازانن (هەست بەدەستی قەدەر ناکەن لەرووداوەکاندا)",
		"ئەی پێغەمبەر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه لەبەرامبەر بەجێهێنانی فەرمانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابه کەتۆ لەژێر چاودێری ئێمەدایت، هەروەها تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بكەکاتێک کەبەرەبەیان هەڵدەسێت",
		"لەشەوگاریشدا هەر بیپەرسته و ستایشی بکە، هەروەها کاتێک ئەستێرەکان ون دەبن لەچاو دیار نامێنن",
	},
	-- 53 = النجم
	{
		"سوێند بەئەستێره کاتێک لەشوێنی خۆی دەترازێت و بەخێرایی بەردەبێتەوه و ئاوا دبێت",
		"هاوەڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سەرلێشێواو نەبووە، لەرێگەی ڕاست و ڕەوان نەترازاوە",
		"قسەو گوفتاریشی (ئەوەی کەقورئانە) لەئارەزوو بازی و هەواو هەوەسەوەنیە",
		"ئەمەی کەرای دەگەیەنێت تەنها نیگاو وەحی خوای یە",
		"جوبرەئیلی فریشته خاوەنی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووە",
		"ئەو جوبرەئیلەی کەخاوەنی بیرو هۆشێکی زۆر بەهێزو دیمەنێکی جوان بوو، ئینجا لەسەر شێوه ڕاستەقینەکەی خۆی وەستا",
		"لەکاتێکدا لەئاسۆی هەرەبەرزو بڵندەوه سەری هەڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو",
		"لەوەودوا تا دەهات نزیک دەبۆوه و سەرەنجام هاتەخوارەوەبۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)",
		"ئەوەندەلێی نزیک بۆوه نێوانیان بەقەدەر دووکەوان یان کەمتریش بوو",
		"ئینجا خوا لەڕێگەی ئەوەوە، نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەک بوو!",
		"ئەوسا ئەوەی کەبەچاوی سەری بینی، لەناخ و دەرونیەوه بڕوای پێی هەبوو، ناخ و دەروونی ڕاستیەکانی بەدرۆنەدانی",
		"جا ئایا ڕاستە؟ ئێوه موجادەلەی لەگەڵدا دەکەن لەسەر شتێک کەئەو دڵنیایه لەدیتنی؟",
		"سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تریش لەدابەزینێکی تردا جوبرەئیلی بینیووه (کاتێک هاتووەبیبات بۆ شەوڕەوی)",
		"لەکاتێکدا له (سدر‌ەالمنتهی) دا بوو",
		"کەلەوێدا بەهەشتی (مَڕْوَى) هەیه بەواتای لانەو جێگەی حەوانەوە",
		"کاتێک ئەوەی _ سدرە_ ی داپۆشی مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...",
		"جا بینینی ئەو بەدیهێنراوانه لەو شەوەدا وەنەبێت چاوبەست لەپێغەمبەر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت",
		"بێگومان پێغەمبەر (چلی الله علیه وسلم) لەو شەوەدا لەبەڵگه و نیشانه و موعجیزه گەورەکانی پەروەردگاری بینیووە، بەچاوی سەری، بەهەموو هەستی..",
		"جا هەواڵم بدەنێ دەربارەی لات و عوززا و (دوودانەبتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!",
		"مەناتی سێهەمیش!! (ئەویش بتێکی ترە، ئایا دەسەڵاتیان هەیە).",
		"ئایا ڕەوایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا بەچاک بزانن (خوای گەورەدەیەوێت بەعەقڵی چەوتیان ڕەخنەیان لێبگرێت، ئەگینا کوڕو کچ هەردووک دروستکراوی خوان و پێوەی ڕێز تەنها خواناسی و پارێزکاریە)",
		"ئەگەر وابێت ئەو کاتەئەو دابەشکردن و بڕیارەتان زۆر دوورەلەدادپەروەریەوه و لەسنوور ترازانە",
		"ئەم بت و پەیکەرانه تەنها شتێکه کەخۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا بەڵگەیەکی نەناردووەلەسەر ڕەوا بوونیان، سەیرە، ئەوانەتەنها شوێنی گومان و ئارەزوی دەروونەنەخۆشیەکانیان دەکەون، لەکاتێکدا کەبەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوه هیدایەت و ڕێنمووییان پێ گەیشتووه!",
		"نەخێر بۆ ئادەمیزاد نی یه ئەوەی داوای دەکات، (چونکەئاواتەکانی نایەته دی لەدنیادا)؟!",
		"کەواتەهەر خوایه خاوەنی دنیا وقیامەت. (ئەی بۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتەنادەن؟!).",
		"زۆر فریشتەش لەئاسمانەکاندا هەن کەتکاو پاڕانەوەیان ناکام و بێ سوودە، مەگەر خوا مۆڵەت بدات بۆ هەرکەسێک کەشایستەیه و ڕازی بێت کەتا بکات، یان تکای بۆ بکرێت",
		"بێگومان ئەوانەی کەباوەڕ بەقیامەت و لێپرسینەوه ناهێنن ناوی ئافرەت دەنێن لەفریشتەکان، (لەحاڵێکدا فریشتەکان دروستکراوانێکی تایبەتن)",
		"ئەوانەلەو بارەیەوه هیچ جۆره زانستی و زانیاریەکیان نیە، بەڵکو هەر شوێنی گومانی بێ سەرو بن دەکەون، لەکاتێکدا کەگومان بەهیچ شێوەیەک جێگەی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە",
		"گوێ مەدەبەو کەسەی کەیاخی بووەلەیادو بەرنامەی ئێمه مەبەستیشی نەبووەتەنها ژیانی دنیایه نەبێت",
		"ئەوانە، هەر ئەوەندەی لێ دەزانن و عەقلیان هەر ئەوەندەدەبڕێت، بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆیه کەچاک دەزانێت کێ لەرێبازەکەی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایەتی گرتۆتەبەر و شایستەی ڕێزە",
		"هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر خوا خاوەنیەتی، (تاقیتان دەکاتەوە) بۆ ئەوەی تۆڵەبسێنێت لەوانەی کەخراپەیان کردووەبەگوێرەی کردەوەکانیان، پاداشتی ئەوانەش کەچاکەیان کردووەبەچاکترین شێوه بداتەوە",
		"ئەوانەی کەخۆیان دەپارێزن لەگوناهو تاوانەگەورەکان لەگوفتارو کرداری بەد جگەلەوردەگوناهان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی پێغنمبەر (چلی الله علیه وسلم) ئەی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانە، چاک دەتانناسێت، لەکاتێکدا ئێوەی لەزەویدا بەرپاکردووە، لەو کاتەشدا ئێوه کۆرپەلەی بچووک بوون لەسکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، کەواتەخۆتان بەچاک مەزانن و خۆتان بەپاڵفته دامەنێن، هەر خوا دەزانێت کێ تەقای هەیه و پارێزکارە",
		"جا هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوەی پشتی لەباوەڕ هەلکرد...",
