ڕوانین
ڕواڵەت
(لە لێڕوانینەوە ڕەوانە کراوە)
ڕوانین (بە ئینگلیزی: Observation؛ بە عەرەبی: رصد) یەکێ لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە (بۆ نموونە: مرۆڤەکان) کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە. یان تۆمارکردنی دراوەیە بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرە زانستییەکانەوە (بۆ نموونە: تەلەسکۆپ). زاراوەکە ھەروەھا دەکرێ ئاماژەیەک بێت بە دراوەی کۆوەبوو لە درێژەی چالاکییەکەدا.
ڕوانین لە زانستدا
[دەستکاری]میتۆدێکی زانستی پێویستیی بە ڕوانین لە سروشت ھەیە تاکوو بتوانێت گریمانەکان فورموڵرێژی بکات و تاقییانبکاتەوە. دەکرێ داگری ئەم قۆناغانە بێت:
- ھێنانەئارای پرسیارێک سەبارەت بە دیاردەیەکی سروشتی
- ڕوانین لە دیاردەکە
- دانانی گریمانە و ڕاڤە بۆ دیاردەکە
- پێشبینیکردنی ئاکامێکی مەنتیقیی گریمانەکە
- تاقیکردنەوەی گریمانە لە ڕێگای تاقیکردنەوەی مەیدانییەوە[١]
- پێکھێنانی دەرەنجامێک بە ھۆی ئەو دراوانەی لە تاقیکردنەوەکەدا کۆبوونەتەوە
ڕوانین لە قۆناغەکانی دووھەم و پێنجەمدا ڕۆڵدەگێڕێت.
ڕوانین لە فەلسەفەدا
[دەستکاری]ڕوانین لە زاراوەی فەلسەفەییدا ڕەوتی پاڵاوتنی زانیارییە ھەستییەکانە (ئەو زانیارییانەی بە ھۆی ھەستەکانمانەوە وەریاندەگرین) لە ڕێگەی ڕەوتی بیرکردنەوە.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ field experiment
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕوانین تێدایە. |