لێدوانی بەکارھێنەر:Hawta pirde
کریمینۆڵۆژی Criminology یان تاوانناسی له فه‌رهه‌نگ و ئینسایکلۆپیدیا جیاوازه‌کاندا به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر پێناسه کراوه. له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین کریمینۆڵۆژی زانستێکی کۆن و نوێیه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بچینه نێو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و زانسته‌وه با پێناسه‌یه‌کی کریمینۆڵۆژی هه‌ڵبژێرین. کریمینۆڵۆژی ئه‌و زانسته‌یه که له سروشت و بنچینه‌و هۆکاره‌کانی تاوان و که‌سایه‌تی تاوانباره‌کان ده‌کۆڵێته‌وه و شێوازه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و سیستمی دادوه‌ری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له کاریگه‌ری و که‌موکوڕییه‌کانیان ده‌پێچێته‌وه.
ئه‌م پێناسه‌یه ده‌کرێت زیاتر فراوانبکرێت و بواری زیاتر بگرێته خۆی له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی ئه‌و زانسته‌دا.ووتمان کریمینۆڵۆژی زانستێکی کۆن و نوێیه. ئه‌م زانسته کۆنه، چونکه ئه‌گه‌ر وه‌ک لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی تاوان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانباران و به‌رگرتن له دیار‌ده دژه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و ناچیزه‌کان سه‌یری بکه‌ین ئه‌وا ده‌توانین بڵێین ئه‌م زانسته له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ری و بابلی و چینی و میسرییه کۆنه‌کانه‌وه هه‌بووه. بابلییه‌کان په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکیان له‌سه‌ر کڵێشه‌ی قوڕ وه‌رگرتووه بۆ ناسینه‌وه‌ی خاوه‌نی په‌یوه‌سته‌نامه بازرگانییه‌کان. هه‌ر له میسۆپۆتامیاش بوو که حاموڕابی یه‌که‌م ده‌قی یاسایی پێشکه‌ش به مێژوو کرد به‌ناوی کۆدی یاساکانه‌وه. له‌و یاسایانه‌دا حاموڕابی گه‌لێک له تاوانه ناسراوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پێناسه‌کردوه‌و سزاشی بۆ داناون. چاو له‌باتی چاوو دان له‌باتی دان و ژیان له‌باتی ژیان، ئه‌و ووته‌یه‌ی که له ئه‌ده‌بیاتی کریمینۆڵۆژی خۆرئاوادا وه‌ک به‌شێک له ووته‌کانی کتێبی پیرۆز Bible چاوی لێده‌کرێت له‌ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاموڕابی.
له چین وێنه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌سه‌ر مۆری گڵین دۆزراوه‌ته‌وه و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش ده‌توانرێت بهێنرێته‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای تاوان و تاوانبارادا که شوێنپێ هه‌ڵگرتن که له کۆنه‌وه له کوردستاندا به‌کارهاتووه ده‌کرێت وه‌ک یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه بژمێردرێت. هه‌موو ئاینه ئاسمانی و نائاسمانییه‌کان خه‌ڵکی ئامۆژگاری ده‌که‌ن بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له تاوان و خراپه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر چاکه‌کردن. ئاینه‌کان پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌وه‌ی خراپه‌بکات له‌و دنیا خوا سزای ده‌دات و ئه‌وه‌ش چاکه بکات خوای گه‌وره ده‌یکاته به‌هه‌شتی به‌رین. به‌درێژایی چه‌نده‌ها سه‌ده ئاین بناغه‌ی یاسای کۆمه‌ڵگاکان بووه و دیاره کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی که چی دی خه‌ڵکی به‌هۆی ترس له‌و سزا دوور‌و نه‌بینراوه له تاوان ناسڵه‌مێنه‌وه یاسای دیکه‌یان داناوه. فه‌یله‌سوف و هۆشمه‌ندان هه‌ر له کۆنه‌وه بیریان له هۆکاره‌کانی تاوان کردۆته‌وه‌و هه‌ریه‌که به جۆرێک لێکی داوه‌ته‌وه. زانای سوسیۆلۆژی فه‌ڕه‌نسی ئێمیلی دورکهایم (1858-1917) ده‌ڵێت خه‌ڵکی چی دی په‌یڕه‌وی مۆراڵ و ڕه‌وشته‌به‌رزه‌کانی کۆمه‌ڵگا ناکه‌ن بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تاوان. ئه‌و هاتنی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی به سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو لاوازبوونی ڕه‌وشت و مۆراڵ و به‌هاکان ده‌زانێت و ده‌ڵێت پێویسته خه‌ڵکی له‌ده‌وری ئاین کۆببنه‌وه‌و خێزانه‌کان توندوتۆڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له پاشاگه‌ردانی به‌دووور بێت که ئه‌و پێیده‌ڵێت Anomy. له‌کاتێکدا کارل مارکس (1818-1883) له‌وباوه‌ڕه‌دایه که تاوان ته‌نها به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگای چینایه‌تییه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ک که له مرۆڤی یه‌کسان و ئازاد پێکهاتبێت هیچ تاوانێکی تێدا ڕوونادات.