		"کەمێکیشی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە...",
		"ئایا ئەو جۆره کەسانەزانستی و نهێنی دەزانن و ئاگاداری شاراوەکانن و دەیبینن؟!",
		"ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی لەپەڕاوەکانی موسادا بوو؟!",
		"یان ئەو ئیبراهیمەی کەهەموو پەیمانەکانی بەجێ هێنا بەتەواوی؟!",
		"(لەو پەڕاوو کتێبه پیرۆزانەدا هاتووە): کەهیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هەڵناگرێت",
		"بەڕاستی ئادەمیزاد خاوەنی هیچ شتێک نی یه ئەوەتەنها ئەوەنەبێت کەخۆی کردوویەتی",
		"بێگومان هەوڵ و کۆششەکەی دەبینرێتەوه لەقیامەتدا",
		"پاشان پاداشت دەدرێتەوه بەتێرو تەسەلی",
		"بەڕاستی و دڵنیاییەوه دەڵێین: کەکۆتایی ئەم ڕێگوزەره لەلای پەروەردگارتەوەسەرهەڵ دەدات",
		"بێگومان هەر ئەو زاتەش دیاردەی پێکەنین و گریانی لەئادەمیزادا بەدیهێناوە",
		"هەروەها هەر خۆی دیاردەی مردن و ژیانی دروست کردووە",
		"هەر ئەو زاتەش دوو جۆری دروست کردووەکەنێرو مێیه....",
		"لەنوتفەیەک (لەخاڵێکی زۆر بچووک ئەویش ئەگەر ویستی خوای لەسەربێت) کاتێک لەجێی خۆیدا دادەنرێت",
		"بێگومان لەسەر خوایشه دروست کردنەوەی تریش",
		"دەوڵەمەندی و ئەوەی پێویست بێت دەیبەخشێت",
		"هەر خوایش پەروەردگاری شیعرایە: (ئەستێرەیەکه هەندێ لەعەرەبەکان پەرستویانە، قەبارەکەی دە، ئەوەندەی خۆرە، یەک ملیۆن ئەوەندەی نێوان زەوی و خۆر لێمانەووه دوورە....)",
		"هەر ئەو زاتەش قەومی عادی یەکەمی لەناو برد",
		"سمودیشی لەناو برد و هیچی نەهێشتن",
		"زووتریش قەومی نوحی لەناو برد کەبێگومان ئەوانیش ستەمکارو سەرکەشتر بوون",
		"هەر ئەو زاتەتاوانباران و شەرواڵ پیسانیشی ژێرەو ژوورکرد....",
		"ئینجا ئەو دێهاتانەی داپۆشی ئەوەی کەدای پۆشی. (بەبەرد باران)",
		"جا ئیتر ئەی بێ ئیمان تۆ لەکام یەک لەنازو نیعمەتەکانی خوا دوودڵیت...",
		"ئەم پێغەمبەرەش هۆشیارکەرەوەیه لەهۆشیارکەرەوانی پێشوو",
		"(ئەوەچاک بزانن) قیامەت و لێپرسینەوه نزیک بووتەوه (نزیکه بەنیسبەت هەر ئادەمیزادێکەوه هەر کەمردن ئەوەقیامەت لەو بەرپا بووە، قیامەتی گەورەش کاتێک بەرپا دەبێت هەمووان واهەست دەکەن کەچەند سەعات لەوەوپێش دنیا بوو وا ئێستەش قیامەتە)!!",
		"کەسیش ناتونێت ئەو ڕۆژه دەربخات و بەرپای بکات جگەلەخوای باڵادەست",
		"جا ئایا ئێوه لەم قسەیه کەقورئانەسەرسام دەبن؟!",
		"پێ دەکەنن و گریانتان نایەت (بۆ ئەو چارەنووسەرەشەی کەچاوەڕێتانە)",
		"ئێوه بەردەوام سەرگەرمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!",
		"(دەی کەواتەبێداربنەوه و داچڵەکێن) کەواتەسوژدەبۆ خوای بەدیهێنەر ببەن، هەر ئەویش بپەرستن",
	},
	-- 54 = القمر
	{
		"رۆژی قیامەت نزیک بۆتەوه و مانگیش لەت بوو، (هەندێ ڕوایات هەیه کەئاماژەدەکات بۆئەوەی کە: خوانەناسان داوای موعجیزەیان لەپێغەمبەر کردبێت ئەویش پەنجەی موبارەکی ڕووەو مانگ بزواندو بەویستی خوا لەت بوو) بەڵام هەندێک لەموفەسرین دەڵێن: ئەم ڕووداوەلەسەرەتای بەرپابونی قیامەتدا پێش دێت",
		"خۆ ئەگەر ئەوانەهەر موعجیزه و بەڵگەیەک ببینن پشت هەڵدەکەن و دەڵێن: ئەمەجادوویەکی بەردەوامە",
		"حەقیقەت و ڕاستی بەدرۆدەزانن و شوێنی ئارەزووەکانیان کەوتوون، لەکاتێکدا هەموو شت تەواو دەبێت و، هەموو کارێک کۆتایی دێت و دنیا تەواو دەبێت و بەبەرپابوونی قیامەت لەنگەر دەگرێت",
		"بێگومان ئەوەندەهەواڵی تیاچوونی ستەمکارانیان پێگەیشتووه تا داچڵەکێن (تێفکرن و لەچەوتی دەست هەڵگرن)",
		"ئەو بەسەرهاتانەحیکمەت و پەند و ئامۆژگاری زۆری تێدایە، بەڵام بۆ ئەوانه بێدارکردنەوه بێ سوودە",
		"گوێ مەدەبەناپوختی ئەوانەرۆژێک دێت کەبانگ وێژێک بانگ دەکات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و نالەبار",
		"خوانەناسان چاویان شۆڕەو شەرمەزارن، لەناخی زەویەوه دێنه دەرەوە، هەروەک لێشیاوی کوللەی زۆر (ڕووکاری زەوی دادەپۆشن)",
		"زۆر بەپەلەو بەشپرزەییەوه بەدەم بانگ هێشتی کۆکردنەوەیانەوه دەچن، کافرو خوانەناسان بەیەکتر دەڵێە: وا دیاره ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە",
		"پێش ئەمانیش قەومی نوح بروایان بەبەندەی بەڕێزی ئێمه نەکردو وتیان: شێتە، زۆریش پیاهەڵشاخان و دژایەتی کرا",
		"(ئەویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری بردو وتی: خوایە، بەڕاستی من شکستم خواردوەو سەرکەوتنم پێ ببەخشە",
		"ئەوسا ئیتر ئێمه دەروازەکانی ئاسمانمان هاوڕێ لەگەڵ ئاوێکی خوڕدا کردوە",
		"هەموو زەویشمان کرد بەکانیاو و ئاومان لێ هەڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زەوی بەتەقدیرو ویستی خوا بەیەک گەیشتن، بەڕاستی بڕیاری لەسەر درابوو",
		"ئەوسا نوح (عليه السلام)مان لەسەر چەند تەختەو بزمارێک هەڵگرت (مەبەست کەشتیەکەیە)",
		"لەژێر چاودێری خۆماندا (لەناو ئەو زریانه سامناکەدا) دەهات و دەچوو، ئا بەو شێوەیه پاداشتی ئەو کەسەمان دایەوه کەبڕوای پێ نەکرا (واتەنوح)",
		"بەڕاستی ئێمه ئەم بەسەرهاتەمان هێشتەوه بەبەڵگه بۆ هەموو نەوەکان... ئایا کەسێک هەیه کەپەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟",
		"سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟",
		"بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوه و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیه د‌رکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟",
		"قەومی عادیش بروایان بەپێغەمبەرەکەیان نەکرد، جا سەرنج بدەو بزانەسزاو تۆڵەی ئێمه لەو یاخیبووانه چۆن بوو؟",
