لێدوانی بەکارھێنەر:Zanyar abdulrahman/ئەزموون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گوندى(گمە) یەکێکە لەگوندەکانى ناوچەى تاوگۆزى،لەڕووى ئیداریەوە سەر بەناحیەى(بەمۆ) یە و هاوسنورە لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێراندا، گوندى(گمە) لە سەردەمى شۆڕشەکانى کورددا،لەدژى ڕژێمە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقدا لانکەى شۆڕش بووەو هەمیشە شوێنى حەوانەوەى هێزى پێشمەرگە بووە، بۆیە بەبەردەوامى لەلایەن هێزەکانى ڕژێمەوە خەڵکەکەى ڕوبەڕوى گرتن ولێدان ومەرگ بونەتەوە،هەر بۆیە لەساڵى(1978)لەلایەن ڕژێمى بەعسەوە گوندەکە وێران کراوەو دانیشتوانەکەى ڕاگوێزراوە بۆ ئۆردوگاى زۆرەملى (زەرایەن). لەدواى ڕاپەڕینە مەزنەکەى بەهارى(1991)وە جارێکى تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدانیشتەجێ یەو دانیشتوانەکەى بەکشتوکاڵ وئاژەڵداری وکارى سنورەوە خەریکە