کانت و چه‌نده‌ها فه‌یله‌سوفی دیکه له‌و باوه‌ڕه‌دان که ئه‌و که‌سانه‌ی تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن پێویستییان به ڕاستکردنه‌وه‌و هێنانه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست هه‌یه نه‌ک سزا و سزا ده‌بێت ته‌نها خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه بکات که ئه‌و که‌سه ڕاستبکرێته‌وه نه‌ک ته‌نها ئازاربدرێت. له‌کاتێکدا زانا‌و پزیشکی ئیتالی لۆمبرۆسۆ (1839-1909) له‌و باوه‌ڕه‌دایه که تاوانباره‌کان به تاوانباری له‌دایک ده‌بن و ئه‌وان پاشماوه‌ی قۆناغه‌کانی پێشوی گه‌شه‌کردنن که به گوێره‌ی تیۆری (ڕه‌سه‌نی جۆره‌کان) که چارڵس داروین دایناوه مرۆڤ به‌رهه‌می گه‌شه‌ی ملیۆنان ساڵه. لۆمبرۆسۆ ده‌ڵێت ده‌توانین به ئاسانی که‌سێکی تاوانبار‌و که‌سێکی ئاسایی له‌یه‌ک جودابکه‌ینه‌وه به شێوه‌ی له‌ش و سیما ده‌ره‌کییه‌کانیاندا. ئه‌و کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی باسکردووه و وتویه‌تی هه‌رکه‌سێک پێنج یان زیاتری تێدابێت به‌بێ سێ‌و دوو تاونباره! له‌و نیشانانه لچی ئه‌ستور، گوێی گه‌وره و ڕه‌پ، پێستی ئه‌سمه‌ر و تاریک، لوتی درێژ‌و قوڵونگی، باڵی دریژ ... هتد [1]شایانی باسه هه‌ر لۆمبرۆسۆ خۆی له باسه‌کانی دواتریدا گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که تاوانباره‌کان به هۆی جۆراوجۆره‌وه تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن و ئه‌و پۆلێنی کردن بۆ چه‌ند گروپێک وه‌ک:
- ئه‌و تاونبارانه‌ی که به بنه‌چه تاوانبارن، واته هه‌ر به‌وجۆره له‌دایک بوون و تاوان بۆ ئه‌وانه زگماکه.
- ئه‌وانه‌ی که شێتن.
- ئه‌وانه‌ی که هه‌لی تایبه‌ت ده‌قۆزنه‌وه بۆ تاوان.
- ئه‌وانه‌ی به هۆی سۆزدارییه‌وه تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وه‌ک به‌هۆی ڕق، خۆشه‌ویستی، دڵپیسی یان ئیره‌یی بردن.
دواتر لۆمبرۆسۆ هۆکاره‌کای تاوانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ژاری، که‌ش وهه‌وا و کۆمه‌ڵگای ژیاری. ئه‌گه‌رچی بیروڕاکانی لۆمبرۆسۆ ئێستا ته‌نها وه‌ک مێژوو باسده‌کرێن و له بازاڕی ئه‌مڕۆدا ڕه‌واجیان نییه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به‌ردی بناغه‌ی زانستی فۆڕینسیکی Forensic دانا که زانستێکه ئێستا ڕه‌واجێکی زۆری هه‌یه له دۆزینه‌وه‌و ناسینه‌وه‌ی تاونباراندا به‌هۆی په‌نجه‌مۆر، ده‌نگ و وێنه‌و DNA و گه‌لێک هۆکاری جه‌سته‌یی و تاقیگه‌یی دیکه‌وه. ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێرا باسکران که‌سیان نه خۆیان به زانای تاوانناسی زانیوه‌و نه که‌سیش به‌و جۆره ناوزه‌دی کردون. ئه‌وانه به فه‌یله‌سوف، پزیشک، کۆمه‌ڵناس و ده‌رونناس ناسراون و زانستی کریمینۆڵۆژی زۆر له‌وانه نوێتره که وه‌ک زانستێکی سه‌ربه‌خۆ له سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی به‌رجه‌سته بووبێت.له‌ڕاستیدا کاتێک سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی نه‌یانتوانی بگه‌نه ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی هۆکارو هه‌لومه‌رجه‌کانی تاوان و تاوانباران، پێویستیی زانستێکی نوێ هاته کایه‌وه. یان ڕوونتر بڵێین کاتێک زانا سۆسیۆلۆژییه‌کان بۆیانده‌رکه‌وت که ڕوخانی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری هه‌روا به زوویی شتێکی چاوه‌ڕوانکراو نییه، په‌نایان برده به‌ر لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی تاوان؛ به ئومێدی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان و به‌رگرتن له مه‌ترسییه‌کانی و هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زۆرتری لاده‌ران بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاستی کۆمه‌ڵگا.زانستی کریمینۆڵۆژی هاوچه‌رخ که به‌ناوی تایبه‌تی خۆیه‌وه ناسرابێت له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له ئه‌مریکاوه سه‌ری هه‌ڵدا. له‌ساڵی 1941دا له کالیفۆڕنیا کۆبونه‌وه‌یه‌ک کرا به ناوی کۆبونه‌وه‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی کارمه‌ندانی مه‌شقپێکردنی کۆلێژی پۆلیسه‌وه.
ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ باشترکردن و به زانستیانه‌کردنی مه‌شقی پۆلیس بوو به‌ڵام له مێژوی کریمینۆڵۆژی ئه‌مریکیدا به دایکی کۆمه‌ڵه‌ی کریمینۆڵۆژی ئه‌مریکی داده‌نرێت، که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا دوای تاووتوێ کردنی چه‌نده‌ها ناو به تێکڕای ده‌نگ له‌سه‌ری ڕێککه‌وتن. هه‌ر وه‌ک پێشتر باسکرا لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی تاوان و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوییه‌کی کۆن، هه‌ر به هه‌مان پێوه‌ر به‌ر له ساڵی 1941 و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی کریمینۆڵۆژی ئه‌مریکییش ووشه‌ی کریمینۆڵۆژی هه‌ر هه‌بووه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه کتێبی کریمینۆڵۆژی زانای ئیتالی His Criminologia (1885) Raffaele Garofalo که له ساڵی 1914 دا وه‌رگێڕرا بۆ زمانی ئینگلیزی. ئه‌گه‌رچی ناتوانین به ڕه‌هایی بڵێین که ئه‌و زانایه یه‌که‌م که‌س بووه که ئه‌و ووشه‌یه‌ی به‌کارهێناوه به‌ڵام لێره‌دا دوو ڕاستی پێویسته هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بکرێت:
یه‌که‌م: ئه‌وروپییه‌کان یه‌که‌م که‌س بوون که به شێوه‌یه‌کی زانستیانه له کۆمه‌ڵگاو قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگاو گرفت و کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تیان کۆڵیه‌وه.
دووه‌م: ئه‌مریکییه‌کان یه‌که‌م که‌س بوون که له بواری کریمینۆڵۆژی هاوچه‌رخدا ئه‌و زانسته‌یان له باوه‌شی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی ده‌رهێناو وه‌ک زانستێکی سه‌ربه‌خۆ ناوزه‌دیان کرد.هه‌ر بۆیه یه‌کێک له کریمینۆڵۆژیسته ئه‌وروپییه‌کان ده‌ڵێت: زانستی کریمینۆڵۆژی زانستی ئه‌مریکای زیندوو ئه‌وروپای مردووه!به‌هه‌رحاڵ له دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌مریکا بوو به گه‌وره‌ترین هێزی سه‌رمایه‌داری جیهانی و به پێچه‌وانه‌ی هێزه گه‌وره‌کانی دیکه‌شه‌وه که‌م کێشه‌ترین هێز بوو چونکه ئاگری شه‌ڕ نه‌گه‌یشتبووه نێوداڵانه‌کانیان؛ هه‌روه‌ک ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتالیا‌و تا ڕاده‌یه‌کیش به‌ریتانیا، که لانی که‌م پزیسکی تێپه‌ڕی بوو. هه‌ر بۆیه ئه‌وان له هه‌موان باشتر بوون بۆ چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر کێشه ناوخۆییه‌کان که تاوان یه‌که‌م ئامانج بوو. له به‌ریتانیا دامه‌زراندنی په‌یمانگای کریمینۆڵۆژی له زانکۆی کامبریج له ساڵی 1959 دا به سه‌ره‌تای خوێندنی کریمینۆڵۆژی وه‌ک زانستێکی سه‌ربه‌خۆ داده‌نرێت و له‌و کاته‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانی بودجه‌ی گه‌وره بۆ باس و تویژینه‌وه زانستییه‌کان ته‌رخان ده‌کات له‌و بواره‌داو ئێستا له زۆربه‌ی زانکۆکان‌دا نه‌ک هه‌ر وه‌ک زانستێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌خوێندرێت به‌ڵکو له نێو خۆیشیدا چه‌نده‌ها به‌ش و لق‌وپۆپی جیاجیای لێبۆته‌وه وه‌ک زانستی فۆڕینسکی Forensic و سایکۆلۆژیای تاوان و به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر بۆ که‌شف کردن یان به‌رگرتن له تاوان یان به‌رگرتن له به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و لێکدانه‌وه‌ی ئامار‌و داتا‌کان و ... هتد.