		"بێگومان ئێمه بایەکی بەردەوامی توندو سەخت و ساردمان هەڵکرده سەریان لەرۆژگارێکی شومدا (یەک حەفتەی خایاند)",
		"خەڵکی هەمووی لەبێخ دەرهێنا و لەپێی خستن و دانی بەزەویدا، هەروەکو قەدی دارخورمای کلۆرو هەڵکەنراو",
		"سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟",
		"بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوه و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیه دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟",
		"سمودیش هەموو بێدارکردنەوه و داچڵەکاندنێکیان بەدرۆزانی و بڕوایان پێی نەبوو",
		"جا وتیان: باشە، ڕەوایە، ئێمه شوێنی تاکەکەسێک بکەوین لەخۆمان؟! ئێمه ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین، ئەو کاتەئێمه بەڕاستی لەگومڕایی و شێتیداین؟!",
		"ئایا ڕاستەلەنێوان ئێمەدا وەحی و نیگا بۆ ئەو ڕەوانەکرابێت، نەخێر شتی وا نابێت، بەڵکو ئەو هەر کابرایەکی زۆر درۆزن و خۆپەرسته و حەز بەگەورەیی دەکات!!",
		"سبەی دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کەکێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورەزانە",
		"بێگومان ئێمه ئەو وشترەی کەبیانوومان گرت، لەبەرد پەیدامان کرد، بەوەش تاقیمان کردنەوە، جا _ ئەی چالح _ چاودێریان بکە، بزانەچی دەکەن، خۆگرو ئارامگریش به (لەبەرامبەر کاروکردەوەی ناشرینیانەوە)",
		"هەواڵیشیان بدەرێ: کەئاوەکەبەشکراوه (ڕۆژێک بۆ ئەوان و ماڵاتەکەیان، ڕۆژێکیش بۆ وشترەکە) ئیتر لەرۆژی نۆبەی وشترەکەدا هەموو بەکارهێنانێکی ئاوەکەقەدەغەیه لەوان",
		"(قەومی نالەبار لەتاقیکردنەوەکەدا سەرنەکەوتن و خۆیان بۆ نەگیرا لەبەرئەوە) بانگی زەلامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سەربڕینی، ئەویش بێباکانه پەلاماری شمشێریداو سەری بڕی",
		"سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟",
		"ئەوسا ئێمەش بەیەک دەنگی بەهێزی سامناک (دڵی هەموویانمان پچڕاند) و وەک گژوگیای وشک (کەکۆدەکرێتەوه و ژێر پێ دەکەوێت) لەناومان بردن",
		"بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوه و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیه دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟",
		": هۆزی لوط یش بروایان بەهیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد",
		"بێگومان ئێمه ئەوانیشمان بەرد باران کرد (هەروەها ژێرەو ژوریش کران)، جگەلەلوگ و خاوو خێزانی ئیمانداری کەلەبەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن",
		"ئەو ڕزگار کردنەنازو نیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، جا هەر ئاوا پاداشتی کەسێک دەدەینەوه کەسوپاسگوزاری کردبێت",
		"بەڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەد ڕەوشتیان)، لەتۆڵەی توندوبەهێزی ئێمە، کەچی گومانیان هەبوو لەو ئاگاداریه و بڕوایان پێی نەبوو",
		"ئەوخەڵکه بەد ڕەوشته چاویان بڕیبووه میوانەکانی و (دەیانویست دەستدرێژیان بکەنەسەر)، ئێمەش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسەندنەوە، دەبچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من.",
		"بێگومان سەر لەبەیانیەکی زوو سزای توندو بەئێش چوار دەوری گرتن و دایگرتن",
		"ده بچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من (ئەی بەدڕەشت و ناپوختەکان)",
		"بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوه و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیه دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟",
		"بێگومان بۆ فیرعەون و دەست و پێوەندیشی بێدارکەرەوەکان هاتن",
		"بڕوایان بەهەر هەموو نیشانه و بەڵگەکانی ئێمه نەکرد، ئەوسا ڕاپێچیمان کردن و لەناومان بردن ئەویش بەدەستی قودرەتی خوایەکی باڵادەست و بەتوانا",
		"باشە... ئایا کافرەکانی ئێوه ئازاترو چاکترن لەئا ئەوانەکەلەناومان بردن؟ یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامەئاسمانیەکاندا کەتووشی ئەو بەڵایانه نابن کەباسکراون؟",
		"یان دەڵێن ئێمه هەموومان کۆین و سەرکەوتووین و شکست ناهێنین",
		"له ئاییندەیەکی نزیکدا لەشکرو کۆمەڵیان شکست دەهێنێت و هەڵدێن (لەغەزای بەدردا ئەو مژدەیه هاتەدی)",
		"جگەلەوەش قیامەت کاتی لێ پرسینەوەیانە، کەرۆژێکی زۆر سەختترو تاڵ ترە",
		"بەڕاستی تاوانبارو تاوانکاران لەگومڕایی و شێتیەکی زۆردا ڕۆچوون",
		"ڕۆژێک دێت کەلەسەر ڕوویان ڕادەکێشرێن لەناو ئاگری دۆزەخدا، پێیان دەوترێت: دەبچێژن تاڵاوی دۆزەخ",
		"بێگومان ئێمه هەموو شتێکمان بەئەندازەو نەخشەی دیاریکراو دروست کردووە",
		"فەرمانی ئێمه تەنها یەک وشەیه دەڵێین ببەدەستبەجێ دەبێت وەک چاو تروکاندنێک",
		"بێگومان ئێمه زۆر لەپێشینانی خوانەناسی وەک ئێوەمان لەناو بردوە، جا ئایا کەس هەیه دەرس و عیبرەت و پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت",
		"هەرچی کارو کردەوەیەک کەئەنجامیان داوەله (لوح المحفوظ) و لەلای فریشته چاودێرەکان تۆمارکراوە",
		"هەرچی وردو درشت هەیە، لەکارو کردەوەیان نووسراوەو تۆمارکراوە",
		"بێگومان پارێزکاران و خواناسان لەناخ و ڕوبارو تاڤگەکاندا ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی هەمیشەیی دەبەنەسەر",
		"له شوێنی ڕاست و پەسەندان لای پادشای بەدەستەوە",
	},
	-- 55 = الرحمن
	{
		"خوای میهرەبان، کانگای سۆزو ڕەحمەت.",
		"قورئانی فێری ئادەمیزاد کردووە( فێربوون و زانینی قورئان و تێگەیشتن لەفەرموودەی خوای میهرەبان پیرۆزترین نازو نیعمەته کەئیماندار لێی بەهرەوەر ببێت لەم تەمەنەکورتەی ژیانی دنیادا )",
		"هەر خوا ئادەمیزادی دروست کردووە",
