لەگەڵ ئێمە کۆتایی دێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەگەڵ ئێمە کۆتایی دێت ( بە ئینگلیزی It Ends with us)ڕۆمانێکی ڕۆمانسی کۆلین هوڤەرە،  لە لایەن کۆمپانیای فرۆشتنی کتێب ( ئاتریاوە) لە ٢ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە،هوڤەر ئەم کتێبەی لەسەر ژیانی خۆی نووسیوە  بە پشتبەستن بە پەیوەندی نێوان دایکی و باوکی، بە "سەختترین کتێب کە تا ئێستانووسیویەتی" وەسفی کردووە.تا ساڵی ٢٠١٩ ڕۆمانەکە زیاتر لە یەک ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراوە و بۆ زیاتر لە بیست زمان وەرگێڕدراوە. بەرگێکی تریکتێبەکە بەناوی لەگەڵ ئێمە دەست پێدەکات It Starts with Us لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.

کۆڵین هوڤێر نووسەری رۆمانی لەگەڵ ئێمە کۆتای دێت (it ends with us)

تایبەتمەندی کتێبەکە[دەستکاری]

لیلی بلوم دەرچووی کۆلێژ بە هیوای کردنەوەی دوکانی گوڵەکانی و کاری گوڵفرۆشی خۆی دەچێتە بۆ  بۆستن.ئەوەندە نییە کە باوکەتوندوتیژەکەی کە هەموو کاتێک لە دایکی و  لیلی داوە مردووە لە شارەکەی خۆی لە شاری پلێتۆرا لە ویلایەتی مەین، لیلی رقی لە دایکیدەبۆوە چونکە هەموو کاتێک ئەو کارەی باوکی بە نهێنی دەهێڵێشتەوەو لە باوکی خۆش دەبوو .  ئەو لە یاداشتە کۆنەکانی منداڵیدا باسیئەوە دەکات کە خۆشەویستی یەکەمی خۆی ئەتڵەس کۆریگانە، کە ڕۆیشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە سەربازییەوە بکات، بەڵام بەڵێنی گەڕانەوەیبۆ لای داوە.لەکاتێکدا لەگەڵ هەستەکانیدا زۆرانبازی دەکات، پزیشکی نەشتەرگەری دەمارەکان ڕایل کینکەید دەناسێت. ڕایڵ سەرەنجی لیلی بۆ لایخۆی ڕادەکێشێت. وە کاتێک لیلی بە سەرکەوتوویی دەست بە کارەکەی دەکات،[١] بەردەوام دەبن لە یەکترناسین[٢]، و دەست بە پەیوەندییەکدەکەن[٣].فیلمی  لەگەڵ ئێمە کۆتای دێت It Ends with Us لەلایەن کۆمپانیای (Atria Books ) کە کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کتێبە لە ٢ی ئابی٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، بە پشتبەستن بە پەیوەندی نێوان دایکی و باوکی، هوڤەر بە "سەختترین کتێب کە تا ئێستا نووسیویەتی" وەسفیکردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kayle |, Hilary S. "BookCon 2017: Colleen Hoover: Different Endings". PublishersWeekly.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-15.
  2. ^ White, Mara (2016-08-03). "New Adult author Colleen Hoover releases novel 'It Ends with Us'". New York Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-15.
  3. ^ "Simon & Schuster", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-13, retrieved 2023-12-15