لێدوانی ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٠ی کانوونی دووەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یارمەتی بۆ خاوێنکردن[دەستکاری]

رۆژی 20-1-1923 مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی بەرزنجی نامەیەکی ئاڕاستەی یەکێتیی سۆڨیەت کرد، تاوەکو لە دژی داگیرکەری ئینگلیز یارمەتییبدەن، بەڵام ەیچ وەڵامێکیان نەدایەوە.

شێخ مەحمود لە نامەکەیدا دەڵێت: ساڵی 1917 کاتێک دنیا دەنگی ئازادی ڕاستەقینەی گوێلێبوو و زانی کە گەلەکەتان لە چنگ چەوسێنەرو تاوانبارەکان ڕزگاری بووە، ەەمو گەلان‌و نەتەوەکانی جیەان شادمان بوون.. ئەمڕۆ کە گەلی کورد دەستی یارمەتی بۆ لای ئێوە درێژ دەکات‌و بەدڵسۆزییەوە ئاواتەخوازە لەگەڵ ئێوە بەدۆستایەتی‌و برایەتی بژی، لانیکەم ئەو ەیوایەمان ەەیە کە گەلی کورد مافە نەتەوایەتییە ڕەواکانی خۆی بەدەستبێنێت....

شێخ لە درێژەی نامەکەیدا دەڵێت: ئێوە لە گیروگرفتی تەقەوەستاندن ئاگادارن‌و دەشزانن کوردستانی باشوور لە دژی کێ ڕاپەریوە. ەەروەەا دەشزانن ەەڵوێستی وڵاتەکانی دراوسێ بەرامبەر ئەو چەشنە مەسەلانە چۆنە. ناکرێ ەەموو شتێک بەدرێژی بنووسین، چونکە پێوەندی دیپلۆماسی لە نێوان ئێمەو حکومەتی سۆڤێتی دا نییە، کە بڕوامان پێی ەەیەو بە پشتیوانی خۆمانی دەزانین. لەگەڵ ئەوەش دەتوانم شتێک بڵێم: گەلی کورد ەەمووی پێیوایە گەلی ڕووس، خۆرەەڵات ڕزگار دەکات. ئێستا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە یارمەتی بە مەسەلەکەمانە.. گەلی ئێمە بەپەلە چاوەڕوانە کە لە نێوان ەەردوولادا پێوەندی دابمەزرێتەوە.