		"هەر ئەویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووە",
		"خۆرو مانگیشی بەحسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون لەخولگەکانیاندا لەسووڕانەوەدان",
		"ئەستێره و درەختەکان، ڕوەکەبێ قەدو درەختەبەرزەکان هەموویان، سوژدەدەبەن بۆ دروستکاریان ( لەنەخشەی دیاری کراو دەرناچن کەبۆیان دانراوە)",
		"ئاسمانیشی بەرزو بڵندکردۆتەوه ( بێ کۆڵەکه و بێ ستوون ) و تەرازوو پێوەی بۆ هەموو شتێک داناوە( هەموو شت بەیاسایه و هیچ شتێک بەهەڕەمەکی و بەبێ هودەدروست نەکراوە، بۆیە، پێویسته ئادەمیزادیش بەرنامەو یاسای هەبێت لەچوارچێوەی قورئان و سووننەتی ڕاست و دروستدا )",
		"ئێوەش ئەی نەوەی ئادەم با تەرازوو پێوەرتان ڕێکوپێک بێت و ستەم لەیەکتر مەکەن",
		"دادپەروەر بن له کێشان و پێواندا، تەرازوو بازیی مەکەن و کەم فرۆشی ئەنجام مەدەن.",
		"زەویشی بۆ خەڵکی ڕاخستووەو باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا بەرنەسەر )",
		"جۆرەها میوەی تێدا دێته بەر، هەروەها خورمای خاوەن دەفری گوڵدانی بۆ فەراهەم هێناون",
		"هەروەها جۆرەها دانەوێڵەی خاوەن کاو پەلوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا بەرهەم هێناوە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئادەمیزادی درستکردووەلەقوڕێکی وشک بوو، وەک فەخفوری",
		"پەریەکانیشی لەبڵێسەی ئاگر دروست کردووە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"خوا خاوەنی هەردوو ڕۆژهەڵات و هەردوو ڕۆژئاوایە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئاوی دوو دەریای بەرەڵا کردووەو بەیەک گەیاندووه تێکەڵیش نابن",
		"چونکەلەنێوانیاندا بەربەستێک هەیه نایەڵێت تێکەڵ ببن ( ئەم دیاردەیه لەنێوان دەریای سپی و زەریای ئەتڵەسیداو دەریای سوورو دەریای عەرەبدا ئاشکرایه )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"لەو دوو جۆر دەریایه مرواری و مەرجان دەردەچن ( کەدوو جۆر گەوهەری بەنرخن )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"هەرچی کەشتی هەیه لەدەریاکاندا وەک بەیداخ، وەک شاخ هاتوچۆ دەکەن، هەر خوایش خاوەنیانە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"هەموو ئەو کەسانەی لەسەر ڕووی زەوین، هەر هەمووی فەوتاوو تیاچووه دەبێت بمرن",
		"تەنها زاتی پەروەردگاری خاوەن بڵندی و ڕێزداری تۆیه کەدەمێنێتەوه",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"هەموو گیانلەبەرو زیندەوەران لەئاسمانەکان و زەویدا بەردەوام بەگوفتارو بەزمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیەکان لەپەروەردگار دەکەن، هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتێک ( ملیۆنەهاو ملیارەها، بەڵکو بێ شومار تاوتۆی دەکات لەبوونەوەرو لەجیهانی ئادەمیزادو پەری و فریشتەکان و... هتد )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەی گرۆی ئادەمیزادو پەری، ڕۆژێک دێت بەتایبەت لێتان دەپرسینەوه و دادگایتان دەکەین ( خوای باڵادەست هەڕەشه لەم دوو دەستەیه لەدروستکراوەکانی دەکات، کەلەهەندێک ڕووەوه سەرپشکی کردوون و ئازادی داونەتێ، بەڵام زۆربەیان یاخی و سەرکەشن، قوڕ بەسەر یاخیەکان لەو ڕۆژەدا )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد ئەگەر دەتوانن بەبەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا دەرچن، ئەوکارەئەنجام بدەن، دڵنیاش بن کەئەوکارەبەهۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەویەوه نەبێت ئەنجام نادرێت",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"خۆ ئەگەر لەسنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگرتان هاوڕێ لەگەڵ مسی تواوەدا بۆ ڕەوانەدەکرێت، ئیتر شکست دەخۆن و سەرکەوتوو نابن",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"کاتێک دێت ئاسمان لەت دەبێت و وەکو گوڵێکی سوور دێته بەرچاو، یاخود وەک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئەمەش قۆناغێکه لەقۆناغەکانی تێکچوونی )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەو ڕۆژه هەموو شت ڕوون و ئاشکرایە، پرسیار لەگوناهانی ئادەمیزاد و پەریەکان ناکرێت، ( ڕەنگەئەوەقۆناغێک بێت لەقۆناغەکان، کەبەروخساریان جیادەکرێنەوه )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئینجا تاوانکارو گوناهباران بەرووخساریاندا دەناسرێتەوە، ئەوسا دەست گیر دەکرێت لەناوچەوانیان و قاچیان و گڵۆڵیان دەکەن و فڕێ دەدرێنه ناو ئاگری دۆزەخەوە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"دەوترێت: ئەمەئەو دۆزەخەیه تاوانباران بڕیاریان پێی نەبوو",
		"جا لەنێوان ئاگرو ئاوی گەرمدا کەبەسەرچاوەیاندا دەکرێت هەر دەخولێنەوە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"بۆ ئەو کەسەش لەمقامی پەروەردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوەئامادەیه",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەو دوو باخەش خاوەنی دارو درەختی گەڵا ناسک و جوان و بریسکەدارە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"دوو سەرچاوەی لەکانی و ئاوی سازگاریان تیادایەو بەخوڕ بەجۆگەلەکاندا دەڕۆن",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"لەهەموو جۆره میوەیەک دوو جۆریان تیادایە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"لەو بەهەشتەخۆشەدا بەختەوەران لەسەر کورسی و قەنەفەو جێگه و ڕێگه خۆشەکان، شانیان داداوەکەلەئاوریشمی تایبەت ناواخن کراوە، ( داخۆ بەرگەکەی لەچی بێت؟! ) لێکردنەوەی هەر میوەیەکیش نزیک و ئاسانەو درەختەکان خۆیان سەر فرو دەهێنن بۆ ئەو