[2]ئێستا له جیهاندا گه‌لێک قوتابخانه‌ی کریمینۆڵۆژی هه‌یه وه‌ک قوتابخانه‌ی ڕادیکاڵی یان مارکسی کلاسیکی، چه‌په نوێکان و چه‌پی ڕیاڵیستی، کریمینۆڵۆژی باڵی ڕاست، کریمینۆڵۆژی پۆزه‌تیڤیزم، کریمینۆڵۆژی پۆستمۆدێرنیزم، کریمینۆڵۆژی بایۆلۆژی، کریمینۆڵۆژی ده‌وروبه‌ر یان ئیکۆڵۆژی، فه‌نکشناڵیزم و کریمینۆڵۆژی فێمینیستی[3] و چه‌ندهای دیکه. هه‌ریه‌که له‌و قوتابخانانه لێکدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ تاوان و هۆکاره‌کانی تاوان و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، به‌ڵام پێویسته بوترێت که هیچ قوتابخانه‌یه‌ک به ته‌نها ناتوانێت ئه‌و کێشه‌یه یه‌کاڵا بکاته‌وه‌و ده‌توانین به ڕاستگۆیی بڵێین تاوان زۆر له‌وه ئاڵۆزتره که بتوانرێت به ته‌نهاباڵی لێکبدرێته‌وه. له‌ڕاستیدا نه‌ک هێشتا هه‌ر ناتوانین هۆکاره‌کانی تاوان ده‌ستنیشان بکه‌ین به‌ڵکو ناتوانین به ڕاست و دروستیش تاوان پێناسه بکه‌ین.له‌لای هه‌ندێک که‌س تاوان ته‌نها ئه‌وه‌یه که به‌چاو ده‌بینرێت وه‌ک ئه‌و تاوانانه‌ی که کۆمه‌ڵگا دانی پێدا ناون ، به‌ڵام ناتوانن له‌وه تێبگه‌ن که پیسکردنی ژینگه‌و جه‌نگ و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که به تاوانه یه‌خه سپییه‌کان و تاوانی کۆمپانیاکان ناسراون[4] زۆر له‌و تاوانانه ترسناکترن که ئێمه ده‌یان ناسین.
مارکسییه ڕادیکاڵه‌کان یان کلاسیکییه‌کان ده‌ڵێن سه‌رمایه‌داری خۆی سیستمێکی تاوانبارانه‌و تاوانزایه‌و به‌له‌نێوچونی ئه‌و سیستمه کۆتایی به هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی مرۆڤایه‌تی دێت، به تاوانیشه‌وه. ئه‌م گوتاره زۆر دڵخۆشکه‌ره به‌ڵام مرۆڤایه‌تی که‌نگێ به‌و ڕۆژه ده‌گات و چۆن ده‌توانین بیسه‌لمێنین که له ده‌وڵه‌تێکی سۆشیالیستیدا، که هێشتا که‌س نه‌یبینیوه، هیچ پێویستییه‌کمان به زیندان نابێت. باشه خۆ هه‌موو تاوانێک هه‌ر هۆکاری ئابوری نییه؟ ئه‌ی تاوانه سێکسییه‌کان و تاوانه‌کان به‌رانبه‌ر مناڵ و کێشه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی که باری ده‌رونی و ژیرییان ناته‌واوه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کرێت زۆرتری له‌سه‌ر بنوسرێت یاخود بابه‌تێکی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێت.دوای ئه‌وه‌ی که ڕژێمی سه‌رمایه‌داری به پێچه‌وانه‌ی مارکسییه کلاسیکییه‌کانه‌وه هه‌روا زوو گۆڕی بۆ خۆی هه‌ڵنه‌که‌ندو باڵی ڕاستیش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی ژیاندا، به کریمینۆڵۆژیشه‌وه، بیرۆکه‌ی گۆڕانکاری له جۆری بیرکردنه‌وه‌ی مارکسییه‌کانیشدا ڕویدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه به‌بێ سێ‌ودوو له‌لایه‌ن مارکسییه ڕادیکاڵه‌کانه‌وه به ڕیڤیژنیست داده‌نرێن!
