لێدوانی بەکارھێنەر:Miranshaways

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێرهاتن و هەندێک زانیاری[دەستکاری]

میران گیان بەخێربێیت. یەکەمین وتارت زۆر جوان بوو. دەستخۆش، بەهیوای بەردەوام.

وەک زانیاری، هەر کاتێک ویستت وشەیەک بکەیت بەبەستەر/Link و بیبەستیتەوە بەپەڕەیەکی ترەوە، تکایە بیکەرە نێو تاگی

[[]]

ـەوە. واتا بۆ نموونە، ئەتەوێت لەنێو نووسینەکانتدا، ئاماژە بدەیت بەوتاری یۆهان سباستییان باخ، ئەوا بەم جۆرە دەکەیت:

[[یۆهان سباستیان باخ]]

ئەو کاتە بەم جۆرە دەردەچێت: یۆهان سباستیان باخ

جا ئەگەر وتارەکە نووسرا بێت بەهەمان ناو، ئەوا بەستەرەکە رەنگی (شین) وەردەگرێت، ئەگەر نەنووسرا بێت رەنگی (سوور) وەردەگرێت.

هاوکات، وتارێکی وەک وتاری ئایین، بەزمانی ئینگلیزیش هەیە کە ئەمە بەستەرەکەیەتی: http://en.wikipedia.org/wiki/Religion ، رێرە بۆ ئاماژەکردن بەو وتارە بەزمانی ئینگلیزی، تاگێکی وەک ئەمە بەکاردێت:

[[en:religion]]

، کاتێک ئەو تاگە دادەنێیتەوە لەکۆتایی وتارەکەدا، ئەوا خۆاکارانە لەدەستی راستی پەڕەکەدا بەستەر بۆ وتارە ئینگلیزییەکە دادەنرێت.

هەربژیت و سەرکەوتوو بیت.

--برووسک ١٦:٠٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)