بەختەوەرانە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"لەو بەهەشتەدا حۆری تیادایه کەتەنها تەماشای هاوسەرەکانیان دەکەن، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێنەوەوتووە، نەلەگرۆی ئادەمی و نەلەپەری",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەو هاوسەرانەلەجوانی و شۆخ و شەنگی و قەشەنگیدا وەکو یاقووت و مەرجان وان ( کەدوو جۆر گەوهەری بەنرخن، لەدەریا دەردەهێنرێن )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"مەگەر پاداشتی چاکەتەنها چاکەنی یه؟!",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"جگەلەو دوو بەهەشتەی کەباس کرا، بەهەشتی تریش ئامادەیه بۆ ئەوانەی کەپلەو پایەیان وا لەخوار خاوەنی دوو بەهەشتی ناوبراوەوە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"( ئەو بەهەشتانەش ) ئەوەندەسەوز دەنوێنن مەیله و ڕەش دەچنەوەلەجوانی و تۆخیدا",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"دوو سەرچاوەی هەڵقوڵاویان تێدایه ( کەدیمەنیان زۆر دڵفڕێنه )",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"درەختی میوەو دارخورماو هەناریان تێدایە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"لەو بەهەشتانەدا حۆری جوان و شۆخ و شەنگ و ڕەوشت بەرزی تیادایە",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"حۆری چاوگەش و چاوڕەش، لەو دەوارەتایبەتیانەی کەبۆیان ئامادەکراوەدوور ناکەونەوە....",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"ئەو حۆریانە، پێش ئەوان دەستی کەسیان لێنەکەوتووە، نەلەگرۆی ئادەمی و نەلەپەری",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"شانیان داداوەلەسەر پشتی سەوزوبای جوان و دۆشەکی نایاب و ڕازاوه",
		"جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن",
		"موبارەک و بەرزو بەڕێزه ناوی پەروەردگاری تۆ، چونکەئەو زاتێکه خاوەنی بەرزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنوورەبۆ ئیمانداران",
	},
	-- 56 = الواقعة
	{
		"کاتێک ڕووداوەسامناکەکەپێش دێت... (مەبەست ڕۆژی قیامەتە)",
		"روودانی ئەو کارەساتەحەقیقەته و کەس ناتوانێت بڕوای پێی نەبێت و بەڕاستی نەزانێت",
		"نزم کەرەوەیەو بەرزکەرەوە، (ئیمانداران بەرزو پایەدار دەبن، خوانەناسانیش سەرشۆڕ و ڕیسوا)",
		"کاتێک زەوی دەشڵەقێت و بەتوندی دەلەرزێت",
		"کێوەکانیش وردوخاش دەبن (تەخت و ساف دەبن، بەرزیەکان، نشێوەکان پڕ دەکەن)",
		"دەبنەتەپوتۆزێکی پەرش و بڵاو (زەویان پێ تەخت و ڕێک دەکرێت)",
		"ئەو کاتەئێوه دەبنەسێ دەستەوە",
		"دەستەی ڕاستیان دەردەکەون، جا چووزانی ئەوانەلەچ خۆشیەکدان؟!",
		"هەروەها دەستەی چەپ و لارو وێرەکانیش، ئای ئەو شوومانەلەچ سەرگەردانەکدان؟!",
		"(دەستەی سێهەم) پێشکەوتووەکانن، ئەوانەن کەپێشکەوتوون لەبەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا",
		"ئا ئەوانەنزیک کراوەی بارەگای پەروەردگاریانن",
		"لەباخەکانی بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەتدا",
		"دەستەیەکی زۆریان لەوان کەزوو چوون بەدەم بانگەوازی خواوە",
		"دەستەیەکی کەمیشیان لەوانەن کەدواتر (بەشوێن ئەواندا ڕێبازی ئیمانیان گرتەبەر)",
		"لەسەر کورسی و قەنەفەی نەخشدارو چنراو بەئاڵتون دانیشتوون",
		"شانیان داداوەلەسەر کورسیەکان بەرامبەر بەیەک، دیاره کەلەبۆنەی تایبەتیدا کەهەمیشە، لەبەهەشتدا بەردەوامەئیماندارن پێک شاد دەبن",
		"لاوانی جوان و ئێسک سووک و نەمر بەدەوریاندا دێن وخزمەتیان دەکەن و هەمیشه گەنجن و پیرنابن",
		"بەکوپ و دۆڵکه و سوراحیەوه دەگەڕێن و لەپەرداخی تایبەتدا جۆرەها شەربەت و شەراب و خواردنەوەی بەتام و خۆشیان پێشکەش دەکەن کەلەسەرچاوەیەکی ڕەوانەوەپڕ دەکرێن",
		"ئەو شەرابانەنەسەریان پێی دێته ئێش و نەسەرخۆش دەبن",
		"میوەشیان بۆ دەگێڕن، بەئارەزووی خۆیان لێی هەڵدەبژێرن",
		"گۆشتی هەر باڵندەیەکیش کەحەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە",
		"هاوڕێ لەگەڵ حۆری چاوگەش و چاو ڕەشیش...",
		"وەک مرواری شاراوەودەست لێ نەکەتوو",
		"لەپاداشتی کاروکرەوەی چاکیانداکه دەیانکرد....",
		"هیچ جۆره قسەیەکی نابەجێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یەکتریش گوناهبار ناکەن",
		"جگەلەوتنی سڵاو و وەڵامدانەوه و قسەی خۆش نەبێت",
		"دەستەی ڕاستەکانیش، جا چووزانێ کەئەوانیش لەچ خۆشیەکدان",
		"لەژێر سێبەری _ سدر _ ی بێ دڕکدان",
		"هەروەها درەختی مۆزیش کەبەرهەمەکانی چین چین لەسەر یەکن",
		"لەژێر سێبەری دوورو درێژدان لەو باخەخۆشانەدا",
		"تاڤگەی جوان و حەوز و فوارەی ڕازاوەی تێدایە",
		"میوەهاتی زۆرو هەمەچەشنیش",
		"نەبەروبومی تەواو دەبێت، نه قەدەغەکراویشە",
		"هەروەها ڕاخەری بەرزو بڵندی لێیە",
		"‌‌‌ئەو حۆریانەمان بەتایبەت بۆ دروست کردوون",
		"کردوومانن بەحۆریانی هەمیشه کیژ",
		"هاوسەرەکانیان زۆرخۆش دەوێت و هەموویان هاو تەمەنن",
		"ئەمانەهەمووی بۆ دەستەی ڕاستەکان (ئەوانەی نامەی کردەوەکانیان درایه دەستی ڕاستیان)",
		"ئەوانەدەستەیەکی زۆریان لەئیماندارانی پێشینن",
		"هەروەها دەستەیەکی زۆریش لەئیماندارانی دوایین دەگرێتەوە",
		"لەولاشەوەدەستەی چەپەکان، قوڕبەسەریان، بۆ بارو دۆخچک کەتێی کەوتوون",
		"لەناو گڕه و ئاوی لەکوڵ دا گیریان خواردووەو دەتلێنەوە",
		"رادەکەن بۆ ژێر سێبەر، کەئەویش دووکەڵی ڕەش و گەرم و سوتێنەرە",
		"نەفێنکه و نەبەکەڵکی حەوانەوەدێت",
		"چونکەبەڕاستی ئەوانەکاتی خۆی لەناو نازو نیعمەتی حەرامدا دەتلانەوە",
		"ئەوانەبەردەوام لەسەر گوناهەگەورەکەپێیان دادگرت (هاوەڵیان بۆ خوا بڕیار دەدا)",