ئه‌وانه له‌شێوه‌ی چه‌پی نوێ و چه‌پی ڕیاڵیست و کریمینۆڵۆژی نوێ‌دا ده‌رکه‌وتن که ده‌ڵێن ئێمه‌ش ده‌زانین که ڕژێمی سه‌رمایه‌داری چۆنه به‌ڵام نوکه ئه‌گه‌ری شۆڕشێکی پڕۆلیتاری له جیهانی سه‌رمایه‌داریدا به‌دی ناکرێت و چینی کرێکار له وڵاته خۆرئاواییه پێشکه‌وتووه‌کاندا وه‌دوی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ناکه‌وێت، خۆ ناشکرێت هه‌روا با ئاسانی بچینه په‌راوێزو مه‌یدان بۆ باڵی ڕاست چۆڵ بکه‌ین، که‌وابێت ده‌بێت ئێمه‌ش گوتاری خۆمان هه‌بێت به شێوه‌یه‌ک که هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی ئه‌مڕۆ قوبوڵی بکات. به‌کورتی ده‌توانین بڵێین تاوان گه‌لێک هۆکاری بایۆلۆژی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، سیاسی و ژینگه‌یی هه‌یه‌و هه‌ر یه‌ک له‌و بوارانه‌ش پێویستیان به لێکدانه‌وه‌و باسی تایبه‌ت هه‌یه که تاکه وتارێک ناتوانێت بیانگرێته خۆ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ کریمینۆڵۆژی زانستێکی زیندووه‌و جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆیه له یاسا‌و سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی. خوێندکارانی ئه‌م به‌شه ده‌توانن ببنه کادیری پسپۆڕ له داووده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگری و سه‌رجه‌م ده‌زگا دادوه‌رییه‌کان به دادگا‌و زیندان و بنکه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه. ئه‌م زانسته بواری فراوانی هه‌یه بۆ لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه‌کان له‌مه‌ڕ هه‌موو جۆره‌کانی تاوان؛ چ ئه‌وانه‌ی که ئاشکران و چ ئه‌وانه‌ش که شاراوه‌ن، هه‌ره‌وه‌ها تاوانه‌کانی هه‌ژارو نه‌داران یان ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌وڵه‌تان و تیرۆریزمی جیهانییش. سه‌رچاوه‌کان:Conflict criminology (Online)
http://faculty.ncwc.edu/toconnor/301/301lect13.htm Crime Library; Criminal minds and Methods (Online)
http://www.crimelibrary.com/index.html Durkheim, E. (1858-1917) (online)
http://www.hewett.norfolk.sch.uk/curric/soc/durkheim/durk.htm
Hale, C., et al, (2005) Criminology. Oxford: Oxford University Press. Hammurabi, Code of the Laws (Online)
http://www.unesco.org/delegates/iraq/hamurabi.htm HISTORY OF CRIMINOLOGY: THE PIONEERS
http://faculty.ncwc.edu/TOConnor/301/crimhist.htm#Pre1900
Moore, S. (1997) Investigating Crime and Deviance.2nd edition, London: Collins. Williams, K., S., (2004) Textbook on Criminology. 5th ed. Oxford: Oxford University Press.
[1] بڕوانه وتاری ئایا کرۆمۆسۆمی تاوانباره‌کان جیاوازه له هی خه‌ڵکی تر؟ له www.knowledgesource.blogspot.com [2] من کاتێک ده‌ستم دایه خوێندنی کریمینۆڵۆژی به مامۆستاکه‌مم ووت: ئه‌م زانسته‌م لێره بیستووه له وڵاتی ئێمه ناخوێندرێت. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: به‌ڵێ ده‌زانم چونکه ئێوه کێشه‌کانتان هێشتا له هه‌ژمار نایه‌ن! ئێمه‌ش 10 ساڵ دوای ئه‌مریکا ده‌ستمان دایه خوێندنی کریمینۆڵۆژی. [3] بڕوانه وتاری ئایا ژنان که‌متر له پیاوان تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن له www.knowledgesource.blogspot.com به‌شی یاسا‌و تاوانناسی- کریمینۆڵۆژی. [4] بڕوانه وتاری: تاوانه یه‌خه سپییه‌کان تاوانی گه‌وره‌پیاوان و ده‌سه‌ڵات داران له www.knowledgesource.blogspot.com به‌شی یاسا‌و تاوانناسی- کریمینۆڵۆژی.