لە گەڵ ئێمە دەست پێدەکات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کوڵێن هوڤەر نوسەری ڕمانی لەگەڵ ئێمە دەست پێدەکات

لە گەڵ ئێمە دەست پێدەکات  (بە ئینگلیزی  It Starts with Us )ڕۆمانێکی ڕۆمانسی کۆلین هوڤەرە و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢لەلایەن کۆمپانیای  کتێبی ئاتریاوە بڵاوکراوەتەوە، [١]درێژەی ڕۆمانەکەیە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا زۆرترین فرۆشی هەبووە،لە گەڵ ئێمە کۆتای دێتIt Ends with Us. بەدواداچوونەکەی بۆ یەکەمجار لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا[٢]، بووە بە پێشوەختەترین کتێبی سیمۆن و شوستەرلە جیهاندا[٣]. هوڤەر ڕۆمانەکەی وەک "سوپاس" بۆ هەوادارانی ڕۆمانی یەکەم نووسیوە.ڕۆمانەکە لەو شوێنەی کە لەگەڵ ئێمە کۆتایی دێت بەردەوامە و گرینگی بە پەیوەندی نێوان لیلی و ئەتڵەس دەکات[٤]. ڕۆمانەکە لە نێوانگێڕانەوەی کەسی یەکەمی لیلی و ئەتڵەسەوەییە.

تایبەتماندیەکانی ڕۆمان[دەستکاری]

چیرۆکی خۆشەویستی لەگەڵ ئەتڵەس کۆریگان و لیلی بلوم بەردەوامە لە ڕێگەی ڕۆمانی لە گەڵ ئێمە دەست پێدەکات It Starts with Us نزیکەی ساڵێک دوای دوا ڕووبەڕووبوونەوەیان. ئیمێرسۆنی کچی لیلی کە لەگەڵ هاوسەرەکەی پێشووی و پزیشکی نەشتەرگەری دەمارەکان،ڕایل کینکەید داییە ، ئێستا تەمەنی ١١ مانگە[٥]. لیلی و ئەتڵەس لە شەقامەکانی بۆستن بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی یەکتر دەبن،بەڵام ڕووبەڕووبوونەوەکە کورتە چونکە هەردووکیان درەنگ کەوتون. دوای ئەوەی ئیمی لەگەڵ ڕایل دابەزێنێت لە سەیارە، لیلی دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی و ناتوانێت بیرکردنەوە لە قسەکردنی لەگەڵ ئەتڵەس بوەستێنێت. بەڵام دوودڵە لە ناردنی نامە بۆ ئەتڵەس و پێشبینی کاردانەوەینەرێنی هاوسەرە پێشووەکەی و باوکی منداڵەکەی دەکات.ئەتڵەس لەگەڵ کوڕی هاوکارەکەی/هاوڕێکەی، تیۆ، باس لەوە دەکات کە چی بەسەرلیلیدا هاتووە. تیۆ هانی دەدات نامەیەکی بۆ بنێرێت، بەڵام کاتێک لیلی تا ڕادەیەک کورت وەڵامی دەداتەوە، ئەتڵەس بێ هیوا دەبێت. کاتێکلیلی ئەو ئێوارەیە دەگەڕێتەوە شوقەکەی، هاوسەرەکەی پێشوی ڕایڵ و کچەکەی  لەناو شوقەکەدان . ڕایل ئاشکرای دەکات کە دەیەوێت دەستبکات بە بەسەر بردنی کاتەکانی شەوانەی لە گەڵ کچەکەی  ئیمی. لیلی دەڵێت کە ڕێگە بە ئیمی  نادات  لەگەڵ ڕایڵ بمێنێتەوە چونکە ڕایڵچەند جاڕێک لە لیلی داوەو دەترسێت هەمان شت بەسەر کچەکەی دابێت هەروەها داوای کلیلی شوقەکەی دەکات کە ڕایل هەیەتی، ئەویش بەبێ بیرکردنەوە وازی لێدەهێنێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "It Starts with Us", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-13, retrieved 2023-12-15
  2. ^ "It Starts with Us", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-13, retrieved 2023-12-15
  3. ^ "It Starts with Us", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-13, retrieved 2023-12-15
  4. ^ "It Starts with Us", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-13, retrieved 2023-12-15
  5. ^ "Why We Can't Stop Reading Colleen Hoover's Trauma-Filled Novels". TIME (بە ئینگلیزی). 2022-10-12. Retrieved 2023-12-15.