		"هەمیشه دەیانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندوودەکرێینەوه؟!",
		"یاخود باوو باپیرانی دێرینیشیان؟!",
		"ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هەرهەموویان",
		"کۆ دەکرێنەوه و ڕاپێچ دەکرێن بەرەو مەیدانی ڕۆژی دیاری کراو",
		"پاشان بێگومان ئێوه ئەی گومڕاو بێ باوەڕان ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان بەڕاستیەکان نیە",
		"لەبەروبوومی درەختی ژەقنەبوتیش دەخۆن",
		"ورگ و سکتانی لێ پر دەکەن",
		"ئینجا ناوی لەکوڵیشی بەسەردا دەکەن",
		"هەر وەکو ئەو حوشترانەی بەهۆی نەخۆشیەکی تایبەتیەوه تێر ئاو نابن",
		"ئەمەمیوانداری ئەوانەلەقیامەتدا",
		"ئێمه دروستمان کردوون دەبۆچی بڕوا ناکەن؟!",
		"جا پێم بڵێن ئەو مەنی یەی کەلەجێی خۆیدا دایدەنێن؟ (چیه و چۆنه؟ لەم سەردەمەدا زانستی هەندێک نهێنیەکانی ڕوون کردۆتەوە، کەچۆن لەنێوان ملیۆنەهادا بەویستی خوا یەک دانەی یەک دەگرێت لەگەڵ هێلکۆکەیەکدا لەسەرەتای دروستبوونی ئادەمیزاد)",
		"ئایا ئێوه دروستی دەکەن یان ئێمه بەدیهێنەرین؟!",
		"ئێمه نەخشەی مردنمان لەنێوانتاندا بڕیار داوە، کەس دەسەڵاتی پێش ئێمه نەکەوتووەو بێ تواناش نین...",
		"کەلەشوێنی ئێوه نەوەی تر بهێنین و بیخەینه شوێنتان، یاخود سەرلەنوێ لەرێگەیەکەوه کەنایزانن دروستتان بکەینەوە",
		"سوێند بەخوا خۆ ئەوەتەبوونی سەرەتاو یەکەم جارتان زانیووەو بەچاوی خۆتان بینیووتانه چۆن پەیدادەبن، کەواتەبۆچی یاداوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوە؟!",
		"ئایا سەرنجتانداوەلەو زەویەی کەدەیکێڵن و دەیچێنن؟",
		"ئایا ئێوه دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر",
		"ئایا ئێوه دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر",
		"بەخەفەت و پەژارەوەدەڵێن: بەڕاسته زەرەری چاکمان کرد، ڕەنجەڕۆ خۆمان",
		"بەڵکو بێ بەریی و بێ بەهرەخۆمان",
		"ئەی سەرنجی ئەو ئاوەنادەن کەرۆژانه چەند جار دەیخۆنەوه (لەکوێوه هات، کێ دروستی کرد، لەچی دروست بوو)",
		"ئایا ئێوه داتانبەزاندووەلەهەورەکانەوەیان ئێمه دابەزێنەرین؟ (بەهۆی یاسای تایبەتەوە)",
		"ئەگەر بمانویستایه ئەو ئاوەمان دەکردەخوێیەکی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکەن",
		"ئایا سەرنجی ئەو ئاگرەنادەن کن دایدەگیرسێنن (لەجۆرەها سەرچاوەیە... چیه؟ چۆنه؟)",
		"ئایا ئێوه دارەکەیتان دروست کردووەیان ئێمه بەدیهێنەرین؟ (ئەمەش ئاماژەیه کەنەوت لەدەرئەنجامی ژێرەو ژوور بوونی دارستانەکان بەدیهاتوون)",
		"هەر ئێمه کردوومانەتەهۆی ئەوەی کەیادخەرەوه بێت، هەروەها کردوومانەتەهۆیەک بۆ ئەوەی گەڕۆک و گەشتیاران و دەسەڵاتداران کەڵکی لێ وەربگرن",
		"جا کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبەو با ناوی پیرۆزی هەمیشه لەسەر زارت بێت",
		"سوێندم بەشوێنی ئەستێرەکان (لەئاسمانی فراواندا کەلەژمارەنایەن)",
		"بێگومان ئەو سوێنده گەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیه (لەم سەردەمەدا زیاتر ڕوون بۆتەوه کەخوای بەدیهێنەر ملیۆنەها کاکێشان و ملیارەها ئەستێرەی دروستکردووە، کەکۆمەڵەی خۆر لەئاستیدا زۆر بچووکن)",
		"بەڕاستی ئەوەی کەمحمد (صلی الله علیه وسلم) دەیخوێنێتەوه قورئانێکه زۆر پیرۆزو بەڕێزە",
		"لەکتێبێکی شاراوەدا کە_ لوح المحفوظ _ ە، پارێزراوە، (هەروەها نسخەکانی سەر زەویشی پارێزراوه و پارێزراو دەبێت هەتا دنیا دنیایە)",
		"تەنها پاکان نەبێت کەس دەستی لێ نادات",
		"ئەم قورئانەلەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوه نێردراوەته خوارەوە",
		"لەگەڵ ئەو هەموو ڕێزەدا کەدەربارەی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئەی باوەڕ لاوازان دوودڵن بەرامبەر ئەم گرفتار و فەرموودەیه و کەمتەرخەمن لەبەجێ هێنانی فەرمانەکانیدا؟",
		"هەموو بەهرەیەک کەدەبوایه لەقورئان وەری بگرن بۆته ئەوەی کەبڕوای پێ ناکەن و بەدرۆی دەزانن؟",
		"باشە، ئێوه بۆ بیرناکەنەوە، ڕۆژێک دێت کە: ڕۆحتان دەگاتەگەرووتان",
		"ئێوەش بەدەوری ئەو کەسەدا بێ دەسەڵاتانه تەماشا دەکەن و سەرنج دەدەن",
		"لەکاتێکدا کەئێمه لەئێوه نزیکترین لێی، بەڵام ئێوه نامانبینن",
		"خۆ ئەگەر ئێوه زیندوو ناکرێنەوه و پاداشت نادرێتەوه....",
		"ئەو ڕوحەتان دەگێڕایەوه ئەگەر ڕاست دەکەن و دەسەڵاتتان هەیە",
		"جا ئەگەر ئەو کەسەی کەلەسەرەمەرگدایه لەنزیکان و خۆشەویستانی ئێمه بێت",
		"ئەوەئیتر خۆشی و کامەرانی و ئاسودەیی بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەت چاوەڕێیەتی",
		"خۆ ئەگەر لەدەستەی ڕاستانیش بێت",
		"ئەوەلەلایەن دەستەی ڕاستانەوەسڵاوت پێشکەش دەکرێت",
		"بەڵام ئەگەر لەدەستەی ئەوانەبێت کەگومڕان و بڕوایان بەبەرنامەی خوا نیه...",
		"بەئاوی لەکوڵ پێشوازیی لێ دەکات...",
		"دەگەیەنرێته دۆزەخ",
		"بەڕاستی ئەوەی کەباسمان کرد حەقیقەت و ڕاستەقینەیه و دوور لەگومانە",
		"کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبکه (با ناوی پیرۆزی هەمیشه لەسەر زارت بێت)",
	},
	-- 57 = الحديد
	{
		"هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیه تەسبیحات و ستایشی خوا دەکات، ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە",
		"هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیه هەر ئەو خاوەنیانە، دەژینێ و دەمرێنێ، هەر خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە",
		"ئەو خوایه یەکەمینه و لەسەرەتاوەهەر هەبووەو کەس پێش ئەو نەبووە، دواهەمینه و کۆتایە، کەس دوای ئەو نامێنێت، (بەڵام ئەو هەر دەمێنێت)، هەروەها ئەو زاتەدیاره و هەموو شت بەڵگەیه لەسەر بوونی، لەهەمان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (بەچاوی سەر نابینرێت، بەڵام بەبینایی بیروهۆش و دڵ و دەروون ئاشکرایە)، هەر خۆیشی زانایه بەهەموو شتێک",
		"هەر ئەو زاتەخۆی، ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی خۆی پایەدارکرد (ئەڵبەته چۆنیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانەلەرادەی بۆچوونی ئێمه بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالێک پرسیوه لەوەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکەحەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بەناخی زەویدا و چیشی لێ دێته دەرەوە، چی لەئاسمان دێته خوارەوەو چی پیادا سەردەکەوێت، جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایه و پێتان دەزانێت، دڵنیابن کەخوا بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن بینایه",
		"هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیه ئەو زاتەخاوەنیانە، هەموو شتێکیش بۆ لای خوا دەبرێتەوە",
		"شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات (بەدرێژ بوونی لایەکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان، یان لەبەرەبەیان و ئێواراندا تێهەڵکێش دەبن)، ئەو زاتەزانایه بەهەرچی لەدڵ و دەروون و سینەکاندایه",
		"خەڵکینه ئیمان و باوەڕی دامەزراو بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی، لەو ماڵ و سامانەی کەخستویەتیه ژێر دەستان و جێنشینن تیایدا، ببەخشن، بێگومان ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوه لەئێوه و ماڵ و سامان دەبەخشن پاداشتی گەورەچاوەڕێیانە",
		"جا ئەوەچیتانه و بۆچی باوەڕ ناهێنن بەخوا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگتان دەکات: کەباوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، خۆ ئەو بێگومان پەیمانیشی لێ وەرگرتن، ئەگەر ئێوه ئیماندارن",
		"خوا ئەو زاتەیه ئایەت ڕوون و ئاشکراکانی قورئان دادەبەزێنێت بۆ سەر بەندەی خۆی، تا لەتاریکایی یەکان دەرتان بهێنێت و بتانخاتەناو نوور و ڕوناکیەوە، بەڕاستی ئنو خوایه بەسۆزو میهرەبانه بۆتان",
		"جا ئیتر ئەوەچیتانەو بۆچی ماڵ و سامانتان نابەخشین لەرێگەی خوادا، خۆ هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیه بۆ خوا دەمێنێتەوە، بێگومان چوونیەک نین ئەوانەتان کەپێش ڕزگاری مەککە، یاخود پێش سەرکەوتن، ماڵ و سامانی بەخشیووەو جەنگاوە، چونکەئەوانەپلەو پایەیان زۆر بەرزترەلەوانەی کەدوای ڕزگاری مەککەو بەدەست هێنانی سەرکەوتن ماڵ و سامانیان بەخشیووه و جەنگاون، بەهەردوولاشیان خوا بەڵێنی بەهەشتی بەخشیووە، بێگومان ئەو خوایه ئاگایه بەکاروکردەوەتان",
		"ئایا کێ یه ئەوەی قەرزی چاک دەدات بەخواو ماڵ و سامانی دەبەخشێت لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری دەداتێ و بۆی چەند بەرابەر دەکات، هەروەها پاداشتی بەرێزو بەنرخی بۆ ئامادەکردووە",
		"ڕۆژێک دێت کەدەبینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن، نوورو ڕوناکایەکی ئاشکرا لەبەردەم و لەلای ڕاستیانەوه دەڕوا، فریشتەکان پێیان دەڵێن: مژدەی ئێوه ئەمرۆ باخەکانی بەهەشتەکەچەندەها ڕوبار بەناویاندا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوه تیایدا، ئا ئەوەیه سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێ سنوور",
		"(ئا لەو ڕۆژەدا کەئیمانداران بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو دەهێنرێنه سەر ڕێیان، بەغەمبارییەوه بۆ ئیمانداران دەڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکەنەوە، بۆیه بەغەمو پەژارەیەکی زۆرەوه پێیان دەڵێن: ده تەماشایەکمان بکەن با لەنووری ڕووخسارتان بەهرەوەر ببین، بەڵام پێیان دەوترێت بگەرێنەوه دواوە، خۆتان بەشوێن نوورو ڕوناکیدا بگەڕێن، دەستبەجێ دیوارێک دروست دەکرێت لەنێوان ئیمانداران و دووڕووەکاندا دەروازەیەکیشی تێدایە، دیوی ناوەوه کەرووی لەئیماندارانه ڕووی لەرەحمەت و بەهەشتەو دیوی دەرەوە، کەرووی لەدووڕووەکانه ڕووی لەسزاو دۆزەخه",
		"ئینجا دووڕووەکان هاوار لەئیمانداران دەکەن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نەبووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نەبووین؟! ئیمانداران دەڵێن: بەڵێ وایە، بەڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مەڵاس دابوو، بۆ فرسەت دەگەڕان کەزەرەر بدەن لەئیمانداران، هەمیشه لەگومان و دوودڵیدا دەژیان و بڵاویشتان دکردەوە، هیواو ئاواتی بێ جێ سەری لێ تێک دابوون، هەتا ویستی خوا یەخەی پێگرتن و کۆتایی بەژیانتان هات، شەیتانیش غەڕاو گومڕای کردبوون بەمیهرەبانی خوا و لەرێبازەکەی وێڵی کردبوون",
		"ئەمڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانەو بارامتەیەک لەئێوه و لەوانەش کەبێ باوەڕ بوون وەرناگیرێت، شوێنەوار و مەنزڵگای هەمووتان ئاگری دۆزەخە، هەر ئەوەش شایستەتانە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپ و نالەبارە",
		"ئایا ئیتر ئەوەنەهاتووه بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە، دڵەکانیان بەنوری ئیمان ملکەچ ورو‌ناک بۆتەووە، ترسی خوای تێدا بڕوێنن بەهۆی یادی بەردەوامی خواو ئەو قورئانەی کەرەوانەکراوە، وەک ئەو کەسانەنەبن کەکتێبی ئاسمانییان بۆ ڕەوانەکرا، بەڵام دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی دوورو درێژ، دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، زۆربەشیان یاخی و سەرکەش و نالەبار دەرچوون",
		"بەڕاستی چاک بزانن کەهەر خوا زەوی زیندوو دەکاتەوەدوای مردنی (ئێوەش ئاوا زیندوو دەکاتەوە)، بێگومان بەڵگەو نیشانەی دەسەڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنەوە، بۆ ئەوەی ژیربن و بفامن",
		"بەڕاستی ئەوانەی کەخێر خوازن لەپیاوان و ئافرەتان، ئەوانەی کەقەرز دەدەن بەخواو ماڵ و سامانیان لەپێناوی ڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، ئەوانەچەند بەرابەر پاداشتیان دەدرێتەوه و پاداشتی بەڕێزو بەنرخ چاوەڕێیانە",
		"ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوه بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئا ئەوانەڕاست و ڕاستگۆکانن، شەهیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوانەش کەباوەڕیان نەهێناوەو ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانەنیشتەجێی دۆزەخن",
		"چاک بزانن ژیانی دنیا تەنها بریتیه لەیاری و گەمەو ڕازاندنەوەو خۆ هەڵکێشان لەنێوان یەکتریدا، هەروەها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئەوانەهەر هەمووی وەک بارانێکی بەپیت وایه کەببێته بەرهەمێکی زۆر، کشتیارەکان سەرسام بکات، لەوەودوا وشک ببێت و زەرد هەڵگەڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکەوێت، بێگومان لەقیامەتیشدا سزای زۆر سەخت بۆ دنیا پەرستان ئامادەیە، لەولاشەوه لێ خۆشبوون و ڕەزامەندی لەلایەن خواوەئیماندارانی چاکەخوازی لێ بەهرەوەر دەکرێت، ژیانی دنیاش دوور لەخواناسی و دینداری جگەلەوەی کەبریتیه لەرابواردنێکی کەم، شتێکی تر نیە، زۆر کەسیشی پێ غەڕاو دەستخەڕۆ دەبێت",
		"(کەواتە) پێشبڕکێ بکەن بۆ بەدەست هێنانی لێ خۆشبوون لەلایەن پەروەردگارتانەوەو بەدەست هێنانی ئەو بەهەشتەی کەپانیەکەی وەک پانتایی ئاسمان و زەویە، ئامادەکراوەبۆ ئەوانەی کەئیمان و باوەڕیان هێناوه بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئەویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبەتیه لەلایەن خواوەدەیدات بەو کەسانەی کەخۆی دەیەوێت، هەر خوا خۆی خاوەنی بەخشش و بەخشندەیی زۆر گەورەو بێ سنوورە",
		"هیچ بەڵاو ڕوداوێک لەزەویدا، بۆتان پێش نەهاتووەکەلە_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نەکردبێت، پێش ئەوەی ڕووداوەکەپێش بێت، ئەو کارەش بۆ خوا زۆر ئاسانە",
		"ئەمەش بۆ ئەوەی کەخەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لەکیستان چووەو بەوەش دڵخۆش و غەڕڕا نەبن کەپێمان بەخشیوون (واتەکەشخەنەکەن)، چونکەخوا کەسانی خۆ بەگەورەزان و فەخرفرۆشی خۆش ناوێت (ئەوانەی بەبەخشینی بەهرەکان غەڕڕا دەبن و خۆ بادەدەن و فیز دەکەن)....",
		"یاخود ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەکەن بەخەڵکیش کەرەزیل بن و ماڵ و سامان نەبەخشن (بۆ بەرژەوەندی گشتی، یان بەهەژاران و لێقەوماوان)، جا ئەوەی پشت هەڵکات لەفەرمانەکانی خواو دەست نوقاو بێت، ئەوەبێگومان با چاک بزانێت کەخوا هەر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوەلەسەر بەخششەبێ سنوورەکانی.",
		"سوێند بەخوا بێگومان ئێمه پێغەمبەرەکانمان ڕەوانەکردووەهاوڕێ لەگەڵ بەڵگه و نیشانەو موعجیزەی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانەکانیشمان هێنایه خوارەوەکەلەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەدا بێت، تەرازوو پێوەری شەرعی و دادپەروەرانەمان بۆ ڕوون کردونەتەوەتا خەڵکی بەعەدالەت و دادپەروەریی ڕەفتار بکەن، هەروەها ئاسنیشمان دروست کردووەکەماددەیەکی سەخت و ڕەقەو سوود بەخشیشه بۆ خەڵکی، تا ئەوەی خوا دەیزانێ ل جیهانی واقعیشدا دەربکەوێت کەکێ پشتگیرو لایەنگری خواو پێغەمبەرەکانیەتی لەکاتێکدا کەئەو زاتەپەنهانە، چونکەبەڕاستی خوا بەهێزو باڵادەستە",
		"بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕەوانەکردووە، لەنەوەکانیشیاندا پێغەمبەرایەتی و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاندووە، جا لەنەوەکانیاندا کەسانێک هەبوون کەرێگه و ڕێبازی هیدایەت و خواناسی گرتۆتەبەر، زۆربەشیان خوانەناس و لارو وێر بوون",
		"لەوەودوا بەشوێن پێغەمبەراندا پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانەکرد، کۆتایی زنجیرەی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا بەعیسای کوڕی مەریەم، ئینجیلیشمان پێبەخشی سۆزو میهرەبانیمان لەدڵی ئەوانەدا کەشوێنی کەوتبووەدابین کرد، بەڵام ئەوان ڕەهبانیەت و دوورەپەرێزیان لەدنیادا کردەپیشەیان، وەنەبێت ئێمه ئەو حاڵەتەمان لەسەر فەرز کردبن، بەڵکو تەنها بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوامان لێ داوا کردبوون، کەچی ئەوان ڕەهبانییەتیان بەچاکی پەیڕەو نەکرد، ئێمەش پاداشتی ئەوانمان دایەوه کەباوەڕی ڕاست و دروستیان هەبوو، هەرچەندەزۆربەیان لارو وێرو خوانەناس و یاخی دەرچوون",
		"ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان هێناوه لەخوا بترسن و پارێزگاربن و باوەڕی پتەو بهێنن بەپێغەمبەرەکەی، تا دوو بەرابەر پاداشت و ڕەحمەتتان بەسەردا ببارێنێت، هەروەها نوور و ڕوناکیەتان پێ ببەخشێت لەبەر ڕۆشناییەکەی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنەبەر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکەئەو خوایه لێخۆشبوو میهرەبانە",
		"جا ئیتر خاوەنی کتێبه ئاسمانیەکان، با بزانن کەناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ بەخشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانی خوا، خۆیان بەهەڵبژاردەی خوا بزانن، چونکەبەخشش و ڕەحمەت، تەنها بەدەستی خوایه و هەر ئەو دەیبەخشێت بەوانەی کەخۆی دەیەوێت، ئەو خوایه خاوەنی بەخشش و ڕێزو میهرەبانیەکی گەورەو بێ سنوورە",
	},
}